شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە بۆ فیستیڤاڵی کان چونەتە فەڕەنسا، بڕیارە لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆببنەوە و داواکارییەکانی تایبەت بە پێشمەرگەی پێ بگەیەنن.
بەپێی زانیارییەکانی (باس‌نیوز) لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە دەستی کەوتووە، شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ئەندامێتیی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی حەفتا و سیروان بارزانی، فەرماندەی گشتیی میحوەری گوێڕ - مەخموور، لەگەڵ سەفین دزەیی، گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی بەشداریکردن لە فیستیڤاڵی کان، سەردانی فەڕەنسایان کردووە، بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە (22\5\2016)، سەردانی فرانسوا هۆلاند، سەرۆکی فەڕەنسا بکەن. سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە دیدارەکەی نێوان شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی فەڕەنسا، پەیامی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە فەڕەنسا دەگەیەنن و داوای هاوکاریی زیاتر بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەن.
هەر لەمبارەیەوە، جەبار یاوەر، ئەمنیداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: “ئەو شاندە لە فەڕەنسان، بەڵام نازانرێت لە بەرنامەی سەردانەکەیاندا بە دیاریکراوی چی باس دەکرێت؟ چونکە ئەوان بۆ بەشداری لە فیستیڤالی کان چوونەتە فەڕەنسا”.
22/5/2016
عامر ئەلمورشدی، ئەمینداری گشتی گردبوونەوەی عێراقی نوێ رایگەیاند، تا مەسعود بارزانی لوتکەی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان بێت، هەوڵی سەرکردەکانی عێراق بۆ رازیکردنی کورد بە مانەوەیان لە چوارچێوەی عێراقدا، هیچ بەرهەم و سوودێکی نابێت.
ئەلمورشدی گوتی: "کورد پەرلەمانتار، وەزیر، باڵاترین پۆست و بودجەیەکی جێگیریان لە دارایی عێراق هەیە، رێگاش نادەن سەرۆکوەزیرانی عێراق یەک پۆلیس و فەرمانبەر لە کوردستان دابمەزرێنێت، سەرەڕای هەموو ئەمانەش سەرکردەکانی کورد شەو و روۆژ داوای جیابوونەوە دەکەن".
ئەمینداری گشتی گردبوونەوەی عێراقی نوێ دەڵێت: "ئەگەر نیوەی عێراقیش بدرێتە کورد، ئەوا دەوڵەتی خۆیان هەر رادەگەیێنێنن، بۆیە ئەگەر بڕیاری گەل و سەرکردەکانی کوردستان دامەزراندنی دەوڵەتی کوردبێت، ئەوا با دوو درواسێی باشبین، هەروەک چۆن بارزانی لە رۆژانی رابردوو باسی کردبوو".
21/5/2016
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەتیدەکاتەوە کە سەرۆکی حکومەت رێگربێت لە رێککەوتنی نەوتی لەگەڵ ئێران و رایدەگەیێنێت: "سیاسه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌یه له هه‌موو بواره‌كاندا و له‌وانه‌ش له بوارى وزه‌دا، په‌یوه‌ندیى دۆستانه‌ى له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ هه‌بێت".
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سه‌فین دزه‌یى گوته‌بێژى حكومه‌تی هەرێمی کوردستان هه‌واڵێك رەتدەکاتەوە و رایدەگەیێنێت: "ماڵپەڕێک هه‌واڵێكى بێبنه‌ما و دوور له راستى بڵاو كردووه‌ته‌وه گوایه له رێگه‌ى سه‌رۆكوه‌زیران به‌ڕێز (نێچیرڤان بارزانی)یه‌وه به‌ربه‌ست خراوه‌ته به‌رده‌م رێككه‌وتنى بوارى نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامیى ئێران".
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "لێره‌دا دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و هه‌واڵه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌ڵه‌به‌ستراو، بێ بنه‌ما و دوور له هه‌موو راستییه‌كه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ناوى سه‌رچاوه‌كه‌ى نه‌هێناوه. گفتوگۆى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامیى ئێران ده‌رباره‌ى هاوكارى له بوارى وزه‌دا هه‌یه و له ئاستى ته‌كنیكیدا به‌رده‌وامه".
سەفین دزەیی جەختدەکاتەوە لەوەی كه "سیاسه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌یه له هه‌موو بواره‌كاندا و له‌وانه‌ش له بوارى وزه‌دا، په‌یوه‌ندیى دۆستانه‌ى له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ هه‌بێت و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش په‌یوه‌ندیى باشى له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامیى ئێران‌دا هه‌یه".
21/5/2016
خۆپیشاندانی پارێزگای بەسرە-ی باشووری عێراق، بە دوو بریندار و سەپاندنی قەدەخەی هاتووچۆ کۆتاییهات.
شەوی هەینی 20-5-2016 خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان پارێزگای بەسرە-شی گرتەوەو، دوای پەرەسەندنی خۆپیشاندانەکان پێکدادان لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان روویداو، لە ئەنجامدا دوو کەس برینداربوون.
دواتری هێزە ئەمنییەکان بڵاوەیان بە خۆپیشاندەران کرد و قەدەخەی هاتووچۆیان لە بەسرە راگەیاند.
پاشنیوەڕی رۆژی هەینی 20-5-2016 خۆپیشاندان لە بەغدا دەستیپێكرد، لەکاتی گەیشتنی خۆپیشاندەران بۆ بەردەم ناوچەی سەوز و باڵەخانەی پەرلەمان، هێزە ئەمنییەکان بە دار، گازی فرمێسك‌ڕێژ و دەستڕێژی گوللە هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران و لە ئەنجامدا 3 كەس كوژران و نزیكەی 600 كەسیش برینداربوون.
دوای بەغدا، خۆپیشاندان گەیشتە سێ پارێزگای دیكەی عێراق، لە ناسرییەش باڵەخانەی ئەو پارێزگایە كۆنترۆڵكرا، هەروەها لە پارێزگاكانی بابلی نێوەڕاستی عێراق و دیوانییە خۆپیشاندان بەڕێوەچوو.
21/5/2016
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە کە دەبێت سنوورە دەستکردەکانی سایکس بیکۆ بسڕدرێتەوە و سنوورە سرووشتییەکان، بە لەبەرچاوگرتنی پێناسە نەتەوەییەکان، دابڕێژرێتەوە.
له دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی (The Natinal)ی ئه‌مریكی، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، باسی له ڕێكه‌وتننامه‌ی سایكس بیكۆ کردووە و دەڵێت: “ئێستا ئەم ڕێککەوتننامەیە به هه‌ڵه‌ی سه‌ده هه‌ژمار ده‌كرێت. ئێستا سنووره‌كان به كردەیی هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه و پێویسته هه‌مووان دان به‌م ڕاستییه‌دا بنێن”. جەختیشی لەوە کردووەتەوە: “پێویسته پرسیار له خه‌ڵك بكرێت كه ئایا ده‌یانه‌وێت به یه‌كه‌وه بژین، یان حه‌ز ده‌كه‌ن جیا ببنه‌وه و سنووره‌كان به‌پێی خواست و ئیراده‌ی گه‌ل ده‌بڕێژنه‌وه؟ هیچ چاره‌سه‌رێك نابێت به‌سه‌ر خه‌ڵكدا بسەپێندرێت و هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك، پێویسته له ڕێگه‌ی ڕیفراندۆمەوە بێت”.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه هه‌رچه‌ندە فشار بۆ هێشتنه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ یه‌كتر زیاتر بێت، له كۆتاییدا هه‌ر شكست دەهێنێت. دووپاتیشی کردووەتەوە: “له هه‌رێمی كوردستاندا كاتی سه‌ربه‌خۆیی هاتووه، ئێمە له ڕێگای دیالۆگی ئاشتییانه‌وه كار بۆ ئه‌م مافەمان دەکەین”.
20/5/2016
حكومه‌تی ئێران به ردهوامه له تۆكمه‌تركردنی قه‌ڵا سه‌ربازییه‌كانی لە ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان. له هه‌ردوو قه‌زاكانی شنۆ و پیرانشار پاسداری زۆری له سه‌ربازگه‌كان كۆكردووەته‌وه و دواشی له هاونیشتمانیان كردووه چه‌كی بۆ هه‌ڵبگرن.
ره‌حیم مه‌نگوڕی، فهرماندەی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا) بە رووداوی گوت "ئێران له ته‌واوی ئه‌و سنوورانه ده‌ستیكردووه به جوڵەپێكردنی هێزه‌كانی و قه‌ڵای نوێ دروستده‌كات. ئەو ناوچانەی پڕپاسدار كردوون و خه‌ڵكی زۆری ناچار به سیخووریكردن كردووه. داوای له خه‌ڵك كردووه ببن به جاش و چه‌كی بۆ هه‌ڵبگرن".
جوڵه‌ی هێزه‌كانی ئێران لەكاتێكدایه ساڵێك بەسه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی دیموكرات بۆ شاخ تێپه‌ڕی. بەگوتەی فه‌رمانده‌كانی دیموكرات، جێگیربوونهوهیان له شاخ و نزیككه‌وتنه‌وه‌یان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان گه‌رموگوڕی خستووەته نێو خه‌ڵك و پێشمه‌رگه.
عه‌زیز سدقی، فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دیموكراتی كوردستان (حدك) بە رووداوی راگەیاند "گه‌رموگوڕی كەوتووەتەوە نێو خه‌ڵكی خۆمان و ریزه‌كانی پێشمه‌رگه. خه‌ڵك هه‌ركات له شاخ و نزیك رۆژهه‌ڵات پێشمه‌رگه‌كانی ده‌بینێت، رۆحیه‌تێكی وه‌به‌ردێته‌وه و هه‌ست به‌وه ده‌كات كه ده‌بێت خه‌بات بكات له‌پێناو به‌دیهێنانی ئازادی".
له‌ماوه‌ی ساڵێكی گه‌ڕانه‌وه‌یان، دوولایه‌نی دیموكرات (حدكا و حدك) چه‌ندین رێوڕه‌سمیان له شاخ و سنووره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوه‌بردووه، به تایبه‌ت هه‌ڵكردنی ئاگری نه‌ورۆز لەژێر ناونیشانی "رابوون". هاوكات بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ نێو رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
به‌درێژایی 60 كیلۆمه‌تر، ئێستا لوله‌ی تفه‌نگه‌كانی دیموكرات كه‌متر له 3 كیلۆمه‌تر له قه‌ڵا سه‌ربازییه‌كانی ئێران دوورن، له به‌رامبه‌ریشدا ئێران ته‌واوی سنوره‌كانی شنۆ و پیرانشاری تهلبهندكردووە. به‌ر له گه‌ڕانه‌وه‌ی دیموكرات ته‌نها پێنج قه‌ڵای سه‌ربازیی له‌و رووبه‌ره هه‌بوو، ئێستا نۆ قه‌ڵای دیكه‌شی لێ دروستكراون.
20/5/2016
رووسیا داوا لە تورکیا دەکات رێگە بە چاودێرانی نێودەوڵەتی بدات لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی باکووری کوردستان بكەن.
ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رۆژی پێنجشەممە19-5-2016 رایگەیاند "سەرەڕای هەموو هەوڵەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بۆ لێکۆڵینەوە لەبارەی پێکدادانەکانی باشووری رۆژئاوای تورکیا (باکووری کوردستان) بەڵام تورکیا رێگری لەچوونی چاودێرانی نێودەوڵەتی دەکات".
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ئاماژە بەوە دەكات، لەو ناوچانە پێکدادانی خوێناوی روویداوە، دەشڵێت "لە مانگی تەمموزی ساڵی رابردووەوە تاوەكو ئێستا زیاتر 300 کەسی سڤیل لەو ناوچانە کوژراون".
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا دەشڵێت، کردەوەکانی سوپای تورکیا لەو ناوچانە تەنانەت لەلایەن کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکانیشەوە سەرکۆنە کراوە و بەپێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ کراوە لەقەڵەمدراوە. "تەناتە رێگە نەدراوە هاوکاری تەندروستیش بگاتە بریندارەکان".
ماریا زاخارۆڤا پشتیوانی مۆسكۆی بۆ ناردنی تیمێکی چاودێریی نێودەوڵەتی سەربەخۆی بۆ لێکۆڵینەوە لەو رووداوەكانی باكووری كوردستان دەربڕی.
20/5/2016
کچێک و کوڕێکی گەنج لە دوو گوندی سەر بە شاری پیرانشار لە کوردستانی رۆژهەڵات کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێنا.
بەگوێرەی هەواڵدەرییە ناوخۆییەکانی کوردستانی رۆژهەڵات، کچێکی تەمەن 24 ساڵ، خەڵکی گوندی "شەختان" و کوڕێکی تەمەن 27 ساڵ خەڵکی گوندی "کۆنەلاجان"ی سەر بە شاری پیرانشار، دوێنی کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
بەرپرسێکی نەخۆشخانەی پیرانشار ڕای گەیاندووە: "کۆڕەکە لەڕێگای خواردنی حەب و کچەکەش بە خۆهەڵواسین کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێناوە، ماوەی خۆکوشتنی ئەو دوو گەنجە نیو کاتژمێر جیاوازی بووە".
دەگوترێ خۆکوشتنی ئەو دوو کەسە لە ماوەی نیو کاتژمێردا و لە دوو گوندی سەر بە پیرانشار هیچ پەیوەندییەکی بەیەکەوە نەبووە.
چەند رۆژ لەمەوبەریش لە شاری بۆکان دوو کەس لە یەک رۆژدا کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێنا، هاوکات لە هەفتەی ڕابردووش‌دا لە شاری سەقز چوار کەس کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێنا.
بەپێی ئامارەکان لە سەرەتای نەورۆزەوە تا ئێستا زیاتر لە 30 هاووڵاتیی ژن و پیاو لە شارە جیاجیاکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە هۆکاری جۆراوجۆر کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
کۆمەڵناسان هۆکارەکانی بەرزبوونەوی ڕێژەی خۆکوژی لە کوردستانی رۆژهەڵات بۆ کێشەی کۆمەڵایەتی، بێ‌کاری، ئابووریی، نەخۆشییە دەروونییەکان و ئاڵوودەبوون بە مادەی هۆشبەر دەگەڕێتەوە.
19/5/2016
ئەمەریکا کە سەرۆکایەتیی ھاوپەیمانێتی شەڕی دژ بەداعش دەکات ڕایگەیاند ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە عێراق 45% و لە سووریاش 20%ی خاکی لەدەست دەرھێنراوە.
گاری ڤۆلیسکی، جەنەراڵی ئەمەریکی کە لە عێراقە بە (تریبون نیوز)ی ڕایگەیاندووە، بەھۆی ئەوەی کە داعش لە عێراق نزیکەی نیوەی خاکەکەی کە داگیر کردبوو، لەدەست داوە و ھێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ئەو شوێنانەی لێی ماوەتەوە بەردەوامە، بۆیە پەنا بۆ کردەوەی تیرۆریستی دەبات، وەک ئەو تەقینەوانەی کە لە لە چەند رۆژی ڕابردوودا بەغدا ئەنجامی داون.
بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەی (یوئێس ئەی تودەی)، بەرەپێشەوەچوون لە سووریا لاوازترە و تا ئێستا 20%ی خاکەکەی لەدەست دەرھێنراوە، چونکە ئەمەریکا لەوێ گرفتی ھێزە چەکدارە جیاجیاکانی ھەیە و خەریکە خۆی ھێزەکان ڕادەھێنێت تا بتوانن بەرپەرچی داعش بدەنەوە و دەریبکەن.
19/5/2016
نرخی دراوەکان بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە 19/ 2016/5 بەمشێوەیەیە:
100 دۆلاری ئەمریکی = 130.000 دینار
100 یۆرۆ = 147.000 دینار
100 پاوەند = 186.000 دینار
100 هەزار تومەن = 38.000 دینار
100 لیرەی تورکی = 47.000 دینار
19/5/2016
بە مەبەستی تاوتوێکردن و دەربڕینی هەڵوێست سەبارەت بە ڕێککەوتنەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتیی کوردستان کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات.
بە گوێرەی زانیارییەکانی(باس‌نیوز)، ئەمڕۆ چوارشەممە 18\5\2016، کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتیی کوردستان، لە سەڵاحەدین بەڕێوە دەچێت و تێیدا گفتوگۆ سەبارەت بە هەڵوێستی پارتی بەرامبەر بە ڕێککەوتنەکەی نێوان یەکێتی و گۆڕان دەکرێت.
پێشتر، سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی و لە وەڵامی پرسیارێکی (باس‌نیوز)دا ڕای گەیاندبوو: "ڕێککەوتننامەی ستراتیژیی نێوان یەکێتی و پارتی هەڵنەوەشاتەوە و هێشتا بەردەوامە".
دوێنێ هەریەک لە کۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی و نەوشیروان مستەفا، ڕێکخەری گشتیی گۆڕان، بە ئامادەبوونی جەلال تاڵەبانی، ڕێککەوتنێکیان واژوو کرد، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، ئەرسەلان بایز و مەحموود سەنگاوی، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، ئازاد جوندیانی، ئەندامی یەدەگی مەکتەبی سیاسی و حەمەی حەمە سەعید، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی لە مەراسیمەکەدا، گومانەکان لەسەر بوونی ناڕەزاییەکی فراوان لەنێو یەکێتی لە دژی ڕێککەوتنەکە زیاتر بوون.
18/5/2016
هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رایگەیاند "دەبێت پەکەکە داوای لێبورد بکات".
سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی هەدەپە رایگەیاند " ئەو کەسانەی بەرپرس بوون لە هێرشکردنە سەر یەکێک لە گوندەکانی سەر بە دیاربەکرد " ئامەد" دەبێت داوای لێبوردن بکەن ".
رۆژی 17-5-2016 سەڵاحەدین دەمیرتاش لە کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانییدا لەگەڵ حیزبەکەی لە ئەنقەرە هەروەها گوتی " دەمانەوێت رایبگەیەنین کە ئێمە ئەو جۆرە هێرشە قبوڵ ناکەین و ئیدانەی دەکەین" و، جەختیشی کردەوە لەوەی "ئەو جۆرە هێرشە هیچ جۆرە روونکردنەوەیەکی ناوێت و نابەرپرسانەیە".
هاوسەرۆکی هەدەپە باسی لەوەش کرد، کە هەرگیز پارتەکەی لەسە کوشتنی هاووڵاتیانی مەدەنی بێدەنگ نەبووە و ئێستاش بەهەمان شێوە لەسەری بێدەنگ نابێت ئەمەشی دوای خوێندنەوەی ناوی ئەو 16 کەسە گوت، کە لەو هێرشەی پەکەکەدا کوژرابوون.
رۆژی 12-5-2016 16 کەس کوژران و، 23 کەسی دیکەش برینداربوون کاتێک ئۆتۆمبێلێکی پڕ لە ماددەی تەقەمەنی پەکەکە تەقییەوە، دواتر پەکەکە لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند " ئۆتۆمبێلەکە بەهۆی رووداوێکەوە تەقیوەتەوە، چونکە ئەو ئۆتۆمبێلە ماددەی تەقەمەنی تێدابووە و خەڵکی گوندەکەش تەقەیان لێکردووە بۆیە پییاندا تەقیوەتەوە".
پارتی کرێکارانی کوردستان لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە " بڕیاربوو ماددە تەقەمەنییەکان بۆ شوێنێکی دیکە بەهۆی ئۆتۆمبێلەکەوە بگوازرێنەوە نەوەک بتەقێندرێتەوە".
18/5/2016
مانوێل مارتۆرێل، نووسەرێكی ئیسپانیی شارەزای كێشەی كوردە، لە كتێبە نوێیەكەیدا ئاماژە بەوە دەكات كە جەنگی سووریا و عێراق بوونە هۆی ئەوەی چاوی هەموو جیهان بكەوێتە سەر كورد، ئەمەش دەرفەتی ئەوەی پێداون كە بە وردی كار بۆ بەدیهێنانی خەونی خۆیان بكەن.
مارتۆرێل دەربارەی ئەوە بە (رووداو)ی گوت "كورد لە ساتەوەختێكی مێژوویی بێوێنەدا دەژین. بۆ یەكەمجارە لە مێژوودا، هەموو زلهێزەكانی جیهان، رووسیا، ئەمریكا و یەكێتی ئەوروپا دان بە بایەخی فاكتەری كورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەنێن."
مارتۆرێل كە بەمدواییە كتێبە نوێیەكەی بە ناوی كورد (Kurdos) بە ئیسپانی بڵاوبووەتەوە، پێیوایە بۆ یەكەمجارە جیهان خەریكە پەی بەوە دەبات كە كورد تێڕوانینێكی سێكولار و میانڕەوانەی هەیە، ئەمە جگە لەوەی شارەزایی و توانایەكی باشیشیان لە جەنگی دژی چەكدارانی گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) پێشانداوە.
بەڕای نووسەرە ئیسپانیەكەی كتێبی كورد "هەتا ئێستا هێزە جیهانییەكان تەنیا پشتگیری‌یان لە دیكتاتۆر و بزووتنەوە ئیسلامییەكان دەكرد، بەڵام ئێستا خەریكە تێدەگەن لەوەی روانگەی فیدراڵیی كورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكرێت رێگەیەك بێت بۆ دەرچوون لەو قەیرانە گەورەیەی كە ئەو بەشەی جیهانی داگرتووە، ئەمەش لە كاتێكدا رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خۆی لەڕووی ئایینی و كولتوورییەوە ناوچەیەكی فرە رەنگە."
مانوێل مارتۆرێل بە یەكێك لە شارەزاترین لێكۆڵەرە ئیسپانییەكان لەبارەی كورد لە قەڵەم دەدرێت، ئەو لە كتێبەكەیدا دەیەوێت ئەوە روون بكاتەوە كە بۆچی كوردی زۆرینە سوننە، ئەم جەنگە قورسە لە دژی داعش و گرووپ و بزووتنەوە ئیسلامییە توندڕەوەكانی دیكە لە عێراق و سووریا دەكات، لەم پەیوەندییەدا مارتۆرێل دەڵێت "كتێبەكەی من دەیەوێت ئەوە بۆ رۆژئاواییەكان روون بكاتەوە كە ئەمجۆرە هەڵوێستەی وا دەكات ئیسلام لەگەڵ دیموكراسی و پێكەوەژیانی ئایین و كولتوورە جیاوازەكان بگونجێ، شتێكی نوێ نییە و كورد هەموو كات پشتگیریی لێكردووە."
یەكێكی دیكە لە ئامانجەكانی كتێبەكەی ئەم لێكۆڵەرە ئیسپانییە ئەوەیە دڵنیایی بە رۆژئاواییەكان بدات كە تەنیا جۆرە تێڕوانینێكی دیاریكراو بۆ ئیسلام دەكرێت مەترسی بۆ سەر جیهان دروستبكات و زۆربەی كۆمەڵگا ئیسلامییەكان هیچ مەترسییەك بۆ سەر جیهان دروست ناكەن. مارتۆرێل رای وایە "موسوڵمانەكان و كۆمەڵگە نا-موسڵمانەكان زیاتر لە هەموو كەس حەز دەكەن هەڕەشەی داعش كۆتایی بێت، لە كاتێكدا ئەم گرووپە هەڕەشەیە بۆ سەر ئەو شێوازە ژیانەی بۆ سەدان ساڵە لە ناوچەكەدا پەیڕەو دەكرێت."
بەشێكی دی لە كتێبی "كورد" بۆ باسكردن لە رەوشی ئێران، عێراق، توركیا و سووریا لە ماوەی چەندین ساڵی رابردوودا تەرخان كراوە. لەوێدا ئیدانەی هەڵمەتی حكومەتەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا لە دژی كورد دەكات كە نووسەری كتێبەكە بە هەڵمەتی "پاكتاوی نەتەوەی كورد" ناوی دەبات.
جەنگی دژی داعش و ئیدانەكردنی جینۆسایدی كوردە ئێزدییەكانی ناوچەی شنگال و كۆمەڵگە كوردی و مەسیحییەكانی دیكە لەسەر دەستی ئەم گرووپە بەشێكی دیكە لە كتێبەكە پێكدەهێنن و ئەمە لە هەڵبژاردنی بەرگی كتێبەكەشدا رەنگدانەوەی هەبووە: بەرگی كتێبەكە شەڕڤانێكی ئافرەتی كوردە كە پەنجەكانی بە نیشانەی سەركەوتن بەرزكردووەتەوە، وەكوو مارتۆرێل ئاماژەی بۆ دەكات "وێنەكە لەلایەن دەزگای چاپی كتێبەكەوە هەڵبژێردراوە، هۆی ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئافرەتانی كورد بەهۆی بەشدارییان لە جەنگی دژی داعشدا جەماوەرێكی زۆریان هەیە. بەشداریی ئافرەتانی كورد لە جەنگ لە سووریا، عێراق، ئێران و توركیا ئەو وێنە باوەی سڕیوەتەوە كە لەبارەی ئافرەتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هەبوون".
مارتۆرێل هەروەها گوتی "بوونی ئافرەتی كورد لە بەرەكانی پێشەوەی جەنگ بەمەبەستی وەستاندنی ئەو گرووپەی هەڕەشە لە هەموو جیهان دەكات، وای كرد چاوەكان بكرێنەوە."
"كورد"ەكەی مانوێل مارتۆرێل لەلایەن دەزگای چاپ و وەشانی لۆس لیبرۆس دێ لا كاراتا چاپكراوە و ئەم مانگە بۆ یەكەمجار لە شاری پاپملۆنا نمایش كرا، مارتۆرێل ئەزموونێكی درێژی لەگەڵ كولتووری كوردیدا هەیە و چەندین ساڵ لەمەوبەر داستانی مەم و زینی بە زمانی باسكی داڕشتەوە.
چاپكراوەكانی مانوێل مارتۆرێل لەبارەی كوردەوە
كورد... مێژووی خۆڕاگری- ساڵی 1991
كوردستان- ساڵی 2002
كوردستان... گەشتێك بۆ وڵاتێكی قەدەغە- ساڵی 2005
مەم و زین بە زمانی باسكی- ساڵی 2010
كورد ئەمەیە... شرۆڤەكردنی نەتەوەیەك- ساڵی 2014
كورد- ساڵی 2016.
18/5/2016
سه‌رچاوه ئاگادارهكانى لوبنان، ئاشكراى ده‌كه‌ن، لیوا قاسم سوله‌یمانى، فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى سه‌ر به سوپای ئێران، باڵى سه‌ربازى حزبوڵاى لوبنانى راسپاردووه كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان دژ به ئیسرائیل رابگرن و روو بكه‌نه سعوودیه.
سایتى "میدیل ئیست ئاى"ـى بەریتانى، بڵاوی كردووه‌ته‌وه، جه‌نڕاله ئێرانییه‌كه، له سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌م دواییه‌ی دا بۆ لوبنان كه به مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له پرسه‌ى فه‌رمانده‌ى ئه‌و حزبه مسته‌فا به‌دره‌دین سه‌ردانى ئه‌و وڵاته‌ى كرد، جێگره‌وه‌یه‌كی بۆ ئه‌و فه‌رمانده كوژراوه‌ى داناوه، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌كه بۆ توندوتۆڵیی په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێران و حزبه‌كه‌ى حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا.
هه‌ریه‌ك له ئێران و حزبوڵڵا، به‌رپرسیارێتى كوژرانى به‌دره‌دین، ده‌خه‌نه سه‌ر گرووپه "ته‌كفیرییه‌كان" و پێیان وایه ئه‌و گرووپانه له‌لایه‌ن سعوودیه‌وه پاڵپشتى ده‌كرێن.
سایته بریتانییه‌كه ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات، كه ئه‌و كه‌سه‌ى شوێنى فه‌رمانده كوژراوه‌كه ده‌گرێته‌وه، ناوى فوئاد شوكرە و به حاجى موحسن، ناسراوه كه ته‌مه‌نى 55 ساڵه، هه‌روه‌ها هاتووه :"حاجى موحسن یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانى حزبه‌كه".
راسپارده‌كانى جه‌نه‌ڕاڵه ئێرانییه‌كه بۆ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانى حزبوڵڵا بۆ گۆڕینى ئاراستەی كرده‌وه‌كانیان و ئاڕاسته‌كردنى ئامانجه سه‌ربازییه‌كانیان له ئیسرائیله‌وه بۆ سعوودیه.
18/5/2016