سەرکردەیەکی دیاری یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە پێویست بوو ئەویش ”قسەیەکی خێر“ لەو بارودۆخەی ئێستا بکات.
بەرهەم ساڵح، سەرۆکی پێشووی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرکردەی دیاری یەکێتی لە لێدوانێکدا ئامانجی سەردانەکەی بۆ رووسیا بە کەناڵی (کوردستان 24)ـی راگەیاندووە.
بەرهەم ساڵح ئاماژەی بەوەکردووە، کە نوێنەرانی کورد لە حکوومەتی عێراق کاری خۆیان دەکەن و سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستانیش لە هەوڵدایە بۆ بەدەستهێنانی پشتگیریی زیاتر بۆ کوردستانی باشوور.
ئەو سەرکردەیە هەروەها رایگەیاندووە، کە ئەو هاوکاری نوێنەرانی کوردستان خەڵکی کوردستان دەبێت و لەبارەی سەردانەکەشییەوە بۆ رووسیا، رایگەیاندووە، ”منیش پێویست بوو بێم قسەیەکی خێری تێدا بکەم“، تاوەکو بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستان لە چوارچێوەی هاوکێشەکانی ناوچەکە، ”لەبەرچاو بگیرێت“.
لە سەرەتای ئەم هەفتەیە، بەرهەم ساڵح بە سەردانێک چووە رووسیا و توانا ئەحمەد لە راگەیاندنی نووسینگە تایبەتییەکەی لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردبووەوە، کە ئەو سەرکردەیەی یەکێتی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆبووەتەوە.
13/4/2016
کادیرێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دۆخی ئێستای کوردستان دەخاتە بەردەم سێ ئەگەرەوە و پێی وایە، دەبێت کورد ئەم دەرفەتە زێڕینە لەدەست خۆی نەدات.
سلێمان عه‌بدوڵڵا یونس، ئەندامی مەکتەبی ڕێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە وتارێکدا بە ناونیشانی (دوو ئیدارەیی دەستان ماچ دەکات!) کە لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژەی بەوە داوە: “لە ئێستاوە هەتا داعش لە مووسڵ ڕادەماڵدرێت، کورد لەبەردەم سێ بژاردە دایە، ئەوانیش، ڕاگەیاندنی سەربەخۆی، جاڕدانی کۆنفیدڕاڵی، یان گەڕانەوە بۆ دوو ئیدارەییە”.
ئەو کادیرەی یەکێتی جەختی لەوە کردووەتەوە: "خەونی بارزانی سەربەخۆییە، بەڵام خەونی حزبەکەی دوو ئیدارەییە. خەونی زۆر لەسەرکردە دەستڕۆیشتوەکانی ئێستای یەکێتی و گۆڕان، دوو ئیدارەییە، بەڵام ویست و خواستی سەراپای جومگە جەماوەری و حزبییەکانی ئەوان سەربەخۆییە". ئاماژەشی بەوە داوە، جەماوەری یەکێتی و گۆڕان ناتوانن خواستە مێژووییەکەیان کە مافی چارەی خۆنووسینە، لەژێر سایەی ئەم سەرکردانەدا، ئێستا بهێننە دی.
سلێمان عەبدوڵڵا، ئاماژە بەوەش دەکات: “ماڵی یەکێتی هەتا دێت ناڕێکتر دەبێت و زۆنەکەش، بە گشتی لە سۆنگەی سیاسەتی بێ متمانەیی و پیلانگێڕییەوە، زیاتر لە نێوان یەکێتی و گۆڕاندا، پەرتەوازە دەبێت”.
کادیرەکەی مەکتەبی ڕێکخستنی یەکێتی پێی وایە، ئەگەر پێش ڕاماڵینی داعش، بارزانی نەتوانێت ڕێ لە خواستە حزبییەکانی پارتی بگرێت و یەکێتی نەتوانێت ماڵی خۆی ڕێک بخاتەوە و گۆڕان و یەکێتیش، نەتوانن وەک یەک تیم، زۆنەکەیان بەڕێوەبەرن و خواستی پەڕاوێزخستنی ئیسلامییەکانیش وردە وردە زیاتر پەرە بسێنێت، ئەوا لەبری دوو بژاردەکەی دیکە: “واقعەکە پێمان دەڵێت، دوای داعش، دوو ئیدارەیی دەستتان ماچ دەکات”.
basnews
13/4/2016
به‌هۆی گومانی بوونی بۆمبێكی ئاماده‌كراو له فڕۆكه‌خانه‌ی شیفۆل له ئه‌مستردامی پایته‌ختی هۆڵه‌ندا، باری نائاسایی راگه‌یێندراو به‌شێكی فڕۆكه‌خانه‌كه داخرا، گومانلێكراوێكیش لەلایەن هێزە ئەمنییەكان ده‌ستگیركرا.
به‌پێی میدیاكانی هۆڵه‌ندا، هێزه ئه‌منییه‌كان به‌هۆی گومانی بوونی بۆمبێكی ئاماده‌كراو له‌نێو پاكێتێكی داخراودا، باری نائاساییان له‌نێو فڕۆكه‌خانه‌ی شیفۆل له ئه‌مستردام راگه‌یاندووە، به‌هۆیه‌وه به‌شی بازاڕ و دیوی هاتووچۆی ترانزێتهكانیان به‌ته‌واوه‌تی داخستووە و تیمی شاره‌زایان گەیشتووەتە شوێنه‌كه.
هێزه ئه‌منییه‌كان رێگه‌ی سه‌ره‌كی هاتووچۆكردنیان بۆ نێو فڕۆكه‌خانه گرتووە و، ژماره‌یه‌كی زۆری پۆلیس و ئاسایش به چه‌كی قوڕس و نیشانەشكێن جێگیركراون، بۆ واده‌یه‌كی نادیاریش گهشتە ئاسمانییه‌كان راگیراون. رێوشوێنی ئه‌منی تووند گیراوه‌ته‌به‌ر و لێكۆڵینه‌وه‌ی خێرا له‌نێو فڕۆكه‌خانه‌دا له‌گه‌ڵ گومانلێكراوه دهستگیركراوهكهدا ده‌ستیپێكردووه.
13/4/2016
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه.
ماڵپه‌ری فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه كه ڕۆژی دووشەممە (11ـ 4ـ 2016) لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە برێت مەكگورگ نوێنەری تایبەتی سەرۆك ئۆباما بۆ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی شەڕی دژی داعش و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا كە ماتیوس میتمان كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی قەیرانی سیاسیی عێراق و چارەسەركردنی ئاڵوگۆڕ كرا و نوێنەری تایبەتی سەرۆك ئۆباما بۆ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی شەڕی دژی داعش جەختی لە بایەخی ڕۆڵی هەرێمی كوردستان لە سەقامگیریی سیاسی و چارەسەركردنی كێشەكان كردووە. هەروەها بڕیار درا هەر دوولا بەردەوام بن لە ڕاوێژكردن بۆ دۆزینەوەی ڕێگەی دەربازبوون لە قەیرانی سیاسی.
لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا ڕۆشنایی خرایە سەر ئامادەكارییەكان بۆ ئۆپڕاسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ و قۆناغی دوای ئازادكردن موسڵ و هەردوولا لەسەر بوونی ڕێككەوتنێكی سیاسیی نێوان لایەن و پێكهاتەكان بۆ قۆناغی دوای ئازادكردنی مووسڵ هاوڕا بوون
12/4/2016
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نیگه‌رانی قووڵی ئه‌مریكای ده‌ربڕی به‌هۆی زیاتربوون و هه‌ڵكشانی ڕاده‌ی كرده‌وه توندوتیژییه‌كان له‌سوریادا، به‌رله ده‌ستپێكردنی وتوێژه‌كانی ئاشتی له‌جنێف. كه‌بڕیاره ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌ست پێ بكه‌ن.
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئۆباڵی ئه‌و حاڵه‌ته‌ی خسته ئه‌ستۆی هێزه‌كانی ڕژێمی سوریا.
"مارك تونه‌ر" وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكی ڕۆژنامه‌وانیدا جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی: " ئێمه زۆر نیگه‌رانین له‌وه‌ی به‌م دواییانه ڕاده‌ی توندوتیژییه‌كان له‌سوریادا هه‌ڵكشاون، هه‌ندێك كار ده‌كرێن كه‌له‌گه‌ڵ ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ستدا ناگونجێن".
گوتیشی: " وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ش نیگه‌رانی ئه‌مریكای له‌ڕێێ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییه‌وه به سێرگی لاڤرۆڤ ڕاگه‌یاندووه".
12/4/2016
سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ناوخۆی ئەڵمانیا رایگه‌یاند زانیاری‌یان هه‌یه داعش پیلانی داناوە بۆ هێرشی تیرۆریستی له‌سەر خاكی ئه‌ڵمانیا.
هانز جۆرج سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ناوخۆی ئەڵمانیا به میدیاکانی وڵاته‌که‌ی راگەیاند "رێکخراوی داعش نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه هێرشی تیرۆریستی بکاته سه‌ر ئه‌ڵمانیا"، به‌ڵام ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌ڵمانیا هیچ زانیارییەكی له باره‌ی شوێن و کاتی هێرشه‌که ئاشکرا نه‌کرد.
باسی له‌وه‌ش کرد "هێزه ئه‌منییه‌کانی ئه‌ڵمانیا تا ئێستە توانیویانه وڵات له مه‌ترسییه‌کانی تیرۆر بپارێزن، ئێستە داعش کار له‌سه‌ر هاندانی لایه‌نگرانی ده‌کات بۆ ئه‌نجامدانی هێرش له ئه‌ڵمانیا و مه‌به‌ستیه‌تی بارودۆخی سه‌قامگیری ئه‌ڵمانیا تێک بدات".
هۆشداری ئه‌ڵمانیا له باره‌ی هێرشی رێکخراوی داعش بۆ سه‌ر وڵاته‌که‌ی له کاتێکدایه، ئه‌مساڵ داعش چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژی له وڵاتانی به‌لجیکا و فه‌ره‌نسا ئه‌نجام داوه و ژماره‌یه‌کی زۆر له هاووڵاتیانی هه‌ردوو وڵات بوونه‌تە قوربانی.
11/4/2016
"باراك ئۆباما"سه‌رۆككۆماری ئه‌مریكا دانی به گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی خۆیدا نا له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. كه‌بریتی بوو له‌نه‌بوونی پلان بۆ دوای ڕووخانی "موعه‌ممه‌ر قه‌زافی" له‌ساڵی 2011دا.
ئۆباما له‌لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی"فۆكس نیوز"ی ئه‌مریكی باسی له‌و ههڵهیهكرد و گوتی: " ڕه‌نگه گه‌وره‌ترین هه‌ڵه بیرنهكردنهوهبێت له پلاندانان بۆ دوای ده‌ستوه‌ردان له‌لیبیا".
به‌ڵام جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه: " ده‌ستتێوه‌ردانه‌كه ئه‌و كاره ڕاستهبوو كه‌ده‌بوو بكرایه".
ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مجارنیه كه ئۆباما باسی كێشه لیبیا بكات، به‌ڵكو له‌مانگی ئه‌یلولی ڕابردووش‌دا گوتی: " هاوپه‌یمانێتی ده‌یتوانی كاری زیاتر بكات بۆ گرتنی كه‌لێنه‌كان".
گوتیشی: " ڕزگاركردنی ئابووری وڵات له‌دوای داكشانه گه‌وره‌كه‌ی 2008، گه‌وره‌ترین دهستكهوتمه. خۆشترین ڕۆژیش ئه‌و ڕۆژه‌بوو كهكۆنگریس یاسای چاودێری ته‌ندروستی په‌سه‌ند كرد".
له‌باره‌ی ناخۆشترین ڕۆژیشیهوه له‌كۆشكی سپی‌دا گوتی: " ناخۆشترین ڕۆژم، ڕۆژی 14/12/2012بوو، كه سه‌ردانی شاری نیوتاونم كرد، له‌وێ له‌قوتابخانه‌ی ساندی هۆكی سه‌ره‌تاییدا، قه‌سابخانه‌یه‌كی ترسناك ڕوویدابوو، 26 كه‌س كوژرابوون كه 20یان منداڵ بوون. ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له‌ڕووداوه ناخۆشه‌كان له‌مێژووی ئه‌مریكادا".
11/4/2016
نووسەر و توێژەرێک لە بواری ئیسلامی سیاسی، ڕەخنەی لە دیبەیتەکەی نێوان مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی گرت.
سۆران سێوکانی، نووسەر و توێژەر لە بواری ئیسلامی سیاسی، لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بە ناوی (مەلاکان ململانێ دەکەن)، نووسینێکی بڵاو کردەوە و تێیدا سەبارەت بە دیبەیتەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 10\4\2016ی نێوان مەلا بەختیار و عەلی باپیر، نووسیویەتی: ”سەیر ئەوەیە، یەکێکیان هیچ لە عەلمانیەت نازانێت و ئەویتریشیان هیچ لە ئیسلام نازانێت“. هاوکات سەرسوڕمانیی خۆی لەوە دەربڕیوە کە ئاخۆ لە دیبەیتەکەدا: ”عەلی باپیر باسی کام ئیسلام دەکات؟ ئایا وەک ئیسلامی سەلەفی قسە دەکات؟ یان ئیسلامی کەلتوور یان ئیسلامی نوێگەری؟“.
سۆران سێوکانی ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە عەلی باپیر لە ماوەی چەند ساڵێکدا، 2 هەڵوێستی تەواو دژبەیەکی بەرامبەر بە پەرلەمانی کوردستان نیشان داوە و بۆ هەردووکیشیان بیانووی ئایینی هێناوەتەوە. هەروەک دەڵێت: ”مەلا علی باپیر 2000ی خۆی باس دەکات کە پەرلەمان کوفر بوو؟ یان ئیسلامی ئێستا کە پەرلەمان جیهادە؟“.
سەبارەت بە قسەکانی مەلا بەختیاریش لە دیبەیتەکەدا، سێوکانی دەپرسێت: ”مەلا بەختیار باسی چ عەلمانیەتێک دەکات؟ ئایا ئەو نوێنەری کێیە؟ لیبراڵ دیموکراتە؟ یان سۆسیالیستە؟ شۆڕشگێرە یان ڕیفۆرمخوازە؟ ئەو چی لە ئیسلامی کەلتوور و سەلەفی دەزانێت؟“.
ئەم قسانەی ئەو توێژەرە لە کاتێک دایە کە بڕیارە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە شاری سلێمانی، دیبەیتێک بە ناونیشانی (کوردستان لە نێوان دیموکراسی و عەلمانیەت)، لە نێوان مەلا بەختیار و عەلی باپیر بەڕێوە بچێت. مەترسیی ئەوەش دەکرێت، بەهۆی جیاوازیی ڕیشەیی نێوان هەردوو ئاراستە، دیبەیتەکە هەندێک گرژی تێ بکەوێت.
11/4/2016
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی له سووریا بێسه‌روشوێن ده‌بێت، باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، داوای هاوكاری له ڤلادیمێر پوتین، هاوتا رووسه‌كه‌ی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌مه‌ریكییه بدۆزنه‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، سوپای رووسیا، هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی له سووریاوه بردووه‌ته مۆسكۆ، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه باراك ئۆباما، داوای هاوكاری له ڤلادیمێر پوتین كردبوو.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئاشكراشیكرد، دوای ئه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌كه ئه‌مه‌ریكییه گه‌یشتووه‌ته‌وه مۆسكۆ و له‌وێ راده‌ستی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كراوه، له ئێستاشدا گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئه‌مه‌ریكا و له رووسیا نه‌ماوه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، كه ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌مه‌ریكییه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی چووه‌ته ئه‌و سووریا، ده‌ستگیركراوه، هه‌روه‌ها چه‌ند پێشێلكارییه‌كی دیكه‌ی یاسایی ئه‌نجامداوه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
10/4/2016
بارزانی و عه‌لاوی هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پرۆسه‌ی سیاسی به‌بێ پابه‌ندبوون به پره‌نسیپی هاوبه‌ش بوون ناچێته پێش و قهیرانهكانیش چاره‌سه‌ر ناكرێن.
ماڵپه‌ری فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه كه ڕۆژی شەممە (9 ـ 4 ـ 2016) لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە د. ئەیاد عەلاوی سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی عێراقی و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی عێراقی و شاندی یاوەری، بارزانیان لە بیروڕای خۆیان سەبارەت بە بارودۆخی عێراق و قەیرانی سیاسی و چۆنییەتی چارەسەركردنی قەیرانەكە ئاگادار كردەوە و هەروەها سەرۆك بارزانیش سیاسەتی هەرێمی كوردستانی لەمبارەیەوە بۆ شاندی میوان خستەڕوو.
هەر لەم كۆبوونەوەیەدا هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕا بوون كە پڕۆسەی سیاسی بە بێ پابەندبوونی لایەنەكان بە پڕەنسیپی شەراكەت ناچێتە پێش و قەیرانەكانیش چارەسەر ناكرێن.
10/4/2016
پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رایدەگەیەنێت، کوردستانی باشوور بەرەو سەربەخۆیی هەنگاو دەنێت.
محەمەد میر فورات، پەرلەمانتاری هەدەپە، کە یەکێکیشە لە دامەزرێنەرانی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)ی دەسەڵاتداری تورکیا، لە میانی هەڤپەیڤینێکی کەناڵی (کوردستان 24) رایگەیاند، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەرکەوتوویی هەرێمی کوردستانی بەڕێوەبردووە.
محەمەد میر فورات ئاماژەی بەوە کرد، کە مەسعود بارزانی لەلای مستەفا بارزانی، رابەری شۆڕشی گەلی کوردستان لە کوردستانی باشوور پەروەردە بووە و سوودی لە تێبینی و رێنماییەکانی ئەو بینیوە، بۆیە یەکێکە لە سیاسەتمەدارە هەرە سەرکەوتووەکان.
ئەو پەرلەمانتارەی هەدەپە باسی رۆڵی هەرێمی کوردستانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد، کە بە ناوچەیەکی پڕ لە کێشە وەسفی کرد و رایگەیاند، بارزانی سەرۆکایەتیی هەرێمێک دەکات لە ناوچەیەکی پڕ لە کێشە و کوردستانی باشووریش "بەرەو سەربەخۆیی هەنگاو دەنێت".
10/4/2016
ڕێکخراوی توندڕەوی داعش، پیلانێکی نوێ لە دژی هێزە ئەمنییەکان دادەنێت و داواش لە پێشمەرگە دەکرێت، ئاگاداری ئەو پیلانەی داعش بن.
پەیجی فەرمیی پارێزگای هەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، ئاگادارییەکی بەپەلەی لەگەڵ ژمارەیەک وێنە بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە ”بۆ پاراستنی گیانی پێشمەرگە“یە. تێیدا ئەوەی ڕوون کردەوە: ”دوای ئه‌وه‌ی داعش هه‌موو جۆره‌كانی ته‌قه‌مه‌نی و ته‌ڵه و شتی سه‌رنجڕاكێشی به‌كارهێنا بۆ ڕێگرتن له پێشڕه‌وی و هه‌ڵمه‌ته‌كانی پێشمه‌رگ، ئێستا ئه‌م ڕێكخراوه توندڕەوە، خه‌ریكی نانه‌وه‌ی ته‌ڵه‌یه له شتی زۆر بێ نرخ، تاوه‌كوو گومان لای پێشمه‌رگه درووست نه‌بێت و زیانیان پێ بگەیەنێت“.
بەپێی ئەو نووسینە، داعش له نزیك ڕومادی، سندوقێك فیشه‌كی بۆ سوپای عێراق جێ هێشتووە و دواتر كه سەربازانی عێراقی فیشەکەکانیان تەقاندووە، دەرکەوتووە کە لەگەڵ تەقاندنی ئەو فیشەکانەدا، گوللەکان تەقیونەتەوە و زیان بە سەربازان گەیشتووە. ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە فیشەکەکان ماددەی c4یان تێدا بووە و بۆ ئەوە ئامادە کراون کە بە بچووکترین جوڵه، بته‌قنه‌وه.
پەیجەکەی پارێزگای هەولێر ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە: ”داعش له كارگهكانیدا، ژماره‌یه‌كی زۆر ده‌مانچه‌ی گرانبه‌های به شێوه‌یه‌ك درووست كردووه، كه له كاتی ته‌قه‌كردندا بته‌قێته‌و“. داواشی کردووە کە لە هەموو جۆرە تەقتەیەک دوور بن، چونکە چەکدارانی داعش تەختە بۆمبڕێژ دەکەن.
9/4/2016
ئاژانسەکان-KDP.info- ئاژانسێكی نێودەوڵەتی ناوی ئەو وڵاتانەی ئاشكرا كرد كە زۆرترین ڕێژەی لەسێدارەدانیان تێدا تۆمار كراوە.
ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە دوایین ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ڕایگەیاند ژمارەی لەسێدارەدراوەكان بە بەراورد لەگەڵ ساڵی 2014، لەسەدا 50 زیادی كردووە، بەشێوەیەك كە لە ساڵی 1989وە تائێستا، ئەو ژمارەیە لە سێدارەدان تۆمار نەكراوە.
ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی كە بارەگاكەی لە لەندەنە، ژمارەی لەسێدارەدراوەكانی ساڵی ڕابردووی ئاشكرا كرد كە هەزار و شەشسەد و سی و چوار كەسە.
بەپێی ڕاپۆرتەكە، ئێران یەكێك لەو وڵاتانەیە كە ساڵی ڕابردوو زۆرترین حاڵەتی لەسێدارەدانی تێدا تۆمار كراوە.
وەك لە ڕاپۆرتەكەی ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیدا هاتووە، لەسەدا هەشتا و نۆی بڕیاری لەسێدارەدانەكان لە هەرسێ وڵاتی ئێران، پاكستان و سعوودیا دراوە.
ئاماژەش بەوە كراوە كە ئێران لە ساڵی ڕابردوودا 977 كەسی بە تاوانی جیاجیا لەسێدارە داوە، ئەمە لەكاتێكدایە كە ژمارەی لەسێدارەدانەكان لە ساڵی 2014 لە ئێران، حەوتسەد و چل و سێ كەس بووە.
8/4/2016
له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی فلاندەرزی بەلجیكا، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كردەوە كە هەرێمی كوردستان پێویستی بە ئەزموونی بەلجیكایە بۆ باشتركردنی سیستمی ئیداری و جێبەجێكردنی چاكسازی كە ماوەیەكە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی و باشتركردنی سیستمی بەرێوەبردن لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە، دەست بە جێبەجێكردنی چەند ڕێكار و پلانێكی چاكسازی كراوە.
ماڵپه‌ری فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 7( - 4 - 2016 ) نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوزای لە خێرت بۆرژوا سەرۆك وەزیرانی هەرێمی فلاندەرزی بەلجیكا و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارێكدا بۆرژوا خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی هەرێمی كوردستان دەربڕی و ئاماژەی بەوە دا كە هەرێمی كوردستان لە ناوچەیەكی پڕ ئالۆز و نائارامدا، هەرێمێكی ئارام و پێشكەوتووە و پێكەوەژیانی پێكهاتە نەتەوەیی و ئاینییەكان و ئارامی و پێشكەوتنە بەردەوامەكانی هەرێمی كوردستانیشی بەرز نرخاند. هەروەك دەسخۆشی لە خەڵك و حكوومەتی هەرێمی كوردستان و پێشمەرگە كرد كە سەرەڕای قەیرانی دارایی، توانیویانە لەجیاتی جیهانی ئازاد پلانە مەترسیدارەكانی تیرۆرستان شكست پێ بهێنن و پێشوزای لە ژمارەیەكی یەكجار زۆری ئاوارە و پەنابەری دەستی تیرۆر بكەن و خزمەتگوزاری پێویستیان بۆ دابین بكەن.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا هەموو هاوكاری و هەماهەنگییەكی هەرێمی فلاندەرزی لە بوارە جیاجیاكاندا بە تایبەتیش لە بوارەكانی ئابووری و مۆركردنی گرێبەستی ئابووری و خوێندنی باڵا و پەروەردەدا لەگەڵ هەرێمی كوردستان پیشان دا و بۆ ئەم مەبەستەش هیوای خواست كۆمسیۆنێك لەنێوان هەردوولادا پێكبهێندرێت بۆ ئەوەی لە ڕێگەیەوە پەیوەندییە دووقۆڵیەكانیش زیاتر پتەو بكرێن.
لای خۆیەوه سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسی ئەو سەردانە و هەڵوێستی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی فلاندەرزی بەلجیكی كرد بۆ تێڕوانینیان سەربارەت بە هەرێمی كوردستان و سەرەخۆشیشی لێ كرد بۆ قوربانیانی هێرشە تیرۆرستییەكەی داعش لە بروكسێلی پایتەختی بەلجیكا. ئاماژەی بەوەش دا كە پێكەوەژیانی پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان مێژوویەكی دوورودرێژی هەیە و شانازی پێوە دەكەن.
سەبارەت بە شەڕی دژی داعش‌یش سەرۆك وەزیران جەختی لەوە كردەوە كە پێویستە بنەماكانی مرۆڤایەتی بپارێزرێن و داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش كرد لەڕووی سەربازی و مرۆییەوە زیاتر هاوكاریی هەرێمی كوردستان بكات و ئامادەییی هەرێمی كوردستانیشی بۆ هەر هاوكاری و هەماهەنگییەك لەگەڵ هەرێمی فلاندەرز دەربڕی و دووپاتی كردەوە كە هەرێمی كوردستان پێویستی بە ئەزموونی بەلجیكایە بۆ باشتركردنی سیستمی ئیداری و جێبەجێكردنی چاكسازی كە ماوەیەكە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی و باشتركردنی سیستمی بەرێوەبردن لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە، دەست بە جێبەجێكردنی چەند ڕێكار و پلانێكی چاكسازی كراوە.
8/4/2016
پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رایدەگەیەنێت، کوردستانی باشوور بەرەو سەربەخۆیی هەنگاو دەنێت.
محەمەد میر فورات، پەرلەمانتاری هەدەپە، کە یەکێکیشە لە دامەزرێنەرانی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)ی دەسەڵاتداری تورکیا، لە میانی هەڤپەیڤینێکی کەناڵی (کوردستان 24) رایگەیاند، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەرکەوتوویی هەرێمی کوردستانی بەڕێوەبردووە.
محەمەد میر فورات ئاماژەی بەوە کرد، کە مەسعود بارزانی لەلای مستەفا بارزانی، رابەری شۆڕشی گەلی کوردستان لە کوردستانی باشوور پەروەردە بووە و سوودی لە تێبینی و رێنماییەکانی ئەو بینیوە، بۆیە یەکێکە لە سیاسەتمەدارە هەرە سەرکەوتووەکان.
ئەو پەرلەمانتارەی هەدەپە باسی رۆڵی هەرێمی کوردستانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد، کە بە ناوچەیەکی پڕ لە کێشە وەسفی کرد و رایگەیاند، بارزانی سەرۆکایەتیی هەرێمێک دەکات لە ناوچەیەکی پڕ لە کێشە و کوردستانی باشووریش "بەرەو سەربەخۆیی هەنگاو دەنێت".
9/4/2016