نازم دەباغ، نوێنەری هەمیشەیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە بە ماڵپەڕی (تەسنیم)ـی سەر بە سوپای پاسدارانی گوتووە "ئەگەر بێت و حزبەکانی ڕۆژهەڵات درێژە بە چالاکییەکانیان بدەن و پاشەکشە نەکەن، دەبێ چاوەڕوانی دژکردەوە بن."
نازم دەباغ لە بەشێک لە دیمانەکەی خۆی لەگەڵ (تەسنیم)دا گوتوویەتی: "ئەو گرووپانە (مەبەستی حیزبەکانی خۆرهەڵاتە)، لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتنیان کردووە و دەبێ بەپێی ڕێککەوتنەکەی خۆیان بجووڵێنەوە و چیتر لەناو خاکی ئێراندا ئۆپەراسیۆن لەدژی ئێران ئەنجام نەدەن."
دەباغ باس لە ڕێککەوتنەکە دەکا و دەڵێ: "بەپێی ئەو ڕێککەوتنە بە هەموو گرووپە ئێرانییەکانمان ڕاگەیاندووە کە ئێمە چالاکیی چەکدارانە و بوونیان لەناو ئێران مەحکووم دەکەین و بڕوامان وایە ئەو هەوڵانەش کاریگەر دەبن و بە خۆشیشەوە ئەو هەوڵانە بووەتە هۆکاری کەمبوونەوەی ڕەوتی پێشوو."
دەباغ لە وڵامی ئەو پرسیارەدا کە "بەرپرسانی حزبی دیموکرات گوتوویانە ئێمە لەناو خاکی ئێران بەرەو هەرێم ناکشێینەوە و پاشەکشە ناکەین و درێژە بە چالاکییەکانمان دەەدین" گوتوویەتی: "ئەوانە هەمووی قسەیە، بەڵام لە کردەوەدا پاشەکشەیان کردووە و ئەگەر پێشتر لە مانگێکدا چەندین جار جووڵەیەکیان دەکرد، بەڵام لەو کاتەوە تا ئێستا لەوانەیە تەنیا یەک، یان دوو جار و ئەویش جووڵە و تێكهەڵچوونی بچووک هاتووەتە ئاراوە کە ئەویش بە هەڵکەوت بووە"
هەر لەم پەیوەندییەدا حەسەن شەرەفی، جێگری سکرتیری گشتیی (حدکا) لە لێدوانێکدا بۆ بەشی فارسیی تەلەفزیۆنی بی بی سی، ڕایگەیاندووە "کە ئێمە پابەندی بەندەکانی هیچ ڕێککەوتنێک نابین کەلە ڕاستای لاوازکردنی خەباتی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی و بەتایبەت خەباتی ئۆپۆزسیۆنی کوردی ڕۆژهەڵاتدا بێت، حەسەن شەرەفی راشیگەیاندووە "ئێمە کاتی خۆی وەڵامی ئەوانمان داوەتەوە کە درێژە بە خەباتی خۆمان دەدەین و هیچ بەڵێنییەک نادەین کەلە راستای لاوازکردنماندا بێت."
ئەم پرسە لە کاتێک دایە کە ڕێکەوتی 2016 -10- 30 شاندێکی باڵای یەکطیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەلا بەختیار، سەدانی تارانیان کرد و لەگەڵ موحسێن ڕەزایی بەڕێوەبری کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران و محەمەدجەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئیران کۆ بوونەو و هەندێ پرسی تایبەت پەیوەندیی نێوان یەکێتی و ئێران، هەروەها بابەتی پەیوەندیدار بە خەباتی سیاسی و چەکداریی کوردی کوردستانی ڕۆژەهڵاتیان هێنایە بەرباس."
لە ماوەی زیاتر لە یەک ساڵی رابردوودا حدکا پێشمەرگەکانی لە نیوان سنوورەکانی کوردستانی باشوور و ڕۆژهەڵات جێگری کردووە و لە چەند مانگی ڕابردووشدا لەناو خاکی کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە نێوان پێشمەرگەکانی حدکا و سوپای پاسداران چەندین شەڕ و تێکهەڵچوون ڕوویان داوە.
3/11/2016
فرۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بارەگاکانی رێکخراوی توندڕەوی داعش لە سەنتەری شاری مووسڵ بۆردومان دەکەن.
بەپێی زانیارییەکان، فڕۆکە جەنگییە ئەمریکییەکان لە چوارچیوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، رۆژی چوارشەممە 2ـی تشرینی دووەمی 2016، بارەگاکانی ئەو رێکخراوەیان لە ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی شاری مووسڵ بۆردومان کردووە.
ئەو بۆردومانانەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا هاوکاتە لەگەڵ هێرشی هێزە عێراقییەکان لە باشوور و رۆژهەڵاتی شاری مووسڵ.
هەروەها رۆژی سێشەممە 1ـی تشرینی دووەم، جۆن دۆریان، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی رایگەیاند، کە لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی مووسڵ تاوەکو ئێستا، زیاتر لە سێ هەزار بۆمب و مووشەکیان ئاراستەی داعش لە مووسڵ کردووە.
پێشتر لە رۆژی 17ـی تشرینی یەکەمی 2016ـەوە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان بۆ رزگار کردنەوەی مووسڵ دەستی پێکردووە.
لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شاری مووسڵ و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار و چەند ناوچەیەکی باشووری کەرکووک لەلایەن چەکدارانی داعش داگیر کرا.
2/11/2016
سەرۆک وەزیرانی تورکیا هۆشداریی لە هەڵوەشاندنەوەی تورکیا دەدات و بە توندیی وەڵامی بەرپرسانی تورکیا دەداتەوە.
رۆژی سێشەممە 1ـی تشرینی یەکەمی 2016، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق هیوای خواست تورکیا هێزی زیاتر نەنێرێتە عێراق و لەسەر سنوور کۆی نەکاتەوە، ”ئەمەشم لە ترسان نییە، بەڵکو لە ترسی ئەنجامەکانی وادەڵێم“.
حەیدەر عەبادی پێیوایە ناردنی هێزی زیاتری تورکیا بۆ عێراق دەبێتە هۆی ”هەڵوەشانەوە“ی دەوڵەتی تورکیا و ناکۆکییەکان زیاتر دەکات.
دوای هێرشی میلیشیاکانی حەشدی شەعبیی شیعەمەزهەب بۆ رزگارکردنەوەی شارۆچکەی تەلەعفەری تورکماننشین لە پارێزگای نەینەوا، رەجەب تەییب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئەگەر هەڕەشە بۆ سەر ژیانی هاووڵاتییانی تەلەعفەر دروست بێت، ئەوا ”وەڵامێکی جیاوازمان دەبێت“.
هاوکات تورکیا هێزێکی گەورەی بە تانک و زرێپۆشەوە لەسەر سنووری وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق کۆ کردووەتەوە و بە نیازە بۆ پشتیوانیی لە هێزەکەی لە باشیک، بینێرێتە عێراق.
پێشتر ئەسیل نوجەیفی، فەرماندەی هێزی پاراستنی نەینەوا (حەشدی نیشتیمانیی پێشوو) رایگەیاندبوو، هێزێکی سوپای تورکیا بۆ مەشقکردن بە هێزی پاسەوانی نەینەوا لە نزیک شارەدێی باشیک لە پارێزگای نەینەوا و بەپێی رێککەوتنی حکوومەتی عێراق و تورکیا جێگیر کراون، وەک ئامادەکارییەک بۆ رزگار کردنەوەی شاری مووسڵ و حزب و میلیشیا شیعەکانی عێراقیش داوای کشانەوەی دەکەن و رەجەب تەییب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیاش رایگەیاندووە، کە ناکشێنەوە.
حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەو هێزەی تورکیا بە داگیرکەر ناودەبات و داوای کشانەوەی دەکات، رەجەب تەییب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیاش رایگەیاندووە، کە هێزەکەیان لەوێ دەمێنیتەوە و ناکشێتەوە و میلیشیاکانی حەشدی شەعبیش بەردەوام هەڕەشە لەو هێزەی تورکیا دەکەن.
لە مانگی حوزەیرانی 2014 دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شاری مووسڵ و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار و چەند ناوچەیەکی باشووری کەرکووک لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کرا.
2/11/2016
سەرۆک وەزیرانی تورکیا هۆشداریی لە هەڵوەشاندنەوەی تورکیا دەدات و بە توندیی وەڵامی بەرپرسانی تورکیا دەداتەوە.
رۆژی سێشەممە 1ـی تشرینی یەکەمی 2016، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق هیوای خواست تورکیا هێزی زیاتر نەنێرێتە عێراق و لەسەر سنوور کۆی نەکاتەوە، ”ئەمەشم لە ترسان نییە، بەڵکو لە ترسی ئەنجامەکانی وادەڵێم“.
حەیدەر عەبادی پێیوایە ناردنی هێزی زیاتری تورکیا بۆ عێراق دەبێتە هۆی ”هەڵوەشانەوە“ی دەوڵەتی تورکیا و ناکۆکییەکان زیاتر دەکات.
دوای هێرشی میلیشیاکانی حەشدی شەعبیی شیعەمەزهەب بۆ رزگارکردنەوەی شارۆچکەی تەلەعفەری تورکماننشین لە پارێزگای نەینەوا، رەجەب تەییب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئەگەر هەڕەشە بۆ سەر ژیانی هاووڵاتییانی تەلەعفەر دروست بێت، ئەوا ”وەڵامێکی جیاوازمان دەبێت“.
هاوکات تورکیا هێزێکی گەورەی بە تانک و زرێپۆشەوە لەسەر سنووری وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق کۆ کردووەتەوە و بە نیازە بۆ پشتیوانیی لە هێزەکەی لە باشیک، بینێرێتە عێراق.
پێشتر ئەسیل نوجەیفی، فەرماندەی هێزی پاراستنی نەینەوا (حەشدی نیشتیمانیی پێشوو) رایگەیاندبوو، هێزێکی سوپای تورکیا بۆ مەشقکردن بە هێزی پاسەوانی نەینەوا لە نزیک شارەدێی باشیک لە پارێزگای نەینەوا و بەپێی رێککەوتنی حکوومەتی عێراق و تورکیا جێگیر کراون، وەک ئامادەکارییەک بۆ رزگار کردنەوەی شاری مووسڵ و حزب و میلیشیا شیعەکانی عێراقیش داوای کشانەوەی دەکەن و رەجەب تەییب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیاش رایگەیاندووە، کە ناکشێنەوە.
حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەو هێزەی تورکیا بە داگیرکەر ناودەبات و داوای کشانەوەی دەکات، رەجەب تەییب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیاش رایگەیاندووە، کە هێزەکەیان لەوێ دەمێنیتەوە و ناکشێتەوە و میلیشیاکانی حەشدی شەعبیش بەردەوام هەڕەشە لەو هێزەی تورکیا دەکەن.
لە مانگی حوزەیرانی 2014 دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شاری مووسڵ و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار و چەند ناوچەیەکی باشووری کەرکووک لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کرا.
"لە دوو هەفتەدا 10 بەندکراوی کورد لەسێدارە دراون"
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی دیموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان (مافنیوز) شەوی ڕابردوو لە زیندانی (دەریا)ی شاری ورمێ سێ بەندکراوی کورد لەسێدارە دران.
بەپێی هەمان سەرچاوە ئەو سێ بەندکراوە کوردە ناو و ناسنامەیان بردیتی بووە لە "دەروێش مونەزەمی و شوعەیب و فەرهاد" کە شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە برابوونە ژووری تاکەکەسی، شەوی ڕابردوو لە زیندانی دەریای ورمێ لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لەسێدارە دراون.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە هەر سێ بەندکراوەکە بە تۆمەتی مادە هۆشبەرەکان لەسێدارە دراون و لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوایین چاوپێکەوتنیان لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکاریان ئەنجام داوە.
مافنیوز بە پشتبەستن بە سەرچاوە خپجێیەکان بڵاوی کردووەتەوە "ئەو بڕە مادە هۆشبەرەی کەلە ماڵی "دەروێش مونەزەمی" گیراوە، هی کەسێکی دیکە بووە.
دەروێش مونەزەمی تەمەن 60 ساڵان و دانیشتووی گوندی "گۆلگەنی"ی سەر بە ناوچەی "سۆمای برادۆست"ی ورمێ بووە و ماوەی 7 ساڵ لە زیندان بووە.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ بەندکراوی دیکەی کورد بەناەکانی "سامی مامەدی، بەختیار مامەدی و شۆڕش فارۆقی" لە زیندانی ناوەندیی "سەلماس" لەلایەن دەزگای دادوەریی ئیرانەوە لەسێدارە دران و هەشت کەسی دیکەش کە بڕیارە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەسیدارە بدرێن، براونەتە ژووری تاکەکسی.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندەکانی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران تەنیا لە ماوەی 15 رۆژی ڕابردوودا 10 بەندکراوی کورد لە گرتووخانەکانی ورمێ، سەڵماس و ئیلام لەسێدارە دراون.
2/11/2016
پێشنێوەڕۆی دوێنێ دووشەممە 2016 -10 31 د. فرێدریک تیسۆ, پزیشک و دیپلۆماتی فەرەسی و دۆستی لەمێژەینەی کورد سەردانی بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کرد و ڕێبەرایەتیی حدکاش لەو ڕێورەسمی ڕێزلێنان و دابەشکردنی کتێبەکەیدا بەشدار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (کوردستان و کورد) لەو دیدارەدا د. تیسۆ دوای دەربڕینی خۆشحالی خۆی لەم دیدار و چاوپێکەوتنە، قسەکانی بە باسکردن لەسەر چۆنیەتیی ئاشنابوونی لە گەڵ گەلی کورد بەگشتیی و بەتایبەتی کوردستانی ڕۆژهەڵات و بزاڤی مافخوازانەی ئەو گەلە درێژە پێدا و لەم بارەوە دەور و ڕۆڵی د. قاسملووی بەرز نرخاند.
دکتور تیسۆ بە ئاوڕدانەوەیەک لە سەردەمی خەباتی چەکداریی حیزبی دیموکرات و شۆڕشی بەربڵاوی کورد لە کوردستانی رۆژهەڵات، کۆمەڵیک بیروڕای خۆی خستەبەرباس و باسی لەوە کرد کە لە دەسپێکی ئاشنابوونی لەگەڵ کوردانی ڕۆژهەڵات، ئێستاشی لەگەڵ بێ خۆی بە پاڵپشت و پشتیوانی کورد و حیزبی دێموکراتی کوردستان دەزانێ.
د. تیسۆ لەم بارەوە گێرایەوە "تەنانەت لە بنەماڵەکەی خۆم زۆرجار لێم دەپرسن کە بۆ هێندە کوردت خۆش ئەوێ، منیش دەڵێم بە خۆشویستنی کورد لەدایک بووم و بێ گومان دۆستایەتیم لەگەڵ قاسملووی شەهید لەم بارەوە کارتێکەریی هەبووە."
د. فرێدریک تیسۆ لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا کۆمەڵێک بیرەوەری ناخۆش و خۆشی خۆی لە سەردەمێک گێڕاویەوە کە وەکوو پزیشکێک لە تیمی پزیشکانی بێسنوور لە کوردستان خزمەتگوزارییان دەکرد و لەم بارەوە ڕایگەیاند کە "هەمووکات خۆم بە پێشمەرگەی حزب زانیوە و چەکی منیش زانستی پزیشکییەکەم بوو کە بە جلوبەرگی پێشمەرگانەوە شان بە شانی ئێوەی پێشمەرگە خزمتم بە کوردستان کردووە."
بەرێز دوکتور تیسۆ پاشان گوتی: "بەشداریکردنی من لە خەباتی پرمەترسیی و مافخوازانەی کوردی رۆژهەڵات بە ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکرات تەنیا وەکوو پزیشکێک نەبوو بۆ چارەسەریی بریندارو نەخۆشەکان، بەڵکوو زۆرجار لە بوارەکانی دیکەش ئەوەی لە دەستم هاتبێ درێغیم نەکردوە، ناوبراو لەم بارەوە باسی لە چۆنیەتی هێنانی ڕادیۆ بۆ حیزب کرد کە ئەودەم کارێکی ئاسان نەبوو، بەڵام ویستمان دەنگی کوردستانی ئێران بە گوێ دۆستان و دوژمنانیشی بگات."
لە بڕگەیەکی دیکە ئەو دیدارەدا مستەفا مەولوودی، جێگری سکرتێری گشتیی حدک بە نوێنەرایەتیی ئەندامان و لایەنگران و دۆستانی حزب بەخێرهاتنی دک. تیسۆی کردو رایگەیاند کە "ئێمە وەک حیزبی دێموکرات هیچکات هەوڵ و ماندووبوونی مرۆڤدۆستانەی ناوبراو لەبیر ناکەین و بە پێشمەرگەی حیزبی دەزانین."
فرێدریک تیسۆ لە کۆڕێکی گەرم و پێشمەرگانەدا و بەبەشداریی چەند کەسێک لە ڕێبەرایەتیی حدکا کتێبی بیرەوەریەکانی خۆی (مرۆڤێک بەپێوە) پێشکەش بە کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان کرد.
د. تیسۆ ڕاشیگەیاند "ماڵەکەم ئێستا هەر ٣٠٠ مەترێک لە شوێنی مانەوەی شەهیدان؛ د. قاسملوو و د. شەرەفکەندی لە پاریس دوورە، بۆیە وەسیەتم کردوەو لێرەیش "جارێکی دیکەی دووپاتی دەکەمەوە؛ بۆ ئەوەی لەو دونیای دیکەیش هاوڕێ و نزیکی قاسملوو و شەرەفکەندی بم ، داوا دەکەم لە پێرلاشێزو و لای گۆڕی ئەوان بمنێژن.
شاندێکی رێبەریی حدکا بە سەرپەرشتی حەسەن شەڕەفی جێگری سکرتێری گشتیی حدکا، لەو دیدار و کۆبوونەوەیەدا بەشدارییان کرد کە ئەمە بووە هۆی خۆشحاڵیی ئەندامان و لایەنگرانی هەردوولای دیموکرات و د.تیسۆ.
1/11/2016
جێگری سەرۆکی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی رایدەگەیەنێت، کە چاوەڕێی فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراقن بۆ هێرشکردنە سەر سوپای تورکیا.
رۆژی سێشەممە 1ـی تشرینی دووەمی 2016، ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی میلیشیاکانی حەشدی شەعبیی شیعەمەزهەب لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بوونی سوپای تورکیا لە پارێزگای نەینەوا ”داگیرکارییە“ بۆ سەر خاکی عێراق.
ئەبومەهدی موهەندیس ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئەرکی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی مووسڵ پاراستنی شارۆچکەی تەلەعفەر قو گرتنی رێگای نێوان مووسڵ و سووریایە، ”گەنجانی مووسڵ پاراستنی شارەکەیان دەگرنە ئەستۆ“.
جێگری سەرۆکی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی هەروەها رایگەیاندووە، کە چاوەڕێی فەرمانی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراقن بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکەی سوپای تورکیا لە پارێزگای نەینەوا.
پێشتر ئەسیل نوجەیفی، فەرماندەی هێزی پاراستنی نەینەوا (حەشدی نیشتیمانیی پێشوو) رایگەیاندبوو، هێزێکی سوپای تورکیا بۆ مەشقکردن بە هێزی پاسەوانی نەینەوا لە نزیک شارەدێی باشیک لە پارێزگای نەینەوا و بەپێی رێککەوتنی حکوومەتی عێراق و تورکیا جێگیر کراون، وەک ئامادەکارییەک بۆ رزگار کردنەوەی شاری مووسڵ و حزب و میلیشیا شیعەکانی عێراقیش داوای کشانەوەی دەکەن و رەجەب تەییب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیاش رایگەیاندووە، کە ناکشێنەوە.
حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەو هێزەی تورکیا بە داگیرکەر ناودەبات و داوای کشانەوەی دەکات، رەجەب تەییب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیاش رایگەیاندووە، کە هێزەکەیان لەوێ دەمێنیتەوە و ناکشێتەوە.
لە مانگی حوزەیرانی 2014 دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شاری مووسڵ و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار و چەند ناوچەیەکی باشووری کەرکووک لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کرا.
1/11/2016
فەریق جەبار یاوەر، ئەمینداری هێزی پێشمەرگەی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات کە سوپای عێراق لەناو سەنتەری شاری مووسڵن و پێشمەرگەش لە چەند شوێنێکەوە بەرنامەی هێرشکردنی هەیە.
جەبار یاوەر، ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “یەک لەسەر 15ی مووچەی مانگێکی پارەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەلایەن بەغداوە نێردراوە، ئەویش بڕی 10 ملیار دینارە کە زۆر کەمە”.
جەختیشی لەوە کردەوە کە هیچ بڕیارێک بۆ دانیشتنی کۆبوونەوەی شاندی باڵای سەربازی لە نێوان هەولێر و بەغدا نییە، بەڵام “چاوەڕوانی کۆبوونەوەی لەو شێوەین".
باسیشی لەوە کرد کە سوپای عێراق چووەتە گەڕەکە یەکەمەکانی ناو شاری مووسڵەوە، بە تایبەت گەڕەکی (کەڕامە و گۆگجەلی) و ئێستا سوپای عێراق لەناو سەنتەری شاری مووسڵە کە ئەمەش بەڵگەیە بۆ ئەوەی کە ئێستا بڵێین شەڕ لە سەنتەری شاری مووسڵە".
لەبارەی ئۆپەراسیۆنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، یاوەر بە (باسنیوز)ی گوت: “هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئەرکی خۆی هەیە و سەرقاڵە بۆ پاککردنەوەی هەندێک شوێن و پێشڕەوی بۆ هەندێک شوێنی دیکە”.
1/11/2016
تۆڕی میدیایی رووداو دەچێتە ئەو گوندەی دکتۆر سلێمان تێیدا لەدایکبووە و تاوەکو تەمەنی 20 ساڵی تێیدا ژیاوە، خەڵکی گوندەکەی بە شەهیدبوونی خەمبار و سەربڵندن و باسی وردەکارییەکانی ژیانی بۆ رووداو دەکەن.
دکتۆر سلێمان خەڵکی گوندی چلکانی شاری بینگۆلی باکووری کوردستان بوو، ئێستا خەڵکی چلکانی بەهۆی شەهیدبوونی رۆڵەیەکی گوندەکەیان خەمبارن، بەڵام وەکو خۆیان دەڵێن "بەهۆی دکتۆر سەربڵندین".
دکتۆر سلێمان پیاوێکی خەڵکی باکووری کوردستان بوو، ئەو هەرچەندە خاوەنی رەگەزنامەی ئەڵمانیا بوو بەڵام ژیانی ئارامی خۆی بەجێهێشت و رووی کردە باشووری کوردستان بۆ یارمەتیدانی هێزەکانی پێشمەرگە و پووچەڵکردنەوەی بۆمبە چێنراوەکانی داعش.
رۆژی 26-10-2016 بۆمبێکی چێنراوی پێدا تەقییەوە و بە سەختی بریندار بوو، 30-10-2016 بەهۆی سەختی برینەکەی شەهید بوو، بڕیاریشە تەرمەکەی لە ئەڵمانیا لە رێوڕەسمێکدا بهێنرێتەوە هەولێر و لەوێشەوە بۆ بینگۆل بەڕێبکرێت.
31/10/2016
شانەی ڕاگەیاندنی جەنگیی عێراقی ئاشکرای کرد کە ئەمڕۆ دووشەممە 31\10\2016، هێزە ئەمنییەکان لە سێ قۆڵەوە، هێرشیان بە ئاراستەی لای چەپی مووسڵ دەست پێ کرد.
بەپێی بەیاننامەیەکی ئەو شانەیە کە وێنەیەکی دەست (باسنیوز) کەوتووە، سەعات 6:30 دەقیقەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە سێ میحوەرەوە، هێزەکانی لیوای 3 و فرقەی پیادەی 16 و هێزەکانی دژە تیرۆر، هێرشیان بە ئاراستەی کەنارەکانی لای پەپی شاری مووسڵ دەست پێ کرد.
جەختیش لەوە کراوەتەوە کە لە ڕۆژی 15ەمینی دەست پێ کردنی ئۆپەراسیۆنی (هاتین ئەی نەینەوا)، هەوڵ دەدەن دەوروبەری لای چەپی مووسڵ کۆنتڕۆڵ بکەنەوە.
پێشتر هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزە عێراقییەکان بە پشتیوانیی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان، چەندان ناوچەیان لە ڕۆژهەڵات و باکووری مووسڵ کۆنتڕۆڵ کردووەتەوە.
31/10/2016
بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمیی سوپای ئازادی سووریا، هەروەها هەواڵی چەند ماڵپەڕێکی نێوخۆیی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە 2016 -10 -30 دوو چەکداریی دیکەی سوپای پاسدارانی ئێران بەناوەکانی "محەممەد کەیهانی، بەرپرسی ستادی ٨٤ و ٨٨ـی ئەحمەدی نەژاد لە ئەندیمێشک، لە سوریە کوژراوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکانی نێوخۆی ئێران، ئەوە شەشەمین کەس لە ئەندامانی سوپای پاسداران خەڵکی باژێڕی ئەندیمێشکـە کەلە سووریا کوژراوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی دیکە سوپای ئازادی سووریا بڵاوی کردووەتەوە کە محەمەدعەلی محەممەدحسێنی، فەرماندەی تیپی تەکاوەری ئیمام سەجادی ئێران لە سووریا و لە کاتی هێرش بۆ حەلەب کوژراوە.
تا ئێستا و لە ماوەی شەش ساڵ شەڕی ناوخۆیی سووریا سەدان چەکدار و فەرماندە و ئەندامی ئێرانی و ئەفغانی و پاکستانیی سوپای پاسدارانی ئێران لە شەڕی سووریا و بۆ مانەوەی ڕژیمی ئەسەد، لە سووریا کوژراون.
31/10/2016
سەدان چەکداری رێکخراوی توندڕەوی داعش هەوڵی هەڵاتن لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش دەدەن و ژمارەیەکی زۆریان لە تورکیا دەستگیر کران.
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لەمیانی هەڵمەتەکانیاندا لە ژمارەیەک شاری تورکیا لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا، 109 چەکداری داعشیان دەستگیر کردووە، کە لە سووریاوە خۆیان گەیاندووەتە تورکیا تاوەکو لەوێوە بگەڕێنەوە وڵاتەکانیان.
هەروەک میدیا تورکییەکان باسیان کردووە، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە شاری مەلاتیا چەکدارێکی خۆکوژی داعشیان لە ماڵێکدا دەستگیر کرد، کە بە نیازی ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی بوو.
ئەو چەکدارانەی داعش، کە زۆرینەیان خەڵکی وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپان، پاش بێ ئومێدبوونیان لە مانەوەی رێکخراوەکەیان و دەسەڵاتەکەی، بەردەوام هەوڵی راکردن لە بەرەکانی شەڕ دەدەن و دەیانەوێ بگەڕێنەوە وڵاتەکانیان.
30/10/2016
لە درێژەی ڕەوتی لەسێدارەدانی هاووڵاتیانی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، ئەمجارەیان دوو هاووڵاتیی کوردی خەلکی ئیلام لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە لەسیدارە دران.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی (هەنگاو) لە ڕۆژانی ڕابردوودا سزای سێدارەی دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئیلام لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە بەرێوە چووە.
بەپێی هەمان سەرچاوە ناسنامەی ئەو دوو بەندکراوە کوردە فەرشید ڕوستەمی و “مەجید ڕەبیعی، راگەیەندراوە.
سزای سێدارەی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە لە حاڵێکدا بەڕێوە چووە کە ئەوان ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئیلام ڕاگیراون.
هەتا ئیستا هۆکاری لەسێدارەدانی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە ئاشکرا نەبووە.
30/10/2016
لە شاری ئامەد لە کوردستانی باکوور، بە مووشەک و دەستڕێژی گوللە هێرش کرایە سەر بازگەیەکی پۆلیسی تورکیا.
هێرشەکە درەنگانی شەوی شەممە 29ـی تشرینی یەکەمی 2016 بە مووشەک کراوەتە سەر بازگەیەکی پۆلیس لەسەر رێگای نێوان ناوچەی پەیاز لە ئامەد و ئەلعەزیز.
بەهۆی هێرشە مووشەکییەکە، کە دواتر دەستڕێژی گوللەشی تێدا کرا، دوو پۆلیس بریندار بوون.
ئەگەرچی تاوەکو ئێستا هیچ گرووپێک بەرپرسیارێتیی خۆی لە ئەنجامدانی هێرشەکە رانەگەیاندووە، بەڵام دەسەڵاتدارانی تورکیا بەردەوام پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بە ئەنجامدانی تەقینەوەکان تۆمەتبار دەکەن.
دوای کوشتنی دوو پۆلیسی تورکیا لە شاری پرسووس لەلایەن پەکەکەوە لە مانگی تەمموزی 2015، پرۆسەی ئاشتی لە نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا کۆتایی پێهات و شەڕی چەکداریی لە کوردستانی باکوور و تورکیا دروست بووەوە.
30/10/2016
بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئێران لە دوو بانکی حکوومەتیی "میللی و میللەت" نزیکەی 1200 ملیار تمەن (36 ملیار) دۆلار گەندەڵی کراوە و ئەو بڕە پارەیە دیار نەماوە.
لەو گەندەڵییە گەورە داراییەدا بڕی 800 ملیار تمەن بەر بانکی میللەت و 300 ملیار تمەنیش لە بانکی میللی ڕووی داوە.
داواکاری گشتیی تاران لەم بارەوە رایگەیاندووە "کە تۆمەتباری سەرەکی توانیویەتی لە ئێران هەڵبێت و پێنج کەسی دیکەش دەستگیر کراون.
مونتەزری لە لیدوانێکدا لەگەڵ کەناڵی دووی تەلەفزیۆنی ئیران ڕایگەیاندووە "ئەم جۆرە کارانە بۆ ولات باش نییە و خەسارێکی گەورەیە لە ئێران دراوە."
هەردوو بانکی میللەت و میللی، یەکەم و سێیەمین بانکە گەورەکانی ئێران دێنە ئەژمار، کە لە بواری سیستەمی بانکداریدا پۆلێن بەندی کراون.
ماوەیەک لەمەوبەریش موحسین ئێژەیی، گوتەبێژی دەزگای دادوەریی ئیران باسی گەندەڵیی دارایی هەشت سەد هەزار ملیار تمەنی لەلایەن بەرێوەبەری سندووقی سەرمایەگوزاریی فەرهەنگییەکانی ئێران کرد.
یەکەم گەندەڵیی دارایی لەناو بانکەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ ساڵی 1990 دەگەڕێتەوە کە تێیدا 123 ملیار تمەن لە بانکی سادرات دیار نەما.
لە سالانی ڕابردووشدا گەورەترین گەندەڵیی دارایی ڕووی دا و سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران تێیدا دەستی هەبوو، وە دوایی هەڵات و ڕووی لە ئەمەریکا کرد.
29/10/2016
بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئێران لە دوو بانکی حکوومەتیی "میللی و میللەت" نزیکەی 1200 ملیار تمەن (36 ملیار) دۆلار گەندەڵی کراوە و ئەو بڕە پارەیە دیار نەماوە.
لەو گەندەڵییە گەورە داراییەدا بڕی 800 ملیار تمەن بەر بانکی میللەت و 300 ملیار تمەنیش لە بانکی میللی ڕووی داوە.
داواکاری گشتیی تاران لەم بارەوە رایگەیاندووە "کە تۆمەتباری سەرەکی توانیویە لە ئێران هەڵبێت و پێنج کەسی دیکەش دەستگیر کراون.
مونتەزری لە لیدوانێکدا لەگەڵ کەناڵی دووی تەلەفزیۆنی ئیران ڕایگەیاندووە "ئەم جۆرە کارانە بۆ ولات باش نییە و خەسارێکی گەورەیە لە ئێران دراوە."
هەردوو بانکی میللەت و میللی، یەکەم و سێیەمین بانکە گەورەکانی ئێران دێنە ئەژمار کەلە بواری سیستەمی بانکداریدا پۆلێن بەندی کراون.
ماوەیەک لەمەوبەریش موحسین ئێژەیی، گوتەبێژی دەزگای دادوەریی ئیران باسی گەندەڵیی دارایی هەشت سەد هەزار ملیار تمەنی لەلایەن بەرێوەبەری سندووقی سەرمایەگوزاریی فەرهەنگییەکانی ئێران کرد.
یەکەم گەندەڵیی دارایی لەناو بانکەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ ساڵی 1990 دەگەڕێتەوە کە تێیدا 123 ملیار تمەن لە بانکی سادرات دیار نەما.
لە سالانی ڕابردووشدا گەورەترین گەندەڵیی دارایی ڕووی دا و سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران تێیدا دەستی هەبوو و دوایی هەڵات و ڕووی لە ئەمەریکا کرد.
سهرۆكی ههرێمی كوردستان بهبۆنهی كۆچی دوایی شاعیر ناوداری كورد(مام هێدی) پهیامێكی هاوخهمی بۆ بنهماڵهی كۆچكردوو دهنێرێت.
ئهمهی خوارهوه دهقی پهیامهكهی سهرۆكی ههرێمی كوردستانه:-
بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان
بۆ بنەماڵەی شاعیری گەورەی گەلەكەمان، خوالێخۆشبوو خالدی حسامی (مام هێدی)
بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی شاعیری گەورەو ناسراوی گەلەكەمان مامۆستا خالدی حسامی (مام هێدی)مان پێگەیشت. مام هێدی، شاعیرێكی گەورە و تێكۆشەر و شۆڕشگێڕێكی بەباوەڕ و بە هەڵوێست بوو. ژیانی خۆی لە پێناوی دۆزی رەوای گەلەكەی و سەركەوتنی خەباتی كوردایەتیدا بەسەر برد و لەو پێناوەشدا ئاوارەیی و ماندووییەكی زۆری چێشت.
هێدی نموونەی وەفا و دلسۆزی و نیشتمانپەروەری بوو. هیچ سنورێكی بۆ كوردایەتی و خەباتی نەتەوەیی نەدەناسی. هەر بۆیەش هەمیشە لە لایەن نیشتمانپەروەر و تێكۆشەرانەوە بە چاوی رێز و تەقدیرەوە چاوی لێدەكرا و یەكێكیش بوو لەو كەسایەتییانەی لای جەنابی بارزانی نەمر هەردەم جێی رێز و حورمەت بوو.
لە دەستدانی مام هێدی خەسارەتێكی مەزن بوو بۆ گەلەكەمان و ئەدەب و فەرهەنگی كوردەواری . لە پرسەی مام هێدی دا سەرەخۆشی لە خۆمان و بنەماڵە و كەسو كاری رەحمەتی و تەواوی ئەدیب و نوسەر و شاعیرانی كوردستان دەكەم و خۆمان بە خاوەن پرسە و بەشداری خەمتان دەزانین.
سڵاو له گیانی پاكی مام هێدی و له خودای مهزن داواكارین جێگهی بهههشتی بهرین بێت و سهبر و ئارامی به ههموو لایهك ببهخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون
مەسعود بارزانی
29-10-2016