چهند سهرچاوهیهكی ئێرانی ههواڵی كوژرانی دوو فهرماندهی باڵای سوپای پاسدارانیان له شهڕهكانی سوریادا ڕاگهیاند.
سایتی” باسیج پرێس” كهله هێزهكانی “بهسیج”ی سهربه سوپای پاسدارانهوه نزیكه، له پهڕهی خۆی له “ئینستاگرام” ههواڵی كوژرانی” فهرشاد حهسونی زاده”ی فهرماندهی فهیلهقی”سابرین”ی سوپای پاسدارانی ڕاگهیاند.
فهیلهقی “سابرین” سهربه هێزهكانی وشكانی سوپای پاسدارانه، لهسهرهتای ساڵانی دوو ههزاردا دروستكراوه، بهئامانجی لهناوبردنی هێزه كوردییهكانی ڕۆژههڵاتی كوردستان. بهڵام دواجار ئهركی كردهیی بهو فهیلهقه سپێردرا له ناوچهكانی باشوری ڕۆژههڵاتی ئێران كه هاوسێی پاكستانه.چونكه لهو ناوچانهشدا بلوچهكان چهند جموجوڵێك چهكدارییان ههیه.
لهدوای ئهوهی داعش ناوچهیهكی فراوانی عێراقی داگیركرد، فهیلهقی “سابرین” هاته عێراق و لهژێر فهرماندهیی”قاسم سلێمانی” كاری دهكرد.
بهگوێرهی زانیارییهكان، ئێران بهم دواییانه بهشێك لهو هێزانهی فهیلهقی “سابرین”ی نارد بۆ سوریا.
ئهركی سهرهكی ئهو فهیلهقه ئهوهیه لهناوچه ههڵدێرهكان و شاخه سهختهكاندا شهڕ بكات، بهیهكێك لهگرووپی دهستهبژێرهكانی سوپای پاسداران دادهنرێت.
ههر ئهمڕۆ سایتی كهناڵی” خهبهر”ی ئێرانی، كوژرانی یهكێكی تر لهسهركردهكانی سوپای پاسدارانی ڕاگهیاند كهبریتی بوو له” حهمید موختار بهند” ناسراو به” ئهبو زههرا”. ئهمیش فهرماندهیهكی تری سوپای پاسدارانهوه، خهڵكی ناوچهی “ئههواز”ی عهرهب نشینی ئێرانه. یهكێكه له جهنگاوهرهكانی شهڕی عێراق- ئێران.
سهرچاوه ئێرانییهكان بهوردی ئهو شوێنهیان دهست نیشان نهكردووه كه ئهو دوو فهرماندهیه تیایدا كوژراون.بهڵام ئهوهی ڕاگهیاندووه كه دووشهممه 12/10/2015 كوژراون.
ئهم ههواڵانه تهنها چهند ڕۆژێك لهدوای كوژرانی “حسێن ههمهدانی” گهوره فهرماندهی سوپای پاسداران دێن، ئهو فهرماندهیهی كهبهكهسێكی نزیك له “حهسهن ڕۆحانی” سهرۆككۆماری ئێران دهژمێردراو، تاكو ئێستاش هۆكاری كوژرانهكهی ڕانهگهیهنراوه.
ئاشكرایه دهیان كهس لهچهكدارو جهنگاوهرهكانی بهسیج و پاسداران لهسهرهتای قهیرانی سوریاوه تاكو ئێستا كوژراون. بهڵام ماوهیهكه كوژرانی فهرمانده باڵاكانی پاسداران لهسوریادا زۆر بهڕوونی زیادی كردووه.
بهم دواییانهش سهدان چهكداری پاسداران بۆ بهشداری كردن له هێرشی فراوان بۆسهر ئۆپۆزسیۆنی سوریا گهیشتنه ئهو وڵاته.
بهگوتهی سهرچاوهیهكی ئاگادار: ” بهكردهوه هێزهكانی ئێران گهیشتوونهته سوریا. پێكهاتوون لهسهرباز و ئهفسهر و فهرمانده، تهنها ڕاوێژكارنین. بهچهك و تفاقی تهواوهوه هاتوون و، هێزی تریش بهم زوانه دهگهنه ئهو وڵاته”.
14/10/2015
کەسوکاری پێشمەرگە بەدیلگیراوەکانی دەستی داعش، لەگردبوونەوەیەکدا ناڕەزایی بەرانبەرڕەوشی کوردستان دەردەبڕن و پێیان وایە دەبێت سەرۆک بارزانی لەگەڵ لایەنەکان بێتە سەرخەت.
لەگردبوونەوەیەکدا لەکەرکووک ئەمرۆ (13102015)، بنەماڵەی پێشمەرگە بەدیلگیراوەکانی لای داعش داوادەکەن، ئارامی کوردستان بپارێزرێت، بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان تووشی قەیرانێکی دیکە نەبێت و داوادەکەن لایەنەکان بگەنە ئەنجامی کۆتایی هاوکات، دەشلێن: “داوا لە سەرۆک بارزانی دەکەن کە هەوڵ بدات ئەو دۆخەی هەیە لەگەڵ لایەنەکان چارەسەری بکات، چونکە بارزانی سەرۆکمانە دەبێت بە خەممانەوە بێت”.
داواش دەکەن ئەو گرفتانەی لە شارەکانی دیکەوە هەیە نەهێنرێتە کەرکووک و باری دەروونی خەڵک تێک نەدرێت.
بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیانەوە ماوەی چەند ڕۆژیکە شەپۆلێکی نارەزای دروست بووە دواجار نارەزاییەکان گرژی لێکەوتەوە و بارەگاکانی پارتی لە سلێمانی کرانە ئامانج.
13/10/2015
بارزانی دووپات كردەوە كە ئەگەر هەماهەنگی و كاری هاوبەشی ڕووسیا و وڵاتانی هاوپەیمان لە لێدانی تیرۆریستانی داعش هەبێت و لە هەمانكاتیشدا چارەسەری سیاسی بۆ ئاییندەی سووریا لەبەرچاو بگیرێت ئەوە ئەنجامی باشتری لێدەكەوێتەوە. باڵیۆزی نوێی سوید لەبارەی بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و گرژییەكانی ئەم دواییەی پارێزگای سلێمانی داوای كرد، گرژییەكان گەشە نەكات بۆ ئەوەی كاریگەری لەسەر شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش نەبێت.
بەپێی راگەیاندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە 13ـی 10ـی 2015 لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە خاتوو ئانیكا مولین لە عێراقی فیدڕاڵ كرد.
لە دیدارەكەدا باڵیۆزی نوێی سوید لە عێراق خۆشحاڵیی خۆی نیشاندا بۆ ئەو پەیوەندی و دیالۆگە نموونەییەی كە لەنێوان وڵاتەكەی و هەرێمی كوردستاندا هەیە و تۆڕێكی مێژوویی و مرۆڤی بەیەكەوەیان دەبەستێتەوە. وێڕای ئاماژەدان بە هاوكارییە سەربازییەكانی سوید بۆ هێزی پێشمەرگە جەختی لەوە كردەوە كە سوید بە بایەخەوە سەیری خۆڕاگری و قوربانیدانی پێشمەرگە لە بەرانبەر تیرۆریستان دەكات و لە ساتەوەختە مێژووییەكاندا لەگەڵ گەلی كوردستان دەبێت. باڵیۆزی سوید لە عێراق باسی شەڕی تیرۆریستان و هەڕەشەكانی تیرۆریستان بۆ سەر ئاساییشی ناوچەكەی كرد و بۆچوونی وڵاتەكەی لەبارەی دوا گۆڕانكارییە سیاسییەكانی ناوچەكە بە تایبەتی دەستێوەردانی سەربازی ڕووسیا لە سووریا خستەڕوو و هیوایشی خواست وڵاتەكەی بتوانێ ڕۆڵی هەبێ لە چارەكردنی كێشەكانی پێكهاتەكانی عێراق لە دوای شكستدانی تیرۆریستان.
لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی سوپاسی باڵیۆزی تازەی سویدی كرد و هیوای سەركەوتنی لە ئەرك و كارەكانی بۆ خواست و وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندیی مێژوویی نێوان گەلی كوردستان و گەلی سوید پێزانینیشی بۆ گەل و حكوومەتی سوید هەبوو كە لە ڕۆژانی تەنگانەدا پاڵپشتی كوردستانی كردووە و هەزاران هاووڵاتیی كوردی وەخۆ گرتووە. هەروەها سوپاسی هاوكارییە سەربازییەكانی سویدی كرد كە پێشكەشی هێزی پێشمەرگە كراوە.
لە درێژەی قسەكانیدا سەرۆك بارزانی باسی لە هۆكارەكانی سەرهەڵدان و گەشەی تیرۆر كرد لە ناوچەكە و باسی لە بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی شەڕ و هەروەها قۆناغی دوای ئازادكردنی موسڵ كرد و ئاماژەی بە باری دیموگرافی و فرەیی پارێزگای نەینەوا دا و جەختی لەوە كردەوە كە پێویستە گەرەنتی و ڕێوشوێنی ئیداری و سیاسی وا بگیرێتە بەر كە دڵنیایی تەواو بدرێتە پێكهاتەكان كە كارەساتەكان دووبارە نەبنەوە. سەرۆك بارزانی هێمای بە دۆخی ئاڵۆزی سووریایش دا و ئەوەی دووپات كردەوە كە ئەگەر هەماهەنگی و كاری هاوبەشی ڕووسیا و وڵاتانی هاوپەیمان لە لێدانی تیرۆریستانی داعش هەبێت و لە هەمانكاتیشدا چارەسەری سیاسی بۆ ئاییندەی سووریا لەبەرچاو بگیرێت ئەوە ئەنجامی باشتری لێدەكەوێتەوە.
بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و گرژییەكانی ئەم دواییەی پارێزگای سلێمانی تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو. پەیوەست بەم بابەتەوە باڵیۆزی نوێی سوید داوای كرد گرژییەكان گەشە نەكات بۆ ئەوەی كاریگەری لەسەر شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش نەبێت.
13/10/2015
پەسەندكردنی پرۆژەی جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئەتۆمیی ئێران (بەرجام) لە حاڵێكدا رووی دا كە لیژنەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی ئێران رایانگەیاندبوو زیاتر لە 200 پێشنیاری گۆڕانكاریی ئەو پڕۆیەیە خراوەتەڕوو.
بەپێی هەواڵی ئاژانسە فەرمییەكانی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە 13 ـ 10 ـ 2012 لە كاتی پەسەندكردنی گەڵاڵەی جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئەتۆمی لە پەرلەمانی ئێران كاتێك عەلی لاریجانی پێداگریی دەكرد كە وردەكارییەكانی ئەم پرشۆژەیە خێرا بخرێتە دەنگدانەوە، دەنگ ناڕەزایی چەند پەرلەمانتارێكی دژبەری ئەم پڕۆیە بەرز بووەوە كە بۆ هێندە پەلەتانە، ئەگەر شتێك لە گۆڕێ دایە بیڵێن.
لە رۆژانی رابردوودا كە ئەم پڕۆیەیە بۆ پەسەندكردن هێنرایە پەرلەمانی ئێرانەوە قسەی لەبارەوە كرا، بە ئامادەبوونی “محەمەد جەواد زەریف” وەزیری دەرەوەی ئێران، گرژی و ئاڵۆزی كەوتە ناو پەرلەمان و نزیكەی 100 پەرلەمانتار دەنگی نایان پێدا و هەندێ پەرلەمانتاری دژبەر تەنانەت هەڕەشی توندیان لە وەزیری دەرەوە كرد.
دەقی پڕۆژەی جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئەتۆمی (بەرجام) لە نۆ خاڵ پێكهاتووە كە تێیدا باسی چۆنیەتیی جێبەجێ كردنی ئەم پڕۆە و ئامانجەكانی ئێران دەكات.
لە خاڵی یەكەمدا دەڵێ: “بەپێی فەتوای رێبەری كۆماری ئیسلامی هیچ حكوومەتێك لە ئێران مافی بەرهەم و بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمیی نییە و حكوومەت ئەركی سەرشانیەتی سیاسەتی چەك داماڵینی چەكی ئەتۆمیی جیهانی بە جیدی رەچاو بكات.”
بڕیارە پێنجی رۆژی دیكەش لە كۆنگرێسی ئەمەریكا پرسی رێككەوتنی ئەتۆمیی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یەك بخرێتە بەرباس و بۆ پەسەند كردن قسە و باسی لەسەر بكرێت.
رێككەوتنی ئەتۆمیی كۆماری ئیسلامیی ئێران و كۆمەڵەی وڵاتانی پێنج كۆ یەك پاش نزیكەی 12 ساڵ مشتومڕ رێكەوتی 13ی مانگی ئاب لە جنیڤ پەسەند كرا.
حەسەن رۆحانی سەرکۆماری ئێرانیش دوێنێ لە پاریزگای مازندەران هێرشی کردە سەر دژبەرانی رێککەوتنی ئەتۆمی و گوتی تکایە لە گیرفانی خەڵکەوە دروشم مەدەن، چونکە بە هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان دووکانەکانیان داناخرێت.
13/10/2015
ئەمرۆ سێشەممە(13/10/2015) هەر یەک لە یەکێتیی و یەکگرتوو و کۆمەڵ لە شاری هەولێر کۆدەبنەوە.
بەپێ ئەو زانیاریەکانی (باسنیوز) کەوتووە پێشت نیوەرۆی ئەمرۆ کەسی یەکەمی ئەو سێ حزبە لە شاری هەولێر کۆدەبنەوە مەبەست لە کۆبوونەوەکەش بۆ تاوتوتوێکردنی بارودۆخی سیاسی هەرێمی کوردستانە.
بەپێ زانیارییەکانی باسنیوز ئەو سێ حزبە هەموو ئەگەرەکان تاوتوێی دەکەن کە یەکێک لە ئەگەرەکان پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستانە.
بەهۆی کێشەکانی نێوان پارتی و گۆڕان رۆژی دووشەممە (12/2/2015) نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەت پێنج وەزیرەکەی گۆڕانی ناردەوە ماڵەوە و بۆ شوێنگرتنەوەشیان وەزیرەکانی حکوومەت وەزیری شوێنیان دەگرێتەوە.
13/10/2015
کەناڵی ئاسمانیی (پەیام)ی سەر بە کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، گۆڕانکاریی بەسەردا دێت و بە قسەی سەرچاوەیەکی نێَو ئەو حزبە، کۆماری ئیسلامیی ئێران، ھاوکاریی کۆمەڵی ئیسلامی دەکات، بۆ گۆڕانکاری و باشترکردنی ئەو دەزگا ئیعلامییەی کۆمەڵی ئیسلامی، کە پێش سەردانەکەی عەلی باپیر بۆ تاران، کۆمەڵی ئیسلامی بانگەشەی بۆ داخستنی ئەو دەزگایە دەکرد، پێشتریش داوای لە خێرخوازان دەکرد ھاوکاریی (پەیام) بکەن، بۆ ئەوەی پەیام پەخشی رانەگرێت، بەڵام بەڕێوەبەری کەناڵەکە سەرلەبەری ئەو قسانە رەت دەکاتەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەیەک لە کۆمەڵی ئیسلامیەوە بە (باس) دراون، ئێران بەڵێنی بە کۆمەڵی ئیسلامی داوە لە رووی دارایی و تەکنیکییەوە، ھاوکاریی کۆمەڵی ئیسلامی بکات، بۆ دامەزراندنەوەی کەناڵی ئاسمانیی (پەیام) بە مەرجێک بەو شێوەیە ئاراستە بکرێت کە لە بەرژەوەندیی سیاسەتەکانی ئێران بێت لە ھەرێمی کوردستان و
دژی ئەو لایەنە ئیسلامییانە بێت، کە لە رووی فکریی ئایینییەوە لە کۆمەڵی ئیسلامی جیاوازن.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیەی کۆمەڵ، ئەو بەڵێنە بە خودی عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی لە شاری تاران دراوە، پردی پەیوەندیی نێوان ئێران و کۆمەڵی ئیسلامی، بەرپرسێکی باڵَای ئەو کەناڵەیە و خودی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامییش لە دەسەڵاتیدا نییە، ئەو بەرپرسە بگۆڕێت.
بەپێی ھەمان ئەو زانیاریانەی سەرچاوەکە، کەناڵی (پەیام) سیاسەتی کارکردنی دەگۆڕێت و زیاتر وەک کەناڵێکی سیاسی کار دەکات، لە بەرژەوەندیی سیاسەتەکانی ئێران، لە رووی ئایینیشەوە بە جۆرێک دەبێت کە کۆمەڵی ئیسلامی وەک داکۆکیکەری سەرەکی لە ئایینی ئیسلام و حزبی ئیسلامیی سەرەکی دەخاتە ڕوو و دژی ئەو لایەنە ئیسلامییانەی دیکە دەبێت، کە لەرووی فکرییەوە لە کۆمەڵی ئیسلامی جیاوازن.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە کەناڵی (پەیام)یشەوە بە (باس) دراون: ”لەو گۆڕانکارییەشدا کەناڵی (پەیام) کۆمەڵێک کارمەند کە بەھۆی حزبەوە لە ماوەی ڕابردوو لەو دەزگایە کاریان کردووە، ڕەوانەی ماڵەوە دەکاتەوە“.
سەرەتای ساڵی ٢٠١٥ کەناڵی (پەیام) بەھۆی قەیرانی داراییەوە، کارمەندەکانی سەرپشک کرد، کە ئایا ئامادەن بە خۆبەخش کار بکەن، یان دەزگاکە بەجی بھێڵن، چونکە توانای پێدانی مووچەی کارمەندەکانیان نییە، دواتریش لە کەناڵی ئاسمانیی پەیام داوا لە خێرخوازان کرا ھاوکاریی کەناڵی پەیام بکەن بۆ ئەوەی پەخشەکەی ڕانەگیرێت، دوای ئەو ڕاگەیەنراوەش، بەشێک لە لایەنگرانی کۆمەڵ بڕێک پارەیان دایە کەناڵی (پەیام).
دوای کەمتر لە ٥ مانگ، ئەو دەزگایە بە مەبەستی گەورەکردن و گۆڕینی ئامێرەکانی کەناڵەکە و باشترکردنی تواناکان و پێشخستنی لەرووی شێوازی کارکردنەوە، بۆ ماوەیەکی کاتی بڕیاری ڕاگرتنی پەخشی کەناڵی (پەیام) درا.
فاروق عەلی بەرێوەبەری گشتیی کەناڵی ئاسمانیی (پەیام) بە (باس)ی ڕاگەیاند: “ئەوانەی باسی وەرگرتنی ھاوکاری لە ئێران دەکەن، کۆمەڵێک کەسی نەخۆشن” لەبارەی گۆرانکاڕیەکانیش گوتی: ”یەکێک لە بریارەکانی کۆنگرەی شەشەمی کۆمەڵ، ھەڵوەشاندنەوەی مەکتەبی ڕاگەیاندن بوو، دواتریش دروستکردنی تۆرێکی میدیای بۆ کۆمەڵی ئیسلامی ئێستە ئەو بڕیارامە جێبەجێ دەکەین”.
بەڕێوەبەری کەناڵی ئاسمانیی (پەیام) جەختیش لەسەر ئەوە دەکاتەوە: ”ئێمە دەمانەوێت (پەیام) لەگەڵ بارودۆخی سیاسی و ئابووریی ئێستە بگونجێنین و بەشێک لە ئامێرەکانیش کە زیاتر لە ٨ ساڵە کاریان پێ دەکرێت، توانای کارکردنیان نەماوە لە کاتی کارکردنیش نەدەکرا نۆژەن بکرێنەوە، بۆیە بۆ ماوەیەک پەخشەکەمان راگرت تا ئەو ئامێرانە نۆژەن بکەینەوە”.
لەبارەی دەرکردنی کارمەندانیش گوتیشی: “ئێمە تا ئێستە ھیچ کارمەندێک سەدا سەد گرەنتیی مانەوە یان دەرکردنیمان پێ نەداوە، تا ئەو کاتەش ھەر کەسێک تۆانای گۆرانکارییەکانی کەناڵەکە نەبێت، یان پێچەوانەوە، بڕیاری لەسەر مانەوە یان ڕەوانەکردنی دەدرێت“.
13/10/2015
“باراك ئۆباما” سهرۆكی وڵاته یهكگرتووهكانی ئهمریكا پێداگری لهوه كرد كه هاوتا ڕووسییهكهی لهسوریادا جهنگهكه بهڕێوه نابات، باسیشی لهوه كرد كه كارهكتهرهكان زۆرن و چارهسهرێكی ئاسانیش لهكایهكهدا نیه.
سهرۆكی ئهمریكا وهڵامی ئهو بانگهشانهی دایهوه كه پێیان وایه دهستوهردانی ڕووسیا لهسوریا جۆرێكه له ململانێكردنی ڕابهرایهتی جیهان له ڕۆژههڵاتی ناوهڕاستدا. لهوبارهیهوه بهكهناڵی “سی.بی.ئێس نیوز”ی ڕاگهیاند: ” ئهگهر لاوهنانی ئابووری وژێر پێ خستنی و ناردنی هێز بۆ هاوكاری كردنی هاوپهیمانێك ڕابهرایهتی بێت، ئهوا ئێمه پێناسهیهكی جیاوازمان ههیه بۆ ڕابهرایهتی”.
ئۆباما جگهلهوهش گوتی: ” بارودۆخ لهسوریا زۆر ئاڵۆزه، چونكه كارهكتهر و یاریكهرهكان زۆرن، چارهسهرێكی ئاسانیش نیه لهئارادا”.
بهڵام ئۆباما دانی بهوهدانا كه بهرنامهی مهشق پێكردنی هێزهكانی سوریا شكستی هێناوه.
لهبارهی پرسیارێكهوه كه ئایا لهكاتی چاوپێكهوتنی پۆتیندا هیچ ئاماژهیهكت لابوو لهسهر ئهوهی ڕووسیا هێرش دهكات لهسوریادا؟ سهرۆككۆماری ئهمریكا گوتی: ” زانیاری ههواڵگری بههێزمان ههبوو لهسهر ئهوهی پۆتین پلانی داناوه بۆ ئهوهی هاوكاری سهربازی پێشكهشی سهرۆكی سوریا بكات. چونكه نیگهران بوون لهئهگهری ڕووخانی ئهسهد”.
12/10/2015
فەرماندەی بنكەی سوپای ئێران لە رۆژئاوی ئەو وڵاتە و بەتایبەت رۆژهەڵاتی كوردستان، هەڕەشەلە دژبەرانی ئێران دەكات و دەڵێت بۆ ئەم مەبەستمە پێویستمان بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانە.
سوپاسالار “مەنووچهر كازمی” ئەمڕۆ لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئیرنا رایگەیاندووە: “دامەزرانی قوتابخانە و خولی قەناسە و تەك هاوێژی، دەربڕی گرنگیی چەكە تەك هاوێژییەكانە و ئەم چەكانە بۆ هێزی زەمینیی ئێران زۆر پێویستن.”
بە گوتەی ئەو فەرماندەیەی سوپای ئێران لە رۆژهەڵاتی كوردستان، سوپای ئێران ساڵی پێشوو چەكی تاك هاوێژیی 23 میلیمەتریی تاقی كردەوە و بەتایبەی دراونەتە یەكەكانی سوپای لە رۆژئاوای ئێران و لە ئۆپەراسیۆن و مانۆڕەكاندا بەكار دەهێنرێن.
مەنووچهر کازمی كەلە رێوڕەسمی بە خاكسپاردنی حوسێن هەمەدانیدا قسەی دەكرد، گوتی: “ئێمە لە رۆژئاوای ئێران دوو جۆر فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانمان هەیە یەكیان هێرشبەر و ئەوی دیكەشیان شناساییە و بەپێی زەروو بەكاریان دەهێنین.”
ئاماژەی بەوەش داوە سوپای كۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەكارهێنانی جۆرەكانی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی تەقینەوە، گواستنەوە و شناسایی و هێرشبەر یەكێكە لە بەهێزترین یەكەكانی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان لە ناوچەكە و لەم بارەوە یەكێكە لە پێنج هێزی جیهان.”
ئەو فەرماندە سەربازییەی حكوومەتی ئێران وێڕای هەڕەشەكردن لە جموجۆڵی ئۆپۆزسیۆن و پارتە كوردییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە سنوورەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان رایگەیاندووە بەمزوانە مانۆڕی خێرای سوپای بەڕێوە دەبەین و ئەم چەكانەیان تێدا بەكار دەهێنین.
جەختیشی كردەوە ئەم مانۆڕە بەرفراوانە 10 رۆژی دیكە بە بەشداریی هێزە ئاسمانییەكان، یەكەكانی پەرچەكرداری خێرا و تكاوەری هێزی زەمینیی سوپا (ئەرتش)ی ئێران لە رۆژئاوای ئێران (سنە، ورمێ، كرماشان و ئیلام) لە سنوورەكانی كرماشان بەڕێوە دەچێت و گوتیشی: لە نوێترین چەك و تەقەمەنی وەك مووشكی پێشكەوتوو، سیستمی بینین لە شەو و سیستمی لەیزەری كەڵك وەردەگرین.
حەفتەی پێشوو لە نزیک شاری سەقز فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی نەناسراو کەوتە خوارەوە
ئەم لێدوان و هەڕەشانەی فەرماندە سەربازییەكانی حكوومەتی ئێران كە ماوەی چەند مانگێكە فروانتر بوونەتەوە، لە كاتێك دایە كە ماوەی چوار مانگە حیزبی دیموكرات لە نزیك سنوورەكانی رۆژهەڵات جێگیر بووەتەوە دیسان دەستی کردووەتەوە بە چاکای و جموجۆڵ لەناو دڵێ رۆژهەڵات و لە ناوخۆی رۆژهەڵاتیش چەندین جار لەگەڵ سوپای پاسداران دەرگیر بوون.
12/10/2015
سەرۆكی كۆڕی دیاریكردنی بەرژەوەندییەكانی كۆماری ئیسلامی ئاشكرای كرد “سنووری ئێران و سووریا بۆ ئێمە جیاوازییان نییە و ئێمە ئەركی دینیمانە پارێزگاری لە سووریا بكەین.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی ئیسنا “موحسن رەزایی” لە پەراوێزی رێوڕەسمی بەخاكسپاردنی تەرمی “حوسێن هەمەدانی” فەرماندەی كوژراوی ئێران لە سووریا، بە هەواڵدەرییەكانی راگەیاند: “ئێمە ئەركمانە و خەریكین بەرگری لە ئیسلام و موسڵمانان دەكەین، هەر بۆیە سنووری ئێران و سووریا لەلامان جایوازیی نییە.”
گوتیشی: “پرسی تیرۆریزم لە سووریا و عێراق بووەتە پرسێكی نێودەوڵەتی و پەوەندیی بە جیهانی ئیسلامیشەوە هەیە و بووتە فیتنەیەك و ئەگەر بێت و لەناو نەبرێت و سەربكەون، دنیای ئیسلام بۆ 15 سەدە لەمەوپێش دەگەڕێننەوە.”
فەرماندەی پێشووی سوپای پاسدارانی ئێران بە شانازییەوە باسی كوژرانی حوسێن هەمەدانیی كردووە و هاوكات عەلی خامنەیی رێبەریی ئێرانیش وێڕای سەرەخۆشی، پیرۆزیایی “شەهید بوون”یشی كردووە.
ئێران لە كاتێكدا باس لە پشتیوانی و بەرگری لە ناوەندە ئاینییەكانی سووریا و ئەركی راوێژكاری لەو وڵاتە دەكات، كەچی بە هەموو هێزی سەربازی و ئابووریی خۆیەوە پاڵپشتی مانەوەی حكوومەتی بەشار ئەسەدە و وڵاتانی رۆژئاوا و ئەمەریكاش بە توندی رەخنە لە ئێران دەگرن.
هەتا ئێستە دەیان فەرماندەی كۆماری ئیسلامی و نزیكەی 200 ئەندامی سوپای پاسداران لە دوو وڵاتی عێراق و سووریا كوژراون كە دوایین و گەوەرترینیان “حوسێن هەمەدانی” كەسی دووەمی سوپای پاسداران بوو كە پێنجشەممە لە حەڵەب كوژرا و ئەمڕۆ لە شاری تاران تەرمەكەی بە خاك دەسپێردرێت.
12/1/2015
عهمید”حسێن دههقان” وهزیری بهرگری ئێران ئهمڕۆ تاقیكردنهوهی موشهكێكی دوورهاوێژی دروستكراوی ئێرانی ڕاگهیاند. جهختیشی لهوه كردهوه كه تاقیكردنهوهكه سهركهوتوو بووه.
بهپێی ههواڵێكی “ئاژانسی دهنگوباسی ئێران” موشهكهكه جۆری زهوی بهزهوی بووهو، بهجۆرێك دیزاین كراوه تاكو ئامانجهكهی بهوردی بپێكێت.
لهههواڵێكی ئاژانسی”فارسنیوز”ی ئێرانیدا هاتووه: ” موشهكهكه ناوی عیماده، دروستكردن و تاقیكردنهوهیشی دهبێته بازدانێكی تهكنهلۆژی لهبواری موشهكسازیدا”.
ههروهها ئاژانسهكه لهزاری “دههقان”هوه، ڕایگهیاند: ” ئێران پرس بههیچ لایهنێك ناكات كه تواناكانی بهرگری و موشهكی خۆی پهره پێ بدات. بهوپهڕی پێداگرییهوه پهره به تواناكانی بهرگری خۆمان دهدهین بهتایبهتی لهتوانا موشهكیهكانماندا.”.
بهڵام وهزیری بهرگری ئێران، زانیاری زیاتری لهسهر خهسڵهت و تواناكانی موشهكهكه ئاشكرا نهكرد.
12/10/2015
ڕۆژنامەیەكی بەریتانی ئاشكرای كرد، حكوومەتی لەندەن گڵۆپی سەوزی بۆ فڕۆكە جەنگییەكانی وڵاتەكەی و هاوپەیمانیی ناتۆ داگیرساندووە، تاوەكو لە ئاسمانی عێراقدا فڕۆكە جەنگییەكانی ڕووسیا بخەنە خوارەوە.
لە ژمارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 11/10/2015دا، ڕۆژنامەی (دەیلی ستار)ی بەریتانی ئاشكرای كرد، 2 فڕۆكەوانی جەنگیی بەریتانی و 2 فڕۆكەوانی هاوپەیمانیی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) ئاگادار كراونەتەوە كە ڕێوشوێنی یەكلاكەرەوە لە دژی هێزی ئاسمانیی ڕووسی لە سنووری ئاسمانیی عێراق بگرنە بەر و لە كاتی پێویستدا فڕۆكە جەنگییە ڕووسییەكان بخەنە خوارەوە.
پێشتر وەزیرەكانی بەریتانیا ڕایانگەیاندبوو، دەستێوەردانە نوێیەكەی ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بارودۆخەكەی زۆر مەترسیدارتر كردووە. لە زاری سەرچاوەی زۆر باڵای بەریتانیاشەوە ئەوە بڵاو كرایەوە كە ناردنی فڕۆكەی جەنگیی بەریتانی بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی فڕۆكەی جەنگیی ڕووسی، تەنیا پەیوەستە بەكاتەوە و لە ئایندەدا هەر ئەو فڕۆكانە دەنێردرێن.
ڕۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە بڕیارە فڕۆكە جەنگییەكانی بەریتانیا كە لە جۆری (تۆڕنادۆ)ن، بە مووشەكی (جوو – جوو)ی پێشكەوتوو و مەودا كورت كە لە دەنگ خێراترن، پڕچەك بكرێن كە بەهۆی ئەو مووشەكانەوە دەتوانرێت هەر فڕۆكەیەك لە ئاسمانەوە بخرێتە خوارەوە.
12/10/2015
ڕۆژنامهی”ناشناڵ ئینتریست”ی ئهمریكی وتارێكی شیكاری “ماسیۆ ڕۆجانسكی” بڵاوكردۆتهوه، تیایدا ئاماژهی بۆ ئهوه كردووه كه لهماوهی داهاتوودا و، له چوارچێوهیهكی فراواندا پێكدادانی فراوان لهنێوان ڕووسیا و چین و ئهمریكادا بهرپا دهبێت.
ئهو نوسهره دهڵێت: ” ئهگهرچی پێمان وابوو كه جیهان دووركهوتۆتهوه له ڕكابهری جیۆسیاسی لهنێوان هێزه گهورهكاندا. بهڵام لهئێستادا ڕادهی بهرهنگاربوونهوهكان زۆر فراوان بوون، بهرهو سهرهوه ههڵدهكشێن”.
ههروهها دهڵێت: ” بهدڵنیاییهوه پێكدادانی ئهمجاره زۆر ئاڵۆزتر و سهخت تر دهبێت لهوهی لهگهڵ یهكێتی سۆڤییهتدا لهسهدهی ڕابردوودا ڕوویدا، ئهویش بههۆی فراوان بوونی دهستهڵات و نیازه شاراوهكانی كۆماری چینهوهیه”.
ئهو نوسهره بهناوبانگهی ئهمریكا، پێشبینی دهكات فهوزای زیاتر و هێڵی دابهشكردنی ههژموونی نوێ لهجیهاندا بێته كایهوه.بههۆی ئهوهی لهنێوان ههرسێ وڵاته زلهێزهكهدا متمانه بوونی نهماوه. جگهلهوهش زۆرێك لهكێشه ههرێمایهتییهكان قوڵتر و ئاڵۆزتر دهبنهوه.
11/10/2015
“ئەشتۆن کارتەر” وەزیری بەرگریی ئەمەریکا وێرای هوشداری دان بە ڕووسیا رایگەیاندووە، لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان تووشی شکستێکی گەورە دەبێتەوە.
کارتەر باسی لەوەش کردووە، دەستێوەردانەکانی ڕووسیا لە کاروباری سووریا زۆر خراپ بەسەر ئەو حکوومەتەدا دەشکێتەوە و تووشی کارەسات دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە ئەشتۆن کارتەر وەزیری بەرگریی ئەمەریکا باسی لەوەش کردووە، لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا یارمەتییە سەربازییەکانمان بۆ نەیاران و دژبەرانی بەشا رئەسەد زیاد دەکەین.
وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەمەوبەدوا چیدیکە راهێنانی سەربازیی بە چەکدارانی سووری ناکرێت، بەڵکوو کەسانی شارەزا و فەرماندە بە تواناکان دەستنیشان دەکرێن و راهێنانیان پێ دەکرێت.
دەوڵەتی ئەمەریکا هەتا ئێستە نزیکەی 580 ملیۆن دولار پارەی بە مەبەستی راهینانی سەربازی لە چەکدارانی نەیاری بەشار ئەسەد سەرف کردووە.
11/10/2015
مەکتەبی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەبارەی ڕووداو و گرژی و ئاڵۆزییەکانی چەند رۆژی رابردووی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستانی بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.
لە بەیاننامەکەی حدکادا وێڕای بەداخبوونی خۆی لە گرژی و ئاڵۆزییەکانی هەرێمی کوردستان، جەختی لەسەر پاراستنی دەسکەتوە نەتەوەییەکانی باشووری کوردستان کردووەتەوە و هۆشداریی داوە کە دوژمنانی نەتەوەکەمان چاویان بە ئارامی و ئاسایش و دەسکەوتەکانی هەرێمی کوردستان هەڵنایە.
داوای لە هەموو لایەنە سیاسییەکان کردووە و بە دیالۆگ و هەستی بەرپرسیارێتییەوە هەوڵی چارەسەری ئاڵۆزییەکان بدەن.
نوسخەیەک لەو بەیاننامەیە بۆ ئاژانسی باسنیوز نێرداوە.
دەقی بەیاننامەکە:
دوای خۆپیشاندانەکانی سلێمانی و هەڵەبجە ڕۆژی هەینی ١٧ی ڕەزبەر، ٩ی ئۆکتۆبری ٢٠١٥، خۆپیشاندانی خەڵکی شاری قەڵادزێ لە کوردستانی عێراق کە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە خراپی وەزعی ئابووری و بێهیوایی خەڵک لە ئاکامی کۆبوونەوەکانی لایەنە سیاسییەکان بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ پرسی سەرۆکایەتی هەرێم وەڕێخرابوو، لە ڕێڕەوی ئارام و ئاشتیخوازانەی ترازا و توندوتیژیی لێکەوتەوە و، بەداخەوە لە ئاکامدا کوژران و برینداربوونی خەڵک و پۆلیس و زەرەردان و سووتاندنی بنکە و بارەگای حیزبی و حکوومەتی لێ کەوتەوە و دواتر چەند شارو شوێنی دیکەی کوردستانی عێراقیشی گرتەوە.
ئەم ڕووداوە نەخوازراوانە لە هەلومەرجێکدا ڕوو دەدەن کە کورد وەکوو هێزێکی ئازادیخواز و دژی تیرۆر لە هەموو جیهاندا ناسراوە و لە ناوەندەکانی بڕیاری نێونەتەوەییدا بە ئەرێنی دەکەوێتە بەرباس، بۆیە کوردەکانی باشووری کوردستان دەتوانن بە پێڕەو کردنی سیاسەتی دروست و دێموکراتیک داهاتوویەکی گەش بۆ خۆیان دابین بکەن، لە لایەکی دیکەوە دوژمنانی کورد کە چاویان بە ئارامی، ئاسایش و گەشەکردنی کوردستان هەڵنایە، توانیویانە زەربەی ئەمنییەتی و ئابووری لێ بدەن و بەرەوڕووی شەڕ و گەمارۆی ئابووری و نانبڕینیان بکەنەوە، لە ئێستاشدا بە دڵنیاییەوە هەوڵ دەدەن کە لە ناڕەزایەتی دەربڕینی ڕەوای خەڵک و گرفتەکانی ژیانیان کەڵکی نابەجێ وەربگرن و بە ئاژاوەنانەوە لەنێو هێزە سیاسییەکانی کوردستاندا، ئەوەندەی دیکە زەربە لە ئەزمونی کوردستانی عێراق بدەن و لەو دڵنیاییە جیهانییەی کە بەرامبەر بە کورد پەیدا بووە کەم بکەنەوە و کورد لە چاولەدەستیی هێزە ئیقلیمیەکاندا ڕابگرن، بەداخەوە کێبەرکێی نادێموکراتیک و دواکەوتووانە، سیاسەتی تۆڵەکردنەوە و بەهێندنەگرتنی ئازار و مەینەتییەکانی خەڵک لەلایەن هێزە سیاسییەکانی ئەو بەشەی کوردستانەوە، فەزایەکی گونجاوی بۆ پلانڕێژی ناحەزانی کوردستان پێکهێناوە.
ئێمە بەداخبوونی خۆمان بۆ ئەو ئاڵۆزییە و کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک لە خەڵک و تێکدانی موڵک و ماڵی گشتی و حیزبی ڕادەگەیەنین. وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کوژراوەکان و هیواخواستن بۆ چاکبوونەوەی هەرچی زووتری بریندارەکان، داوا لە خەڵک و هەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی باشوور دەکەین کە هێمنی و مەنتیقی سیاسەتی نەتەوەیی و خەڵکی بپارێزن، هەوڵ بدەن کە هەموو ناتەبایی و گرفتەکان و جیاوازیی بۆچوون و سیاسەتەکان لە ڕێگای دیالۆگ و شیوازی مەدەنی و ئاشتیخوازانەوە چارەسەر بکەن، چوونکە لە ئاگرتێبەربووندا، ماڵی هەموان دەسووتێ.
ئێمە وەک حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، زۆر دڵخۆش بووین بە پێکهاتنی هەرێمی کوردستانی باشوور و لەپێناوی سەرکەوتن و پاراستنی ئەو ئەزموونەدا هەزینە و باجی زۆرمان داوە، چاوەڕوانیمان لە خوشک و براکانمان لە کوردستانی عێراق ئەوەیە کە بە پاراستن و گەشەپێدانی ئەو دەسکەوتە، دڵی هەموو کوردێک خۆش بکەن، چونکە سەرکەوتنی کورد لە کوردستانی عێراق، دڵی هەموو کوردێکی نیشتمانپەروەر شاد دەکا و تێکچوونی ئەو وەزعیەت و دەسکەوتە، تۆوی بێهیوایی لە نێو هەموو کورددا دەچێنێ و هەموان لێی داخدار و زەرەرمەند دەبین.
بۆ گەڕانەوەی ئارامی بۆ کوردستان و چارەسەریی ئاشتیانە لە ڕێگای دیالۆگەوە، پێشتر چی لە دەستمان هاتووە کردوومانە، ئێستاش بۆ قسەی خێر و داواکاری لە لایەنەکان بۆ هەوڵی ئاشتیانە و مەدەنی لەپێناوی پێکهاتن و چارەسەریی کێشەکاندا، بە دڵفراوانیەوە ئامادەین. هیوادارین کە هێزە سیاسییە نیشتمانپەروەرەکانی کوردستانی باشووریش لەپێناوی باشترکردنی ژیانی خەڵک و چارەسەریی کێشەکان و لەپێناوی بەرژەوەندیی گشتیدا چاو لە بەرژەوەندی و داخوازییە حیزبییەکان بپۆشن، تاکوو کەشێک بێتە ئاراوە کە هەموان تێیدا سەرکەوتوو بن.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
دەفتەری سیاسی
١٨ی ڕەزبەری ١٣٩٤ی هەتاوی
١٠ی ئۆکتۆبری ٢٠١٥ی زایینی
11/10/2015
“ڤێلادیمیر پۆتین” سەركۆماری رووسیا هاوكات لەگەڵ بەرگری كردن لە ئۆپەراسیۆنەكانی وڵاتەكەی لە سووریا راگەیاند: “ئامانجی ئەوان “سەقامیگیری حكوومەتی رەوا”ی بەشار ئەسەد سەركۆماری سووریایە.”
پۆتین لە لێدوانێكدا بۆ تەلەفزیۆنی فەرمیی رووسیای گوتووە: “وڵاتەكەی دیسان دەیهەوێ هەلومەرجێك بۆ گفتوگۆی سیاسی لە سووریا ئامادە بكات.”
سەركۆماری رووسیا ئەو دەنگۆ و هەواڵانەشی رەت كردووەتەوە كە ئۆپەراسیۆنی وڵاتەكەی بۆ سەر ئۆپۆزسیۆنی میانەڕەوی حكوومەتی سووریا بێـ.
بەپێی هەواڵی ئاژانسەكان لە رۆژانی رابردوودا هێزەكانی سوپای سووریا لە بەرانبەر دژبەراندا لە ناوچەكانی “ئەدلەب، حەما و لازقیە و دیمەشق” پێشڕەوی و دەسكەوتی بەرچاویان بەدەستهێناوە.
ئێستە بەرەی شەڕ لە نزیك شاڕێگەیەكە كە پایتەخت بە شارەكانی دیكەی وەكوو حەڵەب پێكەوە دەبەستێتەوە و پێشبینی دەكرێت هێزەكانی ئەسەد لە هەوڵی گەمارۆدانی دژبەرانی حكوومەت دان.
پۆتین ئاژماەی بەوەش داوە بە بێ یارمەتیی مسكۆ ئەو مەترسییە هەیە كە “گرووپی تیرۆریستییەكان” سووریا داگیر دەكەن، چونكە حكوومەتی ئەسەد لە گەمارۆدا بووە و دژەبەرەكان گەیشتبوونە دەروازەی دیمەشق.
هاوپەیمانێتی دژی داعش بە رێبەریی ئەمەریكا كە سەرقاڵی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانییە لەدژی داعش، پێشتر گوتوویە لەم بارەوە هاوكاریی رووسیا ناكات.
چەند وڵاتی دیكەی وەكوو بەریتانیا، توركیا پاڵپشتیی رووسیا لە ئەسەدیان بە “هەڵە” لەقەڵەم داوە.
رووسیا رۆژی یەكشەممە ئاشكرای كرد لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا فڕۆكە ئاسمانییەكانی زیاتر لە 60 ئۆپەراسیۆنی ئەنجام داوە كە ئامانجەكانی بنەكەكانی داعش بووە.
رووسیا رۆژی 30ی سیپتەمبەر هێرشە ئامسانییەكانی خۆی لە سووریا دەست پێكرد و ئێرانیش لەڕێگەی زەمینی و لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بەشداریی ئەم هێرشانەیە لە سووریا.
12/10/2015