وەزارەتی بەرگری رووسیا رایدەگەیەنێت، کە فڕۆکە سەربازییەکانیان شەش ئامانجیان لە سوریا پێکاوە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ، وەزارەتی بەرگری رووسیا روونکردنەوەیەکی لەسەر هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانیان لە سوریا بڵاوکردووەتەوە.
بەپێی روونکردنەوەکە، رۆژی هەینی 2ـی تشرینی یەکەمی 2015، فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا 14 هێرشیان لە سوریا ئەنجامداوە و شەشیان ئامانجی خۆیان پێکاوە.
وەزارەتی بەرگریی رووسیا ئاشکرای نەکردووە، کە هێرشەکانیان بۆ سەر بارەگاکانی کام گرووپ و رێکخراو بووە، تەنیا ئاماژەی بەوەکردووە، کە هێرشەکان لە هەردوو شاری حەلەب و ئیدلیب ئەنجامدراون.
حکوومەتی رووسیا پێشتر رایگەیاندبوو، کە بە هێرشی ئاسمانی دژایەتیی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) دەکات، بەڵام وڵاتانی رۆژئاوا و هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا رایانگەیاندووە، کە هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا لە دژی گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆنە نەوەک داعش.
لە سەرەتای دروستبوونی شەڕ و ململانێ لەنێوان ئۆپۆزیسیۆن و رژێمی سوریا لە ئاداری 2011ـەوە، رووسیا هاوشانی ئێران و چین، زۆر بە توندی بەرگریی لە رژێمی سوریا دەکات.
3/10/2015
لهگهڵ بهردهوامی شهڕی سوریادا، لهئێستادا بههۆی گهیشتنی سوپای ڕووسیا بهسوریا، جهنگهكه گهیشتۆته دوو ڕییان چارهنوسساز.
لهتازهترین ههڵسهنگاندنی ڕهوشهكهدا، سنوری هێزهكان بهگوێرهی ئهم نهخشهیه قاڵبی گرتووه:
ناوچه سورهكان، ناوچهكانی ژێردهستی ڕژێمی سوریایه.
ناوچه سوره تۆخهكان، لهژێر دهستی بهرهی نوسرهدان، كهبه لقی سوریای قاعیده دادهنرێت.
ناوچه زهردهكان، لهژێر دهستی شۆڕشگێڕهكانی سوریادان.
ناوچه زهردو ڕهشهكان، ناوچهی تێكهڵاون.
ناوچه سهوزهكان، لهژێر دهستی هێزه كوردییهكاندان.
3/10/2015
بەرپرسێکی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان هەڕەشە لە گۆڕانخوازانی فەیسبووک دەکات و داوایان لێدەکات پۆستەکانیان لە دژی هەڵسوڕاوانی بزووتنەوەکەی ”بسڕنەوە“.
بەرپرسی میدیای گۆڕان لەرێنماییەکدا، کە ئاراستەی گشت ”ھاوکارانی میدیایی“ بزووتنەوەکەی کردووە و وێنەیەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ھەواڵی (باسنیوز)، ئاماژە بەوەدەدات، ھەر کەسێکی گۆڕانخواز لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناوی ھەڵسوڕاوانی بزووتنەوەکەی بزڕێنێت، ”ئەوا لە میدیای گۆڕان دوور دەخرێتەوە“.
لەو رێنماییەدا، کە ئیمزای عەبدولڕەزاق شەریف، بەرپرسی میدیای گۆڕانی لەسەرە و رۆژی 25ـی ئەیلول دەرچووە، ھاتووە، “بەپشت بەستن بەراسپاردەو بڕیاری جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان، ”ئەم رێنماییە“ دەرکراوە و هاوکات داواش لەو گۆڕانخوازانە دەکات، کە ”پێشترو کاری لەوجۆرەیان کردووە“، پۆستەکانیان بسڕنەوە.
3/10/2015
لەناو شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چەکدارێکی سەر بە سوپای پاسداران بەبێ هیچ هۆکارێک گەنجێکی کوردی داوەتە بەر فیشەک و کوشتوویەتی.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ئاژانسی(باسنیوز) گەیشتوون، شەوی پێنجشەممە رێکەوتی 1 – 10 -2015 گەنجێک بە ناوی “عومەر ئەحمەزادە ” کوڕی محەممەد فەقێ عەلی خەڵکی ناوچەی “ئالان”ی سەردەشت بە دەستی ئەندامێکی سوپای پاسداران دەکوژرێت.
دەگوترێت هەر لە ئەنجامی ئەو تەقەکردنەدا دوو هاووڵاتی دیکەش کە ناوی یەکێکیان ” یوسف” ڕاگەیەندراوە بە سەختی بریندار بوون.
باس لەوەش کراوە خەڵکی شاری سەردەشت پاش ئەو ڕووداوە تەقەکەرەکەیان بە ناوی ” تاجەدینی” گرتووە و بە توندی داوایانەتە بەر لێدان و کوتان و ئەو ئەندامەی سوپای پاسداران جارێکی دیکە لە نەخۆشخانەی شاری سەردەشت لە لایەن کەس و کاری عومەرەوە دراوەتە بەر لێدان.
هێندێ سەرچاوەش باسیان لەوە کردووە کە ئەو ئەندامەی سوپا مردووە و هێندێ سەرچاوەی دیکەش ئەوە ڕەت دەکەنەوە و رایانگەیاندووە کە دۆخی تەقەکەرەکە بە هۆی لێدان و کوتانە جێگیر نیە.
هەر لەو پەیوەندییەدا ئاشکراش کراوە کە خەڵک بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە کوشتنی ئەو گەنجە کوردە چوونەتە بەر دەرگای ناوندە ئەمنیەتییەکان و ئەو شوێنانەیان داوەتە بەر دار و بەرد.
عومەر ئەحمەدزادە کە کوژراوە خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە.
3/10/2015
وەزیری دەرەوەی رووسیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا و لە وەڵامی پرسیارێکی رووداودا رایگەیاند " ئێمە چەک لەڕێگەی حکومەتی عێراقەوە بۆ کورد دەنێرین. ئەو سەنتەرە زانیارییەی لە بەغداش دامانمەزراندووە، نوێنەرانی سەربازی عێراق، ئێران، سووریا و رووسیا لەخۆدەگرێت و حکومەتی کوردیش نوێنەری لەوێ هەیە". وەزارەتی پێشمەرگەش بێئاگایی لەو هاوپەیمانێتییە چوارقۆڵییە رادەگەیێنێت.
سێرگێی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لە وەڵامی پرسیارێکی رووداودا لەبارەی ناردنی چەک بۆ پێشمەرگە گوتی " ئێمە چەک لەڕێگەی حکومەتی عێراقەوە بۆ کورد دەنێرین". سەبارەت بەو هاوپەیمانێتییە چوارقۆڵییەی لەگەڵ ئێران، سووریا و عێراق پێكیانهێناوە و لە بەغدا بنكەی هەواڵگرییان دامەزراندووە، لاڤرۆڤ گوتی " ئەو سەنتەرە زانیارییەی لە بەغدا دامانمەزراندووە، نوێنەرانی سەربازی عێراق، ئێران، سووریا و رووسیا و هەروەها نوێنەری حکومەتی کوردیش لەوێ هەیە".
سێرگی لاڤرۆڤ هەروەها گوتی " ئەم سەنتەری زانیارییە گرنگە، چونکە هەموو بەشداربووان یان سەربازیان لە مەیدانەكانی شەڕ هەیە، یان زانیاری هەواڵگرییان هەیە کە بەسوودە بۆ چالاکییە سەربازییەکان لە دژی تیرۆریستان". لەبارەی ناردنی چەك بۆ پێشمەرگەش گوتی " ئێمە وەڵامی داوای کوردمان بۆ چەک داوەتەوە و بە ئاگاداری بەغدا چەکیان بۆ دەنێرین".
وەزیری دەرەوەی رووسیا لە کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەکەدا راشیگەیاند" داعش خیلافەت دادەمەزرێنێت، ئەمە قاعیدە نییە هێرش بکات و رابکات، ئەوان ئەو ناوچانە کۆنترۆڵدەکەن بۆ دامەزراندنی خیلافەت، ئەوان سیستەمی دارایی و دراوی خۆیان هەیە و خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن بەو ئایدۆلۆژییەی کە هەیانە، ئەمە مەترسیدارە، ئەوان دەیانەوێت خیلافەت لە پۆرتوگالەوە تاوەکو پاکستان دروستبکەن".
لەبارەی ئەندامبوونی کورد لەو سەنتەری زانیارییەی رووسیا لە بەغدا دایمەزراندووە، فەریق جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند " وەكو هەرێمی كوردستان ئاگاداری ئەو هاوپەیمانێتییە چوارقۆڵییەی نێوان عێراق، رووسیا، ئێران و سووریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش نین، نە ئەندامی ئەو ژوورە هاوبەشەین و نە زانیاریشمان لەبارەیەوە هەیە".
2/10/2015
لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی تورکیا لە ئیستەنبوڵ ژمارەیەک بەرپرسی پارتی دیموکراتی گەلان HDP دەستگیركران.
بەپێی ئەو هەواڵانەی لە راگەیاندنەكانی تورکیا بڵاوکراونەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 2 ی تشرینی یەکەمی 2015 ، هێزەکانی تورکیا لە چەند ناوچەیەکی جیاجیای ئیستەنبوڵ ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامداوە.
هەرچەندە هێزە ئەمنییەكان رایانگەیاندووە كە ئۆپەراسیۆنەكەیان بۆ دەستگیركردنی ئەندام و لایەنگرانی پارتی كرێكارانی كوردستان PKK یە، بەڵام چەند بەرپرسێكی هەدەپەش دەستگیرکراون.
2/10/2015
ئهندامێكی كۆمیسیۆنی مافهكانی مرۆڤ له عێراق رایدەگەیێنێ، لهماوهی كهمتر له ساڵێكدا چەکدارانی داعش زیاتر له 19 ههزار کەسی سڤیلیان لە عێراق و سووریا کردووەتە ئامانج و بەبێهۆکار کووشتوویانن.
فازڵ غهراوی، ئهندامی كۆمیسیۆنی مافهكانی مرۆڤ له عێراق، لە بەیاننامەیەکدا رایگهیاند " له ساڵی 2013 دا 33 ههزار و 105 كهس بوونهته قوربانی كردهوهكانی داعش، له ساڵی 2014 دا ژمارهی قوربانیان گهیشتووەتە 30 ههزار و 408 كهس، ئەمساڵیش تاوەکو کۆتایی مانگی ئەیلوول، ژمارهی قوربانیانی دهستی داعش گهیشتووەتە 21 ههزار و 171 كهس، لەنێویشیاندا 6 هەزار و 238 كەس کوژراون و 14 هەزار و 933 كەسی دیکەش برینداربوونە".
ئەندامەکەی كۆمیسیۆنی مافهكانی مرۆڤ له عێراق ئاماژەی بەوە داوە، كە ئهو كردەوانەی داعش له دژی خەڵکی سڤیل ئەنجامیداون، دهچنه ریزی ئهنجامدانی تاوانی کوشتنی بهكۆمهڵ و، پێویسته لهسهر ئهو تاوانانه داعش بدرێته دادگای نێودهوڵهتیی و له لاهای سکاڵایان لەدژ تۆماربکرێت.
2/10/2015
ئێران گیانلەدەستدانی غەزنفەر روکن ئابادی، باڵیۆزی پێشووی ئێران لە لوبنان و ژمارەیەک دیپلۆماتکاری وڵاتەکەی لە رووداوەکەی مینا، لە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان راگەیاند.
بەپێی سەرچاوەیەکی فەرمی سعودیە بۆ ماڵپەڕی عەرەبییە نێت، غەزەنفەر روکن ئابادی، باڵیۆزی پێشووی ئێران لە لوبنان، بە ناوی خوازراو چووەتە وڵاتی سعودیە وناوی ئەم باڵیۆزەی ئێران لەهیچ شوێنێکی چوونەژوورەوە بۆ ئەم وڵاتە تۆمارنەکراوە.
جیا لە غەزنفەر روکن ئابادی، باڵیۆزی پێشووی ئێران لە لوبنان، کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانلەدەستدانی ئەحمەد فەهیما، یاریدەدەری کاروباری نوێنەرایەتییەکان و پێشوازی لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران، حەسەن حوسەینی، کونسوڵی گشتی ئێران لە مرو، محەممەد رەحیم ئاقایی، باڵیۆزی پێشووی ئێران لە سلۆڤینیای راگەیاند.
رۆژی پێنجشەممە 1ی تشرینی یەکەمی 2015 ، دامەزراوەی حەج و زیارەتی ئێران لە راگەیێندراوێکدا وێڕای سەرەخۆشیکردن لە ئێرانییەکان و بنەماڵەی قوربانییەکان، بە فەرمی دوا ئاماری حاجیانی قوربانیی حەجی ئەمساڵی راگەیاند کە بریتیبوو لە 464 حاجی ئێرانی.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی عەرەبییە نێت، ژمارەیەکی دیکەی ئەفسەرانی سوپای پاسدارانی ئێران لەنێو ونبووەکاندان، لەسەرووی هەمووشیانەوە، "عەلی ئەسغەر فولادغر، بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوەی ستراتیژی لە سوپای پاسدارانی ئێران، ئەفسەرانی دیکەی وەک: حەسن دانش، فوئاد مەشغەلی و عەمار میر ئەنساری".
لە رێوڕەسمی حەجی ئەمساڵدا لە دوو رووداوی دواکەوتنی کرێن لە حەرەمی مەککە لە رۆژی 11ی ئەیلوول و پاڵەپەستۆی حاجییان لە مینا، لەرۆژی 24 ی ئەیلوولدا بە سەدان حاجی گیانیان لە دەست دا و برینداربوون.
سعودیە ئاماری سەرجەم کوژراوەکانی حەجی ئەمساڵی بە هەزار و 100 کەس راگەیاند، بەڵام ئێران دەڵێ ئەو ئامارە لە 4 هەزار کەس زیاترە و سعودیە بەوە تۆمەتباردەکات کە شیاوی بەڕێوەبەرایەتیی رێوڕەسمی حەج نییە و بەرپرسیارە لە گیانی ئەو قوربانیانە.
2/10/2015
لە هەفتایەمین خولی کۆبوونەوەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، “ئـانـدژێـی دودا”( Andrzej Duda) سەرکۆماری پۆڵۆنیا وتارێکی دەگمەنی لەبارەی كەمینە ئایینییەكان و بەتایبەت ئێزدییەكان پێشکەش کرد.
لە وتارەکەیدا باسی گرنگترین کێشەکانی ئێستەی جیهانی کرد و بەتایبەت تیشکی خستە سەر ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاماژەی بەوە دا “ناتوانین چارەنووسی سەختی ئێزیدییەکان و کریستیانەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە یاد بکەین.”
بە ناوی وڵاتی پۆڵۆنیاوە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد دەستبەجێ لە پێناوی پاراستنی کەمینە ئایینییەکان هەنگاوی بەكردەوە هەڵبگرن.
سەرۆكی پۆڵۆنیا كە کەمێك دوای سەرۆکی ئەمریکا باراك ئۆباما وتارەکەی پێشكەش كرد، لە کۆڕبەندی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان زۆری دەنگ دایەوە.
1/10/2015
فهرهنسا ئهمڕۆ لهدوای ئهوهی ڕووسیا تاك لایهنه هێرشهكانی لهسوریادا دهست پێكرد. ڕایگهیاند: ” ئهوهی جێگهی جێگهی سهرسوڕمانه ئهوهیه فڕۆكهكان ئامانجیان پێكانی داعش نهبوو” سهرچاوهیهكی دیپلۆماتی فهرهنسیش دهڵێت: ” وادیاره ڕووسیا دهیهوێت كۆمهكی ڕژێمی سوریا بكات، چونكه ههموو هێرشهكانی كردۆته سهر گرووپه ئۆپۆزسیۆنهكانی تر، نهك داعش”.
سهرچاوه دیپلۆماتییهكهی فهرهنسا دهڵێت: ” ئهوهش لهگهڵ ههڵوێستی ڕووسیادا دهگونجێت كهله 2012وه ڕایگهیاندووه تهنانهت لهپاڵ بوونی ئهلتهرناتیڤێكی كاراشدا بۆ بهشار ئهسهد، هێشتا ئامادهنیه دهست لههاوكاری ئهسهد ههڵگرێت”.
“ژان ئیف لۆ دریان” وهزیری بهرگری فهرهنسا بهپهرلهمانتارهكانی وڵاتهكهی ڕاگهیاند: ” هێزهكانی ڕووسیا هێرشیان لهسوریادا ئهنجام داوه، بهڵام لهدژی داعش نا”.
سهرچاوهیهكی دیپلۆماتی فهرهنسیش گوتی: ” هێرشهكه لهنزیكی كومس ئهنجام دراوه، ئهو ناوچهیهش زۆر گرنگ و زیندهییه بۆ ئهسهد و مهبهستییهتی كۆنترۆڵی بكات”.
ههروهها گوتی: ” ئهگهر ئامانجهكه حومس بێت، ئهوا داعش ئامانجی ئهوان نیه، بهڵكو لهوانهیه ئامانجیان لهناوبردنی گرووپهكانی تری ئۆپۆزسیۆنه كهلهو ناوچهیهدا ههن. ئهوهش سهلمێنهری ئهو ڕاستیهیه كه ئهوان هاوكاری بهشار ئهسهد دهكهن”.
1/10/2015
گوتەبێژی دەزگای دادوەریی کۆماریی ئیسلامیی ئێران، محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەی بە سیخوڕی کردن بۆ ئەمەریکا و ڕۆژئاوا لە قەڵەم دا.
پاش ئەوەی “محەممەدجەواد زەریف” لە کۆبوونەوەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە گەڵ ئۆباما سەرکۆماری ئەمەریکا دەستی داوەتەوە، لە ئێران کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتووەتەوە و باڵی دەسەڵاتداری ئێران ئەو کارەیان بە سیخوڕی ناو بردووە.
لەو بارەیەوە “غولاموحسێن ئێژەیی” گوتەبێژی دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران باسی لەوە کردووە، هەرکەسێک لەگەڵ ئەمەریکا دۆستایەتی بکات و دەستی لەگەڵ ئۆباما دابێتەوە ئەوە دەیهەوێ ئەمەریکا بێنیتە وڵاتی ئێمەوە.
ئێژەیی ڕوو بە بەسیجی و هێزەکانی سوپای پاسداران گوتوویەتی: پێویستە بەتەواوی هێزەوە ئاگاداری دۆخەکە بن، چونکە کۆمەڵیک سیخوڕی ناوخۆیی لە هەوڵی ئەوە دان ئێران ڕادەستی بێگانەکان بکەن.
ئەو لێپرسراوە ئەوەشی خستووەتەڕوو، زەریف و کەسانی وەکوو ئەو بە درۆ و چەواشەکارییەوە باس لە ئیمام خومەینی و دامەزرێنەرانی کۆماری ئیسلامی دەکەن، بەڵام لە پشتی پەردەوە سەرقاڵی سازان و ڕێککەوتن لەگەڵ دوژمنەکانن.
لەلایەکی دیکەوە ژمارەیەک لە ئەندام پەرلەمانەکانی ئێران بەیاننامەیەکیان بڵاو کردووەتەوە و تێیدا دەستدانەوەی زەریفیان لەگەڵ ئۆباما مەحکووم کردووە و خوازیاری لێپێچینەوە لە وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیان بوونە.
چاودێرانی سیاسی لەو باوەڕدەدان کە دژکردەوەی باڵی دەسەڵات کە بە بناژۆخوازەکان ناسراون بە دەست دانەوەی زەریف لەگەڵ ئۆباما تەنیا بیانوویە و نیشانەی کێشە و ناکۆکیی لە نێوان رێفۆرمخواز و بناژوخوازەکان دایە و هەر کاتێک کە دەرفەتیان بۆ بڕەخسێت بە بیانووی جۆراوجۆر دەریدەبڕن.
1/10/2015
حیزبی دێمۆکراتی کورددستانی ئێران لە مانگی دیسەمبەری 2006 دوای کێشە و ململانێیەکی زۆری ناوخۆیی تووشی لێکترازان هات و بەشێک لە ڕێبەری و کادر و پێشمەرگە و ئەندامی حیزبەکە بە جیا و لەژێر ناوی “حیزبی دێمۆکراتی کوردستان” دا درێژە بە خەبات دا.
لە ماوەی نزیک بە 9ساڵی رابردوودا زۆر کەس و لایەن ویستیان هاوکار بن بۆ دیالۆگ و سەرەنجام یەکگرتنەوەی یەکجارەکییان، بەڵام ئەنجامی نەبوو.
هەردوو بەشی دێمۆکرات سەرەنجام هاوینی ساڵی 2012 دەرگای دیالۆگیان کردەوە و دانیشتنەکان دەستیان پێکرد.
لەو ماوەیە دا زۆرجار کێشە و ڕێک نەکەوتنەکان تا سنووری بنبەست ڕۆیشتوون، بەڵام دیسان بە هەوڵی ئەندامانی هەردوو بەش و جیدیەتی بەشی زۆری ڕێبەریی هەردوولا وتوێژەکان دەستیان پێکردووەتەوە.
رۆژی یەکشەمەی ئەم هەفتەیە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی و سکرتێری هەردوو لایەن دەستکرایەوە بە گفتوگۆ و دانوستانەکانی نێوان هەردوو لایەنی دیموکرات.
ئاژانسی باسنیوز کە بەردەوامی هەواڵ و پرسەکانی پەیوەندیدار بە دیموکراتەکانی رووماڵ کردووە، بەدواداچوونی بۆ پرسی یەکگرتنەوەیان کردووە و هەروەک لە دیدارێک لەگەڵ جێگری سکرتیری حدکدا هاتبوو، هەفتەی ڕابردوو حدکا بە پێشکەشکردنی گەڵاڵەی خۆی لە وەڵامی گەڵالەی پێشووتری حدک جارێکی دیکە رەوتێکی نوێ و جیدی بۆ یەکگرتنەوە دەست پێکرد.
بە جۆرێک کە ڕێبەریی حدک نەیانشاردەوە کە چاوەڕوانی ئەو ئاڵوگۆڕەیان لە چوونە پێشی حدکا بۆ یەکگرتنەوە دا نەدەکرد.
ماڵپەڕی پێشمەرگەکان کەلە حدکاوە نزیکە بە پشتراست کردنەوەی ئەم هەواڵە باسی لە رێککەوتنی سەرەتایی هەردوولایەنی دیموکرات لەسەر شەش خاڵ کردووە کە بریتین لە:
1 . مێژووی ئەو 9 ساڵەی هەردوو بەش بە مێژووی حیزبی دێمۆکرات دەناسرێ .
2 . لە ڕۆژی یەک گرتن تا کۆنگرە ی هاوبەش، ناو و هێما و دروشمەکان ئەوانە دەبن کە کۆنگرەی 15 حدکا پەسندی کردوون.
3 . پێش کۆنگرەی هاوبەش هەموو ئۆرگانەکان یەکدەخرێن و کۆنفڕانسەکان بە هاوبەشی دەگیرێن بۆ کۆنگرە.
4 . کۆنگرەی هاوبەش(16) کۆنگرەیەکی تەوافوقی دەبێ بۆ تەئیدی یەکگرتن و هەڵبژاردنی ڕێبەریی حیزبی یەکگرتوو .
5 . بەیانیەی یەکگرتن بە ناوی کۆمیتەی ناوەندیی هەردوو بەشی دێمۆکرات بەناو و هێمای خۆیانەوە دەبێ.
6. پڕۆسەی یەکگرتن لەلایەن کۆمیتەیەکی هاوبەشی هەردوولا بە سەلاحیەتی تەواو سەرپەرەستی دەکرێ.
ئەمانە و زۆر خاڵی دیکە ڕێککەوتنیان لەسەر کراوە، بەڵام هەتا ئێستە وردەکاریی زیاتر و چۆنیەتیی پرۆسەکە و قۆناغەکانی یەکگرتنەوە بڵاو نەکراونەتەوە و حدکا چاوەڕێێ وەڵامی فەرمیی حدک دەکات و مستەفا مەولوودی جێگری سکرتێری گشتیی حدکیش بە باسنیوزی راگەیەند:”ئێمە دوای تاوتوێکردنی ئەو پێشنیار و پڕۆژانەی حدکا، بە زووترین کات وەڵامیان دەدەینەوە.”
ئەگەر وەڵامی ئەوانیش قەبووڵی ئاکامی ئەو ڕێککەوتنە بێ کە مەکتەبی سیاسیی هەردوولا کردوویانە، ئەوا پڕۆسەی یەک گرتن دەست پێدەکات.
1/10/2015
سەبارەت بە ئەگەری ڕوودانی كودەتا بە سەر حكوومەتەكەی “حەیدەر عەبادی”، ئەندامێكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، ئەوانەی پەرە بەو دەنگۆیە دەددەن، زیانیان لە چاكسازییەكاندا بەر كەوتووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 28/9/2015، “عەلی عەلاق”، ئەندامی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەو دەنگۆیەی كە لە بەشێك لە دەزگاكانی ڕاگەیاندندا سەبارەت بە بوونی كودەتا بەسەر حكوومەتەكەی عەبادیدا بڵاو كراوەتەوە، دروست نییە. گوتیشی: “عێراق لە سەقامگیرییەكی سیاسیی باش دایە و ئاراستەیەكی بەهێز بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر هەیە”. ئاماژەشی بەوە كرد كە ئەو كەسانەی بیرۆكەی پیلانی سیاسی و ئەگەری كودەتا بە سەر عەبادیدا زەق دەكەنەوە و لە میدیاكاندا برەوی پێ دەدەن، لەوانە دان كە بەهۆی چاكسازییەكانی ئەم دوایییەدا زیانیان بەر كەوتووە.
پێشتر میدیاكانی عێراق لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنیی باڵاوە بڵاویان كردەوە، هەوڵێكی كودەتای سەربازی لە ناوچەی سەوزی شاری بەغدا پووچەڵ كراوەتەوە كە ئامانجی ڕووخاندنی حكوومەتەكەی حەیدەر عەبادی بووە. سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردبوو كە هێزێكی سەربازیی تایبەتی سەر بە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ژمارەیەك گەورە ئەفسەریان بەتۆمەتی تێوەگلان لە هەوڵی كودەتا دەستگیر كرد. گوتیشی: “ئەوە سێیەمین هەوڵی كودەتا و تیرۆر كردنە كە دژ بە عەبادی جێبەجێ دەكرێت”.
ئەمە لە كاتێكدا بوو كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ، حكوومەتی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆش تەواوكەری پشووی جەژنی قوربانە و لە سەرجەم فەرمانگەكاندا پشووی فەرمییە. هەندێك لە سەرچاوەكانیش هۆكاری ئەو ڕاگەیاندراوەیان بۆ بوونی ئەگەری كودەتا سەربازییەكە گەڕاندەوە.
30/9/2015
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕایگەیاند، سەركەوتن بە سەر داعشدا لە سووریا بەدی نایەت، تەنیا ئەو كاتە نەبێت كە “بەشار ئەسەد”ی سەرۆكی سووریا، دەستبەرداری دەسەڵات دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 29/9/2015، “باراك ئۆباما”، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە بەردەم لوتكەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر كە بە بەشداریی 100 سەركردەی وڵاتانی دونیا لە پەراوێَزی كۆمەڵەی گشتی بۆ نەتەوە یەكگرتووەكان، ڕایگەیاند: ڕووخاندن و لەناوبردنی ڕێكخراوی توندڕەوی داعش لە سووریا، داوای دانانی سەركردەیەكی نوێی ئەو وڵاتەیان لێ دەكات و بەبێ دەستبەرداربوونی بەشار ئەسەد لە كورسیی سەرۆكایەتیی سووریا، ناتوانرێت داعش لەو وڵاتە لەناو ببرێت. ئەوەشی ئاشكرا كرد، داعش لە ماوەی ڕابردوودا یەك لەسەر سێی ئەو زەوییانەی لەدەست داوە كە لە عێراقدا داگیری كردبوو و لە سەرجەم ناوچە سنوورییەكانیشدا لەگەڵ توركیا، دابڕێندراوە.
هەرچەندە زۆربەی وڵاتانی جیهان لە سەر ئاستی سەرۆكەكەیاندا بەشدارییان لە لوتكەدا كرد، بەڵام بەهۆی ناكۆكیی نێوان ئەمریكا و ڕووسیا لە سەر لادانی بەشار ئەسەد، “ڤلادیمێر پوتین”ی سەرۆكی ڕووسیا، بەشداری لە لوتكەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر نەكرد و لە ئاستێكی دیپلۆماتیی باڵادا بەشدار بوون.
30/9/2015
سیپان حەمۆ، فەرماندەی گشتی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) رایەگەیاند ”ئێمە دەتوانین لەگەڵ رووسیا لە دژی داعش شەڕ بکەین“.
لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی سپۆتنیکی رووسی، فەرمانداری گشتی یەپەگە رایگەیاندووە، کە دەستپێکردنی هێرشەکانی رووسیا بۆسەر بنکە و بارەگاکانی چەکدارانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بە هەناگوێکی گرنگ و کاریگەری وەسف کرد و پشتیوانی خۆیشی بۆ ئەو هێرشانە دەربڕیووە.
سیپان حەمۆ داوا لە رووسیاش دەکات کە هاوکارییان بکات بە هێرشی ئاسمانی و پێدانی چەک، ئەو دەڵێت ”ئێمە داواکارین کە رووسیا هەم بە ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی پشتیوانیمان بکات، هەمیش داواکارین کە رووسیا چەک و پێداویستی سەربازیمان پێ بدات“. حەمۆ زیاتر دەڵێت ”ئێمە دەتوانین لەگەڵ رووسیا لە دژی داعش بجەنگین. پێویستە رووسیا تەنیا لە دژی داعش نا، بەڵکو پێویستە لە دژی جەبهەت ئەلنوسرەش شەڕ بکات، هیچ جیاوازییەک لە نێوان داعش و نوسرە نییە“.
1/10/2015