سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، کە پێویستە دەوڵەتی تورکیا رێز لە سەروەریی عێراق بگرێت و هێزەکانی بکێشێتەوە.
لە چەند رۆژی رابردوودا، حکوومەتی تورکیا رایگەیاند، کە رەنگە هاوشێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات لە باکووری سووریا، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی لە شاری مووسڵ لە باکووری عێراق ئەنجام بدەن.
رۆژی یەکشەممە 18ـی ئەیلوولی2016، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بەغدا داوای لە حکوومەتی تورکیا کرد هێزەکانی لە سنووری پارێزگای نەینەوا بکێشێتەوە.
حەیدەر عەبادی وێڕای نیشاندانی دژایەتیی خۆی بۆ هەر ئۆپەراسیۆنێکی سوپای تورکیا لە مووسڵ، بە پێویستی دەزانێت دەوڵەتی تورکیا رێز لە سەروەریی عێراق بگرێت و رایگەیاندووە، بوونی ئەو هێزە تورکییە پەیوەندیی هەردوو وڵات ”ژەهراوی“ دەکات و رزگار کردنەوەی شاری مووسڵ دوا دەخات.
رۆژی چوارشەممە 24ـی ئاب، سوپای تورکیا رایگەیاند، کە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان بە ناوی قەڵغانی فورات بۆ “پاککردنەوەی باکووری سووریا لە هێزە کوردییەکان و رێکخراوی توندڕەوی داعش" دەست پێکرد.
ئۆپەراسیۆنەکە لە رۆژی سێشەممە 23ـی ئاب بە بۆردومان کردنی بنکە و بارەگاکانی داعش لە شاری جەڕابلوس لە باکووری سووریا، لەلایەن سوپا و فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەستی پێکرد.
لە میانەی ئۆپەراسیۆنەکەدا، سەدان سەربازی سوپای تورکیا بە یاوەریی 20 تانکی سەربازی، چوونەتە ناو خاکی سووریا و گەیشتوونەتە سنووری جەڕابلوس و پێکدادانی چەکداریی لە نیوان هێزەکانی سووریای دیموکراتی و سوپای ئازاد رووی دا.
هێزەکانی سووریای دیموکراتی بە پشتگیریی ئەمریکا و بۆ رزگار کردنەوەی شارەکانی رەققە، منبج و جەڕابلوس پێکهێنراوە، کە داعش داگیری کردوون.
دوای هەرەس پێهێنانی سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە مانگی حوزەیرانی 2014، چەکدارانی داعشزۆربەی شارەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان لە عێراق داگیر کرد.
لە ساڵی 2015ـەوە، هێزێکی سوپای تورکیا لە ناوچەیەکی باکووری مووسڵ مەشق و راهێنان بە چەکدارانی میلیشیای حەشدی وەتەنی دەکات، کە لە گەنجانی سوننەمەزهەبی مووسڵ بە سەرکردایەتیی ئەسیل نوجەیفی، پارێزگای پێشووی نەینەوا پێکهێنراوە.
19/9/2016
هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دوو هێرشی فراوانی رێکخراوی توندڕەوی داعش لە دوو میحوەرەوە تێک دەشکێنن.
بەپێی زانیارییەکان، بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە 18ـی ئەیلوولی 2016، چەکدارانی داعش لە هەردوو میحوەری گوێڕ و باشیک هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە.
هێزەکانی پێشمەرگە بەرپەرچی هەردوو هێرشەکەی داعشیان داوەتەوە و توانیویانە شکست بە هێرشەکانی داعش بهێنن و ناچاری پاشەکشەیان بکەن.
دوای هەرەس پێهێنانی سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە مانگی حوزەیرانی 2014، چەکدارانی داعش زۆربەی شارەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان لە عێراق داگیر کرد.
18/9/2016
تەقینەوەیەک لە گەڕەکێکی ناوداری نیویۆرک لە ئەمریکا رووی دا و بووە هۆی بریندار بوونی زیاتر لە 29 کەس.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (رۆیتەرز)، تەقینەوەکە ئێوارەی رۆژی شەممە 17ـی ئەیلوولی 2016 بە کاتی واشنتن (بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە 18ـی ئەیلوول بە کاتی هەولێر) لە شەقامی چێڵسی لە گەڕەکی مانهاتن رووی داوە.
هەروەک ئاژانسەکە بڵاوی کردووەتەوە، تەقینەوەکە بووەتە هۆی بریندار بوونی زیاتر لە 29 کەس.
بیل دی پلازیۆ، سەرۆکی شارەوانیی نیویۆرک بە (رۆیتەرز)ی راگەیاندووە، کە تەقینەوەکە ”بە مەبەست“ لە شەقامێکی سەرەکیی و قەرەباڵغی گەڕەکەکە ئەنجام دراوە، بەڵام ”هیچ ئاماژەیەک نییە، کە تەقینەوەکە کارێکی تیرۆریستی بێت“.
زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە تەقینەوەکە لەناو زبڵدانێکی شەقامە سەرەکییەکە رووی داوە و فەرماندەی پۆلیسی نیویۆرکیش رایگەیاندووە، کە بۆمبێکی دیکەیان لە هەمان شوێن دۆزیوەتەوە.
18/9/2016
د. کەریم فەتاحپوور موانه، پەرلەمانتاری پێشووی کورد له پەرلەمانی ئێران، لە ماڵەکەی خۆی لە ورمێ دەستگیر كرا.
بەپێی ئەو هەواڵ و زانیارییانەی کە بە ئاژانسی (باسنیوز) گەیشتوون و بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی ماڵپەڕی مافنیووز، د. كەریم فەتاحپوور موانە، پەرلەمانتاری كوردی پێشووی ورمێ لە خولی شەشەمی پەرلەمانی ئێران، دوێنێ شەممە 2016 – 9 -17، لەلایەن هێزه ئەمنییەكانی ئێرانەوە لە ماڵەکەی خۆی له ورمێ دەستگیر كراوە.
د.فەتاحپوور پاش دەستبەسەر کران بۆ شوێنێكی نادیار بەڕێ كراوە و تا ئێستاش هۆكاری دەستبەسەركرانی ڕوون نییه.
به گوتەی یەكێك له كەسه نزیكەكانی هەتا ئێستا هیچ زانیارییەك لەمەڕ شوێن و هۆكاری دەستبەسەربوونەكەی لەبەردەستدا نییه.
د. فەتاحپوور ساڵی ڕابردووش بۆ بەشدابوون له هه ڵبژاردنەكانی پەر خۆی پاڵاوتبوو، لەمانی ئێران خۆی پاڵاوتبوو، بەڵام لەلایەن ئەنجومەنی چاودێرییەوە ڕەت كرایەوه.
18/9/2016
پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، مەترسیی تۆپبارانکردنی کوردستان، لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێران دەخاتە ڕوو و پێیوایە، مەترسی لەسەر ئاسایشی کوردستان دروست دەکات.
د.عەرەفات کەرەم، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “بابەتی تۆپبارانکردنی سنوورەکانی کوردستان، لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، سیاسییە و سەربازییە، بۆ دژایەتیی ڕوون و ئاشکرایە بەرانبەر بە هەرێمی کوردستان”.
داواشی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد، کێشەکان بە گفتوگۆی ئاشتییانە چارەسەر بکات، چونکە: “بەهۆی تۆپبارانەوە، خەڵکێکی زۆر ئاوارە بوون، بەپێچەوانەوە ئەگەر بەردەوامی هەبێت، مەترسیی کاردانەوەی حزبە کوردییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات دەکرێت".
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ئەوان نازانن بۆچی حکوومەتی عێراق لە تۆپبارانەکان بێ دەنگە؟ دەشڵێت: “ئەگەر دەبابەیەکی تورکی جووڵە بکات، عێراق هەڵمەتێکی فراوان دەست پێ دەکات، کەچی بەرانبەر بە ئێران بێ دەنگە، بۆیە پێشبینی دەکرێت هێرش و تۆپبارانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان بە ڕەزامەندی و ئۆکەی بەغدا بووبێت".
18/9/2016
بە گوتەی بەرپرسێکی ئەمنیی لە پارێزگای "کهکیلۆیە و بوویر ئەحمەد" لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران، لە ئەنجامی شەڕ و تێکهەڵچوون لەناو زیندانێکی تایبەت بە گەنجان لە شاری "یاسووج"، چوار سەرباز و پاسەوانی زیندان کوژراون.
فەتاح محەمەدی، جێگری سیاسی و ئەمنیی پارێزگای کهکیلوویە و بوویر ئەحمەد، بە میدیاکانی ئێرانی ڕاگەیەندووە "ئەو ڕووداوە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە 2016 -9 -17 لەناو زیندانی گەنجان لە شاری یاسووج ڕووی داوە و لە ئەنجامی دەستڕێژ، چوار سەرباز لە پاسەوانانی ناو زیندانەکە کوژراون.
زانیارییە سەرەتاییەکان باس لەوە دەکەن، سەربازێک دەستڕێژی لە سێ سەربازی دیکە کردووە و دەستبەجێ گیانیان لەدەست داوە، پاشان گوللەی بە خۆشییەوە ناوە و گیانی لەدەست داوە.
هاوکات بەهۆی ئەو دەستڕێژەوە دوو کەسی دیکەش لەناو زیندانەکە بریندار بوون.
بەپێی زانیاریی هەواڵدەریی میهر ئەو ڕووداوە لە زیندانی گەنجان لە ناوچەی "مادوان" و هەڵکەوتوو لە دە کیلۆمەتریی یاسووج ڕووی داوە.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئەمنییە هەتا ئێستا هۆکاری سەرەکیی ئەو ڕووداوە ڕوون نەبووەتەوە.
ساڵانە لە زیندانەکانی ئێران بەهۆی کێشە و گرفتی دەروونییەوە چەندین ڕووداوی شەڕ و خۆکوژی و ئاڵۆزی ڕوو دەدات و بەندکراوان دەست دەدەنە خۆکوژی.
باسنیوز: شەریف فەلاح
17/9/2016
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک کۆماری عێراق لە بارەگای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆ دەبنەوە.
بڕیارە کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی رۆژی شەممە 17ـی ئەیلوولی 2016 لە شارۆچکەی سەڵاحەدین، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق کۆببێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، مەسعود بارزانی و فوئاد مەعسوم تاوتوێی چەند تەوەرێکی پەیوەندیدار بە هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەن.
یەکێک لە تەوەرەکانی گفتوگۆی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک کۆماری عێراق، شەڕی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش و ئایندەی حوکمڕانیی پارێزگای نەینەوا دەبێت.
بارزانی و مەعسوم هەروەها پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا تاوتوێ دەکەن، وێڕای پەیوەندیی نێوان حزبەکانی کوردستانی باشوور و رەوشی سیاسیی هەرێمی کوردستان.
هەر لە کۆ بوونەوەکەدا، سەرۆک کۆماری عێراق، کە هاوکات ئەندامێکی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانە، گفتوگۆ لەبارەی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی و چارەسەرکردنیان لەگەڵ بارزانی دەکات.
17/9/2016
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەردانێکدا بۆ ئەمریکا، پرسی رزگار کردنەوەی شاری مووسڵ لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا تاوتوێ دەکات.
ئێوارەی رۆژی هەینی 16ـی ئەیلوولی 2016، کۆشکی سپی (کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ بەشداریکردن لە چالاکییەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی ئەمریکا دەکات.
هەروەک کۆشکی سپی رایگەیاندووە، رۆژی دووشەممە 19ـی ئەیلوولی 2016، حەیدەر عەبادی و باراک ئۆباما، سەرۆکی ئەمریکا کۆ دەبنەوە و تاوتوێی شەڕی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش و رزگار کردنەوەی شاری مووسڵ دەکەن.
دوای هەرەس پێهێنانی سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە مانگی حوزەیرانی 2014، چەکدارانی داعش زۆربەی شارەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان لە عێراق داگیر کرد.
17/9/2016
لە سەعات هەشتی بەرەیانیی ئەمڕۆ شەممە 2016 -9 -17ەوە جارێکی دیکە تۆپخانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستیان کردەوە بە تۆپبارانکردنی ناوچە سنوورییەکانی دەڤەری سیدەکان.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سنووری سیدەکان بە ئاژانسی (باسنیوز)ی ڕاگەیاند "ئەو تۆپبارانە لە شاخەکانی "بەربزین، سەقەر" لە سنووری سیدەکان لە یەک سەعات لەمەوبەرەوە بە خستی دەستی پێ کردووە و ناوچەکەی داوەتە بەر تۆپباران و ئێستاش بەردەوامە."
لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوودا ئەمە سێیەمین جارە کە تۆپخانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەو ناوچە سنوورییانەی کوردستانی باشوور تۆپباران دەکەن و جاری دووەم چەند هاووڵاتییەکی سڤیلی و گوندنشینی ئەو ناوچەیە بریندار بوون و مەزرا و ڕەز و باخ و سروشتێکی فراوانی ناوچەکەش سووتاوە.
ماوەی زیاتر لە یەک ساڵە پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، لە نسوورەکانی کوردستانی باشوور و ڕۆژهەڵات نیشەجێ بوون و لە ماوەێ چەند مانگی ڕابردووشدا چەندین دەرگیری و تێکەهڵچوونیان لە نێوان پێشمەرگەکانی (حدکا) و سوپای پاسداران ڕووی داوە و زیاتر لە دە پێشمەرگە شەهید بوون و بە دەیان ئەندامی سوپای پاسدارانیش کوژراون.
درێژەدان بەم تۆپبارانانە لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە ناوچە سنوورییەکان لە کاتێک دایە کەلە مانگی ڕابردوودا شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی تارانیان کرد و لەگەل گەورە بەرپرسانی سەربازی و ئەمنیی ئێران کۆ بوونەوە و لەبارەی پرسی چارەسەریی سنوورەکان و پاراستنی دانوستانیان کرد.
باسنیوز: شەریف فەلاح
17/9/2016
نادیه موراد، كچه كوردێكی ئێزیدی ڕزگاربووی دهستی چهكدارانی دهوڵهتی ئیسلامی لە عێراق و شام ناسراو به (داعش)، ئهمڕۆ هەینی 16\9\2016، له لایهن نهتهوه یهكگرتووهكانهوه به فهرمی وهك باڵیۆزی نیازپاكی دهستنیشان دهكرێت.
بۆ ئهم مهبهسته ئێوارهی ئهمڕۆ، له شاری نیویۆرك لە ئەمریکا، مهراسیمێك بهڕێوه دهچێت كه تێیدا بان كی موون، سكرتێری گشتیی نهتهوه یهكگرتووهكان، به فهرمی نادیه موراد، وهك باڵیۆزی نیازپاكی ڕادهسپێرێت.
نادیه موراد، كه بهم دواییه وهك یهك له 100 كهسایهتییه كاریگهرهكانی جیهان دهستنیشان كراوه، ئێستا وهك چالاكوانێكی مافی مرۆڤ و به تایبهتیش كوردانی ئێزدی كار بۆ كۆكردنهوهی پشتیوانیی نێودهوڵهتیی زیاتر و كۆتایی هێنان به تاوانهكانی داعش دژ به كهمینه نهتهوهیی و ئایینهكان دەکات.
پێشتر باسنیوز ئاشكرای كرد كه بابه شێخ خرتۆ، سەرۆکی جڤاتی رۆحانیی ئێزیدییان و مەرجەعی باڵای ئێزیدییەکانی جیهان بەگەشتێكی فەرمی بەرەو ئەمەریكا بهڕێ كهوتووه و بڕیاره له مهراسیمهكهی نهتهوه یهكگرتووهكان بهشدار بێت.
به پێی ڕاگهیهنراوێكی نوسینگهی نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ ماددهی هۆشبهر و تاوانی دژ به مرۆڤایەتی، نادیه موراد، نوێنهرایهتیی ڕێكخراوهكه دهكات لهسهر ئاستی جیهان بۆ كۆكردنهوهی پاڵپشتی به مهبهستی بهرهنگاربوونهوهی قاچاغی مرۆڤ و توندوتیژی دژ به ئافرهتان، له نێوانیشیاندا ڕزگاركردنی ئافرهتانی كوردی ئێزدیی دیلی دهستی داعش.
هەر لەمبارەیەوە، ئەمڕۆ هادی دوبانی، بەڕێوەبەری کاروباری ئێزدییان لە پارێزگای دهۆک، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “بەرهەمی هەوڵەکانی بابە شێخ و جڤاتی ڕۆحانیی ئێزدییان، لەگەڵ سەرکردەی هێزەکانی ئێزدییان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان، ئەمڕۆ دەبینین مەراسیمی ڕێزلێنان لە نادیە موراد لە نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوە دەچێت”. گوتیشی: “ئەمڕۆ بۆ ئێزدییان و تەواوی میللەتی کورد، ڕۆژێکی مێژووییە، هەڵبژاردنی نادیە موراد لەو پۆستەدا، نامەیەکە بۆ تیرۆریستان و سەرجەم ناحەزانی مرۆڤایەتی”.
نادیه موراد پێشتر له لایهن وهزارهتی كۆچ و كۆچبهرانی عێراق و كاندیدی ئهو وڵاته دهستنیشان كراوه بۆ خهڵاتی نۆبلی ئاشتی ساڵی 2016. ئهو خاتوونه كورده ئێستا به هاوكاریی ئهمهل كلونی، پارێزەری نێودەوڵەتی و هاوسهری جۆرج کلۆنی، ئهكتهری بهناوبانگی ئهمریكی، كار لهسهر به جینۆساید ناساندنی كهیسی جینۆسایدی داعش دژ به كوردانی ئێزیدی دهكات.
16/9/2016
چالاکوانانی کورد، لە دژی دەستگیرکردن و بێ سەروشوێنکردنی 42 دەستگیرکراوی سیاسیی کورد لە زیندانەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، مانگرتنیان دەست پێ کردووە و داوای ئازادکردنیان دەکەن.
مەڕوان ئەحمەد، چالاکوانی کورد، بە ماڵپەڕی (عەرەبی 21)ی ڕاگەیاندووە: ”ئێمە نزیکەی 30 چالاکوانی سیاسیی کوردین، مانگرتنی کراوەمان لە خواردن ڕاگەیاندووە، مانگرتنەکەش لە ئەنجومەنی خۆجێیی ڕۆژهەڵات کە سەر بە ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریایە، بەڕێوە دەچێت و داوای ئازادکردنی ئەو زیندانیکراوانەی لای یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) دەکەین کە لەسەر ڕادەربڕین زیندانی کراون“.
جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە زیاتر لە 42 زیندانیکراوی سیاسی هەن و لە نێویاندا ژنانیش هەن. گوتیشی: “سەرجەم ئەو کەسانە لە ڕیزەکانی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریان و تائێستا چارەنووسیان نادیارە، چونکە نەدراونەتە دادگا، تەنانەت یەپەگە پێی ڕاگەیاندووین کە ئەو کەسانە لە زیندانەکانیاندا نییە”.
هەر لەمبارەیەوە، هەمان ماڵپەڕ، لە زاری جان دۆست جان، کەسایەتیی ئۆپۆزسیۆنی کوردییەوە بڵاوی کردووەتەوە: “مانگرتن لە خواردن بۆ مەبەستێکی مرۆیی وەک ئازادکردنی زیندانیکراوان، لە وڵاتێکدا کە نرخ بۆ مرۆڤ و مافەکانی دابندرێت، سەرکەوتوو دەبێت، بەڵام لە خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیی کوردستانی ڕۆژئاوا کە کار بۆ ڕژێمی سووریا دەکەن، هەرگیز سەرکەتوو نابێت”.
لە دوای شەهیدبوونی چەند پێشمەرگەیەکی کوردستانی ڕۆژئاوا لە میانی دوایین ئۆپەراسیۆنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە میحوەرەکانی خازر و گوێڕ، لە کاتێکدا بەرپرسانی پارتە کوردستانییەکانی ڕۆژئاوا و چالاکوانانی سیاسی سەرگەرمی گەڕاندنەوەی تەرمی شەهیدانی پێشمەرگەی ڕۆژئاوا بوون بۆ زێدی خۆیان، لە لایەن یەپەگەوە ڕێگرییان لێ کرا و دواتر ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسی ئەو پارتانە و چالاکوانان بێ سەروشوێن کران.
16/9/2016
نرخی دراوەکان بۆ ئەمڕۆ 16ـ9- 2016 بەمشێوەیەیە:
100 دۆلاری ئەمریکی = 129.550 دینار
100 یۆرۆ = 146.000 دینار
100 پاوەند = 172.100 دینار
100 ھەزار تومەن = 37.000 دینار
100 لیرەی تورکی = 44.250 دینار
16/9/2016
ناوەندی ویڵسن لە واشنتن بە بابەتێکی 32 لاپەڕەیی و سیمینارێک بە بەشداری شارەزایانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرنگی بە سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان دەدات و لەسەرەتای بابەتەکەیدا دڵنیایی دەدات کە کوردستان سەربەخۆیی بەدەستدەهێنێت بەڵام کاتەکەی نازاندرێت.
سەنتەری ویڵسنی ئەمریکی بۆ لێکۆڵینەوە، بایەخ بە بابەتی سەربەخۆیی کوردستان دەدات. لە ژمارەی پاییزی 2016ی گۆڤاری سەنتەرەکەدا، بابەتێکی تێروتەسەلی 32 لاپەڕەیی رۆژنامەنووس عەمبەرین زەمان بە ناونیشانی "لە خێڵەوە بۆ نەتەوە: کوردستانی عێراق لە لوتکەی بەدەوڵەتبووندا" بڵاوکردووەتەوە.
دوای بڵاوکردنەوەی بابەتەکەی زەمان، سەنتەرەکە سیمینارێک بۆ نووسەری بابەتەکە لەگەڵ هەریەک لە عەباس خەدیم، شارەزای کاروباری دەرەوەی ئەمریکا، ئەلیزا مارکوز، نوسەری کتێبی خوێن و باوەڕ؛ شەڕی پەکەکە و کورد بۆ سەربەخۆیی و هێنری بارکی، شارەزای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تورکیا رێکخست و بابەتی سەربەخۆیی کوردستانی خستە بەردەم گفتوگۆی رۆژنامەڤانان و کەسانی ئەکادیمی.
سیمینارەکە لە ژێر ناونیشانی "سوودوەرگرتن لە بەدەوڵەتبوونی کوردستانی عێراق: چۆن سەربەخۆیی کورد دەتوانێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پەرە بە دیموکراسیی بدات و ناکۆکییەکانیش کەمبکاتەوە" بەڕێوە چوو.
عەمبەرین زەمان، لە سیمینارەکەیدا ئاماژەی بەوەدا کە داننان بەوەی کە کورد مافی ئەوەی هەیە ببێتە خاوەنی دەوڵەتی خۆی زۆر زیادیکردووە. هەوڵەکانیش بۆ بونیاتنانی ئەم دەوڵەتە لە هەمووکاتێک زیاتر بوون. بە نیسبەت کوردی عێراقەوە بابەتەکە لەوە تێپەڕیوە کە کورد دەوڵەت رابگەیەنێت یان نا، بەڵکو ئێستا بابەتەکە بابەتی کاتە. بابەتی ئەوەیە کەی ئەم دەوڵەتە رابگەیەنرێت.
هەر بۆیە پێویستە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هەروەها عێراق، ئێران، تورکیا و سووریا خۆیان بۆ سەرهەڵدانی یەکەمین دەوڵەتی کوردیی لە باکووری عێراق ئامادە بکەن و بە شێوەیەکی مۆدێرن مامەڵەی لەگەڵ بکەن. لەوەش گرنگتر ئەوەیە کە کوردیش بەهەمانشێوە، واتە بە شێوەیەکی مۆدێرنانە، مامەڵە بکات.
ناوەندی ویڵسن، یان ناوەندی نێودەوڵەتیی وۆردرۆو ویڵسن بۆ لێکۆڵەرەوان، ناوەندێکی ئەکادیمیی نێودەوڵەتییە، بنکەی سەرەکیی لە واشنتن دی سی-یە لە ئەمریکا. وەک بەشێک لە دامەزراوەی سمیسۆنیان و بە بڕیارێکی کۆنگرێسی ئەمریکی لە ساڵی 1968 دامەزراوە. یەکێکە لە 10 باشترین سەنتەرەکانی توێژینەوەیە لە هەموو جیهان.
15/9/2016
پەرلەمانتارێكی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەدات كە لەسەر ئیدارەكانی شاری مووسڵ دەبێت ڕێككەوتن بكرێت، بۆ ئەم مەبەستەش گفتوگۆی سەرەتایی كراوە.
د.عەرەفات كەرەم، پەرلەمانتاری كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "كەس نازانێت لەدوای داعش چی دیكە ڕوو لە عێراق دەكات، بۆیە ئەم ناوچەیە لە ژێر مەترسی گەورەدایە دەبێت بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ بكرێت".
ئەو پەرلەمانتارە كوردەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەوەشی ڕوون كردەوە: "گرنگە كورد پێش ئازادكردنەوەی مووسڵ، بۆ چۆنییەتی ئیدارەردانی شارەكە، ڕێككەوتن لەگەڵ بەغدا بكات، چونكە بەشداریكردنی هەندێك هێزی حەشدی شەعبی مەترسی لەسەر ئیدارە ئەو ناوچانە دروست دەكات و گرنگە ئەو ناوچانەی كە هێزی پێشمەرگەی كوردستان لێ جێگرە و ناوچەی كوردین ڕێككەوتنیان لەسەر بكرێت، بۆ ئەوەی لە داهاتوو مەترسی لەسەر كوردستان نەكات". گوتیشی: "ڕێككەوتنی پێش وەختە لەگەڵ حكوومەتی عێراق گرنگە و لەو بارەشەوە هەندێك گفتوگۆی سەرەتایی كراوە".
15/9/2016
سهرپهرشتیارى تیمى ڕاگهیاندن و پهیوهندییهكانى حاجییانى ههرێمی کوردستان له سعوودیه ڕاى دهگهیهنێت ئهمساڵ حاجییانى ههرێمی کوردستان زیاتر له 200 تهن دیارى و كهلوپهل لهگهڵ خۆیاندا دههێننهوه بۆ كوردستان كه بایی زیاتر له ملیۆنێك و 300 ههزار دۆلاره.
مهریوان نهقشبهندى، سهرپهرشتیارى تیمى ڕاگهیاندن و پهیوهندییهكانى حاجییانى ههرێمی کوردستان له سعوودیه به (باسنیوز)ى راگهیاند: "بهپێى لیستى ئەو فڕۆكهوانییهى كهوهزارهتى گواستنهوهى عێراق بۆى ناردوین، بڕیاره سبەى شهو یهكهمین كاروانى حاجییانى ههرێمی کوردستان بگهنهوه ههردوو فڕۆكهخانهى نێودهوڵهتى ههولێر و سلێمانى و لهماوهى ههشت ڕۆژیشدا سهرجهم حاجییانى کورد دهگهنهوه كوردستان".
ههروهها گوتى "حاجییان لهگهڵ گهڕانهوهیاندا وهك نهریتێك بڕێك دیارى و كهلوپهل لهگهڵ خۆیاندا دێننهوه بۆ كوردستان و بهسهر منداڵ و خزم و كهسوكارهكانیاندا دابهشی دهكهن، لهو ڕووهشهوه ئهمساڵ حاجییانى ههرێمی کوردستان زیاتر له 200 تهن دیارى و كهلوپهل لهگهڵ خۆیاندا دێننهوه بۆ كوردستان، كهبایی نزیكهى ملیۆنێك و 300 هەزار دۆلار دهبێت، ئهم بڕهش زۆر كهمتره بهبهراورد بهساڵانى ڕابردووى پێش قهیرانى دارایی".
نهقشبهندى ئاشكرایكرد "گرنگترین ئهو دیارییانهى حاجییان دهیهێننهوه خورماى مهدینه و ئاوى زهمزهمه كه نزیكهى نیوهى كۆى گشتى دیارى و كهلوپهلهكان پێكدههێنێت".
ئهمساڵ 3 ههزارو 656 هاووڵاتى له ههرێمى كوردستانهوه سهردانى شارى مهككهیان كردووه به مهبهستى بهجێگهیاندنى فهریزهى حهج.
ڕۆژى 7/9/2016 یهكهمین حاجیى ههرێمى كوردستان بهناوى زهینهب ساڵهح زاناوێر تهمهن 69 ساڵی دانیشتووى شارهدێى خهلیفانى سهر بهقهزاى سۆران كه نهخۆشی دڵى ههبووه، لهنهخۆشخانهیهكى شارى مهككه كۆچی دواییكرد، ههروهها ڕۆژى 9/9/2016 دووهمین حاجیى ههرێمى كوردستان بهناوى محهمهد عهلى سهلیم بهگ کە تهمهن 69 ساڵی دانیشتووى شارى كهلار لهناو حهرهمى كهعبهى پیرۆزدا لهكاتى نوێژى سوننهتدا بورایهوه و دڵى لهلێدان كهوت، ههروهها رۆژى 13/9/2016 سێیهمین حاجیی ههرێمى كوردستان بهناوى عهبدولعهزیز شهنگالى دانیشتووى پارێزگاى دهۆك له نهخۆشخانهیهكى شارى مهككه كۆچی دواییكرد.
16/9/2016