باراک ئۆباما، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کۆشکی سپی لەگەڵ کۆنگرێسمانە دیموکراتەکانی وڵاتەکەی کۆبووەوە و دڵنیای کردنەوە لەوەی ئەوان بە دوای رێککەوتنیکی خراپ لەگەڵ ئێران نین و داوایی لێکردن تا دواین وادەی دانووستاندنەکان چاوەڕوان بکەن.
سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژەیان بەوە کردووە، لەم چەندین رۆژەی دواییدا باراک ئۆباما لە بابەتی گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ئێران لەگەڵ کۆنگرێسمانە دیموکراتەکان توشی گرفت بووە و ناچار لە کۆشکی سپی کۆی کردوونەتەوە و بابەتەکەیان تاوتوێ کردووە، کە بەشیکی سەرەکی ئەم کۆبوونەوەیە باسکردنی رێککەوتن بووە لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی ئێران.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە باراک ئۆباما لە میانی ئەم کۆبوونەوەیەدا نیگەرانی خۆی دەربڕیوە و گوتوویەتی "چانسی رێککەوتن لەگەڵ ئێران لە ٥٠ بە ٥٠ کەمترە و ئەگەری هەیە ئەم رێککەوتنە سەر نەگرێت" دڵنیاشی کردنەوە "رێککەوتنێک کە بە دڵتان نەبێت بە هیچ جۆرێک واژۆی ناکەن".
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ ٩ی تەمووز باراک ئۆباما، لەرێگەی شاشەیەکەوە (سکرین) لەگەڵ شاندی دانوستانکاری ئەمریکی لە ڤیەننا کۆبووەتەوە، بۆ باسکردنی چۆنیەتی گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی ئێران و ئەو بەرەوپێشچوونانەی کە لەم بوارەوە هاتوونەتە ئاراوە.
9/7/2015
سەرۆکی ئەنجوومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی حکومەتی ئێران رایگەیاندووە، تابوی دانوستاندنی راستەوخۆی ئێران و ئەمریکا شکێنرا و، کرانەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تاران نامومکین نییە.
عەلی ئەکبەر هاشمی رەفسەنجانی ، لە هەڤپەیڤینێکی لەگەڵ رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، گوتوویەتی رێککەوتنی ئەتۆمی دەتوانێ هەنگاوێکی گەورە بێت بەرەو پێشەوەو، جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ئێران زۆر جدییە و، ئەگەر لایەنەکانی بەرامبەریشی بە هەمان رادە جدی بن، بە دڵنیایەوە دەگەنە رێککەوتن .
رەفسەنجانی روونیشکردووەتەوە، کە پێش شۆرشی 1979، ئەمریکا پشگیری حکومەتی شای ئێرانی کردووە ، لە شەڕی نێوان ئێران و عێراقیش دژی ئێران بووە، بەڵام ئەگەر لە دانوستاندنە ئەتۆمییەکاندا ئەمریکایەکی جیاواز ببینن ، کاریگەری پۆزەتیڤی لە سەر رای گشتی ئێران دەبێت.
سەرۆکی ئەنجوومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی حکومەتی ئێران، لەگەڵ ئەوەی پێداگری لەسەر ئەوەشکردووە کە تاوەکو مافی فەلەستینییەکان رەچاو نەکرێت، ناتوانن پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ ئەمریکا هەبێت.
9/7/2015
سوپای ئەمریکا رایگەیاندووە، کە 57 هەزار سەرباز و فەرمانبەری مەدەنی لە ریزی سوپا دەردەکات.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی BBC، سوپای ئەمریکا بە مەبەستی دەستگرتن بە خەرجییەکانەوە، بڕیاریداوە لە سەرەتای ساڵی 2017ـەوە 40 هەزار سەرباز 17 هەزار فەرمانبەری مەدەنی دەربکات.
دوای دەرکردنی ئەو ژمارەیەی سەربازان، ژمارەی سەربازانی سوپای ئەمریکا دەبێتە 450 هەزار سەرباز، کە 10 هەزاریان ئێستا لە ئەفغانستانن و 3500 سەربازی دیکەش ئێستا لە عێراق بەشداریی شەڕی دژی تیرۆریستانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) دەکەن.
8/7/2015
بهرپرسێكی باڵای ئهمریكا ڕایگهیاند: ” ئهو كۆت و بهند و سزایانهی كه ئهنجومهنی ئاسایش سهپاندونی بهسهر بهرنامهی چهكه بالیستییهكانی ئێراندا، وهك خۆیان دهمێننهوهو، لانابرێن، تهنانهت ئهگهر ڕێككهوتنی ئهتۆمیش ئهنجام بدرێت.
بهرپرسهكه گوتیشی: ” ئێمهباسی ئهو ڕێو شوێنانه دهكهین كه بهگوێرهی بڕیارهكانی ئهنجومهنی ئاسایش بۆ بهرنامه ئهتۆمی و موشهكییهكانی ئێران دانراون”.
ههر ئهمڕۆ لایهنی ئهمریكی ڕایگهیاند: ” ئهو ڕێككهوتنه كاتییهی كهلهساڵی 2013دا لهنێوان وڵاته گهورهكان و ئێراندا واژۆكراوه، تاكو ڕۆژی ههینی درێژكرایهوه، ئهوهش واته ڕۆژی ههینی دوا وادهیه بۆ گهیشتنه ئهنجامی دانوستانه ئهتۆمییهكان”.
“ماری هارف” وتهبێژی فهرمی وهزارهتی دهرهوهی ئهمریكا گوتیشی: ” بۆئهوهی كاتێكی زیاتر بهدانوستانهكان بدهین، ئهوا كاردهكهین بۆ ئهوهی ههنگاوی تهكنیكی پێویست بنێین، تاكو كاری هاوبهش بهگوێرهی ڕێككهوتنی 2013 بهردهوام بێت تاكو ڕۆژی ههینی 10/7″.
لهلای خۆیهوه”فیدیریكا مۆرگینی” وهزیری دهرهوهی یهكێتی ئهورووپا گوتی: ” دانوستانه ئهتۆمییهكه، بۆچهند كاتژمێرێكی تر، یان دوو ڕۆژی تر بهردهوام دهبێت، ئهوهش درێژكردنهوه نیه، بهڵكو بۆ سود وهرگرتنه لهكات”.
ههروهها گوتی: ” ئێمه لهدوای حهوتی مانگهوه، پێویستمان بهدووڕۆژ زیاتر دهبێت بۆ دانوستان”.
لهڕووی تیۆرییهوه 7/7 دوا واده بوو بۆ كۆتایی هێنان بهدانوستانهكان. بهڵام لهدوای 10 رؤژ لهدانوستانی سهخت له پایتهختی نهمسادا، هێشتا پرسه جهوههرییهكان باسیان لێوه نهكراوه، ئهگهرچی ههموو وهزیرانی دهرهوه له ڤییهننان بۆ ئهوهی بتوانن ڕێككهوتنه مێژوییهكه بهئهنجام بگهیهنن.
ئهوهش لهكاتێكدایه سهرچاوهیهكی دیپلۆماتی ئهڵمانی ڕایگهیاند: ” بهدووری نازانم دانوستانهكه شكست بهێنێت”.
8/7/2015
لە ماوەی یەک حەفتەی رابردوودا بۆ ماوەی دوو جار وادەی کۆتایی دانوستانە ناوکییەکەی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک درێژ کراوەتەوە و هەتا ئێستەش هیچ ئاکامێکی روونی بەدواوە نەبووە.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییە جیهانییەکانی بڕیار بوو کە رۆژی سێشەممە دوایین رۆژی دانیشتنەکان لە وڵاتی نەمسا بێت، کەچی وەزیرانی دەروەی وڵاتانی پینج کۆ یەک لەناکاو شۆێنی کۆبوونەوەکەیان بەجێهێشتووە.
ئەو وەزیرانە باسیان لەوە کردووە کە ئەگەر پێویست بکات ئەوە دەگەڕینەوە هۆڵی کۆبوونەوەکان و هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە وەزیری دەرەوەی ئێران و ئەمەریکا هەر لە ڤییەنا ماونەتەوە.
دەگوترێت دانوستانەکان هەتا ڕۆژی پێنجشەممەی ئەم حەفتەیە درێژ کراونەتەوە و کێشەی سەرەکیی نیوان دانوستانکارانیش لەسەر شێوازی سەردانی کردنی پشکێنەران بۆ بنکە ناوکییەکانی ئێرانە.
وڵاتانی ڕۆژئاوایی دەڵێن دەبێ پشکێنەران بەبێ مۆلەت وەرگرتن لە ئێران و لەناکاو سەردانی بنکە ئەتۆمییەکان بکەن و ئێرانیش ئەوە رەت دەکاتەوە و باوەڕی وایە کە دەبێ ئەو سەردانە بە بەرنامە بێت.
لەلایەکی دیکەوە کارناسان لەو باوەڕە دان، ئێران 3 هەزار كیلۆگرەم ئۆرانیۆمی پیتێنراوی بە چڕی 3% لەبەردەست دایە دایە و وڵاتانی رۆژئاوا لەوە نیگەرانن كە ئێرانە لەوانەیە بڕی ئەو پیتاندنە بگەیەنێتە 9% و ئەم كارەش لەوانەیە بۆ بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆمی بەكار ببرێت.
لەلایەکی دیکەوە جۆن کێری لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو، وڵاتانی پێنج کۆ یەک و ئێران کێشەی زۆریان لەسەر رێگەیە و هەتا ئیستەش لەسەر زۆر پرسی گرنگ کێشەیان هەیە.
وەزیری دەرەوەی وڵاتی ئەمەریکا جەختی لەوەش کردبوویەوە ئەگەری ئەوە هەیە ڕێڕەوی دانوستانەکان بگوڕدرێن و بە لایەکی زۆر خراپدا بکشرێت.
8/7/2015
گۆڕانی كهش و ههوا و جێ به جێ كردنی پلانی ههڵهو نهشیاو له دهرووبهری زهریاچهی ورمێ له ڕۆژههڵاتی كوردستان، چهندین ساڵه ئهو زهریاچهیهی ڕووبهرووی وشكبوون كردووه و زیاتر له 70%ی ئاوی زهریاچهیه وشك بووه.
رێگریكردن له وشبوونی زهریاچهی ورمێ سهرهكیترین داواكاری خهڵكی ڕۆژههڵاتی كوردستانه بهتایبهت دانیشتووانی شاری ورمێ و حهسهن ڕوحانی، سهرۆككۆماری ئێران له پرۆپاگهندهكانی ههڵبژاردنیدا، دروشمی ڕێگری كردن له وشكبوونی دهریاچهی ورمێ بهرز كردهوه و بڕیاریدا لهگهڵ دهستبهكاربوونی ههرچی لهتوانایدابێ بۆ ژیانهوهی ئهو دهریاچهیه بیگرێتهبهر.
كارهساتی وشكبوونی دهریاچهی ورمێ دیاردهیهكی دهگمهنی سروشتییهو نموونهی ئهو ڕووداوه تهنیا له ئهمەریكا و له دهریاچهی ئاراڵ بینراوه، بۆیه ههوڵ دهدرێ له ئهزموونی كارناسانی ژینگهی ئهمەریكا بۆ ڕووبهرووبوونهوه وشكبوونی دهریاچهی ورمێ كهڵك وهربگرێ و وهزارهتی دهرهوهی ئهمەریكا ئاسانكاری بۆ هاوكاری لهنێوان كارناسانی ئێرانی و ئهمەریكی كردووه.
لهبهردهوامی ههوڵهكانی ڕووبهرووبوونهوهی وشكبوونی دهریاچهی ورمێ، ساڵی 2013 له بهرلین كۆنفرانسێك به بهشداری شاندێكی وهزارهتی وزهی ئێران و لیژنهی «گرووپی كار بۆ ڕزگاركردنی دهریاچهی ورمێ» بهرێوهچوو. دوای دوو ساڵ لهو كۆنفرانسه ههوڵێكی دیكهی زانستی له نێوان زانایان و كارناسانی ئێرانی و ئهمەریكی كهوتووهتهگهر و ژمارهیهك له كارناسانی ژینگه له زانكۆكانی تاران و تهورێز سهردانی ئهمەریكایان كردووه تا لهگهڵ كارناسانی ئهو وڵاته كۆببنهوهو ڕاستهوخۆ ههوڵی كارناسانی و ناوهنده زانستییهكان بۆ ڕزگاركردنی چهند زهریاچهیهكی ئهو وڵاته ببینن.
دوای سهردانی شاندی كارناسانی ئێرانی، كۆبوونهوهیهكی هاوبهش له نێوان كارناسانی ئێرانی و ئهمەریكی له زانكۆ كالیفۆرنیا بهرێوهچوو.
دكتۆر داوود ڕهزا عهرهب، وتهبێژی «ناوهندی زیندووكردنهوهی زهریاچهی ورمێ» لهبارهی ئهو سهردانه ڕای گهیاند:» زهریاچهی «گریت ساڵت لیك» له ئهمەریكا زیاترین لێكچوونی لهگهڵ زهریاچهی ورمێ ههیه و چهند زهریاچهیتر له ئهمەریكا ههیه كه تووشی كێشهو گرفتی سروشتی هاوشێوهی زهریاچهی ورمێی هاتوون. بۆیه ئێمه دهتوانین سوود له ئهزموونی كارناسانی ئهمەریكی بگرین و ئهم كۆربهنده زیاتر ئێمهی لهگهڵ ڕێگاكانی ڕووبهرووبوونهوه لهگهڵ قهیرانی وشكبوونی زهریاچهكان ئاشنا كرد.
ناوبراو ڕاشی گهیاند: بێگومان ئێمه له ئهزموونی ئهمەریكییهكان بۆ ڕووبهرووبوونهوه لهگهڵ قهیرانی وشكبوونی زهریاچهی ورمێ سوود وهردهگرین و پلانهكانیان له ورمێ جێ به جێ دهكهین.
پرۆفیسۆر سروش سروشیان سهرۆكی ناوهندی «هیدرۆ میتۆرۆلۆجی» له زانكۆ كهلیفۆرنیا ڕێكخهری كۆبوونهوهی نێوان كارناسانی ئێرانی و ئهمەریكی بووهو دهڵێ:» بهردهوام قهیرانی وشكبوونی ئاوی زهریاچهی ورمێ له ئاكادیمیای زانستی ئهمەریكا باسی لێوهكراوهو وهزارهتی دهرهوهی ئهمەریكا هاوكاری زانایانی ئێرانی كردووه تا سهردانی ئهمەریكا بكهن و یارمهتیدهر بووه بۆ ئهنجامدانی ئهم كۆبوونهوانه.
«سروش سروشیان» ههروهها دهڵێ:»ههوڵ دهدهین ئهزموونی خۆمان له ڕۆژاوای ئهمەریكا ڕادهستی كارناسانی ئێرانی بۆ ڕێگریكردن له وشكبوونی زهریاچهی ورمێ بكهین.
دهریاچهی ورمێ كه به دهریاچهی ڕهزایهش ناسراوه، گهورهترین دهریاچهی ئێران و كوردستانه و دووهمین دهریاچهی سوێری جیهانه.
دهشتهكانی تهورێز و مهاباد و ورمێ و بناب و نهغهده و سهلماس و پیرانشار و شنۆ و میاندوئاو به ئاوی ئهو دهریاچهیه تێرئاو دهبن و ئهو ناوچانه بوون به جهمسهرێكی گرنگی كشتوكاڵی. دهریاچهی ورمێ جوانترین ژینگهی باڵنده و ئاژهڵه له ڕۆژههڵاتی كوردستان كه 27 جۆر شیرهدهر و 212 جۆر باڵنده و 41خزۆك و 7دووژی (وشكئاوی) و 26جۆر ماسی لهخۆ گرتووه.ئهم دهریاچهیه 102دوورگهی لهخۆ گرتووه كه له لایهن ڕێكخراوی یۆنسكۆ وهكوو میراتی سروشتی جیهان ناوی تۆماركراوه.
ئاوی دهریاچهی ورمێ له ماوی 13 ساڵی ڕابردوو6مهتردابهزیوه و له ئهگهری وشكبوونی 10ملیۆن كهس بێ ماڵ و حاڵ دهبن و ژیانیان دهكهوێته مهترسی كه زیاترینیان كوردن.
8/7/2015
ماڵێکی وێرانبوو لە یەمەن دوای هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانی سعودیە
بەهۆی تەقینەوەی دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو كە یەكێكیان لە بنکەیەكی ئەمنی شاری بەیزا-ی باشووری یەمەن و ئەوی دیكەش لە مزگەوتێك لە سەنعای پایتەخت روویاندا، چەندین كەس بوونە قوربانی و رێكخراوی داعشیش بەرپرسیاریەتی خۆی لە تەقینەوەی مزگەوتەکە راگەیاند.
چەند سەرچاوەیەكی ئەمنی بە BBC-یان راگەیاندووە كە رۆژی سێشەممە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە دەرەوەی مزگەوتێكی شیعەكان تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە كەسێك كوژراوە و پێنج كەسی دیكەش برینداربوونە. دواتر رێكخراوی داعش بەرپرسیاریەتی خۆی لەو تەقینەوەیە گرتە ئەستۆ.
بەپێی لێپرسراوانی یەمەن ئەم تەقینەوانە لە كاتێكدان، كە فڕۆكەكانی هاوپەیمان بە سەركردایەتی سعودیە 7 هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر، كاروانێكی سەربازی حوسییەكانیان و ئەو هێزانەی كە لایەنگری عەلی عەبدوڵڵا ساڵحی سەرۆكی پێشووی یەمەنیان كردووە ئەنجامدا.
ئەو هێرشە ئاسمانیانە دوای رۆژێك لە كوژرانی دەیان حوسی لە توندوتیژترین هێرشی ئاسمانی سعودیە لەماوەی سێ مانگی رابردوو بۆ سەر حوسییەكان دێن.
بەپێی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بەلانی كەمەوە 3 هەزار كەس لە سەرەتای دەستپێكردنی هێرشە ئاسمانییەكانی هاوپەیمانان بۆ سەر یەمەن كوژراون.
8/7/2015
ناوی دوو فڕۆکەخانەی باکووری کوردستان بەفەرمی گۆڕدران و لەو چوارچێوەیەدا ناوی فڕۆکەخانەی (ئاگری) بووە ئەحمەدی خانی و فڕۆکەخانەی (هەکاری)ش بووە سەلاحەددینی ئەیووبی.
ئەم گۆڕانکارییە کە بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکیا ئەنجامدراوە رۆژی 8-7-2015 لە رۆژنامەی فەرمی ئەو وڵاتە بڵاوکرایەوە.
پێشتر لەکاتی سەردانیدا بۆ شاری جۆلەمێرگ لە باکووری کوردستان، ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی تورکیادا پەیمانی بە هاونیشتیمانیان دا کە ناوی فڕۆکەخانەی شارەکەیان بگۆڕێت بۆ سەڵاحەددینی ئەیووبی.
8/7/2015
وەرگێڕانی : رەزا شوان
کچە نمایشکەری جلوبەرگی کەنەدی ( تایگەر) چەند مانگێک لەمەوەبەر، هات بۆ سوریا و، چووە رۆژئاوای کوردستان، بۆ ئەوەی لە ڕیزەکانی یەکێک لە کۆمەڵە کوردییەکاندا، کە سەر بە هێزەکانی پاراستنی گەلە و، بە کورتی بە (یـە پـە گـە) ناودەبرێت، وەکو شەڕڤانێک لە دژی رێکخراوی داعش شەڕبکات .
( تایگەر ) گەڕایەوە بۆ کەنەدای نیشتمانی، بۆ ئەوەی چی بە چاوی خۆی بینیبوو، بۆ خەڵکی وڵاتەکەی بگێڕێتەوە .. تایگەر ئەو هەستەی لا دروست بووە، کە حەزی بە یارمەتیدانی کوردە، لە رووبەڕووبوونەوەی داعشدا، بۆ ئەوەی بەرگری کردن لە شارستانییەتی مرۆڤایەتی .
هەروەکو رۆژنامەی ( دێلی تلـیگراڤ ) بە زمانی تایگەرەوە بڵاوی کردەوە، تایگەر دەڵێت : " گەلێ شتم بینی کە بە خەیاڵمدا نەهاتوون، هەندێ جار ناچار دەبووم کە لەسەر پەنجەکانی پێم بوەستم .. کیژۆڵەیەکی بچووکم بینی کە مینی چێنراو، پێیدا تەقییەوە ومرد .. هیچ هاوکارییەکی پزیشکی کوردەکان ناکرێت "
رۆژنامەکە لەسەر قسەکان دەڕوات و، نووسیویەتی کۆمەڵەی ( یەپەگە)ناوبانگێکی نێودەوڵەتی دەرکرد .. تا ئەمڕۆ بە دەیان گەنجانی رۆژئاوایی چوونەتە ریزەکانیانەوە، کە لە نێوانیاندا، هەندێ بەریتانی هەن . لە دوای ئەوەی کە شەڕڤانان لە شاری کۆبانی بەرەنگاری رێکخراوی داعش بوونەوەو .. دەریان پەڕاندن و، سەرکەوتنیان بەدەست هێنا.
رۆژنامەی دێلی تلیگراڤ، ئاماژەش،بە ناوی خەڵکیتر دەکات، کە لە وڵاتانی رۆژئاواوە هاتوون و، چوونەتە پاڵ شەڕڤانانی کورد، بۆ شەڕکردن لە دژی رێکخراوی داعشی تیرۆریست .. لەوانەش ( ئالان دنگان)کە سەربازێکی پێشووی تیپی سەربازی ئیڕلەندی بوو لە سوپای بەریتانیادا .. ( ماگر کیفۆرد ) کە گەنجێکە لە ( ئۆکسفۆرد ) ەوە هاتووە و، چۆتە ریزی هێزەکانی پاراستنی گەل .
(*) دەقی ئەم ئەم بابەتە، لە رۆژی سێ شەممە ( ٧/ ٧/ ٢٠١٥) بە زمانی عەرەبی لە ماڵپەڕی( کتابات) دا بڵاوکراوەتە .
7/7/2015
لەماوەی رابردوودا، لەباشووری کوردستان، بێجگە لەقەیرانی بەنزین، سووتانی فیول پەمپی ئۆتومبێل ئەو گرفتەبوو کە بەھۆی خراپی کوالێتی بەنزینەوە رووبەڕووی شۆفیران بوویەوە، بەڵام ئێستا بەشێک لەشۆفیران لەپاڵ گلەییەکانیاندا، دڵخۆشن بەوەی سەرمایەدارێک بەتۆمەتی ھێنانی بەنزینی خراپ رووبەڕووی یاسا کراوەتەوە.
بازرگانێک بەتۆمەتی ھێنانی نەفتا لە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان و، ساخکردنەوەی لەبازاڕەکانی باشووری کوردستان بەمادەی بەنزین، دەستگیرکراوە ئێستا دۆسیەکەی لەدادگایە تاوەکو دادوەر بڕیاری کۆتایی لەسەر بدات.
سەرۆکی لیژنەی سامانە سرووشتیەکان، لەئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، ئەوە دەخاتەڕوو :"یەکلایکردنەوەی دۆسێی ئەو سەرمایەدارەی رووبەڕووی دادگا کراوەتەوە، کۆتایی بەو کێشە نایەنێت کەشۆفیران بەھۆیەوە تووشی زیان بوونەوە"، چونکە پێیوایە:" لەپاڵ ھێنانی نەفتا لەدەرەوەی باشووری کوردستان کوالێتی بەنزینی ناوخۆش کاریگەری ھەبووە لەو کێشەیەدا".
ھەرچەند تاوەکو ئێستا دادگا بڕیاری یەکلایکەرەوەی دەرنەکردووە لەبارەی دۆسیەی بازرگانە تۆمەتبارەکە، بەڵام ئەو شۆفێرانەی بەھۆی خراپی کوالێتی بەنزینەوە ئوتومبێلەکانیان سووتا چاویان لەسەر دادگایە، مافی خۆیان بۆبگێڕێتەوە.
7/7/2015
بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەمەودوا گەشتیارانی ئێرانی بۆیان هەیە لە ساڵێكدا تەنیا چوار جار بێنە هەرێمی كوردستان، بازرگانان و شارەزایانی گەشتیاریش ئەمە بە بڕیارێكی نەگونجاو دەزانن.
ئەو بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆ دەگەڕێتەوە بۆ نزیكەی سێ مانگ لەمەوبەر، لەوكاتەوە لە هەندێك لە دەروازە سنوورییەكان جێبەجێ كراوە و لە هەندێكی دیكەش ماوەیەكە راگیراوە، بەڵام لە سەرەتای ئەم مانگەوە دیسان كاری پێدەكرێت و سەرجەم ئێرانیەكانیش دەگرێتەوە.
دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ لە رۆژی 1/7/2015 بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆ جێبەجێ دەكات.
ئەزوەر مەحموود، بەڕێوەبەری دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ گوتی "ئەم بڕیارە پێشتر هەبووە و بۆ ماوەی دوو مانگ راگیرابوو، بەڵام لەمەودوا جێبەجێی دەكەین".
ئەزوەر ئاماژەی بە ناوەڕۆكی بڕیارەكە كرد و گوتی "بەپێی بڕیارەكە، گەشتیارانی ئێرانی بۆیان هەیە لە ساڵێكدا تەنیا چوار جار بێنە هەرێمی كوردستان، ئەوانەشی كە بۆ كاركردن دێن، دەبێ لەڕێی كۆمپانیاكان یان شوێنی كاركردنیانەوە مامەڵەی مانەوە بكەن".
سەبارەت بە هۆكاری دەركردنی ئەو بڕیارە، ئەزوەر مەحموود گوتی "زیاتر پەیوەندی بە هۆكاری ئەمنی و تەندروستی و ماددەی هۆشبەرەوە هەیە".
بەپێی ئاماری مەرزی نێودەوڵەتیی باشماخ، رۆژانە نزیكەی 600 تاوەكو 700 ئێرانی دێنە هەرێمی كوردستان و زیاتریشیان بە مەبەستی كاركردن دێن، ئەزوەر گوتی "ئەو بڕیارە بۆ مەسەلەی ئەمنی و تەندروستی باشە، بەڵام بۆ گەشتیاری پێویستە پێداچوونەوەی تێدا بكرێ".
هەر لە رۆژی دەرچوونی بڕیارەكەوە، مەرزی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران جێبەجێی كردووە، بەڵام ئەوانیش داوایان كردووە وەزارەتی ناوخۆ پێداچوونەوە بە هەندێك لە بڕگەكانی بڕیارەكەدا بكات.
مەسعود باتیلی، سەرپەرشتیاری دەروازەی حاجی ئۆمەران بە (رووداو)ی گوت "ئەو بڕیارە سەرجەم هاووڵاتیانی ئێرانی دەگرێتەوە. ئەوانەی بۆ كاركردن دێن و دەیانەوێ بمێننەوە، پێویستە مامەڵەی مانەوە بكەن".
باتیلی گوتیشی "داوامان لە وەزارەتی ناوخۆ كردووە پلەبەندی بكرێت بۆ میوانەكان، لەوانەش بازرگان و شۆفێرەكان، بۆیە ئێمە هەتا ئێستا لەسەر شۆفێرانی لۆری و پاس جێبەجێمان نەكردووە".
بەبۆچوونی باتیلی، هەرچەندە زۆربەی ئێرانیەكان بۆ كاركردن دێنە كوردستان، بەڵام بڕیارەكە كاریگەری نەرێنی لەسەر گەشتیاری دەبێت و گوتی "رەنگە كاریگەری بخاتە سەر بواری گەشتیاری و بازرگانی".
گەشتیاران بە پلەی یەكەم لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە دێنە هەرێمی كوردستان، دواتریش كۆماری ئیسلامیی ئێران و وڵاتانی دیكە. بەرپرسانی بواری گەشتیاری دەڵێن ئەگەر بڕیارەكە لەلایەك بۆ بواری ئەمنی سوودی هەبێت، بەڵام بۆ لایەنی گەشتیاری خراپە، چونكە نابێت مەرجی "چەند جار" بۆ گەشتیار دابنرێت.
نادر روستی، گوتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان بە (رووداو)ی راگەیاند، بەگشتی دیاریكردنی "چەند جار" بۆ گەشتیاران كارێكی باش نییە، بەڵكو دەبێت كاتەكان كراوە بن لە هاتن و مانەوەیان، بەڵام جۆری ڤیزاكان دەگۆڕێت.
گوتیشی "گەشتیارە ئێرانییەكان لە پلەبەندی دووەمدان بۆ هەرێمی كوردستان و بێگومان ئەو بڕیارە كاریگەریی دەبێت لەسەر هاتنی گەشتیارانی ئێرانی".
شەماڵ جەلال شارەزای بواری گەشتیاری پێیوایە دیاریكردنی ژمارەی جار رەنگە لەڕووی ئەمنییەوە هۆكاری خۆی هەبێت، بەڵام بۆ گەشتیاری كارێكی هەڵەیە "چونكە رەنگە هاووڵاتیانی ئێرانی حەز بكەن لە ساڵێكدا چەندینجار بێنە هەرێمی كوردستان و لە هەموو وڵاتێكیشدا هەتا ژمارەی گەشتیاران زۆرتر بن بۆ ئابووریی ئەو وڵاتە باشترە".
بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆ بووەتە مایەی نیگەرانیی بازرگانە ئێرانییەكان و ئەو نیگەرانییەشیان گەیاندووەتە ژوورە بازرگانییەكانی هەرێمی كوردستان.
سیروان محەممەد، سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی لە سلێمانی بە (رووداو)ی راگەیاند، جموجوڵی بازرگانی لە نێوان شاری سلێمانی و ئێران زۆر فراوانە و ئەو بڕیارە بازرگانە ئێرانییەكانی نیگەران كردووە و رەوشی بازرگانی بەرەو خراپی دەڕوات، چونكە بۆ مانەوەی بازرگانەكان دەبێت مامەڵەی مانەوەی هەمیشەیی بكەن یاخود لە كرماشان و تاران ڤیزای عێراق وەربگرن".
7/7/2015
ئەندامێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت "هەموو پارتە سیاسییەکان لەسەر ئەوە کۆکن کە كێشەكان بە سازانی نیشتمانی و گفتوگۆ چارەسەربکرێن".
ئەحمەد کانی، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند" تائێستا هیج خاڵێک باسنەکراوە کە مایەی ناکۆکی بووبێت، بەڵام لە دوای 23ی حوزەیران سازان کەلێنی تێکەوت".
سەبارەت بە مانەوەی بارزانی لە پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەحمەد کانی گوتی "بارودۆخی هەرێمی کوردستان، شەڕی داعش و قەیرانی دارایی وا فەرزدەکەن کە ولایەتی سەرۆک بارزانی نەک درێژبکرێتەوە، بەڵکو لەگەڵ خولی ئەمجارەی پەرلەمان کۆتایی پێبێت".
ئەندامەکەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتیشی " ئەوەی ئێستا روودەدات وەکو فشارێک تێیدەگەین بۆسەر پارتی دیموکراتی کوردستان، ئێستاش کاتی ئەو فشارە نییە و هەموو مەلەفەکانیش لای پارتی دیموکراتی کوردستان نین و لایەنەکانی دیکەش بەشدارن تێیدا ".
6/7/2015
وەزیری كار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەگەڵ سەركونسوڵگەری ئێران یاداشتنامەی ئاڵوگۆڕكردنی گیراوانی هەردوولایان واژۆكرد.
رۆژی دووشەممە 6/7/25015 لە دیوانی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان، یاداشتنامەی ئاڵوگۆڕكردنی گیراوانی باشووری کوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران، لەنێوان وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران واژۆكرا.
محەمەد هاودیانی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەبارەی یاداشتنامەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند" بەپێی ئەم یاداشتنامەیە لەماوەی دیاریكراودا ئەو زیندانییانەی لە چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستانن و دۆسیەكانیان هیچ لێكۆڵینەوەیەكی دیکەی لەسەر نییە، دەگوازینەوە بۆ وڵاتی ئێران". گوتیشی " ئەو سزادراوانە بە ئارەزووی خۆیان داواكاریان پێشكەش بە وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی کردووە تاوەکو بگوازرێنەوە بۆ وڵاتی ئێران و ماوەی سزاكەیان لەوێ تەواو بكەن".
هاودیانی ئاشكراشیكرد " 86 سزادراو کە 4یان ئافرەتن و سزادراوێکیش تەمەنی لە خوار (18) ساڵییەوەیە، داوایان پێشكەشكردووە بۆئەوەی لەسەر رەزامەندی خۆیان بنێردرێنەوە بۆ وڵاتی ئێران".
لەبارەی سزادراوەکانی هەرێمی کوردستانیش کە لە وڵاتی ئێرانن، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی گوتی " بەپێی یاداشتنامەكە هەر سزادراوێك لە وڵاتی ئێران بێت و خەڵكی باشووری كوردستان بێت، ئێمە دەتوانین داوای بكەین و بیگەڕێنینەوە، وڵاتی ئێرانیش لاریان نییە لەسەری. تائێستاش تەنها ناوی (6) كەس بە دەستی ئێمە گەیشتووە كە لە وڵاتی ئێران سزادراون و داواش لە هاونیشتمانیان دەكەین هەر كەسێكیان لە ئێران سزادراوە و دەیانەوێت ماوەی سزاکەی لە باشووری كوردستان كۆتایی پێبێت، ئاگادارمان بكەنەوە".
مورتەزا حوسێنی، سەركونسوڵگەری گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەرێمی كورستان وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی و وڵاتەكەی لەسەر واژووكردنی ئەو یاداشتنامەیە رایگەیاند "واژۆکردنی ئەم یاداشتنامەیە بۆ خزمەتی خانەوادەكانیانە، تاوەکو بتوانن بە ئاسانی سەردانی كەس و كارەكانیان بكەن".
حوسێنی لە لێدوانێکدا بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند "پێشتریش لە ساڵی 2014 هاوشێوەی ئەم یاداشتنامە یاداشتنامەیەکی دیکەمان لەگەڵ حکومەتی عێراق واژۆ کردووە و، چەند سزادراوێکیشمان ئاڵوگۆڕکردوون".
بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی (159) سزادراوی ئێرانی لە چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان هەن و لەو ژمارەیەش (86) سزادراو داوایان پێشكەشكردووە بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە وڵاتی ئێران.
6/7/2015
ژمارەیەک هاووڵاتی تورکیا خۆپێشاندانێکیان لە ئیستەنبوڵ ئەنجام دا و هێرشیانکردە سەر گەشتیارانی کۆریای باشوور.
ئەو خۆپێشاندەرانە، کە لە تورکە نەتەوەپەرستەکانی تورکیا و دوورخراوەکانی ئۆیگوری چین بوون، بە هوتافی ”الله اکبر“ـەوە هێرشیانکردە سەر کۆمەڵێک گەشتیاری کۆریای باشوور لە دەرەوەی کۆشکی تۆپکای لەسەر کەناراوەکانی بۆسفۆر، کە بەردەوام هەزاران گەشتیاری لێیە.
خۆپێشاندەران پێیانوابوو ئەم گەشتیارانە خەڵکی چینن، بۆیە هێرشیانکردە سەریان، وەک تۆڵەکردنەوەیەک بۆ هاووڵاتییانی ناوچەی ئۆیگور لە چین، کە تورکن و ”لەلایەن دەسەڵاتدارانی چین دەچەوسێندرێنەوە“.
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا، کە ئاژانسی دۆغانی تورکی بڵاویکردووەتەوە، گەشتیارێک هاواردەکات و دەڵێت، ”چینی نیم، من کۆریاییم“.
سێشەممەی رابردوو، 173 هاووڵاتی ئۆیگۆری لە ایلاندەوە گەیشتنە تورکیا، دوای ”هەڵاتن“یان لە ژێر دەسەڵاتی چین.
5/7/2015
دوای زیاتر لە نیو سەدە لە سیاسەتكردن، جەلال تاڵەبانی، سكرتێری گشتیی یەكێتی نیشتمانی كوردستان فریای نووسینەوەی یاداشتەكانی نەكەوت، بەڵام ئەندامێكی سەركردایەتی حیزبەكەی ئاشكرای دەكات كە هەڤپەیڤینێكی بڵاونەكراوەی هەیە لە شێوەی یاداشتە و بە كتێب بڵاودەكرێتەوە.
جەلال تاڵەبانی، سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق و سكرتێری گشتیی یەكێتی لە رۆژی 17/12/2012 لە بەغدا بەهۆی جەڵتەی مێشكەوە باری تەندروستیی تێكچوو، دواتر رەوانەی نەخۆشخانەیەكی ئەڵمانیا كرا و دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی، رۆژی 19/7/2014، گەڕایەوە سلێمانی.
تاڵەبانی لە ماوەی زیاتر لە نیو سەدەی رابردوودا ناوێكی دیاری نێو بزووتنەوەی رزگاریخوازیی كورد بووە، دوای 2 ساڵ لە دامەزراندنی پارتی، تاڵەبانی دەبێتە ئەندامی ئەو حیزبە و لە ئەندامێكی ئاساییەوە تاوەكو ئاستی مەكتەبی سیاسی دەڕوات، بەڵام دواتر لە پارتی جیادەبێتەوە و حیزبێك دامەزرێنێ كە بە بەردەوامی ركابەری پارتی بووە.
فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە (رووداو)ی راگەیاند "بڕیاربوو دوای تەواوبوونی خولی دووەمی سەرۆكایەتی كۆمار، مام جەلال بگەڕێتەوە سلێمانی و یاداشتەكانی بنووسێتەوە، بەڵام بەداخەوە ئەو نەخۆشییە رێگەی پێنەدا".
یاداشتی رۆژانەی هەبووە
ئەوەی تاوەكو ئێستا بە یاداشتەكانی تاڵەبانی دادەنرێ، ئەو هەڤپەیڤینانەیە كە تاڵەبانی كردوونی، یان ئەو یادەوەریانەن كە تاڵەبانی لە یادی دامەزراندنی حیزبی بەبیری هێناونەتەوە.
فەرید ئەسەسەرد دەڵێ "مام جەلال دەفتەری یاداشتی رۆژانەی هەبوو كە هەموو سەردان و دیدارەكانی خۆی تێدا نووسیوەتەوە، ئەم دەفتەرانەش لە لای خێزانەكەیەتی، بەڵام ئەم دەفتەرانە زیاتر یارمەتی نووسەری یاداشتەكە دەدات بۆ بەبیرهێنانەوە و نووسینی كات و شوێنی رووداوەكان، نەك كەسێكی دیكە یاداشتەكانی بنووسێتەوە".
فەخری كەریم، گەورە راوێژكاری پێشووی سەرۆك كۆماری عێراق و دۆستی نزیكی مام جەلال دەڵێت ئاگاداری ئەوە نییە كە مام جەلال یاداشتەكانی نووسیبێتەوە، بەڵام دەڵێت "گرنگە مێژووی سیاسیی كەسایەتییەكان بنووسرێتەوە یاخود خۆیان یاداشتیان بكەن".
هەڤپەیڤینێكی بڵاونەكراوەی تاڵەبانی
فەرید ئەسەسەرد سەبارەت بە یاداشتەكانی تاڵەبانی زانیاری نوێ ئاشكرا دەكات و دەڵێ "یاداشتەكانی مام جەلال بەشێوەی هەڤپەیڤین بە دەنگ و رەنگ تۆماركراوە و بەشێوەی پرسیار و وەڵام یاداشتەكانی خۆی باسكردووە. بەتایبەتی یەكێكیان هەڤپەیڤینێكی دوور و درێژە كە لەسەر كاسێت تۆماركراوە، باسی سەردەمی منداڵیی خۆی تاوەكو ساڵی 2000 دەكات".
ئەسەسەرد كە خۆی یاداشتەكانی خوێندووەتەوە و ئامادە نەبوو ناوی ئەو كەسە ئاشكرا بكات كە هەڤپەیڤینەكەی لەگەڵ تاڵەبانی كردووە، گوتی "هەموو یاداشتەكانم خوێندووەتەوە و شتی مێژوویی گرنگی زۆر تێدایە، یاداشتەكە كتێبێكی قەبارە گەورەی لێدەردەچێت و دەبێتە سەرچاوەیەكی باش بۆ مێژووی نوێی كورد".
"مام جەلال هەندێك نووسینی هەبووە"
د.مەحموود عوسمان، سیاسەتمەداری ناسراوی كورد كە یەكێك بووە لە ئەندامە دیارەكانی مەكتەبی سیاسی پارتی لەسەردەمی شۆڕشی ئەیلول، جگە لە كاری سیاسی وەكو پزیشك و وەرگێڕی نزیكی مەلا مستەفا سەبارەت بە یاداشتەكانی تاڵەبانی بە (رووداو)ی گوت "بەداخەوە مام جەلال بەهۆی نەخۆشكەوتنیەوە نەیتوانی یاداشتەكانی بنووسێتەوە، بەس ئەوەی من بیزانم ئەو چەند دەستنوووس و شتی هەیە كە رەنگە لەلای بنەماڵەكەی بێت".
د.مەحموود بەپێویستی دەزانێت سیاسەتمەداران یاداشتەكانیان بنووسنەوە و گوتی "ئێمە بە حوكمی كاری سیاسیمان بووینەتە موڵكی گشتی، زۆربەی ئەو كارانەی كردوومانە لە رابردوودا لە پێناوی میللەكەتەكەمان بووە و حەقە یاداشتەكانی خۆمان بنووسینەوە بۆ نەوەی داهاتوو". سەبارەت بە یاداشتەكانی خۆشی گوتی "نەمنووسیوەتەوە، ئینشائەڵڵا دەست بە نووسینەوەی دەكەم".
دوو كتێبی چاپكراوی تاڵەبانی ونن
فەرید ئەسەسەرد كە بە نووسەرێكی دیاری نێو ئەو حیزبە دەناسرێت، دەڵێ "مام جەلال پێشتر دوو كتێبی نووسیون كە یەكێكیان لەسەر كوردایەتییە، ئەوی دیكەیان لەسەر پەروەردەكردنی كادیری حیزبە، بەڵام هەردوو كتێبەكە ونن، مەگەر كەسێك بە دانسقە لەلای مابێت. كتێبێكی دیكەشی بە ناوی (كردستان والحركە القومیە الكردیە) بە زمانی عەرەبی نووسیوە كە دوای رێككەوتننامەی 11ی ئازار دووبارە لە لوبنان چاپی كردەوە، بەڵام هەندێك دەستكاری كردووە، چونكە مێژووی ئەم كتێبە بۆ سەردەمی ململانێی جەلالی و مەلایی دەگەڕێتەوە".
تاڵەبانی كێیە؟
مام جەلال كوڕی شێخ حیسامەدین كوڕی شێخ نوری كوڕی شێخ غەفووری تاڵەبانییە. هاوینی ساڵی 1933 لە گوندی كەلكانی قەدپاڵی چیای كۆسرەت لەدایك بووە.
یەكەمین دەركەوتنی توانا و لێهاتوویی تاڵەبانی لە تەمەنی 12 ساڵی بووە كاتێك لە ساڵی 1945 ئاهەنگێكی میللی لە كۆیە بۆ نەورۆز سازكرا، تاڵەبانی بەشداری تێدا كرد و وتارێكی خوێندەوە و بووە مایەی سەرسوڕمانی مامۆستا و بەشداربووان. لەساڵی 1948 بووەتە ئەندامی پارتی و لە كۆنگرەی دووەمی ئەو حیزبە لەساڵی 1951 بە ئەندامی لیژنەی ناوەندی هەڵبژێردراوە.
لە شوباتی 1953 سەرپەشتی هەردوو كۆنگرەی یەكێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستانی كردووە و بە سكرتێری ئەو رێكخراوە هەڵبژێردراوە. جگە لە فەرماندەیی هێزی پێشمەرگە لە چەمی رەزان لە سەروەختی شۆڕشی ئەیلول، تاڵەبانی سەرۆكی ئەو لیژنە كوردییەش بووە كە ساڵی 1963 چووەتە بەغدا بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ بەرپرسانی ئەوكاتی عێراق.
لە 1ی حوزەیرانی 1975 لە دیمەشق یەكێتی نیشتمانی راگەیاند و وەكو كەسێكی تەوافوقی لە نێوان سێ باڵەكەی یەكێتی بە سكرتێری ئەو حیزبە هەڵبژێردرا. لە 6 نیسانی 2005، مام جەلال 227 دەنگی لە كۆی 248 دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتمانی عێراقی بەدەستهێنا و بە یەكەمین سەرۆكی هەڵبژێردراوی عێراق دەستنیشان كرا. لە 11/11/2010 دووبارە بە سەرۆك كۆماری عێراق هەڵبژێردرایەوە.
6/7/2015