ئەندامێكی پەیوەندییەكانی “كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان” لە شاری هەولێر ئاشكرای كرد، سێ لایەنی كۆمەڵە لە دوو مانگی داهاتوودا پێكەوە یەك دەگرنەوە.
“محەمەد فەرهادزادە” جێگری پەیوەندییەكانی كۆمەڵە لە شاری هەولێر لە لێدوانێكی تایبەتدا بە ئاژانسی (باس‌نیوز)ی راگەیاند: “پاش حەوت مانگ كۆبوونەوە و لێك نزیك بوونەوەی نێوان سێ لایەنی “كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان، رەوتی سۆسیالیستیی كۆمەڵە، هەروەها كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ (خەتی یەكگرتنەوە) بڕیارە دوو مانگی داهاتوو بە یەكجاری یەك بگرینەوە و لەژێر ناوی پارتێكی نوێ‌دا بەڵام هەر لەسەر رێچكە و رێبازی كۆمەڵە درێژە بە چالاكیی سیاسی بدەن.”
ئەو چالاكوانە سیاسییە گوتیشی: “رەوتی سۆسالیستیی كۆمەڵە كۆمەڵێك كادری رێبەری و ئەندامی دێرین و لە دامەزرێنەرانی كۆمەڵەن كە ساڵی 2010 لە كۆمەڵەی كۆمۆنیست جیابوونەتەوە، هەرچەند وەك حزبی فەرمی خۆیان نەناساندووە و زیاتر وەك رەوت دەركەوتوون، لایەنی سێیەمیش 14 ئەندامی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێرانن كە لەلای ئەوان نەماون و پاش كۆبوونەوە و پێكهێنانی لیژنە بۆ نووسینەوەی بەرنامە و پێڕەو چەندین كۆبوونەوەمان پێكەوە هەبووە و 8%ی كارەكان كۆتاییان پێهاتووە.”
لە درێژەدا گوتیشی: “بڕیارە بۆ بەشداری پێكردنی ئەو كارد و ئەندامە دێریناەی كۆمەڵە كەلە دەرەوەی وڵاتن دوو سیمینار لە وڵاتانی ئەورووپی و ئەمەریكا ببەسترێ و را و سەرنجی ئەوانیش وەربگیرێت و دواتر هەردوو لایەن دێنەوە كوردستانی باشوور و بەپێی بەرنامە لێرە كۆبوونەوەی یەكگرتنەوە رێك دەخەین.”
ئەوەشی خستەڕوو بۆ دیاریكردنی ناوی حزبەكە پاش یەكگرتنەوە لە كۆبونەوەكاندا سێ ناو پێشنیار كراوە، بەڵام بێگومان هەر ناوی “كۆمەڵە”ی لەگەڵ دەبێت و سێ ناوی (كۆمەڵەی سۆسیالیستیی كوردستان، كۆمەڵەی چەپی كوردستان و كۆمەڵەی رزگاری و ئازادیی كوردستان) پێشنیار كراون، بەڵام لەسەر هیچكامیان هەتا ئێستە ساغ نەبوونەتەوە.
لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا كە ئایا بۆچی لەگەڵ دوو لایەنی دیكەی كۆمەڵە (كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران، كۆمەڵە ـ رێكخراوی كوردستانیی حیزبی كۆمۆنیستیی ئێران) بۆ یەكگرتنەوە هەوڵەكانتان ناخەنە گەڕ، “محەمەد فەرهادزادە” رایگەیاند: “ئێمە پێشتر بۆ ماوەیەكی زۆر لەگەڵ كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ دیالۆگ و گفتۆگۆمان هەبوو، بەڵام ئەوان دیار بوو نیەتیان شتێكی دیكە بوو و لەژێرەوە چەند ئەندامێكی رێبەیان لە ئێمە دابڕاند و ئێمەش لە نیەت و هەوڵەكانین تێگەیشتین و وازمان لێهێنا، لە درێژەدا گوتیشی:”لەگەڵ كۆمەڵەی كۆمۆنیستیش گرفتی فكریمان هەیە، چونكە ئەوان باوەڕیان بە ئاڵای كوردستان و هەندێ چەمكی نەتەوەیی نییە و ئەمەش لەگەڵ بۆچوونی ئێمە كە خوازیاری كۆمەڵەیەكی چەپی نەتەوەیین یەك ناگرێتەوە و تووشی گرفت دەبێن، بۆیە لەگەڵیان هیچ دیالۆگیكمان بۆ یەكگرتنەوە نییە.”
باسی لەوەش كرد:”بڕیارمان وایە لەگەڵ هەموو لایەنەكانی كۆمەڵە وەك هێڵ و رەهەندی چەپ هاوكار بین.”
13/9/2015
ڕێکخراوی توندڕەوی داعش، 26ئەفسەر و سەربازی کوردی ڕیزی سوپای عێراق لەڕۆژهەڵاتی موسڵ دەستگیردەکات.
ٔ”سەعید مەموزینی”، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی لقی 14پارتی دیموکراتی کوردستان لەموسڵ، بە(باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: ڕێکخراوە توندڕەوەکەی داعش بەدەوامە لەدەستگیرکردنی ئەو کەسانەی خزمەتیان لە ئیداری پێشووی موسڵدا هەبووە.
ئەوەشی ئاشکراکرد: ئەمڕۆ یەک شەمە،13ی ئەیلولی2015، ڕێکخراوی توندڕەوی داعش ، لە گەڕەکی( گۆگجەلیل)ی ڕۆژهەڵاتی موسڵ، 26سەربازی کوردیان دەستگیر کرد.”
سەعید مەموزینی ئاماژەیشی دا: لەکۆی ئەو 26سەربازە کوردەی ریزی سوپای عێراق، 5یان ئەفسەرن.
ناوبراو زانیاری زیاتری درکاند، گوتی: “پاش دەست بەسەرداگرتنی شاری موسڵ لەلایەن داعشەوە، ئەو ئەفسەرو سەربازانەی کورد، تۆبەیان پێکراوە و دواتر ئازادکراون، بەڵام ئەو ڕێکخراوە توندڕەوە دیسان بەتۆمەتی هەبوونی خزمەت لە ڕیزی سوپای عێراق ، ئەو ئەفسەروسەربازانەی کوردی دەستگیر کردوەتەوە.”
13/9/2015
مەسرور بارزانی دووپاتی دەکاتەوە، کە عێراق بە شێوەیەکی سروشتی لە دایک نەبووە، کوردیش هەموو هەوڵێکی دا کە سیستەمی فیدرالی و دیموکراسییەت لە عێراقدا بچەسپێت، بەڵام کێشە مێژووییەکان و گرفتە سیاسییە چارەسەرنەکراوەکان و بەردەوامیدان بەسیاسەتێکی شکستخواردوو، عێراقی بە کردەوەوە بەرەو دابەشبوون بردووە و لایەنە عێراقییەکانی دیکە خۆیان هۆکاری دروستبوونی ئەم رەوشەن.
بەپێی راگەیاندراوێکی ئۆفیسی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 13/9/2015 به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا به سه‌رۆكایه‌تی (چارڵس ته‌نۆك) له فراكسیۆنی پارێزگاران و ریفۆرمخوازان(ESR) كرد.
له دیدارێكدا، كه به ئاماده‌بوونی هه‌ر یه‌ك له (دێڤید كامبڵ بانه‌رمان) له فراكسیۆنی پارێزگاران و ریفۆرمخوازان، (ئانا گۆمێز) له فراكسیۆنی سۆشیال دیموكرات، (خۆزیهت نارت) له فراكسیۆنی لیبراڵ دیموكرات، ( تاماش مهزیریك) له فراكسیۆنی سه‌وزه‌كان و دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکومەتی هەرێم لە یەکێتی ئەوروپا به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌تا شاندی میوان باسیان له چالاكیه‌كانی خۆیان له هه‌رێمی كوردستان كرد و دڵخۆشی خۆیان بەرامبەر به‌و سه‌قامگیری وئارامیی هه‌رێمی كوردستان دەربڕی و پشتگیری خۆشیان بۆ هاوكاری و یارمه‌تیدانی هه‌رێمی كوردستان له پرۆسه‌ی سیاسی و شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش دووپاتكرده‌وه و سه‌رۆكی شانده‌كه رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له‌م سه‌ردانه‌ماندا له هه‌رێمی كوردستان بینیمان جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه و چونکە هەرێمی کوردستان بەراورد لەگەل ناوچەکانی دەورووبەری نموونەیەکی سەرکەوتووتر بووە. هه‌روه‌ها خۆشحاڵی خۆیان به سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه دژ به تیرۆریستانی داعش نیشاندا.
لەم دیدارەدا مه‌سرور بارزانی تیشكی خسته سه‌ر په‌ره‌سه‌ندن و رووداوه‌كان و ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان پێویستیی بە پاڵپشتی یەکێتی ئەوروپا هەیە چ لە بواری یارمەتیی نزیکەی دوو ملیۆن ئاوارە و پەنابەری ناو کوردستان و چ لە بواری شەری دژی تیرۆریستان و چارەسەریی کێشە کەڵەکەبووەکانی ناوچەکە.
هەر پەیوەست بە جەنگی دژ بە تیرۆریستان ئاماژە بە ئەوە کرا کە له زۆرێک لە وڵاتانی جیهانەوه تیرۆریستان ڕوو لەم دەڤەرە دەکەن بۆیە پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی کاراتر بە ئەرکی خۆی هەستێت یارمەتیی پێشمەرگە و ئەو هێزانە بدات کە ڕووبەڕووی تیرۆریستان بوونەتەوە .
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا ئاماژه‌ی به كێشه مێژووییه‌كانی عێراق كرد و وتی ئەم کیانە بە شێوەیەکی سروشتی لە دایک نەبووە و هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە هەوێنی زۆرێک لە کێشەکانی لەخۆیەوە گرتووە .
هه‌ر په‌یوه‌ست به‌و كێشانه‌وه مه‌سرور بارزانی گوتی: ئێمە وەکو کورد هەموو هەوڵێکمان دا کە سیستەمی فیدرالی و دیموکراسییەت لە عێراقدا بچەسپێت، بەڵام کێشە مێژووییەکان و گرفتە سیاسییە چارەسەرنەکراوەکان و بەردەوامیدان بەسیاسەتێکی شکستخواردوو، عێراقی بە کردەوەوە بەرەو دابەشبوون بردووە و لایەنە عێراقییەکانی دیکە خۆیان هۆکاری دروستبوونی ئەم رەوشەن.
13/9/2015
به‌رپرسانی باڵای قوبروس ئه‌مڕۆ ئاشكرایان كرد كه مۆسكۆ داوای لێكردوون ڕێڕه‌وی ئاسایی فڕۆكه‌كان بگۆڕن، چونكه ده‌یه‌وێت له‌نزیكی ڕۆخه‌كانی سوریادا مانۆڕ ئه‌نجام بدات.
ڕاپۆرته ڕۆژنامهییهكان له‌مۆسكۆوه باس له‌وه ده‌كه‌ن ڕووسیا یاداشتی ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئاراسته‌ی ده‌سته‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی ئه‌مریكا كردووه، سه‌باره‌ت به‌و مانۆڕه‌ی كه‌بڕیاره له‌نێوان به‌نده‌ری “ته‌رتوس” و نیوه‌دوورگه‌ی قوبرس‌دا ئه‌نجام بدرێت.
له‌م باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی به‌رگری قوبرسه‌وه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه لهمانۆڕهكهدا موشه‌كیش ده‌ته‌قێنرێت. یاداشتهكهشی به پرسێكی ڕۆتینی له‌قه‌ڵه‌مدا.
له ڕوونوسێكی ئه‌و یاداشته‌دا كه‌ده‌سته‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی ئه‌مریكا بڵاوی كردۆته‌وه، ورده‌كاری ته‌واو له‌باره‌ی ئه‌و ناوچانه‌وه ئاشكرا كراوه كه مانۆڕه‌كه تیایدا ئه‌نجام ده‌درێت و، ئه‌و ناوچانه‌ش كه موشه‌كه‌كانیان تێدا ده‌ته‌قێنرێت.
“سێرگی لاڤرۆڤ” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا، له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی: ” ڕووسیا له ده‌ریای سپی‌دا مانۆڕ ئه‌نجام ده‌دات. ماوه‌یه‌كی درێژه نه‌خشه بۆ ئه‌وكاره داده‌نێت و، كاره‌كه‌ش له‌گه‌ڵ یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا گونجاوه”.
بارهچهكی ڕووسیا به‌ره‌و ده‌ریای سپی
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له هێزی ده‌ریاوانی ڕووسیا به”ڕۆیته‌رز”ی گوتووه: ” پێنج كه‌شتی چه‌كداری ڕووسی، به‌ره‌و ده‌ریای سپی به‌ڕێكه‌وتن. ئه‌ركی ئه‌و كه‌شتییانه‌ش به‌شداری كردنه له مانۆڕێكدا له‌نزیكی ڕۆخه‌كانی سوریادا، به‌مه‌به‌ستی مه‌شق كردن له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێرشی ئاسمانی و به‌رگری لهڕۆخهكان. ئه‌وه‌ش یانی موشه‌ك ته‌قاندن و، به‌كارهێنان و تاقی كردنه‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی كورت هاوێژ”.
ئه‌م مانۆڕه له‌كاتێكدا دێت كه ڕاپۆرته ئیسرائیلی و ڕۆژئاواییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سوریا تادێ هه‌بوونی خۆی له سوریادا به‌هێزترده‌كات، سه‌رباز و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی زیاتر ده‌نێرێت. ته‌نانه‌ت فڕۆكه‌ی “مێك31” و “سۆخۆی30” ناردۆته سوریا. جگه‌له‌وه‌ش سیسته‌مێكی به‌رگری ئاسمانی پێشكه‌وتووی به‌ناوی “ئێس.ئای.22″ له‌سوریادا جێگیركردووه كهلهڕووسیا پێی ده‌گوترێت”بانتسیر-ئێس 1”.
سه‌رچاوه ڕۆژئاواییه‌كان دووپاتی ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه سیسته‌مه‌كه له‌لایه‌ن پسپۆڕان وشاره‌زایان ڕووسه‌وه به‌كارده‌هێنرێت، نه‌ك له‌لایه‌ن سورییه‌كانه‌وه. به‌شێك له سیسته‌مه‌كه له‌فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی لازیقییهدا دانراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌مۆسكۆ، ئه‌وه یه‌كه‌مجار نیه كه ڕووسیا ئه‌و جۆره موشه‌كه”ئێس.ئای.22″ بۆسوریا بنێرێت، به‌ڵكو له 2013شدا هه‌مان كاری كردووه. له‌ئیستاشدا سه‌رقاڵی ناردنی بڕێكی تر له‌و چه‌كه‌یه”.
به‌ڕای زۆرێك له‌چاودێرانیش، ئه‌م پشتیوانییه ڕاسته‌وخۆیه‌ی ڕووسیا له “به‌شار ئه‌سه‌د” نیشانه‌یه‌كی ڕوونه له‌سه‌ر هاتنه پێشه‌وه‌ی قۆناغێكی نوێ له‌قه‌یرانی سوریا، كه تیایدا كێشه‌ی سوریا له‌كۆنترۆڵی هێزه هه‌رێمایه‌تییه‌كان ده‌رده‌چێت و، زلهێزه‌كان ڕاسته‌وخۆ تیایدا ده‌جوڵێن. هه‌ربۆیه وه‌ك له‌ئاماری ڕاگه‌یه‌نراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا ئاشكرا كرا كراوه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌و قۆناغه تازه‌یه‌دا، نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن هاووڵاتی تری سوری ئاواره ببن.
له‌ئێستادا ڕووسیا پێداگری له‌وه ده‌كات كه ئه‌و چه‌كانه‌ی بۆ سوریایان ده‌نێرێت به‌شێكن له بۆنده‌كانی پێشووتر.مه‌به‌ست لێیان بۆ به‌هێزكردنی ڕژێمی سوریایه له‌به‌رانبه‌ر داعشدا. پسپۆڕانی سه‌ربازی ڕووسیاش چه‌ندین ساڵه بۆ مه‌شق پێكردنی سوپای سوریا له‌و وڵاته‌دان.
له‌لایه‌كی تره‌وه، سه‌رچاوه هه‌واڵده‌رییه‌كان باس له‌نیشتنه‌وه‌ی دوو فڕۆكه‌ی بارهه‌ڵگری ڕووسی ده‌كه‌ن كه‌ئه‌مڕۆ له‌دیمه‌شق نیشتنه‌وه‌و، كۆمه‌كیان بۆ سوریا برد. عێراقیش له‌زاری”موه‌فه‌ق ڕوبه‌یعی”یه‌وه ڕیگه‌دان به تێپه‌ڕینی فڕۆكه‌كانی ڕووسیای به‌ئاسمانی خۆیدا ڕاگه‌یاند.
له‌به‌رانبه‌ر هه‌موو ئه‌م پێشهاتانه‌دا، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئیئتیلافی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، به‌فه‌رمی هه‌بوونی سه‌ربازی ڕووسیای له‌خاكی سوریادا به‌داگیركاری ناساند. به‌و پێیه سوپای ڕووسیا له‌سوریادا هێزێكی داگیركه‌ره، لانی كه‌م به‌لای ئۆپۆزسیۆنی سوریاوه.
13/9/2015
نوێنەری مافی مرۆفی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سووریا باسی لەوە کردووە، ئەگەر پشێوی و نائارامییەکانی سووریا بەردەوام بن، ئەوا هەتا وەرزی زستان یەک ملیۆن ئاوارەی دیکە بە ئاوارەکانی ئەو وڵاتەوە زیاد دەبن و ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ دەهێڵن.
یەعقووب ئەلحەلوو ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە سەرەتای ساڵی 2015وە نزیک بە یەک ملیۆن سووری ئاوارە بوون و ئەو رێژەیە هەتا کۆتایی وەرزی زستان دووقات دەبێتەوە.
بەپێی دوایین ئامارەکان لە دەسپێکی شەڕ و نائارامییەکانی لە سووریا لە ساڵی 2011وە، زیاتر لە 250 هەزار هاووڵاتی کوژراون و 7 ملیۆن کەسیش ئاوارە بوون کە لە کۆی ئەو رێژەیە چوار ملیۆنیان لە دەرەوەی سووریا لە ئاوارەیی دان.
نزیک بە نیوەی ئەو پەنابەرانە منداڵانی تەمەن ژێر 11 ساڵ پێکی دێنن و لە ماوەی شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی 4 ساڵی رابردوودا لانیکەم کەسێکی نزیکی خۆیان لەدەست داوە.
زۆرترین رێژەی ئاوارەکانی سووریا روویان لە وڵاتانی تورکیا، عێراق، لوبنان، هەرێمی کوردستان و ئۆردۆن کردووە.
13/9/2015
له‌دوای ئه‌وه‌ی ڕووسیا ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه‌چه‌ندین سه‌رباز وپسپۆڕی سه‌ربازی ناردووه‌ته سوریاوه، گوایه هاوكاری ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا، مانگه ده‌ستكرده‌كانی ئه‌مریكاش چه‌ند دیمه‌نێكیان تۆماركرد‌و، به‌رپرسانی ئه‌مریكاش به‌توندی هۆشداری ده‌ده‌ن.
وه‌ك له‌وێنه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كانی ئه‌مریكادا ده‌ركه‌وتووه، دوو كه‌شتی ” وشكاویی” ڕووسیا لهڕۆخهكانی سوریادا له‌نگه‌رده‌گرن، نزیكه‌ی 100 سه‌ربازی پیاده‌ی ده‌ریایی ڕووسیا داده‌به‌زێنن. له‌گه‌ڵ ده‌یان زرێپۆشی سه‌ربازیدا.
له‌وباره‌یه‌وه كۆلۆنێڵی خانه‌نشینكراو” سیدریك لیتۆن” به‌رپرسی پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگری ئاسمانی ئه‌مریكا، ڕایگه‌یاند: ” ئه‌گه‌ر ڕووسیا ده‌ست بكاته كرده‌وه‌ی سه‌ربازی له‌سوریادا، ئه‌وا هه‌موو حسابهكان به‌شێوه‌یه‌كی ڕیشه‌یی ده‌گۆڕێن، ڕه‌نگه جه‌نگ له‌نێوان هێزه ڕووسییه‌كان وهێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیدا دروست ببێت”.
13/9/2015
نوێنەری فراكسیۆنی “یەكێتیی لیبراڵ و دیموكراتەكان بۆ ئەورووپا” لە پەرلەمانی ئەورووپا لێپرسراوانی ئێرانی بەوە تۆمەتبار كردووە كە پاڵپشتی لە جینایەتەكانی حكوومەتی بەشار ئەسەد و حیزبوڵڵا لەدژی خەڵكی سووریا دەكات.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی “تەقاتوع” “ماریچە ئەسخاكە” لە كۆبوونەوەیەكدا لە پەرلەمانی ئەورووپا كە بۆ پرسی ناوكیی ئێران تەرخان كرابوو، سەرەڕای هێنانە بەرباسی رەوشی خراپی مافی مرۆڤ لە ئێران، داوای لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە كردووە كۆتایی بە پشتیوانی لە جینایەتەكانی حكوومەتی سووریا و حیزبولڵای ئەو وڵات لەدژی خەڵكی سووریا بێنن.
ئەو ئەندامە باڵایەی یەكێتیی ئەورووپا هاوكات داوای لە پەرلەمانی یەكێتیی ئەورووپا كردووە كە دەبێ پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران لە ئەولەویەتی بەرنامە و كارەكانی بۆ پەیوەندی لەگەڵ ئێران‌دا دابنێت.
لە درێژەی لێدوانەكەیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو: “بۆ ماوەیەكی زۆر پرسی دانوستان و رێككەوتنی ناوكیی ئێران هەموو پرسەكانی دیكە و بەتایبەت مەسەلەی مافی مرۆڤی لە ئێران خستە ژێر كاریگەریی خۆیەوە و ئێران توانی پرسەكانی “لەسێدارەدان، ئەشكەنجەی سیستماتیك، سانسۆری راگەیەنەكان و ئەنتەرنێت، زانكۆكان و هونەر و مۆسیقا و لە گشت گرنگتر سەركوتی كەمینە نەتەوەیی و ئایینییەكان پەرە پێبدات.”
باسی لەوەش كردووە: “ئێرانییەكان شایستەی زۆر شتن، بەڵام ئەو مەترسیەش لە گۆڕێ دایە كە لابردنی گەمارۆكان لەسەر ئێران ببێتە هۆی بەهێزتر بوونی سوپای پاسداران و بەشێك لە لایەنگرانی دەسەڵاتی ئێران، بۆیە پێم وایە ئێران لەباری ئابوورییەوە پێویتسی بە كەرتی تایبەت هەیە و كۆمپانیا ئەورووپییەكان لەباری ئابوورییەوە دەبێ كوێركوێرانە و لەخۆڕا كەڵك لە پرسی بەرژەوەندیی ئابووری وەرنەگرن، بەڵكوو لەبارەی ئەو مەترسییانەی كە لەبەردەم دان وریاتر بن.”
لە كۆتاییدا جەختیشی لەوە كردووەتەوە: “دەبێ یەكێتیی ئەورووپا بە هەموو هێزی خۆیەوە پێش بە دەستێوەردانەكانی ئێران لە وڵاتانی ناوچە و بەتایبەت سووریا بگرێت و رێگە لە پاڵپشتسی ئێران لە حكوومەتی بەشار ئەسەد و حیزبوڵڵای لوبنان و سووریا بگرێت.”
13/9/2015
سەرۆكی شوورای باڵای ناوەندی زانستیی قۆم و شیعەكانی ئێران رایگەیاندووە كە ئەو ناوەندە بە شێوەی نهێنی هۆشدارییان بە سەركۆمار و وەزیری رۆشنبیریی ئێران داوە.
ئاخوند “مورتەزا موقتەدایی” لە لێدوانێكدا بە ماڵپەڕی “خەبەرئانلایەن”ی گوتووە:”لەبارەی هەندێ پرسی ناوخۆی وڵاتەوە بە نهێنی هەندێ هۆشداری و ئاگاداركردنەوەمان بە حەسەن رۆحانی و عەلی جەنەتی وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی داوە و تەنانەت چەند مەرجەعێكی شیعەش بە نووسراوە ئەو هۆشداریانەیان دووپات كردووەتەوە.”
هەرچەند سەرۆكی شورای باڵای ناوەندی ئاینیی قوم باسی وردەكاریی ئەو هۆشدارانەی نەكردووە، بەڵام چەند رۆژ بەرلە ئێستە یەكێك لە “محەمەدعەلی عەلەوی گورگانی” یەكێك لە مەرجەعەكانی شیعە لەم بارەوە گوتبووی كە “دەبێ وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشاجی ئیسلامیی ئێران بگوازرێتەوە بۆ قوم و لەژێر چاودێری مەلاكانی قوم‌دا بەڕێوە بچێت.”
بە بەردەوامی مەلاكانی ئێران و بەتایبەت مەرجەعەكانی شیعە لەبارەی فیلم سینەماییەكان، شانۆ، كۆنسێرت و گۆرانی و مۆسیقا و بارودۆخی حیجابی ژنان هۆشداری دەدەن و داوا لە هێزە ئەمنییەكان و بەسیج و سوپای پاسداران دەكەن كە لەم بارەوە توندواۆڵتر بن و بەرەنگاری خەڵك ببنەوە.
ئەو بەرپرس و مەرجەعە شیعەیەی ئێران راشیگەیاندووە “ئەگەر بێت و حەسەن رۆحانی و وەزیرەكانی گوێ بەم هۆشدارییانە نەدەن و درێژە بەو جۆرە سیاسەتانە بدەن، ئێمە هەڵوێستی توندمان دەبێت، چونكە كارەكان پێچەوانەی حكوومەتی ئیسلامی و كۆماری ئیسلامیی ئێرانن.”
ئەوەشی ئاشكرا كردووە لەبەرئەوەی ناوەرۆكی هۆشدارەمان نەبنە هۆی لاوازیی حكوومەتی حەسەن رۆحانی لە راگەیەنەكان بڵاو ناكرێنەوە.
12/9/2015
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی میدیاكانی ئێران، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌عێراق به‌توندی له‌دژی بڕیارێكی عه‌بادی وه‌ستاوه‌ته‌وه كه‌له چوارچێوه‌ی چاكسازییه‌كانیدا ده‌ری كردبوو.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا كه گه‌وره‌ترین باڵیۆزخانه‌ی بیانییه له‌ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاستدا، ئه‌وبڕیاره‌ی عه‌بادی ڕه‌ت كرده‌وه كه بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا به‌ڕووی هاووڵاتییاندا ده‌ری كردبوو.
ئاژانسی هه‌واڵی”فارس‌نیوز” له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری عێراقییه‌وه ده‌نوسێت: ” باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا به‌نوسراوێكی فه‌رمی و توند، عه‌بادی ئاگاداركردۆته‌وه له‌وه‌ی كه‌ده‌بێت ئه‌و بڕیاره هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه كه بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ده‌ری كردووه.عه‌بادیش ناچاربووه له‌ماوه‌ی كه‌متر له 12 كاتژمێردا ملكه‌چی فه‌رمانه‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا ببێت.به‌وپێیه‌ش ئه‌و بڕیاره ڕاوه‌ستاوه‌و، بووه‌ته به‌شێك له‌مێژوو”.
شیاوی باسه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا گه‌وره‌ترین باڵیۆزخانه‌یه له‌مێژوودا، له‌ڕووی ڕووبه‌ر و ده‌سته‌ڵاته‌كانی و كارمه‌نده‌كانییه‌وه. له‌ناو هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی عێراقدا لقی هه‌یه، كهلهبودجهی عێراقه‌وه خه‌رجییان بۆ دابین ده‌كرێت.
12/9/2015
“موه‌فه‌ق ڕوبه‌یعی” په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه عێراق ڕێگه ئه‌دات فڕۆكه‌كانی ڕووسیا بهئاسمانیدا تێبپه‌ڕن و كۆمه‌ك بگه‌یه‌ننه سوریا.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ” عێراق ناچێته ژێر كاریگه‌ری هیچ هه‌ڵوێستێكی ئه‌مریكاوه، سه‌باره‌ت به‌و پرسه”.
له‌بڵاوكراوه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌گه‌ریدا كه‌ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاوی كرده‌وه، ڕوبه‌یعی ده‌ڵێت: ” له‌ڕووی پڕنسیپهوه عێراق هیچ لارییه‌كی نیه له‌وه‌ی ڕووسیا ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌كارهێنێت بۆ هاوكاری كردنی گه‌لی سوریا له‌شه‌ڕی دژبه تیرۆردا. ئه‌وه‌ش واده‌كات عێراق ببێته خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی به‌هێز له‌ناوچه‌كه‌دا. به‌جۆرێك ده‌توانێت له‌ڕێی قورساییهكهیهوه فشار بخاته سه‌ر حكوومه‌تی سوریا بۆ ئه‌وه‌ی چاكسازی دیموكراسی بكات”.
ڕوونیشی ده‌كاته‌وه كه عێراق و ئه‌مریكا له‌ڕێی ڕێككه‌وتنێكی ستراتیژییه‌وه پێكه‌وه په‌یوه‌ستن.كه‌به‌شێكی تایبه‌ته به قه‌ڵاچۆكردنی تیرۆر. به‌ڕه‌چاوكردنی ته‌واوی سه‌روه‌ری عێراق. بۆیه هاوكاری كردنی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ر وڵاتێكدا بۆ قه‌ڵاچۆكردنی تیرۆر، مه‌سه‌له‌یه‌كه په‌یوه‌ندی به‌عێراقه‌وه هه‌یه”.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی هاوپه‌یمانی شیعه، ده‌شڵێت: ” عێراق له‌سیاسه‌تی هه‌رێمایه‌تی خۆیدا، له‌دژی تیرۆر ده‌وه‌ستێت. هه‌روه‌ها له‌دژی ئه‌وانه‌ش كه هاوكاری تیرۆر ده‌كه‌ن. ڕووسیاش یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه له‌دژی تیرۆر ده‌جه‌نگێت. ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌و، له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه هاوكاری سوریا ده‌كات”.
12/9/2015
پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، کە پرۆسەی رزگارکردنەوەی موسڵ کەمتر لە دوو مانگی دیکە دەستپێدەکات و یەکەم هەنگاویش ئاشکرادەکات.
شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە پەرلەمانی عێراق بە باسنیوزی راگەیاند، کە فەرماندەی پرۆسەی رزگارکردنەوەی موسڵ لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان بڕیاریان داوە، کە یەکەم هەنگاوی ئازادکردنەوەی موسـل، کۆکردنەوەی ئەو پۆلیسی ناو شار، پۆلیسی سنوور و ئەو ئەندامانەی هێزە ئەمنییەکانە، کە ئێستا لە سنووری پارێزگای ئەنبارن.
شاخەوان عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوەشکرد، کە لیژنەکەیان بانگهێشتی فەرماندەی پرۆسەی ئازادکردنەوەی موسڵیان کردووە، کە بارەگاکەی لە شاری هەولێرە و پرسیاریان لە بارەی پرۆسەکەوە لێکردووە.
بەپێی گوتەکانی ئەو پەرلەمانتارە، سەرکەوتنی هێزەکانی عێراق لە ئازادکردنەوەی موسڵ، بەندە بە سەرکەوتنی سوپای عێراقی لە رزگارکردنەوەی ئەنبار و پرۆسەکە لە ماوەی مانگێک تاوەکو دوو مانگی دیکە دەستپێدەکات.
شاخەوان عەبدوڵڵا لەبارەی بەشداریی پێشمەرگە لە شەڕی رزگارکردنەوەی موسڵ، رایگەیاند، کە ”بێگومان“ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بەشداریی دەکات.
ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، کە لە ئەگەری رزگارنەکردنەوەی ئەو شارە لەلایەن هێزەکانی عێراقییەوە، ئەوا شارۆچکەی حەمدانییە و ناوچە مەسیحینشینەکان رزگاردەکرێنەوە، چونکە هێزەکانی هاوپەیمانان جەخت لە رزگارکردنەوەی ئەو ناوچانە دەکەنەوە، بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەکانی داعش لە هێزەکانی پێشمەرگە.
رۆژی 10ـی حوزەیرانی 2014، رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، هێرشی کردە سەر شاری موسڵ و بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی پارێزگای نەینەوا و پارێزگا سوننەنشینەکانی عێراقی کۆنترۆڵی کرد.
12/9/2015
شاندێکی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و لەسەر چەند پرسێکی هاوبەش و ئەوروپی، راوێژ بە بارزانی دەکات.
ئەمڕۆ شەممە 12ـی ئەیلول، شاندێکی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا بە سەرۆکایەتیی چارڵز تەنۆک، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارێزگاران و ریفۆرمخوازانی فراکسیۆنە گەورەکانی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا، سەردانی کوردستانیان کرد و لە دیدارێکدا لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پشتگیریی تەواوی خۆیان بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕیوە.
شاندەکەی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا، داوای لە مەسعود بارزانی کردووە، راوبۆچوونی خۆی لەبارەی کێشەی پەنابەران، شەڕی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) و قەیرانەکانی عێراق، بۆ شاندەکە و پەرلەمانی ئەوروپا بخاتەڕوو.
دەقی راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
ڕۆژی شەممە ١٢ـی ٩ـی ٢٠١٥ لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی ئەوروپا بە سەرۆکایەتی چارڵز تەنۆک ئەندام پارلەمانی فراکسیۆنی پارێزگاران و ڕیفۆرمخۆازان کرد کە لە نوێنەرانی فڕاکسیۆنە گەورەکانی نێو پەرلەمانی ئەوروپا پێکھاتبوو.
لە دیدارەکەدا شاندی میوان پشتگیریی تەواوی خۆیان بۆ ھەرێمی کوردستان و پڕۆسەی سیاسی و بووژانەوە و ئەو کرانەوە و پێشڤەچوونە نیشان دا کە لە ھەرێمی کوردستان لە ئارا دایە. ھەروەھا پیرۆزبایی سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە و ستاییشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی و گیانفیدایی و قارەمانێتیی ھێزی پێشمەرگەی کوردستانیان کرد لە شەڕی دژی تیرۆریستان و سەرەخۆشییان لە سەرۆک بارزانی و کەسوکاری ئەو پێشمەرگانە کرد کە لەشەڕی تیرۆردا گیانی خۆیان فیدا کردووە و شەھید بوونە. ھەروەھا وێڕای ئاماژەدان بە ھاتنی لێشاوی پەنابەران بەرەو ئەوروپا سوپاسی خەڵک و حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیان کرد کە سەدانھەزار ئاوارەیان حەواندووەتەوە و بوونەتە پەناگەی خەڵکی لێقەوماو و پەنابەر. شاندی میوان پشتیوانی خۆیان بۆ پێشکەشکردنی ھاوکاریی سەربازی و مرۆیی بۆ ھەرێمی کوردستان دووپات کردەوە لەشەڕی دژی تیرۆریستان.
ھەر لەم دیدارەدا شاندی پارلەمانی ئەوروپا داوایان لە سەرۆک بارزانی کرد کە ڕێنوێنی و بۆچوونی خۆی لەبارەی چارەکردنی کێشەی پەنابەران و شەڕی تیرۆریستان و چارەسەری گرفت و قەیرانە قووڵەکانی عێراق و ناوچەکە بخاتەڕوو.
لەبەرانبەردا سەرۆک بارزانی سوپاسی ھەڵوێستی شاندی میوان و دۆستان و ھاوپەیمانانی گەلی کوردستان کرد و لە گوتەیەکدا باسی لە ھەڕەشەی تیرۆریستان بۆسەر ئاساییشی ناوچەکە و جیھان کرد و باسی لە قارەمانێتی پێشمەرگە کرد لە شکاندنی ئەفسانەی داعش و پاراستنی پێکھاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی عێراق لە دەستی تیرۆریستان و ئەوەی دووپات کردەوە کە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر پێویستی بە ھەوڵی عەمەلی و جددی ھەموو لایەکە و بە پێویستیشی زانی کە نابێ تەنا مامەڵە لەگەڵ دەرئەنجامەکانی ئەم قەیرانە قووڵانە بکرێت کە بەرۆکی ناوچەکە و جیھانی گرتووەتەوە بەڵکو پێویستە ھۆکارەکانی ئەو قەیرانانە بنبڕ بکرێن. جەختیشی لەوە کردەوە کە شەڕی تیرۆریستان تەنیا نابێ لایەنی سەربازی بگرێتەوە بەڵکو دەبێ لەڕووی فکری و ئابووری و کۆمەڵایەتیش شەڕی تیرۆر و توندڕۆیی بکرێت. سەبارەت بە ھاتنی لێشاوی پەنابەران بەرەو ئەوروپا سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە چارەسەر نەکردنی کێشەکان و بارودۆخی سەختی ژیان و ھەڕەشە بەردەوامەکان ھانی خەڵکی ئاوارەی داوە ڕوو لە ئەوروپا بکەن. بە باشیشی زانی کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی یارمەتیی ئەو ئاوارانە بدات کە لە وڵاتانی لوبنان و ئۆردۆن و تورکیا و کوردستان لە نێو کەمپەکاندا دەژیین و لەھەمانکاتیشدا شەڕی تیرۆر و قەیرانی سووریا بە خێرایی یەکلایی ببێتەوە بۆ ئەوەی ئومێد بۆ خەڵک بگەڕێتەوە و ڕێگەی کۆچ نەگرنە بەر. ئەوەیشی خستەڕوو کە ھەرێمی کوردستان دەرگەی بۆ ئاوارە و لێقەوماوان کراوەیە بەڵام ژمارەی ئاوارەکان ئەوەندە زۆرە کە لە توانای کوردستان چووەتە دەر.
لەبارەی ھەڵگیرسانەوەی شەڕی نێوان سوپای تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە پێشتر ھەنگاوی باش بۆ پڕۆسەی ئاشتی نرابوو و جێگەی داخە شەڕ دەستی پێکردووە کە زیان لە پڕۆسەکە دەدات و ھەرێمی کوردستانیش بەردەوام دەبێت لە ھەوڵەکانی بۆ ڕاوەستانی شەڕ و گەڕانەوەی لایەنەکان بۆ مێزی گفتوگۆ.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە دیدارێکی لەگەڵ کۆنسووڵی نوێی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان بارودۆخی هەرێمی کوردستان و پەیوەندیی نێوان هەردوو لایەنیان تاوتوێ کورد.
ئەمڕۆ شەممە 12 – 9 – 2015 لە سەڵاحەدین مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە “مارک ئایشهۆڕن” كۆنسووڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا لە شاری هەولێر كرد.
لە دیدارەكەدا كۆنسوڵی نوێی ئەڵمانیا خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی و زۆر سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی دیدارەکە و بە شانازییەکی گەورەی وەسف کرد.
هەروەها خۆشحاڵیی خۆی بۆ وەرگرتنی ئەرکی نوێی وەک کونسووڵی گشتیی ئەڵمانیا لە کوردستان ڕاگەیاند و ئامادەیی خۆی و وڵاتەکەیشی پێشان دا کە لە هەموو بوارەکاندا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەرە پێبدەن.
کونسووڵی نوێی ئەڵمانیا ڕایگەیاند کە ئەوان دەخوازن نەک هەر لە بواری هاوکاریی سەربازی، بەڵکوو لە هەموو بوارەکانی دیکەدا و بەتایبەتییش پەرەپێدانی ئابووری، هاوکاریی هەرێمی کوردستان بکەن. ئەوەیشی ڕاگەیاند کە ئەڵمانیا دەزانێت کە باری هەرە قورسی شەڕی داعش لەسەر شانی پێشمەرگەیە، بۆیە زۆر مەبەستیانە زیاتر هاوکاریی پێشمەرگە بکەن.
پیرۆزباییشی لە سەرۆک بارزانی و پێشمەرگەی کوردستان کرد بۆ ئەو سەرکەوتنەی ڕۆژی هەینی ڕابردوو لە میحوەری باشووری کەرکووک وەدەستیان هێناوە.
کونسووڵی ئەڵمانیا ڕاشیگەیاند کە سوپاسی پێشمەرگەی کوردستان دەکەین کە توانیویانە مەترسیی داعش کەم بکەنەوە و بیوەستێنن، لەمەودواش لەگەڵ دۆستانی دیکەمان لە ئەورووپا ئەرکێکی دیکەمان دەبێت کە هەوڵەکانمان یەک بخەین و هاوکار بین بۆ گەشەی ئابووری لە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان، کە لەم ناوچەیەدا نموونەیەکی گەشی سەقامگیرییە، هەروا سەقامگیر بێت و ئاسۆیەکی ڕوون و گەش لە پێشکەوتن و سەقامگیریی زیاتری ئابوورییش بەخۆیەوە ببینێت.
جەختیشی کردەوە کە گەل و حکوومەتی ئەڵمانیا ئێستە و داهاتووش هەر پشتیوانی گەلی کوردستان دەبن و هیوای داهاتوویەکی گەش بۆ کوردستان دەخوازن.
لە بەرانبەردا سەرۆك بارزانی وێڕای بەخێرهێنانی کونسووڵی نوێی ئەڵمانیا، پیرۆزبایی وەرگرتنی ئەو ئەرکە نوێیەی لە مارک ئایشهۆڕن کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
سەرۆک بارزانی پەیوەندییەكانی نێوان گەلی كوردستان و گەلی ئەڵمانیای بە دۆستانە و نموونەیی وەسف كرد و ئامادەیی هەرێمی کوردستانیشی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەڵمانیا پێشان دا.
هەروەها سوپاسی گەل و حكوومەتی ئەڵمانیاشی كرد كە لە شەڕی دژی تیرۆریستان‌دا هاوكاریی كاریگەریان پێشكەشی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كردووە. داوایشی كرد پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا فراوانتر بكرێت و دەستخۆشیی لەو هەوڵانە کرد کە بەمەبەستی پەرەپێدانی ئابووریی خستوویانەتە بەرنامەی کاری خۆیان.
12/9/2015
جێگری ئەمیری قەتەر، پەیامێک بۆ کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریایباکوور دەنێرێت و تێیدا پیرۆزبایی لێدەکات.
شێخ عەبدوڵڵا بن حەمەد ئال سانی، جێگری تەمیم بن حەمەد ئال سانی، ئەمیری قەتەر، پیرۆزبایی رۆژی سەربەخۆیی کۆریای باکوور لە کیم جۆنگ ئون دەکات.
کۆریای باکوور بە سەرۆکایەتیی کیم ئیل سونگ، باپیرەی سەرۆکی ئێستا، لە بەرواری 9ـی ئەیلولی 1948، سەربەخۆیی خۆی لە داگیرکاریی ژاپۆن وەرگرت و ئەو رۆژە کرایە رۆژی نیشتیمانیی ئەو وڵاتە.
11/9/2015
سەرچاوەیەک تایبەت ئاماژە بەوە دەکات: داعش بەشێک لە هێزەکەی کشاندوەتەوە بۆ سوریا و لە سنووری پێشمەگەش پاشەکشەی کردووە.
سەرچاوەیەک تایبەت بە (باس‌نیوز)ی راگەیاند: داعش زیاد لە 50 ئۆتۆمبێلی جۆری “موهافی” لەموسڵەوە کشاندوەتەوە بۆ سوریا و تەواوی چەکدارە عەرەبییەکانی وڵاتانی عەرەبی لەشارەکەوە هێناوەتە دەرەوە و هیچ زانیاریەکیش لەسەر هۆکاری کشانەوەیان نییە.
هاوکات ترسێکی زۆر لەناو داعش دروست بووە، بەتایبەتی دوای شکستیان لە باشووری کەرکووک و شکستیان لەهێرشکردنە سەر شنگال و شکانیان لە بێجی.
ئەو سەرچاوە ئەوەشی خستەروو: زیاد لە ٥٠ پارچە چەکی قورسی داعش بەتایبەتی ئۆتۆمبیلی درع لە موسڵەوە براون بۆ ڕەقە.
12/9/2015