سەرەڕای سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ روسیا، هێشتا ئەو وڵاتە داوا دەکات کورد لە رۆژئاوای کوردستان بانگهێشتی دانوستاندنەکانی ئاشتی سووریا بکرێن.
سەردانی ئەردۆغان بۆ رووسیا هەنگاوێکی گەورەبوو، بەڵام هێشتا نەبووەتە هۆی گۆڕانی هەڵوێستی رووسیا دەربارەی پەیەدە. بەپێچەوانەی تورکیا، رووسیا هێشتا داوای بەشداری پەیەدە دەکات لە دانوستاندنەکانی ئاشتی سووریا.
ڤیتاڵی چۆرکن، باڵیۆزی رووسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئێمە ئێستاش هەر دەڵێین دەبێت بە زووترین کات کوردانی سووریا بەشداربن لە دانوستاندنەکاندا".
بەڵام لەهەمانکاتدا ئەم گەورە دیپلۆماتکارەی رووسیا ئاماژەیەکی بەهێزیدا کە لەوانەیە ئەم هەڵوێستەی مۆسکۆ بەرامبەر بە پەیەدە گۆڕانی بەسەردا بێت.
باڵیۆزی رووسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت: "لەوانەیە شتەکان بگۆڕێن، نازانم ئەمڕۆ چی لە سان پترسبۆرگ باسکراوە. بەڵام هەر دەبێت تورکیا لەوە تێبگات کە بەشداری پێکردنی کورد لە دانوستاندنەکان یەکێکە لەو شتانەی کە گرنگ دەبێت بۆ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا".
لە دوای 9 مانگ لە رووداوی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی رووسی لە لایەن تورکیاوە، ئەمە یەکەمین جارە ڤیتاڵی چۆرکن بە تووندی رەخنە لە تورکیا نەگرێت.
بەڵام ئێستا هیچ پرۆسەیەکی سیاسی لە سووریا یاخود پرۆسەی دانوستاندن لە جنێڤ بوونیان نیە تاوەکو پەیەدە بەشداری تێدا بکات یاخود نەیکات. بە گوێرەی سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی لە دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ستافان دیمستۆرا بە ئەندامانی ئەنجوومەنەکەی گووتوە کە ئێستا هیچ چانسێک نیە بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکان لە نێوان ئۆپۆزیسیۆن و حکومەتی سووریا.
هەر بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، دیمستۆرا بە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی راگەیاندووە کە خراپی رەوشی شاری حەلەب بەربەستی سەرەکییە لە پێش دووبارە دەستپێکردنی دانوستاندنەکان.
پیتەر وڵسن باڵێۆزی بەریتانیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "تۆ ناتوانی رووداوی مەیدانەکانی شەڕ و پرۆسەی سیاسی لە یەکتر جیابکەیتەوە. دەبێت دۆخەکە لەسەر ئەرزی واقع بەرەو باشتر ببرێت".
بۆ ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، پێش دەستپێکردنی هەر دانوستاندنێک لە جنێڤ دەبێت حکومەتی سووریا و رووسیا هێرشە ئاسمانییەکانیان بۆ سەر حەلەب بوەستێنن.
ئەلێکسز لامێک جێگری باڵیۆزی فەرەنسا بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لەم دۆخەی ئێستا و لەگەڵ بەردەوامبوونی تراژیدیای حەلەب، بە دڵنیاییەوە هیچ چانسێک نیە بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی سیاسی".
لە نەتەوەیەکگرتووەکان زۆربەی دیپلۆماتکاران هاوران، بێ رێککەوتن لە نێوان رووسیا و ئەمریکا زەحمەتە دانوستاندنەکانی ئاشتی سووریا دەستپێبکەنەوە.
12/8/2016
پلاتفۆرمی دیموکراتی کورد لە باکووری کوردستان کە خۆی وەک پەدەکە باکوور دەناسێت، رایگەیاند:" لە ماوەی شەش مانگی داهاتوو دەبێتە پارتێکی یاسایی لە باکووری کوردستان".
ئەو پلاتفۆرمە کە پێش ماوەیەک لە هەولێر یازدەیەمین کۆنگرەی خۆی بەست دەشڵێت:" ئیدی وەک پەدەکە باکوور دەست بەخەباتی سیاسی دەکەن و هەوڵیش دەدەن یەکڕیزی لەنێو لایەنەکانی باکوور دروست بکەن".
بەرپرسی كارگەی ئیزۆگامی شاری "ئابدانان" سەر بە پارێزگای ئیلام ڕای گەیاند، ئەمڕۆ ئەو كارگەیە بەتەواوی لە ئاگردا سووتا و تا ئێستا ھۆكاری ئاگركەوتنەوەكە ڕوون نەبووەتەوە.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە (11/9/2016)، سەید مورادی، بەرپرسی كارگەی ئیزوگامی ئاندانان گوتی: "تاكە كارگەی ئیزۆگامی شاری ئابدانان كە دەكەوێتە كۆمەڵگەی پیشەسازیی سەرابباغ ئاگری تێبەر بووە و بەتەواوی سووتاوە".
بەگوتەی مورادی ئەوە بۆ دووەمین جارە ئەو كارگەیە دەسووتێت، بەڵام ھۆكاری ئاگركەوتنەوەكە ڕوون نەبووەتەوە.
شاری ئابدانان دەكەوێتە 160 كیلۆمەتری باشووری پارێزگای ئیلام لە كوردستانی ڕۆژھەڵات و ژمارەی دانیشتوانی نزیكەی 50 ھەزار كەسە.
11/8/2016
بەگوێرەی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانی دامەزراوەی گفتوگۆی ستراتێژی ISD، زیاتر لە نیوەی ئەو بیانییانەی لەدژی داعش چەك ھەڵدەگرن، تێكەڵ بە ھێزە كوردییەكان دەبن.
دامەزراوەی گفتوگۆی ستراتیژیك دوێنێ ڕاپۆرتێكی بڵاو كردووەتەوە، تێیدا ھاتووە، زیاتر لە نیوەی ئەو بیانییانەی لەدژی داعش چەك ھەڵدەگرن، دەچنە ڕیزی ھێزە كوردییەكان و ھاوشانی ئەوان ڕووبەڕووی داعش دەبنەوە.
لە ڕاپۆرتی دامەزراوەی، Institute for Strategic Dialogue (ISD) دا ھاتووە، 31%ی كەسانی بیانی كە لەدژی داعش چەكیان ھەڵگرتووە، تێكەڵ بە یەپەگە بوون و زیاتر لە 22%یش شاشبەشانی پێشمەرگە لە بەرەكانی شەڕ لە ھەرێمی كوردستان لەدژی داعش لەسەنگەر دان.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە ئەو چەكدارە بیانییانە لە 26 وڵاتەوە ھاتوونەتە كوردستان و 98%یان خەڵكی ئەمەریكا و وڵاتانی ئەورووپین، گەورەترین گرووپیش، یەكەیەكی ئەمەریكییە كە لە 114 سەربازی خانەنشینی ئەمەریكی پێك دێن.
ناوەندی دامەزراوەی ISD لە شاری لەندەن و لێكۆڵینەوەی لەسەر 300 چەكداری بیانی لە ھەرێمی كوردستان و كوردستانی ڕۆژئاوا كردووە.
بەگوتەی لێكۆڵەرانی ئەو دامەزراوەیە، ئەوەندەی لێكۆڵینەوە لەسەر ئەو بیانیانە كراوە كە چوونەتە ڕێزەكانی داعشەوە، ئەوەندە لێكۆڵینەوە لەسە ئەر سەدان بیانییە نەكراوە كە شاشبەشانی پێشمەرگە لەدژی رێكخراوی داعش شەڕ دەكەن.
11/8/2016
پرۆژە یاسایەک بۆ لێبوردنی گشتیی لە پەرلەمانی عێراقە، کە بەپێی بڕگەیەکی، زیندانییەکان دەتوانن ماوەی زیندانییەکەیان بکڕنەوە.
رۆژی پپێنجشەممە 11ـی ئابی 2016، سەلیم شەوقی، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، کە کڕینەوەی رۆژەکانی زیندان، تەنها بۆ ئەوانەیە، کە بە بەر لێبوردنی گشتی دەکەون.
سەلیم شەوقی هەروەها رایگەیاندووە، کە بەپێی بڕگەیەکی ئەو پرۆژە یاسایە، لەبەرامبەر هەر رۆژێک، کە لە ماوەی زیندانییەکەی ئەو کەسە زیندانییەی بەر لێبوردنی گشتی دەکەوێت، دەمێنێتەوە، پێویستە هەشت هەزار دینار بدرێتە خەزێنەی وڵات.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە مەرجێکی دیکە بۆ کڕینەوەی رۆژەکانی زیندان ئەوەیە، کە ئەو زیندانییە لە لێبوردنی گشتیی ساڵی 2008 سودمەند نەبووبێت.
11/8/2016
ئاسایبوونەوەی پەیوەندی توركیا و رووسیا كاریگەری لەسەر رۆژئاوای كوردستان دەبێت
شرۆڤەكارانی رووسیا پێیانوایە، باشتربوونی پەیوەندییەكانی توركیا و رووسیا لە بەرژەوەندی كوردە لە رۆژئاوا و باشووری كوردستان.
دوو شرۆڤەكاری سیاسی، كە قسەیان بۆ رووداو كردووە، ئاماژە بەوە دەكەن، رووسیا دەتوانێت كاریگەری لەسەر هەڵوێستی توركیا هەبێت بۆ بەشداری كورد لە دانووستاندنەكانی جنێڤ لەبارەی قەیرانی سووریا، كە مۆسكۆ پشتگیریی و ئەنقەرە دژایەتی دەكات.
11/8/2016
رووداو - مۆسكۆ
شرۆڤەكارانی رووسیا پێیانوایە، باشتربوونی پەیوەندییەكانی توركیا و رووسیا لە بەرژەوەندی كوردە لە رۆژئاوا و باشووری كوردستان.
دوو شرۆڤەكاری سیاسی، كە قسەیان بۆ رووداو كردووە، ئاماژە بەوە دەكەن، رووسیا دەتوانێت كاریگەری لەسەر هەڵوێستی توركیا هەبێت بۆ بەشداری كورد لە دانووستاندنەكانی جنێڤ لەبارەی قەیرانی سووریا، كە مۆسكۆ پشتگیریی و ئەنقەرە دژایەتی دەكات.
ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق کە نووری مالیکی سەرۆکایەتی دەکات، داوا لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات، لە پرۆژەی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان پەشیمان ببێتەوە و ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیش دەڵێت: "عێراق کەڵکی پێکەوە ژیانی نەماوە".
پاش ئەوەی بەشێک لە ئەندامانی دەوڵەتی یاسا، داوایان لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد، واز لە پرسی ڕیفراندۆم و دیاریکردنی چارەنووسی کوردستان بهێنێت. ئەمڕۆ چوارشەممە 10\8\2016، د. محەمەد ئەحمەد، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: “کورد لە مێژووی خۆیدا بێبەش کراوە لەو مافانەی کە هەر نەتەوەیەک هەیەتی و هەموو نەتەوەیەک مافێکی سرووشتیی خۆیەتی بگاتە ئاواتی خۆی، بەڵام ئەمرۆ واقعی عێراق وایە کە هەموو دەوڵەتان دەیانەوێت فشارێک دروست بکەن کە جارێ بە یەکگرتوویی بمێنێتەوە، ئەوەش لەسەر هەندێک بنەما، لەوانە جێگیرکردنی مافە دەستورییەکانی کورد لە دەستووردا و عێراق عێراقێکی تەوافوقی بێت و پابەندبن بە دەستوورەوە، جگە لەوەی جۆرێک لە هەماهەنگیی نیشتمانی هەبێت و کورد بە مافە ڕەواکانی خۆی بگات”.
ئەوەشی ڕوونکردەوە کە عێراق هیچ بە دەستوورەوە پابەند نییە و هەموو تەوافوقێکیشی خستووەتە ژێر پێی و گوتی: “ئەگەر ئەم عێراقییانە پابەند نابن بە دەستوور و مافی گەلی کوردستان نادەن، کورد مافی خۆیەتی بیر لە بژاردەی دیکە بکاتەوە، چونکە لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی یاسادا، کورد بێ بەشکرا لە عێراق و لە شایستەی خۆی، ئێستا ئەوان دووبارە دەیانەوێت پێمان بڵین لە عێراق بن؟ عێراق کەڵکی ئەوەی نەماوە بۆی بگەڕێینەوە”.
10/8/2016
دەمیرتاش
له هه‌ڤپه‌یڤینێكی تایبه‌تدا لەگەڵ رۆژنامەی جومهوریەتی تورکی، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په" رایگه‌یاند، ده‌رگایان كراوه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌و دانووستانی ئاشتی له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و ده‌كرا ئەگەر نیەتی رێککەوتنی هەبێ و وز لە کارە نابەجێکانی بێنێ، هەروەها هەڕەشەکانی جەمیل بایکیشی بە تووندی رەتکردەوە کە گوتبووی شەڕ دەبەینە شارەکان و دەڵێ: شتی وا لە پەکەکە قبوڵناکەین.
ئەمەش چەند بڕگەیەکی قسەکانییەتی:
ده‌میرتاش ئاشكرای كرد، هه‌واڵی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی له هاوژینه‌كه‌ی زانیوه و له‌مباره‌یه‌وه گوتی "له ئیسته‌نبوڵ دوای گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ ئامه‌د،
هاوژینەکەم هەواڵی کودەتاکەی پێ گوتم
منداڵه‌كانم خه‌وتبوون و هاوژینه‌كه‌م سه‌رقاڵی پێداچوونه‌وه بوو له تۆڕه كۆمهڵایهتییهكانداو پێی گوتم دۆخێكی نائاسایی له ئیسته‌نبوڵ روویداوه‌و جموجۆڵێكی نائاسایی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هه‌یه‌و چه‌ند وێنه‌یه‌كمان سه‌یر كرد، سه‌رسام بوو به‌وه‌ی ئاخۆ راسته ئه‌م وێنانه؟ من ئه‌ركی سه‌ربازیم له بنكه‌ی هاسداڵ له شاری ئاماسیا ئه‌نجامدا. له‌م شاره‌دا ژماره‌ی پۆلیس زۆر كه‌مه‌و له هه‌ر دۆخێكی ناهه‌مواردا، سوپا ده‌ستبه‌كار ده‌بێت. به‌ڵام دیمه‌نه‌كان ئاماژه‌یان به‌ڕووداوێكی ناسروشتی دهكردو بیرم له كوده‌تا نه‌كرده‌وه‌و هه‌ستم به‌شتێكی نامۆ كرد.
ده‌سبه‌جێ ده‌ستم به‌ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌ت كرد، به‌ڵام سه‌رجه‌میان بەردەست بوون و دواتر له رێگه‌ی
ته‌له‌فۆنی هه‌موو حكومه‌ت بەردەست نەبوو
په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه‌كه‌مان زانیم كه كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی به‌ڕێوه‌یه‌و ئه‌نجام ده‌درێت و به‌رپرسانی حكومه‌ت سه‌رقاڵی دانووستان و قایلكردنی كودهتاچییهكانن. ئه‌گه‌ر پاشه‌كشه نه‌كرێت، ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌و زانیارییه سه‌ره‌تاییانه مایه‌ی خێر نه‌بوون. هه‌روه‌ها زانیاریم پێگه‌یشت به‌وه‌ی حكومه‌ت بڕیاربوو هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردن دژ به‌ژماره‌یه‌كی فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی و ئه‌فسه‌ری باڵای سوپا ئه‌نجام بدات و ئه‌وانی پێشتر ده‌ستیان كرده‌وه‌و هه‌وڵی ئه‌نجامدانی كوده‌تای سه‌ربازییان كرد.
هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی سه‌ردانیكردم و هاوڕێیانیشم به‌هه‌مان شێوه هاتنه لام و داوایان لێكردم به‌ره‌و شوێنێكی ئارامتر و پارێزراوتر بچم و خۆم حه‌شار
یه‌كه‌مجاره فرۆكه جه‌نگییه‌كان به‌ڕێڕه‌وی پێچه‌وانه ده‌فڕین
بده‌م، به‌ڵام ره‌تمكرده‌وه، چونكه ده‌مویست بزانم چ ده‌گوزه‌رێت. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر نیازیان كوشتن و ده‌ستگیركردنمان بێت بێگومان به‌ر له‌وه‌ی هه‌ستی پێ بكه‌ین ئه‌نجامیان ده‌دا. بۆیه شه‌وی كوده‌تاكه هه‌رگیز نه‌چوومه ده‌ره‌وه. دوای پێنج خولهك له TRT راگه‌یێندراوی كوده‌تای سه‌ربازیی خوێندرایه‌وه، له خواره‌وه كاروانی ده‌هۆڵ و زوڕنا و گۆرانیگوتن تێپه‌ڕی، زانیم سیسته‌می زۆره‌مله جێبه‌جێ نه‌كراوه و پاشان په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیم بهئیزمیر و ئادییامان كرد، له‌م دوو شاره دۆخه‌كه زۆر ئاسایی بوو. دواتر زانیمان كه سوپا هه‌مووی به‌شدارنین له‌م هه‌وڵه‌ی كوده‌تایه. بۆ یه‌كه‌مجار فرۆكه جه‌نگییه‌كان به‌سه‌ر ماڵی من تێپه‌ڕین و به‌پێچه‌وانه‌ی رێڕه‌وه‌كان هه‌ڵفڕین و له ئامه‌دیش دۆخه‌كه ئاسایی بوو به‌ڵام هیچ ئاكپارتییهك له شه‌قام نه‌ده‌بینرا.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا خۆی به‌سته‌ملێكراو و تاكه قوربانی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه نیشاندا، به‌وه‌ی به‌هۆی سیاسه‌ته‌كان و هه‌وڵی
ئه‌ردۆغان تاكه قوربانی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه نه‌بوو
گه‌شه‌پێكردنی توركیا دژایه‌تی ده‌كه‌ن. بۆیه پێویسته هه‌موو كه‌س دڵنه‌وایی بده‌نه‌وه. هه‌ده‌په دڵنه‌وایی نه‌كرد بۆیه زۆر نیگه‌ران بوو. په‌رله‌مان بۆردوومانكرا، بۆیه ئه‌و تاكه قوربانی و سته‌ملێكراو نییه. ئه‌گه‌ر كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه سه‌ركه‌وتوو بوایه، هیچ په‌رله‌مانتارێك و سه‌رۆكی لایه‌نی سیاسی له ده‌ره‌وه نه‌ده‌بوو. ئه‌گه‌ر سه‌رۆككۆمار دهستگیركرابایه، بێگومان سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاره‌كان و به‌رپرسه حكومی و حزبییهكانیشیان ده‌ستگیر ده‌كرد. بۆیه ئه‌گه‌ر پرسه هه‌بێت، ئه‌ردۆغان به‌ته‌نیا خاوه‌ن پرسه‌كه نییه، به‌ڵكو هه‌موومان خاوه‌ن پرسهكهین و كۆمه‌ڵگه سته‌ملێكراو ده‌بوو.
ئه‌ردۆغان ئامانجێكی سیاسی هه‌یه. نه‌ته‌وه‌په‌رستیی توركی پێویستی بهشۆڤینیزمی هه‌یه و هه‌ده‌په هیچ پێكهاته‌یه‌كی له‌مشێوه‌یه‌ی لێ ده‌رناچێت.
ئه‌ردۆغان ناتوانێت به‌بێ دوژمنكاری بگوزه‌رێت
هه‌ده‌په خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌په‌رستیی توركی ناكات، ئه‌گه‌ر ویستیشی هه‌بێت بۆی ناكرێ. ئه‌ردۆغانیش به‌بێ دوژمنكاری ناتوانێت بگوزه‌رێت. هه‌رچه‌ند داوای دانووستان بكات، وتاره‌كه‌ی له گۆڕه‌پانی یه‌نی كاپی له ئاستێكی مامناوه‌ند بوو. چونكه له‌و توانایه‌دا نییه هێرش بكاته سه‌ر لایه‌نه‌كان. ئه‌و هه‌ست ده‌كات هه‌ده‌په مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌و دوژمنكارییه بۆ خودی خۆی.
ئه‌گه‌ر بانگهێشتیش بكرابوومایه به‌شداریم نه‌ده‌كرد. ئه‌مه نه‌ك بۆچوونی من بوو، به‌ڵكو ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ده‌په بڕیاری دابوو. پێویست بوو
ئه‌گه‌ر بۆ یه‌نی كاپی بانگهێشت بكرابوومایه به‌شداریم نه‌ده‌كرد
ده‌سبه‌جێ دوای كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه سه‌ركرده‌كان كۆبوونه‌وه‌مان ساز بكردایه. ئێمه بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانمان دەکرد ئەگەر بانگبکراینایە.. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ گۆڕه‌پانی یه‌نی كاپی بانگهێشت كراباین، پرسیار له‌خۆمان ده‌كرد، بۆچی به‌شداربین و له‌سه‌ر چی دانووستان كراوه تا قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین. به‌بێ ئاگاداربوون له ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كان و نه‌بوونی به‌رچاو روونییه‌ك هیچ مانای به‌شداریكردنمان نه‌ده‌بوو. نازانم پارته‌كانی دیكه له‌باره‌ی چی رێككه‌وتوون. سه‌رۆككۆمارو جه‌هه‌په و مه‌هه‌په ئه‌وه‌ی ده‌یانزانی باسیان كرد. هیچ سازانێك له‌م نێوه‌نده نه‌بینرا. خه‌ڵكی به‌سۆزێكی هاوبه‌شه‌وه روویانكرده گۆڕه‌پانه‌كه، به‌ڵام له شانۆیه‌كه هیچ شتێكی سه‌رنجڕاكێش نه‌بوو. به‌و مه‌رجانه به‌شداریمان نه‌ده‌كرد، به‌ڵام كه‌ش و مه‌رجی به‌شداریكردنمان ساز ده‌كرد. له گۆڕه‌پانی یه‌نی كاپی كاتێك كڵیچدارئۆغڵو وتاری پێشكه‌ش ده‌كرد چه‌ند كادیری جه‌هه‌په ئاماده‌بوون. له گۆڕه‌پانی یه‌نی كاپی 79 ملیۆن كه‌س نه‌بوون، كادیرانی جه‌هه‌په نه‌بوون له‌گه‌ڵ رێز و حورمه‌تی تایبه‌تم ناكرێ بڵێیت میتینگی 79 ملیۆن كه‌سی.
ئێمه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كمان له‌گه‌ڵ گرووپی گوله‌نییه‌كان نه‌بووه. به‌پێچه‌وانه‌وه له‌زۆربه‌ی پرسه‌كاندا ره‌خنه‌مان له گوله‌نییه‌كان گرتووه. ئاكپارتی و جه‌هه‌په
هه‌ر سێ پارته‌كه‌ش په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ گوله‌ن هه‌یه
و مه‌هه‌په له‌سه‌ر ئاستێكی دیاریكراوی رێكخستنه‌كاندا په‌یوه‌ندییان بهگولهنهوه كردبوو. به‌مشێوه‌یه ئهكمهلهددین ئیحسان ئۆغڵو كرایه كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا. سه‌ركرده‌كانی جه‌هه‌په ئاگادار نه‌بوون، به‌ڵام كاتێك له رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌كانه‌وه زانییان، شۆك بوون. تا به‌مدواییانه‌ش مه‌هه‌په په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ گوله‌نییه‌كان هه‌بوو. تا لێكۆڵینه‌وه‌و لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ رێكخستنه‌كانی ئه‌م سێ پارته نه‌كرێت، نا‌توانیت بڵێیت به‌ره‌نگاری كوده‌تاچییه‌كان بووینه‌وه. له ئه‌نقه‌ره سیاسه‌توان و به‌رپرسی زۆر هه‌بوون، له ئاماده‌باشی ته‌واو بوون بۆ كوده‌تا سهربازییهكهو ده‌یانگوت ئه‌ردۆغان ده‌ڕوات و پێویست به به‌رهه‌ڵستكاری توند نابێته‌وه هه‌ر ئه‌وانه‌ش بوون هێنده په‌رۆش بوون بۆ هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاران و ئه‌مه‌ش یه‌كێك بوو له هۆكاره‌كان. كڵیچدارئۆغڵو بانگهێشتی باره‌گایه‌كی سه‌ربازی كرابوو، كاتێك دژایه‌تی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی ده‌كرد. دوای گفتوگۆیه‌كی زۆر، هاته سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كان و پشتیوانی خۆی بۆ هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی راگه‌یاند. پێویسته كاك كه‌مال هۆكاری گۆڕینی بۆچوونه‌كانی ئاشكرا بكات.
به‌رپرسه‌كان كاتێك له‌سه‌ر شانۆی گۆڕه‌پانی یه‌نی كاپی پێكه‌وه رایانگه‌یاند كه هه‌موویان دژ به فه‌تحوڵا گوله‌نن و ده‌ست له‌ناو ده‌ست خاوه‌نی ئیراده‌ی
سازان چییه هیچ زانیاری‌یان نییه
نیشتمانین ئه‌مه جگه له دروشمێكی دره‌وشاوه هیچ مانایه‌كی دیكه‌ی نییه. بنه‌مایه‌ك و پره‌نسیبێكی ره‌وشتی و دروست پیشان نه‌درا. ته‌نیا زبڵه‌كان له‌ژێر به‌ڕو كومبارهكاندا شاردراوه‌ته‌وه به‌ڵام هه‌رگیز نازانن پیسایی ئه‌م زبڵانه رۆژێك وه‌ك بۆمبێك به‌ڕوویاندا ده‌ته‌قێته‌وه. یه‌كێك له هۆكاره‌كانی كوده‌تاش ئه‌مه بوو. ئێستاش دۆخه‌كه زۆر خراپه و بێ بنه‌مایه و سازانهكان مایه‌پووچن. هیچ زانیارییه‌كیان نییه له‌سه‌ر چی و له‌سه‌ر كێ سازانیان كردووه. سازان شتێكی جوانه به‌ڵام پێویسته بنه‌مای هه‌بێت. ئه‌و سه‌ركردانه‌ی له گۆڕه‌پانی یه‌نی كاپی كۆبوونه‌وه، نازانرێت توركیا به‌ره‌و كوێ ده‌به‌ن؟ سه‌ركرده‌ی هه‌ر سێ پارته‌كه له باره‌ی كودهتاو گوله‌نه‌وه كێشه‌یان هه‌یه به‌ڵام هه‌ده‌په له‌م دوو پرسه‌دا بێگه‌رده.
منیش كاندید بووم بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی توركیا به‌ڵام هیچ پشتیوانییه‌كی ده‌ره‌كیم نه‌بوو به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن گوله‌نه‌وه. گرووپی جه‌ماعه‌ت داوایان له
ئیحسان ئۆغڵو كاندیدی گوله‌ن بوو
رێكخستنه‌كانی هه‌ر سێ پارته‌كه كرد ده‌نگ به ئهكمهلهددین ئیحسان ئۆغڵو بده‌ن یان به‌لانی كه‌م به‌چرپه‌ی بن گوێ رێنماییان پێدان ده‌نگیان پێ بده‌ن.
به‌ر له كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه 5 فه‌رمانی بانگهێشتكردنم بۆ دادگه به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه پێگه‌یشت.
دوای كوده‌تا 12 جار فه‌رمانی بانگهێشتنم بۆ دادگه پێگه‌یشت
دوای كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ش 12 جار پێم گه‌یشت. منیش هه‌موو جارێك پێیانم راگه‌یاندووه كه ناچمه دادگه. زانیاریم هه‌یه كه وه‌زیری دادی توركیا فه‌رمانی داوه به‌زۆره‌ملێ كار نه‌كرێت بۆ راپێچكردنم بۆ دادگه به‌ڵام بهدادوهران و داواكارییه‌كانی گشتیی گوتراوه به‌رده‌وام ئاگادار بكرێته‌وه له بانگهێشتكردن بۆ دادگه. منیش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بیر له‌وه ناكه‌مه‌وه بچمه دادگه.
هه‌ل و ده‌رفه‌تێكی مێژوویی بوو. دیاربوو كۆمه‌ڵگه هیچ كات وه‌ك ئه‌مجاره ئاماده‌ی ئاشته‌واییه‌كی یه‌كجاره‌كی نه‌بوو بوو. كوده‌تا شكستی هێنا، سۆزی
هه‌ل و ده‌رفه‌تێكی مێژوویی بۆ ئاشتی له‌ده‌ستچوو
خه‌ڵك بۆ پێكه‌وه‌ژیان و ئاشته‌وایی له ئاستێكی زۆر به‌رزدا بوو. ویست و خواست بۆ ئاشتی هیچ كات به‌م شێوه‌یه نه‌بوو. هه‌روه‌ها هه‌ل و ده‌رفه‌تێكی یه‌كسان هه‌بوو بۆ ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێو خودی كۆمه‌ڵگه‌دا بهراستڕهو و چهپڕهوهكانیشهوه. ئێمه له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ستمان به‌م سۆزه‌ی كۆمه‌ڵگه كرد. هاوڕێیانمان له‌گه‌ڵ ته‌كنۆكراته‌كان و به‌رپرسانی وڵات كۆبوونه‌وه‌و دیداری تایبه‌تیان سازكرد. هه‌روه‌ها هەژانێک و جۆش و خرۆشێك هه‌بوو. جگه له ئه‌ردۆغان هه‌موو كه‌سێك په‌رۆشی ئاشتی بوو. شاندی ئیمراڵی داوای له وه‌زیری داد كرد رێگه‌یان پێبده‌ن سه‌ردانی ئۆجه‌لان بكه‌ن بۆ دڵنیابوون له ته‌ندروستی. به‌ڵام به‌پاساوی وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له ئه‌ردۆغان، چوار رۆژ له چاوه‌ڕوانیدابووین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان بگاته ئه‌نقه‌ره. هه‌موو ویستێك هه‌بوو بۆ یارمه‌تیدانمان، به‌ڵام سه‌رجه‌م چاوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌ردۆغان بوو.
به‌رپرسانی قه‌ندیل به‌هه‌مان شێوه دوای كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامێك و هه‌ل و ده‌رفه‌تێك بوون. خۆ په‌كه‌كه ده‌یتوانی هه‌رایه‌كی گه‌وره
ئه‌ردۆغان ئه‌و هه‌ل و ده‌رفه‌ته مێژووییه‌ی له‌ناوبرد
بنێته‌وه به‌وه‌ی كۆنترۆڵی چه‌ند شارێك رابگه‌یه‌نێت. به‌ڵام په‌كه‌كه هه‌له‌كه‌ی نه‌قۆسته‌وه. منیش ئومێدم لاواز بوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان. باوه‌ڕناكه‌م ئه‌ردۆغان له هه‌ڵوێسته‌كانی پاشگه‌زبێته‌وه. له راستیدا پێویستی بهدوژمنێك هه‌یه. له كاتێكدا ده‌رفه‌تێكی زۆر گه‌وره بوو. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی توركیا بههۆشمهندی بیر بكاته‌وه هه‌ل و ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌مان له‌پێشدایه. ده‌رفه‌تی سه‌رده‌م. ئه‌گه‌ر بێت و ره‌وتێكی سیاسی سه‌رهه‌ڵبدات و پێداگری بكات له قۆستنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌كان، توركیایه‌كی گه‌وره‌ترو گهشهكراوهتر و مه‌زنتر دورست ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌ردۆغان ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی له‌باربرد. ئه‌و ده‌رفه‌ته مێژووییه‌ی گۆڕی و به‌قوربانی هه‌ست و هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌په‌رستی و نه‌ژادی كرد. دوای كوده‌تا خه‌ڵكی رووبه‌رووی مه‌ترسی زۆر گه‌وره‌تر كرده‌وه.
له كاتێكدا شه‌قام كۆنترۆڵی دۆخی سیاسی وڵاتی ده‌كرد، ئه‌ردۆغان ئاراسته‌كه‌ی به‌پێچه‌وانه‌ی ته‌وژمه‌كه گۆڕی و به‌دروشمه‌كانی "ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌رفه‌ته
رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ره‌وته‌كان مه‌ترسییه‌كی گه‌وره ده‌بێت
نه‌بووایه تۆڵه‌ی شه‌هیدانمان نه‌ده‌كرده‌وه" و ئێمه‌شیان كرده ئامانج و دۆخێكی نوێی سه‌رهه‌ڵدا بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كان بۆ باڵانسی خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه. له‌مه‌ودوا هه‌ده‌په ده‌بێته ئامانجی ره‌وتێكی زۆر گه‌وره. ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی پێكرد، ئه‌مه شتێكی زۆر مه‌ترسیداره. هه‌ده‌په 6 ملیۆن ده‌نگی هێناو خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكی 15 ملیۆنییه و له ئه‌گه‌ری رووبه‌رووبوونه‌وه‌دا كێشه‌یه‌كی مه‌ترسیدارو گه‌وره سه‌رهه‌ڵده‌دات.
ئه‌ردۆغان هه‌وڵ ده‌دات دامه‌زراوه‌و سیسته‌مێكی فاشیزم بنیات بنێت. هیچ كاتێك سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو بۆ جێبه‌جێكردنی. هه‌روه‌ها نه‌یتوانی جێگیری بكات.
جگه له ئه‌ردۆغان كه‌سانێك هه‌ن حه‌ز به‌ئاشتی ده‌كه‌ن
به‌رده‌وام به‌په‌له‌ی بوو. ئێستا هه‌وڵ ده‌دات به‌زووترین كات جێبه‌جێ بكات ئه‌و بیر ده‌كاته‌وه كه بتوانێ سیسته‌مه‌كه‌ی جێگیر‌و نه‌گۆڕ بكات. ئێمه‌ش به‌رده‌وام به‌ره‌نگاری ده‌بینه‌وه. ئۆپۆزسیۆنێكی سه‌خت ده‌بین. ئەگەر ئەردۆغان دەیەوێ رێککەوتنێکی بە جێ هەبێ ئەوا ئێمە هەمیشە دەرگامان کراوەیە بۆی،به‌ڵام له هه‌مان كاتدا رووبه‌رووی هه‌ڵوێستی نابه‌جێی وه‌ك گردبوونه‌وه‌كه‌ی یه‌نی كاپی ده‌بینه‌وه. توركیا پێویستی به‌هاوسه‌نگی هه‌یه. ئه‌و هاوسه‌نگ و هێزه‌ش هه‌ده‌په‌یه. ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په نه‌مێنێت، هیچ هێزێك توانای راگرتنی ئه‌ردۆغانی نابێت.
پوتین به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی هه‌ڵسوكه‌وت ناكات. پرۆتۆكۆڵی نێوده‌وڵه‌تی بهبانگهێشتكردنی "برای به‌ڕێزم - دۆستی خۆشه‌ویستم - حه‌یاتم گیانم "
په‌یوه‌ندی توركیا - رووسیا به‌شه‌و و رۆژێك چاره‌سه‌ر نابێت
چاره‌سه‌ری بۆ ناكرێت. رووسه‌كان ئێستا به‌هێوری و زۆر به‌ئارامی چێژی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌كه‌ن. له‌و باوه‌ڕه‌دانیم په‌یوه‌ندییه‌كان وه‌ك پێشتر ئاسایی بكرێته‌وه. رووسیا ده‌ستبه‌رداری هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی له‌نێو سووریادا نابێته‌وه. ئه‌ردۆغان ناچار ده‌كات ملكه‌چی خۆی بكات. هه‌روه‌ها قایلی ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردن و رازیبوون به ئه‌سه‌د.
لێدوانی په‌كه‌كه بهتهشهنهكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی شه‌ڕو پێكدادانه‌كان بۆ ناو شاره‌كان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و هه‌روه‌ها قبوڵیشی ناكه‌ین.
روونكردنه‌وه‌كانی په‌كه‌كه قبوڵ ناكه‌ین
پێویسته په‌كه‌كه بازنه‌ی ئاشتی فراوان بكات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت رێگه چاره‌ی گونجاو دابین بكات بۆ ئه‌گه‌ری ئاشتی. ئێمه‌ی هه‌ده‌په هه‌ڵوێستمان روون و ئاشكرایه، هه‌ر بۆیه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی په‌كه‌كه زۆر نامۆیه‌و ته‌نانه‌ت بیركردنه‌وه له شه‌ڕكردن له‌ناو شاره‌كاندا زۆر مه‌ترسیداره. هیوادارم هه‌موو لایه‌نێك به‌خودی په‌كه‌كه‌شه‌وه بانگه‌شه بۆ ئاشتی و سه‌قامگیری و ئارامی بكه‌ن. له ساڵی 1999 كاتێك ئۆجه‌لان ده‌ستگیركرا كه‌سانێكی زۆر خۆیان سووتاند‌و سه‌ركێشی زۆر كرا دواتر په‌یامی ئۆجه‌لان دۆخه‌كه‌ی هێوركردهوه. ئێستا له‌م قۆناخه‌دا ئێمه‌ش چاره‌نووسی ئۆجه‌لان نازانین. نازانین له شه‌وی كوده‌تاكه له ئیمرالی چی روویدا، دۆخی چۆنه ته‌ندروستی باشه یان خراپه له ژیان ماوه یان كۆچی دواییكردووه هیچ زانیارییه‌كمان نییه. هه‌ڵچوونی په‌كه‌كه‌و راگه‌یاندنی ئه‌م لێدوانانه به‌هۆی ئه‌مه‌وه سه‌ریهه‌ڵداو پێویسته هه‌موو لایه‌نێك ئارام و خۆڕاگر بن. هه‌روه‌ها پێویسته حكومه‌تی توركیا ئاسانكارییه‌ك و نه‌رمی بنوێنێ بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی ئۆجه‌لان بزانرێت و ئاشكرا بكرێت.
له واده‌یه‌كی كورتخایه‌ندا، هیچ دیدارێكمان له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان نابێت، چونكه لێدوان و هه‌ڵوێستی چه‌واشه‌كاری زێده‌ڕۆ هه‌یه‌و كراوه. ئێمه پێشتر
گوتیان له جزیره شتێكی نامۆ هه‌یه
هۆشداریماندا به‌وه‌ی چه‌واشه‌كاری زۆر ده‌كرێت له‌نێو ریزه‌كانیان له‌وانه‌شه خودی گولهنییهكانیش بن. ئاگادارمان كردنه‌وه، پێكهاته‌یه‌كی نهێنی هه‌یه‌و گوێڕایه‌ڵی ده‌وڵه‌ت ناكات. كۆمه‌ڵكوژی لهجزیرێ دهكراو پرسیارمان له وه‌زیری ناوخۆ كرد و ئه‌ویش گوتی ناتوانین رایبگرین، شتێكی نامۆ ده‌گوزه‌رێت. 200 خه‌ڵكی سڤیل سوتێنران به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌زیری ناوخۆ ده‌نگی بۆ نه‌هات. به‌كوشتنی دیله‌كانی گه‌ریلا، رێككه‌وتنی ئۆسلۆ كۆتایی پێهات. هه‌روه‌ها پێویسته لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی كوشتنه‌كانی نێو پاریس بكرێت. دروستكردنی به‌نداو و باره‌گای سه‌ربازیی هۆكاری پڕچه‌كبوونی پێكهاته‌كانی ناو شاره‌كان بوو. كێنه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌م شێوه‌یه رێنمایی ئه‌منی به ئه‌ردۆغان ده‌ده‌ن؟
ئه‌ردۆغان له گۆڕه‌پانی یه‌نی كاپی به‌دڵی خۆی هێرشی نه‌كرده سه‌ر لایه‌نه‌كان و ئه‌وه‌ی له ناخیدا هه‌بوو به‌ته‌واوه‌تی به‌تاڵ نه‌كرده‌وه‌و نهیرێشت. هیچ
دوای ساڵی 2017 هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌كرێت
ئاماژه‌یه‌ك بۆ ریفراندۆم و هه‌ڵبژاردن بوونی نییه. به قۆستنه‌وه‌ی دۆخی كوده‌تای سه‌ربازیی، ئه‌ردۆغان پێگه‌ی خۆی به‌هێزتر كرده‌وه. كه‌سانێكی زۆر ده‌خاته ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌و به‌م شێوه‌یه كادیره تایبه‌تییه‌كانی خۆی داده‌مه‌زرێنێت و ویسته‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات. دوای پاكتاوكردنهكه ئه‌وسا داوا ده‌كات سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تیی هه‌میشه‌یی بۆ دابین بكرێت. پێم وایه پێش 2019 ئه‌نجامی ده‌دات. له‌وانه‌شه دوای 2017 داوا هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خته‌ش بكات. هه‌روه‌ها بیری له‌وه كردووه‌ته‌وه دوو جار بۆ ماوه‌ی 6 مانگ باری نائاسایی درێژه پێبدات. چونكه نایه‌وێت دۆخه‌كه بۆ چانس بگه‌ڕێنێته‌وه و كه‌شێكی ته‌واو خۆش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی گه‌ره‌نتیكراو بۆ خۆی دابین بكات.
10/8/2016
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، ئەو چەکە ئەمریكیانەی لە ئەفغانستان کەوتوونە دەست داعش، لە ئەنجامی هێرشێکی ئەو گرووپە بووە بۆ سەر هێزێکی ئەمریکی.
دوای بڵاوبوونەوەی چەند وێنەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، کە داعش لە ئەفغانستان چەکی ئەمریکی بەکاردەهێنن، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) رایگەیاند، ئەو چەکانە کەوتوونە دەست داعش لە ئەنجامی هێرشێکی ئەو گرووپە بووە بۆ سەر هێزێکی ئەمریکی.
جەنەراڵ چارلس کلێڤلاند، گوتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ شەڕی دژ بە داعش، رایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژی 25ی تەمموزی ئەمساڵ لە رۆژهەڵاتی ئەفغانستان بە چڕی کەوتوونەتە بەر هێرشی چەکدارانی داعش.
کلێڤلان گوتیشی "داعش بە رۆکێت هێرشیان کردووەتە سەر ئەو هێزە ئەمریکییە و هێزەکەیان ناچاربوونە بەشێک لە چەک و کەلوپەلی سەربازیان بەجێبهێڵن، کە دواتر کەوتوونەتە دەستی داعش".
جەنەراڵ کلێڤلاند راشیگەیاند، هەر لەو هێرشەدا چەند سەربازێکیش برینداربوونە.
لە دوو ساڵی رابردوودا هێزەکانی ئەمریکا و ناتۆ هاوشانی سوپای ئەفغانستان لە شەڕدابوون، ئەو هێرشەی داعش بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی نەنگەهاری ئەفغانستان روویداوە، کە داعش ماوەی دوو ساڵە لەو ناوچەیەدا بڵاوبووەتەوە و چالاکی ئەنجامدەدات.
10/8/2016
لەمیانەی کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵیدا لە قەندیل، سەرکردایەتیی PKK پێشنیازی ئەوەی بۆ یەکێتی و گۆڕان کردووە، ئەنجومەنێکی ھاوبەشی سەربازی و سیاسی لەنێوان ھەرسێ لایەن پێک بھێندرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە (باس)ی راگەیاند، لە کۆتایی مانگی تەمووزی رابردوودا، شاندێکی ھاوبەشی یەکێتی و گۆڕان بە سەرکردایەتیی حاکم قادر حەمەجان، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و د. ئیسماعیل، بەرپرسی ژووری توێژینەوەی یاسایی بزووتنەوەی گۆڕان، سەردانی قەندیلیان کردووە و لەگەڵ بەرپرسانی پەکەکە کۆ بوونەتەوە و باسی ھاوئاھەنگی و بەرەوپێشبردنی پێوەندییەکانی نێوانیان کردووە.
بەپێی زانیارییەکان، سەرکردایەتیی پەکەکە لەو کۆبوونەوەیەدا پێشنیازی دامەزراندنی ئەنجومەنێکی ھاوبەشی سەربازی و سیاسی‌یان کردووە، کە لەنێوان گۆڕان و یەکێتی و پەکەکەدا بێت.
ئەو ھەوڵە لە کاتێکدایە کەوا ماوەیەکە رێکخستنەکانی پەکەکە لە ناوچەکانی سلێمانی و رانیە و پشدەر چالاکییەکانیان فراوانتر کردووە و بە جۆرێک کار دەکەن، چەندین منداڵ و مێردمنداڵیان لە ناوچەکە بردووە بۆ کاری چەکداری و ھەروەھا لە ھەندێ خاڵی سنووری گومرگ وەردەگرن، جیا لەوەی ھەندێ کێشەشەیان بۆ پێشمەرگەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دروست کردووە.
بەپێی سەرچاوە میدیاییەکان، ھەروەکو پێشووتریش (باس) بڵاوی کردووەتەوە، حکوومەتی تورکیا چەند جارێک ھۆشداریی داوە بە یەکێتی، کە وا پێوەندییەکانی یەکێتی و پەکەکە بۆ دژایەتیی تورکیا نەبێت، ھەرچەند ھەندێ لە بەرپرسانی یەکێتی ئەمەیان رەت کردەوە.
پێوەند بەم زانیارییانە، محەمەد عەبدوڵا، ھاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان، کە باڵێکی پەکەکەیە و لە سلێمانی چالاکە، بە (باس)ی راگەیاند، پەکەکە خۆشحاڵە بە نزیکبوونەوە و رێککەوتنی گۆڕان و یەکێتی، گوتی: "یەکێتی و پەکەکە ھێزی سەربازیی جیاوازیان ھەیە و نزیکایەتییان ھەیە و دەکرێت ئەنجومەنی سەربازیی ھاوبەش لەنێوانیاندا ھەبێت و سەرکردایەتیی پەکەکەش زۆر خۆشحاڵە بە رێککەوتنەکەی گۆڕان و یەکێتی".
ئەو ئاماژەی بەوەش دا، ئەوان پێیان باشە ئەنجومەنی سیاسی و سەربازی لەنێوان یەکێتی و گۆڕان و پەکەکەدا ھەبێت، گوتیشی: "ئەوەی بە ئێمە بکرێت بۆ یەکخستنی نێوماڵی کورد و بەدیھێنانی ئەو ئەنجومەنە ھاوبەشە، دەیکەین".
ھاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی جەختی کردەوە، بە پێویستی دەزانن چۆن یەکێتی و گۆڕان رێککەوتنیان کردووە، ھەردوولا بتوانن رێککەوتنی ھاوبەش لەگەڵ پەکەکە ئەنجام بدەن.
گوتیشی: "بۆ کورد گرنگە سەرکردایەتیی ھاوبەش لەنێوان یەکێتی و گۆڕان و پەکەکە دابمەزرێت، بە تایبەت لە رووی سەربازییەوە.
پێشتر چەند جارێک و لە چەند بۆنەیەکدا، بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە رایان گەیاندووە، تەنیا ھێزی پێشمەرگە ھێزی سەربازیی کوردستانە و تاکە ھێزی دانپێداندراوە و ھێزەکانی دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە نایاسایین.
رەھبەری سەید برایم، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی ئەوەی خستە ڕوو کە وا ھیچ زانیارییەکی لەبارەی ئەو سەردانە و پێشنیازەکەی سەرکردایەتیی پەکەکە بۆ یەکێتی نییە.
ئەو بەرپرسەی یەکێتی ڕوونی کردەوە، لە قۆناخی ئێستادا بە لای یەکێتی رێکخستنی نێوماڵی کوردستانی و دوورخستنەوەی ململانێکان گرنگیی پێ دەدرێت.
بەڵام عەلی عەونی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی بە (باس)ی راگەیاند، دژی ھەر ئەنجومەنێکی سەربازیی ھاوبەشین کە دژی ھێزە کوردستانییەکان دروست بکرێت، گوتی: "دامەزراندنی ئەنجومەنێکی ھاوبەشی سەربازی بەرامبەر ھێزە کوردستانییەکان کارێکی زۆر خراپە و دژی دەوەستینەوە“.
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی پارتی پێیوایە، پاوانخوازیی پەکەکە ھۆکار بووە بۆ پەکخستنی کۆنگرەی نەتەوەیی و کۆکردنەوەی ھێزەکانی کوردستان لە یەک بەرەدا.
ھەروەھا ئەحمەد کانی، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی کوردستانی و عێراقیی پارتی، لە چاوپێکەوتنێکی ژمارەکانی پێشووتری (باس) رای گەیاندبوو: ”گۆڕان و PKK خەریکی ئەوەن لە ناوچەی پشدەر و رانیە و قەڵادزێ و گەرمیان شتێک بکەن، پێگەی یەکێتی لەو ناوچانە لاواز بێت“. بەڵام ئەم لێدوانە بەر لە رێککەوتنی سیاسیی نێوان یەکێتی و گۆِران بوو.
9/8/2016
لۆگۆی سەندیکای پزیشکانی کوردستان
بەپێی ئامارەکانی سەندیکای پزیشکان لقی هەولێر، زیاتر لە 3 هەزار و 321 پزیشک لە پارێزگای هەولێر هەن، کە 437 كەس لەوانە پزیشکی بیانین.
به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى كاره‌باى سلێمانى ئاشكرای ده‌كات كه بۆ مانگى تهمموز پاره‌ى بۆ مۆلیده ئه‌هلییه‌كان بۆ یه‌ك كاتژمێر 42 دینار دیاریكراوه.
سیروان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى كاره‌باى سلێمانى به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌باى سلێمانى له‌گه‌ڵ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار پاره‌ى كاره‌باى مانگى ته‌مموزى مۆلیده ئه‌هلییه‌كانیان دیارى كردووه".
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد بۆ یه‌ك كاتژمێر كاره‌باى مۆلیده‌ى ئه‌هلى بڕى 42 دینار دانراوه، واته ئه‌گه‌ر مۆلیدهیهكى ئه‌هلى له‌و مانگه‌دا 100 كاتژمێر كاره‌باى دابێت ئه‌وا بۆ یه‌ك ئه‌مپێر 4 هه‌زار و 200 دینار ده‌كات.
گوتیشى: "پێویسته خاوه‌ن مۆلیده ئه‌هلییه‌كان له كاتژمێر 8ى به‌یانى بۆ 4ى شه‌و هه‌ركات كاره‌با بڕا كاره‌با بده‌نه هاووڵاتیان و پێویستیشه له ماوه‌ى 15 خولهك زیاتر تێنه‌په‌ڕێت به‌سه‌ر بڕانى كاره‌باى نیشتیمانى مۆلیده هه‌ڵبكرێت، به پێچه‌وانه‌ى سزاده‌درێن".
8/8/2016
له باشووری ڕۆژئاوای شاری كه‌ركوك هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هێرشێكی چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش تێكده‌شكێنن و فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ش ده‌ڵێت داعش زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه.
وه‌ستا ڕه‌سول، یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری كه‌ركوك بۆ(باس‌نیوز) گوتی: "ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه(7-8-2016) هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هێرشێكی تیرۆریستانی داعشیان له میحوه‌ری باشووری ڕۆژئاوای كه‌ركوك له نزیك گوندی (یه‌رموك) تێك‌شكاند و داعش زیانی زۆر به‌ركه‌وت".
گوتیشی: "تیرۆریستانی داعش له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه نزیك بوونه‌ته‌وه و دواتر شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه له‌نێوان پێشمه‌رگه و داعش ڕوویداوه و چه‌كدارانی داعش تێك‌شكاون و زیانی زۆریان به‌ركه‌وت و كوژراو و برینداریان هه‌یه".
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه به‌هۆی نزیكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و چه‌كدارانی داعش له‌یه‌كه‌وه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌شداری شه‌ڕه‌كه‌یان نه‌كردووه و ئێستا چه‌ند ته‌رمێكی چه‌كدارانی داعش له‌ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ن.
8/8/2016
پارتی دیموکراتی کوردستان پێشنیازێکی نوێ بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان دەخاتە بەردەم لایەنەکان، پێشنیازەکەش گۆڕینی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانە بەجۆرێك پارتی، یەکێتی و گۆڕانی تێدانەبن.
ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایدەکات، پارتی سوورە لەسەر ئەوەی جارێکی دیکە د. یوسف محەممەد، نەگەڕێتەوە سەر كورسی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، بەڵام بۆ ئەوەی پەرلەمان کارابکەنەوە، ئەو پیشنیازە تازە دەخەنە بەردەم لایەنەکان.
ئومێد خۆشناو بۆ رووداو گوتی "پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر بەروونی رایگەیاندووە، كە ئەو رێككەوتنەی لە رابردوو هەمانبووە لەگەڵ دابەشكردنی پۆستەكانی سەرۆكایەتی پەرلەمان سەركەوتوو نەبووە، بۆیە دەبێت رێككەوتنی نوێ هەبێت و دەستەیەكی نوێی سەرۆكایەتی پەرلەمان هەڵبژێرین، بەجۆرێك پۆستەكانی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دوور لە پارتی و گۆڕان و یەكێتی بدرێت بە لایەنەكانی دیكە".
بەپێی پێشنیازەكەی پارتی، ئەگەر بزووتنەوەی گۆڕان رازی بێت، ئەوا جێگرێكی نوێ بۆ سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان زیاددەكرێت و دەدرێتە گۆڕان.
پیشنیارەکە لە جانتاکەی د. فوئاد حسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستاندایە، بۆ ئەوەی لە گەڕمی دووەمی دانووستاندنەكانی بیخاتە بەردەم لایەنەکان.
فوئاد حوسێن، کە بە نوێنەرایەتی بارزانی ئێستا لە گەڕی دووەمی سەردانەکانیدایە، رۆژی یەكشەممە 7-8-2016 لەگەڵ ئەمیندای گشتی یەکگرتووی ئیسلامی باسی گۆڕینی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کردووە، پێشنیازێکیش خراوەتە بەردەم یەکگرتوو بۆ ئەوەی یەکێک لە سێ سەرۆکایەتییەکە وەربگرێت.
سەڵاحەدین بابەكر، ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە رووداوی راگەیاند "هەموو ئەو ئەفكارانە هەن، بەڵام دوای ئەوەی لەگەڵ لایەنەكانی دیكە باسدەكرێت، پێویستە لەچوارچێوەی كۆبوونەوەی هەر پێنج لایەنەكە بڕیاری لەسەر بدرێت و دواتریش وەك یەكگرتوو بە فەرمی وەڵامی ئەو پێشنیازانە دەدەینەوە".
بڕیارە فوئاد حوسێن جارێکی دیکە بچیێتەوە سلێمانی و لەگەڵ نەوشیروان مستەفا و سەرکردەکانی یەکێتی کۆببێتەوە، گۆڕینی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانیش لەسەرەوەی ئەو پرسانەیە کە نوێنەرەکەی بارزانی لەگەڵ گۆڕان و یەکێتی باسیدەکات.
8/8/2016
ئەردۆغان: رووسیا گرنگترین و یەکەمین کاراکتەرە بۆ بەدەستهێنانی ئاشتی لە سووریا
سەرۆککۆماری تورکیا رایدەگەیێنێت دەخوازێت لەگەڵ رووسیا بەرەیەکی نوێ پێکبهێنن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا و، دەکرێت ئێران، قەتەر و عەرەبستانی سعودیش بهێننە ناو بەرەکەیانەوە.
رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە هەڤپەیڤینێکی رۆژنامەڤانیدا ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی و رووسیا کرد و رایگەیاند، لە دوای خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی رووسییەوە لەلایەن تورکیاوە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ رووسیا هەربەردەوام بووە، بەڵام بەربەست لەبەردەم ئامانجەکانیاندا دروست بووە.
ئردۆغان گوتی "لەماوەی ئەو 8 مانگەدا، ئەگەرچی زۆر لە پەیوەندییەکانمان بەردەوام بوون، بەڵام وەکو دەزانن لە پەیوەندیمان لەگەڵ رووسیا بەرژەوەندیی 100 ملیار دۆلارمان هەبوو، ئەمەش گرفتی لەبەردەمدا دروست بوو".
ئەردۆغان سەردانەکەی بۆ رووسیا و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا بە هەنگاوێکی ئەرێنی وەسف کرد و گوتی: "ئەم سەردانە، وەک سەرەتای هەڵدانەوەی پەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییەکانمان دەبینم. هەر لە ئێستاوە، بەناوی خۆم و گەلی وڵاتەکەمەوە، سڵاو و رێز دەنێرم بۆ بەڕێز ڤلادیمیر و گەلی رووسیا."
ئەردۆغان بە پێویستیشی زانی لەگەڵ رووسیا بەرەیەکی نوێ پێکبهێنن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا و گوتی "دەبێت زۆر بە روونی بڵێم کە، رووسیای فیدراڵ گرنگترین و یەکەمین کاراکتەرە بۆ بەدەستهێنانی ئاشتی لە سووریا".
جەختیشی کردەوە لەوەی " دەبێت لەو چوارچێوەیەدا رووسیا و تورکیا بەیەکەوە هەنگاوبنێن بۆ چارەسەری قەیرانی سووریا و، ئەگەر بمانەوێت دەتوانین ئەم بەرە فراوانتریش بکەین، پێشتریش لەگەڵ دۆستی بەڕێزم ڤلادیمێر ئەم بابەتەم باسکرد، ئەگەر پێویست بکات ئێرانیش دێنینە ناو بەرەکەوە، قەتەر و عەرەبستانی سعودیش بەهەمان شێوە".
9/8/2016