هێزە کوردییەکانی کوردستانی رۆژئاوا دوا کشانەوەیان لە شارەکانی منبج و جەڕابلوس ، بەرەو شاری رەققەی پایتەختی خەلافەتی رێکخراوی توندڕەوی داعش پێشڕەوی دەکەن.
بەپێی زانیارییە بڵاو کراوەکان، چەکدارانی سوپای ئازادی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بە پشتگیریی سوپای تورکیا و لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات، ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان فراوان کردووە و پێنج گوندی دیکەی گوندەوارەکانی جەڕابلوسیان خستووەتە ژێر دەسەڵاتی خۆیان.
دوای کشانەوەیان لە شارەکانی منبج و جەڕابلوس، یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و هێزەکانی سووریای دیموکراتی، کە یەپەگە باڵی سەرەکییەتی، بەرەو گوندەوارەکانی رۆژئاوای شاری رەققە پێشڕەویی دەکەن.
ئەو پێشڕەوییەی ئەو دوو هێزە بە مەبەستی بڕینی رێگای گەیشتنی هاوکارییە لە رەققەوە بۆ گوندەوارەکانی رۆژهەڵاتی شاری حەلەب.
لەلایەکی دیکەوە ئەحمەد عوسمان، سەرۆکی میلیشیای سوڵتان موراد، کە سوپای تورکیا پشتگیرییان دەکات، بە ئاژانسی (رۆیتەرز)ی راگەیاندووە، کە هێزەکانی سووریای دیموکراتی لە منبج نەکشاونەتەوە و ”بە دڵنیاییەوە“ ئەوان بە پشتگیریی سوپای تورکیا، بەرەو منبج دەڕۆن.
دوای راگەیاندنی ئۆپەراسیۆنی ”قەڵغانی فورات“ لەلایەن سوپای تورکیاوە لە رۆژی چوارشەممە 24ـی ئابی 2016، کە وەک راگەیەندراوە ئامانج لێی دەرکردنی رێکخراوی توندڕەوی داعشە لە باکووری سووریا، هێزەکانی سوپای ئازادی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، دەستیان بەسەر زۆربەی ناوچەکانی شاری جەڕابلوسدا گرتووە و هێزێکی سوپای تورکیاش چووەتە ناو خاکی سووریا لەو ناوچەیە.
ئۆپەراسیۆنەکە لە رۆژی سێشەممە 23ـی ئاب بە بۆردومان کردنی بنکە و بارەگاکانی داعش لە شاری جەڕابلوس لە باکووری سووریا، لەلایەن سوپا و فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەستی پێکرد.
هێزەکانی سوپای ئازاد بە پشتگیریی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا و سوپا و تانکەکانەوە لەسەر خاکی کوردستانی باکوورەوە گەیشتنە ناو خاکی سووریا و بەرەو جەڕابلوس پێشڕەوییان کرد.
دوای داگیر کردنی چەند شارێک لە هەردوو وڵاتی عێراق و سووریا لە ساڵی 2014، ئەبوبەکر بەغدادی، خەلافەتی رێکخراوەکەی راگەیاند و شاری رەققەی وەک پایتەختی خەلافەتەکەی دەست نیشان کرد.
29/8/2016
سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران رایدەگەیەنێت، کە سەربەخۆیی کوردستانی باشوور کۆتایی بە دەستوەردانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەرێمی کوردستان دەهێنێت.
رۆژی دووشەممە 29ـی ئابی 2016، عەبدوڵڵا موهتەدی، سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت)ی راگەیاندووە، کە ئێران سوننەمەزهەبەکانی عێراقی لاواز کردووە و ناوچەکانیانی رادەستی رێکخراوی توندڕەوی داعش کردووە.
عەبدوڵڵا موهتەدی هەروەها رایگەیاندووە، کە نوری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق بە فەرمانی ئێران بەشەبودجەی هەرێکی کوردستانی بڕیوە و ”ئێران گەورەترین دوژمنی هەرێمی کوردستانە“.
سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران پێیوایە ئێران بە هێمنی کارە هەوڵگری و سیاسییەکانی لە هەرێمی کوردستان لەرێگای چالاکییە رۆشنبیرییەکان و جموجۆڵی بازرگانی جێبەجێ دەکات، چونکە ”زۆرینەی کۆمپانیا ئێرانییەکان سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانن“.
29/8/2016
بەهۆی رووبەڕووبوونەوەی چەکداری لە نێوان یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و سوپای تورکیا، چوار سەربازی تورکیا کوژران و بریندار بوون.
شەرەکە لە شەوی شەممە 27ـی ئابی 2016 لە باشووری شاری جەڕابلوس رووی داوە و میدیاکانی نزیک لە پارتی یەکێتیی دیموکراتی(پەیەدە)، کە باڵی سیاسیی یەپەگەیە، باس لەوە دەکەن، سێ تانکی سوپای تورکیایان تەقاندووەتەوە.
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، سوپای تورکیا هێزی زیاتری بەرەو ناوچەکە ناردووە.
دوای راگەیاندنی ئۆپەراسیۆنی ”قەڵغانی فورات“ لەلایەن سوپای تورکیاوە لە رۆژی چوارشەممە 24ـی ئابی 2016، کە وەک راگەیەندراوە ئامانج لێی دەرکردنی رێکخراوی توندڕەوی داعشە لە باکووری سووریا، هێزەکانی سوپای ئازادی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، دەستیان بەسەر زۆربەی ناوچەکانی شاری جەڕابلوسدا گرتووە و هێزێکی سوپای تورکیاش چووەتە ناو خاکی سووریا لەو ناوچەیە.
ئۆپەراسیۆنەکە لە رۆژی سێشەممە 23ـی ئاب بە بۆردومان کردنی بنکە و بارەگاکانی داعش لە شاری جەڕابلوس لە باکووری سووریا، لەلایەن سوپا و فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەستی پێکرد.
هێزەکانی سوپای ئازاد بە پشتگیریی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا و سوپا و تانکەکانەوە لەسەر خاکی کوردستانی باکوورەوە گەیشتنە ناو خاکی سووریا و بەرەو جەڕابلوس پێشڕەوییان کرد.
28/8/2016
شیعەکانی عێراق لە ناوەڕاستی وڵاتەکەوە خەریکی جیا کردنەوەی سنووری خۆیانن لەگەڵ سوننەکانی عێراق.
دوای رووخاندنی رژێمی بەعسی عێراق لە ساڵی 2003، بەهۆی زۆریی ژمارەیانەوە، شیعەکانی عێراق دەستیان بەسەر حوکمڕانیی و جومگە گرنگەکانی عێراقدا گرت و شەڕی تائیفی لەنێوان سوننە و شیعەمەزهەبەکان رووی دا.
بەپێی زانیارییەکان، سوپا و هێزە عێراقییەکان خەریکی کارکردنن بۆ دروستکردنی خەندەقێک لە نێوان پارێزگای ئەنباری سوننەنشین و پارێزگای کەربەلا، کە شارێکی گرنگ و پیرۆزی شیعەکانە.
دروستکردنی ئەم خەندەقە لە نێوان ئەو دوو پارێزگایە، جیاکردنەوەی سنوورە و بەمەش هاووڵاتییانی سوننەی ئەنبار، مەگەر بە دەروازە فەرمییەکان، ئەگینا ناتوانن بچنە ناو شاری کەربەلاوە.
هێزە عێراقییەکان رایانگەیاندووە، کە ئەم خەندەقە بۆ سنووردار کردنی چالاکییەکانی رێکخراوی توندڕەوی داعشە لە ناوچە، هەرچەندە زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای ئەنبار رزگار کراونەتەوە.
چەکدارانی داعش لە مانگی حوزەیرانی 2014، دوای هەرەس پێهێنانی سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق، شاری مووسڵ و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.
28 8 2016
راپۆرتێکی ئەمریکی چۆنێتی ناردنی چەک و سەربازی ئێرانی بۆ رژێمی سووریا ئاشکرا دەکات.
لە راپۆرتەکەدا، کە لە گۆڤاری (فۆربیس) بڵاو کراوەتەوە، باس لەوە کراوە، کۆمپانیای ماهانی فڕۆکەوانیی ئێرانی، گەشتی ئاسمانی بە ژمارەی ساختە لە نێوان وڵاتەکەی و سووریا ئەنجام دەدات.
هەروەک لە راپۆرتەکەدا بڵاو کراوەتەوە، کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ماهان چەک و سەربازی وڵاتەکەی بە نهێنی دەگوازێتەوە و دیمەشق و لەوێشەوە بۆ بەرەکانی جەنگی دژ بە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دەنێردرێن.
لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی سووریاوە، کە لە مانگی ئاداری 2011ـەوە لە نێوان لەنێوان رژێمی سووریا و گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتە دروست بووە و بەهۆیەوە زیاتر لە 300 هەزار هاووڵاتی کوژراون و زیاتر لە پێنج ملیۆن هاووڵاتیی دیکەش ئاوارە بوون، ئێران بە هەموو توانایەکیەوە بەرگریی لە رژێمی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سووریا دەکات و زیاتر لە هەزار چەکداری ئێرانیش لە شەڕەکانی سووریادا کوژراون.
28 8 2016
سەرەڕای ھۆشداریی ئەحمەد شەھید، ڕێپۆرتێری نەتەوە یەكگرتووەكان تایبەت بە دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران و داوای ڕاگرتنی لەسێدارەدانیان، ئەمڕۆ 12 كەس بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە مادەی ھۆشبەر لە بەندیخانەی كەرەج لەسێدارە دران.
بەگوێرەی زانیارییەكانی ناوەندی ھەواڵی كۆمەڵەی چالاكانی مافی مرۆڤ لە ئێران (ھێرانا)، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە (27/8/2016)، 12 بەندكراو بە تۆمەتی بارزگانیكردن بە مادەی ھۆشبەر لەسێدارە دراون.
ئەحمەد شەھید لە بەیاننامەیەكدا لەبارەی لەسێدارەدانی ئەو 12 كەسە نیگەرانی دەربڕی و ھۆشداری دا، بە گوتەی ئەحمەد شەھید و بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەكان، بازرگانیكردن بە مادەی ھۆشبەر ناچێیەتە چوارچێوەی تاوانی جدییەوە.
بەپێی زانیارییەكان ئەو 12 بەندكراو ڕۆژی 24ی ئابی 2016 بەمەبەستی جێبەجێكردنی سزای سێدارە بەسەریاندا، ڕەوانە ژووری تاكەكەسیی بەندیخانەی كەرەج كراون و بۆ دوایین جار ڕێگەیان پێ دراووە، بنەماڵەكانیان ببینن.
ماڵپەڕی ھێرانا ناوی 9 كەس لەو بەندكراوانەی بڵاو كردووەتەوە، عەلیڕەزا مەدەدپوور، بەھمەن ڕەزایی، ئارمان بەھرامی، عەلیڕەزا ئەسەدی، موحسین ئیسلامی، مەھدی ڕۆستەمی، ئەمیر سەرخاە، عەلیڕەزا سەرخاە و حوسێن بایرامی و سێ كەسی دیكە كە ناوەكانیان ئاشكرا نەبووە، لەسێدارە دراون.
بەمداوییانە بەشێك لە بەرپرسانی ئێرانی پرسی پێداچوونەوە بە یاسای سزای سێدارە بۆ قاچاغچییەكانی مادەی ھۆشبەریان ورووژاندووە، ڕووحوڵا حەزرەتپوور، ئەندامی فراكسیۆنی ماف و دادوەریی لە پەرلەمانی ئێران پێشتر ڕای گەیاند، 4500 بەندكراو سزای سێدارەیان بۆ دەرچووە.
27 8 2016
ئەندامێکی دەوڵەتی یاسا باس لە هەوڵەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ڕیفراندۆم دەکات و ڕای دەگەیەنێت: "حزبە کوردییەکان لەگەڵ ئەو هەنگاوەدا نین". سیاسەتمەدارێکیش ڕای دەگەیەنێت: "ئەوە مافی خەڵکی کوردستانە، نەک حزبەکان".
جاسم محهمهد، ئهندامی ئیئتیلافی دهوڵهتی یاسا له ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق ڕای گەیاندووە کە حزبە کوردییەکان لەگەڵ هەوڵەکانی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نین بۆ ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان، لە کاتێکدا پارتی دیموکراتیی کوردستان و بارزانی و تورکیا ڕێککەوتن لەسەر کۆنفیدرالیەتی کوردستان لە ناوچەکە، بە مەبەستی دەرفەتی زیاتر بە کوردانی عێراق و تورکیا.
ئەو قسەکانی بارزانی بەبیری خەڵک دەهێنێتەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامهوانی لەدوای دیداری لهگهڵ بهرپرسانی باڵای تورکیا له ئهنقهره ڕای گهیاندبوو، بهمزووانه گۆڕانکارییهکی زۆر له ناوچهکه ڕوو دهدات.
لە بەرامبەردا د. دیندار دۆسکی، سیاسەتمەدار و ئەندامی دەست لەکار کێشاوەی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “سەبەخۆیی و ڕیفراندۆم مافێکی خەڵکی کوردستانە، هیچ حزبێک بۆی نییە لەسەر ئەو مافە بڕیار بدات”. جەختیشی لەوە کردەوە: “بۆ دەوڵەتی یاسا نییە بڕیار لەسەر ئیرادەی خەڵکی کوردستان بدات، بەپێی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەر گەلێک مافی خۆی هەیە بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆی بدات، بۆیە هیچ حزبێکی کوردستان بە فەرمی نەیگوتووە لەگەڵ دەوڵەتدا نییە، ئەگەر هەشبێت، ئەو مافەی نییە، چونکە ڕیفراندۆم کە دەکرێت لەسەر بنەمای گەل دەکرێت”.
ئەو سیاسەتمەدارە کوردە ئەوەشی ڕوون کردەوە: “لە ڕاپرسییەکەی زانکۆی ئەمەریکی، نزیکەی ٪85ی زیاتری خەڵکی کوردستان لەگەڵ ڕیفراندۆمدا بوون، بۆیە ئێستا ئەوان دەیانەوێت شەقامی کوردستان بکەنە دوو بەشەوە".
دۆسکی لە لێدوانەکەیدا بۆ (باسنیوز) ئاماژەی بەوەش کرد: “خەباتی هەموو هێزە کوردییەکان بۆ ئەو ئامانجە بووە، ئەمە کێشەیەکە پەیوەندی بە گەلی کوردستانەوە هەیە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەک واقیعی هەرێمی کوردستان، داوای ڕیفراندۆم دەکات، چونکە ئەمە خواستی خەڵکی کوردستانە”.
پێشتر نووری مالیکی، سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا، لە میانی لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانی ئێران و لە پاش سەردانەکەی بۆ سلێمانی، ڕای گەیاندبوو: ”یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بە ئاراستەی سەربەخۆیی کوردستان ناڕۆن“.
27 8 2016
قەبارەی بارزگانیی نێوانیان 6.1. ملیار دۆلارە
له پهیوهندییه بازرگانهكانی نێوانیاندا، لهمهودوا ئێران و كۆریای باشوور، یۆرۆ له جیاتی دۆلار بهكاردێنن.
حهمید بهیدینیجاد، بهڕێوهبهری گشتیی ئاسایش و سیاسهتی نێودهوڵهتی له وهزارهتی دهرهوهی ئێران رایگهیاند، لهمهودوا مامهڵه بازرگانییهكانی نێوان ئێران و كۆریای باشوور بهیۆرۆ دهكرێت و چیدی مامهڵه بهدۆلار ناكرێت.
ئهم بهرپرسه ئێرانییه روونیكردهوه بهمهبهستی چارهسهركردنی كێشهكانی بهردهم بازرگانی ههردوو وڵات و، بهگوشاری ئێران، سیئۆل دانووستانی لهگهڵ واشنتۆن كرد بۆ ئهم پرسه و ئهمریكاش رهزامهندی دهربڕی كه راستهوخۆ، وۆن (دراوی كۆریای باشوور) بۆ یۆرۆ بگۆڕێت.
بهمشێوهیه بهپێی رێككهوتنی نێوان ههردوولایهن له 29-8-2016 بهولاوه ئێران و كۆریای باشوور له جیاتی دۆلار یۆرۆ بهكاردێنن.
قەبارەی بازرگانی نێوان ئێران و کۆریای باشوور لە ساڵی 2011 گەیشتبووە 17 ملیار دۆلار. لە ساڵی 2012 بەھۆی گەمارۆی ئابووری سەر ئێران، ئەم رێژەیە دابەزی. هاوکات قەبارەی بازرگانی ھەردوو وڵات لە ساڵی رابردوو گەیشتە ئاستی 6.1 ملیار دۆلار.
27/8/2016
شەهیدكردنی دیلەكان لەلایەن داعش
رۆژی هەینی 26-8-2016، داعش ڤیدیۆی شەهیدكردنی 15 دیلی بڵاوكردەوە، پێنج لەو دیلانەش کە لەلایەن پێنج منداڵەوە شەهید کران کوردن و خەڵکی رۆژئاوای کوردستانن.
بەپێی ڤیدیۆكە یەكێك لە منداڵە بكوژەكان كوردە و داعش به ناوی "ئهبو فوئاد كوردی" ناساندوویەتی.
داعش جگە لەوەی ئاماژەی بەوە كردووە دیلەكان كوردن و لە رەققە شەهیدكراون، هیچ زانیارییەكی دیكەی لەبارەی دیلەكان بڵاونەكردووەتەوە و، باسی لەوەش نەكردووە دیلەكان خەڵكی كام بەشی كوردستانن و، كەی و لەكوێ گیراون.
سەعید مەموزینی، بەرپرسی راگەیاندنی لقی14ـی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند " ئەو پێنج کوردەی لەلایەن داعشەوە شەهید کران، سەرجەمیان خەڵکی رۆژئاوای کوردستانن".
هاوکات داعش دیمەنی کوشتنی پێنج کەسی دیکەی بڵاوکردووەتەوە، کە لەلایەن پێنج چەکداری ریشسپییەوە بە دەمانچە دەکوژرێن و لە گرتەیەکی دیکەدا دیمەنی سەربڕینی 5 کەسی بڵاوکردووەتەوە.
داعش رایگەیاندووە نەوەی نوێ پێدەگەیێنێ، كە بریتییە لە راهێنانی جەستەیی بە منداڵان، داعش لە کەمپە تایبەتەکانی منداڵان مێشک دەشواتەوە و لەسەر کوشتن و چالاکی سەربازیی و خۆتەقاندنەوە رایاندەهێنێت.
27/8/2016
رەجەب تەیب ئەردۆغان و ڤلادیمێر پوتین
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرۆککۆماری تورکیا زانیاری لەبارەی ئۆپەراسیۆنی سوپای وڵاتەکەی لە جەرابلوس بە سەرۆکی رووسیا دا و، هەردوولا هاوڕابوون لەبارەی گەیاندنی هاریکاری بە شاری حەلەبی سووریا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی ئاژانسی هەواڵی تورکیا بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی سەرۆکایەتی کۆماریی تورکیا بڵاویکردوونەتەوە، رۆژی هەینی 26-8-2016، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا پەیوەندی بە ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیاوە کردووە و زانیاری لەبارەی ئۆپەراسیۆنی سوپای وڵاتەکەی بۆ شاری جەرابلوسی رۆژئاوای كوردستان (باكووری سووریا) داوەتێ.
ئاژانسی هەواڵی تورکیا رایگەیاندووە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، هەردوولا رێککەوتن لەسەر ئەوەی لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لووتکەی G-20 لە چین، کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵی ئەنجام بدەن.
هەروەک راشیگەیاندووە، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر خێراکردنی هەوڵەکان بۆ گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ شاری حەلەب لە سووریا.
هەر لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەوە، سەرۆکایەتی رووسیا "کریملین" راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە لەسەر خواستی تورکیا بووە و باسی بارودۆخی سووریایان کردووە.
لە راگەیێندراوەکەی کریمیلندا هاتووە: "لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا جەخت لەسەر کاری هاوبەش لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا کرایەوە و، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامیدان بە تاووتوێکردنی بابەتە نێودەوڵەتییەکان."
رۆژی چوارشەممە 24-8-2016، بە بەشداری سوپای سووریای ئازادی سەر بە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، ئۆپهراسیۆنی ئاسمانی و وشكانی بۆ سهر جهرابلوس له رۆژئاوای كوردستان (باكووری حهلهب) لهلایهن سوپای توركیا دەستیپێكرد و لە ئێوارەی هەمان رۆژدا جەرابلوس لەژێر دەستی داعش دەرهێنرا.
ئەمە كاردانەوەی تووندی یەپەگە و پەیەدەی لێكەوتەوە و رایانگەیاند داعش بیانووە و هێرشەكە بۆ رێگریكردنە لە پێشڕەوی هێزە كوردییەكان و ئۆپەراسیۆنەكەیان بە داگیركاری وەسفكرد، هاوكات حكومەتی سووریاش ئۆپەراسیۆنەكەی ئیدانەكرد و رایگەیاند پێویستە توركیا رێز لە سنوورە نێودەوڵەتییەكان بگرێت.
27/8/2016
بەیانی ئەمڕۆ گەریلاكانی پەکەکە بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو ھێرشیان کردە سەر خاڵێکی پشکنینی پۆلیس، کە نزیکەی ٥٠ مەتر لە بەشی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شارۆچکەی جزیری سەر بەشرناخی باكووری كوردستان دوورە.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی (ئەنادۆڵو)ی توركی، هێزەكانی پەکەکە بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو ھێرشیان کردووەتە سەر خاڵی پشکنینی پۆلیسی گەڕەکی کۆناکی سەر رێگای نێوان جزیر و شرنەخ کە نزیکەی ٥٠ مەتر لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شارۆچکەکە دوورە.
لە ھێرشەکەدا زیانێکی زۆر بە بینای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس کەوتووە و ژمارەیەكی زۆری بریندار رەوانەی نەخۆشخانەی گشتی جزیر کراون، بەڵام هێشتا ژمارەیان نەزاندراوە و دیار نیە كوژراویش هەبێت.
26 8 2016
سوپای توركیا بههاوكاری ئهمهریكا و سوپای سوریای دیموكرات و چهند گروپێكی دیكهی ناو سووریا، توانی له ماوهی 14 سهعاتدا جهرابلوس له دهستی گروپی تیرۆریستی داعش دهربهێنێت. بۆ چۆنیهتی ئهنجامدانی ئهو ئۆپهراسیۆنه و گرنگی ئهو ئۆپهۆاسیۆنه بۆ توركیا، رۆژنامهنووسی تورك (فههمی تاشتهكین) وهڵامی چهند پرسیارێكی سایتی بی بی سی توركی داوهتهوه.
له ساڵی 2013وه جهرابلوس له دهستی گروپی تیرۆریستی داعشه، پرسیار ئهوهیه بۆچی لهو كاتهوه توركیا بههیچ شێوهیهك بیری له ئۆپهراسیۆن نهكردووهتهوه و ئێستا بڕیاری ئهو ئۆپهراسیۆنهی داوه؟ بۆ وهڵامی ئهو پرسیاره، فههمی 5 هۆكار باس دەكات.
یهكهم: توركیا نایهوێت یهپهگه جهرابلوس له دهستی داعش دهربهێنێت، هۆكارهكهیشی ئاشكرایه سهغڵهته به بوونی یهپهگه لهو ناوچهیه. كوردهكانی رۆژئاوا بۆ ئهوهی كانتۆنهكانی كۆبانێ و عهفرین به یهكهوه ببهستنهوه زۆر گرنگی به جهرابلوس دهدهن، بۆیه توركیا رێگری لهو رووهوه دهكات.
دووهم: توركیا دهیهوێت دهست بهسهر ئهو ناوچهیهدا بگرێت تا رێگه له جیهادچییهكان بگرێت بۆ نههاتنه ناو توركیاوه. ههروهها توركیا پێشتر به هیچ شێوهیهك هێرشی بۆ سهر داعش نهدهكرد چونكه پێی باش بوو داعش له بهرامبهر یهپهگه به كاربهێنێت، بهڵام كاتێك یهپهگه رۆژئاوای فوراتی تێپهڕاند و هاوكێشهكه گۆڕا، توركیا كهوته ژێر فشاری رای گشتی ناوهخۆی و ناچار بوو كه هێزهكانی ئۆپۆزسیۆنی سهر به خۆی له سووریا كۆ بكاتهوه و لهم شهڕهدا بهكاریان بهێنێت.
سێیهم: لهو كاتهوهی توركیا بنكهی ئینجهرلیكی به رووی ئهمهریكا و هاوپهیماناندا كردەوه بۆ لێدانی داعش، ئیدی داعش كردهوهی تیرۆرستی له توركیا ئهنجام دهدا و زیادیشی كرد، بۆیه لهمهودوا توركیایش دهستهوهستان ناوهستێت و پهیامێكی بۆ داعش نارد.
چوارهم: ههر دوای خستنه خوارهوهی فڕۆكهیهكی رووسی له ساڵی 2015 ئیدی توركیا كهوته دهرهوهی بازنهی سیاسی سووریاوه، بهڵام ئێستا خۆی خستهوه ناو ئهو هاوكێشهیه.
پێنجهم: ئهم ئۆپهراسیۆنه رێگه خۆش دهكات بۆ ئهو گروپانهی هاوكاری توركیان و دژی ئهسهد دهجهنگن بهوهی له سووریا مهعنهویاتیان بهرزتر دهبێت، به تایبهت له حهلهب كه حاڵیان زۆر خراپه.
فههمی پێی وایه كه به بێ ئاگاداری و رهزامهندی روسیا، توركیا به هیچ شێوهیهك ناتوانێت بچێته ناو خاكی سووریاوه، چونكه روسیا به s400 رێگهی نهدهدا فڕۆكهی توركی بچێته ناو خاكی سووریاوه، بۆیه دیاره كه ئهو 2 وڵاته رێككهوتنیان كردوه.
باس لهوهیش دهكات كه توركیا ناتوانێت له یهپهگه بدات، چونكه ئهمهریكا رێگهی پێنادات و یهپهگه هاوپهیمانێكی نزیكی ئهمهریكایه. ههروهها روسیایش رێگه نادات ئۆپهراسیۆن دژی یهپهگه ئهنجام بدرێت، ههروهها ئهسهدیش دڵخۆش نییه بهوهی یهپهگه وهكو سینییهكی ئاڵتونی پێشكهشی ئهردۆگان بكرێت.
له درێژهی ئهو دیمانهیهدا فههمی پێی وایه راسته ئامانج پاككردنهوهی داعشه لهسهر سنوور، بهڵام سهرهكیترین ئامانج بۆ توركیا رێگهگرتنه له پێشڕهوییهكانی یهپهگه له ناوچهكه، بهڵام لهگهڵ ئهوهشدا ناتوانێت رێگری له یهپهگه بكات بۆ رزگاركردنی ئهلباب.
له وهڵامی ئهو پرسیارهی جهرابلوس بۆچی بۆ كوردهكان گرنگه دهڵێت: "له خهیاڵی یهپهگهدایه كه جوگرافیای عهفرین گهورهتر بكات و فیدرالییهتی لێ رابگهیهنێت. توركیا و سووریایش لهو روهوه رێگری لێ دهكهن. ههروهها ترسێكی دیكهیش ههیه كه لهو ناوچهیهدا بوونی هێزێكی گهورهی سهربازی ئهمهریكی به بهردهوامی نهك كاتی. ئهگهر جهرابلوس بوونی نهبوایه، عهفرین و كۆبانی به یهكهوه دهبهسترانهوه و مهنبهج و ئهلبایش به یهكهوه دهبهسترایهوه ناوچهیهكی 40 كیلۆمهترییان لهگهڵ توركیا دهبوو".
26/8/2016
نامەیەكی سەرئاوەڵادا بۆ سەركۆماری ئەو وڵاتە داوای گەڕاندەنەوەی شكۆمەندی و ڕێز بۆ جیھانی میوزیكی ئێران
دەكەن.
دوای گوتەكانی وەزیری ڕۆشنبیریی ئێران و وتارخوێنی چەند مزگەوتێكی پارێزگاكانی ئێران، لەبارەی قەدەغەكردنی كۆنسێرت، سێ ھەزار ھونەرمەندی ئێرانی لە نامەیەكدا ناڕەزایەتی خۆیان بەرانبەر ئەو قسانە دەربڕی.
ئەو نامەیە واژۆی ھونەرمەندانی بەناوبانگی ئێرانی پێوەیە و تێیدا ھۆشدارییان داوە كە حەسەن ڕۆحانی زۆر درەنگ ھەڵوێستی خۆی لە بەرانبەر قەدەغەكردنی كۆنسێرت لە شاری مەشھەد و چەند شارێكی دیكەی ئێران دەربڕیوە.
لەو نامەیەدا ھاتووە، ئێستا كە پۆستی سەركۆماری ئێرانتان لە ئەستۆیە و دەسەڵاتی جێبەجێكاریتان ھەیە، دەبێ زۆر باش بزانن بەرپرسیارێتیی قەدەغەكردنی كاری ھونەری لە ئەستۆی بەڕێزتانە.
ئەو ھونەرمەندانە دەڵێن، سەركۆمار دەبێ باش بزانێت كە ئەمنیەتی پیشەیی كۆمەڵگەی ھونەرمەندان و بەتایبەت جیھانی میوزیكی ئێران كەوتووەتە مەترسییەوەوە و ئەمەش بەو مانایە دێت كە ئێران خەریكە دەبێتە ئەفغانستان و پاكستان، ئەوەش واتە لاوازی یاساكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران.
ھونەرمەندانی ئێرانی دەڵێن، داواكارین بە شێوەی جدی و ڕاشكاوانە مامەڵە لەگەڵ ئەو كەسانە بكرێت كە بڕیاری ھاوشێوە دەدەن و داوا دەكەین شكۆمەندی و ڕێز بۆ كۆمەڵگەی میوزیكی ئێران بگەڕێتەوە.
25.8.2016
حكومەتی توركیا رایگەیاند سەرەڕای ئەوەی ئەمریکا گرەنتی دا لەبارەی کشانەوەی پەیەدە بۆ رۆژهەڵاتی رووباری فورات، بەڵام تا ئێستە پەیەدە لەهەوڵی فراوانکردنی پاوانخوازیدایە. بەو هۆیەوە سوپای تورکیا تۆپبارانی ناوچەکانی پەیەدەی کردووە.
دوێنێ شەوی پێنجشەممە حكومەتی توركیا رایگەیاند دوای ئەوەی کە لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥دا، بەپاڵپشتی هێرشی ئاسمانی ئەمریکا، چەکدارانی پەیەدە بە بیانووی رووبەڕووبوونەوەی داعش پەڕینەوە بۆ ئەوبەری رۆژئاوای رووباری فورات، لەو کاتەوە پەیەدە لەهەوڵی زیاترکردن و بەهێزکردنی دەسەڵاتی خۆیدایە.
لە کاتی پێشرەوییەکانی سوپای سووریای ئازاد لە جەرابلوس و کشانەوەی داعش لەناوچەکە، پەیەدە جارێکی تر کەوتەوە خۆی و رۆژی رابردوو بەرزاییەکانی شاماکلی، چاکماکلی و گوندەکانی بالابان و ماغاراو ئەمارینای باکووری منبجی کۆنترۆڵ کردەوە و بەرەو رۆژهەڵاتی جەرابلوس پێشڕەوی کردووە.
چەکدارانی پەیەدە کە لەژێر ناوی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ناوچەکە جێگیر بوون، لەلایەن یەکە هەواڵگرییەکانەوە زانیاری درابوو لەسەر بنەمای ئەو زانیاریانەش سەعات ١٨:٠٠ی ئێوارە دەست کرا بە تۆپبارانکردنی ئەمارینا بە مەبەستی رێگریکردن لە پێشرەوی ئەم هێزانە.
دوای ئەوەی کە لە ١٢ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥دا پەیەدە خۆیان جارێکی تر رێکخستەوە لەژێر ناوی هێزەکانی سووریای دیموکرات، ئەمریکا یارمەتییەکانی خۆی بۆ پەیەدە زیاتر کرد لەژێر ناوی شەڕ لە دژی داعش. بەو شێوەیەش پەیەدە لەهەوڵی دروستکردنی هێڵێکی تایبەت بە خۆی بوو بەدرێژایی سنووری سووریا.
رێکخراوەکە لە ژێر ناوی هێزەکانی سووریای دیموکرات بەردەوامە لە پێشرەوییەکانی بەخەیاڵی لێکدانەوەی هەریەک لە کۆبانی و عەفرین و حەسەکە ، بەدرێژایی سنووری سووریا تاکو دەسەڵاتی خۆی تێدا بسەپێنێت.
26/8/2016