ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت دیاریکردنی بودجەی2016 لەسەر هەمان بەندی بودجەی2015دەبێت و بڕیاریشە نێچیرڤان بارزانی و شاندێکی یاوەری بچنە بەغدا.
ئەشواق جاف ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند” ئێمە قسەمان لەگەڵ فازیل نەبی بریکاری وەزیری دارایی عێراق کرد لەسەر بودجەی 2016 گفتوگۆمان کرد،بریکاری وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند” دیاریکردنی بودجەی 2016لەسەر هەمان بەندی2015دەبێت ڕاستیشە بودجەی عێراق کەمی کردوە”.
ئەشواق جاف گوتیشی” ئەمەش دڵخۆشکەرە چوونکە گفتوگۆ لەسەر بەندەکانی بودجە ناکرێت چوونکە ئەو بەندانە جێگیر کراون”.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکراشی کرد: هێشتا بەغدا وەڵامی ئەو یاداشتەی هەولێری نەداوەتەوە کە پێش جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵ لە رێگەی رۆژ نوری شاوەیسەوە بۆ عەبادی نێردراوە،ئەوەشی ئاشکرا کرد لە کۆبوونەوەی سەرجەم سەرۆک کوتلەکان و حەیدەر عەبای سەرۆکی حکوومەتی عێراق لەسەر وەڵامی ئەو یاداشتانە پرسیارمان لە عەبای کرد بەڵام عەبادی وەڵامی داینەوە کە ئەو نایەوێت لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە قسەی لەسەر بکات ئەوشواق ئەوەشی بۆ ئەوە گێرایەوە پێدەچێت هەندێک لایەن هەبن دژی عەبادی و حکوومەتەکەی بن بۆیە لە ڕاگەیاندنەوە قسەی لەسەر ناکات.
لە بارەی چوونی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەشواق گوتیشی ” بڕیارە شاندێک بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا بکات بەڵام دیار نیە کەی و چۆن و کێ لەگەڵ دەبێت دەگەنە بەغدا.
17/9/2015
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كانی ئاژانسی”ئه‌عماق” كه‌له ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه نزیكه، سوپای ئیسرائیل به‌جۆره چه‌كێكی نامۆ هێرشی كردۆته سه‌ر بنكه‌یه‌كی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه.
ئاژانسه‌كه له هه‌واڵێكدا ده‌نوسێت: ” فڕۆكه‌یه‌كی ئیسرائیلی به چه‌كێكی نامۆ هێرشی كرده سه‌ر بنكه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له باشوری ناوچه‌ی شێخ زوێدی سینای میسر”.
ئاژانسه‌كه هیچ زانیارییه‌كی تری بڵاونه‌كردۆته‌وه، به‌ڵام له‌گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا وێنه‌یه‌ی یه‌كێك له‌و موشه‌كانه‌ی بڵاوكردۆته‌وه كه نه‌ته‌قیونه‌ته‌وه”.
تائێستا به‌فه‌رمی سوپای ئیسرائیل به‌شداری كردنی له هێرشه‌كان بۆ سه‌ر داعش ڕانه‌گه‌یاندووه، سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه‌ش هیچ لێدوانێكی فه‌رمی نه‌داوه.
16/9/2015
شاخه‌وان كاكه‌مین
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای دابهشكَردنی گاز له ئێران ئاماژه به به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌نارده‌كردنی گاز بۆ عێراق ده‌كات و ده‌شڵێت هه‌نارده‌كردنه‌كه له‌چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنێكی نێوان هه‌ردوولا دایه.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، ناسرسوجادی، به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیای دابه‌شكردنی گاز له ئێران رایگه‌یاند” وڵاتی ئێران له ماوه‌ی پێنج مانگدا 560 ملیۆن لتر گازی بۆ عیراق هه‌نارده كردوه، ئه‌وه‌شی رونكردووه‌ته‌وه كه هه‌نارده كردنی گاز بۆ عێراق له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێكهوتنهدایه كه له نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه.
به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیای دابه‌شكردنی گازی ئێران، ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو كه ئێستا 35 ملیۆن مه‌تر سێجا رۆژانه گازی سروشتی هه‌نارده‌ی عیراق ده‌كرێت، روونیشی كرده‌وه پێشتر 25 ملیۆن مه‌تر سێجا بوو.
16/9/2015
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە پێشوازی شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا، دەڵێت “لە ماوەی ڕابردوودا ئەڵمانیا هاوکاریی مرۆیی و سیاسی پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردووە، بەتایبەتیش پشتیوانیکردنمان لە شەڕی دژ بە تیرۆر‌و هاوکاریی ئاوارەکان، هیوادارین هەردوو پەرلەمانی ئەڵمانیا و کوردستان لەم قۆناغەشدا هەماهەنگ بن بۆ دۆزینەوەی چارەسەریی گرفتە جیاوازەکان کە ڕووی لە ناوچەکە کردووە.”
ئەمرۆ چوارشەممە (16/9/2015) شاندێکی فراکسیۆنە جیاوازەکانی پەرلەمانی ئەڵمانیا بە سەرۆکایەتی(گیدۆڵ ڕاینشباخ- Gerolf Reichnbach) سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد.
لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی شاندی پەرلەمانی ئەڵمانیا وتی “هەرێمی کوردستان لە شەڕێکی گەورەدایە دژ بە تیرۆرستان، ئەمە جگە لە قەیرانی دارایی و کێشە سیاسییەکانتان، بۆیە گرنگە هەنگاوی گەورەتر بەرەو دیموکراتی و بونیادنانی وڵاتەکەتان بنێن.
یوسف محەمەد باسێکی لە کاری پەرلەمانی و بارودۆخی کوردستان و شەڕی دژ بە تیرۆرستانی بۆ شاندەکە کرد، لەبارەی سەرکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگە لەشەڕی دژ بە تیرۆرستان، سەرۆکی پەرلەمان وتی “ئەگەر لە ناوخۆدا جیاوازیمان هەبێت، بەڵام بەرامبەر تیرۆرستان یەک دەنگ و یەک هەڵوێستین، هەر بۆیە پێشمەرگە قارەمانانە شەڕی دژ بە تیرۆرستان دەکات.”
لەبارەی پەیوەندی نێوان پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی ئەڵمانیا، سەرۆکی پەرلەمان وتی “سەردان و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو پەرلەمان وادەکات هەردوو لا هەماهەنگ بین لە دۆزینەوەی چارەسەریی گرفتەکان.”
16/9/2015
بەرەباینی ئەمڕۆ بەندكراوێكی كورد لە شاری سنە لەلایەن دەزگای دادوەریی كۆمای ئیسلامیی ئێرانەوە لەسێدارە درا.
بەپێی هەواڵی ناوەندی چالاكانی مافی مرۆڤی كوردستان بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 16 ـ 9 ـ 2015 “رەئووف حەسەنی” بەندكراوی كورد كە بە تۆمەتی كوشتنی كەسێك سزای سێدارەی بۆ بڕابووەوە، لە زیندانی ناوەندیی سنە حوكمەكەی بەڕێوە چوو.
بەپێی هەمان سەرچاوە دوێنێ سێشەممە ناوبراو برابووە ووری تاكەكەسی.
رەئووف حەسەنی كە بە تۆمەتی كوشتنی كەسێك زیندانی و سزای سێدارەی بۆ بڕابووەوە، ماوەی 13 ساڵیش لە زینداندا بوو.
لە ماوەی ئەو چەند ساڵەدا بەشێكی زۆر لە چالاكوانانی مەدەنی، فەرهەنگی و كەسوكاری ئەو كەسە داوایان لە بنەماڵەی كوژراوەكە كردبوو كە سزای سێدارەكەی ببەخشن، بەڵام قبووڵیان نەكردووە و سەرەنجام ئەمڕۆ حوكمەكەی جێبەجێ كرا.
چوونەسەری ئامار و رێژەی لەسێدارەدان لە ئێران لە کاتێک دایە کەلە رۆژانی رابردوودا شوورای باڵای مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی رەوشی سێدارە و و مافی مرۆڤ و بەڕێوەچوونی دادگایی نادادپەروەران رەخنەی توندی لە ئێران گرت.
16/9/2015
ئێوارەی دوێنێ سێشەممە ئاسایشی شاری “شانلی ئورفا” بە هاوكاریی پۆلیسی توركیا ئۆپەراسیۆنێكی گەورەی لەناو شاردا لەدژی پەكەكە ئەنجام دا و بە گوێرەی زانیارییەكانیش توانیویانە 22 ئەندام و لایەنگری پەكەكە دەستگیر بكەن.
دوای ئەوەی زانیاری‌یان بۆ هاتووە كە كۆمەڵێك چەكداری پەكەكە دزەیان كردوەتە ناو شاری شانلی ئورفاوە، ئاسایشی ئەو شارە بە هاوكاریی پۆلیس دەستیان بە گەڕان بە دوای ئەو چەكدارانەدا كرد و بە گوتەی ئاسایشی شانلی ئورفایش بێت توانیویانە 22 پەكەكە دەستگیر بكەن.
ئاساییشی ئورفا لە بەیاننامەیەكدا بڵاویان كردوەتەوە كە سەرەتا توانیویانە 3 ئەندامی پەكەكە و چەكدارێكیش بە برینداری دەستگیر بكەن و پاشان ئەوان رێگەی خۆشكەر بوونە بۆ ئەوەی چەكدارەكانی دیكەش دەستگیر بكەن. هەروەها لە 16 رێگەوە گەمارۆی پەكەكەیان داوە.
لەلایەكی دیكەوە رۆژنامەی (جومهورییەت) رەخنەی لەو ئۆپەراسیۆنە گرتووە و لە هەواڵێكدا ئەوەی بڵاو كردوەتەوە كە حكوومەت چەكداری پەكەكەی نەگرتووە، بەڵكو ئەو كەسانە دەستگیر دەكات كە لایەنگری هەدەپەن و،ئەمەش ئیهانەیە بۆ خەڵكی شانلی ئورفا.
جگە لە (جومهورییەت) پێشتریش هەدەپە رەخنەی لەو ئۆپەراسیۆنانەی حكوومەت گرتبوو و ئاماژەی دابوو كە ئەوان گەنجی كورد دەستگیر دەكەن بۆ ئەوەی بیانترسێنن و ئیهانەیان بكەن، هەروەها مەبەستیانە بە گەنجان بڵێن ئێوە بۆ دەنگتان بە هەدەپە دا و ئەمە تۆڵەی ئەو دەنگدانەیە.
ماوەی مانگێك دەبێت حكوومەت بە سەدان هاووڵاتیی كوردی بە بیانووی ئەوەی سەر بە پەكەكەن دەستگیر كردووە و هەندێكی ئازاد كردوە و هەندێكیش تاوەكوو ئێستە چارەنووسیان نادیارە.
ئەو ئۆپەراسیۆنەی لە ئورفایش ئەنجامیان دا زۆر گەورە بووە و بە سەدان پۆلیس و سەرباز بەشدارییان تێدا كردووە و بە گوێرەی زانیارییەكانی (جومهورییەت)ـیش خەڵكێكی زۆری مەدەنی دەستگیر كراون كە هیچ پەیوەندییەكیان بە پەكەكەوە نییە.
16/9/2015
(باس) ئه‌ڵمانیا
ئه‌و خانمه كورده ئێزیدییانه‌ی، له ده‌ستی گرووپی تیرۆرستیی داعش رزگاریان بوو، بۆ باشتركردنی باری ده‌روونیان و گێڕانه‌وه‌ی ئاساییان بۆ نێو كۆمه‌ڵگه، هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ڵمانیا، به پرۆگرامێكی هاوبه‌ش كاریان له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له نێوان هه‌ولێر و به‌رلیندا كراوه، له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا، هه‌زار ئافره‌تی كوردی ئێزیدی، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ده‌روونی و سوودوه‌رگرتن له‌و پرۆگرامه ره‌وانه‌ی به‌رلین ده‌كرێن.
ئه‌وكاته‌ی داعش په‌لاماری شه‌نگالی دا، زیاتر له 3 هه‌زار ئافره‌تی كوردی ئێزیدیی كه‌وته ده‌ست، كه له‌ناویاندا كچی منداڵ و هه‌رزه‌كاریش هه‌بوون، چهكدارامی داعش، ئه‌و ئافره‌تانه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیاندا برد و وه‌كو كۆیله به‌كاریان هێنان. ته‌نانه‌ت ده‌ستدرێژییان كردنه سه‌ر و گه‌یشته ئه‌وه‌ی، وه‌كو كۆیله له‌ناو بازاڕه‌كاندا كڕین و فرۆشتنی به‌و ئافره‌تانه كردووه، ئه‌م ره‌وشه‌ش ئه‌و ئارفرهتانه كه‌وتنه نێو ره‌وشێكی ده‌روونی و ته‌ندروستیی ناهه‌مواره‌وه، به‌شێكی به‌رچاو له‌و ئافره‌تانه، به شێوه‌ی جیاواز له ده‌ست چه‌كداره دڕه‌نده‌كانی داعش رزگاریان بوو، ئێستا ئه‌و ئافره‌تانه به‌و پرۆگرامه هاوبه‌شه‌ی ئه‌ڵمانیا و هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، تا باری دەروونییان ئاسایی بێته‌وه.
له ساڵی 2014 ئه‌وكاته‌ی داعش په‌لاماری شنگالی دا و كۆمه‌ڵكوژییه‌كی گه‌وره‌ی له‌و شارۆچكه‌یه به‌رپا كرد، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌وڵی زۆری دا تا له وڵاتانی بیانی داوای هاوكاری بۆ كورده ئێزیدییه‌كان بكات و توانی چه‌ندین كه‌مپیان بۆ بكاته‌وه.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌و هاوكارییه‌دا له شاری دهۆك، كه‌مپی بۆ ئێزیدییه‌كان كرده‌وه و هه‌موو جۆره هاوكارییه‌كیشی كردن. ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا باده‌ن وێرتهن بێرگ، به ئامانجی هاوكاریكردنی ئێزیدییه‌كان ئه‌و پرۆگرامه‌ی خسته واری جێبه‌جێكردنه‌وه و حكوومه‌تی هه‌رێمیش به فه‌رمی له‌گه‌ڵیاندا رێك كه‌وت بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و پڕۆگرامه.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و پرۆگرامه‌دا له مانگی شوباتدا ئه‌ڵمانیا له دهۆك خه‌ریكی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ئافره‌تانه بوو كه له ده‌ستی داعش رزگاریان بووه، ناونووسی كردن بۆ ئه‌وه‌ی سوودمه‌ند بن له‌و پرۆژه‌یه، هه‌روه‌ها له دوای ئه‌وه‌ی 2 ساڵ چاره‌سه‌ریان وه‌رگرت، هاتنه‌وه‌یان بۆ كوردستان ئاره‌زوومه‌ندانه ده‌بێت و ده‌توانن له ئه‌ڵمانیاش بمێننه‌وه، ئه‌ڵمانیا حكوومه‌تی عێراقیشی له‌و پرۆژه‌یه ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
شاره‌زایانی كوردیش به‌شدارن
به گوێره‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه، شاره‌زایانی كوردیش ده‌توانن به‌شداری بكه‌ن و سوودیان هه‌بێت بۆ ئه‌و ئافره‌تانه. چونكه له‌ناو ئه‌و سه‌نته‌ره‌ی تایبه‌ت بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه له دهۆك پێكهێنراوه، پزیشكی ده‌روونیی كوردیشیان تێدایه، بۆیه ئه‌وانیش ده‌توانن بچن بۆ ئه‌ڵمانیا و وه‌كو پزیشكی ده‌روونی هاوكاریی ئه‌و هه‌زار ئافره‌ته كورده ئێزیدییه بكه‌ن.
پڕۆفیسۆر د.ئیلهان كزلهان، كه وه‌كو راوێژكاری ئه‌و پرۆژه‌یه دانراوه ئاماژه ده‌دات كه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی هه‌ڵبژێردراون تا ئه‌و كاته‌ی به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن و سوودی ده‌بێت بۆیان لایان ده‌مێننه‌وه. به گوێره‌ی گوته‌ی (ئیلهان) كه تایبه‌ت بۆ (باس) ئاماژه‌ی بۆ كرد، له‌و پرۆژه‌یه‌دا پزیشك و پارێزه‌ر و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ی كه سوودمه‌ند ده‌بن بۆ ئه‌و پڕۆه‌ژه‌یه جێگه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها لیژنه‌یه‌كیش له باشووری كوردستان پێكهێنراوه بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و پرۆژه‌یه و هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ئافره‌تانه، هه‌روه‌ها ئه‌و پرۆژه‌یه له ژێر چاودێریی یه‌كێتیی ئه‌وروپایش ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا (ستوتگارد) كه یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی له نزیكه‌وه له‌ناو پرۆژهكهدایه و سه‌ردانی كه‌مپی ئێزیدییه‌كانی كردووه له دهۆك، له نزیكه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و ئافره‌ته ئێزیدییانه كردووه كه له لایه‌ن داعشه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، بۆ زیاتر گرنگیدان به‌و پرۆژه‌یه و زیاتر به‌ره‌وپێشچوونی پرۆژه‌كه كاری باشی كردووه.
مافی مانه‌وه‌یان پێ ده‌درێ
ئه‌و ئافره‌تانه‌ی به‌شداری ئه‌و پرۆژه‌یه‌ن، بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ ده‌بردرێنه ئه‌ڵمانیا لهوێمافی مانه‌وه‌یان ده‌درێتێ. هه‌روه‌ها وه‌كو نه‌خۆشیش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن و له‌وێ ده‌یانبه‌ن بۆ سه‌نته‌ری چاره‌سه‌ری پزیشكی. ئێستا وه‌كو تاقیكردنه‌وه، 300 ئافره‌تیان بردووه بۆ ئه‌ڵمانیا و پاشان ئه‌و رێژه‌یه به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ 1000 ئافره‌ت، جگه له چاره‌سه‌ری ده‌روونی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌به‌ر دووچاربوونی توندوتیژی داعش بوونه‌ته خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت، چاره‌سه‌ری فیزیكییان بۆ ده‌كرێت. هه‌روه‌ها ئه‌و ئافره‌تانه‌ی منداڵی بچووكیان هه‌یه ده‌توانن له‌گه‌ڵ خۆیاندا منداڵه‌كانیش ببه‌ن.
بودجه‌ی پرۆژه‌كه 95 ملیۆن یۆرۆیه
به گوێره‌ی گوته‌ی ئیلهان، ئه‌و پرۆژه‌یه بڕی 95 ملیۆن یۆرۆی تێده‌چێت.
ئه‌وه‌ی له دهۆك چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێت و پێویست بكات كه چاره‌سه‌ره‌كه‌ی درێژه ده‌خایه‌نێت، ده‌برێته ئه‌ڵمانیا. ئه‌و گوتی: «ئه‌م چاره‌سه‌ركردنه ته‌نیا ئه‌و ئافره‌تانه ده‌گرێته‌وه كه له ده‌ستی داعش رزگاریان بووه و ئه‌شكه‌نجه‌یان بینیوه. واته به‌و مه‌رجه ده‌برێنه ئه‌ڵمانیا، كه ئه‌و مه‌رجانه‌یان تێدا بێت كه ئیمه ویستوومانه. دوای ئه‌وه‌ی ئێمه كاره‌كانی خۆمانمان كرد، ئیدی هه‌نگاوی ڤیزا وه‌رگرتن دێته پێشه‌وه و بۆ ئه‌مه‌شیان لیژنه‌یه‌كی دیكه ئاماده ده‌بێت، چونكه كونسوڵی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر بچووكه و ناتوانێت ڤیزای هه‌موو ئه‌و ئافره‌تانه ئاماده بكات، بۆیه له دهۆك ئه‌نجام ده‌درێت. گرووپی سێیه‌میش كه پێكهاتوون له نوێنه‌ری یه‌كێتیی ئه‌وروپا له دهۆكه‌وه ئافره‌تان ده‌گوازنه‌وه بۆ هه‌ولێر و له‌وێشه‌وه به فڕۆكه‌ی تایبه‌ت بۆ ئه‌ڵمانیایان ده‌به‌ن».
ئیلهان باس له‌وه‌یش ده‌كات كه ئه‌وان پێشبینی ده‌كه‌ن چاره‌سه‌ركردنی ئه‌وان 2 ساڵ بخایه‌نێت، بۆیه بۆ 2 ساڵ ئیقامه‌یان ده‌درێتێ و ئه‌گه‌ر ویستیشیان له ئه‌ڵمانیا بمێننه‌وه ده‌توانن بمێننه‌وه.
هیوای چاكبوونه‌وه
(ئیلهان) ئاماژه ده‌دات كه ئه‌وات ته‌نیا ئه‌و ئافره‌تانه ده‌به‌ن بۆ ئه‌ڵمانیا كه ده‌زانن چاره‌سه‌ریان ئاسانه و ئه‌وانه‌ی سوود له‌و پرۆژه‌یه وه‌رناگرن پێویست ناكات له‌و پڕۆه‌ژه‌یه سوودمه‌ند بن.
ئه‌و ده‌ڵێت: «بۆ نموونه ئافره‌تێكی 80 ساڵی كه له ده‌ستی داعش رزگاری بووه، نازانێت بخوێنێت و بنووسێت، له گوند گه‌وره بووه، هیچ سوودێك له‌و پرۆژه‌یه نابینێت، چونكه ئامانجمان وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ره بۆیان».
رۆژنامه‌نووسی كوردی ئیزیدی، مه‌جید حه‌سۆ، ئاماژه به‌وه ده‌دات كه دوای ئه‌وه‌ی داعش ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی به‌رامبه‌ر به ئێزیدییه‌كان كرد، حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا بڕیاری هاوكایكردنی ئێزییهكانی دا. ئه‌و گوتی: «له ئه‌ڵمانیا زۆرێك له كۆمه‌ڵه و رێكخراو ئاماده‌ییان ده‌ربڕی بۆ هاوكاری كردنی ئێزدییه‌كان.
هه‌روه‌ها هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی ئێزیدی له ئه‌ڵمانیا پشتگیریی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ن و دڵخۆشن پێی. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی رۆحانیی ئێزیدی له كوردستان و هاووڵاتیانی ئێزیدی، زۆر سوپاسی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه».
16/9/2015
له‌دوای چه‌ند تۆمارێكی ده‌نگی”ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری” كه لایه‌نگرانی قاعیده له ئینته‌رنێت بڵاویان كرده‌وه، چه‌ند په‌یامێكی تێكه‌ڵاو ئاراسته‌ی لایه‌نه‌كانی تركرا.
له‌تۆمارێكی ده‌نگیدا زه‌واهیری هێرش ده‌كاته سه‌ر به‌غدادی، له‌هه‌مان كاتدا چڵه زه‌یتون بۆ خودی ڕێكخراوه‌كه درێژده‌كات و، هانی ئه‌وه ده‌دات بۆ هێرشكردن تواناكانیان یه‌ك بخه‌ن. پرسیارێك كه‌لێره‌دا بۆ چاودێران هاتۆته پێشه‌وه ئه‌مه‌یه: چی ڕووده‌دات ئه‌گه‌ر داعش و قاعیده ببنه هاوپه‌یمانی یه‌كتر؟
زه‌واهیری له‌و په‌یامه دهنگییهیدا كه‌نازانرێت كه‌ی تۆماركراوه، هانی چه‌كداره تیرۆریسته‌كان ده‌دات كه‌له عێراق و سوریادا پێكه‌وه كاربكه‌ن و، به‌ره‌نگاری دوژمنی هاوبه‌شیان ببنه‌وه. ئه‌گه‌ر به‌كرده‌وه وه‌ڵامی ئه‌و داخوازییه درایه‌وه، كه‌ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌رێكی نزیك نیه له‌ئێستادا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕوویدا ئه‌و گۆڕانكارییه‌كی ڕاسته‌قینه له‌سوریادا دێته كایه‌وه، به‌تایبه‌تی چونكه “به‌شار ئه‌سه‌د” سودی لهناكۆكێ نێوان لایه‌نه شه‌ڕكه‌ره‌كانی تر وه‌رگرتووه.
زه‌واهیری له‌په‌یامه دهنگییهكهیدا گوتی: “قاعیده زۆر خۆی گرتووه بۆ ئه‌وه‌ی جه‌نگی نێوان موجاهیده‌كان بوه‌ستێت، درگایشی كردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاقڵه‌كان ناوه‌ندگیری بكه‌ن. ئێمه چ له‌عێراق یان له‌شامدا، هاوكارییان ده‌كه‌ین له‌پێناوی شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ خاچپه‌رسته‌كان و عه‌لمانی و عه‌له‌وییه‌كان و شیعه‌دا. ئه‌وه له‌منیش گه‌وره‌تره‌و له‌و خه‌لافه‌ته‌ش گه‌وره‌تره كه‌ده‌ڵێن دروستمان كردووه”.
شیاوی باسه له‌ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا، داعش و قاعیده له‌و په‌ڕی ململانێ و شه‌ڕی یه‌كتردابوون بۆ وه‌رگرتنی كارتی پێشه‌نگایه‌تی بزوتنه‌وه تیرۆریستییه‌كان. له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2014ه‌وه، قاعیده به‌غدادیی له‌ڕیزه‌كانی ده‌ركرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدا پێچه‌وانه‌ی فه‌رمانی قاعیده جوڵایه‌وه كاتێ ده‌ستی وه‌ردایه شه‌ڕی سوریا، چونكه قاعیده ئه‌وه‌ی یه‌كلایی كردبوویه‌وه كه “به‌ره‌ی نوسره” شه‌ڕی سوریا بكات. به‌ڵام ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی گوێی به‌و فه‌رمانه نه‌داو پێشێلی كرد.
15/9/2015
سەرۆکی گشتی پارتی گەلی کۆماری “جەهەپە” کەماڵ کڵچدارئۆغڵو، پێشوازی لە شاندێکی پارتی دیموكراتی کوردستان دەکات و لەگفتووگۆیەکدا باس لەبارودۆخی ناوچەکە دەکەن.
بەگوێرەی روونكردنەوەیەكی جەهەپە، “كەماڵ كڵچدارئۆغڵو”سەرۆكی گشتی پارتی گەلی كۆماری لە بارەگای حزبەكەی پێشوازی لە شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد كە پێكهاتبوون لە “فازڵ میرانی” سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان “سەفین دزەیی”، گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ، “هێمن هەورامی”بەرپرسی پەیوەندیەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و هەردوو ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەحمەد كانی و عەبدوسەلام رەشید.
ئاماژە بەوەشکراوە: لە كۆبوونەوەكەدا “موڕات ئۆزچەلیك” جێگری سەرۆكی گشتی جەهەپە بەشداری كردووە.
لەم بارەوە، (باس‌نیوز)لەسەر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە پەیوەندی بە سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد بەڵام هیچ وەڵامێکیان نەبوو.
14/9/2015
دوای ئەوەی دوێنێ لە ناوچەی (سوور)ـی سەر بە (دیاربەكر) حكوومەت بڕیاری قەدەغەكردنی هاتوچۆی دەركرد و ئەندام پەرلەمانێكی هەدەپەیش بۆ پڕۆتستۆكردنی ئەو بڕیارە چووە ناوچەی (سوور)، لەلایەن پۆلیسەوە بریندار كرا.
(چاغلا دەمیرال) ئەندام پەرلەمانی هەدەپە لەسەر شاری دیاربەكر وەكوو ناڕەزاییەك بەرامبەر بە بڕیاری قەدەغەكردنی هاتوچۆ لە ناچەی (سوور) بڕیاری دا بە پێ بچێتە ئەو شوێنە، بەڵام پۆلیس رێگەی لێگرت و دوای دەمەقاڵەك برینداریان كرد.
برینداربوونی (دەمیرال) لەلایەن پۆلیسەوە بە گازی بیبەر بووە، بە شێوەیەك كە زۆر توند بووە و بە زۆر توانیویەتی خۆی رزگار بكات.
بە گوێرەی زانیارییەكانیش پێیەكی و بەشێك لە جەستەی بە سەختی بریندار بووە و بە پەلە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و ئێستەیش لەژێر چاودێریی پزیشك دایە.
هەر ئەمڕۆ حكوومەتی توركی بە دەیان تانك و سەربازی بۆ ناوچەی (سوور) لە دیار بەكر ناردووە و بە نیازی ئۆپەراسیۆنێكی گەورەیە دژی پەكەكەیە و پێی وایە چەكدارێكی زۆری پەكەكە لەو شوێنە خۆیان حەشار داوە.
بەڵام ئەوەی نیگەرانییە بۆ خەڵك، قەدەغەكردنی هاتۆچۆیە، چونكە ژیانی خەڵك لە مەترسییە و ترسیان لە شەڕی كۆڵان بە كۆڵان هەیە و ترسیان هەیە لەوەیە سیناریۆی (جەزیرە) دووبارە ببێتەوە.
14/9/2015
گوتەبێژی ئاسایشی كەركووك (یەكێتی) ئاشكرای كرد، هێزەكانیان بە هاوكاریی هێزە ئەمنییەكانی سنووری شارۆچكەی داقووق، 45 چەكداری سەر بە داعشیان دەستگیر كردووە.
عەمیدی یاسایی “سمكۆ مەحموود”، گوتەبێژی ئاسایشی كەركووك (ئاسایشی یەكێتی)، بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 14/9/2015، بە هاوكاری هێزەكانی پێشمەرگە لە ناوچەكە و لە سەر زانیاریی ورد، هێزەكانی ئاسایشی كەركووك لە سنووری شارۆچكەی داقووقی باشووری پارێزگای كەركووك، 45 چەكداری داعشیان دەستگیر كردووە كە دوای ئازاد كردنی گوندەكانی دەوروبەری شارۆچكەی داقووق لە لایەن پێشمەرگەوە، ویستویان بە شێوەیەكی نهێنی، دزە بكەنە ناو پارێزگای كەركووك و سەنتەری شارۆچكەی داقووق و كردەوەی توندڕەوی ئەنجام بدەن. گوتیشی: “لە كاتی لێكۆڵینەوەكاندا سەرجەم ئەو تیرۆریستانە دانیان بەوەدا ناوە كە لە سنووری شارۆچكەی داقووق، چەكداری ڕێكخراوی توندڕەوی داعش بوون و پەیوەندییان بەو ڕێكخراوە توندڕەوەوە هەبووە”.
ڕۆژی هەینیی ڕابردوو، هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە باشووری كەركووك و سنووری شارۆچكەی داقووق، هەڵمەتێكی بەرفراوانیان بۆ ئازاد كردنی گوندەكانی سنوورەكە ئەنجام دا و توانییان 12 گوندی ناوچەكە لە ژێر دەستی داعش ڕزگار بكەن.
14/9/2015
دەیڤید کامیرۆن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند حکومەتەکەی وەزیرێکی تایبەت بە کاروباری پەنابەرەکانی سووریا دەستنیشاندەکات، بەرپرسیارێتی وەزیرەکەش جێبەجێکردنی پلانی وەرگرتنی 20 هەزار پەنابەری سووریا دەبێت.
کامیرۆن کە بە گەشتێک لە لوبنانە و سەردانی کەمپی پەنابەرە سوورییەکان لەم وڵاتە دەکات، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، کە وڵاتەکەی سوورە لەسەر ئەوەی پەنابەرەکانی ناو کەمپەکان وەربگرێت، بۆ ئەوەی رێگری بکەن لەوەی پەنابەران بۆ گەیشتن بە ئەوروپا گیانی خۆیان بخەنە مەترسییەوە.
دەیڤید کامیرۆن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا گوتی:" ویستم لە نزیکەوە چیرۆکی ئەم پەنابەرانە ببیستم و بزانم چیان پێویستە، بەریتانیا هەر ئێستا دووەم وڵاتە لە رووی پێشکەشکردنی هاوکارییەکان بە کەمپەکانی پەنابەران و هەموو قەیرانەکە، ئێمە بە شێوازێک یارمەتی پێشکەش دەکەین و بڕە پارەیەکمان تەرخانکردووە کە زۆر وڵاتی دیکە نایکەن".
کامیرۆن گوتیشی:" ئێمە لەسەر ئەوە بەردەوام دەبین، بەتایبەتیش بۆ پەروەردەکردنی مناڵانی سووری لێرە لە لوبنان و لە شوێنەکانی دیکەش، پێموایە ئەمە زۆر گرنگە".
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیائاماژەی بەوەشکرد، کە وەزیرێکی تایبەتی دیاری دەکەم بۆ ئەوەی کاروباری تایبەت بە وەرگرتنی ئەو 20 هەزار کۆچبەرە بە خێرایی و بە باشی بەرەو پێش بچێت، واتە ئەوانەی بەڵێنمانداوە لە وڵاتی خۆمان نیشتەجێیان بکەین و شوێنی حەوانەوەیان بۆ دابین بکەین. بۆیەش پێموایە گرنگە خۆم بەچاوی خۆم ببینم پێویستە چی بکەین.
14/9/2015
پیاوێك لە سلێمانی بەبیانووی گەیاندنی منداڵەكەی بۆ نەخۆشخانە، داوای ئۆتۆمبێل لە دراوسێیەكی خۆی دەكات، ئەویش ئۆتۆمبێلەكەی دەداتێ، بەڵام ئەو ئۆتۆمبێلەكە دەفرۆشێ و دەستبەجێش سەفەری ئەوروپا دەكات.
لە پێشەنگاكانی ئۆتۆمبێل چیرۆكی لەو جۆرە زۆرن، بەتایبەتی دوای ئەوەی كۆچكردن بۆ ئەوروپا زیاد بووە. هەندێك لەوانەی كۆچ دەكەن بۆ ئەوروپا، چەندین جۆر فێڵ بەكاردێنن بۆ دەستكەوتنی پارەی سەفەر.
ئۆتۆمبێلێكی دزراوی كڕیبوو
كەمال كازم، 37 ساڵ، چەند ساڵێكە لە پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل لە شاری سلێمانی كار دەكات، بەڵام خۆی گوتەنی، قەت وەكو ئەمجارە تێنەكەوتووە.
كەمال رۆژی 31ی ئاب ئۆتومبێلێكی شۆڤەرلێت (ئۆباما) مۆدیل 2012ی لە كەسێك بەنێوی (ه) بەبڕی 19 هەزار و 400 دۆلار كڕیوە، بەڵام تەنیا 17 هەزار دۆلاری پێداوە، بڕیار بووە بۆ رۆژی دواتر مامەڵەی ئاڵوگۆڕی ئۆتۆمبیلەكە بكەن و پارەكەی دیكەشی بداتێ.
كازم رۆژی دواتر تەلەفۆن بۆ فرۆشیارەكە دەكات بۆ ئەوەی مامەڵەكە تەواو بكەن و پارەكەی دیكەی بداتێ، بەڵام مۆبایلەكەی داخرابوو. دواتر دەردەكەوێت ئۆتۆمبێلەكە دزیارییە. كازم گوتی "من نەمزانی شەوی 31ی ئاب خاوەنی ئۆتۆمبێلەكە سكاڵای تۆمار كردووە، بۆیە لەسەر ئەوە من و كەفیلەكەش دەستگیركراین و بە كەفالەت ئازاد كراین".
هەر بەپێی قسەكانی كازم، باوكی ئەو كەسەی ئۆتۆمبێلەكەی دزیوە چارەسەری كێشەكەی بۆ كردوون و پارەكەی بۆ گەڕاندووەتەوە. بەڵام كوڕەكەی دوای فرۆشتنی ئۆتۆمبیلەكە، راستەوخۆ چووەتە دەرەوەی وڵات.
39 هەزار دۆلاری زەرەر كرد
هاوكار دارا یەكێكی دیكەیە لەوانەی گورزی كوشندەی بەهۆی ئەو كۆچكردنەوە بەركەوتووە. هاوكار مانگێك لەمەوبەر سێ ئۆتۆمبێلی بە بڕی 39 هەزار دۆلار بە دوو هاوڕێی خۆی داوە بۆ ئەوەی كەسابەتی پێوە بكەن، بەڵام دواتر فرۆشتوویانەتەوە. ئەو گوتی "بەداخەوە ئەو دوو كەسە هاوڕێم بوون و نەمدەزانی دوای وەرگرتنی ئۆتۆمبێلەكانم دەیفرۆشنەوە و دەچنە ئەوروپا". هاوكار لە بنكەی پۆلیس سكاڵای تۆمار كردووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی دوو هاوڕێیەكەی دیار نین، تائێستا هیچی دەستگیر نەبووە.
هاوڕێكەی لە توركیایە
ئاری محەممەدیش كە لە پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل كار دەكات، دوو ئۆتۆمبێلی بەبڕی نزیكەی 29 هەزار دۆلار بە هاوڕێیەكی خۆی فرۆشتووە، سەرەتا تەنیا 3500 دۆلاری پێداوە و بڕیار بووە دوای ماوەیەكی دیكە بڕەكەی دیكەی پێبدات.
ئەو گوتی "هاوڕێكەم پارەكەی نەدامەوە و دواتر ئۆتۆمبێلەكانی خۆم لە پێشانگای علوجەكان بینییەوە كە زانیاریم هەیە هەردووكیانی بە 9 هەزار دۆلار فرۆشتبوو، هاوڕێكەشم ئێستا لە توركیایە و منیش خێزانەكەیم ئاگادار كردووەتەوە".
"حكومەت حیساب بۆ گرێبەست ناكات"
هەرچەندە بەشێك لە مامەڵەی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەكان كە لە پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل كراون گرێبەستی پێشانگاكانیان هەیە، بەڵام خاوەنی پێشانگاكان دەڵێن حكومەت حیساب بۆ گرێبەستەكانیان ناكات.
دارا شوانی خاوەنی یەكێك لە پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل دەڵێت لەوەتەی قەیرانی دارایی و كۆچی خەڵكی كوردستان بۆ ئەوروپا سەریهەڵداوەتەوە، فرت و فێڵ لە پێشەنگاكانی ئۆتۆمبێل زۆر بووە.
ئەو گوتی "بەهۆی ئەو بارودۆخە سیاسی و داراییەی رووی لە هەرێمی كوردستان كردووە، ئێستا هەندێك هاووڵاتی بەناوی كڕین، ئۆتۆمبێل دەبەن، بەڵام دواتر بە نرخێكی زۆر هەرزانتر لە نرخی خۆی دەیفرۆشنەوە و دەچنە ئەوروپا".
وەك شوانی گوتی، یەكێك لە كێشەكانیان ئەوەیە لە كاتی روودانی حاڵەتی لەو شێوەیە، ئەگەر گرێبەستیش لەنێوان كڕیار و فرۆشیاردا هەبێت، پۆلیس حیساب بۆ ئەو گرێبەستە ناكات و دەڵێن پێویستە لە ماوەی 24 كاژێردا مامەڵەی ئاڵوگۆڕی ئۆتۆمبێلەكان بكرێن.
"ئۆتۆمبێل نەدزراوە"
نەقیب سەركەوت ئەحمەد گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رەتیكردەوە بەهۆی رۆیشتنی هاووڵاتیان بۆ دەرەوەی وڵات، ئۆتۆمبَیل دزرابێت و لە پێشانگاكاندا فرۆشرابێت.
بەڵام روونیكردەوە كە بۆ مامەڵەی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل پێویستە كڕیار گرێبەست لەگەڵ خاوەنی ساڵنامەی ئۆتۆمبێلەكەدا بكات، ئەویش بە ئامادەبوونی خاوەنەكەی یاخود بە تەلەفۆنكردن لەگەڵی و گوتی "كە دەڵێین بە پەیوەندی تەلەفۆن، واتە هەر دەبێت كڕیار بڕواتە لای فرۆشیارەكە و بیبینێت، ئەگەر وا نەبێت مامەڵەكە بەتاڵە".
بە گوتەی سەركەوت ئەحمەد "گرێبەستی پێشانگاكان ناخوات، لەبەرئەوەی دادوەر تەنیا ئەوەندە حیسابی بۆ دەكات كە مامەڵەی كڕین و فرۆشتنەكە كراوە، چونكە هەر گرێبەستێك لەگەڵ خاوەنی سەنەویدا نەكرێت دادوەر بڕوای پێناكات، نەك لەگەڵ كەسی فرۆشیار".
14/9/2015
“ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری” سه‌ركرده‌ی ڕێكخراوی قاعیده، داوا ده‌كات “گورگه ته‌نهاكان” هێرشی تاكه كه‌سی بكه‌نه سه‌ر ئه‌مریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوا.
له‌گرته‌یه‌كدا به‌ناوی” ئه‌ڵقه‌ی دووه‌می به‌هاری ئیسلامی” كهلهسایتهكانی نزیك لهڕێكخراوهكهیهوه بڵاوكرایه‌وه، داوای هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌كات.
له‌و گرته‌یه‌دا زه‌واهیری ده‌ڵێت: ” داوا ده‌كه‌م له‌هه‌ر موسوڵمانێك كه ده‌توانێت ئه‌و كاره بكات، دوودڵ نه‌بێت و وڵاتانی هاوپه‌یمانی خاچ په‌رسته‌كان بكاته ئامانج”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ” پێم وایه ئێمه پێویسته شه‌ڕه‌كه بگوازینه‌وه بۆ ناو شاره‌كانی ڕۆژئاوا. به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا”.
ئاشكرا نیه له‌چ كاتێكدا ئه‌و گرته‌یه تۆمار كراوه، یه‌كه‌مجاریش نیه كه‌داوای هێرشی له‌وجۆره بكرێت.به‌ڵكو له‌مانگی سێپته‌مبه‌ری 2013شدا، هه‌مان داوای له لایه‌نگره‌كانی خۆی كرد.
ئه‌گه‌رچی زه‌واهیری ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندبوو كه دان به‌شه‌رعییه‌تی داعشدا نانێت، به‌ڵام داوا له‌لایه‌نگره‌كانی ده‌كات هێرشی هاوشێوه‌ی “ماراسۆنه‌كه‌ی بۆستن” و” چارلی ئیبدۆ” ئه‌نجام بده‌ن.
14/9/2015
دوای دروستكردنی سریەیەكی پێشمەرگە لە كچان و ژنانی رۆژئاوای كوردستان، سریەیەكی دیكەی پێشمەرگەی كچ لە كوردی ئێزدی دروست دەكرێ و بڕیارە بەم نزیكانە دەست بە مەشق و راهێنان بكەن و چەكیان بدرێتێ.
بوونی كچانی بادینان بە پێشمەرگە وەرچەرخانێكی گەورەیە لە كولتووری ناوچەكەدا كە كولتووری عەشایریی تێدا زاڵە. پەرۆشیی كچانی بادینان بۆ بوون بە پێشمەرگە بە جۆرێكە كە سوپاسالاری هێزی پێشمەرگە دەڵێت "ئەگەر دەرگای ناونووسین بكەینەوە، بە سەتان كچ لە بادینان دەبنە پێشمەرگە".
ئێستا سریەكەی كچانی رۆژئاوای كوردستان لە بەنداوی مووسڵ شانبەشانی پێشمەرگە پیاوەكان لە ئەركدان.
فەرماندەی سریە نوێیەكەی كچان و ژنانی كوردی ئێزدی، ژنێكی ئێزدییە بەنێوی خاتێ شنگالی. ئەو باسی بیرۆكەی دامەزراندنی ئەو سریەیە دەكات و دەڵێت "دوای كارەساتی شنگال هەر بیرم دەكردەوە بەشێوەیەك بتوانم تۆڵەی كوردی ئێزیدی لە دوژمنەكانی كورد بكەمەوە. لە كۆتایی مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی رابردوودا بەرێگای پێشمەرگەیەكی كوردی ئێزدی، ئەو بیرۆكەیەمان گەیاندە سوپاسالاری پێشمەرگە، ئەویش رەزامەندیی نیشان دا".
كچانی ریزەكانی پەكەكە و لق و پۆپەكانی بۆیان نییە شوو بكەن. خاتێ دەڵێت ئاساییە ژنە پێشمەرگەكانی ئەوان شوو بكەن و تاوەكو ئێستا هەندێكیان شوویان كردووە. خاتێ باسی مەرجەكە دەكات و دەڵێت "هەر كچێك دێتە لای من دەبێتە پێشمەرگە قسە لەگەڵ كەسوكارەكەی دەكەم و رەزامەندیی ئەوان وەردەگرم. ئاساییە ئەوان شوو بكەن، بەڵام بەو مەرجەی رازی بێت ژنەكەی تا مردنیش پێشمەرگە بێت".
دەرگا بۆ سەرجەم كچ و ژنانی كوردستان كراوەیە بۆ ئەوەی بێنە ریزەكانی ئەو هێزەوە. خاتێ دەڵێت "ئێمە هێزی پاسەوانی سنوورین، راستە ئێستا تەنیا كوردی ئێزیدین، بەڵام دەرگامان كراوەیە بۆ هەموو كچ و ژنانی كوردستان، ئامادەین بەرگری لە هەموو كوردستانیش بكەین".
لە دوای هێرشی داعش بۆ سەر كوردستان ئەو دوو سریەیە بۆ كچانی رۆژئاڤای كوردستان و كچانی ئێزیدی دروست كرا كە ئەوەی یەكەمیان ژمارەیان سەرووی 100 كچ دەبێ و ئەوەی دیكەش ئێستا ژمارەیان 130 پێشمەرگەیە".
جەمال ئیمینكی، سوپاسالاری پێشمەرگە دەڵێت "ئەگەر دەرگا بە رووی كچاندا واڵا بكەین، ژمارەیەكی زۆر لە كچ و ژن ئامادەن ببنە پێشمەرگە، بەڵام بەهۆی نەبوونی میلاكات ناتوانین ژمارەی هێزەكە لەوە زیاتر بكەین".
14/9/2015