"ئەحمەد جەنەتی" سەرۆكی ئەنجومەنی چاودێری (شوورای نیگابان)ی ئێران لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنووسیدا بەشداریی 12 هەزار كەس لە هەڵبژاردنەكانی ئێران بە پرسێكی "سیاسی"وەسف كرد و گوتی هەكوو ئەو كاندیایانەی لە رەوتی فیتنەدا رۆڵیان هەبووە، رەتمان كردوونەتەوە.
ئاژانسی فارس لەم بارەوە لەزاری جەنەتییەوە بڵاوی كردووەتەوە، ئێمە لە پەسەندكردنی كاندیداكاندا زۆر بە وردی كارمان كردووەتەوە و هەموو ئەو كەسانەی پێشینەی فیتنەگەرییان هەبووە، یان پەیوەندییان بە رووداوەكانی ساڵی 2009وە هەبووە، راستەوخۆ رەتكان كردوونەتەوە."
لە درێژەدا ئاماژەی بەوەش كردووە ئەو زیان و خەسارانەی كە رەوتی فیتنەی ساڵی 2009 لە ئێرانی داوە لە زیانی هەشت ساڵی ئێران و عێراق زیاتر بووە و ئێستاش سەرانی فیتنە هەر رووهەڵماڵراوانە پۆست و پلە وەردەگرن، بۆیە ئەوان لە بەڕێوەبەریی وڵات‌دا نابێ هیچ مافێكیان هەبێت.
عەلی خامنەیی رێبەری كۆماری ئیسلامی و باڵی بناژۆخوازی ناو دەسەڵای سیاسیی ئێران ئەو كەسانەی كە دوای هەڵبژاردنی سەركۆماری لە ساڵی 2009 خۆپیشاندانیان كرد بە "فیتنە" ناودێر دەكەن و بەم تۆمەتەش دەیان كەسیان خستووەتە زیندان.
لە خولی دەیەمی هەڵبژاردنەكانی ئێران‌دا 12 هەزار كەس خۆیان كاندید كرد و زیاتر لە 7 هەزار كەسیان رەت كرانەوە و بۆ پێنجەمین خولی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەزایانی رێبەریش 800 كەس خۆیان كاندید كرد كە زیاتر لە 400 كەسیان رەت كراونەتەوە و بەپێی ئامارەكان زیاتر 50%ی كاندیداكان رەت كراونەتەوە و لەم خولەدا رێژەی رەتكراوەكان لە هەموو خولەكانی دیكەش زیاتر بووە.
24/2/2016
بۆ یەکەمجار کوردانی دانیشتووی تاران بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان، لیستێکیان بەناوی لیستی هاوپەیمانێتی کوردی تاران پێکهێناوە کە لە 23 بەربژێری کورد پێکهاتوون و بە پێچەوانەی هەموو لیستەکانی دیکەی هەڵبژاردنی ئێران، سەر لیستەکانی سێ بەربژێری ژنن.
بەشێوەیەکی مامناوەندی رێژەی دەنگدەرانی کورد لە بازنەی هەڵبژاردنی تاران نزیکەی 1ملیۆن و 200 هەزار کەس دەبێت و تەنیا مەرجی سەرکەوتنی بەربژێرە کوردەکانیش لەوەدایە کە هەموو دانیشتووانی کوردی تاران دەنگیان پێبدەن.
هەڵبژاردنی خولی دەیەمی پەرلەمانی ئێران، کوردانی نیشتەجێی تارانیشی هەنگاوێک بەرەو پێش بردووە. بۆ یەکەمجار رێژەیەکی زۆر کاندیدی کورد لە بازنە 30 کورسییەکەی هەڵبژاردنی تاران، ناوی خۆیان نووسی و 23 کەسیشیان رێگەی خۆکاندیدکردنیان پێدرا. ئەوەش بووەتە خاڵێکی گرینگ لە مێژووی کاری سیاسی کورد لە تاران.
کاندیدی کورد لە تاران چیدیکە خۆیان بە لیستی لایەنە سیاسییە سەراسەرییەکان هەڵناوەسیوە، ئەوان لیستێکی تایبەت بە خۆیان هەیە. لیستی هاوپەیمانێتی کوردی تاران کە لە 23 کاندیدی کورد پێکهاتووە 7 یان خەڵکی ئیلامە،5 یان کرماشان، 3 کاندید خەڵکی پارێزگای سنە، 3 خەڵکی پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری، 2 لۆڕستانی، 1 کاندیدی خەڵکی ئەسەدئاوای هەمەدان و 1یش خەڵکی قوچانی پارێزگای خۆراسانە، یەکدانەشیان کوردی قەزوینە.
لیستی هاوپەیمانێتی کوردی تاران، پێچەوانەی هەموو لیستەکانی دیکەی هەڵبژاردنی ئێران، سەر لیستەکانی سێ کاندیدی ژنن. 7 کاندیدیش کەسایەتی سیاسی ریفۆرمخوازن کە دەگوترێ لە بەرنامە سیاسییەکانی کاندیدە کوردەکان نزیکترن.
تاوەکو ئێستا هیچ کوردێک کورسی پەرلەمانی تارانی بەدەستنەهێناوە. لە بازنەی هەڵبژاردنی تاران کە شارەکانی رەی، شەمیرانات و ئیسلام ئابادیشی لەگەڵدایە، نزیکەی 6 ملیۆن کەس دەتوانن دەنگ بدەن.
لە خولی رابردووی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان لە بازنەی هەڵبژاردنی تاران، 2 ملیۆن و 335 هەزار و 124 کەس دەنگیان دابوو و کەسی یەکەم نزیکەی 1 ملیۆن و 120 هەزار دەنگی بەدەستهێنابوو، بەڵام پێدەچێت لە هەڵبژاردنی خولی دەیەمدا، رێژەی بەشداری خەڵک بە تایبەت لە تاران، بە رێژەیەکی بەرچاو زیاد بکات، هەرچەندەش رێژەی بەشداری خەڵک زیاتر بێت، شانسی سەرکەوتنی کاندیدە کوردکان کەمتر دەبێ. چوونکە بەپێی ئامارە نافەرمییەکان، لەنێوان 1 ملیۆن و نیو تا 2 ملیۆن کورد لە تاران نیشتەجێن.
ئەگەر بەشێوەیەکی مامناوەندی رێژەی دانیشتووانی کوردی تاران بە 1 ملیۆن و 700 هەزار کەس بخەمڵێندرێن و ئەوە لەبەرچاو بێ کە نزیکەی 65%-ی دانیشتووانی ئێران، مەرجی دەنگدان دەیانگرێتەوە، بەشێوەیەکی تەخمینی رێژەی دەنگدەرانی کورد لە بازنەی هەڵبژاردنی تاران نزیکەی 1ملیۆن و 200 هەزار دەبێت، تەنیا مەرجی سەرکەوتنی کاندیدە کوردەکانیش لەوەدایە کە هەموو دانیشتووانی کوردی تاران دەنگیان پێبدەن.
24/2/2016
سایتی فه‌رمی كۆشكی "كرملین" ده‌قی ته‌واوی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه‌ئه‌مریكا و ڕووسیا له‌باره‌ی ئاگربه‌ست له‌سوریادا له‌سه‌ری ڕێككه‌وتوون.
له‌به‌ر گرنگی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه له‌ڕووی سیاسی و مێژوییه‌وه" باس‌نیوز" به پێوستی زانی ده‌قی ته‌واوی به‌كوردی بڵاوبكاته‌وه.
22/2/2016
ده‌ستپێك
ڕووسیای فیدراڵ و وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، به‌و پێیه‌ی كه دوو هاوبه‌شی سه‌ره‌كین له‌ناو گرووپی نێوده‌وڵه‌تی هاریكاری سوریادا، له‌هه‌وڵێكدا بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی سیاسی بۆ قه‌یرانی سوریا، له‌گه‌ڵ ڕێزی ته‌واو بۆ ڕۆڵی سه‌رۆكی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان. ده‌یانه‌وێت هاوكارییه‌كی زۆر به‌هێز پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ ڕاوه‌ستاندنی قه‌یرانه‌كه‌ی سوریا و، دروستكردنی بارودۆخ بۆ پرۆسه‌ی ڕاگوزه‌ری سیاسی سه‌ركه‌وتوو، به‌سه‌رۆكایه‌تی سورییهاكن و به‌هاوكاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، تاكو ڕاگه‌یه‌نراوی میونیخ به‌ته‌واوی جێبه‌جێ بكرێت، كه‌له‌لایه‌ن گروپی هاوكاری سوریاوه له 11/2/2016دا ده‌رچووه. هاوكات بڕیاری 2254ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ڕاگه‌یه‌نراوی ڤییه‌ننا له2015 و ڕاگه‌یه‌نراوی جنێف 2012.
له‌و باره‌یه‌وه، بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی كه گروپی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هاوكاری سوریا له11/2دا ده‌ری كردووه. ئه‌مریكا و ڕووسیا به‌و پێیه‌ی كه دوو هاوبه‌شی سه‌ره‌كین له‌ناو گرووپی قه‌یرانی سوریادا، هه‌روه‌ها له‌ناو گروپی كاركردن بۆ ئاگربڕدان. ڕۆژی 22/2/2016 ئه‌و مه‌رجانه ڕاده‌گه‌یه‌نن كه‌بۆ ئاگربه‌ست له‌سه‌ر ڕێككه‌وتوون. ئاگربڕه‌كه كاتژمێر 00:00 به‌كاتی دیمه‌شق، ڕۆژی 27/2/2016 ده‌چێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.
وه‌ك بڕیاری 2254ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ڕاگه‌یه‌نراوی گروپی هاواكری كردنی سوریاش جه‌ختیان لێكردۆته‌وه، ئاگربڕه‌كه داعش وبه‌ره‌ی نوسره و گرووپه تیرۆریستییه‌كانی تر ناگرێته‌وه، ئه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه به‌تیرۆریست پۆلێن كراون.
له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه پێویسته كه‌به‌شدارن لهكردهوه سه‌ربازییه‌كاندا له‌سوریا، چ له‌ناو هێزه چه‌كداره‌كاندا یان له‌ناو گروپه چه‌كداره‌كاندا، جگه‌له داعش و به‌ره‌ی نوسره و ئه‌و گروپه تیرۆریستییانه‌ی تر كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دیاری كردوون. پێویست له‌سه‌ریان ڕووسیای فیدراڵی یان وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاگاداربكه‌نه‌وه، به‌حوكمی ئه‌وه‌ی دوو ئه‌ندامی سه‌ره‌كی گروپی هاوكاری سوریان، ئاگاداریان بكه‌نه‌وه له‌پابه‌ندبوون به جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌كانی ئاگربڕه‌وه، تاكو واده‌یه‌ك كه‌له كاتژمێر 12:00ی شه‌وی 26/2/2016 تێپه‌ڕ نه‌كات.
له‌پێناوی به‌ده‌ستهاتنی ڕاوه‌ستاندنی كرده‌وه جه‌نگییه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك كه یارمه‌تی ده‌ر بێت له هێنانه‌دی ئۆقره‌یی و پاراستن بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ی له‌پرۆسه‌كه‌دا به‌شدارده‌بن، ڕووسیا و ئه‌مریكا ئاماده‌ییان هه‌یه ده‌ست بكه‌ن به كارێكی هاوبه‌ش بۆ گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری(وه‌كو: زانیاری گشتگیر له‌سه‌ر سنوره‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ی كه ئه‌و گروپانه كاری تێداده‌كه‌ن كه پابه‌ند بوونی خۆیان به‌ڕێككه‌وتنی ئاگربڕه‌وه ڕاگه‌یاندووه، دیاریكردنی كه‌سانێك كه هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه بۆ مسۆگه‌ركردنی په‌یوه‌ندییه‌كی كارا)دانانی میكانیزمی پێویست بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌شداری ئاگربه‌سته‌كه ده‌كه‌ن، بكه‌ونه به‌ر هێرش و بۆردوومانی ئه‌مریكا و ڕووسیا كه له‌دژی داعش.
هه‌موو ئه‌و بۆردوومانانه‌ی كه سوپای عه‌ره‌بی سوریا و هێزه چه‌كداره‌كانی ڕووسیا و هاوپه‌یمانی دژی داعش به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له‌دژی داعش و به‌ره‌ی نوسره و گروپه تیرۆریستییه‌كانی تر، ئه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پۆلێنی كردوون، ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، به‌رده‌وام ده‌بن.
سه‌رباری ئه‌وه‌ش، ڕووسیای فیدراڵ و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پێكه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كدا و، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه‌كانی تری گروپی كاركردن بۆ ئاگر به‌ست، كارده‌كه‌ن بۆ دیاریكردنی سنوری ئه‌و ناوچانه‌ی كه ڕێكخراوی داعش و به‌ره‌ی نوسره و گروپه تیرۆریستییه‌كانی تر كه‌له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه پۆلێن كراون و هه‌ڵاوێردراون له‌و ئاگربه‌سته، تیایاندا ده‌جوڵێن.
له‌پێناوی ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی كارا ئاگربڕه‌كه جێبه‌جێ بكرێت، له‌ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا گروپێكی بۆ ڕاوه‌ستاندنی كرده‌وه جه‌نگییه‌كان له‌سوریادا دروستكرا كه‌سه‌ربه گروپی نێوده‌وڵه‌تی هاوكاریكردنی سوریایه. به‌سه‌رۆكایه‌تی هاوبه‌شی ئه‌مریكا و ڕووسیا، پێكهاتووه له‌چه‌ندین به‌رپرسی سیاسی و سه‌ربازی سه‌ربه ئه‌مریكا و ڕووسیا و ئه‌ندامانی تری گروپه‌كه. ئه‌میندارێتی ئه‌و گروپه‌ش له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بۆ سوریا، سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و گروپی كاره، كه‌له ڕاگه‌یه‌نراوی گروپی نێوده‌وڵه‌تی هاوكاری كردنی سوریادا چه‌سپیوه كه‌له 11/2 دا ده‌رچووه، بریتین له‌م خاڵانه:
ئه‌لیف: دیاری كردنی سنوری ئه‌و خاكه‌ی كه داعش و به‌ره‌ی نوسره و ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی تر كۆنترۆڵیان كردووه كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه به تیرۆریست پۆلێن كراون.
با: مسۆگه‌ری كردنی په‌یوه‌ندی له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كاندا، به‌ئامانجی كۆمه‌كی كردن به پابه‌ندبوونیان به‌سیسته‌می ئاگربڕ و، به‌په‌له كاركردن بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی گرژی.
جیم: چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ناكۆكییانه‌ی كه‌به‌هۆی تۆمه‌تباركردنی یه‌كتره‌وه به‌پابه‌ند نه‌بوون بهئاگربهستهوه لایه‌نه‌كان ئاراسته‌ی یه‌كتری ده‌كه‌ن.
دال: ئاگاداركردنه‌وه‌ی وه‌زیره‌كان، یان لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، سه‌باره‌ت به پێشیڵكردنی به‌رده‌وامی ئاگر بڕه‌كه له‌هه‌ر لایه‌كه‌وه بێت. تاكو بڕیاری پێویستی له‌باره‌وه بدرێت. كه هه‌ندێ ڕێوشوێنی ده‌گرێته‌وه له‌وانه ئه‌گه‌ری ده‌ركردنیان له‌بازنه‌ی به‌شداربووانی ئاگر بڕ، یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پارێزگاركردن لێیان.
ئه‌مریكا و ڕووسیا، به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی دوو به‌شداری سه‌ره‌كین له‌گروپی كاركردن بۆ ئاگربڕ، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی تری گروپه‌كه‌دا، ئاماده‌ن بۆ دانانی میكانیزمی كارا بۆ پابه‌ندبوون و چاودیری كردنی سیسته‌می ئاگربڕه‌كه. ئیتر چ له‌لایه‌ن هێزه حكوومییه‌كانی كۆماری عه‌ره‌بی سوریاوه بێت، یان هێزه پاڵپشته‌كانی، یان له‌لایه‌ن گرووپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداره‌وه بێت.
له‌پێناوی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ئامانجهداو، بۆ هاوكاریكردنی ڕاوه‌ستاندنی كارا و سه‌قامگیری كرده‌وه جه‌نگییه‌كان، ئه‌مریكا و ڕووسیا هێڵێكی په‌یوه‌ندی دا‌غ دروست ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر پێویستیشی كرد، گروپێك دروست ئه‌كه‌ن بۆ گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری پێویست. له‌پاش ئه‌وه‌ی ئاگربڕ ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
بۆچاره‌سه‌ركردنی گرفت وناكۆكییه‌كانی پابه‌ندنه‌بوون به ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه، پێویسته هه‌موو كارێك بكرێت بۆ مسۆگه‌ركردنی په‌یوه‌ندیكردنی هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌یه‌كه‌وه، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كاركردن به ئاگربه‌ست و به‌خێرایی كۆتایی هێنان به گرژییه‌كان. ده‌بێ سود وه‌ربگیرێت له‌هه‌موو هۆكاره ئاشتییانهكان به‌رله‌وه‌ی په‌ناببرێته به‌ر به‌كارهێنانی هێز.
ڕووسیا و ئه‌مریكا، به‌سیفه‌تی ئه‌وه‌ی دوو ئه‌ندامی سه‌ره‌كی گروپی كار‌كر‌ن له‌پێناوی ئاگربه‌ستن له‌سوریادا، مه‌رج و پێوه‌ره پێویسته‌كان بۆ ئاگربه‌ست و هه‌ستان به‌و ئه‌ركه داده‌ڕێژن.
ئه‌مریكا وڕووسیا داوا له‌هه‌موو لایه‌نه‌كانی قه‌یرانی سوریا و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌و، ئه‌وانه‌ی تریش كه نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌ڵه‌تی ده‌كه‌ن، پاڵپشتی ده‌ست به‌جێی هه‌وڵه‌كانی ئاگربڕ و كۆتایی هێنان به خوێن ڕشتن بن سوریادا. به‌شداری بكه‌ن له جێبه‌جێ كردنی خێرا و ڕاسته‌قینه و سه‌ركه‌وتوانه‌ی پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی سیاسی. له‌میانه‌ی ڕۆڵی هه‌ماهه‌نگی كارانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه، به‌جۆرێك بگونجێت له‌گه‌ڵ بریاری 2254ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ڕاگه‌یه‌نراوی گروپی هاوكاری سوریا كه‌له 11/2 ده‌رچووه. ڕاگه‌یه‌نراوی ڤییه‌ننا كه‌له‌لایه‌ن گرووپی نێوده‌وڵه‌تی هاوكاریكردنی سوریاوه له2015دا ده‌رچوو، بڵاوكراوه‌ی جنێف 2012.
پاشگر
مه‌رجه‌كانی ڕاوه‌ستاندنی كرده‌وه جه‌نگییه‌كان له‌سوریادا
پێویسته ئاگربڕ هه‌موو خاكی ده‌وڵه‌ته‌كه بگرێته‌وه، به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی ئێستای كرده‌وه جهنگییهكاندا جێبه‌جێ بكرێت، چ سه‌ربه هێزه چه‌كداره‌كان یان گرووپه چه‌كداره‌كان بن. جگه‌له ڕێكخراوی داعش و به‌ره‌ی نوسره‌و ئه‌و گروپ و ڕێكخراوانه‌ی تر كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به تیرۆریست ناساندوونی.
به‌رپرسیارێتی گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری سوریا و هه‌موو هێزه یایدهدهرهكانیان یان ئه‌وانه‌ی پێیانه‌وه په‌یوه‌ستن، له بڕگه‌ی 1ی خواره‌وه‌دا دیاری كراوه.
به‌رپرسیارێتی هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری عه‌ره‌بی سوریا و هه‌موو هێزه پشتیوانه‌كانیان و ئه‌وانه‌ی پێیانه‌وه په‌یوه‌ستن، له بڕگه‌ی 2دا دیاری كراوه.
1:: بۆ په‌یوه‌ست بوون به‌ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌سته‌وه، پێویسته له‌سه‌ر گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، كه پابه‌ندبوونی خۆیان ڕابگه‌یه‌نن له واده‌یه‌كدا له كاتژمێر 12:00 به‌كاتی دیمه‌شق، ڕۆژی 26/2/2016 تێپه‌ڕنه‌كات. ئه‌وه‌ش به‌فه‌رمی بهڕووسیای فیدراڵی یان به ئه‌مریكا ڕابگه‌یه‌نن، ئه‌وانیش یه‌كتر ئاگادرا ده‌كه‌نه‌وه. به‌حوكمی ئه‌وه‌ی دوو ئه‌ندامی سه‌ره‌كی گروپی هاوكاری كردنی سوریان. ئه‌و گروپانه ده‌بێ پابه‌ندبوونی خۆیان به‌م مه‌رجانه‌وه ڕابگه‌یه‌نن:
-پابه‌ندبوونی ته‌واو به‌بڕیاری 2254ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه، كه‌له 18/12/2015دا به‌كۆی ده‌نگ ده‌رچووه، به به‌شداری كردنیشیانهوه له پرۆسه‌یه‌كی دانوستانی سیاسی‌دا به‌چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
-ڕاگرتنی هێرش به‌هه‌ر جۆره چه‌كێك بێت، به‌موشه‌ك و تۆپ و هاوه‌ن و موشه‌كی ئاراسته‌كراو دژی تانك له‌دژی هێ.ه‌كانی كۆماری عه‌ره‌بی سوریا و هێزه پاڵپشته‌كانی.
-دوور كه‌وتنه‌وه لهدهستگرتن به‌سه‌ر خاكی زیاتردا، یان هه‌وڵدان بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ئه‌و خاكه‌ی كه لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی ئاگربه‌سته‌كه پێشتر ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه.
-ڕێگه‌دان به ڕێكخراوه مرۆییه‌كان تاكو به‌شێوه‌یه‌كی خێرا و ئارام و خاڵی له‌هه‌ر جۆره ئاسته‌نگێك، به‌هه‌میشه‌یی بگه‌نه ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستیان، زه‌مینه سازكردن بۆ گه‌یاندنی كۆمه‌كی مرۆیی به‌و كه‌سانه‌ی پێویستییانه له‌و ناوچانه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی ده‌ست به‌جێ.
-به‌كارهاوردنی گونجاوی هێز(واته به‌كارهاوردنی قه‌باره‌یه‌كی گونجاوی هێز بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌وخۆ)ئه‌وه‌ش بۆ باری به‌رگری له‌خۆكردن.
2- ئه‌و مه‌رجانه‌ی باسكران پێویسته له‌لایه‌ن گرووپه چه‌كداره‌كانه‌وه جێبه‌جێ بكرێن. له‌چوارچێوه‌ی مه‌رجێكدا كه‌پێویسته هێزه‌كانی كۆماری عه‌ره‌بی سوریا و هێزه پشتیوانه‌كانی و یاریده‌ده‌ره‌كانی، ئه‌مانیش ئه‌وه ڕابگه‌یه‌نن كه‌پابه‌ندی ئاگربڕن لهوادهیهكدا كه له كاتژمێر 12:00 به‌كاتی دیمه‌شق ڕۆژی 26/2/2016 تێپه‌ڕ نه‌كات.ده‌بێ ئه‌و پابه‌ندبوونه به‌ڕووسیا بگه‌یه‌نن، به‌و سیفه‌ته‌ی كه ئه‌ندامێكی سه‌ره‌كییه له‌گرووپی نێوده‌وڵه‌تی هاوكاری كردنی سوریادا. مه‌رجه‌كانیش ئه‌مانه‌ن:
- پابه‌ندبوونی ته‌واو به‌بڕیاری 2254ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه، كه‌له 18/12/2015دا به‌كۆی ده‌نگ ده‌رچووه، به به‌شداری كردنیشیانهوه له پرۆسه‌یه‌كی دانوستانی سیاسی‌دا به‌چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
-ڕاگرتنی هه‌موو جۆره هێرشێك به‌هه‌ر جۆره چه‌كێك، بهبۆردوومانیشهوه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای عه‌ره‌بی سوریا و، فڕۆكه‌كانی ڕووسیای فیدراڵه‌وه. له‌دژی گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی چه‌كدار(به‌شێوه‌یه‌ك گونجاوبێت له‌گه‌ڵ ئه‌و دڵنیاییه‌ی دراوه‌ته ڕووسیا و ئه‌مریكا له‌لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی ئاگربه‌سته‌كه‌وه).
- دوور كه‌وتنه‌وه لهدهستگرتن به‌سه‌ر خاكی زیاتردا، یان هه‌وڵدان بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ئه‌و خاكه‌ی كه لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی ئاگربه‌سته‌كه پێشتر ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه.
-ڕێگه‌دان به ڕێكخراوه مرۆییه‌كان تاكو به‌شێوه‌یه‌كی خێرا و ئارام و خاڵی له‌هه‌ر جۆره ئاسته‌نگێك، به‌هه‌میشه‌یی بگه‌نه ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستیان، زه‌مینه سازكردن بۆ گه‌یاندنی كۆمه‌كی مرۆیی به‌و كه‌سانه‌ی پێویستییانه له‌و ناوچانه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی ده‌ست به‌جێ.
-به‌كارهاوردنی گونجاوی هێز(واته به‌كارهاوردنی قه‌باره‌یه‌كی گونجاوی هێز بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌وخۆ)ئه‌وه‌ش بۆ باری به‌رگری له‌خۆكردن.
ڕووسیای فیدراڵ و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، به‌سیفه‌تی ئه‌وه‌ی دوو ئه‌ندامی سه‌ره‌كین و به‌شدارن له گروپی هاریكاری سوریادا، هاوكات ئه‌ندامن له گروپی كاركردن بۆ ڕاگرتنی كرده‌وه جه‌نگییه‌كانی سه‌ربه گرووپی نێوده‌وڵه‌تی هاوكاریكردنی سوریا، ئاماده‌ن هاوكاری بكه‌ن به ئامانجی مسۆگه‌ركردنی پێكگهیاندنێكی كارا و دانانی ڕێوشوێنی پێویست بۆ ڕێگری كردن له بۆردوومان كردنی ئه‌و لایه‌نانه‌ی پابه‌ندن به سیسته‌می ئاگربه‌سته‌كه‌وه. چ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی هێزی ئاسمانی ڕووسیاوه، یان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعشه‌وه به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا. یان هێزه حكوومییه‌كانی سوریا‌و هێزه پشتیوانه‌كانی، هه‌روه‌ها چ له‌لایه‌نه‌كانی تری پابه‌ندی ئاگربه‌سته‌كه‌وه.
هه‌روه‌ها پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نه‌كان، پابه‌ندببن به مه‌رجه‌كانی دواتری ئازادكردنی گیراوه‌كانه‌وه، به‌زووترین كات. به‌تایبه‌تی ژنان و منداڵه ده‌ستگیركراوه‌كان.
هه‌ر لایه‌نێك ده‌توانێت گروپی كار ئاگاداربكاته‌وه له‌هه‌ر پێشێل كارییه‌ك كهلهئاگر بهستهكهدا ڕووبدات.له‌ڕێگه‌ی نوسینگه‌ی نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بۆ سوریا. یان له‌ڕێی هه‌ردوو لایه‌نی سه‌ره‌كییه‌وه. نوسینگه‌ی نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و هه‌ردوو به‌شداره سه‌ره‌كییه‌كه، په‌یوه‌ندی هه‌میشه‌یی له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا مسۆگه‌رده‌كه‌ن. دواتر بۆ ڕای گشتی ڕوون ده‌كه‌نه‌وه كه‌چۆن و به‌چ شێوازێك لایه‌نه‌كان ده‌توانن گروپی كار ئاگادار بكه‌نه‌وه له پێشێلكردنی ئاگربه‌سته‌كه.
هه‌ریه‌كه له‌ڕووسیای فیدراڵ و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، به‌سیفه‌تی ئه‌وه‌ی دوو ئه‌ندامی سه‌ره‌كی و به‌شدارن، جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه پرۆسه‌ی ئاگربه‌ست و ڕاگرتنی كرده‌وه جه‌نگییه‌كان، به‌شێوه‌یه‌كی بێ لایه‌نانه‌و شه‌فاف و له‌ژێر سایه‌ی ڕووماڵێكی فراوانی میدیاییدا چاودێری ده‌كرێت.
24/2/2016
فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، داعش کۆتای هاتووە و دەبێت بەدوای هۆکاری درووستبوونیدا بگەرێن.
"جەمال مورتکە"، فەرماندەی هێزی پێشمەرگە، بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: “داعش بەرەو کۆتایی چووە، ئێستا بیر لەوە دەکەینەوە کە داعش بۆ درووست بوو؟ کێ درووستی کرد؟ چۆن هاتە خاکی عێراق و بۆ هێرشی کردە سەر کوردستان؟ کە دەبێت بپرسین جیاوازییەکی سیاسی لە عێراق هەیە، تاکڕەوی لە عێراقدا هەیە، چەوسانەوەی مەزهەبی هەیە، ئەمەش وای کردووە کە داعش درووست بووە یان بابەتێکی دیکەیە”.
جەمال مورتکە ڕوونیشیکردەوە: "بڕیارمان داوە، ناکرێت دوای داعش بەو شێوەیە عێراق بەرەو گێژاو ببرێت، نازانین دوای داعش چی دەگوزەرێت؟ بۆیە دەبێت حکوومەتی عێراق هەموو بەرپرسیاریەتیی ئەو دۆخانە هەڵبگرێت". ئەوەشی ئاشکرا کرد، لە دوایین سەردانیدا بۆ دەرەوەی وڵات، “مەسعود بارزانی”، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، گەرەنتیی تەواوی وەرگرتووە، سەبارەت بەوەی کە “لەدوای داعشدا پێگەی کورد چۆن دەبێت؟”.
23/2/2016
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسیی لە ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە پرۆژەی حکوومەتی عێراق لە هەرێمی کوردستان بەکارناهێنرێت.
ھەندرێن محەمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسیی لە ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بە (کوردستان24)ی راگەیاندووە، کە ئەوان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان، ئەنجومەنی پاریزگاکان و ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ”بە ھیچ شێوەیەک“ سیستەمی بایۆمەتری بەکارناهێنن.
ھەندرێن محەمەد هەروەها ئاماژەی بەوەکردووە، کە ”ئێمە وەک ھەرێمی کوردستان“ ئەگەر بیر لە بەکارھێنانی تەکنۆلۆژیا بکەنەوە ”ئێستا پڕۆژەی ئاسانتر لە کارتی ئەلیکترۆنی ھەن" و بەکاریان دەهێنن.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسیی لە ھەرێمی کوردستان هەروەها رایگەیاندووە، کە سیستەمی بایۆمەتریتایبەتە بە هەڵبژاردنەکانی عێراق و ”ئێمەش پرۆژەی بەغدا بەکارناهێنین“.
کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسیی لە ھەرێمی کوردستان بەپێی یاسای ژمارە 4ـی ساڵی 2014 لە پەرلەمانی کوردستان، دامەزراوە و بەپێی یاسا، دەسەڵاتی هەیە سیستەمی بایۆمەتری یان هەر شێوازێکی دیکەی هەڵبژاردن هەڵبژێرێت یاخود رەتیبکاتەوە.
23/2/2016
یەکەم دانیشتنی دادگا لەسەر پرسی دەستگیرکردنی ئۆجالان لە دادگای ئیدارەی پلە یەک لە ئەسینا بەڕێوەچوو کە دادگا بڕیاری دا لە ماوەی سێ مانگ بۆ ساڵێک دۆسییەکە بە ئەنجامی کۆتایی بگات.
یانیس راهیتۆس پارێزەری ئۆجالان، پاش دانیشتنی دادگا، ئاماژەی بەوە دا کە دوای هەشت ساڵ دۆسیەکە کراوەتەوە و چاوەڕێ دەکەن ئەنجامێکی ئەرێنی هەبێت.
پارێزەرێکی تری ئۆجالان بەناوی ئەبرو گونای رایگەیاند کە سەرەڕای ئەو مانگرتنەی لەو وڵاتە بەڕێوە دەچێت رێگە بە دادگاییەکە دراوە و بەو بۆنەیەوە سوپاسی ژووری پارێزەران و هاوپیشەکانی خۆی کرد.
ئۆجالان لە ساڵی ٢٠٠٨دا بەتۆمەتی مامەڵەی نایاسایی لەگەڵیدا و پێشێلکردنی بنەماکانی مافی مرۆڤ، لە رێی پارێزەرەکانیەوە سکاڵای لەسەر حکوومەتی یۆنانی تۆمار کردبوو. ناوبراو داوای قەرەبووی لەو وڵاتە بەبڕی ٢٠ هەزار و ١٠٠ ئیورۆ کردبوو.
23/2/2016
یەکەمین وەزنامەی توێژینەوەی ئەدەبی کوردی لە زانکۆ کورستان لە شاری سنە بڵاو کرایەوە.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، یەکەمین وەزنامەی توێژینەوەی ئەدەبی کوردی لەلایەن "ناوەندی کوردناسیی زانکۆ کوردستان لە سنە بڵاو کراوەتەوە.
لە پێشەکیی ناساندنی ئەم وەرزنامەیەدا هاتووە کە ئەمە یەکەمین وەزنامەی توێژینەوەیی ئەدەبی کوردییە کەلە ئاستێکی زانکۆیی و بە ستانداردی زانکۆکانی جیهانەوە دەردێت و سەرجەم وتار و بابەتەکانی دەبێت پڕەنسیب و ستانداری زانکۆیی تێیاندا ڕچاو کرابێت.
ناوەندی کوردناسیی زانکۆی کوردستان لە سنە بڕیاری داوە تاکوو بۆ یەکەمین جار ئەم وەزنامە زانستییە بە ئاستی ستانداردە جیهانییەکان بگەیەنێت. واتە لە یەکەم مەرجدا وەرزنامەکە دەبێ پلەی وەزنامەیەکی توێژینەوەی لە وەزارەتی باڵای خوێندنی ئێران وەربگرێت و دواجار دەتوانێت خۆی بۆ ستانداردی "ئای ئێس سی" بەربژار بکات کە ستانداردی زانستیی وڵاتانی ئیسلامییە و دوای دوو ساڵی دیکە دەتوانێت خۆی لە ئای ئێس سی-یەوە بۆ ستانداری "ئای ئێف" بەربژێر بکات کە باڵاترین پلەی گۆڤار و وەرزنامە زانستییەکانی جیهانە و گەر بەم پلەیە بگات دەبێتە یەکەمین وەرزنامەی توێژینەوەی زانستی بە زمانی کوردی کە وتارەکانی بۆ کاروباری زانستی لە جیهاندا وەک سەرچاوە بەکار دەبرێن."
لە یەکەم ژمارەی ئەم گۆڤارەدا ئەم وتارانە لە چاپ دراون:
بەراوردکاری لە نێوان ئەدەبی کوردی و فارسی دوکتور ئەسعەد شێخ ئەحمەدی بەراوردکاری ڕەنگدانەوەی کەسایەتیی کورد لە ڕۆمانە فارسییەکان، دوکتور عرفان ڕەجەبی بەراوردکاری گوڵستانی سەعدی لەگەڵ نەسری ئاهەنگینی عەرەبی دوکتور ڕەحیم کۆشش بەرپرسیارەتی نووسەر، دکتۆر عەبدوڵڵا تلوعی و تاهیرە لاوژە نالی و سوود بردن لە مەتەڵەکان، دکتۆر جەماڵ ئەحمەدی و کەژاڵ فەداکار بەیت لە ئەدەبی کوردی‌دا، دکتۆر حسەین میکائیلی بیرۆکە کوردییەکان لە نەزامی خەمسەییدا، سیاوەش مۆرشدی لێکدانەوەی بەراورد کارانەی زاتی لە شێعری نالی، پێشەوا ئیبراهیمی
هەروەها مامۆستایان دکتۆر نەجمەدین جەباری، دکتۆر غوڵام‌حوسێن کەریمیدۆستان، دکتۆر بەختیار سەجادی، دوکتور یادگار کەریمی، دکتۆر سەید ئەحمەد پارسا و دکتۆر ئۆمێد قادرزادە و چەندین کەسایەتیی دیکەی کوردی رۆژهەڵات لە بەڕێوەبردنی ئەم وەرزنامە بەشدارن.
22/2/2016
بڕیارە رۆژی هەینیی داهاتوو (26 ـ 2 ـ 2016) دەیەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران بەڕێوە بچێت، لە بەرەبەری بەڕێچوەچوونی ئەم پرۆسەیەدا سەرەڕای ساردوسڕی دۆخی هەڵبژاردن لە كوردستانی رۆژهەڵات، زیاتر لە چل بەربژێر لە پێشبڕكێی هەڵبژاردن كشاونەتەوە.
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانی پێی وایە یەكێك لە هۆكارەكانی كشانەوەی ئەو كەسانە لەسەر داوای خودی حكوومەتە بە قازانجی بەربژێرەكانی باڵی بناژۆخواز.
"تەیموور مستەفایی" ئەندامی مەكتەبی سیاسیی حدكا لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی باس‌نیوز گوتی: "بەڕای من ئەم كشانەوانە بۆ سێ هۆ دەگەڕێتەوە، یەكەمیان ئەوەیە كە خودی حكوومەت زەختی بۆ هەندێكیان هێناوە كە بكشێنەوە، چونكە مانەوەیان بە قازانجی نییە، چونكە كۆمەڵێكی بەرچاو لە باڵی بناژۆخواز لە شارە جیاجیاكان خۆیان كاندید كردووە و ئەمەش دەنگەكانیان دابەش دەكات، بۆیە دەكشێنەوە، چونكە ئەوان كاندیدی پەسەندكراوی خۆیان هەیە و دەیانەوەی ئەوان دەنگ بهێننەوە."
تەیموو مستەفایی ئاماژەی بەوەش كرد :"ئێمە وەك پارتە كوردییەكان بە شێوەی ناڕاستەوخۆ داوامان لە كۆمەڵێك لە بەربژێرەكان كردووە كە بكشێنەوە و ئەمەش كاریگەریی خۆی هەبووە و هۆكاری سێیەمش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە پێیان وایە شانسی سەركەوتنیان نییە، بۆیە كشاونەتەوە."
لەبارەی دۆخی ئەم خولەی هەڵبژاردن بە بەراورد لەگەڵ خولەكانی پێشوو ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسیی حدكا ئەوەشی بۆ باسنیو ئاشكرا كرد "گومانی تێدا نییە كە كۆمەڵێك خەڵك هەر فریوی فێڵەكانی رژێم دەخۆن، بۆ وێنە لەو شارانەی دوو زاراوەیی و دوو نەتەوەییە پرسی زاراوە و مەزهەب و عەشیرەگەریی زەق دەكاتەوە و ئەمەش كەشوهەوای هەڵبژاردن گەرمتر دەكات"د."
لە درێژەدا گوتیشی "بەپێی ئەو هەواڵ و زانیارییانەی بە ئێمە گەیشتوون فەزای ئەمجارەی هەڵبژاردن لە كوردستان زۆر ساردە و ئەگەری بەشداریی خەڵك لە جارەكانی پێشوو زۆر كەمترە و ئێمە چاوەڕێ دەكەین لەگەڵ جارەكانی پێشوو جاوازیی دەبێت."
لەبارەی هەڵوێستی پارت و حزبە كوردییەكانی رۆژهەڵات رایگەیاند: "ئێمە وەك حدكا وەك خولەكانی پێشوو هەڵبژاردنمان بایكۆت كردووە و لایەنەكانی كۆمەڵەش هەڵوێستی بایكۆتیان گرتووەتەوە پێش، بەڵام تەنیا لایەنێك كە هەڵوێستی جیایان هەبووە و بە جۆرێك داوایان لە خەڵك كردووە بەشدار بن، هاوڕێیانی پێشووی ئێمە (حیزبی دیموكراتی كوردستان)ن كە بە بەڕای من ئەمە لێكدانەوەیەكی هەڵەیە، چونكە تەنانەت لایەنەكانی ناوخۆی حكوومەتیش پێیان وایە هەڵبژاردن سەركەوتوو نابێ و نادیموكراتیكە و تەنانەت بەرەی یەكگرتووی كوردیش هەڵوێستیان هەبووە و ئامادە نەبوون پشتگیری لە هیچ بەربژێرێك بكەن، كەچی ئەمان بە دەرفەتی دەزانن كە ئەمە لە جێگەی خۆیدا نییە و پێم وایە بایكۆت كردن باشترین رێكارە."
گوتیشی: "تەنانەت زۆربەی ریفۆرمخوازان كە هەموو ئامانج و خەمیان مانەوەی حكوومەتە، ئێستا بوونەتە دوو بەشەوە و لە بەشداری و بایكۆتكردن دوودڵن و بەشێكی دیكەشیان هەر بەڕاستی بەشداری هەڵبژاردن نابن."
22/2/2016
"عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی" ڕاوێژكاری ڕابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه‌ئێران به‌هاوكاری
ڕووسیا، ده‌ست له‌كاروباری یه‌مه‌ن وه‌رده‌دات.
ویلایه‌تی له لێدوان بۆ ئاژانسی"یانه‌ی ڕۆژنامه‌نووسانی ئێران" سه‌ربه ده‌سته‌ی ڕادیۆ وته‌له‌فزیۆنی ئێرانی، گوتی: " ئاڵوگۆڕێكی بێ پێشینه له‌هه‌ماهه‌نگی نێوان ئێران و ڕووسیادا هاتۆته كایه‌وه، ئێمه لێناگه‌ڕێین ئه‌وه ته‌نها له‌سوریادا كورت بێته‌وه. به‌ڵكو ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه سه‌رباری عێراق و لوبنان، ده‌بێت بگاته یه‌مه‌ن".
ویلایه‌تی جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی كه ئێران هاوكاری و پشتیوانی بۆردوومانه‌كانی ڕووسیا ده‌كات كه‌بۆ به‌رگری كردن له ئه‌سه‌د ئه‌نجامیان ده‌دات.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه گوتی: " هه‌ماهه‌نگی هه‌یه له‌نێوان هێزه‌كانی ئه‌سه‌د و هێزه میللییه‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تی قاسم سلێمانیدا، له‌گه‌ڵ هێزه ئاسمانییه‌كانی ڕووسیادا. ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه نه‌بوایه، سه‌ركه‌وتنه‌كان مسۆگه‌ر نه‌ده‌كران".
22/2/2016
(بوسه‌ینه شه‌عبان) راوێژكاری سیاسیی (به‌شار ئه‌سه‌د) ددانی نا به‌وه‌دا كه هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له نێوان یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) و سوپای سووریادا هه‌یه؛ جه‌ختیشی كرده‌وه، ڕژێمی سووریا هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ پێشڕه‌وییه‌كانی یه‌په‌گه‌دا نییه.
(بوسه‌ینه شه‌عبان) له‌و دیمانه‌یه‌یدا كه دوێنێ كه‌ناڵی ڕووسیا ئه‌لیه‌وم له‌گه‌ڵیدا سازی داوه، باوه‌ری وایه كه، ئه‌ندامانی پارتی یه‌كێتیی دیموكراتی(په‌یه‌ده) و باله سه‌ربازییه‌كه‌ی(یه‌په‌گه)، سووریایین و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای سووریا و هاوكاریی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ڕووسیا و هێزه‌كانی به‌رگریی گه‌ل، له‌پێناو ئازادكردنی خاكی سووریادا ده‌جه‌نگن.
ئاماژه‌یشی دا، ڕژێمی سووریا هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه‌دا نییه و گرینگ ئه‌وه‌یه یه‌كیه‌تیی خاكی سووریا و یه‌كیه‌تیی گه‌ل پارێزراو بێ.
ئه‌و ڕاوێژكاره‌ی سه‌رۆكی سووریا هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، ئه‌وانه‌ی له‌پاڵ سوپادا ده‌جه‌نگن ته‌نیا كورد نین، به‌ڵكو عاره‌ب، سریان و هۆزه‌كانی به‌رگریی گه‌ل و كۆی پێكهاته‌كانی سووریا تێیدا به‌شدارن و، دژ به تیرۆر وه‌ستاونه‌ته‌وه.
له دوو سێ رۆژی رابردوودا، یه‌په‌گه هێرشی كرده سه‌ر چه‌ند گوندێكی باشوور و باشووری شاری ئیعزاز كه دیارترینیان گوندی مێنگ بوو، هه‌روه‌ها فڕگهیهكیشی به‌هه‌مان ناو كۆنترۆڵ كرد؛ ئه‌مه جیا له‌وه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ر چه‌ند به‌شێكی فراوانی شاری ته‌ل ڕه‌فعه‌تدا گرت.
یه‌په‌گه به‌م دواییه‌یش هێرشی كرده سه‌ر چه‌ند یه‌كینه‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆنی سووریا له شاری حه‌له‌ب، كه به هۆی هێرشی سوپای ڕیێمهوه له‌ژێر گهمارۆیێكی تووندا بوو، مه‌به‌ستیش لێی ڕێگرتن بوو له ته‌نیا رێگه‌ی كۆمه‌كی ئۆپۆزسیۆن له به‌ری باكووری شاره‌كه.
22/2/2016
سەرۆکی رژێمی سوریا ئامادەیی دەربڕی بۆ وەستاندنی شەڕ لەگەڵ هێز و گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆنی وڵاتەکەی، بەڵام مەرجێکی هەیە.
”بەشار ئەسەد“، سەرۆکی رژێمی سوریا لە چاوپێکەوتنی رۆژنامەیەکی ئیسپانیدا رایگەیاندووە، کە راگەیاندنی ئاگربەست ”پێویستە“ رێگا لە وڵاتان (بە تایبەت تورکیا)ش بگرێ ”لە ناردنی زیاتری تیرۆریستان“ و چەک و تەقەمەنی بۆیان.
بەشار ئەسەد ئاماژەی بەوەشکردووە، کە کە رایگەیاندووە ئامادەن ئاگربەست رابگەیەنن، بەو مەرجەی ”تیرۆریستەکان ئەو ئاگربەستە بەکارنەهێنن بۆ بەهێزکردنی پێگەکانیان و خۆڕێکخستنیانەوە“.
لە مانگی ئاداری 2011ـەوە شەڕی ناوخۆیی سوریا لەنێوان گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن و رژێمی ئەو وڵاتە دروستبووە، کە وێڕای کوژرانی زیاتر لە 300 هەزار هاووڵاتی، بووەتە هۆی ئاوارەبوونی نزیکەی پێنج ملیۆن هاووڵاتیی دیکە بۆ وڵاتانی دراوسێ و رۆژئاوای ئەوروپا بوون.
21/2/2016
"ڕافائیل كوریا" سه‌رۆككۆماری ئیكوادۆر، پێشبینی ده‌كات نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت بگاته 200 دۆلار.
ڕافائیل له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی"پۆلیڤار"دا ده‌ڵێت: " ڕاوه‌ستاندنی وه‌به‌رهێنان له‌پیشه‌سازی نه‌وتدا، وه‌ستاندنی كاری بیرهه‌ڵكه‌نه گه‌وره‌كان له ئه‌مریكا، به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه، هه‌موو ئه‌وانه ده‌بنه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌رمیلێك نه‌وت بۆ 200 دۆلار".
سه‌رۆكی ئیكوادۆر پێشوازی كرد له دانوستانه‌كانی سعودیه‌و ڕووسیا له‌باره‌ی نه‌وته‌وه. له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: " دانیشتنی سعودیه‌و ڕووسیا له‌سه‌ر مێزی دانوستان ئاماژه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤه".
گوتیشی: " ئیكوادۆر پشتیوانی ده‌كات له ده‌ستپێشخه‌ریی ڕێكخراوی ئۆپیك سه‌باره‌ت به‌دابه‌زاندنی ئاستی به‌رهه‌مهێنان".
له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، هه‌ریه‌كه له سعودیه‌و ڕووسیا كه دوو گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ر و فرۆشیاری نه‌وتن له‌جیهاندا، له‌گه‌ڵ فه‌نزه‌ویلا و قه‌ته‌ردا، ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ڕاگرتنی ئاستی به‌رهه‌مهێنان له‌ئاستی مانگی كانونی دووه‌مدا.
21/2/2016
بوسەینە شەعبان راوێژکاری سیاسی و رۆژنامەوانیی بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریا رایگەیاند لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا سوپای رژێمی ئەسەد لەگەڵ پەیەدەدا هاوکاریی یەکتری دەکەن.
شەعبان لە میانی لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی (روسیا الیوم)، ئاماژەی بەوەدا کە بەهاریکاریی چەکدارانی پەیەدە، سوپای سووریا و فڕۆکە جەنگییهکانی رووسیا و هێزی بەرگریی نەتەوەیی، خاکی وڵات و سووریا ئازاد دەکەن.
هەروەها ئاماژەی بەگرنگیی هاوکاری و یەکڕیزیی خاکی سووریا کرد.
بوسه‌ینه شه‌عبان باسی لەوەش کرد لە ئۆپەراسیۆنەکانیاندا تەنیا کوردیان لەگەڵ نییە، بەڵکو لەو ئۆپەراسیۆنانەدا کورد و عەرەب و ئاشووری و ئەندامی عەشیرەتەکان و یەکەکانی سووپا و هێزەکانی بەرگریی نەتەوەیی هاوشانی گەلی سووریا پێکەوە دژ بە تیرۆر دەجەنگن
21/2/2016
له دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نكه‌را كه بووه هۆی كوژرانی 28 كه‌س، حكوومه‌تی توركیا له‌سه‌ر زاری سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه)یان تۆمه‌تبار كرد، ئاماژه‌یان دا كه ده‌ستی ئه‌وانی تێدایه. به‌ڵام لە دوای چه‌ند سه‌عاتێك له‌و لێدوانانه رێكخراوی TAK (ههڵۆكانی ئازادی كوردستان) ته‌قینه‌وه‌كه‌یان گرته ئه‌ستۆ. به‌ڵام ئاكپارتی و حكوومه‌تی توركیا هێشتا داكۆكی ده‌كه‌ن له‌وه‌ی یه‌په‌گه ئه‌و كرده‌وه تیرۆرستییه‌ی ئه‌نجام داوه و شەرمەزارییەکەی خۆیان دەشارنەوە.
كاتێك رێكخراوی TAK ته‌قینه‌وه‌كه‌ی گرته ئه‌ستۆ، چه‌ند میدیایه‌كی توركیا وه‌كو رۆژنامه‌ی (حوریه‌ت و سۆزجو و سۆل) پرسیاریان له ئه‌ردۆگان كرد، كه ئێستە چ وه‌ڵامێكی هه‌یه بۆ ئه‌مه‌ریكا، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌ری كرده‌وه تیرۆرستییه‌كه‌ی ئه‌نكه‌را ده‌ستی یه‌په‌گه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌بوو؟ کەچی ئه‌ردۆگان دوێنێ دوای ده‌رچوونی له وتاری نوێژی هه‌ینی له ئه‌نكه‌را، ئاماژه‌ی دا كه ئێستەش ده‌یڵێته‌وه یه‌په‌گه كاره تیرۆرستییه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه.
هه‌روه‌ها له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشدا به‌شێك ره‌خنه له حكوومه‌تی توركیا ده‌گرن، به‌وه‌ی له رووی ئه‌منییه‌وه لاوازه و، به‌بێ به‌ڵگه یه‌په‌گه‌ی تۆمه‌تبار كردووە، به‌شێكیش پێیان وایه رێكخراوی TAKیش هه‌ر به فیتی یه‌په‌گه كرده‌وه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا یاڵچن ئاگدۆغان له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا ده‌ڵێ ئێستەش ئێمه پێمان وایه یه‌په‌گه ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی ئه‌نجام داوه، چونكه دوای ته‌قینه‌وه‌كه كاتێك زانیان رای گشتیی توركیا تووڕه بووه و به توندی وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه، تاوانه‌كه‌یان كرده ئه‌ستۆی رێكخراوی TAK.
ئاكدۆغان له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئێن تی ڤی گوتی "كاتێك یه‌په‌گه زانی رای گشتی توركیا به توندی وه‌ڵامیان ده‌بێت، بۆیه تاوانهكیان خسته ئه‌ستۆی لایه‌نێكی دیكه.
هه‌روه‌ها كاتێك حكوومه‌ت به‌ڵگه‌كانی خسته به‌رده‌م هاووڵاتیان و ئاشكرابوون به‌وه‌ی كرده‌وه‌ی تیرۆریستیان ئه‌نجام داوه، ناچار گوتیان با بڵێین رێكخراوی TAK كردوویه‌تی كه ئه‌وانیش هه‌ر سه‌ر به‌وانن و هیچ جیاوازییه‌كیان نییه. یه‌په‌گه په‌یامێكی تیرۆریستانه‌ی بۆ توركیا نارد، جا به رێگه‌ی هه‌ر لایه‌نێكه‌وه بێت كێشه نییه".
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد كه ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی ته‌قاندوه‌ته‌وه ناسنامه‌كه‌ی له لێكۆڵینه‌وه‌دایه، ده‌ركه‌وت كه پێشتر ئه‌ندامی یه‌په‌گه بووه، بۆیه ئێمه داكۆكی ده‌كه‌ین له‌وه‌ی یه‌په‌گه ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه‌ی ئه‌نجام داوه.
20/2/2016
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان داوا دەکات، هێز و لایەنەکان لە ئاساییکردنەوەی دۆخی سیاسیی کوردستان پەلە بکەن و لە چاکسازییەکانیشدا هیچ سێکتەر و مەلەفێک وەلا نەنرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 21\2\2016، فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە کە وێنەیەکی بۆ (باس‌نیوز) نێردراوە و تێیدا ڕایگەیاندووە، پرۆسەی چاکسازی پێویستی بە زەمینەی سیاسیی گونجاو هەیە، بۆیە هیوای خواستووە هێز و لایەنە سیاسیەکان پەلە بکەن لە ئاسایی کردنەوەی دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان. داواش کراوە: ”پرۆسەی چاکسازی گشتگیر بێت و هیچ مەلەف و سێکتەرێک وەلا نەنرێت“.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوە ئاماژەی پێ دراوە کە تەگەرە و گرفت درووستکردن بۆ هەرێمی کوردستان لە لایەن حکوومەتی عێراقەوە بەردەوامی هەیە، پێویست دەکات هەمووان لە پێناو پارێزگاریکردن لە دەستکەوتەکانی ڕابردوو و بە دەست هێنانی دەستکەوتی گەورەتر بۆ ئایندە، کات لە بارە بۆ گەڕانەوە بۆ ڕای گەل و ئەنجامدانی ڕاپرسی لە سەر مافی چارەنووس، ئەمەش پرۆسەیەکی نیشتمانییە. جەختیش لەوە کراوەتەوە: “لە هەر هەنگاوێکی چآکسازی و کەمکردنەوەی خەرجی و زیادکردنی داهات، پێویستە ژیانی خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت و مووچەخۆری کوردستان ئامانجی سەرەکی بێت و هەموو هەوڵێك بخرێتە گەڕ، بۆ باشکردنی گوزەرانی هاووڵاتییان”.
ئەمەش دەقی ڕاگەیاندراوەکەیە:
ڕاگەیاندراوی کٶبونەوەی فراکسیونی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان
ئەمڕۆ ٢١ شوباتی ٢٠١٦ فراکسیٶنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مەڕ ھەڵسەنگاندی دٶخی ھەرێمی کوردستان و پێشھاتەکان کوبووە.
لە کوبونەوەکە دا جەخت کرایەوە لە سەر ئەوەی کە، ھەرێمی کوردستان بە قوناغێکی زور ھەستیار تێپەر دەبێت و قەیرانێکی قوڵی دارایی ھەرێمەکەمانی گرتٶتەوە، لە سەر ئەو بنەمایە ئەنجامدانی پرٶسەی چاکسازی ئەمرو لە ھەموو کات زیاتر پێویستە و دەبێ ھەموو ھەوڵەکانمان یەکخەین لە پێناو گەلی کوردستان و دەرچون لەم قەیرانە.
ئێمە وەک فراکسیونی پارتی دیموکراتی کوردستان پاڵپشتی تەواوی خومان بٶ تەواوی بەرنامەی چاکسازی جەنابی سەرٶک بارزانی دەدەبرین، ھەروەھا پشتیوانی ھەنگاوەکانی چاکسازی حکومەتی ھەرێم دەکەین و ھیواخوازین ھەموو لایەک دوور لە ململانێی سیاسی و حزبی شان بدەینە بەر بەرپرسیاریەتی ئەم دٶخە سەختە و بە یەکەوە نەخشە رێگای دەرچوون و گەیشتن بە کەناری ئارام دابرێژینەوە، ھەر لێرەوەش داواکارین لە پروسەی چآکسازی و بەرێوەبردنی قەیرانی دارای و پروسەی سیاسی لە ھەرێمی کوردستان ئەم خالانەی خوارەوە لە بەرچآو بگیرێت.
• پرٶسەی چاکسازی پێویستی بە زەمینەی سیاسی گونجاو ھەیە، بٶیە ھیواخوازین ھێز و لایەنە سیاسیەکان پەلە بکەن لە ئاسایی کردنەوەی دٶخی سیاسی ھەرێمی کوردستان
• پروسەی چآکسازی گشتگیر بێت و ھێچ سەکتەر و مەلەفێک وەلانەنرێت.
• گٶرانکاریەکانی ناوچەکە و ئەگەر و پێشھاتەکان پێمان دەلێ دەرفەتی زێرین سەرەرایی بارگرانی و گوزەرانی خەلکی کوردستان لە بەر دەمانە و پێویست دەکات ھەموو ھێز و لایەنە سیاسیەکان لە پێناو تەحقیق کردنی ئامانجە نشتیمانیەکانمان و چارەسەری قەیرانی دارای و سەرکەوتنی پێشمەرگەی کوردستان بە سەر تێروریستانی داعش و بەرژەوەندیە بالاکانی گەل رێزەکانمان رێکبخەین و بە تێروانینەکی نشتیمانی و نەتەوەیانە لە مەر پرسەکان ھەنگاو بھاوێژین.
• تەگەرە و گرفت دروست کردن بو ھەرێمی کوردستان لە لایەن حکومەتی ئێراق بەردەوامی ھەیە، پێویست دەکات ھەمومان لە پێناو پارێزگاریکردن لە دەستکەوتەکانی رابردوو و دەستھینانی دەستکەوتی گەورەتر بو ئایندە، پێمان وایە کات لە بارە بو گەڕانەوە بٶ ڕایی گەل و راپرسی ئەنجامدان لە سەر مافی چارەنووس، ئەمەش پروسەیەکی نشتیمانی یە و دەخوازێت کٶکەرەوەمان بێت و دور بیت لە بەرژەوەندی حزبی و بەحزبی کردنی.
• لە ھەر ھەنگاوەکی چآکسازی و کەمکردنەوەی خەرجی و زیاد کردنی داھات پێویستە ژیانێ خەڵکی ھەژار و کەمدەرامەت و موچەخٶری کوردستان ئامانجی سەرەکی بێت و ھەموو ھەولێک بخرێتە گەر بٶ باش کردنی گوزەرانی ھاولاتیان.
لە کٶتاییدا رێز و سوپاسی فراکسیونی پارتی بو خٶراگری خەڵکی کوردستان دەردەبرین و دڵنیایین ئەم قٶناغە سەختەش بە سەرکەوتووی تێدەپەرێنین.
سڵاو لە خٶراگری پێشمەرگە قارەمانەکانمان، سەری رێز و نەوازش بو شەھیدانی کوردستان دادەنەوێنین.
فراکسیٶنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان
21/2/2016