هاوشارهداری گهورهی وان بهكر كایا پاش ئهوهی له لایهن وهزارهتی ناوخۆی توركیاوه له كارهكهی دوور خرایهوه و دهستگیركرا، بڕیاری گرتنی درا.
دادگای توركیا به تۆمهتی "پروپاگهنده و یارمهتی بۆ پهكهكه" بڕیاری گرتنی بهكر كایای دهركرد.
هاوشارهداری گهورهی وان، رۆژی پێنجشهممه لهگهڵ چوار بهرپرسێكی دیكهی شارهوانی له لایهن پۆلیسی توركیاوه دهستگیر كرا و رادهستی دادگا كرابوو، بهرهبهیانی ئهمڕۆ ههینی لهگهڵ یهكێك لهم بهرپرسانه به تۆمهتی "به زانینهوه یارمهتی پهكهكهی داوه" بڕیاری گرتنی دهرچوو و سێ بهرپرسی دیكهی شارهداری وان ئازاد كران.
18/11/2016
پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کێشەی کەمی قوتابخانەیان هەیە، بەشێک لە گوندەکان قوتابخانەیان نییە و لەو شوێنانەش کە قوتابخانە هەیە، زۆربەی قوتابخانەکان ناستانداردن.
بەگوتەی بەرپرسانی پەروەردەی ورمێ، ئەو پارێزگایە پێویستی بە پێنج هەزار پۆلی نوێی خوێندن هەیە، هەروەها لە کرماشان و ئیلام و سنەش، بەشێکی زۆری قوتابخانەکان کۆن بوونە و بودجە بۆ نۆژەنکردنەوەیان تەرخان نەکراوە.
پارێزگای ورمێ یەکیک لەو پارێزگایانە لە ئێران دایە کە بۆ خوێندن رەوشی زۆر باشی نییە، ئەم پارێزگایە بۆ بوونی ژمارەی پۆلەکانی خوێندن لە نێو 31 پارێزگای ئێراندا پلەی 27 هەیە.
ئیبراهیم موحەممەدی، جێگری پلاندانانی پەروەردەی ورمێ دەڵێ "ئەم پارێزگایە پێویستیی بە 5 هەزار پۆلی خوێندنی نوێ هەیە، ئەمە واتە ستانداردی پۆلەکانی خوێندن لەم پارێزگایە دا زۆر نزمە و هەر پۆلیکی خوێندن زیاتر لە ژمارە قوتابییە کە دەبێت لێی بخوێنن، تێیدا جێگیر کراوە".
18/11/2016
بە تۆمەتی پرۆپاگەندەکردن بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان، هاوسەرۆکی شارەوانی ئاگری بە ساڵێک و 3 مانگ زیندانی سزادرا.
ناوەندی راگەیاندنی شارەوانی سێرت رایگەیاند، ئەمڕۆ دووەمین دانیشتنی دادگاییکردنی سری ساکک، هاوسەرۆکی شارەوانی ئاگری لە دادگای بازید بەڕێوەچووە و لە دۆسییەی "سوکایەتی بە گەلی تورک"دا بڕیاری بێتاوانی بۆ دەرکراوە و لە دۆسییەی "پرۆپاگەندەکردن بۆ پەکەکە"دا بە ساڵێک و3 مانگ زیندانی سزا دراوە.
ناوەندی راگەیاندنی شارەوانییەکە راشیگەیاندووە، پارێزەرەکانی ساکک داوای تێهەڵچوونەوەی بڕیارەکەی دادگای شارۆچکەی بازیدی سەر بە ئاگری دەکەن.
سری ساکک، سەرۆکی شارەوانی ئاگری لە پەیامێکیدا کە لە تویتەر بڵاوی کردەوە گوتی: "بەهۆی لێدوانێکمەوە بۆ ئاشتی و چارەسەر بە ساڵێک و 3 مانگ زیندانی سزادرام. لەچاو ئەو زۆردارییەی کە هەیە، ئەم سزا هەر هیچ نییە."
سری ساکک، سەرۆکی شارەوانی ئاگری و پەرلەمانتاری پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان HDPیە.
لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا کە لە 30 ئاداری 2014دا بەڕێوەچوو، زۆرینەی دەنگەکانی شاری ئاگری بەدەستهێنا بەڵام بەهۆی نارەزایی ئاک پارتییەوە، 15جار دەنگەکان ژمێردرانەوە بەڵام هەر ساکک زۆرینەی بەدەستهێنابوو. بەهۆی سکاڵای ئاک پارتییەوە ئەنجامی هەڵبژاردنی ئاگری دووبارە کرایەوە و لە جاری دووەمدا رێژەیەکی زیاتری دەنگەکانی بەدەستهێنا و بووە هاوسەرۆکی شارەوانی ئاگری.
18/11/2016
ئهنجومهنی نوێنهرانی ئهمریكا یاسای ئابڵۆقهكانی سهر ئێران بۆ 10 ساڵی دیكه درێژ كردهوه.
یاسای سزاكانی ئێران له ساڵی 1996 دهرچووه و ئامانجیشی سزادانی ئهو وهبهرهێنهرانهیه كه له كهرتی وزی ئێران كار دهكهن و له 31 كانوونی یهكهمی 2016 كۆتایی دههات.
ئهم یاسایه به دهنگی 419 له بهرامبهر دهنگێكی ناڕازی له ئهنجومهنی نوێنهرانی ئهمریكا بۆ ماوهی 10 ساڵی دیكه درێژ كرایهوه.
یاسایهكه تایبهته به بوارهكای بازرگانی، وزه، بهرگری و بانكی كه پهیوهندیدارن به بهرنامهی ئهتۆمی و موشهكی بالستیكی ئێران و سزا بهسهر ئهو كهس و كۆمپانیانه دهسهپێنێت كه بههۆی چالاكییانیانهوه دهبنه بهشێك له پرۆسهی پێشخستنی بهرنامهی ئهتۆمی ئێران و موشهكهكانی.
درێژكردنهوهی ئهم یاسایه هاوكاته لهگهڵ دوو رووداوی گرنگ بهرامبهر بهرنامهی ئهتۆمی ئیران. یهكهم ساڵێك بهسهر رێككهوتننامهی ئهتۆمی ئێران تێپهڕ دهبێت، كه بههۆیهوه سزاكانی سهر ئێران ههڵگیراون، له بهرامبهر سنووردار كردنی چالاكییه ئهتۆمییهكانی ئیران.
دووهم، سهرۆكی ههڵبژێردراوی ئهمریكا دۆناڵد ترهمپ بهڵێنی ههڵوهشاندنهوهی رێككهوتننامهی ئهتۆمی لهگهڵ ئیران داوه كه پێی وایه ئێران بههۆی سیاسهتهكانی ئۆباماوه زۆر بههێز بووه.
یاسای سزاكانی ئێران دهسهڵات دهداته سهرۆكی ئهمریكا بۆ ئهوهی له كاتی پێویستدا سزا بهسهر ئێران بسهپێنێت.
پێشتر ئۆباما داوا له كۆنگرێس كردبوو درێژكردنهوهی ئهم یاسایه دوا بخات، راشیگەیاند سهرۆكی ئهمریكا ئامرازی پێویستی لهبهر دهست دایه بۆ سهپاندنی سزا بهسهر ئێران، ئهگهر رێككهوتننامهی ئهتۆمی پێشێل بكات.
17/11/2016
بە 85 دەنگ، رەشنووسی بڕیارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە ئێران پەسندکرا و بڕیارە مانگی داهاتوو، بڕیارنامەکە لە کۆڕی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگی لەسەر بدرێت.
لە رەشنووسەکەدا ئاماژە بە پێشێلکرانی مافی پێکهاتە نەتەوەییەکانی نێو ئێران، سنووردارکردنی ئازادی رادەربڕین و بوونی یاسای دژە مافی ژنان لە دەستووری ئێران کراوە.
لەکۆی 183 وڵاتی بەشدار لە کۆبوونەوەی لیژنەی مافی مرۆڤ، 85 وڵات دەنگیان پێیداوە. 35 وڵات دژی دەنگیان داوە و 63 وڵاتیش دەنگی سپییان بە رەشنووسەکە داوە.
ئەو رەشنووسە مانگی داهاتوو لە کۆڕی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەخرێتە دەنگدان و ئەگەر لەوێش پەسەند بکرێت، دەبێتە بڕیارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان.
ئێران پەسندکردنی ئەو رەشنووسە ئیدانە دەکات و دەڵێت، مەبەست لێی گووشار خستنە سەر حکومەتی ئێرانە.
لە رەشنووسی بڕیارنامەکەدا، هانی حکومەتی ئێران دراوە کۆتایی بە دەستگیرکردنی هەڕەمەکی و بێسەروشوێنکردنی خەڵک لە وڵاتە بێنێت. هەروەها تێیدا هاتووە، نەتەوە یەکگرتووەکان لە سنووردارکردنی لەرادەبەری ئازادی مەزهەبی و بیڕورا لە ئێران نیگەرانە.
لەو رەشنووسەدا پێشوازی لەهەوڵەکانی حەسەن روحانی، سەرۆککۆماری ئێران بۆ نەهێشتنی هەڵاواردن لەسەر پێکهاتە نەتەوەییەکان و ژنان کراوە.
لیژنەی مافی مرۆڤ هەروەها رەخنە لە زۆربوونی رێژەی لەسێدارەدانەکان لە ئێران دەگرێت و داوا لە بەرپرسانی دەزگای داد و حکومەتی ئێرانیش دەکات یاسا نادادپەروەرانەکان لەبارەی کچان و ژنان نەهێڵن.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڕیارەکەی بە سیاسی لە قەڵەمداوە و دەڵێت، هەندێک وڵات بە بێ لەبەرچاوگرتنی راستییەکانی نێو ئێران رەشنووسی ئەو بڕیارنامەیان پەسەندکردووە.
بەهرام قاسمی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا، ئیدانەی پەسەندکرانی رەشنووسەکەی کردووە و دەڵێت "هەندێک وڵات بە مەبەستی سیاسی ئەو بڕیارنامەیان ئامادە کردووە و دەیانەوێ بەشێوەیەکی نادروست سوود لە پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران وەربگرن و گوشار بخەنە سەر حکومەتی ئێران".
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوا لە وڵاتانی ئەندامی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات، رێگەنەدەن ئەو بڕیارنامەیە لە ئەنجوومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دژی ئێران پەسندبکرێت.
63 وڵات دژی رەشنووسی ئەو بڕیارنامەیە دەنگیانداوە، کە لە چاو بڕیارنامەکانی پێشوو دژ بە حکومەتی ئێران، ژمارەیان زیاتر بووە.
هاوپەیمانەکانی ئێران وەک سووریا، رووسیا و ڤەنزوێللا، کە خۆشیان بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ تۆمەتبارن لە هەمووان زیاتر دژی بڕیارنامەکە وەستانەوە. ئەوانیش وەک ئێران، پەسەندکردنی رەشنووسی بڕیارنامەکەیان بە سیاسی لەقەڵەمدا.
چالاکڤانانی مافی مرۆڤ و ئەو کەسانەی دەڵێن، مافەکانیان لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە پێشێلکراوە پێشوازییان لە پەسندکرانی کردووە. رێکخراو و چالاکڤانانی مافی مرۆڤی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێن، هەوڵدەدەن لە کۆڕی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بڕیارنامەکە پەسندبکرێت.
17/11/2016
پشتیوان سادق وهزیری پهروهرده له كۆنفرانسی قهیرانی ئاواره و پهنابهران له دهۆك رایگهیاند 179 ههزار قوتابی ئاواره له ههرێمی كوردستان ههن و ههندێكیان بههۆی فاكتهری ئابووری، كۆمهڵایهتی و تهمهن له خوێندن دابڕاون و ههوڵی گهڕانهوهیان بۆ پرۆسهی خوێندن دهدهین.
گوتیشی وهزارهتی پهروهرده ههوڵی داوه كهرهستهی خوێندن بۆ منداڵانی ئاواره دابین بكهن لهوانه كتێب و تهخته و بینای قوتابخانه و لهگهڵ رێكخراوهكان ههلی خوێندن بۆ ئاوارهكان دهرهخسێنن.
كوردستان24 سپۆنسهری میدیایی ئهم كۆنفرانسه دهكات و دیبهیتهكانی راستهخۆ بۆ بینهرانی دهگوازێتهوه، كه بۆ ماوهی دوو رۆژ بهردهوام دهبێت.
پشتیوان سادق ئاماژه به نۆژهنكردنهوه قوتابخانهكان كرد، بهتایبهتی ئهوانهی له پارێزگای دهۆك ئاوارهكان تێیدا نیشتهجێ كرابوون.
وهزیری پهروهرده له میانهی قسهكانیدا گوتی100 بینای قوتابخانه له ههرێمی كوردستان بۆ منداڵی ئاوارهكان تهرخانكراوه، سهرباری ئهوهی له ماوهی سێ ساڵی رابردوو نهتوانراوه بینای نوێ بۆ قوتابخانه دروست بكرێت.
گوتیشی كوهیت بهڵێنی داوه چهندین قوتابخانه له ههرێمی كوردستان دروست بكات.
17/11/2016
هاوسەرۆکی شارەوانی وان دەستبەسەرکرا و قەیوم لە شوێنی هەردوو شارەوانی مێردین و دێرسیم دانران.
مەهدی موتڵو، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە ئامەد رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ (پێنجشەممە 17-11-2016) لە شوێنی ئەحمەد تورک، سەرۆک شارەوانی مێردین، کەسێک لە شارەوانی دێرسیم دانرا.
والی مێردین مستەفا یامان، لە شوێنی تونجەر باقرهان، کە دوێنێ (چوارشەممە 16-11-2016) لە کاتی پرۆسەیەکی پشکنین لەناو شارەوانی دەستبەسەرکرابوو، دڵشاد تورکمان لە شوێنەکەی دانرا، کە جێگری والی سێرت بوو.
لەلایەکی دیکەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنێک بۆسەر شارەوانی وان ئەنجامدرا و بەکر کایا، هاوسەرۆکی شارەوانی وان دەستبەسەرکرا.
هەر لە کاتی ئەنجامدانی پرۆسەی پشکنین و بەدواداگەڕاندا لە نێو شارەوانییەکانی مێردین و دێرسیم، 12 کەس لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەرکران، لەنێویاندا ئەندامانی هەدەپە، دەبەپە و پارتە چەپەکانی تێدایە.
17/11/2016
حەسەن ڕۆحانی، سەرکۆماری ئێران، لە لێدوانێکدا ئاشکرای کردووە "ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ شەش زلهێزی جیهانی، دەسکەوتی مەزنن بۆ ئێران و کەس بۆی نییە لەباریان ببات."
بەپێی ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران ڕۆحانی لە لێدوانێکدا لە پارێزگی (ئەلبورز)ی ئێران گوتی "ئێمە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی (بەرجام)دا دەسکەوتی هەمیشەییمان بەدەستهێناوە کە نە ئەمریکا و نە ئەورووپا ناتوانن هەڵی بوەشێننەوە."
ئەم گوتانەی حەسەن ڕۆحانی لە کاتێک دان کە دۆناڵد ترەمپ، سەرکۆماری هەڵبژیردراوی ئەمریکا لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا ڕایگەیاندبوو "ئەگەر وەک سەرکۆمار هەڵبژێردرێم، ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران دەدرێنم، چونکە بەو ڕێککەوتنە ئەمریکا و ئەورووپا لە بەرانبەر ئێراندا کۆڵیان داوە و پاش هەڵبژێرانی ترەمپ، ئەم نیگەرانییانە لەلای بەرپرسانی ئێران زیادی کردووە."
هاوکات عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، دوێنێ چوارشەممە 2016 -11 -17 لە یەکەم کاردانەوەی خۆی پاش هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا گوتی "ئەمریکا، هەمان ئەمریکایە و ئەنجامی هەڵبژاردنەکانیش بۆ ئێمە هیچ جیاوازییەکیان نییە و ئەمنیش هیچ قەزاوەتێکم لەم بارەوە نییە."
17/11/2016
رێژەی ئەو تاوانانەی ساڵانە بەهۆی ئایینەوە دژی موسڵمانانی ئەمریکا ئەنجامدەدرێت بەرزبووەتەوە، هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ بە سەرۆکی ئەمریکاش وەکو چالاکوانان باسی دەکەن بەشێکی هۆکارەکەیە.
بەگوێرەی راپۆرتی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریکا (FBI) ژمارەی ئەو تاوانانەی بەرامبەر بە موسڵمانان لە ئەمریکا لە ساڵی 2015 ئەنجامدراون زیادیکردووە. FBI بە پشتبەستن بە ئامارەکانی رایگەیاند "لە دوای هێرشەکانی 11ـی سێپتەمبەری 2001ـدا، لەساڵی 2015 زۆرترین رێژەی تووندوتیژیی بەرامبەر بە موسڵمانانی ئەنجامدرا".
لە ساڵی 2014، پێنج هەزار و 479 تاوان و تووندوتیژی دژی موسوڵمانان لە ئەمریکا تۆمارکراوە، بەڵام ئەم ژمارەیە لە ساڵی 2015 بۆ 5 هەزار و 850 حاڵەت بەرزبووەتەوە.
لە ماوەی ساڵی رابردوودا لە وڵاتانی ئەوروپا چەند هێرشێک ئەنجامدران، رێکخراوی داعش بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی زۆربەی ئەو هێرشانە راگەیاند، لەبەرئەوە رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) وەکو بەشێکی چاودێران باسی دەکەن، بووەتە هۆی زیادبوونی رێژەی رقلێبوونەوەی لە مسوڵمانان لەلایەن ناموسڵمانەکانەوە.
FBI هەر سەبارەت بە بەرزبوونەوەی رێژەی ئەمجۆرە تاوانانە رایگەیاندووە: دوای سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپی بەربژێری کۆمارییەکان، جارێکی دیکە رێژەی تاوانەکانی رقلێبوونەوە و هێرشکردنی پەیوەست بە رەگەز و ئایین لە ئەمریکا زیادیان کردووە، ئەم زیادبوونە لە ئەنجامی بانگەشەکانی دۆناڵد ترەمپە بۆ رێگەنەدان بە چوونی موسوڵمانان بۆ ئەمریکا.
17/11/2016
لە كەركووك، پیاوێكی تەمەن 60 ساڵان كچێكی 12 ساڵان دەخوازێ و لە بەرامبەردا پارەیەكی زۆر دەداتە باوكی كچەكە. ئەوە لە كاتێكدایە كە رێكخراوێكی ژنان بە هاوكاریی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان دەستی بە هەڵمەتێك بۆ نەهێشتنی بە شوودانی كچانی خوار تەمەن 18 ساڵی لە كەركووك كردووە.
ئۆفیسی كەركووكی كۆمەڵەی ئەمەلی عێراقی، بە هاوكاریی رێكخراوی یونیسێف و چەند فەرمانگەیەكی شاری كەركووك، دەستیان بە هەڵمەتێكی هۆشیاركردنەوە كردووە سەبارەت بە لایەنە خراپەكانی بەشوودانی پێشوەخت و هەڵمەتەكەش دوو مانگ دەخایەنێت.
سروود محەممەد، بەڕێوەبەری ئۆفیسی كەركووكی كۆمەڵەی ئەمەل بە (رووداو)ی راگەیاند، 25 گەنج كار لە پرۆژەكەدا دەكەن و بەشێكی كارەكەشیان ئەوەیە كە بە شار و گوند و كەمپی ئاوارەكاندا دەگەڕێن و باسی لایەنە خراپەكانی بەشوودانی كچانی خوار تەمەنی 18 ساڵی و بەشوودانی پێشوەخت دەكەن.
سروود گوتی "لەكاتی جێبەجێكردنی پرۆژەكەدا بە سەدان چیرۆكی هاوسەرگیریی پێشوەختەمان بیستووە كە هەندێكیان كوشتن و جیابوونەوە و ناپاكی و خیانەتی بەدوادا هاتووە". بەپێی یاسا كارپێكراوەكانی عێراق، دەبێت كچ لە تەمەنی 18 ساڵیدا بەشوو بدرێ، بەڵام كچ لە تەمەنی 15 ساڵیشدا، دەتوانێ بە رەزامەندیی خۆی و وەلی ئەمرەكەی، شوو بكات.
هەرچەندە ئەو رێكخراوە هێشتا لە سەرەتای هەڵمەتەكەیاندان، بەڵام چیرۆكی زۆر كاریگەریان لەسەر هاوسەرگیریی پێشوەختە بیستووە كە شۆكی كردوون. سروود گوتی "لە شوێنێك بووین باسی خراپیی ئەو هاوسەرگیرییەمان دەكرد، پیاوێك گوتی ئەمساڵ هاوڕێیەكی خۆی كە تەمەنی 60 ساڵە، كچێكی 12 ساڵانی هێناوە و لە بەرامبەردا 60 هەزار دۆلاری بە باوكی كچەكە داوە".
سروود باسی بەشوودانی كچێكی هەرزەكاری كرد و گوتی "ژنێكی ئاوارە كە تەمەنی 30 ساڵە و دایكی پێنج منداڵە، بەهۆی گوشاری مێردەكەیەوە ناچار بووە، خۆی خوازبێنی كچێكی هەرزەكار بۆ مێردەكەی بكات. ئەو كچەش زۆر بچووك بووە و تەنانەت دەڵێت ئەوەندە منداڵە ئەگەر هاوژینەكەم لە ماڵ نەبێت لە ترسان لە باوەشی من دەخەوێ".
ئەو چالاكڤانە، باسی ژنێكی دیكەی ئاوارەی كرد كە خەڵكی شارۆچكەی تەلەعفەری سەر بە شاری مووسڵن و گوتی "ئەو ژنە ئێستا تەمەنی 18 ساڵە، بەڵام تائێستا سێ جار بەشوو دراوە، لە مێردی سێیەمیشی جیابووەتەوە، هەموو جارێكیش بە زۆر بەشوو دراوەتەوە".
هۆكارەكان چین؟
سروود، بە پلەی یەكەم دایكان و باوكان بە بەرپرس دەزانێت لە بەشوودانی كچان، پاشان كاریگەریی دراما دۆبلاژەكان و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان. سروود گوتی "دەبێت دایكان و باوكان كات بۆ كچەكانیان تەرخان بكەن و گوێیان لێبگرن و هاوڕێكانیان بناسن، بەڵام لەبەرئەوەی ئەوان بەو شێوەیە نین، كچەكانیش بەهۆی بوونی بۆشایی لە ژیانیان، فەیسبووك بەكاردێنن، یان دەكەونە ژێر كاریگەریی دراما دۆبلاژكراوەكان. تەنانەت ئەگەر ئەو كچانە خۆیشیان حەزیان لە شووكردن بێت، نابێت لەو تەمەنە كەمە بەشوو بدرێن".
شكۆفە محەممەد، توێژەری كۆمەڵایەتی چەند هۆكارێكی بۆ زوو شووكردن یان زوو بەشوودانی كچان باسكرد و گوتی "قەیرانی دارایی كاریگەریی زۆری هەبووە، هەندێك خێزان منداڵیان زۆرە، ناچارن كچەكانیان زوو بەشوو بدەن. باوك هەبووە بەهۆی قەرزدارییەوە كچەكەی بە خاوەن قەرز داوە كە ئەویش جۆرێكە لە فرۆشتنی كچان".
شكۆفە بە ئاماژەدان بەزۆریی ئەو هاوسەرگیرییانە لەنێو كەمپەكاندا، گوتی "ئاوارەكان بە گشتی كچیان زوو بەشوو دەدەن. یان بیانوویان ئەوەیە باری داراییان خراپە و ناتوانن بەخێویان بكەن، بەڵام ئەو جۆرە بەشوودانە زۆرجار كارەساتی لێدەكەوێتەوە كە دەگاتە ئاستی خۆكوشتنی كچەكە".
چاولێكەرییە
كۆمەڵەی ئەمەلی عێراقی لە كاتی هەڵمەتی هۆشیاركردنەوەی كچان لە هاوسەرگیریی پێشوەخت، سەردانی دواناوەندییەكی شاری كەركووكیان كردووە، بەڵام لەوێ تووشی شۆك بوون. سروود محەممەد، بەرپرسی كۆمەڵەكە گوتی "لەو دواناوەندییە كە هەموویان تەمەنیان لە خوار 18 ساڵی بوو، زۆربەیان شوویان كردبوو، هەندێكیان دەیانگوت بە زۆر بەشوودراون". هەروەها گوتی "هاوڕێیەكم كچەكەی لە پۆلی دووی ناوەندییە و بەنیازە بە شووی بدات، چونكە لەو پۆلەدا تەنیا كچەكەی ئەو شووی نەكردووە".
16/11/2016
حەوت كوردی دانیشتووی وڵاتانی ئەوروپا بەتۆمەتی هاوكاریكردنی داعش و هاوسۆزییان بۆ ئەو گرووپە دەستگیركران، بەڕێوەبەرێكی وەزارەتی ئەوقافیش دەڵێت ئەوان پێشر ناوەكانیان دابوونە شەش وڵاتی ئەوروپی.
مەریوان نەقشبەندی، ئەندامی لیژنەی بەدۆكیۆمێنتكردنی تاوانەكانی داعش و رووبەڕووبوونەوەی فیكری تووندڕەوی، كە هاوكات بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی كوردستانە، بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، لە رابردوودا ناو و ناونیشانی 10 كوردی دانیشتووی شەش وڵاتی ئەوروپییان داوەتە وڵاتەكانیان، كە ئەوانە بە ئاشكرا هاوكاری بۆ داعش كۆدەكەنەوە و هاوسۆزن لەگەڵ ئەو گرووپەدا.
وەك نەقشبەندی باسیكرد، لە چەند رۆژی رابردوودا 7 لەو كەسانە دەستگیركراون، گوتیشی "پێشتر ئێمە ناوی ئەو 10 كوردەمان دابووە هەریەك لە وڵاتانی (سوێد، فنلەندا، بەلجیكا، فەرنسا، ئەڵمانیا بەریتانیا)، بەڵگەی تەواویشمان خستە بەردەستیان، كە ئەوان هاوكاری داعشیان كردووە، خۆشبەختانە لە وڵاتەكانی فەرنسا، ئەڵمانیا بەریتانیا، 7 لەو كوردانە دەستیگركراون".
نەقشبەندی ئاماژەی بەوەدا هەموو ئەو كوردانەی بەڵگەیان لەسەر كۆكرابووەوە دەستگیركراون و، كەسانی ناسراوی باشووری كوردستانن، گوتیشی "ئێمە تەنیا داوای دەستگیركرنی ئەو كەسانەمان كردووە نەك رادەستكردنەوەیان بە هەرێمی كوردستان، بۆیە ئەو وڵاتانە خۆیان رووبەڕووی دادگایان دەكەنەوە". سێ كوردی دیكەش لە وڵاتەكانی (سوێد، فنلەندا و بەلجیكا) ماون و دەزگا ئەمنییەكانی ئەوروپا لە لێكۆڵینەوە و بەدواداچووندان بۆ دەستگیركردنیان.
بۆ رووبەڕووبوونەوەی فیكری تووندڕەوی لە هەرێمی كوردستان، لیژنەیەكی تایبەتمەند بە ناوی لیژنەی بەدیكۆمێنتكردنی تاوانەكانی داعش و رووبەڕووبوونەوەی فیكری تووندڕەوەی لە هەرێمی كوردستاندا پێكهێنراوە، ئەو لیژنەیە هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە هەیە بۆ رووبەڕوبوونەوەی فیكری تووندئاژۆیی.
16/11/2016
ئەمڕۆ سێشەممە 2016 -11- 15 لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ئیڤان یوریچ، باڵیۆزی كرواتیا لە عێراق كرد.
لە دیدارێكدا باڵیۆزی كرواتیا لە عێراق ستایشی خەبات و قوربانیدانی گەلی كوردستانی كرد لەپێناو ئازادیدا و ئەوەی خستەڕوو كە زۆر بە باشی هەست بە ویست و هیوای خەڵكی كوردستان و ئەو بەها و قوربانیدانە دەكات كە گەلی كوردستان بۆ گەییشتن بە ئازادی و ڕزگاری بەخشیویەتی.
لە بەشێكی تری وتەكانیدا باڵیۆزی كرواتیا هێمای بە قارەمانێتیی هێزی پێشمەرگە دا لە شەڕی دژی تیرۆریستان و ڕایگەیاند كە پێشمەرگە یەكەم هێز بوو كە ڕووبەڕووی تیرۆریستانی داعش وەستا و سەركەوتنی بەدەست هێنا. هەروەها پابەندبوونی وڵاتەكەیشی بۆ پشتیوانی هێزی پێشمەرگە و گەلی كوردستان دووپات كردەوە و ئامادەیی كرواتیایشی ڕاگەیاند بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی لە بواری ئابووری و گەشتوگوزار و كەرتەكانی تر.
لە بەرانبەردا سەرۆك بارزانی ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ خەبات و قوربانیدانی گەلی كرواتیا بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی نیشان دا و سوپاسی گەل و حكوومەتی كرواتیاشی كرد كە لە شەڕی تیرۆریستانی داعش هاوكاریی پێشمەرگە بوونە و پشتیوانیان لە گەلی كوردستان كردووە و ڕایگەیاند هەرێمی كوردستان ئامادەیە پەیوەندییەكانی لە بواری جۆراوجۆر لەگەڵ كرواتیا فراوان بكات.
هەر لەم كۆبوونەوەیەدا باس لە بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی شەڕی تیرۆریستان لە مووسڵ و سەركەوتنەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی كرا.
پەیوەندیەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و ئاییندەی كوردستان تەوەرێكی دیكەی ئەم كۆبوونەوەیە بوو.
15/11/2016
وادەی جێبەجێکردنی پرۆژەی هێڵی ئاسنی پارێزگای کرماشان بۆ ساڵێکی دیکە دواخرا. پارێزگاری کرماشان رایگەیاند، 56 لەسەدی ئەو پرۆژەیە جێبەجێکراوە و پرۆژەکە تاوەکو هاوینی ساڵی داهاتوو جێبەجێ دەکرێت.
لەساڵی 2001 ـەوە دەست بە جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیە کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هێڵی ئاسنی کرماشان دواکەوتووە کە بە هێڵێکی ستراتیژی لە قەڵەم دەدرێت و ئێران بە باشووری کوردستان، عێراق و سووریا دەبەستێتەوە.
ئەم هێڵە لە نێوەڕاستی ئێرانەوە دەست پێدەکات و بە بەشیکی زۆری شارەکانی کرماشاندا تێدەپەڕێت و لە قەسری شیرینەوە بە خانەقینەوە دەبەسترێت، ئەم هێڵە زیاتر لە 600 کیلۆمیتر درێژە. تاوەکو شاری مەلایر لە پارێزگای هەمەدان روو لە کۆتاییە، بەڵام لە مەلایرەوە بەرەو کرماشان گرێ پووچکەی تێکەوتووە.
هێڵی ئاسنی کرماشان دەتوانێت لە رەوتی پەرەسەندنی کرماشاندا کاریگەر بێت و هاتووچۆی خەڵک و هێنان و بردنی کەلوپەلیش ئاسانتر بکاتەوە.
کاری لێکۆڵینەوە لەم پرۆژەیەدا ساڵی 1990 دەستی پێکرد، ساڵی 2001 دەست بە جێبەجێکردنی کرا و بڕیار بوو ساڵی رابردوو ئیدی دەنگی شەمەندەفەر لە کرماشان ببیستین، بەڵام 26 ساڵ تێپەڕ بووە کەچی گیرۆدەی بەڵێنە بەردەوامەکانی بەرپرسان بووە.
لە فەیسبوک دایبنێ
15/11/2016
بەرپرسانی ئێران چارەسەرکردنی کێشەی بێکاری لە پارێزگای کرماشان، کە زۆرترین رێژەی بێکاری لە ئاستی ئێراندا هەیە، بە گەشەی ئابووری ئەو وڵاتە دەبەستنەوە.
بەگوتەی سەرۆکی بانکی ناوەندی ئێران، کێشەی بێکاری لە پارێزگای کرماشان کاتێک چارەسەر دەبێت، کە رێژەی گەشەی ئابووری ئێران سنووری 10 لەسەد تێپەڕێنێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە بەگوتەی سەرۆککۆماری ئێران، رێژەی ئابووری ئێران لەخوار 5%ـەوەیە.
15/11/2016
ان مەسیحیی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە پێویستە پارێزگایەک لە دەشتی نەینەوا بۆ مەسیحی و کوردانی ئێزدی و شەبەک دروست بکرێت.
رۆمیۆ هەکاری، سکرتێری حزبی بەین نەهرێن لە چاوپێکەوتنێکی گۆڤاری گوڵان، کە رۆژی سێشەممە 15ـی تشرینی دووەمی 2016 بڵاو کراوەتەوە، رایگەیاندووە، پێکەوەژیانی ئاشتییانەی ئایین و ئایینزاکان یەکێکە لە سیما جوانەکانی هەرێمی کوردستان.
رۆمیۆ هەکاری باسی سەرەتای هێرشی رێکخراوی توندڕەوی داعش بۆ سەر شاری مووسڵ و دەرکردنی مەسیحییەکان دەکات و ئاماژە بە گوتەیەکی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات و رایدەگەیەنێت، قسەکەی بارزانی دڵخۆشکەر بوو بۆ هەموو مەسیحییەکانی پارێزگای نەینەوا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق.
دوای ئاوارەبوونی زۆربەی مەسیحییەکانی عێراق و هەموو مەسیحییەکانی پارێزگای نەینەوا بۆ کوردستان، بەشێکیان هەوڵیان دا خۆیان بگەیەننە دەرەوەی کوردستان، مەسعود بارزانی دڵنیایی دا هەموو مەسیحییەکان لەوەی پێشمەرگە پارێزگارییان لێدەکات و رایگەیاند، ”ئێرە وڵاتی خۆتامە و بەجێی مەهێڵن، یان پێکەوە تێیدا دەژین یان پێکەوە دەمرین“.
ئەو سەرکردەیەی مەسیحییەکانی کوردستان پشتگیریی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات و رایدەگەیەنێت، کە ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانی دەشتی نەینەوا ”پێویستیی بە هاوکاریی نێودەوڵەتی هەیە“.
رۆمیۆ هەکاری ئاماژەی بەوەش کردووە، کە مەسیحییەکان بە پێویستی دەزانن پارێزگایەکیان لە دەشتی نەینەوا بۆ دروست بکرێت و لە رێگای ریفراندۆمێکیشەوە، هاووڵاتییانی ئەو ناوچەیە بڕیاری گەڕانەوە بۆ سەر کوردستان یاخود مانەوە لە عێراق بدەن.
هەکاری پێیوایە پاڵپشتیی مەسعود بارزانی لە ”مافە رەواکان“ی هاووڵاتییانی دەشتی نەینەوا بە مەسیحی و کوردانی شەبەک و ئێزدی گەرەنتیی و بەردەوامیدانە بە ئارامیی و بەردەوامیی پێکەوەژیان و برایەتییە.
15/11/2016