ئه‌نجێڵا مێركڵى ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانیا له وه‌ڵامى په‌یامى لاوێكى كورد ڕایدەگەێنێت، به‌رده‌وام ده‌بین له پشتیوانى كردنى پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵكى كوردستان له شه‌ڕى دژ به داعش.
له میانى كۆنفرانسى لاوانى ئه‌ڵمانیا كه ڕۆژى 16ى ئۆكتۆبه‌ر له شارى هامبۆرگ به ئاماده‌بوونى نوێنه‌رانى لاوانى ته‌واوى جیهان و كوردستان به‌ڕێوه‌چوو ، ئه‌نجێڵا مێركڵى ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانیا چاوى به فه‌لاح حه‌سه‌نى جێگرى سه‌رۆكى لاوانى دیمو‌كراتى جیهان كه‌وت ، له‌و چاو پێكهوتنهدا جێگرى سه‌رۆكى لاوانى دیمو‌كراتى جیهان و نوێنه‌رى ده‌ره‌وه‌ى لاوانى كوردستان باسى ڕۆڵى پێشمه‌رگه‌ى كرد له شه‌ڕى دژ به ڕێكخراوى توندڕه‌وى ناسراو به ( داعش ) كه له‌و پێناوه‌دا قوربانى له‌برى هه‌موو جیهان داوه .
فه‌لاح حه‌سه‌ن به‌ناوى خه‌ڵكى كوردستان و لاوانه‌وه داواى له مێركڵ كرد پشتیوانى زیاترى خه‌ڵكى كوردستان و پێشمه‌رگه بكه‌ن له‌شه‌ڕى دژ به ( داعش ) ، هاوكات هاوكارى مرۆیى بگه‌یننه ئه‌و هه‌زاران ئاواره‌ى له ترسى تیرۆر ماڵ و حاڵى خۆیان له ناوچه‌كانى ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى ( داعش ) جێهێشتوه‌و ڕوویان له هه‌رێمى كوردستان كردووه .
ئه‌نجێڵا مێركڵ له وه‌ڵامى فه‌لاح حه‌سه‌نى لاوى كورد گوتى :” ئێمه ئاگادارین چۆن قاره‌مانانه ده‌جه‌نگن دژى تیرۆریستانى داعش ، به بارودۆخێكى زۆر هه‌ستیار و زه‌حمه‌ت تێده‌په‌ڕن ، بۆیه ئێمه هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئێوه‌ین .
دواتر فه‌لاح حه‌سه‌ن به‌ناوى لاوانى كوردستان دیاریه‌كى پێشكه‌ش به ئه‌نجێڵا مێركڵى ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانیا كرد و سوپاسى ئه‌و پشتیوانیه‌ى كرد كه له گه‌لى كورد و پێشمه‌رگه‌ى ده‌كات .
19/10/2015
کاندیدێکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا رایگەیاندووە، کە پێویست ناکات ئەمریکا هەوڵی لەسەرکار لادانی بەشار ئەسەد لە سەرۆکایەتیی سوریا بدات.
تید کرۆز، کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، کە بڕیارە لە ساڵی 2017 ئەنجامبدرێت، لە چاوپێکەوتێکدا لەگەڵ کەناڵێکی تەلەفزیۆنیی وڵاتەکەی رایدەگەیەنێت، کە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەبووە ئارامترین ناوچە بە بوونی سەدام حوسێن، سەرۆکی رژێمی پێشووتری عێراقی و موعەممەر قەزافی، سەرۆکی رژێمی پێشووی لیبیا لەسەر کارەکانیان.
تید کرۆز هەروەها ئاماژەی بەوەکردووە، کە پێویست نییە ئەمریکا هەماهەنگیی لەگەڵ رووسیادا بکات بۆ لێدانی بارەگاکانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە سوریا یاخود هەوڵی لەسەر کارلادانی بەشار ئەسەد بدات.
ئەو کاندیدەی سەرۆکایەتیی ئەمریکا باراک ئۆباما، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا بەوە تۆمەتبار کرد، کە بەرپرسە لە دروستکردنی بۆشاییەک لە دەسەڵات و زیادبوونی هەژموونی داعش لە سوریا.
تید کرۆز پێیوایە دەبێ ئەمریکا لە سوریا تەنیا دژایەتیی داعش بکات و ”خۆی لە شەڕی ناوخۆیی سوریا بپارێزێت“.
19/10/2015
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا رایدەگەێنێت،ئەنجوومەنی پەرلەمانی پەیمانی ناتۆ داوای هاوکاری سەربازی و مەشق و راهێنان بۆ پێشمەرگە دەکا.
دلاوەر ئاژگەی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا لە ئەکاونتی تایبەتی خۆیی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەنوسێت: لە دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی ساڵانەی پەرلەمانتارانی وڵاتانی ئەندام لە پەیمانی ناتۆ کە لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج بەسترا چەند بڕیارێک سەبارەت بە پرسە گرنگەکانی جیهان درا، ئەنجوومەنی پەرلەمانی پەیمانی ناتۆ داوای هاوکاری سەربازی و مەشق و ڕاهێنان بۆ پێشمەرگە دەکات.
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا دەشنووسێت،ئەم هەوڵەی ئەنجومەنی پەرلەمانی ناتۆ لە دوای سەردانی شاندێکی ئەنجوومەنی پیرانی بەلجیکا دێت بۆ هەرێمی کوردستان کە لە لایەن نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا رێکخرابوو بە مەبەستی ئاگادار بوونیان لە رەوشی کوردستان و پێداویستیەکانی هێزی پێشمەرگە و رەوشی ئاوارەکان.
دلاوەر ئاژگەی دەشنوسێت: لە بەشێکی دیکەی پرؤژە بڕیارەکە هەڵوێستی چەند وڵاتێکی ناوچەکە و هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنێت لە پێشوازی کردن لە ئاوارە و پەنابەران داوای هاوکاری زیاتر دەکات.
19/10/2015
یەك پاش رێككەوتنی ناوكی دیاری كراوە، ئەمڕۆ یەكشەممە رۆژی جێبەجێكردنی رێككەوتنی ناوكی لەگەڵ ئێرانە.
“سام ڤۆربێرگ” گوتەبێژی نووسینگەی كاروباری ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بە دەنگی ئەمەریكا راگەیاندووە: “باراك ئۆباما لەم رۆژەدا بە فەرمانێك هەموو دامودەزگە فەرمییەكانی حكوومەت ئەركدار دەكات هەتا كاروباری پێویست بۆ ئامادەكاری بەمەبەستی جێبەجێكردنی بەڵێنییەكانی ئەمەریكا لە چوارچێوەی بەرجام (رێككەوتنی ناوكیی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یەك) ئەنجام بدەن.”
رێككەوتنی ناوكیی ئێران لە حاڵێكدا گەیشتووەتە قۆناغی جێبەجێ كردن كە جۆن كێری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، جێبەجێكردنی ئەم پرسە لە هەلومەرجی ئێستەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دەسكەوتێك لە قەڵەم دەدات.
ئەو لەم بارەوە گوتوویە: “رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوچەیەكە كە كەوتووەتە نێو قەیرانی قووڵەوە، بەڵام ئەگەر وڵاتانی ناوچە لەراستای بەرهەمهێنانی چەكە ئەتۆمییەكاندا هەنگاو هەڵبگرن، ئەوكات دۆخەكە ئاڵۆزتر دەبێت، بەڵام رێككەوتنی ناوكی لەگەڵ ئێران، باشترین رێگەیە كە خاترجەم بین ئەم رێگەیە بۆ هەمیشە داخراوە.”
سام ڤۆربێرگ لەبارەی گرنگیی رۆژی پەسەندكردنی رێككەوتن لەگەڵ ئێران گوتی: “ئەم رۆژە دەسپێكی قۆناغی جێبەجێكردنی بەرجامە و لایەنەكان بۆ بەجێ گیەاندنی بەڵاَێنییەكانی خۆیان ئامادە دەبن و لەم پێناوەدا كاروباری پێویست ئەنجام دەدەن.”
بڕیارە بەیانی 19ی ئۆكتۆبەر نوێنەرانی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یەك لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا كۆ ببنەوە هەتا كۆمیسیۆنی هاوبەشی كاروباری جێبەجێكردنی رێككەوتنی ناوكییەكە پێك بێنن.
بەڕای “ئایلان بەرمەن” ئەندامی شورای سیاسەتی دەرەكیی ئەمەریكا، كۆمەڵگەی جیهانی هێشتا نیگەرانە كە ئاخۆ ئێران پابەندی بەڵاَێنییەكانی دەبێت یان نا، ئەو گوتی: “پرسی گرنگ ئەمەیە كە ئایا دەتوانین حیساب لەسەر هەڵاَوێست و كرداری ئێران بكەین، یانی لەو ماوەیەدا كە ئابووریی ئێران دیسان دەبووژێتەوە و پاش گەڕانەوەی سەرمایە بلۆكە كراوەكانی، لەسەر بەڵێنییەكانی دەمێنێتەوە یان نا؟”
هاوكات “فیلیپ هامۆند” وەزیری دەرەوەی بریتانیش رۆژی 18ی ئۆكتۆبەر رۆژێكی مێژوویی بۆ رێككەوتنی ناوكیی ئێران دادەنێت.
لە رۆژی رێككەوتنی ئەتۆمیی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یەك كە سی َمانگ لەمەوپێش لەسەر ئەوە رێك كەوتن كە رێككەوتنی ناوكی لانیكەم پاش 90 رۆژ دەبێ لەلایەن هەموو وڵاتانی واژۆكار و ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشەوە بەندەكانی رێككەوتن بخرێتە بەواری جێبەجێكردنەوە.
بڕیارە پاش كۆبوونەوەی كۆنگرێسی ئەمەریكا رێككەوتنی ئەتۆمیی لەگەڵ ئێران بە فەرمی بناسرێت، حەفتەی داهاتوو پەرلەمانی ئێران بڕیاری جێبەجێكردنی لەسەری دا.
حەسەن رۆحانی سەركۆماری ئێران دوێنێ شەممە یاسای پەسەندكراوی پەرلەمانی وڵاتەكەی بۆ جێبەجێكردنی پرسی ناوكی راگەیاند. پێشبینیی ئەوەشی كردووە كە گارۆكانی سەر ئێران هەتا كۆتایی 2015 واتە نزیكەی دوو مانگ و نیوی دیكە بەتەواوەتی هەڵبگیرێن.
هاوكات عەباس عێراقچی ئەندمی دانوستانكاری پرسی ناوكیی ئێران گوتی: “پاش ئەوەی كە لابردنی گەمارۆكانی سەر ئێران خاترجەم بوو، ئێرانیش هەوڵەكانی خۆی بۆ جێبەجێكردنی بەڵێنییەكانی دەست پێدەكات.”
18/10/2015
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18ی تشرینی یه‌كه‌م، هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی میسر ده‌ستیپێكرد و به‌پێی سه‌رچاوه‌كان ژماره‌یه‌ك هێز و هاوپه‌یمانیی كۆن و نوێ به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.
هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌دوای له‌سه‌ركار لادانی محه‌مه‌د مورسی، سه‌رۆك كۆماری پێشووی میسره‌وه كه به‌هۆی كوده‌تایه‌كه‌وه له ده‌سه‌ڵات دوورخرایه‌وه به یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردن داده‌نرێت.
دوای ئه‌وه‌ی سوپای میسر به سه‌رۆكایه‌تی عه‌بدولفه‌تاح سیسی كوده‌تای به‌سه‌ر مورسیدا كرد هاوكات خشته‌یه‌كی كاركردنی به چه‌ند قۆناغێك خسته‌ڕوو و ئه‌نجامدانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ش دواقۆناغی ئه‌و نه‌خشه و خشته رێگایه‌یه.
دوێنی شه‌ممه هاوڵاتیانی میسر له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له‌ڕێگای 139 كونسوڵخانه و باڵیۆزخانه‌ی میسرییه‌وه به‌شداریی ده‌نگدانیان كرد و ئه‌مڕۆش له ناوخۆی ئه‌و وڵاته پرۆسه‌كه به‌ڕێوه ده‌چێت.
قۆناغی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی میسر له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری داهاتوو و له 13 پارێزگا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
18/10/2015
لە 24 کاژێری رابردوودا رووسیا 36 هێرشی ئاسمانی بۆسه‌ر 49 بنكە و باره‌گای گرووپی داعش له سووریا ئەنجامداون، بەهۆی هێرشەكانیش 11 ناوەندیی سەركردایەتی داعش خاپووركراون.
وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە لێدوانێکدا رایگەیاند، کە لەماوەی 24 کاژێری رابردوودا فڕۆکە جەنگییەكانیان 36 هێرشی ئاسمانی بۆسەر 49 باره‌گای گرووپی داعش لە سووریا ئەنجامداون.
ئیگور کۆناشینکوف، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند " لە 24 کاژێری رابردوودا فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا 36 هێرشی ئاسمانیان لە دژی داعش ئەنجامداون، لەم هێرشانەشدا 49 بارەگای داعش لە سووریا كراونەتە ئامانج".
کۆناشینکوف هەروەها ئاماژەی بەوە کرد كە لەم هێرشاندا 11 ناوەندی سەرکردایەتی داعش خاپوورکراون، كارگەیەكی تەقەمەنیش تێكشكێندراوە و 9 كۆگای چەكیش لەنێوبراون.
18/10/2015
بەپێی هەواڵی سەرچاوەکانی مافی مرۆف لە رۆژهەڵاتی کوردستان، چوار هاووڵاتی کوردی خەڵکی ئیلام بەهۆی تەقینەوەی مینی چێندراو بوونە قوربانی.
ڕۆژی هەینی 16 – 10 -2015 چوار هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری “دێهلۆڕان”ی سەر بە پارێزگای ئیلام، بەهۆی تەقینەوەی مینە چێندراوەکانی حکوومەتی ئێران کوژران و بریندار بوون.
لەو ڕووداوەدا 3 کەس دەستبەجێ گیانیان لەدەست داوە و کەسێکیش بە توندی بریندار بووە.
شوناسی ئەو هاووڵاتییانەی کە گیانیان لەدەست داوە “دیش حەمیدی، هادی چندالە و نەورۆز خەتەرچی” ڕاگەیەنراوە.
لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە ئەو چوار هاووڵاتییە کوردە لە ناوچەی “شەرهانی” و لە نزیک پێگەی “ڕبووت” بەهۆی کەوتنە سەر مین تووشی ئەو ڕووداوە بوون.
ئەو هاووڵاتییەی کە بریندار بووە ناوی “ڕەمەزان حەمیدی”یە و ئێستە لە نەخۆشخانەی دێهلۆڕان لەژیر چاوەدێریی پزیشکی دایە و تەمەنی هەموویان کوژراو و بردیندارەژکان لە نێوان 30 بۆ 35 ساڵە.
17/10/2015
باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور ده‌ربڕی، مه‌رجی ده‌ستبه‌رداربوونی له چه‌كی ئه‌تۆمی بۆ پیۆنگ یانگ، دانا.
ئۆباما له پرێس كۆنفرانسێكدا له‌گه‌ڵ بارك گیون سه‌رۆكی كۆریای باشوور له كۆشی سپی وتی: "هاوپه‌یمانی نێوان ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و كۆریای باشوور، بڕبڕه‌ی پشتی ئاشتی و ئاسایشه له نیمچه دوورگه‌ی كۆریا و ناوچه‌كه".
وتیشی:"پرۆگرامه موشه‌كییه‌كه‌ی كیم جۆنگ ئون، جگه له قوڵكردنه‌وه‌ی گۆشه‌گیریی كۆریای باكوور، هیچ شتێكی تری به‌دینه‌هێناوه، بۆیه له‌مڕۆدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باشوور، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ته‌ئكید له‌سه‌ر ناڕه‌زایی خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه به‌رانبه‌ر به‌وه‌ی كۆریای باكوور ببێته خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی".
به وته‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا: "وێڕای ئاماده‌یی بۆ دیالۆگ و دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی مێژوویه‌كی ئاڵۆزیان له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه، به‌ڵام پێویسته كیم ئه‌وه به‌باشی تێبگات كه كۆریای باكوور، گه‌شه‌ی ئابوری بهخۆوهنابینی، چونكه هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌دات".
ئۆباما ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌كاتێكدا كیم جۆنگ ئون خوازیاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و وازهێنانه له چه‌كی ئه‌تۆمی، ده‌توانێن بڵێین كه ده‌توانین له‌سه‌ر مێزی دانوستان دابنیشین.
17/10/2015
سەرۆک وەزیرانی تورکیا رایدەگەیەنێت، کە حکوومەتی تورکیا چەند جارێک داوایان لە بەشار ئەسەد، سەرۆکی رژێمی سوریا و باوکی کردووە، مافی کوردەکان بدات و رەگەزنامەی سورییان بۆ دەربکات.
ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنێکی وڵاتەکەی رایگەیاندووە، کە چەکداری سوری سەر بە رژێمی ئەسەد خۆیان خزاندووەتە نێو ریزەکانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش).
ئەحمەد داودئۆغڵو ئاماژەی بەوەکردووە، کە ئامانجی هەموو رێکخراوە تیرۆریاستییەکان ”دروستکردنی گەڕەلاوژەیە“ و رایگەیاندووە، کە پارتی کرێکارانی کوردستان، داعش و بەرەی رزگاریی نیشتیمانیی شۆڕشگێڕ دەیانەوێ پشێوی لە تورکیا دروست بکەن و پێیوایە ئەو سێ لایەنە ”وەک یەکن و یەک روویان هەیە“ و پێیوایە رژێمی سوریا لەسەرووی ئەم سێ لایەنەشەوە کاردەکات، بۆ دروستکردنی ئاژاوەگێڕی لە تورکیا.
سەرۆک وەزیرانی تورکیا، رژێمی سوریا بە دروستکردنی داعش تۆمەتبار دەکات و رایدەگەیەنێت، کە زۆرینەی چەکدارانی داعش سورین و رژێمی بەشار ئەسەد پشتگیری‌یان دەکات.
داودئۆغڵو هەروەها ئاماژەی بە مافی گەلانی کورد و تورکمان لە سوریا کردووە و رایگەیاندووە، تورکیا چەند جارێک هەوڵیداوە بەشار ئەسەد رازی بکا بەوەی ”ناسنامە بداتە ئەو کوردانەی رۆژئاوای کوردستان، کە بێناسنامەن، “لە سەردانەکەمدا لە ساڵی 2011، داوام لە ئەسەد کرد رەگەزنامە بداتە ئەو کوردانەی سوریا، کە لێی بێبەشکراون“.
17/10/2015
سه‌رۆكی كۆریای باکوور كه به سه‌رۆكێكی دكتاتۆر ناوی ده‌ركردوه، نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك كۆماری توركیا (ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان) كردوه و، له نامه‌كه‌دا پرسه و سه‌ره‌خۆشی لێده‌كات به هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نكه‌راوه، كه بوه هۆی شه‌هیدبوونی 97 هاووڵاتی.
ئه‌گه‌رچی نامه‌ی سه‌ره‌خۆشییه‌كه‌ی سه‌رۆكی كۆریای باکوور (كیم یۆنگ) زۆر دواكه‌وت و ده‌بوایه له كاتی خۆیدا بیناردایه، چونكه هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئهنكهرادا تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام نامه‌كه‌ی له له میدیاكانی توركیا گرنگی پێدرا. هه‌روه‌ها له ئاژانسی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی كۆریای باکووریش نامه‌ی سهرهخۆشییهكه دانراوه.
نامه‌كه به‌م شێوه‌یه‌یه:
“ئێمه دژی هه‌موو كارێكی تیرۆرستین و ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین. پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك كۆماری توركیا و هه‌موو خه‌ڵكی توركیا ده‌كه‌ین. وه‌كو كۆریا دژی هه‌موو كارێكی تیرۆرستین و ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین و ئاره‌زوو ده‌كه‌ین برینداره‌كانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه به زووترین كات چاك ببنه‌وه و شیفایان بۆ بێت.”
16/10/2015
بزووتنەوەی تاڵیبان لە ئەفغانستان داوای ئاگربەست لە لایەنەکان دەکات، بەمەرجێك هێزە بیانییەكان لەو وڵاتە بكشێنەوە.
بزووتنەوەی چەکداری تاڵیبان لە ئەفغانستان، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند " تاڵیبان نیازی وەستاندی شەڕی هەیە و داوادەکەین ئاگربەست رابگەیێنێن، هاوکات ئاگربەستەکەش لەلایەن ئێمە وە مەرجدارە بە کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە ئەفغسنتان، بەتایبەت هێزەکانی ئەمریکا".
بەیاننامەکەی بزووتنەوەی تاڵیبان ئاماژەی بەوەش کردووە، كە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ ئامادەن دەست بە دانوستاندنی بەئاکام لەگەڵ هەموو لایەنەکانی پەیوەندیدار بکەن، بەو مەرجەی هێزەکان لە ئەفغانستان بکشێنەوە و دوای ئەوە دەوڵەتێکی ئیسلامی لە ئەفغانستان دروستبکرێت، ئینجا ئاگربەست رادەگەیێنن.
تاڵیبان، كە بەهێزترین گرووپی چەكداری بەرهەڵستكاری حكومەتە و چەند ناوچەیەكی لەدەستدان، لە بەیاننامەکەدا جەختدەكاتەوە " کاتێک ئەفغانییەکان گەیشتنە ئەو بڕوایەی کە داگیرکردنی وڵات کۆتایی پێهاتووە و هێزە بیانییەکان دەکشێنەوە، ئەو کاتە دەشێت بە ئاسانی سەرجەم کێشەکان چارەسەربکرێن و لەڕێگەی دیالۆگەوە لایەنە سیاسییەکان دەگەینە رێککەوتن".
16/10/2015
له‌میانه‌ی دانیشتنێكیدا له‌گه‌ڵ “مه‌سعود بارزانی ” سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان،نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق نیگه‌رانی خۆی له‌به‌رانبه‌ر گرژییه‌كانی هه‌رێمی كورستان ڕاده‌گه‌یه‌نێت و ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه هێرشكردنە سەر بارەگای لایەنەكان ئاكامی خراپی دەبێت و چارەسەری كێشەكان ناكات.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان،ڕۆژی چوارشەممە 14ـی 10ـی 2015 لە شاری هەولێر مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە جۆن كۆبینز نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق كرد.
لەم كۆبوونەوەیەدا نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق ڕاوبۆچوونی خۆی لەبارەی بارودۆخی ناوخۆی هەرێم و گرژییەكانی حەفتەی ڕابردوو بۆ سەرۆك بارزانی باس كرد و نیگەرانیی خۆی لەبەرانبەر گرژییەكان نیشاندا بە تایبەت كە توندوتیژی و هێرشكردنە سەر بارەگای لایەنەكان ئاكامی خراپی دەبێت و چارەسەری كێشەكان ناكات. هەروەها ئەوەیشی خستەڕوو كە سەقامگیریی هەرێمی كوردستان زۆر گرنگە بە تایبەت كە تەحەدیاتی ئابووری و شەڕی داعش ڕووبەڕووی هەرێمی كوردستان بووەتەوە.
له‌به‌شێكی هه‌واڵه‌كه‌ی ماڵپه‌ری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه”نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق ستاییشی بانگەوازی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی كرد كە لە سەنگەری شەڕی داعش ئاراستەی لایەنە سیاسییەكان كرا بوو. ئامادەیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانیشی ڕاگەیاند كە هاوكاری لایەنە سیاسییەكان بێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و داوای دانوساندن و لێكنزیكبوونەوەی لایەنەكانی كرد”.
هەڕەشەی تیرۆریستان و بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و دوا گۆڕانكارییە سیاسی و ئەمنییەكان تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو.
15/10/2015
سكرتێری ڕۆژنامەوانیی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بە مەبەستی بەشداری كردن لە كۆنفرانسێك، “نێچیرڤان بارزانی” سەردانی پایتەختی ئێران دەكات.
ماڵپەڕی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە زاری “سامی ئەرگۆشی”، سكرتێری ڕۆژنامەوانیی “نێچیرڤان بارزانی”، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوی كردەوە: “بۆ بەشداری كردن لە كۆنفرانسی ئاسایشیی (میونیخ) كە لە شاری تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەبەسترێت، نێچیرڤان بارزانی، ڕۆژی 17ی ئەم مانگە، بە داوەتێكی فەرمی سەردانی ئێران دەكات”. ئەوەشی ڕوون كردەوە كە كۆنفرانسەكە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنیستیتیوتی نێودەوڵەتیی لێكۆڵینەوەی سیاسی لە پایتەختی ئێران ساز دەكرێت و هەر یەكە لە وەزیرانی دەرەوەی (ئەڵمانیا، ئێران، ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران، بەرپرسانی حكوومی، ئەكادیمسیەن، لێكۆڵەرەوەی نێودەوڵەتی و ئێرانی) بەشداری تێدا دەكەن و زیاتر پەیوەستە بە دوایین ڕێككەوتنی نێوان كۆماری ئیسلامیی ئێران و وڵاتانی ڕۆژاوا و چەندین بابەت و باس و تەوەری پەیوەست بەم پرسەی تێدا تاوتوێ دەكرێت.
ئەرگوشی ئاماژەشی بەوە كرد كە چاوەڕوان دەكرێت لەم سەردانەی بۆ تاران، نێچیرڤان بارزانی چاوی بە ژمارەیەك لە بەرپرسانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش بكەوێت.
15/10/2015
گوتە بێژی كۆشكی سپیی ئەمەریكا ئاشكرای كرد كۆماری ئیسلامیی ئێران بە تاقیكردنەوەی مووشەكی عیماد، جارێكی دیكە بڕیارنەی ئەنجومەنی ئاسایشی پێشێل كردووە.
“جاش ئەرنێست” گوتەبێژی كۆشكی سپی لە كۆنگەرەیكی رۆژنامەنووسیدا گوتی: “چەندین نیشانەی بەهێز هەن كە كە تاقیكردنەوەی ئەمدواییانەی مووشەكی دوورهاوێژی ئێران، پێشێلكاری حاشاهەڵنەگری بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكانە.”
“حوسێن دێهقان” وەزیری بەرگریی حكوومەتی ئێران لە رۆژانی رابردوودا رایگەیاند: “كە تاقیكردنەوەی مووشەكی دوورهاوێژی زەمین بە زەمینی عیماد بە سەركەوتووییەوە ئەنجام دراوە.”
بە گوتەی ئەو بەرپرسە سەربازییەی ئێران كە هەموو قۆناغەكانی دیزاین و دروستكردنی لەلایەن پسپۆڕانی پیشەسازیی ئاسمانی و بەگریی ئێرانەوە جێبەجێ كراوە، یەكەم مووشەكی دوورهاوێژی كۆماری ئیسلامیی ئێرانە كە توانایی كۆنترۆلكردنی هەیە هەتا ئامانجەكەی دەپێكێ.
ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان ئێرانی لە چالاكیی مووشەكی و تاقیكردنەوی مووشەكی بالستیك كە توانایی هەڵگرتنی كڵاوەی ناوكیی هەیە، قەدەغە كردووە.
لێپرسراوانی ئێران ئاشكرایان كردووە بۆ گەشە و پەرەپێدان بە چالاكیی مووشەكی و كاری سەربازی ئیزن لە كەس وەرناگرن.
“عەباس عێراقچی” ئەندامی تیمی دانوستانكاری ناوكیی ئێران بە ئاماژە تاقیكردنەوەی مووشەكی زەمین بە زەمینی عیماد، بە ئاژانسی ئیرنای راگەیاندووە: “هاویشتن و تاقیكردنەوەی مووشەك وەك پێشێلكردنی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش و رێككەوتنی ناوكی نایەتە ئەژمار.”
دوای هێرشی ئاسمانیی رووسیا بۆ ناو خاكی سووریا، ئێرانیش لە بواری سەربازییەوە كەوتووەتە جموجۆڵ و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا گەوەرترین مانۆڕ و ئۆپەراسیۆنی سوپا (ئەرتش)ی ئێران لەسنوورەكانی پارێزگای كرماشان لە رۆژهەڵاتی كوردستان بەڕێوە بچێت.
14/10/2015
“باراك ئۆباما” سه‌رۆككۆماری ئه‌مریكا، جێبه‌جێ كردنی بڕیاری پاشه‌كشه پێكردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكای له‌ئه‌فغانستان دواخست. جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه هێزه‌كانی ئه‌فغانستان تاكو ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی بتوانن به‌ره‌نگاری تیرۆر ببنه‌وه.
له پرێس كۆنفرانسێكدا له‌كۆشكی سی، گوتی: ” هێزه‌كانی ئه‌مریكا كه 9800 سه‌ربازن، زۆربه‌ی ساڵی داهاتوو له‌ئه‌فغانستان ده‌مێننه‌وه”.
هه‌روه‌ها گوتی: ” ڕێگه‌ناده‌م به‌وه‌ی ئه‌فغانستان بكرێته په‌ناگه‌یه‌ك بۆ تیرۆریستان تاكو لێیه‌وه جارێكی تر په‌لاماری نه‌ته‌وه كه‌مان بده‌ن”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه هێزه‌كانی ئه‌فغانستان ناتوانن به‌ره‌نگاری تاڵیبان و قاعیده ببنه‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یشی دووپات كرده‌وه كه‌ئه‌مریكا بڕیاریداوه هێزه‌كانی له‌ساڵی داهاتوودا له‌و وڵاته بمێننه‌وه. جگه‌له‌وه‌ش بۆ دواتر 5500 سه‌رباز بمێننه‌وه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی دۆخی ئه‌منی. چونكه دۆخی ئه‌منی له‌و وڵاته‌دا زۆر له‌رزۆكه. لهزۆرناوچهشدا ئه‌گه‌ری داڕووخانی دۆخه‌كه هه‌یه. دووپاتیشی كرده‌وه كه گرنگه مه‌شق به‌هێزه‌كانی ئه‌فغانستان بكه‌ن.
16/10/2015