بە دەستپێشخەری فاتێح بادپەروا و هاوکاریی کۆمەڵێک لە رێکخراوە مەدەنیەکانی ئەو شارە لە یەکێک لە ژوورەکانی سینەما کوردستانی شاری مەریوان، کافە کتێبێک دامەزراوە.
هاونیشتمانیانی ئەمشارە پێکهاتوو لە چین و توێژەکان بە تایبەت هۆگرانی کتێب لێرەدا لەگەڵ خواردنی کافەیەک، کتێب دەخوێننەوە.
کافە کتێبی سینەما کوردستان، ماوەی سێ مانگە دامەزراوە و بوەتە ناوەندێک بۆ نووسەران شاعیران و هونەرمەندان.
لە هەفتەدا شەوانی پێنج شەم چەندین چالاکی کەلتووری و ئەدەبی تێیدا بەڕێوە دەچێت. بە گوتەی بەڕێوەبەرانی ئەم کافە کتێبە، گەنجانی ئەمشارە پێشوازی گەرمیان لە هەنگاوی ئەوان کردووە.
ژووری تایبەت بە کافە کتێبی سینەما کوردستان، بە وێنەی شاعیران و نووسەران و بەرهەمی هۆنەرمەندان رازێندراوەتەوە و شەوانی پێنجشەممە دوو شاعیری کورد بەرهەمە شیعریەکانیان بۆ بەشداربوانی کۆڕەکە دەهۆننەوە.
یەکێ لە شاعیرانی لاوی مەریوانی پێیوایە دانیشتن و کۆڕی لەم چەشنە کاریگەری فرە رەهەندی لە سەر ئەقڵیەتی شارستانیی بۆ هاونیشتمانیانی شاری مەریوان دەبێت.
ئەگەرچی ژووری کۆبوونەوەی شاعیران، نووسەران و هۆگرانی زمان و ئەدەبی کوردی، بچووکترە لە ناوەڕۆکی بەرنامە و پرۆگرامەکانی ئەم کافە کتێبە، بەڵام دەرفەتێكی کەم وێنەیە بۆ تێگەییشتن لە زمان و بەرهەمی شاعیران و رەوتی شارستانیەت لە کەشی ژیانی هاونیشتمانیان لە شاری مەریواندا.
9/8/2015
سەرلەبەیانی رۆژی شەممە کاژێر12:20 خولەک بە کاتی باشووری کوردستان رەزا کەعبی، جێگری سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە بنکەی (بانەگەورە) کە کەوتووەتە نێوان گوندی زەڕگوێز و قەرەداخ لە پارێزگای سلێمانی لە هەوڵێکی کوشتن رزگاری بوو.
رەزا کەعبی، جێگری سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە( تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند:" لە لایەن پێشمەرگەیەکەوە بەناوی فەرید ئەحمەدی هەوڵی تیرۆرکردنم درا، بەڵام خۆشبەختانە هەوڵەکەی سەری نەگرت".
کەعبی گوتیشی: " فەرید دەمانچەیەکی دەرهێناو ویستی تەقەم لێبکات، بەڵام بە هۆی ئەوە لێی نیزیک بووم، دەستیم گرت لەو کاتەشدا3 فیشەک لە دەمانچەکە تەقین، بەڵام هیچکام لە فیشەکەکانم بەرنەکەوت و دوای پێکدادان و بەگژیەکداچوون، ئەحمەدی رایکردو بنکەی بانەگەورەی بەجێهێشت".
کەریم کەریمی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە بارەی ناسنامەی تۆمەتبارەکە بە(تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند:" فەرید ئەحمەدی پێشمەرگەیەکی 6 مانگە بووە و هیچ کام لە ئۆرگانەکانی کۆمەڵە ئەو دەمانچەیەیان پێ نەداوە".
کەریمی گوتیشی:" ئەو کەسە لە لایەن حکومەتی ئێرانەوە بە مەبەستی تێرۆرکردنی رەزا کەعبی نێردراوە، بەڵام لە ئەنجامی کارەکەی سەرکەوتوو نەبووە و رایکردووە،ئاسایشی حکومەتی هەرێمیشمان لەو رووداوە ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام تا ئێستا ئەو کەسە لە هیچ شوێنێک نەدۆزراوەتەوە".
9/8/2015
لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان جارێکی دیکە نەیتوانی واژۆ لەسەر راپۆرتەکەیان بکەن، کە لەسەر پرۆژە یاساکانی هەمواری یاسای سەرۆکایەتی ئامادەیان کردووە، چونکە ئەندامەکەی یەکگرتوی ئیسلامی لە لیژنەکە، رێگری کرد لە تەواوبوونی رێژەی یاسایی و واژۆی لەسەر راپۆرتەکە نەکرد، بە یەکێتی و گۆڕانی گوتووە، تا یەکشەمە دەرفەت دەدەینەوە بە لایەنە سیاسییەکان.
لە ٢٩ ی مانگی رابردووەوە کە لیژنەی یاسایی راپۆرتیان نوسیووە. یەکێتی و گۆڕان دەیانەوێ ریژەی یاسایی بۆ واژۆکردنی کۆبکەنەوە، تەنانەت سەرۆکی پەرلەمانیش چەند جارێک هەوڵی بۆ ئەوە داوە، بەڵام هەوڵەکانیان بێ سوود بووە، چونکە ئەندامەکەی یەکگرتوویان بۆ واژۆپێکردنی رازی نەکراوە، ئەندامێکی فراکسیۆنی گۆران لە لیژنەی یاسایی دەڵی، کە ئەگەر بەدەست ئەوان بوایە، یەک خولەکیش دوایان نەدەخست.
بەپێی زانیاریەکانی رووداو، پارتی لەلایەک و یەکێتی و گۆڕان لە لایەکی دیکەوە، بیر لەو دانیشتنە نائاساییە دەکەنەوە کە رەنگە بۆ هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێ، هەردوولا دەیانەوێ زۆرینەی پەرلەمان بە قازانجی خۆیان تەواوبکەن و هەوڵەکانیشیان لە ئێستاوە دەستی پێکردووە.
8/8/2015
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی مردنی مەلاعومەر و ناشتنی تەرمەکەی لە خاکی پاکستان، وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە، کە باس لە ناشتنی تەرمی نێوبراو لە خاکی پاکستان دەکەن.
کەناڵی جیۆی هەواڵی پاکستانی ، رۆژی هەینی 7 ی ئابی 2015 لە زاری خواجە ئاسف، وەزیری بەرگری پاکستان رایگەیاند" مەلا عومەر، رێبەری پێشووی بزووتنەوەی تاڵیبان نە لەخاکی پاکستان مردووە، نە تەرمەکەی لە خاکی پاکستانیش نێژراوە، کاتی مردنی مەلاعومەر تاوەکو ئێستاش جێگەی قسە لەسەرکردنە، هەروەها ئێمە نامانەوێت ببین بەبەشێک لەو لایەنە".
ئاسف گوتیشی" ئەو مڵملانێیەی نێوان دەسەڵاتدارانی تاڵیبان کێشەیەکی نێوخۆی ئەو بزووتنەوەیەو پەیوەندی بە پاکستانەوە نییە".
وەزیری بەرگری پاکستان جەختیشیکردەوە" پێشڤەچوونی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی ئەفغانستان و تاڵیبان، سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ حکومەتی پاکستان".
ئاسف، ئاماژەی بەوەشدا" پاکستان لە کۆششەکانی بۆ لێکنزیککردنەوەی تاڵیبان و حکومەتی ئەفغانستان بەردەوامدەبێت، چونکە پاکستان خوازیاری ئاشتییە لە ناوچەکەدا".
دوای راگەیاندنی مردنی مەلاعومەر، دەنگۆی ئەوە بڵاوبووە، کە نێوبراو لە پاکستان مردووە و تەرمەکەشی لە خاکی ئەو وڵاتە نێژراوە.
دوای دەستنیشانکردنی مەلا مەنسووریش وەکو رێبەری نوێی بزووتنەوەکە، ناکۆکییەکی گەورە لە نێوان باڵەکانی بزووتنەوەی تاڵیبان سەریهەڵداوە.
8/8/2015
سەرچاوەکان لە دەزگای هەواڵگری ئەمریکا(CIA) ئاشکرایان کرد، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران سەردانی رووسیای کردووە، لە کاتێکدا ناوی لە ناو لیستی ئەو کەسانە دایە کە مافی سەفەرکردن بۆ وڵاتانی دەرەوەیان نییە.
بە پێی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایش، فەرماندەکانی سوپای قودس مافی ئەوەیان نییە سەفەری نێودەوڵەتی بکەن، هەموو داراییەکانیشیان لە بانکە نێودەوڵەتییەکان سڕ دەکرێت.
بە گوێرەی کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی، قاسم سولەیمانی رۆژی 24ی تەمموز بە گەشتێکی 3 رۆژی گەیشتووەتە مۆسکۆ و لەوێ لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا و سێرگەی شویگۆ، وەزیری بەرگری ئەم وڵاتە کۆبووەتەوە.
گوتەبێژی کریملەن هەواڵی سەردانی سولەیمانی رەتکردەوە، بەڵام بەرپرسەکەی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا راستی و دروستی هەواڵەکە پشتڕاست دەکاتەوە، بەڵام ئاماژە بەوە دەدات دیار نییە لە کۆبوونەوەکاندا باسی چی کراوە.
سوپای قودس لقی چالاکییەکانی دەرەوەی سوپای پاسدارانی ئێرانە، ئەم سوپایە لە ساڵی 2007ەوە لە لایەن کۆشکی سپی خراوەتە ناو لیستی تیرۆر. یەکێتی ئەوروپا لە ساڵی 2011 هەمان هەڵوێستی وەرگرت.
وڵاتانی رۆژئاوا و ئیسرائیل سوپای قودس بە پشتگیری کردنی رێکخراوە توندڕەوە ئیسلامییەکانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تۆمەتبار دەکەن. بەرپرسانی کۆشکی سپی جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە، سەرەڕای رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی 14ی تەمموز لە نێوان ئێران و گرووپی وڵاتانی 5+1 سزاکانی سەر سوپای قودس و فەرماندەکانی ئەم سوپایە گۆڕانیان بەسەردا نەهاتووە.
8/8/2015
یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان، یەرەکە، باڵی رۆژهەڵاتی کوردستانی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK بە بڵاوکردنەوەی راگەیێندراوێک بەرپرسیارێتی هێرشەکانی شەوی رابردووی شاری مەریوانی گرتەئەستۆ.
بە پێی ئەو راگەیێندراوە، شەوی پێنجشەممە 6-8-2015 گەریلاکانی پژاک لە پاسگای بەردەڕەش، پاسگای سێڕای نێ و لەسەر جاددەی گاڕان لە ناوچەی کۆماسی، هێرشیانکردووەتە سەر هێزەکانی ئێران.
دەشڵێت لەو هێرشانەدا" زیاتر لە 20 ئەندامی سوپای پاسداران کوژراون و چەند کەسی دیکەش برینداربوونە و چەند ئۆتۆمبێلێکیش تێکشکێندراون".
یەرەکە پێشتر هۆشداری بە ئێران دابوو لەبارەی شکاندنی ئاگربەستی نێوانیان لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە و رایگەیاندبوو هێرشی هێزەکانی سوپای پاسداران بۆ سەر گەریلاکانیان بێ وەڵام ناهێڵیتەوە.
بەڵام بەرپرسانی حکومی ئەو هێرشانە بە مانۆڕی منداڵانە لەقەڵەم دەدەن و دەڵێن" تەنیا هێرشکراوەتە سەر پاسگای زرێبار".
جێگری سیاسی و ئەمنی پارێزگاری سنە دەڵێت" دژبەرانی شۆڕش کە مەبەستی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانن، ویستوویانە بەو کارە ناوچەکە نائارام بکەن، بەڵام هیچ دەستکەوتێکیان نەبووە و دوای هێرشەکە ناوچەکەیان جێهێشتووە. دەشڵێت:" تەنیا زیانێکی کەمی ماددی بە پاسگای زرێبار گەیشتووە".
هاوکات سەرچاوە نافەرمییەکان باس لەوە دەکەن لەو هێرشەدا زیاتر لە 10 کەس برینداربوونە کە چەند کەسیان مەدەنین.
چەند ماڵپەڕێکی نزیک لە دەزگا ئەمنییەکانی ئێرانیش رایانگەیاندووە" ئەو هێرشانە لەلایەن پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانەوە ئەنجامدراون"، بەڵام کۆمەڵەی شۆڕشگێر رەتیدەکاتەوە پێشمەرگەکانی ئەوان ئەو هێرشانەیان ئەنجامدابێ و دەشڵێت:" ناوهێنانی کۆمەڵە لە ماڵپەڕەکانی ئێراندا بە پیلان دژ بە حیزبەکەیان دەزانن".
8/8/2015
سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رایگەیاند، لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کەجەکە ئەوەی پێگوتراوە کە ئەگەر دیداری ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە ئەنجام نەدرێت، کەجەکە هیچ بڕیارێک نادات.
دەمیرتاش، کە بۆ ئەنجامدانی چەند دیدارێک لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکایە لەگەڵ زوبێر ئایدار، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە و رەمزی کارتاڵ هاوسەرۆکی کۆنگرا گەل کۆبوویەوە.
دوای کۆبوونەوەکە دەمیرتاش گوتی " کەجەکە داوا دەکات دیداری ئۆجەلان ئەنجامبدرێت و ئۆجەلان لەو گۆشەگیریە دەربهێنرێت کە ئێستا بەسەریدا سەپێندراوە و بەبێ ئەنجامدانی ئەوە ئەوان ناتوانن هیچ بڕیارێک بدەن".
دەمیرتاش گوتیشی، کە کەجەکە پێیان راگەیاندووە ئەوان پابەندن بە راگەیەندراوەکەی دۆلمەباخچە و تا ئێستاش شەڕیان دژی تورکیا دەستپێنەکردووە و ئەوەی دەیکەن تەنها وەڵامدانەوەی هێرشەکانی تورکیایە.
هەروەها بەرپرسانی کەجەکە بە دەمیرتاشیان گوتووە کە ئەوان ئاگربەستیان نەشكاندووە و تورکیا دەستپێشخەر بووە لە شکاندنی ئاگربەستەکە هەروەک داوا دەکەن کە دەوڵەتی تورکیا هاوشێوەی ماندێلا مامەڵە لەگەڵ ئۆجەلان بکات و لە بارودۆخێکی هاوشیوەی ئەوەی ماندێلادا، دانوستاندنی لەگەڵدا بکات.
سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی هەدەپە زیاد لە جارێک بانگەوازی دووبارە گەڕانەوەی بۆ ئاگربەست راگەیاندووە و داوا دەکات سوپای تورکیا و پەکەکە دەستبەجێ روبەرووبوونەوەکان رابگرن.
7/8/2015
بەهۆی پشتگیریكردنی لە ئاوارە و پەنابەرانی وڵاتەكەی، بۆمبێك لەبەردەم ماڵەكەی دادەنرێت و دواتر دەتەقێنرێتەوە، بەڵام ئەو بێ زیانی گیانی لێی دەرچوو. مایكل ریختە، پێشتریش لەسەر ئەم هەڵوێستانەی هەڕەشەی لێكرابوو.
ئەو هێرشە كە تێیدا، مایكڵ ریختەی سەر بە پارتی دی لینكەی چەپڕەو كرابووە ئامانج، لە شاری فریتاڵی رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا روویدا. ریختە و پارتەكەی بە پشتگیریكردن لە ئاوارە و پەنابەرانی ئەو وڵاتە ناسراون.
پەرلەمانتارانی پارتی دی لینكە بەیاننامەیەكیان لەو بارەیەوە بڵاوكردەوە و رایانگەیاند "پێویستە زۆر بە زوویی ئەنجامدەرانی هێرشەكە بدۆزرێنەوە و سزا بدرێن. نابێت یاسا دەستەوەستان بێت لە ئاستی هێرش بۆ سەر پەنابەران و كەسانی وەكو مایكڵ ریختە، ئەو كەسەی كە خەمی خۆشگوزەرانیی ئاوارەكانی هەڵگرتووە".
مارتن بیالوچ، گوتەبێژی پارتی دی لینكە بە (رووداو)ی راگەیاند "هێشتا بەڵگەمان لەسەر ئەنجامدەرانی هێرشەكە نییە. بەڵام مایكڵ ریختە زۆرجار لەلایەن راستڕەو و رەگەزپەرستەكانەوە بەهۆی چالاكیەكانییەوە هەڕەشەی لێكراوە".
فریتاڵ.. شاری چالاكڤانانی راستڕەو
دوای چەند هێرشێك و خۆپیشاندانێك لە چەند هەفتەی رابردوودا لە دژی ئاوارە و پەنابەران لە شاری فریتاڵ، ئەو شارە وەكو شاری چالاكڤانانی راستڕەو لە ئەڵمانیا ناسرا.
مانگی نیسان، خوێندكارێكی كوردی رۆژئاوای كوردستان لەلایەن نازییەكانەوە لە شاری لیپزیگی ئەڵمانیا تەقەی لێكرا. هەر لە یەكگرتنەوەی هەردوو بەشەكەی ئەڵمانیاوە لە ساڵی 1990، ئەڵمانیای رۆژهەڵات بەدەست زیادبوونی بیری رەگەزپەرستی و دژە پەنابەرەوە دەناڵێنێ.
محەممەد تانریڤەردی، سەرۆكی كۆمەڵەی كوردی لە ئەڵمانیا لەبارەی هێرشی سەر مایكڵ ریختە دەڵێت "دڵنیاین ئەم هێرشە و هێرشەكانی پێشووتریش كە كراونەتە سەر كامپی ئاوارەكان لەلایەن مافیا نیو-نازییەكانەوە ئەنجام دراون. زۆربوونی ئەم هێرشانە لەسەر پەناخوازان و كامپی ئاوارەكان جێگەی مەترسی و نیگەرانین. حكومەت پێویستە هەموو شتێك بكات بۆ پاراستنی خەڵك و تاوانباران بە سزا بگەیەنێت".
ئەڵمانیا نزیكەی حەوت ملیۆن ئاوارەی هەیە و نزیكەی نۆ ملیۆن هاووڵاتی ئەڵمانی باكگراوندێكی پەنابەرییان هەیە. زۆربەی ئاوارەكان لە بەشی رۆژئاوای ئەڵمانیا و شاری بەرلین دەژین. هەرچەندە رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا هەمیشە راستڕەوەكانی تێدابووە، بەڵام دوای زیادبوونی ژمارەی ئاوارە هاتووەكانی سووریا و عێراق و ئەفریقا، ژمارەی راستڕەوەكانیش زیادیان كردووە.
ئێستا نیو-نازییەكان بوونەتە هەڕەشەیەكی جددی لەسەر پەنابەران و لە نێویشیاندا كورد كە ژمارەیان بە 800 هەزار پەنابەر مەزەندە دەكرێت. ئەم راستڕەوانە پێشتر بزووتنەوەیەكیان بەناوی "پێگیدا" دروستكردبوو لە دژی پەنابەران، بەڵام كەمترین پشتگیری شەقامی لەگەڵ بوو، بۆیە بزووتنەوەكە بەرە بەرە لاواز بوو.
ئەحمەد ئیبراهیم كە خەڵكی رۆژئاوای كوردستانە و ئێستا لە رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا دەژی، دەڵێت "ئەم رووداوە زۆر جێگەی نیگەرانییە. لە مانگی نیسان تەقەیان لە منداڵێكی كورد كرد، ئێستا وا ئۆتۆمبیلی سیاسەتمەدارێكی ئەڵمانیان تەقاندەوە. خۆم و خێزانەكەم بیرمان لەوە كردووەتەوە كە بچین بۆ شاری كۆڵن، خەڵكی ئەوێ زۆر مێشك كراوەترن."
ئەو هەروەها دەڵێت "لەوێ ئەوان دەزانن كە ئێمە بەبێ هۆ وڵاتی خۆمان بەجێ نەهێشتووە. وڵاتی خۆمان لەبەر جەنگ و چەوساندنەوە بەجێهێشتووە. خێزانەكەی من، هەر ئەوەندە كە شەڕ تەواو بێت یەكسەر دەگەڕێینەوە".
7/8/2015
لهكۆبونهوهیهكی ئهنجومهنی باڵای شورای سهربازی توركیا بڕیاری چهند گۆڕانكارییهك لهپۆسته سهربازییه باڵاكان دهدرێتو فەرماندەی هێزی وشكانی دهكرێته سوپاسالار كه بهكهسێكی توندڕهو ناسراوه بهرامبهر بهكوردو پهكهكه.
بهپێی ئاژانسه ههواڵییهكانی توركیا رۆژی چوارشهممهی پێشو لهئهنقهرهی پایتهختی توركیا، سێیهمو كۆتایی كۆبونهوهى ئهنجومهنی باڵای شورای سهربازی توركیا بهسهرۆكایهتی داود ئۆغلًۆو بهبهشدارى وهجدی گونۆل وهزیری بهرگریو ئهفسهره بالاً سهربازییهكان ئهنجامدراوهو بڕیار لهسهر چهند گۆڕانكارییهك دراو.
ئهو گۆڕانكارییانهش بریتین لهدانانی فهریقی یهكهم خڵوسی ئهكار فەرماندەی هێزی وشكانی سوپای توركیا بهسوپاسالار لهجێگهى نهجدهت ئۆزاڵ، دانانی فهریقی یهكهم عابدین ئۆناڵ بهفهرماندهیی هێزی وشكانی لهجێگهى خڵوسی، دانانی ساڵح زهكی جۆلاق بهفهرماندهیی سوپای یهكهمی هێزی وشكانی، دانانی فهریقی یهكهم غالب مهندی فهرماندهیی هێزهكانی ناوچهی دهریای ئیجه بهفهرماندهیی گشتی هێزهكانی (درك)، درێژكردنهوهى یهك ساڵ ماوهى ویلایهتی فهرمانهیی هێزه ئاوییهكانی بۆلهند بۆستان.
خڵوسی بهئەفسەرێكی توندڕەو بەرامبەر بەپرسی كوردو پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ناسراوه.
ئهو گۆڕانكارییه سهربازییانهو دانانی ئهو كهس بهسوپاسالاری سوپای توركیا لهكاتێكدایه، كه ماوهى نزیكهى مانگێكه حكومهتهكهى ئهردۆگانو داود ئۆغڵۆ دهستیانكردوه بهئهنجامدانی ئۆپهراسیۆنی سهربازی لهدژی بنكهو بارهگاكانی پهكهكهو رۆژانه بۆردومانیان دهكهن.
خڵوسی لهدایكبوی ساڵی 1952ی شارى قهیسهرییهو ساڵی 1972 كۆلێژی جهنگیو ساڵی 1973 قوتابخانهى پیادهی تهواوكردوه، لهو كاتهوه تاوهكو ساڵی 1980 چهندین پلهی سهربازی لههێزه وشكانییهكان وهرگرتوه تاوهكو ئهمڕۆ گهیشتوهته ئهو پله سهربازییه باڵایه.
7/8/2015
رۆژنامه ئهڵمانییهکان بهتوندی رهخنه لهئهمریکا دهگرن بۆ هاوکارییکردنی تورکیا لهبارهی داعشهوه، ئهوان وای دهبینن که ئهو هاریکارییه خیانهته لهکوردو ههڵهیهکی گهورهیهو کاریگهریی نابێت لهسهر بهرهنگاربونهوهی داعش.
ئاوێنه، DW: رۆژنامهی "فرانکفۆرتر روندشاو" داوای بهشداریکردنی گهورهی دهوڵهتانی یهکێتی ئهوروپی دهکات لهجهنگی دژی داعشدا، ئهو رۆژنامهیه دهنوسێت "نازانین بهتهواوی حکومهتهکهی ئۆباماو حکومهتی تورکیا بهسهرکردایهتی ئهردۆگان لهسهر چی رێکهوتون لهبهرهنگاربونهوهی میلیشیا ئیرهابییهکانی "دهوڵهتی ئیسلامی"، هیچ بهرپرسێکی حکومی کۆنگرهیهکی رۆژنامهوانیی ساز نهکردوهو پلانهکان رابگهیهنێت. بهڵام ڕونه تا ئێستا چهند دۆڕاوێک ههیه. ئهنقهره رێکهوتنهکه بهکاردههێنێت بۆ هێرشکردنه سهر پارتی کرێکارانی کوردستان. ئهوهش بهشێکی هێزه وشکانیه کوردییهکانی سهر بههاوپهیمانی نێودهوڵهتی دژی داعش لاواز دهکات".
ههروهها رۆژنامهکه باسی لهوه کردوه که دهوڵهته گهورهکانی یهکێتی ئهوروپا تهنها به ناردنی ههندێک لهچهکو تهقهمهنی بۆ پێشمهرگه بهشدارییان لهو ڕوبهڕوبونهوهی داعشدا کردوه، "ئهمهش بهس نییه بهگوێرهی ئهو بهپرسیارێتییو بهرژهوهندییه ئاساییشییهی یهکێتی ئهوروپا ههیهتی. بۆیه پێویسته بهشدارییهی زیاتر لهو شهڕهدا بکهن".
رۆژنامهی "برلینر تسایتونگ" لهژێر ناونیشانی "خیانهت لهکوردهکان" نوسیویهتی:
سهرۆک ئۆباما دهیهوێت ناوچهیهکی ئارام لهسوریا دروستبکاتو ئهو ناوچهیهش لهرێگهیهوه بهرپهرچی فرۆکه جهنگییه سورییهکان ببێتهوه. ئهمهش ئهوه بو که سهرۆکی تورکیا داوای دهکرد لهبهرامبهر بهکارهێنانی بنکهی ئاسمانی ئهنجهرلیک. پێش چوار ساڵ بیرۆکهی دروستکردنی ناوچهیهکی ئارام، گونجاو بو، بهڵام ئهمڕۆ، کات بهسهرچوه. ئهمڕۆ باشتره تهنها هێزی سهرکهوتو لهدژی داعش بههێز بکرێت ئهویش: کوردهکانه. خیانهتکردن لهکوردهکان لهپێناو ئیمتیازی بنکهیهکی سهربازیی ئاسمانیی، رهنگه گهورهترین ههڵهبێت که هاوپهیمانی رۆژئاوا دهیکات.
ههروهها رۆژنامهی "تاغسشبیگڵ" گومان دهکات له توانای دروستکردنی ناوچهیهکی ئارامو دهنوسێت، "بهشێوهیهکی فهرمی تورکیا رایگهیاندوه که ئهو ناوچهیهی بۆ ئهوهیه که شوێنێکی ئارام بۆ پهنابهره سورییهکان دروستبکات، بهڵام لهلایهنه نافهرمییهوهکهوه، ئامانج لێی رێگرتنه له یهکێتی کانتۆنه کوردییهکان لهباکوری سوریا تا کیانێکی خۆیان نهبێت".
7/8/2015
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، رۆژی چوارشەممە 5ـی 8ـی 2015 لە سەڵاحەدین ، مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حەسەن دانایی فەر، باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندێكی یاوەری لە سەڵاحەددین کۆبووەوە.
لە دیدارەكەدا رووبەڕووبوونەوەی داعش و هزری تووندڕۆیی لە ناوچەكە خراوەتە بەرباس و جەخت لە پێویستیی كاری هاوبەش و هەماهەنگیی وڵاتانی ناوچەكە كراوەتەوە بۆ لەنێوبردنی ".
تیرۆریستان". هەروەها ئەوەیش دووپاتكراوەتەوە كە پێویستە لەتەك شەڕی سەربازیی دژی تیرۆر، لەڕووی فكریشەوە شەڕی تیرۆر و هزری تووندڕۆیی بكرێت.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باس لە بارودۆخی ئابووریی عێراق و مەترسییەكانی تێكچوونی باری ئابووری لەسەر گوزەرانی هاووڵاتیان و كۆمەڵگەی عێراقی كراوە.
پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران تەوەرێكی دیكەی دانیشتنەكە بووە و تێیدا باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی لەوە كردووەتەوە كە پاراستنی ئاساییش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتەكە جێگەی بایەخە.
هەر ئەمڕۆ مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لە سەلیم جبووری، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و شاندێكی یاوەری کۆبووەوە.
لە دیدارەكەدا، بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و رەوشی بەرەكانی رووبەڕووبوونەوەی داعش خراوەتە بەرباس و جەخت لەسەر ئازادكردنی شاری موسڵ و ناوچەكانی دیكە لەژێر دەستی تیرۆریستانی داعش كراوەتەوە.
بەپێی راگەیێندراوی كۆبوونەوەكە، هەر لە دیدارەکەدا جبووری و شاندی یاوەری، جارێکی دیکە سوپاسی بارزانی و گەلی كوردستانیان كردووە كە ئەو ژمارە زۆرەی پەنابەر و لێقەوماوانی هەموو پێکهاتەکانیان لە کوردستان حەواندووەتەوە و رایانگەیاندووە " هەرگیز ئەو هەڵوێستە لەیادناکرێت".
6/8/2015
عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان، کە ئێستا بەسەردانێک لە ئێرانە، لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران کۆدەبێتەوە و تێیدا رۆڵی ئێران لەناوچەکەدا بەگرنگ دەزانێت، هەروەها داوا لەو وڵاتە دەکات هەوڵی زیاتر بدات بۆ رەخساندنی یەکڕیزی و تەبایی.
عەلی باپیر، ئەمیر کۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان رۆژی چوارشەممە 5-8-2015 لە تاران، لەگەڵ ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری وڵاتانی عەرەبی و ئەفریقایی کۆبووتەوە و دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کردوون.
بەگوێرەی ئاژانسی هەوڵی ئیرنا-ی ئێرانی، لە کۆبوونەوەکەدا عەبدوڵڵاهیان جەختیکردووەتەوە لەسەر گرنگی تەبایی و پاراستی خاکی عێراق و بەشدارییکردنی سەرجەم پێکهاتەکان لە پرۆسەی سیاسی و پەیوەندی دۆستانە و برایانەی نێوان ئێران و گەل و حکومەتی عێراق.
لە بەرامبەردا ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاندووە " تەبایی و یەکڕیزی نێوان نەتەوە و پێکهاتەکان زەمینەی بەردەوامی داعش ناهێڵێ و ئەو دووبەرەکی و ناکۆکییەی کە لە جیهانی ئیسلامیش هەیە، ناسروشتییە و ئەنجامی پیلانگێڕی دووژمنانی ئیسلامە".
عەلی باپیر، رۆڵی گرنگ و کاریگەری ئێرانی لە ناوچەکە و جیهانی ئیسلامی دووپاتكردووەتەوە و داوای لەو وڵاتە کردووە هەوڵی زیاتر بدات بۆ رەخساندنی یەکڕیزی و هاوکاری نێوان وڵاتانی ئیسلامی.
ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر بڵاوکراوە، عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی بۆ چارەسەری کوڕەکەی سەردانی ئێرانی کردووە .
6/8/2015
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەنەکەسە، دوایین پێشهاتە سیاسی و سەربازییەكانی رۆژئاوای كوردستان و هەڕەشەكانی سەر گەلی كورد لە داهاتوودا تاوتوێدەکات.
رۆژی چوارشەممە 5ـی 8ـی 2015 لە سەڵاحەدین، مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندێکی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا بە سەرۆكایەتیی ئیبراهیم برۆ کۆبووەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەكەدا شاندی میوان سوپاسی هەڵوێستە نەتەوەییەكانی بارزانیان كردووە، لە بەرامبەر دۆزی كورد لە سووریا و هەروەها پێزانینیان بۆ ئەو بایەخدانەی بارزانی هەبووە لەمەڕ پێشخستنی دۆزی كورد و، یەكخستنی گوتاری كورد و یارمەتیدانی رۆژئاوا لە بەرامبەر هەڕەشەی تیرۆریستانی داعش.
لەم كۆبوونەوەیەدا باس لە دوا پێشهاتە سیاسی و سەربازییەكانی رۆژئاوای كوردستان كراوە و بارودۆخ و ژیان و گوزەرانی هاونیشتمان و، هەروەها تەحەدیات و هەڕەشەكان لەسەر گەلی كورد لە داهاتوودا تاوتوێكراون.
لە بەشێكی دیكەی ئەم كۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر پاراستنی بەها نیشتیمانی و نەتەوەییەكان و یەكڕیزی و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییە كوردییەكان كراوەتەوە.
6/8/2015
سەرکردەی سەلەفییە جیهادییەکانی میسر، لە زیندانێکی شاری قاهیرە دوای دوو ساڵ لە دەستگیرکردنی بەتۆمەتی دروستکردنی رێکخراوی چەکداری، مرد.
رۆژی چوارشەممە 5 ی ئابی 2015 ، سەرچاوەیەکی ئەمنی میسر رایگەیاند" مەرجان سالم، سەرکردەی سەلەفییە جیهادییەکانی میسر، رۆژی چوارشەممە لە زیندانێکی شاری قاهیرە مرد".
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش داوە، سالم لە شەستەکانی سەدەی رابردوودا لەدایکبووە، بەهۆکاری ئاسایی مردووە، لە ساڵی 2013 دوای لەکارلادانی محەممەد مورسی سەرۆکی میسر، لە ناوچەی سینای میسر بەتۆمەتی دروستکردنی رێکخراوی چەکداری و هەبوونی پەیوەندی بە هاریکاریکردن لە کوشتنی کۆمەڵێک سەربازی سوپای میسر، دەستگیرکرابوو.
ئەو سەرکردە سەلەفییە لە ساڵی 2011 فتوای رووخاندنی هەڕەمەکانی میسری دابوو.
6/8/2015
نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 5/8/2015، “نێچیرڤان بارزانی”، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە “حەسەن دانایی فەڕ”، باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق و شاندێكی دیپلۆماسیی یاوەری كرد.
لە دیدارێكدا باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستان دەربڕی و ستایشی هەرێمی كوردستانی كرد كە لە پێشكەوتنەكانی بەردەوامە و توانیویەتی بە شێوەیەكی یەكجار باش ڕووبەڕووی هێرش و مەترسییەكانی تیرۆرستانی داعش ببێتەوە و لە ڕووی ئابووریشەوە خۆڕاگر بێت بەرامبەر ئەو قەیرانە دارایییەی ڕووبەڕووی بووەتەوە و بە شێوەیەكی زۆر باشیش پێشوازی لە ژمارەیەكی یەكجار زۆر لە ئاوارە و پەنابەران بكات و شوێنی حەوانەوە و خزمەتگوزاریی پێویستیان بۆ دابین بكات. هاوكات پشتگیری و بەردەوامیی هاوكارییەكانی حكوومەتی كۆماری ئیسلامیی ئێرانیشی بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە و هەڵوێستی خەڵك و حكوومەتی هەرێمی كوردستانی لە بارەی هاوكاری كردنی ئاوارە و پەنابەران و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەرز نرخاند. ناوبراو باسیشی لە پتەو كردنی زیاتری پەیوەندییەكانی نێوان كۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی كوردستان لە بوارە جیاجیاكاندا كرد و هیوای خواست، لە هەموو بوارەكاندا پەیوەندیی نێوان هەردوولا بەرەو پێشتر بڕوات.
لە لایەن خۆشیەوە سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسی سەردانی شاندی میوانی كرد و دڵخۆشیی خۆی دەربارەی پتەو كردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران دەربڕی و ئاماژەی بەوە كرد كە پەیوەندییە 2 قۆڵییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران، مێژوویین و جەختی لەوە كردەوە كە لە كاتە سەختەكاندا كۆماری ئیسلامیی ئێران، هەردەم پاڵپشت و هاوكاری گەلی كورد بووە.
هەروەها نێچیرڤان بارزانی ئەوەی دووپات كردەوە كە هەرێمی كوردستان ئامادەیە هەموو ئاسانكارییەك پێشكەش بكات، بۆ پتەو كردنی زیاتری پەیوەندییەكانی لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەموو بوارەكاندا.
گفتوگۆكردنی بارودۆخی ناوچەكە و عێراق بە گشتی و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدرالی عێراق، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو.
basnews
6/8/2015