“عەباس عێراقچی” ئەندامی باڵای تیمی دانوستانكاری حكوومەتی ئێران بۆ پرسی ناوكی، دەڵێت “لە ئەگەری گەیشتن بە رێككەوتن هەمان رۆژ هەموو گەماروە ئابوورییەكانی یەكێتیی ئەورووپا، ئەمەریكا و ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر ئێران هەڵدەگیرێن.”
بەپێی راپۆرتی تۆڕی میدیایی بی بی سی عەباس عێراقچی كەلە هەموو خولەكانی دانوستاندا بەشدار بووە، رایگەیاندووە “هیچكات لە رەوتی دانوستانەكاندا هێندەی ئێستە پێشكەوتنمان بەدەست نەهێناوە.”
عێراقچی باسی لەوەش كردووە هەرچەند هەتا ئێستەش هەندێ پرسی چارەسەر نەكراو ماون، بەڵام دەبێ سەرەتا بگەینە رێكار و رێوشوێنێك كە پێش رێككەوتن هەموو شتێك یەكلا ببێتەوە و ئامانجمان لابردنی گەمارۆكانە.”
ئەو بەرپرسی باڵایەی ئێران جێبەجێ كردنی هاوكاتی بەڵێنییەكانی ئێران و ویست و داخوازەكانی تاران بۆ هەڵوشانەوەی گەماروە نێودەوڵەتییەكان كردووە و بە “گرفتی تایبەتی تەكنیكی” وەسفی كردوون.
پێشتر بڕیار بوو لە ئەگەری گەیشتن بە رێككەوتنی كۆتایی، لابردنی گەمارۆكانی سەر ئێران ببەسترێتەوە بە راپۆرتی پشكێنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوكی لە ناوەندە ئەتۆمییەكانی ئێرانەوە كە ئاخۆ ئێران چەندە بەڵێنییەكانی رەچاو كردووە.
بە گوتەی عێراقچی هەتا ئێستە لەم بارەوە نەگەیشتوونەتە هیچ رێككەوتنێك.
چەند رۆژ لەمەوبەر یۆكیا ئامانۆ سەرۆكی رێكخراوی نێودەوڵەتیی وزەی ناوكی سەردانی ئێرانی كرد و لەگەڵ “عەلی شەمخانی” سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئەمنیەتی میللیی ئێران و حەسەن رۆحانی سەركۆماری ئێران لەبارەی پرسی ناوكی كۆبووەوە.
هاوكات عێراقچی ئەوشی ئاشكرا كردووە هەتا پرسی ناوكی و مەرجەكانی لەلایەن كۆنگرێسی ئەمەریكا و پەرلەمانی ئێرانەوە پەسەند نەكرێن، رێككەوتنی كۆتایی سەرناگرێت.
ئەمە لە كاتێك دایە كە هەواڵدەریی ئاسەوشەیتێدپرێس لەزاری دیپلۆمات و تیمە كارناسەكانی ئێران و ئەمەریكاوە بڵاوی كردووەتەوە كە ئێران و وڵاتانی كۆمەڵەی پێنج كۆ یەك لەسەر رەشنووسی رێككەوتنی كۆتایی پێكهاتوون كە تێیدا خشتەی زەمەنیی لابردنی گەمارووە نێودەوڵەتییەكانی سەر ئێران و لە بەرانبەر بەرتەسك كردنەوەی چالاكییە ئەتۆمییەكانی ئێران دەشتنیشان كراوە.
نوێنەرانی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یەك بڕیارە هەتا رۆژی سێشەممە 7 ـ 7 ـ 2015 درێژە بە دانوستانەكان بۆ چارەسەرەیی پرسی ناوكیی ئێران بدەن.
لە ئەگەری گەیشتن بە رێككەوتنی كۆتایی، بەرنامەی ناوكیی ئێران بۆ دەورەیەكی زەمەنیی درێژخایەن بەربەست دەكرێتەوە و لە بەرانبەریشدا گەمارووە نێودەوڵەتییەكانی سەر ئێران هەڵدەگیرێن.
لەشاری شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەبەریی بانکێک لەلایەن چەند کەسێکەوە بە بارمتە دەگیرێت و لە بەرانبەر ئازادکردنیدا داوای پارەیەکی خەیاڵیان کردووە.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، چەند ڕۆژ لەمەوبەر بەڕێوەبەریی بانکی “میللی”ی شاری شنۆ بە ناوی ئەحمەد مەجیدی لەکاتی چوون بۆ سەر کارەکەی لەلایەن چەند کەسێکەوە دەفڕێندرێت.
ئەو بەڕێوەبەری بانکە لەگەڵ بنەماڵەکەی پەیوەندی دەگرێت و پێیان دەڵێ کە بڕە پارەیەک بە مەبەستی ئازاد کردنم ئامادە بکەن.
پاش چەند رۆژ لەو بارمتە گرتنە شوێنی ئەو کەسانە لە نێوان شاری شنۆ و نەغەدە لە جێگایەک بەناوی “تەپۆڵکەی سینا” ئاشکرا دەبێت و تێکهەڵچوون لە نیوان ڕفێەرنەکان و پۆلیسدا دێتە ئاراوە.
هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە لە ئەنجامی ئەو تێکهەڵچوونەدا یەکێک لە بارمتەگرەکان دەکووژرێ و بەڕێوەبەری بانکەکەش ئازاد دەکرێت.
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاووڵاتیان بەهۆی نەبوونی و بێ دەرەتانی ڕوویان لە هیندێ دیاردە کردووە و ماوەیەک لەمەوبەریش لە شاری مەهاباد و سەقز بەچەک هێرش کرابووە سەر چەند بانکێک و پارە لە بانکەکان دزرابوو.
4/7/2015
بەهۆی تەقینەوەیەک لە بیری ژمارە 24ی “نەفت شەهر”ی پارێزگای کرماشان ئاگر لەو کێڵگە نەوتییە بەربووە خەساێکی زۆری بەرکەتووە.
بەثیی راپۆرتی ماڵپەڕی ماف‌نیوز، دوێنێ هەینی لە کاتێکدا کرێکاران لەسەر یەکێک لە بیرە نەوتییەکانی کێڵگەی نەوتیی “نەفت شەهر”ی کرماسان سەرقاڵی هەڵکۆڵین بوون، تەقینەوەیک رووی داوە و بەو هۆیەوە ئاگری گرتووە.
هەرچەن توانرا ئەو ئاگرە کۆنترۆك بکرێت، بەڵام سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن بەهۆی رەچاونەکردنی ستانداردە ئیمەنییەکان و نەبوونی کەرەسەتی مۆدێڕنی ئاگرکوژێنەوە ئەگەری ئاگرکەتنەوەی دووبارە زۆرە.
هەتا ئێستە سەرچاوە فەرمییە حکوومەتییەکان لە بڵاوکردنەوەی هەوالەکە خۆیان بواردووە.
بیری ژمارە 24ی کێڵگەی نەوتیی نەفت شەهر 28 – 5 -2010 بەهۆی ئاگر گرتنی گازەوە سووتا و پاش 38 رۆژ ئینجا توانرا ئەو ئاگرە کۆنترۆڵ بکرێت.
لەو رووداوەدا 4 کرێکار لە ئاگردا سووتان و 12 کەسی دیکەش بریندار بوون، هەروەها 342 هەزار بەرمیل نەوتی خاو سووتا.
بەپێی ئامارەکان رۆژانە لەو بیرە نەوتییە 8 هەتا 9 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنرێت.
کێڵگەی نەوتیی “نەفت شەهر” لە 100 کیلۆمەتریی باکووری رۆژئاوای ئیلام و 225 ولە 225 کیلۆمەتریی باشووری رۆژئاوای کەماشان و لە 60 کیلۆمەتریی شاری قەسر شیرین هەڵکەوتووە.
ئەو مەیدانە نەوتییە ساڵی 1923 دۆزراوەتەوە.
4/7/2015
راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە بە سەربەخۆیی کوردستان و کڕینی چەک بۆ پێشمەرگە، رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) تێکدەشکێت.
مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆر رایگەیاندووە، کە ”پڕۆژەی عێراقێکی یەکگرتوو پڕۆژەیەکی کارا نییە و کاتی ئەوە هاتووە جیهان بزانێت کە سیستەمێکی شکستخواردوو پێویستیی بە پێداچوونەوە هەیە“.
مەسرور بارزانی پێیوایە دووبارەکردنەوەی هەمان هەڵە و بڕواپێکردن بەوەی ئەنجامێکی دیکەت دەداتێ، هەڵەیە، وەک ئاماژەیەک بۆ داڕشتنەوە و هەوڵدان بۆ یەکگرتوویی خاکی عێراق.
مەسرور بارزانی ئاماژە بە دابەشبوونی عێراق بۆ سێ ناوچە دەکات، کە ناوچەیەکی لەلایەن داعشەوە بەڕێوەدەبرێت، بەڵام وەک ئەو ئاماژەی بۆدەکات، کورد ”داعشی وەک هاوسنوور قبووڵ نییە و دەبێت تێکبشکێندرێت“.
راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان هەروەها رایگەیاندووە، کە ”چاوەڕوانیی زیاترمان لە تورکیا هەبوو“ و پێیوایە بەهۆی ئەوەی تورکیا ئەندامی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) و ئەندامی هاوپەیمانیی دژی داعشە، ”دەبێ کاری زیاتر بکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش“.
بارزانی ئاماژە بۆ کاردانەوەی تورکیا لە ئەگەری درووستبوونی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان دەکات و پێیوایە ئەم وڵاتە ”دەبێ زیاتر لە بوونی داعش بترسێت“، نەوەک دەوڵەتی کوردستان.
مەسرور بارزانی لەبارەی بوونی پەکەکە لە قەندیل و پڕۆسەی ئاشتی پڕۆسەی ئاشتی لە باکووری کوردستان و تورکیا ”دەبێ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) قەندیل چۆڵبکات“ بۆ ئەوەی پڕۆسەکە سەربگرێت.
راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان باس لەوەدەکات، کە هەرێمی کوردستان لە شەڕی داعشدا تا ئێستا ”1280 شەهید و نزیکەی 7 هەزار برینداری هەیە“.
لەبارەی کۆتاییهێنان بە داعش، بارزانی پێیوایە کوردستانی سەربەخۆ، حکوومەتی کوردی دەستواڵاتر دەکات بۆ کڕینی چەکی پێویست و بەرنگاربوونەوە و نەهێشتنی گرووپی داعش.
4/7/2015
ویلایه‌تی”سینا”ی سه‌ربه ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش، لهپهخشنامهیهكدا لێپرسراوێتی خۆی له بۆردوومان كردنی باشوری ئیسرائیل ڕاگه‌یان. هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یشی كرد كه هاوینه‌هه‌واری”شهرهمولشهیخ”ی میسریش بۆردوومان ده‌كات.
لهپهخشنامهیهكدا كه له‌تۆڕی “تویته‌ر” بڵاوی كرده‌وه، داعشه‌كانی سینا ده‌ڵێن: ” به‌یارمه‌تی خودا توانیمان كۆمه‌ڵگه ئیسرائیلییه‌كانی باشور،به‌سێ موشه‌كی گراد بۆردوومان بكه‌ین. ئه‌وه‌ش له‌به‌ر تاوانه چه‌ند باره‌كانی جوله‌كه بووه، هه‌روه‌ها له‌وه‌ڵامی هاوكاری ئه‌وان بووه بۆ له‌دین هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان له غهزوهكهی شێخ ئه‌بو سوهه‌یبی ئه‌نساریدا”.
“غه‌زوه‌ی شێخ ئه‌بو سوهه‌یبی ئه‌نساری” ناوی ئه‌و هێرشه‌یه كهڕۆژی چوار شه‌ممه‌ی ڕابردوو، داعشه‌كان كردیانه سه‌ر پێگه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان میسر له‌ناوچه‌ی سینادا.
له‌پێگه‌یه‌كی تری داعشدا هاتووه: ” شهرهمولشهیخیش ئامانجێكی تره‌و، هیچی كه‌متر نیه له ئیلات و كۆمه‌ڵگه‌كانی ئیسرائیل. چونكه شوێنی له‌شفرۆشی و لانكه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی خیانهتكارهكانه”.
به‌پێی ڕاگهیهنرای پۆلیسی ئیسرائیل، لهدهشتێكی چۆڵدا پاشماوه‌ی موشه‌كێكیان دۆزیوه‌ته‌وه، بۆردوومانه‌كه‌ی داعش، نه‌بوه‌ته هۆی هیچ زیانێكی گیانی و مادی له‌ئیسرائیلدا.
به‌ڵام سوپای ئیسرائیل وه‌ك خۆئاماده‌كردن بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك، ڕێگه‌ی خێرای باشوری ئیسرائیلی داخست كه به‌شێكی به‌ته‌نیشتی میسردا تێده‌په‌ڕێت..
“ئه‌فیخای ئه‌درعی” وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل، له‌ئه‌كاونتی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ڕایگه‌یاند: ” ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون بووه‌ته‌وه ئه‌و موشه‌كه‌ی كه‌له‌ناوچه‌ی ئهشكۆل كه‌وته خواره‌وه، سه‌رچاوه‌كه‌ی سینای میسر بووه”
4/7/2015
وەزیری دەرەوەی رووسیا پەیامێک بۆ ئۆپۆزیسیۆنی چەکداریی سووریا و هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە رۆژئاوای کوردستان دەنێرێت.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، کە ڤلادیمێر پۆتینی سەرۆکی رووسیا، ”پەیامێکی بۆ وڵاتانی ناوچەکە، ئۆپۆزیسیۆن و سوپای سوریا و یەپەگە ناردووە“ و تێیدا داوایان لێدەکات، بەیەکەوە دژی چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بجەنگن.
سێرگی لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەشکرد، کە دەتوانرێ یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکانی لەیەنە ناوخۆییەکان و وڵاتان دوابخرێ تاوەکو ئەو کاتەی مەترسیی تیرۆر نامێنێت.
4/7/2015
له گه‌ڵ جێگیر بوونی پێشمه‌رگه‌كانی دیموكرات له ناوچه سنوورییەكانی رۆژهەڵات و باشووری کوردستان، ئێرانیش هیزێكی زۆری به‌ره‌و هه‌مان ئه‌و ناوچه سنووریانه جوڵاندوە كه ئێستا دوو لایه‌نه‌كه‌ی دیموكراتی لێیە.
به‌رپرسانی دیموكرات دەڵێن": جوڵه پێكردنی ئێران به هێزه‌كانیان كاریگه‌ری له سه‌ر جموجۆڵ و چالاكییه‌كانی ئه‌وان نابێت و به‌ڵكو باشتر ده‌بن له سه‌ر ئه‌و ئامانجانه‌ی ئه‌وان له‌و قۆناخه‌دا له رۆژهەڵاتی كوردستان هه‌یانه".
له‌گه‌ڵ جێگیر بوونی پیشمه‌رگه‌كانی دیموکرات له ناوچه سنوورییه‌كانی باشوور‌و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، حكومه‌تی ئێران جوڵه‌ی به هێزه‌كانی كرد به رهو ناوچه سنوورییه‌كانی پیرانشار‌و شنۆ، به‌رپرسانی دیموكراتیش ده‌ڵێن:" ئه‌و هێزه‌ی ئێران له شاره‌كانی قوم، كاشان، یه‌زدو كرمان به جۆره‌ها چه‌كی قورس هینراوون و ئیستا سه‌رقاڵی لێدانی خه‌نده‌ق و جێگیر كردنیانن له به‌رزاییه‌كانی سنوور".
خالید وه‌نه‌وشه ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حدك بە(تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند:" ئێران ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه به جۆره‌ها چه‌ك و پاسدار كه له قوم، كاشان، كرمان و یه‌زد هێنراوون گه‌یشتونه‌ته سنووره‌كانی پیرانشار‌و شنۆ، ئیستا له زۆربەی ئه‌و شوێنانه سه‌رقاڵی لێدانی خه‌نده‌ق و تهلبهندكرن و دروستكردنی پایه‌گایه له به‌رزاییه‌كانی سنوور".
خالید وەنەوشە دەڵێت:" ئه‌و هیزه زۆر‌و زه‌وه‌ندی هێناویه‌تی نیگه‌رانی زیاتری بۆ هاونیشتمانیانی رۆژهه‌ڵات و باشوور دروستكردووه چونكه ئه‌وان ده‌ڵێن بەوهۆیهوه پێشمه‌رگه‌كانی دیموكرات رووبەڕووی زیان ده‌بنه‌وه، بەڵام شۆڕشه‌و پێویستی به رشتنی خوێن هه‌یه".
دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه له به‌شێكی ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان رۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستان، ئێستا له شوێنی ئه‌وان پێشمه‌رگه‌كانی دیموكرات جێگیر بوونه‌و به ته‌نیا سێ كیلۆمه‌تر له پایه‌گاكانی ئێرانه‌وه دوورن، به‌ڵام به‌رپرسانی دیموكرات ره‌تیده‌كه‌نه‌وه كه جوڵاندنی هێز له لایه‌ن ئێرانه‌وه كار‌و چالاكییه‌كانی ئه‌وان په‌كبخات.
كاوه به‌هرامی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حدكا بە(تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند:" ئێمه به‌ر له‌وه‌ی بێینه ئه‌و ناوچه سنووریانه ده‌مانزانی كه ئێرانیش به‌ره‌و سنووره‌كان جوڵه به هێزه‌كانی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و جوڵه پێكردنه‌ی ئه‌وان ئێمه رشتر ده‌كات له سه‌ر رۆیشتن و به‌رده‌وام بوونمان به‌ره‌و ئه‌و ئامانجانه‌ی له‌و قۆناخه‌دا هه‌مانه، ئیمه ئه‌و كار‌و كرده‌وانه‌ی بۆی هاتووین ناوه‌ستێنین و توانای ئه‌وه‌شمان هه‌یه كه پشت به شاخه‌كانه‌وه رووبه‌ڕووی هه‌ر ئه‌گه‌رێكی سه‌ربازی ئێران ببینه‌وه".
له هه‌ردوو دیوی سنووره‌كانی رۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستان، له‌و وه‌رزه‌ی ساڵدا به سه‌دان ماڵه كۆچهرو مه‌ڕدار له‌و ناوچه كویستانیانهن، بۆیه له ئه‌گه‌ری هه‌ر پشێوییه‌کدا، هاونیشتمانییەكی زۆر له كار‌و كاسبی ده‌بێت.
4/7/2015
سەردان و گفتوگۆی لایەنەکان بۆ گەیشتن بە رێککەوتن و سازان بەردەوامە. یەکێتی پێیوایە ئەوەی پێویست بووە لەو بارەوە کردوویەتی و ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی پارتیدایە.
ئێستا دوو ئاراستە لەبەردەم لایەنەکاندایە. ئاراستەی یەکەم سازانە لەسەرپرسی سەرۆکایەتی لەڕێگەی پەرلەمانەوە، کە لەلایەن یەکێتی، گۆڕان، یەکگرتوو و کۆمەڵەوە پێشنیازکراوە. لەو ئاراستەیەدا سیستەمە نیمچە سەرۆکایەتیی- نیمچە پارلەمانییەکەی هەرێمی کوردستان بۆ سیستەمی پەرلەمانی دەگۆڕدریت. ئاراستەی دووەم چارەسەری پرسی سەرۆکایەتییە لەڕێگەی سازانی نیشتمانی تا ئەوکاتەی دەستوور سیستەمی سیاسی وڵات دەستنیشان دەکات.
به‌پێى زانیارییه‌كانى تۆڕى میدیایى رووداو، یه‌كێتى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه له‌رێگه‌ى هه‌موار كردنه‌وه‌ى یاساى سه‌رۆكایه‌تى، ویلایەتی مەسعود بارزانی لەگەڵ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی پێبێت. پێشنیازێک کە مەرجدارە. یەکێتی دەیەوێت دەسەڵاتەکانی سەرۆک کەمبکرێتەوە و لە بەرامبەر ئەو پێشنیازە پارتی پۆستێکی باڵای پێبدات.
4/7/2015
شرۆڤەکار و رۆژنامەنووسێکی کوێتی رایدەگەیێنێت، زۆر وڵاتی جیهان هەن کە پشتگیری هێزی پێشمەرگە دەکەن و، زۆر وڵاتی رۆژئاواش ئامادەیی خۆیان بۆ ئەو مەبەستە نیشانداوە.
د.عادل ئەلمەناع، شرۆڤەکار و رۆژنامەنووسی کوێتی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەگەری ئەوە هەیە کە وڵاتانی عەرەبی هاوکاری ماددی و سەربازیی پێشمەرگە بکەن، چونکە بەڕاستی مەترسی توندئاژۆکان تەنها لەسەر سووریا و عێراق نییە، بەڵکو لەسەر هەموو جیهان هەیە و پێویستە شەڕی دژ بە داعش هەموو جیهان بیکات و رێگری لەوە بکرێت ئەو رێکخراوە شەڕەکە بگوازنەوە بۆ وڵاتانی دیکەی دراوسێی عێراق و سووریا".
سەبارەت بە هاوکاریکردنی راستەوخۆی وڵاتانی عەرەبی بۆ هێزی پێشمەرگە، عادل ئەلمەناع گوتی "ئەو پرسە ئێستا لە نێو حکومەتەکانی وڵاتانی کەنداودا هەیە و بە بۆچوونی من سەرجەم وڵاتانی کەنداوی عەرەبی ئامادەن پاڵپشتی پێشمەرگە بکەن، چونکە پەیوەندییەکی زۆر باشیان لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا هەیە و مەترسییەکیش هەیە کە هەموویان کۆدەکاتەوە، بۆیە دەبێت ناوەندێک هەبێت هاوکاری ئەوانە بکەن کە شەڕی داعش دەکەن".
ئەو رۆژنامەنووسە کوێتییە بە دووری نازانێت کە عەرەبستانی سعودیش هاوکاری هێزی پێشمەرگە بکات و گوتیشی "سعودییە یەکێکە لەو وڵاتانەی کە بەردەوام شەڕی گرووپە چەکدارەکانی وەکو نوسرە، قاعیدە، ئەنسارولشەریعە و چەندین رێکخراوی دیکەی توندئاژۆی کردووە، ئێستاش کە رووبەڕووبوونەوەی رێکخراوی داعش لە ئارادەیە، هەموو لایەک پێویستی بە پێشمەرگە هەیە و بینیمان لە شنگال و کۆبانێ چی روویدا، بەڵام هێزە کوردییەکان توانیان لەبەرامبەر داعش راوەستنەوە و رێگا لە پێشڕەوییان بگرن".
ئەو شرۆڤەکارە کوێتیە ئاماژە بە کاریگەری سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ وڵاتانی کەنداو ودەڵێت "بە دڵنیاییەوە سەردانەکەی سەرۆکی هەرێم کاریگەری خۆی هەیە، چونکە جەنابی بارزانی رێزێکی تایبەتی لای وڵاتان هەیە و، هەمووان هەست بە ئێش و ئازاری هەرێمی کوردستان دەکەین، دەشزانین کە ئارامییەک لە هەرێمی کوردستاندا هەبوو لە دوای رووخانی حکومەتی سەدام حوسێن. دوای دەرکردنی سوپای عێراق لە کوێت لە ساڵی 1991 زانیمان هەرێمی کوردستان رووبەڕووی مەترسییەکی گەورە بووەتەوە، لەبەرئەوە سەردانەکەی بارزانی کاریگەرییەکی ئەرێنی هەبوو. بە تایبەت دوای ئەوەی کە هەرێمی کوردستان داڵدەی سەدان هەزار ئاوارەی داوە".
سەبارەت بە پاڵپشتی دروستکردنی حکومەتی کوردی لە هەرێمی کوردستان لەلایەن وڵاتانی کەنداوەوە عادل ئەلمەناع گوتی "ئەگەر بەراستی بیڵێم، پێشوازی لە حکومەتی کوردی ناکرێت، چونکە زۆربەی کورد کەوتووەتە تورکیا و ئێران، ئێرانیش بەهیچ جۆرێک رێگا بە دەوڵەتی کوردی نادات. ئەگەر بڕیارێکی نێودەوڵەتی هەبێت لەسەر دامەزراندنی حکومەتێکی کوردی، رەنگە ئەوکات کاریگەرتر بێت".
4/7/2015
زانیارييەكان ئاماژە بە رەزامەندی ئیماراتی عەرەبی دەكەن دەربارەی گواستنەوەی بڕە پارەیەكی زۆری داهاتی نەوتی ئێران بە شێوەیەكی نهێنی بۆ رووسیا، لەوێشەوە بۆ ئێران، بەهۆی سزا ئابوورییە سەپێندراوە نێودەوڵەتییەكانی سەر ئێران.
بەپێی بەڵگەنامەیەك كە ماڵپەڕی ویكیلیكس بڵاویكردووەتەوە سعودیە" مەترسی نیشانداوە لە پەیوەندییەكانی نێوان ئێران و ئیماراتی عەرەبی بەو پێیەی لەگەڵ سیاسەتی دەرەوەی شانشینی سعودیە ناگونجێت".
بەڵگەنامەكەی ویكیلیكس ناكۆكییە شاراوەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دەرخستووە، باڵیۆزخانەی سعودیەش لە ئەبو زەبی تێبینی كردووە" ئیماراتییەكان و ئێرانییەكان دانوستاندن لەسەر چەند دۆسیەیەک دەكەن، گرنگترینیان تەنگژەی سووریا و گەمارۆی ئابووری سەپێندراوی سەر ئێران بووە، بەشێوەیەك حكومەتی ئێران پەیوەندییە بازرگانییەكانی لەگەڵ ئیمارات بهێڵێتەوەو روو لە بەندەرەكانی عەممان نەكات، دەرگای گفتوگۆكانیش لەبارەی دورگەكانی ئیمارات كراوەبن، لەبەرامبەر گواستنەوەی داهاتی نەوتی ئێران بەرەو رووسیا لەوێش بەرەو ئێران".
لە رێكەوتی 12-4-1493 كۆچی، سعود فەیسەڵ وەزیری دەرەوەی سعودیە بروسكەیەكی بۆ دیوانی شاهانە ناردوەو تێیدا باسی لە هەڵوێستی ئیمارات كردوە لە بەرامبەر تەنگژەی سووریا، سەرەڕای قەدەخەكردنی خۆپیشاندانێك دژی سەرۆكی سووریا‌و هەڕەشكردن بە دەركردنی 60 كەس ئەگەر خۆپیشاندان دژی رژێمی سووریا بكەن".
لەمبارەيەوە فەیسەڵ دەڵێت "بەپێی زانیارییەكانی باڵیۆزخانەی سعودیە لە ئەبو زەبی، ئەم هەنگاوە بۆ ترساندنی رەوەندی بێگانەكان بووە لە ئیمارات لە ئەنجامدانی خۆپیشاندان، سەرەڕای داخستنی دەرگاكان بەڕووی دەزگاكانی راگەیاندن، بەو پێیەی سەدان هەزار بێگانە لە خۆدەگرێت".
لەبارەی دانوستاندنەكانی نێوان ئێران و ئیماراتیش لە بەڵگەنامەكەدا هاتووە "زانیارییەكان ئاماژە بە دانوستانەكانی نێوان ئێران و ئیمارات دەكەن كە ئێران فشاری زۆری خستوەتە سەر ئیمارات بۆ ئەوەی دژی رژێمی سووریا نەبێت، هەورەها پرسی دەستێوەردانی عەسكەریش پەسند نەكات، لەبەرامبەردا ئێران لە دۆسیەی دوورگەكانی ئیمارات کە ئێستا لەژێر کۆنترۆڵی ئێراندایە نەرمی دەنوێنێت".
بەپێی بەڵگەنامەكە فەیسەل لە بروسكەكەیدا دەڵێت "بەپێی دوایین زانیاریەكان لەبارەی هەڵوێستی ئیمارات لەبەرامبەر گواستنەوەی داهاتەكانی نەوتی ئێران بۆ رووسیاو لەوێش بۆ ئێران بە هۆی سزا ئابووریە سەپێندراوەكانی سەری، تەنانەت لەسەر كڕینی چەك و تەقەمەنی رووسیش رەزامەندی نیشانداوە، بەو هیوایەی لە ئاییندەدا ئێران رازی بێت لەسەر دوورگەكان دانوستاندنی لەگەڵ بكات، مەترسی ئەوەشی هەیە ئێران بەندەرەكەی بگۆڕێت و بیگوازێتەوە بۆ سەلتەنەتی عەممان كە كاریگەری لەسەر بواری بازرگانی نێوان هەردوو وڵات دەكات".
3/7/2015
وته‌بێژى وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رایگه‌یاند كه رێگریان له هیچ وڵاتێك نه‌كردوه چه‌ك به پێشمه‌رگه بدات، به‌ڵكو ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانیش چه‌كیان به پێشمه‌رگه داوه.
جۆن كێربی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ى كه گوایه ئەمەریكا رێگەی نەداوە وڵاتانی كەنداو راستەوخۆ چەك بۆ پێشمەرگە بنێرن، جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌وان ئاگاداری پرسێكی وانین، به‌ڵكو ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان چه‌كیان به پێشمه‌رگه داوه.
به‌ڵام هێماى بۆ ئه‌وه كرد، كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێ به شێوه‌یه‌كى خێرا چه‌ك بگاته ده‌ستى پێشمه‌رگه و ئه‌و رێگه‌یه‌ش حكومه‌تى عێراق بێت.
3/7/2015
وەزیری بەرگری بەریتانیا، داوای لە پەرلەمانتارانی وڵاتەکەی کردووە، کە رێگا بە هێزە ئاسمانییەکان بدەن لە نێو خاکی سوریا، هێرشبکەنە سەر رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش).
مایکڵ فالۆن، وەزیری بەرگری بەریتانیا پێیوایە، هیچ رێگرییەکی یاسایی نییە لە دژایەتی کردنی پێشنیازەکەی بۆ لێدانی داعش لەنێو سوریا.
لە ئەیلوولی رابردووەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی بەریتانیا، لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی دژی داعش، لە نێو خاکی عێراق هێرشدەکەنە سەر داعش و ئێستا وەزیری بەرگری خوازیارە لە سوریاش هێرشیان بکرێتە سەر.
فالۆن وەک هۆکارێک بۆ هێرشکردنە سەر داعش، باسی ئەوەدەکات، کە گوماندەکرێ پلانی هێرشکردنە سەر گەشتیارە بەریتانییەکان لە سوریاوە داڕێژرابێ، کە هەفتەی رابردوو چەکدارێک لە کەناراوەکانی سوسە لە تونس هێرشی کردە سەر گەشتیاران و 38 گەشتیار، کە زۆربەیان بەریتانی بوون، کوژران.
2/7/2015
“بان کی مۆن” سەرۆکی گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە، حکوومەت و وڵاتی سووریا لە بەرەبەری رووخان دایە و کارەسات و قەیرانەکانی ئەو وڵاتە رۆژ لەگەڵ رۆژ لە پەرەسەندن دان.
سەرۆکی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەشی خستووەتەڕوو، سووریا لە پێنجەمین ساڵی شەڕ دایە و قەیرانەکانی لە قووڵتر بوونەوە دان و هەتا ئێستە زیاتر لە 220 هەزار کەس لەو وڵاتە کوژراون.
ئەو لێپرسراوە ئاشکراشی کردووە هەتا ئێستث نزیک بە نیوەی حەشیمەتی ئەو وڵاتە ئاوارە بوون و خەڵکی ئەو وڵاتە ئێستثش لەژێر رهێڵەی تۆپ و خومپارە دان و هیچ مافێکیان نییە.
بان کی مۆن بە هەواڵدەریی رویتەرزی گوتووە، میرات و ئاسەوارە فەرهەنگییەکانی سووریا لەناو چوون و بەم نزیکانەش بە یەکجاری وڵاتی سووریا دەڕووخێ و حکوومەتەکەی لەناو دەچێت.
ماوەیەک لەمەوبەر لە جنێڤی سویس کۆبوونەوەیەک بۆ دۆخی سووریا پێکهات و بڕیارنامەیەکیش تێیدا پەسەند کرا کە دواتر هەر دوو وڵاتی چین و رووسیا ڤێتویان کردەوە.
لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا نوێنەری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ بەشار ئەسەد چاوپێکەوتنی کردبوو کە دواتر شارەزایانی سیاسی ئەو دانیشتنەیان بە بێ ئەنجام لەقەڵەم دا.
2/7/2015
سەرۆكوەزیرانی عێراق پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆكوەزیرانی كاربەڕێكەر توركیا ئەنجامدەدات.
نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، كە رۆژی پێنجشەممە 2ی تەمموزی 2015، حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عێراق، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەحمەد داودئۆغڵو، كە بڕیارە بەم نزیكانە بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ رابسپێردرێت، ئەنجامداوە.
عەبادی و داودئۆغڵو باسی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و پرسە ئەمنییەكان و سەركەوتنی هێزە ئەمنییەكانی عێراق بەسەر چەكدارانی داعشدا كردووە. سەرۆكوەزیرانی عێراق جگە لە پیرۆزباییكردن لە داودئۆغڵو بەبۆنەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانییەوە، هیوای سەركەوتنی بۆ داودئۆغڵو خواستووە لە پێكهێنانی حكومەتی نوێی توركیادا.
عەبادی ئاماژەی بە پاراستنی سنووری نێوان هەردوو وڵات و داوای رێگەگرتنی لە پەڕینەوەی چەكدارانی داعش لە داودئۆغڵو كردووە و رایگەیاندووە " كردەوەكانی داعش لە سووریا لە برەودان، بە ناكۆییە تائیفییەكان كاردانەوەی خراپی لە سەر عێراق و توركیا كۆی ناوچەكە دەبێت و، هێزە عێراقییەكان سوورن لەسەر سەركەوتن و ئازادكردنی رومادی و موسڵ و تەواوی عێراق".
بەپێی بەیاننامەكە، ئەحمەد داودئۆغڵو سوپاسی عەبادی كردووە، هاوكات ئاماژەی بە ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هاریكاریكردنی عێراق لە سەرجەم بوارەكان كردووە، بەتایبەتی لە دژایەتی داعش لە بواری ئەمنی و ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری. هەروەها ئاماژەی بەوەش داوە كە دوای پێكهێنانی حكومەت سەردانی عێراق دەكات بۆ پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات.
بەپێی بەیاننامەكە، ئەحمەد داودئۆغڵو سوپاسی عەبادی كردووە، هاوكات ئاماژەی بە ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هاریكاریكردنی عێراق لە سەرجەم بوارەكان كردووە، بەتایبەتی لە دژایەتی داعش لە بواری ئەمنی و ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری. هەروەها ئاماژەی بەوەش داوە كە دوای پێكهێنانی حكومەت سەردانی عێراق دەكات بۆ پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات.
2/7/2015
داود ئۆغلو سه‌رۆكى ئاكپارتى راى ده‌گه‌یه‌نێ هه‌ردوو پارتى (مه‌هه‌په) و (جه‌هه‌په) به یه‌ك مه‌ودا بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت لێیانه‌وه دوورن و ئه‌گه‌رهه‌یه له‌گه‌ڵیاندا رێكبكه‌ون، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسى (هه‌ده‌په)ى نه‌كرد، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندى به‌وه‌وه هه‌یه كه (هه‌ده‌په) به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پێكهێنانى حكومه‌تى له‌گه‌ڵ پارته‌كه‌ى ئه‌ردۆگان ره‌تكردوه‌ته‌وه.
ئەحمەد داود ئۆغلۆ، سەرۆكی ئاكپارتی لە ئاهەنگێكى حزبیدا بە بۆنەی دیاریكردنی عیسمەت یەڵماز بە سەرۆكی پەرلەمان، راى گه‌یاند، هه‌ردوو پارتى (مه‌هه‌په) و (جه‌هه‌په) مه‌ودایان بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵیان وه‌كو یه‌كه‌و ته‌نیا ئه‌و دوو ئه‌گه‌ره هه‌یه كه حكومه‌ت له‌سه‌رى پێكبهێنرێ، به‌بێ ئه‌وه‌ى باس له ئه‌گه‌رى سێیه‌م بكات له‌گه‌ڵ (هه‌ده‌په).
به‌و پێیه‌ش بێت ئه‌گه‌ر AKP به تایبه‌تى له‌گه‌ڵ MHP حكومه‌ت پێكبهێنێ پڕۆسه‌ى ئاشتى له توركیا رووبه‌ڕووى قه‌یرانێكى گه‌وره ده‌بێته‌وه، چونكه ئه‌و پارته نه‌ژاد پهرستهى توركیا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ پێدانى مافه‌كانى گه‌لى كورددا نییه له‌و وڵاته.
3/7/2015