کۆمەڵێکی بەرچاو لە گەنجانی بێ‌کاری پارێزگای ئیلام لەبەردەم وەزارەتی نەوتی ئێران لە تاران گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ڕێکخست.
ماڵپەڕی ئێران خەبەر لەم بارەوە بڵاوی کردەوە ئەو کۆمەڵە گەنجە کوردەی خەڵکی ئیلام دوێنێ شەممە بە نووسینی لافیتە و دروشمی ناڕەزایی لە بەرانبەر بێکار بوونیان و کەمتەرخەمیی حکوومەت لە بەرانبەر پڕۆژە پیشەییەکانی ئیلام لەبەردەم وەزارەتی نەوت لە تاران دەستیان دایە ناڕەزایی.
بەپێی هەمان سەرچاوە ئەو گەنجە بێکارانە کە پێشتر لە پاڵاوگە و پڕۆژە نەوتییەکانی ئیلام سەرقاڵی کار بووون، بەهۆی وەستان و لەکارکەوتنیان ئێستا لەسەر کار دەرکراون.
پێشتریش 200 کرێکاری دیکەی خەڵکی بیجاڕ لە پارێزگای سنە ناڕەزاییەکی لەم چەشنەیان لە تاران ڕێکخستبوو.
ئیلام یەکێک لە پارێزگاکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە کە خاوەن سەرچاوەیەکی زۆری نەوت و گازی سروشتتیە و بەشێکی زۆری گازی ئێران لەوێ بەرهەم دێت، بەڵام زۆربەی کرێکارەکانی کەسانی ناخۆجێین، ئەمە لە کاتێک دایە کە دوای کرماشان ئیلام لەباری ڕێژەی بێکارییەوە بە دووەمین پارێزگای ئێران دێتە ئەژمار.
9/10/2016
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، دەبیت لەگەڵ حکوومەتی عێراق لەبارەی سرووشتی پەیوەندیی داهاتووی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، ڕێککەوتن ئەنجام بدەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 9\10\2016، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە وتارێکیدا کە لە میانی کۆنگرەی (ڕۆڵی کەرتی تایبەت لە پەرەپێدانی ئابووریی هەرێمی کوردستان) پێشکەشی کرد، ئاماژەی بەوە دا: ”حکوومەت ئەوەی لە توانایدا بێت، ئاسانکاری بۆ کەرتی تایبەت کردووە و دەرفەتی کار و وەبەرهێنانی هەموو بوارەکان ڕەخساندووە. بۆ ئەم مەبەستە تا ئەو شوێنەی دەکرێت، حکوومەت هەوڵ دەدات کەرتەکانی خزمەتگوزاریی گشتی، هەنگاو بە هەنگاو بە کەرتی تایبەت بدات و دەرفەتێکی گەورەتری کارکردن بڕەخسێنێت“.
ئاماژەشی بەوەکرد کە بەهۆی بڕینی بودجەی هەرێمی کوردستان، شەڕی داعش، هاتنی زیاتر لە ملیۆنێک و 800 هەزار ئاوارە و پەنابەر بۆ هەرێمی کوردستان، دابەزینی نرخی نەوت، دۆخێکی سەخت و قەیرانێکی گەورەی دارایی و ئابووری لە هەرێمی کوردستان دروست بووە کە کاریگەریی خراپی لەسەر هەرێمی کوردستان هەبووە. گوتیشی: ”دەیان پڕۆژەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەستاوە. ئەمە ڕەنگدانەوەی ڕاستەوخۆی لەسەر کار و بازاڕ و ژیان هەیە. کاریگەری لە کار و پڕۆژەکانی کەرتی تایبەتیش کردووە، بەڵام لە سایەی کەرتی تایبەت، هێشتا جووڵەیەک لە بازاڕدا ماوە و کەرتی تایبەت نەیهێشتووە کە ژیانی کارکردن لە کوردستان بوەستێت و دەیان هەزار کەس هێشتا لە کەرتی تایبەتدا درێژە بە کارکردن و دابینکردنی ژیانیان بدەن“.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەبارەت بە سەردانەکەی ئەم دواییەی دوو شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، ئاماژەی بەوە دا: ”سەردانەکەی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دواتر سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، دەرگای ئومێدێکی دیکەی لە نێوان هەولێر و بەغدا کردووەتەوە، هیوادارین لەسەر سرووشتی داهاتووی پەیوەندییەکانی هەردوولا و هەموو کێشەکانی دیکە، بگەینە چارەسەرێک کە لە خزمەتی خەڵکی کوردستان و عێراقدا بێت. ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە، دەبێت برایانمان لە بەغدا بزانن، ناکرێت دۆخی ئێستا بەردەوام بێت، بەڵکو پێویستە بە دانیشتن و گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن بە ئەنجامێک بگەین بۆ دڵنیابوون لە ئایندەی خۆمان لە عێراق“.
لە کۆتاییشدا نێچیرڤان بارزانی گوتی: ”سوپاس بۆ هەموو ئەو کارمەند و مووچەخۆرانەی کە تێگەیشتنیان بۆ دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان هەیە، هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە ئەم دۆخەش بە سەرکەوتوویی تێدەپەڕێنین و داهاتوویەکی گەش بۆ کوردستان هەیە“.
9/10/2016
پرۆفیسۆرێکی ئەمریکی لە زانکۆی نیویۆرک رایدەگەیەنێت، کە کوردستانی باشوور وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆیە.
ئالۆن بێن مەیر، ھاوکاری باڵا لە ناوەندی کار و باری جیھانی سەر بە زانکۆی نیویۆڕک بە (دەنگی ئەمریکا)ی راگەیاندووە، کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەبێت چاو لە شێوەی بیرکردنەوە و لایەنی مێژوویی ئەو وڵاتە بکەی.
ئالۆم بێن مەیر ئاماژە بە دابەشکردنی کوردستان بەسەر وڵاتانی عێراق، سووریا، تورکیا و ئێران دەکات و رایدەگەیەنێت، بەریتانیا و فەرەنسا وەک سەرکەوتووی شەڕی جیهانی، ”بە شێوەیەکی ھەڕەمەکی خۆرھەڵاتی ناوەڕاستیان لە سەر نەخشە دابەش کرد بە بێ لە بەرچاوگرتنی کێشەی ئەتنی، لایەنی مێژوویی، فەرھەنگی کورد و هیچ شتێک“.
ئەو ئەکادیمییە ئەمریکییە باس لەوە دەکات، کە لەسەرەتای دابەشکردنی کوردستانەوە، کوردەکان هیچ کات ئەو دابەشکردنەیان لە بیر ناچێت و وزە و توانای زیندووکردنەوەی کولتور، زمان و نەریتی خۆیان هەیە.
پرۆفیسۆر ئالۆن بێر مەیر پێیوایە کورد لە کوردستانی باشوور بەرەو دەسەڵاتداریی سەربەخۆ دەچن و ئێستاش بە یارمەتیی ئەمریکا، کوردستانی باشوور وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆیە.
9/10/2016
پرۆفیسۆرێکی ئەمریکی لە زانکۆی نیویۆرک رایدەگەیەنێت، کە کوردستانی باشوور وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆیە.
ئالۆن بێن مەیر، ھاوکاری باڵا لە ناوەندی کار و باری جیھانی سەر بە زانکۆی نیویۆڕک بە (دەنگی ئەمریکا)ی راگەیاندووە، کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەبێت چاو لە شێوەی بیرکردنەوە و لایەنی مێژوویی ئەو وڵاتە بکەی.
ئالۆم بێن مەیر ئاماژە بە دابەشکردنی کوردستان بەسەر وڵاتانی عێراق، سووریا، تورکیا و ئێران دەکات و رایدەگەیەنێت، بەریتانیا و فەرەنسا وەک سەرکەوتووی شەڕی جیهانی، ”بە شێوەیەکی ھەڕەمەکی خۆرھەڵاتی ناوەڕاستیان لە سەر نەخشە دابەش کرد بە بێ لە بەرچاوگرتنی کێشەی ئەتنی، لایەنی مێژوویی، فەرھەنگی کورد و هیچ شتێک“.
ئەو ئەکادیمییە ئەمریکییە باس لەوە دەکات، کە لەسەرەتای دابەشکردنی کوردستانەوە، کوردەکان هیچ کات ئەو دابەشکردنەیان لە بیر ناچێت و وزە و توانای زیندووکردنەوەی کولتور، زمان و نەریتی خۆیان هەیە.
پرۆفیسۆر ئالۆن بێر مەیر پێیوایە کورد لە کوردستانی باشوور بەرەو دەسەڵاتداریی سەربەخۆ دەچن و ئێستاش بە یارمەتیی ئەمریکا، کوردستانی باشوور وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆیە.
نەوشیروان مستەفا ، بەرهەم ساڵح ، جەلال تاڵەبانی ، کەمال فوئاد
هۆمەر دزەیی کە ماوەیەکی زۆر راوێژکاری سیاسی مام جەلال بووە لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە بەغدا، ئاشکرایدەکات کە بەراشکاوی لەگەڵ تاڵەبانی باسی جێنشینەوەی ئەوی کردووە و لە وەڵامدا مام جەلال سێ ناوی باسکردووە.
هۆمەر دزەیی هونەرمەند و راوێژکاری پێشووی جەلال تاڵەبانی کە بە کەسێکی نزیک لە سکرتێری گشتی یەکێتی دادەنرێت بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: " جەنابی مام جەلال خۆی بۆ من باسی لە چەند کەسایەتییەک کردووە کە بە شایەنی زانیوون جێگای بگرنەوە لە وانە نەوشیروان مستەفا (پێش ئەوەی گۆڕان جیابکاتەوە) و کەمال فوئاد و بەرهەم ساڵح".
قسەکانی هۆمەر دزەیی لەکاتێکدایە کە کێشەکانی ناو یەکێتی قوڵبوونەتەوە و بە تەواوەتی بۆ دووبەرە دابەشبوون.
دزەیی زیاتر باسی لەو گفتوگۆیەی خۆی و مام جەلال دەکات و دەڵێ: "من جارێکیان لە واشنتن لێم پرسی کە پشت بەخوا تەمەنت 100 ساڵ دەبێت، بەڵام خۆ تەمەن هەر تەواو دەبێت، لە دوای تۆ کەسی وا هەیە کە شوێنی تۆ بگرێتەوە؟ یان حیزبەکەی تۆیش وەک حیزبەکەی جەمال عەبدولناسری لێدێت چونکە هەموو شتەکان شەخسی جەمال عەبدولناسر بوو کە ئەو نەما حیزبەکەیشی کۆتایی هات، لێم پرسی ئایا حیزبەکەی تۆیش کە یەکێتییە وای لێدێت؟ یان خەڵکتان هەیە کە شیاو بێت و جێگات بگرێتەوە؟".
هۆمەر دزەیی لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: "لەگەڵ من ئەو سێ ناوەی هێنا، بەڵام بۆ ئەوەی دکتۆر بەرهەم بە شیاو بزانێت لە دوای خۆی، لای زۆر خەڵکی دیکەیش باسی کردووە، بەڵام ئاگام لێ نییە کە وەک میرات بە نووسین جێی هێشتبێت".
شاڵاو عەلی عەسکەری، گوتەبێژی ناوەندی بڕیاری یەکێتی لەکاتی بەشداریکردن لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆی تەلەڤزیۆنی رووداو لە رۆژی 5-10-2016 باسی لە نامەیەكی جەلال تاڵەبانی کرد، بۆ ئەوەی دوای خۆی كێ یەكێتی بەڕێوەببات
شاڵاو عەلی عەسکەری، گوتەبێژی ناوەندی بڕیاری یەکێتی سەبارەت بەو نامەیە گوتی "دوای ئەوەی مام جەلال بۆ نەشتەرگەری ئەژنۆی چووە ئەڵمانیا، نامەیەک دەنووسێت، بۆئەوەی ئەگەر خوا نەخواستە شتێکی لێهات، کێ یەکێتی بەڕێوەبەرێت تاوەكو دەچینە کۆنگرە".
لەبارەی نێوەڕۆکی نامەکەی جەلال تاڵەبانی، شاڵاو عەلی عەسکەری دەڵێت "ناوەڕۆکەکەی ئاشكرا ناكەم، بەڵام یەکێتی بە چەند برادەرێک دەسپێرێت، زۆر لە برادەرانیش نامەکەیان بینیوە و خوێندوویانەتەوە".
جەلال تاڵەبانی، سەرۆککۆماری پێشووی عێراق و سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رۆژی17-12-2012 لە بەغدا بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە باری تەندروستی تێکچوو، دواتر رەوانەی نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا کرا و دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، رۆژی شەممە 19-7-2014،گەڕایەوە سلێمانی.
لەدوای دوورکەوتنەوەی جەلال تاڵەبانی لە گۆڕەپانی سیاسی کوردستان و یەکێتی بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە، کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی سەریهەڵدا و یەکێتی دابەش بوو بەسەر دووباڵی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و جێگرانی سکرتێری گشتی کە کۆسرەت رەسوڵ و بەرهەم ساڵح-ن.
شەوی 1-9-2016، باڵی "ناوه‌ندی بڕیار" له‌لایه‌ن کۆسرەت رەسوڵ و بەرهەم ساڵح، جێگرانی سكرتێری گشتی و ژماره‌یه‌ك لە ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک راگه‌یێندرا و تێیدا رایانگەیاند: "هیچ بڕیارێكی یه‌كێتی بڕیاری گشتگیری ئه‌و حزبه نابێت، ئه‌گه‌ر ناوه‌ندی بڕیار ئاگادار نه‌بێت و په‌سندی نه‌كات".
د. کەمال فوئاد شەوی 16/15ـ 11ـ 2014 لە نەخۆشخانەیەکی بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشی گیانی لەدەستدا.
8/10/2016
گەنجێک هەوڵ دەدات بە نهێنی بچێتە ناو کۆشکی شاژنی بەریتانیا لە لەندەنی پایتەخت و بە تۆمەتی ”دەستدرێژیکردن“ دەستگیر دەکرێت.
پۆلیسی لەندەن رایگەیاندووە، ئەو گەنجە، کە تەمەنی 21 ساڵە، رۆژی هەینی 7ـی تشرینی یەکەمی 2016، هەوڵی داوە لەسەر دیوارەوە بچێتە ناو کۆشکی بێکینگهام، کۆشکی شاژنە ئێلیزابێس.، شاژنی بەریتانیا، بەڵام لەو کاتەدا شاژن لەوێ نەبووە.
پۆلیس ئەو گەنجەی بە تۆمەتی ”دەستدرێژیکردن“ دەستگیر کردووە و بڕیاری داوە لێکۆڵینەوەی پزیشکی بۆ بکرێت، تاوەکو بزاندرێ چ کێشەیەکی هەیە.
پێشتریش لە مانگی ئایاری 2016، کەسێک بەسەر دیوارەوە چووبووە ناو کۆشکەکە، دواتر دادگا بڕیاری دا بۆ ماوەی چوار مانگ زیندانی بکرێ.
8/10/2016
بەپێی ڕاپرسییەكی ڕاگەیەنراو هاووڵاتیانی كوردستان گلەیی لە پەرلەمانی كوردستان دەكەن و بێ ئاگایی خۆیان لە كار و چالاكییەكانی پەرلەمان ڕادەگەیەنن و بەهۆی ڕێكارەكانیشەوە نەیانتوانیوە بەشداریی دانیشتنەكانی پەرلەمان بكەن.
ئەمرۆ شەممە 2016 -10 -8 لە شاری هەولێر )پەیمانگەی ریفۆرم بۆ گەشەپێدان) ئەنجامی ڕاپرسییەكی لە كوردستان ڕاگەیاند كە 550 هاووڵاتی لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان بەشدارییان تێدا كردووە و تایبەتە بە بەشداریی هاووڵاتیان لە ناوەندەكانی بڕیاردان.
بەپێی ئەو ڕاپرسییە 82%ی هاووڵاتیان بێ ئاگان لە كارەكانی پەرلەمانی كوردستان و %47یان پەرلەمانی كوردستان بە كەمتەرخەم وەسف دەكەن بۆ گواستنەوەی زانیارییەكان، هەروەها 82%ی هاووڵاتیان لە هیچ لیژنەیەكی پەرلەمانەوە پرسیان پێ نەكراوە سەبارەت بە كێشە و پرۆسە یاساییەكان.
هەر لە ڕاپرسییەكەدا كە 40 پرسیار لەخۆ دەگرێت 94%ی هاووڵاتیان ڕایدەگەیەنن هیچ لیژنەیەكی پەرلەمانیان نەبینیوە بۆ ڕاگۆڕینەوە لەبارەی داڕشتنی یاساكان، 40%ی هاووڵاتیان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە ئاستی بەشداریی هاووڵاتیان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە پرۆسەی دروستكردنی بڕیار لە پەرلەمانی كوردستان زۆر خراپە.
لە ڕاپرسییەكەدا سەبارەت بە بەشداریی بڕیار بۆ هاووڵاتیان لەلایەن دەزگاكانی حكوومی و ناوەندە جیاوازەكانەوە 70%ی هاووڵاتیان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە بەشداریپێكردنیان زۆر خراپە، یان پرسیان پێ نەكراوە بۆ وەرگرتنی بڕیارێك، یان بۆچووونەكانیان بە هەند وەرنەگیراوە.
8/10/2016
بەپێی راپۆرتی کۆمەڵای مافی مرۆڤی کوردستان، کوردی ئیلامی کە هەندێ جار بە کوردی فەیلی ناوزەد دەکرێن، یەکێک لە زاراوەکانی باشووری کوردییە.
کوردی ئیلامی زاراوەی باوی دانیشتوانی پارێزگای ئیلامە و تەنانەت ناوچەگەلێک لە وڵاتی عێراقیش (باشووری کوردستان) دەگرێتەوە. زاراوەی ئەوانە فەیلی و بە بن زاراوەکانی شوهانی، مەلەکشاهی، کەلهوڕی، مینجانی، سنجابییە. لە ڕەسەنترین کوردەکان و بەپێشینەیەکی دە هەزار ساڵەی شارنشینی لە شارەکانی ئالامتوو، ماداکتوو کە بە دێرینەترین کورد ناوزەد دەکرێن و داهێنانی نووسین و بوونی هێمای ژن لەو شوێنەوە بووە.
خاوەنی پترلە ۲۱ خێڵە کە خێڵی چەگین، خێڵی باڵاگرێوە، خێڵی دریکون، خێڵی میر، خێڵی بەهاروەند، خیڵی پاپی، مەحموودەند، زەینی وەند، کوردعەلیوەند، جودەکی، کاو حیردە، شوهان، سیکوەند، ئەمرایی، بیرانوەند، ڕەشنۆ، هەنیدمینی، مەلەکشاهی، مەهەکی، کەلهووڕ وسنجابییە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان: ۴۸ هەزار هاووڵاتی کورد لە پارێزگای ئیلام لە مافی خاوەندارێتی و مافە سەرەتاییەکانی وەکوو پەروەردە لە قوتابخانەکان، یارانە، تەئمینی دەرمانی و پاک و خاوێنی و دەنگدان بێ بەهرەن.
ئەم هاووڵاتیانە کە پتریان لە کوردانی فەیلی پێکدێن کەلە جوگرافیای سیاسیی ئێران‌دا دانیشتووی شارەکانی مەلەکشاهی، ئیلام، سیروان، چرداول، ساڵح ئاوا، مووسیان، بەدرە، دێهلوڕان، ئابدانان، ئەلشوتور، کوهدەشت، دڵفان، ئەندیمیشک و هەردو لای کەبیر کێون.
فەیلییەکان لە سەردەمی مەشرووتە پاڵیان دا بە ئازادیخواانەوە. دەست دەداتە بڕینی سەری دوو کەس لە گەورەکانی فەیلی بە ناوەکانی حەسەنعەلی خان و ئیمام قوولی خان. و تەنانەت ئەتوانین ئاماژە بە قارەمانانێکی وەکوو شامەمەد یاری ناسراو بە شامگە ڕەزاخان بکەین و هەر لەو سەردەمەوە لەلایەن سیستەمی دەسەڵاتی جوگرافیای ئێرانەوە فەیلییەکان کەوتنە بە پەلامار و هەڵاواردن و سەرکوتکردن و تەنانەت دەتوانین ئاماژە بە سەرکوتی خەبات و سەرهەڵدانی کوردانی فەیلی لەلایەن ڕەزم ئاراوە بکەین.
پاش شۆڕشی گەلانی ئێرانیش حکوومەتی تازە بەدەسەڵات گەیشتووی کۆماری ئیسلامیش پەنای بردە بەرهەمان سیاسەتی سەرکوتکردن و سەدان هەزاران کەس لەوانی بە زۆرەملێ ناچار کرد کۆچ بکەن بۆ ئەودیوی سنوورەکان، واتە بۆ جوگرافیای سیاسیی عێراق.
لە جوگرافیای سیاسیی عێراق فەیلییەکان دانیشتووی ناوچەگەلێک لە بەغداد: پارێزگای دیلە، شەهربان (میقدادیەی هەنووکە)؛ بەدرە، جاسن، کۆت، عەزیزییە، زەهایرات، زەڕباتییە، بەعقووبە وهەروەها شارەکانی شێخ سەعد، عەلی شەرقی، عەلی غەربی.
کوردانی فەیلی کە چووبوونە ڕیزەکانی خەباتی بزووتنەوەی گەلی کوردەوە و تاقمێکیشیان ببوون بە ڕێبەرانی هەڵکەوتووی ئەم بزوتنەوەوە، هەر بۆیە کەوتنە بەرلێشاوی ڕق و قینی حکوومەتەوە و لە دەوڵەتی ئەوکاتی عێراق لەو پارێزگایانەی کە ئەوانی لێ نیشتەجێ بوون، سیاسەتی قەبزەکردنی پێناسەی بۆ هێنانە ئاراوە و داوای لێدەکردن کە بەڵگەیەک بنوێنن کە بەپێی ئەو بەڵگانە لە سەردەمی عوسمانی‌دا لەو شوێنە ژیابێتن و گەر بنەماڵەیەک بەڵگەی بۆ جێبەجێ نەبوایە، مافی هاووڵاتی بوونی لێ وەردەگیرایە، یان لە باشترین دۆخدا دەریان دەکردنەوە بۆ نێو جوگرافیای سیاسیی ئێران.
کوردانی فەیلی وەکوو قوربانیانی سەرەکی جینایەتی شەڕی دەوڵەتەکانی ئێران و عێراق دێنە ئەژمار و دادگای باڵای جینایی عێراق جینایەتەکانی حکوومەتی بەعسی لە دەیەی ـ ۸۰ ی زایینی لە هەمبەر کوردانی فەیلی وەکوو کۆمەڵکوژی و کۆچی زۆرەملێ کوردانی فەیلی لە دەی ۸۰ ی زایینی وەکوو پاکتاوی ڕەگەزی (جینۆساید) ڕاگەیاند.
هەنووکە پترلە ۴۸ هەزار هاووڵاتی لە کوردانی فەیلی لە پارێزگای ئیلام سەرەڕای ئەوەی کە ساڵانێکە شەڕی ئێران و عێراق کۆتایی پێ هاتووە پێناسەیان پێ نەدراوە؛ و لەمافە سەرەتاییەکانی هاووڵاتی بوون لە جوگرافیای سیاسیی ئێران بێ بەهرە کراون.
مەزەندە دەکرێ پتر لە نیو ملێون هاووڵاتی فەیلی لە جوگرافیای سیاسیی ئێران و عێراق لە مافی هاووڵاتیبوون بێ بەری بن.
جێگەی باسە کە پتر لە نیو ملیۆن هاووڵاتیی کوردی فەیلی لە شەڕی ئێران و عێران لەلایەن هێزە چەکدارەکانی هەر دولاوە کوژرابن.
8/10/2016
چەكدارانی داعش، بەهۆی نزیك بوونەوەی وادەی ئازادكردنەوەی مووسڵ، چەكدارە ژنەكانی لەناو شاری مووسڵ بڵاو دەكاتەوە، ئەویش بەهۆی ئەوەی زۆربەی چەكدارەكانی بۆ بەرەكانی جەنگ ناردووە.
د.ماجید شەنگالی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: "زانیاریمان پێدراوە كە خەڵكی شاری مووسڵ ترسیان لێ نیشتووە كە داعش كاردانەوەی خراپیان بەرانبەر بكات، چونكە دەستیان كردووە بە گرتن و سەربازی زۆرە ملێ".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەوەشی ڕوون كردەوە: "لەناو شاری مووسڵ چەكدارێكی زۆر ژن بینراون، كە پێشووتر داعش وەك تیمێكی سەربازی مەشقی پێكردوون و بە چەكەوە بەناو بازاڕ و شوێنە گشتییەكان دەسوڕێنەوە".
گوتیشی: "بەهۆی ئەوەی چەكدارێكی زۆری داعش لە ناوشارەوە بۆ بەرەكانی جەنگ براون، بەتایبەتی سنوورەكانی سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە، چەكداریان لە ناوشارەكان نەماوە".
7/10/2016
گوته‌بێژى فه‌رمى كۆشكى سپی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه ڕای گه‌یاند، واشنتۆن به دوورى نازنێت هێزه ئاسمانییه‌كان هێرش بكاته سه‌ر سوپای سووریا.
جۆش ئێرنیست، گوته‌بێژى كۆشكى سپی، ئه‌مڕۆ ڕای گه‌یاند :" ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان دژ به ڕ‌ژێمى سووریا كه ئامانج لێیان یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى بارودۆخى حه‌له‌به، پێشبینی ناكرێت ئامانجه دیاریكراوهكانى بپێكێت كه مه‌به‌ست لێی كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاستى توندوتیژییه".
به دووریشی نه‌زانى، دواجار ئه‌نجامه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان یه‌ك نه‌گرێته‌وه، بۆیه هیچ بژارده‌یه‌ك به دوور نازانێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆش میدیا جیهانییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، كه ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه هێزى ئاسمانى ئه‌مریكا هێرش بكاته سه‌ر بنكه‌كانى سوپای سووریا، بۆ به‌رگری كردنیش له‌و هێرشانه، مۆسكه ئاماده‌كارى كردووه بۆ دانانى ناوچه‌ى دژه فڕین.
ماڵپه‌ڕى "ڕووسیا توده‌ى"ـى ڕووسى، بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له فه‌رمانگه دیپلۆماتى_ سه‌ربازییه ڕووسییه‌كان به ڕۆژنامه‌ى "ئیزڤیستیا"ـى ڕا گه‌یاندووه، سیستمى به‌رگرى ئاسمانى مووشه‌كى "ئێس_300" كه ڕووسیا بۆ سووریاى ناردووه، ئاماده كراوه بۆ له‌ناوبردنى هه‌ر مووشه‌كێكى بالیستى و مووشه‌كى باڵدار.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه، باسی له‌وه‌ش كردووه كه ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه ئه‌مریكا هێرشی ئاسمانى بكاته سه‌ر بنكه‌كانى هێزه‌كانى ڕژێمهكهى ئه‌سه‌د، جه‌تیش كراوه‌ته‌وه، كه مۆسكۆ ئاماده‌كارى ده‌كات بۆ دامه‌زراندنى ناوچه‌ى دژه فڕین، به‌ڵام له‌سه‌ر شێوازى تایبه‌تى خۆى.
7/10/2016
ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، ئەو ناوچانەی کە پێشمەرگە ئازادی کردوون، خاکی کوردستانە.
مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له دیدارێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئاسمانیی (skynews)ی به‌ریتانیدا کە ناوەڕۆکەکەی لە پێگەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردووەتەوە، ئاماژەی بەوە داوە کە پێشمەرگە لەسەر حیسابی خەڵکی دیکە خاکی کوردستان فراوان ناکات، بەڵکو سەرجەم ئەو ناوچانەی ئازادی کردوون، بەشێکن لەخاکی کوردستان و پێشمەرگە لەو ناوچانەدا ناکشێتەوە.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، باسی لەوە کردووە کە داعش خۆی بۆ شەڕێکی سەخت لە مووسڵ ئامادە کردووە و پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکانیش بەهەمان شێوە خۆیان بۆ ئەو شەڕە ئامادە کردووە. جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە ئەگەر هۆکارەکانی دروستبوونی داعش بنبڕ نەکرێت، ئەوا مەترسیی دروستبوونی ڕێکخراوی توندڕەوی هاوشێوەی داعش دەکرێت.
ئەمەش دەقی چاوپێکەوتنەکەیە:
• به‌ڕێز جه‌نابی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ئاماده‌كارییه‌كی زۆر بۆ ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ كراوه، ئایا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌شداری له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا ده‌كه‌ن؟
مه‌سرور بارزانی: بێگومان به‌شداری تێدا ده‌كات، ئێمه سه‌یری ته‌واوی ئه‌و پلانه‌مان كردووه، كه ئاماده‌كراوه و له ته‌واو بووندایه، بێگومان پێشمه‌رگه تێیدا به‌شدار ده‌بێت، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی سنووردار.
• سنوورداریی به‌رده‌م پێشڕه‌وی پێشمه‌رگه چین؟
مه‌سرور بارزانی: له‌به‌ر هه‌ندێ پرس، كه په‌یوه‌ندی به جوگرافیاوه هه‌یه، ئێمه ناخوازین بچینه ئه‌و ناوچانه‌ی هه‌ستیاری دروست ده‌كه‌ن، له پلانه‌كه‌دا ئه‌وه روونكراوه‌ته‌وه، كه پێشمه‌رگه تا كوێ پێشڕه‌وی ده‌كات.
• له مووسڵ به‌هۆی جیاوازی كلتووری و ئه‌تنی و مه‌زهه‌بی جۆرێك له هه‌ستیاری هه‌یه، یه‌كێك له‌و هه‌ستیارانه‌ی ئه‌گه‌ری به‌شداری حه‌شدی شه‌عبییه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، چ گه‌ره‌نتیه‌ك هه‌یه، كه ئه‌مه روونه‌دات؟
مه‌سرور بارزانی: تۆ راست ده‌كه‌یت، كه ده‌بێ ئه‌و هه‌ستیاریانه له‌به‌رچاو بگیردرێن، چونكه پێكهاته‌ی دانیشتوانی مووسڵ زۆر تێكه‌ڵاوه، له‌وێ خه‌ڵكی جیاواز له‌رووی ئه‌تنی و مه‌زهه‌بیه‌وه ده‌ژین، بۆیه ده‌بێ ئه‌مه له‌به‌رچاو بگیردرێ و میكانیزمێك بدۆزرێته‌وه كه دوای رزگاربوون له داعش ئه‌م خه‌ڵكه هه‌ست به ئاسووده‌یی بكه‌ن. هه‌روه‌ها هه‌ندێ له هێزه به‌شداربووه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه مایه‌ی قبوڵی ته‌واوی خه‌ڵكی شاره‌كه نین و زۆربه‌یان ناخوازن بچنه ناو شاره‌كه بۆئه‌وه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه دروست نه‌بێت یا نه‌بێته پاڵنه‌ر بۆ ئەوەی خه‌ڵكه‌كه هاوكاری داعش بكه‌ن.
• ئایا پێشمه‌رگه ئه‌و كه‌لوپه‌ل و كه‌ره‌ستانه‌ی پێدراوه كه له‌م شه‌ڕه‌دا پێویستن؟
مه‌سرور بارزانی: ئێمه به‌رده‌وام داوای چه‌كی زیاتر و كاریگه‌رترمان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كردووه. به‌داخه‌وه، ئه‌وه‌ی ئێمه داوامان كردووه و پێویستیمانه، وه‌كو پێویست پێمان نه‌دراوه، به‌تایبه‌تی قه‌ڵغانی خۆپاراستنی پێشمه‌رگه و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی دیكه كه بۆ تێكشاندنی خێرای داعش پێویستن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێشمه‌رگه له‌سه‌ر شكاندنی داعش سووره، به‌ڵام باجی ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان زۆر كه‌وتووه. بێگومان به‌هۆی دابینكردنی چه‌ك و كه‌لوپه‌لی باشتر و پێشكه‌وتوو قوربانییه‌كان كه‌متر ده‌بنه‌وه و دوژمنیش زووتر ده‌شكێ.
• ئایا هه‌ست به‌وه ناكه‌ن، كه ئێوه به‌كارده‌هێنرێن؟
مه‌سرور بارزانی: نه‌خێر، ئێمه هه‌ست به‌وه ناكه‌ین، به‌ڵكو ئێمه به‌شێكین له هاوپه‌یمانی جیهانی دژ به تیرۆر. هه‌روه‌ها پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ست به به‌رپرسیارێتیی زیاتر بكات به‌رامبه‌ر پێداویستیی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه. چونكه پێشمه‌رگه ته‌نها شه‌ڕ بۆ كێشه‌ی خۆی ناكات، به‌ڵكو له‌بری گشت جیهان شه‌ڕ ده‌كات.
• چی وا ده‌كات ئێوه وا بیربكهنهو كه خه‌مساردی له یارمه‌تیدانتان هەیە؟؟
مه‌سرور بارزانی: ده‌كرێ بڵیین به‌هۆی هه‌ندێ هه‌ستیاری سیاسییه‌وه‌ی كه من پێموایه نابێ ئه‌مه وه‌ك پاساوێك به‌كاربهێندرێ، چونكه ئه‌مه شه‌ڕه له‌دژی تیرۆر، تیرۆریش كێشه‌یه‌كی جیهانییه. بۆیه هه‌ر پاساوێك به‌كاربێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته له‌م شه‌ڕه‌دا بدرێته پێشمه‌رگه، دادپه‌روه‌رانه و لۆجیكییانه نییه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه له‌وه ده‌گه‌ین، كه هه‌ندێ ئه‌كته‌ری ئیقلیمی خۆشخاڵ نین، پێشمه‌رگه چه‌كی باشی هه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێیانوایه ئه‌مه پێشمه‌رگه به‌هێز ده‌كات، كه ئه‌وان به‌هێزبوونی پێشمه‌رگه به به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان نابینن. به‌ڵام من هه‌میشه ئه‌وه دووپات ده‌كه‌مه‌وه، كه ئه‌وان له‌م حساباته هه‌ڵه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌هێزبوونی پێشمه‌رگه به‌مانای به‌هێزبوونی كوردستان دێت، كه نه‌ك ده‌توانی یارمه‌تی عێراق بدات، به‌ڵكو ده‌توانی بۆ ته‌واوی ناوچه‌كه یارمه‌تیده‌ر بێت.
• كاتێك باس له ئه‌كته‌ری ئیقلیمی ده‌كه‌یت، ئایا مه‌به‌ستت توركیا و ئێرانه؟
مه‌سرور بارزانی: من نامه‌وێ ناوی هیچ وڵاتێك بهێنم، به‌ڵام ئه‌كته‌ره ئیقلیمیه‌كان دیار و ئاشكران.
• چ ئاماده‌كارییه‌ك بۆ فریاگوزارییه مرۆییه‌كان كراوه؟
مه‌سرور بارزانی: ئێمه بۆ ئه‌م ئاماده‌كارییانه گفتۆگۆمان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و به‌غدا كردووه. لێره له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ئه‌و ئاماده‌كارییانه كراوه كه له توانایدایه. وه‌ك ده‌زانن نزیكه‌ی 2 ملیۆن ئاواره‌ی عێراق و سوریا له هه‌رێمی كوردستانن، ئێمه پێشبینی هاتنی ژماره‌یه‌كی دیكه ده‌كه‌ین، كه لێره كه‌مپی نیشته‌جێیان بۆ دروست كراوه و ئاسایشیان بۆ دابینكراوه، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان توانای دابینكردنی پێداویستی بۆ ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره نییه.
• ئه‌گه‌ر شه‌ڕی فه‌لوجه و رومادی به نموونه وه‌ربگرین كه درێژه‌ی كێشا، ئایا شه‌ڕی مووسڵیش درێژخایه‌ن ده‌بێ؟
مه‌سرور بارزانی: پێموایه شه‌ڕی مووسڵ، شه‌ڕێكی سه‌خت ده‌بێت، به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌به‌رده‌ستن، داعش ده‌یه‌وێت به‌رگری بكات و خۆی بۆ شه‌ڕێكی دژوار ئاماده‌كردووه و تونێلی زۆری له شاره‌كه لێداوه، ئێمه‌ش خۆمان بۆ شه‌ڕێكی سه‌خت و درێژخایه‌ن ئاماده ده‌كه‌ین.
• مووسڵ گه‌مارۆدراوه، ئایا ئه‌وه نابێته مه‌ترسییه‌ك بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی؟
مه‌سرور بارزانی: راسته، شاره‌كه گه‌مارۆ دراوه، هه‌رچه‌نده خه‌ڵكه‌كه له هه‌وڵی دابینكردنی پێداویستییه‌كانی خۆیانن، به‌ڵام خۆتان ده‌زانن داعش رێگه‌ی ئه‌وه نادات هاوكارییه‌كان بگاته خه‌ڵكه‌كه. به‌هه‌ر حاڵ بۆ ئه‌وان كاتێكی سه‌خت و دژواره.
• ئایا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه ده‌كشێنه‌وه، كه له ده‌ستی داعشی رزگاری كردوون؟
مه‌سرور بارزانی: با له‌سه‌ر ئه‌و پرسه روونتر قسه بكه‌م، ئێمه خاكی خۆمان له‌سه‌ر حسابی خاكی هیچ كه‌س فره‌وان نه‌كردووه، به‌ڵكو ته‌نها ئه‌و ناوچانه‌مان گێڕاوه‌ته‌وه، كه له‌بنه‌ڕه‌تدا خاكی كوردستانن، هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی پێشمه‌رگه رزگاری كردوون و له‌ژێر كۆنترۆڵی پێشمه‌رگه دان، به‌شێكن له خاكی كوردستان، بۆیه هیچ هۆیه‌ك نابینین تا پێشمه‌رگه ئه‌م ناوچانه جێبهێڵێ یا لێیان بكشێته‌وه، به‌ڵكو به‌رگری لێ ده‌كه‌ین.
• كه‌واته له‌م ناوچانه ناكشێنه‌وه؟
مه‌سرور بارزانی: بێگومان نه‌خێر.
• ئایا دوای داعش عێراق تووشی شه‌ڕی دیكه‌ی ناوخۆ ده‌بێت؟
مه‌سرور بارزانی: داعش به‌ره‌نجامی كێشه‌ی دیكه‌ی گه‌وره‌تره، ریشه‌ی ئه‌و كێشانه سیاسین كه ده‌بێ چاره‌سه‌ر بكرێن. ئه‌گه‌ر عێراق له 20 ساڵی رابردوودا كاری بۆ چاره‌سه‌ری بكردبووایه، ئه‌مڕۆ ئێمه ئه‌و هه‌موو كێشانه‌مان نه‌ده‌بوو. هیچ كاتێك عێراق له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌ی و دراوسێكانیدا له ئاشتیدا نه‌بووه. ئێستا كاتی هاتووه جیهان له‌وه بگات، كه ئه‌و هه‌ڵانه‌ی له رابردوو كراون پێویستی به پرۆژه و چاره‌سه‌ری نوێیه.
• ئه‌گه‌ر شته‌كان به‌و شێوه‌یه نه‌بوون؟
مه‌سرور بارزانی: پێشبینی به‌رده‌وامبوونی كێشه‌كان ده‌كه‌ین، به‌دوور نازانرێ رێكخراوی تیرۆریستی هاوشێوه‌ی داعش دووباره ده‌ركه‌وێته‌وه، له‌بیرته پێش داعش، رێكخراوی تیرۆریستی قاعیده هه‌بوو، له‌وانه‌یه دوای داعش شتێكی دیكه‌ی نوێ ده‌ربكه‌وێ. بۆیه ده‌بێ چاره‌سه‌ری كێشه راسته‌قینه و بنه‌ڕه‌تیه‌كانی عێراق بكرێ بۆئه‌وه‌ی رێگه له دووباره ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی رێكخراوی توندڕۆ و تیرۆریستی بگیردرێ. واته بۆشایی نه‌مێنێته‌وه تا ئه‌و رێكخراوه توندڕۆیانه ده‌ربكه‌ونه‌وه و گه‌شه بكه‌ن.
7/10/2016
سەرکردەیەکی عەرەبی سوننەمەزهەب باسی دابەشبوونی عێراق دەکات و هۆشداریی دەداتە بەرپرسانی بەغدا.
ئەسیل نوجەیفی، پارێزگاری پێشووی نەینەوا و فەرماندەی میلیشیای حەشدی نیشتیمانی بە (کوردستان 24)ی راگەیاندووە، کە پێویستە رێککەوتنێک لەنێوان کورد، عەرەب و هەموو نەتەوە و ئایینەکانی نەینەوادا هەبێت بۆ چۆنێتی ئیدارەکردنی نەینەوا دوای رزگارکردنەوە.
ئەسیل نوجەیفی هۆشداریی دەداتە حکوومەتی عێراق بەوەی ئەگەر رێککەوتنێک بۆ چۆنێتی ئیدارەکردنی پارێزگاکە نەبێت، ئەوا عێراق هەڵدەوەشێتەوە و دابەش دەبێت.
هەروەها نەوفەل حەمادی، پارێزگاری ئێستای نەینەوا بە کەناڵەکەی راگەیاندووە، کە پێشمەرگە بە ئازایەتیی و قارەمانیی خۆی نۆ یەکەی ئیداریی نەینەوای رزگار کردووەتەوە و بۆ ئەمەش سوپاس و پێزانینی بۆ خەباتی پێشمەرگە نیشان داوە.
نەوفەل حەمادی هەروەها رایگەیاندووە، کە سەری رێز بۆ شەهیدانی پێشمەرگە دادەنوێنێت و هیوای چاکبوونەوەش بۆ بریندارانی پێشمەرگە دەخوازێت.
پێشتر چەند جارێک مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوونی رێککەوتنێکی لە نێوان هەولێر و بەغدا بۆ چۆنێتیی ئیدارەکردنی پارێزگای نەینەوا، بە مەرجێک داناوە بۆ بەشداریکردنی پێشمەرگە لە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی مووسڵ.
لە مانگی حوزەیرانی 2014 دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شاری مووسڵ و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کرا.
6/10/2016
محەمەد فەلاحی، قایمقامی مەریوان ئەمڕۆ پێنجسەممە لە لیدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی ئێرنا ئاشکرای کردووە "مۆڵەت بە هیچ چەشنە گربدوونەوە و خۆپیساندانێک لە شاری مەریوان نەدراوە و رووبەڕووی هەرچەشنە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییەکی بٶ مۆڵەت دەبینەوە."
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا داوای لە خەڵکی مەریوان کردووە فریوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کەناڵە نایاساییەکان و بەتایبەت تەلەگرام نەخۆن و بەشداری لە هیچ کۆبوونەوە خۆپیشاندانێکی نایاسایی نەکەن.
لە ماوەی سێ رۆژی ڕابردوودا خەڵک و جەماوەری ناڕزایی خەڵکی مەریوان لە بەرانبەر ڕەوشی خراپی ڕێگەوبانی سنە – مەریوان، هەروەها هاتوچۆی تانکەرە نەوتەکانی هەرێمی کوردستان، دەستیان داوەتە ناڕەزایی و ڕۆژێ سێشەممەش خۆپیشاندانێکی فراوانیان ڕێکخست.
بۆ ئەم مەبەستە کەمپینێک بەناوی "کەمینی ناڕەزایی بە دۆخی ڕێگەی سنە - مەریوان" ڕێک خراوە و زیاتر لە 5 هەزار کەس واژۆیان کردووە و بڕیارە سەعات 4ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2016 -10 -6 لە مەیدانی بێسارانیی شاری مەریوان خەلكی دیسان گردبوونەوەیاکی ناڕەزایی ساز بکەن.
بەپێی زانیاریی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، حکوومەتی ئێران هیزیکی زۆری ئەمنی و هێزی تایبەتی لە شەقامەکانی مەریوان جێگری کردووە و خەڵکی ناڕازیش سوورن لەسەر بەڕیوەبردنی گردبوونەوەکە.
لە کاتێکدا خەڵکی مەریوان لە بەرانبەر خراپێی ڕەوشێ ڕێگەوباندا دەستیان داوەتە ناڕەزایی، کە ئەمڕۆ جێگری وەزیری ڕێگەوبانی ئێران سەردانی سنە دەکات و چەند پڕۆژەیەکی ڕێگەوبان دەست پێ دەکات.
وێنەی بەشێک لە قوربانیانی ڕێگەوبانەکانی مەریوان - سنە و سەقز لە خوارەوە هاتووە.
شەریف فەلاح: باس‌نیوز
6/10/2016
سوپای رووسیا سیستەمی مووشەکیی ئێس 300 لە رۆژئاوای سووریا جیگیر دەکات.
ئێگور کۆشینکۆف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاندووە، کە دانانی سیستەمی مووشەکیی ئێس 300 بۆ پاراستنی ئاسایشیی ئاسمانی بنکەی سەربازیی رووسیایە لە سووریا.
ئێگور کۆشینکۆف ئاماژەی بەوەش کردووە، کە دانانی ئەو سیستەمە مووشەکییە لە بنکەی ئاسمانیی حومەیمیم لە باشووری رۆژهەڵاتی شاری لازقییە لە رۆژئاوای سووریا، هیچ مەترسییەک بۆ هیچ هێز و دەوڵەتێک دروست ناکات.
مووشەکی S300 سیستەمێکی بەرگریی ئاسمانیی رووسییە و بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1979 لە یەکێتیی سۆڤیەت بەکارهاتووە.
لە مانگی ئەیلولی 2015 وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند، کە بە مەبەستی بۆردومانکردنی بنکە و بارەگاکانی داعش، سوپای رووسیا بەشداریی شەڕ لە سووریا دەکات، بەڵام هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکان پێیانوایە، فڕۆکە جەنگییە رووسییەکان تەنیا بنکە و بارەگاکانی نەیارانی رژێمی سووریا بۆردومان دەکەن.
شەڕی ناوخۆیی سووریا لە مانگی ئاداری 2011ـەوە، لە نێوان گرووپە چەکدارییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و رژێمی ئەو وڵاتە دروست بووە و بووەتە هۆی کوژرانی نزیکەی 400 هەزار کەس و ئاوارەبوونی زیاتر لە پێنج ملیۆن کەسی دیکە.
5/10/2016
بەپێی هەواڵ و زانیاریی سەرچاوەکانی نزیک لە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی، دوێنێ سێشەممە 2016 -10 -4 لە ناوچەی (چنگربان)ی شاری "سەلاسی باوەجانی"ی سەر بە پارێزگای کرماشان، لە نێوان سوپای پاسداران و گەریلاکانی پەژاکدا ڕووی داوە و 12 گەریلا گیانیان لەدەست داوە.
ماڵپەڕی (مەرسادنیوز)ی نزیک لە سوپای پاسداران بە بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، نووسیویە "لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی نێوان بنکەی "نەجەفی غەرب"ی ئێران و سوپای نەبی ئەکرەمی کرماشان لە ناوچەی چنگربانی سەر بە سەلاسی باوەجانی، 12 گەریلای پارتی ژیانی ئازادیی کوردستان (پەژاک) گیانیان لەدەست داوە و بەپێی کارتی پێناسیان دەرکەوتووە کە وێنەی عەبدوڵا ئۆجەلان بەسەر کارتەکانیانەوە هەبووە و سەر بە پەژاک بوون.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە کە لەو تێکهەڵچوونەدا سێ ئەندامی سوپای پاسدارانیش بریندار بوون.
بەپێی ئەو وێنە و گرتە ڤیدیۆیانەی کە ماڵپەڕی مەرسادنیوز بڵاوی کردووەتەوە، هێرشەکەی سوپای پاسداران، بە کۆپتەر بووە و هیچ هێزێکی زەوینی بەشدار نەبووە و دواتر هەموو تەرمەکانیان لەناو ئۆتۆمبێلی سەربازی بەناوە گوند و شاردا گێڕاوە.
بەپێی ئەو هەواڵ و زانیارییانەی کەلە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بڵاو بوونەتەوە، لەلایەن سوپای پاسدارانەوە سووکایەتی بە تەرمی گەریلاکان کراوە و بەناو شار و شوێنە گشتییەکاندا گێراویانن..
شەریف فەلاح/ باس‌نیوز
5/10/2016
وەزیری بەرگریی بەریتانیا رایدەگەیەنێت، کە رێکخراوی توندڕەوی قاعیدە پلان بۆ ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی لە کیشوەری ئەوروپا دادەنێت.
مایکڵ فالۆن، وەزیری بەرگریی بەریتانیا بە رۆژنامەی (تایمز)ی وڵاتەکەی رایگەیاندووە، کە قاعیدە هەڕەشەیەکی راستەوخۆیە لەسەر هەموو وڵاتانی ئەوروپا و پلان بۆ هێرشی تیرۆریستی لەو وڵاتانە دادەنێت.
مایکڵ فالۆن ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ترسی وڵاتەکەی لە گەشەکردنەوەی قاعیدە یەکێکە لەو هۆکارانەی سەربازە بەریتانییەکان لە ئەفغانستان ناکێشێنێتەوە.
رێکخراوی قاعیدە دوای کوشتنی ئوسامە بن لادن، سەرۆکی رێکخراوەکە لەلایەن هێزێکی تایبەتی ئەمریکاوە، دەستی بە جموجۆڵ کردووە لە وڵاتانی ئەفغانستان، سووریا، یەمەن و لیبیا.
قاعیدە رێکخراوێکی توندڕەوی ئیسلامییە، لە ساڵی 2001 هێرشێکی تیرۆریستیی گەورەی کردە سەر هەردوو تاوەری سەنتەری بازرگانیی جیهانی و وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و رووداوەکە بە هێرشی تیرۆریستیی 11ـی سێپتێمبەر ناسرا.
6/10/2016