دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، دژی دامەزراندنی فراکسیۆنی پەرلەمانتارانی کورد و نەتەوەکانی دیکەیە و بە هەنگاوێکی ناپێویست لەقەڵەمی دەدات، بەڵام پەرلەمانتارانی کورد و فراکسیۆنی ناوچە تورکنشینەکان لە پەرلەمانی ئێران، هیچ هەڵوێستێکیان لەمبارەوە رانەگەیاندووە.
بێهروز نیعمەتی، گوتەبێژی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئێران لەبارەی پێکهێنانی فراکسیۆنی پەرلەمانتارانی کورد بە میدیاکانی ئەو وڵاتەی راگەیاند "فراکسیۆنی لەو بابەتە پێکنایەت". نیعمەتی کە خۆی کوردە و لەسەر لیستی ریفۆرمخوازانی تاراندا دەنگی هێناوە، هەروەها دەڵێ "پێکهێنانی فراکسیۆن لەسەر بنەمای نەتەوەیی لە پەرلەمان هیچ پێویست نییە".
ئەو هەڵوێستەی گوتەبێژی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دوای ئەوە دێت، رۆژی هەیینی ژمارەیەک لە لێکۆڵەرە مێژووییەکان و مامۆستای زانکۆی ئێران لەنامەیەکدا بۆ عەلی لاریجانی، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، پێکهێنانی فراکسیۆنە نەتەوەییەکانیان دژی یەکپارچەیی خاکی ئێران لەقەڵەمدا و داوایانکرد، جێبەجێ نەکرێت.
بڕیاربوو لە سەرەتای وەرزی پایزدا فراکسیۆنی پەرلەمانتارانی کورد لە پەرلەمانی ئێران دابمەزرێت، بەڵام ئەمە هێشتا لە ئاستی قسەدا ماوەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا فراکسیۆنی ناوچە تورکنشینەکان بە 100 ئەندامەوە پێکهات. ئەندامانی ئەو فراکسیۆنە دەڵێن بنەمای دامەزراندنی فراکسیۆنەکەیان نەتەوەیی نییە، بەڵکو نیشتمانییە و دەڵێن دەیانەوێت بەمجۆرە خزمەتی زیاتری ناوچەکانیان بکەن.
گوتەبێژی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئێران داوا دەکات پەرلەمانتاران پەرە بە جیاوازییە نەتەوەییەکانی نێو ئێران نەدەن و، هەموو هەوڵیان بۆ یەکڕیزی و سەرخستنی ئێران بێت.
ئەوە یەکەمجارە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئێران بە فەرمی دژایەتی پێکهێنانی فراکسیۆنە نەتەوەییەکان دەکات و، پێشتریش کە هیچ دژایەتییەک نەکرابوو، هەموو نوێنەرانی کورد لەسەر پێکهێنانی یەک هەڵوێست نەبوون، ئێستا کە بە فەرمی دژایەتی دەکرێت، دیار نییە پەرلەمانتارانی کورد دژی ئەو دژایەتییە دەوەستنەوە یان پێی پابەند دەبن.
لە 10 خولی پەرلەمانی ئێراندا، تەنیا لە خولی شەشەم پەرلەمانتارانی کورد، فراکسیۆنی تایبەت بەخۆیان هەبوو. دوای ئەوەیش هیچکام لە پەرلەمانتارانی چالاک لەو فراکسیۆنە، رێگەی خۆپاڵاوتنیان لە هەڵبژاردنەکان پێنەدرا.
15/11/2016
شاڵاو عەلی عەسكەری، گوتەبێژی باڵی "ناوەندی بڕیار"ی یەكێتی رایگەیاند كە لەلایەن ئەوانەوە كۆسرەت رەسوڵ، جێگری سكرتێری گشتی و لە باڵی "زۆرینە"ش هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و پاڤێڵ تاڵەبانی راسپێردراون بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ یەكدی، گوتیشی كە لەسەر داوای ئێران و بەشێوەیەكی كاتی، هەردوولا بێدەنگبوونیان هەڵبژاردووە.
مانگێك لەمەوبەر باڵی "زۆرینە"ی مەكتەبی سیاسی بە سەرۆكایەتی مەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسی و ئامادەبوونی 33 ئەندام لە كۆی 51 ئەندام كە ئەندامانی ناوەندی بڕیاری تێدا نەبوون، كۆبوونەوە. دواتریش بڕیاریان دا مەلا بەختیار راسپێرن بۆ ئەوەی سەردانی كۆسرەت رەسوڵ بكات تاوەكو وادەی كۆبوونەوەی داهاتووی سەركردایەتیی یەكێتی دیاری بكات.
دوو هەفتە لەمەوبەریش مەلا بەختیار سەرۆكایەتی شاندێكی یەكێتی لە "باڵی زۆرینە" كرد و سەردانی كۆماری ئیسلامییان كرد، دوای گەڕانەوەشیان مەلا بەختیار سەردانی كۆسرەت رەسوڵی كرد بۆ روونكردنەوەی مەبەستی سەردانەكە.
ئەندامێكی سەركردایەتی لە "باڵی زۆرینە" بە (رووداو)ی راگەیاند، پێدەچێت لەو سەردانەدا مەلا بەختیار داوای لە كۆسرەت رەسوڵ كردبێت بانگهێشتی ئەندامانی سەركردایەتی بكات بۆ كۆبوونەوەی داهاتوو.
ئەو بەرپرسەی یەكێتی گوتی "لەبەرئەوەی لە كۆبوونەوەی پێشتری سەركردایەتیدا مەلا بەختیار بۆ ئەو كارە راسپێردرا، رەنگە لەو كۆبوونەوەیەیدا لەگەڵ كاك كۆسرەت ئەو داوایەشی لێكردبێت، بۆیە ئێستا دەبێت كاك كۆسرەت كاتی كۆبوونەوەكە دەستنیشان بكات".
بەڵام شاڵاو عەلی عەسكەری، گوتەبێژی ناوەندی بڕیاری یەكێتی بە (رووداو)ی راگەیاند "نەمانبیستووە مەلا بەختیار ئەو داوایەی لە كاك كۆسرەت كردبێت، رەتیشی دەكەینەوە مەلا بەختیار داوا لە كاك كۆسرەت بكات بۆ بانگهێشتی ئەندامان بۆ كۆبوونەوەی سەركردایەتی، بەڵكو دەبێت كاك كۆسرەت ئەو داوایە بكات".
كۆسرەت رەسوڵ بەنیاز نییە داوا لە ئەندامان بكات بۆ كۆبوونەوەی سەركردایەتی؟ شاڵاو عەسكەری گوتی "نەخێر، لەبەرئەوەی تا رێكنەكەوین، كۆبوونەوەی چی بكەین؟".
لە سەرەتای دروستبوونی باڵی ناوەندی بڕیارەوە، كۆماری ئیسلامیی ئێران دەستی بە نێوەندگیری لە نێوان هەردوو باڵەكە كردووە بۆ ئەوەی كێشەكانی نێوانیان چارەسەر بكەن. سەركردەكەی باڵی "زۆرینە" گوتی "بەهۆی نێوەندگیریی ئێرانەوە هەست بە هێوربوونەوەیەك لە هەردوولا دەكرێت، بەتایبەتیش هیچ لایەك لێدوانی توند نادەن".
بەڵام گوتەبێژەكەی ناوەندی بڕیار رەتیكردەوە هێوربوونەوە هەبێت و گوتی "ئەوە هێوربوونەوە نییە، بەڵكو لەسەر داوای ئێران بەشێوەیەكی كاتی هەردوولا بێدەنگین بۆ ئەوەی بوار بە چارەسەر بدرێت، بێدەنگییەكەی ئێمەش تا چەندێك دەخایەنێت ئەوە كاك كۆسرەت و د.بەرهەم بڕیاری لەسەر دەدەن".
لە ماوەی رابردوودا وا بڵاوكرایەوە كە هەریەك لە كۆسرەت رەسوڵ و هێرۆ ئیبراهیم كۆبوونەوەیان كردووە. شاڵاو عەلی عەسكەری جگە لە پشتڕاستكردنەوەی ئەو كۆبوونەوەیە، گوتیشی "هەر لەسەر داوای ئێران چەند كۆبوونەوەیەك لە نێوان كاك كۆسرەت و هێرۆخان كراوە. كۆبوونەوەكانیش خراپ نین، بەڵام هەر موجامەلەی یەكدی بوون و هیچ بەرەوپێشچوونێكی تەواو بۆ چارەسەری كێشەكان نەبووە".
شاڵاو عەلی عەسكەری هەروەها گوتی كە كێشەی ئەوان كێشەی شەخسی نین "كێشەی بیروبۆچوون و فیكر و قووتی خەڵكە، كێشەی بەغدا و پەیوەندییەكانی پارتی و گۆڕان و ئێرانە، لەبەرئەوە چارەسەركردنی كێشەكان كاتیان دەوێت".
لەو كۆبوونەوانەی لە نێوان كۆسرەت رەسوڵ و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەددا كراون، د.بەرهەم ساڵح كە جێگری دووەمی سكرتێری گشتیی یەكێتییە، بەشداریی نەكردووە. شاڵاو عەلی عەسكەری هۆكاری ئەوەی روونكردەوە و گوتی "لەبەرئەوەی ئێمە كاك كۆسرەتمان راسپاردووە بۆ كۆبوونەوە و گفتوگۆ، ئەوانیش هێرۆخان و پاڤێڵ تاڵەبانییان بۆ قسەكردن لەگەڵ باڵی ناوەندی بڕیار راسپاردووە".
سەبارەت بە كاتی كۆبوونەوەی داهاتووی سەركردایەتی یەكێتی، بەپێی راگەیەنراوەكەی دوایین كۆبوونەوەی "باڵی زۆرینە" دەستنیشانكردنی كاتەكەی بە كۆسرەت رەسوڵ سپێردراوە. شاڵاو عەلی عەسكەری گوتی "دوای رێككەوتن لەسەر هەموو كێشەكان، كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یان سەركردایەتی دەكرێت، بەڵام ئەگەر رێكنەكەوین، كۆبوونەوەی داهاتووی سەركردایەتیش بە نادیار دەزانم".
دوای دروستبوونی باڵی ناوەندی بڕیار، لیژنەیەك بۆ گفتوگۆی كێشەكان لەنێوان هەردوولادا دروستكران، بەڵام وەكو شاڵاو گوتی "لیژنەكە دوو كۆبوونەوەی كرد، كۆبوونەوەكانیش بە بنبەست گەیشتن و لیژنەكە كۆتایی هات، چونكە كۆبوونەوەكان كاتی خۆپیشاندانەكان بوون و ویستیان بەو كۆبوونەوانە كات بكوژن".
سەركردەكەی باڵی "زۆرینە" گوتی "راستە ئەو لیژنانە كۆبوونەوەیان كردووە و ئەوەندەی بزانین لەسەر دوو تەوەر رێككەوتن، یەكێكیان قسەنەكردن بۆ میدیا و ئەوەی دیكەش قسەنەگوتن بە یەكدی، بەڵام نەمانبیستووە كارەكانیان بە بنبەست گەیشتبن".
گوتەبێژی باڵی "ناوەندی بڕیار" بێ ئومێد نییە لە چارەسەركردنی كێشەكانیان لەگەڵ "باڵی زۆرینە" و دەڵێت "هەوڵەكان بۆ چارەسەری كێشەكان بەردەوامن و بیری جیابوونەوەش لای هیچمان نییە".
rudaw
14/11/2016
دۆناڵد ترەمپ، لە دیدارێکی تەلەفزیۆنیدا بۆ ماوەی یەک سەعات باسی لە سیاسەتەکانی خۆی و ئەو کارانەی کە بەتەمایە ئەنجامیان بدات، کرد.
سهرکۆماری هەڵبژێردراوی ئهمریکا لە دیدارێکی تەلەفزیۆنیدا گوتی: "دوای ئهوهی به فهرمی دەستبەکار ببم، سێ ملیۆن پهنابهری نایاسایی له ئهمریکا دهردهکهم و دەبێ کۆتایی بە ئازاری کەمینە ئایینی و ڕەگەزییەکانیش بهێنرێت."
دۆناڵد ترەمپ سهرکۆماری ئهمریکا لە وتووێژێکی یەک کاتژمێریدا لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنیی (CBS) گوتی: "پابهندم بهو بهڵێنانهی کهله کاتی بانگهشهی ههڵبژاردنهکاندا داومن و جێبهجێشیان دهکهم."
ترەمپ بۆ سی بی ئێس، گوتیشی: "زیاتر له ۳ ملیۆن پهنابهری نایاسایی دەبێ له ئهمریکا دهربکرێن و سهرهتاش لهوانهوه دهست پێ دهکهم که قاچاخچین و تاوانیان له ئهمریکا ئهنجام داوه."
لە بەشێکی دیکە لە لێدوانەکەیدا لەبارەی گوتی "وا دیارە پاش هەڵبژاردن، هەندێ گرووپ و کەمینەی دینی و ڕەگەزی کەوتوونەتە بەر ئازار و هەڵاواردن و کە "زۆر پێی ناڕەحەت بووە" و دەبێ کۆتایی بەم کارانە بهێنرێت."
ترەمپ ڕاشیگەیاندووە: "ئهوهی دهمانهوێت ئهنجامی بدهین ئهمهیه که ئهو کهسانهی تاوانبارن، ئهندامی گرووپێکی قاچاخچین، یان له کڕێن و فرۆشتنی مادهی هۆشبهر دهستیان ههیه و ڕێژهیان به ئهگهری زۆر ۲ هەتا ۳ ملیۆن کهس دەبن، له ئهمریکا دهربکهین، یان ئهوهی زیندانییان بکهین."
14/11/2016
بەهۆی نەخۆشییەکی درێژخایەنەوە، ئەمینداری حزبی دەعوەی ئیسلامی - ڕێکخستنی عێراق کۆچی دوایی کرد.
بە گوێرەی زانیارییەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 14\11\2016، هاشم ئەلموسەوی، ئەمینداری حزبی دەعوەی ئیسلامی - ڕێکخستنی عێراق کۆچی دوایی کرد.
موسەوی ماوەیەکی زۆرە بە دەست نەخۆشیی درێژخایەنەوە دەناڵێنێت و بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەیەکی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی لەدەست داوە.
حزبی دەعوەی ئیسلامی - ڕێکخستنی عێراق، لە حزبی دەعوەی ئیسلامی کە نووری مالیکی سەرۆکایەتی دەکات، جیاوازە و حزبەکەی موسەویش لە حکوومەتی عێراقدا بەشدارە و چەند پۆستێکی وەزارییان هەیە.
14/11/2016
سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات لە بەغداوە ئاراستەیەکی مەترسیدار هەیە بۆ ئەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان نەمێنێت و بکرێتە چەند پارچەیەک و دەڵێت: "مامەڵەکردنی بەغدا لەگەڵ هەر پارێزگایەک بەبێ گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان نادەستووریە".
محەمەدی حاجی مەحموود، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: گەڕانەوەی هەر پارێزگایەکی کوردستان بۆ ئەوەی لە دەرەوەی بازنەی حکوومەت مامەڵە لەگەڵ بەغدا بکات، پێچەوانەی دەستووری عێراقە و لە دەستووری عێراقدا هەرێمی کوردستان وەک هەرێم مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، ئەو پارێزگایانەی لە سنووری هەرێمی کوردستانن لە دەستووری عێراقدا دیاری کراون و هەرکەسێک داوایەکی لەو شێوە بکات، پێچەوانەی دەستووری عێراقە."
لە درێژەدا گوتی: "ڕەنگە لایەنی عەرەبی هەموویان پێیان خۆش بێت هەرێمی کوردستان نەمێنێت، هەمیشە پێیان خۆشە هەرێمی کوردستان ببێتەوە پارێزگا و پارێزگاکان ڕاستەوخۆ لەلایەن بەغداوە ئیدارە بکرێن، بۆیە لەوە دەچێت بخرێتە دەنگدانەوە و دەنگ بهێنێت، بەڵام ئەوە پێچەوانەی دەستوورە، بەڵام دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ئایا کورد خۆی هەڵی دەوەشێنێتەوە، یان نا لە نێوان دوو ئەگەر دایە کورد پێویستی بە ئازادی و سەربەخۆیی و ژیان هەیە لە نێوان ئازادی و سەربەخۆیی و ژیاندا کامیان هەڵدەبژێرێت ئەوە خۆی بڕیاری لەسەر دەدات".
گوتیشی: "لەوە دەچێت ئەم پرۆژە تەنیا گۆڕانیشی لەگەڵ نەبێت، ڕەنگە لایەنی دیکەش بێت، بەڵام ئەم بابەتە پەیوەندیی بە یەکڕیزی کوردەوە هەیە".
محەمەد حاجی مەحموود لەبارەی ڕووداوەکانی مووسڵەوە ئەوەشی خستەڕوو: "لە ئاستی عێراقی هەرێمی کوردستان رێککەوتنی لەگەڵ عێراق و ئەمەریکا کردووە و لە ئاستی خۆیەوە رێککەوتنی جێبەجێ کردووە، و ڕێگاشی خۆش کردووە بۆ ئەوەی سوپای عێراق بچێتە ناو شاری مووسڵەوە، لە کاتێکدا کێشەی مووسڵ ئەوەندە تایفەگەرییە، ئەوەندە سەربازی نییە، ڕەنگە لەڕووی سەربازییەوە بەو شێوە نەبێت، بەڵام گرنگ ئەوەیە کە دوای مووسڵ لەڕووی سیاسییەوە کێ ئیدارەی مووسڵ دەکات؟ ئایا مووسڵی پێشوو دەگەڕێتەوە؟ ئەو مەزهەبە جیاوازانە مووسڵی کۆن قبوڵ دەکەنەوە؟ بۆیە گرنگە ڕێککەوتنی دوای مووسڵ بکرێت، شیعەش سوننە قبوڵ بکات، ئەگەر ئەمانە نەکرێن، چاوەڕوان دەکرێت ئازادکردنەوەی مووسڵ دوا بکەوێت."
14/11/2016
مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە توندی سەبارەت بە دەنگۆی گەڕاندنەوەی مووسڵ بۆ سەر تورکیا هاتە دەنگ و ڕای گەیاند: ”تورکیاش لە کۆندا سەر بە ئێران بووە، مادام وایە با بخرێتەوە سەر ئێران“.
لە میانی دیدارێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (شەرق) کە ئاژانسی (مێهر)ی نیمچە فەرمیی ئێرانی بەشێکی لێ بڵاو کردووەتەوە، مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئاماژەی بەوە داوە: ”مووسڵ شارێکی یهکجار ستراتیژییه، ئهم شاره به دوو ملیۆن دانیشتووهوه یهکهمین شاری گهورهی جیهانه له نێوان سێ وڵاتی عێراق، سووریا و تورکیادا ڕاوهستاوه، ههر ئهمهش شاری مووسڵی هێندە گرنگ کردووهتهوه“. ڕوونیشی کردەوە کە کورد خوازیاری ئەوەیە ناوچەی شنگال ببێتە پارێزگایەک، بەڵام: ”سوننەی وەک ئوسامە نوجەیفی داوای فیدڕالی بۆ مووسڵ دەکەن، تورکمانهکانیش داوای ناوچهیهک به ناوهندیی تهلعهفهر دهکهن. ئێمه له سهر ئهم باوهڕهین که شهنگال به پێی ڕێککهوتنی سوور بهشێکه له ههرێمی کوردستان“.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، مەلا بەختیا لەبارەی خواستی تورکیا بۆ گهڕاندنوهی مووسڵ، دەڵێت: “باشه شتی وا چۆن دهبێت؟ تورکیا له سهردهمی ئاکەدییەکان بهشێک بووه له عێراقی ئهمڕۆ، کهوایه با بێتهوه سهر عێراق، یان نهخێر سهردهمی ئومەوییەکان و عهباسییه، تورکیا بهشێک بووه له خاکی عهرهبهکان، کهوایه با تورکیا بێتهوه سهر خاکی عهرهبهکان، یان له سهردهمی ههخامنشییهکان بهشێک بووه له خاکی ئێران، دهی کهوایه با تورکیا بێتهوه سهر خاکی ئێران، ئهم داواکارییه سهیر و سهمهرانه هیچ بایهخێکی نییه و ئهم شتانه مردووه و تهواو بووه”.
لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، جەختی لەوە کردووەتەوە کە تورکیا “دژایەتی کوردی سووریا و ناوخۆی دەکات” و دەڵێت: “دژی ههرێمی کوردستانیش ههنگاو ههڵدهگرێت، یهکهم تورکیا به توندی دژی جێبهجێ بوونی ماددەی 140ە که پهیوهندی بهویشهوه نییه و بابهتێکی ناوخۆیی عێراقه، دواجار دژی ههر جۆره مافێکی زیاتر بۆ خهڵکی ههرێمی کوردستانه و بۆ ئهم کارهش ههنگاو ههڵدهگرێت”.
مەلا بەختیار لە دیدارەکەدا، باسی لە ڕۆڵی ئێران کردووە و پێچەوانەی هەڵسەنگاندنەکەی بۆ تورکیا، لەبارەی ئێرانەوە گوتوویەتی: “سەبارەت بە ئێمهی کوردهوه، ئێران گرنگیی زۆری ههیه، ئێران یهکهم وڵات بوو که دانی به فیدراڵی ههرێمدا نا، ههروهها ئێران یهکهم وڵات بوو که له شهڕی داعشدا یارمهتی داین، ئهوکات هاوپهیمانی هێشتا نهیدهزانی که دهبێت چی له داعش بکات و تهنات بهغداش هیچی له دهست نهدههات، چونکە خۆشی تووشی لافاوی داعش ببوو، بهڵام ئێران له ههمان سهرهتاوه پشتی ههرێمی کوردستانی گرت و له ههموو بهرهکاندا یارمهتی داوین و خودی سهرۆکی ههرێمیش ئهوکات نامهیهکی ڕێز و سپاسی بۆ دهوڵهتی ئێران نارد”.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە باڵایەی یەکێتی، ئێران بۆ کورد وڵاتێکی گرنگه و دەڵێت: “ئێران بهردهوام یارمهتیی کوردی عێراقی داوه و پهیوهندیی باشی لهگهڵماندا هەیە، پێشی خۆشه کوردی تورکیا و سووریاش سهرکهون و به مافهکانی خۆیان بگهن، بەڵام تورکیا بهردهوام خهریکی پیلانگێڕییه له دژی کورد و لهم کارهش ناتوانێت دهست ههڵبگرێت”.
ئەم قسانەی مەلا بەختیار، نیگەرانیی هاووڵاتییانی کوردی کوردستانی ڕۆژهەڵاتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بەدوای خۆیدا هێناوە، ئەوان باس لەوە دەکەن کە کوردانی ئەو بەشەی کوردستان، لەژێر سایەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕۆژانە ڕووبەڕووی زیندانیکردن و لەسێدارەدان دەبنەوە و سەرجەم جووڵە سیاسییەکانیشیان سەرکوت دەکرێت.
13/11/2016
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕێکی نیوە فەرمیی کۆماری ئیسلامیی ئێران پاریزگای سنە لە حاڵێکدا زیاتر لە یەک ملیۆن دانیشتووی هەیە، بەڵام هێشتا خاوەنی ڕۆژنامەیەکی فەرمیی ڕۆژان نییە.
بەهرام وەلەدبەیگی، بەڕیوەبەری (ئەنیستیتۆی فەرهەنگیی کوردستان لە تاران) لە پەراوێزی بسیت و دووەمین پیشانگەی میدیاکانی ئێران لە تاران بە ماڵپەڕی (ئیسنا)ی ڕاگەیاندووە "کە پارێزگای سنە کەلە دە شار پێکهاتووە، بەڵام بەهۆی کەمتەرخەمیی لایەنە پەیوەندیدارەکان بێ ڕۆژنامەیە.
وەلەدبەیگی ئاماژەی بەوەش داوە "کە پارێزگای سنە بەهۆی تایبەتمەندیی فەرهەنگی و و ئەو توانایەی کە ڕۆژنامەنووس و میدیاکارانی کورد هەیانە، لە ساڵانی ڕابردوودا کۆمەڵێکی بەرچاو لە هەفتەنامە و دوو هەفتەنامە و گۆڤار لە سنە چاپ و بڵاو کراونەتەوە، بەڵام هێشتا ئەم پارێزگایە خاوەنی ڕۆژنامەی فەرمیی ڕۆژانە نییە.
ئەو نووسەرە کوردە هۆکارەکانی نەبوونی ڕۆژنامە لە پارێزگای سنە بۆ نەبوونی سەرمایەگوزاری و پاڵپشتی نەکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەت و لە "تێڕوانینی سیاسیی بەرپرسان" بۆ پرسەکانی کوردستان دەگەڕێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە "ئەو بەپرسانەی کە خاوەنی تێڕوانینی سیاسی و سەربازی بۆ کوردستانی ڕۆژهەلات بوون، هیچکات سەرکەوتوو نەبوون.
بەپێی ئاماری وەزارەتی پەیوەندی و تەکنۆلۆیی زانیارییەکانی ئێران، پاریزگای سنە لە خشتە و ئاماری گەشەنەکردندا لە بواری چاپەمەنی و پیەوەندییەکاندا یەکێکە لە پێنج پارێزگای گەشەنەکردووی ئێران.
لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا لە پاریزگای سنە بە دەیان هەفتەنامە، دوو هەفتەنامە و گۆڤاری خوێندکاری و فەرهەنگی دەستیان بە وەشان کردووە، بەڵام لە هەر ساڵە چەند دانەیان لەلایەن حکوومەتی ئێرانەوە داخراون.
13/11/2016
وێنەیەکی شاری شنگال
ئەمڕۆ ساڵیادی رزگارکردنەوەی شاری شنگالە، کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان راستەوخۆ سەرپەرشتیی پرۆسەی رزگارکردنەوەکەی دەکرد.
رۆژی 10ـی حوزەیرانی 2014، چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، لە خاکی سووریاوە دزەیان کردە ناو خاکی عێراق و شکستیان بە سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە پارێزگای نەینەوا هێنا و شاری مووسڵ و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.
چەکدارانی داعش رۆژی 3ـی ئابی 2014 هێرشیان کردە سەر شاری شنگال، کە شارێکی کوردستانییە و لە رووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگای نەینەوایە، دانیشتووانەکەی لە مەسیحی، کوردانی موسڵمان و زۆرینەی کوردانی ئێزدی پێکدێت.
هەروەک ئێزدییەکان رایدەگەیەنن، ئەو هێرش و کوشتوبڕەی کوردانی ئێزدییەکان، کوشتوبڕی ژمارە 73 بوو، کە بە درێژایی مێژوو بەسەر کوردانی ئێزدیدا هاتووە و ئەوان بە فەرمانی 73 ناوی دەنێن.
دوای داگیر کردنی شنگال لەلایەن داعشەوە، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کوردستان بەڵێنی بە میر و هاووڵاتییانی کوردی ئێزدی و کوردستان بە گشتی دا، کە شاری شنگال رزگار دەکاتەوە و تۆڵەی شەهیدانی ئێزدی لەو رێکخراوە توندڕەوە دەکاتەوە.
رۆژی 13ـی تشرینی دووەمی 2015، دوای ئۆپەراسیۆنێکی دوو رۆژی بە بەشداریی حەوت هەزار و 500 پێشمەرگە، کە بەسەرپەرشتیی راستەوخۆی مەسعود بارزانی ئەنجامدرا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەسەر چیای شنگال، رزگار کردنەوەی شارەکەی راگەیاند.
دوای رزگار کردنەوەی شاری شنگال، میر تەحسین، میری ئێزدییانی کوردستان و جیھان لە راگەیەندراوێکدا، ئۆپەراسیۆنی ھێزەکانی پێشمەرگەی بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی مەسعود بارزانی بە ”رۆژێکی مێژوویی“ ناساند و رایگەیاند، ”ئازادکردنەوەی شنگال خۆشی و شادی خستە دڵی ھەموو ئێزدییەکان، کوردستانییان و ھەموو مرۆڤایەتی“.
ئێزدییەکان، بەشێکن لە نەتەوەی کورد و لە هەرسێ بەشی کوردستانی باشوور، باکوور و رۆژئاوا نیشتەجێن. بنکەی سەرەکیی ئایینەکەشیان، کە ئاینێکی کوردییە، لە پارێزگای دهۆکە لە کوردستانی باشوور.
بارزانی موژدەی رزگارکردنەوەی شنگالی راگەیاند
13//11/2016
رێژەی بێکاری لەنێو کۆچبەرانی سووری لە ئەڵمانیا گەیشتووەتە لەسەدا 50، بەڵام بەشێکی کۆچبەران کاریان دەستکەوتووە، ئەوەش لەڕێگەی تۆڕێک کە کرێکار و خاوەن کار بەیەکدی دەگەیەنێت و کار بۆ کۆچبەران دەدۆزێتەوە.
ناجی نەجمە، پەنابەرێکی سوورییە و خەڵکی دیمەشقە، کە لە ئەڵمانیا مافی پەنابەریێتی وەرگرتووە و کار دەکات، ئەو یەکێکە لەو سەتان هەزار کۆچبەرەی شەڕ ئاوارەی کردووە، بەڵام هەلی کاری دەستکەوتووە.
بەپێی نووسینگەی کاری ئەڵمانی، بێکاری لەنێو کۆچبەرانی سووری لە ئەڵمانیا رێژەکەی زۆر بەرزە، بەجۆرێک نیوەی کۆچبەرانی سووری لەو وڵاتە بێکارن، هەر بەپێی ئەو نووسینگە ئەڵمانیە، نزیکەی 400 هەزار کۆچبەری سووری لە ئەڵمانیا بەداوی کاردا دەگەڕێن، کە دەکاتە رێژەی لەسەتا حەوتی ئەو کەسانەی داوای پەنابەریێتی دەکەن لەو وڵاتە.
12/11/2016
چهند راپۆرتێكی تایبهت لهسهر رۆناڵدۆ بڵاودهكهینهوه، بۆ ئهوهی به بهڵگهی زانستی بیسهلمێنین، كریستیانۆ رۆناڵدۆ تهنیا یاریزانێكی تۆپی پێ نییه، بهڵكو ئامێرێكی مرۆیی ناوازهیه. "بلیمهتی %1 بههرهیه و %99 ههوڵدانه" ئهو پهنده بهناوبانگه كه نهوهكان دهیگوازنهوه، له داهێنانی ئهلبرت ئهنیشتاینه، لهوانهیه باشترین قسه بێت لهبارهی رۆناڵدۆ و شێوازی سهركهوتنی له جیهانی تۆپی، له ساڵی 2007هوه تاوهكو ئێستا، ئهوهش به گوێرهی چهند تاقیكردنهوهیهكی زانستی، كه رۆناڵدۆ له تاقیگهیهكی زانستی وهرزشی له مهدرید ئهنجامی داوه.
رۆدریگز له تاقیكردنهوهی راكردنی پێچاوپێچدا 6.86 چركهی تۆماركرد، لهو كاتهی رۆناڵدۆی یاریزانی تۆپی پێ، كه باش دهزانێت چۆن بهخێرایی خۆی له پێچاوپێچهكان دهرباز بكات و ئاراستهی خۆی بگۆڕێت 6.35 چركهی تۆماركرد، واته دۆن به ماوهی زیاتر له نیو چركه لهپێش رۆدریگز هات. شرۆڤهی زانستی دهڵێت "رۆناڵدۆ له كاتی سووڕانهوهدا ههنگاوهكانی كورتتر دهكاتهوه، بۆیه بهخێرایی ئاراستهی خۆی دهگۆڕێ، بێجگه لهوهی كه رۆناڵدۆ دهگاته گۆشهی گۆڕان، كهمێك له ههوا بازدهدات و قاچی چهپیشی پێش قاچی راستی دهخاته سهر زهوی، پاشان دهسووڕێتهوهو هێزهكانی ههردوو قاچی بهكاردههێنێت، كه هاوتایه به g force 5، واته كاتێك بازدهدات پێنچ هێندهی كێشی دهخاته سهر زهوی، به ههردوو قاچی پاڵ دهنێت، بێئهوهی له كاتی دهرچووندا تهنیا پشت بهیهك قاچ ببهستێت".
سێیهم تاقیكردنهوه له توخمی هێزی جهستهیی، پێوانی ماسوولكهكانی رۆناڵدۆ بوو، بۆ ئهوهی به زانستی دهركهوێ، چ شتێك وایكردووه ئهو ئهستێرهیه ناوازه بێت، درێژی باڵای (185 سم) و پانی سینگی (109 سم)، جهستهیهكی ساخی ههیهو رێژهی چهوری له جهستهی نزیكهی %3 له جهستهی نمایشكارانی جلوبهرگ كهمتره، به گوێرهی گوتهی شارهزایان بێت قاچهكانی رۆناڵدۆ له قاچی راكهران درێژتره، ئهوهش یارمهتی درهوشانهوهی دهدات لهسهر یاریگهدا.
بهڵام گرنگترین شت تاقیكردنهوهی بازدانی ناوازه بوو، كه لهسهر یاریگهكان دهیبینین، شارهزایانی وهرزشیی ئامێرێكیان بهكارهێنا، كه هێزی رۆناڵدۆ له كاتی بازادن دیار دهخات، كاتێك رۆناڵدۆ بێ راكردن بهشێوهی ستوونی بازی دا، ژمارهیهكی ئهوتۆی تۆمار نهكرد (44 سم)، ئهوهش ههر ئهوهته لهسهرووی ههمواری سروشتییهوهیه، بهڵام یاریزانی تۆپی پێ دهبێت به ئازادی زیاتر باز بدات، رابكات و لهگهڵ جوولاندنی دهستهكانی باز بدات، ئهنجامهكان ناوازه بوون و (78 سم)ی تۆماركرد، واته زیاتر له بازدانی یاریزانانی تۆپی باسكه.
رۆناڵدۆ ناوازهیه
تاقیكردنهوهكانی قۆناخی دووهم كه بایهخ به توانای مێشكی رۆناڵدۆ دهدات، چهند ئهنجامێكی سهرسوڕهێنهر دهردهخات، كه بڕی بههێزی مێشكی ئهو ئهستێره پورتوگالییه لهسهر یاریگه دووپات دهكاتهوه، چۆن دهتوانێت یاری به مێشكی بهرگریكاران بكات و وای دهرخات، جوولهی داهاتووی پێشبینیكراو دهبێت، بهڵام بهردهوام پێچهوانهی ئهمه روودهدات.
بهشی دووهم: تواناكانی مێشك
له جیهانی تۆپی پێدا، كاری مێشك به گرنگترین توخم لهسهر یاریگه دادهنرێت، چونكه لێهاتوویی و بههره ناتوانن بهتهنیا جیاوازی دروست بكهن، بێ بیركردنهوه له پلانهكانی داهاتوودا، ئهوهش ههندێ یاریزانی وهك ئینیێستا، چاڤی و یاریزانی دیكهی هێڵی ناوهڕاست جیا دهكاتهوه، ئهوانهی پاسی جادوویی دهنێرن، كه مێشك پێشبینی ناكات، بهڵام روودهدات، ئهو كارهش بهڵگهیه لهسهر زیرهكی مێشكی نایابی ئهو یاریزانانه.
(له ئهڵقهی داهاتوودا لهو بارهوه باسی رۆناڵدۆ دهكهین).
12/11/2016
بەپێی راپۆرتێكی ناوەندی توێژینەوە ستراتیژی و نێودەوڵەتییەكان (CSIS)، هەڵوێستی وڵاتانی كەنداو كە پێشتر پێداگیرییان لەسەر رۆیشتنی بەشار ئەسەد، سەرۆكی كۆماری سووریا دەكرد، ئێستا گۆڕانكاریی گەورەی بەسەردا هاتووە.
بەگوێرەی راپۆرتەكەی (CSIS) ، لەگەڵ بەردەوامیی قەیرانی نێوخۆی سووریا، یەكدەنگیی وڵاتانی كەنداویش سەبارەت بە داهاتووی سیاسی و ئیداریی سووریا گۆڕانی بەسەردا هاتووە و كاڵتر بووەتەوە. بۆ نموونە هەڵوێستی سعودیە و قەتەر، كە پاڵپشتی سەرەكیی هێزەكانی ئۆپۆزیسیۆنی عەرەبی سوننەی سووریان، لە دژی حكومەتی ئەسەد توندتر بووە، هەوڵیشیان داوە ئەمریكا ناچار بكەن رۆڵێكی كاریگەرتر لە جەنگی نێوخۆی سووریادا بگێڕێ، بەڵام هەڵوێستی بەحرێن، كوەیت و ئیمارات نەرمتر بووە و فۆكەسی زیاتریان لەسەر هاوكارییە مرۆییەكانە.
دژایەتیی ئەسەد
لەگەڵ دەستپێكی بەهاری عەرەبیدا، وڵاتانی كەنداو لە هەردوو وڵاتی میسر و بەحرەین پشتگیرییان لە دەسەڵاتداران كرد. بەڵام كاتێك شەپۆلی خۆپیشاندانەكان سووریاشی گرتەوە، وڵاتانی كەنداو بیریان لەوە كردەوە دەرفەتەكە بقۆزنەوە و هەوڵی گۆڕینی رژێم بدەن.
بەپێی راپۆرتەكەی (CSIS) ، وڵاتانی كەنداو سەرەتا بە جۆرێك لە وریاییەوە مامەڵەیان لەگەڵ رەوشی سووریا دەكرد، لەبەر ئەوەی دەیانزانی گۆڕینی رژێم دەكرێ كۆمەڵێك ئاماژە بە گرووپە ناڕازییەكانی نێوخۆی وڵاتەكانی خۆیشیان بدات. هەر بۆیە تا كۆتایی تەمووزی 2011 كوەیت و سعودیە پشتگیرییان لە حكومەتی سووریا دەكرد و 209 ملیۆن دۆلاریشیان وەكوو یارمەتی پێشكەش بە ئەسەد كرد. بەڵام قەتەر كۆتایی بەو روانگەیە هێنا.
ئەم هەڵوێستەی قەتەر دوو هۆكاری سەرەكی لەپشت بوو: یەكەمیان پەیوەندی بە بەرزكردنەوەی پێگەی ناوچەیی خۆیەوە هەبوو، دووەمیشیان پەرەپێدان بە كەرتی غازی قەتەر، چونكە قەتەر بەنیاز بوو بە ڕووخانی رژێمی ئەسەد و هاتنەسەركاری حكومەتێكی سوننە، رێگە بۆ دروستكردنی بۆڕیی غازی نێوان قەتەر و ئەوروپا خۆش بكات كە بەشێكی بە سووریادا تێدەپەڕێ.
گۆڕانی روانگەی سیاسی قەتەر بەرامبەر بە سووریا هاوكات بوو لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی توندوتیژییەكان لە سووریا، كە ناڕەزایەتییەكی توندی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی، لەوانەش رووسیا و توركیای لێكەوتەوە، ئەمەش گرووپی وڵاتانی هاوكاریی كەنداوی هاندا هەوڵەكانیان بۆ گۆڕینی رژێم لە سووریا بخەنەگەڕ. بەڵام ئەسەد نەڕووخا و یەكدەنگیی نێوان وڵاتانی كەنداویش كورتخایەن بوو.
ناكۆكیی سعودیە و قەتەر
بەبۆچوونی ئامادەكارانی راپۆرتەكەی (CSIS)، یەكەم ناكۆكی نێوان وڵاتانی كەنداو پەیوەندی بەوەوە هەبوو كە دەبێ هاوكاریی كام گرووپ بكرێ، هەر وڵاتێك پشتگیری لە گرووپێكی جیاواز دەكرد. لە 2011ەوە هەتا 2014 ناكۆكیی سەرەكی لەنێوان سعودیە و قەتەر بوو. قەتەر كە بە درێژایی قەیرانەكە پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ توركیا هەبووە، پشتگیری لە ئەنجوومەنی نیشتمانی سووریا دەكرد، بە نیازیش بوو دەسەڵات و كاریگەریی ئیخوان موسلمین لەنێو ئەنجوومەنەكەدا زیاتر بكا.
بەڵام سعودیە، ئیمارات و بەحرەین لە دەسەڵاتی ئیخوان دەترسان، بۆیە بەدوای ئەو گرووپانەدا دەگەڕان كە میانڕەوترن و پەیوەندییان بە سەلەفیزمی جیهادییەوە نەبێ.
بەپێی راپۆرتەكە، ئەم سێ وڵاتە هەوڵیان دا زیاتر خۆیان لە ئەمریكا نزیك بكەنەوە، نەك توركیا. نموونەی زەقی ئەمەش پێكهێنانی ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی ئەمریكی، سعودی و ئوردنی بوو لە ئوردن. لە كۆتایی 2012ەوە ململانێ و پێكدادان لەنێو ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دەستیپێكرد، بناغەی ئەم ململانێیەش ناكۆكیی نێوان وڵاتانی هاریكاریی دەرەكی بوو.
هەر لەو ماوەیە خەریك بوو باڵانسی دەسەڵات لە دەستی قەتەر دەردەچوو، كاتێك ژەنەراڵ سەلیم ئیدریس وەكوو فەرماندەی باڵای سوپای ئازادی سووریا دیاری كرا، بڕیاریش وابوو سعودیە، ئیمارات و رۆژئاوا لە رێگەی ئەوەوە یارمەتی دارایی و سەربازی پێشكەش بەو هێزانە بكەن. بەڵام قەتەر بەردەوام بوو لەوەی یارمەتی كۆمەڵە فەرماندەیەكی سەربازیی دیكە بدات. ئەمەش بووەی هۆی ئەوەی بەشێك لە یارمەتییەكانی قەتەر بە دەستی گرووپە توندئاژۆكان بگات. بۆ نموونە فەرماندەیەكی سوپای ئازادی سووریا بە ناوی سەدام جەمال كە یارمەتی لە قەتەرییەكان وەردەگرت، بەیعەتی بە ئەبوبەكر بەغدادی "خەلیفە"ی داعش دا.
لەگەڵ درێژەكێشانی جەنگی نێوخۆیی سووریا، ململانێی نێوان وڵاتانی كەنداویش زیادی كرد. قەتەر پشتگیری لە گرووپی ئەحرار ئەلشام و كۆمەڵە گرووپێكی دیكەی سەلەفیی جیهادی دەكرد كە ئامانجیان رووخاندنی دەسەڵاتی ئەسەد و دامەزراندنی حكومەتێكی ئیسلامیی سوننە بوو. لە بەهاری 2014دا ئیمارات، سعودیە و بەحرەین باڵیۆزەكانی خۆیان لە قەتەر كشاندەوە، ئەمەش وەكو هەوڵێك بۆ ئەوەی گوشار بخەنە سەر قەتەر تاوەكو سیاسەتی خۆی لە سووریا بگۆڕێ. سعودیە دەیزانی وڵاتانی كەنداو پێویستیان بە هاودەنگییە، چونكە جگە لەوان هیچ هێزێكی دیكە نییە بەرژەوەندیی تەواوی لە رووخانی دەسەڵاتی ئەسەددا هەبێ.
نیگەرانییەكانی سعودیە
لە سەرەتای دەستپێكردنی جەنگی نێوخۆیی سووریاوە، وڵاتانی كەنداو رەخنەیان لە ئیدارەی كۆشكی سپی گرتووە كە رۆڵێكی بەرچاو لە سووریادا ناگێڕێ. جگە لەمە سعودیە واشنتنی بەوە تۆمەتبار دەكرد كە چاوپۆشی لە فراوانبوونی رۆڵی ئێران لە سووریا دەكات. لە تشرینی دووەمی 2013دا گرووپی (5+1) رێككەوتنێكی كاتی سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران لەگەڵ ئەم وڵاتەدا واژۆ كرد. لای وڵاتانی كەنداو ئەمە ئاماژەیەك بوو بەوەی دانوستاندنە ئەتۆمییەكان خەریكن بەرەوپێش دەچن. هاوكاتیش ئێران سەرمایەیەكی مادی و سەربازیی زۆری رەوانەی سووریا كردبوو، بۆ ئەوەی هەرچۆنێك بێ حكومەتەكەی ئەسەد بپارێزێ.
نزیكبوونەوەی سعودیە لە قەتەر
لە حوزەیرانی 2013دا ئاڵوگۆڕی دەسەڵات لە قەتەر روویدا، ئەمەش هەلێكی نوێی بۆ سعودییەكان رەخساند بۆ ئەوەی جارێكی دیكە لە قەتەر نزیك ببنەوە. لەم قۆناغەدا سعودیە و قەتەر بڕیاریان دا هەموو ناكۆكییەكان وەلاوە بنێن. لە تشرینی دووەمی 2014دا بەنێوبژیوانیی كوەیت، وڵاتانی كەنداو جارێكی دیكە باڵیۆزخانەكانی خۆیان لە دەوحە كردەوە، لەبەرامبەریشدا قەتەر سەركردەكانی ئیخوانی دەركرد و پشتگیری تەواوی لە عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆكی میسر كرد.
بەگوێرەی راپۆرتەكە، دامەزراندنی گرووپی هاوكارییەكانی سعودیە و قەتەر دوای ئەوە هات كە سعودییەكان دڵنیابوونەوە لەوەی ئەمریكا هیچ ناكات. هەر لەم قۆناغە بەدواوەش سعودیە رووی لە هاوكاریكردنی گرووپە توندڕەوەكانی وەكوو جەیش ئەلفەتح كرد كە بەرەی فەتح (نووسرەی پێشوو)ش ئەندامی بوو.
هەڵوێستی وڵاتە بچووكەكانی كەنداو
لە بەشێكی دیكەی راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوە دەكرێ كە لە كاتێكدا قەتەر و سعودیە لە هاریكاریی گرووپە توندئاژۆكانی سووریا بەردەوام بوون، وڵاتە بچووكەكانی كەنداو، لەوانەش بەحرێن، كوێت و ئیمارات نیگەرانی ئەوە بوون لایەنگری لە سوننەكانی سووریا ناكۆكیی نێوخۆیی لە وڵاتەكانی خۆیان دروست بكات، ئەمە جگە لەوەی سەرهەڵدانی داعش لە سووریا و عێراق رەوشی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی تەواو ناسەقامگیر كردبوو.
بۆیەش وڵاتە بچووكەكانی كەنداو دەبوایە لە نێوان رووخاندنی ئەسەد و تێكشكاندنی داعش یەكێكیان هەڵبژێرن، لە هەڵوێستەكانیشیاندا وەها دەركەوتووە كە بژاردەی دووەمیان كردووە بە ئەولەویەت. كوەیتیش هەر لەسەرەتاوە جگە لە لێكنزیككردنەوەی هەڵوێستی وڵاتانی كەنداو و میوانداری و سەرپەرشتیكردنی هەوڵە مرۆییەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان، هەوڵێكی ئەوتۆی لە قەیرانی سووریادا نەبووە.
پێگەی ئەسەد بەهێزتر بووە
بەپێی راپۆرتێكی ناوەندی توێژینەوە ستراتیژی و نێودەوڵەتییەكان، هەوڵەكانی دەوحە و ریاز بۆ رووخاندنی رژێمی ئەسەد، ئاكامی نەرێنی بۆ هەردوو وڵات و قەیرانی سووریا بەدواوە بووە. لەوانەش: گۆشەگیربوونی زیاتری ئەم دوو وڵاتە لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا. توندڕەوتربوونی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، ئەوەش پێگەی ئەسەدی لە سووریا بەهێزتر كردووە. بەهێزتربوونی پێگەی ئەسەدیش بە مانای بەهێزتربوونی ئێرانە لە ناوچەكەدا. لە كاتێكدا هۆكارێكی سەرەكی بەشداریی سعودیە و قەتەر لە قەیرانی سووریا ئەوە بوو رێگە لەم ئاكامە بگرن.
12/11/2016
دوای ئەو شکستەی کە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکادا رووبەڕووی بووەوە، بەربژێری دیموکراتەکان لەیەکەم دەرکەوتنیدا لە دارستانێکدا لە نیویۆرک لەگەڵ سەگەکەی پیاسە دەکات.
ژنێکی ئەمریکی بەناوی مارگۆت گێرستەر، وێنەیەکی خۆی و منداڵەکەی لەگەڵ هیلاری کلینتن، بەربژێری دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکای بڵاوکردووەتەوە.
لە وێنەکەدا دەردەکەوێت کە هیلاری لەگەڵ سەگەکەی لە دارستانێکدایە. گێرستەر لەگەڵ وێنەکەدا نووسیویەتی کە هیلاری و بیل کلینتن لەگەڵ سەگەکەیان پیاسەیان کردووە لە دارستانەکەدا., کاندیدی دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە گوتاری قبوڵکردنی شکستەکەی لە هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، باشترین هەڵمەتی هەڵبژاردنیان بەڕێوە بردووە بەڵام ئەنجامی هەڵبژاردنەکە پەسند دەکەن.
هیلاری کلینتن، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا لە گوتاری شکستی هەڵبژاردنەکەدا گوتی: "پیرۆزباییم لە ترەمپ کرد، پشتگیری خۆمم بۆ دەربڕی."
کلینتن لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەوەکەوە گوتی: "ئەنجامەکە نیگەرانی کردین، دەزانم هەمووتان لە ئەنجامەکە نائومێد بوون، منیشی نیگەران کرد، ئەم ئازارە تا ماوەیەکیش بەردەوام دەبێت، بەڵام ناچارین ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنە پەسند بکەین، دڵنیام دۆناڵد ترەمپ دەبێتە سەرۆکێکی باش."
زیاتر گوتی: "دۆناڵد ترەمپ سەرۆکمانە، دەبێتە سەرۆکی تەواوی ئەمریکییەکان. ئامادەی کارکردنم لەگەڵ ترەمپ، پێشنیازی کاری هاوبەشم بۆ کرد."
11/11/2016
یهكێك له دیپلۆماتكاره باڵاكانى ڕووسیا به ئاژانسى ههواڵى "ئینتهرفاكس"ـى ڕاگهیاندووه، له كاتى بانگهشهى ههڵبژاردندا حكوومهتى ڕووسیا بهردهوام له پهیوهندیدا بووه لهگهڵ تیمی سیاسی سهرۆكى ههڵبژێردراوى ئهمریكا.
لهكاتى بانگهشهى ههڵبژاردنداو دواى ئهوهى لهلایهن هیلارى كلینتۆن، كاندیدی دیموكراتهكان بهوه تۆمهتبارى كرا كه "بووكهڵهیهكه بهدهست فلادیمیر پووتن"ـهوه، دۆناڵد ترهمپ، ڕهتی كردهوه، هیچ پهیوهندییهكى به حكوومهتى ڕووسیاوه ههبێت.
بهڵام له لێدوانێكدا كه ڕهنگه ببێته هۆى ڕووگیربوونى سهرۆكه ههڵبژیردراوهكهوه، سێرگى ڕیابكۆڤ، جێگرى وهزیری دهرهوهى ڕووسیا، ڕای دهگهیهنێت، كه پهیوهندی لهنێوانیاندا ههبووه.
ئاژانسى ههواڵى "ئینتهرفاكس" ئهوهشى لهسهر زارى ڕیابكۆڤ گواستووهتهوه، كه :" پهیوهندیی ههبووه، ئهو كاره دهكهین، لهكاتى بانگهشهى ههڵبژاردنیشدا كردوومانه". گوتیشی :" لهو جۆره پهیوهندییانه، بهردهوام دهبێت".
به ڕوونى، ئهو بهرپرسه بالایه گوتوویهتى :" ئێمه زۆرینهى ئهندامانى تیمهكهى ترهمپ دهناسین، ئهو كهسانه ههمیشه له بازنهى دیارى ویلایهته یهكگرتووهكانى ئهمریكادا بوون و پۆستى بالایان بهدهستهوه بووه، ناتوانم بڵێم ههموویان، بهڵام بهشێكیان تائێستاش لهگهڵ نوێنهرانى ڕووسیدا پهیوهندییان بهردهوامه".
دواجار، ئهوهشى ئاشكرا كردووه، كه مۆسكۆ له ئێستادا تاوتوێی ئهوه دهكات، كهناڵى پهیوهندی دیكه لهگهڵ ئیدارهى ترهمپ، بكاتهوه.
11/11/2016
کچە مەسیحییەکی خەڵکی شارەدێی باشیک لە پارێزگای نەینەوا رایدەگەیەنێت، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەڵێنەکەی خۆی بۆ مەسیحی و کوردانی ئێزدییەکان بە ئەنجام گەیاند.
دوای رزگارکردنەوەی شارەدێی باشیک لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کوردستان، تیمی هەندەسەی پێشمەرگە ناوچەکەی بە تەواوی لە بۆمب و تەقەمەنییەکانی رێکخراوی توندڕەوی داعش پاک کردەوە.
کچە مەسیحییەکی شارەدێی باشیک بە کەناڵی (کوردستان 24)ی راگەیاندووە، کە مەسیحییەکان دڵیان بە سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە خۆشە و مەسعود بارزانیش، کە بەڵێنی رزگارکردنەوەی ناوچەکەی بە مەسیحی و ئێزدییەکان دابوو، بەڵێنەکەی بە ئەنجام گەیاند.
دوای زیاتر لە دوو ساڵ، پێشمەرگە ئاڵای کوردستانی لەسەر کڵێسا و شوێنی خواپەرستیی ئێزدییەکان بەرز کردەوە و هێمای مەسیحییەکانیش لەسەر کلێساکە بەرز کرایەوە.
هەروەها نوێنەری میر تەحسین بەگ، میری ئێزدییەکان سوپاسی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات، کە خۆی راستەوخۆ سەرپەرشتیی رزگارکردنەوەی باشیک و ناوچەکەی کرد.
باشیک ناوچەیەکی کوردستانییە و لە رووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگای نەینەوا، دانیشتووانەکەی لە موسوڵمان، مەسیحی و ئێزدی پێک دێت.
لە رۆژی 17ـی تشرینی یەکەمی 2016ـەوە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان بۆ رزگار کردنەوەی مووسڵ دەستی پێکردووە.
لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شاری مووسڵ و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار و چەند ناوچەیەکی باشووری کەرکووک لەلایەن چەکدارانی داعش داگیر کرا.
11/11/2016
بەهۆی سەرکەوتنی ترەمپ بەهای پشکەکانی بۆرسەی تاران دابەزی و بەرپرسانی ئەو وڵاتەش دەڵێن، سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکادا، نابێتە هۆی هەڵوەشانەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی.
حەسەن روحانی، سەرۆككۆماری ئێران دوای بەدیارکەوتنی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا ناتوانێ بە تەنیا دژی کۆدەنگی جیهانی بوەستێتەوە و پەیوەندییەکانی ئێران و وڵاتانی رۆژئاوا بەرەو دواوەببات.
هاوكات وەزیری دەرەوەی ئێرانیش رایگەیاند، هەر حکومەتێک لە ئەمریکا بێتە سەرکار، دەبێ پابەندی ئەو رێککەوتنە بێت.
ئەو لێدوانانە لەکاتێکدایە، بەهۆی سەرکەوتنی دۆنالد ترەمپ، بەهای پشکەکانی بۆرسی تاران 2 بۆ 3 لەسەد دابەزی.
دانیشتووانی ئێرانیش لەبارەی سەرکەوتنی ترەمپ هەڵوێستی جیاوازیان هەیە. بەشێکیان پێیانوایە، سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا سیاسەتێکی تووندتری بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامی دەبێت و بەشێکیش لەسەر ئەو باوەڕەن، بەدەر لە بانگەشەکانی هەڵبژاردن، گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ لە سیاسەتەکانی واشنتن بەرامبەر ئێران ناکرێت.
11/11/2016