به بۆردوومانێكى ههڵهى فڕۆكه جهنگییهكانى هاوپهیمانى نێودهوڵهتى، 20 چهكدارى حهشدى عهشایهرى له باشوورى موسڵ، كوژران.
ئاژانسى ئهنادۆلۆ له ههواڵێكى به پهلهدا، بڵاوی كردهوه، كه فڕۆكه جهنگییهكانى هاوپهیمانى نێودهوڵهتى دژ به داعش، به ههڵه بۆردوومانى هێزهكانى حهشدى عهشایهرى (كه له عهشیرهته سونهكان پێكهاتووه) بۆردوومان دهكهن.
بهپێی ههواڵهكه، لهو هێرشهدا 20 چهكدارى حهشدى عهشایهرى كوژران.
حهشدى عهشایهرى، له چهند عهشیرهتێكى دانیشتووى موسڵ و دهوروبهرى پێكهاتووه و بڕیاریشه بهشدارى شهڕى ڕزگاركردنى موسڵ بكهن.
5/10/2016
بە گوتەی ڕێکخەرانی کەمپینی ناڕزای بە ڕەوشی نالەبەری ڕێگەی سنە – مەریوان و هاتوچۆی تانکەر نەوتەکان کە دوێنێ لە مەریوان خۆپیشاندانی لێکەوتەوە، بڕیارە سبەینیێ پێنجشەممە 2016 – 10 -6 لە شاری مەریوان گردبوونەوەیەکی فراوانی جەماوەی بەڕێوە بچێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە کەمپینەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویان کردووەتەوە، بڕیارە سبەینێ سەعات 4ی دوانیوەڕۆی پێنجشەممە 2016 -10 -6داوا لە جەماوەی خەڵک کراوە بۆ درێژەدان بە ناڕەزایی و خستنەڕووی داواکارییەکانیان لە مەیدانی "مامسۆتا بێسارانی" کۆ دەبنەوە و درێژە بە ناڕەزایی خۆیان دەدەن.
کەمپینەکە ئاشکرایان کردووە دوای خۆپیشاندان و ناڕەزایی دوێنێی خەڵکی مەریوان لە بەرانبەر خراپیی ڕیگەوبانی پارێزگای سنە و پرسی هاتوچۆی ناستانداردی تانکەرە نەوتەکانی هەرێمی کوردستان، هەندێ لە بەرپرسانی شاری مەریوان وەک قایمقام و پارێزگاری سنە، وادە و بەڵێنیان بە خەڵک داوە کە کێشەکان چارەسەر دەکرێن.
پارێزگاری سنە گوتوویە "130 ملیار تمەن بۆ چاککردنی ڕێگەی نیوان سنە – مەریوان تەرخان کراوە.
بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە د. ئاخوندی، وەزیری ڕێگەوبانی ئێران لەگەڵ جێگرەکانی بۆ ئەم مەبەستە سەردانی سنە بکات و بڕیارە 70 کیلۆمەتر ڕێگای شارەکان و 80 کیلۆمەتر لە ڕێگەی گوندەکان کە چاک کراون، هاتوچۆ تێیداندا دەست پێ بکات.
5/10/2016
بە گوتەی ڕێکخەرانی کەمپینی ناڕزای بە ڕەوشی نالەبەری ڕێگەی سنە – مەریوان و هاتوچۆی تانکەر نەوتەکان کە دوێنێ لە مەریوان خۆپیشاندانی لێکەوتەوە، بڕیارە سبەینیێ پێنجشەممە 2016 – 10 -6 لە شاری مەریوان گردبوونەوەیەکی فراوانی جەماوەی بەڕێوە بچێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە کەمپینەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویان کردووەتەوە، بڕیارە سبەینێ سەعات 4ی دوانیوەڕۆی پێنجشەممە 2016 -10 -6داوا لە جەماوەی خەڵک کراوە بۆ درێژەدان بە ناڕەزایی و خستنەڕووی داواکارییەکانیان لە مەیدانی "مامسۆتا بێسارانی" کۆ دەبنەوە و درێژە بە ناڕەزایی خۆیان دەدەن.
کەمپینەکە ئاشکرایان کردووە دوای خۆپیشاندان و ناڕەزایی دوێنێی خەڵکی مەریوان لە بەرانبەر خراپیی ڕیگەوبانی پارێزگای سنە و پرسی هاتوچۆی ناستانداردی تانکەرە نەوتەکانی هەرێمی کوردستان، هەندێ لە بەرپرسانی شاری مەریوان وەک قایمقام و پارێزگاری سنە، وادە و بەڵێنیان بە خەڵک داوە کە کێشەکان چارەسەر دەکرێن.
پارێزگاری سنە گوتوویە "130 ملیار تمەن بۆ چاککردنی ڕێگەی نیوان سنە – مەریوان تەرخان کراوە.
بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە د. ئاخوندی، وەزیری ڕێگەوبانی ئێران لەگەڵ جێگرەکانی بۆ ئەم مەبەستە سەردانی سنە بکات و بڕیارە 70 کیلۆمەتر ڕێگای شارەکان و 80 کیلۆمەتر لە ڕێگەی گوندەکان کە چاک کراون، هاتوچۆ تێیداندا دەست پێ بکات.
بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا (پنتاگۆن) ئاشکرایان کرد کە سێ کەشتیی جەنگی و فڕۆکە هەڵگری نوێی ڕەوانەی کەنارەکانی باشووری یەمەن کردووە.
تۆڕی میدیایی (فاکسنیوز) لەزاری بەرپرسانی پنتاگۆنەوە بڵاوی کردووەتەوە، ئەم بڕیارە پاش ئەوە هاتووە کە چوا رۆکێت لەلایەن میلیشیا شیعە حووسییەکاننی یەمەنەوە کە ئێران پشتیوانیان دەکات، ئاراستەی کەشتییەکی هاوکاریی ئیمارات کراوە و زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا کەشتییەکی خزمەتگوزاریی ئیمارات لەژیر ناوی هاوپەیمانیی عەرەبی لە کەنار ئاوەکانی باشووری یەمەن لەلایەن حووسییەکانەوە چوار ڕۆکێتی پێوە نراوە و بە توندی زیان و خەسرایان بەرکەوتووە.
زانیاری و سەرچاوەکان ئەوە دەردەخەن کە ڕۆکێتەکان لە جۆری "نوور" بەرهەمی ئێران بوون.
بەپێی زانیارییەکانی فۆکسنیوز ئەو سێ کەشتییە فڕۆکە هەڵگرە ڕەوانەی شوێنی ئەو ڕووداوە کراون.
پنتاگۆن ئەو کەشتییە جەنگیانەی ناردووەتە گەرووی (بابەلمەندەب) کە دەریای سوور دەبەستێتەوە بە کەنداوی عەدەن.
4/10/2016
بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق هەواڵی میدیایەکی ئێرانییان رەتکردەوە، کە بڵاویکردبووەوە "ئەمڕۆ خولێکی نوێی دانوستاندنەکانی نێوان بەغدا و تاران سەبارەت بە ئاڵوگۆری نەوتی هەرێمی کوردستان و ئێران بەڕێوەدەچێت".
میدیایەکی ئێرانی زانیارییەکانی لەسەر زاری بەرپرسێک بڵاوکردبووەوە، کە ناوی ئاشکرا نەکراوە و رایگەیاندبوو "سەرەتا رۆژانە 50 هەزار بەرمیل نەوت ئاڵوگۆڕ دەکرێت لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران، لە ماوەی داهاتووشدا دەکرێت ئەو ئاستە بۆ 200 هەزار بەرمیل نەوت بەرزبکرێتەوە".
ئەو بەرپرسە راشیگەیاندووە، ئەگەر لایەنی ئێرانی رەزامەندی دەرببڕێت ئەوا رێژەی لەسەتا 50ـی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگای خاکی ئێرانەوە ئاڵوگۆڕ دەکرێت، پێشنیازی فەرمی ئەم رێککەوتنەش لەلایەن لایەنی عێراقییەوە دراوە بە بەرپرسانی ئێرانی".
لەو بارەوە عاسم جیهاد، گوتەبیژی وەزارەتی نەوتی عێراق و فەیاز نیعمە، بریکاری پێشکەوتوو لە وەزارەتی نەوتی عێراق بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ـیان راگەیاند کە هیچ کۆبوونەوە و دانیشتنێك لەسەر ئەو پرسە نەکراوە، بڕیاریش نییە هیچ کۆبوونەوەیەك لە نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و ئێران لەسەر ئەو بابەتە ئەنجامبدرێت.
هاوکات عەبدوڵڵا ئاکرەیی، بەرپرسی بەشی ئێران لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "هیچ ئاگاداری ئەو پرسە نین و هیچ دانیشتنێکیش لەو بارەیەوە نەکراوە".
4/10/2016
لە شاری مەهاباد کەمپینێکی گۆڕینی ناوی فارسیی دووکانەکان بۆ سەر ناوی کوردی لەلایەن خەڵک و خاوەن دووکانەکانەوە دەستی پێ کردووە.
بەپێی ئەو هەواڵ و زانیارییانەی کەلە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراونەتەوە، ئەو چالاکییانە لەدوای پەرەگرتنی رەوتی پانتورکیزم لەو ناوچەیە، هەروەها بێڕێزییە یەک لەدوای یەکەکانی ڕاگەیەنەکانی حکوومەتی ئێران لە شوێنە جیاجیاکان بە جلوبەرگ و زمانی کوردی دەستی پێکردووە.
پرسی گۆڕینی ناوە فارسییەکان بۆ سەر زمانی کوردی چەند ساڵێکە لە شار و شارۆچکەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات دەستی پێ کردووە و زۆر جار وەزارەتی ڕۆشنبیری و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەت ڕووبەڕووی ئەو خاوەن دووکان و کۆگایانە دەبنەوە کە ناوی کوردی بۆ شوێنەکان هەڵدەبژێرن.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بۆ ئەم مەبەستە کەمپێنێک لە شاری مەهاباد ساز کراوە و زۆر دووکان و خواردنگە لە شاری مەهاباد ناوەی کوردییان لەباتی ناوی فارسی داناوە.
4/10/2016
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 2016 -10 -4 بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک تەقینەوە خۆکوژییەکەی حەسەکەی ئیدانە کرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا کە وێنەیەکی بۆ ئاژانسی (باسنیوز) نێردراوە، هاتووە "ڕایدەگەیەنین كە دامودەزگە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستان لە ئامادەباشیی تەواودان بۆ یارمەتیدانی برینداران و گەیاندنی هاوكاریی پزیشكی و تەندروستی بۆ لێقەوماوانی ئەو ڕووداوە."
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
شەوی دووشەممە 3ـی 10ـی 2016 تیرۆریستێكی خۆكوژ لەنێو هۆڵێكی ئاهەنگگێڕان لە شاری حەسەكەی ڕۆژئاوای كوردستان خۆی تەقاندەوە و بەهۆی ئەو كردەوە تیرۆریستییەوە بیست و پێنج هاووڵاتی شەهید بوون و ژمارەیەكی تریش بریندار بوون.
زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو كردەوە دڕندانەیەی تیرۆریستان لە شاری حەسەكە دەكەین و سەرەخۆشی لە كەسوكاری شەهیدان دەكەین و هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارن دەخوازین. لەهەمانكاتیشدا ڕایدەگەیەنین كە دامودەزگە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستان لە ئامادەباشیی تەواودان بۆ یارمەتیدانی برینداران و گەیاندنی هاوكاریی پزیشكی و تەندروستی بۆ لێقەوماوانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە.
لە هەموو بارودۆخێكدا هاوسۆز و پشتیوانی خوشك و براكانمانین لە ڕۆژئاوای كوردستان و ئازار و خەمی ئەوان خەم و ئازاری هەموومانە.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
4ـی 10ـی 2016
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بە چوونی شاندێک بۆ بەغدا دەکات و پێی وایە کە چوونی ئەو شاندانە گرنگن، بەتایبەتی شاندی حکوومەت.
ئیسلام حوسێن، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “دوای شاندەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دووشاند دەچێتە بەغدا، چونکە لەوێ ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا کراوە لەسەر چوونی ئەو دوو شاندە”.
ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی ئاشکرا کرد کە شاندێک لەسەر ئاستی حکوومەت بۆ پرسی نەوت و گاز و بابەتە ئابوورییەکان سەردانی بەغدا دەکات، شاندی دووەمیش بۆ بابەتی ئازادکردنی مووسڵ، یارمەتی و هاوکاریی سەربازی و ئاڵۆگۆڕی زانیاری، سەردانەکە ئەنجام دەدات. گوتیشی: “حکوومەتی عەبادی فشاری لەسەرە، بەڵام ئەوەی لەدەست عەبادی بێت بۆ نزیک بوونەوەی هەولێر و بەغدا بۆ شاندەکەی هەرێمی کوردستان خستویەتیە ڕوو، بەڵام دڵنیام کە ئەو شاندە بەدەست بەتاڵی ناگەڕێتەوە، چاوەڕوان دەکەم هەندێک هاوکاریی دارایی لە بەغداوە بنێردرێت، لەوانەیە پشکێک بۆ فەرمانبەران و پشکێک وەک هاوکاری بۆ ئازادکردنەوەی مووسڵ".
3/10/2016
فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق رادیۆی رێکخراوی توندڕەوی داعش لە ناو شاری مووسڵ بۆردومان دەکەن.
بەپێی زانیارییەکان، رۆژی دووشەممە 3ـی تشرینی یەکەمی 2016 رادیۆی (بەیان)ی داعش لە مووسڵ بۆردومان کراوە.
رادیۆی بەیان سەکۆیەکی گرنگی داعش بوو بۆ بڵاو کردنەوەی ترس و دڵەڕاوکێ لای هاووڵاتییانی مووسڵ و بە وێرانکردنیشی، گورزێکی گەورە و کاریگەر بەر داعش کەوتووە و چەکدارەکانی تووشی شڵەژان و ترسێکی زۆر بوون.
پێشتریش ژمارەیەک چەکداری نەناسراو، کە گومان دەکرێ دانیشتووانی ناڕازیی مووسڵ بن لە دەسەڵاتی داعش، خانەی چاپکراوەکانی داعشیان لە مووسڵ سووتاند.
دوای هەرەس پێهێنانی سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە مانگی حوزەیرانی 2014 چەکدارانی داعش زۆربەی شارەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان لە عێراق داگیر کرد.
3/10/2016
سەرۆک کۆماری تورکیا رایدەگەیەنێت، کە شاری مووسڵ تەنها بۆ عەرەب، کورد و تورکمانە سوننەکانە و حکوومەتی عێراقیش بەیاننامەیەکی توند دەردەکات.
لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵێکی عەرەبی، شەوی یەکشەممە 2ـی تشرینی یەکەمی 2016، رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، کە جگە لە عەرەب، کورد و تورکمانە سوننەکان، هیچ کەسێک مافی نییە دوای رزگارکردنەوەی مووسڵ، لەو شارە بمێنێتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە دژی ئەو لێدوانەی رەجەب تەییب ئەردۆغان بەیاننامەیەکی دەرکردووە و تێێدا داوای لێ دەکات، ”چیتر عێراق ئیستیفزاز نەکات“ و نیازپاکیی دراوسێیەتی وڵاتەکەی بەرامبەر عێراق نیشان بدات.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەروەها رایگەیاندووە، کە رزگارکردنەوە و بەڕێوەبردنی مووسڵ ئەرکی عێراقییەکان خۆیانە و ”رێگا نادەین ببێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی کێشەی وڵاتان“.
دوای هەرەس پێهێنانی سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە مانگی حوزەیرانی 2014 چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش زۆربەی شارەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان لە عێراق داگیر کرد.
3/10/2016
سەرۆک کۆماری تورکیا رایدەگەیەنێت، کە شاری مووسڵ تەنها بۆ عەرەب، کورد و تورکمانە سوننەکانە و حکوومەتی عێراقیش بەیاننامەیەکی توند دەردەکات.
لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵێکی عەرەبی، شەوی یەکشەممە 2ـی تشرینی یەکەمی 2016، رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، کە جگە لە عەرەب، کورد و تورکمانە سوننەکان، هیچ کەسێک مافی نییە دوای رزگارکردنەوەی مووسڵ، لەو شارە بمێنێتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە دژی ئەو لێدوانەی رەجەب تەییب ئەردۆغان بەیاننامەیەکی دەرکردووە و تێێدا داوای لێ دەکات، ”چیتر عێراق ئیستیفزاز نەکات“ و نیازپاکیی دراوسێیەتی وڵاتەکەی بەرامبەر عێراق نیشان بدات.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەروەها رایگەیاندووە، کە رزگارکردنەوە و بەڕێوەبردنی مووسڵ ئەرکی عێراقییەکان خۆیانە و ”رێگا نادەین ببێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی کێشەی وڵاتان“.
دوای هەرەس پێهێنانی سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە مانگی حوزەیرانی 2014 چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش زۆربەی شارەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان لە عێراق داگیر کرد.
بەرپرسان و ناوەندە سەربازییەکانی حکوومەتی ئێران، ماوەی زیاتر لە دوو مانگە بە بیانووی هێزی پێشمەرگە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، بەردەوام شار و گوندەکان میلیتاریزە دەکەن و هێزیکی زۆری سەربازییان لە بنکە و شارەکان جێگر کردووە.
بهپێی ههواڵی گەیشتوو میدیایی پارتەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، سوپای پاسدارانی ئێران لە شاری شنۆ و پیرانشار، بەردەوام لە حاڵەتی ئامادەباشی دان و لە سەر جاددەی نێوان ئەو دوو شارە گەشتی پیادە ئەنجام دەدەن.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە هێزەکانی سوپای پاسداران بەردەوام به شێوهی ئامادهباش هاتوچۆ دهکهن و ناوچەکە دەخەنە ژێر چاودێرییەوە.
ڕەوتی میلیتاریزەکردن و هێنانی هێزی زۆری سەربازی و چەکوچۆڵ بۆ ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەردەوام لەلایەن سوپای پاسدارانەوە درێژەی هەیە و بەرپرسانی سوپاش بەردەوام باس لە گرتن و ئەمنییەتیکردنی سنووەرکان دەکەن، هەروەها حکوومەتی ئێران ماوە بە ماوە بە چڕی و بەربڵاوی مانۆڕی سەربازی بەڕێوە دەبات.
حکوومەتی ئێران بە ناردنی چەکوچۆڵ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانییەوە لە ماوەی ڕابردوودا بۆ شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەردەوام درێژەی هەبووە و ئێران سنوورەکانی کوردستانی بە جێگرکردنی هێزی سەربازی و چەکوچۆڵی قورس زیاتر ملیتاریزە کردووە.
دوای جێگربوونی هێزەکانی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ماوەی یەک ساڵ و نیوی ڕابردوودا لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات و شەڕ و دەرگیرییەکانی هێزی پێشمەرگە لە شاری شنۆ و مەریوان حکوومەتی ئێران بەردەوام شار و ناوچە سنوورییەکان میلیتاریزە دەکات.
3/10/2016
مەراسیمی ناشتنی سەرۆکی پێشووی ئیسرائیل ناکۆکیی حزبە فەلەستینییەکان قوڵتر دەکات و ژمارەیەک سەرکردەش خۆیان لە بەشداریکردنی سەرۆک بێ بەریی دەکەن.
هەرچەندە مەحموود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستین، سەرۆکی بزووتنەوەی فەتحیشە، بەڵام بەهۆی بەشداریکردنی لە مەراسیمی ناشتنیشیمۆن پێرێز، سەرۆکی پێشووی ئیسرائییل، ژمارەیەک سەرکردەی حزبەکەی خۆیان لەو بەشداریکردنە بێ بەریی دەکەن.
هەردوو بزووتنەوە فەتح و حەماسی ئیسلامی بەردەوام ناکۆکییان هەبووە، بەڵام بەهۆی بەشداریکردنی مەحموود عەباس لەو مەراسیمە، ناکۆکییەکانیان قوڵتر بوونەتەوە و هەردوولا تۆمەتی خیانەت دەدەنە پاڵ یەکتر.
ژمارەیەک میدیای عەرەبی و فەلەستینی باس لەوە دەکەن، کە چەکدارانی نەنسراو دەستڕێژی گوللەیان لە ماڵی سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستین کردووە، بەڵام لایەنە ئەمنییەکانی فەلەستین و ئیسرائیل ئەم دەنگۆیە رەت دەکەنەوە و بە درۆی دەزانن.
رۆژی هەینی 30ـی ئەیلوولی 2016، بە بەشداریی دەیان سەرکردە و سەرۆکی وڵاتان، تەرمی سەرۆکی پێشووی ئیسرائیل لە گۆڕستانێکی شاری قودس بەخاک سپێردرا.
سەرلەبەیانیی رۆژی 28ـی ئەیلوولی 2016، شیمۆن پێرێز، سەرۆکی پێشووی ئیسرائیل لە تەمەنی 93 ساڵیدا، لە نەخۆشخانەیەکی وڵاتەکەی گیانی لە دەست دا.
2/10/2016
حزبی سۆسیالیست دیموکراتیی کوردستان، جەختی لەوە کردەوە کە لە دیدارەکانی نێوان شاندی کوردستان لە بەغدا، بە ڕاشکاوانە باس لە مافی چارەنووسی گەلی کورد کراوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی ئەو حزبە کە ئەمڕۆ یەکشەممە 2\10\2016 بڵاو کراوەتەوە، ئاماژە بەوە دراوە، سەردانی شاندەکەی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی داعش و کۆتایی هێنان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، سەردانەکەی ئەنجام داوە.
جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە شاندەکە لە بەغدا بە ڕاشکاوانە باسی لە مافی چارەنووسی گەلی کورد کردووە. جگە لەوەی سەبارەت بە کێشەی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش، بڕیار دراوە، چەندین لێژنە لە نێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتانە پێک بهێندرێن. دەشڵێت: ”لە کۆتاییدا بڕیار لای بەغدایە“.
ئەمەش دەقی ڕاگەیاندراوەکەیە:
جەماوەری خۆڕاگری کوردستان ...
پێشمەرگە قارەمانەکان ....
دوای ئەوەی ساڵانێکی زۆرە گەلانی عێراق لە دیکتاتۆریەت رزگاریان بوو قۆناغێکی نوێ دەستی پێکرد بە ئومێدی ئەوەی سەرجەم پێکھاتە و نەتەوەکان بە مافەرەواکانیان شادبن و عێراقێکی نوێ دروست بکرێت تیایدا ھەمو نەتەوەکان شەریکی راستەقینەبن لەو وڵاتەدا، بەڵام ئەوشەراکەتە وەک پێویست نەھاتەدی ئەوەش چەندین نەھامەتی وگرفتی بەدوای خۆیدا ھێنا وەک برینی بودجەی کوردستان و دروست بونی داعش و ململانی ناوخۆییەکان و ئاوارەبونی ھاووڵاتیان، کە گەلانی عێراق باجەکەیاندا، کوردستان لە دوای برینی بودجەکەی ژمارەیەکی زۆر ئاوارەی پێکھاتە جیاوازەکان روویان تێکردوو بوە بارگرانی، بۆیە لەسەرداوای لایەنە سیاسیەکانی کوردستان، بە مەبەستی بەرەنگاربونەوەی داعش و کۆتایھێنانی وچارەسەرکردنی کێشەکان ، شاندێکی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی بەرێز (مسعود بارزانی) و بەشداری زۆرینەی لایەنەسیاسیەکان ولە نێویاندا (حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان) سەردانی شاری (بغداد)یان کرد و چەندین دیداری تایبەت و بە کۆمەڵیان لەگەڵ سەرۆک وەزیران و لایەن و پێکھاتە جیاوازەکانی سونە و شیعە ئەنجام دا، کە گرنگی خۆی ھەبوو بە تایبەت دیداری تایبەتی ھەردوو بەرێزان (مسعود بارزانی) سەرۆکی ھەریمی کوردستان و بەرێز(حیدرعبادی ) سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق.
(حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان) بە گرنگیەوە دەروانێتە ئە م سەردانە کە بووە ھۆی تواندنەوەی ئەو بەستەڵەکەی لە نێوان (ھەولێر و بغداد) دروست بوو، چونکە (بغداد) وێستگەیەکی گرنگە بۆ بە دەستھێنانی مافی چارەنوسی گەلەکەمان، لەم قۆناغەدا ھاوکاری و ھەماھەنگیی ھەردوولا بۆ بەرەنگاربونەوەی داعش و ڕزگارکردنی موسڵ پێویستە، بۆیە مەسەلەی مافی چارەنوسیی گەلەکەمان و کێشەی بودجە و موچەی فەرمانبەران و ئازادکردنی موسڵ و یاسای نەوت و گاز لەو تەوەرە گرنگانە بوون کە شاندەکە گفتوگۆیان لە بارەوە کرد و (بغداد) بەسەرجەم پێکھاتە و لایەنە جیاوازەکانی لێک تیگەیشتنی باشیان ھەبوو، سەرەرای ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ھاوبەش لە نێوان بەرپرسانی ھێزە چەکدارەکانی عێراق و بەرپرسانی ھێزی چەکداریی ھەرێمی کوردستان بۆ ئامادەسازی بۆ ئازادکردنی موسڵ و دانانی پلانی سەربازی.
جەماوەری کوردستان ..
سەردانی شاندەکە بەو پێکھاتەیە وێستگەیەکی تری خەبات و تێکۆشانە بۆ گەلەکەمان و ھەنگاونان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و کۆتایی ھێنان بە نەھامەتییەکان و قورسی باری بژێوی ھاووڵاتییان و بەدەستھێنانی مافە نیشتمانی و نەتەوەییەکان، کە تیایدا شاندەکەی کوردستان بە ڕاشکاوانە داوای مافی چارەنوس گەلی کوردیان کرد کە پێشتر باسکردنیشی بە جۆرێک لە جۆرەکان قەدەغە بوو، گفتوگۆی لە بارەوە کرا، بە جۆرێک کە عێراق بە شێوازێکی نوێ بەرێوەبچێت و شەراکەتی ڕاستەقینەی تیادا بەرجەست بێت یان ھەردوولا ببنە دوو دراوسێی و بە ئاشتی پێکەوە لە ناوچەکەدا بژین، بۆ بەدواداچون ودۆزینەوەی میکانیزمی گونجاوبریاروایە چەندین لیژنەی ھاوبەش لە نێوان حکومەتی ھەرێم و بغداد کوببنەوە، دەرەنجامی کۆتای لای حکومەتی (بغداد)ە و کاریگەری دەبێت لە سەر ئایندەی عێراق، بۆیە جەماوەری کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان ھەموو رێگایەک دەگرێتەبەر بۆ بەدەستھێنانی مافی گەلەکەمان و پێشمەرگە و دڵسۆزی گەلەکەمان دەبین بۆ کۆتایی ھێنان بە نەھامەتییەکان، ئومێدەوارین ئە م سەردانە ببێتە ھۆی یەکڕیزیی زیاتر و سەرکەوتنی زیاتر بۆ گەلەکەمان و کۆتایی ھێنان بە کێشە و گرفتەکان.
- سەرکەوتوبێت خەباتی رەوای گەلەکەمان.
حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان
2/10/2016
بەرپرسی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەوەی ئاشکرا کرد کە هێشتا وادەی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران داری نەکراوە.
ئێوارەی دوێنێ شەممە 1\10\2016، (باسنیوز) هەواڵی ماڵپەڕێکی نزیک لە وەزارەتی دەرەوەی ئێرانی بڵاو کردەوە کە تێیدا ڕای گەیاندبوو، لە ڕۆژانی 12 و 13ی ئەم مانگەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی تاران دەکات. لە بەرامبەردا عەبدوڵا ئاکرەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “کاتی سەردانەکەی بارزانی بۆ ئێران دیاریکراو نییە، بەڵام لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەو سەردانە ئەنجام دەدرێت، چونکە لە بەرنامە دانراوە”.
ئاکرەیی جەختی لەوە کردەوە کە بە گشتی، سەردانەکەی بارزانی بۆ ئێران، گرنگە، چونکە: “بارزانی لە ساڵی 2009 دوایین سەردانی بۆ ئێران ئەنجام داوە، بۆیە دەبووایە زووتر ئەم سەردانە ئەنجام بدرێت، بەڵام دیارە کاتەکەی گونجاو نەبووە”. ڕوونیشی کردەوە کە ئێران دراوسێی هەرێمی کوردستانە و پەیوەندیی ستراتیژییان لە نێواندا هەیە.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران ئەوەشی ئاشکرا کرد: “دەچێتە پەرلەمانی ئێران و لەگەڵ فیدراسیۆنە کوردییەکانی پەرلەمانی ئێران کۆدەبێتەوە". دووپاتیشی کردەوە: “لە ئاستێکی زۆر باڵادا ئێران پێشوازی لە بارزانی دەکات”.
2/10/2016
حەسەن روحانی، سەرۆككۆماری ئێران شاندێکی ناردووەتە پارێزگای سنە بۆ راكێشانی دەنگی هاونیشتمانیانی شارەكە لە هەڵبژاردنی ساڵی داهاتووی سەرۆكایەتی ئێران و نوێنەری سنەش دەڵێت، ئەگەری کەمبوونەوەی دەنگی روحانی لە کوردستان هەیە.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، شاندەکەی حەسەن روحانی لەگەڵ ژمارەیەک چالاکڤانانی سیاسی و کۆمەڵایەتی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆبوونەتەوە و پێیان راگەیاندوون لە خولی داهاتووی سەرۆککۆماریدا، روحانی بەڵێنەکانی بۆ خەڵکی کوردستان جێبەجێ دەكات. لە بەرامبەریشدا داوایان لێکردوون هانی خەڵک بدەن دەنگ بە رۆحانی بدەن.
نوێنەری سنە لە پەرلەمانی ئێران بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، کابینەی روحانی لە کوردستان کارنامەیەکی درەوشاوەی نییە و لە خولی داهاتوودا دەنگەکانی لە کوردستان کەم دەکات.
ئەحسەن عەلەوی، نوێنەری سنە لە پەرلەمانی ئێران داواش دەکات، حکومەت گرنگی بە کوردستان بدات.
هاوكات حامید فەرازی، چالاڤانی سیاسی بۆ رووداو دەڵێت، بەڵێنەکانی روحانی لەبارەی مافی پێکهاتەکان جێبەجێ نەکراون و گرنگی بە رەوتی مەدەنی نەدراوە.
فەرازی دەشڵێت، خەڵکی کوردستان چاوەڕێبوون كابینەی روحانی لەبەرامبەر لایەنی پاوانخوازی دەسەڵات خۆڕاگربێت و باری کێشە ئابوورییەکانیان سوکبکات، بەڵام بە وەستای قسان و کۆڵەواری دەستانیان بینیوە.
1/10/2016
ژنێکی کوردی دانیشتووی شاری "دەڕەشار"ی سەر بە پارێزگای ئیلام لەلایەن دامەزراوەی داکەوە ڕێز لە هەوڵ و تێکۆشانی گیرا و وەک دایکی نموونەی ئێران دەستنیشان کرا.
بەپێی هەواڵی سەرچاوە خۆجێیەکانی ئیلام، دامەزراوەی دایک لە سێیەمین ساڵی دامەزراندنی خۆیدا ڕێزی لە ژنێکی نموونەی کورد بەناوی خەیری حەسوەند گرت.
لەو ڕێوڕەسمەدا، خاتوو خەیری حەسوەند وەکوو ژنێکی نموونە کەلە بارودۆخی دژواری ژیاندا توانیویەتی 11 منداڵ پەروەردە بکات کە هەموویان خاوەنی بڕوانامەی باڵان.
یەکێک لە کوڕەکانی خەیری، بەناوی حەسەن ڕەزا محەممەدی، یەکێک لە دکتۆرە بەناوبانگەکانی مێشک و دەمارە لە ئێران.
ئەو ژنە ئیلامیە دانیشتووی گوندی "شێخ مەکان"ی سەر بە شاری دەڕەشارە و لەگەڵ 19 ژنی دیکە ڕێزیان لێ گیرا.
لەو ڕێوڕەسمەدا کە کۆتایی هەفتەی ڕابردوو بەڕێوە چوو، گرووپی موسیقای ڕستاک لە شاری سنە چەند بەرهەمێکیان پێشکەش کرد.
دامەزراوەی نێونەتەوەیی دایک وەکوو یەکێک لە دامەزراوە خەڵکییەکان ساڵی 2013 دەستی بە چالاکی کردووە.
ئامانج لە دامەزراندنی ئەو دامەزراوە، دیاریکردنی جێگە و پێگەی دایکان لە پارێزگای فارس بووە و هەنووکە لە پارێزگاکانی دیکەی ئێرانیش لقی هەیە.
2/10/2016