"پەرویز ئەفشار" گوتەبێژی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر، لە ئێران رایگەیاند: "ژنان راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ قوربانیی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەرن".
ئەفشار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی "ئیلنا"ی گوت: "43٪ی ژنانی بەندکراو لە ئێران بە شێوەی راستەوخۆ لە پەیوەندی لەگەڵ مادەی هۆشبەربەرەکان گیراون".
ئەفشار ئاماژەی بە ئاماری دروستی ژمارەی ئەو ژنانە کرد کە ناڕاستەوخۆ بوونەتە قوربانیی مادەی هۆشبەر و گوتی: "ژنان کەمتر دەکەونە نێو تاوانە ریکخراوەکانی وەکوو قاچاخی مادەی هۆشبەر و باندە مافیاییەکان".
گوتەبێژی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر، ئاماری کەمیی ژنانی لە تاوانە گەورەکاندا گەڕاندەوە بۆ "پیرۆزیی ژن" و گوتی: "ژنان کەمتر روو لە ئەنجامدانی تاوانباران دەکەن".
شەهیدۆخت مولاوێردی، یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ئێران تایبەت بە کاروباری ژنان و خێزان، پێشتر گوتبووی: "بەرزبوونەوەی رێژەی ژنانەی ئاڵودەبوو بە مادەی هۆشبەر دوو هێندی پیاوانە".
تەنگەژەی ئابووری، هەڕەشە، ترس، یان هاوسۆزی لەگەڵ هاوسەر لەو هۆکارانەن کە دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی ژنانی ئاڵودەبوو بە ماددەی هۆشبەر.
13/3/2016
ئەمەریکا-KDP.info- دەیڤد شینگەر، بەرپرسی پرۆگرامی سیاسەتی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە پەیمانگای واشنتۆن، رایگەیاند، ھەرێمی کوردستان ھەموو مەرجەکانی دەوڵەتی تێدایە و خەڵکی کوردستان مافی خۆیانە لە ریفراندۆمێکدا بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن.
دەیڤد شینگەر، بەرپرسی پرۆگرامی سیاسەتی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە پەیمانگای واشنتۆن رایگەیاند"باشووری کوردستان وەک وڵاتێكی سەربەخۆیە، ھێزی سەربازی ھەیە لە بەغداوە بووجەی بۆ نایێت، شتێکی زۆر ئاساییە خەڵکی کوردستان ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی ئەنجام بدەن."
دەیڤد شینگەر دەیشڵێ: "ئەمەریکا گرنگی بەو بابەتە دەدات، چونکە کورد ھاوپەیمانێکی بەھێزی ئەمریکایە، لە ھەمانکاتدا بۆ ئەمەریکا گرنگە بزانێ ھەڵوێستی تورکیای ھاوپەیمان و ئەندامی ناتۆ چی دەبێت، بەڵام بەدڵنیاییەوە بۆ تورکیا زۆر باشتر لەو ناوچە نائارامەی لە نێوان داعش و عێراقدا درواسێیەکی ئاشتیخواز و مۆدێرنی وەک کوردستانی ھەبێت".
گوتیشی: "ئێستا وتووێژێکی زۆر جیددی و گرنگ ھەیە لە نێوان تورکیا و ئەورووپا و ناتۆ لەبارەی کۆچبەران و بە ئەندامبوونی تورکیا لە ئەورووپا یەکێک لە مەرجەکانی ئەورووپاش کرانەوەی تورکیا و پێدانی ماف و ئازادییەکانە، بۆیە باوەڕ ناکەم تورکیا بتوانێ ئەو دەرفەتە زێرینە لەکیس خۆی بدات."
كوردستان 24
13/3/2016
هێزه‌كانی ئه‌مریكا و كۆریای باشور پێكه‌وه مه‌شقی گه‌وره‌ی هێرشبه‌رانه‌یان ئه‌نجامدا. لهمهشقهكهدا دابه‌زینه ناو ده‌ریا بهپاراشوت نمایش كرا كه تیایدا مه‌شق له‌سه‌ر به‌زاندنی به‌رگرییه‌كانی كۆریای باكور كرا.
ئه‌و مه‌شقه به‌شێك بوو له مانۆڕێكی سه‌ربازی فراوان لهڕۆخهكانی ڕۆژهه‌ڵاتی كۆریای باشوردا، كه 8 هه‌فته ده‌خایه‌نێت. كه‌تاكو ئێستا به‌گه‌وره‌ترین مانۆڕ له‌قه‌ڵه‌م دراوه.
كۆریای باكور به‌توندی له‌دژی ئه‌و مانۆڕه هاته ده‌نگ و به"جموجوڵی شه‌ڕی ئه‌تۆمی له‌قه‌ڵه‌مدا".
به‌گوته‌ی هێزه‌كانی مارێنزی ئه‌مریكی، نزیكه‌ی 55 فڕۆكه‌و 30 كه‌شتی جه‌نگی ئه‌مریكی و كۆریای باشور، به‌شداری ئه‌و مانۆڕهن، كه كه‌شتی "بۆنهۆم ڕیچارد" ده‌بینرێت كه فڕۆكه‌ی "هارییر ئه‌ی.فی-8 بی" هه‌ڵده‌گرێت، هه‌روه‌ها فڕۆكه‌ی هێرشبه‌ری جۆری ئۆسبری به‌شدارن.
لهڕاگهیهنراوی هێزه‌كانی ئه‌مریكادا له‌كۆریای باشور، هاتووه: " مه‌شقه‌كان درز ده‌خاته ناو به‌رگری دوژمنان".
له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌دا، كۆریا باكور ڕایگه‌یاند: " هێزه چه‌كداره شۆڕشگێڕه‌كانی كۆماری كۆریای دیموكراتی میللی، كه‌به‌توندی دهستیگرتوو به‌سه‌ر ئه‌و چه‌كانه‌دا كه‌ده‌توانن دوژمنان له‌ناوبه‌رن، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن سه‌ركردایه‌تی فه‌رمانیان پێ بدات تاكو گورزێكی خۆپارێزی له‌دوژمن بوه‌شێنن".
13/32016
کۆبوونەوە چاوەڕوان کراوەکەی نێوان هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتیی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستی پێ کرد.
کەمێک لەمەوبەر (شەممە 12\3\2016)، شاندی پارتی دیموکراتیی کوردستان کە لە ”فازڵ میرانی“، سکرتێری مەکتەبی سیاسی و ”مەحموود محەمەد“، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی پێکهاتوون، گەیشتنە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر و کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان هەردوولا دەستی پێ کرد.
بە پێی زانیارییەکانی (باس‌نیوز)، لەو کۆبوونەوەیەدا هەریەک لە ”مەلا بەختیار، عومەر فەتاح و حاکم قادر حەمەجان“، بەشداری دەکەن.
چاوەڕوان دەکرێت لەو کۆبوونەوەیەی ئەمڕۆی هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی، چەند پرسێکی گرنگی پەیوەندیدار بە ڕەوشی هەنووکەیی هەرێمی کوردستان تاوتوێ بکرێت.
12/3/2016
ئەمڕۆ 12\3\2016، ”مەسرور بارزانی“، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ ”سەلیم جبووری“، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و شاندێکی یاوەری کۆبووەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی نووسینگەی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کە وێنەیەکی بۆ (باس‌نیوز) نێردراوە، لە میانی کۆبوونەوەکە، مەسرور بارزانی ڕای گەیاندووە، ھۆکاری سەرەکیی کێشەکانی عێراق، بە تەنھا کێشە ئەمنی و ئابوورییەکان نییە، بەڵکو شکستھێنانی سیستمی سیاسیی پێڕەو کراوە، کە بووەتە ھۆی درووست‌کردنی بێ متمانەیی لە نێوان پێکھاتەکانیدا، بۆیە پێویستە پێکھاتەکانی عێراق بە ئازایانە گفتوگۆ لەبارەی واقیعەکە و گەرەنتیی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوانیان بکەن، کە لەگەڵ سەردەمی نوێ و پەرەسەندنەکاندا بگونجێ.
ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان ئاماژەشی بە پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا کرد و ڕایگەیاند: ”ئێمە و عێراق شەڕی دوژمنێکی ھاوبەش دەکەین، بەڵام بەغدا ھاوکاریمان ناکات و لەزۆر بواردا ئاستەنگمان بۆ درووست دەکات“.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، مەسرور بارزانی جەختی لەوە کردەوە: ”ئێمە پێمانوابوو کە سیستمی فیدراڵی دەتوانێ چارەسەری کێشەکانی عێراق بکات، بەڵام ئەزموون سەلماندی فیدڕاڵیش نەیتوانی شەراکەتی ڕاستەقینە بێنێتە کایەوە“.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، لە بەرامبەردا، سەلیم جبووری، قارەمانێتی و قوربانییەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستانی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و باری ئاسایش و سەقامگیریی ھەرێمی کوردستان بەرز نرخاندووە. هاوکات باسی لە ڕەوشی ئەمنی و سیاسی و ئابووریی ئێستای عێراق کردووە و پێشبینی خۆی خستووەتە ڕوو، لە بارەی کێشە و ئاستەنگەکانی گۆڕانکارییەکانی کابینەی وەزاریی حکوومەتی عێراق، کە پێشبینی دەکرێ لە ماوەی داھاتوودا ئەنجام بدرێت.
12/3/2016
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی نیشتمانی له پارێزگای كه‌ركوك ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای ڕێكخیراوی تیرۆریستی داعش ئاشكرا ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت بۆ( باس‌نیوز) ڕایگه‌یاند: " هێزه ته‌ناهییه‌كانی كه‌ركوك ئه‌مڕۆ هه‌ینی (11-3-2016) سه‌كرده‌یه‌كی ناسراو و باڵای ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشیان له ناوه‌ڕاستی شاری كه‌ركوك ده‌ستگیركرد".
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشی كرد كه هێزه ته‌ناهییه‌كان دوای به‌دواداچوون و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌واڵگری بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه یه‌كێك له سه‌ركرده باڵاكانی داعش كه داوكراو بووه له‌لایه‌ن دادگا و هێزه ههناهییهكانهوه و كه‌سێكی ترسناك بووه له ناو شاری كه‌ركوكه و ئه‌مڕۆ له شه‌قامێكی سه‌ره‌كی له بازاڕی (خان ته‌مر) له گه‌ڕه‌كی موسه‌ڵای ناوه‌ڕاستی شاری كه‌ركوك ده‌ستگیریان كردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماده نه‌بوو ناوی ئه‌و سه‌ركرده باڵایه‌ی داعش ئاشكرا بكات و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئێستا لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵی ده‌ستی پێكردووه.
12/3/2016
سەرۆکی بزاڤی چاکسازی و گەشە ئاشکرای کرد، پڕۆژەیەکی ئەمریکی هەیە کە پشتی بە پڕۆژەیەکی پێشووتری ئیسڕائیل بەستووە و کار لەسەر دابەشکردنی عێراق بۆ 4 پارچە دەکات.
د. ”محەمەد بازیانی“، سەرۆکی بزاڤی چاکسازی و گەشە، بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند، لە ساڵی 1983وە، کۆمەڵەی لاوانی یەهوودی، لە توێژینەوەیەکدا بە پێویستیان زانیوە، وڵاتانی دەوروبەری ئیسرائیل کە کێشەی مەزهەبی و نەتەوەیی زۆریان تێدایە، پارچە بکرێن، بۆ ئەوەی ئەم وڵاتانە بە یەکترەوە خەریک بن و ئاسایشی ئیسڕائیل پارێزراو بێت. ڕوونیشی کردەوە، پڕۆژە کۆنەکەی ئیسڕائیل بۆ ئەوە بووە کە عێراق بۆ 3 پارچە دابەش بکرێت، بەڵام ئێستا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بە پلەی یەکەم، ڕۆڵی لە پڕۆژەی دابەشکردنی عێراقدا هەیە. گوتیشی: ”ئێستا ناوەندەکانی ئیسڕائیل باس لەوە دەکەن کە دەبێت عێراق بکرێتە 4 پارچە“.
بە گوتەی بازیانی، هەرێمی کوردستان وەک دەوڵەتێک سەیر دەکرێت، جگە لەوەی ئەو خەندەقەی کە لە شنگالەوە تا خانەقین لێ دەدرێت، لەگەڵ ئەو شوورایەی کە لە دەوری بەغدا لێ دەدرێت، نیشانەی ئەوەیە کە عێراق دەبێتە 4 پارچە، بەشێکی کوردستان، بەشێکی عەرەبی سوننە، بەشێکی عەرەبی شیعە و بەغداش وەک هەرێمێکی سەربەخۆ کاری لەسەر دەکرێت. گوتیشی: ””هنری کیسنجەر“، وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریکا، کە ئێستا لێکۆڵینەوەکانی بە تەواوەتی لە ڕووی ستراتیژییەوە پشتی پێ دەبەسترێت، پێیوایە، سیاسەتی ئەمریکا لە عێراق سەر نەکەوتووە و باشترین چارەسەر ئەوەیە، عێراق پارچە بکرێت و کورد دەوڵەتی هەبێت. سەرۆکی ئیسڕائیلیش دەڵێت، کورد و جوولەکە دوو گەلی مەزڵوومن و مافی دەوڵەتیان هەیە. 100 ساڵیش بەسەر سایکس بیکۆدا تێپەڕیوە و پرسی پارچە پارچەکردنی عێراق، سووریا و لوبنان بە جددی قسەی لەبارەوە دەکرێت، سوودانیش باشووری سوودانی لێ بووەتەوە“.
محەمەد بازیانی ئەوەشی بۆ (باس‌نیوز) ڕوون کردەوە کە گەلی کورد مافی خۆیەتی دەوڵەتی هەبێت و باسەکەی ئەو لەوەی کە ئیسڕائیل کار لەسەر دابەشکردنی عێراق دەکات، بە مانای دژایەتیکردنی ئەو بۆ دەوڵەتی کوردی نایەت و گوتی: ”ئەگەر خۆمان لە خۆمانی تێک نەدەین، هەموو هێماکان بۆ ئەوەن کە کورد مافی ئەوەی هەیە دەوڵەتی هەبێت، ئێمە لە بزاڤی چاکسازی و گەشەش هەوڵ بۆ ئەوە دەدەن کە کورد دەوڵەتی هەبێت، ئەگەر کورد بۆ ئەو دەوڵەتە، لەگەڵ هەر لایەنێکی دیکە تەوافوق بکات، ئەوا مافی خۆیەتی دەوڵەتی هەبێت، تەنانەت زیاتر لە دەوڵەتێکیشی هەبێت“. دووپاتیشی کردەوە: ”هەم یاسای نێودەوڵەتی و هەم شەریعەی ئاسمان، ئەو مافە بە کورد دەدات“.
12/3/2016
عه‌مید" عه‌لی فه‌ده‌وی" فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی سوپای پاسدارانی ئێران، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌مریكاییه‌كانه‌وه ئه‌نجام بدرێت و لێیان ده‌ربكه‌وێت، ئه‌وا ئێران ده‌ستیان ده‌بڕێت.
له‌مه‌راسیمێكی یادی كوژراوه‌كانی پاسداران‌دا له‌شاری "شه‌بسته‌ر" له باكوری ڕۆژئاوای ئێران، ئه‌و به‌رپرسه گوتی: " ئیمپریالیزمی جیهانی ئه‌مڕۆ هه‌ڵچونێكی پێوه ده‌بینرێت له‌به‌رانبه‌ر هێزی ئیسلامدا".
گوتیشی: " به‌هۆی خوێنی شه‌هیده‌كان و خۆڕاگری پألهوانهكانهوه، ئه‌مڕۆ ئه‌مریكا له‌ته‌نگه هورمزدا له‌ژێر ته‌وری شۆڕشی ئیسلامیدایه، هه‌رچ هه‌ڵه‌یه‌ك بكات، كه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئیسلامدا نه‌گونجێت، ئه‌وا ده‌ستی ده‌بڕین و كلكلیشی ده‌كه‌ین".
11/3/2016
بۆ یەکەم جار لە گوندی نەرانی سەر بە پارێزگه‌ی سنە، یادی سەردار ئەکرەم کوردستانی ناسراو بە سەنجەر خان کرایەوە، ئەو سەرکردەیە بۆ چەندان جار هێزەکانی سوپای رووسیای تێکشکاندوە.
پێنجشەممە (10.3.2016) لە گوندی "نەرانی" سەر بەپارێزگای سنە، کوردستانی رۆژهەڵات بەئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە نووسەران و مێژوونووسان یادی سەردار ئەکرەم کوردستانی ناسراو بە سەنجەرخان کرایەوە.
سەنجەرخان دوای مردنی باوکی بە هۆی ناکۆکی لەگەڵ زر برایەکی گوندەکەی بەجێی دێڵێت و لە ناوچەیەکی دیکەی کوردستان گوندێکی دیکە دروست دەکات و خەڵکی ناوچەکە لە خۆی کۆ دەکاتەوە.
لەو سەردەمەدا سوپای سووری رووسیا بەشێکی بەرچاو لە ناوچە جیاوازەکانی ئێران و کوردستانی رۆژهەڵاتیان داگیر کردبوو.
سەنجەرخان کە باش ئاگاداری قەیرانەکە بووە نامەیەک بۆ دەسەڵاتدارانی سنە دەنێڕێت و بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی هێزی سوپای سووری رووسیا داوای یارمەتی لێدەکات.
بەڵام حاکمی سنە داواکەی سەنجەرخان رەتدەکاتەوە، بۆیە ناوبراو ناچار دەبێت بە پشت بەستن بە هێزی خەڵکی ناوچەکە بەرەوڕووی زوڵم و زۆری هێزەکانی رووسیا دەبێتەوە و شکستیان دەدات و لە ناوچەکە راویان دەنێت.
11/3/2016
بۆ یەکەم جار لە گوندی نەرانی سەر بە پارێزگه‌ی سنە، یادی سەردار ئەکرەم کوردستانی ناسراو بە سەنجەر خان کرایەوە، ئەو سەرکردەیە بۆ چەندان جار هێزەکانی سوپای رووسیای تێکشکاندوە.
ئەمرۆ پێنجشەممە (10.3.2016) لە گوندی "نەرانی" سەر بەپارێزگای سنە، کوردستانی رۆژهەڵات بەئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە نووسەران و مێژوونووسان یادی سەردار ئەکرەم کوردستانی ناسراو بە سەنجەرخان کرایەوە.
سەنجەرخان دوای مردنی باوکی بە هۆی ناکۆکی لەگەڵ زر برایەکی گوندەکەی بەجێی دێڵێت و لە ناوچەیەکی دیکەی کوردستان گوندێکی دیکە دروست دەکات و خەڵکی ناوچەکە لە خۆی کۆ دەکاتەوە.
لەو سەردەمەدا سوپای سووری رووسیا بەشێکی بەرچاو لە ناوچە جیاوازەکانی ئێران و کوردستانی رۆژهەڵاتیان داگیر کردبوو.
سەنجەرخان کە باش ئاگاداری قەیرانەکە بووە نامەیەک بۆ دەسەڵاتدارانی سنە دەنێڕێت و بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی هێزی سوپای سووری رووسیا داوای یارمەتی لێدەکات.
بەڵام حاکمی سنە داواکەی سەنجەرخان رەتدەکاتەوە، بۆیە ناوبراو ناچار دەبێت بە پشت بەستن بە هێزی خەڵکی ناوچەکە بەرەوڕووی زوڵم و زۆری هێزەکانی رووسیا دەبێتەوە و شکستیان دەدات و لە ناوچەکە راویان دەنێت.
11/3/2016
ته‌له‌فزیۆنی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "عه‌لی خامنه‌یی" داوای ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایان كرد كه كه‌سێكی "شۆڕشگێڕ" بۆ جێگه‌كه‌ی دیاری بكه‌ن هه‌ركاتێك كاتی ئه‌وه هات.
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا" عه‌لی خامنه‌یی" ڕابه‌ری باڵای شۆڕشی ئێران، داوای كرد كه‌سایه‌تییه‌كی شۆڕشگێڕ بۆ جێگه‌كه‌ی دیاری بكه‌ن له‌كاتی گونجاو‌دا.
ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایان یه‌كێكه له‌دامه‌زراوه گرنگه‌كانی سیسته‌می سیاسی ئێران، به‌گوێره‌ی ده‌ستور دانانی ڕابه‌ر ئه‌ركی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌یه.
ئه‌نجومه‌نه‌كه له 86 ئه‌ندام پێكدێت. كه‌به هه‌ڵبژاردنی ڕاسته‌وخۆ دیاری ده‌كرێن بۆماوه‌ی 8 ساڵ.
شیاوی باسه، ده‌سته‌ڵاتی ڕاسته‌قینه له‌و وڵاته‌دا له‌ده‌ستی ڕابه‌ری باڵادایه. پێویسته هه‌موو لایه‌نه فه‌رمییه‌كان گوێڕایه‌ڵی بكه‌ن.
11/3/2016
عەمید حەسەن عەلی شەمسئابادی لە سوپای پاسدارانی ئێران لە پێکدادانەکانی سووریا کوژرا.
ئاژانسی هەواڵیی فارس بڵاوی کردەوە کە عەمید شەمسئابادی لە سووریا و لە یەکێک لە پێکدادانەکانی ئەو وڵاتەدا کوژراوە، بەبێ ئەوەی شوێنی کوژرانی ئاشکرا بکات.
لە جەنگی ٥ ساڵەی سووریادا کە بە ملیۆنان کەس لە ماڵوحاڵی خۆیان دەربەدەر بوون، سەربازانی ئێران هاوشانی هێزەکانی رژێم دەجەنگن.
تا ئێستە ئێران چەندین جەنەراڵ و ئەفسەری گەورەی لە سووریا لەدەست داوە.
10/3/2016
فەرماندەیەكی باڵای هێزە چەكدارەكانی ئێران هاوكاریكردنی شیعەكانی سووریا و یەمەن بە ئەركی وڵاتەكەی دەزانێت.
"مەسعوود جەزایری" جێگری فەرماندەی ئەركانی هاوبەشی هێزە چەكدارەكانی ئێران بە ئاژانسەکانی ئەو وڵاتەی ڕایگەیاندووە لەڕێگەی هاوكاریی ڕاوێژكارییەوە یارمەتی و هاوکاریی چەكدارانی شیعەی حوسی لە یەمەن و سوپای سووریا دەکەن.
كەناڵی ئەلعەرەبیە لێدوانێكی جەزایری بڵاو كردەوە كە دەڵێت هەروەك چۆن ئێران هاوكاریی سەربازیی پێشكەش بە حكوومەتی بەشار ئەسەد كردووە، بەو شێوەیەش دەتوانێت هاوكاریی شیعە حوسییەكانی یەمەن بكات.
شارەزایانی سیاسیی ناوچەكە ئاماژە بەوە دەكەن كە حكوومەتی ئێران لە هەوڵی پەرەپێدانی هێژموونیی شیعەگەریی خۆی لە ناوچەكەیە و لەڕێی ژمارەیەك ڕێكخراوی شیعەی وەك حزبوڵڵای لوبنان، دەست لە كاروباری ناوخۆی وڵاتانی ناوچەكە وەردەدات.
بەم دواییەش حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان ئاشكرای كرد كە هێزەكانیان لە عێراق لەژێر فەرماندەیی حەشدی شەعبی هاوكاریی شیعەكانیان كردووە.
هەر لە سەرەتای شەڕ و ئاڵۆزییە ناوخۆییەکانی سووریاوە فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران و چەند هیزێکی دیکەی ئێران بۆ سەرکوتی راپەڕینەکانی ئەو وڵاتە و یارمەتیی سوپای سووریا چووونەتە ئەو وڵاتە و هەتا ئێستا بە سەدان ئەندامی سوپای پاسداران لە سووریا کوژراون کە نزیکەی 20 کەسیان فەرماندەی پلە باڵا بوون.
10/3/2016
هه‌ولێر-KDP.info- ئاژانسی (ڕۆیتەرز)ی ئەمه‌ریکایی، وتارێکی(پیتەر ڤان بیورن)ی سەبارەت بە 100 ساڵەی (سایکس پیکۆ) بڵاو کراوەتەوە و، تێیدا جەخت لەسەر پێویستیی دامەزراندنی دەوڵەتێك بۆ گەلی کورد دەکات.
لە وتارەکەیدا كه به ناوی "کاتی پەیماننامەیەکی نوێی (سایکس پیکۆ)یە بۆ نەخشەداڕشتنەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست"دا ئاماژەی داوه، کە بۆ چارەسەری ئاڵۆزییەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ئه‌مریکا و ڕووسیا و ئێران، پێویستیان بە ھەماھەنگیی سەربازییە.
(نووسه‌ر باوه‌ڕی وایه، لە ئەنجامی گفتوگۆی ھەمەلایەنەدا، جگە لە درووست‌کردنی دەوڵەتێك بۆ کورد کە تێیدا گشت مافە نەتەوەییەکانی پارێزراو بێت، پێویستە لە گفتوگۆ و چارەسەرەکردنەکەدا شوێنێک بۆ دەوڵەتێکی ئیسلامیش دیاری بکرێت، بە جۆرێك کە ئەو دەوڵەتە ببێتە نیشتمانێکی سوننەی عەرەبی، پێکھێنانیشی بە بڕوای نووسەرەکە، وا دەکات کە سەرەڕۆییی داعش سنووردار بکرێت و لە ڕووی جیۆگرافییەوە چوارچێوەیەکیان بۆ دیاری بکرێت.
(پیتەر ڤان بیورن Peter Van Buren) نووسەری کتێبی (چۆن بوومە ھۆکار بۆ شکستھێنانی جەنگێک لە پێناو خەڵکی عێراق)ه و، فەرمانبەری پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بووه.
10/3/2016
تۆپخانه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سه‌ر به‌میحوه‌ری شنگال بنكه و باره‌گاكانی چه‌كدارانی داعش بۆردومان ده‌كه‌ن و به‌وهۆیه‌وه ده‌یان چه‌كدار و ده‌كوژرێن و بریندار ده‌بن.
سەرچاوەیەک لە فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی/1ی پێشمه‌رگه به(باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: "ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه(10-3-2016) تۆپخانەکانی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی/1 لە گوندەکانی ( به‌عاج ، بلیج ، رەمبوسیە، کون رۆڤی ، قابوسیە ، تل خشب ، تلقصب ، عین فتحی ،و خراب باجیر) لەمیحوەری شنگال بەخهستی موڵگەکانی تیرۆرستانی داعشیان بوردومان كرد".
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئه‌وه‌ش كرد کە ماوەیەکە تیرۆرستانی داعش بەچەکی کیمیاوی گوندەکانی سنووری پێشمەرگە و خالەکانی هێزی پێشمەرگە بوردومان دەکەن ، بویە تۆپخانەکانی فەرماندەی پشتیوانی/1 بە چەکی قورس وەڵامیان داونه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، له‌ئه‌نجامی بۆردومانه‌كانی ئه‌مشه‌و زیانێكی زۆر به‌ر داعش كه‌وتووه و ده‌یان چه‌كداریان كوژراون و بریندار بوونه.
11/3/2016