سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووترى عێراق، ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، موسڵ كه له ئێستادا ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى ڕزگاركردنى ئه‌و شاره له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و هێزه چه‌كداره‌كانى عێراقه‌وه ده‌ستى پێكردووه، ئاینده‌ى وڵات دیارى ده‌كات و دوو بژارده‌ش له‌به‌رده‌م عێراقدایه.
ئه‌یاد عه‌لاوى، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووترى عێراق (له 28 ئایارى 2004 تا 6 نیسانى 2005) له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ڕای گه‌یاند :" شه‌ڕى ڕزگاركردنى موسڵ، سنوورى جیاكه‌ره‌وه‌یه له نێوان ڕاستى و ناڕاستى، ئه‌وه‌ى له‌و شاره ڕوو ده‌دات، به‌سه‌ر هه‌موو عێراقدا ده‌شكێته‌وه، ڕه‌نگه بۆ دوورتریش، چونكه داوامان لێ ده‌كرێت ناوماڵى خۆمان له ڕێگه‌ى ژینگه‌ى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ڕێك بخه‌ینه‌وه".
باسى له‌وه‌ش كرد، كه ئه‌و ڕێكخراوه توندڕه‌وه (داعش) به دووركه‌وتنه‌وه له تایفه‌گه‌رى و سیاسه‌تى موحاسه‌سه له عێراق هه‌روه‌ها جێبه‌جێكردنى یاسای لێبوردنى گشتى و تایبه‌ت و پاككردنه‌وه‌ى زیندانه‌كان له دهستگیركرداوه بێتاوانه‌كان و درووستبوونى ده‌وڵه‌تى هاووڵاتیبوون و دادپه‌روه‌رى، ده‌رده‌كرێته ده‌ره‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه موسڵ و دانیشتووانه‌كه‌ى، ئاینده‌ى ئه‌م وڵاته دیارى ده‌كه‌ن، یان ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌مان به‌رنامه هه‌نگاو بنێن كه تیرۆرى له دواى تیرۆر درووست كردووه، یان به‌ره‌و پێشه‌وه چوون به‌ره‌و درووستكردنى ده‌وڵه‌تى هاووڵاتییبوون بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان، ئه‌وانه‌ش به هیواخواستن به دى نایه‌ن.
21/10/2016
سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا، جه‌خت له‌سه‌ر گرنگى ڕزگاركردنى شارى موسڵ ده‌كاته‌وه و ئاشكراشى ده‌كات، ئامانجى دواى موسڵ، شارى ڕه‌قه ده‌بێت له سووریا، ڕاشی ده‌گه‌یه‌نێت، له ئه‌گه‌رى هێرش بۆ سه‌ر ئه‌و شاره‌ى سووریا، وڵاته‌كه‌ى پشتیوانى هێزه‌كان ده‌كات به هێزه عه‌ره‌بی و كوردستانییه‌كانه‌وه.
فرانسوا هۆلاند، سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا، له دواى كۆنگره‌ى پاریس كه تایبه‌ت بوو به شه‌ڕى دژ به داعش، ڕای گه‌یاند :" شارى ڕه‌قه، پاستهخهتى خه‌لافه‌تى داعش ئامانجى دواى موسڵ ده‌بێت ئه‌گه‌ر چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان له موسڵه‌وه به‌ره‌و ئه‌و شاره هه‌ڵبێن".
سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا له گه‌ڵ گه‌یشتنى به لوتكه‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا، له برۆكسیل، گوتیشی :" ڕزگاركردنى موسڵ زۆر گرنگه، به‌ڵام گه‌ر سه‌ركرده‌كانى داعش پشتگوێ بخه‌ین كه هه‌ڵدێن بۆ ڕه‌قه، ئه‌وه ڕاستتر وایه بلێین ئامانجى دواى ئه‌و شاره، شارى ڕه‌قه ده‌بێت له سووریا".
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، هۆلاندا، گوتیشی :" له ئه‌گه‌رى هێرشكردن بۆ سه‌ر شارى ڕه‌قه، ئه‌وا فه‌ڕه‌نسا پشتیوانى ئه‌و هێزانه ده‌كات كه عه‌ره‌ب بن یان كورد، ڕه‌نگه ئۆپۆزسیۆنى میانڕهویشیان تیادا بێت.
پێشتر سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا ئه‌وه‌ى ڕا گه‌یاند، كه موسڵ له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كان و پێشمه‌رگه‌وه ڕزگار ده‌كرێت كه هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به به‌شدارى فه‌ڕه‌نسا، پشتیوانی‌یان ده‌كات.
21/10/2016
فەرماندەیەکی پێشمەرگە لە سنووری پارێزگای کەرکووک ئاشکرای کرد، چەکدارانی ڕێکخراوی توندڕەوی داعش لە چەند ناوچەیەک هێرشیان کردووەتە سەر پێشمەرگە و لە سەرجەم هێرشەکاندا تێکشکێندراون.
وەستا ڕەسول، فەرماندەی پێشمەرگە لە سنووری کەرکووک، بە کەناڵی (کوردستان 24)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 21\10\2016، چەکدارانی ڕێکخراوی توندڕەوی داعش لەچەند بەرەیەکی شەڕدا هێرشیان کردووە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری کەرکووک. ئەوەشی ڕوون کردەوە: ”ئەو هێرشەی داعش بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە هاوشان بوو لەگەڵ هێرشەکەی داعش لەناو شاری کەرکووک، بەڵام پێشمەرگە بە توندی ڕووبەڕوویان بوونەوە و ڕاویان نان. زیان بە داعش گەیشتووە کە ژمارەیەکی زۆریان کوژراون و بریندارن“.
وەستا ڕەسول جەختی لەوە کردەوە کە سەرجەم سەنگەرەکانی پێشمەرگە ئارامن و هەموویان لەژێر دەستی پێشمەرگەدان، بەڵام: ”لە دوو شوێندا هێشتا پێکدادان ماوە، هێزەکانمان گەمارۆیان داون و لە ماوەیەکی کەمدا چارەسەریان دەکەن“.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە لەبارەی هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی داعش لەناو کەرکووک، وەستا ڕەسول گوتی: ”ئەوانەی هاتوون، بە مەفرەزە هاتوون و هێزی خۆتەقێنەرەوە و ڕاهێندراون، ڕەنگە بەشێکیان لە گەڕەکە عەرەبییەکانی ناو کەرکووک بووبن کە دەبێت ڕاستەوخۆ ئەو گەڕەکانە بەرپرسیارێتییەکە هەڵبگرن“.
ئەوەشی نەشاردەوە کە پێشتر زانیاری‌یان دەست کەوتووە سەبارەت بە پیلانی داعش بۆ هێرشکردن لەناو کەرکووک.
21/10/2016
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه كورد چاوی ته‌ماعی نه‌بڕیوه‌ته خاكی كه‌س و ده‌ستخۆشی له هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه ده‌كات كه هاوشان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه شه‌ڕی تیرۆر ده‌كه‌ن.
له دیمانه‌یه‌كیدا له به‌رنامه‌ی كریستینا ئامهنپۆر له كه‌ناڵی (CNN)ی ئه‌مریكی، بارزانی دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵی ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند كه له سێ ڕۆژی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ٣٠٠ كیلۆمه‌تری دووجا له چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، ناسراو به (داعش) پاك كراوه‌ته‌وه و شه‌ڕێكی قورس بۆ پێشڕه‌وی زیاتر به‌رده‌وامه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه داعش توانای به‌رگری لاوازه و له زۆربه‌ی ناوچه‌كان له ڕێگه‌ی بۆمبی چێنراو و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو و خۆكوژه‌وه هه‌وڵی خاوكردنه‌وه‌ی پێشڕه‌وییه‌كان ده‌دات، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رده‌وامه له ئازادكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاشكراشی كرد "ئه‌و ناوچانه‌ی ئێستە شه‌ڕیان تێدایه، ئه‌و ناوچانه‌ن كه داعش خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌ربه‌ده‌ر كردوون و هه‌موو ئه‌وانه [ئاواره‌كان] لای ئێمه‌ن".
له وه‌ڵامی پرسیارێك سه‌باره‌ت به گرنگی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ بۆ هه‌رێمی كوردستان، بارزانی ڕایگه‌یاند كه موسڵ وه‌ك پایته‌ختی خه‌لافه‌تی داعش ڕاگه‌یه‌ندراوه و ئه‌و شاره‌ش له سه‌ر خه‌تی ته‌ماسه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، بۆیه بوونی چه‌كدارانی داعش له نزیك هه‌رێمی كورستان هه‌موو كات مه‌ترسییه.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی كرده‌وه كه كورد چاوی ته‌ماعی نییه له‌سه‌ر خاكی كه‌س، ئه‌وه‌ی خاكی كوردستان پێشمه‌رگه ده‌یپارێزی و سوپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ش ده‌كات كه هاوشان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه شه‌ڕی تیرۆر ده‌كه‌ن.
شه‌ڕكردنی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق هاوشان و له یه‌ك به‌ره‌دا له بەرانبەر یه‌ك دوژمن، وه‌ك بارزانی ده‌ڵێ وه‌رچه‌رخانێكه. هه‌روه‌ها ئاشكراشی كرد كه كوردستان پێی خۆش بوو له‌گه‌ڵ پلانێكی سه‌ربازی، پلانێكی سیاسییش بۆ قۆناخی دوای داعش هه‌بوایه كه جیاوازییه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌كانی پارێزگای موسڵی له‌به‌رچاو بگرتبا.
له درێژی دیمانه‌كه‌یدا، بارزانی ئاشكرای كرد كه له‌گه‌ڵ به‌غدا گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتنێك بۆ دامه‌زراندنی كۆمیته‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه نه‌ده‌ن هیچ گرفتێك ته‌شه‌نه بكات و بتوانن به هه‌ماهه‌نگی دوو لایه‌نه چاره‌سه‌ری بكه‌ن.
بارزانی هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ئیداره‌ی موسڵ له دوای ڕزگاركردنی شاره‌كه و جه‌ختی كرده‌وه كه پێویسته ڕێگه له هه‌ر هه‌وڵێكی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بگیرێت، به‌ڵام ده‌بێت شێوه‌یه‌ك له ئیداره بێته ئارا كه ڕێگه له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره كاره‌ساتانه بگرێت.
له باره‌ی ئاواره‌ی زیاتر كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له موسڵ به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان بێن، بارزانی گوتی هه‌رێمی كوردستان پێشوه‌خته یه‌ك ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار ئاواره‌ی حه‌واندووه‌ته‌وه و هاتنی ئاواره‌ی زیاتر پێویستی به هاوكاری زیاتری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ هه‌رێم.
له كۆتاییدا، بارزانی ڕایگه‌یاند كه ئه‌گه‌رچی شه‌ڕی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ شه‌ڕێكی قورس ده‌بێت و ئه‌وه‌ی ئێستا ته‌نها سه‌ره‌تای ئۆپهراسیۆنهكهیە، به‌ڵام ئه‌و بڕوای به توانای هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌یه و ههمانگییان له‌گه‌ڵ سوپای عێراق ده‌ستكه‌وتی به‌رچاوی له كۆتایی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بن تا شه‌ڕه‌كه كۆتایی دێت، به‌ڵام دیاریكردنی كاتێكی بۆ كۆتایی هاتنی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ “زه‌حمه‌ته”.
20/10/2016
محه‌مه‌دعه‌لی جه‌عفه‌ری، فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای پاسداران ده‌ڵێ: حەسەن ڕۆحانی و كۆمه‌ڵێك له كاربه‌ده‌ستانی باڵای حکوومەت له‌گه‌ڵ ڕوانگه‌كانی خامنه‌یی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی یهكدەنگ نین."
بەپێی هەواڵی میدکانای سەر بە سوپای پاسداران، ئەو فەرماندە پەیەبەرزەی سوپای پاسداران خۆشبینیی ئه‌وانی سه‌باره‌ت به ڕۆژئاوا به نیگه‌رانی زانی و له ڕوانگه‌ی ڕۆژئاواوه بۆ چاره‌سه‌ریی قه‌یرانی وڵات ڕه‌خنه له ڕێژیم ده‌گرن."
لە درێژەدا ئاماژەی بەوەش دا "هیچ موسڵمانێك نابێ دڵ به ئەمەریكا ببه‌ستێ، چونکە ئه‌وان له بیری به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیاندان."
له‌لایه‌كی دیكه‌شەوە عه‌لی سه‌عیدی، نوێنه‌ری خامنەیی له سوپای پاسداران گوتی" ئه‌مڕۆ ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێك به‌ره‌وڕووین كه كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئیمامی زه‌مان، ڕێبه‌ر و ڕوانگه‌كانی ئێمه هه‌یه".
ئەو نوێنەرەی خامنەیی ڕاشیگەیاندووە: "ئاغایان به سوپای پاسداران هه‌ستیارن، ئه‌م هێزه به‌رگریی له بنه‌ما فیكرییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌بێ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێمه سیاسه‌تی ئینقلابی بێ. نابێ له هه‌مبه‌ر دوژمنه‌كانمان به چۆكدا بێین و سه‌ریان بۆ دانوێنین."
لە چەند ڕۆژی ڕابردووش‌دا لە وەڵامی هەندێ ڕەخنەی خامنەیی لە بەرانبەر دەستیوەرادنەکانی سوپای پاسداران لە سیاسەت، هەڵبژاردن و ئابووریی ئێران، سوپای پاسداران لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لە تێنەگەیشتنی حکوومەتی ڕۆحانی لە ڕۆڵی سوپای پاسداران لە ئێران کرد و ئەو هەوڵانەیان بە پیلانی دوژمنان وەف کرد.
ململانێی نێوان باڵی ڕیفۆرمخواز و بناژۆخوازانی ئێران سەبارەت وتووێژ لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا لەسەر پرسی ناو‌کی بە پاڵنەریی خامنەیی لە دەسپێکی دەوڵەتی روحانییەوە هاتووەتە ئاراوە.
20/10/2016
لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری مووسڵ، ئۆپەراسیۆنی پێشمەرگە لە میحوەرەکانی باکوور و باکووری ڕۆژئاوای شاری مووسڵ دەستی پێ کرد.
پاش سەرکەوتنی قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکەی پێشمەرگە لە میحوەری خازر، ئەمڕۆ پێنجشەممە 20\10\2016، هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە میحوەرەکانی (باشیک، ناوەران، تەلسقۆف، بەنداوی مووسڵ و فلێفل) بۆ سەر مۆڵگەکانی ڕێکخراوی توندڕەوی داعش دەستی پێ کرد.
لەم ئۆپەراسیۆنەدا 30 هەزار پێشمەرگە بەشدارن و پشتیوانییەکی چڕی تۆپخانەکانی پێشمەرگە و فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانانی لەگەڵدایە.
بەپێی زانیارییەکانی (باس‌نیوز)، پێشڕەوییەکانی پێشمەرگە لە میحوەرەکان و ناوەران دەستیان پێ کردووە و پێشمەرگە بە ورەیەکی بەرزەوە بەرامبەر بە داعش وەستاوەتەوە.
20/10/2016
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، كه موسڵ "ده‌بێته خۆڵه‌مێش"، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه هێشتا دوو ڕۆژ به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنى شه‌ڕى ڕزگاركردنى ئه‌و شاره، تێنه‌په‌ڕیوه.
ماریا زاخارۆڤا، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا، به كه‌ناڵى "ڕووسیا 1"ـى را گه‌یاند :" كاره‌ساتێكى مرۆیی له موسڵ نزیك ده‌بێته‌وه، ئاواره‌كان روو ده‌كه‌نه كوێ و كێ ده‌توانێت پێشوازییان لێ بكات، له كاتێكدا كه خاكه‌كه‌ى ده‌بێته خۆڵه‌مێش و ئێمه ده‌زانین كێ سووتاندوویهتى".
ئه‌و گوته‌بێژه پرسیارى ئه‌وه‌شى كرد، كه كێ به‌رپرسیارێتى ئه‌و ئاوارانه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت كه ڕزگاریان ده‌بێت، له كوێ ده‌توانرێت پێشوازییان لێ بكرێن، كێ ده‌توانێت نان و ئاویان پێ بدات و چاره‌سه‌ری پزیشكی‌یان بۆ دابین بكات، گوتیشی :" ئایا ئه‌وه له به‌رچاو گیراوه، بێ گومان نه‌خێر".
دواجار پرسیارى ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه ئایا هو هه‌ڵمه‌ته میدیاییه‌ى دژ به ڕوسیا له چه‌ند هه‌فته‌ى دواییدا به‌ڕێوه چوو، بۆ ئه‌وه بوو كه ده‌بێت چى بكرێت بۆ موسڵ.
19/10/2016
ئەمریکا پێشبینیی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش دەکات.
ئاژانسی (رۆیتەرز) لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکی بڵاوی کردووەتەوە، کە گوتویانە، ئەگەری بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لەلایەن داعشەوە بەهۆی بێ ئومێدبوونیانە لە سەرکەوتن لە رووبەڕوو بوونەوەی چەکداری لەگەڵ پێشمەرگە و سوپای عێراقی لە مووسڵ.
یەکێک لەو بەرپرسە ئەمریکییانە ئاماژەی بەوە داوە، کە پێشتریش چەکدارانی داعش گازی خەردەڵیان لە دژی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەکارهێناوە، بەڵام باسی لەوە کردووە، کە داعش ناتوانێ پەرە بە چەک کیمیاوییەکانی بدات، بۆیە چەک کیمیاوییە سادەکانی رێکخراوەکە بکوژ و ترسناک نین.
چەکدارانی داعش بەهۆی سەرکەوتنی هێزی پێشمەرگە و شکست پێهێنانیان، ورەیان رووخاوە و توانای بەرگرییان نەماوە.
بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 17ـی تشرینی یەکەمی 2016، فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی بۆ رزگارکردنەوەی مووسڵ لەژێر سەرپەرشتییراستەوخۆی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سنووری میحوەری خازر راگەیاند و ناوچەیەکی فراوانی رۆژهەڵاتی پارێزگای نینەوا لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە رزگار کرایەوە.
لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانێتیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شاری مووسڵ و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار و چەند ناوچەیەکی باشووری کەرکووک لەلایەن چەکدارانی داعش داگیر کرا.
19/10/2016
بەپێی ڕاپورتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا سێ کەس لە هاووڵاتیانی شاری کامیرانی سەر بە پارێزگای سنە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
بەپێی هەمان ڕاپۆرت، ناو و ناسنامەی ئەو دەستبەسەرکراوانە بریتییە لە "حوسێن ڕۆحانی، حەسەن قوربانی و حەیدەر قوربانی" ئەو کاسانەن کە ناوەکانیان ئاشکرا بووە و لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کامێارانەوە بە هۆکاری نادیار و بێ حوکمی دادوەر دستبەسەر کراون.
هەروەها هەواڵی دەستبەسەرکردنی 8 کەسی تر لە هاووڵاتیانی گوندی "تەختی زەنگی"ی سەر بە کامیاران بڵاو کراوەتەوە کە هێشتا ناو و شوناسی ئەو کەسانە ئاشکرا نەبووە و لەلایەن ئێدارەی ئیتلاعاتی کامیارانەوە قۆڵبەست و ڕاپێچی ئەو ناوەندە کراون.
تا بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستگیرکردن و چارەنووسی سەرجەم ئەو کەسانە نادیاره.
دوو هەفتە لەمەوبەر لەلایەن هێزێکی چەکدارەوە هێرش کرایە سەر سێ ئەندامی سوپای پاسداران لە گوندی تەختی زەنگی و کوژران، شیمانەی ئەوە دەکرێت ئەو کەسانە لەو پەیوەندییەدا دەستگیر کرابن.
19/10/2016
جێگری سەرۆک وەزیرانی مالیزیا ئاشکرای کرد، بەهۆی شەڕی کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ، هێزە ئەمنییەکانیان بۆ سەر سنوورەکانی مالیزیا دەبەن.
ئەمڕۆ سێشەممە 18\10\2016، ئەحمەد زاهد حەمیدی، جێگری سەرۆک وەزیرانی مالیزیا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە کەناڵی (سکای نیوز) گواستوویەتیەوە، ئاماژەی بەوە کرد: ”مالیزیا ڕێوشوێنە ئەمنییەکانی لە سەر سنوورەکانی خۆی زیاتر کردووە، جگە لەوەی چاودێریی ئەو ڕێگە نایاساییانەش زیاتر کراوە کە بە گشتی قاچاخچییەکان بۆ دەربازبوون بەکاری دەهێنن“.
جێگری سەرۆک وەزیرانی مالیزیا ئەوەی نەشاردەوە کە ڕێوشوێنە ئەمنییەکانیان پەیوەندی بە هێرشەکەی دوێنێ دووشەممەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراق بۆ سەر شاری مووسڵەوە هەیە و گوتی: “لەگەڵ دەزگا هەواڵگرییە نێودەوڵەتییەکان زانیاری ئاڵوگۆڕ دەکەین و لیستی ناوی ئەو گومانلێکراوانەشمان هەیە کە پێمانوایە پەیوەندییان بە داعشەوە هەیە، پێشبینی دەکرێت چەکدارە مالیزییەکانی داعش هەوڵی گەڕانەوە بۆ مالیزیا بدەن، بۆیە ئەو ڕێوشوێنانەمان گرتووەتە بەر”.
لە مانگی 9ی ئەمساڵدا، پۆلیسی مالیزیا ئامارێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاشکرای کرد کە لە ساڵی 2013ەوە تاوەکوو ئێستا، 90 کەس لە مالیزیاوە چوونەتە ڕێزەکانی داعش.
18/10/2016
مەنیژە فاتحی، کچه خوێندکاری کوردی خەڵكی بۆکان کە حەوت مانگ پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی کەفالەت و بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەری مافی مرۆڤیی (هەنگاو) دوێنێ دووشەممە 2016 -10 -17 مەنیژە فاتحی کچه خوێندکاری کورد، بە دانانی 150 ملیۆن تمەن( 50هەزار دۆلار) بارمتە، هەتا کاتی دادگایی کردنی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.
مەنیژە، کچە خوێندکاری تەمەن 22 ساڵی کورد، رێکەوتی 15ی رەشەممەی 2015 لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە ماڵی خۆیان دەستبەسەر کرا.
ئەو کچە خوێندکارە، هەتا کاتی ئازادکرانی لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان، مەهاباد و ورمێ راگیرابوو.
مەنیژە فاتحی کە ماوەی دوو مانگی کۆتایی دەستبەسەرکرانەکەی لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ لە دەستبەسەریدا بوو، سەرەنجام بە بڕیاری بەرپرسی دادگای ئینقلابی مەهاباد بە دانانی بارمتەی 150 ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.
تۆمەتی ئەو کچە خوێندکارە لە دۆسیەکەیدا، "پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکومەتی ئیسلامیی ئێران" راگەیاندراوە.
18/10/2016
مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان, بەبۆنەی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی موسڵ، پەیامێکی روو لەلایەنەکان و بەرپرسان و راگەیاندنەکان، ئاراستە کرد:
دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان لە ماوەی دووساڵی ڕابردوودا گەلی كوردستان خۆڕاگر بوو و پێشمەرگە بە قارەمانێتیی خۆی ئەفسانەی داعشی شكاند. ئێستا شەڕی دژی تیرۆریستان لە قۆناغێكی یەكلاییكەرەوەدایە و هێزی پێشمەرگە بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی سوپای عێراقی بەشداری شەڕی ئازادكردنی موسڵ دەبێت.
لەو ئۆپەراسیۆنەدا پێشمەرگە یەكڕیز و یەكدەنگ بە بێ جیاوازیی حزبی و ناوچەیی بەشدار دەبێت و ئەرك و كاری سەربازیی هەموو لایەك دیاری كراوە. هەموو پێشمەرگەیەك كوڕ و برا و ئازیزی منن و كەسوكار و برا و پشت و پەنای یەكترن. داوا لە هەموو لایەنەكان و بەرپرسان و ڕاگەیاندنەكان دەكەم جیاوازی و موزایەداتی حزبی نەخنە ناو ڕیزەكانی پێشمەرگە، پێشمەرگە، پێشمەرگەی هەموو كوردستانە و سەركەوتنی پێشمەرگە سەركەوتنی هەموو كوردستانییەكە.
لە ماوەی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی موسڵ هەر كەس یان بەرپرسێكی سەربازی، سەر بە هەر لایەنێك بێ ئەگەر دوور لە گیانی نیشتیمانی و پێشمەرگایەتی بێت و حزبیانە بجووڵێتەوە، پێویستە وەزارەتی پێشمەرگە ئیجرائاتی لەگەڵدا بكات و لە بەرەكانی شەڕ دووری بخاتەوە.
كەناڵ و دەزگاكانی ڕاگەیاندنیش سەر بە هەر لایەنێك بن ئەگەر لە پۆششدانی هەواڵی شەڕەكان لەبری خزمەتكردنی كوردستان و پێشمەرگە بكەونە موزایەداتی حزبی ئەوە لە بەرەكانی شەڕ دوور دەخرێنەوە و ڕووبەڕووی یاسا دەبنەوە. لە خودای مەزن داواكارم كە پێشمەرگە لەو جەنگەدا سەركەوتوو بێت و داوایش لە خەڵكی سەربەرزی كوردستان دەكەم وەك هەموو جار پشتیوانی پێشمەرگە بن.
مسعود بارزانی
16ـی 10ـی 2016
بەپێی ڕاپۆرتێک کە لە زانکۆی پەیام نوری مەریوانەوە بە بە شێوەی نافەرمی بە مامۆستاێەکی زانکۆ ڕاگەیەندراوە چیدی مافی وانە وتنەوەت نییە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەم بارەوە بڵاوی کردووەتەوە بەپێی هەواڵەکە د. حامید کۆنەپۆشی، مامۆستای زانکۆی پەیام نوری مەریوان ڕۆژی یەکشەمە 2016 -10- 16 کاتێک دەچێت بۆ ئەوەی یەکەم ڕۆژی وانە گوتنەوەی لە زانکۆی پەیام نوور بەڕێ بکات، پێی دەڵێن؛ مامۆستا باش دەزانیین کە مامۆستایەکی لێهاتوویت و بە باشی وانەکانت دەڵێیتەوە، بەڵام ئیتر ئیزنی وانە گوتنەوەتان نییە."
هاوکات ئەو مامۆستایەی زانکۆ لە لە لاپەڕەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) ئەم هەواڵەی پشطڕاست کردووەتەوە و نووسیویە "
"دڵنیام مەبەست لە پێش‌گرتن بە وانە گوتنەوەی من لە زانکۆ، دروستکردنی فشاری ماڵی نییە؛ چون لەوێ هەر هێندەی کرێی هاتوچۆی زانکۆم پێ دەدرێتەوە. ئەو بڕیارە لە هەر لایەکەوە درابێت، مەبەستی تەریکخستن و دوور کردنەوەی منی لە کۆمەڵگا هەیە."
لە درێژەدا دەڵێت "زانکۆی پەیام نوور دوایین ئەڵقەی گرێدرانەوەی من بە کۆمەڵگەوە نییە و ڕەنگە بڕیاری لادانی من لە مامۆستایی گرێبەستی زانکۆ کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر ژیانی شەخسیی من نەبێت، بەڵام ئەو بڕیارە هەڵگری ئاماژەیەکی مەترسیدارە و سەروەریی سەلیقە بەسەر یاسادا نیشان دەدات."
حامید کۆنەپۆشی خوێندکاری دکتورای کۆمەڵناسی و مامۆستای پۆلەکانی زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی «ڕۆنان» و ناوەندی «ڤەژین» و لێکوڵەری کۆمەڵایەتی و ئەندام و دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی کولتورییە خوێندکارییەکانە و بە شێوەی نا فەرمی و گرێبەستی وانە لە زانکۆ دەڵێیتەوە و هێشتاش گرێبەستەکەی تەواو نەبووە.
17/10/2016
سوپای تورکیا سەبارەت بە رۆڵی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی مووسڵ راگەیەندراوێک بڵاو دەکاتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا، سوپای تورکیا رایگەیاندووە، کە پێشمەرگە باری هەرە گرانی لەسەر شانە لە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی مووسڵ.
میدیا تورکییەکانیش ئاماژەیان بەوە کردووە، کە هێزی پێشمەرگە لە ناوچەیەکی بەرفراوانەوە بەرەو مووسڵ پێشڕەوی دەکات و ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی شارەکەش بە پێشەنگیی پێشمەرگە دەستی پێ‌کرد.
کاتژمێر 6ـی سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەممە 17ـی تشرینی یەکەمی 2016، فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی بۆ رزگارکردنەوەی مووسڵ لە سنووری میحوەری خازر راگەیاند.
لە مانگی حوزەیرانی 2014 دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شاری مووسڵ و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار و چەند ناوچەیەکی باشووری کەرکووک لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کرا.
17/10/2016
ھاوکات لەگەڵ دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکانی کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ، ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی، رای دەگەیەنێ، ئێستا لە ھەموو کات نزیکترین لە راگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستان. شڕۆڤەکارێکی سیاسییش ئاماژە بەوە دەدا، ئەو ھاوئاھەنگییەی لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقدا دروست بووە ئاماژەیە بۆ لێکتێگەیشتنێکی نوێ کە دەرئەنجام سەربەخۆیی کوردستانی لێ دەکەوێتەوە.
دوێنێ دووشەممە، قۆناخی یەکەمی پرۆسەی ئازادکردنی مووسڵ دەستی پێ‌کرد، لەم قۆناخەدا ھێزەکانی پێشمەرگە لەژێر سەرپەرشتیی مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان، سوپای عێراقیش لەژێر فەرمانی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، جووڵەیان کرد، لەو پرۆسەیەدا پێشمەرگە ٨ گوندی بە پانتایی ٢٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە ئازاد کردەوە و سەرکەوتنی قۆناغەکەی راگەیاند.
بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە بەرەی خازر رای گەیاند، ئەوە یەکەمین جارە سوپای عێراق و پێشمەرگە پێکەوە دژی دوژمنێک شەڕ دەکەن، بەشدارن و جەختیشی لە بەردەوامیی ئەو ھاوئاھەنگییە کردەوە.
بارزانی گوتیشی: "ئەمە یەکەم جارە خوێنی پێشمەرگە و سەربازی عێراقی لە شەڕێکی وادا تێکەڵ دەبن، کە دژی تیرۆریستانی داعشە، ئومێدمان وایە ئەمە ببێتە بناغەیەکی بنەڕەتی بۆ پەیوەندیی ئاییندەمان لەگەڵ بەغدا".
ھاوکات راشی گەیاند، دوای ئۆپەراسیۆنەکە دیمۆگرافیای ناوچە کوردستانییەکان وەکو خۆی دەمێنێتەوە و شەبەک و ئێزدییەکان و کرستیانەکان و کاکەییەکان دەگەڕێنەوە.
پێوەند بەم پرسە، کەمال کەرکووکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە ھاوکات بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای کەرکووکی ھێزی پێشمەرگەی کوردستانە، لە دیمانەیەکی تایبەت بە (باس)، کە لەم ژمارەیەدا بڵاو کراوەتەوە، جەخت لەوە دەکاتەوە کە پارتی و بارزانی بە ھیچ شێوەیەک و بەرامبەر بە ھیچ شتێک دەستبەرداری سەربەخۆیی کوردستان نابن، بەڵکو ئێستا لە ھەموو کاتێک زیاتر نزیکتر بووینەتەوە لە سەربەخۆیی و ئەوە مافێکی رەوای خەڵکی کوردستانە.
ئەو لێدوانەی کەرکووکی دوای ئەوە دێت، ھەندێک لە شڕۆڤەکارانی سیاسی دوای سەردانەکەی بارزانی بۆ بەغدا و ئەو ھاوئاھەنگییەی پێشمەرگە و سوپای عێراقیان بەوە بەستەوە کە سەرکردایەتیی کورد و پارتی لە پرسی سەربەخۆیی کوردستان پاشەکشەیان کردووە.
ئەبوبەکر عەلی کاروانی، شڕۆڤەکاری سیاسی و سەرکردەی دیار لە یەکگرتووی ئیسلامی، کە پێشتر ئەندامی بزەەتنەوەی ریفراندۆم بووە بۆ سەربەخۆیی کوردستان، بۆ (باس) رای گەیاند: "بوونی ھاوئاھەنگی لەنێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، لەگەڵ سەردانەکەی پێشووی سەرکردایەتیی کورد بۆ بەغدا، ئاماژە نین بۆ پاشەکشە، بەڵکو ئاماژەن بە بیرکردنەوەیەکی نوێ بۆ چۆنیەتیی ھەنگاونان بەرەو بەدیھێنانی سەربەخۆیی کوردستان، بە گرنگ زانینی بەغداش لەو چوارچێوەیەدایە".
ئەو شڕۆڤەکارە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، ئەگەر کوردستان بەشێوەیەکی ئاشتیخوازانە لەگەڵ عێراق ببێت بە دەوڵەت، ئەوا کوردستان و عێراق زۆر زیاتر لە ئێستا خێر لە یەکتری دەبینن، گوتیشی: "ئەو کێشانەی ئێستا ھەیانە لەگەڵ یەک نایانمێنێت و ئازادانەتر دەتوانن وەکو دوو دەوڵەتی دراوسێ ھاوکاریی یەکتری بکەن، کە بەرژەوەندیی ھاوبەش لەنێوانیاندا ھەیە".
پێوەند بە ھەمان تەوەر، عەلی عەونی ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، روونی کردەوە: ”پارتی ھەنگاوەکانی خێراتر کردووە بۆ سەربەخۆیی کوردستان و بە ھیچ شێوەیەک دەستبەرداری ئەو مافەی گەلی کوردستان نابێت، ئەو ھاوکاری و ھەماھەنگییەی بۆ گرتنەوەی مووسڵ دەیکات، بەشێکە لەو گۆڕانکارییانەی کە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەخۆیەوە دەبینێ و لەو چوارچێوەیەدا ھەندێ وڵات کە فەشەلیان ھێناوە ھەڵدەوەشێنەوە و کوردیش وەکو ھەر نەتەوەیەکی دیکە مافی خۆیەتی سەربەخۆ بێت”.
گوتییشی "پارتی و بارزانی بۆ باشووری کوردستان دەوڵەتی نەتەوەییان دەوێت و لەم قۆناغە کەمترین رازیبوونیان دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانە، ئاساییە ئەو دەوڵەتەش لە ئێستا لە سیستەمێکی کۆنفیدڕاڵیدا لەگەڵ عێراقدا بمێنێتەوە".
18/10/2016