برێت مەکگۆرک ، جێگری نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی داعش لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر رایگەیاند کە:" ئەو ئێستا لە هەرێمی کوردستانە تا هانی سەرکردە کوردەکان بدات بۆ ئەوەی یەکگرتوو بن".
مەکگۆرک نووسیویەتی :"ئێستا لە هەرێمی کوردستانم تا هانی یەکگرتوویی بدەم دژ بە شەڕی داعش و وەک وەفایەک بۆ خوێنی 1200 شەهیدی پێشمەرگە. تیرۆریستان سوود لە دووبەرەکی دەبینن".
ئەم پەیامەی مەکگۆرک، یەکەم پەیامی لەوشێوەیە لە بەرپرسانی باڵای ئەمریکاوە دەربارەی قەیرانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان.
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 16-ی ئاب، برێت مەکگۆرک ، کە جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکایە بۆ عێڕاق و ئێران و ، جێگری نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکایە بۆ شەڕی داعش، لە تورکیاوە گەیشتە هەولێر و یەکەم دیداریشی لەگەڵ دکتۆر بەرهەم ساڵح، جێگری دووەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سازدا.
ئەمە دووەم سەردانی مەکگۆرکە بۆ باشووری کوردستان لە ماوەی یەک هەفتەدا و چاوەڕواندەکرێت لەگەڵ سەرکردەی باڵای لایەنەکاندا کۆبێتەوە.
لە باشووری کوردستان پرسی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ناکۆکی زەقی لە نێو لایەنە سیاسییەکان دروستکردووە، لەكاتێكدا تەنیا 3 رۆژ ماوەی یاسایی سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی ماوە وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەڵام لایەنەکان تاوەکو ئێستا نەگەیشتوون بە چارەسەرێک کە هەموو لایەک پێی رازیبن، لەو بەینەشدا چەندین شاندی وڵاتان هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و لایەنەکانیان بینیوە، لەوانە ئێران و تورکیا و ئەمریکا.
17/8/2015
وەزیری راگەیاندنی بەحرەین کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە هەوڵدان بۆ تێکدانی سەقامگیری وڵاتانی کەنداو تۆمەتبارکرد، ئاماژەی بەوەشدا كە گرووپە تووندئاژۆکانی بەحرەین پەیوەندییان بە سوپای پاسەوانانی شۆرشی ئیسلامیی ئێرانەوە هەیە.
رۆژی یەکشەممە 16 ی ئابی 2015، عیسا بن عەبدولرەحمان ئەلحەمادی، وەزیری راگەیاندنی بەحرەین لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کەناڵی سکای نیوزی عەرەبی، کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە هەوڵدان بۆ تێکدانی سەقامگیری وڵاتانی کەنداوی عەرەبی تۆمەتبارکرد، راشیگەیاند" حکومەتی ئێران هەوڵدەدات لەڕێگەی ئاینەوە دەستلەکاروباری نێوخۆیی وڵاتان وەربدات".
ئەو بەرپرسەی بەحرەین باسی لەوەش کرد، بەحرەین وەکو وڵاتێکی موسڵمان هەمیشە داوای لە ئێران کردووە، پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەحرەین پەیوەندییەکی چاک و بەپێی عورفی نێودەوڵەتی بێت.
ئەلحەمادی جەختیشیکردەوە، بەحرەین نایەوێت بچێتە نێو بازنەیەک کە ململانێی تائیفی تێدابی و ئەو ململانێیەش لەسەر بنەمای هەندێک ئایدۆلۆژی دروستکرابێت. ئاماژەی بەوەشدا، پەیوەندی لە نێوان رێکخراوە تووندئاژۆکانی بەحرەین و پاسەوانانی شۆرشی ئیسلامیی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنانی هەیە.
پێشووتریش چەندینجار دەسەڵاتدارانی بەحرەین هۆشداریان داوەتە کۆماری ئیسلامیی ئێران، کە دەست لە کاروباری نێوخۆی بەحرەین وەرنەدات، لەبەرامبەریشدا، دەسەڵاتدارانی ئێران بەحرەین بە چەوساندنەوەی شیعە مەزهەبەکان تۆمەتباردەکات.
17/8/2015
هەندێک لە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێن:" پێویستە دەقی رێککەوتنەکەی نێوان ئێران و گرووپی وڵاتانی5+1، سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی بچێتە پەرلەمانی ئەو وڵاتە و پەسەند بکرێت".
هەندێکیش دەڵێن:" پێویست بەو کارە ناکات" و بەوەش ناکۆکی و مشت‌ومڕ لەنێوان دوو رەوتی بناژوخواز و چاکسازخواز دروستبووە، لەدووایین کاردانەوەشدا سەرۆکی ئەنجوومەنی پاراستنی دەستووری ئەو وڵاتە داوایکردووە" دەقی رێککەوتنەکە بچێتە پەرلەمان و دەنگی لەسەر بدرێ".
گەڵاڵەی رێککەوتنەکەی نێوان ئێران و گرووپی وڵاتانی 5+1، مقۆمقۆی خستوەتە نێوان دەسەڵاتدارانی ئێران و بە دوو تێڕوانینی سەرەکیی نێوان میانەڕەوان و بناژۆخوازان، واتە دەبێ و نابێ دابەشبووە.
هەندێک لە کاربەدەستانی حکومەتی ئەو وڵاتە دەڵێن" دەبێت گەڵاڵەی رێککەوتنەکە بچێتە پەرلەمان و پەسەند بکرێت و هەندێکی دیکەش دەڵێن پێویست بەو کارە ناکات".
ئەحمەد جەننەتی سەرۆکی ئەنجوومەنی پاراستنی دەستووری ئێران واتە( شورای نگهبان قانون اساسی) ئیران رایگەیاند، کە" گەڵاڵەی رێککەوتنەکە دەبێت لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە پەسەند و واژۆ بکرێت".
جەننەتی دەشڵێت" تێڕوانینی دیکە هەیە ئەویش ئەوەیە کە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران دەتوانێت بڕیار لەسەر ئەو گەڵاڵەیە بدات و یەکلایی بکاتەوە".
عەلی لاریجانی، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت" ئەو رێککەوتنە دەبێت لە باری یاساییەوە لە پەرلەمانی ئێران‌دا هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت، چونکە بەرپرسیاریەتی گەڵاڵەی ئەو رێککەوتنە لە گەڵ وڵاتانی رۆژئاوایی، دەکەوێتە ئەستۆی دەوڵەتی ئێران".
لاریجانی دەشڵێت" ناوەڕۆکی ئەو رێککەوتنە کە ئێران و وڵاتانی 5+1 لەسەری رێککەوتوون، دەبێت لە پەرلەمان تاوتوێ بکرێت و پەرلەمانیش دەبێت بزانێت بە چ شێوەیەک مامەڵە لە گەڵ ئەو رێککەوتنە بکات".
بە پێی مادەی 125ی یاسای بنەڕەتی ئێران، سەرجەم ئەو پەیماننامە و رێککەوتنانەی کە ئێران لەگەڵ وڵاتانی جیهانی و یەکێتییە نێودەوڵەتیەکان دەیبەستێت، دەبێ لە لایەن پەرلەمانی ئێرانەوە پەسەند بکرێت.
لە لایەکی دیکەوە بناژۆخوازانی ناڕازی بەو رێککەوتنە دەڵێن" دانوستاندەکان لە ژێر چاودێری ئەنجوومەنی ئاسایشی نێشتمانی و رێبەری ئێرانەوە کراوە و بە پێ مادەی 176ی یاسای بنەڕەتی ئەو وڵاتە، ئەگەر گەڵاڵەی رێککەوتنەکە لە لایەن ئەو ئەنجوومەنە و عەلی خامنەییەوە پەسەند بکرێت، پێویستیی بە پەسەندی دەزگایەکی دیکە ناکات و دەکرێت بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە".
پێشتر عەباس عێراقچی یەکێک لە ئەندامانی گرووپی دانوستاندنکاری ئێران گوتبووی" گەڵاڵەی رێککەوتنی نێوان وڵاتانی رۆژئاوایی و ئێران لە لایەن پەرلەمانی ئەو وڵاتەوە تاوتوێ دەکرێت"، بەڵام دواتر لە قسەی خۆی پاشگەز بوەوە و گوتی " گەڵاڵەی رێککەوتنەکە پێویستی بە پەسەندی پەرلەمان نابێت".
ئەگەرچی عەلی خامنەیی وەک کەسی یەکەم ئێران بە راشکاوی بڕیاری خۆی لەسەر ئەو پرسە رانەگەیاندووە، بەڵام پێشتر گوتبووی گەڵاڵەی رێککەوتنەکە دەبێت قۆناخی یاسایی خۆی تێبەپەڕێنێت.
ئەو لێدوانەی عەلی خامنەیی دیار نەبوو کە مەبەستی لە بڕینی قۆناخی یاسایی گەڵاڵەکە، ئایا پەسەندی پەرلەمانە، یان پەسەندی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەو وڵاتەیە.
رۆژی سێشەممە 14-7-2015 ئێران و وڵاتانی 5+1 لەدوای ماوەیەکی زۆر لە دانوستاندن لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران رێککەوتن.
16/8/2015
کەریم سنجاری، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە(تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند:" قسەکانی بەشێک لە پەرلەمانتارانی کوردستان لەبارەی رێگەگرتنیان لەبازگەی دێگەڵە جگە لەتۆمەت هیچی دیکەنییە و پەرلەمانتاران کێشەکەیان لەقەبارەی خۆی گەورەتر کردووەتەوە ، چونکە جگە لە پشکنینێکی ئاسایی هیچی دیکە نەبووە".
وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان هەروەها گوتیشی " دوای ئەوەی لەگەڵ مستەفای سەید قادر وەزیری پێشمەرگە و بریکاری وەزارەتی ناوخۆ پەیوەندیمکردووە لەبارەی رێگری لە پەرلەمانتارانەوە ، بۆمان دەرکەووت بابەتەکە تۆمەتێکی گەورەیە دراوەتە پاڵ هێزەکانی ئاسایش".
کەریم سنجاری ئاماژەی بەوەشکرد:" دوای ئەوەی پەرلەمانتاران پەیوەندییان پێوەکردم، چەندینجار پەیوەندیم پێوەکردوون بەڵام ئەوان وەڵامی پەیوەندییەکەی منیان نەداوەتەوە".
ئێوارەی رۆژی شەممە 15ی ئابی 2015 لە كاتی گەڕانەوەیان بۆ هەولێر لە بازگەی دێگەڵە رێگری لە پەرلەمانتارانی بزووتنەوەی گۆڕان دەكرێت و پەرلەمانتارێكی گۆڕان دەڵێ:" لە بازگەی دێگەڵە سووكایەتیمان پێكراو رێگای چوونە نێو هەولێریان پێ نەدواین".
ئاسایشی هەولێر لە روونکردنەوەکەیدا رایگەیاندووە:" کاژێر20:15 خولەکی ئەم ئێوارەیە(15-8-2015)، دە ئۆتۆمبێل کە گشتیان چەکداری تێدا بووە هاتوونەتە بازگەی ئاسایشی دێگەڵە، کارمەندانی ئاسایشیش وەک ئەرکێکی ئاسایی خۆیان ئۆتۆمبێلەکانیان بۆ پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەکانیان راگرتووە، چونکە پێشتر هیچ ئاگادارکردنەوەیەک نەبووە کە ئەم ژمارە ئۆتۆمبێلانە بە چەکدارەوە بەرەو ئەم بازگەیە دێن".
ئاسایشی هەولێر هەروەها رایدەگەیێنێ:" دوای راگرتنی ئۆتۆمبێلەکان تەنیا یەکەم ئۆتۆمبێل ناسنامەکانیان پشتڕاستکراوە و پرسیاریان لێ کراوە کە ئایا هەموو ئۆتۆمبێلەکان پەرلەمانتارن، کەچی بەداخەوە لە بەرامبەردا چەند کەسێکیان بە هەڵچوون و بێرێزییەوە مامەڵەیان لەگەل کارمەندانی بازگەکە کردووە و دواتریش گوایە وەک کاردانەوەیەک گەڕاونەتەوە".
١٦/٨/٢٠١٥
بۆ یەکەمجار کۆمپانیایەک لە باشووری کوردستان خەڵاتی باشترین هاوبەشی کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی وەرگرت لە سەر ئاستی عێراق.
پێش مانگێک لە 16 تەمموز کۆنفرانسی ساڵانەی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بەڕێوەچوو، گرووپی ئاڤێستاش لە باشووری کوردستان وەک هاوبەشێک بەشداربوون و خەڵاتی نێودەوڵەتی مایکرۆسۆفتیان پێبەخشرا .
بەپێی سیستەمی کارکردنی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ساڵانە لە هەزاران هاوبەش تەنیا48 یان خەڵات وەردەگرن، ئەمساڵیش یەک لەو هاوبەشانە کۆمپانیایەکی کوردی بوو.
15-7-2015 رۆژێكی مێژوویی بوو بۆ كۆمپانیایەكی تەكنەلۆژیای كورد، چونكە ئەوان توانیان ببنە یەكەمین كۆمپانیای كورد كە بتوانێت بە سەركەوتنەكانی خەڵاتی كۆمپانیایەكی جیهانی بەدەست بێنێت ، رەنگە ئەم سەركەوتنە باشترین گۆڕان لە تەكنەلۆژیای باشووری كوردستان بكات.
ئامانج ئەبوبەكر بەڕێوەبەری بازرگانی كۆمپانیاكە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند:" دەتوانم بڵێم لە کوردستان و عێراقیشدا تاکە کۆمپانیایە کە بووەتە خاوەنی خەڵاتێکی لەو شێوەیە ، دوای ئەوەی ئێمە خەڵاتەکەمان وەرگرت زیاتر متمانەمان پەیداکرد لەلایەن مایکرۆسۆفتەوە بۆ ئەوەی بە راستەوخۆ پەیوەندیمان پێوە بکەن".
مایكرۆسۆفت لە كۆنفرانسی ساڵانەی خۆی خەڵات دەبەخشێت بە باشترین هاوبەشەكانی بۆ هەر وڵاتێك, لە كۆی هەزاران هاوبەش تەنیا 48یان خەڵات كران بۆ ساڵی 2015 ، ئەوانەی كە توانیان بە باشترین شێوە بەرهەمەكانی مایكرۆسۆفت بەكاربهێنن و داهێنان بكەن لە پەرەپێدان و بڵاو كردنەوەی بەرهەمەكان.
یاد کەمال رەشید بەڕێوەبەری جێبەجێكار لە كۆمپانیای تەكنەلۆژیا بە(تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند:" توانیمان بە ماوەی کەمتر لە شەش مانگ ئەم تەکنەلۆژیا بڵاوبکەینەوەو بۆ زیاتر لە 200 شوێنی جیاواز، ئەوە وایکرد کە مایکرۆسۆفت سەرسام بێ بەوەی کە ئێمە لە وڵاتێکی وادا توانیومانە ئەو تەکنۆلۆژیا نوێیە بە زووترین کات کاری لەسەر بکەین و بڵاوی بکەینەوە لەکاتێکدا بە قسەی خۆیان تاوەکو ئێستا ئەم کارە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لەلایەن هیچ کۆمپانیاییەکەوە نەکراوە".
كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ساڵانە كۆنفرانسی خۆی لەگەڵ هاوبەشەكانی دەبەستێت لە هەموو جیهان ، جیاواز لە ساڵانی رابردوو بۆ یەكەمجار كۆمپانیایەك لە باشووری كوردستان و عێراق بەشداریی كۆنفرانسەكەی كرد و خەڵاتی باشترین هاوبەشی وەرگرت لەسەر ئاستی عێراق بۆ ساڵی 2015 .
١٦/٨/٢٠١٥
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران و بۆ كاروباری وڵاتانی عەرەبی و ئەفریقا رایگەیاندووە كە قۆناغی یەكەمی گفتۆگۆكانی نێوان ئێران و شەش وڵاتی ئەندامی شوورای هاوكاریی كەنداو هەتا كۆتایی هاوینی ئەمساڵ بەڕێوە دەچێت.
“ئەمیر حوسێن عەبدوڵڵاهیان” لە دیدارێك لەگەڵ هەواڵدەریی “ئیسنا” رایگەیاندووە كە ئەم گفتوگۆیانە بە دەستپێشخەریی حەسەن رۆحانی سەركۆماری ئێران و ئەمیری قەتەر بەڕێوە دەچن.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لەم بارەوە گوتی: “لەم قۆناغەدا لەسەر بنەمای هەوڵەكانی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر و “بن عەلەوی” وەزیری دەرەوەی عمان لەم بارەی ئەم پرسەوە رێككەوتنێك كراوە و لە كاتی سەفەری “محەمەدجەواد زەریف” بۆ كوێت و قەتەر باس لە بەڕێوەچوونی ئەو دانیشتنانە لە ئاستی وەزیرانی دەرەوە لە شوێنێك كە دەبێ لەسەری رێك بكەون، باس كراوە.”
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان جەختیشی كردووەتەوە، “مەبەست لە دەسپێكی ئەم گفتوگۆیانە، دەربازبوونە لە هەندێ گرفتی سەرەیتایی و گەیشتن بە رێكارێكی هاوبەش و بەرانبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەكانی ناوچە و سەقامیگریی ئاشتی و ئەمنیەتی هاوبەشە.”
هاوكات ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە حەسەن رۆحانی سەركۆماری ئێران خوازیاری گەڕانەوەی پەیوەندیی ئاسایی نێوان ئێران و عەرەبستانە و پەوەندییەكانی نێوان تاران و ریازی وەك زەروورەتێك وەسف كردووە.”
لە كاتی سەرهەڵدانی شەڕ و قەیرانی ناوخۆی سووریا، ئێران وەك یەكێك لە هاوپەیمانە سەرەكییەكانی حكوومەتی بەشار ئەسەد خۆی دەرخست و شان بە شانی سوپای سووریا لەدژی خەڵك و ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە شەڕی كرد و ئەمەش بووە هۆی كێشە و ململانێی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و قەیرانی ناوخۆیی یەمەن و پاڵپشتیی ئێران لە حوسییەكان و لێدوانە توندەكانی نێوان ئێران و عەرەبستان هێندەی دیكە پەیوەندیی نێوان ئێران و وڵاتانی عەرەبیی كەنداویان ئاڵۆزتر كرد.
15/8/2015
ڕادیۆی “ده‌نگی ئه‌مریكا” به‌شی فارسی، نهێنی بانگهێشتێكی ئێران ئاشكرا ده‌كات كه ئاراسته‌ی چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی ئیسرائیلی كردووه، بۆ سه‌ردانی كردنی تاران.
ڕاپۆرته‌كه ده‌ڵێت: ” له‌چوارچێوه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی پسپۆڕی زانستی و ئه‌كادیمی له‌نێوان زانكۆكان و ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌دا، ئه‌و بانگهێشته ئاراسته‌ی كه‌سایه‌تییه ئیسرائیلییه‌كان كراوه”.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه”ڕیناتا ڕایسفێڵد” كه خانمه پسپۆڕێكی ئیسرائیلی و مامۆستای كیمیایه له زانكۆی عیبری، ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر ئه‌و بانگهێشته‌ی پێی گه‌یشتووه. زانكۆی تاران داوای له‌و ژنه پسپۆڕه ئیسرائیلییه كردووه، تاكو ببێت ه ده‌سته‌ی نوسه‌رانی گۆڤاری “ژینگه” كه گه‌وره‌ترین زانكۆكانی ئێران ده‌ری ده‌كات.
ئه‌م به‌ره‌وپێشه‌وه چوونانه له‌دوای ئه‌وه‌دێن كه وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و فه‌رهه‌نگی ئێران، بڕیاری دا ڕێگه بدات به‌وه‌ی میدیا جیهانییه‌كان بچنه ناو ئێرانه‌وه، له‌وانه‌ش ڕۆژنامه‌ی” جوییش ده‌یلی فۆروارد”.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه، ئه‌گه‌رچی ڕۆژنامه‌ی جوله‌كه‌كانه، به‌ڵام هه‌ڵوێستی له‌گه‌ڵ ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌دا بووه، پێی وایه ئه‌و ڕێككه‌وتنه له‌خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئیسرائیلدایه. هاوكات “عه‌لی یونسی” ڕاوێژكاری سه‌رۆككۆماری ئێران، به‌م دواییانه مۆنۆمێنتیكی تایبه‌تی كرده‌وه بۆ به‌رز ڕاگرتنی یاده‌وه‌ری ئه‌و جوله‌كه ئێرانیانه‌ی كهلهشهڕی عێراق –ئێران‌دا كوژراون.
15/8/2015
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لەناو ئیستەنبوڵ سێ ئەندامی سەر بە داعشیان دەستگیرکرد و دەستیان بەسەر چەند پارچە چەکێکدا گرت.
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنی ئەندام و لایەنگرانی داعش، رۆژی هەینی 14-ی ئاب لەشاری ئیستەنبوڵ هەڵیانکوتایە سەر پێنج شوێن و لەو هەڵمەتەشیاندا سێ ئەندامی داعشیان دەستگیرکرد.
بەگوێرەی راگەیاندنەکانی تورکیا، لەو هەڵمەتەدا هێزەکانی دژە تیرۆری تورکیا، هەڵیان کوتاوەتە سەر 5 شوێنی گومان‌لێکراو و پشکنیوویانە و دەستیان بەسەر: کلاشینکۆفێک، دەمەنچەیەک و ژمارەیەکی زۆری فیشەکدا گرتووە، جگە لەدۆزینەوەی چەندین بەڵگەنامە، کە سەلماندوویانە ئەو ئەندامانەی داعش بەشداری شەڕەکانی عێراق و سووریایان کردووە.
15/8/2015
سیستانی پشتیوانی لە پرۆژەی چاکسازییەکەی عەبادی کرد و داواشی لە پەرلەمان و سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد، لە دەستەڵاتی دادوەرییەوە دەست بکەن بە پرۆژەی چاکسازی و روبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە عێراق.
ئایەتوڵا عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی شیعە لە عێراقدا، لە یەکەم سەرنجی لەبارەی پرۆژەی ریفۆرمەکەی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ چاکسازی و ریفۆرم، پشتیوانی خۆی لە پرۆژەکە دەربڕی و بەلایەوە گرینگ بوو لە دەستەڵاتی دادوەرییەوە یەکەمین هەنگاوی پرۆژەکە دەستی پێبکرێت.
مەهدی کەربەلایی، گوتەبێژی سیستانی لە گوتاری هەینیدا، داوای لە پەرلەمان و عەبادی کرد لە دەستەڵاتی دادوەرییەوە دەست بە پرۆژەی چاکسازی بکەن، چونکە " دادوەریی یەکێکە لە بنچینە هەرە گرینگەکانی ریفۆرم و بەبێ چاکسازیش لە دەستەڵاتی دادوەری ناتواندرێت چاکسازی راستەقیینە ئەنجامبدرێت".
هاوکات کەربەلایی داوای ریفۆرمی دەزگا ئەمنییەکانی کرد بۆ رێگری کردن لە کردەوە توندوتیژییەکان، چونکە لەم دوایانەدا چەندین تەقینەوە لە شار و شارۆچەکەنی عێراق رویانداوە و بەم هۆیەشەوە سەدان کەس بوونەتە قوربانی.
هەروەها گوتەبێژەکەی سیستانی رەخنەی لە جیاوازی موچەی فەرمانبەرانی ئاسایی و پلە باڵاکانی عێراق گرت و گوتی "هیچ گونجاو نییە دەیان بەرپرس لە مانگێکدا بە ملیۆنان دینار وەردەگرن وەک مووچە، لە کاتێکدا چەندین فەرمانبەری ئاسایی موچەکانیان نزیکەی 300 هەزار دینارە".
دوای رۆژێک لە خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایی خەڵکی عێراق بۆ بنەبڕكردنی گەندەڵی، هەفتەی رابردوو عەبادی، پڕۆژەیەکی چاکسازی راگەیاند و هەریەکە لە پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقیش پرۆژەکەیان پەسند کرد.
15/8/2015
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، رۆژی هەینی 14ی ئابی 2015، راگەیێندراوێكی سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه و تێيدا داوا لە لایەنەكان دەكات بەمەبەستی گەیشتن بە چارەسەرێكی گشتگیر، سوود لە پڕۆژە پێشنیازكراوەكەی بەرهەم ساڵح وەربگرن .
لە راگەیێندراوەكەدا كۆسرەت رەسوڵ جەختدەكاتەوە كە یەكێتی هه‌رگیز خۆی له پاشكۆی هیچ هێز و لایه‌نێكی ناوخۆ و ده‌ره‌كیدا نه‌بینیوه‌ته‌وه و خۆی خاوه‌نی بڕیاری سیاسی خۆی بووه، هەروەها كوێخایه‌تی كه‌سیشی قبوڵ نه‌بووه. هۆشداریش دەدات لەوەی كە ئێستا بارودۆخی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه بەهۆی شەڕی داعش و قەیرانی دارایی به ئاقارێكی ناهه‌موار و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دا تێده‌په‌ڕێت، بۆیە " ئەگەر ژیرانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كرێت و پرۆسه‌ی سازانی نیشتمانی خێراتر و به‌گوڕتر نه‌كرێت، ئه‌وا زۆر ئه‌سته‌مه له‌ژێر ئه‌و باره‌گرانه‌دا، خەڵك پشتی بۆ راستبكرێته‌وه".
سەبارەت بە پرسی سەرۆكایەتی و قەیرانەكان كە ماوەی یاسایی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كەمتر لە هەفتەیەكی ماوە و تاوەكو ئێستاش لایەنەكان نەگەیشتوونەتە رێككەوتن، جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتی دەڵێت " هه‌موان په‌رۆشی چاره‌سه‌رێكی گونجاو و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ین، به‌ڵام دیاره هه‌ر لایه‌نه‌و له روانگه و دنیابینی تایبه‌تی خۆیه‌وه ده‌ڕوانێته كێشه‌كان، به‌ڵام له راستیدا بۆ گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ر جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆمان نییه ئه‌گه‌ر هه‌مووان پێوه‌ره نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان بكه‌ینه نه‌خشه‌ڕێگا بۆ چاره‌سه‌ر".
كۆسرەت رەسوڵ كە هاوكات جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستانیشە، لە راگەیێندراوەكەدا بۆچوونی تایبەتی خۆی نووسیوە " به‌بڕوای من به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ری گونجاو و گشتگیر، دەكرێت هه‌مووان سوودی زۆرباش له پڕۆژه پێشنیازكراوه‌كه‌ی برای به‌ڕێزم كاك د.به‌رهه‌م وه‌ربگرین". بەرهەم ئەحمەد ساڵح، جێگری دووەمی سكرتێری گشتیی یەكێتی، پڕۆژەیەكی بە ناونیشانی " بەرەو چارەسەرێكی نیشتمانی بۆ قەیرانی حوكمڕانی كوردستان"پێشكەشكردووە، لە كۆبوونەوەی رۆژی سێشەممە 11-8- 2015 ی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كە لە شاری كەركووك ئەنجامدرا، ئەو پرۆژەیەی بە دەستكارییەوە پەسەندكرا.
بە پەسندكردنی پڕۆژەكەی بەرهەم ساڵح لەلایەن مەكتەبی سیاسی حیزبەكەی، ئەو پڕۆژەیە بووە پڕۆژەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەڵام فراكسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی كوردستان و ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی پڕۆژەكەیان رەتكردەوە و پشتگیری‌یان لەو پڕۆژەیاسایە كرد كە پێشكەشی پەرلەمانیان كردووە.
بزووتنەوەی گۆڕان پڕۆژەكەی بەرهەم ساڵحی رەتكردەوە و بە پڕۆژەیەكی شەخی دانا، بەڵام پارتی دیموكراتی كوردستان پڕۆژەكەی بۆ گفتوگۆ پەسندكرد. بەپێی پڕۆژەكە بۆ دوو ساڵی داهاتوو مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و حكومەتیش وەكو قۆناخی ئینتیقالی دەمێننەوە و لەو ماوەیەدا سازان دەكرێت لەسەر گۆڕینی سیستەمی حوكمڕانی و رێكخستنەوەی دەسەڵاتەكان لە هەرێمی كوردستاندا.
بۆ ئەو مەبەستەش پڕۆژەکە 6 خاڵی پێشنیازكردووە كە یەكێكیان بریتییە لە پێكهێنانی ئەنجوومەنێكی حوكمڕانی بۆ بڕیاردان لەسەر پرسە چارەنووسسازەكان. هەر لەو پرۆژەیە جێگری دووەمی سكرتێری گشتی یەكێتی داوادەكات هەریەكە لە وەزیرانی پێشمەرگە و ناوخۆ دەسەڵاتی تەواویان بدرێتێ بۆئەوەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان لە هەرێمی كوردستان یەكبخەن.
دەقی بەیاننامەكە:
جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌ف و خۆراگری خه‌ڵكی كوردستان..
كه‌س وكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان ..
حزب و لایه‌نه سیاسیه تێكۆشه‌ره‌كان.
سڵاوێكی گه‌رمی خه‌بات و تێكۆشانتان لێبێت .
لای هه‌مووان ئاشكرایه كه ئێستا بارودۆخی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه به‌ئاقارێكی ناهه‌موارو یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دا تێده‌په‌ڕێت، سه‌رباری ئه‌وه‌ی شه‌ڕی نه‌گریسی تاریك په‌رسته‌كانی داعش باڵی ره‌شی به‌سه‌ر وڵاتماندا كێشاوه و رۆڵه جوامێره‌كانی ئێوه به‌درێژایی زیاتر له‌هه‌زار كیلۆمه‌تر رۆژانه له‌سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگرییه‌وه بۆ پاراستنی خاكی پیرۆزی كوردستان خوێنیان له‌به‌ر ده‌چۆڕێت .
سه‌رباری ئه‌وه‌ش كه‌ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆمان له‌هه‌ل و مه‌رجێكی ئێجگار ناله‌باردایه به‌هۆی دواكه‌وتنی موچه‌و نه‌بونی خزمه‌تگوزارییه‌كان و راوه‌ستانی زۆربه‌ی پڕۆژه‌كان، بێكاری و بێ بازاڕیش كاریگه‌ری زۆر خراپی له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی رۆژانه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی جێهێشتووه كه‌دیاره ئه‌وه‌ش هه‌موان به‌سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه لێی به‌رپرسیارین به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌مان كه به‌شدارین له‌سیستمی حكومڕانی وڵات‌دا هه‌ریه‌كه بهپشكی خۆی.
هه‌ر له‌م ساته‌وه‌خته‌دا هه‌رێمه‌كه‌مان توشی قه‌یرانێكی یاسایی و ئه‌زمونی حكومڕانی سه‌خت و گران بۆته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنیشی كاتی زۆرمان له‌به‌ر ده‌ست نیه، خۆ ئه‌گه‌ر بێت و ژیرانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كرێت و پڕۆسه‌ی سازانی نیشتمانی خێراتر‌و به‌گوڕتر نه‌كه‌ین و پێكه‌وه نه‌گه‌ینه ئه‌نجامێكی گونجاو و یه‌كلایی كه‌ره‌وه بۆ نێو ماڵی كوردی ئه‌وا زۆر ئه‌سته‌مه میلله‌ته‌كه‌مان ئه‌زمونه‌كه‌ی له‌ژێر ئه‌و باره‌گرانه‌دا پشتی بۆ راست بكرێته‌وه.
ره‌نگه زۆربه‌تان شاهیدی ئه‌وه‌م بۆ بده‌ن كه بهندهههموو ته‌مه‌نی لاوێتی و پاش ئه‌وه‌شم له شۆڕش و كوردایه‌تی و خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی له‌پێناوی میلله‌ته‌كه‌مدا سه‌رفكردووه و هه‌ر له‌و پێناوه‌شدا ئاماده‌م باقی ته‌مه‌نم به‌خت بكه‌م، هه‌ر بۆیه له هه‌موان زیاتر خۆم به‌په‌رۆشی ئاشتی و ئاشته‌وایی ناوماڵی كوردی ده‌بینم.
وه‌هه‌ر له‌رۆژگاری شه‌ڕی نه‌گریسی ناوخۆشدا زۆر جار لێره‌و له‌وێ ته‌نانه‌ت له‌ناو هاوڕێكانی خۆم له‌مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و سه‌رده‌مه گله‌ییی و گازنده‌ی زۆرمان روبه‌ڕوبۆته‌وه له‌ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی كه ئێمه له‌هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری كه ئه‌وكات ببووه شه‌ڕگه‌یه‌كی گه‌رمی شه‌ڕی ناوخۆ به‌شداریمان نه‌بووه‌و ده‌وری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌مان تێدا نه‌بینیوه، خۆ ئه‌گه‌ر كاره‌ساتی 31ی ئاب نه‌بوایه كه هه‌موو وه‌زعه‌كه‌ی له‌بناغه‌وه هه‌ڵته‌كاند ئه‌وا هیچ دور نه‌بوو به‌هه‌ڵوێستی ئاشتیانه‌ی خۆمان چاره‌سه‌ری گشت گرفته‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نی به‌رامبه‌ر بكه‌ین و كۆتایی به‌شه‌ڕی ناوخۆ بهێنین.
ههربۆیهههوڵی زۆروبه‌رده‌وامم له‌پێناوی ئه‌وه‌یه كه‌به‌هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری هه‌مووان پێكه‌وه‌مان كاروانی خه‌باتی گه‌له‌كه‌م بگه‌یه‌نینه كه‌ناری ئارام كه‌خۆی له‌كوردستانێكی ئازاد و سه‌ربه‌خۆدا ببینێته‌وه .
ئاشكراشه كه (ی.ن.ك) هه‌میشه و له‌قۆناغه جیاجیاكانی خه‌باتی شار‌و شاخدا له‌كاته هه‌ستیاره‌كاندا خاوه‌نی پڕۆژه و به‌رنامه‌ی سه‌ربه‌خۆ و تایبه‌تی چاره‌سه‌ر ئامێزی خۆی بووه و هه‌میشه له‌و بواره‌دا پێشه‌نگ بووه و كۆكه‌ره‌وه‌ی گشت دید و بۆچونه جیاوازه‌كان بووه و هه‌رگیز خۆی له پاشكۆی هیچ هێز و لایه‌نێكی ناوخۆ و ده‌ره‌كیدا نه‌بینیوه‌ته‌وه و خۆی خاوه‌نی بڕیاری سیاسی خۆی بووه كوێخایه‌تی كه‌سیشی قبول نه‌بووه .
له‌وه‌ش بێگومانم كه هه‌موان په‌رۆشی چاره‌سه‌رێكی گونجاو و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ین، به‌ڵام دیاره هه‌ر لایه‌نه‌و له ڕوانگه و دنیابینی تایبه‌تی خۆیه‌وه ده‌ڕوانێته كێشه‌كان، به‌ڵام له راستیدا بۆ گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ر جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆمان نیه ئه‌گه‌ر هه‌موان پێوه‌ره نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان بكه‌ینه نه‌خشه رێگا بۆ چاره‌سه‌ر .
به‌بڕوای من كه ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ری گونجاو و گشتگیر هه‌مووان سودی زۆر باش له پڕۆژه پێشنیار كراوه‌كه‌ی برای به‌ڕێزم كاك د.به‌رهه‌م وه‌ربگرین كه له‌كۆبونه‌وه‌ی رۆژی 11/8/2015 ی مه‌كته‌ب سیاسی (ی.ن.ك) پاش دیراسه‌كردنی به زۆرینه‌ی ره‌های هه‌ڤاڵان په‌سه‌ندمان كرد.
جه‌ماوه‌ری خۆراگر و كه‌س وكاری شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كان
پێشمه‌رگه دلێرو گیان له‌سه‌ر ده‌سته‌كان
حزب و لایه‌نه سیاسیه تێكۆشه‌ره‌كان
من لێره‌وه جارێكی تر داوا له‌سه‌ر جه‌م حزب و لایه‌نه سیاسییه كاراكانی گۆره‌پانی سیاسی كوردستان ده‌كه‌م كه چیتر كات به‌فیڕۆ نه‌ده‌ین و ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ی ماوه خۆمان له‌ده‌وری مێزی گفتوگۆ ببینینه‌وه له‌پێناوی گه‌یشتن به‌سازانێكی نیشتمانی كه چاره‌سه‌رێكی گشتگیر و بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كانمان بكات و خۆمان حه‌كیمی ده‌ردی خۆمان بین ده‌نا مێژوو ره‌حم به‌كه‌س ناكات، باههموشمان ئه‌و راستیه‌مان له‌یاد بێت كه‌سیاسه‌تی ئه‌مڕۆمان سبه‌ی ده‌بێته مێژوومان و ده‌چێته به‌ر ده‌ستی نه‌وه‌كانی داهاتومان .
هه‌ر لێره‌وه داوا له‌جه‌ماوه‌ری كوردستان و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانیش ده‌كه‌م كه هه‌موو پێكه‌وه وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی سه‌رشانمان گوشاری خۆتان بخه‌نه سه‌ر سه‌ركردایه‌تی حزبه سیاسییه‌كان تا هه‌رچی زوتره به‌ده‌م ئه‌م بانگه‌وازه‌وه بێن و هه‌موان به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه ناسكه‌دا بكه‌ین.
بژی كورد، بژی كوردستان
نه‌مری بۆ شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كان
براتان
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی
جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی ی.ن.ك
14ی ئاب/ 2015
هەریەک لە هەڵبژاردەکانی مەغریب و جەزائیر گەیشتنە یاریی کۆتایی پاڵەوانیەتی بالەی تازەپێگەیشتوانی وڵاتانی عەرەب، کە کوردێک بەرپرسی پاڵەوانیەتییەکەیە.
ماوەی دوو هەفتەیە وڵاتی مەغریب میوانداریی یارییەکانی ئەم کێبڕکێیە دەکات، کە یانزە وڵات پشکدارییان کردووە و ململانێیەکی بەهێز دەبیندرێت بەتایبەت یارییەکانی چوار گۆشەی زێڕین، کە پڕ بوون لە رکابەری، لە رووبەروبوونەوەی یەکەمدا کوڕانی مەغریب بە پشت بەستن بە هاندەرانیان توانیان بەئەنجامی سێ گێم بەرامبەر بە دوو گێم لە کوڕانی تونس ببەنەوە و بلیتی یاریی کۆتایی وەرگرن.
لە یارییەکی دیکەدا جەزائیرییەکان دوای بڕینی قەتەڕیەکان بەئەنجامی سێ گێم بەرامبەر بە گێمێک توانیان بلیتی یاریی کۆتایی وەرگرن، ئەوەی جێگای سەرنجە موئەیەد مەغدید جێگری سەرۆکی یەکێتی بالەی وڵاتانی عەرەب، کە کوردە و خەڵکی هەولێرە، بەرپرسی ئەم پاڵەوانیەتیەیە.
لە پەیوەندییەکی تایبەت بە رووداو، موئەیەد مەغدید گوتی : ئەمساڵ ئاستی تیپەکان زۆر بەرزە، چەندین یاریزانی نوێ لە وڵاتانی مەغریب و تونس و جەزائیر دەرکەوتن، هەروەها یەکێتی بالەی عەرەبی بڕیاری دا لە مانگی نۆڤێمبەری داهاتوودا لە شاری شەرم شێخی میسر کۆبوونەوە ئەنجام بدات بۆ ئەوەی کاتی پاڵەوانیەتییەکانی داهاتوو دیاریی بکرێت.
15/8/2015
رۆژی 13-8-2015 ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆک وەزیرانی تورکیا و سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان لەگەڵ کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە بۆ گەشتن بە ئەنجامێک لە سەر پرسی پێکهێنانی حکومەتی هاوپەیمانی.
بە پێی لێدوانەکانی هەردوو پارت، ئەو کۆبوونەوەیە کە کاژێر 2 ی دوای نیوەڕۆ سازدەکرێت، دواین کۆبوونەوە دەبێت و پرسەکە یەکلایی دەکرێتەوە. ئەگەر بڕیاری حکومەتێکی هاوپەیمانی لەو کۆبوونەوەیە دەرچێت، ئەوا بە زووترین کات کابینەی نوێی حکومەتی تورکیا پێک دەهێنرێت.
پێچەوانەکەشی دوو ئەگەر دەهێنێتە پێشەوە، ئەگەری هاوپەیمانی لەگەڵ پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیست یان هەڵبژاردنی پێشوەخت.
رۆژی 10-8-2015 داودئۆغڵو و کڵچدارئۆغڵو کۆبوونەوەیەکیان سازکرد، کە زیاتر لە 4 کاژێری خایاند. لێدوانە فەرمییەکانی دوای کۆبوونەوەکە هیچ سەرەداوێکیان نەدا بەدەستەوە سەبارەت بە ئەنجامی ئەو کۆبوونەوەیە، بەڵام ئەو زانیاریانەی دزەیان کردە دەرەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، کە ئەگەری هەیە AKP و CHP نزیک بن لە رێکەوتن، هەرچەندە جەماوەری هەردوو پارت لەگەڵ ئەوەدا نین، کە پارتەکانیان هاوپەیمانی پێکبهێنن.
13/8/2015
هەناردەکردنی نەوتی ئێران بەبڕیارێکی حکومەتی ئەمریکا تا کاتی جێبەجێبوونی تەواوی ریککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران و گرووپی پێنج کۆ یەک بە تەواوی ئازادکرا و تا یەک هەفتەی داهاتوو، هەناردەکردنی نەوتی ئێران 500 هەزار بەرمیل لە رۆژدا زیاد دەکات.
بڕیارنامەکەی حکومەتی ئەمریکا رێگە بە کڕیارانی نەوتی ئێران دەدات تا کاتی جێبەجێبوونی رێککەوتنە ئەتۆمییەکە، لە تاران نەوتی خاو بکڕن.
بەپێی بڕیارنامەکە، هەناردەکردنی نەوتی خاوی ئێران نزیکەی 5 مانگ زووتر لە هەڵوەشاندنەوەی تەواوی گەمارۆکان ئازاد کراوە.
بیژن زەنگەنە، وەزیری نەوتی ئێران هەفتە رابردوو رایگەیاندبوو، پاش لابردنی گەمارۆکان رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت رۆژانە دەگاتە 3 ملیۆن و 800 تا 900 هەزار بەرمیل نەوت و، ئەگەر نرخی نەوتیش دابەزێت، ئێران بەردەوام دەبێت لە هەناردەکردنی ئەو رێژەیە.
لای خۆیەوە بانکی جیهانی، لەدووایین راپۆڕتی خۆیدا، پێشبینی کردووە دوای لابردنی گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر ئێران، نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا 20% دابەزین بەخۆیەوە ببینێت.
هەروەها لە راپۆرتەکەی بانکی جیهانییدا پێشبینی کراوە کە نرخی گەشەی ئابووری ئێران لە ساڵی داهاتووی هەتاویدا 5% بێت.
لەو راپۆرتەدا کە رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە ( 10ی ئاب) لە واشنتن بڵاوبووەتەوە، بانکی جیهانی پێشبینی کردووە، کە کەمکردنەوە و لابردنی گەمارۆکانی وڵاتانی رۆژئاوایی لەسەر ئابووری ئێران، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی هەناردەی نەوتی ئێران و ئەوەش دەبێتە هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا، پێشبینیش دەکرێت هەر بەرمیلێک نەوت 10 دۆلار نرخی دابەزێت .
لەکاتێکدا کە پێش بینی دەکرێت نرخی گەشەی ئابووری ئێران لە ساڵی داهاتوودا 5% بێ ، ساڵی رابردوو ئەو رێژەیە تەنیا 3% بووە .
لە راپۆرتەکەی بانکی جیهانییدا هاتووە کە لە ساڵی داهاتوودا پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان ئێران و بەریتانیا، چین، هیندستان، تورکیا و سعودیا باشتر دەبن.
ئێستا ئێران رۆژانە نزیکەی دوو ملێون و 700 تا 750 هەزار بەرمیل نەوتی خاو بەرهەمدەهێنێت و پێشبینی دەکرێت بەجێبەجێبوونی بڕیارەکەی ئەمریکا و هەڵوشاندنەوەی 3 گەمارۆی سەرەکی پیشەسازی نەوتی ئێران لەوانەش: گواستنەوەی پارەی نەوەتی فرۆشراو، دابینکردنی کەشتی نەوتهەڵگر و بیمەکردنی کەشتییەکان، لە ماوەی 7 تا 10 رۆژی داهاتوو، بەرهەمهێنانی نەوت لە ئێران 500 هەزار بەرمیلی دیکە لە رۆژدا زیاد بکات.
13/8/2015
وەک ناڕەزایەتی دەربڕینێک بەرامبەر ئەو گرژییانەی لە هەندێك شوێنی باکووری کوردستان و تورکیا دروستبوون، دواهەمینیشیان سووتاندنی بارهەڵگرێکی ئێران لە تورکیا، تاران بڕیای داخستنی دەروازەیەکی سنووری بەڕووی تورکیا دەركرد.
داود كیشافارزیان، بەڕێوەبەری رێکخستنی گواستنەوەی زەمینی، بۆ میدیاکانی ئێران رایگەیاند "تاران بڕیاری داخستنی دەروازەی سنووری لەگەڵ تورکیا دەركرد، دوای ئەو هێرشە نوێیەی لە رۆژهەڵاتی وڵاتەکەدا دژ بە باهەڵگرێکی ئێرانی کراو ئاگری تێبەربوو".
كیشافارزیان دەڵێت "دوای ئەو هێرشە نوێیەی دوێنی شەو کرایە سەر بارهەڵگرێکی ئێرانی لە تورکیا، بڕیارماندا بە داخستنی دەروازەی سنووریی بازرگان لەگەڵ ئەو وڵاتە". كیشافارزیان دەشڵێت " خۆشبەختانە شوفێرەکە لەو رووداوەدا رزگاری بوو، بەڵام بارهەڵگرەکەی سووتا".
بەڕێوەبەری رێکخستنی گواستنەوەی زەمینی ئێران ئاماژە بەوە دەدات " دەروازەی سنووریی بازرگان بە ئاراستەی تورکیا بۆ ئێران کراوەدەبێت". كیشافارزیان ئاماژە بەوەش دەدات، کە ئەو "ناڕەزایی دەربڕینی ئێرانی لە دیدارێکدا بە باڵیۆزی تورکیا لە تاران گەیاندووە و دوای لێکردووە حکومەتی تورکیا گەرەنتی سەلامەتی شوفێرانی ئێرانی بکات، هەروەک چۆن ئێران لەبەرامبەر شوفێرە تورکەکان مامەڵەی کردووە".
پێشووتریش کاربەدەستانی باڵیۆزخانەی ئێران لە تورکیا و کونسوڵخانەی ئێران لە ئەرزڕۆم سەبارەت بە گەشتكردنی ئێرانییەکان بۆ ئەو وڵاتە هۆشدارییان دابوو. باڵیۆزی ئێران لە تورکیا خەڵکی ئێرانی سەبارەت بە پشێووی لە هەندێك ناوچەی تورکیا و سەردانیکردن بۆ ئەو وڵاتە ئاگادارکردبووەوە. ئەم بڕیارەی تاران بەهۆی ئەو گرژییانەی لە هەندێك شوێنی باکووری کوردستان و تورکیا روویاندا، دراوە.
13/8/2015
پۆنتا بالێنا کەرتێکی گەشتیاری سەرەکییە لە دوورگەی مایۆرکا و بەگوێرەی ئامارە گەشتیارییەکانی ئیسپانیا، ساڵانە یەک میلیۆن گەشتیاری بەریتانی سەردانی دەکەن، بەڵام بەهۆی هاتنی ژمارەیەکی زۆر لە گەنجی بەریتانیا و خواردنەوەی زۆری خواردنەوە کهولییەکان لەکاتی گەشتەکانیاندا کێشەی زۆر لەو ناوچەیە دروست دەبێت.
بەرپرسانی مایۆرکا هەوڵیان داوە کۆمەڵیک پێوەر و یاسای نوێ لەو ناوچەیە پەیڕەو بکەن بۆ ئەوەی چارەسەری ئەو کێشانە بکەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گەشتیارە گەنجە بەریتانییەکان پەیڕەوی ئەو پێوەرانە ناکەن و لەسەر شەقام و هەر شوێنێک بیانەوێت کهول دەخۆنەوە، هەندێکجار تاکو کاژێر ٨ی بەیانی لەسەر شەقامەکان دەخۆنەوە و چەندین جۆرە کێشە دروست دەکەن.
ئەوان هەندێک جار تەواو خۆیان رووتدەکەنەوە، یان بەهۆی سەرخۆشبوونیانەوە کێشە دروست دەکەن، جگە لە دەنگە دەنگ و هەڵای نێو شەقامەکان.
پۆلیسی مایۆرکا سزای ٤ هەزار و ٦٠٠ دۆلاری بۆ ئەو کەسانە داناوە کە بە تەواوی خۆیان رووتدەکەنەوە، بەڵام چارەسەری کێشەکەی نەکردووە، بۆیە داوای لە بەریتانیا کردووە پۆلیس بنێرێتە ئەو ناوچەیە.
ئیسپانیا تاکە وڵات نییە کە داوای کردبێت پۆلیسی بەریتانیا بێتە وڵاتەکەی و چاودێری گەشتیارییە بەریتانییەکان بکات، بەڵکو ئەڵمانیاش لە ساڵی ٢٠٠٦دا و کاتێک جامی جیهانی بۆ تۆپی پێ لەو وڵاتە ئەنجامدرا، هەمان ئەو داوایەی لە بەریتانیا کرد.
14/8/2015