بە بەشداریی پێنج هەزار پۆلیس و بە پشتیوانیی هەلیکۆپتەری پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیی لە ئیستەنبوڵ دەستی پێ‌کرد.
ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردووەتەوە، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، کە شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە ئەنجامدرا، 211 داواکراو دەستگیرکراون، وێڕای دەستبەسەرداگرتنی 18 دەمانچە و سزادانی 82 شوێنی کار دراوە.
ئۆپەراسیۆنەکە بە سەرپەرشتیی ”مستەفا چالشکان“، بەڕێوەبەری ئاسایشی ئیستەنبوڵ ئەنجامدراوە و تێیدا 462 شوێن پشکنراون.
بەپێی زانیارییەکان، ئۆپەراسیۆنەکە بە مەبەستی دەستگیرکردنی ئەندامانی بەرەی پارتی کۆمەنیستی گەلی شۆڕشگێڕ (DHKP/C) بووە، کە پێش دوو رۆژ دوو ژنە ئەندامی ئەم رێکخراوە، بە چەک هێرشیان کردە سەر بنکەی ئاسایشی بایرەم پاشا لە ئیستەنبوڵ.
6/3/2016
"عیسا سەحەرخیز" رۆژنامەنووس و بەندکراوی سیاسی، سەرەنجام پاش چوار مانگ زیندان لەلایەن دادگای تارانەوە لە پێنج خولەکدا دادگایی کرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی "روزآنلاین" دوێنێ شەممە 2016 -3 -6 عیسا سەحەرخیز رۆژنامەنووس و چالاکوانی ناسراوی سیاسیی ئێران لە دادگایەکی تاران لە ماوەی پێنج خولەک و بەبێ ئامادەبوونی پاریزەر دادگایی کراوە.
هەتا ئێستا زانیارییەکی ئەوتۆ لەبەردەستدا نییە کە چ حوکمێکی بۆ بڕاوەتەوە.
لە ناوەڕاستی وەرزی پاییزدا عیسا سەحەرخیز بە بۆنەی پڕۆژەیەک بەناوی دژایەتی لەگەڵ "نفووز" لەلایەن ئیلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستگیر کرا.
ئەم رۆژنامە نووسە پێشتر بەهۆی ناڕوونیی دۆسیەکەی بۆ ماوەی شەش رۆژ دەستی دابووە مانگرتن لە خواردن و بەو هۆیەوە لە دۆخێکی خراپی جەستەیی و تەندروستی دایە.
ساڵی 2009 ش بە تۆمەتی ئەمنیەتی دەستگیر و عوکمی پێنج ساڵ زیندانی بۆ برایەوە کە بەهۆی بارودۆخی خراپی جەستەیی پاش سێ ساڵ بەند کران لە زیندان ئازد کرا.
ئەم رۆژنامەنووسە لە ساڵە 2012 خەڵاتی ئازادیی رادەربڕین (هێلمەن هێمت)ی وەرگرتوووە.
6/3/2016
برێت ماكگۆرك نێردەی تایبەتی ئەمەریكا بۆ عیراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە بەغدا رایگەیاند: "به پراكتیكی ئۆپەراسیۆنی رزگاركرنی مووسڵ لە چنگی تیرۆریستانی داعش دەستی پێ كرد، ئەویش بە پچڕاندنی رێگەی نێوان رەقەو مووسڵ".
ماكگۆرك پرۆسەی رزگاركردنی شارەكەی بە ئاڵۆز ناوبرد‌و دووپاتی كردەوە كە بە شێوەیەكی باش پلانی بۆ داڕێژراوە. هاوكات "كریستۆفەر كارفەر" گوتەبێژ بە ناوی فەرماندەیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگەیاند:" سی هەزار سەربازی عیراقی پلان بۆ هێرش كردنە سەر شاری مووسڵ دادەڕێژن".
ماكگۆرك ئاماژەی بەوەیش كرد كە هەشت تا دوزادە لیوای عیراقی و دوو لیوای پێشمەرگە خۆیان بۆ رزگاركردنی مووسڵ ئامادە كردووە كە تەنیا دە هەزار تیرۆریستی چەكداری داعشی لێیە.
نێردەی تایبەتی ئەمەریكا بۆ عیراق روونیشی كردەوە: "عیراقییەكان هێشتا سەرقاڵی دانانی پلانن".
باسی ئەوەشی كرد كە تیرۆریستانی داعش سەرقاڵی ناردنەوەی دەرەوەی خێزانەكانیانن بۆ دەرەوەی شارەكەو مووچەی كەمتریش بە چەكدارەكانیان دەدەن بە هۆی بۆردومان كردنی دەزگا دارایی و نەوتییەكانیانەوە لەلایەن فرۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتییەوە.
5/3/2016
كه‌ناڵی"سی.ئێن.ئێن" له ڕاپۆرتێكی تایبه‌تدا تیشك ده‌خاته سه‌ر قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌نێوان داعش و ئه‌سه‌د دا، و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌سه‌د ڕۆژانه 20 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌داعش ده‌كڕێت.
له‌م میانه‌یه‌دا" یزید سایغ" شرۆڤه‌كاری "دامه‌زراوه‌ی كارنیج ئهندۆمێنت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئاشتی جیهانی" باس له‌وه ده‌كات كهدهستگرتنی داعش به‌سه‌ر شاری ته‌دمور و دوو كێڵگه‌ی نه‌وت و گاز كه‌به "تی-3" ناسراون، هانی ڕژێمی ئه‌سه‌دی داوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ داعشدا دانوستان بكات، له‌پێناوی به‌رده‌وام ناردنی نه‌وت له‌كێڵگه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه بۆ كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی وزه كه‌له‌ژێرده‌ستی ڕژێمدان، له‌به‌رانبه‌ر پاره، یان له‌به‌رانبه‌ر دابین كردنی كاره‌با بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش".
له‌و میانه‌یه‌دا "ئاده‌م سزبین" جێگری وه‌زیری دارایی ئه‌مریكا بۆ كاروباری تیرۆر و هه‌واڵگری پاره‌داركردن، ده‌ڵێت: " داعش و ڕژێم له‌لایه‌كه‌وه شه‌ڕی یه‌كتر ده‌كه‌ن، له‌لایه‌كی تره‌وه به‌قه‌باره‌ی ملیۆنان دۆلار بازرگانی له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ن".
5/3/2016
سه‌رۆكی كۆریای باكور هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی ڕاده‌ی دوژمنكارییه‌كان بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌ی ئاستی هه‌ڕه‌شه‌كان زیاتر بوون. بۆیه داوا ده‌كات كۆریاییه‌كان ئاماده‌بن بۆ به‌كارهاوردنی چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كه‌یان له‌هه‌ر چركه‌یه‌كدا پێویستی كرد.
گوته‌كانی "كیم جۆنگ ئۆن" له‌میانه‌ی به‌شداری كردنیدا بوو له مه‌شقێكی سه‌ربازیدا كه موشه‌كی تازه‌یشی تێدا تاقی كرایه‌وه.
له‌یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌شدا، كۆریای باشور هۆشداری ده‌دات سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ڕژێمه‌كه‌ی ناتوانێت بژی، ئه‌گه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی كۆریای باكور ڕانهیگرێت.
"بارك گوین هی" سه‌رۆكی كۆریای باشور ده‌ڵێت: " ئه‌گه‌ر ئێستا كۆریای باكور له‌و ئاسته‌دا ڕانهوهستێنین، ئه‌وا هێزی زیاتر ده‌بێت، ڕه‌نگه ئه‌وه‌ش ببێته هۆی كاره‌ساتێك بۆ میلله‌ته‌كه‌ی ئێمه. هه‌موو بنه‌ماكانی ئاشتی و ژیان له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیادا له‌ناو به‌رێت".
5/3/2016
به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێرشه فراوانه‌كه‌ی داعش، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاودهكاتهوهو، ده‌ستخۆشی له‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتنی هه‌میشه بۆ پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌خوازێت.
له‌به‌شێكی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه: " پێشمه‌رگه داستانێكی زۆر گه‌وره‌ی تۆماركرد".
له‌بڕگه‌یه‌كی تری په‌یامه‌كه‌دا، سوپای فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌كانی میحوه‌ری ڕۆژئاوای دیجله ده‌كات، وێڕای فه‌رمانده‌یی زێره‌ڤانی و فه‌رمانده‌یی دهۆك و هێزی پشتیوانی و له‌شكری ڕۆژئاوا‌و هێزی ئیحتیاتی ڕۆژئاوای دیجله.
هه‌روه‌ها له‌بڕگه‌یه‌كی تردا، سوپاسی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كراوه، كه پاڵپشتی ئاسمانیی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بوون.
:ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
سەر لە بەیانیی ڕۆژی هەینی 4ـی 3ـی 2016 تیرۆریستانی داعش پەلامارێكی بەرفراوانیان كردە سەر سەنگەرە پۆڵایینەكانی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری ڕۆژئاوای دیجلە و لە چواڕیانی كەسكێ و ئەسكی موسڵ. سوپاس بۆ خودای مەزن ئەو هێرشەی تیرۆریستان لە لایەن هێزی پێشمەرگەی كوردستان تێكشكێندرا و زیانێكی گەورە لە دوژمن درا و پێشمەرگە داستانێكی كەم وێنەی لە بەرانبەر تیرۆریستان تۆمار كرد.
بەبۆنهی ئەو سەركەوتنە مەزنە پیرۆزبایی لە گەلی كوردستان و هەموو پێشمەرگە قارەمانەكان دەكەم. سوپاسی فەرماندە و پێشمەرگەكانی میحوەری ڕۆژئاوای دیجلە و فەرماندەیی زێرەڤانی و فەرماندەیی دهۆك و فەرماندەیی هێزی پشتیوانی و لەشكری ڕۆژی ڕۆژئاوا و هێزی ئیحتیاتی ڕۆژئاوای دیجلە دەكەم و دەستخۆشیان لێ دەكەم كە بەشداری ئەو سەركەوتنە بوونە و دوژمنیان تێكشكاندووە و هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازم. بە پێویستی دەزانم سوپاسی هێزی هاوپەیمانان بكەم كە بە پشتیوانیی ئاسمانی پاڵپشتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بوون.
پێزانینی بێ سنوورم هەیە بۆ دلێری و قارەمانێتی هێزی پێشمەرگە لە گشت میحوەرەكانی شەڕی بەرگریكردن لە گەل و نیشتیمان. هەتا گەلی كوردستان خاوەنی ڕۆڵەی چاونەترس و ئازای وەك ئێوە بێت، هەمیشە سەرشۆڕی و شكست بۆ دوژمنان و ناحەزان دەمێنێتەوە.
هەر بمێنن بۆ كورد و كوردستان و هیوای تەمەندرێژی و سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.
مەسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
4ی3ی2016
دادگای حکوومەتی ئێران لە ورمێ بە تۆمەتی هەوڵدان لەدژی تەناهیی نەتەوەیی حوكمی 6 ساڵ زیندانی بۆ دوو خوێندكاری كورد بڕییه‌وه.
به‌پێی ئەو هەواڵ و زانیارییانەی کە ناوەندەکانی هەواڵی رۆژهەڵات بڵاویان کردووەتەوە لقی 2ی دادگای شۆڕشی ورمێ دوو خوێندكاری كوردی به ناوه‌كانی "قادر عه‌بدوڵڵازاده و محه‌ممه‌د ڕه‌زمئاوه‌ر"ی به تۆمه‌تی هه‌وڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی دادگایی کردوە و قادری به 5 ساڵ زیندان و محەمەد بە ساڵێک زیندانی حوکم داوە.
محه‌ممه‌د ڕه‌زمئاوه‌ر پاییزی ساڵی پار له‌گه‌ڵ 16 كه‌سی دیكه له ڕه‌وتی ڕێپێوانی پشتیوانیكردن له كۆبانی له‌لایه‌ن هێزە ئەمنییەکانەوە گیرا كه پاش چه‌ند ڕۆژ به دانانی بارمته به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا.
لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ورمێ پاییزی ئه‌مساڵ ئه‌م خوێندكاره‌ی به ساڵێک زیندانی مه‌حكوم كرد و ئەو حوکمە له دادگای پێداچوونهوەشدا وه‌ك خۆی پەسەند كراوەتەهوه.
پاش پەسەندکردنی حوكمه‌كه‌ی، محه‌ممه‌د ڕه‌زمئاوه‌ر ده‌ستبه‌رسه‌ر و بۆ كێشانی ماوه‌ی حوكمه‌كه‌ی بۆ زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ گواسترایه‌وه.
قادر عه‌بدوڵڵازاده‌ش له سەرەتای پاییزی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانەوە له شاری ورمێ دهستبهسهرو پاش مانگێک ڕاگرتنی له ژووری تاکەکەسی بۆ زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ گواسترایه‌وه.
لقی 2ی دادگای ورمێ كۆتایی مانگی سه‌رماوه‌ز ئه‌م خوێندكاره‌ی به تۆمه‌تی هه‌وڵدان دژی ئه‌منیه‌تی میللی دادگایی و حوكمی 2 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاند.
ئه‌م دوو به‌ندكراوه سیاسییه ئێستا له‌سه‌ر بڕیاری كاربه‌ده‌ستانی زیندان له به‌ندی تاوانابرانی ماده‌ی هۆشبه‌ر و قاتڵه‌كان ڕاگیراون و سه‌ره‌ڕای داواكاریی ئه‌م دوو زیندانییه بۆ گواستنه‌وه‌یان بۆ به‌ندی 12، كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار تا ئێستاش وه‌ڵامی داوای ئه‌م دوو به‌ندكراوه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه
4/3/2016
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌فه‌رمی ئاشكرای كرد كه ڕێكخراوی داعش پلانی داناوه كه به‌م نزیكانه هێرشی تیرۆریستی بكاته سه‌ر ئه‌ورووپا.
لهڕاگهیهنراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا هاتووه: " زانیاری بڕواپێكراو له‌به‌رده‌ستدان كه ئاماژه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی داعش و به‌ره‌ی نوسره، لهئامادهسازیدان بۆ ئه‌وه‌ی له‌نزیكترین كاتدا هێرشی تیرۆریستی له ئه‌ورووپادا ئه‌نجام بده‌ن". هه‌موو وڵاتانی ئه‌ورووپاش له‌ژێر مه‌ترسیدان و تاكو ئێستا مه‌ترسییه‌كه به‌ره‌ڕووی هه‌موویانه.
لهبڵاوكراوهدا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه كه ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كان په‌لاماری چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تریش ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
4/3/2016
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پشتیوانی لەبیرۆكەی سیستەمی فیدراڵی لە سووریا دەكات و داوایەكیش ئاراستەی لایەنە كوردییەكانی ئەو وڵاتە دەكات.
ماڵپەڕی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لێدوانێكی لەبارەی ئاییندەی سووریا بڵاوكردەوە.
دەقی لێدوانی گوتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لەبارەی ئاییندەی سووریا
سەبارەت بە ئاییندەی سووریا و بۆ بەرقەراربونی سەقامگیری و دروستبوونی هاوبەشییەكی ڕاستەقینە لەنێوان پێكهاتە جیاجیاكانی سووریا، هەرێمی كوردستان پشتیوانی لە بیرۆكەی پێكەوەنانی سیستەمی فیدڕاڵی لە سووریا دەكات. بۆ ئەو مەبەستەیش داوا لە لایەنە كوردییەكانی سووریا دەكەین كە یەك هەڵوێست بن و بە وتارێكی سیاسیی هاوبەش پێداگری لەسەر داواكاری بۆ سیستەمی فیدڕاڵی لە ئاییندەی سووریادا بكەن.
گوتەبیژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
4/3/2016
لفنتانت " فنسنت ستیوارت" به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگری سه‌ربازی ئه‌مریكا، مهزندهگیری ده‌زگاكه‌ی بۆ شێوازی كاركردنی ئێران و حیزبوڵای لوبنانه‌وه له 2016دا ده‌خاته به‌رچاو. پێی وایه له‌م ساڵدا ئه‌و دوو لایه‌نه مه‌شق و كه‌لوپه‌لی زیاتر بۆ ئه‌و هێزانه دابین ده‌كه‌ن كه به‌رگری له‌ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه پایه‌به‌رزه گوتی: " تاكو ئێستاش ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر سه‌قامگیری هه‌رێمایه‌تی. به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كانی له‌زۆربه‌ی كاتدا جیاواز و ناكۆكه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێمه. ته‌نانه‌ت جیاوازه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی هاوپه‌یمانه‌كانمان له‌ناوچه‌كه‌دا. ئه‌ركی له‌پێشینه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران بریتییه له‌مانه‌وه‌ی ڕژێمهكهو، فراوان كردنی هه‌ژمونی له ئاستی ههرێمایهتیداو، به‌هێزكردنی توانا سه‌ربازییه‌كانی ئێران".
هه‌روه‌ها گوتی: " له‌كاتێكدا ئێران پابه‌ندبوو به‌هه‌ندێك له پابه‌ندییه‌كانی له‌چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمیدا، به‌وه‌ش هه‌ندێك له سزاكانی له‌سه‌ر هه‌ڵگیرا، به‌ڵام پێناچێت ئه‌وه كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر توانا سه‌ربازییه‌كانی ئێران هه‌بێت".
4/3/2016
کۆریای باکوور ژمارەیەک مووشەک ئاراستەی دەریای یابان دەکات، وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.
دوای چەند سەعاتێک لە دەرکردنی بڕیاری توندترکردنی سزاکانی سەر کۆریای باکوور لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، حکوومەتی کۆریای باکوور بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 3ـی ئاداری 2016 ژمارەیەک مووشەکی نزیک مەودای لە کەناراوەکانی رۆژهەڵاتی وڵاتەکەی بە ئاراستەی دەریای یابان، تەقاندووە.
”سانگ گیون“، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری کۆریای باشوور هەواڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و بە رۆژنامەنووسانی رایگەیاندووە، کە سوپای وڵاتەکەی چاودێریی جموجۆڵەکانی سوپای کۆریای باکوور دەکات.
3/3/2016
هه‌ریه‌ك له سعوودیه و توركیا، به بایه‌خه‌وه ده‌ڕواننه دۆخی سیاسی و قه‌یرانه ئابوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، پسپۆڕێكی ستراتیژیی سعوودیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه وڵاته‌كه‌ی ڕزگاركردنی هه‌رێمی كوردستان له‌م قه‌یرانه به گەرهنتییەک بۆ ئەو هاوپەیمانێتییە دەزانێت کە سعوودیە سەرۆکایەتی دەکات.
“مه‌هنا حوبێل”، به‌رپرسی نووسینگه‌ی توێژینه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسلامی له ئیسته‌نبووڵ كه نووسه‌رێكی ناسراوی سعوودیه‌یه، لە تویتێکدا کە لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)دا ڕایگەیاندووە: “هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان، دهستپێخهرییهكی بۆ ئاشته‌وایی له نێوان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و لایەنەکان ئه‌نجام داوه، له ڕێی ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌وه، جارێكی دیكه لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان لێك نزیك ده‌بنه‌وه”. به‌پێی گوته‌كانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره ستراتیژییه، ئێران توانیویه‌تی بیقۆزێته‌وه، بۆیه هه‌ر لێك نزیكبوونه‌وه‌یه‌ك، ڕێگه له‌به‌رده‌م ئێران به‌رته‌سك ده‌كاته‌وه.
ئەو نووسەرە ئاماژەی بەوەش داوە: "ئێران ئه‌و شه‌ڕه كه‌مه‌رشكێنه مه‌ترسیداره‌ی نێوان بارزانی و لایەنەکانی قۆستووه‌ته‌وه، بۆیه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی ڕیاز و ئه‌نقه‌ره، ده‌رگه به ڕووی ئه‌و لایه‌نه داده‌خات كه ئێران بۆ خۆی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه".
له 1.12.2016، “مه‌سعود بارزانی”، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌میانی گه‌شته‌كه‌یدا بۆ سعوودیه و وڵاتانی كه‌نداو، له‌گه‌ڵ “محه‌مه‌د سه‌لمان ئال سعوود”، جێنشینی جێنشینی شای سعوودیه، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری به‌رگریی ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه و تێیدا ئه‌و به‌رپرسه باڵا سعوودیه ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به بڕیاری شای سعوودیە، پەیوه‌ندییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و هه‌رێمی كوردستان پته‌وتر ده‌كه‌ن. هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌شدا قه‌یرانی دارایی هه‌رێمی كوردستان خرابووه ڕوو.
مه‌هنا حوبێل نووسیویه‌تی: "كورد پێشوازی له‌و پڕۆژه‌یه‌ی سعوودیه و توركیا ده‌كات كه تێیدا هاوكاریی ئابووریی هه‌رێمی كوردستانش ده‌كات كه وێڕای ڕزگاركردنی هه‌رێمی كوردستان له‌و قه‌یرانه ئابوورییەی هه‌یه‌تی، ده‌بێته ده‌رچه‌یه‌ك بۆ سنووردانان بۆ ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه نێوده‌وڵه‌تییه هه‌رێمییه‌ی (هاوپه‌یمانی شیعه) كه له دژی هاوپه‌یمانیی ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسلامی (هاوپه‌یمانی سوننی) ده‌كرێ”.
هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیی هه‌رێمی كوردستان، بۆ هه‌ریه‌ك له هه‌ردوو هاوپه‌یمانیی شیعه و سوننه گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه، چونكه كورد بچێته پاڵ هه‌ر یه‌ك له‌و دوو هاوپه‌یمانییه، به‌شێكی زۆر له هاوكێشه سیاسییه‌كان ده‌گۆڕێ.
به‌رپرسی نووسینگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسلامی له ئیسته‌نبووڵ، زۆر به ڕوونتر له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی هاوپه‌یمانی سوننه ده‌دوێ و ده‌ڵێ: "پته‌وكردنی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ ڕاگرتنی ئه‌و پیلانانه‌ی له دژی برا كورده‌كانمان دروست ده‌كرێ" پێشی وایه، پشتیوانینه‌كردنی كورد له‌م كاته‌دا، ته‌واوی هاوپه‌یمانی سوننه ده‌خاته مه‌ترسیی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه.
2/3/2016
هه‌ولێر-KDP.info- نەگەیشتنی نەوتی خاوی هەرێمی كوردستان، بەهۆی هەڕەشەی پەكەكەوه بۆ سەر بۆرییە نەوتییەكانی هەرێم لە ناو خاكی توركیا، كاریگەریی نەرێنی كردووەته سەر بازاڕی جیهانیی نەوت و ئۆپێك وەك وڵاتانی فرۆشیاری نەوت لە ناوچەكە.
به‌گوێره‌ی ڕووپێوێكی ڕۆیته‌رز كه دوێنێ دووشه‌ممه بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه كه، به‌و هۆیه‌ی كه دوو حه‌فته‌یه هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، به هۆی كرده‌وه‌كانی په‌كه‌كه‌وه وه‌ستاوه، گرینگیی هەرێمی كوردستان لە بازاڕەكانی جیهانیی نەوت دەردەخات.
چاودێران پێیان وایە هەوڵدان بۆ ڕێگری لە هەناردەكردنی نەوتی كوردستان بە ئاراستەكردنی ڕاستەوخۆی ڕووسیا لە ڕێگەی ئێرانەوە بۆ پەكەكە ئەنجام دەدرێت. ئەوەش وای كردووە نزیكەی 700 هەزار بەرمیل ڕۆژانە لە نەوتی هەرێم نەگاتە بازاڕەكانی جیهان.
دواهێرش به‌مه‌به‌ستی وه‌ستاندنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان بۆ بازاڕه‌كانی جیهان، له ڕۆحای باكووری كوردستان بوو و، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمیش پارتیی كرێكارانی كوردستان(په‌كه‌كه)ی به ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆریی نه‌وتی كوردستان تۆمه‌تبار كرد، كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی داهاتی هه‌رێمی كوردستانه.
ڕۆیتەرز
2/3/2016
سه‌رۆكی ڕژێمی سوریا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌موو ئه‌وه‌ی پێویسته ئۆپۆزسیۆن بیكات تاكو لێ بوردنیان بۆ ده‌ربچێت ئه‌وه‌یه چه‌كه‌كانیان دابنێن. هاوكات تیرۆریسته‌كانی تۆمه‌تباركرد به پێشێل كردنی ئاگربه‌ست.
ئه‌سه‌د له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی"ئه‌ی ئاڕ دی" ئه‌ڵمانیدا كه‌ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه په‌خش كرا، له‌باره‌ی لێ‌خۆش بوون له ئۆپۆزسیۆنه‌وه گوتی: " هه‌موو ئه‌وه‌ی له‌سه‌رته ئه‌وه‌یه چه‌كه‌كه‌ت دابنێیت و وازی لێ بێنیت، ئیتر چ بته‌وێت بێیته ناو پرۆسه‌ی سیاسییه‌وه یان نا. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هیچ ئه‌جێندایه‌كی سیاسیشت نه‌بێت گرنگ نیه".
ئه‌سه‌د گوتیشی: " كاری زۆر گرنگ به‌لای منه‌وه له‌ڕووی ده‌ستوری و یاساییه‌وه، به‌پشت به‌ستن به‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی سوریا، ئه‌وه‌یه وه‌ك هاووڵاتی ڕێگه‌ت پێ نه‌دراوه چه‌ك هه‌ڵگریت و، زیان به هاووڵاتییان و موڵك و ماڵیان بگه‌یه‌نیت. ئه‌وه هه‌موو ئه‌وه‌یه كه‌ئێمه داوای ده‌كه‌ین. ئێمه داوای هیچ شتێكی تر ناكه‌ین. وه‌ك گوتم لێبوردنی ته‌واویان پێده‌به‌خشین. پێشتر وابووه‌و، چه‌ندین كه‌س له‌دوای ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندییان به‌سوپای سوریاوه كردووه. به‌شێكیشیان په‌یوه‌ندییان به‌ژیانی سیاسییه‌وه كردووه".
2/3/2016
حکوومەتی ئیتاڵیا، بۆ بەهێزکردنی سوپای عێراق، هێزی زیاتر ڕەوانە دەکات و 8 هه‌لیكۆپته‌ر بۆ لە هەولێر جێگیر دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە (2.3.2016)، رۆبیرتا بینوتی، وەزیری بەرگری ئیتاڵیا لە بەیاننامەیەکدا ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه بۆ زیاتر هاوكاریكردنی سوپای عێراق، 130 سەرباز لە چوارچێوەی هاوکارییە سەربازییەکانی وڵاته‌كه‌ی ده‌نێرنه عێراق.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هه‌فته‌ی داهاتوو، 4 هەلیکۆپتەری مانگوستا A- 129" و 4 فڕۆکەی گواستنەوەی جۆری "NH90" رەوانەی عێراق دەکات.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی حكوومه‌تی ئیتاڵیا، ئەو فڕۆکانە لە شاری هەولێر جێگیر دەکرێن.
3/3/2016