جێگری وەزیری نەوتی ئێران سەبارەت بە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکەی پترۆکیمیایی کرماشان رایگەیاند، بڕێکی زۆری گازی (لایت ئێند) لە بەشی سەرەوەی کۆگایەکی پترۆکیمیایی کۆبووەتەوەو بەهۆی چەخمایەکەوە ئاگری گرتووە.
کۆگای 504ی پترۆکیمیایی بێستوون کە ماددەی سوتەمەنی لایکی تێدا بوو، دوای نیوەڕۆی رۆژی هەینی ئاگری گرت و دوای شەش کاژێر کۆنترۆڵکرا. هێشتا رێژەی زەرەر و زیانەکانی ئەو ئاگرکەوتنەوەیە دیاری نەکراوە. بەڵام لیژنەیەک بۆ ئەم مەبەستە پێکهاتووە.
کۆمەڵگای پترۆکیمیایی بێستوون، دەکەوێتە 15 کیلۆمەتری شاری کرماشان، ئەم پترۆکیمیاییە ساڵانە پێویستی بە 386 هەزار تۆن نەوتی سپی و 19 هەزار تۆن بەنزین هەیە، کە نەوتە سپییەکەی لە پاڵاوگەی کرماشان و بەنزینەکەشی لە کۆمەڵگای پترۆکیمیایی بەندەری ئیمام لە باشووری ئێران و لە ئیسفەهان دابین دەبێت.
ئەم پترۆکیمیاییە لە رووبەرێکی 63 هێکتاریدا دروستکراوە و 500 فەرمانبەری هەیە. ئاگر گرتنی پترۆکیمیای بێستوون، نۆیەمین حاڵەتی ئاگرکەوتنەوەیە لە پترۆکیمیاییەکانی ئێراندا.
یەک هەفتە پێش لە یەکێک لە گوندەکانی نزیک شاری پۆلدۆختەر لە پارێزگای لوڕستان، بۆری گواستنەوەی پترۆکیمیایی باشووری ئێران بۆ کۆمەڵگاکانی پترۆکیمیایی رۆژهەڵاتی کوردستان تەقییەوە و ئاگری گرت.
30/7/2016
رێكخراوی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ (هیومان رایتس وۆچ) رایگەیاند كە حكوومەتی عێراق بە تۆمەتی تیرۆر؛ هەزاران منداڵی دەستگیر كردووە و ئەشكەنجەی داون.
رێكخراوەكە بڵاوی كردەوە منداڵانی عێراقی بە تۆمەتی تیرۆر؛ تووشی ئەشكەنجە و ئازاری زۆر لە گرتووخانەكان بوونەتەوە و حكومەتی عێراقی بە شێوەیەكی هەڕەمەكی دەستگیری كردوون.
هیومەن رایتس وۆچ؛ داواشی كرد كە منداڵەكان ئازاد بكرێن و چیتر یاساكانی نێودەوڵەتی پێشێل نەكرێن.
بەپێی راپۆرتەكەی رێكخراوی مافەكانی مرۆڤ؛ لە ئێستەدا 314 منداڵی بێ تاوان لە گرتووخانەكانی عێراقدان كە هەموویان بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیر كراون.
29/7/2016
مۆتی کاهانا سهرۆکی ڕێکخراوی خێرخوازی ئهمهلییه، که دهوڵهندێکی خێرخوازی ئهمهریکی ئیسرائیلییه بهرۆژنامەی "جۆرسەلیم پۆست"ی ڕاگهیاندووە لە دوای پێنج ساڵ له شهڕی سووریا، حکومهتی ئیسرائیل ڕازی بووە سنووری خۆی بۆ یهکهم جار بۆ هاوکاریی مرۆیی بکاتهوه.
کاهانه گوتی "حکومهتی سووریا لهسهر سێ جۆره کهلوپهل ڕازی بووه، پزیشکی و فێرکاری و خۆراک که دهگهیهندرێنه سهر سنووری هاوبهشی ههردوو وڵات، بهڵام کارمهندانی ڕێکخراوهکه نابێت بپهڕنهوه نێو خاکی سووریا".
ماوەی پێنج ساڵە لە سووریا شەڕێكی خوێناوی هەیە و چەندین ملیۆن لە دانیشتووانی ئەو وڵاتە ئاوارەبوون و زیاتر لە نیو ملیۆن هاووڵاتییش كوژراون.
كاهانا لە 28-2-1968 لە جۆرسەلیم لەدایك بووە و جوولەیەكەی بەرەگەز رۆمانییە، وەك خێرخوازترین جولەكە لە شەڕی سوریادا ناسراوە.
29/7/2016
پاپای ڤاتیکان پاپا فرانسیس ڕایگهیاند ئهو هێرشانهی که له جیهاندا دهکرێن، شهڕی ئایینی نین، بهڵکو شهڕی کۆنتڕۆڵکردنی خهڵک و ئابووریین.
پاپا گوتی "دهتوانین ئهو هێرشانه به شهڕی جیهانی سێیهم ناو ببهین، ئهوانە شهڕی ئایینی نین، ئایینی ئاسمانی شهڕ ناخوازن، بهڵکو شهڕی کۆنترۆڵکردنی خهڵک و بهرژهوهندیی ئابووریین".
گوتیشی "وهسفکردنی بهنهبوونی ئاسایشیش ههر ههڵهیه، بهڵکو ئهمه شهڕه، ئێمه لهشهڕداین و دهبێ له ئاشتی بگهڕێین".
29/7/2016
سەرچاوەیەکی سیاسی ئاماژە بەوە دەکات کە ئێران بنکەیەکی سەربازیی مەشق و راهێنانی لە خورماتوو کردووەتەوە و مەشق و ڕاهێنان بە حەشدی شەعبی دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28\7\2016، سەرچاوەیەکی سیاسی لە شاری خورماتووەوە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “لە نێوان سلێمان بەگ و شاری خورماتوو، بنکەیەکی سەربازی دانراوە کە ڕاوێژکار و سەربازانی ئێرانی سەرپەرشتیاریی مەشق و ڕاهێنان بە حەشدی شەعبی دەکەن”. ڕوونیشی کردەوە کە بەپێی زانیارییەکانی ئەوان، لەو بنکەیەدا مەشق لەسەر جۆری چەکەکان و چۆنیەتیی بەکارهێنانیان و پلانی شەڕکردن دەکرێت.
جەختیشی لەوە کردەوە کە زانیارییان سەبارەت بە بوونی فەرماندەی باڵای ئێران لەنێو بنکەکەدا هەیە، بەو هۆیەوە خەڵک تووشی ترس و دڵەڕاوکێ بوون.
28/7/2016
ئهنجوومهی باڵای شوورای سهربازی توركیا كۆبووەوه
ئهنجوومهنی باڵای شوورای سهربازی توركیا بهسهرۆكایهتی بیناڵی یڵدرم سهرۆكوهزیرانی توركیا له ئهنکهره كۆبوونهوهی ساڵانهی خۆی سازكردو چاوهڕوانی دەکرێت بڕیاری گرنگ و چارهنووسساز لهبارهی پێكهاتهی سوپای توركیاوە بدرێت.
له كۆبوونهوهكهدا مژاری سهرهكیی چۆنیهتی ئهنجامدانی ههوڵی كودهتا سهربازییهكه دهبێت و پاشان مژارهكانی پڕكردنهوهی بۆشایی 151 ژهنهراڵی لهكارلادراو، گۆڕانكاری له پێكهاتهی سوپا بهشێوهیهكی گشتیی، فهرمانهكانی بهرزكردنهوهی پله سهربازییهكان و خانهنشینكردنهكان دهخرێنه بهرباس و لێكۆڵینهوه.
چاوهڕوان دهكرێت ئهنجوومهنهكه بڕیار لهسهر ئهوه بدات رهجهب تهیب ئهردۆغان بهكردار ببێته فهرماندهی گشتیی هێزه چهكدارهكانی توركیا وێڕای پۆستهكهی و بڕیار لهسهر مانهوه یان خانهنشینكردنی ژهنهراڵ خولوسی ئهكار سهرۆكی ئهركانی گشتیی سوپای توركیا بدرێت.
ههروهها بڕیاره نوێیهكان له چوارچێوهی باری نائاسایی بۆ ههمواركردنهوهی بهشێك له ماددهكانی پهیوهست بهیاسای سوپا و كارپێكردنی سیستهمی قهڵغانی سوپا تاوتوێ دهكرێت.
پێكهاتهی ئهنجوومهنی باڵای شوورای سهربازیی له سهرۆككۆمار، سهرۆكوهزیران، سهرۆكی ئهركانی گشتیی سوپا، فهرماندهی هێزهكانی وشكانی و ئاسمانی و دهریایی و سوپای یهك و دوو و هێزهكانی جهندرمهو وهزیری بهرگری پێكدێت و وهك نهریتێكی باو كاژێرێك بهر له كۆبوونهوه، ئهندامانی ئهنجوومهن سهردانی گۆڕی ئهتاتورك دهكهن و دڵسۆزی خۆیان بۆ بنهماكانی كۆماریی توركیاو سیكۆلاریزم و پابهندبوون بهدهستوور نوێ دهكهنهوه.
رهجهب تهیب ئهردۆغان سهرۆككۆماری توركیاو ژهنهراڵ غالیب مهندی فهرماندهی هێزهكانی جهندرمه بههۆی برینداربوونی له شهوی كودهتا سهربازییهكهدا بهشداری كۆبوونهوهكه ناكات و فهرماندهییهكانی هێزهكانی جهندرمه و پاسهوانیی كهناراوهكانی دهریایی له پێكهاتهی ئهنجوومهنی باڵای شوورای سهربازیی دهردههێندرێت چونكه دهخرێنه ژێر دهسهڵاتی وهزارهتی ناوخۆی توركیا.
28/7/2016
ئەمڕۆ رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی ڤایرۆسی جگەرە، کە لەلایەن رێکخراوی تەندروستییەوە دیاریکراوە تاکو لەم رۆژەدا لە رێگەی سیمینار، بڕۆشوور و نامیلکەکانەوە هەمووان لە هەوڵدابن بۆ رێگریکردن لە بڵاووبونەوەی زیاتری نەخۆشییەکە و چارەسەری حاڵەتە تۆمارکراوەکان.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی رۆژی 28ی تەمموزی هەمووساڵێکی وەک رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی جگەر دەستنیشانکردووە و دەڵێت ئامانجیان هەنگاونانی زیاتر و دانانی ستراژییەتی نوێیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکە.
تەندروستی جیهانی لە 69یەمین کۆبوونەوەی خۆیدا لە مانگی مەی ئەمساڵ ستراتیژییەتێکی نوێی بۆ ساڵانی 2016-2021 راگەیاند، کە بەپێی گووتەکانی ئەوان دەتوانێت 30%ی حاڵەتی نوێی تووشبوون کەمبکاتەوە و 10%ی رێژەی مردن داببەزێنێت بە ڤایرۆسەکە.
لە ستراتیژییەتەکەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی هاتووە کە گرنگی زیاتر دەدرێت بە بەکارهێنانی ڤاکسین "پێکوتە" دژی ڤایرۆسی جگەری جۆری B، رێگریکردن لە گواستنەوەی ڤایرۆسەکە لە دایکی دووگیان بۆ کۆرپە و باشترکردنی دەرزی لێدان لە نەخۆشخانەکان تاکو رێگری لە گواستنەوەی نەخۆشییەکە بکرێت.
28/7/2016
برێکسیت خەونی بەشێک لە کوردانی بەریتانیای پووچەڵکردەوە
قادر عەزیز، هاوشێوەی سوێدییە رەسەنەكان شانازیی بەوەوە دەكرد كە لە لەندەن دەژی، بەڵام زۆری نەبرد ئەو ژیانەی لێ تێكچوو "بە ناچاری هاتینەوە ستۆكهۆڵم، تا ئێرەشمان لە كیس نەچێ".
قادر عەزیز هەورامی كە خەڵكی باشووری كوردستانە و زیاتر لە 40 ساڵە لە سوێد دەژی، دەڵێت ژیانی كوردستانی وەك خەو بەبیر دێت "هەرگیز خۆم وەكو كەسێكی غەیرە سوێدی نەبینیوە، وەك ستۆكهۆڵمییەك چوومە لەندەن بۆ ژیانێكی نوێ، بەڵام شكستمان هێنا".
قادر نموونەی ئەو كوردە سوێدیانەیە كە بۆ پێشخستنی بوار و پیشە بازرگانیەكەیان روویان لە بەریتانیا كردبوو، دوای راگەیاندنی ئەنجامی ریفراندۆمەكەی بەریتانیا بۆ دەرچوون لە یەكێتیی ئەوروپا، دەبێ بگەڕێنەوە ستۆكهۆڵم و ئێستا بیر لە كار و ژیانێكی نوێ دەكەنەوە.
چاویان لە سوێدییەكان كرد
چوونی سوێدییەكان بۆ بەریتانیا و ولایەتە یەكگرتووەكان بۆ كار، مێژوویەكی دێرینی هەیە، ئەو كوردانەی ساڵانێكە لە سوێد دەژین و وڵاتینامەی سوێدیان هەیە، چاو لە سوێدییە رەسەنەكان دەكەن، بەڵام دەرچوونی بەریتانیا لە یەكێتیی ئەوروپا خەونی زۆر لەو كوردانە لەبار دەبات كە بۆ كاركردن چووبوونە ئەو وڵاتە.
زۆر كوردی نیشتەجێی سوێد لەوانەی ساڵانێكی درێژە لەو وڵاتەن، پاش سەركەوتنیان لە سوێد، كۆچیان بەرەو بەریتانیا كردووە.
كەم كوردی دێرینی ستۆكهۆڵم هەیە نەجمەدین حەسەن نەناسێت، چونكە ئەو كەسایەتییەكی پێشەنگ بووە و خاوەنی یەك لە سوپەرماركێتە ناسراوە كوردییەكانی سوێد بوو لە ساڵانی هەشتا و نەوەتەكانی سەددەی رابردوودا، دواتر پرۆژەكانی فراوانتر كرد و دەستی بە بازاڕەكانی لەندەنیش راگەیشت. نەجمەدین دەڵێ "دوای دەرچوونی بەریتانیا لە یەكێتیی ئەوروپا ناچارم بگەڕێمەوە سوێد بۆ ئەوەی بیر لە پرۆژەی دیكە بكەمەوە".
رێكخراوی (سوێدییەكان لە دەرەوە) ئاماری سوێدییەكانی دانیشتووی وڵاتانی جیهانی بە زیاتر لە ملیۆن و نیوێك هەژمار كردووە، بەڵام هیچ ئامارێكی ورد لەبارەی سوێدییەكانی بەریتانیا بڵاونەكراوەتەوە.
نەجمەدین حەسەن دوای بەسەربردنی كەمتر لە 15 ساڵ ژیان لە سوێد، بووە ئەو بازرگانەی زۆر لە سوێدییەكان بیناسن، ئەو گوتی "لەندەن بۆ من ژینگەیەكی لەبار بوو كە بازرگانییەكەی خۆمی تێدا فراوان بكەم".
نەجمەدین كە نزیكەی دوو ساڵ و نیوە چووەتە لەندەن، گوتیشی "زەحمەت بوو ببمە خاوەن رەگەزنامەی بەریتانی، بەپێی پێشبینییەكانیش، دوای دەنگدانی خەڵك بۆ دەرچوونی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا، زەحمەتە بتوانین لەم وڵاتە كار بكەین".
قادر عەزیز لەگەڵ ئەوەی بە ئاستێكی بەرزی خوێندن گەیشتووە، بەڵام هەر لە منداڵییەوە خولیای بازرگانی هەبووە. دەڵێت "مانەوەمان لە لەندەن زیاتر لە ستۆكهۆڵمی دوورخستینەوە، دوای شكستمان لە لەندەن، دەبێت لە سفرەوە دەست پێ بكەینەوە".
تارا پێشتر بزنسێكی بچووكی لە بواری جوانكاری و سەرتاشین هەبووە. ئەو توانی ببێتە خاوەنی زۆر شت و پێیوابوو بە گەیشتن بە لەندەن دەتوانێ سەرمایەكەی زۆر زیاد بكات. تارا دەڵێت "خاوەنی زۆرتر لە نیو ملیۆن دۆلار بووم، بەڵام دوای چوونم بۆ لەندەن، پرۆژەكەم شكستی هێنا و ناچارم بگەڕێمەوە سوێد".
تارا بواری ئەوەی نەماوە لە شارە كۆنەكەی خۆی كە دەكەوێتە باشووری سوێد، درێژە بە كارەكەی بدات و هاتووەتە ستۆكهۆڵم. ئەو بە ئەسەفەوە لە ئەنجامی ریفراندۆمەكەی بەریتانیا دەڕوانێت و دەڵێت "بەڕاستی لام سەیر بوو كە هاوڕێ كورد و بیانییەكانم لە لەندەن بە بەڵێ دەنگیان دا بۆ دەرچوونی بەریتانیا لە یەكێتیی ئەوروپا".
وا دەردەكەوێ كە زۆرینەی بیانییەكانی نیشتەجێی بەریتانیا لەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە، بە بەڵێ دەنگیان بۆ دەرچوونی بەریتانیا لە یەكێتیی ئەوروپا دابێت.
هەرچەندە زۆر لەو كوردانەی سوێد كە لە بەریتانیا نیشتەجێ بوون بە ئەسەفەوە لە ئەنجامی گشتپرسییەكە دەڕوانن، بەڵام هەندرێن ئەنوەر كە 12 ساڵە لە لەندەن دەژی و بە "بەڵێ" دەنگی داوە، بە (رووداو)ی گوت "بوونی بەریتانیا لە سنووری یەكێتیی ئەوروپا بۆ من جگە لە زیان هیچ سوودێكی نەبووە".
هەندرێن دەڵێ ئەوان ساڵانێكی زۆر بوو بەدەست ركابەری لەگەڵ كرێكارە پۆڵۆنی و رۆمانییەكانەوە دەیانناڵاند. چونكە كرێكارە ئەوروپییەكان زۆر ئاسانتر لە كرێكارە بە رەچەڵەك رۆژهەڵاتییەكان كاریان دەستدەكەوێت.
چالاك محەممەد، چالاكڤانی كورد لە سوێد كە ماوەیەكی زۆر لە لەندەن ژیاوە، دەڵێت مەسەلەی كرێكارە ئەوروپییەكان هۆكاری سەرەكی بوو بۆئەوەی رۆژهەڵاتییەكان بە "بەڵێ" دەنگ بۆ دەرچوونی بەریتانیا لە یەكێتیی ئەوروپا بدەن "ئەوان پێیانوایە رۆمانی و پۆڵۆنی و ئیستۆنییەكان چیدی هەڕەشە نین لە بەردەم كاركردنیان".
28/7/2016
پێشنوێژێکی مزگەوتێکی فەرەنسا باسی پەیوەندیی خۆی و قەشە مەسیحییەکەی فەرەنسا دەکات، کە رۆژی سێشەممە 26ـی تەمموزی 2016 لەلایەن دوو کەسی توندڕەوەوە سەر بڕدرا.
مەلا محەمەد کرابێلا، پێشنوێژی شارۆچکەی سان ئاتیان دی رۆڤرێی لە باکووری فەرەنسا بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، کە قەشە جاک هاملی تەمەن 84 ساڵ، لە ساڵی 2000 پارچە زەوییەکی کەنیسەکەی بەخشییە موسوڵمانەکانی شارۆچکەکە، بۆ دروستکردنی مزگەوتێک.
مەلا محەمەد کرابێلا باسی ژیانی قەشە جاک هامل دەکات و رایدەگەیەنێت، کە ئەو قەشەیە ژیانی خۆی پێشکەشی خەڵکی کردبوو و ”ئێستا ئێمە بەو رووداوە تووشی شۆک بووین و زۆر ترساوین“.
ئەو پێشنوێژە، کە مزگەوتەکەی لەسەر پارچە زەوییەکی کەنیسەکەی قەشە سەربڕاوەکە دروست کراوە، ئاماژەی بەوە کردووە، کە چەندین جار و لە چەندین بۆنەدا چاوی بە قەشەکە کەوتووە و باسی پێکەوەژیانی ئایینەکانیان کردووە.
مەلا محەمەد کرابێلا باسی ئەنجامدانی توندوتیژی دژی زانایانی ئایینی دەکات و دەڵێت، ”نزیکەی 18 مانگە توندڕەوەکان هاووڵاتییان دەکەنە ئامانج، ئێستا زانا و کەسایەتییە ئاینییەکان دەکوژن، ئەوە هیچ لۆژیکی نییە“.
رۆژی سێشەممە 26ـی تەمموز، دوو کەسی توندڕەو، کە دواتر ئاشکرا بوو سەر بە رێکخراوی توندڕەوی داعش بوون، هەڵیان کوتایە سەر کەنیسەی شارۆچکەی سان ئاتیان دی رۆڤرێی و قەشە و ژمارەیەک هاووڵاتییان بە بارمتە گرت.
دوای بە بارمتەکردنی ئەو هاووڵاتییانە، دوو توندڕەوەکە، کە چەقۆیان پێ بووە، سەری قەشە جاک هاملیان بڕی و هاووڵاتییەکیشیان کوشت، دواتر هەردووکیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژران.
مەلا محەمەد کرابێلا و قەشە جاک هامل
27/7/2016
مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، تەقینەوەكانی شاری قامشلۆ بەتووندی ئیدانەدەكات و پەیامی هاوخەمی بۆ رۆژئاوای كوردستان دەنێرێت.
بارزانی بەپێویستی دەزانێت پارێزگای دهۆك و دامودەزگە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستان بە هەموو توانایەكیان یارمەتیی لێقەوماوان و بریندارانی تەقینەوەكان بدەن.
بەیانی رۆژی چوارشەممە 27-7-2016 دوو تەقینەوەی گەورە لە گەڕەکی غەربی قامشلۆ روویاندا و بەپێی سەرچاوەكانی رووداو تاوەکو ئێستا بەهۆی تەقینەوەکان 31 کەس شەهیدبوون و زیاتر لە 100 کەسی دیکەش برینداربوونە.
كەمێك دوای تەقینەوەكان گرووپی داعش بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکان راگەیاند.
پەیامی هاوخەمیی بارزانی بۆ كەسوكاری قوربانیانی ڕووداوە تیرۆریستییەكەی قامیشلو
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
بە پەلامارە تیرۆریستییەكانی سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە 27ـی 7ـی 2016 بۆ سەر خوشك و براكانمان لە شاری قامیشلوی ڕۆژئاوای كوردستان زۆر دڵتەنگ و خەمناكم كە لە ئەنجامدا ژمارەیەكی زۆر، شەهید و برینداری لێ كەوتووەتەوە .
زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دڕندانەی تیرۆریستان دەكەم، سەرەخۆشی لە كەسوكاری شەهیدانی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنانە دەكەم و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازم.
پێویستە پارێزگای دهۆك و دامودەزگە پەیوەندیدارەكانی هەرێم بە هەموو توانایەكیان یارمەتیی لێقەوماوان و بریندارانی ڕووداوە تیرۆریستییەكانی قامیشلو بدەن.
مسعود بارزانی
27ـی 7ـی 2016
دوو تەقینەوەی گەورە لە گەڕەکی غەربی قامشلۆ روویاندا و بەپێی سەرچاوەكانی رووداو، و ژمارەیەكی زۆر شەهید و بریندار هەن.
تەقینەوەیەکیان گەڕەكی غەربی كردووەتە ئامانج كە زۆربەی وەزارەتەكانی رۆژئاوای كوردستان و فەرمانگە و نووسینگەكانی پارتی یەكێتی دیموكراتی PYD ی لێن.
تەقینەوەی دووەم لە هەمان شوێن روویداوە، كاتێك خەڵك و تیمەكانی فریاكەوتن گەیشتووتەنە شوێنی تەقینەوەكە، زۆربەی قوربانییەكانیش بەر تەقینەوەی دووەم كەوتوون.
بەهۆی گەورەیی تەقینەوەكان تاوەكو ئێستا ژمارەی قوربانیان نازانرێت، بەڵام ئاماژە بە شەهیدبوونی 12 كەس و 68 بریندار دەكرێت، 15 خانوو وێران بوونە و 30 دووكانیش رووخاون. سەرچاوەكان دەڵێن لەنێو شەهید و برینداران هاونیشتمانیانی سڤیل و كارمەندانی ئاسایش هەن.
یەشار كەمال، رۆژنامەڤان لە رۆژئاوای كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لەنێو شەهید و برینداران ئەندامی خۆسەری دیموكراتیك هەن.
27/7/2016
فەتحوڵڵا گیولەن و سەید قوتب
رێبەری بزووتنەوەی گیولەنییەکان داوای ئارامگرتن لە لایەنگرانی دەکات، هاوشێوەی ”ئارامگرتنی“ رێبەری باڵای رەوتی ئیخوان موسلیمین.
لە میانەی وانەیەکی ئایینییدا لە بارەگای خۆی لە شاری سایلۆسبۆرگی ویلایەتی پەنسلڤانیای ئەمریکا، فەتحوڵڵا گیولەن، زانای ئایینیی تورک و رێبەری بزووتنەوەی گیولەنییەکانی تورکیا رایگەیاندووە، کە کودەکاتەکەی ناوەڕاستی مانگی تەمموز لە تورکیا، ”شانۆ“یەکی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)ی دەسەڵاتداری تورکیایە.
فەتحوڵڵا گیولەن لە وانەکەیدا هێرشی توندی کردووەتە سەر رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و داوای لە لایەنگرانی کردووە، خۆڕاگر و ئارامگرتوو بن، هەروەک سەید قوتبی رێبەری باڵای ئیخوان موسلیمینی جیهانی.
سەید قوتب بە رێبەری فیکریی باڵای ئیخوان موسلیمین دادەنرێت و زۆرینەی گرووپە تیرۆریستییە ئیسلامییەکانی جیهانیش هەڵقوڵاوی بەرنامە ئیسلامییە تەکفیرییەکەی ئەون.
بەر لە لەسێدارەدانی لە رۆژی 29ـی ئابی 1966، سەید قوتب ماوەی ساڵێک زیندانی کرا.
شەوی هەینی 15ـی تەمموزی 2016، بەشێک لە سەرکردەکانی سوپای تورکیا هەوڵیان دا کودەتایەکی سەربازیی بکەن و کۆتایی بە دەسەڵاتی رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا (ئاکەپە) بهێنن، بەڵام کودەتایەکە شکستی هێنا.
دوای شکستهێنانی کودەتاکە و سەرکەوتنی هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتییان لە پاراستنی حکوومەتی ئەو وڵاتە، رەجەب تەییب ئەردۆغان و سەرکردەکانی ئاکەپە رێبەری گیەلەنییەکانیان بە بەشدار بوون و پیلان دانان بۆ کودەتاکە تۆمەتبار کرد.
26/7/2016
سەردانەکەی فواد حسێن وەکو نوێنەری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ سلێمانی، ھەندێ لە بەستەڵەکی سیاسی دەتوێنێتەوە و پێشنیاز ھەیە لە رێگەی رێککەوتنێکی نوێوە پەرلەمانی کوردستان ئەکتیڤ بکرێتەوە و بزووتنەوەی گۆڕانیش مەیلی بوونەوە بە ئۆپۆزسیۆنی ھەیە.
ئەگەرچی نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، سەرەتا ئەوەی گوتبوو کە ئەوان نایانەوێ بێ یەکێتی پێشوازی لە فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان بکەن، بەڵام دواتر بەوە ڕازی بوو کە خۆیان بە تەنیا لەگەڵ نوێنەری بارزانی کۆ ببنەوە.
لەلایەکی دیکەشەوە فواد حوسێن لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی یەکێتی لە سلێمانی کۆ بووەتەوە و رای لەبارەی دوو پرسەوە وەرگرتوون و پەیامێکی بارزانیشی گەیاندووەتە یەکێتی.
سەرچاوەیەکی باڵا و ئاگادار لە کۆبوونەوەکان بۆ (باس) رای گەیاند، ئەو دانیشتنە تایبەت و تەنیایەی نێوان فواد حوسێن و نەوشیروان مستەفا، ئەنجامی ئەرێنیی لێ کەوتووەتەوە.
سەرچاوەکە ئاشکراشی کرد، لە دانیشتەکەدا لەگەڵ نەوشیروان مستەفا، فوئاد حوسێن داوای ڕای گۆڕانی لەسەر دوو پرس لە نەوشیروان مستەفا کردووە.
یەکەمیان، ھەڵوێستی گۆڕان لەسەر پێکھێنانی شاندێکی ھاوبەش بۆ دانوستان لەگەڵ بەغدا لەسەر پرسی ریفراندۆم و دووەمیشیان، بابەتی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان لە لایەن یەکێتییەوە، کە ئێستا رێککەوتنی لەگەڵ گۆڕاندا ھەیە، تاوەکو لەو رێگەیەوە بتوانرێ پەرلەمانی کوردستان کارا بکرێتەوە و بۆ پرسەکانی دیکەش رێککەوتنێکی نوێی سیاسی بکرێت.
سەرچاوەکە راشی گەیاند، ئەوەی تا ئێستا دیارە، گۆڕان نایەوێ لە حکوومەتدا بێ و ھیچ پۆستێکی ھەبێ، بەڵام دەیەوێ بە جۆرێ ئەوە بکات کە بە تەنازول ھەژمار نەکرێ، بە شێوەیەک دەخوازێ بۆ ھەڵبژاردنی داھاتوو خۆی وەکو ئۆپۆزسیۆن دەرخاتەوە.
سەرچاوەکە زیاتر روونی کردەوە، کێشەی گۆڕان ئەوەیە کە زۆر پێداگرییان لەسەر وەرگرتنەوەی پۆستەکان کردووە و ئێستاش نازانن چۆن بڵێن دەستبەرداریان دەبین.
لەمبارەیەوە محەمەد تۆفیق رەحیم، بەرپرسی ژووری پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان، وەکو ئاماژەیەک بۆ داھاتووی بزووتنەوەکەی، بۆ (دەنگی ئەمەریکا)ی ڕاگەیاندووە، ئەگەر بارودۆخەکە ئاسایی ببێتەوە، ئەوا ھەموو ئەگەرێک لەبەردەم بزووتنەوەی گۆڕان کراوەیە و وەزیرەکانیان بە فەرمی لە حکوومەت دەکێشنەوە.
ھاوکات سەرچاوەکە لەبارەی سەردانی فواد حوسێن بۆ لای کۆسرەت رەسووڵ، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرای کرد، جگە لە راوەرگرتن، فواد حوسێن پەیامێکی تایبەتی بارزانی داوەتە یەکێتی.
بەپێی زانیاریی سەرچاوەکە، بارزانی لە پەیامەکەیدا بۆ یەکێتی داوای کردووە کە لەم قۆناغە ھەستیارەدا ڕۆڵی مێژوویی خۆیان ببینن و یەکێتی سەنگی مێژوویی خۆی نەخات بە لای لایەنگیریدا، بەڵکو ھاوھەڵوێست بێت لەگەڵ ئەو سیاسەتە حەکیمانەیەی کە مام جەلال تاڵەبانی سکرتیری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەپێناو بەرژەوەندیی باڵای کوردستاندا پیادەی کردووە.
بە گوتەی سەرچاوەکە، کۆسرەت رەسووڵ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی، دەستخۆشیی لە ھەنگاوەکەی بارزانی کردووە و ھیوای خواستووە کە پارتی و گۆڕان بتوانن کێشەکان تێپەڕێنن.
کۆسرەت رەسووڵ گوتووشیەتی کە یەکێتی ھەموو قورسایی خۆی بەکار دێنێت بۆ ئەوەی بە زووترین کات ھەوڵەکان بگەنە ئەنجام.
سەرچاوەکە ئەوەشی خستە ڕوو، کە فوئاد حوسێن لەبارەی مەسەلەی بەگەڕخستنەوەی پەرلەمان داوای لە یەکێتی کردووە کە لەگەڵ گۆڕاندا بگەنە دەرەنجامێک، بۆ ئەوەی ناودێرکردنی بەرپرسانی یەکێتی بۆ پۆستەکانی گۆڕان لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان کارێکی ئاسایی بێت.
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد کە کۆسرەت رەسووڵ بە نوێنەرەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانی گوتووە، یەکێتی ھیچ گرفتی لەوەدا نییە پۆستەکانی گۆڕان وەربگرێت، ئەگەر بە رێککەوتنی پارتی و گۆڕان و بۆ بەرژەوەندیی گشتیی خەڵکی کوردستان بێت.
ھاوکات سەرچاوەکەی (باس) ئاشکراشی کرد، مەبەستی بارزانی بۆ وەرگرتنی رای حزبەکان، لەسەر ئەو دوو پرسە بۆ ئەوەیە، ئەگەر دواجار بە کۆی گشتییان وەڵامێکی ئەرێنی دەستبکەوێ، ئەوا لە کۆبوونەوە فراوانەکەی لەگەڵیاندا، لەسەر بنەمای وەڵامەکانیان دەستپێشخەرییەکی نوێی دەبێ.
ئەبو کاروان، سەرۆکی فراکسیۆنی حزبی شیوعی لە پەرلەمانی کوردستان، کە لە ماوەی رابردوودا لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆ بووەتەوە، بۆ (باس) رای گەیاند، بارزانی لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵیاندا جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە تا چارەسەرکردنی کێشەکان بەردەوام دەبێت و ئەگەر حزبەکان وەڵامی باشیان بۆ ئەو پرسانە ھەبێ کە گفتوگۆیان لەگەڵدا دەکا، ئەوا دەستپێشخەرییەکی نوێی لەسەر بنەمای وەڵامەکانی ئەوان دەبێ، گوتیشی: "پێشبینی دەکەین ئەو دەستپێشخەرییەی بارزانی لە کۆبوونەوە فراوانەکەی لەگەڵ حزبەکان بخرێتە ڕوو".
لای خۆشیەوە عادل عەزیز، پەرلەمانتار و ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان، لەبارەی سەردانی فواد حوسێن بۆ لای بزووتنەوەی گۆڕان، بۆ (باس) رای گەیاند، لەم دۆخەدا ھەر کارێک بۆ چارەسەریی کێشەکان ھەنگاوێکی ئەرێنییە و ھاتنی فواد حوسێن و کۆبوونەوەی لەگەڵ نەوشیروان مستەفا تواندنەوەی بەشێک لەو بەستەڵەکەیە، کە لە دۆخی سیاسی ھەرێمی کوردستاندا ھەیە.
گوتیشی: "بابەتەکە ئەوەیە کە ئێستا تەنیا پەرلەمانی کوردستان پەکی نەکەوتووە، تاوەکو گۆڕانکاری تەنیا لە پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەماندا بکرێ، بەڵکو لە رووی یاساییەوە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان کێشەی ھەیە و حکوومەتی ھەرێمیش لە قەیرانێکی قووڵی داراییدایە و چەند وەزیرێکی گۆڕان بە تەلەفۆن رەوانە کراونەتەوە، لەبەرئەوە باشتر وایە ھەموو ئەو پرسانە بخرێنە سەر مێزی گفتوگۆ و چارەسەر بکرێن، بە کورتییەکەی ھەرێمی کوردستان پێویستی بە رێککەوتنێکی نوێ ھەیە تاوەکو لەو قەیرانە دەربازی بێت، یان ئەوەتا دۆخەکە بگەڕێتەوە پێش ١٢ی ئۆکتۆبەر، کە بە بڕوای من ئەوە خۆی بەشێکە لە چارەسەر".
ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان راشی گەیاند، ئەوان وەکو گۆڕان زیاتر چاوەڕوانی گەڕانەوەی دۆخەکەن بۆ پێش ١٢ی ئۆکتۆبەر، بەڵام سەردانی فواد حوسێن بۆ لای نەوشیروان مستەفا و بزووتنەوەی گۆڕان و ئەو ھەوڵەی لە ئارادایە بۆ پێکھێنانی لیژنە بۆ چارەسەرکردنەوەی دۆخەکە، ئەوانە ھەنگاوی ئەرێنین و وەکو گۆڕان پێشوازی لە ھەر ھەنگاوێک دەکەن کە بزانن چارەسەری پێوە دەبێت.
جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە، کە ھەر یەکتربینین و دیدار و دانیشتنێک جۆرێکە لە شکاندنی ئەو بەستەڵەکە سیاسییەی کە لە کوردستاندا ھەیە، بەتایبەتیش لەنێوان گۆڕان و پارتی، دواجاریش ھەر دەبێت بە دیالۆگ و گفتوگۆ کێشەکانمان چارەسەر بکەین.
بەڵام سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ (باس) رای گەیاند، ئەوان ئاگاداری ئەو پێشنیازە نین کە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بدرێ بە یەکێتی، گوتیشی: "ھەوڵ و پێشنیاز لە ئارادان بۆ چارەسەرکردنی دۆخەکە و یەکێتی بە پێویستی زانیوە پێش کۆبوونەوەی ھەموو لایەنەکان لە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان زەمینەیەک ھەبێ بۆ ئەو کۆبوونەوە فراوانە ھەندێ لە کێشەکان و چارەسەر بکرێن".
راشی گەیاند، ئەوان وەکو یەکێتی ئامادەن سەردانی ھەموو لایەنە سیاسییەکان بکەن و ھەر ھەنگاوێک بە قازانجی بەرژەوەندیی تێکڕای خەڵکی کوردستان بێت بە ھەنگاوی باشی دەزانن، بەشێوەیەک ھەموو لایەنەکان لەسەری بگەن بە رێککەوتن.
جێی باسە، مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە پەیامی جەژنی رەمەزانی ئەمساڵدا، داوای کرد لایەنەکان کۆ ببنەوە و لەسەر ڕیفراندۆم و پەیوەندیی ھەرێم و بەغدا بگەنە کۆدەنگییەکی نیشتمانی و لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ھەرێمیش چارەسەرێک بدۆزنەوە.
ھەر لەم ژمارەیەی ھەفتەنامەی (باس)دا، ساڵح ژاژڵەیی ئەندامی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، رای دەگەیەنێ: ”لەنێو سیاسەتدا دوژمنایەتیی ھەتاسەر بەردەوام نابێت، چونکە لەنێو سیاسەتدا بەرژەوەندیی حزبایەتی و بەرژەوەندیی خەڵکی پانتاییەکی گەورە داگیر دەکات، ئێمە قسەیەکمان بە پارتی گوتووە، خۆ ناکرێت بۆ ھەمیشە گۆڕان و پارتی دوژمنی یەکتری بن، دەبێت گۆڕان پێشوازی لە نوێنەرەکانی پارتی بکات، ھەروەھا پارتی دەرگا بە ڕووی گۆڕاندا بکاتەوە“.
ژاژڵەیی روونیش دەکاتەوە: “ئێمە پێمان خۆشە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان دابنیشین و کێشەکانمان چارەسەر بکەین، ئەگەر بەڕێز مەسعود بارزانی، بڕیاری ئەوە دەربکات یوسف محەمەد بچێتەوە پۆستەکەی خۆی، ئیدی ئێمە دەتوانین دابینشین بۆ ئەوەی کێشەکان چارەسەر بکەین، بەڵام دیارە پارتی نایەوێت کێشەکان چارەسەر بکرێن، پارتی دەیەوێت یوسف محەمەد نەکرێتەوە بە سەرۆکی پەرلەمان”.
بە ھەمان شێوە عەبدولخالق باپیری، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەم ژمارەیەی (باس)دا، لەو بارەیووە رای دەگەیەنێ: “پارتی سوورە لەسەر گۆڕینی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و ڕزای نەبوون بە یوسف محەمەد، تا جارێکی تر کێشەکان دووبارە نەبنەوە بۆ پارتی و گەلی کوردستان، چونکە یوسف محەمەد نەیتوانی وەکو سەرۆکی پەرلەمان ئەدای کاری خۆی بکات، لە سایەی ئەودا پەرلەمان بووە جێگەی ململانێیەکی خراپی حزبی، بۆیە نامانەوێت جارێکی تر پەرلەمان و گەلی کوردستان بخەینەوە نێو ئەو کێشەیە، مەسەلەکەش شەخسی نییە، بەڵکو ئەو ئەزموونە”.
26/7/2016
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا مانگی داهاتوو سەردانی رووسیا دەكات.
محەممەد شمشەك، جێگری سەرۆكوەزیرانی توركیا كە ئێستا بە سەردانێك لە مۆسكۆی پایتەختی رووسیایە، رایگەیاند ئەردۆغان رۆژی 9 -8-2016 سەردانی شاری سان پترسبۆرگ- ی رووسیا دەكات و لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین، سەرۆكی رووسیا كۆدەبێتەوە.
جێگری سەرۆكوەزیرانی توركیا راشیگەیاند، پەیوەندییەكانيان لەگەڵ توركیا لە جاران باشتر دەكەنەوە. گوتیشی "دوای كودەتاكە ڤلادیمیر پوتین یەكێك بوو لەو سەرۆكانەی پشتگیری بۆ حكومەتی توركیا دەربڕی".
باسی لەوەش كرد سوپاسنامەی تایبەتیان ئاراستەی رووسیا كردووە، لەبەرامبەر پشتیوانی بێ مەرجی رووسيا بۆ حكومەتی توركیا و دژایەتیكردنی كودەتاكە. دوای هەوڵی كودەتا شكستخواردووەكەی توركیا، رووسیا تاكە وڵات بوو بەبێ مەرج و تێبینی پشتیوانی بۆ ئەرۆدغان و حكومەتی توركیا دەربڕی.
دوای 9 مانگ لە تێكچوونی پەیوەندییەكانیان بەهۆی خستنەخوارەوەی فڕۆكە جەنگییەكەی رووسیا لەلایەن حكومەتی توركیا، مانگی رابردوو رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا داوای لێبووردنی لە ڤلادیمیر پوتین كرد، ئەم سەردانەش یەكەم هەنگاوی كردەیی ئاشتبوونەوەیانە.
26/7/2016
دوو کەسی توندڕەو ژمارەیەک هاووڵاتی لە کەنیسەیەکی فەرەنسا بە بارمتە دەگرن.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی فەرەنسا، دوو کەسە توندڕەوەکە، نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 26ـی 2016 بە چەقۆ هێرشیان کردووەتە سەر کەنیسەیەک لە شارۆچکەیەکی باکووری هەرێمی نۆرماندی لە فەرەنسا.
بەگوتەی سەرچاوەیەکی پۆلیس، کە قسەی بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی کردووە، ئەو دوو توندڕەوە چەقۆ وەشێنە چوار یاخود شەش کەسیان بە بارمتە لە ناو کەنیسەکە گرتووە و یەکێکیش لە بارمتەکان بەهۆی کاریگەریی چەقۆلێدانەوە، گیانی لەدەست داوە
26/7/2016