سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، له‌سه‌ر فه‌رمانی مسعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نه‌خۆشخانه و بنكه ته‌ندروستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خرانه ئاماده باشییه‌وه بۆ وه‌رگرتن و چاره‌سه‌ر كردنی بریندارانی رووداوه‌كانی شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان.
بەپێی روونكردنەوەیەكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، "سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گشت داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان راده‌سپێرێت كه ئه‌وه‌ی پێویسته بیكه‌ن به مه‌به‌ستی هاوكاری و كارئاسانی بۆ به هاناوه‌چوون و پێشوازییكردن له برینداران و ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌موو پێدوایستییه‌كانی چاره‌سه‌ركردنیان".
22/4/2016
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، له‌سه‌ر فه‌رمانی مسعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نه‌خۆشخانه و بنكه ته‌ندروستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خرانه ئاماده باشییه‌وه بۆ وه‌رگرتن و چاره‌سه‌ر كردنی بریندارانی رووداوه‌كانی شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان.
بەپێی روونكردنەوەیەكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، "سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گشت داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان راده‌سپێرێت كه ئه‌وه‌ی پێویسته بیكه‌ن به مه‌به‌ستی هاوكاری و كارئاسانی بۆ به هاناوه‌چوون و پێشوازییكردن له برینداران و ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌موو پێدوایستییه‌كانی چاره‌سه‌ركردنیان".
22/4/2016
پەرلەمانی دانیمارک رەزامەندیی لەسەر پرۆژەیەک لە دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش دەدات و هێزێکی تایبەت دەنێرێت.
بەپێی بڕیارەکە، کە زۆرینەی پەرلەمانتارانی دانیمارک دەنگیان پێدا، ئەو وڵاتە 400 سەربازی دیکە دەنێرێتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش.
بڕیارەکەی پەرلەمانی دانیمارک لە ناوەڕاستی ئەم مانگە دەچێتە بواری جێبەجێکردن، کە وێڕای ناردنی 400 سەرباز و راوێژکاری سەربازی، کە 60یان لە هێزی تایبەتی ئەو وڵاتەن، حەوت فڕۆکەی جەنگیی جۆری F16 و فڕۆکەیەکی گواستنەوەی کەلوپەل لە جۆری G130 لەخۆدەگرێت.
ئێستا 120 سەرباز و راوێژکاری دانیمارکی مەشق بە هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان دەکەن، لە چوارچێوەی شەڕی دژی داعش و بەشداریی شەڕی راستەوخۆ ناکەن، بەڵکو تەنیا مەشق بە هێزە شەڕکەرەکان دەکەن.
دوای هێرشی داعش بۆ سەر کوردستانی باشوور لە مانگی حوزەیرانی 2014، ژمارەیەک وڵاتی رۆژئاوایی بە سەرکردایەتیی ئەمریکا هاوپەیمانییەکیان پێکهێنا، کە ئەرکیان بۆردومان کردنی بنکە و بارەگاکانی داعشە لە کوردستانی باشوور و رۆژئاوا و سوریا و عێراق لە رێی فڕۆکە جەنگییەکانەوە.
ئێستا راوێژکاری سەربازیی چەند وڵاتێک، لەوانە ئیتاڵیا، فەرەنسا، هۆڵەندا، هەنگاریا، ئەمریکا و بەریتانیا مەشق بە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەکەن.
21/4/2016
دادگای حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری نەغەدە لە پارێزگای ورمێ سزای 17 ساڵ بەندکرانی بۆ دوو گەنجی کورد بڕیوەتەوە.
بەپێی هەواڵی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستانی رۆژهەڵات دادگای شۆڕشی ئێران لە شاری نەغەدە دوو گەنجی کوردی بەناوەکانی "لوقمان باڵەکی کوڕی عەلی بە 11 ساڵ و ئیسلام مستەفاپوور کوڕی مامەندی بە 6 ساڵ زیندان حوکم داوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی کوردپا ئەو دوو گەنجە پاییزی ساڵی رابردوو لە شاری نەغەدە دەستگیر و هەرکام بۆ ماوەی سێ مانگ لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر بوون.
لەو ماوەیەدا بنەماڵە و کەسوکاریان هیچ هەواڵ و زانیارییەکیان لەبارەی جارەنووس و شوێنی راگیرنیان نەبووە.
لوقمان باڵەکی تەمەن 32 ساڵ و دانیشتووی گوندی "گەرگووی سەروو"ی سەر بە پیرانشار و خێزاندارە و ئیسلام مستەفاپوور تەمەن 26 ساڵ و دانیشتووی گوندی "چیانە"ی سەر بە نەغەدەیە.
لە سەرەتای ساڵی نوێی هەتاوی و نەورۆزەوە شەپۆلێکی فراوانی گرتن و دەستگیرکردنی گەنجان و چالاکوانانی کورد دەستی پێکردووە و لە دوو هەفتەی رابردوودا لە شارەکانی میاندواو، بۆکان و مەریوان زیاتر لە 10 گەنجی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە دەستگیر کراون.
بەپێی ئامار و داتای سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستانی رۆژهەڵات ساڵی رابردوو 734 هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر و زیندانی کراون.
21/4/2016
هاووڵاتییه‌كی سوریی خه‌ڵكی شاری دێره‌زوور، له‌دوای چه‌ند ساڵ له‌ژیان له‌نێو دۆزه‌خه‌كه‌ی داعشدا، چه‌ند نهێنییه‌كی تری داعش ئاشكرا ده‌كات. ئه‌و گه‌نجه كه به‌هۆكاری ئه‌منی ناوی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه‌له‌نزیكه‌وه هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی داعش كردووه.به‌چاوی خۆی هه‌موو ڕه‌فتاره نامۆكانی ئه‌و گروپه‌ی بینیووه.
گه‌نده‌ڵی دارایی له‌ناو داعشه‌كاندا
ئه‌و هاووڵاتییه‌ی دێره‌زوور ده‌ڵێت: " هه‌موو ئه‌وه‌ی ده‌یگێڕمه‌وه بینیومن، نه‌ك بیستبێتم، شتی وام دیوه سه‌ر سپی ده‌كات".
ئه‌و هاووڵاتییه باس له‌وه ده‌كات كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌نادرێت به‌وه‌ی كه‌س له‌ناوچه‌كانی داعش بچێته ده‌ره‌وه، ته‌نها نه‌خۆشێك نه‌بێت كه‌زۆر پێویستی پێی بێت، ئه‌ویش ده‌بێت خۆی و هاوڕێكانی فۆرمێك پڕ بكه‌نه‌وه له‌به‌رانبه‌ر 200 دۆلاردا.
هاووڵاتیی له‌دوای پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و فۆرمه ده‌توانێت به‌هه‌موو بازگه‌كانی داعشدا تێپه‌ڕ ببێت. شایه‌تحاڵه‌كه ده‌ڵێت: " له‌و ڕووه‌وه گه‌نده‌ڵی زۆر ڕووده‌دات، زۆرێك له‌ئه‌ندامه‌كانی داعش له‌ڕێی دزین و كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌و پوله‌وه كاری خۆیان ڕایی ده‌كه‌ن و ڕووده‌كه‌نه توركیا و تێده‌په‌ڕن. دوایه‌مین كه‌س كه‌من ئاگاداربم كه‌سێكی میسری بوو كه تانكه‌رێك نه‌وتی برد و پاره‌كه‌ی دزی و له‌توركیاوه تێپه‌ڕی".
منداڵان و فێركردن
شایه‌تحاڵه‌كه ده‌ڵێت: " باجێكی بێ به‌زه‌ییانه به‌سه‌ر هه‌موواندا سه‌پێنراوه، مه‌سیحییه‌كان وێڕانی ئه‌وه‌ی باجیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، دواتر هه‌موو دێره‌كانیان ڕووخێنران و قه‌ده‌غه‌یه سروته ئاینییه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن".
ته‌نانه‌ت منداڵانیش له‌توندوتیژی داعش بێبه‌ش نین، هه‌ر منداڵێك له12 ساڵ به‌ره‌وژوور بێت، پێویسته له‌سه‌ر ته‌قه‌و كوشتن و سه‌ربڕین ڕابهێنرێت.ئه‌وانه‌ی له‌خوله‌كانی فێركردن ده‌رده‌چن به‌شدارییان پێ ده‌كرێت لهكردهوه سه‌ربازییه‌كان و هێرش و كوشتاردا.
سه‌ربڕین
شایه‌تحاڵه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌دات كه‌جارێك له‌شارۆچكه‌ی مه‌یادینی سوریا، سه‌ری هاووڵاتییه‌كیان بڕی و جه‌سته‌كه‌یان له‌ناوچه‌ی "ده‌وار" هه‌ڵواسی. ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ خزمه‌كانی ڕۆشتن ته‌رمه‌كه‌یان ئهسپهردهكرد. به‌ڵام بۆ ڕۆژی دواتر داعشه‌كان ڕۆشتن كه‌سوكاری قوربانییه‌كه‌یان سزادا و ده‌ستیان بڕین و گۆڕه‌كه‌شیان ههڵدایهوو ته‌رمه‌كه‌یان هاویشته سه‌ر شه‌قام.
له‌باره ژیانی ژنانه‌وه
به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك چوونه ده‌ره‌وه‌ی ژن قه‌ده‌غه‌یه، نابێت بچێته ده‌ره‌وه به‌بێ مه‌حره‌م، پێویسته جله‌كانیشی هه‌موو ڕه‌ش بن و ده‌ڵب و باڵاپۆش بێت.
ئه‌و شایه‌تحاڵه ده‌ڵێت: " كاتێك داعشه‌كان بانگه‌وازیان بۆ جیهادی نیكاح كرد، ئه‌وپه‌ڕی سزایان ده‌سه‌پاند به‌سه‌ر هه‌ركه‌سێكدا كه دوابكه‌وێت له پێشكه‌شكردنی كچه‌كه‌ی بۆ جیهادی نیكاح".
له‌و میانه‌یه‌دا نوسینگه‌یه‌ك ده‌كرێته‌وه، بۆ ئه‌و كچ و ژن و بێوه‌ژنانه‌ی كه ئاره‌زوویان له شووكردن به چه‌كدارانی داعش بێت. نوسینگه‌كه له‌نزیكی سه‌رای شاره‌كه‌دا بوو، ئه‌ركی پێشوازی كردن بوو له‌و كچ و بێوه‌ژنانه‌ی ده‌یانه‌وێت شوو بهچهكدارهكان بكه‌ن. دواتر ناونیشانیان ده‌درایه چه‌كداره‌كان، ئه‌وله‌ویه‌تیش بۆ چه‌كداره سعودی و لیبییهكانه.
ده‌شڵێت: " گرفتێكی سه‌ره‌كی هاووڵاتییان ئه‌و خۆفرۆشه سورییانهن كه ڕێنمایی چه‌كدارانی داعش ده‌كه‌ن بۆ ماڵی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كه‌لایه‌نگری حكوومه‌تی سوریان، چه‌كداره‌كان ده‌به‌نه سه‌ر ئه‌و ماڵانه".
ئاینێكی خه‌یاڵی
داعشه‌كان سزایه‌كی زۆریان داهێناوه‌و سه‌پاندوویانه به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا.بۆنمونه: داعشه‌كان ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی خانه‌نشینیان كۆكردۆته‌وه‌و بردوونیان بۆ خولێك له‌شوێنێكی نادیار و خوله‌كه دوو تا سێ مانگی خایاند. ته‌نانه‌ت زۆرێكیان لێ ده‌نێرنه عێراقه‌وه بۆ ته‌واوكردنی خوله‌كانیان.
هاوكات ژماره‌یه‌ك سزایان به‌سه‌ر گه‌نجاندا سه‌پاندووه، له‌وانه: سزای ڕیش تاشین، جگه‌ره‌كێشان، پیاسه‌ی شه‌وان، ده‌ركه‌وتنی ئه‌ژنۆ.
گه‌نجان ده‌برێن بۆ هه‌ڵكه‌ندنی چاڵ له‌به‌ره‌كانی جه‌نگدا، ئه‌گه‌ر ملهجهڕێش بكه‌ن، ده‌كوژرێن.
سزا‌و سه‌رپێچییه‌كان
شایه‌تحاڵه‌كه به‌م شێوه‌یه كۆتایی به قسه‌كانی دێنێت: " سزاكانی داعش فره‌چه‌شنن، له‌سزای داراییه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ن، تاكو ده‌گاته فه‌لاقه و قامچی لێدان و كوشتن. هیچ بنه‌مایه‌ك نیه بۆ سزاكان".
جۆری هه‌ر سزایه‌ك ڕاده‌وه‌ستێته سه‌ر میزاجی پیاوانی حوسبه. كه هه‌میشه به‌شه‌قامه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن و به‌دوای سهرپێچیكارهوهن.سه‌رپێچی له‌یاساكانی داعش. زۆرینه‌ی سزاكانی كوشتن و سه‌ربڕین له‌شوێنه گشتییه‌كاندا جێبه‌جێ ده‌كرێن.
21/4/2016
رۆژنامەی (فرانكفۆرتەر ئەلگماینە)ی ئەڵمانی ئاشكرای كرد كە (پارتی جێگرەوە لەپێناو ئەڵمانیا) بەرەو ئەوە هەنگاو دەنێ و گوشار دەكات بۆ قەدەخەكردنی مزگەوت و بانگدان و نیقابكردن لە ئەڵمانیا.
خاتوو بیتریكس فۆن شترۆك جێگری سەرۆكی پارتەكە رایگەیاند "ئیسلام خۆی لەخۆیدا بیرێكی سیاسییە و لەگەڵ دەستووری ئەڵمانیا ناگونجێ و ئێمەش داوا دەكەین دروستكردنی مزگەوت قەدەخە بكرێت و چیتر دەنگی بانگیش بەرز نەبێتەوە و ڕێگەش بەپۆشینی نیقاب نەدرێ".
شترۆك گوتی "ئیسلام ئاینێكی وەك مەسیحی كاسۆلیكی یان پرۆستانتی نییە، بەڵكو ئاینێكە هەمیشە دەیەوێ دەسەڵاتی لە هی دەوڵەت بەرزتر بێت. بۆیە دەبێ ڕێگری لە بەئیسلامكردنی ئەڵمانیا بكەین".
پارتی جێگرەوە لەپێناو ئەڵمانیا لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی سێ ویلایەتی ئەڵمانیادا بەسەر پارتی سۆسیال دیموكراتدا سەركەوت، ئەمەش لە ئەنجامی قۆستنەوەی نیگەرانییەكانی خەڵكی ئەڵمانیا لە دژی هاتنی زیاتر لە یەك ملیۆن پەنابەر لەوەتی ساڵی رابردووەوە.
21/4/2016
وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پنتاگۆن) هەنگاوەكانی داهاتووی ئەمریكای بۆ شەڕی دژی داعش ئاشكراكرد، ئاشتن كارتەریش دەڵێت پێشمەرگە هێزێكی سەرەكی شەڕی دژی داعشە.
بەپێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، ئاشتن کارتەر چەند هەنگاوێکی بۆ شەڕی دژی داعش ئاشکراکردوون. کارتەر رایگەیاندووە "چەند هەنگاوێکی نوێ بۆ شەڕی داعش دەگرینەبەر، هەموو هەنگاوەکانیش لەلایەن ئۆباماوە پەسەندکراون و هاوئاهەنگی تەواو لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەكرێت".
وەزیری بەرگریی ئەمریکا دەشڵێت:" هەنگاوی یەکەم ناردنی راوێژکار و راهێنەری زیاترە بۆ عێراق بۆ مەشقپێکردنی هێزەکانی شەڕی دژی داعش، دووەمین هەنگاویش ناردنی هەلیکۆپتەری هێرشبەرە بۆ پاڵپشتی هێزەکان بەتایبەت بۆ شەڕی موسڵ، ئەمەش بۆ شەڕی رێکخراو گرنگی زۆری دەبێت."
هەر بەپێی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا:" واشنتن مووشەکی پێشکەوتووی جۆری هیمارس بۆ هێزەکان دەنێرێت بەتایبەت بۆ شەڕی موسڵ". پێشتر ئۆباما رایگەیاندبوو دەبێت تاوەكو 10 مانگی دیكە موسڵ كۆنترۆڵ بكرێتەوە.
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە كراوە، ئەمریکا هاوکاری دارایی هێزی پێشمەرگە دەکات و 415 ملیۆن دۆلار بۆ پێشمەرگە دەنێرێت، ئاشتن کارتەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لەبارەی پێشمەرگە دەڵێت" پێشمەرگە کاریگەرترین هێزی شەڕی دژی داعشە".
جێف دەیڤس، گوتەبێژی پێنتاگۆن لەبارەی کاتی ناردنی هاوکارییە داراییەکان دەڵێت " هێشتا کاتی ناردنی هاوکارییە داراییەکان بۆ پێشمەرگە دیارینەکراوە، بەڵام ئەو هاوکارییە لە چوارچێوەی هاوکارییەکانی ئەمریکایە بۆ هێزە عێراقییەکان کە بڕەکەی دەگاتە سێ ملیار و 100 ملیۆن دۆلار".
وەزیری بەرگریی ئەمریکا ئاشکراشی کردووە:" لەگەڵ هاوکارییە لۆجیستییەکان و هاوکاری هەواڵگری، بەمزووانە 217 راوێژکار و سەربازی دیکە دەنێرنە عێراق".
20/4/2016
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سه‌رۆككۆماری ڕووسیا له‌كۆنگره‌ی "دروستكه‌رانی ئامێرهڕووسییهكان" دا گوتی: " به‌رهه‌می كرده‌یی كه‌رتی جه‌نگی به‌ڕێژه‌ی 1.7 جار له‌ماوه‌ی نێوان 2010 تاكو 2015 زیادی كردووه. ته‌نها له‌ساڵی 2015دا ئه‌و ڕێژه‌یه گه‌یشتووه‌ته 7.2".
هه‌روه‌ها گوتی: " به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌ساڵی 2017دا خواست له‌سه‌ر كڕینی چه‌ك ده‌گاته ترۆپك و دواتر داده‌به‌زێته‌وه".
شیاوی باسه ساڵی ڕابردوو ڕووسیا به‌بڕی 14.5 ملیار دۆلار چه‌ك و كه‌لوپه‌لی جه‌نگی هه‌نارده‌كردووه. له‌ئێستاشدا ئه‌و وڵاته له‌پله‌ی دووه‌مدایه له‌ئاستی جیهانیدا له‌فرۆشتنی چه‌ك و كه‌ولوپه‌لی جه‌نگیدا.
پۆتین له‌و كۆنگره‌یه‌دا گوتیشی: " هیوادارم كارگه و كۆمپانیاكانی چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی، بتوانن كاڵای مه‌ده‌نیش به‌رهه‌م بێنن بۆ ڕكابه‌ری كردن، به‌رله‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر كڕینی چه‌ك دابكشێته‌وه بۆ خواره‌وه".
20/4/2016
به‌پێی زانیارییه‌كانی كه‌ناڵی"سكای نیوز"ی ئه‌مریكی، به‌گێرانه‌وه له ڕۆژنامه‌ی "ده‌یلی ته‌له‌گراف"ی به‌ریتانی كه له‌ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا بڵاوی كردۆته‌وه، به‌رپرسانی ئه‌ورووپا و په‌یمانی ناتۆ ترس و نیگه‌رانییان زیادی كردووه له‌وه‌ی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش هێرشی بیۆلۆژی و ئه‌تۆمی بكاته سه‌ر به‌ریتانیا و وڵاته ئهورووپیهكانی تر.
به‌رپرسه‌كان باس له"ترسێك ده‌كه‌ن كه پاساوی خۆی هه‌یه" سه‌باه‌رت به‌هه‌وڵه‌كانی داعش بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ، له‌وانه چه‌كی تیشكاوه‌ری و بیۆلۆژی و كیمیاوی، چ له‌عێراق یان سوریادا.
به‌رپرسه‌كانی ئه‌ورووپا هۆشدارییان داوه له‌وه‌ی گروپه تیرۆریسته‌كان له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان بتوانن لهكردهوهكانیاندا ڕێوشوێنه ئه‌منییه‌كان ببڕن، له‌ڕێی به‌كارهاوردنی ئۆتۆمبیلی بێ شۆفێر له ته‌قینه‌وه‌كاندا.
هاوكات ترس و دڵه‌ڕاوكێی خۆیان ده‌ربڕیوه له‌وه‌ی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش كۆنترۆڵی جبه‌خانه‌ی موشه‌كه كورتبڕه‌كانی عێراق بكات.
20/4/2016
سادق ئامۆلی لاریجانی، سەرۆکی دەزگای دادوەری ئێران، لە وەڵامی راپۆرتی ساڵانەی مافی مرۆڤی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكادا ده‌ڵێ دەزگای دادوەری ئێران كاری خۆی بە باشی ئەنجام دەدا، راپۆرتەكانی ئەمەریكاش دوورن لە ڕاستی.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی میدیا ناوخۆییەکانی ئێران، لاریجانی گوتوویەتی: "لە ئێران ئەوە یاسا نییە کە سزای لەسێدارەدان بۆ تاوانبار دەردەکات، بەڵکوو شەرعی ئیسلام ئەو سزایە بۆ تاوانبار دەردەکات".
ئەوەی جێی باسە لاریجانی لە گوتەکانیدا سزای لەسێدارەدانی بۆ سەر بازرگانانی مادەی هۆشبەر ڕەتکردووەتەوە، ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئاماری لەسێدارەدان لە ئێران ساڵی ڕابردوو سنووری 1000 کەسی تێپه‌ڕكرد.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە راپۆرتی ساڵانەی خوێدا کە تایبەتە بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤی، هۆشداری دابووە ئێران و جۆن کێری ڕایگەیاندبوو: "ئەگەر ئێران پابەندی مافەکانی مرۆڤ نەبێ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئاسایی ناکاتەوە".
هاوکات لەو ڕاپۆرتەدا هاتبوو لە ئێران ئازادی ڕادەربڕێن نییە و هەڵبژاردنیش ئازاد نییە و مافەکانی زییندانیان بە تەوای پێشێل دەکرێت.
20/4/2016
"حه‌سه‌ن ڕۆحانی" ئه‌مڕۆ له‌وتارێكدا له‌پارێزگای"سمنان" له‌ڕۆژهه‌ڵاتی تاران، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه تاكو ئێستا دۆخی نێوان عێراق و ئێران دۆخی ئاگربه‌سته. چونكه ئاسه‌واره یاسایی و سیاسییه‌كانی ئه‌و جه‌نگه‌ی هه‌شت ساڵ له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا به‌رده‌وام بوو، ماوه‌و كۆتایی نه‌هاتووه.
هه‌روه‌ها گوتی: " سه‌رباری ئه‌وه‌ش ئێمه عێراق به‌وڵاتێكی دراوسێ سه‌یر ده‌كه‌ین كه په‌یوه‌ندی توندوتۆڵمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته‌كه‌ی هه‌یه".
سه‌رۆككۆماری ئێران ڕایگه‌یاند: " ئێمه ئێستا له‌دۆخی ئاگربه‌ستداین له‌گه‌ڵ عێراقدا".
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رۆككۆماری ئێران ئاماژه‌ی به‌و ده‌ستكه‌وتانه‌دا كه به‌هۆی هه‌ڵبژاردنییه‌وه بۆ ئه‌و پۆسته بۆئێران گه‌ڕاوه‌ته‌وه، له‌و میانه‌یه‌دا ئاماژه‌یدا به لێدوانێكی سه‌رۆككۆماری فه‌ره‌نسا كه‌له 2011دا گوتبووی: " پێنج وڵاته گه‌وره‌كه‌ی جیهان بڕیاریاندابوو هێرش بكه‌نه سه‌ر ئێران، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ئه‌و بڕیاره‌یان ڕاگرت".
20/4/2016
سۆران کەریم
نووسینگه‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار نه‌خشه‌ڕێگاى چاره‌سه‌ری بۆ قه‌یرانى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار دائه‌ڕێژێ كه له چه‌ند خاڵێك پێكهاتووه، له‌وانه‌ش دانیشتنێك به ئاماده‌بوونى سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران رێكبخرێت بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان یان مانه‌وه‌یان.
به‌پێی نه‌خشه رێگایه‌ك كه له سه‌رۆكایه‌تى كۆمارهوە ده‌رچووه، نووسینگه‌ى راوێژكاران نهخشهرێگاكهیان داڕشتووه‌ته‌وه بۆ كۆتاییهێنان به قه‌یرانى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران.
یه‌كه‌م خاڵ و دووه‌م خاڵى نه‌خشه‌رێگاكه په‌یوه‌سته به‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ى دراوه به سه‌رۆك كۆمار بۆ بانگهێشتكردنى په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى دانیشتنێك به ئاماده‌بوونى سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان، كه به‌پێی خاڵى سێیه‌م یه‌كێك له په‌رله‌مانتاره‌كان سه‌رۆكایه‌تى دانیشتنه‌كه ده‌كات و ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیش له ریزى په‌رله‌مانتاران داده‌نیشن.
له خاڵی چواره‌مدا، ئاماژه دراوه به‌وه‌ى رێگه به سه‌لیم جبوورى، سه‌رۆكى په‌رله‌مان بدرێت وته‌یه‌ك پێشكه‌ش بكات به‌مه‌به‌ستى خستنه‌ڕووى بۆچوونى خۆى و چۆنێتى ده‌ربازبوون له‌و قه‌یرانه.
هه‌روه‌ها له خاڵى پێنجه‌مدا، ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و به‌پێی په‌یڕه‌وى ناوخۆ ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه، له خاڵى شه‌شه‌میشدا ئه‌وه هاتووه، گه‌ر ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌نگیان دا له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى له پۆسته‌كانیان ئه‌وا به ده‌ستله‌كاركێشاوه داده‌نرێن و ده‌سته‌یه‌كی نوێ هه‌ڵده‌بژێردرێت.
له خاڵى حه‌فته‌م و كۆتاییشدا هاتووه، ئه‌گه‌ر ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى نه‌درا، ئه‌وا له پۆسته‌كانیاندا ده‌مێننه‌وه.
جێی باسه به‌شێك له په‌رله‌مانتاران ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه مانیان گرتووه و له دانیشتنێكیشدا كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارێكى به‌ته‌مه‌نه‌وه سه‌رۆكایه‌تى كرا، ده‌نگ درا له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان له پۆسته‌كانیان.
سەرچاوە: باس نیوز
19/4/2016
لهبۆردوومانێكدا چوار هاووڵاتی ئاواره‌ی سوری له‌ناو توركیادا كوژران و پێنج هاووڵاتی سوریی و هاووڵاتییه‌كی توركیش برینداربوون، سه‌رچاوه‌ی بۆردوومانه‌كه‌ش ناوخاكی سوریابووهو، سوپای توركیاش به‌تۆپی قورس ده‌ستی كرده وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و بۆردوومانه.
به‌پێی بڵاوكراوه‌یه‌كی فه‌رمی شاری "كیلیس" چوار هاووڵاتی ئاواره‌ی سوری كوژران كه سیانیان منداڵن. به‌هۆی ئه‌وه‌ی چوار موشه‌ك له‌ناوخاكی توركیادا كه‌وتوون. شه‌ش هاووڵاتیش پێنجیان سوری و یه‌كێكیان توركین، برینداربوون.
له‌دوای ئه‌و ڕووداوه‌ش، تۆپخانه‌كانی توركیا ده‌ستیان كرده بۆردوومان كردنی بنكه‌كانی داعش له‌باكوری سوریادا. ئاژانسی"ڕۆیته‌رز" له‌زاری ده‌سته‌ڵاتدارانی ئه‌و شاره‌ی توركیاوه ڕایگه‌یاند: " تۆپخانه‌كانی توركیا له‌دوای ئه‌و ڕووداوه ده‌ستیان به بۆردوومان كردنی ناوخاكی سوریا كردووه".
له‌شاری كیلیس ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی ئاواره‌ی سوری ده‌ژین، به‌جۆرێك ژماره‌یان لههاووڵاتییانی توركیا زیاتره.
19/4/2016
بە فەرمانی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە هاوکات فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی کوردستان، چاکسازیی ئیداری لە نێو وەزارەتی پێشمەرگە و هێز و یەکەکانی پێشمەرگەی کوردستان و پێداچوونەوە بە خانەنشینیی سەربازی، دەست پێ دەکات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە (باس‌نیوز)، لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە دەستی کەوتوون، بەپێی فەرمانێکی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کوردستان، رێنمایی تازە بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە دەرکراوە، کە لەمەودوا چاکسازیی ئیداری دەست پێ دەکات و لیستی پاداشت و سزا دێتە ئاراوە و چاکسازی لە یەکەکاندا دەکرێت.
لەمبارەیەوە جەبار یاوەر، ئەمنیداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: “ئێمە وەک وەزارەتی پێشمەرگە، ئەنجومەنێکی باڵامان هەیە، هەموو هەفتەیەک کۆ دەبینەوە و ئەو فەرمانانانەی لە لایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە دەردەچێت، کاری لەسەر دەکەین، جگە لەوەی هەوڵ دەدەین پێداچوونەوە بۆ دەزگاکانی وەزارەتی پێشمەرگە بکەین”. جەختیشی لەوە کردەوە کە لە کۆبوونەوەی هەفتانەیاندا بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای وەزارەتەکە و فەرماندەی هەردوو یەکەی حەفتا و هەشتا، زۆبەی بابەتە پەیوەندیدارەکانی تایبەت بە پێداچوونەوە بە دەزگاکان و دەستنیشانکردنی گرفتەکان و دانانی پلانی گونجاو بۆ چارەسەرکردنی گرفتی دەزگاکان و پێداچوونەوە بە لیستی خانەنشینی، تاوتوێ دەکەن.
19/4/2016
" ئیلۆخیو دیل بینۆ" وه‌زیری نه‌وتی فه‌نزه‌ویلا، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه‌له‌ئێستادا نرخی دادگه‌رانه‌ی نه‌وت ئه‌وه‌یه له‌نێوان 70-80 دۆلاردابێت بۆ یه‌ك به‌رمیل.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر كارنه‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕی نه‌وت و داخوازی و وه‌بازاڕخستن ڕێك بخرێت، ئه‌وا نرخی نه‌وت هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه، له 30 دۆلاره‌وه ده‌گاته 150 دۆلار".
ئه‌و وه‌زیره‌ی فه‌نزه‌ویلا، كه‌وڵاته‌كه‌ی یه‌كێكه لهبهرههمهێنهره گه‌وره‌كانی نه‌وت له‌جیهاندا، به‌ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند: " ئه‌گه‌ر كار بۆ ڕێكخستنی بازاڕی نه‌وت نه‌كه‌ین، ئه‌وا نرخ به‌و جۆره ده‌گۆڕێت".
شیاوی باسه وه‌زیره‌كه‌ی فه‌نزه‌ویلا، ئه‌و هۆكارانه‌ی باس نه‌كرد كه‌واده‌كه‌ن نرخ به‌و جۆره سه‌رنجڕاكێشه بگۆڕێت، هه‌روه‌ها كاتی ئه‌و ئاڵوگۆڕهیشی دیاری نه‌كرد.
19/4/2016