ڤلادیمێر پوتین سەرۆك کۆماری رووسیا رایگەیاند ئیدارەی ئەمەریكا دەیەوێ لە رێگەی بڵاوکردنەوەی بەڵگەکانی (پەنەما)وە دۆخی ناوەخۆی رووسیا تێكبدات، بۆ ئەوەی گەلی رووسیا ڕووبەڕووی دەسەڵات ببێتەوە.
پوتین لەمیانی بەشداریکردنی لە دیدارێکی میدیاییدا لە شاری ساینت پترسبۆرگی رۆژئاوای وڵاتەكەی، ئاماژەی بەدزەپێکردنی بەڵگەکانی پەنەما دا و گوتی ئاشكرایە ئەوە هەوڵێکە بۆ ناسەقامگیرکردنی رووسیا لە ناوەخۆدا و بەئامانجی پێکدادانی خەڵکی رووسیایە لەگەڵ ئیدارەکەی.
سەرۆكی رووسیا لەبارەی نێوی ئەو هاوڕێیەوە كە لە بەڵگەنامەكاندا هاتووە دەڵێ شانازی دەکات بەو هاوڕێیەی. دووپاتیشی كردەوە سێرجیۆ رۆلدوگینی هاوڕێم كە چەلۆژەنە، گوایە دوو ملیار دۆلاری هەیە، بەڵام ئەو پارانەی دەستی دەکەوێت لە کڕینی ئامێری میوزیکی گرانبەهادا خەرجیان دەكات و دەیانێرێتەوە رووسیا.
8/4/2016
سێ منداڵی خێزانێکی خەڵکی کرمانشانی کوردستانی رۆژهەڵات تەنیا سێ رۆژیان لەژیاندا ماوە و ئەگەر بەرپرسانی ئێران و خێرخوازان هەنگاوی بەپەلە نەنێن، دوای سێ رۆژی دیکە گیانیان لەدەست دەدەن.
ڕاگەیاندنە خۆجێیەکانی پارێزگای کرماشان رایانگەیاندووە، کە کچێک و دوو کوڕی خێزانێکی کرماشانی، بەناوەکانی شەونم ریسانی27 ساڵ، پارسا ریسانی 24 ساڵ و کەسرا ریسانی18 ساڵ کێشەی جیناتیان هەیە و هۆکارەکەشی ئەوەیە باوکییان لەشەری نێوان ئێران و عێراقدا بەر چەکی کیمیایی کەوتووتووە.
بەگوتەی ڕاگەیاندنەکان ئەوان پێویستیان بە چارەسەرێکی تایبەت هەیە و ئەو چارەسەرەش لە ناوخۆی ئێران دەست ناکەوێت، ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەگەر لە سێ رۆژی داهاتوودا چارەسەرەکە وەرنەگرن، گیان لەدەست دەدەن.
ئەو دوو بڕاو خوشکە تەنیا بۆ هەتا کۆتایی ئەم هەفتەیە دەرمانیان بۆ چارەسەر هەیە و ئەگەر بەدەستیان نەگات، هەناسەدانیان بۆ ئەستەم دەبێت و گیان لەدەست دەدەن.
ئەگەرچی عەبدوڵرەزا رەحمانی فەزلی، وەزیری ناوخۆی ئێران لە پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینسته‌گرامدا داوای لە پارێزگاری کرماشان کردووە، کە بەپەلە بەهانای ئەو دوو برا و خوشکە بچێت، بەڵام تاکوو ئێستا هیچ کەس و لایەنێک یارمەتی ئەو خێزانەیان نەداوە، کە سێ منداڵیان تەنیا سێ رۆژی دیکە دەژین.
7/4/2016
خه‌رجی سه‌ربازی ڕووسیا له ساڵی 2015دا ده‌گاته 82.2 ملیار دۆلار، به‌وه‌ش ڕووسیا تێده‌په‌ڕێنێت و ده‌بێته سێیه‌م گه‌وره‌ترین بودجه‌ی سه‌ربازی له‌جیهاندا، چونكه ڕووسیا له‌و ساڵه‌دا 66.4 ملیار دۆلاری بۆ بواری سه‌ربازی ته‌رخان كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرتێكی نوێ كه په‌یمانگای ستۆكهۆڵم بۆ ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی بڵاوی كردۆته‌وه، سعودیه له‌ساڵی 2015دا نزیكه‌ی 82.3 ملیار دۆلاری بۆ بواری سه‌ربازی ته‌رخان كردووه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه هۆكاره‌كانی زیادبوونی خه‌رجی سه‌ربازی سعودیه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تێچووی شه‌ڕی یه‌مه‌ن كه‌تاكو ئێستا 5.3 ملیار دۆلاری تێچووه.
له‌ساڵی 1990ه‌وه تاكو ئێستا ڕێژه‌ی بودجه‌ی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته ده‌گاته 13.7%ی داهاتی نیشتمانی.
ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ش به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی بۆماوه‌ی یه‌ك ساڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی خۆی له‌بواری ته‌ندروستی له‌جیهاندا ببات به‌ڕێوه.
كۆماری چین دووه‌م وڵاته كه بڕی 215 ملیار دۆلاری بۆ بواری سه‌ربازی ته‌رخان كردووه، یه‌كه‌م وڵاتیش ئه‌مریكایه كه بودجه‌ی سه‌ربازی 596 ملیار دۆلاره.
7/4/2016
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له ئه‌نكه‌را له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان كۆبووه‌وه و له نزیكه‌وه باسی چه‌ندین ته‌وه‌ری گرنگیان كرد، دووپاتی كرده‌وه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ پارێزبه‌ندیمان له‌سه‌ر هه‌ڵبگرن و زیندانمان بكه‌ن، ناترسین. چونكه زیندان هه‌میشه ماڵی دووه‌می ئێمه بووه.
له باره‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری تازه كه تاوه‌كو ئێستە پارته سیاسییه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته هیچ رێككه‌وتنێك، ده‌میرتاش ده‌ڵێ ئاكپارتی ده‌یه‌وێت ده‌ستوور له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بنووسێته‌وه و بیخاته ریفراندۆمه‌وه.
هەروەها ده‌ڵێ "ئه‌گه‌ر ئاكپارتی ده‌ستوور له په‌رله‌مانیش تێپه‌ڕێنێ و بیخاته ریفراندۆمه‌وه، خه‌ڵك به به‌ڵێ ده‌نگی بۆ نادات و ره‌تی ده‌كاته‌وه، چونكه خه‌ڵك به‌و راده‌یه نه‌بووه‌ته به‌رخ و به هه‌موو شتێك بڵێت به‌ڵێ".
ده‌میرتاش دووپاتی كرده‌وه ئه‌وان وه‌كو هه‌ده‌په به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی تیرۆر ده‌وه‌ستنه‌وه و ئیدانه‌ی ده‌كه‌ن.
ئه‌و پێی وایه هه‌ر لایه‌نێك هاووڵاتی بێ‌تاوان بكاته ئامانج به لای ئه‌وانه‌وه تیرۆره و نابێت توركیا به كاری تیرۆریستی لێڕابێت.
6/4/2016
ماڵپەڕێکی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێگای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)وە، دەیەوێت شارۆچکەی شنگال و شاری مووسڵ کۆنتڕۆڵ بکات.
ماڵپەڕی (ئۆرشەلیم ئۆنلاین) بڵاوی کردەوە، ئێران ده‌یه‌وێت كۆنتڕۆڵی چیاكانی شنگال و شاری موسڵ بكات، ئەویش له ڕێگای گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) و بە ئامانجی لاوازكردنی هه‌رێمی كوردستان. ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە، ڕووبه‌ری چیاكانی شنگال، نزیكه‌ی 2 ئه‌وه‌نده‌ی ڕووبه‌ری وڵاتی لوبنانه و ئه‌و شوێنه‌یه كه ”سه‌ددام حوسێن“، سەرۆکی پێشووتری لەسێدارەدراوی عێراق، لێیه‌وه به مووشه‌ك هێرشی ده‌كرده سه‌ر ئیسرائیل.
ماڵپەڕەکە بوونی پەکەکەی لە چیاکانی شنگال بە بوونی ئێران لە چیاکە و هەڕەشە بۆ سەر ئیسڕائیل وەسف کردووە و دووپاتی کردووەتەوە کە جگە لە هەڕەشەی سەربازی، بوونی پەکەکە و ئێران لەو سنوورە، دەبێتە خاڵێکی ستراتیژی بۆ کاری هەواڵگری.
ئەو ماڵپەڕە ئیسرائیلییە باسیشی لەوە کردووە، ئێستا زۆربه‌ی ناوچه‌كانی شه‌نگال له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دایه، به‌ڵام په‌كه‌كه خه‌ریكی ئاماده‌كردنی 1600 گه‌ریلایه بۆ كۆنتڕۆل كردنی شه‌نگال و هه‌روه‌ها ئه‌و هێزانه له لایه‌ن ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی یه‌كێتیی نشتمانیی كوردستانەوە فه‌رمانیان پێ ده‌كرێت.
هەمان ماڵپەڕ، هۆشداری لە كۆنتڕۆڵ کردنی ئێران به‌سه‌ر ناوچه‌كه و ئاماژەی بەوە کرد: “ئه‌گه‌ر شنگال كۆنترۆل بكه‌ن، ئه‌وا ئه‌و ناوچه‌یه به سووریا ده‌به‌ستنه‌وه و بۆ یارمه‌تی دانی ڕژێمی “به‌شار ئه‌سه‌د” بەکاری دەهێنن”.
ماڵپەڕە ئیسڕائیلییەکە ئەوەشی دووپات کردووەتەوە کە هێزه‌كانی په‌كه‌كه به ئاشكرا له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقەوە هاوكاری ده‌كرێن، بۆ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌م ناوچانه كۆنتڕۆل نه‌كات. جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە ئێران دژی سەربەخۆیی کوردستان کار دەکات.
لە ژمارە (280)ی ئەمڕۆ سێشەممە 5\4\2016ی هەفتەنامەی (باس)دا بە ڕاپۆرتێک وردەکاریی هەوڵەکانی پەکەکە بۆ زامنکردنی ڕێگایەک لە نێوان ئێران و سووریا ئاشکرا کراوە و هەوڵەکانی ئەو پارتەش بۆ دەست بەسەردا گرتنی شنگال جەختی لێ کراوەتەوە. بۆ بینینی ڕاپۆرتەکە کلیک لێرە بکە.
6/4/2016
بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگەدار، لە کۆبوونەوەی دوێنێی یەکێتی و پارتیدا، باس لەوە کراوە کە ئەگەر عەبادی داواکانی کورد جێبەجێ نەکات و لاملی بکات، کورد لە حکوومەتەکەی عەبادی دەکشێتەوە، لەلایەکی دیکەشەوە ئەمەریکییەکان بە شاندێکی پارتی و یەکێتییان راگەیاندووە، ئەگەر عەبادی نکۆڵی لە مافی کورد لە بەغدا بکات، پشتیوانی بڕیارەکانی کوردستان دەبین و کورد سەرپشکە لە ھەر ھەڵوێستێک.
بەپێی ئەو سەرچاوەیە، ئەو کۆبوونەوەیەی دوێنێ دووشەمەی یەکێتی و پارتی، دوای دانیشتنێکی نوێنەرانی یەکێتی و پارتی ھاتووە لەگەڵ نوێنەرانی باڵوێزخانەی ئەمەریکا و بەرپرسانی باڵای ئەمەریکی لە عێراق.
بەپێی ئەو سەرچاوەیە، ئەمەریکییەکان پشتیوانیی تەواوی خۆیان بۆ ھەڵوێستی کورد دەربڕیوە و ھەموو سەرنجەکانی شاندە کوردییەکەیان بەھەند وەرگرتووە.
سەرچاوەکە روونی کردەوە، ئەمەریکاییەکان گوتویانە ئەوان تا ئەو شوێنە پشتیوانیی حکوومەتی عەبادی و چاکسازییەکانی دەکەن، کە لەژێر چەتری دەستووردا بێت و رەچاوی ئەوە بکات کە کورد نەتەوەی دووەمی عێراق و شەریکی حوکمڕانییە لە عێراقی نوێ‌دا، بە پێچەوانەوە دژی عەبادی دەبن کە نکۆڵی لە مافی گەلی کوردستان بکات.
گوتیشی: ئەمەریکییەکان سوور بوون لەسەر پشتیوانیی کورد و سوننە، ھەروەھا سەرچاوە ئاگادارەکە ئاماژەشی بەوە کرد کە لە کۆبوونەوەکەشدا باس کراوە ئەوە بووە کە ئەمەریکا کوردی سەرپشک کردووە لەوەی کە ئەگەر عەبادی ملی بۆ داواکانیان نەدا، چ بڕیارێک دەدا.
بەپێی ئەو سەرچاوەیە، لە دوای ئەم رایەی ئەمەریکاییەکانەوە، باس لە مەسەلەی بژارەی وازھێنان لە حکوومەتی عێراق و ئەنجامدانی ریفراندۆم کراوە وەکو وەڵامێک بۆ ئەو گۆڕانکارییانەی لە عێراقدا ڕوو دەدەن.
ئەشواق جاف، پەرلەمانتاری پارتی لە بەغدا بۆ (باس) رای گەیاند، ھەرکاتێک عێراق بەھێز بێت مافەکانی گەلی کوردستان پێشێل دەکا.
راشی گەیاند، ئەمەریکییەکان لەگەڵ دەستوور و یاسادان و پشتیوانی لە ھیچ ھێزێک ناکەن لە عێراقدا دەستوور پێشێل بکات، ئێمەش وەکو کورد داوای ئەوەمان کردووە، کەوابێت داوای کورد و ئەمەریکییەکان یەکە، گوتیشی: ”بەر لە رای ئەمەریکییەکان، بۆ کورد گرنگە خۆی بڕیار بدات و لایەنی باشی و خراپی دوورکەوتنەوە لە حکوومەت یان کۆی پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا ھەڵبسەنگێنێ“.
راشی گەیاند، ئێستا کوردستان خۆی بۆ ریفراندۆم ئامادە دەکا، چونکە دڵنیا بووە لەوەی کە ژیان لە چوارچێوەی عێراقدا ئەستەمە گوتی ”کورد دەبێ بۆ سەربەخۆیی ھەنگاو بنێت، ئەگەر ئەمەریکییەکانیش رێگری لەوە دەکەن یان پشتیوانیی ناکەن، با بێن شەراکەتی حەقیقی بە کورد لە عێراقدا بدەن“.
ھێمای بۆ ئەوەش کرد، ئەمەریکا یەکێک لەو وڵاتانەیە کە جەخت لەسەر مافی میللەتان دەکاتەوە و ئەو بڕیارانەشی کە لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا دراون لە ساڵانی حەفتاکان ئەمەریکا پشتگیریی کردوون کە میللەتەکان بڕیار لەسەر مافی چارەنووسی خۆیان دەدەن، کەوابێت لە دۆخێکی وەھادا ناتوانێ پشتیوانی لەگەلی کوردستان نەکا.
بەڵام بەختیار جەبار، پەرلەمانتاری یەکێتی لە بەغدا بۆ (باس) رای گەیاند، لەوە دەچێت عەبادی پابەندی داواکانی کورد بێت لە بەغدا و ئەوەش ئەگەری کشانەوەی کورد لە حکوومەت یان عێراق روو نەدات، بەڵام ئەگەر ھەر پابەند نەبێت ئەوە حەقی گەلی کوردستان و فراکسیۆنە کوردستانییەکانە بڕیار و ھەڵوێستی خۆیان ھەبێ و گوتی: ”ئەوەی تێبینی دەکرێ ئەمەریکییەکان لەگەڵ یەکپارچەیی عێراق و چارەسەری کێشەکانن، ناڕۆنە ناو وردەکارییەوە، لەبەرئەوە ئەگەری زۆرە ئەوان ھەوڵی خۆیان بۆ داواکانی کورد لە حکوومەتی عەبادی بدەن“.
6/4/2016
عه‌مید "عه‌لی ئاراسته" هه‌ماهه‌نگی كاری نێوان یه‌كه‌كانی وشكانی سوپای ئێران، ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه وڵاته‌كه‌ی ژماره‌یه‌ك پسپۆڕی لیوای 65ی پیاده‌ی ناردۆته سوریا.
ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه له‌لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی"ته‌سنیم"ی ئێرانی، ئاماژه‌یكرد بۆ به‌شداریكردنی هێزی ڕاوێژكاری وشكانی ئێران له جه‌نگی سوریادا.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه هه‌موو یه‌كه بچوكه‌كانی ئه‌و هێزه نێردراونه‌ته سوریا، فڕۆكه‌ی تایبه‌تی بێ فڕۆكه‌وانیان پێدراوه، باسی له‌وه‌شكرد كه‌ئه‌و فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانانه له‌یه‌كه جهنگییهكاندا خزمه‌ت ده‌كه‌ن، سه‌رباری یه‌كه‌كانی تایبه‌ت به كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری.
له‌دوای پاشه‌كشه‌كردنی به‌شی زۆری هێزه‌كانی ڕووسیا له‌سوریا، بڕوایه‌ك دروست بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هێزه‌كانی ئێران جێگه‌ی هێزه ڕووسییه‌كان پڕده‌كه‌نه‌وه، له‌ئێستادا ناردنی ئه‌و هێزه تاڕاده‌یه‌كی زۆر ئه‌و بروایه پشت ئه‌ستور ده‌كات.
5/4/2016
له شارۆچكه‌ی خورماتوو، سه‌رۆكی ڕێكخراوی به‌در له‌گه‌ڵ به‌رپرسی دۆسیه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆبووه و له‌میانه‌دا باسی كشانه‌وه‌ی هیزی پێشمه‌رگه له‌ناوچه‌كه‌دا كراوه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریی و وێنانه‌ی ده‌ست(باس‌نیوز) كه‌وتوون، ڕۆژی دووشه‌ممه(4-4-2016) هادی عامری سه‌ركرده‌ی ڕێكخراوی به‌در له‌گه‌ڵ (ئاغای ئیقبالی) به‌رپرسی دۆسییه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ی حه‌شی شه‌عبی له شارۆچكه‌ی خورماتوو كۆبووه‌ته‌وه.
هه‌ر به پێی زانیارییه‌كان، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باسی هه‌وڵه‌كان بۆ كشانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شارۆچكه‌ی خورماتوو به گشتی و سایلۆی شارۆچكه‌كه به‌تایبه‌تی كراوه.
5/4/2016
"ئەو هێرشەی لەماوەی ڕابردوودا کرایە سەر تۆپخانەی ئەمریکی ناسراو بە "فایێربەیس بێڵ" کەلە مەخمور جێگیرکراوە پەیوەندی ڕاستەوخۆی هەیە بە زانیاریە هەواڵگریەکانی داعش لەو ناوچەیە"
فەرماندەکانی پێشمەرگە گومان دەکەن بەشێك لە سەربازانی سوپای عێراق کە لە باشوری ڕۆژئاوای هەولێر جێگیرکراون دەزە بە زانیاریاری بکەن بۆ دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) چونکە هێرشی داعش بۆسەر ئەو ناوچانە بەشێوەیەکی بەرفراوان زیادی کردووە.
بەگوێرەی لێدوانی سەرچاوە کوردیەکان، ئەوان نیگەرانن کە لە ناو سوپای عێراقی جێگیرکراو لە ناوچەی مەخمور هەندێ لە سەربازەکان پەیوەندی توندوتۆڵیان هەیە لەگەڵ چەکدارانی داعش و ئەو پەیوەندیانە بەکاردەهێندرێن بۆ دزەپێکردنی زانیاری لەسەر ناوچەکە بە ئامانجی فراوانکردنی توانای هێرشی داعش.
ئەم نیگەرانیانەی کاربەدەستانی کورد لە کاتێکدایە کە سەرەتای ئەم ساڵ حکومەتی عێراقی، بە ڕەزامەندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هێزێکی بەرفراوانی لە باشوری هەولێر جێگیرکرد بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ. لە 24ی ئازاری ئەمساڵ، سوپای عێراق لە بەیاننامەیەکدا دەستپێکی ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی پارێزگاکەی ڕاگەیاند.
"نەجات عەلی"، فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری مەخمور، بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، "داعش سەرچاوەی زانیاری هەیە لە ڕیزی سوپای عێراق، حەشدی وەتەنی، وە خەڵکی عەرەبی ناوچەکە."
بەگوێرەی ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە، داعش هەبوونی پەیوەندی کۆمەڵایەتی بەهێزی قۆستۆتەوە بۆ بەدەست گەیشتنی زانیاری. "لەناو سوپای عێراقی سەرباز هەیە باوکی، برای، یا مامی ئەندامی گروپی داعشە...ئەوەی هەیە لەناو سوپای عێراقی بریتیە لە دزینی زانیاری بە هۆی پەیوەندی کۆمەڵایەتی."
سیروان بارزانی، فەرماندەی میحوەری گوێر- مەخموور، بەدەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند کە ئەوان دڵنیان لە هەبوونی سەرچاوەی هەواڵگری داعش لە ناو سەربازانی عێراقی و خەریکی کۆکردنەوەی بەڵگەن لەم بارەوە.
بە وتەی سیروان بارزانی، "ئێمە وەکو دۆکیومێنت هیچمان لا نییە بەڵام سەد لە سەد ئاگادارین و دەزانیین کە زانیاریان بۆ دەچێت....لە ڕابردوودا کاتێك کۆبونەوەمان کردووە لەگەڵ سوپای عێراق، ڕادیۆکانمان و ئامێرەکانی تری چاودێریمان تێبینی گواستەنەوەی زانیاریان کردووە بۆ داعش سەبارەت بەوەی بەرەو کوێ دەچین و چۆن دەچین."
بەوتەی شاخەوان عەبدووڵا، بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عیراق، جێگیرکردنی سوپای عێڕاق لە مەخمور ئاسایشی باشوری هەولێری تێکداوە و بووەتە هۆی فراوانکردنی بۆردومانەکانی داعش.
شاخەوان عەبدوڵا بەدەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند کە حکومەتی هەرێمی کوردستان نابێ ڕێگەبدات سوپاکەی عێڕاق بڵاوەی پێ‌بکرێ لە ناوچەکە و نزیکببێتەوە لە دانیشتوان بۆ ڕێگەگرتن لە ئەگەری هێرشی زیاتری داعش بۆسەر پێشمەرگە و هاوڵاتیان.
بەوتەی شاخەوان عەبدوڵا، "لەوەتی ئەوان هاتوون بۆناوچەکە هێرشی داعش زۆر بووە و ئەوەش بەڵگەیەكە لەسەر ئەوەی کە داعش لەناو ئەوانەوە زانیاری پێدەگات ئەگینا ئەوان داعش لەو ناوچەیە ناتوانێت هیچ بکات."
ئەم لێدوانەی شاخەوان عەبدوڵا لەکاتێکدایە کە دوێنێ شەوهێزەکانی داعش به پێنج ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو و شه‌ش خوكوژه‌وه هێرشێکی خوێناویان کردەسەر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و پۆلیسی قه‌زای مه‌خمور کەبهو هۆیه‌وه ژمارەیەک پیشمه‌رگه و پۆلیس گیانیان له ده‌ستدا و برینداربوون.
سەرچاوە کوردیە ئاگادارەکان بە دەنگی ئەمریکایان ڕاگەیاند کە ئەو هێرشەی لەماوەی ڕابردوودا کرایە سەر تۆپخانەی ئەمریکی ناسراو بە "فایێربەیس بێڵ" کەلە مەخمور جێگیرکراوە پەیوەندی ڕاستەوخۆی هەیە بە زانیاریە هەواڵگریەکانی داعش لەو ناوچەیە.
تۆپخانەی فایێربەیس بێڵ لە ناوڕاستی مانگی ڕابردوو هێرشێکی موشەکی لەلایەن داعشەوە کرایە سەر و لەئەنجامدا سەربازێکی ئەمریکی کوژرا و چەندانی تر برینداربوون. ئەوەی جێگەی باسە، پێشتر هەبوونی تۆپخانەکە لەلایەن ئەمریکاوە ڕانەگەیەندرابوو تاوەکو دوای هێرشەکەی داعش.
بەگوێرەی سیروان بارزانی، "ئەو بۆردومانەی کرایە سەر کەمپی ئەمریکیەکان بە دڵنیاییەوە پەیوەستە بە سەرچاوەکانی زانیاری داعش لە ناوچەکە....ڕاستە داعش فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەکاردێنێت بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لە ناوچەکە بەڵام وردی بۆردومانەکە بۆ سەر کەمپی ئەمریکیەکان زانیاری هەواڵگری لەپشتە."
ستیفن وارن، وتەبێژی هێزی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش، ئامادە نەبوو زانیاری لەم بارەوە بدرکێنێت و بەدەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، "ئێمە هەوڵی تەواو دەدەین بۆ پاراستنی زانیاری و لەگەڵ هاوبەشە عێراقیەکانمان کاردەکەین بۆئەوەی زانیاریەکان پارێزراو بن. ئێمە ئامادەنین زانیاری هەواڵگری ئاشکرابکەین."
5/4/2016
جێگری رێکخەری هێزی وشکانی سوپای ئێران (ئەرتەش) رایگەیاندووە، سوپای ئەو وڵاتە بڕیاری داوە، هێزێکی تایبەتیی خۆی ڕەوانەی سووریا بکات.
بەپێی هەواڵی ئەو بەرپرسەی هێزی وشکانیی ئێران گوتیشی: "ئەو هێزەی سوپای ئێران (ئەرتەش) کە بڕیارە ڕەوانەی سووریا بکرێت، هێزێکی ڕاوێژکارییە.
"ئەمیرعەلی ئاراستە" جێگری رێکخەری هێزی وشکانیی سوپای ئێران گوتیشی: "تیپی 65ی سوپای ئێران بڕیاری داوە کە بەشێک لە هێزی وشکانیی خۆیان و بەشێک لە یەکە سەربازییەکانی دیکەی سوپای ئێران بەمەبەستی ڕاوێژکاری ڕەوانەی سوریا بکەن".
هەرچەندە حکوومەتی ئێران بەردەوام ڕەتی دەکاتەوە کە هێزی چەکداریی سوپای وڵاتەکەی و سوپای پاسداران لە سووریا لەشەڕدا بن، بەڵام لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا جگە کە کوژران زیاتر لە 130 ئەندامی سوپای پاسداران و بە دەیان چەکداری ئەو وڵاتەش لە سووریا کوژراون، یان بریندار بوون کە بەشی زۆریان فەرماندەی پلە بەرزی سەربازی بوون.
basnews
4/4/2016
ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، سەرەڕای ئەوەی ماوەی 4 مانگە هێزەکانی پێشمەرگە مووچەیان وەرنەگرتووە، بەڵام باوەڕیان بە ئامانجەکەیان هەیە و لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕ لە دژی داعش شەڕ دەکەن.
”مەسرور بارزانی“، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، بە ماڵپه‌ری كه‌نه‌دی (CBS News)ی ڕاگەیاند، كورد ته‌نها بۆ خۆیان شه‌ڕ ناكه‌ن، به‌ڵكو ئه‌وان له‌بری جیهان دژی تیرۆریستان ده‌جه‌نگن. ڕوونیشی کردەوە: ”هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی 4 مانگه مووچه‌ی وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵام هێشتا له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی شه‌ڕی دژ به داعش شه‌ڕ ده‌كات، پێشمه‌رگه‌كان بڕوایان به ئامانجه‌كه‌یان هه‌یه“.
ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان باسیشی لەوە کردووە: “پێشمه‌رگه‌کان خاوه‌نی خێزانن و نازانین تا كه‌ی ده‌توانن بێ مووچه له ڕیزی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ به‌رده‌وام بن؟ ئه‌وه له‌كاتێك دایه كه هاتنی نزیكه‌ی 2 ملیۆن ئاواره و په‌نابه‌ر، خۆی قه‌یرانه‌كه‌ی قووڵتر كردووه‌ته‌وه، به‌و پێیه‌ی كه ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی کوردستانی به ڕێژه‌ی 30% به‌رز كردووه‌ته‌وه”.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، مەسرور بارزانی باسی لە مەترسییەکانی ڕووخانی بەنداوی مووسڵ کردووە و گوتوویەتی: “ئەگەر بەنداوەکە بڕووخێت، بەشی زۆری مووسڵ لە ماوەی چەند سەعاتێکدا ژێر ئاو دەکەوێت و تا دەگاتە بەغدا، هەرچی لەبەردەمی دایە وێرانی دەکات".
4/4/2016
زیندانێکی نهێنیی رێکخراوی توندڕەوی داعش ئاشکرا دەبێت، کە 1500 کەسی تێدا زیندانی کراوە.
بەپێی هەواڵی میدیا عەرەبییەکان، "موهەنەد ئەلعوبەیدی"،قایمقامی شارۆچکەی هیت رایگەیاندووە، کە زۆرینەی زیندانیکراوەکان هاووڵاتیی مەدەنی بوون و لەلایەن سوپای عێراقییەوە رزگارکراون.
عەقید "فازڵ نەمراوی"، فەرماندەیەکی سوپای عێراقی رایگەیاندووە، کە زیندانەکەیان لە ژێر زەوی لە سنووری شارۆچکەی هیت لە پارێزگای ئەنبار دۆزیوەتەوە و نزیکەی 1500 کەسی زیندانیکراوی تێدابووە.
چەکدارانی داعش لە مانگی ئایاری 2015 هێرشیان کرد و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای ئەنباریان داگیرکرد. سوپای عێراقیش لە کۆتایی مانگی ئاداری 2016، توانی بەشێکی زۆری شارۆچکەکانی ئەنبار رزگار بکاتەوە و لە کۆتایی ساڵی رابردووش، شاری روومادیی سەنتەری پارێزگاکەیان رزگار کردەوە.
3/4/2016
بۆ بەشداریكردن لە بەرەكانی شەڕی داعش، 3 هەزار تیرۆریستی بیانی هاتوونەتە عێراق و سووریا. هەروەها له 30%ی ئەو شەڕکەرە بیانییانەی پەیوەندییان بەرێکخراوە تیرۆرستییەکان کردووە گەڕاونەتەوە وڵاتەکانیان. نزیکەی 600 تیرۆریستی بیانییش كوژراون.
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی کە بارەگاکەی لە شاری لاهای هۆڵەندایە، بەشی زۆری تیرۆریستە بیانییەکان هاووڵاتی فەڕەنسان.
لێکۆڵینەوەکە رایدەگەیەنێ لە چوار ساڵی رابردوودا لە فەڕەنسا 900 تیرۆریست، لە ئەڵمانیا 720، لە بەریتانیا 700، لە بەلجیکا 420 و لە هۆڵەنداش ٢٢٠ تیرۆریستی بیانی پەیوەندییان بە داعشەوە کردووە لە عێراق و سووریا.
لەو ژمارەیەش لە 17%ی ئافرەتن. هەروەها زۆربەی ئەو کەسانەی کە پەیوەندی بە داعشەوە دەکەن تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 20 ساڵە.
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکە زۆربەی ئەو کەسانەی پەیوەندی بە رێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە دەکەن پێشینەی تاوانیان هەیە و هەر بۆیەش ڕەشبینن بەرامبەر بە ئایندەیان و پەیوەندی بە رێکخراوە تیرۆریستییەکان دەکەن.
3/4/2016
د. نزار محه‌مه‌د سه‌لیم دۆسكى" كاندیدی عه‌بادى بۆ وه‌زاره‌تى نه‌وت، كشانه‌وه‌ی خۆی له‌و پرۆسه‌یه ڕاگه‌یاند وده‌ڵێت:" ئه‌گه‌ر سه‌رۆكى كوردستان رازى بێت، ئه‌و كاره ده‌كه‌م".
دواى كاندیدكردنى له‌لایه‌ن "حه‌یده‌ر عه‌بادى" سه‌رۆكى حكوومه‌تى عیراقی فیدڕاڵ بۆ وه‌زاره‌تى نه‌وت. "د. نزار محه‌مه‌د سه‌لیم دۆسكى" كاندیدبوونى خۆى بۆ وه‌زاره‌تى نه‌وت، ده‌كێشێته‌وه.
له‌دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى ئاسمانى كوردستان 24، ئه‌و كاندیده كورده، ڕاى گه‌یاند:" كاندیدكردنم بۆ هه‌ر پۆستێك ره‌تده‌كه‌مه‌وه، ئه‌گه‌ر به فه‌رمانى مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نه‌بێت".
جه‌ختیشیكرده‌وه: "گه‌ر بارزانى رازى بێت له‌سه‌ر كاندیدبوونى، ئه‌وكات ئه‌ویش ره‌زامه‌ندى ده‌رده‌بڕێت".
پێش راگه‌یاندنى ناوه‌كانى عه‌بادى بۆ وه‌زاره‌ته‌كان، فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له په‌رله‌مانى عیراق، رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌نگ به هیچ كاندیدێك نه‌ده‌ن، گه‌ر ره‌زامه‌ندى سه‌ركردایه‌تى كوردى له‌سه‌ر نه‌بێت.
2/4/2016
تۆیژهرێكی به‌ناوبانگی ئیسرائیلی باس له‌ڕاگه‌یاندنی فیدراڵی له‌ڕۆژئاوای كوردستان ده‌كات و، ده‌ڵێت: " ئه‌وه ته‌نها هه‌نگاوێكه بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، نه‌ك ته‌نها له سوریادا، به‌ڵكو له‌كوردستانی عێراقیشدا".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: " تاكو ئێستا كورده‌كان گه‌وره‌ترین پێكهاته‌ی دانیشتوانی ڕه‌سه‌نن له‌م ناوچه‌یه‌دا كه ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی خاوه‌ن سه‌روه‌ری خۆیان نیه، به‌ڵام ئه‌وه ده‌گۆڕێت و وه‌ك پێشتر نامێنێته‌وه".
"دێڤید مارك" سه‌رۆكی گروپی"چالی گروپ" كه‌تایبه‌ته به ڕاگه‌یاندنی هاوچه‌رخ، له ڕۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی "ئیسرائیل ڕیسینگ" بۆ پرسی هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕۆڵی جیۆسیاسی ئیسرائیل، بابه‌تێكی نوسیوه به‌ناوی" كورد و ڕووسیا و ئیسرائیل ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گۆڕن"، له‌و بابه‌ته‌دا باس له دروستبوونی ده‌وڵه‌تێك بۆ كورد ده‌كات، به‌بڕوا و هه‌ڵسه‌نگاندی ئه‌و توێژه‌ره، ڕووسیا هاوكار ده‌بێت بۆ ئه‌و پرسه.
له‌باره‌ی دروست بوونی ده‌وڵه‌تێكه‌وه بۆ كورد ده‌نوسێت: " ئه‌گه‌ر له دورست بوونی ده‌وڵه‌تی كوردیدا ڕووسیا كلیله‌كه‌ی به‌ده‌ست بێت، ئه‌وا كورده‌كان پێویستیان به پشتیوانییه‌كی شاراوه‌ی ئیسرائیل هه‌یه، چونكه ئیسرائیل ده‌بێت له‌وه دڵنیابێت كه‌له لای ڕاستی ئه‌و گۆڕانكارییه جیۆسیاسیهدایه".
3/4/2016