وەزیری دەرەوەی سعوودیە لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا هێرشی كردە سەر حەسەن رۆحانی و ئێرانی بە هۆكاری سەرەكیی پشێوی و وێرانیی سووریا لەقەڵەم داوە.
“عادڵ ئەلجەبیر” وەزیری دەرەوەی سعوودیە ئەمڕۆ سێشەممە 29 ـ 9 ـ 2015 لە دیدارێك لەگەڵ تەلەفزیۆنی ئەلعەرەبییە بە توندی هێرشی كردووەتە سەر حەسەن رۆحانی سەركۆماری ئێران و گوتەكانی لە كۆڕی گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و بە ناڕاست وەسف كرد و گوتی: “هەوڵەكانیان بۆ پاراستن و سەقامگیریی سووریا چەواشەكارانەن و ئێران بۆ خۆی هۆكاری سەرەكیی پشێوی و وێرانیی وڵاتی سووریایە.”
رۆحانی لە كۆڕی گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانی گوتبووی: “ئێمە هەروەك لە عێراق و ئەفغانستان یارمەتیدەر و پاڵپشتی سەقامگیریی دیموكراسین، ئامادەی یارمەتی ئاسایش و دیموكراسین لە سووریا و یەمەنیش. هەروەها راشیگەیاندووە ئێمە پاڵپشتیی بەردەوامیی دەسەڵاتین بە دەنگی میللەت، نەك پاڵپشتیی چەك و ئێمە لە سووریا پشتیوانی لە حكوومەتێك دەكەین كە مافی زۆرینە تێیدا پارێزراو بێت.”
ئێران و سعوودیە لەبارەی قەیران و شەڕی ناوخۆیی سووریاوە دوو هەڵوێستی جیا و دژ بە یەكیان هەیە، ئێران پاڵپشتی رژێمی بەشار ئەسەدە و سعوودیەش لایەنگری دژبەرانی ئەسەد.
كێشە و ناكۆیی نێوان ئەم دوو وڵاتە لەبارەی قەیرانی سووریا لە كاتێک دایە كە رووسیا بۆ چارەسەریی پرسی سووریا پڕۆژەیەكی نوێی راگەیاندووە كە تێیدا بەشداری و رۆڵی ئێرانی لە دانوستانەكان لەبەرچاو گرتووە.
وەزیری دەرەوەی سعوودیە لە درێژەدا ئاماژەی بە رۆڵی ئێران لە پێوییەكانی یەمەن كردووە و داوای لەو وڵاتە كردووە “واز لە پەرەدان بە شەڕ و پشێوی لە ناوچەكە و پشتیوانی لە كوودەتاچییەكان بهێنێت.”
30/9/2015
چەند سەرچاوەیەکی عێراقی رایانگەیاندووە، کە خەلیفەی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) شوێنی خۆی و چەند بەرپرسێکی باڵای سەربازیی دەگۆڕێت.
بەپێی ”سەرچاوە ئاگادارەکانی“ شەرقولئەوسەت، ئەبوبکر بەغدادی، خەلیفەی داعش لە موسڵەوە بەرەو ئەنبار رۆیشتووە و لەوێوە سەرکردایەتیی شەڕی داعش لە دژی هێز و میلیشیا عێراقییەکان دەکات.
هەروەها سەرچاوە سەربازییەکان لە شارۆچکەی حەدیسە رایانگەیاندووە، کە ئەبوبەکر بەغدادی چەند بڕیارێکی دەرکردووە، کە تێیاندا بڕیاری گۆڕینی سەرکردە سەربازییەکانی ناوچەکەی داوە، وک هەوڵێک بۆ سەرکەوتنیان بەسەر هێز و میلیشیا عێراقییەکان.
لە مانگی ئایاری 2015، چەکدارانی رێکخراوی داعش هێرشیانکردە سەر شاری روومادیی سەنتەری پارێزگای ئەنبار و توانییان ئەو شارە و چەند شار و شارۆچکەیەکی ئەو پارێزگایە داگیربکەن.
30/9/2015
(باس‌نیوز) شاخەوان كاكەمین –
جێگری سەرۆكوەزیرانی توركیا ڕایگەیاند، دەست پێ كردنەوەی پرۆسەی ئاشتی لە نێوان توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)، كارێكی ئاسان نییە.
لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەی (حوڕییەت)ی توركی، “یاڵچین ئاكدۆغان”، جێگری سەرۆكوەزیرانی توركیا ڕایگەیاند: “دوای شێواندنی بارودۆخی توركیا و ئاڵۆزییەكانی ئەو دوایییەی نێوان توركیا و پەكەكە، دانوستان و چوونە سەر مێزی گفتوگۆ ئاسان نییە، وەك ئەوەی هیچ ڕووی نەدابێت”.
ئاكدۆغان تێكچوونی بارودۆخەكەی خستە ئەستۆی پەكەكە و گوتی، لە كاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی ئاشتیدا، بە خراپ سوودیان لە ڕەوشەكە وەرگرتووە. ئاماژەی بەوەش كرد كە ئەوان هێرش ناكەنە سەر خەڵك، بەڵام لە ئانوساتی ئێستادا كە بارودۆخی ئەمنیی شێواوە، ناتوانن درێژە بە دانوستان بدەن.
قسەكانی جێگری سەرۆكوەزیرانی توركیا لە كاتێك دایە، هەفتەی ڕابردوو، “ڕەجەب تەیب ئەردۆگان”، سەرۆك كۆماری توركیا ڕایگەیاندبوو: “ئەگەر دانوستان دەستكەوتی ئەرێنی هەبێت، ئەگەری ئەوە هەیە دەست بە گفتۆگۆكانی پرۆسەی ئاشتی بكەینەوە”.
ڕۆژی (22/7/2015)، 2 پۆلیسی توركیا لە باكووری كوردستان كوژران، هێزكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) كە باڵی سەربازیی پەكەكەیە، بەرپرسیارییەتی كوشتنی ئەو پۆلیسانەی لە ئەستۆ گرت. دواتر لە ڕۆژی (24/7/2015)، سووپای توركیا لە ڕێگەی فڕۆكەی جەنگی و تۆپخانەكانیەوە، دەستی بە تۆپباران كردنی بنكە و بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە باشووری و باكووری كوردستان كرد، بەوەش كۆتایی بە ئاگربەستی نێوانیان هات. سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش بەردەوام داوای گەڕانەوەی لایەنە ناكۆكەكان بۆ سەر مێزی دانوستاندن و پاراستنی گیانی خەڵكی سڤیل لەو ڕووبەڕووبوونەوانە، دەكەن.
30/9/2015
“باراك ئۆباما” ڕه‌خنه‌ی له‌و داخوازییانه گرت كه هه‌ندێك هێزی نێوده‌وڵه‌تی بۆ مانه‌وه‌ی “به‌شار ئه‌سه‌د” له‌پۆسته‌كه‌یدا بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه. جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه:” به‌شار ئه‌سه‌د دیكتاتۆره، به‌رمیلی ته‌قینه‌وه ده‌خاته خواره‌وه، منداڵان ده‌كوژێت، ئایا له‌دوای ئه‌وه ده‌بێت هاوكاری بكه‌ین چونكه له‌بری ئه‌و كه‌سێكی خراپتر دێته پێشه‌وه؟”.
ئۆباما له‌خولی 70ی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا كه ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد، گوتی: ” كاتێك دیكتاتۆرێك هه‌زاران كه‌س له‌خه‌ڵكی خۆی بكوژێت، ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌ك نیه په‌یوه‌ندی بهكۆمهڵگهی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه نه‌بێت، ته‌نها هێزی سه‌ربازی به‌س نیه بۆ ئه‌وه‌ی ئۆقره‌یی له سوریادا دروست بكات”.
هه‌روه‌ها گوتی: ” ئه‌سه‌د له‌وه‌ڵامی خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌ی خه‌ڵكیدا به كوشتن و بڕین وه‌ڵامی دایه‌وه، ئه‌وه‌ش ژینگه‌ی ئه‌م ململانێیه‌ی ئێستای دروستكرد. كاره‌ساتی وه‌ك ئه‌وه‌ی سوریا، له‌ناو حكوومه‌ته دیموكراسییه‌كاندا سه‌رهه‌ڵنادات. ئێمه‌ش ئاماده‌ین بۆكاركردن له‌گه‌ڵ هه‌موواندا، به‌ئێران و ڕووسیاشه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سوریا”.
جگه‌له‌وه‌ش گوتی: ” وه‌ڵامی ئاسان له‌به‌رده‌ستدانیه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سوریا و ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقادا ڕووده‌دات” دیسانه‌وه داوای ماوه‌یه‌كی ڕاگوزه‌ری كرد كه به‌شار ئه‌سه‌د له‌خۆ نه‌گرێت.
29/9/2015
ڕۆژنامه‌ی” سه‌نده‌ی ته‌له‌گراف” له‌ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا باس له‌وه ده‌كات كه” دێڤید كامێرون” سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، ئاماده‌یه بیرۆكه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د له‌ده‌سته‌ڵاتدا بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی قبوڵ بكات. تاكو ئه‌و كاته‌ی حكوومه‌تێكی یه‌كێتی نیشتمانی دروست ده‌كرێت.
ڕۆژنامه‌كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی حكوومه‌تی به‌ریتانیاوه كه نه‌یویستوه ناوی بڵاوبكرێته‌وه، ڕایگه‌یاند: ” بیروڕای كامیرون وایه كه له‌ئاستی دوور مه‌ودادا، ئاینده‌یه‌ك نیه بۆ سورییه‌كان كه تیایدا هه‌ست به‌ئاسوده‌یی بكه‌ن، ئه‌گه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ته‌كه بێت”.
سه‌باره‌ت به‌پرسیاری:ئایا ئه‌سه‌د بۆماوه‌یه‌كی كاتی ده‌مێنێته‌وه؟ سه‌رچاوه‌كه گوتی: ” كامێرون داوای ئه‌وه ناكات ده‌ستبه‌جێ ئه‌سه‌د له‌ده‌سته‌ڵات دوور بكه‌وێته‌وه”.
هه‌روه‌ها گوتی: ” هه‌میشه بیرۆكه‌ی ئاڵوگۆڕی سیاسی له‌ئارادابووه”.
له‌هه‌مان چوارچێوه‌دا” هانس دیتریش گنشهر” وه‌زیری پێشوی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، له‌لێدوانێكدا بۆ هه‌فته‌نامه‌ی” فیلت ئیم زونتاغ”ی ئه‌ڵمانی كه ئه‌مڕۆ بڵاوبووه‌ته‌وه، داوای له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردووه كه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی ئاشتی هاوبه‌ش بۆ قه‌یرانی سوریا ڕابگه‌یه‌نن.
له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ” سوریا پێمان ده‌ڵێت كه ئاشتی له‌وێ، ئاشتی ئێمه‌شه، بۆیه پێویستمان به ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی ئاشتییه له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌وه كه ئاماده‌ی له‌ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسیارێتین”.
گوتیشی: ” ئه‌وه‌ش پێویستی به به‌شداری ئه‌ندامانی هه‌میشه‌ییی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه”.
29/9/2015
له‌هه‌مان ئه‌وكاته‌دا كه سه‌رۆككۆماری ئێران ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی تازه‌ی له‌نێوان ئێران و جیهاندا ڕاگه‌یاند، ڕه‌خنه‌ی توندیشی ئاراسته‌ی سعودیه‌و ئه‌مریكا كرد.
“حه‌سه‌ن ڕۆحانی” له‌كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نهتهوهیهكگرتووكاندا، وتاری وڵاته‌كه‌ی خوێنده‌وه‌و تیایدا گوتی: ” گه‌لی ئێران له دڵته‌نگییه‌كی زۆر قوڵدا ده‌ژی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌زاران موسڵمان له مینادا كوژران. له وهزری حه‌جدا، كه سه‌دان ئێرانی‌یان تێدابوو”.
گوتیشی: ” ئه‌و ڕووداوه‌ی له‌مینا ڕوویدا، به‌هۆی خراپی به‌ڕێوه‌بردنه‌وه بوو”.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ” ئه‌وه‌ی حاجییه‌كان لهمینادا ڕووبه‌رووی بوونه‌وه، زیانێكی گه‌وره‌یه كه به‌پاره‌و سامان قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه، داوا له‌سعودیه ده‌كه‌ین به ئه‌ركی خۆی هه‌ستێت و، ته‌رمی ئێرانییه‌كان بگێڕێته‌وه‌و، چاره‌نوسی ونبووه‌كانیش دیاری بكات”.
له‌بڕگه‌یه‌كی تری وته‌كه‌یدا، سه‌رۆكی ئێران ئاماژه‌یدا به ده‌ستپێكردنی سه‌رده‌م و قۆناغێكی تازه له‌نێوان ئێران و جیهاندا. له‌وباره‌یه‌وه گوتی: ” ئێمه بڕیارمانداوه كه‌شی نوێ ده‌ست پێ بكه‌ین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پارێزگاری له بیروباوه‌ڕی خۆمان ده‌كه‌ین” گوتیشی: ” نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیارێكی ساغڵهمیدا، به‌وه‌ی گه‌مارۆكانی له‌سه‌ر ئێران لابرد”.
له پێناسه‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌دا كه‌له‌دژی ئێران ده‌رچوون گوتی: ” بڕیاری نایاسایی بوون، جگه‌له‌وه‌ش بێ سوود بوون، هه‌ربۆیه ده‌بینین ئه‌مریكا ناچاربوو واز له‌گه‌مارۆ بهێنێت و، ده‌ست به‌فشار بكات. له‌م میانه‌یه‌شدا به‌هاوڕێیه‌تی وڵاتانی ئه‌ورووپا ده‌ستی به دانوستان له‌گه‌ڵماندا كرد”.
هه‌روه‌ها هۆشداریدا له‌وه‌ی: ” ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌بنه حكووماتی تیرۆریستی” له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا پێشنیاری ئه‌وه‌ی كرد كه: ” قه‌ڵاچۆكردنی تیرۆر بخرێته ناو بڕوانامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه” جگه‌له‌وه‌ش گوتی: ” ئێمه ئاماده‌ین هاوكاربین بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی دیموكراسی لهسوریاو یه‌مه‌ندا، وه‌ك چۆن له عێراق و ئه‌فغانستاندا هاوكاربووین”.
زیاتر دواو گوتی: ” ئه‌گه‌ر ده‌ستدرێژی ئه‌مریكا نه‌بوایه بۆسه‌ر ئه‌فغانستان و عێراق، ئه‌گه‌ر هاوكاری ڕه‌های ئه‌مریكا نه‌بوایه بۆ ئیسرائیل، ئێستا تیرۆریسته‌كان پاساویان نه‌بوو بۆ تاوانه‌كانیان”.
دواتر به‌م ڕسته‌یه كۆتایی به‌قسه‌كانی هێنا: ” زۆر پێویسته بۆ ئیداره‌ی ئه‌مریكا، له‌بری ئه‌ویه ڕاستییه‌كان بشێوێنێت، تۆمه‌تی به‌تاڵ بخاته پاڵ ئه‌وانی تر، باشتره كار بكات بۆ دانانی سنورێك بۆ سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی خۆی.كه ده‌بنه هۆی تایفه‌گه‌ری و توندوتیژی له‌ناوچه‌كه‌دا”.
29/9/2015
ژمارەیەك سەربازی پێشووی سوپای فەڕەنسا بڕیاریان دا، وەك خۆبەخش لە ڕیزی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستاندا شەڕ لە دژی ڕێكخراوی توندڕەوی داعشدا بكەن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە میدیاكانی فەڕەنسا بڵاویان كردووەتەوە، ژمارەیەك سەربازی پێشووی سوپای فەڕەنسا كە لە ساڵانی 2009 تا 2012 لە ئەفغانستان، شەڕیان لە دژی بزووتنەوەی تاڵیبان كردووە و كەتیبەی (تاسك فۆرس لافییت)ی فەڕەنسییان هەبووە، بڕیاریان داوە، وەك دەستپێشخەرییەكی كەسیی خۆیان، بێنە كوردستان و لە ڕیزی پێشمەرگەدا شەڕ لە دژی داعش بكەن. ژمارەی ئەو چەكدارانە لە نێوان 25 بۆ 55 چەكدار دەبێت كە جگە لە عێراق و ئەفغانستان، بەشێكیان لە دژی چەتە دەریایییەكانی سۆماڵ شەڕیان كردووە و سەر بە هێزی پیادە و هێزی ئاسمانیی سوپای فەڕەنسا بوون.
لەمبارەیەوە ئاژانسی (فرانس 24) بە پشت بەستن بە زانیارییەكان ڕۆژنامەی (لۆفیگارۆ)ی فەڕەنسی بڵاوی كردەوە، ئەو سەربازە فەڕەنسییانە ڕایانگەیاندووە، ئەزموونی سەربازییان بۆ خزمەتی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بەكار دەهێنن و وەك خۆبەخش مەشق و ڕاهێنان و پلانی سەربازی لەگەڵ پێشمەرگە دادەنێن.
یەكێك لەو سەربازانە بە ڕۆژنامەكەی ڕاگەیاندووە كە ڕێكخراوی توندڕەوی داعش، تاوانێكی زۆری ئەنجام داوە و ئەوان بە دەست بەستراوی نامێننەوە، وەك سەربازەكە ئاماژەی پێ داوە.
یەكێكی دیكە لە سەربازەكان ئەوەی ئاشكرا كردووە كە سەبارەت بە هاتنە نێو ڕیزەكانی پێشمەرگەوە، لە ڕێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك)، لەگەڵ بەرپرسێكی پێشمەرگە قسەی كردووە و سەرجەم لایەنەكانی پەیوەندی كردنەكەیان ڕوون كردووەتەوە.
ئەو سەربازە فەڕەنسییانەی كە بڕیاریان داوە وەك خۆبەخش پەیوەندی بە ڕیزەكانی پێشمەرگەوە بكەن، پێڕەوی ئایینە جیاوازەكانی وەك (مەسیحی، یەهوودی و موسوڵمان)ن و بەشێكیشیان پێڕەوی هیچ ئایینێك نین. هەندێك لەو سەربازانە باوكن و منداڵەكانیان لە فەڕەنسا جێدەهێڵن.
باس لەوە دەكرێت، ئەو سەربازانە لە ئینتەرنێتەوە هەڵمەتێكیان بۆ كۆكردنەوەی كۆمەك بۆ پڕۆژەی خۆبەخشییەكەیان دەست پێ كردووە و توانیویانە زیاتر لە 25 هەزار یۆرۆ كۆبكەنەوە. ئاژانسی (فرانس 24) ئاشكراشی كردووە كە تائێستا، 3 كۆمەڵە لەو سەربازانە گەیشتوونەتە كوردستان و چاوەڕوانیش دەكرێت لە چەند هەفتەی داهاتوودا، سەربازەكانی دیكە بگەنە كوردستان.
بەپێی یاساكانی فەڕەنسا، حكوومەتی ئەو وڵاتە ڕێگە لە هاووڵاتییانی ناگرێت، لە دەرەوەی زەوییەكانی فەڕەنسادا شەڕ بكەن، بەڵام لە ساڵی 2013وە، یاسایەكی نوێ لە فەڕەنسا دەركراوە و كە بەهۆیەوە چوونە نێو هەر شەڕێكی هاووڵاتییانی فەڕەنسی لە دەرەوەی فەڕەنسا و لە بەرامبەر پارەدا، قەدەغەیە، بەڵام ئەو سەربازانە لەبەر ئەوەی بەخۆبەخش دێنە هەرێمی كوردستان و شەڕ لە دژی داعش دەكەن، یاساكە ڕێگەیان لێ ناگرێت.
پێشمەرگە جگە لەوەی كاریگەرترین هێزی دژ بە ڕێكخراوی توندڕەوی داعشە لە سەر زەوی، تاكە هێزی ناوچەكەشە كە هیچ جیاوازییەكی نەتەوەییی و ئایینی تێدا نییە و سەرجەم پێكهاتەكان بەبێ جیاوازی دەپارێزێت.
29/9/2015
سه‌رۆككۆماری ڕووسیا كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وتاری ساڵانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا خوێنده‌وه‌و، تیایدا ئاماژه‌ی به‌چه‌ندین كێشه و دۆسیه‌ی زیندووی جیهان كرد. هه‌روه‌ها باسی له دۆخی گشتی جیهان و، ململانێ و هاوكاری نێوان زلهێزه‌كان كرد. هاوكات باسی له چه‌ندین چه‌مكی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرد‌و، مافی به‌كار هێنانی ڤیتۆیشی له‌ناو ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا به‌مافێكی ئاسایی وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌قه‌ڵه‌مدا.
“فلادیمێر پۆتین” له‌وتاری ساڵانه‌ی وڵاته‌كه‌یدا له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا، باسی له‌پرسی داعش كرد‌و چه‌ند لایه‌نێكی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی داعش په‌روه‌رده ده‌كه‌ن. له‌وباره‌یه‌وه گوتی: ” داعش ئێوه په‌روه‌رده‌ی ده‌كه‌ن، مه‌شقی پێده‌كه‌ن و هاوكاری ده‌كه‌ن” به‌ڵام ئه‌و لایه‌نانه‌ی دیاری نه‌كرد كه ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.
سه‌رۆككۆماری ڕووسیا زیاتر گوتی: ” هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه مامه‌ڵه نه‌كرێت له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌ددا بۆ له‌ناوبردنی داعش”.
هه‌روه‌ها گوتی: ” له‌هه‌موو جیهاندا ته‌نها جه‌نگاوه‌ره كورده‌كان و سوپای سوریا ده‌توانن به‌ره‌نگاری داعش ببنه‌وه‌و، له‌سنوری خۆیدا ڕایبوهستێنن”.
29/9/2015
سەربەخۆخوازانی هەرێمی کەتەلۆنیا، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی هەرێمەکەیاندا، سەرکەوتن.
بەپێی ئەنجامە ناکۆتاییەکان، زۆرینەی رەهای بەشداربووانی هەڵبژاردن، دەنگیان لەبەرژەوەندی سەربەخۆخوازانی هەرێمەکەیان داوە.
هەردوو پارتی جوداخوازی گردبوونەوەی “بەیەکەوە لەپێناو بەڵێ” و لیستی “یەکێتی میللەت”، کە چەپەکانی هەرێمەکەن، سەرکەوتووبوون و 72 کورسی، لە کۆی 135 کورسیی پەرلەمانیان مسۆگەر کرد.
ئەو دوو لیستە جوداخوازە پێشتر رایانگەیاندبوو، کە لە ئەگەی سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کەتەلۆنیا لە رۆژی 27ـی ئەیلول، تاوەکو 18 مانگی دیکە سەربەخۆبوونی یەک لایەنەی کەتەلۆنیا و دەرچوونی لەژێر دەسەڵاتی ئیسپانیا رادەگەیەنن.
28/9/2015
ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی سهربهڕێكخراوی داعش، له‌یه‌ك كاتدا هێرشیان كرده سه‌ر 10 خاڵی پشكنینی سه‌ربه پۆلیسی ئه‌فغانستان.
“حاجی غالب” حاكمی هه‌رێمی ئه‌شین ڕایگه‌یاند: ” ئه‌مه یه‌كه‌مجاره چه‌كداره‌كانی داعش هێرشی ڕێكخراوی له‌وجۆره بكه‌نه سه‌ر پۆلیس له ویلایه‌تی نه‌نگرهار” هاوكات” ئه‌حمه‌د زیاء عهبدولزای”وته‌بێژ به‌ناوی حاكمی ویلایه‌ته‌كه‌وه هه‌مان زانیاری پشتڕاستكرده‌وه.
“نه‌نگرهار” یه‌كێكه له ویلایه‌ته هه‌ره پشێوهكانی ئه‌فغانستان، به‌چڕی چه‌كداره‌كانی تاڵیبانی تێدا بڵاوبوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش‌یش له‌ململانێدان له‌سه‌ر كۆنترۆڵ كردنی زه‌وی.
ئه‌م هێرشه له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕاپۆرتی” قاعیده و تاڵیبان” دێت كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڵاوی كرده‌وه. له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش له‌ئه‌فغانستان، به‌به‌راورد به تاڵیبان و قاعیده زیاتر ده‌بێت.
به‌گوته‌ی ڕاپۆرته‌كه: ” له‌ئێستادا چه‌كدارانی داعش له 25 ویلایه‌تی ئه‌فغاندا بوونیان هه‌یه”.
هه‌ڵكشانی هه‌ژمونی داعش ئیداره‌ی ئه‌مریكایشی تووشی نیگه‌رانی كردووه، چونكه ئه‌و ئیداره‌یه بڕیاریداوه كۆتایی 2016 سه‌ربازه‌كانی له‌ئه‌فغانستان بكێشێته‌وه كه ژماره‌یان 9000 كه‌سه. بۆبه به‌پرسێكی باڵای ئه‌مریكا دوێنێ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئیداره‌كه‌ی به‌چڕی چاودێری زیادبوونی ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش ده‌كات له‌ئه‌فغانستاندا”.
28/9/2015
“بیل كلینتۆن” سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا پێی وایه “دۆناڵد ترامب” ملیاردێری ئه‌مریكی ده‌بێته كاندیدی كۆمارییه‌كان. هه‌روه‌ها بڕوای خۆی ده‌ربڕی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی “هیلاری كلینتۆن”یش، سه‌رۆكێكی مه‌زنی ئه‌مریكا ده‌بێت.
كلینتۆن له‌به‌رنامه‌ی”جی.پی.ئێس”ی كه‌ناڵی”سی.ئێن.ئێن” له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگ”فه‌رید زهكهیا”دا گوتی: ” له‌سه‌ره‌تاوه ترامب لێهاتووه له‌بواری نیشانه بازرگانییه‌كاندا، هه‌روه‌ها توانیشی له‌ڕێی چه‌ند لێدوانێكهوه دڵگه‌رمی جه‌ماوه‌ر بۆخۆی دروست بكات، وه‌ك ئه‌وه‌ی گوتی دیوارێك له‌سه‌ر سنوری باشور له‌گه‌ڵ مه‌كسیك دروست ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها گوتی هاوه‌رده‌كردنی كاڵا له چینه‌وه ڕاده‌گرم”.
كلینتۆن گوتیشی: ” ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ئاسایی نابێت، پێم وایه ترامب ده‌بێته كاندیدی پارتی كۆماری. ناتوانم له‌وه دڵنیابم، چونكه من له‌جیهانی سیاسه‌ت دووركه‌وتوومه‌ته‌وه، بیست ساڵ بهمهوبهر من خۆم كاندید كردبوو”.
سه‌باره‌ت به”هیلاری” هاوسه‌ریشی، ناوبراو گوتی: ” من ئێستا بهڕاستیمهو، له‌كه‌س توڕه نیم، دامهزراوهكهمم خۆش ده‌وێت و، شانازی بههیلارییهوه ده‌كه‌م، هه‌موو هاوكارییه‌كیشی پێشكه‌ش ده‌كه‌م. پێم وای وڵاته‌كه‌مان پێویستی به‌كه‌سێكه هه‌موو ئه‌و پێشكه‌وتنانه دروست بكات.. بۆیه پێم وایه هیلاری سه‌رۆكێكی مه‌زن ده‌بێت بۆ ئه‌مریكا”.
27/9/2015
سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق له‌ئاهه‌نگێكدا كه‌بۆ پشتیوانی له حه‌شدی میللی له‌كه‌ربه‌لا سازدرابوو، وتارێكی خوێنده‌وه‌و تیایدا به‌ڕوونی باسی له‌دابه‌شكردنی عێراق كرد. گوتیشی: ” ئه‌وه‌ی له موسل و ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌دین ڕوویدا، پیلانێكه زه‌مینه‌سازی ده‌كات بۆ دابه‌شكردنی عێراق”.
هه‌روه‌ها گوتی: ” هێزه چه‌كداره‌كان و حه‌شدی میللی، شكستیان به‌و پیلانه هێناوه. دوژمنانیش له‌و ڕاستیه تێگه‌یشتوون كه ئێمه پابه‌ندین به‌هه‌موو بستێك له‌خاكی عێراق. بۆیه ئه‌وان ئێستا جوڵه‌یه‌كی گڵاو ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت حه‌شد له‌ناو به‌رن. ئه‌ویش له‌ڕێی ناشرین كردنی وێنه‌ی حه‌شد و بڵاوكردنه‌وه‌ی شاڵاوێكی درۆ‌و ده‌له‌سه له‌دژی حه‌شد”.
پێداگریشی كرد له‌وه‌ی: ” هه‌موو ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئێمه‌دێت، ئه‌نجامی پیلانگێڕی دوژمنه‌كانمانه كه ملیاره‌ها دۆلاریان بۆ خه‌رج كردووه”.
ڕوونیشی كرده‌وه: ” عێراقییه‌كان یه‌كگرتوویی خاكی وڵاته‌كه‌یان ده‌وێت و، دابه‌ش كردن ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه”.
مالیكی هه‌روه‌ها گوتی: ” پیلانه‌كان له‌چه‌ند به‌رگێكدا خۆیان نمایش ده‌كه‌ن، له‌وانه دامه‌زراندنی گاردی نیشتمانی بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك به‌جیا، هه‌روه‌ها له‌ڕێی دابینكردنی پارێزگاری بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی گوایه په‌راوێزخراون”.
مالیكی گوتیشی: ” هه‌موو ئه‌و حكوومه‌تانه‌ی پێشوی عێراق كهدروستكراون، خاڵی نه‌بوون له‌هیچكام له پێكهاته‌كان، كه‌واته كوا په‌راوێزخستن؟ ئه‌وه په‌راوێزخستن نیه، به‌ڵكو ئه‌و دیموكراسیه‌ته‌یه كه هه‌مووان داوامان ده‌كرد”.
پاشان به‌م ڕستانه كۆتایی به‌وتاره‌كه‌ی هێنا: ” ئه‌مڕۆ ئێمه چه‌كمان به‌ده‌سته، توانا‌مان به‌ده‌سته، سندوقی هه‌ڵبژاردنمان له‌ده‌سته. هه‌رگیز پاشه‌كشه ناكه‌ین. به‌ره‌نگاری دابه‌شكردنی عێراق ده‌بینه‌وه. به‌هه‌موو توانامانه‌وه به‌رگری لهیهكپارچهیی وڵات ده‌كه‌ین”.
پاشان گوتی: ” دابه‌شكردنی عێراق ته‌نها ئیسرائیل و هه‌ندێك ده‌وڵه‌تی موسوڵمانی عه‌ره‌ب قازانجی لێده‌كه‌ن”.
27/9/2015
“جۆن بینه‌ر” سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، له‌كۆتایی مانگی داهاتوودا ده‌ست له‌پۆسته‌كه‌ی ده‌كێشێته‌وه.
بینه‌ر كه خۆی سه‌ربه حیزبی كۆمارییه، له‌لایه‌ن پارێزگاره‌كانی حیزبه‌كه‌یه‌وه فشاری زۆری له‌سه‌ر دروستكرا. به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به باربووكردنی حكوومه‌ت بۆ ئه‌و باوكانه‌ی كه‌ده‌یانه‌وێت خێزانه‌كانیان ڕێك بخه‌ن.
یاریده‌ده‌ره‌كانی بینه‌ر باس له‌وه ده‌كه‌ن كه‌له‌ساڵی ڕابردووه‌وه ناوبراو نه‌خشه داده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی بینه‌ر، له‌پاش یه‌ك ڕۆژدێت له‌كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ”پایا فرانسیس”دا، كه‌له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكاش وتارێكی خوێنده‌وه.
به‌گوته‌ی ڕۆژنامه‌نووسانی ئاگادار له‌ڕه‌وشی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، ماوه‌ی یه‌ك ساڵه بینه‌ر وه‌ك ئه‌وه وایه به‌سه‌ر نوكی چه‌قۆدا بڕوات. چونكه هه‌وڵی ده‌دا سازانێك دروست بكات له‌نێوان كاره‌كانی كۆنگریس و بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری پارێزگاره‌كانی ناو حیزبی كۆماری.
به‌گوته‌ی یاریده‌ده‌ره‌كانی، بینه‌ر له‌كۆتایی ساڵی ڕابردوودا ویستی ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی شكستی له‌ناكاوی “ئه‌ریك كانتۆر” ڕێبه‌ری زۆرینه‌ی كۆماری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، بڕیاره‌كه‌ی دواخست.
26/9/2015
سوپای ئەمریکا رایگەیاندووە، کە ئەو چەکانەی ئەوان داویانەتە سوپای ئازادی ئۆپۆزیسیۆنی سوری، دراوەتە بەرەی نوسرەی باڵی قاعیدە لە سوریا.
سوپای ئەمریکا چەند گرووپێکی هێزەکانی ئۆپۆزیسۆنی سوری مەشقپێکرد و چەکداری کردن، بە مەبەستی بەردەوامبوون لە شەڕی رژێمی سوریا و گرووپەکانی بەرەی نوسرە و رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش).
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، ئەو گرووپە مەشقپێکراوانە، شەش بارهەڵگری سەربازی بە چەک و جبەخانەوەیان رادەستی چەکدارانی رێکخراوی قاعیدە لە سوریا کردووە.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاندبوو، کە لە کۆی 54 چەکداری مەشقپێکراو، ئێستا 10 چەکداریان لەسەر زەوی لە بەرژەوەندیی ئۆپۆزیسیۆنی میانڕەوی سوریا شەڕ دەکەن.
26/9/2015
“ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆ” سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا له‌میانه‌ی وتارێكدا كه‌له نیویۆرك پێشكه‌شی كرد، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه وڵاته‌كه‌ی كه‌وتۆته ناو بازنه‌یه‌كی ئاگرینه‌وه. ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌دانێك به‌وه‌ی ئه‌و جه‌نگ و كاولكارییه‌ی له‌وڵاتانی دراوسێی توركیادا تیرۆر دروستی كردووه. هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه ئه‌وان پشتی تیرۆریان شكاندووه‌و، چیتر ڕێگه به‌هیچ هێرشێك ناده‌ن.
ئۆغڵۆ هه‌روه‌ها گوتی: ” ئێمه ئه‌م رۆژانه به‌قۆناغێكی زۆر سه‌ختدا گوزه‌ر ده‌كه‌ین. ده‌ورمان به بازنه‌یه‌كی ئاگرین دهروردراوه. بنه‌ڕه‌ت و پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و وڵاتانه به‌ته‌واوی وێران بووه كه شه‌ڕی ئه‌هلییان تێدایه، وه‌ك سوریا و عێراق و یه‌مه‌ن و لیبیا و لوبنان و ئۆكرانیا”.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه : ” ئێمه پشتی تیرۆرمان شكاندووه‌و، له‌ئێستاوه ڕێگه‌ناده‌ین به‌هیچ هێرشێكی تر كه بكرێته سه‌رمان”.
27/9/2015