رۆژنامەی (تایمز)ی لەندەن نووسیویەتی، سەدام حوسێن، سەرۆک کۆماری لەسێدارەدراوی عێراق، لە دوایین شەوی ژیانیدا هیچی نەخواردووە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەو ڕۆژنامەیە، چێشلێنەرەکەی سەدام لە دوایین شەوی ژیانیدا مریشکی بۆ سوور کردبووەوە و هاوکات جگەرەشی بۆ بردبوو، بەڵام هیچی نەخواردووە.
سەدام بە خوێنڕێژترین سەرکۆماری مێژووی عێراق ناسراوە و لە ماوەی دەسەڵاتداریی خوێدا سەدان تاوانی دژە مرۆڤایەتی ئەنجام داوە لە هیچ چەشنە تاوانێک بەرامبەر هاووڵاتیانی خۆی درێخیی نەکردووە.
لە تاوانەکانی سەدام دەتوانین ئاماژە بە ئەنفالکردنی هەزاران کورد، کیمیابارانکردنی هەلەبجە، سەرکوتی شیعەکان و داگیرکردنی کوێت بکەین.
9/5/2016
71 ساڵ بەسەر سەرکەوتنی سوپای رووسیا بەسەر نازییەكاندا لە جەنگی جیهانیی یەكەم تیدەپەڕێت و حکومەتی رووسیا بەو بۆنەیەوە هەموو ساڵێک یادی سەرکەوتنی سوپاکەی لە هەموو شارەكان دەکاتەوە، گەورەترین ئاهەنگ و نمایشی سەربازیش لە مۆسكۆ دەبێت. ئەمساڵ تۆڕی میدیایی رووداو وەک یەکەم میدیای کوردی بەفەرمی بۆ رێوەڕەسمەکە بانگهێشتکراوە.
خالید حوسێن، پەیامنێری رووداو لە مۆسکۆ رایگەیاند، رۆژی دووشەممە 9ی ئایاری 2016، حکومەتی رووسیا یادی سەرکەوتنی 71 ساڵەی سوپاکەی دەکاتەوە کە لە جەنگی یەکەمی جیهان بەسەر نازییەکاندا بەسەرۆكایەتی هیتلەر سەرکەوتنی تۆمارکردووە، بەو بۆنەیەوە لە 9 ی ئایاری هەموو ساڵێک یادی سەرکەوتنەکەی سوپای رووسیا دەکرێتەوە.
پەیامنێری رووداو گوتیشی "لە مەیدانی سووری مۆسکۆ یادی سەرکەوتنی سوپای رووسیا دەکرێتەوە و ئێستا رێوڕەسمەكە بە بەشداری ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی ئەو وڵاتە دەستیپێكردووە و، تێیدا چەند یەکەیەكی سەربازی ئامادەن و نمایشی سەربازی پێشكەش دەكەن، هاوکات ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیانی رووسیش لە رێوڕەسمەکەدا بەشدارن".
خالید حوسێن ئاماژەی بەوەش کرد، بۆ یەکەمجارە حکومەتی رووسیا کەناڵێکی میدیایی کوردی بانگهێشتی ئامادەبوونی رێوەڕەسمی سەرکەوتنی رووسیا و سوپاکەی دەکات.
ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی رووسیا لە رێوڕەسمەكەدا گوتارێكی پێشكەشكرد و رایگەیاند، لەم رۆژەدا بە سەدان تانک و فڕۆکە بەرگرییمان لە وڵاتەکەمان کرد و، رووسیا لەم رۆژەدا نائومێدی بە ئومێد گۆڕی.
پوتین هەروەها گوتی " ئەم رۆژە وەرچەرخانێکی گەورەبوو بۆ رووسیا و وایکرد دووژمنانی رووسیا مل کەچ بکەن". ئاماژەی بەوەشكرد ئەوكاتەی هیتلەر هێرشیكردووە، رووسیا هیچ بژاردەیەکی دیکەی لەبەردەستدا نەبووە جگە لە بەرگری.
9/5/2016
ئاژانسی "فارس‌نیوز"ی ئێرانی نزیك له‌سوپای پاسداران، باس له دابه‌شكردنی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات له‌سه‌رده‌ستی ئه‌مریكا و ئه‌وه‌ی سایته‌كه ناوی ناوه" ئیمپریالیزمی جیهانی".
له‌وباره‌یه‌وه ده‌نوسێت: " ئیمپریالیزمی جیهانی ماوه‌یه‌كی زۆره دابه‌شكردنی ناوچه‌كه‌ی خستۆته ناو به‌رنامه‌ی كاری خۆیانه‌وه. بۆئه‌وه‌ش گروپه تیرۆریسته‌كان و جودایی خوازه‌كانیان به‌كارهێناوه، هه‌ر له‌سوریا و پاكستانه‌وه، تاكو ده‌گاته لیبیا و عێراق و توركیا و وڵاتانی تری ئیسلامی".
هه‌روه‌ها ده‌نوسێت: " چه‌مكی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، یه‌كێكه له‌و چه‌مكه هه‌ره باوانه‌ی كه‌له‌دوای هێرشه‌كانی 11/سێپته‌مبه‌ره‌وه له‌سه‌ر زاری سیاسییه‌كانی ئه‌مریكا زۆرترین جار به‌كارده‌هێنرێت. لێدوان و قسه‌ی زۆر هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خشه‌ی دابهشكردنهوهیهی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. هه‌ندێك پێیان وایه دابه‌شكردنی فه‌له‌ستین ئه‌زمونێكی سه‌ركه‌وتوو بووه بۆ ڕۆژئاوا، چونكه توانای عه‌ره‌بیان بۆ ده‌ركه‌وتووه كه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێشهاتی له‌و جۆره‌دا ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها ده‌نوسێت: " پرۆسه‌ی داگیركردنی عێراق سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوو".
جگه‌له‌وه‌ش ده‌نوسێت: " سیاسه‌تی ڕۆژئاوا و وڵاته كاریگه‌ره‌كانی ناوچه‌كه ئه‌وه‌یه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست دابه‌ش بكرێت و، چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی بچوكی لێ دروست بكرێت".
8/5/2016
ڕۆژنامه‌ی"واشنتۆن پۆست"ی ئه‌مریكی ئاشكرای كرد كه ئێران فشاری خستۆته سه‌ر "موقته‌دا سه‌در" تاكو جموجوڵه‌كانی ناڕه‌ازیی له‌دژی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق ڕابگرێت.
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه تاران له‌دوای ناڕه‌زاییه‌كان بانگهێشتی سه‌دری كرد، له‌كاتێكدا خۆپیشاندانه‌كانی لایه‌نگرانی سه‌در داوای ده‌رچوونی ئێرانی له‌عێراق ده‌كرد. ئامانجێكی تری ئێران له‌دانانی ئه‌و فشاره ئه‌وه‌یه كۆتایی به‌ناكۆكییه‌كانی ناوماڵی شیعه بێت.
له‌وباره‌یه‌وه"سه‌لاح عه‌بدولڕه‌زاق" به‌ڕۆژنامه‌ی "واشنتۆن پۆست"ی ڕاگه‌یاند: " ئێرانیش وه‌كو ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت عێراق سه‌قامگیربێت، به‌تایبه‌تی ئۆقره‌یی به‌غدا بۆ ئه‌وان زۆر گرنگه".
ئه‌و به‌رپرسه جه‌خت له‌گرنگی ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ئێران ڕۆڵی ناوهنگیر بگێڕێت له ناكۆكییه‌كانی نێوان شیعه‌و سوننه‌دا، به‌تایبه‌تی چونكه ئێران نیگه‌ران بوو له‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز، بۆئه‌وه‌ش به‌رپرسیارێتییه‌كه خرابووه سه‌ر موقته‌دا سه‌در.
8/5/2016
گۆڕان و یەکێتی دوو هێزی سەرەکی باشووری کوردستانن، زیاتر لە ساڵێکە باس لە رێککەوتنێک دەکرێت لەنێوان یەکێتی و گۆڕاندا، بەڵام دەنگی نوێ بڵاوە کار گەیشتووەتە واژۆکردن، لەسەر رێکكەوتنەکە زۆر دەنووسرێ و دەگوترێ، بەشێک لە ئەندامانی یەکێتیش پێیانوایە رێکكەوتنەکە هەڵەیەکی سیاسی گەورەیە بۆ یەکێتی، مەبەستی گۆڕان ئەوەیە گوشاری پێبخاتە سەر پارتی. ئەوان دەشڵێن گۆڕان دەیەوێ یەکێتی وەک حیزبێکی کارا و کاریگەر بقۆزێتەوە بۆ ئامانجێک کە خزمەت بە گۆڕان دەکات نەک یەکێتی.
بەپێی زانیارییەكان، رێکكەوتنەکە هەوڵێکە بۆ جێبەجێکردنی هەندێك لە خاڵەکانی لێکگەیشتنی دەباشان، بە زیادەی هەندێ پرسی دیکە کە لەگەڵ بەرژەوەندی حیزبی لەم قۆناخەدا دەگونجێن، یەکخستنی فراکسیۆنەکانی یەکێتی و گۆڕان لە ئاستی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، پەرلەمانی کوردستان و عێراق لە خاڵە سەرەکییەکانن. هەردوولا دەیانەوێ سیستەمی حوکمڕانی وەک بەغدا پەرلەمانی بێت، دەستوور هەمواربکرێتەوە و هەندێ بڕگەی لێ بگۆڕدرێن. لەدوای هەڵبژاردنی 2017 وە یەکێک لەم پۆستەكانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لای ئەم 2 حیزبە دەبێت، ئیدی خۆیان رێکدەکەون لە دەست کامیاندا بێت.
نێوەڕۆكی رێککەوتنی گۆڕان و یەکێتی
- یەکخستنی فراکسیۆنەکانیان لە ئەنجوومەنی پارێزگاکان و پەرلەمان.
- گۆڕینی سیستەمی حوكمڕانی لە سەرۆکایەتییەوە بۆ پەرلەمانی.
- هەموارکردنەوە دەستوور و گۆڕینی چەند بڕگە و ماددەیەک.
- وەرگرتنی یەکێک لە پۆستەکانی سەرۆکی هەرێمی كوردستان و سەرۆکوەزیران.
كورسییەكانیان لە پەرلەمانەكانی كوردستان و عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاكان
کورسییەکانی گۆڕان
24 پەرلەمانی کوردستان
8 پەرلەمانی عێراق (پەرلەمانتارێكی دیكەشی بەهۆی گرژییەكانی بەغدا دوورخستەوە)
ئەنجوومەنی پارێزگاکان
12 سلێمانی
4 هەولێر
2 دهۆک
یەکێتی لە پارلەمانی کوردستان 18 کورسی هەیە
لە پەرلەمانی عێراق 21 كورسییە
ئەنجوومەنی پارێزگاکان
11 سلێمانی
6 هەولێر
2 دهۆک
بەپێی ئەنجامی دوایین هەڵبژاردن لە ئاستی عێراق و باشووری کوردستان
گۆڕان و یەکێتی دوو لایەن خاوەنی زیاتر لە ملیۆنێک و 300 هەزار دەنگن، کە دەکاتە زیاتر لە 35% دەنگەکانی باشووری کوردستان.
مێژووی پەیوەندییەكەیان:
نەوشیروان مستەفا ئەمین لە ساڵی2006 لە یەکێتی جیابووەوە و کۆمپانیای وشەی دامەزراند،
لە ساڵی 2009 لەسەر نێوی بزووتنەوەی گۆڕان بەشداریکرد لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان. بوو بە هێزی دووەم لە ئاستی باشووری کوردستان، یەکەم رێککەوتنی نێوان گۆڕان و یەکێتی دەگەڕێتە وە بۆ 24-09-2012 لەنێوان جەلال تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا بەناوی لێکگەیشتنی دەباشان.
لەدوای دروستبوونی قەیرانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان بزووتنەوەی گۆڕان لێژنەیەکی پێكهێنا بەمەبەستی ئامادەکردنی پڕۆژەیەک بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی دەباشان، لەم چوارچێوەیەدا سەرەتای مانگی دوو پڕۆژەیەکی سێ خاڵییان داوەتە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان. بڕیارە رێککەوتنەکە رۆژی یەکشەممە 8-5-2016 لە سلێمانی واژۆبکرێت.
8/5/2016
شازادەیەکی سعودی، کە پێشتر سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ئەو وڵاتە بووە، رایدەگەیەنێت، کە بەدەستهێنانی چەکی ناوەکی، یەکێک دەبێت لە بژاردەکانی وڵاتەکەی.
شازادە تورکی بن فەیسەڵ، سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگریی سعودیە لە دیبەیتێکدا، کە لەگەڵ یەعقوب ئەمیدرور، ژەنەڕاڵێکی ئیسرائیلی لە ئەمریکا ئەنجامی دا، رایگەیاندووە، کە لە ئەگەری ئەوەی ئێران رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی پێشێڵ بکات، ئەوا وڵاتەکەی رێکاری پێویست دەگرێتە بەر لە دژی ئەو وڵاتە.
لە مانگی تەمموزی 2015، شاندی دانوستاندنکاری ئیران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک گەیشتنە رێککەوتن و بەپێی بەندەکانیشی، ئێران بەرنامە ناوەکییەکانی رادەگرێت. هەردوو وڵاتی سعودیە و ئیسرائیل بە توندی دژی ئەم رێککەوتنە وەستانەوە و پێیان وابوو ئێران پابەندی بڕیارە نێودەوڵەتییەکان نابێت.
شازادر تورکی فەیسەڵ هیوای خواستووە چەکی ناوەکی لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەمێنێت و ژەنەڕاڵ یەعقوب ئەمیدروریش پێیوایە، ئێران لە 10 بۆ 15 ساڵی داهاتوودا، دەبێتە خاوەنی چەکی ناوەکی.
7/5/2016
مەسروور بارزانی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستا جەخت دەکاتەوە کە سەربەخۆیی بۆ ھەرێمی کوردستان باشترین ھەڵبژاردەیە و جیا بوونەوەیەکی دۆستانە لە بەغدا نابێتە مەترسی بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە.
لە وتارێکیدا بۆ ماڵپەری (Washington Post)ی ئەمریکی، مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، لە دوای روخانی عوسمانییەکان و دروستبوونی عێراق، ئەو وڵاتە شکستی ھێیناوە و خەڵکانێک، بە کەمترین لێکچوون و خاڵی ھاوبەش، "ناچار کراون بەیەکەوە بەرەو داھاتوویەکی نادیار بڕۆن".
مەسرور بارزانی لە وتارەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە پێویستە هەموو لایەک دان بەوەدا بنێن، کە مانەوەی کوردستانی باشوور لە ناو سنووری عێراقی "شکستخواردوو"، جگە لە کێشە و دوژمنکاری دروستکردن بۆ گەلی کوردستان، هیچ ئەنجامێکی دیکەی نابێت.
راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان داگیرکردنی شاری مووسڵ لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش لە مانگی حوزەیرانی 2014 دەخاتە ئەستۆی سوپای عێراق و رایگەیاندووە، عێراق دوای کۆتایی هاتنی ستەمی سەدام حوسێنیش، "ھەمان ئەو وڵاتەیە، کە نەیتوانیوە ھاووڵاتییەکانی بپارێزێت و بەرژەوەندییکانی خۆی دیاری بکات".
مەسرور بارزانی هەروەها رایگەیاندووە، کە بە یەکەوە ژیانی "بەزۆر" لە نێوان پێکهاتەکانی عێراق، ھیچ ئەنجامێکی نەبووە، بۆیە "ھەرێمی کوردستان ڕیفراندۆمێک ئەنجام دەدات بۆ بنیادنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆی خاوەن سەروەری".
ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان پێشیوایە ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان نەک ھەر ھیوا بە کوردەکان دەبەخشێت، بەڵکو دڵنیاییش بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دابەشبوو دەگەڕێنێتەوە.
مەسرور بارزانی لە وتارەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لە دوای ڕوخانی ڕژێمی سەددام حوسێین، هەرێمی کوردستان خۆی وەک "ھاوپەیمانێکی باوەڕپێکراو" بۆ وڵاتانی دراوسێ سەلماندووە، "بووەتە بەشێکی کاریگەر لە شەڕی دژ بە داعش، ھێزی سەربازی چەندین وڵات لە ھەرێمی کوردستان ھەن و ھەروەھا قوربانیی زۆرمان بۆ ڕزگارکردنی ناوچە عەرەبنشینەکان داوە".
بارزانی لە باسی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی مووسڵ ئاماژەی بە پێشڕەویی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کردووە، کە بەشێکی زۆری ناوچە داگیرکراوەکانی رزگارکردووەتەوە و رایگەیاندووە، "دەمانەوێت ڕۆڵێکی کاریگەرمان ھەبێت لە وەدەرنانی چەکدارانی داعش لەم شارە".
ھەروەک ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، ھەرێمی کوردستان دەرگای بۆ سەدان ھەزان ئاوارە و پەنابەر واڵا کردووە، لەنێویشیاندا ژمارەیەکی زۆری کریستیان ھەن، کە لە شارەکانی مووسڵ و بەغداوە پەنایان بۆ کوردستان ھێناوە و "بەدوای ئەو لانە ئارامە دا دەگەڕێن، کە حکومەتی عێراق نەیتوانیوە بۆیان فەراھەم بکات".
ئەو بەرپرسە باڵایەیەی ھەرێمی کوردستان پێیوایە لە کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا، هەرێمی کوردستان هۆکار نەبووە، "ئێمە پشوومان درێژ بووە، بەڵام ڕێککەوتنەکان بەردەوام پێشێل کراون. لە ھەموو ڕێککەوتنێکدا، وەک بەشێک لە وڵاتی عێراق ئەرکەکانمان بۆ دیاری کراوە، بەڵام ھەرگیز مافەکانمان دیاری نەکران. ھەرکەسێک لە بەغدا دەسەلاتی گرتە دەست، ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ نەکرد و بەڵێنەکانی پشتگوێ خست. تەنانەت ئەگەر سەرکردەیە ھاتبێت نییەتکی باشتری بەرامبەرمان ھەبووبێت، نەیتوانیوە بەسەر سیستەمێکدا زاڵ بێت، کە لە مافەکانمان دوورمان دەخاتەوە. بە زمانێکی سادە، ھیچ متمانەیەک لە نێوان ئێمە و حکومەتی ناوەنددا نییە و پەیوەندییەکان یەک ناگرنەوە".
لە کۆتایی وتارەکەیدا مەسرور بارزانی باس لەوە دەکات، کە چارەسەری کێشەکانی هەولێر و بەغدا "لە بەغدایە، چونکە کورد ھەموو ھەڵبژاردەکانی لەگەڵ حکومەتی عێراق تاقیکردەوە، بەڵام ھیچیان سەرکەوتوو نەبوون".
بارزانی رێگایەکی کورت بۆ چارەسەریی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دادەنێت و رایدەگەیەنێت، جیابوونەوەی کوردستانی باشوور "تاکە ھەڵبژاردەی بەردەستە" و سووربوونی گەلی کوردستانیشی لەسەر ھەنگاونان بەرەو سەربەخۆیی دووپات کردەوە و نووسیویەتی، "سەرەتا پێویستە لەگەڵ بەغدا کار لەسەر جیابوونەوەیەکی ئاشتییانە بکەین، کە بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانی ھەردوولا بپارێزێت".
هەروەک بارزانی رایگەیاندووە، پرۆسەی سەربەخۆبوونی کوردستان دەستیپێکردووە و پشتگیری بەرفراوانی لایەنە کوردییەکانی بەدەستھێناوە و "لە ئایندەشدا گفتوگۆ لەگەڵ تورکیا و ئێران ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەی دڵینا بکرێنەوە، کە ئەم ھەنگاوەی ھەرێمی کوردستان سنووردەکانی ئەوان ناسەقامگیر ناکات".
مەسرور بارزانی پێشیوایە ئێستاش، کە کوردستانی باشوور هەرێمێکە لە ناو سنووری عێراق، هێزێکی کاریگەرە لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی" و باس لەوەش دەکات، کە سەربەخۆیی ڕێگە بە کوردستان دەدات دەستی بگات بە چەکی زیاتر و لە بازارەکانی نەوت و غازدا رۆڵێکی دیار و کاریگەری ھەبێت.
7/5/2016
راوێژکارێکی باڵای رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران رایدەگەیەنێت، کە وڵاتەکەی رێگا نادات سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق بگۆڕدرێن.
عەلی ئەکبەر ویلایەتی، گەورە راوێژکارێکی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران رایدەگەیەنێت، کە وڵاتەکەی رێگا نادات "نە ئەمەریکا و نە ھیچ وڵاتێکی دیکە بڕیارە لە عێراق بدات".
لە کاتێکدا چاودێران رایدەگەیەنن، کە ئێران بە تەواوی کۆنتڕۆڵی عێراقی کردووە، عەلی ئەکبەر ویلایەتی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەل رۆژنامەیەکی لوبنانی رایگەیاندووە، "عێراقییەکان خۆیان بڕیار لەسەر ئایندەی خۆیان دەدەن".
رۆژی شەممە 30ـی نیسانی 2016، دوای دواخستنی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ رۆژی سێشەممەی هەفتەی دواتر، لایەنگرانی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر هێرشیان کردە سەر پەرلەمانی عێراق و داگیریان کرد و گرتەی ڤیدیۆیی سووکایەتیکردن بە پەرلەمانتارانیان بڵاو کردەوە، وێڕای ئەوەی داوای دەست لەکار کێشانەوەی سەلیم جبووری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیان دەکرد.
7/5/2016
لیوا "قاسم سلێمانی" فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی پاسداران، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كهدهستوهردانی ئێران له‌ڕه‌وشی عێراق و سوریا، هۆكاری ئۆقره‌ییه بۆ ئێران. هاوكات نوێنه‌ری خامنه‌یی له‌ناو فه‌یله‌قی قودس، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یكرد كه تۆڵه‌ی كوژراوه‌كانی ئێران له‌سوریا له‌وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان، به‌تایبه‌تی له‌سعودیه ده‌كه‌نه‌وه.
"عه‌لی شیرازی" نوێنه‌ری ئایه‌توڵا"عه‌لی خامنه‌یی" ڕابه‌ری باڵای كۆماری ئێران، له‌ناو هێزه‌كانی قودسدا، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لهسعودیهكرد كه تۆڵه‌ی كوژراوه‌كانی ئێران له‌سوریادا له‌وان ده‌كه‌نه‌وه. له‌گه‌ڵ تۆڵه‌ی ئه‌و ئێرانیانهش كه‌له جه‌نگی یه‌كه‌می كه‌نداو "جه‌نگی عێراق –ئێران"دا كوژراون.
6/5/2016
بەم زووانە زانایانی پزیشكی ئەمەریكی دەست بەپرۆژەیەك دەكەن بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوە لەسەر زیندووكردنەوەی مێشكی كەسانی مردوو، ئەمەش دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دەسەڵاتدارانی تەندروستیی ئەمەریكا.
كۆمپانیایەكی ئەمەریكی تایبەتمەند لە بواری تەكنەلۆژیای ژیان (ڕێپێدانی ڕەوشتی)یانەی لە حكومەت وەرگرت بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوە لەسەر مێشكی 20 كەسی مردوو، كە مردنی نێو جێگەییان بەهۆی وەستانی دەماغەوە ڕاگەیەندراوە، بۆ ئەو مەبەستەش خەریكی زیندووكردنەوەی چەند بەشێكی مێشكی ئەوانە دەبن.
زاناكان لە ڕێگەی كوتینی مێشكی مردووەكان بەخانەی ڕەگی و تێكەڵەیەك لە ترشەڵۆكی ئەمینیایی، هەروەها لە ڕێگەی بەكارهێنانی تیشكی لێزەر و چەند ڕێگەیەكی تری هاندانی مێشك هەوڵی زیندووكردنەوەی مێشك و دەرهێنانی مردووەكان لە دۆخی كۆما (غیبوبە) دەدەن.
6/5/2016
پارته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رۆژ به رۆژ لە دەستپێکردنەوەی خه‌باتی شاخ نزیك دەبنەوە، کۆمەڵەکان دەڵێن رۆژانە زیاتر لە 20 گەنج دێنە نێو ریزەکانیانەوە و ئامادەکاری بۆ قۆناخی نوێی خەبات دەکەن.
رەزای كەعبی، جێگری سكرتێری كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بۆ (تۆڕی میدیایی رووداو) گوتی "هاتنی گەنجەكانی بۆ ناو حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان وەك رابردوو بەردەوامە و ژمارەیان زیاد دەكات، وە ئەبێت حیزبەكان پێكەوە بتوانن بەهاوبەشی بچنە خەباتی چەكداری رۆژانە".
ئه‌م پێشمه‌رگانه زیاتر له 10 ساڵه له نێو کەمپی پارته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان مه‌شق و راهێنان ده‌كه‌ن، به ئومێدێكی زۆره‌وه چاویان له گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌یه.
حەسەن رەحمان پەنا، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی كۆمەڵەی رێكخراوی كۆمۆنیستی ئێران دەڵێت "ئێمە بە پاڵپشتی هاوكاری كەسوكار و خەڵكی ناوخۆی رۆژهەلاتی كوردستان ئەتوانین خەباتی چەكداری گەشە پێبدەین، چونكە ئەمە نهێنی سەركەوتی هەموومانە، ئەگەر گۆڕاننكاری ناوچەكە نەبێت ئەوان پشتیوانی خۆمان باشترین رێگەی ئێمەیە".
هەندێک لەو حیزبانەی کە گرنگی بە هێزی چەکداریان دەدەن، لە بەکارهێنانی ئەو هێزە و ناردنەوەیان بۆ ناوخۆی وڵات دوودڵن.
ئەنوەر محەممەدی، بەرپرسی پەیوەندییەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران بۆ رووداو گوتی " ئێمەدەزانین حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرژەوەندی سیاسیی دبلۆماتی لەگەڵ ئێران هەیە، هەروەك چۆن پاڵپشتی خەباتی پارچەكانی دیكەی كوردستان دەكات، بۆ حیزبەكانی رۆژهەڵاتیش بەهەمانشێوە بێت".
پارتەکانی رۆژهەڵاتیی کوردستان دەڵێن خەباتی چەکداری وەک بژاردەیەک وەلانەنراوە و هەرکات باردۆخی سیاسی و ناوخۆی رۆژهەڵات بخوازێت دەست بۆ ئەو چەکانە دبەنەوە کە ماوەیەکە هەڵیانپەساردووە.
6/5/2016
دامه‌زراوه‌یه‌كی توێژینه‌وه‌یی ئه‌ورووپی، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه‌له‌ئێستادا نزیكه جه‌نگی سوریا ببێته هۆی هه‌ڵایسانی جه‌نگی جیهانی سێیه‌م.ئه‌و جه‌نگه كه‌ئێستا له‌ساڵی پێنجه‌میدا ده‌ژی، بووه‌ته جه‌نگی به‌وه‌كاله‌ت.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه كه دامه‌زراوه‌ی "سه‌ركردایه‌تی ئه‌ورووپی" بڵاوی كردۆته‌وه، ئاماژه ده‌دات به ڕووداوی خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی ڕووسیا له‌لایه‌ن توركیاوه،ئه‌وه‌ش وه‌ك یه‌كێك له‌و به‌ڵگانه نیشان ده‌دات كه ڕه‌نگه كردارێكی حساب بۆ نه‌كراو ببێته هۆی هه‌ڵایسانی جه‌نگه گه‌وره‌كه.
ئه‌و دامه‌زراوه توێژینه‌وه‌ییه كه ژماره‌یه‌ك له بڕیار به‌ده‌سته‌كانی پێشوو، وه‌زیره پێشووه‌كانی ئه‌ورووپا وڕووسیا دروستیان كردووه، له توێژینه‌وه ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت: " له‌م مانگانه‌ی دوایدا، مه‌ترسی ئه‌وه زیاتر بووه كه جه‌نگی سوریا ببێته جه‌نگێكی جیهانی".
له‌كۆتایی ڕاپۆرته‌كه‌دا، ده‌نوسێت: " له‌كۆتاییدا مه‌ترسی ڕوودانی ڕووداوێك.. ڕووداوێكی سه‌ربازی یان كارێكی حساب بۆ نه‌كراو، ئاگرێك ههڵدهگرسێنێت، كه‌ناوی جه‌نگی جیهانییه، به‌تایبه‌ت له‌ئێستادا كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان لایه‌نه كاریگه‌ره‌كاندا نیه".
5/5/2016
بەربژێرێکی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەریی ئێران لە بازنەی هەڵبژاردنی پارێزگای سنە رایدەگەیێنێت دوای دەرکەوتنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، سەرەڕای ئەوەی دەنگی زۆرتری بەدەستهێناوە بەڵام گوشاریان خستووەتەسەر بۆ ئەوەی قبوڵی بکات ئەنجامەکە لە بەرژەوەندی نوێنەری رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لەو پارێزگایە تەواو بێت.
ئەنوەر ئادەمی دەڵێت، هێشتا ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شارەزایان لە سنە یەکلایی نەبووەتەوە و دۆسیەکە لە نووسینگەی رێبەری کۆماری ئیسلامییە.
ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەریی لە پارێزگای سنە لە شەوێکدا ژێروڕوو بوو. بۆ هەڵبژاردنی نوێنەری ئەنجوومەنی شارەزایای رێبەریی لە پارێزگای سنەوە 5 کەس شیاویان پەسند کرابوو. یەک لەوان سەید موحەممەد حسێنی شاهرودی، نوێنەری رێبەری ئێران لە سنە.
رۆژێک دوای هەڵبژاردن عەلی رەزا ئاشناگەر، مامۆستا ئەنوەر ئادەمی وەک دووەمین بەربژێر راگەیاند، کە بۆ ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەریی دەنگی هێناوەتەوە. شاهرودیش دۆڕاو. بەڵام رۆژێک دواتر هەموو شتێک پێچەوانە بووەوە. شاهرودی بوو بە براوە و مامۆستا ئادەمی دۆڕاو.
ئێستا ئەنوەر ئادەمی دەستی بە ئاشکراکردنی رووداوەکانی ئەو کات کردووە. ئەو دەڵێت: گوشاریان بۆ هێناوە تاوەكو خۆی بە دۆڕاو رابگەیێنێت.
4/5/2016
خێرخوازێك بە بڕی نیو ملیۆن دۆلار مزگەوتێكی گەورە لە دهۆك دروستدەكات و ئامادەش نەبووە ناوی خۆی و بنەماڵەكەی لە سەر ئەو مزگەوتە بێت.
رۆژی سێشەممە 3-5-2016 لە مەراسیمێكدا كە هەریەك لە پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی، فەرهاد ئەتروشی، پارێزگاری دهۆك و مەلا عەبدوڵڵا وەیسی سەرۆكی یەكێتی زانایای ئایینی ئیسلامی كوردستان لە شاری دهۆك ئامادە بوون مزگەوتی خەدیجە كوبرا كرایەوە.
مەریوان نەقشبەندی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان بە(تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: "خێرخوازێك لە سەر ئەركی خۆی ئەو مزگەوتەی بە بڕی نیو ملیۆن دۆلار دروستكردووە كە هەموو پێداویستییەكانی تێدایە و یەكێكە لە مزگەوتە هەرە گەورەكانی پارێزگای دهۆك".
مەریوان نەقشبەندی گوتی: "ئەو خێرخوازە لە سەر ئەركی خۆی مووچەی مامۆستایانی پێشنوێژخوێن و گوتاربێژ و بانگبێژ و سەرجەم خزمەتگوزارەكان دابیندەكات و ئامادەش نەبووە ناوی خۆی و بنەماڵەكەی لە سەر ئەو مزگەوتە بێت".
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەولێر 1906 ، لە سلێمانی 1872، دهۆك 1148 و ئیدارەی گەرمیانیشدا 290 مزگەوتی لێیە، كۆی گشتی مزگەوتەكانی هەرێمی كوردستان 5 هەزار و 216 مزگەوت دەبێت، لەو رێژەیەش2 هەزار و 965 یان نوێژی هەینیان تێدا ئەنجام دەدرێت.
زۆربەی مزگەوتەكانیش لەلایەن خێرخوازانەوە دروستدەكرێت و بەپێی ئامارێك هەموو 10 رۆژ جارێك مزگەوتێك لە هەرێمی كوردستان دروستدەكرێت.
4/5/2016
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل، ژماره‌یه‌ك بنكه‌یان له‌ناو كه‌رتی غه‌زه‌دا كرده ئامانج. بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی زیانه گیانییهكانهوه هه‌بێت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كانی هه‌واڵ، فڕۆكه‌كانی جۆری ئێف-16 ناوچه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی غه‌زه‌و گوزه‌رگای ڕه‌فه‌حیان له‌باشوری شاره‌كه بۆردوومان كرد.
شایه‌تحاڵه‌كان، باس له‌وه ده‌كه‌ن كه لانی كه‌م دوو موشه‌ك لهفڕۆكهكانهوه ئاراسته‌ی زه‌وییه‌كی خاڵی كراون، له‌باكوری غه‌زه‌ش بۆردوومان هه‌بووه.
ئه‌و بۆردوومانه له‌دوای ئه‌وه‌دێت كه‌ئه‌مڕۆ تۆپخانه‌و تانكه‌كانی ئیسرائیل، بۆردوومانی چه‌ند بنكه‌یه‌كیان له‌ناو غه‌زه‌دا كرد.چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی حه‌ماس له‌و بۆردوومانانه‌دا به‌ركه‌وتوون.
له‌وباره‌یه‌وه كه‌تیبه‌كانی"عیزه‌دین قه‌سام" باڵی سه‌ربازی حه‌ماس، بڵاوكراوه‌یه‌كی ده‌كرد، به‌ڵێنی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بۆردوومانه‌كانی داوه.
5/5/2016