سەرلەبەیانیی رۆژی پێنجشەممە 28ـی نیسانی 2016، نەوشیروان مستەفا، ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، لە ڕێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گەیشتەوە شاری سلێمانی.
دلاوەری حاجی عوسمان، ھەڵسوڕاوی دیاری بزووتەوەی گۆڕان، لە لێدوانێکدا بۆ (باس‌نیوز) راگەیاند، نەوشیروان مستەفا بەتەندروستییەکی باشەوە گەڕایەوە ھەرێمی کوردستان.
دلاوەری حاجی عوسمان ئاماژەی بەوە کرد، کە خۆی زیاتر لە 15 خولەک لەگەڵ نەوشیروان مستەفا قسەی کردووە و ھەواڵی گرژی و ئالۆزییەکانی خورماتووی لێپرسیوە.
ئەو هەڵسوڕاوە دیارەی بزووتنەوەی گۆڕان هەروەها رایگەیاند، ئێستا نەوشیروان مستەفا ھیلاکی ڕێگایە و کەمێک ماندووە، بەڵام ”ھەر ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای گۆڕان کۆدەبێتەوە و بۆ ڕۆژانی دواتریش چاوی بە جەماوەری بزووتنەوەکەی دەکەوێت“.
بەگوتەی دلاوەری حاجی عوسمان، نەوشیروان مستەفا لە فڕۆکەخانە پێی راگەیاندووە، کە ھەنگاو دەنێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و گوتویەتی، ”ان شا‌ء اللە ھەموو شتێک باش دەبێت“.
ماوەی چەند مانگێکە رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بەمەبەستی چارەسەری نەخۆشیی، ھەرێمی کوردستانی جێھێشتووە و لەو ماوەیەدا لە وڵاتی بەریتانیا بووە.
28/4/2016
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تورکیا هۆشداریی دەداتە هاووڵاتییانی لە تورکیا و لە بوونی ”هەڕەشەی تیرۆریستی“ ئاگاداریان دەکاتەوە.
بەپێی بەیاننامەیەکی باڵیۆزخانەی تورکیا لە ئەنقەرە، کە بۆ هاووڵاتییانی خۆی لە تورکیا ناردووە، حکوومەتی ئەمریکا چەندین پەیامی هەڕەشەئامێزی پێگەیشتووە، کە تێیاندا ”گرووپە تیرۆریستییەکان“ هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ناوچە گەشتییارییەکانی تورکیا دەکەن.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە نامەکەی بە ناونیشانی ”نامەیەکی بەپەلە“ ناردووە و تێیدا هاتووە، گرووپە تیرۆریستییەکان ”بەشێوەیەکی روون“ گەشتیاران لە تورکیا دەکەنە ئامانج و پێویستە ئاگاداری خۆتان بن.
27/4/2016
وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاردانەوەیەک بە بڕیای دیوانی باڵای ئەمەریکا لە بەرانبەر وەرگرتنی غەرامە لە پارە بلۆک کراوەکانی ئێران، باڵیۆزی سوێسرا لە تاران کە پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکایە، بانگ کردووە و ناڕەزایی دەربڕیوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕە فەرمییەکانی ئێران دوێنێ سێشەممە 2016 -4 -26 محەمە کەشاوەرززادە، بەڕێوەبەری بەشی لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران دوو یادداشتی ناڕەزایی ئێرانی بە فەرمی بە باڵیۆزی سویسرا داوە کە تێیدا ئێران ئەو بڕیارەی دیوانی باڵای ئەمەریکای بە پێشێلکاری گرێبەست و رێککەوتنە دوولایەنەکانە وەسف کردووە.
داواکاری گشتیی دیوانی باڵای ئەمەریکا رێکەوتی 2016 -4 -20 بڕیاری بە گلدانەوەی دوو ملیار دۆلار غەرامە لە پارە بلۆکە کراوەکانی ئێران دا.
ئەم غەرامەیە وەک قەرەبوو دەدرێتەوە بەو بنەماڵانەی کە ساڵی 1983 لە تەقینەوەک لە بنکەی چەکدارانی ئەمەریکی لە بەیرووت کەسوکاریان گیانیان لەدەست دا. لەو تەقینەوەیەدا 241 چەکداری ئەمەریکی بوونە قوربانی.
ئەمەریکا و کەسوکاری ئەو قوربانیانە ئێران بە ئەنجامدەر و تۆمەتباری سەرەکەیی ئەو تەقینەوەیە دەزانن و ساڵی 2012ش کۆنگرەی ئەمەریکا بۆ پاڵپشتیی ئەم پرسە بڕیارێکی پەسەند کرد.
27/4/2016
فەرماندەی هێزی پۆلیسی پارێزگای سیستان و بەلووچستان لە رۆژهەڵاتی ئێران ڕای گەیاند، 3 پۆلیسی ئەو وڵاتە لە شەڕ و تێکهەڵچوونێکی چەکداریدا لە شاری خاشی سەر بەو پارێزگایە کوژران.
حوسێن رەحیمی، فەرماندەی هێزی پۆلیسی پارێزگای سیستان و بەلووچستان بە ئاژانسی (فارس)ی گوتووە: "دوێنێ شەو هێزی پۆلیسی لە کاتی پشکنینیدا لە یەکێک لە خاڵەکانی پشکنینی شاری خاش، لەگەڵ گرووپێکی چەکدار تووشی شەڕ و پێکدادان بوون.
رەحیمی گوتی: "لەو شەڕەدا 3 پۆلیسی ئێران کوژران و کەسێکیش بریندار بوون".
پارێزگای سیستان و بەلووچستان لە رۆژهەڵاتی ئێران و هاوسنووری دوو وڵاتی پاکستان و ئەفغانستانە کە زۆربەی دانیشتوانەکەی نەتەوەی بەلووچن و بە گوتەی چالاکوانانی سیاسی و مەدەنیی بەلووچ، حکوومەتی ئێران سیاسەتی هەڵاواردنی نەتەوەیی، کۆمەڵایەتی و مەزهەبی لەوێ پیادە دەکات و ئەمەش بووەتە هۆی سەرهەڵدانی شەڕ و ئاڵۆزی و چەندین پارت و گرووپی میللی – مەزهەبی لەناو بەلووچەکان پێکهاتوون و لە یەک دەیەی رابردوودا بەهۆی ئاڵۆزییە چەکدارییەکانەوە بە دەیان کەس بوونەتە قوربانی.
27/4/2016
بەهۆی باران، تەرزە و لافاوەکانی ماوەی رابردوو بەشێکی زۆر لە جووتیارانی رۆژهەڵاتی کوردستان زیانیان پێگەیشتووە. بەتایبەت جووتیارانی ئیلام و لۆڕستان. جووتیاران دەڵێن، کۆمپانیاکانی بیمە بەپێی زیانەکانیان قەرەبوویان ناکەنەوە.
بارانەکانی ئەمساڵ لە چاو ساڵی رابردوو کەم وێنە بوو. بەم پێیە ئەمە بۆ جووتیاران جێی دڵخۆشییەک کە ئیدی کێشە و شکەساڵیان نابێت. بەڵام بە پێچەوانەوە ئەمساڵ بۆ جوتیاران یەکێک لە ساڵە خراپەکان بوو. بەشێکی بەرچاوی کشتوکاڵی جووتیاران بەهۆی باران و لافاوەکانەوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەنێو چوون. هەر بۆیە جوتیارەکان تووشی زەرەرو زیانی زۆر بوون.
سادق کاوەری زادە، جووتیاری نموونەی ئیلام دەڵێت "110 هێکتار بەروبومم بەهۆی لافاو و بارانەوە زیانی پێگەیشتووە". ئەو دەشڵێت "80 هێکتار گەنمم چاندووە و بۆ هەر هێکتارێکیش یەک ملیۆن و 800 هەزار تمەن خەرجم کردووە، هەروەها لە 10 هێکتاریشدا سەوز و تەڕەکاڵم چاندووە و بۆ هەر هێکتارێکیش 40 ملیۆن تمەن کرێی زەویم داوە، بەڵام تەرزە هەر هەمووی لەنێو بردووە".
محەممەد فەڕۆخی، جووتیارێکی دیکەی ئیلام دەڵێت "14 هێکتار گەنمم چاندووە بەڵام تەرزە هەمووی خەواندووە و بەکاری دوورینەوە نایەت".
26/4/2016
ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش ناودارترین كڵێسای كاتۆلیكی لاتینی لە شاری موسڵ تەقاندەوە، كە پێش سەدان ساڵ بنیات نرابوو.
كڵێساكە لەلایەن خەڵكەوە بەنێوی "كڵێسای ساعە" ناسراوە و لە گەڕەكی "ساعە"ی موسڵە. بەیەكێ لە ناودارترین كڵێساكانی كاتۆلیكی لە جیهان دادەندرێ و هەروەها شوێنەوارێكی دەگمەنی شارەكە و عێراقیش بوو.
سەرچاوەیەكی ئەمنی لەناو شاری موسڵ رایگەیاند كە چەكدارەكانی داعش ماڵەكانی هاووڵاتییانی دەوروبەری كڵێساكەیان چۆڵ كردووە، ئینجا كڵێساكەیان بۆمبڕێژ كردووە و تەقاندوویانەتەوە.
سەرچاوەكە گوتیشی داعش پێش تەقاندنەوەی كڵێساكە، پێشتر سعاتەكەی سەر منارەی كڵێساكەیان تەقاندبووەوە و تەواوی شمەكەكانی كڵێساكەشیان تاڵان كربوو.
26/4/2016
دوای گیانله‌ده‌ستدانی به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆوه، وابایاره سبه‌ینێ ته‌رمی هه‌ڤاڵ وه‌سفیه به‌نی وه‌یس ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی شه‌هیدانی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له‌سلێمانیه‌وه به‌ره‌و شاری خانه‌قین به‌ڕێبكرێت .
راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌وباره‌یه‌وه ئه‌وه‌ی بۆ PUKmedia خستووه‌ته‌ڕوو، وابڕیاره سبه‌ینێ له سه‌عات 08:00 سه‌رله‌به‌یانیه‌وه ته‌رمی هه‌ڤاڵ وه‌سفیه به‌نی وه‌یس ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی شه‌هیدانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له مزگه‌وتی ئه‌حمه‌دی حاجی عه‌لیه‌وه به‌ره‌و شاری خانه‌قین زێدی له‌دایكبوونی به‌ڕێبكرێت .
رونیشكراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ته‌رمه‌كه‌ی له‌گۆڕستانی خدر زنده له‌نزیك گۆڕای شه‌هیدی فه‌رمانده لیوا حسێن مه‌نسوڕ ده‌نێژرێت .
PUKmedia سامان یاروه‌یس
26/4/2016
رۆژنامه‌ى "شه‌رقولئه‌وسه‌ت"ى له‌نده‌نى، له چاپی ئه‌مڕۆیدا و له راپۆرتێكی درێژدا، بڵاوی ده‌كاته‌وه، كه‌له ناوچه‌ى دووزخورماتوو، جارێكى دیكه شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبیى توركمانى و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه، به‌پێی سه‌رچاوه كوردستانییه‌كانیش، سه‌ربازى ئێرانی و چه‌كدارانى سه‌ر به حزبوڵاى لوبنانى له‌و شه‌ڕانه‌دا له ریزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى شه‌ڕیان كردووه، ئاشكراشی ده‌كات، كه زیاتر له 25 چه‌كدارى حه‌شد له سه‌رەتاى شه‌ڕه‌كه‌وه كوژراون.
هه‌رچه‌نده دوێنێ له نێوان هادى عامرى، ئه‌میندارى گشتیى به‌در كه هێزه‌كانیان له ناوچه‌كه‌یه له‌گه‌ڵ نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگارى كه‌ركوك و ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانى كوردستان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كانى بۆ هێوركردنه‌وه‌ى دۆخهكهناوچهكه رێككه‌وتن كرا، به‌ڵام تا ئێستاش به‌ته‌واوه‌تى دۆخه‌كه هێور نه‌بووه‌ته‌وه و شه‌ڕوپێكدادان هه‌یه.
حه‌سه‌ن بارام، جێگرى به‌رپرسی بازنه‌ى حه‌مرینى سه‌ر به یه‌كێتى له دوزخورماتوو، به رۆژنامه‌ى "شه‌رقولئه‌وسه‌ت"ى راگه‌یاند :" له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك شه‌ڕو پێكدادان هه‌یه، به‌ڵام كه‌م بووه‌ته‌وه".
جه‌ختیشی كرده‌وه كه لایه‌نى كوردى به حه‌شدى گووتووه، یان ده‌بێت له دوزخورماتوو بكشێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى شاره‌كه له‌لایه‌ن ده‌زگا فه‌رمییه‌كانه‌وه به‌ڕێوه ببرێت و پۆلیس و هێزه‌كانى ئاسایش دۆسیه‌ی ئه‌منى به‌ده‌سته‌وه بگرێت، یان لایه‌نى كوردى بێده‌نگ نابێت به‌رامبه‌ر دهستدرێژییهكانى به‌رده‌وامى حه‌شدى شه‌عبى بۆ سه‌ر هاووڵاتییان.
به‌پێی زانیارییه‌كانى رۆژنامه‌كه، ئێران هێزى ناردووه بۆ پاڵپشتیكردنى حه‌شدى شه‌عبى له ناوچه‌كه، به‌ڵام به‌رپرسه‌كه‌ى یه‌كێتى گوتى :" حه‌شدى شه‌عبى ناتوانێت هێزى زیاتر ره‌وانه‌ى ناوچه‌كه بكات، چونكه پێشمه‌رگه دووڕێیانى "سلێمان بەگ"ى كۆنترۆڵ كردووه كه ده‌روازه‌ى سه‌ره‌كیى شاره‌كه‌یه.
میلیشا توركمانه‌كان دوێنێ باره‌گاى ناوچه‌ى پارتى بۆردومان كرد، له ئه‌نجامدا دوو له كارمه‌ندانى ئاسایش بریندار بوون، له‌و باره‌شه‌وه ئه‌حمه‌د عه‌زیز، به‌رپرسی ناوچه‌ى پارتى له دوزخورماتوو، راى گه‌یاند: "دواى ده‌ركردنى داعش له ناوچه‌كه، میلیشاكانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌یه‌وێت بوونى خۆى بسه‌پێنێ، بۆیه گرووپه توركمانه‌كانى شیعه خۆیان رێكده‌خه‌نه‌وه و مه‌شقیان پێده‌كرێت".
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه هه‌ر ئه‌و گرووپانه ده‌ستیانكردووه به كوشتنى توركمان‌و عه‌ره‌به سونه‌كان، گوتیشی: "ئێمه زۆر هۆشداریمان دا، به‌ڵام ئێستا ئه‌وان ده‌ستیان كردووه به پلانی دووه‌میان ئه‌ویش كوشتنى هاووڵاتییه كورده‌كانى شاره‌كه‌یه".
25/4/2016
دوای ئەوەی شەڕ لە شاری خورماتوو لەنێوان میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و هێزی پێشمەرگەی کوردستان دروست بوو، پارێزگاری کەرکووک و فەرماندەی حەشدی شەعبی لەسەر چەند خاڵێک رێککەوتن.
مەهدی تەقی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین بە (سۆمەرییەنیوز)ی راگەیاندووە، کە ئەو کۆبوونەوەیە لەنێوان هادی عامری، ئەمینداری گشتیی رێکخراوی بەدر (یەکێک لە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی)، کە بە نوێنەرایەتیی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتبووە خورماتوو و نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووک بە ئامادەبوونی ژمارەیەک فەرماندە و سەرکردەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەڕێوەچووە.
مەهدی تەقی بەندەکانی رێککەوتنە ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت، کە رێککەوتنەکە بە دەستپێشخەریی فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق و حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجام دراوە و لە چەند رۆژی ئایندەدا جێبەجێ دەکرێت.
هەروەک ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین، کە شاری خورماتوو سەر بە پارێزگاکەیەتی، رایگەیاندووە، گرنگترین خاڵی رێککەوتنەکە دەرچوونی پێشمەرگە و حەشدی شەعبییە لە خورماتوو و خڵەکانی رێککەوتنەکانی پیشوو هەڵدەوەشێنرێنەوە و ئەم رێککەوتنە نوێیە جێبەجێ دەکرێت.
لە خاڵێکی دیکەی رێککەوتنەکەدا هاتووە، لیژنەیەک بۆ سەرپەرشتیکردنی خاڵەکانی رێککەوتنەکە بە سەرۆکایەتیی هادی عامری پێکدەهێنرێت. هەروەها ”ئەوانەی لە شەڕەکەدا کوژران“ بە شەهید تۆمار دەکرێن و خاڵەکانی پشکنین لە دەرەوەی شارەکە لە نێوان پێشمەرگە و حەشدی شەعبی دابەش دەکرێت، وێڕای ئەوەی باسی ئەوەی کردووە، کە ”ئەوانەی لە شەڕەکە تێوەگڵاون“، دەدرێنە دادگا.
شەوی شەممە 23ـی نیسانی 2016، چەکدارانی حەشدی شەعبی بۆمبێکیان لە نزیک ماڵی فەرماندەیەکی پێشمەرگە تەقاندەوە و بووە هۆی دروستبوونی شەڕ لە نیوان هەردوولا و لە ئەنجامی شەڕەکەدا، کە نزیکەی شەوو رۆژێک بەردەوام بوو، دوو فەرماندەی پێشمەرگە و شەش پێشمەرگە شەهیدبوون.
25/4/2016
ساڵح موتلەگ سەرۆكی بەرەی دیالۆگی نیشتیمانی رایگەیاند كە ئێران گوشاری هێناوە بۆ مانەوەی هەر سێ سەرۆكایەتییەكە و دەربازبوون لەو گۆڕانكارییە وەزارییەی كە حەیدەر عبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق كاری لەسەر دەكات.
موتڵەگ رایگەیاند كە دەستتێوەردانێكی گەورەی نێودەوڵەتی هەیە بۆ مانەوەی سەلیم جبووری و عەبادی و فواد مەعسووم، روونیشی كردەوە ئەگەر سەلیم جبووری بگۆڕدرێت، ئەوا پێویستە سەرۆكایەتییەكانی دیكەش گۆڕانكارییان تێدا بكرێت.
سەرۆكی بەرەی دیالۆگی نیشتیمانی راشیگەیاند كە كاریگەریی ئەمەریكا لەسەر ئەم قەیرانە وەكوو پێویست نەبوو، بەڵام ئێران بە شێوەیەكی راستەوخۆ هەوڵی مانەوەی هەر سێ سەرۆكایەتییەكە دەدەن و باڵیۆزی ئێران دوای سەردانی چەند كوتلەیەكی سیاسی سەردانی منیشیان كرد.
سەرۆكی بەرەی دیالۆگی نیشتیمانی روونیشی كردەوە كە عەبادی لە چەندین كۆبوونەوە زۆر بە گرنگییەوە باسی لە گۆڕانكاری وەزاری نەكردووە و لە دوا كۆبوونەوەشی لەگەڵ وەزیرانی حكوومەتەكەی رایگەیاندووە كە ئێستا ئەو مەسەلەیە رادەگرێت.
ئەندامە مانگورتوەكانی ئەنجومەنی نوێنەران جەخت دەكەنەوە كە مانگرتنیان بەردەوام دەبێت تا هەر سێ سەرۆكایەتی گۆڕانكاری تێدا دەكرێت.
24/4/2016
مەحموود عەلەوی، وەزیری ئیتلاعات ئێران ڕای گەیاند، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران لە دیدارێکی لەگەڵ سەرۆک کۆماری سووریا، پێشنیاری پێکردووە بنەماڵەکەی بگوازێتەوە بۆ ئێران.
ئەمڕۆ یەکشەممە (24.4.2016)، ئاژانسی فەرمیی "ئیلنا" لەزاری ئەلمەیادینی گواستووەتەوە کە قاسم سولەیمانی، لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ بەشار ئەسەد پێشنیاری پێکردووە کە تا دوای تەواوبوونی شەڕ و پێکدادانی سووریا بنەماڵەکەی بگوازێتەوە بۆ ئێران.
بە گوێرەی زانیارییەکان بەشار ئەسەد ئەو داوایەی قاسم سولەیمانی رەت کردووەتەوە و لە وەڵامی فەرماندەی سوپای قودسدا گوتوویەتی: "ئێستاش خێزانی سەوری لەم وڵاتە ماون، کەواتە بنەماڵەی منیش لێرە دەمێننەوە".
مەحموود عەلەوی گوتی: "ئەگەر ئێمە لە عێراق و سووریا لەگەڵ تیرۆریزم شەڕ نەکەین، ئێستا سنوورەکانی رۆژئاوامان لەدەست تیرۆریستەکاندا دەبوو و ئێمەش بە تەوای لەشەڕدا دەبووین".
وەزیری ئیتلاعاتی ئێران گوتیشی: "لە سەرەتای شەڕ و پێکدادانەکانی سووریاوە تا ئێستا چەندین گرووپی تیرۆریستی هەوڵیان داوە دزە بکەنە خاكی ئێرانەوە، بەڵام ئێمە ڕووبوڕوویان بووینەتەوە".
عەلەوی ئەوەشی خستەڕوو کە ئێران بەردەوام یارمەتیی هاوپەیمانە سیاسییەکانی خۆی لە ناوچەکە دەدات و ئێستاش هاوپەیمانەکانمان لە ناوچەکە زۆر بەهێز بوون و سەرکەوتنەکانیان ئەوەی سەڵماندووە.
24/4/2016
بەپێی ئامار و داتای ماڵپەڕە ئێرانییەکان لە شار و ناوچە جیاجیاکانی ئێران ڕۆژانە 8 کەس بەهۆی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکانەوە گیان لە دەست دەدەن.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی کوردپا، مردن و گیان لەدەستدان بەهۆی بەکارهێنانی ماددە سڕکەرەکان لە ساڵی 94ی هەتاوی (2015ی زایینی)دا، لە سەدا 6 زیاتر لە ساڵی ڕابردوو بووە و 2 هەزار و 986 کەس لە ساڵی پێشتر زیاتر بووە.
ساڵی ڕابردوو بەپێی ئامارە فەرمییەکان، ماددە سڕکەرەکان گیانی 3 هەزار و سێ هاووڵاتی لە ئێران، ئەستاندووە کە 327 کەسیان ژن بوون.
ڕاپۆرتی ڕێکخراوی پزشکی یاسایی لەو بارەیەوە نیشانی دەدات، لەکۆی قوربانیانی گیرۆدبوون بە مادە سڕکەرەکان لە ساڵی 94دا، 1 هەزار و 728 کەس بەهۆی ژەهراوی بوون، 854 کەس بەهۆی بەکارهێنانی درێژماوە و 421 کەسی دیکەش بەهۆی بەکارهێنانی ڕەوانگەردانەکان گیانیان لەدەست داوە.
پارێزگای تاران بە 729 کەس و پارێزگای بووشێهر بە 16 کەس بە ڕیز زیاترین و کەمترین پشکیان بەهۆی گیان لەدەستدانی ماددە سڕکەرەکان هەبووە.
لەو پەەوەندییەدا، هاوینی ساڵی ڕابردوو سەرۆکی کۆمیتەی سەربەخۆی بەرەنگاربوونە دژی ماددە سڕکەرەکانی کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی حکوومەت، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: "ڕۆژانە 100 کەس لە ئێران تووشی ماددە سڕکەرەکان دەبن".
"عەلی هاشمی" لەو پێوەندییەدا گوتبووی کە ماوەی دەستپێڕاگەیشتن بە ماددەی سڕکەر لە ئێران 2 تا 10 خولەکە.
ماڵپەڕی ڕادیۆ زەمانه وتارێکی بڵاوی کردووە کە تێیدا کارناسێکی باڵای کۆمەڵناسی دەڵێ: ''ڕوانگەی ئەمنیەتی ـ جەنایی بە ماددە سڕکەرەکان دەبێت بۆ ڕوانگەی فەرهەنگی ـ بێهداشتی بگۆڕدرێت.
دەبێت نێوان گیرۆدەبوون و بەکارهێنان جیاوازی دابنێین. بابەتێک کە دەبێ بەرەنگاری بینەوە، بەکارهێنانی زیادی ماددە سڕکەرەکانە، نە بەکارهێنانی ماددە سڕکەرەکان، لابردنی ماددە سڕکەرەکان، وەک لابردنی هەر شتێکی دیکە، ئیمکانی نییە".
23/4/2016
ئه‌و لایه‌نه فه‌ره‌نسییانه‌ی كه لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن له‌هێرشه‌كانی پاریس و برۆكسل، تادێ بڕوایان پته‌و ده‌بێت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی "ئه‌بومحه‌مه‌د عه‌دنانی" ڕابه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی داعشه نه‌ك "ئه‌بوبه‌كری به‌غدادی".
ڕۆژنامه‌ی"لۆباریزیان"ی فه‌ره‌نسی ده‌نوسێت: "ئه‌و باوه‌ڕه له‌وه‌وه هاتووه كه وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و ڕۆڵه‌ی عه‌دنانی هه‌یه‌تی له‌ناو ئه‌و گروپه‌دا، زۆر له‌ڕۆڵی وته‌بێژێك زیاتره".
ڕۆژنامه‌كه ڕوونی ده‌كاته‌وه كه لایه‌نه فه‌ره‌نسییه‌كان بڕوای ته‌واویان هه‌یه به‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان قه‌باره و ڕۆڵی ڕاسته‌قینه‌ی عه‌دنانی له‌و ڕێكخراوه‌دا ئاشكرا ده‌كه‌ن. له‌ڕێی ئاشكراكردنی ڕۆڵی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ی ئه‌و كابرایه له كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامی نوێ بۆ ئه‌و گروپه. به‌گوێره‌ی ئه‌و دۆكیۆمێنتانه‌ی كه‌دزه‌یان پێكراوه، تاكو ئێستا ئه‌وه یه‌كلایی بووه‌ته‌وه كه عه‌دنانی لانی كه‌م به‌رپرسه له كۆكردنه‌وه‌ی 30%ی ئه‌ندامان و چه‌كداره‌كانی داعش.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه ئاشكرای ده‌كات كه پێدراو و به‌ڵگه‌ی تازه، شانبه‌شانی لێكۆڵینه‌وه‌كان، ڕۆڵی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ی "ته‌ها سوبحی فه‌لاحه" ناسراو به"ئه‌بو محه‌مه‌د عه‌دنانی" له‌ناو ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كاندا ده‌سه‌لێمێنن. هه‌ر له‌و كاته‌وه كه كرێكاری بیناسازی بووه له شاری ئیدلبی سوریا،له ئازادكردنی عێراقه‌وه له 2003ه‌وه، تاكو ده‌ستگیركران و به‌ندكردنی له‌گرتوخانه‌ی بۆكادا.
ڕۆڵی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ی عه‌دنانی
له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی له‌ئه‌ورووپادا ده‌بینرێن، به‌تایبه‌تی له‌دوای هێرشه‌كانی برۆكسل و پاریس، به‌پشت به‌ستن به‌و زانیارییانه‌ی له‌زاری گومانلێكراوه‌كانه‌وه ده‌ستی لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان كه‌وتووه، ڕۆڵی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ی عه‌دنانی له‌ناو ڕێكخراوه‌كه‌دا ئاشكرا بووه. به‌تایبه‌تی له هه‌ڵبژاردنی كرده‌وه‌كان و دانانی پلان بۆیان. هه‌روه‌ها له‌كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نگره‌كانیان له‌ئه‌وروپادا.
ڕۆژنامه فه‌ره‌نسییه‌كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منییه‌وه ده‌یگوازێته‌وه كه "عه‌بدولحه‌مید ئه‌باعود" وه‌ك لهگهواهی گومانلێكراوه‌كان و زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانه‌وه ده‌ركه‌وتووه، ته‌نها جێبه‌جێكاری كرده‌وه خوێناوییه‌كه بووه. ده‌نا خودی عه‌دنانی سه‌رپه‌رشتی كاره‌كه‌ی كردووه.
لۆباریزیان، له‌سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی فه‌ره‌نساوه ده‌یگوازێته‌وه كه یه‌كێك له‌داعشه فه‌ره‌نسییه‌كان به‌رله‌وه‌ی بێته ناوخاكی فه‌ره‌نسا ده‌ستگیركراوه‌و، دانی به‌وه‌داناوه كه ئه‌باعود فه‌رمانی له عه‌دنانی و سه‌ركرده تونسییهكانی ئه‌و گروپه له‌سوریا وه‌رگرتووه.
ڕابه‌ری داعشه؟
له‌لایه‌كی تره‌وه، ڕۆژنامه فه‌ره‌نسییه‌كه، ئاشكرای ده‌كات كه له‌ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كانی "ئه‌حمه‌د كۆلیبالی"ه‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ی كه له كانوونی دووه‌می 2105دا هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماركێتێكی جوله‌كه‌كانی پاریس، لێكۆڵه‌ران كه‌وتوونه‌ته به‌رده‌م ئه‌گه‌رێكی تازه‌وه. ئه‌گه‌ره‌كه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی عه‌دنانی ڕابه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ڕێكخراوی داعشه. له‌كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی كۆلیبالیدا، فۆڵده‌رێك به‌ناوی"ڕابه‌ری ده‌وڵه‌ت"ه‌وه هه‌یه، كه هه‌موو تۆماره ده‌نگییه‌كانی عه‌دنانی و فه‌رمانه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی چالاكی خوێناوی و، فه‌توا به‌ناوی خۆی و گروپی داعشه‌وه له‌خۆ ده‌گرێت.
23/4/2016
پارتی عەدالەی رووسیا کۆنفرانسێک لەبارەی پرسەکانی ئێستای رووسیا و جیهان ئەنجامدەدات، کە تێیدا چەندین پارتی جیهان بەشداری تێدا دەکەن و هاوکات نوێنەرانی هەریەک لە پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی یەکێتی دیموکرات بەشدارن لە کۆنفرانسەکەی مۆسکۆ.
خالید حوسێن، پەیامنێری رووداو لە مۆسکۆ رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 22-4-2016 پارتی عەدالەی رووسیا کۆنفرانسی پارتەکەی لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا بە بەشداری ژمارەیەک لە ئەندامانی پارتەکانی جیهان سازدەکات و لە کۆنفرانسەکەدا چەند تەوەرێک تاوتوێدەکرێن.
پەیامنێری رووداو لە مۆسکۆ گوتیشی "لە کۆنفرانسەکەی پارتی عەدالەی رووسیا، بابەتی دادپەرەوەری کۆمەڵایەتی، سیاسەتی ئابووری جیهان و بەرژەوەندی نیشتمانی رووسیا بەوردی تاوتوێ دەکرێن".
خالید حوسێن ئاماژەی بەوەشکرد "لە کۆنفرانسەکەی پارتی عەدالەی رووسیا، لەباشووری کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان بەفەرمی بەشداری لە کۆنفرانسەکەدا دەکات کە هێمن هەورامی، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی بەشدارە و لە رۆژئاوای کوردستانیش پارتی یەکێتی دیموکرات یەپەگە بەشدارە، کە ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پارتەکە بەشداری تێداکردووە".
پەیامنێری رووداو دەشڵێت "پارتی عەدالەی رووسیا ساڵانە ئەو کۆنفرانسە ئەنجامدەدات، کە تێیدا چەندین پارتی جیهان بەشداری تێدادەکەن و لەسەر مژار و پرسە گەرمەکانی جیهان و ناوچەکە گفتوگۆ دەکەن".
22/4/2016
ئەمڕۆ 24ـی نیسانی 2016، ساڵوەگەڕی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێیە بە مووشەک و چەکی فسفۆڕی.
دوای کۆتایی پێهێنانی رێککەوتنی 11ـی ئاداری 1970 لەلایەن رژێمی بەعسی عێراقییەوە، شۆڕشی گەلی کوردستان، کە مستەفا بارزانی سەرۆکایەتی دەکرد، بڕیاری دا زانکۆی سلێمانی بگوازێتەوە شاری قەڵادزێ لە سەر سنووری نێوان کوردستانی باشوور و رۆژهەڵات.
رۆژی 24ـی نیسانی 1974، فڕۆکە جەنگییەکان و سوپای رژێمی بەعسی عێراقی بە چەکی فسفۆڕی و بۆمبی ناپاڵم، مامۆستا و خوێندکارانی زانکۆکە و خەڵک و پێشمەرگەیان لە قەڵادزێ بۆردومان کرد، کە بەهۆیەوە 163 مامۆستا، خوێندکار، هاووڵاتی و پێشمەرگە شەهیدبوون و زیاتر لە 250 کەسی دیکەش بریندار بوون.
دوای راپەڕینی گەلی کوردستان لە بەهاری 1991 و دامەزراندنی پەرلەمان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەرلەمان بڕیاری دا رۆژی 24ـی نیسان وەک رۆژی شەهیدی زانکۆ دابنرێ وە ساڵانە یادی شەهیدانی قەڵادزێ بکرێتەوە.
24/4/2016