لە شەڕ و پێكدادانەكانی باشووری شاری حەلەب لە سووریا؛ 15 سەربازی ئێرانی بە دیل گیران؛ كاتێك كەوتنە بۆسەی چەكدارانی سوپای فەتحەوە.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی "ئەلعەرەبیە"، لە ناوچەكانی باشووری شاری حەلەب شەڕ و پێكدادانی توند لە نێوان سوپای رژێمی سووریا و چەكدارانی سوپای فەتح روویدا و ژمارەیەك سەربازی رژێم كوژران و ژمارەیەك سەربازی ئێرانیش دەستگیر كران.
رژێمی سووریاش رایگەیاند كە لە ناوچەی ئەلتەلە؛ چەند تەقینەوەیەك روویدا و ژمارەیەك سەربازیان كوژراوە.
ئاژانسی هەواڵی "مسار پرێس" وێڕای پشتراستكردنەوەی رووداوەكە؛ رایگەیاند كە لەو 15 كەسەی بە دیل گیراون؛ ژمارەیەكیان ئێرانی و ژمارەیەكی دیكەش عێراقین.
رۆژی شەممە (3-6-2016)؛ هێزەكانی سوپای فەتح كە سەر بە رێكخراوی ئەلقاعیدەن؛ رایانگەیاند كە لە باشووری حەلەب پێشڕەوییان كردووە و ژمارەیەك گوندیان داگیر كردووە و زیانی زۆریان بە هێزەكانی رژێم و هاوپەیمانانی گەیاندووە.
5/6/2016
بڕیارە لەم هەفتەیەدا یەكێتی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونەوەیەك ئەنجام بدەن، پلان هەبوو ئەو كارە زووتر بكرێت، بەڵام یەكێتی دواكەوتنەكەی بە هۆكاری یادی 41 ساڵەی حیزبەكەی و هەندێك كاری نیۆخۆییەوە بەستووەتەوە، ئێستاش بۆ كۆبووەنەوە لەسەر پێیە و چاوەڕوانی وەڵامی پارتییە بۆ كاتەكەی، ئەگینا روونە كە كۆبوونەوەكە لە هەولێر و لای پارتی دەكرێت.
سامان گەرمیانی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بە رووداوی گوت "كارەكان بە رۆژێك و دوو رۆژ ناكرێن، بەڵكو قۆناخ بە قۆناخ دەكرێن و لەم هەفتەیەوە دەست بە كۆبوونەوەكان دەكرێتەوە، ئێمە دەمانەوێت لەسەر هەموو پرسە سیاسییەكانی حكومەت و پەرلەمان قسەی خۆمان بكەین".
سەرەتای رێككەوتنەكەی نێوان یەكێتی و گۆڕان، چاوەڕانییەكی زۆر هەبوو بەوەی پێكهێنانی یەك بەرە بتوانێت پارتی ناچار بە كۆبوونەوەی دوو قۆڵی و سێ قۆڵی و نەرمی نواندنیش بكات، بەڵام پێناچێت پارتی بچێتە ژێر باری ئەو نیازەوە.
بێگەرد تاڵەبانی، سەرۆكی فراكسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی كوردستان قسەی بۆ رووداو كرد و گوتی " هیوادارم وەك چۆن ئێمە بە رۆحیەتی قبووڵكردنەوە بەشێك بووین لە چارەسەر، برایانی پارتی و گۆڕانیش كە ئێستا كێشەیان هەیە، هەر بەو جۆرە بیر لە ئایندەی كوردستان بكەنەوە".
رووداو زانیویەتی كۆبوونەوەی ئەمجارەی یەكێتی و پارتی 3 مەبەستی بنەڕەتی هەیە، روونكردنەوەی رێككەوتنەكەی یەكێتی و گۆڕان، پێداچوونەوە بە پەیوەندی و رێككەوتنە ستراتیژییەكەدا، سێیەمیش وەرگرتنی هەڵوێستی پارتییە لەبارە كێشە سیاسییەكان و قبوڵكردنی دانیشتن لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕاندا.
rudaw
5/6/2016
بەمەبەستی پاڵثستی و هەوڵدان بۆ ئازادیی محەمەدسدیق کەبوودوەند، ڕۆژنامەنووسی بەندکراوی کورد بڕیارە سبەینێ لە سەرجەم شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات ڕێپێوان و گردبوونەوەی هێمنانە ڕێک بخرێت.
بۆ ئەم مەبەستە کۆمەڵێک لە چالاکوانانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەیاننامەیەکیان بڵاو کردووەتەوە:
وێنەیەک لەو بەیاننامەیە بۆ ئاژانسی (باسنیوز) نێردراوە.
دەقی بەیاننامەکە:
هاونێشتمانیانی بەڕێز، خەڵکی خۆڕاگری کوردستانی ڕۆژهەڵات!
هەروەک ئاگادارن کاک محەمەدسدیق کەبوودوەند، (سەرۆکی ڕێکخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی کوردستان)
کە ڕێکەوتی 2016 -5-9ەوە بەمەبەستی ناڕەزایی دەربڕین لە بەرانبەر سازکردنی دۆسیەی نوێی دەزگای دادوەریی ئێران لەمەڕ درێژەکردنەوەی ماوەی زیندانەکەی، دەستی داوەتە مانگرتن و لە دۆخێکێ ناجێگری جەستەیی دایە، بۆیە پێویستی بە پاڵپشتیی هەمەلایەن هەیە.
بەم چەشنە داوا لە هەموو خەڵک و چین و توێژ و گرووپە نیشتمانپەروەر و مافویستەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات داوا دەکەین وەک ئەرکێکی نەتەوەیی و مرۆیی، بۆ دەربڕینی پشتیوانیی خۆمان لە کاک سدیق، بە هەڵگرتنی وێنەی ناوبرا لە شەقامە سەرەکییەکانی سنە، ئیلام، کرماشان هەتا ماکۆ، ڕێپێوانی هێمنانە و ئاشتیخوازانە ساز بکەن.
ڕێکەوت: 2016 -6 -5
شوێن: شەقامە سەرەکییەکانی شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات
کات: سەعات 6ی دوانیوەڕۆ
کۆمەڵیک لە چالاکوانانی کوردستانی ڕۆژهەڵات
4/6/2016
لە بەرزترین شاخی سلێمانی ئاڵای كوردستان لە سەر نەخشەی كوردستان دروستكراوە و بە گڵۆپی لید بە درێژی 7000 مەتر بە رەنگەكانی: سوور، سپی، سەوز و زەرد رازێندراوەتەوە كە لە شەودا هەموو نەخشەكە بەڕەنگەكانی ئاڵای كوردستان بە روونی دەدرەوشێتەوە.
ئەو پڕۆژەیە لە تەنیشت ناوی سلێمانی جێبەجی کراوە و، رووبەرەكەی 11هەزار و 350 مەتر چوارگۆشەیە، چوار دۆنم و نیو زەوی بۆ تەرخان كراوە و لە ماوەی چوارمانگدا بە ستافێكی 50 كەسی تەواو كراوە.
سەرپەرشتیارانی پرۆژەکە باس لەوە دەکەن " ئامانجمان لە پرۆژەكە جگە لەوەی كە كارێكی جوانە بۆ سلێمانی، ئەوەیە تەبایی بخەینە نێوان لایەنە سیاسییەكانی باشووری كوردستان لە ژێر رۆشنای ئەو ئاڵایە، هەروەها ئەم پڕۆژەیە هەوڵدانە بۆ زوو بەئەنجامگەیاندنی ریفراندۆم لە شاری سلێمانی و شارەكانی دیكەی كوردستان".
بەشداربووانی كردنەوەی پرۆژەی ئاڵای كوردستان لە سەر شێوەی نەخشەی كوردستان ئومێد دەكەن هەموو لایەنە سیاسییەكان لە ژێر ئەو ئاڵایەدا كۆببنەوە. یەکێکیش لەو بەشداربووانە دەڵێ "ئەوە كارێكی زۆر جوانەی ئومێدەوارین ئاڵای كوردستان و نەخشەی كوردستان لە سەر شاخی گۆیژە ببێتە هۆی گەڕانەوەی ئارامی و تەبایی بۆ كوردستان...".
ئەو نەخشەیەی كوردستان زیاتر لە 200 تۆن ئاسنی تێدا بەكارهاتووە و بە بۆیاخی گەرمیی جۆری نانۆ تێكنەلۆجی پلێتە ئاسنینەكانی رووپۆش كراون كە فسفۆریە و رەنگەكانی ئاڵاكە بە رۆژیش بە روونی دەردەكەون.
4/6/2016
لە گوندی ئاڵوەتان سەر بە شاری سەردەشت، مینێک بە تەراکتۆری سێ برادا تەقییەوە و بووە هۆی گیان لەدەستدانی دوو لە براکان و ئەوی دیکەشیان بە سەختی بریندار بووە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی (ئیرنا)، ئێوارەی پێنجشەممەی ڕابردوو، بەهۆی تەقینەوەی مینێکی دژە تانک لە بازگەیەکی لاوەکیی ناوچەی دەشتی وەزێنەی سەر بە شاری سەردەشت سێ برا بوونەتە قوربانی کە دوانیان گیانیان لەدەست داوە و ئەوی دیکەشیان بە سەختی بریندار بووە.
بە پێی ئامارەکان ساڵی ڕابردوو، ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەی مین لە کوردستانی رۆژهەڵات بەو شێوەیە بووە:
پارێزگای كرماشان 993 کەس، پارێزگای سنە 368 کەس، ئیلام 326 کەس و ورمێ 309 کەس بە هۆی تەقینەوەی مین گیانیان لەدەست داوە.
ئەوە لە کاتێک دایە کە هەر بە گوێرەی ئامارەکان زیاتر لە دوو ملیۆن و 200 هەزار هێكتار لە زەوییەکانی كوردستانی رۆژهەڵات بە مین چێنراون.
4/6/2016
کلای رۆژی پێنجشەممەی رابردوو بەهۆی ئەو نەخۆشییەی تووشی ببو بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە و بەیانی ئەمڕۆ شەممەش بەیەکجاری ماڵئاوایی لە ژیانکرد.
کاسیوس مارسێلۆس کلای جۆنیۆر لە 17 مانگی یەکی ساڵی 1942 لە شاری لویڤیڵ لە ویلایەتی کێنتاکی لە خانەوادەکەی ئاست مامناوەند لە دایکبووە، باوکی بۆیاخچی بووە و ئۆدێسا گراد کلای دایکیشی وەک کارگوزار کاریکردووە.
کلای لە ژیانیدا چەندین نەخۆشی و هەوراز و نشێویی بینووە، ساڵی 1963 بڕوای بەئاینی ئیسلام هێناوە و ناوی خۆیشی بۆ محەممەد عەلی کلای گۆڕیووە و هەر ئەوەش بووە هۆی ئەوەی بەو ناوە نێوبانگ دەربکات.
کلای لەژیانی وەرزشی خۆیدا لە ماوەی 20 ساڵدا سێجار لە ساڵەکانی 1964 ،1974، 1978
لە کێشی قوڕسدا بووەتە پاڵەوانی جیهانی.
کلای لە تەمەنی 12 ساڵیدا دەستی بە بۆکسێن کردووە و چەک بۆداک بۆ ماوەی چوار ساڵ راهێنانی پێکردووە و لەسەر شێوازەکانی یاریکردن رایهێناوە تاوەکو لە ساڵی 1960 لە تەمەنی هەژدە ساڵیدا بەشداریی لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی رۆما کردووە و میدالیای زێری بەدەستهێناوە، بەڵام محەممەد عەلی بەهۆی رەگەزپەرستییەوە ئەو میدالیایە فڕێدایە ناو دەریای ئۆهایۆوە، دوای ئەوە لە ساڵی 1996 هەڵکرنی مەشخەڵی ئۆڵۆمپیادی پێدرا و وەک بەرەنگاربوونەوەی رەگەز پەرستی ئەو بۆکسێنەرە بە میدالیای زێر خەڵاتکرا.
محەممەد عەلی بەردەوام دژایەتی رەگەزپەرستیی کردووە و هەر بەو هۆیەشەوە لە ساڵی 1967 زیندانی کرا بۆ ئەوەی کە ئامادەنەبوو خزمەتی سوپای ئەمریکا بکات و بەشداریی لە جەنگی نێوان ئەمریکا و ڤێتنام نەکرد.
مارسێلوس بەدیارترین بۆکسێنەری جیهان ناودەبرێت لە ژیانی وەرزشیدا 61 یاریی بردووەتەوە و 5 جار تووشی شکستبووە هیچ جارێکیش ئەو یاریزانە یەکسان نەبووە.
بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی کلای پێشکەشیکرد ئێستا دەستەوانەکانی لە مۆزەخانەی سمیسونیان کە یەکێک لە بەنێوبانگترینەکانی ئەمریکایە هەڵگیراون.
محەممەد عەلی کلای دوای ئەوەی لە ساڵی 1981 و لە تەمەنی 39 ساڵیدا وازی لە یاریکردن هێنا تووشی نەخۆشی ئیفلیجی بوو، لە ساڵی 2005 لەگەڵ ئەوەی ئەو یاریزانە بەدەست نەخۆشییەوە دەیناڵاند میدالیای ئاشتیی لەلایەن جۆرج بۆشی سەرۆکی ئەو کاتەی ئەمریکا پێبەخشرا.
عەلی کلای یەکەم نازناوی جیهانیی بەرامبەر رۆی جۆنز جۆنیوربووە و ئەو بۆکسێنەرەش لە تویتێکدا خەمباری خۆی بەرامبەر کۆچی دوایی محەممەد عەلی کلای راگەیاندووە و نوسیوویەتی هەست بە خەمبارییەکی زۆر دەکەم، هیوادارم ئارام بێت و بۆ ئەو باشترین شوێن بێت.
جۆرج فۆرمان بۆکسێنەری پێشوو و رکابەری محەممەد عەلی کلای خەمباری خۆی بەرامبەر کۆچی دوایی ئەو کەسایەتییە راگەیاندووە و دەڵێت بەشێکم لێ جیابوویەوە بەشێکی هەرە گەورە.
محەممەد عەلی کلای دوای هەڤڕکییەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی بەیانی رۆژی 4-6-2016 دڵی لە لێدان وەستا و بۆ هەمیشەیی ماڵئاوایی لە ژیانکرد و مێژوویەکی پڕ سەروەریشی لە جیهانی وەرزشیدا بەدوای خۆیدا بەجێهێشت.
4/6/2016
بهشێوهیهكی فهرمى شاندهكهى پێشووى كوردستان به بهغداى راگهیاندووه، كه ههرێمى كوردستان ریفراندۆم ئهنجام دهدات، پهرلهمانتارێكیش جهختدهكاتهوه، ئهنجامدانى ریفراندۆم، واتاى ئهوهیه ئهمریكا و وڵاته زلهێزهكان پێشوهخت رهزامهندییان نیشانداوه.
د. ئهشواق جاف، پهرلهمانتارى كورد له ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق لهبارهى ریفراندۆمى كوردستانهوه به (باسنیوز) راگهیاند :" پێشتر ئهو شاندهى ههرێم كه سهردانى بهغدایان كرد، به فهرمى به بهرپرسه باڵاكانى حكوومهتى فیدڕاڵیان راگهیاند، كه ههرێمى كوردستان دهیهوێت ریفراندۆم ئهنجام بدات و پێمانباشه به شێوهیهكی ئاشتییانه بێت".
جهختیشیكردهوه، كه له ئهگهرى هاتنى شاندى نوێی كوردستان بۆ بهغدا یا كۆبوونهوه لهگهڵ شاندى بهغدا له ههولێر، بهدڵنیاییهوه باسى ئهو پرسه دهكرێت.
لهبارهى بۆچوونى سیاسییهكانى عێراق لهسهر ریفراندۆمى كوردستان، ئاماژهى بهوهدا، كه نوورى مالیكی، لهو دوو ویلایهتهیدا كاتێك سهرۆك وهزیران بوو، كارى كردووه لهسهر ئهوهى جادهى عێراقی بهشێوهیهك تێبگهیهنن، بهوهى نهك ههر ریفراندۆم، بهڵكو فیدڕاڵییهتیش خیانهته و دهبێته هۆى دابهشبوونى عێراق، بۆیه پهرلهمانتارهكان ناتوانن به ئاشكرا هیچ لێدوانێك لهبهرژهوهندى ئهو ههنگاوه بدهن، گووتیشی :" بهڵام كاتێك لهگهڵیاندا قسهوباس دهكهین بهتایبهت پهرلهمانتاره شیعهكان پێمان دهڵێن چاوهڕێی چی دهكهن بۆ جیانابنهوه لهم ههله باشترتان دهستناكهوێت".
سهبارهت به بۆچوونى ئهمریكا و وڵاته زلهێزهكان، ئهو ژنه پهرلهمانتاره، گووتى :" ئهوان ناتوانن دژى خوساتى میلـلهتى كورد بوهستنهوه، چونكه خۆیان بهرگرى لهمافى چارهى خۆنووسین دهكهن".
جهختیشیكردهوه، كه ئهنجامدانى ریفراندۆمهكه بۆ خۆى ماناى نیشاندانى رهزامهندى ئهمریكا و تهواوى وڵاته زلهێز و كاریگهرهكانه، كه سهرۆكى ههرێم چهند ساڵێكه كار لهسهر ئهوه دهكات ئهو ریفراندۆمه به شێوهیهكی ئاشتییانه بێت.
3/6/2016
وهزارهتى دهرهوهى رووسیا ئهو لێدوانانهى ئهنقهرهى رهتكردهوه كه باس له پێدانى چهكى رووسى به پهكهكه دهكهن، جهختیش دهكاتهوه، كه وڵاتهكهیان بهمهبهستى هاوكاریكردن له شهڕى دژ به داعش، چهك به پێشمهرگه دهدات.
ماریا زاخارۆڤا، گووتهبێژ بهناوى وهزارهتى دهرهوهى رووسیا، لێدوانهكانى ئهنقهرهى به ناڕاست وهسفكرد و رهتیكردهوه چهكیان دابێت به پارتى كرێكارانى كوردستان (pkk) وهك ئاژانسى "سپۆتینك"ى رووسى، بڵاویكردهوه.
ئاماژهى بهوهشدا، كه :" بهپێچهوانهى لێدوانهكانى ئهنقهره، رووسیا بهنایاسایی چهك بههیچ لایهنێك نادات".
ئاشكراشیكرد، كه وڵاتهكهیان چهكی جۆراجۆرى دیاریكراوى به هێزهكانى پێشمهرگه داوه، بهڵام بهههماههنگى لهگهڵ حكوومهتى فیدڕاڵ له بهغدا.
روونیشیكردهوه، كه رووسیا بهشێوهیهكی روون و ئاشكرا ئهو چهكانه دهداته هێزهكانى پێشمهرگهى كوردستان بهمهبهستى هاوكاریكردنیان له شهڕى دژ به داعش.
3/6/2016
خشتهی پێدانی كارهبای نیشتمانی و مۆلیده ئههلییهكان به هاووڵاتیانى سنورى پارێزگاى سلێمانى بۆ مانگی شهش(حوزهیران) ڕاگهیهنرا.
له راگهیهنراوێكى بهڕێوهبهرایهتى گشتى كارهباى سلێمانى كه وێنهیهكى بۆ(باسنیوز)نێردراوه، ئاماژه دراوه به ئهوهی لهكۆبونهوهیهكدا كه لهبهڕێوهبهرایهتی گشتی كارهبای سلێمانی بهڕێوهچوو، بڕیاردرا كه لهمانگی حوزهیراندا بهتێكڕایی ( 14 بۆ 16) كاتژمێر كارهبای نیشتمانی بدرێت به هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای سلێمانی و بهگوێرهی خشتهكهیهكیش بۆ مۆلیده ئههلییهكان بهگشتی لهمانگهكهدا پێویسته لهكاتژمێر (8ی) بهیانی بۆ (1)ی شهو ههر كاتێك كارهبای نیشتمانی بڕا ئهوان كارهبا بدهن بههاووڵاتیان".
له بهشێكی ڕاگهیهنراوهكهدا هاتووه" سهبارهت بهنرخی ئهمپێرێك كارهبای مۆلیده ئههلییهكان بهگوێرهی كاتژمێری كاركردن دهبێت لهمانگهكهدا كه پێوهرێكی تایبهتیان بۆ دانراوه و چهند كاتژمێر كاریان كردبێت بهگوێرهی ئهو كاتانه پارهكه ئهژماردهكرێت و لهكۆتایی مانگدا وهردهگیرێت".
له ڕاگهیهنراوهكهدا هاووڵاتیان ئاگاداركراونهتهوه كه نرخی مۆلیده ئههلییهكان بۆ مانگی رابردوو (ئایار) بهگوێرهی نرخی گازوایله و بۆ كاتژمێرێك ئهمپێرى (٤۲) دینار دهبێت بهو پێیه چهند كاتژمێر كارهباى درابێته هاووڵاتى ئهوهنده پارهیهی لێوهردهگیرێت.
3/6/2016
لە گوندی وەردەکی میحوەری خازر لەکاتی رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ چەکدارانی داعش فەرماندەیەکی پێشمەرگە شەهید بوو.
کاژێر 03:30 خولەکی بەرەبەیانی هەینی 6-3-2016 چەکدارانی داعش هێرش دەکەنە سەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە و دوای رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ چەکدارانی داعش و کوژرانی چەند چەکدارێکی داعش ، فەرماندەیەکی پێشمەرگە بە پلەی عەقید کە سەر بە سوپای پێنجی زێرەڤانی بوو شەهید دەبێت.
عارف تەیفوور، بەرپرسی میحوەری خازر لە لێدوانێکدا بۆ (تۆڕی میدیایی رووداو) گوتی " کاژێر 3:30 خولەکی بەرەبەیانی هەینی چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانمان و دوای رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ چەکدارانی داعش عەقید سەربەست جیهاد مەنتک کە بەرپرسی جموجۆڵی هێزی پێشمەرگە لە سوپای پێنجی زیرەڤانی بوو شەهید دەبێت".
عەقید سەربەست جیهاد مەنتک
بەرپرسی میحوەری خازر سەبارەت بە بریندارانی هێزی پێشمەرگە و ئەو رووبەڕووبوونەوانەی کە لەگەڵ چەکدارانی داعش لە میحوەرەکان هەبووە گوتی" پێشمەرگە لە چەند میحوەرێک رووبەڕووی چەکدارانی داعش بووەتەوە و جگە لە شەهیدبوونی سەربەست مەنتک 7 پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون".
هەروەها لیوا سالار تەیموور، فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری خازر بە(تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: "کاژێر 4ی بەرەبەیانی رۆژی هەینی 3-6-2016 چەکدارانی داعش لە گوندی گەزەکانی میحوەری خازر هێرشیان کردەسەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە و لەلایەن پێشمەرگەوە بەرپەرچدرانەوە و 14 چەکداریان لێ کوژراوە".
هێرەشکردنە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لەلایەن چەکدارانی داعش لەکاتێکدایە کە بە بەشداری پێنج هەزار پێشمەرگە و بەسەرپەرشتی مەسعود بارزانی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، كاژێر 4:30 خولەكی بەرەبەیانی رۆژی یەكشەممە 29-5-2016 لە میحوەری خازر هێرشی پێشمەرگە بۆ سەر چەكدارنی داعش دەست پێكرد.
رۆژی دووشەممە 30-5-2016 عارف تەیفوور بەرپرسی میحوەرەكی خازر گوتی هێزەکانی پێشمەرگە توانیان بەدرێژایی 23 کیلۆمەتر و بەپانایی 5 بۆ 6 کیلۆمەتر، واتە زیاتر لە 125 کیلۆمەتر ئازاد بکەن.
3/6/2016
روحانی لە سەردانەکەی بۆ شاری مەهاباد رایگەیاند، نابێ لە ئێران و پارێزگای ورمێ هەڵاواردن لەسەر بنەمای نەتەوەیی هەبێ و راشیگەیاند، دەبێ لەسەربنەماێ شیاوێتی، توانای زانستی و پابەندی مامەڵە لەگەڵ هاونیشتمانیان بکرێت.
ئەو قسانەی روحانی هەڕەشەیەکی ناڕاستەوخۆ بوون لە دەسەڵاتدارانی پارێزگای ورمێ.
ئەمڕۆ حەسەن روحانی، سەرۆككۆماری ئێران لە مەهاباد بۆ یەکەم جار رایگەیاند "قەبووڵ ناکەم و نابێ لە ئێران و پارێزگای ورمێ هەڵاواردن لەسەر بنەمای نەتەوەیی هەبێ".
هاوكات سەرجەم نوێنەران و بەرپرسانی حکومی لە شارەکانی پارێزگای ورمێ، سەردانی شاندی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێرانیان بە دەرفەت زانی بۆ هێنانە بەرباسی خواستی شارەکانیان.
هەر شارە دەیان داخوازی لەسەرۆککۆماری ئێران هەبوو. بەڵام نوێنەری تایبەتی سەرۆککۆمار لە بۆکان بەزمانێکی زۆر پاراو، ئاوێکی ساردی بەسەر زۆربەی داخوازییەکان دا کرد و رایگەیاند "داخوازی بەرپرسانی حکومی لە شارەکانی پارێزگای ورمێ دەگاتە نزیکە 10 ملیار دۆلار یاخوود 33 هەزار ملیار تمەن".
2/6/2016
سەرۆکوەزیرانی تورکیا رەخنە لە ئەمریکا دەگرێت، کە جیاوازی لە نێوان پەکەکە و پەیەدەدا دەکات و رایدەگەیێنێت "لەِرێگەی پەیەدەوە چەکی دژە تانک دەگاتە گەریلاکانی پەکەکە کە لە دژی سەربازانی سووپای تورکیا دەجەنگن".
بینالی یڵدرم، سەرۆکوەزیرانی تورکیا، لە میانەی سەردانێکیدا بۆ قوبروس، رایگەیاند، لە نسێبین-ی باكووری كوردستان، دەستگیراوە بەسەر مووشەکی دژە تانکی ئەمریکیدا.
یڵدرم بانگەشەی ئەوە دەكات ئەو چەکە ئەمریکییە لەڕێگەی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ـوە گەیشتووەتە دەستی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەكەكە).
بینالی یڵدرم گوتی "لەگەڵ هاوپەیمانێتیدا ناگونجێت کە چەکی ئەمریکا لە دەستی پەکەکەدا بێت. هاوپەیمان واتە ستراتیژی هاوبەش، واتە رێزگرتن لە بەها و یاساکانی یەکدی. چاوەڕێی ئەوەین کە هاوپەیمانەکانمان لە بابەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا پشتیوانمان بن. ئێمە لەسەرووی هەمووشمانەوە سەرۆککۆمار بەردەوام دەڵێین؛ کە پەکەکە رێکخراوێکی تیرۆریستییە، ئەمریکاش ئەمەی پەسندکردووە. بەڵام بەداخەوە کە دۆستەکانمان لەوە تێناگەن کە پەیەدە و یەپەگە درێژکراوەی پەکەکەن بەناوێکی جیاوازەوە".
سەرۆكوەزیرانی توركیا گوتیشی "ئاشکرایە کە ئەم جۆرە چەکە دەگاتە دەستی رێکخراوەکە، ئەگەر چۆن هاوپەیمانەکانمان چەک دەدەنە رێکخراوە تیرۆریستییەکە، نامانەوێت بیر لە شتی وا بکەینەوە. دیارە کە ئەم چەکانەیان لە عێراق و سوریا بەناوی شەڕکردن لە دژی تیرۆر بەدەستدەهێنن و دەیدەن بە رێکخراوە تیرۆریستییەکانی تورکیا".
2/6/2016
شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی فەللوجە زەحمەت بووە، ئەوەش بەهۆی ئەو تاکتیکانەی داعش لە شەڕەکەدا بەکاریان دەهێنێت.
دانانی ژمارەیەکی زۆر بۆمب و مین لە ناوچەکانی دەوروبەری فەللوجە ، یەکێکە لە تاکتیکەکانی داعش بۆ مەبەستی رێگاگرتن لە پێشڕەوییەکانی هێزە عێراقییەکان بۆ ناو فەللوجە.
یەکێکی دیکە لە تاکتیکەکان ئەنجامدانی هێرشی پێچەوانەیە. رۆژی دووشەممەی رابردوو هێزە عێراقییەکان لە بەرەی نوعەیمیەی باشووری فەللوجە پێشڕەوییان کرد، پاشان داعش دژەهێرشێکی گەورەی ئەنجامدا و، ژەنەڕاڵ عەبدولوەهاب سەعدی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی فەللوجە رایگەیاند "داعش لە هێرشە پێچەوانەکەدا سوودی لە ژمارەیەکی زۆر خۆکووژ وەرگرتبوو".
یەکێکی دیکە لە تاکتیکەکانی داعش بەردانەوەی ئاوە بۆ ناو کێڵگەکانی دەرەوەی شارەکە. عوقاب عیساوی یەکێکە لە سەرۆک خێڵەکانی ئەنبار و دەڵێت "چەکدارانی خێڵە سوننەکان فێری شەڕکردنن لە بیابانەکاندا، بەڵام ئێستا داعش ئاوێکی زۆری بەرداوەتەوە و کێڵگەکان پڕئاو بوون.
یەکێکی دیکە لە تاکتیکەکانی داعش لە شەڕی فەللوجە بەکارهێنانی خەڵکی شارەکەیە وەکو قەڵخانی مرۆیی. رێكخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت "نزیکەی 50 هەزار کەس لە ناو فەللوجەدان. تاوەکو ئێستا نزیکەی 5000 خانەوادە لە فەللوجە هەڵهاتوون، بەڵام تەنیا یەک خانەوادەیان خەڵکی ناو سەنتەری شارەکەیە".
ژەنەراڵ عەبدولوەهاب سەعدی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی فەللوجەش نەیشاردەوە کە ئەم هەموو تاکتیکانە کاریگەری خۆیان هەیە بۆیە دەکرێت سوپا بیر لەوە بکاتەوە پلانەکەی بگۆڕێت.
1/6/2016
لە توركیا زۆر سیاسەتڤان هەن كە پێیانوایە ئەنقەرە ناچار دەبێت خۆی لەگەڵ بیرۆكەی ریفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان بگونجێنێ. ئەگەرنا سەرلەبەری سنووری باشووری توركیا بە تەواوەتی دادەخرێت. كۆنە دیپلۆماتكارێكی تورك دەڵێت "بەهۆی پەیوەندییە باشەكانیان لەگەڵ پارتی و بنەماڵەی بارزانی، ئەنقەرە لەدژی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان كاردانەوەی توند نیشان نادات".
پەرلەمانتارێكی پێشووی پارتی دادو گەشەپێدانی دەسەڵاتداریش دەڵێت "سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان مەترسی لەسەر توركیا دروست ناكات، بەپێچەوانەوە هێزی پێدەبەخشێ".
ئەم رۆژانە لە هەرێمی كوردستان، ئەنجامدانی ریفراندۆم باڵی بەسەر هەر رۆژەڤێكی دیكەدا كێشاوە، وا چاوەڕوان دەكرێ بەر لە كۆتایی ئەمساڵ ریفراندۆم بكرێ، بە پێچەوانەی چاوەڕوانییەكان توركیا سەبارەت بەمە بێدەنگە و هیچ كاردانەوەیەكی فەرمی نیشان نەداوە، لەكاتێكدا ئێران قسەی خۆی لەو رووەوە كردووە كە لەگەڵ ئەنجامدانی ریفراندۆم نین.
بێدەنگبوون بەمانای پشتگیری نییە
ئەرگون باباهان، رۆژنامەنووس و نووسەری تورك سەبارەت بە بێدەنگیی توركیا بەرامبەر هەوڵەكانی بارزانی بۆ ئەنجامدانی راپرسی دەڵێت "توركیا ئەمڕۆ ناچارە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی بارزانی هەڵبكات، بەڵام مومكین نییە بەدەنگێكی بەرز دان بەو راستییەدا بنێ. چونكە كوردی سووریاش دەرفەتی راگەیاندنی فیدراڵییان هەیە. توركیا بێدەنگ دەبێت، بەڵام ئەو بێدەنگییە بەمانای پشتگیری نییە".
هەر لەبارەی ئەو بێدەنگییەی توركیا، نووسەر و رۆژنامەنووس فەهیم تاشتەكین بە (رووداو) دەڵێت "حكومەتی ئاكپارتی دوای ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ دراوسێكانی تێكچوو، لە بایەخی پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی كوردستان تێگەیشت. پەیوەندییەكانی لەگەڵ بەغدا بەشێوەیەك خراپ بووە كە هیچ كاتێك بەم ئاستە لە خراپی نەبووە. ئەگەر كورد لەبەرچاو نەگرێت، سنووری لای باشووری بەتەواوەتی دادەخرێت. بۆیە هۆكاری بێدەنگبوونی لە بەرامبەر راپرسی بۆ سەربەخۆیی كوردستان دیارە چییە".
بەڵام پڕۆفیسۆر مەزهەر باغڵی، پەرلەمانتاری پێشووی ئاكەپە بێدەنگیی توركیا بە كێشەكانی ناوخۆی توركیاوە دەبەستێتەوە. باغڵی بە (رووداو)ی گوت "ئەمڕۆ توركیا بەدوو كێشەوە خەریكە، تیرۆری پەكەكە و ناڕازیبوون لە سیاسەتی ناوخۆ. ئەو دوو مەسەلەیە رۆژەڤێكی زۆر گەرمیان دروستكردووە. بەداخەوە توركیا كاتی ئەوەی نەماوە خۆی بە رووداوەكانی ناوچەكەوە خەریك بكات".
ئەگەرچی مەسەلەی سەربەخۆیی كوردستان رەهەندی كوردستانی، عێراقی، ناوچەیی و نێودەوڵەتی هەیە، بەڵام هەڵوێستی توركیا لەهەموو رەهەندەكانی دیكە بە گرنگتر دادەنرێت. توركیا چ بەهۆی پێگەی جیۆپۆلیتیكی و چ بەهۆی ئەوەی زۆرترین ژمارەی كورد و گەورەترین پارچەی خاكی كوردستانی لەخۆگرتووە، رۆڵی كلیل لەو مەسەلەیەدا دەبینێ. لە رابردووشدا، نەك هەر لە مەسەلەی ریفراندۆم و سەربەخۆیی، بەڵكو لەهەر مەسەلەیەك كە ناوی كورد و كوردستانی پێوە لكابێ، ئەنقەرە لەدژی وەستاوە.
فەهیم تاشتەكین پێیوایە دەبێت توركیا خۆی لەگەڵ ئامانجەكانی كوردی باشووری سنوورەكەی رابهێنێ "دەبێت توركیا واز لە فۆبیای كورد بهێنێ، ئەگەر هەرێمی كوردستانی عێراق گشتپرسیی كرد، دەبێت توركیا دان بە ئەنجامەكەیدا بنێت. لەلایەك دەبێت ئەو رێگایەی كورد دەیگرنە بەر بۆ عێراق نەبێتە مایەی خۆشكردنی زەمینەی شەڕ و پێكدادان، بۆ توركیاش نەبێتە مایەی ناسەقامگیری لەسەر سنوورەكانی".
بەبڕوای مەزهەر باغڵی، كاتی ئەوە هاتووە توركیا پشتگیری لە دامەزراندنی دەوڵەت لە هەرێمی كوردستان بكات "چونكە كوردی هەرێمی كوردستان مەترسی لەسەر توركیا دروست ناكەن، وڵاتانی رۆژئاوایی لەو جوگرافیایەدا ئاواتی جیاوازیان هەیە. گرنگترین هەنگاو بۆ ئەوەی رێگری لە بەدیهاتنی ئاواتی ئەوان بكرێت، پشتگیریی توركیایە لە سەربەخۆیی كوردستان".
ئابووری بۆچوونی توركیای گۆڕی
لە سایەی پڕۆسەی جیهانگیری گۆڕانێكی گەورە بەسەر چەمكی دەوڵەتی سەربەخۆدا هاتووە، ئەگەر دەوڵەتی سەربەخۆ لە رابردوودا واتای جیاكردنەوە و قایمكردنی سنوورەكان بووبێ، ئەوە ئەمڕۆ بە مانای بازرگانی و سەربەستكردنی جووڵەی سەرمایە و هەماهەنگی لەگەڵ دەوڵەتانی دیكە بەتایبەتی دەوڵەتانی دراوسێ دێت. لەم روانگەیەوە فراوانبوونی پەیوەندیی ئابووری و بازرگانی لەنێوان هەرێمی كوردستان و توركیا، خاڵێكی وەچەرخان بوو بۆ ئەوەی توركیا بۆچوونەكانی رابردووی بگۆڕێت و دەوڵەتی كوردستان بە مەترسی لەسەر خۆی نەبینێ.
ئەرگون باباهان دەڵێت "توركیا بۆ كوردی عێراق ئەو دەروازەیەیە كە دەیانگەیەنێتە جیهان. لێرەوە وزە بە جیهان دەفرۆشن، پێدوایستیەكانیان لە رێگای توركیاوە دابین دەكەن. وەبەرهێنەرانی تورك ئەوێ وەكو ناوچەیەكی سەرنجڕاكێش دەبینن. ئەم تابلۆیە رێگا بۆ نەرمبوونی هەڵوێستی توركیا لە سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان خۆش دەكات".
هاوكات فەهیم تاشتەكین پێیوایە "گەیشتنی پەیوەندییە ئابوورییەكان بە ئاستێكی باڵا كاریگەریی گرنگی هەیە، ئەگەر ئەنقەرە دان بە ئەنجامی ئەو گشتپرسیەدا نەنێت، كورد ناچارن چاو بە پەیوەندییەكانیاندا لەگەڵ توركیا بخشێننەوە. ئەمەش ناچاریان دەكات هەنگاو بۆ دواوە بنێن".
رۆڵی بنەماڵەی بارزانی گرنگە
ئەمڕۆ پەیوەندییە دوو قۆڵیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا بەگوێرەی میدیاكان مۆركێكی شەخسی پێوەدیارە، پەیوەندیەكان بوونەتە پەیوەندی بنەماڵەی بارزانی و دەسەڵاتدارانی توركیا. رەنگە ئەمەش پەیوەندی بەوەوە هەبێت كە جومگە سەرەكییەكانی دەسەڵات لە هەرێمی كوردستان لەدەستی بنەماڵەی بارزانیدان، ئەوەش هانی توركیا دەدات كە بە چاوێكی ئەرێنی سەیری مەسەلەی گشتپرسی و سەربەخۆیی بكات.
ئایدن سەلجان دیپلۆماتكاری خانەنشینی تورك كە پێشتر بۆ ماوەی چەند ساڵێك لە هەولێر سەركونسوڵی توركیا بووە، بە (رووداو)ی گوت "تا ئەو ئاستەی پێشبینی دەكەم، بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سوورە لەسەر ئەنجامدانی گشتپرسی لە مانگی تشرینی دووەم بەر لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا. دەبینین كە ئەنقەرە لەبەردەم ئەو رووداوەدا بەتەواوی بێدەنگە. پارتی تاوەكو ئەمڕۆ، راستگۆیانە دەستی وەرنەداوەتە نێو مەسەلە نێوخۆییەكانی توركیا و كاروباری هاووڵاتیانی كورد لە توركیا. دەروازەكانی سنووری رۆژئاوای داخستووە. كاتێك هەموو ئەمانە دەبینین، من پێموایە ئەنقەرە لەدژی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان بەتایبەتی بەهۆی پەیوەندییە باشەكانی لەگەڵ پارتی و بنەماڵەی بارزانی كاردانەوەی توند نیشان نادات. بەپێچەوانەوە دەتوانم بڵێم بناغەی هەماهەنگی ستراتیژی لە نێوان پارتی و ئەنقەرە دروست دەكات".
"توركیا لەدژی پەكەكە پشتگیری لە سەربەخۆیی دەكات"
بەرپرسان و دەسەڵاتدارانی حكومەتی توركیا لە لێدوانەكانیاندا دەڵێن ئەوان هیچ كێشەیەكیان لەگەڵ كورد لە ناوخۆ و دەرەوەی توركیا نییە. بەڵكو دەڵێن كێشەی ئەوان لەگەڵ پەكەكەیە، كاتێك پەكەكە لەناودەبەن یان چۆكی پێدادەدەن، ئیدی پڕۆسەی چارەسەری كێشەی كورد لەناو توركیا زیندوو دەكەنەوە و لەگەڵ كوردی دەرەوەی سنووری توركیا برەو بە پەیوەندییەكانیان دەدەن. ئەم قسانەی بەرپرسانی توركیا وەكو پەیامێك بۆ پارتی لە قەڵەم دەدرێت تاوەكو لە مەسەلەی بەرەنگاربوونەوەی پەكەكە هاوكاریی توركیا بكات.
ئەرگون باباهان لەوبارەیەوە دەڵێت "پێموایە سەربەخۆیی كوردستانی عێراق كاریگەری لەسەر پەكەكە نابێ. چونكە پەكەكە لە جوگرافیایەكی بەریندا لە شەنگالەوە تا رەققە، لە ئامەدەوە تاوەكو قەندیل بەشێوەیەكی بەهێز خۆی رێكخستووە. تادێت پشتگیری زیاتری خەڵك بەدەست دێنێ. لە رێگای پەیەدەوە لە ئەوروپا و ئەمریكا دانی پێدادەنرێت، میدیایەكی بەهێزی هەیە. چارەنووسی ئەو مۆدێلە رێكخستنە پەیوەست نابێت بە رێككەوتنی بارزانی – ئەردۆغان".
پەرلەمانتاری پێشووی ئاكپارتی و مامۆستای زانكۆ مەزهەر باغڵی پێیوایە چاوەڕوانیی توركیا لە كوردستان بۆ پشتگیرینەكردنی پەكەكە زۆر رەوایە "ئەگەر باس لە پەیوەندیی ستراتیژی دەكرێت، دەبێت پێداویستییەكانی ئەو پەیوەندییە جێبەجێ بكرێن. واتە توركیا دەخوازێ پەكەكە لەناو ببات و لەم رووەوە داوای هاوكاری لە ئیدارەی كوردی دەكات. وەكو دەزانن هێزی سەرەكی پەكەكە لەو جوگرافیایەدایە".
مەزهەر باغڵی هەروەها دەڵێت "بێگومان توركیا ناخوازێ بەڕێز بارزانی بەناوی توركیاوە شەڕی پەكەكە بكات، داواكردنی ئەمەش راست نییە، بەڵام توركیا لە گیرسانەوەی ئەو گرووپە یاخییە لەهەرێمی كوردستان نیگەرانە. توركیا لە هەموو هەلومەرجێكدا لە مەسەلەی بەرەنگاربوونەوەی پەكەكە چاوەڕێی پشتگیرییە لە بەڕێز بارزانی. بێگومان كاتێك ئەو پشتگیریە دەبینێ، هەڵوێستی جیاوازتر دەبێ".
1/6/2016
منداڵانی کار، یان ئازار، دیاردەیەکی بە ڕواڵەت ئاسایی، بەڵام دڵتەزێن، تەنیا لە شاری سنە بە سەدان منداڵ، لەژێر گوشاری قورسی ژیان لە گۆشە و کەناری ئەو شارە بۆ بەدەستهێنانی بڕە پارەیەک رۆژەکانیان بەسەر دەبەن.
منداڵانی کار نەتەنیا لە شاری سنە، بەڵکوو لە سەرجەم شارەکانی کوردستانی رۆژهەڵات، بەدی دەکرێن، ئەو منداڵانەی تەمەنی منداڵییان لەپێناو بەدەستهێنانی بڕە پارەیەک بەفێڕۆ دەڕوات.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی (ئافتابی دڵ)، زۆربەی ئەو منداڵانەی لە شەقامەکانی شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات رۆژەکانیان لەپێناو دابینکردنی بژێوی ژیان دەبەنە سەر، منداڵانی چینی کەم داهات و هەژارن کە زۆر جار لەژێر گۆشاری دایک و باوکیان بۆ بەدەستهێنانی بڕە پارەیەک ڕەوانەی کۆڵان، شەقام، جادە، یان گەراجەکان دەکرێن و زۆربەیان بنێشت، نان، گۆڤار، یان بۆیاخی پێڵاویان لەدەستە و بە پاڕانەوە داوا لە خەڵک دەکەن شتێکیان لێ بکڕن.
موحسین شوجاعی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری کۆمەڵایەتیی سنە دەڵێ: "زۆربوونی ژمارەی دانیشتوان، زیادبوونی رێژەی پەراوێزنشینەکان و ئەو خێزانانەی لە دەرەوەی شارەکان دەژێن، هەروەها داهاتی کەمی خێزانەکان، بووەتە هۆی زیادبوونی ژمارەی منداڵانی کار لە کوردستانی رۆژهەڵات".
شوجاعی دەشڵێ: "زۆر جار منداڵانی کار دەکەونە داوی باندەکانی قاچاغچییەوە و تووشی بەڵاڕێداچوون و ئاکاری خراپ دەبن".
لەبارەی تەمەنی منداڵانی کار، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری کۆمەڵایەتی سنە ئاشکرای کرد، تەمەنی بچووکترین منداڵێ کار لەو شارە 8 ساڵە و رۆژانە 20 بۆ 25 هەزار تمەن داهاتییەتی.
سەرەڕای ئەوەی لە کوردستانی رۆژهەڵات، رێژی هەژاری و بێکاری لە ئاستیکی بەرز دایە و هیچ دەرفەتێکی کاری لە شارە کوردنشینەکان نییە و دابینەکری بژیوی زۆربەی خێزانەکان لەپێناو دابینکردنی بژێوی ژیاندا بە ناچار لە بنەماڵەکان دوور کەوێتەوە و ڕوو لە شارە گەورەکانی ئێران دەکەن، بەڵام بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سیاسەتی خۆیان سەبارەت بە ئاماری دانیشتوانی ئێران گوڕێوە و بەردەوام دروشمی منداڵی زۆرتر، ژیانی شادتر بەگوێی خەڵکدا دەدەن.
2/6/2016