ئەندامێکی کۆنگرێسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، وتارێک بۆ پشتگیری کردن لە پێشمەرگە پێشکەش دەکات.
دوێنێ پێنجشەممە 11\2\2016، ”ئیلیانا رۆز لایتنن“، خانمە ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا لە وتارێکیدا کە لە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پێشکەشی کرد، ئاماژەی بەوە کرد: "ئەمڕۆ لێرە وەستاوم، بۆ ڕێزلێنان لە بایەخی ھەوڵەکانی کوردەکان و پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش، دەبێت کاری زیاتر لە شەڕی دژی داعش لەسەر زەویدا بکەین و دەبێت ھاوکاریی ئەو ھاوپەیمانانەمان بکەین کە دەیانەوێت بۆ ئەم کارە لەگەڵمان بن". تیشکیشی خستە سەر ئازایەتیی پێشمەرگە لە شەڕەکانیان لە دژی داعش، سەرەڕای ئەو گرفتە ئابوورییانەی کە ڕووبەڕووی کوردستان بوونەتەوە.
پێشمەرگە لە بەرەیەک بە درێژایی 650 میل شەڕ لەگەڵ داعش دەکەن و ڕووبەڕووی ھێرشی خۆکوژی و ھاوەنی گرووپە تیرۆریستییەکە دەبنەوە. ھەروەھا زیاتر لە 14000 میلی چوارگۆشەیان ئازاد کردووە، بە ھەندێک شوێنی ستراتیژییەوە لە 3 لای مووسڵ و شاری شنگال. لەمبارەیەشەوە ڕۆز لایتنن ڕایگەیاند: ”ئەم سەرکەوتنانە نرخیان گران بوو، لەم شەڕەدا 1600 پێشمەرگە شەھید بوون و ھەزارانی دیکە بریندار بوون. ئێمە سوپاسی ھەموو پێشمەرگەکان دەکەین کە شەڕ بۆ لەناوبردنی داعشی شەڕانگێز دەکەن".
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، ڕۆز لایتنن ئاماژەی بە قسەکانی ”ئاشتۆن کارتەر“، وەزیری بەرگریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد و پێشمەرگەی بەو جۆرە شەڕکەرە کاریگەرانە وەسف کرد کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێویستی پێیەتی. ڕاشیگەیاند: ”قەیرانیی دارایی کوردستان بووەتە مایەی ئەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نەتوانێت مووچەی پێشمەرگە بدات، باری گرانی شەڕ و بەرپرسیارێتیی ھاوکاریکردنی 1.8 ملیۆن خەڵکی ئاوارە، ئابووریی کوردستانی بردووەتە کەناری ھەرەس".
لە کۆتاییشدا پێشنیازی کرد، لە ئایندەیەکی نزیکدا بڕیارێک بۆ ڕێزلێنان لە ژن و پیاوی ”پێشمەرگەی دلێر و خێزانەکانیان کە ئازایانە دژی شەڕانگێزیی داعش دەجەنگێن“ هەروەها بۆ ڕێزلێنان لە گەلی کورد کە بە خۆڕاگریی لە ھەمبەر زەحمەتییەکانی ئەم جەنگە وەستاون، دەربکرێت.
دوابەدوای وتارەکە، ”بەیان سامی عەبدولڕەحمان“، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند: ”ئەمریکا لە شەڕەکەمان دژی داعش، ھاوبەشێکی پڕبایەخی ھەرێمی کوردستانە. ئێمە سوپاسی نوێنەر ڕۆز لایتنن و ئەندامانی دیکەی کۆنگرێس دەکەین کە ڕێز لە قوربانییەکانی پێشمەرگە دەنێن و سوپاسیان دەکەین بۆ پشتگیرییان لە ئێمە. بۆ ھەموومان لە کوردستان، ئەوە زۆر گرنگە کە ورەی پێشمەرگەکانمان بە بەرزی بمێنێتەوە و من دڵنیام وتارەکەی خانم ئەندامی کۆنگرێس ڕۆز لایتنن ئەم کارە دەکات".
لە ساڵی 2012ەوە، زیاتر لە 1.8 ملیۆن پەنابەری سووریا و ئاوارەی ناوخۆیی عێراق، ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە و بەهۆیانەوە ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان، 30% زیادی کردووە.
13/2/2016
كۆماری ئیسلامی ئێران، گرتهی ڤیدیۆیی گریانی سهربازێكی ئهمهریكای بڵاوكردهوه، كه لهلایهن ئێرانهوه دهستهبهركرابوو، ئهمهریكاش ئیدانهی ئهو كاره دهكات.
بە گوێرەی راپۆرتێكی كهناڵی تەلەفزیۆنی "فاكس نیوز"، رۆژی پێنجشەممە ھاوكات لەگەڵ ساڵیادی دامەزراندنی كۆماری ئیسلامیی ئێران، كوین ستیڤانز، گوتەبێژی ھێزی دەریایی ئەمریكا، سەبارەت بە دەستبەسەركردنی 10 سەربازی ئەمریكا لەلایهن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە و بڵاوكردنەوەی گرتەی ڤیدیۆیی ئەو سەربازانە گوتی: "دەستبەسەركردنی سەربازە ئەمریكییەكان لەلایەن ئێرانەوە، بە سووكایەتی دەزانێن و قبووڵی ناكەین".
ستیڤانز گوتیشی: "بەگوێرەی رێوشوێنی ھێزی دەریایی، پێویست بوو ئێران یارمەتی سەربازەكانی ئێمە بدات و كێشە تەكنییكییەكانی بۆ چارەسەر كردبان".
دەستبەسەركردنی 10 سەربازیی ھێزی دەریایی ئەمهریكا, دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای مانگی یەكی ئەمساڵ كە دوو كهشتی ھێزی دەریایی ئەمریكا سنووری ئاوی ئێرانیان بەزاند.
ھەر زوو ئەمهریكا رایگەیاند: "ئەو رووداوە بە ھۆی كێشەی تەكنیكییەوە بووە"، ئێرانیش ئەو گوتەیەی بەرپرسانی ئەمهریكاى پشتڕاست كردەوە.
ئەو كات تەلەڤزیۆنی ئێران چەند گرتەیەكی ڤیدیۆیی لەو سەربازە ئەمریكییانه بڵاوكردەوە, كە كەوتبوونە سەر ئەژنۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، جۆن كيری, لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەممەد جەواد زەریف، ھاوتایی ئێرانیيهكهی، ناڕەزایەتی خۆی لەو كردەوەیەی ئێران دەربڕی.
ئەوە لە كاتێكدایە، تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران، رۆژی ساڵوەگەڕی دامەزراندنی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ڤیدیۆیەكی لەو رووداوە بڵاوكردووەتەوە كە تێدا یەكێك لە سەربازە ئەمریكییەكان دەگری.
پێشتر شارەزایانی یاسای ئاوی ئێودەوڵەتی ئەمریكا، جەختیان لەسەر ئەوە كردبووەوە، كۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەستبەسەركردنی ئەو سەربازانە، یاسای نێودەوڵەتیی پێشێل كردووە.
وێڕای ئەوەی سوپای پاسدارانی ئێران ھەڕەشەی بڵاوكردنەوەی گرتەی ڤیدیۆیی زیاتری لەو سەربازە ئەمریكییانە كردبوو، رێبەری كۆماری عەلی خامەنەئی, ئیسلامیی ئێران، بە بۆنەی دەستبەسەركردنی ئەو سەربازە ئەمریكییانە، میدالیای سەركەوتنی بە فەرماندەی ھێزی دەریایی ئێران بەخشی.
13/2/2016
مەخمور-KDP.info- بەرپرسی میحوەریی مەخموور دەربارەی ھاتنی ھێزێکی عێراقی بۆ مەخموور هەواڵی پێداین کە ئێستا ئەم هێزەی عێراق بەڕێوەن بۆ مەخموور و، بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدایە.
ماوەیەکە زۆر باس لە کۆنترۆڵکردنەوەی شاری مووسڵ دەکرێت و مێدیاکان باس لە ھاتنی سوپایەکی گەورەی عێراقی دەکەن بۆ ئازادکردنەوەیی مووسڵ لە دەستی گروپی توندڕەویی داعش، سەبارەت بەھاتنی ئەو ھێزە، بەرپرسی میحموری مەخموور (نەجات عەلی) بەماڵپەڕیی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەو ھێزەی چەند رۆژێکە لە سایتە کۆمەڵایەتییەکانەوە باس لە ھاتنیان دەکەن بۆ سنووری مەخموور کە رێکەوتنێک ھەیە لە نێوان سوپایی عێراقی و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان شوێنەکانیان ئامادەکراون ئێستا بەشێکیان لە ڕێگان بەرەو مەخموور بۆ ئازادکردنەوەی مووسڵ لە ژێردەستی رێکخراویی ئیسڵامی توندڕەویی داعش".
12/2/2016
مەخمور-KDP.info- بەرپرسی میحوەریی مەخموور دەربارەی ھاتنی ھێزێکی عێراقی بۆ مەخموور هەواڵی پێداین کە ئێستا ئەم هێزەی عێراق بەڕێوەن بۆ مەخموور و، بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدایە.
ماوەیەکە زۆر باس لە کۆنترۆڵکردنەوەی شاری مووسڵ دەکرێت و مێدیاکان باس لە ھاتنی سوپایەکی گەورەی عێراقی دەکەن بۆ ئازادکردنەوەیی مووسڵ لە دەستی گروپی توندڕەویی داعش، سەبارەت بەھاتنی ئەو ھێزە، بەرپرسی میحموری مەخموور (نەجات عەلی) بەماڵپەڕیی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەو ھێزەی چەند رۆژێکە لە سایتە کۆمەڵایەتییەکانەوە باس لە ھاتنیان دەکەن بۆ سنووری مەخموور کە رێکەوتنێک ھەیە لە نێوان سوپایی عێراقی و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان شوێنەکانیان ئامادەکراون ئێستا بەشێکیان لە ڕێگان بەرەو مەخموور بۆ ئازادکردنەوەی مووسڵ لە ژێردەستی رێکخراویی ئیسڵامی توندڕەویی داعش".
12/2/2016
دوای سازكردنی كۆنگرهی شازدهیهمی حزبی دیموكراتی كوردستان، ئێستا ھیوای یەكگرتنەوەی دیموكراتەكانی رۆژههڵاتی كوردستان لە ھەموو كات بەھێزتربووه و به گوێرهی زانیارییهكانی كوردستان 24 حزبی دیمۆكراتی كوردستان ھەموو بەربەستەكانی یەكگرتنەوەی لابردووە.
حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانیش بە ئەنجامی كۆنگرەكەی حزبی دیموكراتی كوردستان رازییە و بەم زووانەش گفتوگۆكان دەستپێدەكەنەوە.
ئەگهرچی زۆر كەس پێ وابوو ئەو كۆنگرەیە ھەوڵەكانی یەكگرتنەوە دیموكراتەكانی پەك خستووە، بەڵام كەمیش نین ئەو كەسانەی وەك دوا كۆنگرەی جیای دیموكراتەكان سەیری دەكەن و لە قسەكانی سكرتێری حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانەوە دیارە كە چاوەڕێی پەیامە گرنگەكە لەو لابووە.
12/2/2016
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دوایین هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی پەکەکە و یەپەگە ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت، ”پێشوازیی لە هەر زانیارییەک دەکەین“.
’مارک تۆنەر“، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ـی باڵی سەربازیی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) تواناکانی لە شەڕی رێکخراوی توندڕەوی داعش چڕکردووەتەوە و ”پشتگیریی ئەو هەوڵەیان دەکەین“.
بە ئاماژەکردن بە گوتەکانی ”رەجەب تەیب ئەردۆغان“، سەرۆک کۆماری تورکیا کردووە، کە رایگەیاندبوو، ”ئەمریکا جیاوازی ناکات لە نێوان لایەنەکانی ناوچەکەدا و نەیتوانیوە بیانناسێت، بۆیە ناوچەکە لەنێو خوێندایە“، مارک تۆنەر رایگەیاندووە، کە هەرچەندە ئەمریکا و تورکیا هاوپەیمانی یەکترن و بەردەوام دیداری ”جددی و گرنگ“ ئەنجام دەدرێت و لەو نیگەرانییانەی تورکیاش لەبارەی پەکەکە تێدەگەن، بەڵام ”لەبارەی یەپەگەوە ھاوڕانین".
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وێڕای هیواخواستن بەوەی کێشەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ چارەسەر بکرێن، داوای لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ش کردووە، کە چالاکییە سەربازییەکانیان لە دژی حکوومەت و سوپای تورکیا بووەستێنن، چونکە ”بەرپرسانی تورکیا مافی وەڵامدانەوەی هێرشەکانیان هەیە“.
مارک تۆنەر رەتیکردووەتەوە ئاگاداری ئەوە بێت، کە تورکیا بەڵگەنامەی بوونی پەیوەندیی پەکەکە و یەپەگەی داوەتە بەرپرسانی تورکیا و رایگەیاندووە، ”بەردەوام لەگەڵ تورکیا لەپەیوەندیداین. بەخۆشحاڵییەوە پێشوازی لەھەر زانیارییەکی نوێ دەکەین“.
یەپەگە رێکخراوێکی چەکداریی ئاپۆچییە و سەر بە پەیەدەیە، پەیەدەش باڵی پەکەکەیە لە کوردستانی رۆژئاوا و لەژێر کاریگەریی ”عەبدوڵڵا ئۆجەلان“، بەرنامە سیاسەتەکانیان دادەڕێژن.
11/2/2016
سەرکردەیەکی رێکخراوی توندڕەوی داعش، فەرمانی پاشەکشەکردن بە چەکدارانی رێکخراوەکەی دەکات و رایدەگەیەنێت، دەبێ لە کوردەکان، عێراق و سوریا دوورکەونەوە.
”ئەبو قوتەیبە ئەلعەدنانی“، بەرپرسی دیوانی خەلافەتی رێکخراوەکە لە راگەیەنداراوێکدا، رایدەگەیەنێت، کە خاکی کوردستانی باشوور و رۆژئاوا، سوریا و عێراق بوونەتە بەربەست لەبەردەم ”جیهاد“ـەکەیان و شایانی ئەو هەموو ”قوربانییە“ نین.
ئەبو قوتەیبە هەروەها فەرمان بە چەکدارانی رێکخراوەکەی دەکا، کە لەو ناوچانە بکشێنەوە و روو لە شاری سێرت لە لیبیا بکەن، ”برایانمان لە لیبیا بارەگایان بۆ دابین کردووین“.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا، ئەو سەرکردەیەی داعش دان بەوە دەنێت، کە هەندێک لایەن پێشتر هاوکارییان دەکردن و لەگەڵ توندتربوونی هێرشەکانی فڕۆکە ئاسمانییەکان و پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکی نێودەوڵەتی لە دژیان، پشتگیریی ئەو لایەنانەیان لەدەستداوە.
زۆرینەی چەکدارانی داعش خەڵکی وڵاتانی باکووری ئەفریقیان، بە تایبەت وڵاتانی لیبیا، تونس، مەغریبی عەرەبی و جەزائیر، وێڕای چەکدارە بیانییەکانی داعش، کە زۆرینەیان خەڵکی چیچانن.
دوای راگەیاندنی خەلافەتی داعش، چەند گرووپێکی توندڕەوی لیبیا لە شاری سێرت و دەوروبەری، خۆیان وەک بەشێک لە داعش ناساند و بەیعەتیان بە ”ئەبوبەکر بەغدادی“ی خەلیفەی داعش دا.
دوای هێرشی داعش بۆ سەر کوردستانی باشوور، هێزی پێشمەرگە توانیویەتی لە سەر خاکەکەی شکست بەو چەکدارانە بهێنێت و زۆربەی ناوچە داگیرکراوەکانیشی رزگار کردووەتەوە و بەرپرسانی باڵای جیهانیش ئاماژە بەوە دەکەن، کە پێشمەرگە تاکە هێزی زەمینیی سەرکەوتووە لە دژی ئەو رێکخراوە.
11/2/2016
ئهمهریكا-KDP.info- (هێمن ههورامی) دهڵێت، چونكه حكوومهت به ههڵبژاردن پێك هاتووه، بۆیه ناكرێ ههر به قسه بڕوات، بهڵام دهبێ دەکرێت حکوومەت هەڵبوەشێنرێتەوە، ئەندامانی پەرلەمان دەست لە کار بکێشینەوە و داوای هەڵبژاردنێکی تازە بکەین و، کێ بردیەوە پیرۆزی بێت و با حکوومەت پێکبهێنێت.
لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان (هێمن هەورامی) چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا ئەنجام دا و تێیدا لەسەر دواپەرەسەندن سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەکانی کوردستان و پێگەی کوردستان لە هاوکێشە ناوچەییەکان و ئامانجی سەردانەکەی بۆ ئەمەریکا خستەڕوو.
(هەوارمی) لەو دیمانەیەدا باسی لە قەیرانی سیاسی و دارایی هەرێمی کوردستان لە نێوەندی ناکۆکییە سیاسیەکانی نێوان لایەنە سیاسیەکانی هەرێم کرد و ئاماژەشی بەوەدا کە پێویستە هۆکاری هەریەک لەم قەیرانانە بزانرێت و هەروەها بە قسە نابێت حکوومەت بڕوات و، چونكه خۆی بە هەڵبژاردن پێكهێندراوه و بە کودەتا نهبووه.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دەڵێت: "دەکرێت حکوومەت هەڵبوەشێنرێتەوە، ئەندامانی پەرلەمان دەست لە کار بکێشینەوە و داوای هەڵبژاردنێکی تازە بکەین و، کێ بردیەوە پیرۆزی بێت و با حکوومەت پێکبهێنێت."
(هێمن هەورامی) ئاماژەشی دا ،کە پارتی دیموکراتی کوردستان براوەی یەکەمی هەڵبژاردن بووە و هێندەی قەبارەی خۆی بەرپرسیارێتیی ئەم ڕەوشەی هەرێمی لەسەرە و، هەر لایەنێکی تریش بەپێی قەبارەی خۆی و نابێت هیچ لایەنێک لە بەرپرسیارێتی رابکات.
(هەورامی) جهختی كردهوه، کە بە تۆمەتبارکردنی یەکتر و بە ڕاکردن لە بەرپرسیارێتی ئەم کێشانە چارەسەر ناکرێن، بەڵکو بە بڕیاردان دەکرێ لەسەر ئەوەی ئێستا کوردستان لە چ قۆناغێکدایە و، پێویستی بە چ چارەسەرێک هەیە و ئایا بەرەو کوێ بڕۆین؟ بەرەو سەربەخۆیی؟ ئەمەش پێویستی بە زەوینەسازی و یەکڕیزیی هەیە.
بەپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی ئاماژەیشی دا، هەرێم بەشێکە لە جەمسەربەندیی سیاسیی ناوچەکە، بەڵام هەرگیز نابێتە بەشێک لە جەمسەربەندیی ئایینزایی لە ناوچەکەدا و، کورد نابێتە بەشێک لە جەمسەربەندیی تورکیا لەسەر بنەمای ئایینزایی دژی ئێران و ناشبێتە بەشێک لە جەمسەربەندیی شیعە لەگەڵ ئێران دژی عەرەبستانی سعوودیا و تورکیا.
11/2/2016
پاش چوار رۆژ کاری بەردەوام، وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەمە 16یەمین کۆنگرەی حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) کۆتایی بە کارەکانی خۆی بهێنێ .
بەپێی ئەو هەواڵ و زانیارییانەی کە بڵاو کراونەتەوە و ماڵپەڕی سەرەکیی حدکیش پشتڕاستی کردووەتەوە، دیسان "خالید عەزیزی" سکرتێری پێشوو لەلایەن ئەندامانی کۆنگرەوە بە کۆی دەنگ وەک سکرتێر هەڵبژێردراوەتەوە و کاروباری کۆنگرە ئەمڕۆ چوارشەممە کتاییان پێدێت.
وەک نەریتی پێشووی کۆنگرەکانی حیزبی دیموکرات، جاران سکرتیر لەلایەن ئەندامانی رێبەریی هەڵبژێردراوەوە دەستنیشان دەکرا، بەڵام لەم کۆنگرەیەدا لەلایەن ئەندامانی کۆنگرەوەهەڵبژێردراوە.
رۆژی سێشەممە، کۆنگرە بەندی دوو خول سکرتێری لادا و رێگەی بۆ خالید عەزیزی خۆشکرد تا خۆی بۆ سکرتێری هەڵبژێرێتەوە.
لە ماددەی شازدەی بڕگەی پێنجەمی پەیڕەوی ناوخۆی حیزبی دیموکراتی کوردستاندا هاتبوو کە "هـــیچ کـــەس زیـــاتر لـــه دوو دەورەی بـــه دوای یـــەکدا وەک سکرتێری گشتی هەڵنابژێردرێ".
هەر لە چوارەم رۆژی کۆنگرەدا، کۆنگرەی 16ی حیزبی دیموکراتی کوردستان کە خۆی بەرهەمی دابڕانی ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆمیتە ناوەندی و سەرکردایەتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانە، دابڕانەکانی پێشووی ریزەکانی دیموکراتی وەکو بەشێک لە مێژووی حیزبی دیموکرات بە فەرمی ناساند.
بە گوێرەی زانیارییەکان کۆنگرەی 16 دیسان دەنگی متمانەی بە زۆرینەی ئەندامانی رێبەریی کۆنگرەی 15 داوە و دیسان وەک رێبەرایەتیی نوێی حدک هەڵبژێردراونەتەوە.
ئەو حیزبە تا ئێستا 3 جار ( لە كۆنگرەی 4، 8 و 13) رووبەڕووی دابڕان و پارچەبوون بووە و دواتر وەك یەكگرتنەوە یان گەڕانەوەی كەسەكان، ریزەكانی یەكخستووەتەوە.
دوایین دابڕانی حیزب لە 06/12/2006 بوو کە بەشێک لە ئەندامانی رێبەری و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی (کەمینەی کۆمیتەی ناوەندی کۆنگرەی 13)ی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە دەرکردنی بەیاننامەیەک جیابوونەوەی خۆیان لە زۆرینەی کۆمیتە ناوەندی حیزبی دیموکرات راگەیاند و دواتر بەناوی "حیزبی دیموکراتی کوردستان" درێژەیان بە کاری سیاسییان دا و ئەمە سێیەمین کۆنگرەیە کە دوای جیابوونەوە لە حدکا دەیبەستن.
هەتا ئیستا بەیاننامەی کۆتایی کۆمیتەی ناوەندیی نوێی هەڵبژێردراوی کۆنگرەی 16 بڵاو نەکراوەتەوە و ئەو بڕیار و راسپاردانەی کە دراون، هەتا ئێستا دیار نین.
پێش کۆنگرە حداک پەیامێکی بۆ خالید عەزیزی و ئەندامانی کۆنگرە نارد و حدکیش رایگەیاند بە ئەرێنیەوە لەم پەیامە دەروانن و لە کۆنگرە دەیخەنە بەرباس.
10/2/2016
بەپێی ئەو هەواڵ و زانیارییەنای کە بلاو کرداونەتەوە دادگای کۆماری ئیسلامی لە سەقز، چالاکوانێکی کرێکاری کوردی بە ناوی "عوسمان ئیسماعیلی" بە تۆمەتی ""پرۆپاگەندا لەدژی حکوومەتی ئێران و بە قازانجی پارت و لایەنە دژەبەرەکانی کۆماری ئیسلامی بە یەک ساڵ زیندانی هەڵپەسێران سزا داوە.
"عوسمان ئیسماعیلی بەهاری ساڵی 2015 لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراصث و دوای 12 ڕۆژ لێکۆڵینەوە لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیتلاعات، بە دانانی بارمتەی 72 ملیۆن تمەن بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
ئەو چالاکە کرێکارییە کوردە دواتر لە لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری سەقز بە سەرۆکایەتی قازی سەید جەعفەر ڕەحیمی، دادگایی کرا و بە تاوانی پڕۆپاگەندە لەدژی ڕژێم و بە قازانجی حیزب و لایەنە کوردەکانی دژەبەرەکانی کۆماری ئیسلامی، هەروەها ئەندامەتی لە یەکێک لە پارتە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی سزای یەک ساڵ زیندانی هەڵپەێراوی بۆ بڕایەوە.
لە دادگای پێداچوونەوەدا ئەندامەتی حیزبێکی دژبەری کۆماری ئیسلامی لەسەر سڕایەوە، بەڵام بە تاوانی پرۆپاگەندا بە دژی ڕژێم و بە قازانجی حیزب و لایەنە دژەبەرەکانی کۆماری ئیسلامی، مەحکووم کرا.
"سزای هەڵپەسێران" لە یاسای سزای کۆماری ئیسلامیدا بەو واتایەیە کە ئەگەر تۆمەتبار لە ماوەی یەک ساڵدا دیسان ئەو کارانە دووپات بکاتەوە، ئەو سزایەیە بەسەدا دەسپێت.
10/2/2016
بڕیارە “مەسعود بارزانی”، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەشداری لە كۆنگرەی ئاسایشی میونیخ لە ئەڵمانیا بكات و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەورووپی و ئەمەریكی كۆببێتەوە.
سەرچاوەیەكی باڵا، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە (10-2-2016)، بەرەو وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێ بکەوێت، بە مەبەستی بەشداریكردنی لە كۆنگرەی ئاسایشی میونیخ كە تێدا ژمارەیەكی زۆری سەركردەكانی جیهان بەشدار دەبن.
سەرچاوەكە ڕاشیگەیاند كە سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی كۆنگرەكەدا دیدار و كۆبوونەوەی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەمریكی و ئەورووپی دەبێت و تێیدا پرسی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و سەركەوتنەكانی پێشمەرگە باس دەكات.
هەر لەو دیدارانەدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەوڵ بۆ زیاتکردنی هاوکارییەکانی وڵاتان بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان هەرێمی کوردستان لە پرسی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەدات.
بەپێی زانیارییەکان، لەو کۆنگرەیەدا، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و ژمارەیەک زۆر لە گەورەبەرپرسانی جیهان بەشداری دەکەن.
10/2/2016
دهزگای ههواڵگری ئهمریكا ئهوهی ڕاگهیاند كهئهگهری بههێز ههیه لهسهر ئهوهی جهنگی سارد لهنێوان ڕووسیا و ئهمریكادا سهرههڵبداتهوه. لهكاتێكدا ڕووسیا لهههوڵدایه بۆ ئهوهی خۆی وهك زلهێزێكی جیهانی نیشان بدات.
بهڕێوهبهری دهزگای ههواڵگری ناوهندی ئهمریكا، ئهمڕۆ لهلێدوانێكدا جهختی لهوه كردهوه كهئهگهری بههێز ههیه بۆ ئهوهی بهجۆرێك لهجۆرهكان جهنگی سارد لهنێوان ئهمریكا و ڕووسیادا دووباره ببێتهوه. چونكه ڕووسیا پێداگره لهسهر ئهوهی بهرگری له پێگهی خۆی بكات وهك زلهێزێك.
"جیمس كلابهر" لهبهردهم ئهندامانی لیژنهی هێزه چهكدارهكانی ئهنجومهنی پیراندا باسی لهژمارهیهك كاری دوژمنكارانه كرد كه ڕووسیا پێیان ههستاوه، تاكو وهك زلهێز خۆیان نیشان بدهن. بۆیه لهوانهیه ئهو كارانه بهردهوام بن، ئێمهش خۆمان لهبهردهم شهڕێكی ساردی تردا ببینینهوه.
كلابهر گوتیشی: " ڕووسیا نیگهرانه لهئهگهری پوچهڵ بوونهوهی ئهو ههڕهشهیهوه كه چهكه ئهتۆمییهكانی دروستی دهكهن لهسهر ڕۆژئاوا، بههۆی تۆڕی بهرگری موشهكییهوه كهئهمریكا لهئهورووپادا دایدهمهزرێنێت".
ههروهها گوتی: ههست دهكهم ڕووسهكان ههست بهنیگهرانییهكی گهوره دهكهن لهبهرانبهر پهیمانی ناتۆدا، بۆیه زۆرێك لهو كاره دوژمنكارییانهی دهیكهن، هۆكاری زۆری ههیه، لهوانه دانانی دهوڵهتهكهیان لهڕیزی زلهێزهكاندا. یان دروستكردنی وێنهیهك بۆ خۆیان وهك هاوشانی ئهمریكابن. ئهوهش وادهكات پێ بخهینه ناو قۆناغێكی تازهی شهڕی ساردهوه".
10/2/2016
هاوڕێیانی بهڕێز و خۆشهویستم:
ئاژانسی پاراستن لهڕێگای كۆكردنهوهی زانیاری له سهر تیرۆریستان و ئهنجامدانی جۆرهها چالاكی ههواڵگری نهێنی سهركهوتووانه دژ به تیرۆریستان ههمیشه له خزمهتی پاراستنی ئاسایشی كوردستان و كوردستانیانی دابووه و بەردەوامە ، له هەمانکاتیشدا هەوڵی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری ئەمنی و زیادکردنی ڕۆشهنبیری ئهمنی داوه ، هاوكاری كردن و پاڵپشتی هاووڵاتیان و دانیشتوانی ههرێمی كوردستانیشی لهگهڵ دامهزراوه ئهمنی و ههواڵگرییهكان به فاكتهرێكی گرنگی سهقامگیری و ئاسایشی ههرێم ئەژمارکردوە، ههر لهو سۆنگهیهوهش به بڵاوكردنهوهی بڕۆشێری (نا بۆ تیرۆر) کە لە خوارهوه دانراوە ، ئاراستهی خوشك و برایانی ئاواره و پهنابهری دانیشتوی ههرێمی كوردستان كراوه و به زمانی كوردی و عهرهبی لەلایەن ئاژانسی پاراستن بڵاو كراوهتهوه ، ئەو بڕۆشیرە داوای هاوكاری له هەموو ئەو مێوان و ئاوارە و پەنابەرە خۆشهویستانه دهكات كه به ناردن و پێدانی زانیاری له سهر تیرۆریستان هاوكاری دامهزراوه ئهمنی و ههواڵگرییهكانی ههرێمی كوردستان بكهن و لەو ڕیگەیەشەوە ژیانی خۆیان و ئازیزانیان و كوردستانیان بپارێزن ، ههروهها داوا له خوشك و برایانی عهرهبی ئاوارهی دانیشتوی ههرێم دهكات سیستمی سیاسی عێراق وهكو ئێستا له شێوهی فیدڕالی بمێنێتهوه یاخود لە ئایندەدا بهرژهوهندی ههردوو نهتهوهی عهڕهب و كورد وا بخوازێت کە دوو سیستەمی جیا له یهكتریان ههبێت و جوداببنەوە ،بەهیچ شێوەیەک نابێت ڕێگه بدرێت هزری توندرهوهی تیرۆر له یهكترمان دور بخهنهوه .
هیوادارم ئێوهی بهڕێزیش به وردی بیخوێننهوه و ئهركی بڵاوكردنهوهی بكێشن و بهوشێوهیهش بهشداری زیاتر بكهن له شهڕی دژ به تیرۆر و تیرۆریستان ، چونكه (شهری دژ به تیرۆر و توندرهوهی پێویستی به بهشداری ههمووانه).
نهزههت حالی
بەپێی نووسراوێکی فەرمانگەی پێوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کە ئاماژەی بە روونکردنەوەی کونسوڵخانەی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان کراوە و لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ دەرچووە، حکوومەتی تورکیا لە رۆژی ٥ی کانوونی دووەم جگە لە ڤیزەی ئۆنلاین ھەموو جۆرە ڤیزایەکی تری راگرتووە و نابێ سەردانی کونسوڵخانەی تورکیا لە نوێنەرایەتیەکان بکرێت.
وەک لە نووسراوەکە ھێمای بۆ کراوە. تەنھا لە رێگەی لینکی www.visagov.tr دەتواندرێت دوای وەرگرتنی ڤیزا بکرێت، ھەروەکو ئاماژە بەوەش کراوە سەبارەت بە جۆرەکانی ڤیزا ھەموو زانیاریەکی پێویست لەم لینکە ھاتووە http://mfa.gov.tr/viza-genel-bilgiler.tr.mfa.
عەبدولسلام رەشید بەرپرسی پێوەندییەکانی کۆماری تورکیا لە نووسراوێکدا کە لە ١١ی ١ی ٢٠١٦ بۆ فەرمانگەی پێوەندییەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستانی ناردووە و کۆپیەکی نووسراوەکە دەست (باس) کەوتووە، ھێمای بۆ ئەوە کردووە کە جگە لە ڤیزای ئەلیکترۆنی، ھەموو جۆرە ڤیزایەکی تر راگیراوە.
ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کورستان لە ٢٦ی ١ی ٢٠١٦ وردەکاریی راگرتنی ڤیزای تورکیای بۆ دامودەزگاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ناردووە و بۆیانی روون کردووەتەوە.
بەر لەو بڕیارە، پێشووتر کونسوڵخانەی گشتیی تورکیا لە ھەولێر، رۆژانە ٣٠٠ ڤیزای بە ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان دەدا.
تانژۆ بیلگیچ گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رۆژی ٥ی شوبات ٢٠١٦ بە ئاژانسی ئەنادۆڵی راگەیاند، لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی کۆچی قاچاغی ھاووڵاتییانی عێراق، گۆڕانکاری لە سیستمی پێدانی ڤیزە بە ھاووڵاتییانی عێراقی ئەنجام دراوە و بەو پێیەش پێدانی ڤیزە لەسەر سنوور لە رێگەی مۆرەوە، ھەڵدەگیرێت.
تانژۆ بیلگیچ ئاماژەی بەوە کردووە، پێشتر ھاووڵاتییانی عێراق و تورکیاش لە کاتی سەردانیاندا بۆ وڵاتانی یەکتر، پێویستیان بە ڤیزە ھەبووە، لە رێگەی ئەم سیستمە نوێیەوە تەنھا ژمارەیەک گۆڕانکاری لە سیستمی پێدانی ڤیزەدا ئەنجام دراوە و جەختی لەوە کردووەتەوە، ئەو گۆڕانکارییانە لە پێدانی ڤیزەدا لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاساییدایە کە لەلایەن تورکیاوە گیراوەتە بەر.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ھەروەھا رای گەیاندووە، ھاووڵاتییانی عێراقی بۆ ئەوەی بتوانن ڤیزەی ئەلیکترۆنیی وەربگرن، ”پێویستە ڤیزەیەکی ماوە بەسەرنەچوو یاخود مۆڵەتی مانەوەیان لە شنگن، ئەمریکا، بەریتانیا یان ئێرلەندا ھەبێت. ئەو عێراقییانەی کە ئەم مەرجانەیان تێدا نییە، پێویستە لە رێگەی ئینتەرنێتەوە داواکاریی وەرگرتنی ڤیزە پڕ بکەنەوە و دوای ئەوەش لە رێگەی ئەو ڤیزەیەوە، کە لە نوێنەرایەتییەکانی دەرەوەمان بۆیان دەکرێت، دەتوانن سەردانی تورکیا بکەن''.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە وەڵامەکەیدا باسی لەوەش کردووە ھاتنە ناوەوە بۆ تورکیا لە رێگەی دەروازەی سنووریی خاپور - شرناخەوە، بە ھەمان شێوە ”پێویستیی بە وەرگرتنی ڤیزەیە لە نوێنەرایەتییەکانمان لە دەرەوە و لە رێگەی مۆرەوە نامێنێت“.
زیاتر لە٣٤ وڵات نوێنەرایەتیان لە ھەرێمی کورستان ھەیە کە ١٦ وڵاتیان ڤیزا بە ھاووڵاتیان دەدەن، بەڵام دوای شەری داعش رێوشوێنەکانی پێدانی ڤیزا قورس کراون.
9/2/2016
مەسرور بارزانی رایگهیاند چاوەڕوان دەكەین، كۆمەڵگەی نێودەولەتی رێز لە مافی بڕیاردانی سەربەخۆیی گەلەكەمان بگرن.
لە دیمانەیەكی تایبەتی ناوەندی راگەیاندنی ئهسیۆشێیتت پرێس، مەسرور بارزانی، راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارییەتی ھاریكاری سەربازی و دارایی پێشمەرگەیان لەسەر شانە.
ھەروەھا مەسرور بارزانی، لەبارەی پرسی سەربەخۆیی دهڵێ: سەرەڕای ئەوەی كورد لە ئێستادا سەربەخۆیی راناگەیهنێت، بەڵام مافی خۆیەتی ھاوشێوەی تەواوی گەلانی تری جیھان ئەومافە بەكاربھێنن.
راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایش، ئەوەشی دووپاتكردۆتەوە، سەرەڕای پێنەدانی مووچە، پێشمەرگە لە بەرەكانی پێشەوە رووبەڕووی چهكدارانی داعش بوونەتەوە.
مهسرور بارزانی ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات، كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیاریەتی ھاریكاری سەربازی و دارایی پێشمەرگەیان لەسەر شانە و پێویستە ئەو بەرپرسیاریەتیە جێبەجێبكەن.
10/2/2016