ژمارەیەک هاووڵاتی ئێرانی، ئوارەی رۆژی هەیەنی خۆپێشاندانێکیان دژی سعودیە لە تارانی پایتەخت ئەنجام دا و تێیدا دژایەتی ئەمریکاش دوپاتکراوەتەوە.
خۆپێشاندەرە ئێرانییەکان، سعودیە بە هۆکاری گیانلەدەستدانی زیاتر لە 700 حاجی لە مینا دەزانن.
26/9/2015
به‌رپرسێكی ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند كه مانگه ده‌ستكرده‌كانی ئه‌مریكا تۆماری چه‌ند حاڵه‌تێكیان كردووه كه‌تیایدا فڕۆكه‌ی جه‌نگی ڕووسی ده‌چنه سوریا، له‌دوای كوژاندنه‌وه‌ی ئامێره‌كانی چاودێری بێ ته‌له‌كانی فڕۆكه، یان ئه‌وه‌ی كه‌ناونراوه”ترانسپۆندرز”.
به‌رپرسه‌كه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه فڕكهكان به‌بێ ئه‌وه‌ی بتوانرێت چاودێری بكرێن، هه‌وڵیانداوه بچنه ناو سوریاوه‌و، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر نزیك له فڕۆكه‌یه‌كی بازرگانییه‌وه فڕیون.
به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ” له پشوی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ڕووسیا، ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان كردووه، له‌سه‌ر ناوچه جیاجیاكانی سوریا، به‌تایبه‌تی له‌ئاسمانی ناوچه‌ی لازقییه‌ش، كه هیچ پێگه‌یه‌كی داعشی تێدانیه، ئه‌وه‌ش نیشانه‌یه‌كی ڕوونه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سوپای ڕووسیا ده‌یه‌وێت هاوكاری ئه‌سه‌د بكات، نه‌ك ئه‌وه‌ی ته‌نها له‌دژی داعش چالاكی بكات.
25/9/2015
گرووپێکی چەکداری بەناوی “هەڵۆکانی زاگرۆس” دامەزرانی خۆیان راگەیاند و لە ئاگادارییەکدا داوای هاوکاری دەکەن و داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەن، کە یارمەتییان بدەن.
ئەو گرووپە کە خۆیان بەناوی “هەڵۆکانی زاگرۆس” ناساندووە، ئاماژەیان بەوە نەکردووە کە سەر بە چ لایەنێکی سیاسین، بەڵام هەروەک لە ئاگادارییەکەدا دەردەکەوێ، بەرەنگاری سیاسەتە دوژمنکارانەکانی کۆماری ئسیلامی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەبنەوە.
وێنەیەک لەو ئاگادارییە بۆ باس‌نیوز نێردراوە.
دەقی ئاگاداریەکەیان
بەرێوەبەریی هەڵۆكانی زاگرۆس
خەبات و بەرخۆدانی گەلی كورد هەوراز و نشێوی زۆری بڕیوە, هەزاران رۆڵەی قوربانی رێی ئازادی و بەختەوەری کردووە و مێژوویەكی پر لە شانازی لە ناوچە و جیهان دا تۆماركردووە, ناوی كورد و رۆڵە گیانبەختكەرانی لە نێو گەلانی جیهان بۆتە وێردی سەر زمانان.
جێی شانازی و سەر فەرازیە كە رۆڵەكانی گەلی كورد رێرەو و رێبواری ئەو هەموو فیداكاری و گیانبازیە بن.
ئێمە (كیژ و كوورانی) كورد لە كوردستانی رۆژهەڵات بە ئەركی نیشتمانی و نەتەوەیی خۆمان زانیوە رەورەوەی خەبات و شۆرش درێژە بدەین, هەربۆیە “هەڵۆكانی زاگرۆس”مان دامەزراندوە كە هەموو چین و تۆێژەكانی كۆمەڵگای كوردستانی لە خۆوە گرتووە.
داوا لە هەمووی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانی ئێران دەكەین, بە ناردنی هەواڵ و زانیاری لەسەر رووداوەكان, دام و دەزگاو عەوامیلی سەركوتگەری رژێم, جەلادانی نێو بەندیخانە و بەكرێگیراوانی ناوچەیی یارمەتیمان بكەن, داوا لە لاوانی شۆرشگیر لە هەر شوێنێكی كوردستان دەكەین خۆیان بەیار و یارمەتی دەری “هەڵۆكانی زاگرۆس” بزانن, بە پشتیوانی كردنتان و بەیەكەوە بوونمان دەتوانین هێزە زەبەلاحەكەی رژێم لاواز و تێك بشكێنین.
بەرێوەبەریی هەڵۆكانی زاگرۆس
25/9/2015
له‌تازه‌ترین لێدوانی‌دا، ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا پشتیوانی بۆ “به‌شار ئه‌سه‌د” ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند كه پێویسته ئه‌سه‌د له‌هه‌ر وتوێژێكدا به‌شداربێت كهبهارهی كۆتایی هێنان به كێشه‌ی چوار ساڵی سوریاوه ئه‌نجام بدرێت.
“ئه‌نگێلا مێركل” ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا له‌كۆتایی كۆنگره‌ی لوتكه‌ی نائاسایی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا له”برۆكسل” به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند: ” ده‌بێ له‌گه‌ڵ زۆرێك لایه‌ندا قسه بكه‌ین. ئه‌وه ده‌بێ به‌شار ئه‌سه‌دیش بگرێته‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ندین لایه‌نی تریش بگرێته‌وه”.
مێركل هه‌روه‌ها گوتی: ” نابێ وتوێژه‌كه ته‌نها له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ڕووسیادا بێت، به‌ڵكوپێویسته له‌گه‌ڵ هێزه هه‌رێمایه‌تییه‌كانی وه‌ك ئێران و وڵاتانی سوننه مه‌زه‌بی ناوچه‌كه‌ش، به‌تایبه‌تی سعودیه‌دا گفتوگۆر بكرێت”.
24/9/2015
لە یەکێک لە بەرەکانی شەڕ لە گوندی خراپەرووت لە باشووری کەرکووک حسێن یەزدان پەنا لە هەوڵێکی تیرۆرستی ڕزگاری بوو سێ پاسەوانی شەهید بوون هێزەکانی پێشمەرگە لە هەوڵێ دەستگیرکردنی چەکدارەکەدان.
ڕزگار عەباس زادە” فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگەی پارتی ئازادی کوردستان لە میحوەری خراپەرووت بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: سەعات 7:30خولەکی ئەمشەو کەسێک بە بیکەیسی تەقە لە حسێن یەزدانپەنا جێگری سەرۆکی پارتی ئازادی کوردستان دەکات و بەهۆشیەوە سێ پاسەوانی تایبەتی شەهید بوون.
عەباس یەزدانپەنا گوتیشی ” هێزەکانی پێشمەرگە لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە هەوڵی دەستگیرکردنی چەکدارەکەدان و رێگە نادەن دووربکەوێتەوەوە تەوق دەدرێت و دەستگیر دەکرێت هەڵمەتی گەڕانەکەشی بەردەوامە.
عەباس یەزدانپەنا گوتیشی : ئەوە هەوڵی کۆماری ئیسلامی ئێرانەو هەوڵ دەدات سەرکردەی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان تیرۆر بکات لە ماوەی نزیکدا ئەوە چەندین پلانە بۆ تیرۆرکردنی سەرکردەکانی حزبە ئۆپۆزسیۆنەکان.
حسێن یەزدانپەنا فەرماندەی پێشمەرگەکانی پارتی ئازادی کوردستان لە شەڕی داعش لە باشووری کەرکووک رۆڵێکی بەرچاوی هەبووە دژی شەڕی داعش و چەندین هێرشی بەرفراوانی داعشیان تێکشکاندوەو چەند پێشمەرگەیەکیشیان شەهید بوون و زەبرێکی کوشندەیان لە داعش وەشاندوە.
24/9/2015
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، کە ئەمریکا یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، کە باڵی سەربازیی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە)یە، وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی ناناسێنێت.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەیدا، جۆن کێربی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گوتی ”ئێمە یەپەگە وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی نابینین، ئەوان سەرکەوتنی دیاریان لە دژی چەکدارانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بەدەستھێناوە“. گوتیشی ”ئێمە بەردەوام دەبین لە ھاوکاریکردنی ئەو گرووپانەی کە دەتوانن سەرکەوتن بەسەر داعش بەدەستبھێنن، ئەو گرووپانەش تەنیا گرووپە کوردییەکان نین“.
گوتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باسی لەوەش کرد، کە وڵاتانی ئەندام لە ھاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی لە دژی داعش ئامانجێکی ھاوبەشیان ھەیە، ”مەرج نییە ئێمە لە ھەموو پرسەکان کۆک بین، ئێمە بیر لەوە دەکەینەوە کە لە شەڕەکە دەتوانن چی بکەن، ئەو کردەوەیە لە کوێ دەکرێت، لە چ کاتێک ئەوە دەکرێت. ھەر ئەوەشە کە ئێمە دەمانەوێت بەو شێوەیە رکابەرییەکە ببەینە پێشەوە“.
حکومەتی تورکیا، بەردەوام ئەوە دووپات دەکاتەوە، کە یەپەگە و پەیەدەی باڵی سەربازی و سیاسیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە لە رۆژئاوای کوردستان، لەبەرامبەردا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، کە ”لە نیگەرانییەکانی تورکیا تێدەگەین“.
22/9/2015
وڵاتی ئێران بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی دیکەی جیهان پلەی 151ی لە بواری بێکاریدا هەیە و ئەمە لە حاڵێک دایە کە ئامارە نافەرمییەکان باس لە بوونی شەش ملیۆن بێکار لەو وڵاتەدا دەکەن.
بەپێی ئامارێک کە ناوەندی ئامار و زانیاریی وڵاتی ئەمەریکا بڵاوی کردەوە، وڵاتی ئێران بە نرخی بێکاریی 16%ـەوە، لە نێوان 202 وڵاتی جیهاندا پلەی 151ی هەیە.
زۆرێک لە کارناسان لەو باوەڕە دان نرخی بێ‌کاری لە وڵاتی ئێران لە 16% زیاترە، هەروەها زیاترین نرخی بێ‌کاری له 4 پارێزگای رۆژهەڵاتی کوردستان و بەتایبەتی لە پارێزگای ئیلام دایە.
بەپێی ئاماری ناوەندی ئاماری ئێران، رێژەی بێ‌کاری لە وڵاتی ئێران سنووری سێ ملیۆن و 500 هەزار کەسی تێپەڕاندووە و کارناسانیش باوەڕیان وایە کە ئاماری بێ‌کاری لە وڵاتی ئێران زیاتر لە پێنج ملیۆن و 900 هەزار کەسە.
پارێزگای ئیلام‌یش لە چاو پارێزگاکانی دیکەی ئێران پلەی یەکەمی بۆ بێکاریی هەیە هەیە کەرێژەی بێ‌کاری لەو پارێزگایە لەسەرووی 20% ڕاگەیەندراوە.
هەر ساڵێک نزیک بە 800 هەزار کەس بە بازاڕی کاری ئێران زیاد دەبن کە بەهۆی داخرانی بەردەوامی داخرانی کارخانە و کەرتە پیشەییەکان و بەردەوامیی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان، ئەو رێــژەیەش پەیوەست بە بێکاران دەبن.
22/9/2015
“ئەكبەر هاشمی رەفسەنجانی” سەرۆكی كۆڕی دیاریكردنی بەرژەوەندییەكانی ئێران دەڵێت: “گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە نزیك سنوورەكانی رۆژهەڵاتی ئێرانەوە بنكەیان داناوە.”
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی “خەبەرئانلاین” هاشمی رەفسەنجانی ئاماژەی بەوەش داوە دەبێ مەترسییەكانی داعش بۆ سەر ئێران بە هێ،د وەربگرین و راشیگەیاندووە: “جیالەوەی لە سنوورەكانی رۆژهەڵاتی ئێران داعش هەیە، لەلای رۆژئاوای ئێرانیشەوە لە ئێران نزیك بوونەتەوە.”
بە گوتەی رەفسەنجانی چەكدارانی داعش لە 35 كیلۆمەتریی سنوورەكانی ئێران بنەكەیان داناوە و نزیكی شاری “قەسر شیرین” لە پارێزگای كرماشان بوونەتەوە و ئێمەش هەڕەشمان كردووە كە ئەگەر نزیكتر ببنەوە، لێیان دەدەین و ئێستەش هەر لەو شوێنە ماونەتەوە.”
سەرۆكی كۆڕی دیاریكردنی بەرژەوەندییەكانی ئێران رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بە “نائەمنترین ناوچەی جیهان” ناوزەد كردووە و گوتی: “ئەگەر نەتوانین ئەمنەیتی خەڵك بپارێزین، زۆر بە ئاسانی دەستە نادیارەكان ئاسایش و سەقامگیریمان تێك دەدەن.”
ئەم قسانەی رەفسەنجانی لە كاتێك دان كە “حەسەن فیرووزئایادی” سەرۆكی هێزە چەكدارەكانی ئێران چەند مانگ لەمەوبەر هەڕەشەی كردبوو ئەگەر بێت و داعش نزیكی 40 كیلۆمەتریی ئێران ببنەوە، بە یەكجاری لەناوی دەبەین.
فەرماندە سەربازییەكانی ئێران مەودای نێوان چەكدارانی داعش و سنوورەكانی ئێرانیان بە 40 كیلۆمەتر خەمڵاندووە و ئەوەشیان بە هێڵی سوور وەسف كردووە.
22/9/2015
“محەمەدجەواد زەریف” وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ دەسپَكی رەوتی بەرجام (بەرنامەی هاوبەشی رێككەوتنی ئەتۆمی)، هەروەها دیدار لەگەڵ وڵاتانی گرووپی پێنج كۆ یەك ئەمڕۆ بەرەو نیۆیۆرك وەڕێكەوت.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییە فەرمییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، زەریف لەم سەفەرەیدا لەگەڵ “فیدریكا موگرینی” سەرۆكی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتیی ئەورووپا و وەزیرانی هاوتای خۆی لە وڵاتانی گرووپی پێنج كۆیە یەك و بەتایبەتی جۆن كێری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دیدار و چاوپێكەوتنی دەبێت.
بڕیارە لەم سەفەرەی وەزیری دەرەوەی ئێران‌دا بۆ ئەمەریكا “كۆمیسیۆنی هاوبەشی ئێران و گرووپی پێنج كۆ یەك” بە مەبەستی تاوتوێی وردەكارییەكانی بەرجام (رێككەوتنی ئەتۆمیی ئێران) پێك بهێنرێت.
عەباس عێراقچی و حەمید بەعیدی نەژاد دوو كەس لە ئەندامانی تیمی دانوستانكاری ئێران لەم سەفەرەدا هاوڕێیەتی وەزیری دەرەوەی ئێران دەكەن.
دیدارەكانی وەزیری دەرەوەی ئێران لە نیۆیۆرك لە پەراوێزی “كۆڕی گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان”دا بەڕێوە دەچن.
جۆن كێری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا سەرەتای ئەم حەفتەیە “ستیفان ماڵ” یەكێك لە دیپلۆماتەكانی ئەمەریكای وەك یاریدەردەر بۆ پرسی هاوئاهەنگی و بەڕێوەبەری بەرنارمەی ئەتۆمیی ئێران و نوێنەری ئەمەریكا دەستنیشان كرد.
جۆن كێری ئاشكرای كردووە دانانی كۆمیسۆنی هاوبەشی “بەرجام” بە ئەندازەی خودی رێككەوتنە ئەتۆمییەكە گرنگە.
لە دوو رۆژی رابردووش‌دا یۆكیا ئامانۆ سەرۆكی رێكخراوی نێودەوڵەتیی وەزەی ئەتۆم سەردانی ئێرانی كرد و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران و حەسەن رۆحانی سەركۆمار و سەرۆكی رێكخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران كۆبووەوە.
22/9/2015
حکوومەتی رووسیا ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگیی دەداتە سوپای رژێمی سوریا.
بەرپرسێکی باڵای سەربازیی سوری بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، کە فڕۆکەکان رۆژی هەینی رابردوو گەیشتوونەتە بنکەیەکی سەربازی لە شاری لازقییە.
هاوکارییەکانی رووسیا بۆ سوریای هاوپەیمانی پێکدێن لە، پێنج فڕۆکەی جەنگی، ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەند جۆر چەک و جبەخانە.
سەرچاوەکە هەروەها رایگەیاندووە، کە چەکەکان بە وردی ئامانج دەپێکن و جۆرێکی مووشەکیشیان تێدایە، کە لە دوورەوە ئاراستە دەکرێت و گوتویەتی، ”ئەو چەکانە چەکی بەرگری و هێرشبردنن و تەنیا فڕۆکەی سەربازیی نین“.
لەوکاتەوەی لە مانگی ئاداری 2011 شەڕی ناوخۆیی لەنێوان گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن و سوپای رژێمی سوریا دەستیپێکردووە، رووسیا هاوشانی چین و ئێران، هاوپەیمانی سەرەکیی رژێمی سوریایە.
22/9/2015
” سوفیان ئه‌لعیساوی” ڕاوێژكاری میدیایی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار بۆ كاروباری هۆزه‌كان، ئاشكرای كرد كه ناكۆكی و دابه‌ش بوونێكی گه‌وره له‌ناو ڕیزه‌كانی داعشدا ڕوویدا. هۆكاری ئه‌و ناكۆكییه‌ش بریتی بووه لهناچاركردنی دانیشتوانی به‌وه به‌خۆبه‌خش بچنه ڕیزه‌كانی داعشه‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه گوتیشی: ” داعشه‌كان لهئهنباردا بوون به‌دوو به‌شه‌وه، هه‌یانه لایه‌نگری ئه‌وه‌یه به‌زۆر خه‌ڵك بكرێنه داعش و به‌ناوی جیهاده‌وه خۆبه‌خشانه ببرێنه شه‌ڕه‌وه. هه‌شیانه ئه‌و كاره‌ی ڕه‌ت كردۆته‌وه. بۆیه ناكۆكییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له‌نێوانیاندا ڕوویداوه”.
هه‌روه‌ها گوتی: ” هه‌ندێك له‌و چه‌كدارانه‌ی داعش ئیمامی مزگه‌وته‌كانیان ناچار كردووه تاكو له‌مزگه‌وته‌كانه‌وه بانگه‌وازی چه‌ك هه‌ڵگرتن بكه‌ن. به‌ڵام زۆرێك له سه‌رۆك هۆزه‌كان و ئیمامی مزگه‌وته‌كانیش ئه‌و بیرۆكه‌یه‌یان ڕه‌تكردۆته‌وه.بۆیه داعش سه‌رجه‌میانی ده‌ستگیركردووه. هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌ش ده‌ستگیر ده‌كرێن كه‌ئه‌و فه‌رمانه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه”.
22/9/2015
بەپێی میدیاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان شەوی رابردوو لە ناوچەی نەغەدە هێزی پێشمەرگەی دیموکرات چلاکییەکیان ئەنجام داوە.
ماڵپەڕی کوردستان و کورد زمانحاڵی حیزبی دیموکراتی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە شەوی 21 لەسەر 22ی ئەیلوولی دەستەیەک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکرات و پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان چوونەتە ناو یەکێک لە گوندەکانی سەر بە شاری نەغەدە و لەگەڵ خەڵک کۆبوونەتەوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش داوە کاتژمێر ٨ی شەوی رابردوو٢١ لە سەر ٢٢ی سێپتا‌مبر(٣٠ خەرمانانی ٢٠١٥)، هێزێک پێکهاتوو لە پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، چوونە نێو ئاوایی “گەرگوولی خوارێ” لە ناوچەی لاجان هەڵکەوتوو لە نیوان شارەکانی نەغەدە، پیرانشار و مەهاباد و لەگەڵ پێشوازیی زۆریی خەڵک بەرەو ڕوو بوونەتەوە و لە بڵیندگۆی مزگەوتی گوندەوە قسەیان بۆ خەڵک کردووە.
کوردستان و کورد ئاماژەی بەوەش داوە کە فەرماندەی ئەو هێزەی پێشمەرگەی دیموکرات کە ئەندامی ڕێبەریی حیزبی دیموکراتی کوردستانە وێڕای راگەیاندنی سپاسی لە پێشوازی و هەڵوێستی شۆڕشگێڕانە و نیشتمانپەروەرانەی خەڵک، دڵنیایی پێدان کە هێزی پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لێ بڕاوە جار بە جار و ساڵ بە ساڵ حوزوورێکی کاریگەرتریان لەنێو خەڵک و نیشتمانی خۆیان دا هەبێ.
لەو دیدارەدا پێشمەرگەکانی دیموکرات باسی سیاسەتی حیزب و دیسان دەستپێکردنەوەی خەبات و پەیوەندیی دووبارەی خەڵکی رۆژهەڵات و پێشمەرگە کردووە.
لە ماەوەی دوو مانگی رابردااودا هێزی پێشمەرگەی دیموکرات، بە هاوڕێیەتی پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە چەندین ناوچەی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ وێنەی ناوچەکانی سەردەشت، رەبەت، شنۆ، بانە، مەهاباد، پیرانشار، نەغەدە، هەورامان، مەریوان و سەقز دیداریان لە گەڵ خەڵک نوێ کردەوە.
میدیاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان بڵاویان کردەوە، چوونی پێشمەرگەکانی دیموکرات بۆ نێو شاری شنۆ لە یدای 23 ساڵەی شەهیدکرانی د.سادق شەرەفکەندی لە هەفتەی ڕابردوودا بووە هۆی جێژن و شادمانیی خەڵکی ئەو شارە، و ترس و نیگەرانیی لەلای بەرسانی ئەمنیی حکوومەتی ئێران ساز کردووە.
هەروەک لەم گرتە ڤیدیۆیەشدا دەردەکەوێ، دەستەی پێشمەرگەی حیزبی دیموکرات لە گوندێکی دەورووبەری سەردەشت لەلایەن خەڵکەوە پێشوازییان لیدەکرێت.
22/9/2015
عێراق به‌پێگه‌ی جیۆستراتیژی و قووڵایی فه‌رهه‌نگی و، سیمبولیه‌تی شارستانی و، سامانه بهلێشاوهكانیهوه. ده‌بێته ژماره‌یه‌كی گه‌وره له‌ناو خه‌یاڵدانی دروستكه‌رانی بڕیار له‌جیهاندا.
له‌دوای ڕزگاركردنی عێراق له2003 و، هه‌ڵكشانی هه‌ژموونی ئێران تیایدا، هه‌روه‌ها له‌دوای هاتنه كایه‌ی ڕێكخراوی داعشه‌وه، عێراق بووه‌ته ده‌وڵه‌تێكی میحوه‌ری له‌ناو ژینگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
له‌م ڕاپۆرته‌دا باس له‌هه‌ڵكشانی ڕۆڵی نێگه‌تیڤی ئێران ده‌كه‌ین له ڕێی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوو “نوری مالیكی”یه‌وه كه‌له 2006ه‌وه لهوپۆستهدابوو. سیاسه‌ته‌كانیشی بوونه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی داعش.
بۆیه له‌م ڕاپۆرته‌دا تیشك ده‌خرێته سه‌ر ئه‌گه‌ری پێكدادانی ڕاسته‌وخۆی نێوان ئێران وڕێكخراوی داعش له‌سه‌ر خاكی عێراقدا. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا ده‌ده‌ین له‌باره‌ی ئه‌و ئه‌گه‌ره‌وه.
ئێران سودی له ڕزگاركردنی عێراق وه‌رگرت
ئه‌و مه‌ترسییه‌ی له‌سه‌رتای هاتنی ئه‌مریكاوه بۆ ئێران دروست بوو، ئێران گۆڕی بۆ ده‌رفه‌تێك و ئه‌وپه‌ڕی سودی وه‌رگرت له ڕوخانی سه‌دام حسێن. ئه‌و دوژمنی سه‌رسه‌ختی ئێران بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه له‌و دوژمنه ڕزگاریان بوو، به‌ڵام ئێرانییه‌كان نیگه‌ران بوون له‌وه‌ی كه‌ڕه‌نگه له‌لایه‌ن پارێزگاره تازه‌كانی كۆشكی سپییه‌وه بكرێنه ئامانج.
ئێرانییه‌كان به‌جیدی بیریان لهبهرهنگاربوونهوهیهكی ستراتیژی هه‌ژموونی ئه‌مریكا كرده‌وه. كاره‌كه‌شیان له‌دوو ئاستدا كرد:
یه‌كه‌م: كاركردن له‌سه‌ر ئۆقرهنهبوونی دۆخی سوپای ئه‌مریكا له‌عێراقدا. له‌ڕێی هاوكاری كردنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌مریكییه‌كانه‌وه.
دووه‌م: كۆنترۆڵ كردنی سیسته‌می سیاسی عێراق، تاكو گوێڕایه‌ڵی ئه‌مریكا نه‌بێت.
هێزه شیعییه‌كان
له‌م میانه‌یه‌دا حیزبه شیعییه‌كان ڕۆڵێكی گرنگیان بینی بۆ پراكتیزه‌كردنی نه‌خشه دووخاڵییهكهی ئێران. چونكه گره‌وی ئێران له‌داڕشتنی پلانه‌كه‌دا له‌سه‌ر ئه‌وان بوو.
له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه ئێران په‌یوه‌ندی جۆراوجۆری هه‌بوو له‌گه‌ڵ حیزبه عێراقییه‌كاندا. بۆنمونه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی‌دا، په‌یوه‌ندی زۆر به‌تین و گه‌رمی هه‌بوو. به‌ڵام له‌گه‌ڵ حیزبی ده‌عوه‌و ڕه‌وتی سه‌دردا هه‌مان په‌یوه‌ندی نه‌بوو.
به‌ڵام له‌دوای 2003 وڕووداوه‌كانی دواتر، په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌عوه‌و ڕه‌وتی سه‌در له‌گه‌ڵ ئێران‌دا تابێ گه‌رموگوڕتر ده‌بوون. له‌ڕێی سیسته‌می پشك پشێكنهشهوه، ئێران توانی له‌گه‌ڵ پێكهاته سیاسییه‌كانی تری ناو ماڵی شیعه‌دا په‌یوه‌ندی توندوتۆڵ دروست بكات. ئه‌ویش به‌و پێیه‌ی ئێران سپۆنسه‌ری سیاسه‌تمه‌دارانی شیعه‌یه له‌ناوچه‌كه‌دا.
هێزه شیعییه‌كان پێیان وایه ئه‌وان پێشتر له‌ژێر هه‌ژموونی سوننه‌دا بوون، بۆیه له‌بری دروستكردنی سیسته‌مێكی دیموكرات، په‌نایان برده‌به‌ر جۆرێك له‌تۆڵه‌كردنه‌وه.
ئێران له‌ڕێی قه‌ناعه‌ت كردنه‌وه بهشیعهكانی عێراق به‌وه‌ی خۆی تاكه ده‌وڵه‌ته بۆشیعه، توانی هێزی خۆی زیاتر بكات. هه‌ر زیادبوونێكی هێزی خۆیشی به‌زیاتر بوونی هێزی تاكه وڵاته شیعییه‌كه ناساند.
سه‌ره‌تای دابه‌ش بوون.. ئێران ژێییهكهی ڕاگرت
ئه‌گه‌رچی سه‌ره‌تا هێزه شیعییه‌كان یه‌ك هه‌ڵوێست بوون وله‌ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كی یه‌كگرتوودا كاریان ده‌كرد. به‌ڵام دواتر ناكۆكی كه‌وته نێویانه‌وه‌و، دابه‌ش بوون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێران ژێیه‌كانی دابه‌شبوونه‌كه‌ی ڕاگرت. هه‌وڵیدا ناكۆكییه‌كان كۆنترۆڵ بكات. به‌تایبه‌ت له‌وكاته‌دا كه قه‌ناعه‌تی به‌موقته‌دا سه‌در كرد بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی “نوری مالیكی” بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران له2010دا.
له‌دوای پاشه‌كشه‌ی ئه‌مریكییه‌كان له‌عێراق و، زاڵ بوونی هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران به‌سه‌ر سیسته‌می حوكمدا، بڕوایه‌ك بڵاوبوویه‌وه كه ئێران به‌ته‌واوی كۆنترۆڵی ئێرانی كردووه. به‌ڵام ده‌ركه‌وت ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی پێشوه‌خت ده‌ركیان نه‌كردبوو به مه‌ترسی سیاسه‌ته‌كانی مالیكی. چ بۆ سه‌رخۆیان یان له‌سه‌ر بارودۆخی عێراق.
ململانێی شوناس
مالیكی به‌شێوازێكی سه‌دامیانه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ره‌كانی سوننه‌دا ده‌جوڵایه‌وه، ئه‌وه‌ش وایكرد سوننه‌كان زیاتر هه‌ست به په‌راوێزخران و سته‌م بكه‌ن. له‌ئه‌نجامدا ڕێكخراوی داعش توانی له‌ناو ڕیزه‌كانی سوننه‌دا جێپێی خۆی بكاته‌وه. ململانێكه‌ش بوویه ململانێی شوناس. له‌ناو ململانێكه‌دا، هێز توانی جێپیی خۆی به‌ڕوونی بكاته‌وه.
له‌هه‌نگاوێكدا كه‌هه‌موو جیهانی توشی شۆك كرد، ڕێكخراوی داعش توانی “موسل” داگیربكات. هه‌رله‌یه‌كه‌م ساته‌وه پرسیار و گومان ده‌ربڕان سه‌باره‌ت به هه‌ڵهاتنی ده‌یان هه‌زار سه‌ربازی عێراقی له‌به‌رده‌م چه‌ند سه‌د چه‌كدارێكی داعشدا.. له‌مانگی ئابی هه‌مان ساڵیش‌دا كۆنترۆڵی چه‌ندین شاروشارۆچكه‌ی تری كرد، وه‌ك شاره‌دێیه‌كانی:( زاب، ڕیاز، قه‌زای حه‌ویجه)له‌كه‌ركووك. هه‌روه‌ها كۆنترۆڵ كردنی قه‌زاكانی(شه‌رگات، فه‌لوجه) له‌ئه‌نبار. له‌گه‌ڵ شارۆچكه‌كانی(سه‌عدیه، گوڵاڵه، میقدادیه)له دیاله.
له‌به‌رده‌م ئه‌م پێشڕه‌وییانه‌ی داعش و، مه‌ترسی گه‌یشتنی به‌به‌غدا، له‌به‌رئه‌وه‌ی عێراق له فیكری ستراتیژی ئێرانی‌دا پرۆژه‌یه‌كی درێژخایه‌نه. ئه‌وان له‌ژێر هیچ گوشارێكدا ئاماده‌نین ده‌ستبه‌رداری عێراق ببن. بۆیه پێشڕه‌وییه‌كانی داعش ئێرانی به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ هێنایه ناو بارودۆخی عێراقه‌وه.
كه‌وتنی موسڵ و ئه‌و شارۆچكانه‌ی تر، ده‌ری خست كه هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران به‌ته‌نها ناتوانن به‌ره‌نگاری بارودۆخ و مه‌ترسییه‌كه ببنه‌وه. بۆیه ئێران ده‌ستی كرده پێشكه‌ش كردنی كۆمه‌كی سه‌ربازی بهحكوومهتهكهی مالیكی، چه‌ند هێزێكی سنورداری ئێرانیش هاتنه عێراقه‌وه. هه‌ندێ جار ژماره‌ی سه‌ربازه ئێرانییه‌كان ده‌گه‌یشته 5000 سه‌رباز. ئه‌وان شانبه‌شانی هێزه حكوومییه‌كانی عێراق و حه‌شدی میللی ده‌ستیان بهشهڕكرد له‌گه‌ڵ داعشدا.
هێزه‌كانی حه‌شدی میللی دابه‌ش ده‌بن بۆ دوو گرووپ:
یه‌كه‌م: گرووپی یه‌كه‌م كۆمه‌ڵه چه‌كداره گه‌وره و ناسراوهكانن، وه‌ك: حیزبوڵای عێراق، عه‌سائیب ئه‌هل ئه‌لحه‌ق، سریه‌كانی ئاشتی، لیوای خۆراسان.
دووه‌م: ئه‌و گه‌نجانه‌ن كه‌به‌ده‌م فه‌توای مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانه‌وه هاتن و، له‌دژی داعش چه‌كیان هه‌ڵگرت.
داعش دوو ئامانجی پێكا
هه‌رچی له‌سه‌ر داعش گوترابێت و بگوترێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕوونه ئه‌وه‌یه ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه دوو ئامانجی پێكا:
یه‌كه‌م: ئه‌وه‌بوو توانی ئایندهی سیاسی “نوری مالیكی” بسوتێنێت. له‌كاتێكدا مالیكی پیاوی پله یه‌كی ئه‌مریكایش و ئێرانیش بوو، له‌ناو سیسته‌می حوكمی عێراقدا. چونكه له‌دوای ئاڵوگۆڕه‌كانی كه‌وتنی موسڵ، ئیتر ئه‌ستێره‌ی به‌ختی مالیكی به‌ره‌و ئاوابوون چوو. هه‌ربۆیه دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و له‌حوكم، مه‌رجێكی زلهێزه‌كان بوو بۆ ده‌رهێنانی عێراق له تهنگهڵانهكهی.
ئه‌وه‌ش وایكرد مالیكی ئه‌عسابی خۆی له‌ده‌ست بدات و، ڕووكاری تایفی خۆی ئاشكرا بكات، ئه‌وه‌بوو له وتارێكدا خه‌ڵكی عێراقی گه‌ڕانده‌وه بۆ 1300 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و جه‌نگه‌ی كه‌له‌ساڵی 61ی كۆچی‌دا ڕوویدا. له‌باره‌ی ڕووداوه‌كانی عێراقه‌وه به‌ڕوونی گوتی: ” ئه‌وه‌ی ئێستا له‌عێراقدا ڕووده‌دات، به‌رده‌وامی ئه‌وه‌یه له‌ڕابردوودا ڕوویداوه، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نێوان لایه‌نگرانی یه‌زید و لایه‌نگرانی حسێنه”.
له‌دوای ئه‌و وتاره، هه‌ندێك ده‌یان پرسی: ئایا سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌سیفه‌تی فه‌رمی قسه‌ی كرد؟ یان وه‌ك مامۆستایه‌كی ئاینی له حسێنییهیهكی شیعه‌كاندا؟.
دووه‌م: دووه‌م ئامانج كه داعش پێكای ئه‌وه‌بوو كه ئێرانی خسته به‌رده‌م ڕێگه‌یه‌ك كه‌به‌درێژایی چه‌ندین ساڵی دوای ڕزگاركردنی عێراق خۆی لێ لاده‌دا. ئه‌ویش بریتیه له ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له‌عێراقدا. چونكه به‌درێژایی كاره‌كانی ئێران، هه‌وڵی داوه به‌پشت به‌ستن به هاوپه‌یمانه عه‌ره‌به‌كانی ناوخۆ، هه‌ژمونی خۆی له‌وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا زیاتر بكات. چونكه ده‌زانێ باجی ده‌ستێوه‌ردانی ڕاسته‌وخۆ زۆر له‌وڵاتانی عه‌ره‌بیدا زۆر قورس له‌سه‌ری ده‌كه‌وێت.
پرسیارێكی میحوه‌ری
پرسیارێك كه‌لێره‌دا دێته پێشه‌وه ئه‌مه‌یه: ئایا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له‌داهاتوودا ئێران وڕێكخراوی داعش به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ له‌یه‌ك بده‌ن؟ له‌كاتێكدا قۆناغی یه‌كه‌می به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌كه به‌هۆی داڕوخانی سوپای عێراقه‌وه له‌دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران ته‌واو بووه؟ ئایا قۆناغی شكستی حه‌شدی میللی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی نێوان ئێران و داعش ده‌بینین له‌خاكی عێراقدا؟.
گومانی تێدانیه كه نائۆقره‌یی عێراق سه‌رچاوه‌ی نیگه‌رانییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ ئێران، چونكه له‌ئێستاشدا ئێرانییه‌كان و عێراقییه‌كانیش لهناویادهوهرییهكانی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا ده‌ژین.
به‌ئه‌زمونیش ده‌ركه‌وتووه كه ئێران بۆ پاراستنی سنوره‌كانی ته‌نها پشت به‌خۆی ده‌به‌ستێت. به‌ڵام بۆ ده‌ركه‌وتنی بایه‌خی به‌غدا به‌تایبه‌تی و عێراق به‌گشتی بۆ سیاسه‌ته‌كانی ئێران، ئه‌وا ده‌كرێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و لێدوانه‌ی “عه‌لی یونسی” ڕاوێژكاری سه‌رۆككۆماری ئێران كه‌له 8/3/2015دا گوتی: ” ئێران ئه‌مڕۆش وه‌ك ڕابردوو بووه‌ته‌وه بهئیمپراتۆریهتێكی گه‌وره، پایتهختهكهیشی به‌غدایه. به‌غدا سه‌نته‌ری شارستانیه‌ت و فه‌رهه‌نگ و شوناسی ئێمه‌یه”.
ئه‌وه‌ش ئاماژه‌دانێكی ڕوونه به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیمپراتۆرییه‌تی ساسانی كه پێش ئیسلام دروست بووه‌و، شاری مه‌دائینی كردۆته پایته‌ختی خۆی.
یه‌كێك له‌واتاكانی ئه‌م لێدوانه، ئه‌وه‌یه كه ڕه‌نگه ئێران”به‌تایبه‌تی پاسه‌وانی شۆڕش-پاسداران” ئاره‌زووی له‌وه هه‌بێت ده‌ستتێوه‌ردانی ڕاسته‌وخۆی سه‌ربازی ئه‌نجام بدات. به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ڕێكخراوی داعش پێشڕه‌وی زیاتر بكات به‌ره‌و باشوری عێراق. له‌و كاته‌دا ئێرانییه‌كان بڕیاری ده‌ستتێوه‌ردانی ڕاسته‌وخۆی سه‌ربازی به‌ئامێری جه‌نگی و موشه‌كی جۆری”ئێم 270″ وه ده‌ده‌ن.
ئامانجی ئێران له‌و هه‌نگاوه، چی ده‌بێت؟
وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كه ده‌ڕژێته ناو به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی ئێرانه‌وه، هاوكات ده‌یه‌وێت قه‌ناعه‌ت به‌ئه‌مریكا بهێنێت به‌وه‌ی كه‌ته‌نها ئێران له‌توانایدایه ڕێكخراوی داعش له‌ناو ببات.
له‌په‌نای ئه‌وه‌شدا، تاران ده‌یه‌وێت خۆی بكاته هاوپه‌یمانی دیفاكتۆی ئه‌مریكا، بۆیه دۆخی جه‌نگ داعشی هێناوه‌ته سه‌ری سه‌ره‌وه‌ی ئه‌وله‌ویاتی ئێرانه‌وه.
دوا ئامانجی ئێران له‌و بڕیاره گریمانه‌ییه، ئه‌وه‌یه وا بكات ئه‌مریكا هیچ نكولی نه‌بێت له‌وه‌ی ده‌ستوه‌ردان بكات له‌كاروباری عێراق، چ به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ، یان له‌ڕێی میلیشیاكانی شیعه‌وه.
به‌ڵام ئه‌م پرسیاره گرنگه لێره‌دا دێته پێشه‌وه: ” ئایا ئه‌مریكا به‌و ده‌ستتێوه‌ردانه قایل ده‌بێت؟“.
به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی خودی باراك ئۆباما له‌كۆبوونه‌وه‌ی كامپ دێڤیدی نێوان خۆیان و سه‌رانی كه‌نداودا، به سه‌رۆك و پادشا‌و میره‌كانی كه‌نداوی گوتووه، ئه‌وله‌ویه‌تی ئه‌مریكا له‌ئیستادا بریتیه له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش. له‌سه‌رده‌ستی هه‌رلایه‌نێك بێت.
بۆیه وادیاره ئه‌مریكا بهپهیامهكانی ئێران قایله. واته چاوپۆشین له مه‌رامه فراوانخوازییه‌كانی ئێران و جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر هاوپه‌یمانێتی له‌دژی داعش. چونكه ئێران به‌ڕاستی پێی وایه پرۆژه‌ی داعش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی و، كۆتایی به پرۆژه‌ی كه‌وانه‌ی شیعی ده‌هێنێت، نه‌خاسمه له‌ڕووی جوگرافییه‌وه.
دوو قۆناغی جیاواز له‌دیدی ئۆبامادا
دیدی ئۆباما بۆ كێشه‌كانی ناوچه‌كه، به‌دوو قۆناغدا گوزه‌ری كردووه:
یه‌كه‌م: یه‌كه‌میان له‌سه‌ره‌تای ده‌ست به‌كاربوونیه‌وه، كه پشتیوانی له ئیخوانه‌كانی ناوچه‌كه كرد بۆ بره‌ودان به‌نمونه‌یه‌كی توركی له‌ناوچه‌كه‌دا. له‌وكاته‌دا ئیخوانه‌كان له‌میسر و چه‌ند وڵاتێكی ناوچه‌كه‌دا گه‌یشتنه ده‌سته‌ڵات. به‌و پێیه‌ی ئه‌وه بره‌ودانه به‌ئه‌لته‌رناتیڤی ئیسلامی میانه‌ڕه‌و.
دووه‌م: ئۆباما بڕیاریدا كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكادایه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بگاته ڕێككه‌وتن. بۆیه هه‌موو ئه‌و مه‌رجانه‌ی قبوڵ كرد كهبڕیاردهرانی ئێران، به‌ناوی میانه‌ڕه‌وی “حه‌سه‌ن ڕۆحانی”یه‌وه دایان به‌سه‌ر ئه‌مریكادا.
ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی ئۆباما و جۆرج بۆشی كوڕ له‌سه‌ر ڕێك بوون، پرۆژه‌ی “پترۆلستان/ شیعه‌ستان”ه. له‌گه‌ڵ به‌هێزكردنی ئێران له‌لایه‌ك و، لاوازكردنی وڵاتانی عه‌ره‌بی ناوچه‌كه.
به‌گشتی
وادیاره ده‌ستتێوه‌ردانی سه‌ربازی ئێران له‌عێراقدا بڕیاری لێدراوه.به‌ڵام ئه‌و كاره درگای لاپه‌ڕه‌یه‌كی تر له بارودۆخی عێراق ده‌كاته‌وه. ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌چاودێران پێیان وایه ئه‌و ده‌ستتێوه‌ردانه و لێكه‌وته‌كانی ده‌بنه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕێكی تایفی گه‌وره له‌عێراقدا كه هاوتا ده‌بێت به‌شه‌ڕی ئاینی ئه‌ورووپا كهلهسهدهی حه‌ڤده‌دا هه‌ڵایسا، له‌نێوان كاسۆلیك وپرۆتستانتهكاندا. ماوه‌ی 30 ساڵی خایاند.
هه‌روه‌ها به‌شێكی تر له‌چاودێران ده‌ڵێن: ” ئه‌و ده‌ستتێوه‌ردانه له‌لایه‌كه‌وه جه‌مسه‌رگیری تایفی زۆر گه‌وره دێنێته كایه‌وه. له‌لایه‌كی تره‌وه خزمه‌ت به‌داعش ده‌كات له‌و سۆنگه‌یه‌وه كه چهكدارانێكی زۆر په‌یوه‌ندی پێوه ده‌كه‌ن”.
له‌مپه‌رێك له‌به‌رده‌م ئه‌و ده‌ستتێوه‌ردانه‌دا
ده‌ستتێوه‌ردانه‌كه دابه‌شكردنی عێراق خێراتر ده‌كات. ئه‌وه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌ك دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێرانه، چونكه دابه‌ش كردنی عێراق، ئێران دوور ده‌خاته‌وه له‌سوریا. ئه‌و جه‌نگه‌ش كه‌دروست ده‌بێت ته‌نها به‌عێراق و شامه‌وه ناوه‌ستێت، به‌ڵكو ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گرێته‌وه.
ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێران پێویسته
بۆئه‌وه‌ی ناوچه‌كه له‌و كێشه گه‌وره‌یه دووربكه‌وێته‌وه، پسپۆڕان پێیان وایه باشتر وایه ئێران له ئه‌قڵیه‌تی ئیداره‌دانی قه‌یرانه‌كانی ناوچه‌كه دوور بكه‌وێته‌وه. هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانه‌كانی له‌عێراقدا سیاسه‌تی خۆیان به‌رانبه‌ر سوننه‌كان بگۆڕن. چونكه له‌ناوبردنی ڕاسته‌قینه‌ی داعش به‌وه ده‌بێت دابڕنرێت له ژینگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی.
ئه‌وه‌ش به‌وه ده‌بێت ئاشته‌وایی به‌رفراوانی نیشتمانی بێیتهكایهوه. مافی هه‌موو پێكهاته‌كان بدرێت، به‌بێ ئه‌وه داعش له‌ناو ناچێت. ئه‌گه‌ر به شێوه‌ی سه‌ربازیش ببه‌زێت، به‌ناوێكی تره‌وه سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه.
– به‌ده‌ستكارییه‌وه له‌سه‌نته‌ری”ئهلڕهوابیت” وه‌رگیراوه.
21/9/2015
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات: لەگەڵ نوێنەری ئەمەریکا کۆبوونەوەیان کردووە و باسیان لە چۆنیەتی ئازادکردنەوەش شنگال کردووە و بڕیارە شنگال ئازادبکرێتەوە.
“شێخ شامۆ” ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، بە (باس‌نیوز)ی راگەیاند: لەسەر ئازادکردنەوەی شنگال بەبەردەوام لەسەر خەتین لەگەڵ لایەنی پەیوەندی دار خەڵکی ئێمەش زۆر نیگەرانن لەسەر دواکەوتنی ئازادکردنەوەی شارەکە و هاوپەمانانیش لەسەر خەتن بەوەی پشومان درێژبێت لەسەر ئازادکردنەوەکە، کەبەداخەوە دیارە ئازادکردنەوەی شارەکە بەسراوە بەئازادکردنەوەی موسڵ، گوتی: “ناوچەکە گرنگە، چونکە پێکهاتەی ئاینی و نەتەوەی لەچیای مەقبول تا چیای شنگال سەرجەمیان پێکهاتەی جیاوازن و گرێدراون بە شاری موسڵەوە بۆ ئازادکردنی شارەکە وابەئاسانی نابێت”.
گوتیشی: “ئەو ڕۆژە لەگەڵ کونسوڵی ئەمەریکا کۆبوینەوە، باسمان لەوەکرد بۆچی ئازادکردنی موسڵ کەتوەتە دوای ڕوومادی و تکریت؟، گوتمان ئەگەر هاوکاری نەتەوە جیاوازەکان بکەن باشترە تا ئازادکردنەوەی شارەکەیان زووتر بێت، ئەوانیش گوتیان پلانمان هەیە و هەماهەنگیمان لەگەڵ دامەزراوەی پێشمەرگە و “سەرۆک بارزانی”سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەیە بۆ ئەوەی دەست بکرێت بە پرۆسەکە”.
شنگال دەکەوێتە سنووری پارێزگای موسڵ و جەم دانیشتوانی ئاینیان ئێزدیە و تائێستا ڕووبەڕووی چەندین هەڕەشەبوونەتەوە دوا هەڕەشەش هێرشی داعش بوو بۆ سەر شارەکەیان.
21/9/2015
بەرپرسێکی باڵای عێراقی رایگەیاندووە، کە باڵیۆزخانەی ئەمریکا دوو هەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆک وەزیرانی عێراقی پووچەڵکردووەتەوە.
ئەو بەرپرسە عێراقییە، کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە، بە ماڵپەڕی شەرقولئەوسەتی راگەیاندووە، کە هەوڵی یەکەم بۆ تیرۆرکردنی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەلایەن نزیکەکانی عەبادییەوە پلانی بۆ داڕ‌ێژرابوو و هەوڵی دووەمیش، لە دەروازەی ناوچەی سەوزی بەغدا لە لای پردی هەڵواسراو بووە.
بەپێی زانیارییەکان، دوای ئەم هەوڵانەی تیرۆرکردنی، کە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ئاگاداری کردووەتەوە، عەبادی چەند ئەفسەرێکی دەستگیرکردووە و رایگەیاندووە، کە بەهۆی ”چاکسازییەکان“ـەوە، رەنگە ”بمکوژن“.
سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە پشتگیریی مەرجەعە باڵاکانی عێراق، پرۆژەی ”چاکسازیکردنی“ لە دامودەزگاکانی وڵات دەستپێکرد و بەهۆیەوە، چەند بەرپرسێکی باڵای لەسەرکار لاداوە، لەوانە، نوری مالیکی، جێگری سەرۆک کۆماری عێراق.
22/9/2015