محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، وەک باوکەشەهیدێک بەشداری لە مەراسیمی دابەشکردنی هاوکارییەکانی کەمپەینی رەنجی شەهیدان کردو لەگوتارێکیدا رایگەیاند:" سوپاسی تۆڕی میدیایی رووداو سەرپەرشتیارانی لیژنەو سەرمایەداران دەکەم، کە هاوکاربوون لە کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ بنەماڵەی شەهیدان".
سکرتێری حیزبی سۆسیالیست گوتیشی:" کەسوکاری شەهیدان من لە ئازار و خەمەکانتان تێدەگەم، ١٢٥٠ پێشمەرگە شەهیدبووە، بەمەش ١٢٥٠ دایک ڕۆڵەکانیان لەدەستداوە، ئەمە برینێکی قوڵە لەجەستەدا و بەئاسانی ساڕێژناکرێن، بەڵام نابێ ئەوەشمان بیربچێتەوە، کە خوێنی ئەو پێشمەرگانە بووە هۆکاری ئەوەی داعش لەبەرەکانی شەڕ پاشەکشەبکات و هەیبەتی تێکبشکێندرێت، خوێنی شەهیدەکان بوو وایکرد سەرکردەکانی وڵاتانی بەهێزی جیهان بێنە کوردستان و سوپاسی پێشمەرگە بکەن، لەگەڵ ئەوەشدا بە فڕۆکە و بەشانازییەوە چەک بە پێشمەرگە بدەن، ئەوانە جێی شانازین و بەخوێنی شەهیدەکانمان هاتوونەتەدی".
محەمەدی حاجی مەحمود ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەت دەبێ مووچەی پێشمەرگە شەهیدەکان بە تەواوی بۆ وارسەکانیان خەرج بکات و هاوکات داواشیکرد حکومەت بوودجەی وەزارەتی پێشمەرگە زیادبکات.
محەمەدی حاجی مەحمود، وەک باوکی شەهید عەتا کە سوودمەندی وەرگرتنی هاوکارییەکەی کامپینی رەنجی شەهیدان بوو بە بڕی ١٣٠٠٠٠ دۆلار، بڕی ئەو هاوکارییەی رەتکردەوە و داوای لە لیژنەکەکرد ئەو هاوکارییەی بۆ منداڵەکانی شەهید عەتای کوڕی تەرخانکراوە، وەک جەژنانە بەسەر منداڵانی پێشمەرگە شەهیدەکان دابەشبکرێت.
ئێوارەی دووشەممە، لە شاری سلێمانی ئێوارەخوانێک بۆ وارسی شەهیدانی شەڕی بەرەنگاربوونەوەی داعش لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە سازکرا و لەوێدا کۆمەکەکان بەسەر وارسی شەهیدەکاندا دابەشکران.
قۆناغی یەكەمی كەمپەینی رەنجی شەهیدان لە پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە دابەشكرا، هەر خێزانێكی شەهید 13 هەزار دۆلاریان بەسەردا دابەشکرا ، بۆ ئەو خێزانانەی كە خانووی خۆیان نییە، یەكەی نیشتەجێبوونیان پێدرا.
لە كەمپەینی رەنجی شەهیدان بڕی 17 ملیۆن و 197 هەزار و 950 دۆلار و 71 یەكەی نیشتەجێبوون و 350 كورسی خوێندن لەلایەن كۆمپانیاكان و سەرمایەداران كۆكرایەوە و بڕیارە لە شاری هەولێر و دهۆكیش بە هەمان شێوە هاوكارییەكان دابەش بكرێن.
14/7/2015
نەوشیروان مستەفا، رازییە بە مانەوەی بارزانی لە پۆستەكەی، بەڵام دوو مەرجی هەیە.
بەگوێرەی زانیاریەكانی (رووداو)، نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ پارتی راوێژی زۆری كردووە لەگەڵ هەڵسوڕاوانی بزووتنەوەكەی، ئەوان بە دوو مەرج بەمانەوەی بارزانی رازین.
هەڵسوڕاوێكی دیاری بزووتنەوەی گۆڕان كە لە نەوشیروان مستەفاوە نزیكە، بە (رووداو)ی گوت "گۆڕان رازییە بە مانەوەی كاك مەسعود لە پۆستەكەی بۆ ماوەی دوو ساڵی دیكە كە پارتی داوای دەكات، بەڵام دەبێ پارتی بە دوو شت رازی بن، یەكەم رازی بن یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان هەموار بكرێ و دەسەڵاتەكانی سەرۆك رێكبخرێتەوە. دووەم: دەبێ پارتی رازی بێت بەوەی لە پڕۆژە دەستووری هەرێمی كوردستاندا بنووسرێ سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە نێو پەرلەماندا هەڵدەبژێردرێ".
ئەو هەڵسوڕاوەی گۆڕان كە لەبەرئەوەی رێگەپێدراو نییە بەناوی گۆڕانەوە قسە بكات، داوای كرد ناوی بڵاونەكرێتەوە، دەڵێ "ئەگەر پارتی بەم دوو مەرجە رازی بێت ئەوا كێشەكە بە ئاسانی چارەسەر دەبێ".
13/7/2015
بەپێی بەیاننامەیەکی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، پرۆسەی ئازادکردنی ئەنبار دەستیپێکرد.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە بەیاننامەکەدا رایگەیاندووە:" لە کاژێر 5-ی بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 13-7-2015 ئۆپەراسیۆنەکە دەستیپێکردووە و هێزەکانی سوپا، هێزە ئەمنییەکان، حەشدی شەعبی و چەکدارانی هۆزەکان لەگەڵ داعش لەشەڕدان بۆ گرتنەوەی ئەنبار".
13/7/2015
دوو چەکداری داعش لەکاتی دەستبەسەرداگرتنی ئێستگەیەکی رادیۆ لە لیبیا، وێنە: ئەرشیڤ
شەش مانگ زیاترە لە هەندێك ناوچەی دهۆك و هەولێر پەخشی رادیۆی داعش هەیە، بەڕێوەبەری راگەیاندنیش لە پارێزگای دهۆك دەڵێت زیاتر لە چوار مانگە وەزارەتی رۆشنبیرییان ئاگادار كردووەتەوە. وەزارەتیش دەڵێت خەریكی چارەسەركردنی كێشەكەن.
دوای داگیركردنی مووسڵ بە ماوەیەكی كەم رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام رادیۆیەكی لۆكاڵی بەناوی رادیۆی بەیان لە نێوشاری مووسڵ دامەزراند، بەڵام پەخشی رادیۆكە سنووری مووسڵی بڕیوە و لە هەندێك ناوچەی پارێزگای هەولێر و دهۆك هەیە.
سەرچاوەیەك لە لقی چواردەی مووسڵی پارتی دیموكراتی كوردستان بە (رووداو)ی گوت داعش بۆ دامەزراندنی رادیۆكەی كەڵكی لە ئامێرەكانی رادیۆی رەشید وەرگرتووە كە پەخشەكەی زۆر دوور دەڕوات.
چی پەخش دەكات؟
بەپێی بەدواداچوونی (رووداو)، پەخشی رادیۆكە لەسەر شەپۆلی ئێف ئێمە و بە زمانی كوردی، عەرەبی، توركی و ئینگلیزی بەرنامەكانی پەخش دەكات. رادیۆكە قورئان و سروودی ئاینی بە تایبەتی ئەوانەی باسی جیهاد دەكات، لەگەڵ هەواڵەكان پێشكەش دەكات. هەروەها بۆچوونی خەڵكی بندەستیان لەسەر داعش بڵاو دەكەنەوە.
سەرچاوەكەی لقی چواردەی پارتی گوتی "داعش چەند بورجێكی داناوە بۆ بەهێزكردنی پەخشی رادیۆكە. یەكێكیان لەناوچەی گۆگجەلیلە لە رۆژهەڵاتی مووسڵ".
وەسفی ردێنی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی راگەیاندنی دهۆك باسی پەخشی رادیۆكەی داعش دەكات و دەڵێت "پەخشی رادیۆ دەبێ لە 500 وات زیاتر نەبێت، بەڵام پەخشی رادیۆكەی داعش 1000 واتە، هەر بۆیەش پەخشەكەیان دەگاتە چەند ناوچەیەكی سەنتەری شاری دهۆك و هەندێك شوێنی دەڤەری ئامێدی".
وەسفی ردێنی رادیۆكەی داعش بە مەترسی دەزانێت، هەر بۆیە دەڵێت لە مانگی سێی ئەمساڵەوە نووسراویان بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن لە وەزارەتی رۆشنبیری كردووە.
هەڵگورد جوندیانی، بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن بە (رووداو)ی گوت "لێژنەیەك لەسەر ئاستی وەزارەتی رۆشنبیری، ناوخۆ و گواستنەوە و گەیاندن پێكهێنراوە بۆ چۆنیەتی رێگریكردن لە پەخشی ئەو رادیۆیە".
شارەزایێكی پەخشی رادیۆیی دەڵێ چارەسەری ئەمە ئاسانە، ئەویش بە دانانی دوو وێستگە (ترانسمیتەر) یەكێكیان لەسەر چیای زاوا لە دهۆك، ئەوی دیكەشیان لە مەخموور، پەخشێكی دیكە لەسەر هەمان فریكانسەكانی ئەوان دابنێن و چارەسەری بابەتەكە دەكات.
(رووداو) لە سەرچاوەیەكی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە زانیویەتی پێشنیازكراوە بۆ بنكەی هەماهەنگی هێزەكانی هاوپەیمانان لە هەولێر كە تەلاری رادیۆكە لە ناو مووسڵ بۆردومان بكەن، بەڵام تاوەكو ئێستا ئەوەیان نەكردووە.
13/7/2015
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان KCK رایدەگەیەنێت: "چیتر قبوڵی بەکارهێنانی هەڵوێستی ئاگربەست ناکەین و لەبەرامبەر سیاسیەتی چارەسەرنەکردنی کێشەی کورد هەڵوێستمان دەبێت".
لەبەیاننامەیەکدا KCK ئەوەی خستووەتەڕوو: "ئاگربەست بەشێوەیەکی کردەیی لە ساڵی 2012 دەستیپێکرد و لە ساڵی 2013 بۆ رای گشتی راگەیەندرا، ئێستاش دوو ساڵ بەسەر ئەو ئاگربەستەدا تێدەپەڕێت، گەریلاکان لەو ماوەیەدا بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵەیان کردووە، بەڵام دەوڵەتی تورکیا گوتوویەتی دەوڵەت هی منە و خۆم دەزانم چۆن مامەڵە دەکەم".
هەروەها ئاماژە بەوەکراوە: "دەوڵەتی تورکیا بەردوام بووە لەسەر دروستکردنی بەنداو و قەرەقۆڵەکان، ئاگاداریش کراوەتەوە کە رێگا و بەنداو بە ئامانجی سەربازی دروستنەکات، خەڵکەکەشمان زۆرجار بووەتە قەڵغانێکی زیندوو لەبەردەم ئەگەری دەستپێکردنەوەی شەڕ و زۆر وڵاتپارێز و گەنج ژیانی خۆیان لەدەستداوە."
لەبەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە" دروستکردنی ئەو بەنداوانە زۆر لە پێویستی وزەی باکووری کوردستان زیاترن" و هۆشداری ئەوە دراوەتە دەوڵەتی تورکیا کە "هەموو ئەو بەنداوانە دەکەینە ئامانج، گەیشتووینەتە ئەو بڕیارەی کە دروستکردنی هەموو بەنداوەکان رابگرین، لەبەر ئەوە هەرکەسێک لەو بەنداوانەدا کار دەکات دەبێ لەو شوێنانە دووربکەونەوە".
هەروەها گوتراوە کە دەستگیرکردنەکان کە لە باکووری کوردستان لەلایەن کەجەکەوە بێ وەڵام نامێننەوە و ئەو گرتنە ساسییانەی ئەنجام دەدرێن شەڕێکە و بەرامبەر بە کورد راگەیەندراوە.
12/7/2015
بەهۆی نزیکبوونەوەی جەژنی رەمەزان ، بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان گەرمووگوڕییان بەخۆیانەوە بینیوە ، بەڵام وەک فرۆشیاران دەڵین "بەردەوامی قەیرانی دارایی کاریگەری لەسەر بازاڕی ئەوان دروستکردووە" ، گەنجانیش ئەمساڵ وەك ساڵانی پێشتر خۆشحاڵ نیین و بەشێکیان دەڵێن "ئەگەر ئەو قەیرانە داراییە بەردەوام بێت، ئەوا روودەکەنە دەرەوەی وڵات".
قەرەباڵخی و ئامادەکاریی بۆجەژن بە سیمای بازاڕەوە وایکردووە خەڵک زۆرتر بێنە دەرەوە و ببنە کڕیار، بەڵام ھەموو ئەو شتانەی گەنجان پێیەوە سەرقاڵن، قەیراناوین. نەبوونی پارە و مووچە و تەنانەت سەرھەڵگرتنی گەنجان بەرەو دەرەوەی وڵات و شەڕی داعش و ناکۆکی سیاسی نێوان حزیبەکان. بەڵام لەھەموو ئەوانە زیاتر، بێکاریی و بێ پارەیی باس و خواسی گەرمترە.
کۆژین مەحموود هاونیشتمانییەکی شاری سلێمانییە و دەڵێت " ئەو کێشانەی کە ئێمە لێرە بە بەردەوام باسی دەکەین لەگەڵ ھاوڕێکانمان، باسی ئەم قەیرانی داراییەیە کە کاریگەری لەسەر ھەموو شتێکی ژیانمان دروستکردووە، ئێمە دەمانەوێت ژیانمان خۆش بێت، بەڵام گەر وا بڕوات ئێمە ھەموومان دەچینە دەرەوە بەرەو ئەورووپا دەڕۆین".
باسوخواسی سەر مێزەکان جیاوازە، رەنگە گیرفانە پڕەکانی ئەوان ھێشتا قەیرانی دارایی کاریگەری تێنەکرد بێت، چونکە پلانەکانیان بۆ داھاتوو زیاتر سەرقاڵی کردوون.
بەشێکی دیکە لەوانەی لە نێو بازاڕەکاندا سەرقاڵی کڕینی کەلوپەلن زیاتر بۆ منداڵەکانیانە، چونکە لە دنیای منداڵدا وشەی قەیرانی دارایی بوونی نییە ئەوان جەژنانەیان دەوێت.
ھیلال یاسین وەک منداڵێک باسی کڕینی جلوبەرگ دەکات بۆ رۆژی جەژن و دەڵێت:" من باوکم پێشمەرگەیە و لەبەرەکانی شەڕە و دەزانم پارەش نییە، بەڵام دەبێت جلی جەژنم بۆ بکڕن".
بە پێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاماری سلێمانی پێش ساڵی 2014 خەرجی تاک 425 ھەزار دینار بووە بەڵام ئەو قەیرانە داراییەی رووی لە باشووری کوردستان کرد وایکرد لە 26% خەرجیی تاک دابەزێت و کاریگەری لەسەر ھەموو چینەکانی کۆمەڵگا بکات.
12/7/2015
لە حاڵێکدا وادەی گەیشتن بە رێککەوتنی ئەتۆمی لە نێوان ئێران و وڵاتانی 5+1 ، تاوەکو رۆژی دووشەممە 13ی جولای 2015 درێژ کراوەتەوە ، کۆشکی سپی رایگەیاندووە:" تاوەکو ئێستا هیچ کات بەمڕادەیە لە رێککەوتنی کۆتایی نزیک نەبوونەتەوە".
جۆش ئیڕنێست گوتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسییدا رایگەیاند "ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی گرووپی 5+1 ، تاوەکو ئێستا هیچ کات بەمڕادەیە لە رێککەوتنی کۆتایی نزیک نەبوونەتەوە، بەڵام پشوو درێژی شاندی ئەمریکیش سنوورێکی هەیە".
گوتەبێژی کۆشکی سپی گوتی:" باراک ئۆبامای سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان ، بۆ شاندی دانوستاندنکار، جەختی لەوە کردووە، کە تا ئەو کاتەی پێیانوایە دانوستاندنەکان بەسوودن ، لە گفتوگۆکان بەردەوام بن". روونیشی کردەوە کە:" ئەگەر بۆیان دەرکەوت ئێران بۆ چارەسەری ئەو کێشانەی ماون، مەیلی مامەڵەی گونجاوی نییە ، ئەوا دەبێ دانوستاندنکاران بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان".
ئەوە لە حاڵێکدایە کە جۆن کیری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، کەشی دانوستاندنەکانی رۆژی هەینی 10-7-2015 بە بونیاتنەر دەزانێ و دەڵێت:" هەندێک لەو کێشانەی مابوون ، چارەسەر کراون و بەرەوپێشچوون هەبووە".
ئەمریکا و یەکێتی ئەورووپا رایانگەیاند:" گەمارۆکانی سەر ئێران، تاوەکو سێ رۆژی دیکە درێژ دەکرێنەوە"، یەکێتی ئەورووپا هۆکاری درێژکردنەوەکەی بۆ ئەوە گەراندەوە کە" کاتی زیاتر تەرخان بکرێت بۆ چارەسەرێکی درێژخایەنی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران".
بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایش لەو بارەیەوە گوتوویەتی : بۆ ئەوەی کاتی زیاتر بۆ دانوستاندن هەبێت ، هەنگاوی پێویست دەنێین تاوەکو رێوشوێنەکانی (بەرنامەی کرداری هاوبەش) تا 13ی جولای وەک خۆی بمێنێتەوە".
فێدریکا مۆگرینی ، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لەو بارەوە رایگەیاند :" دوو بابەتی تەواو سیاسی ماون کە دەبێ چارەسەر بکرێن".
مۆگرینی سەردانەکەی بۆ (سرێ برێنیکا) و بەشداریکردن لە ساڵوەگەڕی کوشتوبڕی ئەو شارەی هەڵوەشاندەوە، بۆ ئەوەی لە دانوستاندنەکانی ڤییەننا بەردەوام بێت.
هەندێ لە شرۆڤەکاران پێیانوایە گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی و گشتگیر لە بارەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ، سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا و حەسەن روحانی سەرۆککۆماری ئێران.
جەختلەوەیش دەکەنەوە، کە" بە رەچاوکردنی مەترسی روو لە زیادبوونی ئیسلامخوازان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران دەتوانێ ئاراستەی هەڵوێستی سیاسیی وڵاتان لە ناوچەکە بگۆڕێت".
12/7/2015
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان رایگەیاند، کە ئەگەر شاری حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان، قەلەموون و دەرعا لە سوریا بکەونە ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا، ئەوا شاری قودسیش دەکەوێ، بۆیە حزبوڵڵا “رێگا نادات” سوریا بکەوێت.
حەسەن نەسڕوڵڵا، ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا لە رۆژی جیهانیی قودس، کە ئێران ئەم رۆژەی لە دوا هەینی مانگی رەمەزان بۆ قودس داناوە، رایگەیاند، کە ”لەکاتێدا ئێمە لە سوریا شەڕ دەکەین، هەر کەسـێکمان شەهیدبێ، ئەوا لەپێناو سوریا، فەلەستی و لوبنان شەهید دەبێت“.
حەسەن نەسڕوڵڵا پێیوایە سوریا خۆی رادەگرێ و ”ئێمە لەگەڵ سوریاین، ئێمە لەگەڵ ئەوانەداین کە لەگەڵ سوریان“.
11/7/2015
چەکدارێکی نەناسراو لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا هێرش دەکاتە سەر خەڵکی سیڤیلی شارەکە.
پۆلیسی شاری لەندەن رایگەیاند ، لە شەقامێکی گشتی لە رۆژئاوای لەندەن چەکدارێکی نەناسراو هێرشی کردە سەر چەند کەسێک و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و ژنێکی دیکەش بریندار بووە.
پۆلیسی لەندەن راشیگەیاند، هیچ کەسێک بە تۆمەتی ئەنجامدانی کردەوەکە دەستگیر نەکراوە.
هاوکات تەرمی کوژراوەکەش گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری شاری لەندەن، بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لەسەر چۆنییەتی کوشتنەکەی بکرێت.
11/7/2015
عەلی لاریجانی، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە گوتاری رۆژی هەینی، کە بەبۆنەی رۆژی قودسەوە پێشکەشی کرد ڕایگەیاند "ڕۆژئاوا هەڵەیەکی ستراتیژی دەکات ئەگەر گفتوگۆکان ئەنجامیان نەبێت".
لە ئێران، دواهەمین هەینی هەموو ڕەمەزانێک بە ڕۆژی جیهانی قودس ناودەبرێت. ژمارەیەکی زۆر لەلایەنگرانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەڕژێنە سەر شەقامەکان بۆ یادکردنەوەی ئەو ڕۆژە کەلەلایەن ئایەتوڵا خومەینی، دامەزرێنەری کۆچکردووی کۆمارە ئیسلامیەکەوە بڕیاری لێدراوە.
گفتوگۆ ئەتۆمیەکانی ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک لە ڤیەننا بابەتی سەرەکی گوتارەکانی تاران بوون لەو رۆژەدا.
عەلی لاریجانی، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، کە یەکێکە لە سەرکردە توندئاژۆکانی ئێران لە دۆسیەی ئەتۆمی ئەو وڵاتەدا ڕایگەیاند کە ڕۆژئاوا هەڵەیەکی ستراتیژی دەکات ئەگەر گفتوگۆکان ئەنجامیان نەبێت و، گوتی: "ئەمە تاقیکردنەوەیەکە بۆ ئێوە، ئەگەر وا بکەن گفتوگۆکان بە ئەنجام نەگات ئەوا ئێوە هەڵەیەکی گەورە ئەنجام دەدەن لە ئاست نەرمونیانی ئێراندا".
ئەحمەد خاتەمی، گوتاربێژی هەینی تارانیش ڕایگەیاند، ئەوان توانای بەرگەگرتنی گەمارۆکانیان هەیە و ئاماژەی بەوەشدا : "ئەگەر نەگەین بە ڕێکەوتنێک، ئەوە کۆتایی دونیا نیە. ئێمە ٣٦ ساڵە لەژێر گەمارۆداین و لەو ٣٦ ساڵەدا، بە یارمەتی خوا، توانیومانە خۆڕاگر بین"
ئەم لێدوانانەی سیاسییە توندئاژۆکانی تاران دوای لێدوانەکانی جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دێت کە هەڕەشەی کشانەوەی لە گفتوگۆکان کردبوو.
11/7/2015
“محهمهد جهواد زهریف” وهزیری دهرهوهی كۆماری ئیسلامی ئێران كه سهرۆكایهتی شاندی دانوستانكاری وڵاتهكهی دهكات له ڤییهننا، به پهیامنێرهكانی ڕاگهیاند: ” ههندێ بهرهو پێشوه چوونمان تۆمار كردووه”.
ههروهها گوتی: ” پێم وایه ههتا ڕۆژی یهك شهممه لهڤییهننا دهمێنمهوه”.
زهریف ئاماژهی به دانوستانه پۆزهتیڤهكانی كرد لهگهڵ “جۆن كیری” وهزیری دهرهوهی ئهمریكادا و گوتیشی: ” ئیشهڵا كێشه تهكنیكییهكان چارهسهر دهبن”.
وهزیری دهرهوهی ئێران گوتیشی:” تائێستا گرنگترین كێشهكان بهبێ چارهسهر و بهههڵپهسێردراوی ماونهتهوه. ئومێدمان وایه ئیرادهی سیاسی ههبێت بۆ چارهسهر كردنی ههموو كێشهكان”.
سهبارهت بهپرسیارێك كه بۆچی دانابهزێت بۆ ناو ڕۆژنامهنووسهكان و وهڵامیان ناداتهوه، زهریف گوتی: ” ئێمه سهرقاڵی دانوستانین، ئێستا بۆیه بۆ ئهم بانیژهیه هاتومهته دهرێ تاكو كهمێك پشوو بدهم”.
وهزیری دهرهوهی ئێران بهڕۆژنامهنووسانی ڕاگهیاند: ” تیمی دانوستانكاری ئهتۆمی ئێران، ڕۆژی دووشهممهی داهاتوو ڤییهننا بهجێ دههێڵن”
10/7/2015
سەرۆکوەزیرانی تورکیا رایدەگەیەنێت کە رۆژی دووشەممەی داهاتوو تاوەکو رۆژی جەژن دەست بە گەڕی یەكەمی کۆبوونەوەکانیان دەکەن بۆ پێکهێنانی حکومەتی هاوبەش لە تورکیا.
ئەحمەد داودئۆغڵو گوتی: "وەک پێویستییەکی دەقی ماددەی 116 لە دەستووری تورکیا، رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دوای پێکهێنانی دیوانی پەرلەمان، ئەرکی راسپاردنی حکومەتی پێداوم، لە ئێستاوە بۆ بەجێگەیاندنی ئەو ئەرکە کارەکانم دەستپێکردووە".
داودئۆغڵو گوتیشی: "ئەم گەڕەی کۆبوونەوەکان لە رۆژی دووشەممەوە تاوەکو یەکەم رۆژی جەژن بەردەوام دەبێت، سەرەتا لەگەڵ سەرۆکی حیزبەکان راوێژدەکەین و نامەی وادەی دیدارەکانمانیان بۆ دەنێرین".
داودئۆغڵو هیوای خواست بە پشتیوانی پەرلەمانی تورکیا حکومەتێکی هاوبەش پێکبێ و گوتی: "تاوەکو ئێستا هیچ دواکەوتنێک لە پێکهێنانی حکومەت نەبووە، سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا و چاوەڕێی ئاسایی بوونەوەی رەوشەکە کرا".
هەڵبژاردنی تورکیا لە 7 ی حوزیرانی 2015 ئەنجامدرا و تاوەکو ئێستا سەرۆکی پەرلەمان، دیوانی پەرلەمان هەڵبژێردراون و دوای کۆتاییهاتنی گفتوگۆی نێوان حیزبەکان چاوەڕێدەکرێ حکومەتیێکی هاوبەش پێکبێ.
10/7/2015
بڕیاربوو تاوەكو بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 10ی تەمموز، دانوستاندنی نێوان ئێران و وڵاتانی 5+1 لەبارەی چەكی ئەتۆمی ئەو وڵاتە بگاتە ئەنجامی کۆتایی، بەڵام دانیشتنەكان بەبێ ئەنجام راگیران. بڕیارە هەر ئەمڕۆش درێژەیان بدرێت.
بەپێی راپۆرتی رۆژنامەی گاردیەن-ی بەریتانی، لە یەکێک لە دانیشتنەکاندا فێدریکا مۆگرینی، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا، هۆشداریداوە ئەگەر شاندی ئێرانی زیاتر نەرمی نەنوێنن، کۆبوونەوەکان بەجێدەهێڵێت. ئەمەش بووەتە هۆی تووڕەبوونی محەممەد جەواد زەریف، سەرۆكی شاندی ئێران و بە دەنگێکی بەرز بە مۆگرینی گوتووە " هەرگیز هەڕەشە لە ئێرانییەک مەکە".
بەپێی رۆژنامەی گاردیەن ئەم هەڵچوونە زۆر بەخێرایی کۆتاییپێهاتووە و ئارامی بۆ هۆڵی کۆبوونەوەکە گەڕاوەتەوە، تەنانەت وەزیری دەرەوەی ئێران مۆگرینیی بۆ خوانی شێوێکی ئێرانی بانگهێشتکردووە.
بابەتی تووڕەبوونی زەریف لە مۆگرینی کاردانەوەی زۆری لەنێو بەکارهێنەرانی ئێرانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لێکەوتووەتەوە و زۆربەی ئێرانییەکان پشتگریی ئەو هەڵوێستەی زەریفیان کردووە، تەنانەت رستەی "هەرگیز هەڕەشە لە ئێرانییەک مەکە" بووەتە درووشم و مانشێتی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان".
بەڵام هەندێ بەکارهێنەریش هەن کە گاڵتەیان بەم رستەیەی زەریف کردووە و کردوویانە بە بیانووێک بۆ دووبارەکردنەوەی رەخنە و گازەندەکانیان لە سیاسەتە نێوخۆییەکانی کۆماری ئیسلامی.
چەند رۆژێکی دیکە ساڵیادی تووندوتیژییەکانی حکومەتی ئێرانە دژی خۆپیشاندەران و نەیارانی هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2009. بۆیە هەندێ لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر وێنەی تووندوتیژیی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەرامبەر گەنجە خۆپیشاندەرە ئێرانییەکان، بە تەنزەوە نووسیویانە "هەرگیز هەڕەشە لە ئێرانییەک مەکە".
10/7/2015
سەرۆکی بەڵێندەرانی هەولێر رایدەگەیێنێت لە هەرێمی کوردستان 2 هەزار و 900 پڕۆژە کەوتوونەتە ژێر کاریگەری قەیرانی دارایی کە نزیکەی 1300 پڕۆژەیان لە شاری هەولێرن و 90%ی پڕۆژەکانیش بەتەواوی راوەستاون.
د. سەرۆ دزەیی، سەرۆکی بەڵێندەرانی هەولێر لەکاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی نووڕۆژی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی رووداو گوتی" مەرجەکانی بەڵێندەران نادروستن و کەلێنیان تێدایە، بۆنموونە پارەی ساڵ و نیوێک کارکردنی بەڵێندەران لەلای حکومەتی هەرێمی کوردستانە و بەهۆی کەموکوڕی لە گرێبەستی نێوان هەردوولا، حکومەت خەمساردبووە لەو بارەیەوە، لە هەموو جیهاندا بەڵێندەر لە ماوەی مانگێک کارکردنی دەبێت حکومەت پارەی پێبدات، بەڵام لە هەرێمی کوردستان ئەو بڕگەیە هەڵگیراوە".
سەرۆ دزەیی گوتیشی " تائێستا بەڵێندەرانی کوردستان لە ئەنجوومەنی ئابووری هیچ ئەندامێکیان نییە، لە کاتێکدا ئابووری پەیوەندییەکی راستەوخۆی بە بەڵێندەرانەوە هەیە".
سەرۆکی بەڵێندەرانی هەولێر ئاماژەی بەوە کرد کە بڕیاربووە مانگانە 200 ملیار دینار بۆ پڕۆژەکان تەرخانبكرێت، کە 84 ملیار بۆ سلێمانی، 74ملیۆن بۆ هەولێر و 42 ملیاریش بۆ دهۆک بێت، کەچی لە مانگی یەکەم تەنها 40%ی تەرخانکراو و دواتر ئەو بڕیارە کاری پێنەکرا، تائێستاش ئەوەی ماوە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بەبێ هیچ بیانووێک تەرخاننەکراوە کە 35 ملیار دینارە.
سەبارەت بە دۆخی بەڵێندەرانیش لەم قەیرانە داراییەی هەرێمی کوردستاندا سەرۆکی بەڵێندەرانی هەولێر گوتی "چەندین بەڵێندەر بەهۆی قەیرانەوە تائێستا خۆیان کوشتووە یان تووشی کێشەی کۆمەڵایەتی بوونە، زیاتر لە 300 کۆمپانیاش مایەپووچ بوون".
10/7/2015
لهكاتژمێره یهكهمینهكانی ئهمڕۆ ههینییهوه، لهبهغدا دهستكراوه به ڕێپێوان بۆ زیندوو كردنهوهی ڕۆژی جیهانی قودس.
بهپێی زانیارییهكان، سهرلهبهیانی ئهمڕۆ لهشهقامی فهلهستینهوه كهدهكهوێته ڕۆژههڵاتی بهغدا، ڕیپێوانێكی گهوره سازكراوه. لهڕیپێوانهكهدا چهندین كهسایهتی ئاینی و عهشاریهری بهشدارن.
ڕێكخهرانی ڕێپێوانهكه ئاڵایهكی ئیسرائیلیان لهسهر زهوی دروستكردووه، وهك نیشانهیهك بۆ ڕهتكردنهوهی ڕهفتارهكانی ئیسرائیل. بهبڕوای بهشدارانی ڕیپێوانهكه، داعش و ئیسرائیل ماكی شێرپهنجهیین و پێویسته لهڕهگهوه ههڵبكهندرێن.
شیاوی باسه، ڕۆژی جیهانی قودس، ڕووداوێكی ساڵانهیه و، كۆتا ههینی ههموو ڕهمهزانێك وهك ڕهتكردنهوهی ههبوونی ئیسرائیل ئهنجام دهدرێت. لهو ڕۆژهدا ڕێپێوان و چالاكی جۆراوجۆر لهههندێك لهو پایتهختانهدا ئهنجام دهدرێت كه نزیكن لهئێرانهوه، یان لهژێر ههژموونی ئێراندان.
جگهلهوهش، ڕۆژی قودسی جیهانی، ڕووداوێكی ئاینی نیه، بهڵكو سیاسییه، بهڵكو لهسهر پێشنیار و داواكاری” ئیمام خومهینی” ڕابهری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران دانراوه.
ئیمام خومهینی داوای كرد، كۆتا ههینی ههموو ڕهمهزانێك بكرێته ڕۆژی خۆپیشاندان لهدژی ئیسرائیل. لهوكاتهوه ههموو ساڵێك ئهو یاده لهههندێك شوێن وناوچهدا دهكرێتهوه.
10/7/2015