سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌نوسینگه‌ی سه‌رۆككۆمار، ڕایگه‌یاند: " فواد مه‌عسوم له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی فراكسیۆنه‌كاندا ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر دروستكردنی لیستێكی تازه‌ی وه‌زاری، ئه‌وه‌ش به‌ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌دردا ده‌درێته ده‌ستی عه‌بادی".
سه‌رچاوه‌كه ئاشكرای كرد: " دیداره‌كانی ئه‌مڕۆی مه‌عسوم له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی فراكسیۆنه سیاسییه‌كاندا، بووبه‌هۆی دروستكردنی لیستێكی نوێ كه هه‌موو لایه‌نه ناكۆكه‌كان له‌سه‌ری ڕێكده‌كه‌ون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: " لیسته‌كه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه دیاری ده‌كرێت كه سه‌در داوای كردووه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: " ئه‌و لیسته‌ی یه‌كه‌م كهعهبادی ئاماده‌ی كردبوو، سه‌دریش ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ربڕی بوو، هه‌ندێك ده‌ستكاری ده‌كرێت ودواتر ده‌خرێته‌وه به‌رده‌ستی سه‌در".
گوتیشی: " مه‌عسوم له‌به‌رنامه‌یدایه له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژی داهاتوودا سه‌در ببینێت".
18/4/2016
ئاژانسەکان-KDP.info- جەنەڕاڵێکی خانەنشینی ئەمریکا، دەڵێت عێراقی یەکگرتوو کۆتایی پێ ھاتووە و دەبێ بزانین ئێستا عێراق سێ ناوچەی جیایە، کورد و شیعە و سوننە.
ڕایمۆند ئۆدێرنۆ، جەنەڕاڵی خانەنشینی ئەمریکا کە ماوەی چوار ساڵ فەرماندەی ھێزەکانی ئەمریکا بووە لە عێراق، ئاماژە بەوە دەکات کە عێراق یەکگرتوویی خۆی لە دەست داوە.
ئۆدێرنۆ بە فۆکس نیوزی وت: "تێکشکاندنی داعش لە عێراق پێویستی بە 50 ھەزار سەربازە و مەرج نییە ھەموویان ئەمریکایی بن، گرنگ ئەوەیە لە وڵاتانی ھاوپەیمان بن."
ناوبراو کە بە وتەی شارەزایانی سەربازیی ئەمریکا، خاوەنی سەرکەوتووترین پلانی سەربازی بووە لە عێراقدا، بۆ سەرچاوەکە دەڵێت "پێم باشە پشتیوانیی عێراقی یەکگرتوو بکرێت، بەڵام دەبێ بزانین ئێستا عێراق سێ ناوچەی جیایە، کورد و شیعە و سوننە. عێراق سێ پارچەی جیاوازە و عێراقی یەکگرتوو کۆتایی پێهاتووە."
دوای پڕۆسەی ئازادکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە لەساڵی 2003، ھەردوو جەنەڕاڵ دێڤید پەترایۆس و ڕایمۆند ئۆدێرنۆ وەک دوو فەرماندەی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق و جیهان ناسران.
18/4/2016
ڕووسیا توانیویه‌تی سیسته‌مێكی موشه‌كی دروست بكات كه هاوتایه به‌چه‌كی ئه‌تۆمی، ئه‌و سیسته‌مه كه‌ناونراوه" تۆرنادۆ-ئێس" ده‌توانێت به‌یه‌كجار 100 یاریگاری وه‌رزشی پێكه‌وه وێران بكات.
به‌گوته‌ی پسپۆڕان، توانای ئه‌و چه‌كه، به‌ئه‌ندازه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمییه، یه‌كه‌م چه‌كێكه بتوانێت ڕووبه‌رێكی به‌و ئه‌ندازه‌یه، له‌گه‌ڵ هه‌موو تیپه‌كانی زرێپۆش و موشه‌ك له‌ناوبه‌رێت.
له‌ئێستادا هێزی وێرانكاری یه‌ك به‌یه‌كی موشه‌كه‌كان به‌ته‌واوی ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام یه‌ك ڕێژنه‌ی ته‌واوی ئه‌و موشه‌كانه ده‌توانێت 67 هێكتار زه‌وی خاپوور بكات، كه ده‌كاته 100 یاریگای وه‌رزشی تۆپی پێ.
18/4/2016
رۆژانەمی "زە گاردیەن"ی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە "ناكۆكی و ململانێی نێوان دوو مەرجەعیەتی شیعە لە قوم و نەجەف؛ پەرە دەستێنێ بۆ هەژمۆنیی دەسەڵات بەسەر عێراقدا؛ هاوكات حكوومەتەكەی عەبادی وەك حكوومەتەكانی پێشووی تووشی گەندەڵیی دارایی و كارگێڕی بووە. "
رۆژنامەی "زە گاردیەن"ی بەریتانی لە راپۆرتێكدا باس لە ناكۆكییەكانی نێوان "عەلی سیستانی" گەورە مەرجەعی شیعەكان لە عێراق و "عەلی خامنەیی" رێبەری شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران دەكات بۆ وەرگرتنی جڵەوی دەسەڵات لە عێراق.
بەپێی زانیاریی رۆژنامەكە كاریگەریی ئێران لەسەر عێراق لە ماوەی سێ ساڵی رابڕدوودا زیادی كردووە و بە شێوەیەكی راستەوخۆ دەست لە كاروباری حكوومەتی عێراق وەردەدات.
رۆژنامەكە روونیشی كردەوە كە سیستانی دەركی بەوە كردووە ئێران سنووری دەستێوەردانی بەزاندووە و ئێستا ناكۆكییەكە گەیشتووەتە لووتكە لەسەر دەسەڵات.
ئەو دەستێوەردانە هاوكاتە لەگەڵ ئەو تۆمەتانەی كە رووبەڕووی حكوومەتی عەبادی بوونەتەوە كە تووشی گەندەڵیی دارایی و كارگێڕی بووەتەوە كە لە هەفتەی رابڕدوودا پێكهێنانی كابینەی تەكنۆكراتی شكستی هێنا.
رۆژنامەكە زانیارییەکانی لەزاری لە بەرپرسێكی عێراقیییەوە گواستووەتەوە كە ئەوەی روو دەدات لە گۆڕەپانی سیاسەتیی عێراقدا، هەڕەشەیە بۆ دەسەڵاتی سیستانی و دەستێوەردانەكانی عەلی خامنەیی لە كاروباری عێراقدا بۆ هەژموونیی زیاتری خۆی لەڕێگەی چەند گرووپێكی شیعەوە عێراقی زیاتر بەرەوە لێكترازان و پارچەكردن بردووە.
17/4/2016
له‌ئێستادا ناكۆكی نێوان هه‌ردوو مه‌رجه‌عیه‌تی قوم و نه‌جه‌ف بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ده‌سته‌ڵات له‌عێراقدا قووڵ بووه‌ته‌وه. ئه‌وه له‌كاتێكدایه حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادیش وه‌ك ئه‌وانی پێشخۆی توشی شكست و گه‌نده‌ڵی بووه.
ڕۆژنامه‌ی"ذه گاردیان"ی به‌ریتانی، ڕاپۆرتێكی له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكردۆته‌وه، تیایدا باسی ئه‌و ململانێیه ده‌كات كه له‌نێوان سیستانی و ئایه‌توڵا خامنه‌ییدا دروست بووه، له‌باره‌ی ڕاده‌ی هه‌ژموونیانه‌وه له‌عێراقدا.
ڕۆژنامه‌كه ده‌نوسێت: " زۆربوونی كاریگه‌ری ئێران له‌عێراقدا، كه‌له‌سێ ساڵی ڕابردوودا گه‌یشتۆته ترۆپك، به‌ڕاده‌یه‌كه ده‌سته‌ڵاتدارانی حكوومه‌تی تێپه‌ڕاندووه".
هه‌روه‌ها ده‌نوسێت: " سیستانی ئێستا ده‌زانێت هه‌ژمونی ئێران گه‌یشتۆته ئاستێكی زۆر به‌رز وبێ پێشینه، ناكۆكییه‌كه ئێستا له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كامیان پاشماوه‌ی ده‌سته‌ڵات ده‌به‌ن".
هه‌روه‌ها باس له‌بێ ئومێد بوونی سیستانی ده‌كات و ده‌نوسێت: " سیستانی بێ ئومێدبووه له عه‌بادی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یتوانیوه ئه‌و ئاواتانه‌ی سیستانی بهێنێته دی كه چاوی تێ بڕی بوون.تاكو ئێستا ئه‌و توێژه سیاسییه‌ی كه مه‌رجه‌عیان ئێرانه، هه‌ژمونێكی زۆریان هه‌یه، تاكو ئێستا عه‌بادی له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریه‌كه‌یه".
له‌لای خۆیه‌وه سیاسییه‌كی عێراقی به ڕۆژنامه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه: " ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات، نیشانی ده‌دات كه‌بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڕه‌شه له ده‌سته‌ڵاتی سیستانی ده‌كرێت له‌سه‌ر زه‌وی".
17/4/2016
"ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان" سه‌رۆككۆماری توركیا ئاشكرای كرد كه‌وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌یوه‌ندی دراوسێیه‌تی باش و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی گفتوگۆی سیاسی له‌نێوانیاندا.
"ئه‌ردۆگان" له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ"حه‌سه‌ن ڕۆحانی" سه‌رۆككۆماری ئێران، گوتی: " ڕێككه‌وتین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێینه‌وه بۆ په‌یوه‌ندی دراوسێیه‌تی باش، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی گفتوگۆی سیاسی. له‌ئێستادا چه‌ندین كێشه هه‌یه له‌ناوچه‌كه‌دا، قه‌یرانێكی مرۆیی هه‌یه، ڕێككه‌وتین له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قه‌یرانانه، ئه‌وه‌ی گرنگه لای ئێمه كاركردنه بۆ ڕاوه‌ستانی خوێنڕشتن له سوریا و عێراقدا، له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتووین. ئه‌وه سه‌رباری هه‌بوونی هه‌ندێك كێشه له نێوانماندا".
هه‌روه‌ها "حه‌سه‌ن ڕۆحانی" گوتی: "له‌بواری وزه‌دا، توركیامان دڵنیاكرده‌وه له‌وه‌ی ئێران ده‌توانێت ئاسایشی وزه‌ی توركیا دابین بكات".
17/4/2016
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى عێراق، به‌بیانووی خانه‌نشینییه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رى گشتی خوێندنى كوردى كه كه‌سێكى كورده له پۆسته‌كه‌ی لاده‌دات كه‌سێكی شیعه له شوێنه‌كه‌ی داده‌نێت.
تاریق ئه‌حمه‌د حسێن، به‌ڕێوه‌به‌رى خوێندنى كوردى له شارۆچكه‌ی خورماتوو،به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: "وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى عێراق به بڕیارێكى فه‌رمى حسێن جاف، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتی خوێندنى كوردى به ناوى خانه‌نشینیه‌وه له پۆسته‌كه‌ی لاداوه و كه‌سێكى شیعه مه‌زهه‌بی به ناوى "عه‌لى وه‌لى" له جێگه‌كه‌ى داناوه".
گوتیشى: " تاكو ئێستا نازانرێت ئاخۆ ئه‌و كه‌سه‌ى كه دانراوه تا چه‌ند سوود به خوێندنى كوردى ده‌گه‌یه‌نێت به‌ڵام به‌ڵێنى داوه كه هاوكارى پرۆسه‌ی خوێندنى كوردى بكات" .
هه‌روه‌ها شێرزاد ره‌شید كاكه، به‌ڕێوه‌به‌رى خوێندنى كوردى له كه‌ركوك به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: "ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ى كه له به‌غدایه هیچ سوودێكى بۆ خوێندنى كوردى نییه و ته‌نانه‌ت دژایه‌تیمان ده‌كات و ئه‌مساڵ بڕیارێكى ده‌ركردووه كه بریتییه له ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆگامانهى كه له قوتابخانه كوردییه‌كان ده‌خوێندرێن و له‌لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه ڕه‌وانه‌ى كه‌ركوك ده‌كرێن یهكنهخرێن ئه‌وا ڕێگه ناده‌ن بۆ ساڵى داهاتوو قوتابیانى كورد به كوردی بخوێنن".
17/4/2016
بەهۆی ئەو هەڵوێستانەی کە دژی ئاراستەی گشتیی فراکسیۆنەکەی و سەرجەم لایەنە کوردستانییەکان لە بەغدا نواندوویەتی، بزووتنەوەی گۆڕان، تاڤگە ئەحمەد، پەرلەمانتاری بزووتنەوەکەی لە پەرلەمانی عێراق دوورخستەوە، بەڵام ئەو پەرلەمانتارە ڕەتی دەکاتەوە لەنێو بزووتنەوەی گۆڕاندا جگە لە نەوشیروان مستەفا، ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەکە، هیچ کەسێکی دیکە دەسەڵاتی دوورخستنەوەی ئەوی هەبێت.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ شەممە 16\4\2016، بزووتنەوەی گۆڕان لە ڕاگەیاندراوێکدا، دوورخستنەوەی تاڤگە ئەحمەدی ڕاگەیاند. لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ (باس‌نیوز)، تاڤگه ئه‌حمه‌د، پەرلەمانتاری دوورخراوەی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق، ڕای گەیاند: “هیچ په‌یامێكى دوورخستنه‌وه‌م له‌نێو بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆنه‌هاتووه، ته‌نیا ئه‌وه‌نه‌بێت له‌نێو میدیاكاندا باسی ئه‌وه‌كراوه كه گوایه بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بڕیارى درورخستنهوهى منى ده‌ركردووه، له‌كاتێكدا دروخستنه‌وه‌ى من په‌یوه‌ندى به خودی "نه‌وشیروان مسته‌فا" رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه هه‌یه ده‌بێ ئه‌و واژووى ئه‌و دروخستنهوهیه بكات، به‌ڵام هه‌موومان ده‌زانین چه‌ند مانگێكه ئه‌و كوردستانى به‌جێهێشتووه، ئیتر نازانم ئه‌و بڕیاره چۆن ده‌ركراوه".
گوتیشى: "هیچ سهرپێچیهكم له په‌یڕه و پڕۆگرامى ناوخۆى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕاندا نه‌كردووه، تاوه‌كو فه‌رمانى دوورخستنه‌وه‌م ده‌ربكرێت، چونكه له‌نێو په‌یڕه‌وى ناوخۆى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، له‌كاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا دووخاڵ بۆ په‌ڕله‌مانتاران دیارى كراوه، خاڵى یه‌كه‌م له مادده‌ى 140 و پێشمه‌رگه و ناوچه دابڕاوه‌كان خۆى ده‌بێنێته‌وه، خاڵى دووه‌م پێكهاتووه له بنه‌بڕكردن و نه‌هێشتنى دابه‌شكردنى ده‌ستكه‌وتى دیارىكراو هه‌روه‌ها نه‌هێشتنى دیارده‌ى حیزبی و (تائیفیه) بێگومان ئه‌وه خاڵى سه‌ره‌كى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بووه و چوونى منیش بۆ نێو ئیقتیساماد بۆئه‌وه‌یه ئه‌و دیاردانه نههێڵَین كه‌واته لێره‌دا پابه‌ندى ته‌واوى خاڵه‌كانى بزوووتنهوهى گۆڕان بووم".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتیشى: "له‌سه‌ره‌تای باڵى ڕیفۆرمه‌وه له‌نێو بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بووم بۆیه ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له حه‌وت ده‌رگاوه ده‌رم بكات، من له‌ده‌رگاى ههشتنهوه خۆم ده‌كه‌مه‌وه به‌نێو ژووره‌كانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه چونكه ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه به‌ماڵى خۆم ده‌زانم هه‌میشه خه‌مخۆرێكى بێ وچانى ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه بووم".
هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به فه‌رمی بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی "تاڤگه ئه‌حمه‌د"ی له فراكسیۆن و بزووتنه‌وه‌كه‌ی ده‌ركرد به‌ڵام ئه‌و په‌رله‌مانتاره له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ(باسینوز) ده‌ڵێ : "سوێندى یاسایم خواردووه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خیانه‌ت له ده‌نگده‌رانى گۆڕان نه‌كه‌م به‌ڵام له‌نێو تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك هێرشێكى توندى ناڕه‌وا ده‌كرێته سه‌رم به‌ڵام ئه‌وانه‌ى ئه‌و جۆره قسانه‌م بۆدرووست ده‌كه‌ن".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه هه‌موو په‌یڕه و پڕۆگرامى ناوخۆى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌ده‌ستى "نه‌وشیروان مسته‌فا"نووسراوه‌ته‌وه بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و خۆی لێره بوایه قبوڵى نه‌ده‌كرد خه‌ڵكى ناو گۆڕان به‌وشێوه‌یه قسه‌ى نه‌شیاوم ئاڕاسته بكه‌ن.
17/4/2016
ئه‌مڕۆ "فواد مه‌عسوم" سه‌رۆككۆماری عێڕاق له‌گه‌ڵ "برێت ماككورگ" نوێنه‌ری تایبه‌تی ئۆباما بۆ هاوپه‌یمانێتی دژی داعش و"ستیوارت جۆنز" باڵیۆزی ئه‌مریكا له به‌غدا كۆبووه‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كه‌وێنه‌یه‌كی بۆ میدیاكان نێردراوه، شانده‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسی عێراقه‌وه هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌ربڕیوه‌و، ئاماژه‌یان به‌و ڕێچكه‌یه كردووه كه ئه‌مریكا و عێراق به‌هاوكاری لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌نجامی بده‌ن له‌باره‌ی هاوكاری كردنی عێراق له‌م بارودۆخه‌دا".
شانده‌كه ڕایانگه‌یاندووه: " ئۆقره‌یی عێراق هاوكارییه‌كی زۆر ده‌كات له ئاسانكردنی دابینكردنی كۆمه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ عێراق".
له‌ئێستادا كێشه‌ی سیاسی عێراق به‌هۆی ده‌نگدانی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار له‌سه‌ر له‌كارلادانی "سه‌لیم جبوری" سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ته‌واوی ئاڵۆزبووه. ئه‌وه‌ش به‌هۆی ناكۆكی په‌رله‌مانتاره‌كان بووه له‌سه‌ر ده‌نگدان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی لیستی ناوی حكوومه‌ته ته‌كنۆكراته‌كه‌ی عه‌بادی و ده‌نگ نه‌دان بۆ ئه‌و حكوومه‌ته پێشنیاركراوه.
16/4/2016
ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، بۆ جیابوونەوە و سەربەخۆیی کوردستان، پێویستە ئەزموونی چیک و سلۆڤاکیا لەبەرچاو بگیرێت.
بەپێی ڕاگەیاندراوێک کە وێنەیەکی بۆ (باس‌نیوز) نێردراوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 14\4\2016، مەسرور بارزانی، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لە میانی پێشوازی کردنی لە جیری نۆڤاچەک، جێگری وەزیری ناوخۆی کۆماری چیک و شاندی یاوەری، ئاماژەی بەوە کرد: “ئه‌و ناسه‌قامگیری و توندوتیژییانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، به‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵه‌یه، كه پێش سه‌د ساڵ، بێ پرس كردن به خه‌ڵكی ناوچه‌كه، له‌لایه‌ن ئه‌وڕووپاوه ڕێككه‌وتنێك بۆ داڕشتنی نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه مۆر كراوه”.
هاوکات لەو دیدارەدا کە ئیڤا دراداكۆڤا، كونسوڵی گشتیی كۆماری چیك له هه‌ولێر ئامادەی بوو، مه‌سرور بارزانی وێڕای سوپاس كردنی حكوومه‌تی كۆماری چیك بۆ هاوكاری و پشتیوانییه‌كانی له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ئاماژەی بەوە کرد: “پێویسته هاوكاری و یارمه‌تیدانی پێشمه‌رگه ئه‌وله‌ویه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بێت”.
لە بەرامبەردا، جێگری وەزیری ناوخۆی چیک، جەختی لە بەردەوامبوونی پشتیوانییەکانی کردەوە و ڕای گەیاند، ئه‌وان له ئه‌ركی قورس و پێداویستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ن و حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵ ده‌دات، ڕێگه‌ی زیاتر كردن و خێراتر كردنی دابین كردنی پێویستییه‌كان بۆ پێشمه‌رگه بدۆزێته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، باس له په‌یوه‌ندیی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر كرا، ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بۆچوونی هه‌رێمی كوردستانی بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان ڕوون كرده‌وه و ئاماژه‌ی به ئه‌زموونی ئاشتییانه‌ی پرۆسه‌ی لێكجیابوونه‌وه‌ی چیك و سلۆڤاكیا كرد، كه پێویسته له‌به‌ر چاو بگیرێت و ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌غدا و وڵاتانی دیكه ده‌ربڕی.
16/4/2016
له‌به‌ر ڕۆشنایی لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، كه‌تیایدا گوتی: " له‌قۆناغی داهاتوودا ده‌بێت زیاتر جه‌خت بكرێته‌وه له قه‌ڵاچۆكردنی داعش له لیبیادا" چاوه‌ڕوان ده‌كرێت قۆناغی داهاتوو ده‌ستتێوه‌ردانی سه‌ربازی نێوده‌وڵه‌تی له لیبیادا بێته كایه‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه "كۆشكی سپی" گوتی: " ئه‌و ئاژاوه‌و پاشاگه‌ردانییه‌ی كه‌دوای ڕووخانی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی دروست بوو، به‌هۆی شكسته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بووه له‌و وڵاته‌دا".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌دوا لێدوانی‌دا بۆ "فۆكس نیوز" گوتویه‌تی: " خراپترین هه‌ڵه‌ی سه‌رده‌می سهرۆكایهتییهكهم ئه‌وه‌بوو كهپلانمان نه‌بوو بۆ دوای ڕووخاندنی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی".
"پاولۆ جنتیلۆنی" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیاش له‌دوا سه‌ردانیدا بۆ لیبیا، بهڵێنیدا هاوكاری زیاتری حكوومه‌تی لیبیا بكرێت و ده‌سته‌ڵاته‌كانی به‌هێز بكرێن.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه، فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سه‌ربازی لیبیا، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه‌له‌ئێستادا ڕاوێژكارانی سه‌ربازی فه‌ره‌نسا هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ سوپای لیبیا له‌شه‌ڕی دژ به‌داعشدا.
ئه‌وه‌ش تازه‌ترین ئاماژه‌یه له‌سه‌ر ده‌ستتێوه‌ردانی ئه‌مریكا و ئه‌ورووپا بۆ ئه‌وه‌ی تاڕاده‌یه‌ك ئاسایش بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و وڵاته، كه له‌ئێستادا به‌هۆی پاشاگه‌ردانی تێدا زاڵه‌و، ڕێكخراوی داعش‌یش له‌سوریا و عێراقه‌وه گه‌یشتۆته ئه‌و وڵاته.
ڕۆژنامه‌ی "لۆمۆند"ی فه‌ره‌نسیش، باس له‌وه ده‌كات كه‌چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی فه‌ره‌نسا لهلیبیادا به‌نهێنی شه‌ڕی داعش ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و به‌ریتانیادا.
لهبهریتانیاش په‌رله‌مانتاره‌كانی ئه‌و وڵاته، نیگه‌رانی قووڵی خۆیان ده‌ربڕی له‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان تێوه‌بگلێت له كرده‌وه‌ی سه‌ربازی له لیبیادا، ئه‌وه‌ش له‌كاتی تاوتوێ كردنی ئه‌و پرسه‌دا له نێوان په‌رله‌مان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌دا.
به‌گوته‌ی ئه‌ندامه‌كانی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، ئه‌وان له‌كاتی سه‌ردانی تونس و میسردا، ئه‌وه‌یان پێ ڕاگه‌یه‌نراوه كه به‌ریتانیا 1000 سه‌رباز ده‌نێرێته لیبیا له‌میانه‌ی ئه‌و هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌دا كه ژماره‌یان 5 هه‌زار سه‌رباز ده‌بێت و، به‌م نزیكانه ده‌نێردرێنه ئه‌و وڵاته‌وه.
15/4/2016
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ڕووسیا به‌شێوه‌ی هێرشبه‌رانه‌و زۆر له‌نزیكه‌وه به‌سه‌ر كه‌شتی فڕۆكه هه‌ڵگری "دۆناڵد كۆك"ی ئه‌مریكیدا ده‌سوڕێنه‌وه. كۆشكی سپیش له‌و باره‌یه‌وه ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
هاوكات به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكا باس له‌وه ده‌كات كه وتویژی گه‌رم ده‌ستی پێكردووه له‌ناو وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكادا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا پێویست ده‌كات گرته‌ی ڤیدیۆیی ئه‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه بڵاو بكرێته‌وه تاكو هه‌مووان له‌ڕاده‌ی مه‌ترسیه‌كه ئاگاداربن یان نا؟.
سه‌رچاوه ئه‌مریكییه‌كان ده‌ڵێن: " فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی ڕووسی له‌به‌رزی ته‌نها 75 پێیه‌وه له فڕۆكه هه‌ڵگره‌كه‌ی ئه‌مریكاوه فڕیوه، گرته ڤیدیۆییه‌كان دوو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان تۆماركردوه، ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی ڕابردووش له‌ده‌ریای به‌لتیك ڕووداوێكی هاوشێوه ڕوویداوه به‌ڵام لهبهرزییهكی زیاتره‌وه".
سه‌رچاوه‌كه ئاشكرایشی كرد كه‌له‌و كاته‌دا فڕۆكه‌یه‌كی پۆڵه‌ندی له‌سه‌ر فڕۆكه هه‌ڵگره‌كه بووه، ئه‌وه‌ش ڕه‌نگه به‌ڵگه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه ڕووسه‌كان بیانه‌وێت په‌یامێك ئاراسته‌ی پۆڵه‌ندا بكه‌ن.
"جۆش ئیرنست" وته‌بێژی فه‌رمی كۆشكی سپی، له‌وباره‌یه‌وه ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردهوهو تیایدا ڕایگه‌یاند: " ئه‌و ڕووداوه به‌ته‌واوی پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی پیشه‌گه‌ری سوپاكانی جیهاندا، به‌تایبه‌تی كاتێك له‌نزیكی یه‌كه‌وه و له‌ناو ئاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ده‌بن".
14/4/2016
ئەندامێکی پەرلەمانی سوید ڕای گەیاند، پرسی ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان، پەیوەندی بە خەڵکی کوردستانەوە هەیە و ئەگەر ئەوان بە زۆرینەی دەنگ داوای سەربەخۆیی بکەن، وڵاتانی ئەورووپاش پێشوازی لێ دەکەن.
ئامینە کاکە باوە، ئەندامی پەرلەمانی سوید کە کوردی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە، بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: "پرسی ڕاپرسی پەیوەندی بە چارەنووسی هەرێمی کوردستانەوە هەیە و هیچ کەس ناتوانێت لە جێی خەڵکی کوردستان بڕیاری لەسەر بدات، وڵاتانی ئەورووپاش پاڵپشتی لە بڕیاری خەڵكی هەرێمی کوردستان دەکەن".
ئەو ئەندامەی پەرلەمان دەڵێت: “مێژوو دەری خستووە، ئەمەریکا و ئەورووپا بە شێوەی پێویست پاڵپشتی لە کورد ناكەن، بۆیە لە مەسەلە چارەنووسسازەکاندا تەنیا خەڵکی کوردستان خۆیان دەبێ بڕیاردەری سەرەکیی بن، ئەو کاتە وڵاتانی دیکە ناچارن دان بە داوای کورد و خواستی کورددا بنێن”.
ئامینە کاکە باوە جەختی لەوە کردەوە، ئەو وەکو پەرلەمانتارێکی سوید، هەوڵی داوە، لە سەرجەم پرسەکانی تایبەت بە گەلی کورددا، هەڵوێستی هەبێت و دەنگی کورد و داوای کورد لە پەرلەمانی سوید بەرجەستە بکات.
ئەمە لە کاتێک دایە کە مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاندبوو، ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ئەوەش مافێکی ڕەوای خەڵکی کوردستانە.
14/4/2016
بەپێی سەرچاوەیەکی نزیک لە کۆبوونەوەکەی نێوان شاندی ھەرێمی کوردستان و حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەجێندای کۆبوونەوەکە ڕزگارکردنی مووسڵ، بەشەبودجەی کوردستان، پشکی کورد بووە لە حکوومەتە تەکنۆکراتەکەی عەبادی، بە سەرۆک وەزیرانی عێراقیشیان ڕاگەیاندووە، یان پرەنسیپی شەراکەت، یان با ببین بە دوو دراوسێی باش بۆ یەکدی.
بە گوتەی سەرچاوەکە، کێشەی سەرەکیی حکوومەتی عەبادی و قسەکردنی لەگەڵ شاندی کوردستان کە بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوو، ناڕاستەوخۆ ئەوەی لێ خوێندراوەتەوە کە عەبادی بە ھەموو شێوەیەک دەیانەوێ پارێزگاری لە پۆستی سەرۆک وەزیران بکا بۆ خۆی و حزبی دەعوە، ھەروەھا عەبادی دەشیەوێ لە پەنای چاکسازی و حکوومەتی بەناو تەکنۆکراتەوە ناڕەزاییەکانی شەقامی عێراقی ڕابگرێ و ئەو وەزیرانەش دوور بخاتەوە کە بوون بە کێشە بۆ حکوومەتەکەی.
لەبەرامبەر بەوەشدا خاڵی گرنگی کوردیش لەو کۆبوونەوەیە، مەسەلەی بەشەبودجەی کوردستان و ھاوکاریی پێشمەرگە و چارەسەرکردنی قەیرانی دارایی بووە.
سەرچاوەکەی زانیاریی (باس) ئاشکراشی کرد، عەبادی لەو کۆبوونەوەیەدا نەرمیی زۆری نواندووە، کە بەشەبودجەی ھەرێمی کوردستان بدات، ئەگەر بێت و بەشداریی جدی پێشمەرگە لە ڕزگاردنی مووسڵدا بۆی مسۆگەر بکرێ و ھەرێمی کوردستانیش پابەند بێت بەو بڕە نەوتەی کە لە پڕۆژە یاسای بودجەدا بۆی دیاری کراوە لە ڕێگەی سۆمۆوە، بەڵام شاندی کوردستان مەرجی ھەبووە و بە عەبادیی ڕاگەیاندووە، کە داوای خۆیان لەوبارەیەوە بە ئەمەریکییەکان داوە.
بەپێی ئەو سەرچاوەیە، تەنانەت بە پێچەوانەی ئەو دەنگۆیانەوە کە عەبادی دەیەوێت لە حکوومەتی تەکنۆکراتدا کورد پەراوێز بخات، عەبادی پێشنیاری گرنگی بۆ شاندی کوردستان کردووە و سێ ستوونی بۆ بەشداریکردنی کورد لەو حکوومەتەدا خستووەتە بەردەست کە لە ھەریەک لەو ستوونانە ئەگەر کورد قایل بێت ئەوا چەند وەزارەتێکی گرنگی دەبێت.
بەپێی زانیاریی سەرچاوەکە، عەبادی گوتوویەتی کە بەپێی ئیستحقاقاتی پێشوو، کورد لە پۆستە وەزارییەکاندا نزیکەی لە %١٣ ھەبووە، بەڵام بەپێی ئەم پێشنیارە نوێیانەی ئێستا، نزیکەی لە %١٨ زیاتری لە پۆستە وەزارییەکاندا دەبێت.
بەپێی ئەو سەرچاوەیە، شاندی ھەرێمی کوردستان پێداگریی کردووە لەسەر ئەوەی کە لە پلەکانی وەکو بەڕێوەبەری گشتی و سەفیر و دەستە سەربەخۆکانی عێراقیشدا لەسەدا ٢٠ی ھەبێت، بەڵام عەبادی بەتەنیا بۆ ئاستی وەزارەتەکان %١٨ی قبووڵ کردووە، لە بەرامبەردا شاندی کوردستان بە عەبادیی ڕاگەیاندووە کە کات درەنگ بووە، ئەگەر نیازتان نییە بەتەواوی لە پرەنسیپی شەراکەتدا لەگەڵمان ڕاستگۆ بن، ئەوا باشتر وایە عێراق بۆ ئەوە ئامادە بکرێ کە لەگەڵماندا دراوسێیەکی باش بێت.
بەڵام بە گوتەی سەرچاوەکە، عەبادی لەو کۆبوونەوەیەدا ئەوەی دووبارە کردووەتەوە، ئەگەر ھەرێمی کوردستان پابەند بێت بە ڕێککەوتنەکانی ڕادەستکردنی نەوت بۆ سۆمۆ و گەڕاندنەوەی ئەو داھاتەی کە لەسەر ھەرێمە بۆ سندوقی ئیتیحادی، ئەوا حکوومەتی عێراقیش پابەند دەبێت بە پشکی بودجەی ھەرێمی کوردستان و ھەروەھا لەو قەرزانەی کە بۆ پڕکردنەوەی بودجەش لە سندوقی نێودەوڵەتیی قەرزی دەکا، بەشی دەدا.
بەڵام بەپێی زانیاریی سەرچاوەکە، دوا بڕیار بۆ ڕێککەوتنی نێوانیان، بۆ ناوبژیوانیی ئەمەریکا جێ ھێڵراوە.
لەم بارەیەوە نەوزاد ڕەسووڵ، پەرلەمانتاری یەکێتی لە بەغدا بۆ (باس) ڕای گەیاند، ئەوەی ئێستا لەبارەی حکوومەتی تەکنۆکراتەوە ھەیە ئەوەیە کە عەبادی ئێستا گەیشتووەتە ئەو قەناعەتەی کە کاندیدە وەزارییەکان لەلایەن فراکسیۆنەکان و پارتە سیاسییەکانەوە دیاری بکرێن، بەشێوەیەک بۆ ھەر پۆستێکی وەزاری سێ کاندید دیاری بکەن، کە یەکیان ھەڵدەبژێردرێ، ئەوەش بەشێوەیەک نەرمی نواندنە لەبەرامبەر بەوەی کە پێشتر خۆی بەبێ گەڕانەوە بۆ پارتە سیاسییەکانی عێراق و کوردستان دیاریی کردبوو، گوتیشی: «کێشەی عەبادی لە پرسی حکوومەتی تەکنۆکراتدا کورد نییە، بەڵکو ئەو لایەنە شیعانەن کە لە دژی حەیدەر عەبادین».
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، نابێ سەرکردایەتیی کورد ئەوە لە عەبادی قبووڵ بکات کە مامەڵە بە پێشمەرگەوە بکات لە بەرامبەر بە پێدانی بودجە یان بودجەی پێشمەرگە، لەڕاستیدا دەبێ حکوومەتی عێراق بودجەی پێشمەرگە بدات لە ھەر دۆخێک‌دا بێت، ھەروەھا بەپێی ڕێککەوتنیشی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان دەبێ عەبادی پابەندی پێدانی بودجەی ھەرێمی کوردستان بێت، ئەوکات دەشتوانێ داوای ئەوە بکات کە کورد پابەندبێت بە ناردنی نەوتەوە».
14/4/2016
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، باس کردن لە دۆخی دوای ئازاد کردنی مووسڵ، لە خودی پرۆسەی ئازاد کردنی شارەکە گرنگترە.
مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە میانی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی (ئەلجەزیرە) کە بڕیارە پەخش بکرێت، ئاماژەی بەوە کرد، ئێستا باس کردن لە دۆخی دوای ئازاد کردنی مووسڵ، لە باس کردن لە پرۆسەی ئازاد کردنی شارەکە گرنگترە.
پێشتر سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردبوو کە پێویستە گەرەنتی بە پێکهاتەکانی مووسڵ بدرێت، بۆ ئەوەی لە دوای پرۆسەی ئازاد کردنی شارەکەدا، جارێکی دیکە ڕووبەڕووی ئەو بارودۆخە نەبنەوە کە بەسەریاندا هات.
15/4/2016