سەرۆک کۆماری پێشووی ئیسرائیل وەسیەتی کردبوو دوای مردنی خۆی، نهێنیی بۆردومان نەکردنی ئێران لەلایەن وڵاتەکەیەوە ئاشکرا بکرێ.
رۆژنامەی (ئۆرشەلیم پۆست)ی ئیسرائیلی ناوەڕۆکی چاوپێکەوتنێکی شیمۆن پێرێز، سەرۆک کۆماری پێشووی ئیسرائیل لەگەڵ رۆژنامەکە بڵاو کردووەتەوە، کە لە مانگی ئابی 2014 لەگەڵی ئەنجام درابوو.
رۆژنامەکە بڵاوی کردووەتەوە، کە شیمۆن پێرێز ئەوکات رایگەیاند، کە ئەو زانیارییە دوا کۆچی دوایی ئەو بڵاو بکەنەوە، کە ئەو رێگر بووە لەوەی بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بڕیاری بۆردومان کردنی ئێران بدات.
هەروەک ئەو رۆژنامەیە بڵاوی کردووەتەوە، سەرۆک کۆماری پێشووی ئیسرائیل هۆکاری رێگریکردن لە بۆردومانکردنی ئیرانی بۆ ئەوە گێڕاوەتەوە، کە ”کارەسات لە ناوچەکە دەقەومێت“.
سەرلەبەیانیی رۆژی چوارشەممە 28ـی ئەیلوولی 2016، شیمۆن پێرێز، سەرۆکی پێشووی ئیسرائیل لە تەمەنی 93 ساڵیدا، لە نەخۆشخانەیەکی وڵاتەکەی گیانی لە دەست دا.
1/10/2016
سهرچاوهیهكى ئاگادار، ڕاى دهگهیهنێت، فهرماندهى پێشووى "سوپاى ئهلیكترۆنى" له وهزارهتى ههواڵگرى ئێرانى، محهمهدحهسهن تاجیك، پێش دوو مانگ لهناو ماڵهكهى خۆیدا به تۆمهتى ئهوهى سیخوڕى كردووه، لهلایهن دهسهڵاتدارانى ئێرانهوه، بهسهرپهرشتى باوكى خۆى، كوژرا.
تاجیك (35 ساڵ)، جگه لهوهى فهرماندهى سوپاى ئهلیكترۆنى بوو له وهزارهتى ههواڵگرى، هاوكات پۆستى بهڕێوهبهرى فهرمانگهى تهكنیكی له ههمان وهزارهتدا بهدهستهوه بوو، ههروهك ئهندامى ههواڵگرى سوپاى پاسداران بوو، ههروهها ئهندامى ههواڵگرى بوو له "فهیلهقى قودس" كه ڕاسپێردراون بۆ ئۆپهراسیۆنهكانى سوپای پاساداران له دهرهوهى ئێران.
سهرچاوهیهكی نزیك له بهرپرسه كوژراوهكه، به ماڵپهرى "عهرهبییه نێت"ـى ڕا گهیاند :" تاجیك ئێوارهى 7ى تهمووزى 2016 لهسهر دهستى ئهندامانى یهكینهكانى "ئۆپهراسیۆنهكان" و "كارووبارى ناوخۆیی" به ئامادهبوونى باوكى و یهكێك له فهرمانبهرانى وهزارهتى ههواڵگرى، كوژرا".
به گوتهى سهرچاوهكه، " محهمهد تاجیك، باوكى كوژراوهكه یهكێكه له گهوره فهرمانبهره دێرینهكان له ههواڵگرى، كه نازناوى (حاجى وهلى) پێ درابوو، ڕۆڵێكى گرنگیشى ههبوو له "زنجیری كوشتنهكان" كه تیایدا ژمارهیهك ڕۆشنبیر و چالاكوان و نووسهر و ڕۆژنامهنووس له نهوهدهكانى سهدهى ڕابردوو، كوژران".
ئاماژهى بهوهش دا، كه باوكى كوژراوهكه له سهردهمى محهمهد خاتهمى، له پۆستهكهى دوور خرایهوه، بهڵام دووباره له سهردهمى ئهحمهدى نهژاد، گهڕێندرایهوه بۆ سهر كارهكهى و ههر خۆى سهرپهرشتى كوشتنى كوڕهكهى خۆى كردووه، كه له سهر داواى خۆى له ههواڵگرى دامهزرێندرا".
پێشتر محهمهد حسێن تاجیك، له مانگى ئابى ساڵى 2013 تۆمهتى سیخوڕى درابووه پاڵى، لهسهر ئهو تۆمهته لهلایهن وهزارهتى ههواڵگرییهوه دهستگیر كرا، بهو هۆیهوه ساڵ و نیوێك له ژێر ئهشكهنجهداندا له گرتووخانهى "ئیڤین" هێڵرایهوه، پاشان به كهفالهتى باوكى، ئازاد دهكرێت.
1/10/2016
ئهندامێكى ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق، چهند ڕێككهوتنێكى نهێنى نێوان شاندهكهى ههرێم و بهغدا ئاشكرا دهكات و ڕای دهگهیهنێت، له نێو ڕێككهوتنه نهێنییهكاندا، ڕاگهیاندنى دهوڵهتى كوردى ههیه.
محهمهد تائى، ئهندامى سهربهخۆ له ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق، له ڕاگهیهندراویكیدا كه له پێگهى تایبهتى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتى (فهیس بووك) بڵاوی كردهوه، ڕاى گهیاند :" سهردانهكهى مهسعود بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان و شانده یاوهرهكهى بۆ بهغدا، ڕێككهوتنى نهێنى له خۆ دهگرێت".
ئاشكراشی كرد، كه یهكێك لهو ڕێككهوتنه ڕانهگهیهندراوانه، ڕێككهوتنه لهسهر "دهوڵهتى كوردستان" و ڕاگهیاندنى ئهو دهوڵهته به پێی سازانى نێوان لایهنه سیاسییه نوێیهكان و مهرجه نوێیهكان و بهرژهوهندییهكان، دهبێت.
ئهو پهرلهمانتاره، كه پێشتر ئهندامى فراكسیۆنى "مواتن"ى سهر به ئهنجوومهنى باڵاى ئیسلامی به سهرۆكایهتى عهمار حهكیم بوو، بهڵام له ساڵى 2015 له فراكسیۆنهكه كشایهوه، ڕاشی گهیاند :" له نێو ڕێككهوتنهكاندا، ههوڵدان بۆ پێكهێنانى هاوپهیمانێتییهكى نوێ له نێوانى پارتى دیموكراتى كوردستان و چهند لایهنێكى نێو هاوپهیانى نیشتمانى ههیه، وهك ئهنجوومهنى باڵاى ئیسلامی، حزبى دهعوه (باڵى عهبادى)، لهگهڵ ڕهوتى سهدر، بهڵام به مهرج".
له نێو ڕێككهوتنهكاندا، داواى گرهنتى كراوه بهوهى لهیهكهم قۆناغدا بهشێك له بودجهى ههرێمى كوردستان خهرج بكرێت، سهربارى ئهوهى (یهكێتى و گۆڕان) ناڕازین، ههروهها سهربارى ناڕازی بوونى حزبهكانى دیكهى نێو هاوپهیمانى نیشتمانى شیعه".
هاوكات باسى لهوهش كرد، كه ڕێككهوتن لهسهر ئهوهش كراوه، نامهیهك بۆ هێزهكانى دیكه (ئهوانهى رهخنه دهگرن) و ئهوانهش كه " ئۆپۆزسیۆن)ـن، بنێردرێت، كه هاوپهیمانێتییه نوێیهكه كاریگهرى دهبێت لهسهر هاوكێشه و مهرج و لهیهك تێگهیشتنه نوێیهكان.
مهسعود بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، به یاوهرى شاندێك گهیشتنه بهغدا و له یهكهم وێستگهى سهردانهكهدا، له گهڵ حهیدهر عهبادى، سهرۆكى حكوومهتى عێراقی فیدڕاڵ و دواتر له گهل لایهن و بهرپرسه سیاسییهكانى دیكه، كۆبوونهوه.
1/10/2016
محەممەدی حاجی مەحموود، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان و ئەندامی شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، رایگەیاند: "ئەوەی جاران لە کۆبوونەوەکاندا قەدەخەبوو باس بکرێت، ئەمجارە شاندەکەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا باسیانکرد".
محەممەد حاجی مەحموود، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە پرسی سەربەخۆیی و هەڵوێستی لایەنی عێراقی بە(تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: "بەرپرسانی باڵای عێراق گوتیان ئەگەر گونجاین ئەوە لە یەک وڵاتدا پێکەوە دەبین و ئەگەر نەتوانرا لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەیەک وڵاتدا پێکەوە کاربکەین، دەتوانرێت هەولێر و بەغدا دراوسێیەکی باشبن".
محەممەد حاجی مەحموود لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکان و داواکارییەکانی شاندی هەرێمی کوردستان، گوتی: "هاتنی شاندەکە و جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەم کاتەدا گرنگی تایبەتی خۆی هەبوو، کۆبوونەوەکان کۆبوونەوەی چڕوپڕ بوون و هەموو شتێکمان باسکردووە لە سەربەخۆییەوە تاوەکو یارمەتی پێشمەرگە و مووچە و بودجەی هاونیشتمانیان".
ئەندامی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا گوتیشی: "ئەوان تێگەیشتنیان هەبوو و بۆچوونەکان لەیەک نزیک بوون، بەڵام ئەمانەی ئێستا تەنیا کردنەوەی دەرگاکە بوو بۆ ئەوەی هەنگاوی باشتری بەدواوە بنێین و هەموو ئەمانە لیژنەی بۆ پێکدەهێندرێت و لیژنەکان چاودێری دەکەن و بەدواداچوونی بۆ دەکەن".
30/9/2016
دوای مانگێک لە پشوودان، رۆژی شەممە 1-10-2016 پەرلەمانی تورکیا کۆدەبێتەوە و وەرزێکی نوێی دانیشتنەکانی بەڕێوەدەبات و جێگری شانشینی سعودیە و سەرۆککۆماری تورکیاش کۆدەبنەوە.
شەوکەت هەرکی، پەیامنێری رووداو لە ئەنقەرە رایگەیاند "محەممەد نایف، جێگری شانشینی سعویە، کە هاوکات وەزیری ناوخۆیی ئەو وڵاتەشە بەسەردانێکی فەرمی لە ئەنقەرەیە و لەلایەن بینالکی یڵدرم، سەرۆکوەزیرانی تورکیا پێشوازی لێکراوە و دواتر کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامداوە".
شەوکەت هەرکی ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی هەینی 30-9-2016 جێگری شانشینی عەرەبساتنی سعودیە و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە ئەنقەرە کۆدەبنەوە و دواتر بە بەشداری سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئێوارە خوانێک بۆ جێگری شانشینی سعودیە و شاندی یاوەری رێکخراوە.
بەپێی زانیارییەکان، کۆبوونەوەی نێوان جێگری شانشینی سعودیە و سەرۆککۆماری تورکیا تایبەت دەبێت بە تاووتوێکردنی دۆخی سووریا و پشتیوانی سعودیە بۆ تورکیا لە سووریا و هەروەها سعودیە داوا لە تورکیا دەکات کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ میسر باشتر بکات و لەگەڵ ئەوەشدا باشترکردنی پەیوەندییە بازرگانی و سیاسییەکانی نێوان سعودیە و تورکیا جەختی لێدەکرێتەوە .
30/9/2016
ئەمڕۆ وەزیری بەرگریی توركیا لەسەر سنووری سوریا لە سەردانێكی مەیدانییدا دووپاتی كردەوە هەرگیز ڕێگە نادەن پەیەدە هەرێم دابمەزرێنن و جوگرافیای ناوچەكە بگۆڕن.
فیکری ئشک وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند بەداخەوە تا ئەمڕۆ ئەمریکا بانگەشەی ئەوەی دەکرد جگە لە پەیەدە هیچ ئەکتەرێکی تر نییە، بەڵام ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات سەلماندی لەکاتی پشتگیری تەواودا سوپای سووریای ئازاد توانای سەرکەوتنی بەرچاوی هەیە کە بتوانێ پارێزگاری لە خاکیان بکەن و ناوچەکە لە داعش پاک بکەنەوە.
گوتیشی "لە هەموو هەلێکدا بە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ترمان دەڵێین کە هەرگیز تورکیا رێگە نادات پەیەدە دیمۆگرافیای ناوچەکە بگۆڕێت. لەم بارەیەوە ئەمریکاش دەبێت رێوشوێنی هەستیار بگرێتە بەر. ئێمە بەهیچ شێوەیەک رێگە نادەین پەکەکە/پەیەدە هەرێمێک دروست بکا".
ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزیری بەرگریی تورکیا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندەی هێزی وشکانی تورکیا ساڵح زەکی چۆلاک لەسەر ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات، بە هەلیکۆپتەرێک بەرەو ناوچەی بنکەی سۆیلو بەڕێکەوت لە عەنتاب کە بنکەیەکی سەربازیی ناوچەکەیە.
ئشک لە سەر سنووری سووریا چاودێری رەوشی سنوورەکەی دەکرد و دواتر لێدوانی بۆ پەیامنێران دا.
ئشک ئاماژەی بەوەدا کە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە بەردەوامی هەیە و سوپای سووریای ئازاد لەناو خاکی خۆیاندا جموجۆڵیان دەست پێکردووە و هێزە چەکدارەکانی تورکیا پشتگیری لۆجیستی سوپای سووریای ئازاد دەدات بۆ پێشرەوییەکانیان.
ئشک ئاماژەی بە هەوڵەکان دا لەبارەی هەڵچنینی دیواری ئەمنی بەدرێژایی سنووری سووریا و ئاشکرای کرد هەوڵەکان بە خێرایی بەڕێوەدەچن و ٢٤٧ کیلۆمەتری لێ تەواو کراوە و گوتی: "ئێستا کارەکانمان بەردەوامن، ئامانجمانە ٩١١ کم بە درێژایی سنوورەکانمان بەشێوەیەکی سیستەمی ئەمنی بپارێزین و دایبخەین کە هاوکات ٨٠ کیلۆمەتری رووباڕو چەم و دۆڵە. بەمەش رێگری لە پەڕینەوەی قاچاخ و تیرۆریستان دەکەین. لە سەرەتای بەهاری ساڵی داهاتووماندا بەتەواوی سنووری سووریا دادەخەین.
30/9/2016
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، داهاتووی خەڵکی پارێزگای نەینەوا و شاری مووسڵ پارێزراو دەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 29\9\2016، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا کە لە شاری بەغدا، لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامی دا، بۆ پێشوازییەکە، سوپاسی عەبادی کرد، هاوکات ڕای گەیاند: ”سوپاسی حەیدەر عەبادی دەکەم بۆ پێشوازییەکە. سەردانەکە بۆ ئەوەیە پشتگیریی تەواو لە سەرۆک وەزیرانی عێراق بکەین. ئامانجی هاوبەشمان هەیە کە یەکێکیان تێکشکاندنی داعشە. پلانێکی باشمان بۆ ئازادکردنەوەی مووسڵ داناوە. داهاتووی خەڵکی مووسڵ پارێزراو دەبێت“.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە پێویستە تەواوی پرسەکان لەگەڵ بەغدا گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێت. هەرێمی کوردستان وا سەیر دەکات کە بەغدا قووڵایی ستراتیژی هەیە و پێویستە گفتوگۆی لەگەڵ بەغدا هەبێت.
30/9/2016
سەرلە بەیانی رۆژی پێنجشەممە 29-9-2016 لە بەندیخانەی شاری ورمێ، هەشت کەس بە تۆمەتی قاچاخی ماددە هۆشبەرەکان لە سێدارەدران.
رۆژی 28-9-2016 چالاکوانانی مافی مرۆڤ بڵاویان کردەوە "هەشت کەس بۆ زیندانە تاکەکەسییەکان گوێزراونەتەوە، بۆ ئەوەی دواتر فەرمانی لەسێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێ بکرێت، لەو هەشت کەسە یەکێکیان ژنە"، بەڵام هێشتا روون نییە ئەو کەسانەی ئەمڕۆ لە سێدارەدراون هەر ئەو هەشت کەسەن یان زیاترن.
ساڵی 2015 لە ئێران نزیکەی هەزار کەس لە سێدارەدران، زۆربەیان تاوانەکانیان قاچاخچێتی بە ماددەی هۆشبەر بوو.
بەهۆی زۆری ژمارەی ئەو کەسانەی فەرمانی لەسێدارەدانیان بەسەردا دەسەپێندرێت لە ئێران، وایکردووە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەردەوام ئیدانەی بکات.
خولی پێشووی پەرلەمانی ئێران لە کۆتایی ساڵی رابردوو باسی لە پرۆژەیاسایەک کرد بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی قاچاخ بە ماددەی هۆشبەر دەکەن لەسێدارەنەدرێن، چەند رۆژێک پێش ئێستاش بەڕێوەبەری دەستەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، گوتی "حوکمی سێدارە، هیچ کاریگەرییەکی لە کەمکردنەوەی قاچاخی ماددەی هۆشبەر نەبووە".
29/9/2016
تەرمی سەرۆکی پێشووی ئیسرائیل دەبرێتە بەردەم پەرلەمانی ئەو وڵاتە و بۆ ماوەیەک رێگا بە هاووڵاتییان دەدرێت، بۆ دوایین جار سەیری سەرۆکی پێشوویان بکەن.
سەرلەبەیانیی رۆژی چوارشەممە 28ـی ئەیلوولی 2016، شیمۆن پێرێز، سەرۆکی پێشووی ئیسرائیل لە تەمەنی 93 ساڵیدا، لە نەخۆشخانەیەکی وڵاتەکەی گیانی لە دەست دا.
لە سەرلەبەیانیی رۆژی پێنجشەممە 29ـی ئەیلوولەوە، تەرمی شیمۆن پێرێز براوەتە بەردەم پەرلەمانی ئیسرائیل (کنێست) و بۆ ماوەی 12 کاتژمێر لەوێ دەمێنێتەوە، تاوەکو هاووڵاتی و بەرپرسانی ئەو وڵاتە، بۆ دوایین جار سەرۆکی پێشووی خۆیان ببینن.
بڕیارە رۆژی هەینی 30ـی ئەیلوول، تەرمی سەرۆکی پێشووی ئیسرائیل لە گۆڕستانی چیای هێرتزل لە شاری قودس بە ئامادەبوونی دەیان سەرکردە و کەسایەتیی جیهانی، بە خاک بسپێردرێت.
بەپێی زانیارییەکان، سەرۆکی وڵاتانی ئەمریکا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، شازادەی جێنشینی بەریتانیا، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا و شای ئیسپانیا بەشداریی مەراسیمی بە خاک سپاردنی شیمۆن پێرێز دەکەن.
سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن، کە شا محەمەدی شەشەم، شای مەغریبی عەرەبی، راوێژکارێکی خۆی دەنێرێت و سامح شوکری، وەزیری دەرەوەی میسریش نوێنەرایەتیی وڵاتەکەی لە مەراسیمەکە، دەکات.
کەناڵی 10ـی ئیسرائیلی باسی ئەوەی کردووە، کە پەیوەندیی ئیسرائیل و وڵاتانی کەنداوی عەرەبی بۆ بەشداریکردنی سەرکردەکانیان لە مەراسیمەکە بەردەوامە، بە تایبەت وڵاتی عومان.
هەروەها رادیۆی (کۆڵ حای) ئیسرائیلی بڵاوی کردووەتەوە، کە عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر و شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردنیش بەشداریی دەکات.
29/9/2016
نرخی دراوەکان بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ـ/9/ 2016 بەمشێوەیەیە:
100 دۆلاری ئەمریکی = 130.000 دینار
100 یۆرۆ = 145.750 دینار
100 پاوەند = 170.000 دینار
100 ھەزار تومەن = 36.500 دینار
100 لیرەی تورکی = 44.000 دینار
توێژەرێکی سیاسی بە توندی ڕەخنە لە لایەنەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێت، بەوەی لە حکوومەتدان و خۆپیشاندان دژی حکوومەت دەکەن.
سۆران سێوکانی، توێژەری سیاسی، لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، نووسینێکی بە ناوی (کێ ئەخەڵەتێنن؟) بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە: ”حزبەکان بە ئیسلامی و عەلمانییەوە، سەدان و هەزاران بندیواری شەرعێنراویان هەیە، کەچی دژی گەندەڵی خۆپیشاندان دەکەن“. لەبارەی لایەنە ئیسلامییەکانیشەوە نووسیویەتی: ”کۆمەڵ هەر هێندی ماوە ئیعلانی جیهاد بکات دژی حکوومەت، کەچی قاچی گۆ ناکات لە حکوومەت پاشەکشە بکات. یەکگرتووش لەبادینان و هەولێر دەستەونەزەر بۆ پارتی وەستاوە، کەچی لێرە لەگەڵ خۆپیشاندانە“.
لە بەشێکی دیکەی نووسینەکەدا، سێوکانی ڕەخنەی لە پەرلەمانتارانی گۆڕان گرتووە و نووسیویەتی: ”وەزیر و پەرلەمانتارەکانی گۆڕان تائێستاش مووچەی حکومەت وەردەگرن، کەچی دەڵێی کوڕی گیڤاران، قسەفڕێ دەدەن. عەلی حەمە ساڵح و سۆران عومەریش هەموو کارتەکانی دەستیان سووتاوە، ئێستاش مانگانە ملیۆنان دینار لەو حکوومەتە وەردەگرن، کەچی دەڵێی بووکەلەن، لە هەموو شوێنێک هەن“.
لە کۆتاییشدا ئەو نووسەرە دەڵێت: “لە هەموویشی گرنگتر ئەوەیە، پارتیش پشتیوانی خۆپیشاندەرانە”.
ئەم نووسینە دوای ئەوە هات کە دوێنێ سێشەممە 27\9\2016، لە سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕانیە، خۆپیشاندانی ناڕەزایی هاووڵاتییان لە دژی دواکەوتنی مووچە ئەنجام درا.
28/9/2016
بیرمەند و نووسەرێکی ناسراوی تورکیا رایدەگەیەنێت، کە کوردستان پێنج پارچەیە نەک چوار و مافی بوون بە دەوڵەتی سەربەخۆی هەیە.
پرۆفیسۆر ئیسماعیل بێشکچی، بیرمەند و نووسەری ناسراوی تورک لە میانی وتارێکدا لە دیداری هزری نەتەوەیی، رایگەیاند، نەتەوە یەککگرتووەکان نایەوە و ناتوانێ گوێ لە هاواری کوردان بگرێ.
ئیسماعیل بێشکچی پێیوایە گەلی کوردستان مافی خۆیانە وەک هەر میللەتێکی دیکەی جیهان خاوەنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ بن.
ئەو بیرمەندە باسی بەشێکی دیکەی کوردستانی کرد و گوتی، کوردستان دابەشی سەر پێنج پارچە کراوە نەک چوار، بەشێکی کوردستان لە ناوچەی قەفقاسە لە نێوان قەرەباغ و ئەرمینیا، کە لەسەردەمی دەسەڵاتداریی سەڵاحەدین ئەییوبی، سەرکردەی کوردی دەوڵەتی ئەییوبیی ئیسلامییەوە دوا کوردستان بوو.
بێشکچی لە وتارەکەیدا ئاماژەی بە دوو فاقیی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و رایگەیاند، کە لە بڕیارێکدا لە ساڵی 1960 مافی چارەی خۆنووسینی بە هەموو میللەتە ژێر دەستەکان دا، بەڵام میللەتە ژێر دەستەکانی لەیەک جیا کردنەوە، بەوەی ئەو میللەتەی لەلایەن گەلێکی دراوسێوە داگیر کرابێ، ئەو مافەی نییە، بەمەش گەلی کوردی لەو مافە بێ بەش کرد.
ئەو بیرمەندە تورکە ئاماژەی بە دڕندەیی چوار وڵاتە داگیرکەرەکەی کوردستان ئێران، عێراق، سووریا و تورکیا کرد و رایگەیاند، کە لەو کاتەی فەرەنسا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، بەلجیکا و هۆڵەندا دەیان وڵاتی جیهانیان داگیر کردبوو، هەرگیز گازی ژەهراوییان بەکار نەهێنا، بەڵام داگیرکەرانی عێراق ئەو گازەیان لە چەندنین ناوچەی کوردستان بەکارهێناوە.
ئیسماعیل بێشکچیی تورک، دۆستێکی دێرینی گەلی کوردە و چەندین ساڵ بەهۆی بەرگریکردن لە مافەکانی گەلی کورد، لە تورکیا زیندانی کراوە.
28/9/2016
دەستەی مامۆستایانی ناڕازی داوا لە خۆپیشاندەران دەکات، لە کاتی خۆیدا، کۆتایی بە خۆپیشاندانەکەی سلێمانی بهێندرێت.
لە میانی خۆپیشاندانەکەی شاری سلێمانی، دەستەی مامۆستایانی ناڕازی، بەیاننامەیەکی خوێندەوە و تێیدا داوای هاوکاریکردنی لە جێبەجێکردنی ڕێوشوێنە ئەمنییەکان، لە خۆپیشاندەران کرد. هاوکات داوای لە خۆپیشاندەران کرد، کارێک نەکەن، ئاژاوەگێڕی لەخۆپێشاندنەکەی ئەمڕۆ بکەوێتەوە و ”لە کاتی خۆیدا خۆپیشاندانەکە جێ بهێڵن“.
لە سەعات 9ی بەیانیی ئەمڕۆ 27\9\2016، لە شارەکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ڕانیە، خۆپیشاندانی مامۆستایان و هاووڵاتییان بۆ داواکردنی مووچە و کەمکردنەوەی پاشەکەوتی مووچەی مامۆستایان بەڕێوە چوو.
27/9/2016
بەرپرسی لقی هەڵەبجەی پارتی دیموکراتیی کوردستان ئاشکرای کرد، ئەو گەنجەیان بەخشیوە کە شەوی ڕابردوو تەقەی لە بارەگای لقەکەیان کردووە.
فازڵ بەشارەتی، بەرپرسی لقی 12ی پارتی دیموکراتیی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “لە خۆپیشاندانی ئەمڕۆ سێشەممە 27\9\2016، پەنا بۆ توندوتیژی نەبراوە، ئەم هەڵوێستەی خۆپیشادەران و مامۆستایانی هەرێمی کوردستان، زیاتر حکوومەتی هەرێمی کوردستانی خستە بەردەم بەرپرسیاریەتییەوە، بۆ بەدەنگەوە هاتنی داوا ڕەواکانی خەڵکی کوردستان، لەلایەن خۆمەوە سوپاسی خۆم بۆ مامۆستایانی کوردستان دەردەبڕم بۆ مامۆستایانی ئایینی و چین و توێژەکان، چونکە هەموویان ڕۆڵیان هەبوو لە هێورکردنەوەی خەڵک”.
ئەوەشی ڕوون کردەوە: "ئەم جۆرە هەڵوێستانە، زیاتر بەرەو ئاراستەی دیموکراسی و لەیەکگەیشتن و یەکهەڵوێستیمان دەبات، تا ئەم کاتەش خۆشحاڵین بۆ ئەم ئاراستەی دەربڕینە و هیوادارین ئەم ڕەوتە مەدەنییە بەردەوامی هەبێت".
سەبارەت بە تەقەکردنەکەی شەوی ڕابردوو کە ئاراستەی بارەگای لقی 12ی پارتی لە هەڵەبجە کرا، بەرپرسی ئەو لقەی پارتی بە (باسنیوز)ی گوت: "درەنگانی دوێنێ شەو، کەسێک تەقەی لە بارەگای لقی پارتی لە شاری هەڵەبجە کردووە، دواتر دەزگا ئەمنییەکان ئەو کەسەیان ئاشکرا کرد و پێیان گوتین ئەگەر داوایان لێ بکەین، دەستگیری دەکەن، بەڵام ئێمە لەبەر ئەم هەڵوێستە ئیجابییەی خۆپیشاندەران، داوامان لە دەزگا ئەمنییەکان کرد، ئازاد بکرێت".
27/9/2016
سەرلەبەیانیی رۆژی چوارشەممە 28ـی ئەیلوولی 2016، سەرۆکی پێشووی ئیسرائیل لە نەخۆشخانەیەکی وڵاتەکەی، گیانی لەدەست دا.
شیمۆن پێرێز، سەرۆکی پێشووی ئیسرائیل، یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی دەوڵەتی ئیسرائیل و چەندین جار هەڵوێستەکانی لە بەرژەوەندیی گەلی کوردستان بوو.
لە مانگی ئەیلوولی 2015، شیمۆن پێرێز ڕای گەیاند، کە بەشێکی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵدەوەشێنەوە، چونکە لەسەر داخوازیی گەلەکانیان دروست نەبوون، بەڵکو ”بە خۆشی و ویستی ئیمپراتۆرەکان“ دروست بوون.
پێرێز لە دوایین رۆژەکانی سەرۆکایەتییکردنی ئیسرائیل لە مانگی حوزەیرانی 2014، لە میانی کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ باراک ئۆباما، سەرۆکی ئەمریکا، داوای لە ئۆباما کرد پشتگیریی دروستبوونی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان لە کوردستانی باشوور بکات و دانی پێدا بنێت.
سەرۆکی پێشووی ئیسرائیل بە سەرۆکی ئەمریکای راگەیاند، کە کورد لە کوردستانی باشوور دەسەڵاتێکی دیموکراسیی نیمچە سەربەخۆیان هەیە و یەکێک لە نیشانەکانی دیموکراتیی کوردستانیش، یەکسانیی ژن و پیاوە تێیدا، کە لە وڵاتانی عەرەبیی ناوچەکە نییە.
بەشێک لە سەرچاوە مێژووییەکان باس لەوە دەکەن، کە لەو کاتەی شیمۆن پێرێز وەزیری بەرگریی وڵاتەکەی بوو لە شەستەکانی سەدەی 20، پەیوەندیی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە و خولێکی سەربازیی بۆ بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگە کردووەتەوە.
28/9/2016