مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه هاوكات سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانه فه‌رمانی به‌سه‌رجه‌م كادر و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووه كه نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هێرش بكه‌نه سه‌ر باره‌گای هیچ حیزب و لایه‌ن و ده‌زگایه‌ك.
“عه‌لی ته‌ته‌ر” به‌رپرس لقی 10 سۆرانی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ(باس‌نیوز) گوتی: “له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانی و سه‌ركردایه‌تی پارتی و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانمان پێكراوه كه نابێت هیچ كه‌سێك به‌ده‌ر له‌یاسا هیچ كرده‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بدات و هێرش بكاته سه‌ر هیچ شوێنێك و باره‌گای هیچ لایه‌ن و ده‌زگایه‌ك تێك بدات به‌تایبه‌تی له‌و شوێنانه‌ی كه ئێمه‌ی لێی ده‌سه‌ڵاتدارین و ئه‌مه فه‌رمانه و به‌فه‌رمی بۆمان هاتووه”.
گوتیشی: “هه‌ڵوێستی پارتی وه‌كو هی لایه‌نه‌كانی دی نابێت و پارتی خاوه‌ن مه‌رجه‌ع و ئه‌خلاقه و پره‌نسیپه نه‌گۆره‌كانی پارتی ڕێگه به ئه‌ندامانی نادات كه وه‌كو ئه‌ندامانی لایه‌نه‌كان دیكه گیره‌شێوێنی بكه‌ن و ئاژاوه‌گێری بنوێنن ، ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی ئێمه‌ش وه‌كو ئه‌وانی دیكه‌یان كرد ئه‌وا جیاوازیمان نامێنێت”.
ناوبراو زیاتر گوتی: “ئێمه له سنووری لقی 10 له سۆران به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگاناده‌ین ئه‌ندامانمان هه‌ڵبكوتنه سه‌ر هیچ باره‌گایه‌ك و ته‌نانه‌ت قبوڵ ناكه‌ین خه‌ڵكی دیكه‌ش هێرش بكه‌نه سه‌ر باره‌گا هیچ حیزبێك له سنووره‌كه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین كه هه‌موو شتێك به پێی یاسا یه‌كلایی ببێته‌وه”.
11/10/2015
فراكسیۆنی پارتی لەبارەی رووداوەکانی قەڵادزێ راگەیێندراوێک بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیێنێت:" ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه ئه‌و كاره رووبدات، بۆیه هه‌قی خۆمانه بپرسین، ئایا له‌به‌رچی هێرشده‌كرێته سه‌ر باره‌گاكانی پارتی، ئایا هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌ر قه‌یرانێك باره‌گاكانی پارتییه و به هێرشكردنه سه‌ریان و سوتاندنییان كۆتاییان پێدێت؟!".
فراکسیۆنی پارتی بزووتنەوەی گۆڕان بە هۆکاری رووداوەکەی قەڵادزێ تۆمەتبار دەکات و رایدەگەیێنێت:" ئه‌و ڕووداوه‌ی ئه‌مڕۆ ڕوویدا به‌ره‌نجامی پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه، كه ماوه‌یه‌كه له لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ڕاگه‌یاندنه‌كانییه‌وه ده‌ستی پێكردووه و ئامانجیان ته‌نها خستنه‌وه‌ی ئاژاوه و گرژكردنی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستانه، بۆیه داواكارین كه هه‌رچی زووه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌م سیاسه‌ته هه‌ڵه‌یه‌ی خۆیدا بچێته‌وه و به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه بكه‌ن، چیتر نه‌بنه هۆكاری ئاڵۆزی ره‌وشی هه‌رێم".
دەقی راگەیێندراوەکەی فراکسیۆنی پارتی..
ئه‌مڕۆ له شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێ كۆمه‌ڵێك هاونیشتیمانی خۆپیشاندانێكییان رێكخست، به‌ڵام به داخه‌وه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كه‌یان گۆڕی و په‌لاماری باره‌گای لیژنه‌ی ناوچه‌ی قه‌ڵادزێی پارتی دیموكراتی كوردستانیاندا و رووداوی نه‌خوازراوی لێكهوتهوه.
ئێمه له كاتێكدا كه ئیدانه‌ی هه‌موو توندوتیژییه‌ك ده‌كه‌ین و پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان به كه‌سوكار و بنه‌ماڵه و هاوڕێیانی قوربانیانی ئه‌و رووداوه ڕاده‌گه‌یه‌نین و هیوای چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین، له هه‌مانكاتدا ئیدانه‌ی هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌ین، كه ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه ئه‌و كاره ڕووبدات، بۆیه هه‌قی خۆمانه بپرسین، ئایا له‌به‌رچی هێرش ده‌كرێته سه‌ر باره‌گاكانی پارتی، ئایا هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌ر قه‌یرانێك باره‌گاكانی پارتییه و به هێرش كردنه سه‌ریان و سوتاندنییان كۆتاییان پێدێت؟!
ئێمه لێره‌وه به هه‌موو لایه‌كی ڕاده‌گه‌یه‌نین، ئه‌و ڕووداوه‌ی ئه‌مڕۆ ڕوویدا به‌ره‌نجامی پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه، كه ماوه‌یه‌كه له لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ڕاگه‌یاندنه‌كانییه‌وه ده‌ستی پێكردووه و ئامانجیان ته‌نها خستنه‌وه‌ی ئاژاوه و گرژكردنی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستانه، بۆیه داواكارین كه هه‌رچی زووه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌م سیاسه‌ته هه‌ڵه‌یه‌ی خۆیدا بچێته‌وه و به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه بكه‌ن، چیتر نه‌بنه هۆكاری ئاڵۆزی ره‌وشی هه‌رێم، چونكه كه‌لتووری خۆخه‌ڵه‌تاندن سودی نابێت و به‌رانبه‌ر مێژوو و خه‌ڵكی كوردستان به‌رپرسیار ده‌بن، هه‌روه‌ها هه‌ر كاردانه‌وه‌یه‌ك كه به هۆی ئه‌و رووداوانه‌وه بكه‌وێته‌وه، به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی له ئه‌ستۆی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌بێت.
:
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان
سەرچاوەیەک لە ئاسایشی هەولێرەوە بەتۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند:" ئەو هەواڵانەی کە باس لە هێرشکردنە سەر مەکۆی گۆران دەکەن لە هەولێر بێ بنەمان و هیچ حاڵەتێکی وەها لە هەولێر رووینەداوە".
لەدوای رووداوەکەی قەڵادزێ و چەن ناوچەیەکی دیکە کە هێرشکرایە سەر بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و لە قەڵادزێ و ژاراوە بارەگاکانی پارتی سووتێندراو ، مەترسی ئەوە خرایەڕوو کە لە پەرچەکرداری ئەو رووداوانە هێرشبکرێتە سەر مەکۆی بزووتنەوەی گۆڕان لە هەولێر بەڵام سەرچاوەیەک لە ئاسایشی هەولێرەوە رایگەیاند:" دۆخی مەکۆی بزووتنەوەی گۆڕان لە هەولێر ئاساییە و هیچ رووداوێکی نەخوازراو رووینەداوە".
هەروەها کاروان خۆشناو گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند:" گشت ئەم پروپاگەندانە رەتدەکەینەوە کەوا چەند پەیج و ماڵپەرێک باس لە سووتاندنی مەکۆی بزوتنەوەی گۆران دەکەن لە شاری هەولێر، ئێمە وەکو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایدەگەێنین ئەم هەواڵانە سەرجەمیان بێ بنەمان و دوورن لە ڕاستی".
10/10/2015
لەسەر رووداوەکانی قەڵادزێ و ناوچەکانی دیکە و هەروەها خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان چەند رێنماییەک دەداتە دام و دەزگا ئەمنی و حیزبییەکان بەوەی کە " رێگە نەدەن گرژییەكان پەرە بستێنێت و شوێنەكانی تر بگرێتەوە".
بەپێێ راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رێنماییەکی دەرکردووە و داوای لە تێكڕای دامودەزگا هەرێمی و ئەمنی و كارگێڕی و حزبییەكانی هەرێمی كوردستان کردووە" رێگە نەدەن گرژییەكان پەرە بستێنێت و شوێنەكانی تر بگرێتەوە و دەزگە پەیوەندیدارەكانیش دان بەخۆیاندا بگرن و هەموو رێگەیەك بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكەبگرنە بەر".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها داوایکردووە " ئەوانەی بەرپرسن لەم رووداوانە بە پێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت و خۆیان بەرپرسن لە ئەنجامی كردەوەكانیان".
دەقی رێنماییەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
لەبارەی ڕووداوەكانی چەند ڕۆژی ڕابردوو و گرژییەكانی ئەمڕۆی شاری قەڵادزێ، بۆ تێكڕای دامودەزگای هەرێمی و ئەمنی و كارگێڕی و حزبییەكانی هەرێمی كوردستان، ڕێگە نەدەن گرژییەكان پەرە بستێنێت و شوێنەكانی تر بگرێتەوە و دەزگە پەیوەندیدارەكانیش دان بەخۆیاندا بگرن و هەموو ڕێگەیەك بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە
بگرنە بەر.
ئەوانەیشی بەرپرسن لەم ڕووداوانە بە پێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت و خۆیان بەرپرسن لە ئەنجامی كردەوەكانیان.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە خۆپیشاندانەکان و کەوتنەوەی تووند و تیژی، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و داوای لە ئاسایش و پۆلیس کرد" سه‌ر و ماڵى هاووڵاتیان و داموده‌زگا حكومى و حزبییه‌كان بپارێزن"
حکومەتی هەرێمی کوردستان هەروەها داوا له خۆپیشانده‌ران ، خه‌ڵك و لایه‌نه سیاسییه‌كانى هەرێمی كوردستان دەکات :" به شێوازێكى ئارام و شارستانیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه و رووداوه‌كاندا بكه‌ن و هیچ لایه‌كیان نه‌بنه هۆى ئاڵۆزبوونى زیاتر و به هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵى ئارامكردنه‌وه و كۆنترۆڵكردنى دۆخه‌كه بده‌ن".
دەقی روونکردنەوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
له كاتێكدا هه‌رێمى كوردستان به دۆخێكى دژوار‌دا تێده‌په‌ڕێت و له‌گه‌ڵ یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین دوژمنانى مرۆڤایەتى له شه‌ڕێكى قورسدایه و كۆمه‌ڵێك كێشه و قه‌یرانى سه‌خت به‌رۆكى خه‌ڵك و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى گرتووه، به‌داخه‌وه خه‌ریكه له هه‌ندێ شوێنى هه‌رێمى كوردستان خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌كان، توندوتیژییان لێ ده‌كه‌وێته‌وه و هاووڵاتیان و كارمه‌ندانى حكوومى تیادا ده‌بنه قوربانى.
دڵگرانى و ناڕه‌حه‌تیى خۆمان به‌رامبه‌ر به دروستبوونى پشێووى و كه‌وتنه‌وه‌ى قوربانیان ده‌رده‌بڕین، داواش له هه‌موو خۆپیشانده‌ران و خه‌ڵك و لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان ده‌كه‌ین كه به شێوازێكى ئارام و شارستانیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه و ڕووداوه‌كاندا بكه‌ن و هیچ لایه‌كیان نه‌بنه هۆى ئاڵۆزبوونى زیاتر و به هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵى ئارامكردنه‌وه و كۆنترۆڵكردنى دۆخه‌كه بده‌ن.
داوا له هه‌موو هێزه‌كانى ئاسایش و پۆلیس و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانیش ده‌كه‌ین كه هه‌موو هه‌وڵێكیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌ر و ماڵى هاووڵاتیان و داموده‌زگا حكوومى و حزبییه‌كان، هه‌روه‌ك داوا له ته‌واوى ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌ین كه به‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن و فاكته‌رى ئارامكردنه‌وه بن.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
9-10-2015
ئەمینداری گشتی هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) وەک ئاماژەیەک بۆ بەزاندنی سنووری ئاسمانیی تورکیا لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیاوە رایگەیاند، کە ناتۆ بەرگری لە تورکیا دەکات لە دژی هەر دەستدرێژییەک.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ـی تشرینی یەکەمی 2015، وەزیرانی بەرگری وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لە شار برۆکسل کۆدەبنەوە و تێیدا پرسی سوریا و بۆردوومانەکانی رووسیا لەو وڵاتە تاوتوێ دەکەن.
بەپێی هەواڵێکی ئەنادۆڵ، بەر لە کۆبوونەوەکە، یانس شتوتنبێرگ، ئەمینداری گشتی ناتۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وێڕای نیشاندانی دڵەڕاوکێی خۆی بەرامبەر بۆردوومانەکانی رووسیا بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی نەیارانی بەشار ئەسەد، رایگەیاند، کە هاوپەیمانییەکە بەرگریی لە هەموو وڵاتانی ئەندامی دەکات، کە تورکیاش یەکێکە لە بەهێزترین ئەندامانی ناتۆ.
پێشتر وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندبوو، کە رۆژی شەممەی رابردوو، فڕۆکەیەکی جەنگیی رووسیا ئاسمانی تورکیای بەزاندووە و رووسیاش رایگەیاند، کە بەهۆی خراپیی کەشوهەواوە فڕۆکە جەنگییەکەی چووەتە نێو ئاسمانی تورکیا.
9/10/2015
به‌رپرسانی ئه‌مریكا ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد كه چه‌ند موشه‌كێك له‌وانه‌ی ڕووسیا له ده‌ریای قه‌زوینه‌وه ئاراسته‌ی بنكه‌كانی داعشی كرد له سوریا، له‌ناوخاكی ئێران‌دا كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام نازانرێت له‌چ خاڵێكدا كه‌وتوون.
به‌رپرسانی ئه‌مریكی ده‌ڵێن: ” به‌مه‌زه‌نده‌ی سوپای ئه‌مریكا و ده‌زگای هه‌واڵگری، لانی كه‌م 4 دانه لهموشهكهكانی ڕووسیان له‌كاتی تێپه‌ڕین به‌سه‌ر ئاسمانی ئێران‌دا كه‌وتنه خواره‌وه”.
له‌كاتێكدا یه‌كێك له‌به‌رپرسانی ئه‌مریكی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه قوربانییش هه‌یه، به‌ڵام به‌رپرسێكی تر گوتی: ” ئه‌وه جێگه‌ی دڵنیایی نیه”.
ده‌ست به‌جێ نازانرێت موشه‌كه‌كان له‌چ خاڵێكدا كه‌وتوون. به‌ڵام به‌حوكمی ئه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كان له باشوری ده‌ریای خه‌زه‌ر له‌نگه‌ریان گرتووه، ڕێڕه‌وی موشه‌كه‌كان ئاسمانی هه‌ردوو وڵاتی عێراق و ئێرانه.
9/10/2015
به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا”په‌نتاگۆن” جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه لانی كه‌م 4 موشه‌ك، له‌كۆی 24 موشه‌ك كه له كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی ڕووسیاوه، له باشوری ده‌ریای خه‌زه‌ره‌وه ئاراسته‌ی بنكه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا كران، له‌ئێران كه‌وتنه خواره‌وه‌و، ئه‌وه‌ش به كه‌لێنێك ده‌ژمێردرێت له‌ناو سیسته‌می موشه‌كی ڕووسیا، له‌كاتێكدا ئه‌و موشه‌كانه یه‌كه‌مجاره له جه‌نگدا له‌لایه‌ن ڕووسیاوه به‌كار بهێنرێن”.
به‌گوته‌ی سه‌رچاوه په‌یوه‌ندیداره‌كانی “په‌نتاگۆن” كهلێدوانیان بۆ “سی.ئێن.ئێن” دا، موشه‌كه‌كان له‌جۆری”كرۆز كالیبه‌ر” بوون، كهلهپێكانی ئامانجه‌كاندا ئاستێكی زۆر به‌رزیان هه‌یه. هه‌روه‌ها خێراییه‌كه‌یشی زۆر به‌رزه، جگه‌له‌وه‌ش توانای هه‌ڵگرتنی كڵاوه‌ی ته‌قینه‌وه‌یان هه‌یه، كێشی ئه‌و كڵاوهیهی هه‌ڵی ده‌گرن ده‌گاته 1000 پاوه‌ند، واته 254 كیلۆگرام.
به‌گوته‌ی سه‌رچاوه‌كان، له‌ناو په‌نتاگۆندا بێزارییه‌كی زۆر هه‌یه له‌به‌رانبه‌ر ڕووسیادا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێش هاویشتنی موشه‌كه‌كان لایه‌نی ئه‌مریكای لێ ئاگادار نه‌كردۆته‌وه، ئه‌وه‌ش یه‌كێك له‌و هه‌نگاوانه‌یه كه‌به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئه‌مریكا هاویشتونی.
ئه‌وه‌ش له‌كاتیكدایه هه‌ریه‌كه له‌ئێران و ڕووسیا، كه‌وتنی موشه‌كیان له‌خاكی ئیران‌دا ڕه‌تكرده‌وه.
9/10/2015
به‌گوێره‌ی بڵاوكراوه‌یه‌ك كه واژۆی 52 زانای ئیسلامی له‌سه‌ره و، له‌سعودیه بڵاوبووه‌ته‌وه، تیایدا هۆشداری له‌مه‌ترسییه‌كانی ده‌ستتێوه‌ردانی ڕووسیا له‌كاروباری سوریا ده‌درێت.
ئه‌و زانایانه له بڵاوكراوه‌كه‌یاندا، جگه‌له‌وه‌ی ده‌ستتێوه‌ردانه‌كه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن و به‌هۆكارێكی ده‌زانن بۆ ڕزگاركردنی “به‌شار ئه‌سه‌د” و پاراستنی ڕژێمه‌كه‌ی. داواش له گرووپه چه‌كداره‌كانی ناو سوریا ده‌كه‌ن ڕیزه‌كانیان یه‌ك بخه‌ن و، له‌دژی ڕووسیا یه‌ك بگرن.
هاوكات زاناكان داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ن، له‌و بواره‌وه ده‌ستی كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ ئه‌و چه‌كدارانه درێژ بكه‌ن كه بڵاوكراوه‌كه به”موجاهیده‌كان”ناویان ده‌بات.
بڵاوكراوه‌كه له‌ناوه‌نده میدیاییه‌كانی جیهاندا بایه‌خێكی زۆری پێده‌درێت و، هه‌ندێك ده‌پرسن: ئایا ئه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه سه‌ره‌تای بانگه‌وازه بۆ جیهاد كردن له‌دژی ڕووسیا؟ ئایا هه‌وڵێكه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زمونی ڕووسه‌كان له ئه‌فغانستاندا دووباره بكرێته‌وه؟.
“دكتۆر محه‌مه‌د مو‌سا شه‌ریف” یه‌كێك له‌و زانایانه‌ی واژۆیان له‌سه‌ر بڵاوكراوه‌كه كردووه، ده‌ڵێت: ” شه‌ره‌فمه‌ندبووم به‌وه‌ی به‌شداریم له‌و بڵاوكراوه‌یه‌دا كرد، ئه‌وه‌ش ئه‌ركێكی شه‌رعییه”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ” ئه‌گه‌ر دوژمن هاته وڵاتی موسوڵمانانه‌وه، ئه‌وا پێویسته له‌سه‌ر موسوڵمانان په‌له بكه‌ن له ڕزگاركردنی براكانیان”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ” ڕووسیا دوژمنێكهو هاتۆته وڵاتێكی موسوڵمانه‌وه، ده‌ستدرێژكاره، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر زانایانی ئیسلامی، خه‌ڵكی به‌گشتی و خه‌ڵكی سوریا به‌تایبه‌تی له‌و دوژمنكارییه ئاگادار بكه‌نه‌وه”.
گوتیشی: ” له‌و بڵاوكراوه‌یه‌دا هیچمان نه‌گوتووه، ته‌نها داوامان كردووه موجاهیده‌كان و شۆڕشگێران له‌سه‌ر یه‌ك ئامانج كۆببنه‌وه، داواشمان له ئوممه‌تی ئیسلامی كردووه، ده‌ستی هاوكاری بۆ خه‌ڵكی سوریا و شۆڕشگێڕه‌كان درێژ بكه‌ن”.
به‌ڵام له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌یان هاندابێت بۆ ئه‌وه‌ی بچنه سوریا بۆ جیهاد كردن، ناوبراو گوتی: ” ئه‌وه درۆ و بوختانه”.
9/10/2015
“عەلی خامنەیی” رێبەری كۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ لە دیدارێكدا لەگەڵ فەرماندە و هێزە سەربازییەكانی كەرتی ئاسمانیی ئێران گوتی: “گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ ئەمەریكا هێڵی سوور و قەدەغە.”
بەپێی هەواڵی نووسینگەی خامنەیی، رێبەری ئێران لەو دیارەدا رایگەیاندووە: “ئەوەی كە دژی وتووێژ و دانوستان لەگەڵ ئەمەریكاین، ئەوەیە كە ئەوان دەیانەوێ لەم رێگەیەوە رەخنەمان تێبكەن، چونكە لە رەوتی دانوستانە ناوكییەكاند الە هەر كوێ بۆیان رەخسا كاری خۆیان كرد، هەرچەند لایەنی ئێرانی زۆر وشیار بوون، بەڵام هەر سەرەنجام لە هەندێ شوێن دەرفەتیان ب رەخسا و كاری نابەجێیان لەدژی بەرژەوەندیی نەتەوەیی ئێران ئەنجام دا.”
خامنەیی لە درێژەدا جەختی كردەوە ” بەهۆی ئەو گفتە زۆرانەی كە هەیەتی، گفتوگۆ لەگەڵ ئەمەریكا قەدەغە، چونكە هیچ قازانجێكی تێدا نییە، ئەمەش لەگەڵ دانوستانی لایەنەكانی دیكە كە هیچ مەبەست و بەرژەوەندییەكیان نییە جیاوازە.”
خامنەیی لە درێژەدا رایگەیاندووە: “گرفتەكانی ئێستەی ئێران بەهۆی هەندێ كەسی كەمتەرخەم و ساویلكەیە كە لەم راستییانەی دوژمنان تێناگەن، هەرچەند ئەم كەسانە لە بەرانبەر جەماوەری تێگەیشتووی ئێران كەمینەن، بەڵام چالاكن و دەنووسن و دووپات دەكەنەوە و دوژمنیش یارمەتییان دەدات.”
ئەم هەڵوێستەی خامنەیی لە کاتێک دایە کە زەریف لە کاتی دانوستانە ئەتۆمییەکاندا لەگەڵ جۆن کێریش گفتوی کردووە و حەفتەی رابردووش لە کۆڕی گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەک گرتووەکان زەریف و ئۆباما پێکەوە دەستیان دا، هەرچەند دەڵێن خامنەیی گوتوویە دەبێ تەنیا لەسەر دانوستانە ناوکییەکان لەگەڵ ئەمەریکا گفتوگۆ بکرێت، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێ لەبارەی پرسی سووریاشەوە لەگەڵ ئەمەریکا گفتوگۆیان کردووە.
هەرچەند وەزارەتی دەرەوە بڵاوی کردەوە کە ئەو دەست دانەوەی زەریف و ئۆباما بە هەڵکەوت بووە، بەڵام لە ناوخۆی ئێران
و بەتایبەت باڵی توندڕەو و هەندێ پەرلەمانتاری ئێران پەرچەكرداری لێكەوتەوەوە و بە سووكایەتی بە حكوومەتی ئێران و بە زەرەری بەرژەوەندیی میللی لە قەڵەمیان دا.
8/10/2015
كەمپەینی نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤ لە ئێران لە بەیاننامەیەكدا نیگەرانیی خۆی سەبارەت بە دانپێدانانی زۆرەملێ لە “جەیسوون رەزاییان” رۆژنامەنووسی ئەریکی لە ئیران دەربڕی.
رۆژی رابردوو ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەكدا بڵاوی كردەوە: “دادگەی باڵای ئێران پێشتریش دانپێدانانی زۆرەملێی بەرامبەر بە زۆر كەس ئەنجام داوە و پێشینەیەكی بەھێزی ھەیە، پێدەچێ “جەیسوون رەزاییان”یش رووبەڕووی ھەمان حاڵەت بووبێتەوە.
لەلایەكی دیكەوە یازدە كەس لە نوێنەرانی پەرلەمانی ئێران دوێنێ داوایان كردووە فیلمی دانپێدانانی جەیسوون رەزاییان بڵاو بكرێتەوە.
جەیسوون رەزاییان رۆژنامەنووسی ئێرانی- ئەمریكی، لە ساڵی رابردووەوە لە گرتووخانەی ئێڤێن لە تاران دەستبەسەرە و لەلایەن حکوومەتی ئێرانەوە بە سیخوڕی و ھاوكاری لەگەڵ وڵاتانی دوژمن تۆمەتبار كراوە.
چەند رۆژ لەمەوبەریش رەزاییان لەلایەن چەند نوێنەرێكی ئێرانەوە بە سیخوڕی بۆ سێناتۆرە كۆماریەكانی سەنای ئەمەریكا تۆمەتبار كرابوو.
پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا ئەو تۆمەتانەی بە توندی رەت كردبووەوە.
8/10/2015
سوپای توركیا ڕایگه‌یاند: ” سیسته‌مه موشه‌كییه‌كانی ڕووسیا كهبنكهكانیان له‌سوریایه، گێچه‌ڵیان به فڕۆكه‌كانی توركیا كردووه”.
له‌بڵاوكراوه‌یه‌كی فه‌رمی سوپای توركیادا هاتووه: ” فڕۆكه‌كانی توركیا له‌جۆری ئێف-16 به‌ئاسمانی سنوره‌كانی سوریادا له ده‌رچوونێكی ئاسایی‌دا بوون، به‌ڵام سیسته‌مه‌كانی موشه‌كی ڕووسیا بۆماوه‌ی یه‌ك خولهك و 30 چركه گێچه‌ڵیان به‌فڕۆكه‌كانی توركیا كرد”.
پێشتر سوپای توركیا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردبوو كه فڕۆكه‌كانی ڕووسیا دووجار ئاسمانی توركیایان به‌زاند. دواتریش فڕۆكه‌یه‌كی مێگی نه‌ناسراو، ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌زاند، به‌و هۆیه‌شه‌وه توركیا باڵیۆزی ئه‌و وڵاته‌ی بانگهێشت كرده وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و، یاداشتنامه‌ی ناڕه‌زایی پێدا.
سه‌باره‌ت به‌و په‌ره سهندنانهش، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا گوتی: ” ئێمه تێكگیرانی به‌رژه‌وه‌ندییمان له‌گه‌ڵ ڕووسیادا نیه، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سازش له‌سه‌ر پاراستنی سنوره‌كانمان ناكه‌ین”.
هه‌روه‌ها گوتی: ” ڕووسیا گرووپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ده‌كاته ئامانج نه‌ك داعش”.
هه‌روه‌ها”یه‌نس ستۆلتبرگ” ئه‌مینداری گشتی “په‌یمانی ناتۆ” ڕاگه‌یاند: ” هه‌رگیز ئه‌وه قبوڵكراو نیه كه ئاسمانی وڵاتێكی تر ببه‌زێنن. ئێمه هۆشداریمان له‌وه ده‌دا و لێی ده‌ترساین.چونكه ڕووداوی به‌و جۆره مه‌ترسی گه‌وره ده‌خوڵقێنێت. بۆیه ده‌بێ دڵنیاببینه‌وه له‌وه‌ی ڕووداوی وا دووباره نابێته‌وه”.
8/10/2015
زیاتر لە 40 گرووپ و تاقمی چەکداری نەیاری بەشار ئەسەد لە سووریا داوایان لە وڵاتانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین کردووە کە هەرچی خێراتر بەرەیەک لەدژی دەستێوەردانەکانی ئێران و ڕووسیا پێک بێنن.
ئەو 40 گرووپ و لایەنە لە بەیاننامەیەکدا بڵاویان کردووەتەوە، پێویستە هەرچی خێراتر وڵاتانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لەدژی ئێران و ڕووسیا هاوپەیمانیەتی پیکبێنن و ڕێگری لە دەستێوەردانەکانی ئەو دوو حکوومەتە لە کاروباری وڵاتانی عەرەبیدا بکەن.
ئەمە لە حاڵێک دایە کە گرووپی چەکداریی سوپای بەدری عێراقی کە شیعەن لە بڵاوکراوەیەکی جیادا پشتیوانی لە کار و کردەوەکانی ئێران و ڕووسیا لە سووریا کردووە و پێداگرییان لەسەر بوردومانکردنەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا کردووەتەوە.
ئەو گرووپە باسیان لەوە کردووە، ئێمە پێشوازی لە فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا دەکەین و هیوادارین کە ئێرانیش فرۆکەی جەنگی ڕەوانەی سووریا بکات.
ڕووسیا لەماوەی یەک هەفتەی رابردوودا چەندین هێرشی ئاسمانی لەناو خاکی سووریادا ئەنجام داوە و بە گوتەی بەرپرسانی ئەو وڵاتە، هێرشەکان بۆ سەر داعش بوون.
لە هەمبەردا ئەمەریکا بە چاوی گومانەوە دەروانێتە ئەو ئۆپەراسیۆنە و پێی وایە کە ئەو هێرشانە گرووپەکانی نەیاری بەشاری ئەسەدی کردووەتە ئامانج و زیاتر بە مەبەستی پشتیوانی لە ئەسەد ئەنجام دەدرێن.
7/10/2015
هێزی ئاسمانی توركیا له‌بڵاوكراوه‌یه‌كی فه‌رمیدا ئاشكرای كرد كه فڕۆكه‌یه‌كی ڕووسی جۆری “مێگ-29” ئاسمانی توركیای به‌زاندووه‌و، به‌ره‌نگاری 8 فڕۆكه‌ی جۆری “ئێف-16″ی توركی بووه‌ته‌وه له‌ئاسمانی توركیادا.
له‌بڵاوكراوه‌كه‌دا هاتووه: ” جگه‌له به‌زاندنی ئاسمانی توركیا، فڕۆكه‌كه‌ی ڕووسیا بۆ ماوه‌ی 4 خولهك و 30 چركه، فڕۆكه‌كانی توركیای خستۆته ژێر كاریگه‌ری ڕادارهكانییهوه”.
ئه‌مه دووه‌مجاره فڕۆكه‌كانی ڕووسیا ئاسمانی توركیا ده‌به‌زێنن. بۆیه سه‌رۆككۆماری توركیاش له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیدا گوتی: ” ناتوانین ده‌سته‌وسان بین، ڕووسیا به‌م كرده‌وانه‌ی هاوڕێیه‌تی و دۆستایه‌تی توركیا له‌ده‌ستده‌دات”.
ئه‌م هه‌واڵانه له‌سه‌روبه‌ندی ئاماده‌كارییه‌كانی سوپای ڕووسیادان بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی زه‌مینی فراوان بۆ سه‌ر ئۆپۆزسیۆنی سوریا. له‌م میانه‌یه‌دا سه‌رچاوه‌كانی “په‌نتاگۆن” جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه‌ئاماده سازییه‌كانی ڕووسیا بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئۆپۆزسیۆنن، نه‌ك بۆسه‌ر داعش.
7/10/2015
لە کۆبوونەوەیەک، کە لە مانگی تەمووزی رابردوو لە مۆسکۆ، یەکێک لە گەورە ژەنەڕاڵەکانی ئێران، نەخشەیەکی سووریا خستووەتە روو، کە تیایدا لەسەر نەخشەکە نیشانی داوە، چۆن ئەو شکستانەی لە زۆربەی ناوچەکانی سووریا دووچاری بەشار ئەسەد بووەتە، بکرێنە سەرکەوتن بۆ ئەو، بە بەشداری و هاوکاری رووسیا.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، سەردانەکەی قاسم سولێمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی بۆ مۆسکۆ، یەکەمین هەنگاوی دەستپێکرندی پلانی سەربازی رووسیا بووە بۆ دووبارە هەڵگێڕانەوەی هاوکێشەکانی هێز لە سووریا و تێکەڵاتربوونی کارەکانی هاوپەیمانییەتی رووسیا و ئێران بۆ پشتیوانیکردن لە ئەسەد.
لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشە ئاسمانییەکانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی رووسیا، دووپاتکراوەتەوە، کە هێزێکی سەربازی پیادەی ئێرانیش هاتووەتە وڵاتەکە، بۆ بەشداریکردن لە پێکدادانەکان، بەپێی پلانێکی چەند مانگەی هەردوو هاوپەیمانە سەرەکییەکەی ئەسەد بووە، بەبیانووی ترسی ئەوان بووە لە دەسکەوتەکانی ئۆپۆزیسیۆنی چەکداری سووریا و پێشڤەچوونەکانیان.
سولێمانی، فەرماندەی سوپای قودسە، کە باڵی هێزە تایبەتییەکانی پاسەوانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی (پاسداران)ـە، راستەوخۆش بەرپرسە بەرامبەر عەلی خامەنەیی، رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران. رۆیتەرز لە زاری چەند بەرپرسێکی پایەبڵندی ناوچەکەی گواستووەتەوە، کە هەر ئەو سەرپەرشتیاری راستەقینەی هێرشە سەربازییەکانی سەر زەوییە لە دژی چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆن، ئێستاش پلان بۆ کردەوەیەکی نوێی هاوبەشی رووسیا و ئێران دادەڕێژێت بۆ بەرگریکردن لە ئەسەد. ئەو کردەوەیەش کێرڤی رۆڵی ئەو فەرماندە سەربازییە ئێرانییە بەرزتر دەکاتەوە لە ناوچەکەدا، کە پێشتریش سەرکردایەتی هەوڵەکانی میلیشیا شیعەکانی عێراقی دەکرد، کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانیان دەکرێت بۆ شەڕکردن لە دژی جەکدارانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە عێراق.
ئەو لە سەردانەکەیدا بۆ مۆسکۆ مەترسییەکانی پێشڕەوییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بە ئاراستەی کەنارەوەکانی سووریا لەسەر دەریا ناوەڕاست خستووەتەوە روو، بە تایبەت ئەو ناوچانە زۆرینەی دانیشتوانانی خەڵکی عەلەوی و شیعەن و بە ناوچەی باڵا دەستی ئەسەد ئەژمار دەکرێن، باسی لەوەش کردووە، کە ئەو پێشڕوییانەش مەترسی راستەوخۆ دەخەنە سەر بنکە و بارەگا سەربازییەکان و داودەزگا سەربازی و ئاوییەکانی رووسیا لە شاری تەرتوس.
بەرپرسێکی باڵای ناوچەکە دەڵێت ”قاسم سولێمانی نەخشەی سووریا خستە سەر مێزی گفتوگۆکان. لەوکاتەدا رووسەکان زۆر نیگەران بوون، هەستیان بە شکست دەکرد و وایان دادەنا کە رژێمی سووریا دووچاری مەترسی راستەقینە بووەتەوە. ئەورۆژە ئێران دووپاتیکردەوە، کە هێشتا هەل و توانای گەڕانەوەی دەستپێشخەری و پێشڕەوییان بەدەستەوە ماوە. هەر ئەوکات سولێمانی توانی قەناعەت بە بەرپرسە رووسەکان بهێنێت و دووپاتیکردووەتەوە کە ئەوان هەموو کارتەکانی دەستییان نادۆڕێنن“.
سێ لە بەرپرسانی باڵای ناوچەکە دووپاتی دەکەنەوە، کە بەر لە گەشتەکەی سولێمانی بۆ مۆسکۆ لە تەمووزی رابردوودا، چەندین پەیوەندی ئاست بەرز لەنێوان هەردوو وڵات ئەنجام دراوە، ئەو پەیوەندییانەش بوونەتە هەوێنی رێککەوتنێکی نوێی هەردوولا، بۆ زیاترکردنی هاوکاری و پشتیوانییەکانی هەردوولا بۆ رژێمەکەی ئەسەد، کە دووچاری شکستی یەک لەدوای یەک بووبووەوە.
ئێران بەر لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەی رووسیا، هاوکاری ئەسەدی کرد، بە ناردنی چەندین چەکداری شیعە کە بەشداری لە شەڕەکان دەکەن هاوڕێ لەگەڵ سوپاکەی ئەسەد. چەندین ئەفسەری سوپای پاسدارانیشیان وەک راوێژکاری سەربازی رەوانەی سووریا کردووە، کە هەندیک لەوانە کوژراون.
رووسیا، کە هاوپەیمانی هەرە نزیکی سووریایە لە دویا کۆتایی هاتنی جەنگی سارد، چەندین چەک و پێداویستی سەربازی جۆراو جۆری بە سووریا داوە، هەروەک لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکانیش سووریا لە هەر بڕیارێکی وڵاتانی رۆژئاوا پاراستووە. بەڵام لەگەڵ ئەوەش نەیتوانیووە رێگری بکات لە هاوکاریکردنی چەکدرانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، لەلایەن دژەکانی ئەسەد لە ناوچەکە، کە بوونەتە هۆکارێک بۆ کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی ئەسەد بۆ بۆ یەک لەسەر پێنجی خاکی سووریا، بەهۆی شەڕی بەردەوام کە چوار ساڵە سەری هەڵداوە و بەپێی پێشبینییەکان نزیکەی 250 هەزار کەس بوونەتە قوربانی.
بەرپرسێکی باڵای یەکێک لە وڵاتانی ناوچەکە، کە پەیوەندیدارە بە کاروبارە ئەمنییەکانی ناوچەکە دەڵێت، کە بڕیارە هاوبەشەکەی رووسیا و ئێران بۆ دەستختنی زیاتر بۆ ناوخۆی کاروباری سووریا، لە کۆبوونەوەی نێوان سیرگی لاڤرۆڤی، وەزیری دەرەوەی رووسیا و و رابەری باڵای کۆماری ئیسلام بەر لە چەند مانگێک بڕیاری لێدراوە. زیاتر دەڵێت ”قاسم سولێمانی کە لەلایەن رابەری ئێرانییەوە دیاریکراوە وەک نوێنەری ئێران لە ئۆپەراسیۆنەکە، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر وردەکارییەکان سەردانی مۆسکۆی کردووە، هەر لەو کاتیشەوە چەندین جار سەردانی دیمەشقی کردووە“.
حکومەتی رووسیا رایگەیاند، کە بەشداریکرندی لە شەڕی سووریا، لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی داواکارییەکی ئەسەد بووە، لە تەموزی رابردوو، کە باسی لەو کێشانە کردبووەوە کە رووبەڕووی سوپاکەی دەبێتەوە، لە داواکارییەش بە راشکاوی گوتبووی کە سوپاکەی دووچاری کەمی هێزی مرۆیی بووەتەوە.
بەرپرسێکی دیاری ناوچەکەش بە رۆیتەرزی گوتووە، کە خامەنەیی نێردەیەکی تایبەتی پلە باڵای ناردووەتە مۆسکۆ بۆ ئەنجامدانی دیار لەگەل ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی رووسیا، پوتینیش گوتوویەتی ”باشە دەچنە نێو شەڕی رووسیا، قاسم سولێمانی بنێرن. بەوشێوەیەش قاسم سولێمانی گەشتێکی بۆ مۆسکۆ کردووە بۆ روونکردنەوەی نەخشەی شانۆکە“.
فڕۆکە شەڕکەرەکانی رووسیا، هەفتەی رابروو کە لە فڕۆکەخانەی لازقییە بڵاوەیان پێکرا، دەستییان کردووە بە فراوانکردنی هێرشەکانیان لە دژی چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا. مۆسکۆ راشیگەیاندووە کە ئامانی هێرشەکانی داعشە. بەلام چەندین هێرشی ئاسمانی رووسی کراوەتە سەر چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، کە نێو ئەو گرووپە هێرشبۆکراوانەش، ئەو گرووپانە هەن کە لەلایەن دژبەرەکانی ئەسەدەوە هاوکاری دەکرێن، بەتایبەت ئەو هێرشانەش کراونەتە سەر باژووری رۆژئاوای سووریا، کە چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆن چەندین پێگەی گرنگ و ستراتیژیان کۆنتڕۆڵ کردووە.
ئێرانیش گەورەترین هێزی سەربازی خۆی لە سوویا بڵاوەپێکردووە، چەند سەرچاوەیەکی سەربازی بە رۆیتەرزیان گوتووە، کە بە سەدان سەربازی ئێرانی لە کۆتایی مانگی ئەیلول، بۆ بەشداریکردن لە هێرشێکی زەمینی بەرفراوان لە باکووری رۆژئاوای سووریا، گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە.
سەرچاوەیەکی باڵای ئیقلیمی و دیاری ناوچەکەش ئاشکرای کردووە، کە نزیکەی سێ هەزار شەڕکەری حیزبوڵڵای لوبنانی، کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی لێ دەکرێت، ئامادەکراون بۆ بەشداریکردن لە شەڕەکان هاوشانی سوپاکەی رژێمی سووریا.
ئەو سەرچاوانە باسیان لەوەش کردووە، کە بەپێی رێککەوتنەکە دەستخستنە ناو کاروباری سووریا لەلایەن رووسیا و ئێرانەوە هاوکات دەبێت، فڕۆکە شەڕکەرەکانی رووسیا پشتیوانی دەکەن لە ئۆپەراسیۆنە زەمینییەکانی سوپای رژێم و چەکدارە ئێرانییەکان وحیزبوڵڵاییەکان. هەر بە پێی رێککەوتنەکەش بڕیار دراوە، کە رووسیا چەکی پێشکەوتووی نوێ بداتە سوپای رژێمی سووریا و پێکهێننای ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش، کە ئەو لایەنانە و عێراقیش تیایدا بەشداربێت. یەکێک لە ژوورەکانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە دیمەشق دەبێت، ژوورەی عەمەلیاتەکەی دیکەش لە بەغدا دەبێت، کە حکومەتێکی شیعە تیایدا باڵادەستە کە لە ئێران و ئەمریکاش نزیکە.
بەرپرسێکی باڵای ناوچەکەش دەڵێت ”قاسم سولێمانی، زۆربەی کاتەکانی لە سووریایە، یان کار دەکات بۆ هێنانی هاوکاری پتر بۆ دیمەشق، دەتواندرێت قاسم سولێمانی یان لە دیداری بەشار ئەسەد ببیندرێت، یاخود لە یەکێک لە بەرەکانی شەر ببیندرێت، کە وەک سەربازێکی ئاسایی چووەتە بەرەکانی شەڕ“. وەیزری دەرەوەی سووریاش رۆژی دووشەممە رایگەیاند، کە هێرشە ئاسمانییەکانی رووسیا چەند مانگێکە پلانی بۆ داڕێژراوە.
8/10/20015