گوته‌بێژی هه‌ده‌په: ماوه‌یه‌كی زۆره باری نائاسایی له كوردستان هه‌یه
گوته‌بێژی فه‌رمی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له‌باره‌ی راگه‌یاندنی باری نائاسایی له سه‌رانسه‌ری توركیا بۆ ماوه‌ی 3 مانگ رایگه‌یاند، ئێمه راهاتووین چونكه به‌كردار ماوه‌یه‌كی زۆرە كوردستان باری نائاسایی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو.
ئایهان بیلگه‌ن، گوته‌بێژی فه‌رمی هه‌ده‌په هه‌ڵسه‌نگاندنی له‌باره‌ی راگه‌یاندنی باری نائاسایی له سه‌رانسه‌ری توركیا بۆ ماوه‌ی 3 مانگ كرد‌و رایگه‌یاند، ماوه‌یه‌كی زۆره باری نائاسایی له كوردستان راگهیێندراوهو به‌كردار كاری پێكراوه بۆیه بۆ ئێمه شتێكی نوێ نییه.
بیلگه‌ن زیاتر گوتی "ئه‌گه‌ر كوده‌تا سه‌ركه‌وتوو بوایه بێگومان باری نائاسایی راده‌گه‌یێندرا، به‌ڵام كه شكستی هێنا، ئه‌م راگه‌یاندنه‌یان له‌چی بوو؟ له كام وڵاتی جیهان دیموكراسییه‌ت باری نائاسایی راده‌گه‌یه‌نێت. به‌ڵام حكومه‌تی دیموكراسییه‌ت نییه بۆ ئه‌وه‌ی كاری له‌گه‌ڵ بكرێت".
گوته‌بێژی هه‌ده‌په ئه‌وه‌شی گوت "ده‌ستگیركردنی به‌كۆی گرووپی فه‌تحوڵا گویله‌ن قۆناخی یه‌كه‌مه، ئه‌مجاره‌یان روو له ئۆپۆزیسیۆن ده‌كه‌ن و ئه‌وانیش به‌م پاساوه له‌ناویان ده‌به‌ن و خۆیان به‌پارێزه‌ری دیموكراسییه‌تێك ده‌ناسن كه هیچ بوونی نه‌بووه".
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش و ئەنجوومەنی وەزیرانی وڵاتەکەی کرد، دوای تەواوبوونی هەردوو کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا، درەنگانێکی شەوی چوارشەممە 20-7-2016 رایگەیاند، "لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا بڕیارمانداوە بە جێبەجێکردنی باری نائاسایی لە سەرتاسەری تورکیا."
ئەردۆغان گوتی: "سەرەتا لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش پێشنیازمان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران کرد کە باری نائاسایی رابگەیێنێت، پاشان لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارماندا بە پێی مادەی 120 لە دەستوری وڵاتەکەمان، باری نائاسایی بۆماوەی 3مانگ رابگەیێنین."
بە پێی ماددەی 120ی دەستوری تورکیا، باری نائاسایی لەکاتێکدا رادەگەیێندرێت کە تووندوتیژی جدی هەبێت بۆ لەباربردنی ئازادی و مافە سەرەتاییەکان، یاخود تێکدانی سەقامگیری وڵات بە مەرجێک لە شەش مانگ زیاتر نەبێت.
بە پێی مادەی 121ی دەستوری تورکیاش، 119 و 120ی دەستوری تورکیاش دوای بڵاوبوونەوەی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیران لە رۆژنامەی فەرمی بڵاودەبێتەوە و دەستبەجێ پەرلەمان کۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەری و تێپەڕاندنی بڕیارەکە.
دوای تەواوبوونی کاتی باری نائاسایی، پەرلەمان لەسەر خواستی ئەنجوومەنی وەزیران مافی ئەوەی هەیە بۆ ماوەی 4مانگی دیکە درێژی دەکاتەوە.
21/7/2016
ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، سەرسوڕمانی خۆی لەوە دەربڕی کە ئەمریکا، کوردی بۆ کۆبوونەوەی واشنتۆن بانگهێشت نەکردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 20\7\2016 لە شاری واشنتۆنی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دژی داعش بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا بە ڕێوە دەچێت، بەبێ ئەوەی کورد لەو کۆبوونەوەیەدا بانگهێشت کرابێت.
لەمبارەیەوە مەسرور بارزانی، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویەتی: ”سەیرە بۆ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا، کە کوردیان لە کۆبوونەوەی واشنتۆن بەشداری پێ نەکردووە“. جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە ئەم بەشداری پێ نەکردنە لە کاتێک دایە، کورد ڕۆڵێکی سەرەکی لە شەڕی دژی داعشدا دەگێڕێت.
لە کۆبوونەوەی واشنتۆندا، لە کۆی 66 وڵاتی ئەندام لە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی، وەزیری دەرەوە و وەزیری بەرگریی 46 وڵاتی جیهان بەشدارن کە لە نێویاندا خالید عوبەیدی، وەزیری بەرگریی عێراق بوونی هەیە.
باس‌نیوز
20/7/2016
یەکێک لە بەرپرسانی ئیدارەی منداڵان و مێرمنداڵانی خانەی بێنەوایانی ئێرانی ڕایگەیاند: "کچانی ژێر 18 ساڵ لە لای ئێمە بەشوو دەدرێن.”
ڕۆژنامەی "آرمان امروز" لە ژمارەی ئەمڕۆی خۆیدا ڕاپۆرتێکی لەسەر بارودۆخی خانەی بێنەوایان لە ئێران‌دا بڵاو کردووەتەوە کە لە بەشێکیدا لەزاری سەرۆکی ئیدارەی منداڵان و مێرمنداڵانی بێهزیستییەوە ئاشکرای کردووە کە ئەگەرچی بڕیار وایە کە کچانی بێهزیستی لە تەمەنی سەروو 18 ساڵ بەشوو بدرێن، بەڵام ئەم بڕیارە کەمتر جێبەجێ دەکرێ و کچانی ژێر 18 ساڵیش بەشوو دەدرێن."
بەپێی ئامارەکان نۆ هەزار و 300 منداڵی بێ سەرپەرەست لە ناوەندەکانی بێهزیستی (بێ نەوایان)دا دەژین.
دوایین ئامارە حکومەتییەکان باس لەوە دەکەن کە 800 هەزار منداڵی ژێر تەمەن 18 ساڵ لە ئێران‌دا ژیانی هاوبەشیان بۆ پێک هێنراوە کە بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی دیکە گەلێک زۆرە و ئێرانی خستووەتە ڕیزی وڵاتانێکی وەک بەنگلادشەوە.
پسپۆڕانی ئەم بوارە پێیان وایە هەژاریی ماڵی و فەرهەنگی یەکێک لە سەرەکیترین هۆکارەکانی هاتنە ئارای ئەم دیاردە و گەشەسەندنیەتی و یاسا ئیسلامییەکانیش ڕێگەیان بۆ ئەم پرسە خۆشتر کردووە.
ماوەیەک پێش ئێستا دامەزراوەی ناحکومی "پۆڵن یوکی" لە بەریتانیا ڕاپۆرتێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتبوو: لە ساڵدا 10 میلیۆن کچی ژێر تەمەن ١٨ سال لە جیهاندا بە شوو دەدرێن کە دەکاتە ١ کچ لە ٣ چرکەدا!
20/7/2016
فه‌ریق ئاكین ئوزتورك تۆمه‌تباری سه‌ره‌كیی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا
فه‌رمانده‌ی پێشوی هێزی ئاسمانی سوپای توركیا‌و ئه‌ندامی شورای سه‌ربازی كه به تۆمه‌تباری یه‌كه‌می كوده‌تاكه‌ی توركیا ناوده‌برێت، رایگه‌یاند، هیچ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كوده‌تاكه‌دا نییه‌و به‌ڵكو هه‌وڵی ئه‌نجامنه‌دانی كوده‌تاكه‌ی داوه.به‌پێی ماڵپه‌ڕی حورییه‌ت، فه‌ریق ئاكین ئوزتورك تۆمه‌تباری سه‌ره‌كیی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی شه‌وی هه‌ینی له‌توركیا، لهوتهكانیدا له‌به‌رده‌م داواكاری گشتی ئه‌نقه‌ره ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكردوه‌ته‌وه كه ئاڕاسته‌ی كراون.
ئاكین ئوزتورك وتویه‌تی، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ كوده‌تاكه نه‌بووه‌و له‌و باره‌یه‌وه هه‌ریه‌كه له هولوسی ئاكار سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا‌و عابدین ئونال فه‌رمانده‌ی هێزه ئاسمانیهكانو یه‌شار گوله‌ر سه‌رۆكی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركان شایه‌تی ئه‌وه‌ن.
"من له‌ناو سوپا شه‌ڕی قاعیده‌ی هاوته‌ریبم كردووه‌و له‌وباوه‌ڕه‌دا نیم كه هێزی ئه‌و كه‌سه‌ی له په‌نسلڤانیایه (فه‌تحوڵا گوله‌ن) ئه‌وه‌نده‌بێت به‌مكاره هه‌ڵسێت، پێده‌چێت له‌لایه‌ن هێزێكی ده‌ره‌كی كه ده‌یانه‌وێت توركیا لاوازبكه‌ن به‌كارهێنرابێت" ئوزتورك وا ده‌ڵێت.
شه‌وی 15ی ئه‌م مانگه، ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی توركیا كوده‌تایان به‌سه‌ر ته‌واوی جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا دهستیپێكردو دوای چه‌ند كاتژمێرێك، ده‌سه‌ڵاتی توركیا به‌سه‌رۆكایه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمار، شكستپێهێنانی ئه‌و هه‌وڵه‌ی راگه‌یه‌ند.
له‌دوای هه‌وڵی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا، ده‌ستگیركردنی زیاتر له حه‌وت هه‌زار كه‌س، كه له‌نێویاندا ئه‌فسه‌ری پۆلیس، دادوه‌ر، داواكاری گشتی، سه‌رباز و هاوڵاتیی مه‌ده‌نی ههنو دوورخستنه‌وه‌ی زیاتر له هه‌شت هه‌زار فه‌رمانبه‌رو كارمه‌ندی داموده‌زگا حكومییه‌كان له كاره‌كانیان راگه‌یه‌ندرا.
فه‌رمانده‌ی پێشوی هێزی ئاسمانی سوپای توركیا سه‌رباری ته‌ئكیدكردنه‌وه له‌وه‌ی ده‌ستی له ئه‌نجامدانی كوده‌تاكه‌دا نه‌بووه، به‌مجۆره په‌یوه‌ندی خۆی به كوده‌تاكه‌و كودهتاچییانهوه ده‌گێڕێته‌وه‌و باسله‌وه‌ده‌كات له‌كاتژمێر 11:30 خوله‌كی نیوه‌ڕۆی هه‌ینیدا له‌ئیزمیر كۆتایی به كاره كه‌سییه‌كانی هێناوه‌و له‌كاتژمێر 1:30 خولهك به فڕۆكه‌ی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هێزی زه‌مینی پێكه‌وه چوونه‌ته ئه‌نقه‌ره.
"من راسته‌وخۆ بۆ بینینی نه‌وه‌كانم چوومه بنكه‌ی ئاسمانیی ئاكنجی، تا شه‌و له‌وێبووم هه‌ستمكرد له بنكه‌كه فڕۆكه ههڵدهسنو ده‌نیشنه‌وه، په‌یوه‌ندیم كرد به محه‌مه‌د شانڤهر فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانیی كه كچه‌كه‌ی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریی هه‌بوو، پیرۆزبایم لێكرد‌و دواتر ئه‌و ته‌له‌فۆنی بۆ كردم‌و لێی پرسیم چی هه‌یه ئه‌وه‌نده فڕۆكه جه‌نگییه‌كان به نزمی ده‌سوڕێنه‌وه؟" ئاكین ئوزتورك وای وت.
ئه‌و له‌درێژه‌ی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و شه‌وه‌دا ده‌شڵێت "دواتر په‌یوه‌ندیم به فه‌رمانده‌ی بنكه‌ی ئاكنجی كرد‌و ئه‌و پێیوتم كه لیوا كوبیلای سهرلچوك میوانیانهو هولوسی ئاكار سه‌رۆك ئه‌ركانیش له‌وێیه، دوای پێنج خولهك چوومه لای ئهوانو گه‌یشتمه بنكه‌كه‌و لهژورێكدا هولوسی ئاكار سه‌رۆك ئهركانو لیوا كوبیلای سهلچوك(فه‌رمانده‌ی بنكه‌ی 2ی ئاسمانی له ئیزمیر)و عه‌مید محه‌مه‌د دیشلی(فه‌رمانده‌ی نوسینگه‌ی گۆڕینی ستراتیژی سه‌ربازی) پێكه‌وه چایان ده‌خوارده‌وه".
به‌وته‌ی ئوزتورك، هولوسی ئاكار پێی وتووه ئه‌مانه ئه‌م كاره‌ده‌كه‌ن (مه‌به‌ست كودهتاكهیه)و وه‌ره له‌گه‌ڵیان قسهبكهو رازییان بكه، ئه‌ویش قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردوون‌و ده‌ڵێت"چه‌ندجارێك له ئه‌وان توڕهبوومو ده‌نگم به‌رزكرده‌وه‌و به‌هه‌مانشێوه هولوسی ئاكاریش هه‌وڵی رازیكردنی ئه‌وانی ده‌دا".
فه‌رمانده‌ی پێشوی هێزی ئاسمانی سوپای توركیا ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو، له‌كۆتاییدا ئه‌وانی رازیكردووهو فڕۆكه‌كان وه‌ستاون، به‌ڵام نازانێت ئه‌و كاته كاتژمێر چه‌ند بووه‌و دواتر سه‌رۆك ئه‌ركانی توركیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران قسه‌ی كردوه‌و وتوویه‌تی له‌وێ بمێنێته‌وه بۆ رازیكردنی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ده‌یانه‌وێت كوده‌تا بكه‌ن، دواتر هولوسی ئاكارو محه‌مه‌د دیشلی به هه‌لیكۆپته‌ر چوونه كۆشكی چانقایا بۆلای بینالی یه‌ڵدرم سه‌رۆك وه‌زیران.
دوای ئه‌وه‌ش ئاكین ئوزتوركو یه‌شار گوله‌ر چوونه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌كانی خۆیان‌و له‌كاتژمێر 1:30 خوله‌كی شه‌ودا فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی ئاكنجی ئوزتوركی ده‌ستگیر كردووه‌و دواتر راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی كردوه، وه‌ك خۆی ده‌یگێڕێته‌وه.
به‌رپرسانی توركیا ده‌ستی تۆمه‌ت بۆ فه‌تحوڵا گولهنو جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی راده‌كێشن له‌ئه‌نجامدانی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه.
ئه‌مڕۆش ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی توركیا رایگه‌یاند، پێش ته‌واوبونی ماوه‌ی یاسایی له‌پۆسته‌كه‌یدا، ئاكین ئوزتوركمان له‌پۆسته‌كه‌ی لابردووه‌و كردویانه به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شورای سه‌ربازیی له‌به‌رئه‌وه‌ی "گومانیان" هه‌بوو سه‌ر به جه‌ماعه‌تی فه‌تحوڵا گوله‌ن بێت‌و دورخستنه‌وه‌كه‌ی له‌سه‌ر فه‌رمانی ئه‌و و سه‌رۆك كۆمار‌و خولوسی ئاكار بوو.
هاوكات رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی له‌راپۆرتێكدا باسله شه‌وی كوده‌تاكه‌ی توركیا دهكاتو له‌زاری به‌رپرسێكی باڵای توركیا كه ئاگاداری روداوه‌كه بووه گواستیه‌وه، به‌رپرسێكی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر، كه به‌رپرسیاربووه له كه‌مپینی توركیا دژ به رێكخراوی داعش(ناوی نه‌هاتووه) چووه بۆ چاوپێكه‌وتنێك له‌كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی له‌ئه‌نقه‌ره‌و دواتر به كوژراوی دۆزرایه‌وه‌و هه‌ردوو ده‌ستی له‌پشتیه‌وه بهسترابووهوهو ته‌قه له ملی كرابوو.
گاردیان ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو له‌ده‌وروبه‌ری كاتژمێر 9ی شه‌ودا، جه‌نه‌راڵ محه‌مه‌د دیشلی، برای شابان دیشلی جێگری ئه‌مینداری پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان(ئه‌كه‌په) ده‌وترێت كه فه‌رمانی ده‌ستپێكردنی كوده‌تاكه‌ی داوه‌و ئه‌فسه‌رانی هێزه تایبه‌ته‌كانی سوپای ناردووه بۆ ده‌ستگیركردنی فه‌رمانده‌ی باڵا(سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا)و تانكه‌كان ده‌ستیانكردوه به جووڵه بۆ ناو شه‌قامه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌و دوای تێپه‌ڕینی كاتژمێرێك پرده‌كانی بۆسفۆر و سوڵتان محه‌مه‌د فاتح-ی ئه‌سته‌نبوڵ داخراون.
له‌ساڵانی شهستهدهكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه به‌كوده‌تاكه‌ی شه‌وی هه‌ینی-یه‌وه پێنج كوده‌تا له‌لایه‌ن هێزه سه‌ربازییه‌كانی توركیاوه ئه‌نجامدراون، ساڵانی (1960، 1971، 1980، 1997) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شه‌وی 15ی ئه‌م مانگه كه شكستی هێناو یه‌كه‌م كوده‌تای شكست خواردووه له‌و وڵاته.
20/7/2016
بە قسەی سەرکردەیەکی تورکمانی کە لە چەند رۆژی رابردوودا لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆ بوونەتەوە، بارزانی بۆ دواجار لەسەر پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆ دەبێتەوە، سەرچاوەیەکیش ئاشکرای دەکا لە کۆبوونەوەی بارزانی و لایەنەکان شاندێکی باڵا بۆ سەردانی بەغدا و ئێران و تورکیا و ئەمەریکا و ئەوروپا پێکدەھێنرێ.
ئێستا فواد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان وەکو نوێنەری مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، سەردانی لایەنە سیاسییەکانی کوردسان دەکا، پەیامی بارزانی بۆ ئەو لایەنانە ئەوەیە کە بەشداری لە کۆبوونەوەی ھەموو پارتە سیاسییەکان لەگەڵ سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە بڕیاری راپرسی و سەربەخۆیی کوردستان بکەن.
سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان بۆ (باس) روونی کردەوە کە بارزانی مەبەستیەتی لە رێگەی کۆدەنگیی نیشتمانییەوە پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان یەکلا بکرێتەوە، لە دۆخێک‌دا ھەر لایەنێک لەو پرسە نەیەتە پێشەوە ئەوا خۆی بەرپرسیار دەبێت و بەبێ ئەویش تێ دەپەڕێنرێ.
سەرچاوەکە راشی گەیاند، چەند جارێک کە یاساناسان و شارەزایانی بواری یاسا نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆ بوونەتوە، باسیان لەوە کردووە کە کوردستان دەتوانێ وەکو سەنگاپوورە کە بەبێ راپرسی لە مالیزیا جیا بووەوە بڕیاری خۆی بدات، ئەو بڕیارە دەتوانرێ بە کۆدەنگیی حزب و پارتە سیاسییەکان بێت، لە دۆخی ناچاریشدا ئەگەر ھەر پەرلەمانی کوردستان کارا نەکرایەوە و بڕیاری ریفراندۆم درا، ئەوا دەتوانرێ پشت بە حوکمی بڕگە (١) لە ماددەی (٥٦)ی یاسای ژمارە (١) ی ساڵی ١٩٩٢ی ھەموارکراو، کە لەسەر پێشنیازی ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان، پەرلەمانی کوردستان-عێراق لە دانیشتنی ئاسایی ژمارە (١٨)ی ٢٣/٧/٢٠١٤، بڕیاری دەرچوواندنی دراوە، ببەسترێ، کە یاسای ژمارە (٤)ی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسییە، کە لە بەشی یەکەم لە ماددەی دووەمدا ھاتووە، بەگوێرەی ئەم یاسایە دەستەیەک دادەمەزرێ لەژێر ناونیشانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی، بۆ ئەوەی ببێتە تاکە دەسەڵات کە ڕێکاری ھەموو ھەڵبژاردن و راپرسییە گشتییەکان لەسەر ئاستی سەرتاسەری کوردستان-عێراق ئەنجام دەدا.
بەگوێرەی ئەم یاسایە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی، پاش بڕیاری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کە دەسەڵاتی یەکەمە لە ھەرێمی کوردستاندا، بەگوێرەی یاسا کارپێکراوەکان جاڕی ھەڵبژاردن و راپرسی دەدات و ڕێکارە یاسایی و پێویستەکان دەگرێتە بەر.
بەڵام بەسام عەلی، شارەزایی یاسایی بۆ (باس) رای گەیاند، لە حاڵەتی ئاسایی ھەر دەبێت یاسا ھەبێ بۆ ئەنجامدانی راپرسی لە ھەرێمی کوردستان، بەڵام لە حاڵەتی ناچاری ئەوا دەکرێ شێوازی دیکە ھەبێ کە بڕیاری سیاسی بێت.
رۆژی ١٤ی تەمموزی ٢٠١٦، مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ بەشێک لە حزب و لایەنە سیاسییەکانی تورکمانی لە پەرلەمان و دەرەوەی پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە، بە گوتەی بەرپرسێکی پارتێکی تورکمانی، بارزانی لەو کۆبوونەوەیەدا ئاماژەی قسەکانی بەو ئاراستەیە بووە کە ئەو بانگھێشتنامەی ئەمجارە لە جەژندا بۆ لایەنەکانی ناردووە دوا بانگھێشتە و ھەر لایەنێک بەشداری لە کۆبوونەوەی لایەنەکان بۆ راپرسی نەکا بەرپرسیاریەتییەکە دەکەوێتە سەر شانی خۆی.
محەمەد سەعدەدین، سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمان بۆ (باس) رای گەیاند، بەگوێرەی قسەکانی بارزانی، دوا چانس دەدات بەلایەنەکان کە لە پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستاندا ئەوانیش ببن بە خاوەنی و شوێنپەنجەیان دیار بێ، گوتی: "بارزانی لەو کۆبوونەوەیەدا رای گەیاند، کە شاندێک لە حزب و لایەن و پێکھاتەکانی کوردستان پێکدێ کە بە شێوەیەکی کرداری کار بۆ ریفراندۆم دەکەن، سەرەتا سەردانی بەغدا دەکەن و دواتر وڵاتانی دراوسێ و ئەمەریکا و ئەوروپا بۆ پشتیوانی لە ئەنجامدانی ریفراندۆمەکە".
ئەو سەرکردەیەی تورکمانەکان راشی گەیاند، کە بارزانی زۆر پەرۆش بووە لەوەی کە ھەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بەشداری لەو پرسە نیشتمانییەدا بکەن و پێگەیان ھەبێ لە بڕیاری چارەنووسی میللەتەکەیان، بەڵام ئەوەشی نەیەت بەبێ ئەو بڕیار دەدرێت و چاوەڕوانی ھیچ لایەن و ھێزێک ناکرێ.
19/7/2016
دوێنێ دووشەممە لە شاری دێگولانی سەر بە پارێزگای سنە ئەمجەد حوسێن پەناهی، بۆ جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی چالاکانی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئیتلاعاتییەکان بەرەبەیانی دوێنێ دووشەممە 2016 -7 -18 ئەفشین حوسێن پەناهی، چالاکوانی کورد دەستگیر و بۆ شوێنێکی دیکە ڕاگوێزراوە.
ئەو چالاکوانە کوردە لە کاتێکدا دەستگیر کراوە، مانگی یەکەمی بەهاری ئەمساڵیش بۆ جاری یەکەم دەستگیر و دواتر لە لقی یەکەمی دادگای سنە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە لەدژی حکوومەتی ئێران و بەڕێوەبردنی بۆنەی نەورۆز و قسەکردن بۆ خەڵک" بە یەک ساڵ زیندانی حوکم درا.
ماوەیەک لەمەوبەر بە دانانی پارەیەکی زۆر لە زیندان ئازاد کرا.
ئەفشین حوسین پەناهی، پێشینەی هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوەکانی ژینگەپارێزیی هەیە و ساڵی 2011 بەهۆی بەدواداچوون بۆ دۆسیەی براکەی (ئەشرەف حوسێن پەناهی) ماوەی یەک ساڵ لە قوروە زیندانی کراوە.
هەتا ئێستا هیچ ناوەندێکی حکوومەتی لەبارەی چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەفشین حوسین پەناهی هیچ ڕوونکردنەوەیەکی نەداوە.
19/7/2016
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، نیازی نووری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق و سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا باش بووایە، سەردانی هەولێری دەکرد.
کەمێک پێش ئێستا (سێشەممە 19\7\2016)، لە میانی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کە لە پەراوێزی مەراسیمی ڕێزلێنان لە قوتابییە یەکەمەکانی کوردستان پێشکەشی کرد و پەیامنێری (باس‌نیوز)یش لەوێ ئامادە بوو، ڕای گەیاند: ”مالیکی باسی سەردانیکردنی هەولێری نەکردووە، ئەگەر داوا بکات، ئێمە پێشوازی لێ دەکەین“. جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەگەر مالیکی نیازی باش بووایە، سەردانی هەولێری دەکرد و گوتی: ”ئێمە نازانین مالیکی نیازی چی هەیە و پێموایە نیازی باش نییە، منیش پێشتر سەردانی ئەوم کردبوو، بەڵام دەبێت ئەوانەی کە پێشوازییان لە مالیکی کرد، وەڵامی ئەوە بدەنەوە“.
هەر لەو لێدوانە ڕۆژنامەوانییەدا، نێچیرڤان بارزانی سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ئاشکرای کرد، ئەو بەرزبوونەوەیە کاریگەری بەسەر داهاتی کوردستانەوە نەبووە، چونکە بە گوتەی ئەو، هەرێمی کوردستان پێشتر بەهۆی مووچەی فەرمانبەرانەوە قەرزی کەوتووەتە سەر. گوتیشی: ”ئەو پارەیەی کە لە لایەن ئەمریکاوە بۆ پێشمەرگە دەنێردرێت، لە مانگی 8 دەبێت و کە گەیشت، بەپێی پێویستی بەسەر پێشمەرگەیدا دابەش دەکەین“.
هەر لەو لێدوانەدا نێچیرڤان بارزانی باسی لە دەستپێشخەرییەکەی بارزانی کرد و گوتی: ”ئێستا دکتۆر فواد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان، ڕاسپێردراوە“.
19/7/2016
ئافرەتێکی کوردی ئێزدی ڕزگاربووی دەست داعش کە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەریی دەروونی ڕەوانەی ئەڵمانیا کراوە، لەو وڵاتە بە ڕێکەوت لە کەمپێکی پەنابەران ڕووبەڕووی داعشە ئەشکەنجەگەرەکەی دەبێتەوە.
دوێنێ یەکشەممە، کاناڵی (ئەلعالەم)، بڵاوی کردووەتەوە؛ ئافرەتێکی کوردی ئێزدی تەمەن 30 ساڵ بۆی دەرکەوتووە، ئەو داعشەی بۆ ماوەی 4 مانگ ئەشکەنجەی داوە، لەگەڵ هاوسەرکەی لە ئەڵمانیا لەناو کەمپێکی پەنابەرانن.
ئەبو شوجاع دنایی، چالاکوان لە بواری ئازادکردنی کچان و ژنانی ئێزدی لەدەست داعش، بە هەواڵدەریی (ئەسپۆتنیک)ی ڕووسیای گوتووە: "ئەو کچە ئێزدییە لە بازاڕی (بادەن)ی ئەڵمانیا ئەو داعشەی ناسیوەتەوە".
دنایی گوتیشی: "ئەو ئافرەتە ئیزدییە پۆلیسی ئەڵمانیای لەو داعشە ئاگادار کردووەتەوە"، بەگوتەی دنایی پێدەچێت، ئەو داعشە سووری بێت کە بۆ ماوەی 4 مانگ ئەو ژنە کوردەی بەکۆیلە گرتووە و ئەشکەنجەی داوە".
ئەو چالاکوانە جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ئەو ژنە کوردە ئێزدییە لەگەڵ منداڵەکانی لە چوارچێوەی بەرنامەی پاڵپشتی لە ژنانی ئێزدی ڕەوانەی ئەڵمانیا کراوە.
18/7/2016
بەپێی ڕاپۆرتێکی هێرانا، ماڵپەڕی چالاكانی مافی مرۆڤی ئێران، بەرەبەیانی دوێنێ یەكشەممەی 16بەندکراو لە گرتووخانەکانەکانی ئێران لەسێدارە دراون.
لە راپۆرتەكەی ھێرانادا ھاتووە؛ یەكێك لەو بەندکروانەی دوێنێ لەسێدارە دراوە، ژن بووە، هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکان تەنیا توانراوە شوناسی دوو لەو کەسانە بە ناوەکانی سەعید سابری و موسلم بەهرامی پشتڕاست بکرێنەوە.
رۆژی شەممەی ڕابردوو 4 بەندکراو لە نەدامەتگا، 4 بەندکراو لە گرتووخانەی تارانی گەورە، بەندکراوێک لە قزڵحەسار، بەندکراوێکیش لە بەندیخانەی كەرەج و ژنێكیش كە دیار نییە لە چ بەندیخانەیەک گواستراوەتەوە، لە گرتووخانەی قزڵحەسار لەسێدارە دران.
بە گوتەی بەرپرسانی ئێران ئەو كەسانە بە تۆمەتی بازرگانی بە مادە هۆشبەرەکان لەسێدارە دراون، ئەوە لە کاتێک دایە بەگوێرەی زانیارییەکان هەر دوێنی پێنج بەندکراوی دیکەش لە بەندیخانەکانی کەرەج و بیرجەند لەسێدارە دراون، بەو شێوەیە کۆی ئەو کەسانەی لەسێدار دراون گەیشتووتە 16 کەس.
تۆمەتی زۆربەی ئەو كەسانەی لە ئێران لەسێدارە دەدرێن، بازرگانیکردنە بە مادەی هۆشبەر و بەشیکیشیان بە تۆمەتی بیر و باوەڕی سیاسیی و كوشتن لەسێدارە دەدرێن.
18/7/2016
بەتۆمەتی پشتگیریكردن لە هەوڵی كودەتا سەربازییەكە، لە شاری ئێلهێی باكووری كوردستان 42 پۆلیس دەستگیركران.
لە هەڵمەتی دەستگیركردنی ئەوانەی پشتیوانی كودەتایان كردووە، كاژێر 22:00ی شەوی یەكشەممە 17/7/2016، پۆلیسی تیمی تایبەت لە شاری ئێلهێ 42 پۆلیسیان دەستگیركرد.
میدیاكانی توركیا هەواڵەكەیان پشتڕاستكردەوە و رایانگەیاند، پۆلیسە گیراوەكان بەتۆمەتی "پشتیوانی كودەتاكەی 15ی تەمموز و لایەنگری فەتحوڵڵا گولەن" دەستگیركراون.
شەوی 15-7-2016 بەشێک لە سوپای تورکیا کودەتایەکی سەربازی ئەنجامدا و كۆشكی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا و بینای پەرلەمان لە ئەنقەرە، لەلایەن كودەتاچییەكانەوە بۆردوومانکران.
دوای چەن کاژێرێک و هاتنە سەر شەقامی خەڵک لەوەڵامی داواکاری رەجەب تەیب ئەردۆغان، توانرا کودەتاکە شکست پێبهێنرێت و زۆربەی کودەتاچییەکان دەستگیر بکرێن.
بەپێی دوایین ئاماری لایەنە فەرمییەكانی توركیا، بەهۆی هەوڵی كودەتاكەی ئێوارەی رۆژی هەینی 15-7-2016، 161 هاووڵاتی و پۆلیسی دژە كودەتا و، 104 كەس لە ئەنجامدەرانی كودەتاكە كوژراون، ژمارەی بریندارانیش لە هەردوولا زۆرتر لە هەزار و 400 كەس دەبێت، 6 هەزار كەسیش دەستگیركراون.
هەروەها بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی تورکیا، 34 فەرماندەی سوپا، لەنێویاندا 5 ژەنەراڵ و 29 ئەفسەر بە پلەی کۆڵۆنێل لەکارلادراون. 40 دادوەری نوێش بۆ لێکۆڵینەوە لە کەیسی رووداوەکە راسپێردراون.
18/7/2016
فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، عەرەبستانی سعودیە یا وڵاتانی دیکەی ئەنجوومەنی هاوکاری کەنداوی فارس، توانای هەڕەشەکردنی سەربازییان لە ئێران نییە، دوژمنی سەرەکی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمریکایە نەک عەرەبستانی سعودی.
دەریاوان عەلی فەدەوی، فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران رۆژی شەممە 16-7-2016 لە کۆبوونەوەیەکدا رایگەیاند، ئەگەر پێویست بکات، دەتوانین وەها زیان بە سعودییە بگەیەنین کە قەرەبوو نەکرێتەوە. رۆژانە زیاتر لە 100 بەلەمی سوپای پاسداران لەسەر ئاون و، جگە لە بەلەمی ئەمریکی و رۆژئاوایی هیچ بەلەمێکی دیکەمان لەسەر ئاو نەبینیوە و، هیچ کاتێک کەشتییەکانی سعودیە لە ئاوەکانی خۆیان نەهاتوونەتە دەرەوە.
فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران هەروەها دەڵێ "هیچیەک لە وڵاتانی ئەندام لە ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداوی فارس توانای هەڕەشەکردنی لە ئێران نییە و، خۆشیان ئەمە بە باشی دەزانن".
ناوبراو لە بەشێکی دیکەی قسەکانی رایگەیاند " گۆڕینەوەی شوێنی سعودیە و ئەمریکا لەگەڵ یەکدی وەکو دوژمنی ئێران، پلانی بۆ داڕێژراوە و ئەمریکا، ئیسرائیل و سعودییەکان بەدوای ئەم بابەتەوەن".
پەیوەندی نێوان ئێران و سعودییە لە ساڵانی دواییدا ساردیی تێکەوتووە، پاش کۆچی دوایی مەلیک عەبدوڵڵا و هاتنە سەر کاری مەلیک سەلمان بن عەبدولعەزیز، پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات زیاتر ئاڵۆز بوو. سعودیە بە بەردەوامی ئێران بە دەستتێوەردان لە ناوچەکە و نانەوەی ئاژاوە تۆمەتبار دەکات.
بەمدواییە تورکی فەیسەڵ، سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری سعودییە لە کۆنفرانسی ئەندامانی موجاهیدینی خەلقی ئێران لە پاریس بەشداری کرد، لە گوتەکانیدا رەخنەی لە کارەکانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران گرت و، بە پێوستی زانی کۆماری ئیسلامی ئێران بڕوخێندرێت، ئەمەش کاردانەوەی تووندی بەپرسانی باڵای ئێرانی لێکەوتەوە.
17/7/2016
ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، لە رووداوەکەی شاری نیسی فەرەنسا کچێکی کورد بەناوی شیلان تاوەكو ئێستا بێسەروشوێنە و تەنها جانتاکەی دۆزراوەتەوە.
هێشتا هەواڵی نوێ لەسەر رووداوەکەی شاری نیس بڵاودەکرێنەوە، رۆژنامەیەکی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە کچێکی کورد بەناوی شیلان، کە لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا نیشتەجێیە و تەمەنی 19 ساڵە، لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی چووەتە شاری نیس لە فەرەنسا و لەو رۆژەوە هیچ هەواڵێکی نییە و تەلەفۆنی داخراوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە رۆژنامە ئەڵمانییەکەدا بڵاوکراونەتەوە، کچەکە ناوی شیلانە و خوێندکارە، پۆلیس تەنها جانتاکەی دۆزیوەتەوە و گەڕاندوویەتییەوە بۆ خانەوادەکەی.
پۆلیسی فەرەنساش بڵاویکردووەتەوە، تاوەكو ئێستا لەو رووداوەدا 84 کەس گیانیان لەدەستداوە و ناسنامەی 16 کەسیان دیارنییە، لەگەڵ برینداربوونی 202 کەس.
لەنێو بریندارەكانیشدا هەندێک کەس نەناسراونەتەوە، بۆیە پێشبینی دەکرێت لەنێو ئەو کەسانە دابێت، کە هێشتا ناسنامەیان دیارنییە.
17/7/2016
له نوێترین ئاماردا، كه میدیا فه‌رمییه‌كانى توركیا بڵاویان كردووه‌ته‌وه، له ئه‌نجامى هه‌وڵى كوده‌تا له‌و وڵاته، تائێستا 90 كه‌س كوژراون و 1154 برینداریش هه‌یه، هاوكات 1563 ئه‌ندامى سوپا كه له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌دا بوون كوده‌تایان ئه‌نجامدا، ده‌ستگیر كراون.
ئاژانسى هه‌واڵیی"ئه‌نادۆلۆ"ـى توركى، بڵاویكرده‌وه، كه ژماره‌ى كوژراوه‌كانى كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه گه‌شته 90 كه‌س و برینداره‌كانیش 1154 كه‌س ده‌بن.
هاوكات، داواكارى گشتى ویلایه‌تى قهرقلر ئیلی، له باكوورى رۆژئاواى توركیا، له‌چوارچێوه‌ى هه‌وڵى كوده‌تا، فه‌رمانى گرتنى بۆ جه‌نه‌ڕاڵ به‌كر كۆجاك، فه‌رمانده‌ى لیواى 55ى پیاده ده‌ركرد.
دواى فه‌رمانكه، ئه‌مین ئاكاى، به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌واڵگرى ویلایه‌ته‌كه‌وه به‌هاوڕێیه‌تى ئیلیاس یاووز، جێگرى داواكارى گشتى، له باره‌گاى لیوا، جهنهڕاڵهكهیان، ده‌ستگیر كرد.
شه‌وى رابردوو هه‌وڵی كوده‌تا له توركیا درا، كه زۆرێك له جاده‌كانى ئه‌نقه‌ره له‌لایه‌ن ئه‌و به‌شه‌ى نێو سوپا كه كوده‌تاكه‌یان ئه‌نجامدا، كۆنترۆڵ كرا، به‌ڵام دواتر، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆك كۆمارى توركیا، شكست پێ هێنانى كوده‌تاكه‌ى، راگه‌یاند.
16/7/2016
وەزیری دەرەوەی ئێران نیگەرانی خۆی لە رووداوەکانی تورکیا دەربڕی و رایگەیاند: "کودەتا لە ناوچەکەی ئێمە هیچ جێگایەکی نییە".
رۆژی شەممە 16-7-2016 محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئەکاوەنتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر سەبارەت بە رووداوەکانی تورکیا رایگەیاند: "پارێزگاریکردنی ئازایانەی خەڵکی تورکیا لە دیموکراسی و حکومەتی هەڵبژێردراوی خۆیان، سەلماندی کە کودەتا لە ناوچەکەی ئێمە هیچ جیگایەکی نییە و مەحکومە بە شکستهێنان".
لەلایەکی دیکەوە عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران سەبارەت بە رووداوەکانی تورکیا رایگەیاند: "بە وردی و بە نیگەرانییەوە رووداوەکانی تورکیامان خستووەتە ژێر چاودێری خۆمان و ناسەقامگیری لەو وڵاتە بە تێکدانی ئاسایش و ئارامی خەڵک دەزانین".
عەلی شەمخانی هەروەها گوتی: "تەواوی سنوورە وشکانی و ئاسمانییەکانی هاوبەشی نێوان ئێران و تورکیا لە ژێر کۆنترۆڵماندایە".
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیێندراوێکدا داوای لە گەشتیارانی ئێرانی کرد"شوێنی مانەوەی خۆیان جێنەهێڵن و تاوەکو ئاگادارکردنەوەی دواتر بەشداریی هیچ کۆبوونەوەیەکی جەماوەری نەکەن و هۆشدارە ئەمنییەکانی بەرپرسانی ئەمنی تورکیا بە جیددی وەربگرن".
هەروەها رەزا جەعفەر زادە، گوتەبێژی رێکخراوی فڕۆکەوانی ئێران لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران، ئیرانا رایگەیاند: "بەو دۆخەی ئێستا لە تورکیا هاتووەتە پێش و تاوەکو دڵنیایی لە هەبوونی ئاسایش و ئەمنیەت، هیچ گەشتێکی ئاسمانی لە ئێرانەوە بۆ تورکیا ئەنجام نادرێت".
16/7/2016
ئاڵۆزییەکانی نێوان باکووری کوردستان و تورکیا کاریگەری لەسەر ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان باشووری کوردستان و تورکیا دەکەن، کەچی تەنانەت لە ساتی ئەنجامدانی کودەتا سەربازییەکەی تورکیاش جموجۆڵە بازرگانییەکان نەوەستان.
لەبارەی کاریگەرییەکانی هەوڵی کودەتای سەربازی لەسەر دەروازە سنوورییەکانی نێوان تورکیا و باشووری کوردستان و جموجۆڵی بازرگانی لەو دەروازانەوە، ئەیوب نەسری، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک رایگەیاند " جموجۆڵی بازرگانی لەنێوان تورکیا و باشووری کوردستان هەروەکو خۆی بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت، چونکە هەوڵی کودەتایەکە لە ئەنقەرە و ئیستەنبوڵ درا، کاریگەری لەسەر دەروازە سنوورییەکان نەبوو"
بەپێی لێدوانێکی بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل، تەنانەت لە ساتی ئەنجامدانی کودەتاکەش هاتن و چوون بەشێوەیەکی ئاسیی بووە، بەڵام بەر لە کودەتاکە ئاڵۆزییەکانی باکووری کوردستان، شەڕی نێوان هێزەکانی سوپای تورکیا و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، کاریگەرییان کردبووە سەر دەروازەی ئیبراهیم خەلیل.
هەر بەپێی گوتەی بەرپرسانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل، لە ماوەی مانگی رابردوودا بەهۆی ئاڵۆزییەکانی باکووری کوردستان، زیاتر لە 85% هاتن و چوونی گەشتیار و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و لە سنوورە کەمبووەتەوە، بەڵام هەوڵی سوپای تورکیا بۆ کودەتا دژی حکومەت و دەسەڵای تورکیا هیچ کاریگەرییەکی نەبوو.
17/7/2016