دوای هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر ژمارەیەک پەرلەمانتاری تورکیا، هەریەک لە جەهەپە و هەدەپە بە نیازی تۆمارکردنی سکاڵان لەسەر پەرلەمانی تورکیا لە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، هەدەپەش لە هەوڵی ئەوەدایە کە بە هاوکاری جەهەپە لە دادگای دەستووری تورکیا سکاڵا تۆماربکەن کە پێویستیان بە واژۆی 110 پەرلەمانتار هەیە بۆ ئەوەی دادگای دەستووری داواکەیان رەتنەکاتەوە.
کەمال ئاڤچی، پەیامنێری رووداو لە ئەنکەرە رایگەیاند، دوای ئەوەی لە مانگی رابردوو خاڵی 83 ی دەستوور دەستکاری کرا و دواتر لەلایەن پەرلەمانەوە پارێزبەندی لەسەر 152 پەرلەمانتار هەڵگیراو سەرۆککۆماری تورکیا بڕیارەکەی پەسندکرد، چەندین کێشەو کاردانەوەی جیاوازی بەدوای خۆیداهێنا.
پەیامنێری رووداو ئاماژەی بەوەشکرد، دوای بڕیاری هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتاران، هەدەپە سەردانی دادگای دەستووری تورکیای کردبوو بۆ ئەوەی بتوانێت بڕیارەکە هەڵبوەشێنێتەوە و سکاڵا تۆمار بکەن بۆ ئەو مەبەستەش دەبوو 110 پەرلەمانتار ئامادەبن، بەڵام جەهەپە پشتیوانی هەدەپەی نەکردووە بۆ ئەوەی رێژەکە لەدادگای دەستووری تورکیا تەواو بکەن.
کەمال ئاڤچی هەروەها گوتی" هەدەپە و جەهەپە ئامادەکاری بۆ ئەوە دەکەن کە 110 پەرلەمانتار کۆبکەنەوە بۆ ئەوەی بتوانن سکاڵا رادەستی دادگای دەستووری تورکیا بکەن بۆ ئەوەی بتوانن لەبارەی پارێزبەندی داواکانیان بگەیێنێنن و ئەو بڕیارەی پەرلەمان هەڵبوەشێننەوە، هاوکات بەنیازیشن هەدەپە و جەهەپە پرسی هەڵگرتنی پارێزبەندی ببەنە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و سکاڵا تۆماربکەن".
10/6/2016
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردووەتەوە کە دادگای تاوانی ڤێرجینیا، به تۆمه‌تی، تاوانی پیلانگێڕی و هاوكاریكردنی رێکخراوی داعش، محەممهد جه‌مال خوهیسی بە زیاتر لە 20 ساڵ زیندانیکردن و هاوکات پێبژاردنی 250 هەزار دۆلار سزادا.
خوهیسی ته‌مه‌ن 26 ساڵ، خەڵکی ویلایەتی ڤێرجینیایە و لە مانگی 3-2016 له لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له نزیك شنگال ده‌ستگیركرا.
لە پرۆسەی دادگایی کردنەکەیدا، دانی به‌وه‌دا ناوە كه له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی باڵتیمۆرهوه له مانگی دیسێمبه‌ری ساڵی 2015، به‌مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندیكردن به رێكخراوی داعش ئه‌مریكای به‌جێهێشتووه و چووەتە سووریا.
بەگوتەی خۆی له له‌نده‌ن و هۆڵه‌ندا ماوه‌یه‌ك ماوه‌ته‌وه‌و پاشان له رێگه‌ی توركیاوه په‌ڕیوه‌ته‌وه ناو خاكی سووریا. هه‌روه‌ها دانی به‌وه‌دا ناوە كه ماوه‌یه‌ك له ره‌ققه ماوه‌ته‌وه‌و، جارێك لێیان پرسیوه كه ئاماده‌یه خۆی بته‌قێنێته‌وه ئه‌ویش له وه‌ڵامدا گوتوویه‌تی به‌ڵێ ئاماده‌م.
10/6/2016
موحسین رەفیقدوست یەکێ لە فەرماندەکانی پێشووی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند كە لەسەر داوای حکوومەتی عێراق، دەتوانێ ھاوکار بێت بۆ پێک‌ھێنانی سوپای پاسدارانی عێراق.
رەفیقدوست لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی 'یانەی رۆژنامەنووسانی گەنج' کە سەر بە کەناڵی دەوڵەتی ئێرانە گوتی "ئەگەر سوپای پاسدارانی عێراقی پێک بھێنرێ، ئەوا ئێمە بە گشت توانا و ئەزموونمانەوە ئامادەین ھاوکاری بکەین".
رەفیقدوست راشیگەیاند کە سوپای پاسدارانی ئێران لەنێو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی مۆدێلێکی سەرکەوتووە و دەبێتە مۆدێلێکی باش بۆ وڵاتانی ناوچەکەش.
سوپای پاسدارانی ئێران یەکێکە لە ھێزە سەربازییە گرنگەکانی ئێران و رۆڵی بەرچاوی ھەیە لە بواری ئابووری ئەو وڵاتەش. سوپای پاسداران راستەوخۆ سەر بە رێبەری ئاینی ئێرانە.
لە لایەکی دیکەش ئەو سوپایە بەئەنجامدانی کاری تیرۆریستی و تێکدەری لە دەرەوەی وڵات تۆمەتبار دەکرێت.
9/6/2016
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند، كه‌سانی نزیك له گرووپه جوداخوازه‌كان هه‌واڵمان پێده‌گه‌یه‌نن كه سه‌رانی په‌كه‌كه داوامان لێده‌كه‌ن دانووستانیان له‌گه‌ڵ ساز بكه‌ین.
بیناڵی یڵدرم، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا له ئێواره خوانێكی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی ئاكپارتی رایگه‌یاند، له كه‌سه نزیكه‌كانی گرووپه جوداخوازهكاندا هه‌واڵمان پێده‌گات، به‌وه‌ی سه‌رانی په‌كه‌كه داوای دانووستانمان لێده‌كه‌ن و له به‌رامبه‌ردا ده‌ستبه‌رداری چه‌كه‌كانیان ده‌بن، ئێمه‌ش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دانووستانیان له‌گه‌ڵ ساز ناكه‌ین.
یڵدرم له به‌شێكی وتاره‌كه‌یدا داوای له‌لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن كرد پشتیوانی ئاكپارتی بن بۆ سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستوور و په‌سندكردنی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی توركیا زیاتر گه‌شه‌بكات و هاوكات بێت له‌گه‌ڵ دوایین پێشهاته‌كانی جیهان.
له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی ئیسته‌نبوڵ و میدیات، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا گوتی "په‌كه‌كه به‌رپرسیاری یه‌كه‌مه له هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه‌دا. كاره له پێشینه‌كانی 65مین حكومه‌تی توركیا، دژایه‌تیكردنی په‌كه‌كه‌و سه‌رجه‌م گرووپه تیرۆریسته‌كانه به‌تووندترین شێوه".
زۆرترین به‌رنامه‌ی بیناڵی یڵدرم سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا له مانگی ره‌مه‌زاندا، له باكووری كوردستان ده‌بێت و چالاكییه‌كانی له شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان ده‌بێت و به‌شداری له ئێواره خوانه‌كانی ره‌مه‌زان ده‌كات.
9/6/2016
بەگوتەی بەرپرسانی پارێزگای سنە، لە گەڕەکە کۆنەکاندا نەخۆشییەکان چوار هێندە زیاتر لە گەڕەکە یاساییەکانی شارەکان بڵاودەبنەوە. هەر لەم گەڕەکانەدا دابەزینی ئاستی خوێندنیش لەواندا دوو قات لە گەڕەکە سەرەکییەکانی شارەکان زیاترە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی رێگاوبانی ئێران نزیک بە 15%ی رووبەری ئێران لە گەڕەکە نافەرمییەکان و خانووە کۆنەکان پێکهاتووە. ئەم رووبەرە 130 هەزار هێکتار لە رووبەری هەمووی ئێران لەخۆی دەگرێت.
لەو رووبەرەدا 18 ملیۆن کەس دەژین. واتە شتێک نزیک بە یەک لەسەر چواری سەرجەم دانیشتوانی ئێران. بەگوتەی بەرپرسان ئاماری گەڕەکە کۆنەکان و دانیشتووانەکانیان لە پارێزگای سنە، زیاتر لە ئاستی سەرتاسەری ئێرانە.
گەڕەکە کۆنەکان و گەڕەکەکانی قەراخ شارەکان بوونەتە هۆکاری کێشەیەکی کۆمەڵایەتی و حکومەت سەرەڕای هەوڵەکانی هێشتا نەیتوانیوە ئەم کێشەیە چارەسەر بکات.
بەپێی بڕیارێکی حکومەت ساڵی 2011 چەندین گوندی گەورەی نزیک شارەکان بە سنووری ئیداری شارەکانەوە زیاد کران، کە بەگوتەی شارەزایان، ئەم کارە بەبێ لێکۆڵینەوە ئەنجام درا و ئەم گەڕەکە نوێیانە دەرەنجامی خراپی لێ کەوتووە. بۆ نموونە دیاردەی گەڕەکەکانی قەراخ شارەکان پەرەیان سەند و خەڵکێکی زۆر روویان لە قەراخ شارەکان کرد، کە پێداویستییەکیان تێدا نییە.
پارێزگاری سنە، نەبوونی پلان و گەڕەکەکانی قەراخ شارەکان وەک دوو کێشەی سەرەکی بواری ئاوەدانکردنەوەی شارەکان لە قەڵەمدەدات.
رەوشی ئەمجۆرە گەڕەکانە بە رادەیەک خراپە کە جێگری پارێزگاری سنە بۆ بواری ئاوەدانکردنەوە، بە قەیراناوی لە قەڵەمی دان. ئەمیر قادری دەڵێت "پارێزگای سنە بە گەڕەکە نایاساییەکان گەمارۆ دراوە و لە ئاکامدا دەتوانێت زەرەر و زیانی قەرەبوو نەکراوی لێبکەوێتەوە".
بەگوتەی بەرپرسان، نێونجی خزمەتگوزارییەکان لە گەڕەکە نایاسایی و کۆنەکاندا زۆر کەمتر لە نێونجی خزمەتگوزاری لە گەڕەکە سەرەکییەکانی شارەکاندایە و خزمەتگوزارییەکان بەشێوەی یەکسان دابەشنەکراون.
9/6/2016
كه‌مال كلیچدارئۆغلو سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماری جه‌هه‌په، له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا ره‌خنه‌ی له حكوومه‌تی توركیا گرت به‌وه‌ی له كاتی دروستبوونی گروپی تیرۆریستی داعشدا رووبه‌رووی ئه‌و گروپه تیرۆریستیه نه‌بووه‌ته‌وه.
كلیچدارئۆغلو له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی توركی، ئاماژه‌ی دا كه له كاتی دروستبوونی داعشدا ئه‌وان به حكوومه‌تیان گوتووه كه ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی دژی داعش ئه‌نجام بده‌ن و بڕۆنه ناو خاكی سووریاوه، به‌ڵام حكوومه‌ت گوێ لێ نه‌گرتوون.
باسی له‌وه‌ش كرد كه ئێستە یه‌كێتی ئه‌وروپا و چه‌ندین وڵاتی دیكه، توركیا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی هاوكاری داعشه، چونكه به هیچ شێوه‌یه‌ك توركیا دژی داعش هه‌نگاوی نه‌ناوه.
ئه‌و له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی دا ئه‌گه‌ر ئۆپه‌راسیۆن دژی داعش ئه‌نجام بدرابوایه، ئه‌وكات ره‌نگه برا كورده‌كانمان له كۆبانێ نهكهوتبانه ده‌ستی داعش و نه‌ده‌كوژران.
له باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د داودئۆغلو له پۆسته‌كه‌ی دوور خرایه‌وه و له جێگه‌ی ئه‌و بیناڵی یڵدرم بووه سه‌رۆك وه‌زیران، كلیچدارئۆغلو پێیوابوو كه كوده‌تایه‌ك بوو ئه‌ردۆگان به‌سه‌ر داودئۆغلوی كرد، چونكه ئه‌و به ده‌نگی خه‌ڵك بووبووه سه‌رۆك وه‌زیران. هه‌روه‌ها داودئۆغلو له رووی ئیكۆنۆمییهوه رابردوویه‌كی پاكی هه‌یه، وه‌لێ بیناڵی یڵدرم چه‌ندین گه‌نده‌ڵی ئه‌نجام داوه و له رووی ئیكۆنۆمییهوه رابردووی پیسه.
8/6/2016
ئەنجومەنی جیهانیی قەڵەم بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، نیگەرانیی زۆریان لەبارەی بارودۆخی محەمەدسدیق كەبوودوەند ڕۆژنامەنووسی كورد هەیە و داواكارن بە زووترین كات خزمەتگوزاری پزیشكی پێ بگات.
ئەو ئەنجومەنە ئەوەشی ئاشکرا کردووە كە كەبوودوەند تووشی چەندین نەخۆشیی وەك دڵ و گورچیلە و پرۆستات بووە و بەهۆی مانگرتنەكەی بارودۆخی خراپتر بووە.
لە بەیاننامەکەی ئەنجومەنی جیهانیی قەڵەمدا هاتووە "كەبوودوەند بەهۆی ڕادەربڕینەوە زیندانی كراوە و بەپێی مادەی 19 جاڕنامەی نێودەوڵەتی مافی مەدەنی و سیاسی داوای ئازادكردنی بێ مەرجیان كردووە كە ئێرانیش لەو پەیماننامەیە ئەندامە."
لە ڕاگەیەندراوی ئەو ئەنجومەنەدا باس لەوە دەكرێت كە كەبوودوەند ئەندامی فەخریی ئەنجومەنی قەڵەمی نەمسا، ئەنجومەنی قەڵەمی سوید، ئەنجوومەنی قەڵەمی ماتالا و ئەنجوومەنی قەڵەمی سیدنی و هەروەها رۆژنامەنووسی ساڵی بەریتانیا لە ساڵی 2009 و براوەی خەڵاتی "هلمت همت" لە ساڵی 2008 ە.
ئەو ئەنجومەنە داوای لە خۆێنەرانی ئەو ڕاگەیەندراوە كردووە كە بە نووسینی نامە بۆ عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، سادق لاریجانی سەرۆكی دەزگای دادوەری و محەمەدجەواد لاریجانی بەرپرسی ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران، هەروەها بڵاوكردنەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی وەك فەیسبوك و تویتەر ئەو داواكارییانە بگەیەنن:
- دەربڕینی نیگەرانی لەسەر تەندروستیی محەمەدسەدیق كەبوودەوەند ڕۆژنامەنووس و نووسەر، و دواوای گەیاندنی خزمەتگوزاریی تەندروستیی بەپەلە.
- لە بەرپرسانی ئێران داوای لادانی هەر تۆمەتێكی نوێ لەسەر كەبوودوەند بكرێت.
- داوا لە ئێران بكرێت كە پابەند بێت بە مادەی 19ی جاڕنامەی نێودەوڵەتی مافی مەدەنی و سیاسی كە ئێران خۆی لەو هاوپەیمانەتییە ئەندامە.
محەمەدسدیق كەبوودوەند، سەرۆكی ڕێکخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی كوردستان ماوەی 9 ساڵە بە تۆمەتی دامەزراندنی ڕێكخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی كوردستان، لە بەندیخانەیە و ئێستاش بەرپرسانی دادوەری ئێران دۆسیەیەكی دیكەیان لە دژی كردۆتە و بەو هۆیەوەماوەی 32 رۆژە مانی لە خواردن گرتووە.
8/6/2016
نرخی دراوەکان بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 8ـی حوزەیرانی 2016 بەمشێوەیەیە:
100 دۆلاری ئەمریکی = 128.300 دینار
100 یۆرۆ = 145.250 دینار
100 پاوەند = 185.250 دینار
100 ھەزار تومەن = 37 ھەزار دینار
100 لیرەی تورکی = 43.750 ھەزار دینار
8/6/2016
رۆژهەڵاتی کوردستان جەمسەرێکی سەرەکی بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی ناوچەكەیە. پێشبینیدەکرێت ئەمساڵ زیاتر لە 16 ملیۆن و 300 هەزار تۆن بەرهەمی کشتوکاڵی و ئاژەڵداری لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەرهەمبێت.
بەشێک لەو بەرهەمانە لەناوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەکاردێت و بەشی زۆریشی بەناوی بەرهەمی ئێران هەناردەی وڵاتانی دیکە دەکرێت.
لە رۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر لە 4 ملیۆن و 300 هەزار هێکتار زەوی کشتوکاڵی هەیە، کە زیاتر لە 70%ی دێم و نزیک بە 30%یشی زەوی بەراوە.
بوونی چەند ملیۆن هێکتار زەوی کشتوکاڵی کوردستانی کردووە بە جەمسەری سەرەکی بەرهەمهێنانی کشتووکاڵی لە ئێران و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
پێشبینیدەکرێت ئەمساڵ لە رۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر لە 16 ملیۆن و 300 هەزار تەن بەرهەمی کشتوکاڵی و ئاژەڵداری بەرهەم بێ، بەشێکی زۆری ئەو بەرهەمەش هەناردەی وڵاتانی دەرەوە و ناوچەکانی دیکەی ئێران دەکرێت.
8/6/2016
ئەو هاوڵاتیایە سویسرانەی کە بەشداری ریفراندۆمیان کرد، بۆ وەرگرتنی مووچەیەکی مانگانەی 2500 فرانکی بەبێ کارکردن، ئەو ئیمتیازەیان رەتکردەوە.
بەپێی ئەنجامەكانی ریفراندۆمەكە، زۆرینەی بەشداربووان دەنگیان بە نەخێر داوە و نایانەوێت ئەو بڕە پارەیە بەبێ کارکردن لە حکومەت وەربگرن.
دانیشتووانی سویسرا لەڕێگەی بەشداریکردنیان لە ریفراندۆمێک پێشنیارێکیان رەتکردەوە کە تایبەت بوو بە پێدانی مانگانەیەک بۆ هەر دانیشتوویەکی وڵات لە لایەن حکومەتەوە.
پێشنیارەکە لە لایەن کۆمەڵیک چالاکوانی چەپەوە خرایەڕوو، ئەوەش پاش ئەوەی توانیان واژۆی 100 هەزار کەس کۆبکەنەوە کە پێویست بوو بۆئەوەی پێشنیارەکەیشیان بخەنە ریفراندۆمەوە.
ئەو چالاکوانانە پێشنیاری ئەوەیان کردبوو "مانگانە حکومەت بڕی 2 هەزار و پێنج سەد فرانک، کە دەکاتە 2560 دۆلار بداتە هەر دانیشتوویەکی وڵات، بەڵام دەنگدەران پشتگیری‌یان لە پێشنیارەکە نەکرد.
دانیشتوویەکی سویسرا دەڵێت، پێویستە خەڵک فێری ئیش‌کردن بێت و ئەم پێشنیارە وادەکات ئیدی کەس ئیش نەکات.
تەنیا چالاکوانە چەپەکان نەبوون پشتگیری‌یان لەم پێشنیارە کرد، بەڵکو ژمارەیەک لە پسپۆڕانی بواری ئابووریش پێیان وابوو جێبەجێکردنی باشە، چونکە هەمان دەرفەتی ژیان دەداتە هەموو کەس.
8 ملیۆن و 211 هەزار کەس لە سویسرا دەژین و دەرئەنجامەکانیش دەریدەخەن کە 78%ی دەنگدەران بە "نەخێر" دەنگیانداوە و 22%ەکەی دیکەیشیان بە "بەڵێ"، واتە خەڵک رەتیکردەوە بێبەرامبەر پارە لە حکومەت وەربگرێت.
7/6/2016
به‌پێى فه‌رمانێكى كارگێڕى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه رۆژى 1/5/2016 ده‌رچووه و ئیمزاى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى له‌سه‌ره، بڕیار دراوه به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیارى لامه‌ركه‌زیه‌تى پارێزگاكان.
له‌و فه‌رمانه‌دا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست (باس‌نیوز) كه‌وتووه، هاتووه "دوابه‌دواى فه‌رمانى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ژماره 1700 له 17/4/2016 دواى كارا بوونى یاساى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان ژماره 3 ى ساڵى 2009 و به‌ڕه‌چاوكردنى بارودۆخى دارایی هه‌رێم و بهلهبهرچاوگرتنى بڕیار و رێكاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و لیژنه‌ى باڵاى قه‌یرانى دارایی، بڕیارمان دا به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ژماره 40 له 16/1/2013 و 44 و 45 له 19/6/2013 تایبه‌ت بهدابهزاندنى ده‌سه‌ڵاتى گواستنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران و ده‌سه‌ڵاته كارگێڕى و داراییه‌كان بۆ پارێزگا و یه‌كه ئیدارییه سه‌ربه‌خۆكان و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانى سنوورى پارێزگاكان و یه‌كه ئیدارییه‌كان و ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ى له دیوانى وه‌زاره‌ته‌كان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتییان هه‌یه".
له به‌شێكى دیكه‌ى فه‌رمانه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه "وه‌زاره‌ت و پارێزگا و یه‌كه ئیدارییه سه‌ربه‌خۆكان به‌ڕه‌چاوكردنى بارودۆخى دارایی هه‌رێم و بڕیار و رێنماییه‌كانى كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و به‌پێى ده‌سه‌ڵاتى خۆیان و پێویستى و تایبه‌تمه‌ندى هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كى گشتى یان یه‌كه‌یه‌كى ئیدارى له چوارچێوه‌ى یاسا و رێنماییه‌كان ده‌توانن ده‌سه‌ڵاته‌كانیان بۆ خوار خۆیان دابه‌زێنن، به‌ئامانجى به‌رجه‌سته‌كردنى پره‌نسیپی دابه‌زاندنى ده‌سه‌ڵاته‌كان و پیاده‌كردنى لامه‌ركه‌زى ئیدارى و كه‌مكردنه‌وه‌ى رۆتین بۆ سوود و به‌رژه‌وه‌ندى گشتى".
به‌پێى فه‌رمانه‌كه سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانى نه‌به‌ستراو به‌وه‌زاره‌ته‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى تر ئه‌م فه‌رمانه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن له ڕێكهوتنى ده‌رچوونیه‌وه.
7/6/2016
گووته‌بێژى فه‌رمى حه‌شدى شه‌عبى، هه‌ڕه‌شه له باڵیۆزى سعودیه له عێراق ده‌كات و ده‌ڵێت دوو بژارده‌ى له‌به‌رده‌سته، یا ده‌بێت له میدیاكانه‌وه بێبه‌ریی خۆى له‌و لێدوانانه رابگه‌یه‌نێت یان لێپرسینه‌وه‌یه‌كی تونى دیپلۆماتى و سیاسی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دى، گووته‌بێژ به‌ناوى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه، راى گه‌یاند :"لێدوانه دووبارهبووهكانى سامر سوبهان و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر سه‌روه‌رى عێراق و ده‌ستێوه‌ردان له كاروبارى نێوخۆیی، ده‌یخاته ده‌ره‌وه‌ى چوارچێوه دیپلۆماتییه‌كان.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه ده‌ستێوه‌ردانه‌كانى سوبهان، ته‌نها یه‌ك ئه‌گه‌رى هه‌یه، كه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى سعودیه له عێراق كورتبوونهتهوه له به‌رگریكردن له داعش و دژایه‌تیكردنى حه‌شدى شه‌عبى و هێزه چه‌كداره‌كان كه داعشیان گه‌مارۆ داوه، بۆیه ئه‌ویش ئه‌وه جێبه‌جێ ده‌كات كه پێی راسپێردراوه.
جه‌ختیشیكرده‌وه كه په‌رله‌مانتار محه‌مه‌د كه‌ربوولى، په‌یوه‌ندی به باڵیۆزى سعودییه‌وه كردووه و ئه‌ویش پێیگووتووه كه ئه‌و لێدوانانه، لێدوانى ئه‌و نین، گووتیشی :" هه‌ركه‌سێك ئه‌و جۆره لێدوانانه بدات ده‌بێت لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا بكرێت، بۆیه دوو بژارده له‌به‌رده‌م ئه‌و باڵیۆزهدایه، یان ده‌بێت له میدیاكانه‌وه راى بگه‌یه‌نێت ئه‌وه لێدوانى ئه‌و نییه و ده‌ست وه‌رناداته كاروبارى نێوخۆیی عێراقه‌وه، یان به پێی ده‌سه‌ڵاتى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق به‌توندی لێپرسینه‌وه‌ى دیپلۆماتى و سیاسی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت".
پێشتر سامر سوبهان، باڵیۆزى سعودییه له به‌غدا، راى گه‌یاندبوو كه بوونى ئه‌فسه‌رى ئێرانى له نزیك فه‌لووجه، به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌یانه‌وێت عێراقییه‌كان به ئاگرى تایفیی بسووتێنن.
6/6/2016
حزبی دیومکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی شۆڕشگیڕی زەحمەتکێشانی کوردستان ئێران لە دوایین دانیشتنی خۆیاندا لەسەر پەرەدان بە پرسی بەرگری لە کوردستانی ڕۆژهەڵات پێداگرییان کردەوە.
محەمەدنەزیف قادری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حدکا، لەم بارەوە بە ئاژانسی (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: "ئێمە و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لەسەر بنەمای ڕێککەوتنێکی ستراتیژیی سیاسی و کاری هاوبەش کە چەند ساڵ لەمەوبەر ئەنجاممان داوە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە ئامادەبوونی سکرتێری هەردوو حزب (مستەفا هیجری و عەبدوڵڵا موهتەدی) کۆبوونەوەیەکام پێکهێنا و و لەو کۆبوونەوەیەدا، پرسی پەرەپێدانی گوتاری بررگری لە كوردستانی ڕۆژهەڵات كەوتە بەرباس و لێكدانەوەیان لەسەر کرا.
گوتیشی: " لەسەر چەند خاڵێکی سیاسی، دیپلۆماسی، پەرەدان بە خەباتی مەدەنی، ورەدان بە جەماوەری ڕۆژهەڵات و زیندووکردنەوە و ڕێکخستنەوەکان و پەویەندیی زیاتر لەگەڵ کۆمەڵانی خەڵکی ڕۆژهەڵات باس و ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا."
ڕاشیگەیاند "هەر لەو دانیشتنەدا، مەترسییەكانی سەر پرسی كورد لە ناوچەكە و بە تایبەتی پرسی كورد لە كوردستانی ڕۆژهەڵات و سیاسەت و پیلانە نوییەکانی کۆماری ئیسلامی تاوتوێ كران و خاڵە بەهێزەكان بۆ بەرەوپێشبردنی ڕەوتی خەبات لە ڕۆژهەڵات باسیان لێوە كرا."
محەمەدنەزیف قادری، باسی ەوەش کرد لەو دیدارەدا بە دەستنیشانكردنی چەند خاڵێكی دیاریكراو بۆ كاری هاوبەشی زیاتری دوولایەنە و هاوكاریی زیاتری هێزەكانی كوردستانی ئێران بۆ ئەوەی كە گوتاری مقاومەت لە كوردستانی ئێران‌دا پەرەی پێ بدرێت هەتا هەر وەك ڕابردوو كە كوردستانی ڕۆژهەڵات ببێتە مەكۆی ئازادیخوازیی سەرانسەری ئێران تا گەیشتن بە مافە ڕەواكانی خەڵكی كوردستان هەروەها بمێنێتەوە.
لەبارەی ئەگەری پەیوەستبوونی لایەن و پارتەکانی دیکەی کوردستانی ڕۆژهەڵات بۆ ناو ئەم ڕێککەوتنەی دیموکرات و کۆمەڵە، ئەو ئەندام مەکتەبی سیاسیی دیموکرات ڕایگەیاند "هەموو هەوڵمان ئەوەیە و جەوهەری ئەم ڕێککەوتن و کارە هاوبەشەش کاکردنە بۆ گەیشتن بە بەریەک، بۆیە هەرکامەمان بەپێی توانای خۆمان هەوڵمان داوە لایەن و پەرتەکانی دیکەش بێنە ناو ئەم ڕێککەوتنەوە هەتا گەیشتن بە مافە نەتەوەیی و سیاسییەکانی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات دەستەبەر بکرێن."
6/6/2016
بازرگانانی كرماشان سەردانی هەولێر دەكەن و دیداری ئابووری لەگەڵ بازرگانانی باشووری كوردستان سازدەكەن.
سیامەند كەریم، پەیامنێری تۆڕی میدیای رووداو لە هەولێر رایگەیاند، بڕیارە پێشنیوەڕۆی دووشەممە 6-6-2016، شاندێكی بازرگاكانی كرماشان سەردانی ژوورە بازرگانییەكانی هەرێمی كوردستان بكەن و لەگەڵ بازرگانانی هەرێمی كوردستان دیدارێكی ئابووری ساز بكەن.
پەیامنێری رووداو ئاماژەی بەوە كرد، ئەو شاندەی كرماشان كە نزیكەی 20 كۆمپانیا لەخۆدەگرێت، رۆژی یەكشەممە 5-6-2016 سەردانی ژووری بازرگانی سلێمانیان كردبوو، لەوێ لەگەڵ بەشێك لە كۆمپانیاكانی ئەو پارێزگایە دیداریان ئەنجامداوە، پێدەچێت چەند رێككەوتنێك لەگەڵ بازرگانانی ئەو پارێزگایە بكەن.
لەبارەی هاتنی شاندەكەی كرماشان، پەیامنێری رووداو گوتی "مەبەست لێی ئەنجامدانی دیداری ئابووری و رێككەوتنە لەگەڵ كۆمپانیا نێوخۆییەكانی باشووری كوردستان، بۆ ئەنجامدانی كاری بازرگانی هاوبەش لە باشووری كوردستان و رۆژهەڵاتی كوردستان".
6/6/2016
تەقینەوەیەك له گه‌ڕه‌كی ڤهزنهجیلهر، ناوچه‌ی به‌یازید-ی شاری ئیستەنبوڵی توركیا روویدا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش تەقینەوەکە پاسێکی پۆلیسی کردووەتە ئامانج .
رەسەن رەمزی، پەیامنێری رووداو لە نزیک شوێنی تەقینەوەکە رایگەیاند " نزیکەی سێ خوولەک بەر لە ئێستا ( کاژێر 08:40) تەقینەوەیەک لە ئیستەنبوڵ روویدا".
پەیامنێری رووداو گوتیشی " ئەو شوێنەی تەقینەوەکە تێیدا روویداوە مزگەوت و میترۆی لێیە و خەڵکی زۆر سەردانی ئەو شوێنە دەکەن".
بەپێی زانیارییەکان "هێرش كراوه‌ته سه‌ر پاسێكی پۆلیسههڵگر و به‌هۆیه‌وه بریندار هەن، ئێستاش پۆلیسی شاره‌كه ناوچه‌كه‌یان به‌ته‌واوه‌تی گه‌مارۆداوه".
7/6/2016