سەرچاوەیەکی ئاگادار، کە هاوکات یەکێکە لە سەرپەرشتیارانی خۆپیشاندانەکانی بەغدا، ئاشکرای کرد، حکوومەتی عێراقوو فیدڕاڵ پلانی داناوە، بۆ گواستنەوەی پایتەختی عێراق لە شاری بەغداوە بۆ شاری نەجەف.
سەرچاوە ئاگادارەکە، کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت، بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: “ئەگەر خۆپیشاندەران بگەنە ناوچەی سەوزی شاری بەغدا و ڕەوشەکە ئاڵۆزتر بێت، حکوومەت پلانی ئەوەی هەیە، کە پایتەختی عێراق بۆ شاری نەجەف بگوازێتەوە”. ڕوونیشی کرەوە: “حکوومەت بەنیازە، لەو کاتەدا هەموو بەرپرسان و دەزگا فەرمییەکان، بۆ شاری نەجەف بگوازێتەوە، بۆ ئەوەی لەوێوە ئیدارەی دەوڵەت بدات".
بە گوتەی سەرچاوەکەی (باس‌نیوز)، ئەو پلانە لە لایەن “عەمار حەکیم”، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی لە عێراقەوە بە حکوومەتەکەی عەبادی دراوە و بە نیازن لە ئەگەری دابەشبوونی عێراقدا، نەجەف ببێتە پایتەختی شیعەکانی عێراق. ئەوەشی خستەڕوو، سوننەکان گفتوگۆی ئەوە دەکەن کە کام لە شارە سوننییەکان، ڕومادی یان تکریت، یانیش مووسڵ لە دوای ڕزگارکردنی لە دەست داعش، بکرێتە پایتەختی سوننەکان.
پێشتر “موقتەدا سەدر”، ڕابەری ڕەوتی سەدر، هەڕەشەی چوونە ژوورەوەی بۆ ناوچەی سەوزی بەغدا کرد، ئەگەر حکومەتەکەی عەبادی چاکسازییەکان بەو شێوەیە نەکات کە خۆپیشاندەران و لایەنگرانی داوای دەکەن.
10/3/2016a
جێگری وه‌زیری نه‌وتی ئێران رایگه‌یاند ئێران و عێراق له‌سه‌ر بازرگانی بواری نه‌وت رێککه‌وتوون و له‌م ماوه‌یه‌دا هێڵی گازی نێوان هه‌ردوو وڵات کۆتایی دێت و ده‌ست ده‌کرێت به هه‌نارده‌ی گاز له‌لایه‌ن تاران بۆ به‌غدا.
ئه‌میر حوسێن جێگری وەزیری نەوتی ئێران به میدیاکانی وڵاته‌که‌ی راگه‌یاند "دوای رێککه‌وتنی ناوه‌کی، یه‌که‌م جاره له‌گه‌ڵ لێژنه‌یه‌کی عێراق کۆببینه‌وه و له‌و کۆبوونه‌وه‌یه ئێران و عێراق له‌سه‌ر نه‌وت و بازاڕه‌کانی رێککه‌وتوون، هه‌روه‌ها بڕیارمان داوه بازرگانی نه‌وت لە هه‌ر سێ کێڵگەی هاوبەشی سوهراب، خوڕەمشەهر و نهوتخانهی باشووری به‌رده‌وام بێت".
راشیگه‌یاند" له‌و کۆبوونه‌وه‌یه رێککه‌وتوون له ماوه‌ی سێ هەفتەی داهاتوو گازی ئێران ڕادەستی عێراق بکەین، هێڵی گازی دیالە لە نێوان ئێران و عێراقدا ته‌نها ٢٠ کیلۆمەتر ماوە کە ته‌واو بێت ئومێد ده‌که‌ین له‌م ماوه‌یه‌دا کۆتایی بێت".
جێگری وه‌زیری نه‌وتی ئێران ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "هه‌ردوولا ڕێککەوتنمان کردووە کە لێژنه‌ی هاوبه‌ش بۆ که‌رتی نه‌وت و گاز دروست بکرێت، بۆ ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی هاوبه‌ش جێبه‌جێ بکه‌ن، هه‌روه‌ها له‌و رێککه‌وتنه‌دا باسمان له‌وه کردووە خولی راهێنان بۆ فەرمانبەرانی بەشی نەوت و گازی عێراق بکرێته‌وه".
10/3/2016
لە کێبڕکێیە سەرەتاییەکانی هەڵبژاردنی سەرکۆماری لە ویلایەتی میشیگانی ئەمەریکا "بێرنی سەندێرز"ی سەر بە کۆماریخوازەکان بەسەر هێلاری کلینتۆندا سەرکەوت.
دوای ژماردنی دەنگەکان، بێرنی سەندێرز سیناتۆڕی تەمەن 74 ساڵان توانی بە دەستەبەرکردنی نزیکەی 50٪ی دەنگەکان لە ویلایەتی "ورمۆنتی" هیلاری کلینتۆنی تێپەڕێنی.
شکستی کلینتۆن لە ویلایەتی میشیگان بووە جێی سەرسووڕمانی چاودێران، بەڵام هێلاری کلینتۆن، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا توانی لە ویلایەتەکانی "میشیگان و می سی سی پی" بە دەستەبەرکردنی 82.6%ی دەنگەکان سەندێرز شکست بدات.
ئەوە لە کاتێک دایە لەکۆی ئەندامانی حزبی دیموکرات بۆ کۆنگرەی ئەو حزبە، هێلاری هەوا لە پێشەنگە.
هاوکات "دۆناڵد ترامپ" كاندیدە میلیاردێرەكەی كۆمارییەكان سەركەوتنێكی دیكەی لە ھەڵبژاردنە سەرەتاییەكانی حزبەكەی بەدەستھێنا.
رۆژی سێشەممە ترامپ توانی لە ویلایەتەكانی "می سی سی پی و میشیگان" بەسەر سێناتۆر "تێد كروز" و سێناتۆر "ماركۆ رۆبیۆ"دا سەربكەوێت.
بەپێی ئامارەكان ترامپ لە می سی سی پی 47%ی دەنگەكان و لە میشیگان 37%ی دەنگەكانی بەدەستھێناوە و ئەوەش بە سەركەوتنێكی گەورەی دیكە بۆ ئەو كاندیدە سەرنجڕاكێشەی كۆمارییەكان ھەژمار دەكرێت.
9/3/2016
بەرپرسانی ئەمریکا ئەگەری کوژرانی سەرکردەیەکی نزیک لە ”ئەبوبەکر بەگدادی“، خەلیفەی رێکخراوی توندڕەوی داعش و وەزیری جەنگی ئەو وڵاتە، پشتڕاستدەکەنەوە.
”پیتەر کۆک“، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاندووە، کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا ”ئەبو عومەر چیچانی“، وەزیری جەنگی داعشیان لە نزیک شاری شەدادی لە سوریا بۆردومان کردووە.
بەرپرسانی ئەمریکا بە دروستی باس لەوە ناکەن، کە ئەبو عومەر چیچانی کوژراوە، بەڵام ئاماژە بەوەدەکەن، کە ئەگەر هەیە لە ئەنجامی بۆردومانەکە ئەو سەرکردەیەی داعش کوژرابێ.
چەند جارێکی دیکەش میدیا جیهانییەکان کوژرانی ئەو سەرکردەیەی داعشیان راگەیاندووە، بەڵام ئەمجارە بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ئەگەرەکان پشتڕاستدەکەنەوە.
ئەبو عومەر چیچانی، لە ساڵی 1986 لە جۆرجیا لەدایک بووە و بە رەچەڵەک خەڵکی چیچانە. کەسێکی نزیکی ئەبوبەکر بەغدادی بووە و وەک سەرچاوە هەواڵییەکان باسی دەکەن، بەغدادی لە بواری سەربازییدا زۆر پشتی بەو چیچانییە بەستووە و وەک وەزیری جەنگ دیارییکردووە.
9/3/2016
سۆران-KDP.info- ئەنجوومەنی ئافرەتانی سۆران، لە یادی (٨)ی مارس؛ رۆژی ئافرەتاندا، چەندین بوتڵ خۆینیان بە هێزی پێشمەرگە بەخشی.
(زیبا تەها) بەرپرسی ئەنجوومەنی ئافرەتانی سۆران، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: "ئەمڕۆ لە یادی (٨) مارس؛ رۆژی جیهانیی ئافرەتاندا، ستافی ئەنجوومەنەكەمان بە هاوكاری ئافرەتانی ناحیەكانی سنوورەكەمان، بە دروشمی (لەپێناو بەرگریتان لە خاك، بە خوێن لەگەڵتانداین)ـەوە لە نەخۆشخانەی لەدایكبوون و منداڵانی سۆراندا، وێڕای بەخشینی گوڵەنێرگز بە پزیشك و كارمەندانی نەخۆشخانەکە، چەندین بوتڵ خوێنمان بە پێشمەرگە قارەمانەكان بەخشی."
ئاماژەیشی دا، ئەگەر نەیشتوانین شانبەشانی پێشمەرگە لە سەنگەرەكانی بەرگریدا بجەنگین، خۆ دەتوانین بە بەخشینی خوێن بشتیان بگرین.
9/3/2016
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، به‌بۆنه‌وه‌ی رۆژی ئافره‌تانی جیهان له شاری هه‌ولێر 8 ئافره‌تی هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد خهڵاتكران.
ئه‌مڕۆ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل، ژماره‌یه‌ك هێزی ئیسلامی و ئۆپۆزسیۆنی سوریایان تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی چه‌كی كیمیاوییان له‌دژی ناوچه‌یه‌كی شاری حه‌له‌ب به‌كارهێناوه كه‌زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كوردن.
به‌گوێره‌ی بڵاوكراوه‌یه‌كی فه‌رمی فه‌رمانده‌یی یه‌كینه‌كان، هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن به‌شێوه‌یه‌كی چڕ ناوچه‌ی شێخ مه‌قسودی حه‌له‌بیان به ماده‌ی كیمیاوی بۆردوومان كردووه‌و، پێده‌چێت ماده‌كه فسفۆڕ بێت. ڕووداوه‌كه‌ش كاتژمێر 15:00 به‌كاتی ناوخۆیی ئه‌و شاره ڕوویداوه.
یه‌كینه‌كان له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كهناردوویانه بۆ هێزی چاودێری كردنی ئاگربه‌ست له‌سوریا، ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه ژماره‌یه‌ك گروپی ئۆپۆزسیۆن پێكه‌وه هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه، له‌وانه: ئه‌حراری شام، جه‌بهه‌ی شامییه، لیوای 13 و نوره‌دین زه‌نكی.
هه‌روه‌ها لهڕوونكردنهوهكهدا هاتووه: " لانی كه‌م 16 كه‌س كوژراون كه ژن و منداڵیشیان تێدایه. له‌ئه‌نجامی ئه‌و بۆردوومانه‌دا كه به‌ده‌یان ڕۆكێتی تێدا به‌كارهێنرا".
شیاوی باسه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو، گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسودی حه‌له‌بیان به‌چڕی بۆردوومان كرد.
9/3/2016
لە ماوەی رۆژانی رابردوودا لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە شاری شنۆ لانیکەم 8 هاووڵاتیی لەو شارە دەستبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی کوردپا، چەند رۆژێک دوای هەڵبژاردنەکانی ئێران، 5 هاووڵاتی لە شاری شنۆ دەستبەسەر کراون و چارەنووسیان هەتا ئێستا بە ناڕوونی ماوەتەوە.
ڕاپۆڕتە باوەڕپێکراوەکان لەو شارە باس لە دەستبەسەر کردن و گواستنەوەی ئەو هاووڵاتییانە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بۆ شوێنێکی نادیار دەکەن.
سەرچاوەکان وێڕای پشتڕاستکردنەوەی شوناسی ئەو 5 کەسە ئەوەشی خستەڕوو کە؛ دەستبەسەر کراوەکان ٨ کەسن، بەڵام شوناسی سێ کەسیان هەتا ئێستا ڕوون نەبووەتەوە.
ناسنامەی ئەو پێنج هاووڵاتییە دەستبەسەر کراوە بە ناوەکانی "وەلی شەریفی، ڕەزا عێزەت تاج، محەممەد ڕوویان، فاروق شەفاهی و سابیر ڕەسووڵپوور" ڕاگەیەنراوە.
ئەو سەرچاوەیە تەمەنی دەستبەسەرکراوەکانی لە نێوان 20 هەتا 33 ساڵ ڕاگەیاندووە.
شاری شنۆ لە 70 کیلۆمێتری لە باشووری ڕوژئاوای شاری ورمێ هەڵکەوتووە و 35 هەزار کەس حەشیمەتی هەیە و بە یەکێک لە شارە دێرینەکانی کوردستانی رۆژهەڵات دێتە ئەژمار.
ئەو ڕاپۆڕتە باس لە چۆنیەتی و شێوازی دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییانە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەکات کە هەڵسوکەوتیان زۆر توند بووە و هێندێک لە گیراوەکان لەگەڵ ئازار و ئەشکەنجە بەرەوڕوو بوونەتەوە.
هەتا ئیستا لە هۆکار و هۆی دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەو 5 هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵە و کەسوکاریان بۆ ئاگادار بوون لە گیراوەکان، بێ‌ئاکام ماوەتەوە.
8/3/2016
رۆژنامەی لوموندی فەرەنسی لە راپۆتە ھەواڵێکدا، ئاماژە بە گرنگی سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردیی لە ناوچەکەدا دەکات و دەڵێ " دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی سوود بە ئاشتی ناوچەکە ده‌گه‌یه‌نێ".
رۆژنامەکە بڵاویشی كردووه‌ته‌وه كه ھەرچەند کورد لە وڵاتەکانی تورکیا و ئێران و سوریا بڵاوبوونەتەوە . لە عێراق پرۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی شەرعییەتێکی گەورەتری لە گەڵدایە .
رۆژنامەکە ئاماژە دەدات بەئه‌وەی لە ساڵی حەفتاکانەوە کوردی عێراق ئۆتۆنۆمییان ھەیە و کۆمەڵێک رەگەزی سەربەخۆییان ھەیە و تەنانەت لە گەلێک له شوێنە دیپلۆماسییەکاندا ئاڵاکەیان بە تەنیشت ئاڵای وڵاتانەوە دانراوە.
لە درێژەی ڕاپۆرته هه‌واڵه‌كه‌ی ڕۆژنامه فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌دا هاتووه " ئەم بارودۆخە وایکردووە ،مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان داوای ئەنجامدانی ریفراندۆم لەسەر سەربەخۆی کوردستان بکات . ئەمەش لە ئارەزووکردنی نمونەکانی کەتەلۆنیا و سکوتلەندا و کیبکەوە سەرچاوەی گرتووە و ریفراندۆمەکە بۆ زیاتر راوێژە بە رای گشتی ، کە ئایا دەیانەوێ لەگەڵ بەغدا بپچرێن".
له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه "دوای چەندان ساڵ لە تێکۆشان دژی حکومەتەکانی ناوەند و بەتایبەت رژێمی سەدام تایبەت رژێمی سەدام حسێن کورد توانیوویانە تا ئاستێکی پێویست پێ بگەن،. لە دوای 1991ەوە پەیوەدنییەکانیان لەگەڵ بەغدا بە کێشە و ئاڵۆزی بوو، حکومەتەکەی ھەولێر توانی بیسەلمێنێ کە دەتوانێ خۆی بەڕێوە ببات، سەرەڕای ھەموو ئاستەنگەکانی کە رووبەڕووی بووەوە".
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه لە لایەکی ترەوە دەوڵەتی کوردی لە عێراق بووە بە پرۆژەیەکی ئاقڵانە و بەسوود . یەکەم شتی ئەوەیە کۆتایی بە سەردەمی بێ ئومێدی وچەوسانەوەی کورد دەھێنێ.
8/3/2016
له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی ، ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، باڵیۆزی ژاپۆن له عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه هه‌رێمی كوردستان ئارامترین هه‌رێمی عێراقه و سه‌قامگیری كوردستان كلیلی سه‌قامگیری ناوچه‌كه و پێویستیه‌كانی وزه‌ی ژاپۆنه.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌مڕۆ 7/3/2016 مه‌سرور بارزانی له میانه‌ی پێشوازیكردنی له فومیۆ ئیوای، باڵیۆزی ژاپۆن له عێراق رایگه‌یاند، گوێنه‌دانی به‌غدا به كورد و بڕیاری بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، كورد ناچار ده‌كات به‌دوای ئه‌لته‌رناتیڤی دیكه بگه‌ڕێ.
له دیدارێكدا گفتوگۆ له‌باره‌ی قه‌یرانی دارایی هه‌رێمی كوردستان كرا، كه له ئه‌نجامی بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق و هاتنی نزیكه‌ی دوو ملیۆن ئاواره‌ی به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق و په‌نابه‌ری سوری و تێچووی زۆری شه‌ڕی به‌رده‌وامی دژ به تیرۆرستانی داعش دروست بووه، له‌به‌رامبه‌ردا باڵیۆزی ژاپۆن رایگه‌یاند، به نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی ژاپۆن قوربانییه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رز ده‌نرخێنێ و ئاماژه‌ی به ئاسایش و ته‌ناهی هه‌رێمی كوردستاندا و گوتی: هه‌رێمی كوردستان ئارامترین هه‌رێمی عێراقه و سه‌قامگیری كوردستان كلیلی سه‌قامگیری ناوچه‌كه و پێویستیه‌كانی وزه‌ی ژاپۆنه.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر رۆڵی وڵاتی ژاپۆن له په‌ره‌پێدانی هه‌رێمی كوردستان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاربووه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر كرا، له‌وباره‌وه مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند، گوێنه‌دانی به‌غدا به كورد و بڕیاری بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، كورد ناچار ده‌كات به دوای ئه‌لته‌رناتیڤی دیكه بگه‌ڕێ.
8/3/2016
ئەمڕۆ دووشەممە مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان، باڵێزی ولاتانی ئەمەریکا، بەریتانیا و چەند ولاتی دیکەی ئەورووپی کۆبووە.
لە کۆبووونەوەکەدا نوێنەر و باڵیۆزی وڵاتانی ئەورووپی وێرای بەرزنرخاندنی هەوڵەکانی هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە لە شەڕی داعش ئامادەیی خۆیان بۆ یارمەتیدانی هەرێمی کوردستان لە قەیرانی دارایی دەربڕیوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەم بارەوە راگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و وێنەیەکیشی باۆ ئاژانسی (باس‌نیوز) ناردووە.
دەقی راگەیەندراوەکە:
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندێكی هاوبەشی نەتەوە یەكگرتووەكان و یەكێتی ئەوروپا و وڵاتانی گرووپی حەفت و بانكی جیهانی كۆبۆوە
ڕۆژی دووشەممە 7ـی 3ـی 2016 لە سەلاحەدین "مەسعوود بارزانی" سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندێكی هاوبەشی نەتەوە یەكگرتووەكان و یەكێتی ئەورووپا و وڵاتانی گرووپی حەفت و بانكی جیهانی كۆبووەوە كە پێكهاتبوو لە "جان كۆبیس" نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق و "ستیوارت جۆنز" باڵیۆزی ئەمەریكا و "فرانك بەیكەر" باڵیۆزی بەریتانیا و "سۆمیۆ ئیوای" باڵیۆزی ژاپۆن و پاتریك سیمۆنت سەرۆكی شاندی یەكێتیی ئەوروپا لە عێراق و ڕۆبێرت بیسێت بەڕێوەبەری كاروباری باڵیۆزخانەی كەنەدا و میلان سیماندل جێگری بەڕێوەبەری باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە عێراق و پاتریك مورا جێگری باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق و ئالێن كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر و ڕۆبێرت جەود بەڕێوەبەری بانكی جیهانی بۆ عێراق.
لە كۆبوونەوەكەدا كە بە مەبەستی تاوتوێكردنی هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ یارمەتیدانی هەرێمی كوردستان لە تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی و شەڕی داعش و چاكسازی ئەنجام درا، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان كە سەرۆكایەتیی شاندەكەی دەكرد ئەوەی بە سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێزانینی بۆ قوربانیدان و هەوڵەكانی هەرێمی كوردستان هەیە بۆ شەڕكردن لەگەڵ تیرۆریستان و میوانداریكردنی ژمارەیەكی زۆری ئاوارە و هەروەها ئاگاداری بارودۆخی سەختیی دارایی هەرێمن و بە بایەخەوە باسی لە پڕۆژە چاكسازییەكەی سەرۆك بارزانی كرد و ڕایگەیاند كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئامادەی یارمەتیدانی هەرێمی كوردستانە لە بابەتی چاكسازی و تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی.
لە بەرانبەردا سەرۆك بارزانی بەخێرهاتنی شاندی میوانی كرد و ئەو سەردانەی وەك پشتگیرییەكی ڕوون بۆ گەلی كوردستان لە قەڵەم دا و لە گوتەیەكدا ڕۆشنایی خستە سەر هەوڵ و قوربانیدانەكانی گەلی كوردستان لە شەڕی داعش و هەروەها حەواندنەوەی سەدانهەزار ئاوارە و پەنابەر لە هەرێمی كوردستان و جەختی لەوە كردەوە كە هەر چەندە لە قەیرانێكی سەختی دارایین بەڵام پێشمەرگە ئەركی نیشتیمانی خۆی زۆر بە باشی لە شەڕكردندا بەجێ گەیاندووە و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و یارمەتیدانی ئاوارەكانیش ئەركێكە لەسەر شانی هەموو لایەكی نێو كۆمەڵگەی جیهانی. سەرۆك بارزانی ئەوەیشی خستەڕوو كە لەڕووی داراییەوە هیچ لایەنێك لە شەڕی داعش و بۆ یارمەتیدانی ئاوارەكان هاوكاریی كوردستانی نەكردووە و دابەزینی نرخی نەوتیش قەیرانی دارایی و باری هەرێمی قورستركرد. لە درێژەی قسەكانیدا سەرۆك بارزانی داوای لە نەتەوە یەكگرتووەكان و وڵاتانی گرووپی حەفت و یەكێتی ئەوروپا كرد كە یارمەتیی كوردستان بدەن لە شەڕ و هاوكاریكردنی ئاوارەكان و هەروەها جێبەجێكردنی چاكسازیی بنەڕەتی ئابووریی و كارگێڕی. پەیوەست بە پڕۆسەی چاكسازی و چارەكردنی گرفتە سیاسییەكانی هەرێم سەرۆك بارزانی ئەوەی بە شاندی میوان ڕاگەیاند كە سوورن لەسەر چاكسازی و بە هەموو توانایەك هەوڵ دەدات پڕۆسەی چاكسازی سەر بگرێت و كەسیش نابێتە كۆسپ لەسەر ڕێگەی چاكسازی و لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانیش بەردەوام دەبن بۆ ئەوەی قەیرانی سیاسیی هەرێمیش چارەسەر بكرێت.
لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكە بەشداربووانی كۆبوونەوەكە پرسیار و تێبینییەكانی خۆیان لەبارەی شەڕی داعش و قەیرانی دارایی و ئاوارەكان و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و پڕۆسەی سیاسیی هەرێم ئاراستەی سەرۆك بارزانی كرد و پێزانیان بۆ ڕاشكاوی سەرۆك بارزانی و پێكۆڵیكردنی لە سەرخستنی چاكسازی و دژایەتیكردنی تیرۆر و چارەسەر كردنی قەیرانی سیاسیی هەرێم هەبوو و ڕایانگەیاند كە سیاسەتی سەرۆك بارزانی هاندەری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە بۆ ئەوەی بە ئومێدەوە سەیری هەرێمی كوردستان بكەن و ئامادەیی خۆیشیان نیشاندا بۆ یارمەتیدانی كوردستان لە تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی و هەروەها سەرخستنی پڕۆسەی چاكسازی.
جێگەی ئاماژەپێكردنە هەر لەم كۆبوونەوەیەدا بەڕێوەبەری بانكی جیهانی بۆ عێراق سەرۆك بارزانیی لە هەوڵەكانی بانكی جیهانی بۆ یارمەتیدانی هەرێمی كوردستان و عێراق ئاگادار كردەوە.
7/3/2016
ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە 2016 -3 -6 لە سنووری باشماخ لە نێوان مەریوان و پێنجوێن، هێزە ئەمنییەکانی ئێران کاسبکارێکی کوردیان داوەتە بەر دەستڕێژ و گیانی لەدەست داوە.
بەپێی ئەو هەواڵ و زانیارییانەی کە پێگە هەواڵییەکانی کوردستانی رۆژهەڵات بڵاویان کردووەتەوە، ئەو کاسبکارە ناوی "مادیح پەرتەوی" کوڕی عەبدوڵڵا، تەمەن 24 ساڵ و خێزاندار و دانیشتووی گوندی "کانی میران"ی مەریوان بووە کە لە سنوورەکە سەرقاڵی کاسبی و بژیوی ژیانی بووە.
دەگوترێت مادیح باری گازٶڵی پێ بووە، کە لەلایەن ئەفسەرێکی ئێرانی بەناوی "حوجەتوڵڵا پەرویزی"ییەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ و گوللە بە سینگ و رانی کەوتووە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.
بەپێی ئامار و داتا‌کان ساڵی 2015 لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی رۆژهەڵات و باشوور زیاتر لە 42 کۆڵبەری کورد بە دەستڕێژی هیزە ئەمنییەکانی ئێران بوونەتە قوربانی.
7/3/2016
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بە یاوەری شاندێکی ئابووری و سیاسی لە ئێرانە. میدیاکانی ئێران دەڵێن داودئۆغڵو لەو سەردانەیدا، داوا لە بەرپرسانی ئێرانی دەکات، سنوورێک بۆ پێشڕەوییەکانی کورد لە نزیک سنوورەکانی تورکیا دابنێن.
شەوی هەینی 4-3-2016، ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی تورکیا بەیاوەری وەزیرانی وزە، ئابووری، گومرک و بازرگانی و گواستنەوە و گەیاندن گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و لەلایان وەزیری پەیوەندییەکانی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێ‌کرا.
بڕیارە رۆژی شەممە 5-3-2016، سەرۆکوەزیرانی تورکیا و شاندی یاوەری زنجیرەیەک دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی ئەنجامبدەن.
میدیاکانی ئێران پرسی کوردیان بە یەکێک لە سەرەکیترین تەوەرەکانی گفتوگۆی نێوان داودئۆغڵو و بەرپرسانی ئێرانی ناوبردووە و نووسیویانە: "بەو پێیەی کوردەکانی سووریا هاوکاری و هەماهەنگییەکی پتەویان لەگەڵ ئێران و رووسیا هەیە، داودئۆغڵو داوا لە ئێران دەکات، سنوورێک بۆ پێشڕەوی و جموجۆڵی کورد لەسەر سنوورەکانی تورکیا دابنێت".
هەر بەپێی میدیاکانی ئێران، تورکیا پێشڕەوی هێزە کوردییەکان لە رۆژئاوای کوردستان بە زیانی ئاسایشی ناوخۆیی خۆی و زیاتر شڵەژانی دۆخی باکووری کوردستان دەبینێت و دەیەوێ ئێران جموجۆڵیان لەسەر سنوورەکانی تورکیا کەمبکاتەوە.
جگە لە پرسی کورد، پرسی رووسیا و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەنکەرە و مۆسکۆ لەسەر سووریا، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی داودئۆغڵو لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی دەبێت. تورکیا دەیەوێ لەو سەفەرە، لەڕێگای ئێرانەوە پەیامێک بۆ رووسیا بنێرێت.
سەرۆککۆماری تورکیا لەکاتی گەڕانەوەی لە گەشتە ئەفریقاییەکەی لە ناو فڕۆکەدا بە میدیاکانی راگەیاندووە، سەردانەکەی داودئۆغڵو بۆ ئێران زۆر گرنگە. راشیگەیاندووە "ناوچەکە بە رەوشێکی زۆر هەستیاردا تێدەپەرێت و هیوادارین جەنابی سەرۆکوەزیران بە ئەنجامێکی خێرەوە بگەڕێتەوە".
پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی ئەنکەرە و تاران، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی داودئۆغڵو لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانییە. تورکیا یەکێک لە کڕیارانی سەرەکی نەوت و گازی ئێرانە، بەڵام دۆزینەوەی جێگرەوە بۆ نەوت و گازی ئێران و رێگادان بە راکێشانی بۆری سەربەخۆی نەوتی کوردستان و پشتیوانی لە راکێشانی بۆری گازی کوردستان لە خاکی تورکیاوە، ساردی خستووەتە پەیوەندییەکانی تورکیا و ئێران.
ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئەو دوو وڵاتە لەساڵی 2012ەوە بەرەو داکشان چووە، بەشێوەیەک کە ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانیان لە 21 ملیارد و 89 ملیۆن دۆلار لەساڵی 2012 بۆ 6 ملیار و ملیۆنێک دۆلار لە ساڵی 2015 دابەزیوە.
7/3/2016
لە تورکیا گفتوگۆکانی پەیوەست بە هەڵگرتنی پارێزباندی لەسەر پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە پەرلەمانی تورکیا بەردەوامە و سەرۆكوەزیرانی توركیا دەڵێت "پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتارانی هەدەیە هەڵدەگرن".
ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی تورکیا، كە هاوكات سەرۆكی گشتی ئاكپارتیە، لە نوێترین لێدوانی‌دا رایگەیاند "هەفتەی داهاتوو پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتارانی هەدەپە هەڵدەگرین".
پەرلەمانتارانی هەدەپە و جەهەپەش دەڵێن "دەبێت پارێزبەندی لەسەر تەواوی ئەندامانی پەرلەمان هەڵبگیرێت".
شرۆڤەکارانی سیاسيی نێوخۆی توركیا هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتارانی هەدەپە بە کارێکی هەڵە دادەنێن.
7/3/2016
ماڵپه‌ری فۆڕینه پۆڵسى ئه‌مه‌ریكی له راپۆرتێكیدا به‌ناوى "ئه‌گه‌ر كورده‌كان بكه‌ون، ئه‌وه چراى ئۆباما ده‌كوژێته‌وه"، ئاماژه به گرنگی یارمه‌تیدانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات له ئێستا كه له شه‌ڕێكى قورسدایه له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌كانى داعش.
له ڕاپۆرتی ماڵپه‌ره ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌دا هاتووه "ماوه‌ى 18 مانگه پێشمه‌رگه شه‌ڕى داعش ده‌كات و به‌ره‌و دواوه پاڵیان ده‌نێت و له‌و كاته‌شدا حكومه‌تى به‌غدا به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستانى بڕیووه، كه له ماوه‌ى دوو ساڵدا ملیاره‌ها دۆلار ده‌كات".
ماڵپه‌ره ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه كه ئاواره‌یه‌كى زۆر ژن و منداڵ و گه‌وره له پێناو دۆزینه‌وه‌ى شوێنى ئارام روویان له كوردستان كردووه و به‌وه‌ش كوردستان تووشى قه‌یرانى مرۆیی بووه و رێژه‌ى دانیشتووانى هه‌رێمى كوردستان به رێژه‌ى 30٪ زیادیكردووه له‌سه‌ر حسابى پڕۆژه‌كانى خزمهتگووزارى گشتى و كۆمه‌ڵایه‌تى و له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌دا هه‌رێمى كوردستان پشتى به هه‌نارده‌ى نه‌وتى خۆى به‌ستووه، به‌ڵام نرخى نه‌وت زۆر دابه‌زیووه.
له به‌شێكى دیكه‌ى راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه ئاگاداربوون و یارمه‌تیدانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گرنگه بۆ سه‌ركه‌وتنى شه‌ڕى تیرۆر و داعش چونكه له‌و شه‌ڕه‌دا هه‌رێمى كوردستان باشترین هاوپه‌یمانى ئه‌مریكایه و پێویستیش ناكات ئه‌مریكا بیر له شه‌ڕى زهمنى بكاته‌وه پێشمه‌رگه هه‌یه له‌سه‌ر زه‌وى ئه‌و شه‌ڕه ده‌كات.
ماڵپه‌ره‌كه داواى هاوكارى به‌په‌له‌ى كوردستان ده‌كات و پێیوایه كه‌وتى كوردان له‌و شه‌ڕه‌دا كوژانه‌وه‌ى چراى ئۆبامایه.
6/3/2016
فەرماندەیی باڵای سوپای گەلی کۆریای باکوور رایدەگەیەنێت، کە لە ئەگەری بەردەوامبوونی رێکارەکان بۆ ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازیی ئەمریکا، ئەوا ”هێرشێکی ناوەکی پێشوەخت ئەنجام دەدەین“.
بڕیارە رۆژی دووشەممە 7ـی ئاداری 2016، سوپای ئەمریکا و کۆریای باشوور، لە ناوچەکە مانۆڕێکی سەربازیی هاوبەش ئەنجام بدەن، دوای ئەوەی ئەنجومەنی ئاسایش بڕیاری دا سزا و گەمارۆکانی سەر کۆریای باکوور توندتر بکرێن.
ئاژانسی (فرانس پرێس) بڵاویکردووەتەوە، کە سوپای کۆریای باکوور لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کە ئەو مانۆڕە سەربازییە هاوبەشە بۆ پێشێلکردنی سەروەریی خاکی کۆریای باکوورە.
سوپای کۆریای باکوور هێرشی ناوەکیی وڵاتەکەی بۆ سەر وڵاتانی ئەمریکا و کریای باشوور بە ”لێدانی دادپەروەرانە“ ناوبردووە.
7/3/2016