پاڵاوگه‌ی نه‌وتی “شازه‌ند” که گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنی بەنزینی “یۆرۆ چوار”ی ئێرانه، بەهۆی رووداێکەوە داخراوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەوالدەریی میهر، هەتا ئێستە هۆکاری داخرانەکەکەی روون نەکراوەتەوە و چاوه‌دێرانی به‌شی وزه ده‌ڵێن به داخرانی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی شازه‌ند، وه‌ک گه‌وره‌ترین بهرههمهینهری بەنزینی یۆرۆ چواری ئێران پێشبینیی ئه‌وه ده‌کرێ که ئاستی هاورده‌ی بەنزین زیاتر ببێت.
پاڵاوگه‌ی نه‌وتی شازه‌ند رۆژانە 16 ملیۆن لیتر بەنزین به ستانداردی یۆرۆ چوار بەرهەمهێناوە و بەپێی زانیارییەکانی ئەو پاڵاوگەیە یەکێل لە گەورەترین ناوەندەکانی دابینکردنی بەنزینی ئێران و بەتایبەتی تاران، کەرەج، ئەراک و قوم بووە.
به داخرانی کاتی، یان هه‌میشه‌یی ئه‌و پاڵاوگه‌یه حکوومه‌ت ناچار ده‌بێ جێی ئه‌وه به هاورده‌ی بەنزینی زیاتر پڕ بکاته‌وه.
پاڵاوگه‌ی نه‌وتی شازه‌ند پێشتریش به‌هۆی کێشه‌ی فه‌ننی و تەکنیکی به شێوه‌ی کاتی داخراوه.
لە ماوەی چەند مانگی رابردووەوە هەتا ئێستە ئه‌و پاڵاوگه زه‌به‌لاحه نه‌وتییه چه‌ند جار به‌هۆی پێویستیی چاکردنه‌وه‌ی به‌شه له‌کار که‌وتووه‌کانی له کار وه‌ستاوه.
20/9/2015
ماڵپەری visamapper یەکێک لە ماڵپەرە دیارەکان کە بەسە بۆ تۆ کە تۆ بزانی خەڵکی کام وڵاتی و دواتریش کۆمەڵێک زانیاری دیکەت سەبارەت بە گەشتکردن و وەرگرتنی ڤیزەی وڵاتانت بۆ روونبێتەوە.
تۆ دەتوانی ئەم زانیاریانە لە رێگەی ئەم ماڵپەرەوە وەربگریت.
1- لەڕێگەی ئەم ماڵپەرەوە بزانە دەتوانیت بۆ کام وڵان بێ ڤیزە گەشت بکەی
2- بەپێ ئەم ماڵپەرە دەزانیت نا‌توانیت بۆ کام وڵات گەشت بکەی.
3-بەپێ ئەم ماڵپەرە دەزانیت پێش ئەوەی گەشت بکەی دەتوانیت وێنەی خۆت بنێریت .
4- بەپێ ئەم ماڵپەرە دەزانیت ڤیزەی کام وڵاتت بە ئاسانی دەست دەکەوێت.
لێرە کلیک بکە
20/9/2015
رۆژی شەممە 19-9-2015 ژەنەراڵ مەنسوور ئەلتورکی، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی شانشینی سعودیە، رایگەیاند" وڵاتەکەی 100 هەزار سەرباز و ستافی ئەمنی بۆ پاراستنی مەراسیمی حەج داناوە، کە لە ناویاندا ژمارەیەکی بەرچاویش لە ئەندامانی یەکەی دژە تیرۆری سعودیە هەن".
مەراسیمی حەجی ئەمساڵ لە کاتێکدایە کە سعودیە رووبەڕووی چەندین هێرشی گرووپە تووندڕەوە ئیسلامییەکان بووەتەوە، کە بە هۆیانەوە دەیان کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە لایەکی دیکەوە رۆژی 11ی ئەیلول کرێنێک بەسەر مزگەوتی گەورە لە شاری مەککەدا کەوت، کە لە ئەنجامدا زیاتر لە 111 کەس گیانیان لەدەستدا و 390ی دیکەش بریندار بوون.
چاوەڕێ دەکرێت ئەمساڵ نزیکەی 3 ملیۆن کەس لە مەراسیمی ساڵانەی حەجدا بەشداریی بکەن.
ژەنەراڵ مەنسوور ئەلتورکی، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی سعودیە رایگەیاند:" دەرفەت و ئەگەری ئەوەمان گەیاندووەتە نزیک سفر کە تیرۆریستێک یان کەسێک کە ئیلهام لە داعش یان ئەلقاعیدە وەردەگرێت بتوانێت هێرشێک لە مەککەی موکەڕەمە یانیش مەدینەی مونەوەڕە ئەنجام بدات یانیش هەڕەشە لە گیانی حاجیەکان بکات".
گوتیشی:" دەزانم ناتوانین گەرەنتی ئەوە بکەین کە ئەگەرەکانمان بۆ سفری رێک کەم کردبێتەوە، بەڵام ئێمە بۆ سفر دایدەبەزێنین، ئەمەش لە رێگەی میتۆدەکانی رێگەگرتن، هەروەها لە رێگەی ئەو کارانەی لە دەرەوەی هەردوو مزگەوتە پیرۆزەکە دەیکەین".
20/9/2015
شەشەمین کۆنگرەی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) لە شارۆچکەی رمێلانی رۆژئاوای کوردستان پێش نیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە 20-9-2015 دەستیپێکرد.
ژمارەیەک لە پارتەکانی باکوور ، رۆژئاوا و باشووری کوردستان بانگهێشتی کۆنگرەکەی پەیەدە کراون و نوێنەریان لە مەراسیمی کردنەوەدی کۆنگرەکەدا دەبێت.
بەپێی راگەیاندنی ماڵپەڕی فەرمی پەیەدە نوێنەرانی ئەم حیزبانەی خوارەوە بەشداریی لە کۆنگرەکەدا دەکەن.
شاندێکی پارتی دیموکراتی گەلان HDP
شاندێکی پارتی ئاشتی و دیموکراتی BDP
شاندێکی کۆنگرەی ژنانی ئازاد KJA
شاندێکی کۆمەڵگای دیموکراتیک KCD
ژمارەیەک هاوسەرۆکی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان
شاندێکی پارتی سۆسیالیستی ژێردەست
شاندێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان YNK
شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان PDK
شاندێکی بزووتنەوەی دیموکراسی کوردستان
شاندێکی پارتی رزگاری کوردستان
شاندێکی پارتی کۆمۆنیستی باشووری کوردستان
شاندێکی بزووتنەوەی گۆڕان
شاندێکی پارتی زەحمەتکێشانی کوردستان
شاندێکی پارتی یەکگرتنی دانیمارک
شاندێکی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان
شاندێکی پارتی کۆماریخوازی کوردستان
شاندێکی پارتی سوسیالیست دیموکراتی کوردستان
هەروەها نووسەر و رۆژنامەڤانی فەرەنسی (فرانسی پاترجک فرانجەسجە) بەشداریی لە کۆنگرەکەدا کردووە.
بەشێك لە حیزبەكانی باشووری كوردستان بۆ بەشداریکردن لە كۆنگرەی پارتی یەكێتی دیموكراتی PYD چوونەتە رۆژئاوای كوردستان، کەمال کەرکووکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەنوێنەرایەتی ئەو دوو حیزبە بەشدارن لە کۆنگرەکەدا بەڵام بزووتنەوەی گۆران بە شاندێکی باڵا بەشداریی کۆبوونەوەکەی نەکردووە.
20/9/2015
“ئه‌نگێلا مێركل” ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ڕایگه‌یاند: ” بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین هاوكاری ئه‌و په‌نابه‌رانه بكه‌ین كه پێویستیان به پارێزگاری كردنه، پێویسته له‌سه‌رمان به‌وكه‌سانه‌ی كه‌ته‌نها به‌هۆكاری ئابووری ڕوویان لێره كردووه، پێیان بڵێین: پێویسته خاكی وڵاته‌كه‌مان به‌جێ بهێلن”. هاوكات ئاره‌زووی وڵاته‌كه‌ی دووپات كرده‌وه بۆ هاوكاری كردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌پێویستیان به پارێزگارییه. وته‌كانی مێركل له‌كاتی كردنه‌وه‌ی شه‌ست و شه‌شه‌مین پێشانگای ئۆتۆمبیلی فرانكفۆرتدا بوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه شه‌پۆلی ئاواره‌كان له‌جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه، گه‌وره‌ترین شه‌پۆله، ئه‌وه‌ش كه ئه‌ڵمانیا خاوه‌نی وێنه‌یه‌كی باشه له‌جیهاندا، شتێكی باشه.
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه له‌بایه‌خی توانه‌وه‌و تێكه‌ڵاوبوونی په‌نابه‌ران له‌ناو كۆمه‌ڵگی ئه‌ڵمانیدا. داوای لهكۆمپانیاكانیش كرد، هاوكاری په‌نابه‌ران بكه‌ن و، كاریان بۆ بدۆزنه‌وه.
له‌هه‌مان چوارچێوه‌دا بڕیاره ئه‌مڕۆ” فرانك فالته‌ر شتاینمایه‌ر” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی توركیا بكات و، چاوی به‌به‌رپرسانی ئه‌نكه‌ره بكه‌وێت و، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك لهپهنابهرانیشدا كۆببێته‌وه.
به‌رله سه‌ردانه‌كه‌یشی وه‌زیره‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا گوتی: ” توركیا وڵاتێكی گرنگه له پرسی ئاواره‌كاندا، هه‌روه‌ها بایه‌خیشی زۆره بۆ كۆششه سیاسییه‌كانمان له‌پێناوی كۆتایی هێنان به شه‌ڕی تۆقێنه‌ری ئه‌هلی له‌سوریا”.
19/9/2015
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای سه‌ركردایه‌تی “حه‌شدی میللی” ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه حه‌شدی له‌هه‌وڵدایه بۆ گه‌یشتنه ده‌سته‌ڵات. جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه”هادی عامری” فه‌رمانده‌ی میلیشیاكانی به‌در جێگه‌ی “حه‌یده‌ر عه‌بادی” ده‌گرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌له‌ناو سه‌ركردایه‌تی “حه‌شدی میللی”یه‌وه دزه‌یان كردووه، له‌ئیستادا به‌په‌له كار ده‌كرێت بۆ كۆدهتاكردن به‌سه‌ر عه‌بادیدا. پلانه‌كه‌ش له‌ئێران ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه. دواتر له‌به‌غدا، له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی باڵا‌و فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی میللییه‌وه، ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه.
میلیشیای “حه‌شدی میللی، پێكهاتووه لهتێكهڵهیهكی چه‌كدار، كه‌به بانگه‌وازی” ئایه‌توڵا عه‌لی سیستانی” مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان كۆبوونه‌وه، له‌بنه‌ڕه‌تدا بۆ جه‌نگ له‌دژی داعش دروست بوو. له‌ئێستاشدا چه‌ندین لایه‌نی سیاسی ئه‌و میلیشیایه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی پێشێلكاری مه‌ترسیداری مرۆییان ئه‌نجام داوه.
فه‌رمانده‌یه‌كی حه‌شد، كهسهركردهیه له‌ناو گرووپی” عه‌سائیب ئه‌هل ئه‌لحه‌ق”دا، به‌سایتی”خلیج ئۆن لاین”ی ڕاگه‌یاندووه: ” واده‌ی ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ده‌سته‌ڵاتدا له‌لایه‌ن حه‌شدی میللیه‌وه نزیك بووه‌ته‌وه”. به‌ڵام واده‌ی كتومتی دیاری نه‌كرد.
سه‌رباری ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: ” یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی وایانكرد په‌له بكرێت له‌جێبه‌جێ كردنی ئه‌و پلانه، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی عه‌بادییه كه فه‌رمانیدا په‌له بكرێت له ده‌ركردنی یاسای گاردی كۆماری.هه‌روه‌ها هاوكاری نه‌كردنی ته‌واوی حه‌شد بۆ ڕزگاركردنی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش”.
له‌ئێستادا یاسای “گاردی كۆماری” مشتومڕو ناكۆكی زۆری له‌نێوان هێزه سیاسییه‌كانی عێراقدا دروست كردووه.ئه‌و یاسایه‌ی كه سێ جار ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق دوایان خست.
له‌گرنگترین ئه‌و خاڵانه‌ی كه واده‌كه‌ن یاساكه ببێته جێگه‌ی ناكۆكی، ئه‌وه‌یه هێزه سونییهكان داوا ده‌كه‌ن ده‌سته‌ڵاتی یاساكه بدرێته ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و حكوومه‌ته خۆجێییه‌كان. سوپاش له‌هه‌ر پارێزگایه‌كدا له‌خه‌ڵكی پارێزگاكه پێك بێت، نه‌ك له‌خه‌ڵكی پارێزگاكانی تر.
به‌ڵام هێزه شیعییه‌كان داوا ده‌كه‌ن یاساكه، پێڕه‌وی له سیسته‌می میلیشیای حه‌شدی میللی بكات. به‌و واتایه‌ی: خه‌ڵكی هه‌موو پارێزگاكان بتوانن به‌شداری هێزه‌كان بكه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن سوننه‌كانه‌وه ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه. پاساویشیان بۆ ئه‌و ڕه‌تكردنه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه هۆكاری كه‌وتنی شاره‌كانیان به‌ده‌ستی داعش، ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی شاره‌كان خه‌ڵكی خۆیانی تێدانه‌بووه.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه ده‌شڵێت: ” هادی عامری ده‌ست نیشان كراوه بۆ وه‌رگرتنی ده‌سته‌ڵات، ڕاسته‌وخۆ له‌دوای جێبه‌جێ كردنی پلانی گۆڕینی حكوومه‌ت ده‌ست به‌كار ده‌بێت”.
ڕوونیشی كرده‌وه: ” نوری مالیكی یه‌كێكه له‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی كه به‌توندی پشتیوانی له‌وه ده‌كات هادی عامری ئه‌و پۆسته بگرێته ده‌ست”.
به‌گوته‌ی هه‌مان ئه‌و به‌رپرسه كه میدیا عه‌ره‌بییه‌كان لێدوانه‌كانیان گواستۆته‌وه، یه‌كێكی تر له‌و كێشانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی حه‌شد بوونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یه كه ئه‌مریكییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان یاسای گاردی كۆماری ده‌ربكرێت. له‌وه‌شدا سوپایه‌كی سوننه دروست ده‌بێت كه ژماره‌یه‌كی زۆر لهتیرۆریستهكان ده‌خزێنه ناوی(به‌قسه‌ی ئه‌و به‌رپرسه) به‌وه‌ش حكوومه‌ت خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی داعش ده‌كات، چونكه له‌پاڵ ئه‌و سوپا سونییهدا داعش ده‌توانێت ده‌ست به‌سه‌ر به‌غدادا بگرێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه”ستیوارت جۆنز” باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌عێراق، هه‌فته‌ی ڕابردوو، پشتیوانی خۆی بۆ ده‌ركردنی یاساكه ڕاگه‌یاندو پێی وابوو كه یاساكه به‌شداری ده‌كات لهقووڵ كردنه‌وه‌ی یه‌كێتی عێراقدا. هه‌روه‌ها پێی وابوو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش ئاماده‌یه له‌و ڕووه‌وه هاوكاری عیراق بكات. له‌كاتێكدا كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقیش له‌ڕێی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه داوای ئه‌و جۆره چاكسازییانه‌ی كرد.
به‌ڵام “ڕێكخراوی به‌در” كه هادی عامری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، له‌بڵاوكراوه‌یه‌كی فه‌رمیدا هۆشداری دا له‌وه‌ی یاساكه به‌وشێوه‌یه‌ی ئێستای تێبپه‌ڕێنرێت. جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه‌كارێكی له‌و شێوه‌یه، كاریگه‌ری و ئاسه‌واری ئه‌منی مه‌ترسیداری ده‌بێت.
له‌بڵاوكراوه‌كه‌دا هاتووه: ” عێراق وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆی خاوه‌ن سه‌روه‌رییه، هۆشداری ده‌ده‌ینه باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌وه‌ی به‌رده‌وام بێت له‌ده‌ستوه‌ردان له‌كاروباری ناوخۆی عێراق و پرۆسه‌ی سیاسی” جه‌ختیشی كردۆته‌وه له‌وه‌ی: ” دروست كردنی هێز بۆ پارێزگاكان، سه‌ره‌تایه‌ك ده‌بێت بۆ دابه‌ش كردنی عێراق”.
19/9/2015
“وه‌لید موعه‌لیم” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا ئاشكرای كرد كه هه‌ركات پێویست بكات، وڵاته‌كه‌ی داوای سه‌ربازی شه‌ڕكه‌ری ڕووسیی ده‌كات، به‌ڵام له‌ئێستادا هیچ سه‌ربازێكی شه‌ڕكه‌ری ڕووسیی له سوریادا نیه.
ئه‌و به‌رپرسه سورییه به‌ته‌له‌فزیۆنی وڵاته‌كه‌ی گوت: ” تاكو ئێستا له‌سه‌ر زه‌ویدا سه‌ربازی شه‌ڕكه‌ری ڕووسیی نیه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ستمان به‌پێویستی كرد، لێكۆڵینه‌وه‌ی لێده‌كه‌ین و داوای ناردنی سه‌رباز له‌ڕووسیا ده‌كه‌ین”.
هه‌روه‌ها گوتی:” ئه‌گه‌رچی تاكو ئێستا سوپای سوریا توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌ته‌نها بجه‌نگێت.به‌ڵام پێویستیمان به‌چه‌كی پێشكه‌وتوو هه‌یه، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی كه‌ده‌یانه‌وێت حكوومه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆك به‌شار ئه‌سه‌د بڕوخێنن”.
جگه‌له‌وه‌ش گوتی: ” به‌ڕاشكاوی ده‌ڵێین، تاكو ئێستا سوپای سوریا توانای هه‌یه و پێویستمان نیه، ئه‌وه‌ی پێویستمانه پێداویستی و چه‌كی نوێیه. بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌كان”.
پێداگری له‌وه‌ش كرد كه كۆمه‌كی سوپای ڕووسیا ته‌نها بریتی بووه له چه‌ك و مه‌شق له‌سه‌ر چه‌كی نوێ، دووپاتیشی كرده‌وه كه په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووسیادا ستراتیژین”.
پێشتر ڕووسیا ڕایگه‌یاند كههاوكارییهكانی بۆ سوریا، به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و ڕێگرتنه له‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی سوریا هه‌ره‌س بێنێت و، كاره‌ساتێكی سه‌رتاپایی ناوچه‌كه بگرێته‌وه.
18/9/2015
بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئێرانی كه‌پێكهاتوون له”باوك، دوو كوڕ، كچ، زاوا”یه‌ك و له‌ئه‌مریكا ده‌ژین، توانییان لۆبییه‌كی گه‌وره بۆ ئێران دروست بكه‌ن و، له‌واشنتۆن ڕۆڵی كاریگه‌ر و به‌هێز بگێڕن تاكو هه‌ردوو وڵات گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی.
بنه‌ماڵه”نمازی” كه بزنسمانی گه‌وره‌ن، چوونه ژێر باری ئه‌ركی قورسی قه‌ناعه‌ت كردن به‌سیاسییه‌كانی واشنتۆن و تارانه‌وه، تاكو ڕێگه‌چاره‌ی ڕێككه‌وتن له‌بری پێكدادان هه‌ڵبژێرن.
پێشتر میدیاكان باسیان له‌وه كردبوو، كه‌یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی ئه‌و لۆبییه ئێرانییه بووه‌ته ڕاوێژكاری سه‌رۆك ئۆباما. هه‌روه‌ها كچی “جۆن كیری” شووی به پزیشكێكی ئێرانی كردووه‌و له ئاههنگهكهیشیدا كوڕێكی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران”محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف” ئاماده‌بووه. هه‌روه‌ها میدیاكان باسیان له‌وه كردبوو كه چۆن” تێرینا بارسی” هاووڵاتی سویدی به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانی توانی به‌رگری بكات له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران له‌ژیر دروشمی”به‌رگری كردن له ئه‌مریكییه به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانیه‌كان”دا.
بنه‌ماڵه‌یه‌كی نه‌ناسراوی ئێرانی
له‌م میانه‌یه‌دا سایتی” زه ده‌یلی بیست” ڕاپۆرتێكی بڵاوكردۆته‌وه، تیایدا نهێنییه‌كانی ئه‌و ڕۆڵه‌ی بڵاوكردۆته‌وه كه بنه‌ماڵه‌یه‌كی پێشتر نه‌ناسراوی ئێرانی گێڕاویانه به‌مه‌به‌ستی لێك نزیك كردنه‌وه‌ی ئێران و ئه‌مریكا.
چاودێرانی ڕه‌وشه‌كه پێیان وایه، ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه جگه‌له‌وه‌ی شه‌رعیه‌تی دا به چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، سه‌ركه‌وتنێكی زۆر گه‌وره‌ش بوو بۆ ئه‌و لۆبییه ئێرانییه‌ی كه ورده ورده تواناكانی له واشنتۆن زیاتر ده‌بن.
” ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی ئه‌مریكییه ئێرانییه‌كان- National Iranian-American Council ڕۆڵێكی گرنگی گێڕاوه له پێشكه‌ش كردنی ڕاوێژ به‌ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمییه‌وه. له‌پشتی ئه‌و ئهنجومهنهیشهوه “بنه‌ماڵه‌ی نه‌مازی” ڕاوه‌ستاون كه له‌ئێستادا چاوه‌ڕوانی ئه‌و قازانجه بێ شوماره ده‌كه‌ن كه ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی به‌سه‌ریاندا ده‌یبارێنێ.
بنه‌ماڵه‌ی نه‌مازی كێن؟
له‌میدیاكانی ئه‌مریكا و ناوچه‌كه‌شدا ناوی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه نه‌براوه، ئه‌ندامانی بنهماڵهكهش خۆیان نه‌یانویستوه كۆمێنت بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌و ڕاپۆرته‌ش كه “زه ده‌یلی بیست” بڵاوی كرده‌وه.
كه‌سه نزیكه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی “نه‌مازی” جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه زۆر دوورن له‌سیاسه‌ته‌وه، به‌ڵكو بزنسمانن و ته‌نها چاویان له‌قازانجی ئابووری وداراییه، له‌هه‌مان كاتدا سود وه‌رده‌گرن له‌و ئازادییه سیاسی و ئابوریه‌ی كه‌له ڕۆژئاوادا هه‌یه، به‌مه‌به‌ستی مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئێران‌دا.
گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌كه ناوی” محه‌مه‌د باقر نه‌مازی”یه، ماوه‌یه‌ك له‌سه‌رده‌ی”محه‌مه‌د ڕه‌زا شای په‌هله‌وی1941-1979″ ئه‌و پیاوه‌ی پارێزگاری هه‌رێمی خوزستانی ئێرانی بووه” تاكه هه‌رێمی عه‌ره‌بییه له‌ئێران و پایته‌خته‌كه‌ی شاری ئه‌هوازه. تاكو ساڵی 1926 به‌فه‌رمی به‌و ناوچه‌یه گوتراوه عه‌ره‌بستان”.
له‌دوای هه‌ڵایسانی شۆڕشی ئیسلامی، لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كرا. ئه‌ویش له‌ساڵی 1983دا به‌ره‌و ئه‌مریكا ڕۆیشت و وڵاتی به‌جێ هێشت. خۆی و كوڕه‌كانی”بابه‌ك، سیامه‌ك” و كچه‌كه‌ی”په‌ری” له‌ئه‌مریكا گیرسانه‌وه. كچه‌كه‌ی شوی كرد به”بێژه‌ن خواجه پور” كه‌ئه‌ندامێكی دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای”ئایته به‌هار”ه كه له”نایاك”ه‌وه نزیكه. هه‌روه‌ها نوسه‌ریشه له‌ڕۆژنامه‌ی” مۆنیتۆر”دا.
نوسه‌ری ڕاپۆرته‌كه ده‌ڵێت: ” له‌دوای كۆتایی هاتنی شه‌ڕی عێراق و ئێران 1980-1988 ئێران كرانه‌وه‌یه‌كی ئابووری به‌خۆیه‌وه بینی، له‌وكاته‌دا په‌ری نه‌مازی و بێژه‌ن خواجهپوری مێردی له‌ساڵی 1993دا گه‌ڕانه‌وه ئێران و كۆمپانیای ئاتیه به‌هاریان له‌تاراندا دامه‌زراند. پاش ماوه‌یه‌كی كورت بابه‌ك و سیامهكیش په‌یوه‌ندییان بهكۆمپانیاكهوه كرد.ئه‌ركی سه‌ره‌كی كۆمپانیاكه بریتی بوو له پێشكه‌ش كردنی ڕاوێژ به كۆمپانیا بیانییه‌كان تاكو به‌ئاسانی ده‌میان بگاته به‌رپرسانی ئێرانی.
هه‌وڵه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی نه‌مازی
وێڕای ناكۆكییه ئه‌تۆمییه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی نه‌مازی هه‌وڵی به‌رده‌وامیان ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌نێوان ئێران و ئه‌مریكادا به‌رده‌وام بێت. ده‌كرێ بگوترێ له خراپترین ڕۆژانی په‌یوه‌ندییه‌كاندا، ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه توانییان تاڵه مووه‌كه‌ی معاویه بپارێزن له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا. ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵیاندا بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌ر نرخێك بووه مه‌ترسی جه‌نگ دوور بخه‌نه‌وه.نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵكو ئه‌مریكا هان بده‌ن له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ڕێك بكه‌وێت و، ئێران وه‌ك دۆستی ئه‌مریكا وێنا بكه‌ن.
له‌م میانه‌یه‌دا باس له هه‌وڵه‌كانی نه‌مازی ده‌كات بۆ سود وه‌رگرتن له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی بنه‌ماڵه‌كه له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا به‌ناوی”تریتا بارسی” كه سه‌رۆكایه‌تی گرووپی”نایناك” ده‌كات. بارسی هاووڵاتییه‌كی سویدیی به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانییه. له‌پاش وه‌رگرتنی ڕه‌گه‌زنامه‌ی سویدی ده‌چێته ئه‌مریكا.
له‌ساڵی 1999دا هه‌ریه‌كه له سیامه‌ك نه‌مازی و تریتا بارسی له‌كۆنگره‌یه‌كدا له وڵاتی قوبروس یه‌كتریان ناسیوه. كۆنگره‌كه تایبه‌ت بووه به “دیالۆگی نێوان هه‌ردوو گه‌لی ئه‌مریكی وئێرانی”. دواتر له‌وتارێكی هاوبه‌شدا باسیان له ڕێگه‌كانی نزیك كه‌وتنه‌وه‌ی هه‌ردوو گه‌ل كردبوو.
دووساڵ له‌دوای ئه‌و دیداره، تریتا بارسی گرووپی”نایاك”ی دامه‌زراند و خۆیشی ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی گرته ئه‌ستۆ، به‌هاوكاری و پشتیوانی بنه‌ماڵه‌ی نه‌مازی كاره‌كانی ده‌كرد.
شیاوی باسه بارس هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرایه له‌زانكۆی”جۆن هۆبكینز”و یه‌كێكه له‌قوتابییه‌كانی” فرانسیس فۆكۆیاما”. وتاری بۆ میدیاكان ده‌نوسی و به‌پاداشتی وتاره‌كانی باربوی كاره‌كانی كۆمپانیای”ئاتیه به‌هار”ی ده‌كرد. كه كۆمپانیاكه‌ش خاوه‌ندارێتی بۆ بنه‌ماڵه‌ی نه‌مازی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
نایاك: ئێران هاوبه‌شی ئه‌مریكایه له‌شه‌ڕی داعشدا
له‌ناو گرووپه‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌سایه‌تی ئه‌مریكی به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانی كارده‌كه‌ن. زۆربه‌شیان پۆست و پله‌یان له ناو حكوومه‌تی ئه‌مریكادا هه‌یه. له‌به‌رژه‌وه‌ندی تاران كار ده‌كه‌ن و، دژایه‌تی هه‌ر لۆبییه‌كی تریش ده‌كه‌ن كه دژایه‌تی ئیران بكات.
به‌گوته‌ی نوسه‌ری ڕاپۆرته‌كه، نایاك ته‌نها ڕه‌خنه‌یه‌ك كهلهئێرانی ده‌گرێت، به‌شێوه‌یه‌كی ڕووكه‌ش ئاراسته‌ی پاسداران و فه‌یله‌قی قودسی ده‌كات. له‌به‌رانبه‌ریشدا بانگه‌شه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئێران هاوبه‌شی ئه‌مریكایه له‌شه‌ڕی داعشدا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بارسی به‌توندی ئه‌وه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه‌سوپای پاسداران به تیرۆریست له‌قه‌ڵه‌م بدرێت.
كۆمه‌ك له‌واشنتۆن وه‌رده‌گرێت و… له‌به‌رژه‌وه‌ندی تاران كارده‌كات
ئه‌و گرووپه به‌ئاشكرا وه‌ك لۆبییه‌ك بۆ به‌رگری كردن له‌سیاسه‌ته‌كانی تاران كار ده‌كات. به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیدا وه‌ك ڕێكخراوێكی ناحكوومی كۆمه‌كی له “سندوقی نیشتمانی بۆ پاڵپشتی كردنی دیموكراسی” وه‌رگرتووه.ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌یه‌كه بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێران‌دا.
به‌ڵام له‌دوای ئه‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كه خۆی یه‌كلایی كرده‌وه بۆ به‌رگری كردن له‌ئێران، ئه‌مریكا كۆمه‌كییه‌كانی بڕی.
كه‌له‌ساڵی 2013دا “حه‌سه‌ن ڕۆحانی” پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری وه‌رگرت، درگا به‌ڕووی ڕۆژئاواییه‌كاندا كرایه‌وه، هه‌وڵه‌كانی لۆبی ئێرانیش هاته به‌رهه‌م.
بۆیه له‌دانوستانه‌كانی دۆسیه‌ی ئه‌تۆمیدا، كه‌له ئوتێلی”ماریۆت” له‌شاری ڤییه‌ننا به‌ڕێوه چوون، هه‌ردوو گرووپی ئاتیه به‌هاری بنه‌ماڵه‌ی نه‌مازی و، گرووپی نایاكی بارسی لهئوتێلهكهدا شه‌و وڕۆژ له‌كاردا بوون. پاش ئه‌وه‌ی توانییان ڕێكه‌وتنه‌كه بگه‌یه‌ننه ئه‌نجام، كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌گه‌رییان گرێدا و، باسی ده‌رفه‌ته‌كانی وه‌به‌رهێنانیان له‌ئێران كرد. به‌و جۆره‌ش بارسی و بنه‌ماڵه‌ی نه‌مازی توانییان وه‌ك ناوه‌ندگیرێكی متمانه‌دار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆمپانیا ڕۆژئاواییه‌كان بۆ ناو بازاڕه‌كانی ئێران خۆیان بناسێننه‌وه.
18/9/2015
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەپێویستی دەزانێت، لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا، كار بۆ بە جینۆسایدناساندنی كارەساتی هەڵەبجە و كارەساتە تراژیدییەكانی تری گەلی كورد بكرێت.
بەپێی ڕاگەیاندراوێكی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان كە وێنەیەكی بۆ (باس‌نیوز) نێردراوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 17/9/2015، شاندێك لە پارێزەران و كۆمەڵەی قوربانییانی هەڵەبجە بە سەرۆكایەتیی “عەبدوڵڵا نەورۆڵی”، پارێزگاری هەڵەبجە، سەردانی پەرلەمانیان كرد و لەگەڵ سەرۆك و سكرتێری پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوە و پڕۆژەیاسایەكیان پێشكەش بە سەرۆكایەتیی پەرلەمان كرد، بۆ پاراستنی ماف و ئیمتیازی قوربانییانی چەكی كیمیاویی لە سەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی.
لە لایەن خۆشیەوە د.”یوسف محەمەد سادق”، سەرۆكی پەرلەمان، پشتیوانی لە پڕۆژە یاساكە كرد و ئاماژەی بەوەدا: “ئەمە سەرەتایەكی گرنگە بۆ بە نێودەوڵەتی كردنی تاوانەكانی بەعس و تیرۆرستان لە كوردستان”. گوتیشی: “پەرلەمان كار بۆ بە نێودەوڵەتی كردنی تاوان و كارەساتە تراژیدییەكانی گەلی كورد دەكات، لەم ڕووەشەوە پەرلەمانی كوردستان بۆ یەكەمینجار دوای داگیر كردنی شنگال، لەسەر تاوانی ڕفاندنی كچان و ژنانی ئێزدی، لە دادگای لاهای نێودەوڵەتی، داوای لە سەر ڕێكخراوی توندڕەوی داعش تۆمار كردووە”.
18/9/2015
ئەكادیمیای زمان و وێژەی فارسی، ڕەزامەندی لە سەر گوتنەوەی وانەی كوردی لە زانكۆی كوردستانی پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەڕبری.
بەپێی زانیارییەكانی (باس‌نیوز)، ئاكادیمیای زمان و وێژەی فارسی، لە نامەیەكدا كە ئاراستەی زانكۆی كوردستانی كردووە، ئاماژەی بەوە داوە: “بە گوێرەی بڕگەیەكی پەسەند كراوی دوایین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی فەرهەنگی، سەبارەت بە خوێندنی بەشی كوردی لە پارێزگای سنە، زانكۆی كوردستان بۆی هەیە لە 2 بەشدا وانەی كوردی بكاتەوە”.
ماوەیەك لەمەوبەر، “حەسەن ڕۆحانی”، سەرۆك كۆماری ئیسلامیی ئێران، بڕیاری دا لە زانكۆی كوردستانی پارێزگای سنە، 2 وانەی كوردی بخوێندرێن، بۆیە دوای ڕەزامەندیی دەربرینەكەی ئاكادیمیای زمانی فارسی، ئەو بڕیارە دەكەوێتە بواری جێبەجێ كردنەوە.
18/9/2015
له‌پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی نزیك له ده‌سته‌ڵاته‌كه‌ی “به‌شار ئه‌سه‌د” داوای ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی خۆكوژییان كرد له‌دژی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری ئه‌و وڵاته. به‌شێوه‌ی فه‌رمی ناوی یه‌كه‌م كه‌سی خۆكوژی سه‌ربه “به‌شار ئه‌سه‌د” ڕاگه‌یه‌نرا.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كان، یه‌كه‌م خۆكوژی سه‌ربه ئه‌سه‌د ناوی” ئیهاب عه‌لی عه‌لی”یه‌و، كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له‌دژی چه‌كداره‌كانی داعش له‌باكوری حه‌له‌ب ئه‌نجام داوه.
میدیاكانی سه‌ربه حكوومه‌تی سوریا ئه‌و كرده‌وه‌یه‌یان به”قاره‌مانێتی” ناوبرد كه “له‌خۆشه‌ویستی نیشتیمان” ئه‌نجام دراوه.
له‌باره‌ی یه‌كه‌م كرده‌وه‌ی خۆكوژی هێزه‌كانی سوریاشه‌وه، باڵیۆزی پێشوی ئه‌و وڵاته له‌ئه‌رده‌ن گوتی: ” كرده‌وه‌ی خۆ كوژی تاقیكرایهوهو، گرنگی و كاریگه‌ری خۆی سه‌لماند”.
“لیوا به‌هجه‌ت سلێمان” به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا داوای ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی خۆكوژی كرد، له‌كاتێكدا ئهوهیهكهم كرده‌وه‌ی خۆكوژییه له‌مێژوودا كه هێزێكی حكوومی ئه‌نجامی بدات.
شیاوی باسه له‌مێژووی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كاندا، ئهوهیهكهم جاره لایه‌نێكی حكومی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوای ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی خۆكوژی بكات.
17/9/2015
جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران باسی لەوە کردووە، شەو و ڕۆژ جموجۆڵەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا لەژێر کۆنتڕۆڵ دایە و سوپای پاسداران دەتوانێ فڕۆکە جەنگییەکانی ئەو حکوومەتە بکاتە ئامانج.
“حوسێن سەلامی” جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەوەشی خستووەتەڕوو، سەرجەم ناوەندەکانی وەکوو، دەزگای زانیاری، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان بە سەرجەم کەرەسە پێشکەتووەکانی هەواڵگرییەوە، جموجۆڵەکانی ئەمەریکایان لەژێر کۆنترۆڵ دایە.
ئەو فەرماندە سەربازییە گوتوویەتی: کەشتییە فڕۆکە هەڵگرەکانی ئەمەریکا لە کەنداو لەژێڕ چاودێریی مووشەکەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران دان.
سەلامی وێڕای هەڕەشە لە ئەمەریکا گوتوویەتی: لە هەر شوێنێکی ئاسمانی ئیران فڕۆکەکانی ئەمەریکا ببیندرێن ئەوە بە دڵنیاییەوە هێرشیان دەکرێتە سەر.
حوسێن سەلامی لە درێژەی لیداونەکەیدا باسی لەوەش کردووە، ئەمەریکا وا بیر دەکاتەوە تەنیا ئەوان توانای سەربازییان هەیە و بێخەبەر لەوەێ کە ئێران خاوەنی مووشەکەی بالیستیک و ئێس 300ــە.
ئەو فەرماندە سەربازییە لە کاتێکدا باسی لە مووشەکی جۆری ئێس ٣٠٠ کردووە کە هەتا ئێستە وڵاتی ڕووسیا ئامادە نەبووە ئەو مووشەکانە ڕادەستی ئێران بکات و دەستاودەست بەو حکوومەتە دەکات.
17/9/2015
ڕابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران هۆشداری توندی دایه “سوپای پاسداران” له‌وه‌ی هه‌ندێك لایه‌ن له‌هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی دزه بكه‌نه ناو دامه‌زراوه‌كانی بڕیار له‌ئێراندا. تاكو له‌و ڕێگه‌یه‌وه بتوانن ڕه‌هه‌ندی ئایدۆلۆژی له‌سیاسه‌ته‌كانی ئێران داڕنن.
خامنه‌یی دوێنێ له‌وتارێكیدا سوپای پاسدارانی به”نیعمه‌تێكی خوایی” پێناسه‌كرد. له‌دیداری فه‌رمانده‌كانی ئه‌و سوپایه‌دا گوتی: ” دزه‌كردنی ئابوری وئه‌منی دوژمنان له‌ناو ئێران‌دا، مه‌سه‌له‌یه‌كی مه‌ترسیداره‌و، كاریگه‌ری وئاسهوارهكانیشی زۆر گه‌وره‌ن. به‌ڵام دزهكرنی فه‌رهه‌نگی و سیاسی زۆر له‌وه مه‌ترسیدارتره”.
هۆشداریشیدا له‌وه‌ی: ” دوژمنان له‌هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی دزه‌بكه‌نه ناو دامه‌زراوه‌كانی بڕیاردان له ئێران‌دا. ئه‌گه‌ر ئه‌و پلانه‌یان سه‌ربگرێت. ئه‌وا به‌گوێره‌ی ئاره‌زووی زلهێزه‌كان سیاسه‌ت و جوڵه‌كانی ئێران داده‌ڕێژرێنه‌وه”.
هه‌روه‌ها گوتی: ” سڕینه‌وه‌ی لایه‌نی ئایدۆلۆژی له‌سیاسه‌ته‌كانی ئێران، یه‌كێكه له ته‌وه‌ره‌كانی پڕوپاگه‌نده‌ی ڕۆژئاوا”.
پێداگریشی له‌وه كرد كه:” بیروباوه‌ڕ و ئایدۆلۆژیا، ڕێنمایی كاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئاستهكانه.” گوتیشی: ” به‌ڵام دوژمنان ده‌یانه‌وێت ئێرانییه‌كان ده‌ستبه‌رداری شۆڕشه‌كه‌یان ببن و، تواناكانیان له‌ده‌ست بده‌ن”.
17/9/2015
سەرکردەیەکی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی ئاشکرای دەکات، کە میلیشیاکەیان بە نیازی ئەنجامدانی کودەتای سەربازیی و حکوومەتی عێراق دەڕووخێنێت.
بەپێی زانیارییەکان، کارکردن لەسەر پلانی ئەنجامدانی کودەتای سەربازی لەنێو سەرکردەکانی حەشدی شەعبی بەردەوامە، کە پێشتر لەگەڵ قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی لە شاری تارانی پایتەختی ئێران، لەسەری رێککەوتوون.
حەشدی شەعبی، بەو میلیشیایانە دەگوترێ، کە هاوینی 2014 و لەسەر داوای عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق لە چەکدارە شیعەکان دروستکرا، بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش).
بەپێی ئەو زانیارییانەی، کە سەرکردەیەکی میلیشیای عەسایبی ئەهلی حەق، کە بەشێکە لە حەشدی شەعبی ئاشکرای کردووە، وادەی ئەنجامدانی کودەتاکە ”نزیک بووە“ و گرنگترین هۆکاریش بۆ هەرچی زووە ئەنجامدانی، سیاسەتی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی ئێستایە، کە فەرمانی کرد بە تێپەڕاندنی یاسای پاسەوانی نیشتیمانیی، بەبێ گرنگیدان بە حەشدی شەعبی.
ئەو سەرکردەیە هەروەها ئاماژەی بەوەکردووە، کە رێکخراوی بەدر، باڵی سەربازیی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق، کە هادی عامری، پەرلەمانتاری عێراق سەرۆکایەتیی دەکات، عامریی دەستنیشانکردووە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران دوای ئەنجامدانی کودەتاکە و کۆدەنگیی زۆرینەی سەرکردەکانی حەشدی شەعبی، بەتایبەت نووری مالیکی، لەسەرە.
کۆبوونەوەکان بۆ ئەنجامدانی کودەتای سەربازیی لە عێراق، لە بەغدا و تاران ئەنجامدراون و تێیدا ”پلان بۆ رزگارکردنی عێراق“ دانراوە، وێڕای ئەوەش، سەرکردە دیارەکانی شیعە، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و لایەنی ئێرانی بە تایبەت قاسم سولەیمانی، لەگەڵ ئەوەن کە حەشدی شەعبی دەسەڵات بەدەستەوە بگرێت.
یەکێک لە هۆکارەکانی دیکە، بۆ ئەنجامدانی کودەتا دژی حکوومەتی عێراقی ئەوەیە، کە بە گوتەی سەرکردەکانی حەشدی شەعبی، ”ئەمریکا پشتگیریی تێپەڕاندنی یاسای پاسەوانی نیشتیمانیی دەکات و دەیەوێ هێزێکی سوننی بەهێز دژی شیعە دروست بکات، بۆ دەستبەسەرداگرتنی بەغدا و پارێزگاکانی دیکە“.
17/9/2015
سەرۆكی پەرلەمانی كۆماری ئیسلامیی لە دیدار لەگەڵ باڵیۆزی سووریا لە تاران لەسەر پێداگریی هەمەلایەنەی ئێران لە سووریا پێداگریی كردەوە.
“عەلی لاریجانی” لەو دیدارەدا گوتوویە: “دەبێ ئەو دەرفەتە بە رێبەرانی سووریا بدرێت هەتا بەسەر گیروگرفتە ناوخۆییەكان و تیرۆریستەكاندا سەربكەون.”
لە وڵاتی سووریا لە ماوەی زیاتر لە چوار ساڵی رابردوودا چەندین گرووپی چەكداری توندڕەوی وەك دەوڵتی ئیسلامی (داعش)، بەرەی ئەلنوسرە، سوپای ئیسلام، سوپای ئازادی سووریا و چەندین گرووپی دیكە سەربانهەڵداوە كە حكوومەتی سووریا و ئێران وشەی “تیرۆریست” بۆ هەموویان بەكار دەهێنن.
هەواڵدەریی ئیرنا لەم بارەوە بڵاوی كردووەتەوە كە عەلی لاریجانی لە دیداری خۆی لەگەڵ “عەدنان مەحموود” باڵیۆزی سووریا لە تاران ئاشكرای كردووە: “خەڵكی سووریا و حكوومەتەكەی هەمیشە قەدرزانی یارمەتی و پشتوانییەكانی ئێرانی دۆست و هاوپەیمان بوون.”
لە بەرانبەردا باڵیۆزی سووریاش گوتوویە: “پێگەی ئێران لە بەرانبەر پرسی ناوخۆی سووریا بۆ وڵاتەكەیان زۆر گرنگ و چارەنووسسازە.”
داكۆكی و پێداگریی دووبارەی تاران لە حكوومەتی بەشار ئەسەد دوای ئەوە هاتووەتە گۆڕێ كە حكوومەتی ئێران لە ماوەی چەند حەفتەی بەرێدا باسی لە پڕۆژەیەكی نوێ بۆ سەقامگیریی ئاشتی و كۆتایی هێنان بە پرسی ئاڵۆزی ناوخۆی سووریای كردووە و لەگەڵ بەرپرسانی نەتەوە یەكگرتووەكان ئەم پرسی هێناوەتە بەرباس.
پڕۆژەیەك كە بەرپرسانی سیاسیی ئێران هەتا ئێستە لە خستنەڕووی وردەكارییەكانی خۆیان بواردووە.
هاوكات لەگەڵ ئەم هەوڵ و هەڵوێستانەی ئێران، هاوپەیمانی سەرەكیی دیكەی سووریا، وڵاتی رووسیا لەلایەك سەرقاڵی دانوستان و دیالۆگە لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوایی دژبەری بەشار ئەسەدە و لەلایەكی دیكەشەوە بەپێی راپۆرت و بەڵگەكانی پێنتاگۆنی ئەمەریكا رووسیا بەمداوایانە دەستی داوەتە كردنەوەی بنكەی ئاسمانی و جموجۆڵی سەربازی لەناو خاكی سووریا و ئەمەش دژكردەوەی ئەمەریكا و رۆژئاوای لێكەوتووەتەوە.
هاوكات لەگەڵ ئەم پشتیوانیانەی ئێران “بەشار ئەسەد” سەركۆماری سووریاش لە گفتوگۆیەك لەگەڵ كەناڵێكی رووسی رایگەیاندووە پشتیوانیی سەربازی و دارایی ئێران گەرەنتیی مانەوەی ئێمەن.
17/9/2015