نزیکەی هەفتەیەک دەبێت حەشدی شەعبی بەردەوامە لە هێنانی هێز و چەکی قورس بۆ شارەدێی تازە-ی سەر بە پارێزگای کەرکووک، بەڵام هێزێکی زۆری پێشمەرگە لەو شارەدێیە هەن، بۆیە ئەوان لە هاتنی ئەو هێزە بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی گوندی بەشیر نیگەران نین.
گوندی بەشیر، گوندێکی تورکماننشینە کە شیعە مەزهەبن، گوندەکە ماوەی 2 ساڵە کەوتووەتە ژێر دەسەڵاتی داعش و، هەزار خێزانی دانیشتووی گوندەکەش لەگەڵ هاتنی چەکدارانی داعش بۆ ناوچەکەیان ئاوارەی شاری کەرکووک بوونە، ئەو گوندە نزیکترین شوێنە لە کەرکووک کە هێشتا بەدەستی چەکدارانی داعشەوەیە و کۆنترۆڵ نەکراوەتەوە.
هێزی پێشمەرگە و ئیدارەی کەرکووک لە هاتنی ئەو هێزە بەو چەکە قورسانەوە بۆ شارەدێی تازە ئاگادارن و بە هەماهەنگی ئەوان بووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆری پێشمەرگە لە شارەدێی تازە هەن، بۆیە پێیان وانییە ئەوان ببنە هەڕەشە بۆ سەر کەرکووک.
9/2/2016
ژمارەی ئەو ئەندامانەی سوپای پاسداران کە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن و لە سووریا کوژراون، لانیکەم گەیشتە 10 کەس و هەشت لەوانە خەڵکی پارێزگای کرماشانن. بۆ یەکەمجاریش ئەندامێکی کوردی سوننە مەزهەبی سوپای پاسدارانیش لە سوریا کوژراوە.
لە ساڵانی رابردوودا کە رەوشی ئابووريی لە ئێران باش نەبووە، مووچەی سوپا بۆ خەڵکی کەم داهات سەرنجڕاکێش بووە. لەبەرامبەردا سوپا پێیگوتون، هەر کات و بۆ هەر کوێ کە پێویست بێت، بەڕێ دەکرێن.
وادیارە شوێنی پێویست ئێستا سووریایە. وڵاتێک کە بەگوتەی فەرماندەكانى سوپا لە سووریا، مەیدانی پێکدادانی وڵاتانی ناوچەیی و جیهانییە.
هەر ئەم رۆژانە دوو ئەندامی دیکەی سوپای پاسداران کە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن کوژراون؛ یەکیان خەڵکی ورمێیە. ئەوی دیکەشیان کرماشان. ئەمە هەشتەمین ئەندامی کرماشانی سوپایە، کە لە سووریا کوژراوە.
پێشتر ماڵپەڕە دژبەرەکانی ئێران باسی ناردنی ئەندامانی خەڵکی پیرانشار و مەهاباد بۆ سووریایان کردبوو. دەگوترێت ژمارەیەکیش لە شاری شنۆوە بەڕێکراون. کوژرانی ئەم هاووڵاتییە بۆکانییە، نیشان لە بەربڵاوی ناردنی ئەندامانی کوردی سوننە مەزهەبی سوپا بۆ سوریایە.
ئێران دەڵێت، رۆڵی راوێژکاریی لە سووریادا هەیە. بەڵام بڵاوبوونەوە هەندێ ڤیدیۆی لەمجۆرە، هێزەکانی ئێران لە بەرەی پێشەوەی شەڕ نیشان دەدات.
9/2/2016
میدیاكانی ئێران لە رۆژی یەكشممە 7-2-2016 گرنگیان بە چەند پرسێكی وڵاتەكەیان و ناوچەكە دا، كە گرنگتریان پرسی هەڵبژاردنەكانی ئەو وڵاتە بوو.
شەهیندوخت مۆلاوێردی، جێگری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری ژنان بەراوردێکی کردووە لەنێوان رێژەی بەشداری ژنان لە پەرلەمانی وڵاتانی ناوچەکە و ئێران و دەڵێت، لە پەرلەمانی کوردستانی عێراق، رێژەی بەشداری ژنان 35%ـە، بەڵام لە پەرلەمانی ئێران ناگاتە 3%.
هەمدڵی
دوایین هەواڵەکانی هەڵبژاردن سەبارەت بە بەربژێرە قبووڵکراوەکان، سەردێری رۆژنامەکانی رۆژی یەكشەمەی ئێران بوو، بەڵام رۆژنامەی هەمدڵی لە بابەتێکدا بەشداریی ژنانی لە روانگەی شەهیندوخت مەولاویردییەوە لێکداوەتەوە.
مەولاویردی دەڵێت ژمارەی ژنان لە پەرلەمانی کوردستانی عێراق 35%ـە، لە عێراق 25% و لە لۆیی جەرگەی ئەفغانستان 275، کەچی لە ئێران ناگاتە 3%. بەبڕوای جێگری سەرۆککۆمار بۆ کاروباری ژنان و خێزان کردەوەی ژنانی پەرلەمانتار لە رابردوودا وایکردووە ژنانی ئێرانی متمانەیان بە ژنی پەرلەمانتار بۆ بەرگریکردن لە مافەکانیان نەمێنێ و دەنگ بە پیاوان بدەن.
ئیعتماد
رۆژنامەی ئیعتماد لێدوانێکی محەممەد جەواد لاریجانی سکرتێری مافی مرۆڤی دەزگای دادی ئێران هێناوە، کە باس لە لادان لە رەوتە سیاسییەکانی ئێران‌دا دەکات و دەڵێت: لادان تەنیا تایبەت بە حکومەتە محافزەکارەکەی ئەحمەدی نەژاد نییە، کە هەموو شتێکی بە ئیمام زەمانەوە گرێ دەدا و دەیوت ئیتر پێویستمان بە مەرجەعەکان و زانایان نییە، بەڵکو رەوتی ریفۆرمخوازیش لادەرن کە دەڵێن ئیتر ئیسلام وەڵامدەرەوەی پێویستییەکان نییە و وەک ئەوەیە بتەوێ بە پاسکیل بچیتە سەر مانگ و دەیانەوێت حکومەت بەرەو سیکۆلارلیبراڵ ببەن.
مەردومسالاری
سەروتاری رۆژنامەی مەردومسالاری دەڵێت "لەم رۆژانەدا دڵپەرۆشەکان سازی تازە لێدەدەن و هەر رۆژە و نیگەرانی بابەتێکی نوێن، پێشتر دەیانگوت دانوستاندنە ئەتۆمییەکان بێ ئەنجام دەبن و گەمارۆکان لانابرێن، ئێستاش رۆژێک نیگەرانی گرێبەستە نەوتییەکانن و رۆژێک نیگەرانی کڕینی فڕۆکەی تازەن. هۆی نیگەرانییەکانیشیان روونە.
نووسەری سەروتارەکە دەڵێت "بەڵام ئێستا من خۆشحاڵم کە پاش دە ساڵ وڵاتەکەم گەڕاوەتەوە کۆمەڵگای جیهانی و دەتوانم ژیانی دوور لە سێبەری قورسی بڕیارنامە دژەئێرانییەکان ئەزموون بکەم".
کەیهان
بەڵام راپۆرتی سەرەکیی رۆژنامەی کەیهان پێچەوانەی سەروتارەکەی هەمدڵییە. کەیهان بە سەردێڕی زانین مافی خەڵکە، ئاماژەی بە راپرسییەکی زانکۆی مریلەند و دامەزراوەی ئیرانپۆل کردووە، کە دەڵێت 76%ی ئێرانییەکان لە رێککەوتنی ئەتۆمی رازین، 14% تاڕادەیەک بەدڵیان نییە و 7% بەتووندی دژایەتیی دەکەن.
کەیهان نووسیویەتی ئەوانەی رێککەوتنەکەیان بەدڵە، لەبەر ئەوەیە زانیاریی دروستیان سەبارەت بە رێکەوتنەکە و ئەنجامەکانی بۆ ئابووریی وڵات و گوزەرانی خەڵک نییە و رەنگە روحانی پاش هەڵبژاردنەکان و پاش ئەوەی رەوتەکانی نزیک لە خۆی جێگیر بوون بیەوێت راستییەکان بە خەڵک بڵێت.
جەوان
رۆژنامەی جەوان نووسیویەتی: جێگری شاندی راوێژکارانی رێبەری ئێران بۆ کاروباری سەربازی دەڵێت: ئەگەر ئێران تووشی شەڕێکی دیکە ببێت ئەمجارە وەک پێشوو نابێت و ئێمە هاوکێشەکان دیاری دەکەین. بە گوتەی ئەمیرناسر ئاراستە پاش کۆچی دوایی ئیمام خۆمەینی دەبوو، ئێران نزیکی 11 شەڕی بەسەردا بسەپایە، بەڵام تەدبیری ژیرانەی رێبەر، وڵاتی لەو شەڕانە پاراستووە.
ئاراستە گوتوشیەتی "ئەمریکا ئەگەر لە لاوازبوونی ئێران دڵنیا بووایە، ساتێکیش هێرشکردنە سەر ئێرانی دوانەدەخست".
ئێران
لە هەواڵێکی رۆژنامەی ئێران‌دا هاتووە "پارێزگاری کرماشان رێککەوتنامەیەکی لەگەڵ گرووپێکی سەرمایەدانەری هیندی، کۆری و ئێرانی واژۆ کردووە کە هەشت بڕگەی دامەزراندنی ناوەندەکانی فرۆشتن و پانێلی هەتاوی، دروستکردنی هێزگەی هەتاوی و بادی، دروستکردنی شاری یاری، تەلەفریکی کرماشان، نەخۆشخانە، گەشەپێدانی بواری گەشتیاریی تەندروستی و هاوکاری لە واری نەوت و پیترۆکیمیا لەخۆدەگرێت".
ئەفکار
لە رۆژنامەی ئەفکاردا هاتووە "محەمەدباقر قوربانی سەرۆکی زانکۆی ئازادی ئیسلامیی سنە دەڵێت وانەی زمان و ئەدەبی کوردی کە لەلایەن فەرهەنگستانی زمانی فارسی بۆ زانکۆکانی سنە مۆڵەتی پێدراوە، پێشوازیی زۆری لێکراوە و لە کۆرسی رابردوودا ئەو وانەیە لە زانکۆی ئازاد لە شەش پۆلدا دەگوترایەوە، بەڵام ئێستا بووە بە دە پۆلی 40 کەسی و 400 خوێندکار ئەو وانەیە دەخوێنن".
8/2/2016
ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو ئاماده‌یی خۆی بۆ ناردنی هێزی زه‌مینی بۆ سوریا نیشاندا، به‌مه‌به‌ستی قه‌ڵاچۆكردنی داعش، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌دا كه‌ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.
"ئه‌نوه‌ر قرقاش" وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات، گوتی: " هه‌ڵوێستی ئیمارات نه‌گۆڕه بۆ هاوكاری كردنی ئه‌و هێزانه‌ی شه‌ڕی داعش ده‌كه‌ن. من باسی هه‌زاران سه‌رباز ناكه‌م. باسی هێزێك ده‌كه‌م كه كۆمه‌كی ئه‌و هێزانه بكات كه‌له‌سه‌ر زه‌وی شه‌ڕی داعش ده‌كه‌ن".
گوتیشی: " به‌ڵام پێویسته ئه‌مریكا ڕۆڵی سه‌ركردایه‌تی كردن بگێڕێت".
گوتیشی: " له‌ناوبردنی داعش پێویستی به‌جوڵه‌یه‌كی سیاسییه له‌به‌غدا كهسوننهكان له‌خۆ بگرێت، نه‌ك په‌راوێزیان بخات".
هه‌فته‌ی ڕابردوو سعودیه ئاماده‌یی ده‌ربڕی بۆ ناردنی نزیكه‌ی 150 هه‌زار سه‌رباز بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له‌سوریادا، له‌دوای ئه‌ویش چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی هه‌مان ئاماده‌باشییان ده‌ربڕی
8/2/2016
محەمەد عەلی جەعفەری فەرماندەی پاسەوانی شۆڕشی ئێران ڕایگەیاند هێزی زیاتر ڕەوانەی سوریا ناکەن.
جەعفەری ئەمڕۆ یەکشەممە لە کاتی بەخاکسپاردنی تەرمی جەنەرالێک و چەند چەکدارێکی کوژراوی ئێران لە شەڕەکانی سوریادا وتارێکی خوێندەوە و ئاماژەی بەوەدا کە سەربازەکانیان بەردەوام دەبن لە شەڕکردن لە سوریا، بەڵام شتێکی دانایانە نابێ کە هێزی زیاتر ڕەوانەی سوریا بکەن. بەڵکو تەنها ڕاوێژکاری سەربازیی زیاتر ڕەوانە دەکەن.
شارەزایانی سیاسەتی ئێران ئەو لێدوانەی جەعفەری وەها لێکدەدەنەوە کە ئێران بەهۆی لەدەستدانی ژمارەیەکی گەورەی چەکدارەکانی لە شەڕی سوریادا لە پشتیوانیکردنی ڕژێمی ئەسەد سارد بووەتەوە. بەتایبەتی کە تەنها لە چەند رۆژی ڕابردوودا ١٧ ئەفسەری باڵای ئێرانی بەتەقەی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن لە حەلەب لە سوریا کوژراون.
جەعفەری بۆ دڵدانەوەی خۆی و سوپاکەی ئەوەشی گوت کە عەلی خامەنەیی ڕێبەری باڵای ئێران لە کاتی دیداریدا لەگەڵ بنەماڵەی چەکدارە کوژراوەکاندا پێی گوتوون ئەگەر ئەو ڕۆڵانەی ئێوە نەبوونایە و ئێمە لە سوریادا بەشداری شەڕمان نەکردایە، ئەوا ئێرانیش دەکەوتە ژێر هەڕەشەوە.
8/2/2016
سەرکردەیەکی بزوتنەوەی گۆڕان بەپێچەوانەی زۆرینەی هێزە سیاسییەکانی کوردستان پێی وایە دۆخی هەرێمی کوردستان باش نییە و ئەوەی پێشبینی دەکرێت نایەتەدی و ناکرێ باسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی بکرێت.
تاڤگە ئەحمەد ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لیستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بە ئاژانسە عێراقییەکانی راگەیاندووە کە ڕیفراندۆم و جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە عێراق ئەستەمە، چونکە پێویستی به دانپێدانانی 148 وڵات هه‌یه.
تاڤگه ئه‌حمه‌د ئەوەشی گوتووە "دیاریکردنی چاره‌نووسی هه‌رێمی کوردستان له ڕێگه‌ی ڕیفراندۆمەوە ناکرێ، به‌ڵکو ده‌بێ پرسی ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان و قه‌یرانی ئابووری و کێشه‌کانی دیکه له ڕێگەی ڕێکەوتن له‌گه‌ڵ بەغدا یەکلایی بکرێتەوە".
8/2/2016
بەپێی لێدوانێكی گوتەبێژی دەزگای دادوەریی ئێران لە رۆژانی رابردوودا هەشت چالاكوانی مەدەنی و ئینتەرنێـتی لە سەروبەرندی هەڵبژاردنەكانی ئێران‌دا لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیر كراون.
"موحسنی ئیژەیی" لە دیمانەیەك لەگەڵ تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران‌دا وێڕای پشت‌راست كردنەوەی ئەم هەواڵە گوتی: "ئەو كەسانە بەهۆی لادان لە رێوشوێنەكانی تایبەت بە هەڵبژاردن و سووكایەتی بە كسایەتییەكان" دەستگیر كراون و ئەگەر هەتا ئێستا لەگەڵ كەسانی دیكەش هەڵوێست نەگیراوە، گومان نەكەن كە بەدواداچوونیان بۆ ناكرێت، بەڵكوو هەتا ئێستا لەژێر چاودێریدا دان و بەمزوانە دەستگیر دەكرێن."
لەلایەكی دیكەشەوە بەرپرسی دادگەی پارێزگای تەورێزیش بە دەزگاكانی راگەیاندنی گوتووە: "25 ماڵپەڕ و تۆڕی هەواڵ لەو پارێزگایە بەهۆی سزای هەڵبژاردنەوە داخراون."
ساڵی پاریش هەشت چالاكوانی ئینتەرنێـتی لە ئێران بە تۆمەتی بەكارهێنانی فەیسبووك دەستگیر و سزای درێژخایەنیان بۆ بڕایەوە.
دوای رەتكرانەوە بەربژێری هەڵبژاردنەكان لە ئێران لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان رەخنەیەكی توند رووبەڕووی دەزگای چاودێریی هەڵبژاردنەكانی ئێران و بەتایبەت باڵی بناژۆخوازی ئێران بووەوە.
7/2/2016
نو‌عمان كورتوڵموش جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ گوته‌كانی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی راگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستان دەکات.
كورتوڵموش له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به گوته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ راگەیاندنی سه‌ربه‌خۆیی گوتی "بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی كورد ته‌نها گرووپه‌كانی عێراق و توركیا ناگرێته‌وه".
كورتوڵموش له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی كۆتایی هه‌فته‌ی رۆژنامه‌نووس هاكان چه‌لیك له كه‌ناڵی سی ئێن ئێن توركدا رایگه‌یاند "یه‌كێك له مه‌ترسییه‌كانی ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌یه هه‌وڵ ده‌درێ سه‌رله‌نوێ سیاسه‌ت بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ قۆناخی جه‌نگی سارد".
كورتوڵموش، باسی له‌و رووداوانه كرد له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی ئه‌مریكا و رووسیا له‌سه‌ر سیاسه‌تی جه‌نگی سارد و گوتی "ئه‌گه‌ر وڵاتانی به‌هێز به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا و رووسیا درێژه به جه‌نگی سارد بده‌ن، ئه‌وا ته‌نیا رووبه‌ڕووی قه‌یرانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سووریا نابنه‌وه، به‌ڵكو له‌مه‌ودوا له سه‌رتاسه‌ری جیهان رووبه‌ڕووی شه‌ڕ و پێكدادان ده‌بنه‌وه. راستی ئه‌وه به ئێمه ده‌ڵێت. له‌به‌رئه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌رده‌می جه‌نگی سارد، پێویسته ته‌واوی لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا و رووسیا، كارته‌كانی ده‌ستیان بخه‌نه‌ڕوو بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بنیاتنانه‌وه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. نابێت هیچ لایه‌نێك به چه‌ك و به‌زۆر بۆچوون و سیاسه‌تی خۆی به‌سه‌ر كه‌سدا بسه‌پێنێ".
كورتوڵموش گوتی "كورده‌كان به‌گوێره‌ی دانیشتوان له توركیا، عێراق، ئێران و سووریا ده‌ژین و بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی كوردی خۆی له‌نێو خۆیدا له ململانێدایه".
هەروەها رایگەیاند "پێویسته قسه‌كانی بارزانی وه‌ك گوته‌یه‌كی سیاسی ته‌ماشا بكرێت. راستتر وایه ئه‌مه وه‌ك تیۆری وه‌ربگیرێ. مه‌سعود بارزانی و حكوومه‌ته‌كه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر نزیكیان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه. ده‌زانم كه به‌ڕێز بارزانی هه‌ستیاریی توركیا زۆر له‌نزیكه‌وه ده‌زانێت".
7/2/2016
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، له‌بارەی ده‌ستوه‌ردانی توركیا له بارودۆخی باكووری سوریاوە رایگه‌یاند: "ئه‌و هه‌ڵه‌یەی كه له عیراق روویدا ئه‌وان له سوریا دوباره‌ی ناكهنەوە، جه‌ختی لەوەش کردەوە ئه‌گه‌ر به‌پێی موڵەتی 1ی ئادار توركیا له عیراق بوایە ئەوا دۆخی عیراق بەمشیَوەیەی لێ نەدەهات.
سه‌رۆك كۆماری توركیا پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌ریه‌ك له وڵاتانی شیلی و پیرۆو ئیكوادۆرو سه‌نیگال، له چاوپێكەوتنێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌بارەی دۆخی سوریا و هه‌ڵوێستی وڵاته‌كەی وتی: "من به هاوکارەکانی نزیكی خۆمم وتووه، کە هه‌ر كات گەڕاینەوە توركیا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌بارەی ئهمنیەوە ئەنجام دەدەین و وتووێژ لەباره‌ی چەند بابەتێکی هەستیارەوە دەکەین. بۆئەوەی ئه‌و هه‌ڵه‌یەی کە توركیا له عیراق كردی له سوریا دووباره نەبێتەوە."
ئه‌ردۆغان وتیشی: "من له‌گه‌ڵ موڵه‌تی پهرلهماندابووم لە 1 ئاداری 2003، ئه‌گه‌ر به پێی موڵه‌تی 1ی ئادار توركیا له عیراقدا بوایه، دۆخی عیراق وه‌های لێنەدەهات و له ئه‌نجامدا توركیا له‌سه‌ر مێز ده‌بوو".
ئه‌ردۆغان ئاشكراشیكرد: "پێشتر جۆرج دەبلیو بوش سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له چاوپێكه‌وتنێكدا داوای له من كرد کە سوپای توركیا بچێتە ناو خاكی عیراق، به‌ڵام به‌داخه‌وه من و هاوکارانم نه‌مانتوانی ئه‌و هه‌ڵه‌یه تێپه‌ڕێنین، بەڵام دوای ئەوەی بووم به سه‌رۆك وه‌زیران، دووبارە بوش ئەو داوایەی لێ کردمەوە، بۆیە لە کۆتاییدا لە په‌رله‌مانی توركیا ئەو بڕیارەمان پەسەند کرد کە سوپای توركیا بچێتە ناو خاكی عیراق، بەڵام ئه‌م جاره‌ش كوردەکان له باكوری عیراق رازی نەبوون کە ئێمه بچینە ناو خاکی عیراقەوە.
له 1ی ئاداری 2003 په‌رله‌مانی توركیا بڕیاری بەكارهێنانی خاكی توركیا و چوونی سوپای توركیا وەک هاوپەیمانی ئه‌مریكا بۆ ناو خاكی عیراق و به‌شداریکردنی له شه‌ڕی رزگاركردنی عیراق، په‌سه‌ند نه‌كرد.
ماوەی چەند مانگێکە حکومەتی توركیا هه‌وڵده‌دات له باكووری سوریا، هه‌رێمێكی ئارام دروستبكات و رێگا نادات هێزه كوردیه‌كانی رۆژئاوای كوردستان، ناوچه‌ی نێوان عه‌فرین و كۆبانی كه ناوچه‌ی جەرابلوس و عه‌زاز له‌خۆده‌گرێت رزگار بكات و به هێڵی سوور ناوی ده‌بات، لەئێستاشدا فڕۆكه جهنگیەکانی روسیا ئه‌و ناوچانه بۆردومان ده‌كات و رێگا نادات سوپای توركیا سنووری سوریا ببه‌زێنێت.
7/2/2016
هاوڕێیانی به‌ڕێز و خۆشه‌ویستم:
ئاژانسی پاراستن له‌ڕێگای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له سه‌ر تیرۆریستان و ئه‌نجامدانی جۆره‌ها چالاكی هه‌واڵگری نهێنی سه‌ركه‌وتووانه دژ به تیرۆریستان هه‌میشه له خزمه‌تی پاراستنی ئاسایشی كوردستان و كوردستانیانی دابووه و بەردەوامە ، له هەمانکاتیشدا هەوڵی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری ئەمنی و زیادکردنی ڕۆشه‌نبیری ئه‌منی داوه ، هاوكاری كردن و پاڵپشتی هاووڵاتیان و دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستانیشی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كان به فاكته‌رێكی گرنگی سه‌قامگیری و ئاسایشی هه‌رێم ئەژمارکردوە، هه‌ر له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ش به بڵاوكردنه‌وه‌ی بڕۆشێری (نا بۆ تیرۆر) کە لە خواره‌وه دانراوە ، ئاراسته‌ی خوشك و برایانی ئاواره و په‌نابه‌ری دانیشتوی هه‌رێمی كوردستان كراوه و به زمانی كوردی و عه‌ره‌بی لەلایەن ئاژانسی پاراستن بڵاو كراوه‌ته‌وه ، ئەو بڕۆشیرە داوای هاوكاری له هەموو ئەو مێوان و ئاوارە و پەنابەرە خۆشه‌ویستانه ده‌كات كه به ناردن و پێدانی زانیاری له سه‌ر تیرۆریستان هاوكاری دامه‌زراوه ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و لەو ڕیگەیەشەوە ژیانی خۆیان و ئازیزانیان و كوردستانیان بپارێزن ، هه‌روه‌ها داوا له خوشك و برایانی عه‌ره‌بی ئاواره‌ی دانیشتوی هه‌رێم ده‌كات سیستمی سیاسی عێراق وه‌كو ئێستا له شێوه‌ی فیدڕالی بمێنێته‌وه یاخود لە ئایندەدا به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی عه‌ڕه‌ب و كورد وا بخوازێت کە دوو سیستەمی جیا له یه‌كتریان هه‌بێت و جوداببنەوە ،بەهیچ شێوەیەک نابێت ڕێگه بدرێت هزری توندره‌وه‌ی تیرۆر له یه‌كترمان دور بخه‌نه‌وه . هیوادارم ئێوه‌ی به‌ڕێزیش به وردی بیخوێننه‌وه و ئه‌ركی بڵاوكردنه‌وه‌ی بكێشن و به‌وشێوه‌یه‌ش به‌شداری زیاتر بكه‌ن له شه‌ڕی دژ به تیرۆر و تیرۆریستان ، چونكه (شه‌ری دژ به تیرۆر و توندره‌وه‌ی پێویستی به به‌شداری هه‌مووانه) .
نه‌زهه‌ت حالی
بەرپرسێکی باڵای کانتۆنی جزیرێ لە کوردستانی رۆژئاوا رایدەگەیەنێت، کە ئیدارەی خۆجێی سوورە لەسەر کردنەوەی نوێنەرایەتیی خۆی لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا.
”ئامینە ئۆسێ“، جێگری سەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کانتۆنی جزیرێ بە فرانس پرێسی راگەیاندووە، کە هەوڵی بەدەستهێنانی ”شەرعییەت“ بۆ کانتۆنەکان دەدەن لەسەر ئاستی ناوخۆی سوریا و دەرەوەدا.
ئامینە ئۆسێ ئاماژەی بەوەشکردووە، کە رۆژی 10ـی ئەم مانگە نووسینگەی نوێنەرایەتیی کانتۆنەکان لە شاری مۆسکۆ دەکرێتەوە.
ئەو بەرپرسەی کانتۆنی جزیرێ هەروەها نیازی ئیدارەی خۆجێیی لە کوردستانی رۆژئاوا نیشانداوە لە کردنەوەی نوێنەرایەتییەک لە شاری بەرلین ”لە نزیکترین کاتێکدا“ و ئامادەکارییش بۆ کردنەوەی نوێنەرایەتیی لە واشنتۆن و پاریس کراوە.
نوێنەرایەتییەکان، کە یەکەمیان لە کوردستانی باشوور کرایەوە و دوای سێ رۆژی دیکەش لە مۆسکۆ دووەم نوێنەرایەتی دەکرێتەوە، نوینەرایەتیی هەر سێ کانتۆنی جزیرێ، کۆبانێ و عەفرین دەکەن.
7/2/2016
رۆژی شەممە حیزبی دیموكراتی كوردستان (حدك) لە شاری كۆیە لەژێر ناوی "كۆنگرەی 70 ساڵ تێكۆشان" كار و چالاكییەكانی 16یەمین كۆنگرەی خۆی دەست پێكرد.
لەم بارەوە "مستەفا مەلووودی" جێگری سكرتێری حدك لە لێدوانێكدا لەبارەی هەڵوێستی كۆنگەرە لە بەرانبەر پرسی یەكگرتنەوە بە ئاژانسی (باس‌نیوز)ی راگەیاند: "ئەوەی دۆستی حیزبی دیموكرات بێت، بە وردی چاوی بڕیوەتە ئەم كۆنگرەیە كە ئاخۆ ئەنجام و پرسی یەكگرتنەوەی دیموكراتەكان دەبێتە چی و لەم بارەوەشەوە دۆستانمان لە حیزبی دیموراتی كوردستانی ئێران پەیامێكی زۆر دۆستانەیان بۆ كۆنگرەكەمان ناردووە كەلە جەریانی كاری كۆنگرەدا دەخرێتە بەرباس و كۆنگرەش دەزانێ ئەم پرسە پرسێكی گرنگە بۆ بزووتنەوەی كورد لە رۆژهەڵات لە خەباتی سیاسیی حیزبی دیموكراتدا و پڕۆژەی ئێمەشە و كاری لەسەر دەكەین."
ئئەوەشی بۆ (باس‌نیوز) خستەڕوو: "من لەم بارەوە زۆر خۆشبین و هیوادارم كۆنگرەی ئێمە بە هەستكردن بە بەرپرسیارێتی و دەركی بارودۆخ و رەخنەگرتن لە رابردوو، زەمینەیەكی وا پێكبێنێ كە بتوانێ كە باسی یەكگرتنەوەی دیموكراتەكان بخاتە بەرباس و بتوانین بیگەیەنینە ئەنجام."
لەبارەی باس و بابەتە گەرمەكانی ناو كۆنگرەوە مستەفا مەلوودی گوتیشی: "هەروەك كۆنگرە لە ناوەكەشیدا دیارە ئەم كۆنگرەیە "كۆنگرەی 70 ساڵ تێكۆشان"ی حیزبە و زۆر ئاساییە كە ئاوڕێك لە تێكۆشانی 70 ساڵەی خۆی بداتەوە و لایەنە ئەرێنییەكان زەق بكاتەوە و خاڵە لاوازەكانی كار و تێكۆشانیشی بخاتە بەر رەخنە و هەوڵ بۆ چاك كردنیان بدات و ئەزموونیان لێ وەربگرێت و لە كۆنگرەشدا كار و تێكۆشانی چوار ساڵی رابردوودا تاوتوێ دەكات و بەرنامەی نوێش دادەڕێژێت."
ئەوەشی خستەڕوو: "دروشمی كۆنگرەمان كاركردنە لەسەر خەبات و تێكۆشانی فرە رەهەند و تاقیكردنەوەی شێوازە جیاكانی خەبات و بەتایبەتی جەختكردنەوە لە زیندووكردنەوەی خەباتی خەڵكی كوردستانی رۆژهەڵات و رێكخستنی خەباتی جەماوەری لە هەموو رەهەند و بوارەكان."
لە كۆتاییدا لەبارەی هاوكات بوونی بەستنی كۆنگرە و بەڕێوەچوونی دەیەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران لەبارەی هەڵوێستی كۆنگرە جێگری سكرتێری حدك ئاشكرای كرد: "هەروەك ئاگادارن هەتا ئێستا ئێمە لەبارەی هەڵبژاردنەوە هەڵوێستی فەرمیمان نەگرتووە كە ئاخۆ خەڵك بەشدار بن یان بایكۆت بكەن، ئێمە پێمان وایە لەگەڵ ئەوەی بەربەستی جۆراوجۆر لەبەردەم پرۆسەی هەڵبژاردن لە ئێران هەیە، نە هەڵبژاردن دیموكراتیكە و نە خەڵك دەتوانێ ئازادنە بەشداری بكات، بەڵام ئێمە پێمان وایە خەڵكی رۆژهەڵات دەبێ خەڵكی رۆژهەڵات لە هەموو دەرفەتەكان كەڵك ورەبگرن و هەڵبژاردن لە ئێرانیش سەرەڕای كەموكۆڕییەكانی جۆرێك لە خەبات و تێكۆشانە و ئەگەر دەرفەتێك هەبێت و خەڵك لەوێوە بتوانن قسەی خۆیان بكەن، ئێمە پێمان باشە."
ئاماژەی بەوەش كرد كە "ئەگەر ببینین بەربەستەكان زۆر بوون و هیچ دەرەتارنێك نییە، لەوانەیە هەڵوێسمان بە جۆرێ:ی دیكە بێت، بەڵام هەتا ئێستا هەڵوێستی فەرمیمان رانەگەیاندووە و ئەكەش دەگەڕێتەوە بۆ دوای كۆنگرەی و رێبەرایەتیی هەڵبژێردراوی كۆنگرەی تازە بڕیار دەدات و هەڵوێستی بەشداری یان بایكۆت دەگرێـتەبەر."
7/2/2016
له‌نده‌ن-KDP.info- وه‌ك به‌شێك له پلانه‌كه‌ی بۆ شه‌ڕی دژ به داعش له سووریا، سعوودیا ئێستا خه‌ریكی مه‌شقدانه به سوپایێك، كه ژماره‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته 150هه‌زار سه‌رباز و، زۆرینه سعوودیایی و ڕێژه‌یه‌كیشیان هی سوپای میسڕ، سودان و ئه‌رده‌نن.
به‌گوێره‌ی زانیاریی سه‌رچاوه سعوودیاییه‌كان كه به تۆڕی مێدیایی سی ئێن ئێنیان داوه، وڵاتی مه‌غریبیش پابه‌ندیی خۆی له ره‌وانه‌كردنی هێزێكی سه‌ربازی بۆ چوونه پاڵ توركیا، كوێت و ئیمارات و قه‌ته‌ر داوه؛ چه‌ند حه‌فته‌یه‌كیش ده‌بێ، سعوودیایی و توركه‌كان فه‌رمانده‌یێكی هاوبه‌شیان پێك هێناوه كه وا بڕیاره له باكووری توركیاوه بچنه نێو سووریاوه.
ئه‌و هاوپه‌یمانه‌تییه هاوكات وڵاتانی ئاسیایی وه‌ك، مالیزیا، ئیندۆنیسیا و برونایش له‌خۆ ده‌گرێ كه هاوپه‌یمانه‌تیێكی هاوبه‌شیان پێك هێناوه به‌ڵام هێشتا ڕانه‌گه‌یێندراوه، وه‌هایش جاوه‌روان ده‌كرێ، مالیزیا یه‌كه‌می ئه‌و سێ وڵاته ئاسیاییه بێت كه هێزێكی سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی سعوودیا بكات.
پێشتر سعوودیاییه‌كان گوتبوویان كه ئاسمانه‌هێرشه‌كان به‌بێ هێرشی زه‌وینی ناتوانن داعش تێك بشكێنن، به‌ڵام ئه‌وان به ستراتیژه‌كه‌یاندا چوونه‌وه و وایش جاوه‌ڕێ ده‌كرێ له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگریی هاوپه‌یمانیی ناتۆدا له بڕۆكسل بیخه‌نه به‌ر باسه‌وه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه سعوودیاییه‌كان ده‌ڵێن وه‌ك به‌شێك له هاوپه‌یمانه‌تیی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وان پشتیوانی ئه‌و ئاسمانههێرشانهیهیان كردووه كه داعشیان كردوونه‌ته ئامانج.
سعوودیاییه‌كان وایده‌بینن كه، كاتێك داعش شكست ده‌بات، ئه‌و هێزه هاوبه‌شه‌ی ئه‌وان ئه‌ركه‌كه‌ی هێنانه‌كایه‌ی هاوسه‌نگیی هێزه له گۆڕه‌پانی جه‌نگ و به‌رقه‌راركردنی ئاشتی ده‌بێ.
سعوودیا باوه‌ڕیشی وایه كه مانگی ئازاری دابێ، گونجاوترین كاتی مه‌شقدانه به هێزه سه‌ربازییه‌كه، چونكه ئه‌و پێشبینی ده‌كات كه هێزه‌كانیان به‌م نزیكانه سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن كۆنترۆڵ ده‌كه‌نه‌وه، به‌مه‌یش وایده‌بینن كه پاش ئه‌وه‌ی به‌رگریی حوسییه‌كان لاواز بوو و گورزه ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانیی عاره‌بی به چڕی كاری خۆیان بكه‌ن، سه‌رۆك(عه‌بد ڕه‌به مه‌نسوور هادی) ده‌توانێ ڕكێفی پایته‌خت بگرێته‌وه ده‌ست، ئه‌وكات سعوودیایش بواری زیاتری ده‌بێ تا قورسایی خۆی بباته سووریا.
6/2/2016
بان كی مۆن سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، 34 گروپی چه‌كدار له ناوچه جیاجیاكانی جیهان، به‌یعه‌تیان داوه به رێكخراوی تیرۆریستی داعش، ئاماژه‌ی به به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌ش كرد له‌مساڵدا.
به‌پێی راپۆرتێك كه دوێنێ هه‌ینی ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردووه، بان كی مۆن به‌پێویستی ده‌زانێت وڵاتانی فلیپین و ئۆزبه‌كستان و پاكستان و لیبیا و نه‌یجیریا، خۆیان بۆ ئه‌و هێرشانه ئاماده بكه‌ن كه له‌لایه‌ن گروپه‌كانی سه‌ر به رێكخراوی داعشه‌وه، ئه‌نجام ده‌درێن.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: "به‌رفراوانبوونی ئه‌م دواییه‌ی داعش له خۆرئاوا و باكووری ئه‌فریقا و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باشوور و باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا، بڵابوونه‌وه‌ی خێرای ئه‌و مه‌ترسییه له ماوه‌ی 18 مانگی رابردوودا، ده‌رده‌خات.
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، رێكخراوی داعشی به ده‌وڵه‌مه‌ندترین رێكخراوی تیرۆریست له جیهاندا وه‌سفكرد، ئاماژه‌ی به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و رێكخراوه‌ش كرد بۆ زیاتر له ملیارێك دۆلار له‌و ناوچانه‌ی كۆنترۆڵی كردوون.
6/6/2016
"سێرگی ڕیباكۆف" جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه ئه‌مریكا خۆی بۆ وه‌شاندنی گورزێكی جیهانی ئاماده ده‌كات.
جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه‌به‌هۆی ئه‌و ئاماده‌سازییه‌ی ئه‌مریكاوه وتوێژه‌كانی سنورداركردنی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه.
ڕ یباكۆف گوتی: " ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له شڵه‌قاندنی دۆخی جیهان. له‌ڕێگه‌ی دامه‌زراندنی سیسته‌می به‌رگری موشه‌كیی و، په‌ره‌پێدانی سیسته‌مێكی هێرش به‌رانه‌ی ته‌واوه‌وه".
ئه‌و دیپلۆماته باڵایه‌ی ڕووسیا ده‌شڵێت: " واده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وان له‌ڕێی سزا‌و ئابڵۆقه‌وه ده‌یانه‌وێت لاوازمان بكه‌ن، ئه‌وه‌ش ڕوونادات.به‌ڵام، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داوامان لێده‌كه‌ن وتوێژیان له‌گه‌ڵ بكه‌ین له‌باره‌ی هاوكاری ئاینده‌ییه‌وه بۆ سنورداركردنی چه‌كی ئه‌تۆمی".
هه‌روه‌ها گوتی: " ئه‌وه‌ش ناگونجێت به‌بێ بنه‌ما به‌شداری بكه‌ین، یان به‌پێی بنه‌ما گۆڕاوه‌كانی ئه‌مریكا به‌شداربین".
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا داوای كرد دیدگای ڕووسیا و هه‌موو وڵاتانی خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی ڕه‌چاو بكرێت. چونكه ئێمه هه‌ست به‌نیگه‌رانییه‌كی قووڵ ده‌كه‌ین له‌ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی پێشبڕكێی چه‌ك له بۆشایی ئاسماندا.
٧/٢/٢٠١٦