سەرچاوە خۆجێیەکانی کوردستانی ڕۆژهەلات بڵاویان کردەوە "هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی هەڕەشەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر حیزبی دیموکرات، هێزێکی زۆری "سوپای پاسداران لە دەوروبەری گوندی "سەرهویە"ی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە جێگیر کراون و ئەو گوندەیان بە تەواوەتی گەمارۆ داوە و مانۆڕی سەربازی دەدەن.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی ڕۆژی کورد، ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە 2016 -11- 6 هێزێکی زۆری پاسدار، کە بە چەکی قورس تەیار بوون، لە دەوربەری گوندی سەرهویە جێگیر بوون و ئێستا لەو ناوچەیە لە چەندین شوێن به چڕی کەمینیان ناوەتەوە.
هەتا ئێستا ڕوون نییە کە ئامانج لە هێنانی هێزێکی زۆری پاسدار بۆ ئەو ناوچەیە چییە، بەڵام لە دوای چالاکیی پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکرات کۆمەڵێک کۆنە بنکەی سوپای پاسداران لە پارێزگاکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات نۆژەن کراونەتەوە.
دەگوترێ کە هێزەکانی سوپای پاسداران، هەڕەشەیان لە خەڵک کردووە کە لە ئەگەری هەبوونی پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکرات لەو ناوچانە، دەبێ هاوکاریی سوپای پاسداران و دەزگا ئەمنییەکان بکەن.
هاوکات لە ماوەی دوو ڕۆژی هەینی و شەممەدا، لە تێکڕای شارەکانی پارێزگەی سنە، مانۆڕی سەربازی بۆ بردنە سەرەوەی ورەی پاسدارەکان بەڕێوە چووە.
ئەمە جووڵە سەربازییانەی سوپای پاسداران لە کاتێک دایە کە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا حوسێن سەلامی، جێگری فەرماندەی سوپای پاسداران لە ورمێ و چەند شوێنی دیکە ڕاستەوخۆ هەڕەشەی لە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کرد.
7/11/2016
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی "ئێران خەبەر" و بە پشتبەستن بە هەواڵی ماڵپەڕی ئەلعەرەبییە نێت، حکوومەتی ئێران، شانبەشانی چەکدارانی سوپای پاسداران، کچانی مێرمنداڵ ڕەوانەی بەرەاکانی شەڕی ناوخۆیی سووریا دەکات.
ئەلعەرەبییە بە بڵاوکردنەوەی وێنەی کۆمەلێک لە کچانی مێرمنداڵی ئێرانی ئاشکرای کردووە کە ئەو کچانە هاوشانی چەکدارانی سوپای پاسداران بە دڵخواز وەک ئەندامانی بەسیج ڕەوانەی بەرەکانی شەڕی سووریا کراون.
ئێران جیا لە ڕەوانەکردنی خەڵکانی خۆی بۆ بەرەکانی شەڕی سووریا، خەڵکی شیعەی ئەفغانی و پاکستانیی دانیشتووی ئێرانیشی ڕەوانەی سووریا کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتێک کە ماڵپەڕی ڕۆژنامەی کەیهانی لەندەن بڵاوی کردووەتەوە لە ماوەی سەش ساڵ شەڕی ناوخۆیی سووریا هەتا ئێستا 2700 چەکداری سوپای پاسداران لە سووریا کوژراون کە چەندین مەلا و زیاتر لە 20 فەرماندەی باڵایان تێدا بووە.
6/11/2016
بەپێی ئەو هەواڵ و زانیارییانەی کەلە پێگە هەواڵییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بڵاو بوونەوەتە، کۆماری ئیسلامیی ئێران بڕیاری داوە کۆمەڵێک لە دەروازە کۆڵبەرییەکانی نێوان کوردستانی باشوور و ڕۆژهەڵات دابخات.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە جیا لە سێ سنووری نیودەوڵەتی و فەرمیی "باشماخ و حاجی ئۆمەران و پەروێزخان" لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، دە سنووری نافەرمی و کاتیی کۆڵبەری لە نێوان هەرێمی کوردستان و شارە جیاجیاکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات هەیە، هەتا ئێستا دیار نییە لەو ڕێژەیە ئێران بڕیاری داخستنی چەدنیانی داوە.
ئێران بەتەمایە بە پێکهێنانی لێژنەیەکی هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ هەرێمی کوردستان، پێداچوونەوە بە چۆنیەتیی کاروباری ئەو دەروازە کۆڵبەرییانە بکات.
هەتا ئێستا وردەکاری لەبارەی ئەم پرسەوە بلاو نەکراوەتەوە.
ئەمە لە کاتێک دایە کە هەفتەی رابردوو شاندێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرستیی مەلا بەختیار، سەرۆکی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی سەردانی تارانی کرد و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی سیاسی و سەربازیی ئێران کۆبوونەوەو لەو گفتوگۆیانەدا باس لە هاوکاری و پەیوەندییەکانی یەکێتی و دامەزرانی کۆمیتەیەکی هاوکاری کراوە.
باس‌نیوز: شەریف فەلاح
6/11/206
ڕاوێژکارێکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان باس لە کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات و دەڵێت: "لە کۆبوونەوەکە جەخت لەسەر هەماهەنگیی سەربازی و سیاسی لە نێوان هەردوولا کراوەتەوە".
ئەمڕۆ یەکشەممە 6\11\2016، کیفاح مەحموود، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: “هاتنی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی دروستکردنی هەماهەنگی بووە لە نێوان هەولێر و بەغدا، بە تایبەتی هەماهەنگی لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی سوپای عێراق”.
ئەوەشی ڕوون کردەوە: “بارزانی لە کۆبوونەوەکە ڕای گەیاندووە کە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان پێشڕەویی بەرچاویان لە جێبەجێکردنی پلانی مووسڵدا کردووە. هەروەک عەبادیش ئاماژەی بەوەداوە، پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان توانیویانە ئەو پلانەی داندرابوو، خێراتر لە ماوەی پێشبینیکراو جێبەجێ بکەن. بۆیە پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان بەرهەمی هەماهەنگییەکانی نێوان هەولێر و بەغدایان نیشان دا”.
ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستە ڕوو: “بارزانی لە ڕووی سیاسی و سەربازییەوە، ئامادەی پشتیوانی بووە بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ دەکات”. گوتیشی: “تەنیا باس لە بارودۆخی سەربازیی شەڕی مووسڵ لەلایەن پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان کرا و جەختیش لەسەر هەماهەنگیی نێوان هەولێر و بەغدا کرایەوە".
لەبارەی تاوتوێکردنی ئەگەری چوونی پێشمەرگە بۆ ناو مووسڵ و هەماهەنگی لەگەڵ سوپای عێراق، کیفاح مەحموود بۆ (باس‌نیوز)ی ڕوون کردەوە: "لە کۆبوونەوەکەدا باس کراوە کە پێشمەرگە ناچێتە ناو مووسڵ، حەشدی شەعبیش ناچێتە ناو مووسڵ و شار و شارۆچکەکانی دەوروبەری، ئەو پلانەی دانراوە ئەوە جێبەجێ دەکرێت، ئەو هێزانەی ڕاسپێردراون پلانەکە جێبەجێ دەکەن”.
6/11/2016
دوێنێ هەینی 2016 -11- 5 لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونی بەشێک لە نوێنەرانی سەرجەم پێکهاتە ئایینییەکانی کوردستان ئاهەنگی لەدایکبوونی عەزرەتی "بەهائوڵڵا" پێغەمبەری بەهاییەکان کرایەوە.
مەریوان نەقشبەندی، بەرپرسی بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و پێكەوەژیانی ئایینی لە وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان، لە ئەکاونتی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بە بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە نووسیویە " لەگەڵ نوێنەرانی سەرجەم پێكهاتە ئایینییەكانی كوردستان لە شاری هەولێر "بەشداریمان لە ئاهەنگی یادی لەدایكبوونی حەزرەتی بەهائوڵا "پێغەمبەری بەهائیەكان و حەزرەتی باب" كرد."
ڕاشیگەیاندووە ئەوە یەكەمجارە بەهائیەكان لە هەرێمی كوردستاندا ئەم یادە دەكەنەوە.
پەیڕەوانی ئایینزای بەهایی، وەک کەمینەیەکی ئایینی لە شارە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەژین و بەبێ هیچ گرفت و بەربەستێک چالاکی و بۆنە ئایینییەکانی خۆیان بەڕێوە دەبەن.
دووم شوێنی پیرۆز لەلای بەهاییەکان ئەشکەوتێکە لە کوردستان و دەکەوێتە سنووری پارێزگای سلێمانی، زیاتر لە 100 خێزانیان لە کوردستانی باشووردا دەژین.
ئەم ئەشکەوتە بە دووەم پیرۆزترین شوێنە لە جیهان دوای حەیفا، کە دەکەوێتە فەلەستین، پێغەمبەرەکەیان بەهائوڵڵا، بۆ ماوەیەک لەو ئەشکەوتە لە خەڵوەتدا بووە، بۆیە کوردستانی باشوور پیرۆزییەکی تایبەتی لەلایەن پەیڕەوانی ئەو ئایینە هەیە.
ئەم ئایینە لە سەرەتای سەدەی 19 دەرکەوتووە و نزیکەی 7 ملیۆن شوێنکەوتووی هەیە. سەرمەند موقبیل کەیخوسرەو، لەسەر پەیڕەوی ئەو ئایینەیە دەڵێ "پەیوەندیی ئاینەکەمان لەگەڵ کوردستان لەو کاتەوەیە، کە حەزرەتی بەهائوڵڵا هاتووەتە ئەشکەوت و شەش مانگ تێدا ماوەتەوە، زیاتر لەساڵ و نیوێکیش لە خزمەت قوتابخانەی نەقشبەندی و خالیدی و قادری ئەوکاتە لە سلێمانی بووە و لەیەک تێگەشتنی تەواو لە نێوان خەڵکی کوردستان و ئەودا هەبووە."
بەهائوڵڵا دەربارەی ئەو دووساڵەی لە کوردستان ماوەتەوە نوسیویەتی "خۆشترین رۆژەکانی ژیانمە کە دووبارە نابنەوە".
سەرەتای پەیوەندی ئاینی بەهایی بە کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1854-ی زایینی، حەوت مەزارگەی تایبەت بە بەهاییەکان لە وڵاتانی جیهاندا هەن، بەڵام ئەو ئەشکەوتەی لە کوردستانە بۆ بەهاییەکان جیاوازترە لە مەزارگەکان.
6/11/2016
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لەناو حزبی دیموکرات (حدک) درزیان کردووە، ماوەیەکە ئەندامانی ڕێبەریی ئەو حزبە لەگەڵ بەشێکی زۆر لە ئەندامان لە هەڵوێست و وتارەکانی سکرتێری گشتی (خالید عەزیزی) لە بەرانبەر سیاسەتی حزب و کۆماری ئیسلامی ناڕازین، ئەمەش لە دوایین پلینۆمی ئەو حزبەدا کاردانەوەی عەزیزی لێ کەوتەوە.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن "لە دوایین پلینۆمی حدک کە ڕۆژی ١٦ی ئوکتوبر ٢٠١٦ کۆتای پێهات، دوای باس و موناقشەیەکی زۆر لەسەر سیاسەت و هەڵوێستەکانی خالیدی عەزیزی، ناوبراو بە شێوەیەکی فەرمی نامەی وازهێنانی خۆی لە پۆستی سکرتێری پێشکێش بە کۆمیتەی ناوەندی حدک کرد."
خالیدی عەزیزی ڕای گەیاندووە "لەبەر ئەوەی زۆربەی ئەندامانی حزبەکەی پشتیوانی لە سیاسەتەکانی ئەو ناکەن، هەروەها شەڕی جیناحی نێوان باڵی (ڕێبەرایەتی شۆڕشگێر) و لایەنگرانی مامۆستا حەسەنزادە، قووڵتر بووەتەوە، دەست لەکار دەکێشێتەوە."
هەرچەند پێشتر هەندێ سەرچاوە هەواڵی قەبووڵکردنی داوای دەست لەکارکێشانەوەی خالید عەزیزیان لەلایەن ڕێبەرایەتیی (حدک)ەوە بلاو کردبووەوە، بەڵام "بە گوتەی ئەندامانی ڕێبەرایەتیی (حدک) هەتا ئێستا بە فەرمی داخوازیی دەست لەکار کێشانەوەی خالید عەزیزی پەسەند نەکراوە و هێشتا بە فەرمی سکرتێرییە، چونکە لە کۆنگرە ڕەوایی پێ دراوە."
ئ‌وان پێیان وایە چونکە کۆنگرە بە فەرمی ئەوەی وەک سکرتێر هەڵبژاردووە و پێش پلینۆم لەم بارەوە هیچ قسە و پێشنیارێکی بە ئەندامای ڕێبەری نەکردووە و لەناکاو داوایەکی وای خستووەتە بەرباس، بۆیە لە بەرنامەی کاریی پلینۆم‌دا نەبووە"
بە گوێرەی زانیارییەکان "سیاسەت و هەڵوێستەکانی خالید عەزیزی، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا هەرا و کێشەی زۆری لە نێوخۆیی حیزبەکەی و لە دەروەی حیزبەکەی لێ کەوتەوە، لەبەر ئەوەی خالید عەزیزی وەک سکرتێر، لە وتار و لێدوانەکانی هەندێ بۆچوون و ڕای دەربڕیوە، کە لەگەڵ سیاسەت و ئاراستەی حدک کە ئۆپۆزسیۆنی کۆماری ئیسلامییە یەک ناگرنەوە و بە جۆڕیک لەگەڵ ڕوانگەی ڕیفۆرمخوازە کوردەکانی ڕۆژهەڵات یەک دەگرنەوە."
لە حاڵیکدا لایەنی زۆرینە و کادر و پێشمەرگە دێرینەکانی حدک کە خاوەنی ئەزموونی زۆری خەبات و شەڕی چەکدارین، لەگەڵ ئەم بۆچوونانەی خالید عەزیزی کە باوەڕی بە وتووێژ لەگەڵ کۆماری ئیسلامییە، دژایەتییان هەیە و ئەمەش خۆی بووەتە کێشەیەک، چونکە پاش دەست پێکردنەوەی خەباتی چەکداری لەگەڵ کۆماری ئیسلامی لەلایەن حزبی دیموکراتی کوردستان (حدکا)، لایەنی حدکیش هەندێ پێشمەرگە و تیمیان ناردەوە ناخۆی کوردستانی ڕۆژهەڵات کەلە سەردەشت دوو پێشمەرگەیان لێ شەهید بوو، کە ئەمەش هێندەی دیکە کێشەکانی نیوان خالید عەزیزی و زۆرینەی حزبی قووڵتر کردەوە.
حزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) کە ساڵی 2006 لە (حدکا) جیابوونەوە خۆیان بە حزبێکی سەربەخۆ و بە خاوەن مێژوو و ڕابردووی حزبی دیموکرات دەزانن، هەر ئەمەش جەوهەری کێشە و ململانێیانە لەگەڵ حدکا و ئەمەنیش پێیان وایە دەبێ ناو و ئارم لۆگۆی حزبەکەی ئەوان بەکار نەهێنن، و پاش دە ساڵ جیابوونەوە و لێک‌دابڕان، وێرای ئەوەی لە دوو ساڵێ ڕابردوودا چەندین گەڕ دانیشتنیان بەمەبەستی یەکگرتنەوە پێکهێناوە، کەچی هەتا ئیستا هیچ ئەنجامێکی نەبووە.
سەرچاوە: باس‌نیوز
5/11/2016
فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسداران ئاشکرای دەکات "لەپێناو پاراستنی سنوورەکانی هەرێمی وەلایەتی فەقیه، دەبێ هەموو دونیا بزانن کە ئۆپراسۆنەکانی دەرەوەی سنوور دەست پێ دەکەینەوە و بەمزوانەش لقەکانی سوپا لە ئەورووپا و ئەمەریکا دەکرێنەوە."
بەپێی راپۆرتی ماڵپەرێ ڕۆژنامەی (کەیهانی لەندن) سالار ئابنووش، جێگری کاروباری بنکەی "خاتەمولئەنبیا"ی سوپای پاسداران لە کۆڕێکدا لە هەمەدان بە ئامادەبوونی قاسم سولەیمانی گوتی "فەدایی و خۆکوژەکانی وەلایەتی فەقیه فەرمانبەردارن و لەژێر ناوی "یەکەی 400" و لەژێر چاودێریی سوپای قودس، بەشی دەرەوەی سوپای پاسداران، ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ لەناوبردنی دوژمنانی ئینقلاب دەست پێ دەکەنەوە."
بەپیی زانیارییەکان "پاش دامەزرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، حکوومەت بۆ کۆکردنەوەی زانیاریی هەواڵگری و سیخوڕی لەسەر دژبەرانی خۆی لە دەرەوەی سنوورەکان دەست بەکار بووە و پاش کۆتایی هاتنی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق و بە دامەزرانی (سوپای قودس) وەک باسکی دەرەوەی سنووری سوپای پاسداران دەنیان دژبەری خۆیان لە ئەورووپا، ڕۆژهەڵاتی ناڤین و بەتایبەت هەرێمی کوردستان کوشتووە."
بە گوتەی بەرپرسانی پارتەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات "تەنیا لە دەیەی 90ی زایینی‌دا لە سارەکانی کوردستانی باشوور زیاتر لە 300 کادر و پێشمەرگەیان لەلایەن دەست و "پەیوەندییەکانی ئێرانەوە کوژراون.
بە گوتەی ئەو فەرماندەیەی سوپا، ئەو ئۆپەرسیۆنانە لەلایەن تیمێکی کارامە و بە ئەزموونی کۆنەکار و هاوکات تیمێکی ڕاهێنرای گەنجەوە ئەنجام دەدرێن.
5/11/2016
بەرپرسی نووسینگەی هەدەپە لە هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، ئەوەی لە تورکیا دەگوزەرێت، لێدانە لە دیموکراسیەت و دەڵێت: "داوادەکەین ڕۆڵی بارزانی لە کێشەی کورد لە کوردستانی باکوور فراوان بکرێت و هەوڵی ئازادکردنی هاوسەرۆکانی هەدەپە بدات".
عابید ئیکە، بەرپرسی نووسینگەی پارتی دیموکراتیی گەلان (هەدەپە) لە هەرێمی کوردستان، بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: “ماوەیەکی زۆر بارزانی وەک کەسایەتیی سیاسی و سەرۆک لە ناو کوردان ڕۆڵی گرنگی خۆی دەبینێت، بارزانی کاریگەریی زۆری لەسەر کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ناوچەکە هەیە و لە ئاستی نیشتمانی و نەتەوەییدا بارزانی جێگای تایبەتیی خۆی هەیە”.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراو لە لایەن سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئەو هەڵمەتەی حکوومەتی تورکیا کردوویەتی بۆ دەستگرکردنی هاوسەرۆکانی (هەدەپە) و پەرلەمانتارانی ئەو پارتە، “جێگەی دڵخۆشییە”.
بەپێویستیشی زانی، ڕۆڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پرۆسەی ئاشتی لە کوردستانی باکوور فراوان بکرێت و داوای کرد: “پشتیوانیکردنی بارزانی بەردەوام بێت تا ئەو کاتەی کە هاوسەرۆکانی هەدەپە ئازاد دەکرێن، لە کاتێکدا هەدەپە پەیامی ئاشتی هەیە، ماوەیەک پێش ئێستا سەلاحەدین دەمیرتاش سەردانی بارزانی کرد، ئەرکێکی نیشتمانی و نەتەوەیی جێبەجێ کرد، بۆیە دەبێت هەر سەرۆکێک لە لایەنی خۆیەوە هەوڵ بدات بۆ گوشار خستنە سەر دوژمنانی کوردستان".
5/11/2016
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە گیرانی هەردووک هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان، و ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی "هەدەپە" لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە، بلاۆکردەوە
ئەمەش دەقی ڕاگەیاندراوەکەیە:
ڕاگەیەندراوێك لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
بڕیاری گیرانی هەردوو هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان و ژمارەیەك لە پارلەمانتارانی ئەو پارتە و دەستبەسەركردنیان لە لایەن حكوومەتی توركیا جێگەی نیگەرانیی ئێمەیە. مەترسیی ئەوە هەیە كە كرداری لەمجۆرە ببێتە هۆی ئاڵۆزتربوونی بارودۆخەكە و كێشەكان قووڵتر ببنەوە.
هیوادارین كە هەرچی زووترە ئەو كێشەیە چارەسەر بكرێت و كۆتایی بە گرتن و دەستبەسەركردنی هاوسەرۆك و ئەندامانی پارتی دیموكراتی گەلان بهێندرێت و گیراوە سیاسییەكانی ئەو پارتە ئازاد بكرێن. چونكە لە خزمەتی سەقامگیری و پێكەوەژیانی سیاسی و كۆمەڵایەتیدا نییە.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
4ـی 11ـی 2016
مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئیدانەی دەستگیرکردنی پەرلەمانتارانی هەدەپە دەکات و داواش ده‌كات ده‌ستبه‌جێ ئازاد بكرێن.
رۆژی هەینی 4-11-2016 مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، راگەیێندراوێکی لەبارەی دەستگیرکردنی سەلاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسەكداغ و نۆ په‌رله‌مانتاریان بڵاوکردەوە و رایگەیاند "یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌كاتێكدا ئیدانه‌ی ده‌ستگیركردنی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، فیگه‌ن یوكسەكداغ، گوڵتان كشاناك و هه‌ڤاڵه‌كانیان ده‌كات، له‌هه‌مان كاتدا داواش ده‌كات ده‌ستبه‌جێ ئازاد بكرێن و ئاكه‌په بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر مێزی دیالۆگ و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد و رازیكردنی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ههتاوەکو توركیا وه‌ربگیرێ له یه‌كێتی ئه‌وروپا".
لەبەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، حكومه‌تی ئاكه‌په له‌درێژه‌ی سیاسه‌ته‌كانی بۆ پێشێلكردنی دیموكراسی و به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی ئازادییه‌كان و چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌ی ره‌وای كوردستان، له‌باتی پێزانینی هه‌ڵوێستی هه‌ده‌په و گه‌لی باكووری كوردستان، له‌دژایه‌تی كوده‌تاكه‌ی سه‌ر ئاكه‌په، به‌پێچه‌وانه‌وه كه‌وتوونه‌ته دوژمنایه‌تی ئاشكرای هه‌ده‌په و په‌رله‌مانتار و هه‌ڵبژێردراوانی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی شاره‌وانییه‌كان.
یەکێتی نیشتمانی کوردستان راشیدەگەیێنێت، ده‌ستگیركردنی هاوسه‌رۆكان و په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په و هه‌ڤاڵه‌كانیان، كڵپه‌ی خه‌بات په‌ره پێده‌دات و پشتیوانی خه‌باتی رزگاریخوازی كوردستانیش زیاتر ده‌كات، حكومه‌تی ئاكه‌په‌ش هێنده‌ی تر ده‌خاته ژێر فشاری وڵاتان و رای گشتی دیموكراسی، ته‌نیا ره‌وتی ناسیۆنالیزمی راسیزمی توركخوازهكان دڕتر ده‌كات، كه ئه‌مه‌ش نه‌ك هه‌ر زیانی بۆ دیموكراسی هه‌یه، به‌ڵكو مه‌ترسی كوده‌تای دیكه‌شی لێده‌كرێت.
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، یەکێتی نیشتمانی کوردستان داوا له په‌رله‌مان، یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌مریكا، سۆسیال ئینته‌رناسیۆنال، سۆسیال دیموكرات، هێزه دیموكراته‌كان، به‌گشتی حیزبه‌كانی جیهان، رای گشتی، میدیاكان و سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه دەکات، دژی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی دوژمنایه‌تی دیموكراسی له‌توركیا و باكووری كوردستاندا هه‌ڵوێستیان هه‌بێت، چونكه "ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئاكه‌په ده‌چێته خزمه‌تی تیرۆریستان و داعش و دوژمنانی تری دیموكراسی".
بەرەبەیانی رۆژی هەینی 4-11-2016 لە ئۆپەراسیۆنێکدا سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکانی هەدەپە لەگەڵ نۆ پەرلەمانتاری دیکەی ئەو پارتە لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیرکران.
4/11/2016
په‌رله‌مانتارێكی كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئارامی كه‌ركووك هیلی سووره و ده‌بێت ئه‌و هێزانه‌ی بوونه‌ته هۆی تێكدانی ئارامی شاره‌كه بكرێنه ده‌ره‌وه.
شاخه‌وان عه‌بدولڵا، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: "ئارامی كه‌ركووك هێڵی سووره و ده‌بێت پێداچوونه‌وه به دۆخی ئه‌منی بكرێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "دوای هێوربوونه‌وه‌ی ڕه‌وشی ناو شاری كه‌ركووك، پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌و هێزانه‌ی هاتوونه‌ته نێو شاری كه‌ركووك، ده‌ستبه‌جێ بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانیان به حه‌شدی شه‌عبیشه‌وه، چونكه كه‌ركووك پێویستی به هێز نییه، به‌ڵكو پێویستی به هاوكاری دیكه هه‌یه".
گوتیشی: "ده‌بێت پێداچوونه‌وه به ئه‌منییه‌تی شاری كه‌ركوك بكرێت و له هه‌ر شوینێك كه‌موكورتی هه‌بێت، چارسه‌ر بكرێت و له ههرشوینێك پێویست بكات، ئیجرائات بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی هیچ ڕووداوێكی نه‌خوازراو له كه‌ركووك دووباره نه‌بێته‌وه".
4/11/2016
ئه‌مڕۆ هه‌ردوو هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوسهكداغ و 9 ئه‌ندام په‌رله‌مانی دیكه‌ی هه‌ده‌په له لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه ده‌ستگیر كران، ئێستا له به‌رده‌م دادوه‌رن بۆهرگرتنی گوته‌یان، ڕای گشتی توركیاش پێشوازی له‌و هه‌وڵه‌ی حكوومه‌ت ناكات.
په‌رله‌مانی توركیا، له ڕێككهوتی 20ی مایسدا پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر 136 ئه‌ندام په‌رله‌مانی توركیا هه‌ڵگرت، كه 54 ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په‌ی تێدابوو، به‌ڵام ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی هه‌ده‌په بڕیاریاندا به هیچ شێوه‌یه‌ك به پێی خۆیان نه‌چنه به‌رده‌م دادگا، ته‌نیا ئه‌گه‌ر به زۆر بیانبه‌ن و ئاماده‌ی ئیفاده‌دان بن له به‌رده‌م دادگا.
به‌كر بۆزداخ، وه‌زیری دادی توركیا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی بۆ كرد، 2 جار له لایه‌ن دادگاوه ئاگاداركراونه‌ته‌وه تا ئاماده بن، به‌ڵام هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی دیكه ئاماده نه‌بوونه و ناچاربوونه بۆ به‌رده‌م دادگا بیانبه‌ن.
زیا پیر كه یه‌كێك بوو له ئه‌ندام په‌رله‌مانه ده‌ستگیركراوه‌كان، به‌ڵام دوای وه‌رگرتنی ئیفاده له لایه‌ن دادگاوه ئازاد كرا، به‌و مه‌رجه‌ی بۆی نه‌بێت گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكات.
تاوه‌كو ئێستایش لێكۆڵینه‌وه له ده‌میرتاش، یوكسه‌كداغ و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی دیكه به‌رده‌وامه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ بڕیاری له ئازادكردنیان یان ده‌ستگیركردنیان بدرێت.
كه‌مال كلیچدار ئۆغلو، سه‌رۆكی جه‌هه‌په، له گوته‌یه‌كیدا له شاره‌وانی ئیزمیر به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ ڕه‌خنه‌ی له ده‌ستگیركردنی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی هه‌ده‌په گرت و ڕایگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی به هه‌ڵبژاردن بێت و بهرپریارییهتی وه‌ربگرێت، پێویسته به هه‌ڵبژاردنیش بڕوات نه‌ك ده‌ستگیری بكه‌ن".
له لایه‌كی دیكه‌وه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ پاڵپشتی هه‌ده‌په سه‌دان پۆستیان بڵاوكردوه‌ته‌وه، هه‌موویان داوا ده‌كه‌ن به زووترین كات ئازاد بكرێن، چونكه توركیا دووچاری كاره‌ساتی گه‌وره‌ی سیاسی ده‌بێت.
هه‌ر دوای ده‌ستگیركردنی هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په و 9 ئه‌ندام په‌رله‌مانی دیكه، ئه‌مڕۆ له سه‌عات 8ی به‌یانیدا ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له ئامه‌د له‌به‌رده‌م بنكه‌ی پۆلیسدا ته‌قییه‌وه و له ئه‌نجامدا 30 كه‌س كوژران كه 2ی پۆلیس و ئه‌وانی دیكه‌ی هاووڵاتی سڤیل، په‌كه‌كه‌ش تهقینهوهیهكهی له ئه‌ستۆ گرت.
بیناڵی یڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له باره‌ی ده‌ستگیركردنی هه‌ردوو هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په و 9 ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كه‌ی دیكه، ڕایگه‌یاند: "ئه‌وانه‌ی پشتگیری له تیرۆر بكه‌ن پێویسته ئاماده‌ی ئه‌وه‌ش بن ده‌ستگیر بكرێن، ده‌بێت چاوه‌ڕێی دادگا بین و ڕێز له بڕیاری له دادگا وه‌ربگرین".
ره‌وشه‌ن چهكهر نووسه‌ری دیاری توركیا، له پێگه‌ی خۆی له تویته‌ر نووسیویه‌تی: "به ده‌ستگیركردنی ئه‌ندام په‌رله‌مانانی هه‌ده‌په، توركیا 20 ساڵ بۆ دواوه چووه، ئیدی ئاشتی له توركیا ده‌كه‌وێته مه‌ترسی و ده‌بێت چاوه‌ڕێ شتی دیكه‌یش ببین".
هه‌روه‌ها زۆرێك له ڕۆژنامه‌نووسانی توركیایش به هه‌مان شێوه ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت به‌رامبه‌ر به ئه‌ندام په‌رله‌مانانی هه‌ده‌په كردی، كوده‌تایه‌كی دیكه بوو به‌سه‌ر توركیا و پێویسته رێگه‌ی پێ نه‌درێت.
به‌ڵام، له به‌رامبه‌ر ئه‌و ناڕه‌زاییانه به‌كر بۆزداخ، وه‌زیری دادی توركیا، ڕایگه‌یاند: "توركیا وڵاتێكی یاساییه، ده‌بێت هه‌موومان ڕێزی لێ بگرن و سووكایه‌تی پێ نه‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر دادگا هه‌رچی بڕیارێك بدات له باره‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه ده‌ستگیركراوه‌كانی هه‌ده‌په، پێویسته رێزی لێ بگرین".
4/11/2016
چوار هاووڵاتی لە گوندی (خێرئاوا)ی شاری ئێرانشاری پارێزگای سیستان و بەلووچستان لە ئێران بەهۆی تەقینەوەی نارنجۆکێک گیانیان لەدەست دا و کەسێکی دیکەش بریندار بووە.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئێران، شەوی ڕابردوو، لە گوندی خێرئاوای شارۆچکەی (نایگون)ی شاری ئێرانشار لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، هاووڵاتییەک بەهۆی یاریکردن بە نارنجۆکێکی دەست ساز، بووە هۆی کوژرانی چوار هاووڵاتی.
ئەو ڕووداوە لە ماڵی کەسێک بەناوی "ز" لە گوندی خێرئاوای سیستان و بەلووچستان لە ڕۆژهەڵاتی ئێران ڕووی داوە.
لەو ڕووداوەدا هاووڵاتییەکی دیکە بە سەختی بریندار بووە، هەنەوکە لە نەخۆشخانە لەژێر چاوەدێریی پزیشکی دایە.
قوربانییەکانی ئەو ڕووداوە لە بنەماڵەیەک بوون و ژن و پیاوێک لەگەڵ دوو منداڵ گیانیان لەدەست دا.
وێبلاگی "مین و زندگی"شوناسی ئەو پیاوەی "ناسر" ڕاگەیەندووە.
شاری ئێرانشار بە ڕووبەری ٣٠٢٣٠کیلۆمیتری چوار گوشە لە ناوەندی پارێزگای سیستان و بەلووچستان هەڵکەوتووە.
3/11/2016
فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات، ئازادکردنەوەی مووسڵ زۆر ناخایەنێت و پەیامەکەی سەرۆکی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش نیشانەی نزیکبوونەوەی کەوتنی مووسڵە.
میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، لەو تۆمارە دەنگییە کە زیاتر لە 30 دەقیقە دەبێت و دامەزراوەی (فرقان)ی سەر بە داعش بڵاوی کردووەتەوە، ئەبوبەکر بەغدادی، بۆ یەکەمجار لە دوای دەست پێ کردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ لە 17\10\2016ەوە، قسەی بۆ چەکدارانی کردووە و باسی باوردۆخی ناو مووسڵ و ناوچەکەی کردووە، لەم بارەوە، حەمید ئافەندی، بەرپرسی محیوەری باشیک بە (باس‌نیوز)ی راگەیاند: دوای چەند ساڵ لە بێ دەنگ بوون دواجار سەرۆکی رێکخراوی تیرۆرستی داعش پەیامێکی بڵاوکردەوە کە کاتی پەیامەکەی هاوکاتە لەگەڵ ئازادکردنەوەی چەند گەڕەکێکی شاری مووسڵ و ئێستاش داعش لە بەرەی پێشمەرگە لەسەر جەم میحوەرەکان شکستی هێناوە، گوتی: "داعش تووشی داڕمانی دەروونی و پاشەکشەهاتوون، بە جۆرێک پەیامەکەی بەغدادی نیشانەی نزیک بوونەوەی کەوتنی شاری مووسڵە و ناگاتە 15 ڕۆژی دیکە مووسڵ ئازاد دەبێتەوە".
ئەوەشی خستەروو: ئەمیری رێکخراوی تیرۆرستی داعش توانای هێرشی کردنی نەماوە، ناشتوانن بەرەیەکی فراوانی جەنگ لەگەڵ پێشمەرگە و سوپای عێراق و هاوپەیمانان بکەنەوە، بۆیە چاریان ناچارە یان دەبێت بکوژرێن یان دەبێت رابەن.
3/11/2016
ئاژانسێکی راگەیاندن ئاماژە بەوە دەکات کە لەسەرەتای پرۆسەی ئازادکردنەەی مووسڵ هەزاران چەکداری داعش کوژراون و هێرشیش بۆ ناو مووسڵ بەردەوامە.
ئاژانسی ئارا نیوز، لێدوانێکی فەرماندەی گشتیی سوپای عێراقی بڵاو کردەوە کە تیایدا ئاشکرای کردووە لە ماوەی دوو هەفتەی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی مووسڵ و ناوچەکانی دیکەی پارێزگای نەینەوا، زیاتر لە دوو هەزار چەکرادی داعش کوژراون.
هاوکات ئەوە دەخاتەڕوو: کە هێرشی سوپای عێراق بۆ ناوشاری مووسڵ بەردەوامی هەیە و داعش توانای بەرگری نەماوە.
4/11/2016