مستەفا هیجری سەرۆكی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕایدەگەیەنێ بڕیاری خەباتی چەکداریان لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران نەداوە و لەبەر هەرێمی كوردستان ئەوە ناكەن. دەشڵێ ئێران ئەوەندەی بۆی بکرێ دژایەتی سەربەخۆی كوردستان دەكات و ئاژاوە دەنێتەوە.
هیجری لەبارەی دەستپێکردنەوەی خەباتی چەکداری حیزبی دیموکرات دژی ئێران، لە لێدوانێکیدا بۆ (باس‌نیوز) گوتی لە یەکەم ڕۆژەوە بڕیارمان دا خەباتی چەکداری ڕابگرین خەباتی چەکداریمان ڕەت نەکردووەتەوە، بەڵکو وەکو شێوەیەک لە خەبات بەکاری دێنین بۆ بەدەستهێنانی مافەکانمان لە ڕۆژهەڵات.
گوتیشی "بەهۆی هەلومەرجی سیاسی لەلایەک و هاتنە پێشەوەی بارودۆخێکی تر لە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کێشە بۆ هەرێمی کوردستان دروست نەکات، بەشێوەیەکی جیدی خەباتی چەکداریمان ڕاگرتووە".
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە بەهۆی هەلومەرجی هەرێمی کوردستان و ئێران، سەركردایەتی حیزبی دیموکرات گەیشتە ئەو بڕوایەی پێشمەرگەکانیان بنێرنەوە نێوخۆی کوردستان، نەک بۆ شەڕ، بەڵکو بۆ تێکەڵاوبوون لەگەڵ خەڵک و بەرەو پێشبردنی ئامانجە سیاسییەکانی حیزب، لەو کاتەشدا ئەگەر ئێران هێرش نەکاتە سەر ئەو گرووپە، ئێمە نامانەوێت شەڕی چەکداریان لەگەڵ بکەین. بەپێچەوانەوە ئەگەر بیانخەنە ژێر هێرش، بێگومان ئەوان بەرگری لە خۆیان دەکەن.
مستەفا هیجری ئاماژەی بەیەک نەگرتنەوەی هەردوو باڵی حیزبی دیموکرات و نەبوونی بەرەیەکی یەکگرتوو لە نێوان حیزبەکانی ڕۆژهەڵات دا و بۆ چەند هۆکارێكی گەڕاندەوە. بەڵام گوتیشی "ئێستە بەشێوەیەکی گشتی لەناو هێزە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکانی ڕۆژهەڵات کێشە و جیاوازی بیروبۆچوون نییە لە بارەی پەیوەندی لەگەڵ ئێران، بەڵكو لەبارەی مافەكانی نەتەوەی کوردەوە هاوڕاین و لە زۆر شتیشدا هاوکاری یەکترین".
هەروەها گوتی "ئێمە وەکو بەرەیەکی یەکگرتوو نین، بەڵام هیچ کێشەیەک لەنێوانماندا نەماوە. ئێستەش لەگەڵ حیزبی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ڕۆژهەڵات هاوپەیمانیمان هەیە".
هیجری گوتی "لەلایەکی تریشەوە ناکرێت هەموو بەرنامەکانمان ڕابگرین تا ئەو لایەنەی کە لە حیزبی دیموکرات جودابووەتەوە لەگەڵیان یەک بگرینەوە یان تا ئەو کاتەی بەرەیەک پێک بێت. بەڵکو پێمان وایە کە دەبێت هەر کامێکمان بەپێی بەرنامەکانی خۆمان بچینە پێش لە دژی ئێران. لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵ بدەین بۆ لێک نزیکبوونەوەی زیاتر لەگەڵ ئەو برادەرانەی کە لەئێمە جودابوونەتەوە و لەگەڵ لایەنەکانی تریش دەبێ هەردوو تێکۆشان بەیەکەوە بچێتە پێشەوە".
سەبارەت بە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە کوردستان لە داهاتوودا و دەستێوەردانی ئێران لەو مەسەلەیە، مستەفا هیجری گوتی ئێران دژی مافەکانی کوردە لە هەر بەشێکی کوردستان بێت، ئەوەندەی بۆی بکرێت دژایەتی دەکات و هەوڵ دەدات ئاژاوە بنێتەوە بۆ ئەوەی نەتوانن ئەو ئامانجە بگاتەجێ. بۆ ئەوەش ئێمە دژی هەموو بەرنامەیەکی ئێرانین کە بەپێی ئایدۆلۆژیای خۆی دژی ئازادی و ئاشتی و سەقامگیریە بەتایبەت دژایەتی کردنی مافەکانی کورد لە باشووردا.
basnews
2/4/2016
هەرچەندە بەپێی پەیڕەوی وەزارەتی پەروەردەی عێراق دەبێت دووەم زمانی فەرمی عێراق کە زمانی کوردییە بخوێندرێت، بەڵام وەکو پێویست گرنگی پێنەدراوە و فەرامۆش کراوە.
یەکێک لە ئاستەنگەکانی بەردەم فێرکردنی زمانی کوردی بەو قوتابیانەی عێراق کە کورد نین گوتنەوەی وانەی كوردییە لەلایەن مامۆستایانی نەشارەزا.
گوتنەوەی وانەی زمانی كوردی لە قوتابخانەکانی عێراق لە ساڵی 2012 ەوە تاوەكو ئێستا هیچی نوێی لێنەكەوتوەتەوە، هیچ شتێكیشی پێشكەش نەكردووە، پشتبەستن بە رەوشتی بەرز بۆ دەرچوون لەو وانەیە و هاوتاكردنی لەگەڵ وانەكانی وەرزش و هونەر، لە قەبارە و گرنگی ئەو وانەیەی لەلایەن خوێندكاران كەمدەكاتەوە.
فاروق عومەر، خوێندکارێکی عەرەب لە دیالە دەڵێ " لە پۆلی چواری ئامادەیی دەست بەخوێندنی زمانی كوردی دەكەین، بەڵام هاوشێوەی زمانی ئینگلیزی و فەرەنسی بایەخی پێ‌نادرێت و وەكو وانەكانی هونەر و وەزرش سەیری دەكرێت، بە پێی رەوشتی جوانیش پلە بۆ خوێندکاران دادەندرێت. راستە ئێمە تاقیكردنەوە لە وانەی كوردی دەكەین، بەڵام بشكەوین دەرماندەچووێنن".
2/4/2016
لەسەر راسپاردەی وەزیری ناوخۆی تورکیا، بڕیاردراوە ناوچە سنوورییەکانی نێوان باکوور و رۆژهەڵاتی کوردستان لە مین پاکبکرێتەوە.
کەمال ئاڤچی، پەیامنێری رووداو لە ئەنقەرە رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی ئەفکان ئالا، وەزیری ناوخۆی تورکیا، بڕیاردراوە ناوچە سنوورییەکانی نێوان باکوور و رۆژهەڵاتی کوردستان لە مین پاکبکرێتەوە کە هەریەک لە ناوچەکانی وەک، مێردین، رەها، کلیسۆ و هەتایێ، لەگەڵ چەند ناوچەیەکی سنووری دیکە.
پەیامنێری رووداو گوتیشی "پێشبیندەکرێت زیاتر لە 222 هەزار مین لەو ناوچە سنوورییانەدا هەبێت و ئەوەش مەترسی گەورەی دروستکردووە لە سەر ئەمنیەتی خەڵک و پرۆسەکە لە ساڵی 2016 دەستپێدەکات تاوەکو ساڵی 2022 دەخایێنێت."
ئاماژەی بەوەشکرد "حکومەتی تورکیا بەدووری 15 مەتر رێگانادات هیچ کەسێک لەو ناوچانە نزیک ببێتەوە کە مینیان تێدایە بۆ ئەوەی ژیانیان پارێزراوبێت، هاوکات حکومەتی تورکیا لەهەوڵدایە کە یاسایەکی تایبەت بەهەڵگرتنەوەی مین دەربکات."
1/4/2016
بڕیارە ئەمڕۆ ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی تورکیا سەردانی ئامە بكات.
گونوول مورکووچ، پەیامنێری رووداو لە ئامەد رایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ هەینی 1-4-2016 ئەحمەد داود ئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی تورکیا بە سەردانێک بگاتە شاری ئامەدی باكووری كوردستان، بەڵام تاوەکو ئێستا لەلایەن والی ئامەدەوە هیچ زانیارییەک لەبارەی سەردانەکەی داودئۆغڵو بەرنامەکەی رانەگەیێندراوە.
پەیامنێری رووداو گوتیشی، رانەگەیاندنی بەرنامەی سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی تورکیا بۆ ئامەد پەیوەندی هەیە بە دۆخی ئەمنی بەتایبەت دوای ئەوەی شەوی رابردوو تەقینەوەیەک لە ئامەد روویدا، کە بووەهۆی کوژرانی 8 پۆلیس و برینداربوونی 12ی دیکە ئەوەش هۆکاربووە بۆ ئەوەی پلان و بەرنامەی سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی تورکیا بۆ ئامەد بۆ دەزگاکانی راگەیاندن بڵاونەکرێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، سەردانەکەی داودئۆغڵو بۆ ئامەد پەیوەندی هەیە بە دۆخی ئێستای ناوچەکانی باکووری کوردستان و لەسەرادنەکەیدا دەچێتە ناوچەی سووری ئامەدو دواتر گوتارێک پێشکەش دەکات.
1/4/2016
پۆلیسی مۆسكۆ توانی نزیكه‌ی 20 كه‌س ده‌ستگیربكات كه گومانیان لێده‌كرێت سه‌ربه ڕێكخراوی داعش بن.
ئه‌مڕۆ میدیاكانی ڕووسیا ڕایانگه‌یاند كه توانراوه لهمۆسكۆدا 20 كه‌سی گومان‌لێكراو ده‌ستگیر بكرێن.
ئاژانسی دهنگوباسی ڕووسیا له‌زاری سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه ئاشكرای كرد:" نزیكه‌ی 20كه‌س لهمۆسكۆدا ده‌ستگیركران له‌كاتێكدا خه‌ریكی ڕاكێشانی ئه‌ندامی نوێ بوون بۆ ناوڕیزه‌كانی داعش.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و ئه‌ندامانه كاریان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی تازه بۆ ناو ڕیزه‌كانی داعش ڕابكێشن.
له‌هه‌فته‌ی ڕابردوودا ژماره‌یه‌ك له ئاژانسه‌كانی هه‌واڵگری و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له مۆسكۆ، هۆشداری ئه‌وه‌یاندا كه چه‌ندین خۆكوژ به‌ره‌و ڕووسیا به‌ڕێوه‌ن و، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌و وڵاته‌دا ئه‌نجام بدرێت.
31/3/2016
سه‌باره‌ت به چاكسازییه‌كانی "حه‌یده‌ر عه‌بادی" له پۆسته حكوومییه‌كاندا، لایه‌نه كوردستانییه‌كان له‌گه‌ڵ "دكتۆر فواد مه‌عسوم" سه‌رۆككۆماری عێراقدا كۆبوونه‌وه‌و، دوا هه‌ڵوێستی خۆیان له‌باره‌ی چاكسازییه‌كانه‌وه ڕاگه‌یاند.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سبه‌ینێ "حه‌یده‌ر عه‌بادی" پێكهاته‌ی نوێی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بخاته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌مه‌به‌ستی ده‌نگدان و په‌سه‌ند كردنی پێكهاته نوێیه‌كه.
دەقی راگەیێندراوی نوێنەرانی كورد لە بەغدا:
1. پابەندبوون بە دەستوور وەک باڵاترین سەرچاوەی سیاسیی و بنەمای هاوبەشی راستەقینە لەنێوان پێکهاتەکانی عێراقدا.
2. کورد لەسەر بنەمای شەراکەتی راستەقینە و بەگوێرەی بەرکەوتی هەڵبژاردن بەشدارە لە دەوڵەتی عێراق و ئێستا نوێنەرایەتی کوردستان لە زۆرێک لە جومگەکانی دەوڵەتی عێراقدا کەموکوڕی و خەلەلی تێدایە و کورد داوای راستکردنەوەی رێژەی نوێنەرایەتی خۆی دەکات و بەراشکاوی رایدەگەیێنین، کە هیچ جۆرە کەمکردنەوە و پێشێکردنێک لە مافی نوێنەرایەتی کوردستان بەناوی چاکسازییەوە قبوڵ ناکەین و بە تووندی رەتی دەکەینەوە.
3. چاکسازی پێویستی بە ژینگەیەکی لەبارەی سیاسیی و لەیەکتێگەیشتنی نێوان کوتلە و پێکهاتەکان هەیە، بەبڕیاری فەردی سەر ناکەوێت و بڕیاری فەردی لەلایەن ئێمەوە بەهەموو شێوەیەک رەتدەکرێتەوە.
4. چاکسازی تەنیا بریتی نییە لە گۆڕانکاری لە چەند وەزارەت و چەند پۆستێک، بەڵکو چاکسازی راستەقینە وەڵامی راستەقینە بێت بۆ خۆپیشاندەران و مانگرتووان، کە داوای چاکسازی ریشەیی دەکەن، بریتییە لەهەنگاونان لە تێکڕای ئاستەکانی جێبەجێکردن و یاسادانان و دادگەری و دەستە سەربەخۆکان دامەزراوەکانی دیکەی دەوڵەتی عێراق.
5. ئێمەی نوێنەرانی کوردستان لە هەوڵی جیدی و گفتگۆی بەردەوامدا دەبین بۆ دەرچوون لەم دۆخە سیاسییە بە ئەنجامێکی کاریگەر و گرنگ، بە سوودی چاکسازی و گۆڕانکاری ریشەیی لە بەرژەوەندی هاونیشتمانیانی عێراق و هەوڵی دروستکردنی کۆدەنگی هاوبەشی بڕیاری سیاسی نێوان لایەنەکان، یەکێکە لە ئامانجە گرنگ و باڵاکانمان.
6. ئێمەی نوێنەرانی کوردستان یەکدەنگ و یەکبۆچوونین لەسەر داکۆکیکردن لە پاراستنی بنەمای شەراکەتی راستەقینە و چۆنیەتی هەوڵدان بۆ دەرچوون لەو دۆخە بە ئاراستەیەکی گونجاو و بە ئەنجامێکی گونجاو بەشێوەیەک بەرژەوەندی گشتی هەمووان لەبەرچاو بگرێت، لەسەرووی هەمووشیانەوە بەرژەوەندی باڵای خەڵکی کوردستان.
31/3/2016
ئه‌مریكا به‌فه‌رمی داوا له‌خێزانی كه‌سایه‌تییه سه‌ربازی و دیپلۆماته‌كانی ده‌كات كه ناوچه‌كانی باشوری توركیا بهجێبهێڵن. هاوكات داوای لههاووڵاتییهكانی كرد كه گه‌شت بۆ ئه‌و شوێنانه نه‌كه‌ن، چونكه تادێ مه‌ترسی ئه‌منی له‌و شوێنانه زیاتر ده‌بێت.
فه‌رمانده‌یی ئه‌ورووپای سوپای ئه‌مریكا فه‌رمانی ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی خێزانی كه‌سایه‌تییه سه‌ربازییه‌كان ناوچه‌ی ئه‌ده‌نه چۆڵ بكه‌ن، به‌و خێزانانهیشهوه كه‌له بنكه‌ی ئهنجهرلیكدان، هه‌روه‌ها ئه‌و خێزانانه‌ش كه‌له‌ناوچه‌ی ئه‌زمیر و موجلادان.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی ئه‌و فه‌رمانده‌ییه، ئاشتۆن كارته‌ر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، ڕێگه‌ی بهدهكردنی ئه‌و بڕیاره داوه.
"فیلیب بریدلاف" فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئه‌ورووپای سوپای ئه‌مریكا، ڕایگه‌یاند: " تێده‌گه‌ین له‌وه‌ی ئه‌وه كارێكی قهڵسكاره بۆ خێزانی كه‌سایه‌تییه سه‌ربازییه‌كانمان، به‌ڵام بۆ پاراستنی گیانیانه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌شه كه كارایی جه‌نگی سه‌ربازه‌كانمان بپارێزین، له‌هاوكاری كردنی توركیای هاوپه‌یمانماندا".
به‌ڵام ئه‌و بڕیاره باس له‌كۆتایی هێنانی هه‌میشه‌یی ناكات به‌هه‌بوونی خێزانی سه‌ربازه‌كان له دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانی توركیادا.
هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش، داوای له‌خێزانی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه كرد كه‌له كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ئه‌ده‌نه كارده‌كه‌ن، تاكو ئه‌و ناوچه‌یه چۆڵ بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ ڕووسیا له‌سه‌ر زاری كونسوڵی گشتییه‌وه له هه‌ولێر، ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بێت له‌هاوكاریكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا. ئه‌وه‌یشی به ئه‌ركی هه‌مووان له‌قه‌ڵه‌م دا. پێداگریشی كرد له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به په‌یوه‌ندییه‌كانیان و هاوكارییه‌كانیان بۆ كوردستان.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له‌دیداری شاندی ئه‌و نوسینگه‌یه‌دا بۆ باره‌گای كونسوڵخانه‌ی ڕووسیا، باس له‌و په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییانهی نێوان ڕووسیا و كوردستان كراوه كه سه‌ره‌تاكانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی"مه‌لا مسته‌فای بارزانی" له مۆسكۆ بووه‌و، سه‌ره‌تاكانی په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی له‌گه‌ڵ ڕووسیادا داڕشتووه.
هاوكات" گیكتۆر سیماكۆف" كونسوڵی گشتی ڕووسیا جه‌ختی كردۆته‌وه له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و، هاوكاری كردنی پێشمه‌رگه و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ڕووسیاوهو، ئه‌وه‌یشی به ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌مووان له‌قه‌ڵه‌م داوه.
30/3/2016
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای سه‌ربازی یه‌مه‌ن، كوژرانی "ئه‌بو ئه‌یوب ئه‌نساری" ئه‌میری ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشی له‌و وڵاته ڕاگه‌یاند. هاوكات "ئه‌بو هیمه" دادوه‌ری شه‌رعی ئه‌و ڕێكخراوه‌ش له‌گه‌ڵ ئهمیرهكهیاندا كوژراوه.
ئاژانسی دهنگوباسی"سه‌به‌ء"ی یه‌مه‌نی ئاشكرای كرد: " لهبۆردوومانێكی موشه‌كیدا، سوپای یه‌مه‌ن توانییان له‌شاری ذباب ئه‌و دوو به‌رپرسه باڵایه‌ی داعش و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ئه‌ندامه‌كانی داعش كوژران كه كه‌سانی زۆر مه‌ترسیداریان تێدابوو".
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به‌و ئاژانسه‌ی ڕاگه‌یاندووه: " ئه‌و كه‌سه‌ی ناونرابوو ئه‌بو هیمه، و خۆی كردبووبه دادوه‌ری شه‌رعی، فه‌توای كوشتنی هه‌موو ئه‌و هاووڵاتی و سه‌ربازانه‌ی دابوو كهلهیهمهندا كوژراون، به‌تایبه‌تی هه‌موو قوربانییه‌كان له‌ناوچه‌كانی باشوری وڵاته‌كه‌دا".
30/3/2016
بەپێی راپۆرتێکی دیوانی چاودێریی دارایی، کە لەسەر داوای پەرلەمانی کوردستان وردبینی و بەدواداچوون بۆ چۆنێتیی سەرفکردنی بڕِی ٥ ملیۆن دۆلاری خەرجیی یادی ٢٥ ساڵەی کیمیابارانی ھەڵەبجە کراوە، بەھەدەردانی زۆر ھەیە لە خەرجکردنی ئەو پارەیەدا و یەک ملیۆن دۆلاری یادەکەش نادیارە.
لەو راپۆرتەدا کە وێنەیەکی دەست (باس) کەوتووە، ھاتووە "بەپێی نووسراوی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران/ ئەنجومەنی کاروباری نەوت و غاز، ژمارە ٢١١٥ لە ١٠/٩/٢٠١٣ بڕی ٥ ملیۆن دۆلار تەرخان کراوە، بێ ئەوەی ھیچ دەرخستەیەک ئامادە کرابێت بۆ ئەوەی بزانرێ گوژمەی پێویست چەندە بۆ ئەنجامدانی مەراسیمی یادی ٢٥ ساڵەی کیمیابارانی ھەڵەبجەی شەھید بۆ ساڵی ٢٠١٣، لەم گوژمەیەدا بڕی ٣ ملیۆن و ٨١٦ ھەزار و ٧١٠ دۆلار خەرج کراوە، لەبەر نەبوونی ھیچ دەرخستەیەکی پێشوەخت، نەتواندرا وەک نەریتێکی پەیڕەوکراو وردبینیی خەرجیییەکان بکرێت".
بەپێی راپۆرتەکەی دیوانی چاودێریی دارایی: "پێویستە پارەی تەرخانکراو بۆ گشت خەرجییەکان لە بانکی حکوومیدا دابنرێت، بەڵام ئەم گوژمەیە لە بانکێکی ئەھلی دانراوە، ھەرچەندە وەزارەت بە نووسراوی ژمارە ٥٧٨٠ لە ٢٥/٩/٢٠١٣ داوای رەزامەندیی کردووە بە کردنەوەی حیسابێکی تایبەت لە بانکی فیدراڵ، ئەوەش بۆوەتە ھۆی ئەوەی بەشی زۆری گوژمەکان بە کاش خەرج بکرێن".
دیوانی چاودێریی دارایی داوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی کردووە لەسەر ئەو سەرپێچییانەی لە راپۆرتی دەستەکەیاندا ھاتووە، لەگەڵ گەڕاندنەوەی بڕی یەک ملیۆن و ١٨٣ ھەزار و ٢٩٠ دۆلاری ئەمەریکی بۆ بەرژەوەندیی گەنجینە، لەبەرئەوەی یادەکە کۆتایی ھاتووە و ئەو بڕە پارەیەش ماوەتەوە.
لە راپۆرتەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە: "ئەو گوژمەیەی تەرخان کراوە بۆ ئەنجامدانی مەراسیمی ئەم یادە، ھیچ دەرخستەیەکی نەبووە و رێکاری بەخشینی ئەم گوژمەیە لە ڕێگەی کەناڵە پەیڕەوکراوەکاندا ئەنجام نەدراوە".
29/3/2016
باڵیۆزی پێشوویی ئێران له نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ژنێف(عه‌لی هه‌ره‌م)، ڕایگه‌یاند، به كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له سووریا و ڕاگه‌یاندنی دۆخی ئاگربه‌ست، ڕووسیا وڵاته‌كه‌ی و سه‌رۆكی ڕژێمی سووریای خه‌ڵه‌تاندوون.
(عه‌لی هه‌ره‌م) دوێنێ یه‌كشه‌ممه به پێگه‌ی 'عصر إیران'ی نزیك له سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، ڕووسیا له سووریا و عێراقدا هه‌رچی پشتیوانییه‌ك هه‌یه له (ئه‌سه‌د) و ئێرانی كرد، كه‌چی هێزه‌كانی كشانده‌وه و ئاگربه‌ستی راگه‌یاند، ئه‌مه‌یش ئه‌و كاره بوو كه ڕۆڵی ئێرانی لاواز كرد، له كاتێكدا كه پێگه‌ی له ناوچه‌كه‌دا له به‌هێزبووندا بوو.
ئه‌و دیپلۆماتكاره ئێرانییه گوتیشی، ئه‌گه‌ر ئێران پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی به‌هێز له دونیادا هه‌بوایه، ئه‌وا چین و ڕووسیا یان ئه‌ورووپاییه‌كان نه‌یانده‌توانی بیخهڵهڵهتێنن؛ هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ڕووسیایش له سووریا به ئامانجی باشتركردنی پێوه‌ندییه‌كانیه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا، ئه‌مه‌یشی بۆ كۆتاییهێنانی كێشهكانیهتی له سووریا و ئۆكراینا.
29/3/2016
ئەمڕۆ یەكشەممە جۆن كیری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند هەڵمەتی بانگەشەكانی هەردوو كاندیدی كۆمارییەكان بۆ پۆستی سەرۆكایەتی وڵات، ئەمەریكایان تووشی شەرمەزاری كردووە. بەتایبەتی لێدوانەكانی دۆناڵد ترامپ.
كیری گوتی "بەهۆی لێدوانەكانی هەردوو كاندیدی كۆماری لەمیانی بانگەشەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەمەریكا، لە میانی زۆر لە دیدارەكانمدا لەگەڵ نوێنەرانی وڵاتانی جیهان تووشی شەرمەزاری دەبم".
وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دەڵێ "بەم دواییە بەردەوام ڕووبەڕووی پرسیاری شەرمەزاركەر دەبمەوە، چونكە نوێنەرانی وڵاتان بەهۆی لێدوانەكانی كاندیدانی كۆماری، لەبارەی داهاتووی ئەمەریكاوە پرسیارم لێ دەكەن".
كیری بۆ تۆڕی هەواڵی (سی بی ئێس)ی ئەمەریكی گوتی بەرپرسانی وڵاتانی جیهان تووشی سەرسڕمان بوونە بەهۆی لێدوانەكانی ئەو دوو كاندیدە. ناشزانن داهاتووی ئەمەریكا چۆن دەبێت لەگەڵ ئەو كاندیدانە.
جێی باسە ترامپ چەند جارێك گوتوویەتی كاتێ دەبێتە سەرۆكی ئەمەریكا، رێگە بەهاتنی موسڵمانان نادات بۆ سەر خاكی ئەمەریكا. هەروەها كروز كاندیدەكەی تری كۆماری گوتبووی ئەگەر بووە سەرۆك پۆلیسی تایبەتی بۆ چاودێریكردنی گەڕەكەكانی موسڵمانان لە ئەمەریكا دادەنێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دووپاتی كردەوە زۆر لە لێدوانەكانی ترامپ ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریكا ڕووبەڕووی مەترسی گەورە دەكاتەوە.
28/3/2016
"نوری مالیكی" سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق له وتارێكدا له‌شاری نه‌جه‌ف له‌ناو چالاكییه‌كی حه‌شدی شه‌عبیدا كه چه‌كدارانی هۆزی "به‌نی مالك" سازیان كردبوو گوتی: " بێگانه‌كان دزه‌یان كرده ناومانه‌وه، له‌كاتێكدا لهدیمهشقهوه تاكو به‌غدا جموجوڵی مانگرتنه‌كان ده‌ستیان پێكرد. ئه‌وان وایانزانی فه‌رشی ئاوریشمیان بۆ ڕاخراوه. به‌ڵام به‌هاوكاری مه‌رجه‌عییه‌ت توانیمان ڕێگهبگرین لهكشانیان و كه‌وتنی به‌غدا و نه‌جه‌ف".
هه‌روه‌ها گوتی: " له‌قۆناغی دوای داعشدا ئاگری دابه‌شكردنی عێراقمان به‌سه‌ردا ده‌كه‌نه‌وه، له‌ڕێگه‌ی ئه‌وه‌ی ناویان ناوه فیدراڵییه‌ت و هه‌رێمه‌كان. ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی جه‌نگی ئه‌هلی له‌عێراقدا. به‌ڵام ئاماده‌باشی هۆزه‌كان و وشیاری له‌ناوچه عه‌ره‌بییه‌كاندا ئه‌و پرۆژه‌یه له‌ناو ده‌بات".
سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق له‌باره‌ی پرۆژه‌كانی چاكسازییشهوه گوتی: " ده‌بێ كاری له‌پێشینه‌ی چاكسازی دوور خستنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵه‌كان بێت له‌و دامه‌زراوانه‌ی كه قه‌ڵاچۆی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن".
28/3/2016
هەینی لە ئۆفیسی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پاریس، سمینارێک بۆ خالید عەزیزی سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) بەرێوە چوو، کە تیایدا ژمارەیەک لە کوردەکانی نیشتەجێی فەڕەنسا ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.
خالید عەزیزی لە کۆنفرانسەدا تیشکی خستە سەر مەسەلەی ریفراندۆم لە باشووری کوردستان و رایگەیاند: سەربەخۆیی مافی ڕەوای گەلی کوردە و پێویستە هەموو حیزبەکانی باشوور بە بەرپرسیارێتی کار بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی بکەن، بۆ ئەوەش پێویستە نێوخۆ و نێو ماڵیی کوردی هاودەنگ و هاوهەڵوێست بن."
عەزیزی ئاماژەی بەوە کرد "لە کۆنگرەی 16ی حیزبەکەیاندا پرسی ریفراندۆم لە کوردستانی رۆژهەڵاتیان باس کردووە و گوتی: "گەلی کورد ئەو مافەی هەیە بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆیان بدەن. کورد لە کوردستانی رۆژهەڵاتی هەموو رێگەیەکیان تاقی کردووەتەوە بۆ ئەوەی کیشەکەیان لە ئێران چارەسەر بێت. ئێمە بۆ چارەسەری کێشەی کورد پێمان وایە ریفراندۆم یەکلاییکەرەوەیە. بۆیە پەنا بردن بۆ ریفراندۆم مافی سرووشتی گەلی کوردە لە هەموو بەشەکانی کوردستان."
سەبارەت بە کوردستانی رۆژهەڵاتی سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد "پرسی کورد لەو پارچەیە لە پەراوێز دایە و ئێمە ئیعتراف بەو مەسەلەیە دەکەین و هۆکارەکانیش زۆرن بۆ ئەو مەسەلەیە.
پەیوەندیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تاران لە ڕوانگەی ئێمەوە سرووشتییە و ئێمەش لە جێی ئەوان باین هەر وامان دەکرد.
عەزیزی گوتیشی: هەموو هەوڵ و تێکۆشانی ئێمە ئەوەیە حکوومەتی کۆماری ئیسلامی نەمێنێ و حکومەتێکی دیموکراتیک لە تاران بێتە سەر کار، بەڵام ئەگەر بڵێین حکومەتی تاران بە ئێمە ناڕووخێ گوناهمان نەکردووە، کورد خاوەنی ئەو هێزە نییە کە حکوومەت برووخێنێ. لە دەسەڵاتی سیاسی و ئابووریدا کورد هەمیشە پەراوێز خراوە."
گوتیشی "هەموو هەوڵی ئێمە ئەوە بووە کە تاک ڕەهەندی چاو لە کیشەی کورد لە ئێران نەکەین، واتە نەڵێین: هەتا کۆماری ئیسلامی نەرووخێ هیچ شتێک چارەسەر نابێ. هەوڵدان بۆ نەمانی ئەو رژیمە دەبێ لە ستراتیژیی ئێمە دا بێ، بەڵام هەوڵدان بۆ خەباتی مەدەنی، خەباتی فەرهەنگی، تێکۆشانی ژینگە پارێزی، خەباتی لاوان و ژنان و خوێندکاران، تەنانەت بۆنەکانی نەورۆز وەک دەرفەت سوودیان لێوەر بگرین کە خەڵکێکی زۆر لەو شێوە خەباتەدا بەشدار بن."
ئێمە دەمانەوێ هەموو گەلی کورد لە رۆژهەڵات بێنە ناو کێشەکان. هیچ هەڵبژاردنێک دیموکراتیک نەبووە لە ئێران بەڵام ئێمە پێمان وایە خەڵک وەک دەرفەت کەڵک لە هەڵبژاردنەکان وەربگرن.
ئێمە هێزی پێشمەرگەی خۆمان هەیە و هێزەکانمان ساڵی ڕابردوو لە زۆر شوێنی رۆژهەڵاتی کوردستان بوون، بەڵام پێمان گوتوون کە هێرش نەکەنە سەر بنکە و بارەگاکانی کۆماری ئیسلامی، بۆ ئەوەی بەهانەیەکی زۆرتر نەدرێ بە حکوومەت بۆ ئەمنییەتیکردنی کوردستان. ئێمە لە رووی مێدیاییشەوە کارمان کردووە بۆیە هەوڵمان داوە کێشەی کورد لە چەند ڕەهەند دا بخەینە بەرباس."
خالید عەزیزی ڕەخنەی لە حیزبەکانی رۆژهەڵات گرت و گوتی: لەوەدا سەرکەوتوو نەبوون کە بەرەیەک پێک بێنن، لەوەدا سەرکەوتوو نەبوون کە خەباتی مەدەنیی نێو بە دروستی پێناسە بکەن. بە باشی کارمان نەکردووە، ئەو چەند حیزبانە لە یەکتری نزیک بینەوە، بۆوەی تەجروبەی شاخ و ڕەهەندی دیپلۆماسی و خەباتی نێوخۆیی ئەو حیزبانە پێکەوە گرێ بدا. ئەو کەموکوڕییانە جاروبار پەیامی ناخۆشیشی داوە بە خەڵک، ئێمە پێمان وابوو چارەسەریی کێشەی نێوان دوو دیموکرات، لێکنزیکبوونەوەی دیموکراتەکان، وەسەریەککەوتنەوەی دیموکراتەکان، ڕەنگە قووەتی قەلب و وردبینییەکی وەهای دروست کردبا و یارمەتیدەر با بۆ دیتنەوەی ئادرێسێکی بەقووەت بۆ کوردی ئێران، ئەوەندی پەیوەندی بە حیزبەکانەوە هەیە."
ئەم قسانەی خالید عەزیزی سکرتێری حدک لە کاتێک دان کە لایەنی دیکەی حیزبی دیموکرات (حزیبی دیموکراتی کوردستانی ئێران) کە ماوەی نزیکەی ساڵێکە هیزەکانی خۆئی لە ناوچەی کێلەشین و خاڵە سنوورییەکانی کوردستانی رۆژهەڵات جێگر کردووە و هاوینی رابردووش لە کوردستانی رۆژهەڵات چەندین جەولەی سیاسی و چەکدارییان کردووە، بڕیاریان داوە ئەمساڵ خەبات و شەڕی چەکداری لەدژی حکوومەتی ئێران دەست پێ بکەنەوە.
ئەم بڕیارەی حدکا لە رێوڕەسمی یادی نەورۆزدا لە سنوورەکانی کوردستانی رۆژهەڵات لەلایەن مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی ئەو حیزبەوە لە پەیامێکدا راگەیەندرا و گوتی: "پەیامی ئێمە لە جەژنی نەورۆزدا ئەوەیە کە دەنگ و توانا‌مان لە شاخ و شاردا ڕێک بخەین بۆ پێکهێنانی هێزێکی پتەوەی چارەنووسساز کە ژیانێکی نوێمان بۆ بنووسێتەوە، ژیانێکی دوور لە ملکەچی و بێ مافی".
لە درێژەدا گوتیشی "حیزبی دیموکرات ئەو توانایە لە نەتەوەی کورد لە رۆژهەڵاتدا دەبینێ و لە زۆریەک لە رووداوەکانی ساڵانی ڕابردوو شاهیدی ئەو توانایانە بووە. بۆیە پێمان وایە کە هەموومان پێکەوە دەتوانین نەورۆز و ساڵی نوێی 1395ی هەتاوی بکەینە ساڵێکی جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو بە پەیام و پەیمانێکی هیوابەخش بۆ ژیانەوەی سەربەرزانە."
ئاماژەی بەوەش کرد "لاوانی بەهەست و سەرکوتکراوی خۆرهەڵات! ئێمە لەم جەژنی نەورۆزەدا ئەو پەیامەتان ئاراستە دەکەین و لەبەرداین لەو ساڵدا دەرفەتان بۆ برەخسێنین کە لە ساڵی نوێ‌دا پەیوەست بن بە ریزەکانی پێشمەرگەکانی دێموکرات بۆ دەست پێکردنەوەی ژیانی سەربەرزانە و بەجێ هێشتنی هەرچی سەرشۆڕی و دواکەوتووییە".
حیزبی دیموراتی کوردستان (حدک) سالی 2006 لە حدکا جیا بووەتەوە و ب وەک حیزبێکی سەربەخۆ درێژەی بە خەباتی سیاسی داوە، لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا هەر دوو لایەنی دیموکرات بۆ یەکگرتنەوە چەندین خولی دانیشتن و وت‌ووێژیان دەست پێکردووە، بەڵام هیچ ئەنجامێکی نەبووە و لەبارەی هەندێ پرسی سیاسی و شێوازی یەکگرتتنەوە و ناوی حیزن پێکەوە کێشە و ناکۆکییان هەیە.
27/3/2016
ئەمڕۆ دووشەممە بەهۆی بیستنی دەنگی تەقەوە، هێزە ئەمنییەكانی واشنتۆن دەرگاكانی كۆشكی سپی ئەمەریكا و كۆنگرێسیان داخست. ئەمەش دوای دوو ڕووداو هات، كە یەكێكیان بیستنی دەنگی تەقە بوو لەنێو تەلاری كۆنگرێسی ئەمەریكا.
هەر بەم هۆیەوە هێزە ئەمنییەكانی واشنتۆن داوایان لە خەڵكی كرد لە شەقامی بەنسلڤانیا دوور بكەونەوە، كە هەردوو تەلاری كۆنگرێس و كۆشكی سپی كەوتوونەتە سەر ئەو شەقامەوە.
هەروەها داوایان لە خەڵكی ئەو ناوچانە كردووە بەهیچ جۆرێك نەیەنە دەرەوە و خۆیان لە حەشارگە و ژێر زەمینی ماڵەكاندا بشارنەوە تا ئەو كاتەی دۆخەكە هێور دەبێتەوە.
بەگوێرەی پەیامێكی بەپەلەی كۆنگرێس كە بۆ تۆڕی هەواڵی CNNی ئەمەریكی ناردووە، داوا لە فەرمانبەران و سەردانیكەرانی كۆنگرێس كراوە لە دەرگا و پەنجەرەكان دووربكەونەوە و هەركەس لە نووسینگەكانی خۆی چاوەڕوانی هێوربوونەوەی دۆخەكە بكات.
سەرچاوەیەكی هەواڵیش ئاماژەی بەوە داوە كە داخستنی دەرگاكانی كۆشكی سپی بەهۆی هەوڵی پازدانی كەسێكەوە بووە بۆ نێو حەرەمی كۆشكی سپی.
29/3/2016