ھاوكات لەگەڵ بەردەوامیی گفتوگۆ ئەتۆمییەكانی نێوان ئێران و وڵاتانی پينج كۆ یەك لە ڤیەننا ئەمڕۆ پێنجشەممە “یوكیا ئامانۆ” بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی گەیشتە تاران.
ئامانۆ لە یەكەم دانیشتنیدا لەگەڵ “عەلی شەمخانی” بەرپرسی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران كۆبووەوە.
بڕیارە ئەمڕۆش لەگەڵ حەسەن رۆحانی سەركۆماری ئێران كۆ ببێتەوە.
ئەمڕۆ رۆژنامەی واشنتۆن پۆست نووسیویەتی كە وڵاتانی پێنج كۆ یەك دەیانەوێ رۆڵی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بەھێزتر بكەن، بۆ ئەوەی رێكاری چاودێری كردن و پشكنینی ناوەندە ئەتۆمییەكانی ئێران تاوتوێ بكات.
پێش چوونی ئامانۆ بۆ تاران عەلی خامنەیی رێبەری كۆماری ئیسلامیی ئێران پشكنینی ناوەندە ئەتۆمییەكانی ئێرانی بەھێلی سوور دانابوو.
لەگەڵ ئەوەش بەرلە گەیشتنی بەڕێوەبەری ئاژانسی وزەی ئەتۆمی بۆ ئێران نوێنەرانی فەرەنسا و ئەمەریكا مەرجی رێكکەوتنیان بە دەستراگەیشتن بەو شوێنانە دانابوو كە ئەوان داوای دەكەن.
ھەربۆیەش ھەندێك لێكۆڵەر و چاودێری سیاسی لە راپۆرتەكەی واشنتۆن پۆستدا بە سەردانەكەی ئەمڕۆی “ئامانۆ” بۆ تاران گەشبین نین، چونكە ئەو بۆ ئەركێك راسپێردراوە، كە لەلای دەسەڵاتدارانی ئێران ھێڵی سوورە.
بڕیاربوو 30-ی حوزەیران دوا وادەی دانیشتنەكانی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆیەك بێت، بەڵام ئەو وادەیە بۆ حەفتەیەك درێژ كرایەوە و ھەتا یەكشەممەی داھاتوو وڵاتانی رۆژئاوا لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی دەبێ ئێران رازی بكەن، كە دەرگاكانی ناوەندی ئەتۆمی “فۆردۆ”، “ئەراك” و “نەتەنز” بەرەوڕووی چاودێراندا بكاتەوە، بۆ ئەوەی لە ڤییەن بتوانن بگەنە ئەنجام.
2/7/2015
بەهۆی نەبوونی پێداویستی پزیشکی و کەمی چارەسەر، داعش بریندارە قورسەکانی بۆ چارەسەر دەگوازێتەوە سووریا و ئەندامێکی باڵای بزووتنەوەی ئەفسەرانی رزگاریخوازیش ئاماژە بەوەدەکات، داعش مەترسییەکی گەورەی لەکەمی پێداویستی پزیشکی هەیە و توانای چارەسەرکردنیشی نییە.
محەمەد بەعاج، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای بزووتنەوەی ئەفسەرانی رزگاریخواز رایگەیاند:" بەهۆی نەبوونی ئامێری باشی پزیشکی و کەمبوونەوەی پێداویستییە پزیشکییەکان، بەتایبەتی کەمبوونەوەی چارەسەری پزیشکی لەنەخۆشخانەکانی شاری موسڵ، داعشی خستۆتە مەترسییەکی گەورەوەو هاوکات دانیشتوانی ئەو شارەش بەدەست کەمی خزمەتگوزاری پزیشکییەوە دەناڵێنن".
محەمەد بەعاج گوتیشی :" بەهۆی زۆری بریندارەکانی چەکدارانی داعش و وەرگرتنی چارەسەری لەوشارە، رۆژبە رۆژ پێداویستییە پزیشکییەکان لەموسڵ کەمدەبنەوە و هاوکات نەخۆشخانەکانیش کێشەی نەبوونی دەرمانیان هەیە و دانیشتوانی موسڵیش بەدەست کەمی چارەسەر دەناڵینن وداعشیش توانای دابینکردنی ئەو پێداویستیانەی نییە".
بەگوتەی بەعاج، داعش چەکدارە بریندارە قورسەکانی بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەلاتی خۆی لە سووریا دەگوازێتەوە بۆ چارەسەرکردنیان ئەوەش لەبەر کەمی چارەسەر و نەبوونی خزمەتگوزاری تەندرووستی دەگەڕێتەوە لەموسڵ وداعش مەترسییەکی گەورەی رووبەرووبۆتەوە لەو رووەوە.
1/7/2015
وهزارهتی مافی مرۆڤ له ڕاپۆرتی ساڵانهی خۆیدا، كاریگهری تیرۆر لهسهر مافی مرۆڤ بۆ ساڵی 2014 به ژماره ئاشكرا دهكات. ههروهها ژمارهی ههموو ئهو ئاواره و پاشماوانهی شهڕ، به خاوهن ناسنامه و بێ ناسنامهكانیشهوه.
له ڕاپۆرتهكهدا هاتووه، ژمارهی ئهو كهسانهی لهماوه ساڵی 2014دا له عێراق جگه له (نهینهوا، سهڵاحهدین، ئهنبار و شارهكانی كوردستان)دا بههۆی شهڕهكانی ناو عێرا و دواییش شهڕی دهوڵهتی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش)هوه كوژراون، ژمارهیان 4722كوژراون 1458 لهوانه خاوهن ناسنامهن و 1965 كهسیان بێ ناسنامهن، ههروهها 28575 كهس بریندارن.
ههروهها باس له ژمارهی ڕاگهیاندكاره كوژراوهكان كراوه، كه لهماوهی ساڵی ڕابردوودا 14 ڕاگهیاندكار كوژراون.
له ڕاپۆرتهكهدا ژمارهی ونبووان له 10-6-2014هوه تا ئێسته 2801 كهسن.
بهپێی راپۆرتێكی وهزارهتی كۆچ و كۆچبهرانیش، ژمارهی ئهو خێزانانهی لهماوه ساڵی ڕابردوودا ئاوارهبوون 493990خێزانن، كه زۆربهیان خهڵكی نهینهوان.
1/7/2015
مسوڵـمانێکی بەریتانیا، خۆی بۆ پۆستی پارێزگاری ـشاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا کادیددەکات و پێیوایە مسوڵمانێتی و ناسنامە بەریتانییەکەی هیچ دژبەرییەکان نییە.
سەدیق خان، مسوڵمانێکی بەریتانیی بە رەگەز پاکستانییە و ئەندامی پارتی کرێکارانی بەریتانیایە، ئەو یەکێکە لە رکابەرەکانی بەدەستهێنانی پۆستی پارێزگاری لەندەن.
سەدیق خان بە میدیاکانی راگەیاندووە، کە ئایینەکەی هیچ بەربەست نییە لە ژیانی سیاسی ئەودا و خۆی ”هیچ دژبەرییەک لە نێوان مسوڵمانێتی و بەریتایبوون نابینێت“.
ئەو مسوڵمانە، کە یەکەم سموڵمان بوو چووە ئەنجوومەنی وەزیرانی بەریتانیا و لە کابینەی گۆردن بڕاون، سەرۆک وەزیرانی پـێشووتری بەریتانیا،
وەزیری گواستنەوە بوو، رایگەیاندووە، کە ”لەندەن یەکێکە لە شارە گرنگە نائیسلامییەکانی جیهان و هەر هاووڵاتییەکی بەریتانییاش دەتوانێ پۆستێکی باڵای ئەو شارە وەربگرێت“.
1/7/2015
مسوڵـمانێکی بەریتانیا، خۆی بۆ پۆستی پارێزگاری ـشاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا کادیددەکات و پێیوایە مسوڵمانێتی و ناسنامە بەریتانییەکەی هیچ دژبەرییەکان نییە.
سەدیق خان، مسوڵمانێکی بەریتانیی بە رەگەز پاکستانییە و ئەندامی پارتی کرێکارانی بەریتانیایە، ئەو یەکێکە لە رکابەرەکانی بەدەستهێنانی پۆستی پارێزگاری لەندەن.
سەدیق خان بە میدیاکانی راگەیاندووە، کە ئایینەکەی هیچ بەربەست نییە لە ژیانی سیاسی ئەودا و خۆی ”هیچ دژبەرییەک لە نێوان مسوڵمانێتی و بەریتایبوون نابینێت“.
ئەو مسوڵمانە، کە یەکەم سموڵمان بوو چووە ئەنجوومەنی وەزیرانی بەریتانیا و لە کابینەی گۆردن بڕاون، سەرۆک وەزیرانی پـێشووتری بەریتانیا،
وەزیری گواستنەوە بوو، رایگەیاندووە، کە ”لەندەن یەکێکە لە شارە گرنگە نائیسلامییەکانی جیهان و هەر هاووڵاتییەکی بەریتانییاش دەتوانێ پۆستێکی باڵای ئەو شارە وەربگرێت“.
1/7/2015
حوسییەکانی یەمەن رایانگەیاندووە، کۆمەڵێک چەکدار هێرشیانکردە سەر زیندانێکی پارێزگای تەعز و نزیکەی 1200 زیندانیی ئازادکراون، کە بەشێکی زۆریان پێشتر ئەندام و چەکداری قاعیدە بوون.
ئاژانسی سەبەءی فەرمیی یەمەنی، کە ئێستا چەکدارانی حوسی دەستیان بەسەردا گرتووە، بڵاویکردووەتەوە، کە کۆمەڵێک چەکداری لایەنگری قاعیدە هێرشیانکردە سەر زیندانی تەعز.
ئاژانسەکە لە زاری سەرچاوە ئەمنییەکانی پارێزگاکە بڵاویکردووەتەوە، کە دوای دەستبەسەرداگرتنی زیندانی ناوەندیی تەعز، چەکدارەکان 1200 زیندانیی ترسناکیان ئازادکردووە.
بەڵام سەرچاوە ئەمنیی و شایەتحاڵەکان بە BBCیان راگەیاندووە، کە زیندانەکە بەهۆی بۆردوومانی حوسییەکان رووخێنراوە و زیندانییەکان هەڵاتوون.
لیژنەکانی بەرگری میللیش باسیان لەوەکردووە، کە حوسییەکان بە ئەنقەست زیندانەکەیان شکاندووە، بۆ ئەوەی ئاژاوە و شەڕی زیاتر بکەوێتە شارەکەوە.
1/7/2015
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە نێو خاکی باشووری کوردستان هێرشدەکەنە سەر پارتی کرێکارانی کوردستان و فەرماندەیەکی پەکەکەش رایگەیاندووە، کە تورکیا ئاگربەستی شکاند.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ”رۆژ“ی پەکەکە، رۆژی سێشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، هێرشیان کردووەتە سەر گەریللاکانی پەکەکە ”لە هەرێمی پاراستنی مەدیا لە ناوچەی ئاوەشین“.
فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایگەیاندووە، کە وێڕای هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، سوپای تورکیا ”بە تانک و هاوەن“یش هێرشیان کردووەتە سەر گەریللا لە ناوچەی ئۆرەمار.
ئەو فەرماندەیەی هەپەگە ئاماژەی بەوەشداوە، کە لە 2013ـەوە فڕۆکەکانی تورکیا بەمشێوەیە بۆردوومانی گەریللایان نەکردووە و بەم هێرشانەش، سوپای تورکیا ”هیچ مانایەکی بۆ ئاگربەست نەهێشتەوە“.
1/7/2015
پرسی گۆڕینی سیستەمی پەرلەمانی بۆ سەرۆکایەتی ماوەیەکە لە بەغدا بووەتە مشتومڕی نێوان لایەنە عێراقییەکان، شیعەکان زۆربەیان لەگەڵ مانەوەی سیستەمی پەرلەمانیدان، بەڵام بەشێکیان سیستەمی سەرۆکایەتی-یان لاپەسەندە، ئەوانەی دژی سیستەمی پەرلەمانین دەڵێن:" دوو خولی پێشووی دەسەڵاتداری مالیکی و ساڵێکی دەسەڵاتداری عەبادی شکستخواردوو بووە و زیانی بە پرۆسەی سیاسیی عێراق گەیاندووە".
بەشێک لە لایەنگرانی عەبادی، ناڕاستەوخۆ پشتگیری گۆڕینی سیستەمی پەرلەمانی بۆ سەرۆکایەتی دەکەن، بەڵام بەشێکی دیکەیان بارودۆخی سیاسیی عێراق لەو دۆخەی کە تێیدایە بە گونجاو نازانن بۆ هەڵوەشانەوەی سیستەمی پەرلەمانی، پێیانوایە بۆ گەیشتن بەو قۆناخە "عێراق پێویستی بە هەنگاوی بەرەوپێشچوون هەیە".
سوننەکان وەک زۆربەی پرسەکانی دیکە، یەکگرتوونین و بەسەر دوو بەرەدا دابەش بوونە، باڵەکەی ئایاد عەلاوی جیاواز لە بەرەی هێزە عێراقییەکان بیردەکەنەوە و پێیانوایە" سیستەمی سەرۆکایەتیی جارێکی دیکە عێراق بەرەو دیکتاتۆریەت دەبات و ئاییندەی وڵات دەخاتە ژێر مەترسییەوە".
بەشێک لە شرۆڤەکارانی سیاسیی لە بەراوردکردنی سیستەمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سیستەمی پەرلەمانی عێراق، پێیانوایە:" سیستەمی سەرۆکایەتیی لە هەرێمی کوردستان دەتوانێت خزمەت بە پڕرۆسەی سیاسیی کوردستان بکات، بەڵام سیستەمی سەرۆکایەتی بۆ عێراق بەگونجا نازانن، ئەمەش بەهۆی بوونی ئەو ناکۆکییە قوڵەیە کە لەنێوان لایەن و پێکهاتەکانی عێراقدا هەیە.
1/7/2015
رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش هەڕەشە لە بزووتنەوەی ئیسلامی حەماس دەکات و دەڵیت "ئەو بەپێی شەریعەتی ئیسلام حکوم ناکات، لەبەرئەوە پێویستە لە سەر حکوم نەمێنیت و دوای ئەوانیش کەرتی غەززە دەکەینە ناوچەیەکی گرنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".
لە رێگەی گرتەیەکی ڤێدیۆیی رێکخراوی داعش کە لە لایەن چەکدارانی لە سووریا بڵاوکراوەتەوە، دەڵێن:" ئێمە کەرتی غەززە دەکەینە ناوچەیەکی گرنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و پێویستە بزووتنەوەی حەماس لە سەر حکوم لاببرێت، چونکە بە درووستی کار بە شەریعەتی ئیسلام ناکات".
لەلایەن خۆیەوە ئەمریکا و ئیسرائیل و یەکێتی ئەوروپا بزووتنەوەی حەماس وەک رێکخراوێکی تیرۆرستی وەسف دەکەن و وڵاتی میسریش حەماس وەک هەڕەشە بۆ سەر ئەمنی ناوچەکە دادەنێت.
وەزیری هەواڵگری ئیسرائیل لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی لە تەلئەبیب رایگەیاند:" بزووتنەوەی حەماس پشتیوانی لە پرۆژەی چەکدارانی داعش لە ناوچەیی سینایی میسر دەکات".
رێکخراوی داعش رووبەرێکی زۆر لە خاکی عێراق و سووریا کۆنترۆڵکردووە و هەروەها بەرپرسیارێتی زۆربەی تەقینەوەکانی میسر و لیبیا و توونس و یەمەنی لەئەستۆی خوی گرتووە.
1/7/2015
چاودێران و سیاسەتمەدارانی كورد، حكومەتی هاوپەیمانیی ئاكپارتی – هەدەپە لە هەموو سیناریۆكانی دیكە بە باشتر دەزانن بۆ داهاتووی كورد، بەڵام ئەگەری روودانی ئەو هاوپەیمانێتییەش بە دوور دەزانن، بۆیە دەڵێن ئەگەر ئەوە سەرینەگرت، ئەوا حكومەتی ئاكەپە – جەهەپە لە حكومەتی هاوبەشی ئاكەپە - مەهەپە باشترە بۆ كورد.
نەخشەی سیاسی ناوخۆی توركیا بە هەڵبژاردنی 7ی حوەزیران بەتەواوی گۆڕا. ئەنجامەكانی هەڵبژاردن پڕۆسەی دامەزراندنی حكومەتی زۆر زەحمەت كردووە و ئەگەری ئەوەش هەیە كە پرۆسەكە پەكبخات.
پارتی داد و گەشەپێدان (ئاكەپە) 13 ساڵ بەتەنیا لە دەسەڵاتدا بووە، بەڵام دەنگەكانی لەم هەڵبژاردنەدا لە كورتیی دا و ناتوانێت بە تەنیا حكومەت پێكبێنێ. پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) بە بەدەستهێنانی 80 كورسی، وەكو براوەی یەكەمی هەڵبژاردنەكە هەژمار دەكرێت. بەم ئەنجامەش هەدەپە بووە ئاكتەرێكی گرنگی دامەزراندنی حكومەتی داهاتووی توركیا.
بەڵام سەرۆكی هەدەپە لەكاتی كەمپینەكانی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردندا هەمیشە ئەو رستەیەی لەسەر زار بوو: "تۆ (واتە ئەردۆغان) ناكەینەوە سەرۆك". بەمەش دەنگێكی زۆری كۆكردەوە، بۆیە چوونە نێو حكومەتێك كە ئاكەپەی تێدا بێت، وەك شكاندنی ئەو بەڵێنە هەژمار دەكرێ.
جگە لەوەش هەڵوێستی قەندیل كە سەركردەكانی دەڵێن "ئەگەر هەدەپە بەشداری حكومەت بكات، دەبێتە پارتی سیستەم و جیاوازی لەگەڵ پارتەكانی دیكە نامێنێ"، گەورەترین ئاستەنگە لەبەردەم بەشداریی هەدەپە لە حكومەت.
حوسێن شێخانیئۆغڵو، سەرۆكی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكان لە زانكۆی دیجلە پێیوایە دەرفەتێك بۆ هەدەپە هاتووەتە پێشەوە و دەبێت بیقۆزێتەوە. حوسێن بە (رووداو)ی گوت "پێمباشە هەدەپە تا دوو ساڵ پشتگیری حكومەتێكی كەمینە بكات بە سەرۆكایەتی ئاكپارتی".
شێخانیئۆغڵو قازانجی هەدەپە لەو بەشدارییە لەوەدا دەبینێتەوە كە "دەتوانێ بەو هەنگاوەی لە بەرامبەر سیستەمی سەرۆكایەتی، دەستوورێكی نوێ و بە دامەزراوەكردنی پڕۆسەی چارەسەری پێگەیەكی گرنگ بەدەستبێنێ. دەشتوانێ ببێتە ئەكتەر لە پڕۆسەی سیاسی گەورەی ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".
شێخانیئۆغلۆ لەو باوەڕەدا نییە بەڵێنەكەی دەمیرتاش بە دەنگدەرانی ببێتە هۆكاری كەمبوونەوەی متمانەی دەنگدەران، بە پێچەوانەوە دەبێتە هۆی زیاتربوونی دەنگەكانی هەدەپە.
ئەو لێكدانەوەی خۆی بەم دوو هۆكارەوە دەبەستێتەوە: "یەكەم، ئەو ستراتیژیەی هەدەپە لە هەڵبژاردن پەیڕەوی كرد، زیاتر كوردە موحافزكارەكان پێی كاریگەربوون. بە گشتی ئەوانە لە رۆژئاوای توركیا دەژین و دەنگدەری ئاكپارتی بوون. كەواتە ئەوانە بە ئاكپارتی نامۆ نین. دووەم، هەدەپە تاوەكو ئەمڕۆ پڕۆسەی چارەسەری لەگەڵ ئاكپارتی بەڕێوەبردووە. ئەگەر لەو قۆناغە لەگەڵ ئاكپارتی بەشداری لە ئامادەكردنی دەستوورێكی نوێ بكات، ئەوكات دەبێتە پارتی هەموو توركیا".
ئەحمەد ئۆزەر، پسپۆڕی پەیوەندییە سیاسیەكان و جێگری سەرۆكی زانكۆی تۆڕۆس لە مێرسین، پشتگیری لە هاوپەیمانێتی هەدەپە لەگەڵ ئاكپارتی دەكات و پێیوایە گەورەترین هەڵەی دەمیرتاش لەكاتی كەمپینی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن ئەوەبوو كە بەڵێنی بە دەنگدەرانی دا بەشداری لە حكومەتێكدا نەكەن ئاكپارتی تێیدا بەشدار بێت.
سەبارەت بە هەڵوێستەكەی قەندیل لەسەر بەشداریكردنی هەدەپە لە حكومەت، ئۆزەر دەڵێت "ئەمە بەندە بە هەڵوێستی ئۆجەلان، ئەگەر ئۆجەلان بڵێ هەدەپە بەشداری لە حكومەت بكات، ئەو كاتە دەمیرتاش دەست لەكاردەكێشێتەوە و مەسەلەكە چارەسەر دەبێ".
هەدەپە سوورە لەسەر ئەوەی بەشداری حكومەتێك نەكات كە ئاكەپەی تێدا بێ، پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرست (مەهەپە)ش رایگەیاندووە كە بەشداریی حكومەتێك ناكات هەدەپەی تێدا بێت، بۆیە سیناریۆكانی حكومەتی داهاتووی توركیا بۆ حكومەتی نێوان ئاكپارتی – جەهەپە و ئاكپارتی – مەهەپە كورت دەبنەوە. بەڵام دیسان دەنگۆی ئەوە هەیە كە ئەردۆغان و بەشێك لە ئاكپارتی لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشوەختدان.
حوسێن شێخانیئۆغڵو پێیوایە هەموو هەوڵێكی ئەردۆغان بۆ ئەوەیە حكومەت دروست نەبێت و لەمانگی تشرینی دووەمی داهاتوو هەڵبژاردن بكرێتەوە. لەگەڵ ئەوەش لەبارەی ئەگەری دامەزراندنی حكومەت لە نێوان ئاكپارتی – جەهەپە دەڵێت "هیچ هاوپەیمانییەك دروست نابێت. لە سێ مانگی داهاتوودا هەڵبژاردن دەكرێتەوە".
ئەو پسپۆڕەی زانكۆی دیجلە جەخت لەوە دەكاتەوە كە ئاكپارتی درێژەپێدەری هێڵی سیاسی پارتی دیموكراتە لە ساڵانی پەنجاكانی سەدەی رابردوودا، ئەو پارتەش هیچ كاتێك لەگەڵ جەهەپە هەڵی نەكردووە "ناكۆكی گەورەی ئاكپارتی لەگەڵ جەهەپە لە بارەی سەرۆكایەتی كۆمارە كە جەهەپە دەخوازێ سنووری دەستووری نەبەزێنێ. كەس ناتوانێ چۆك بە ئەردۆغان دابدات، چونكە كاریزماییە و یەكەم سەرۆك كۆمارە كە راستەوخۆ لەلایەن دەنگدەرەوە هەڵبژێردراوە".
بەڵام ئەحمەد ئۆزەر دەڵێت ئەحمەد داودئۆغڵو لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشوەخت نییە، ئەگەری زۆرە لەگەڵ جەهەپە حكومەت دروست بكا. دەشڵێت "ئەو حكومەتە بە بەراورد لەگەڵ حكومەتی ئاكپارتی – مەهەپە بۆ كورد باشترە. چونكە حكومەتی ئاكپارتی – مەهەپە واتای شەڕە".
پێشدەچێت بەهۆی بارودۆخی ئابووریی توركیا و رەوشی سیاسیی ناوچەكە، هێزە دەرەكییەكان لەگەڵ حكومەتی جەهەپە – ئاكپارتی بن. موستەفا ئۆزچەلیك، سەرۆكی پارتی ئازادیی كوردستان كە پارتێكی كوردیە لە باكووری كوردستان، بە (رووداو)ی گوت "ئەو پارتانەی لە پەرلەمانن، چ لە بارەی كێشەی كوردستان، چ لە بارەی ئازادی و دیموكراسی جیاوازییان نییە و هەموویان سیستەم دەپارێزن". بەهۆی وشەی "كوردستان"، وەزارەتی ناوخۆی توركیا تا ئێستا مۆڵەتی نەداوەتە حیزبەكەی ئۆزچەلیك.
ئۆچەلیك پێیوایە حكومەتی ئاكپارتی – مەهەپە بۆ كورد خراپترینیانە و پڕۆسەكە بۆ دواوە دەگەڕێنێتەوە. هەروەها نكۆڵیش لەوە ناكات كە گرووپە سەرمایەدارە نوێ و كۆنەكانی توركیا پشتگیری لە حكومەتی ئاكەپە – جەهەپە دەكەن.
30/6/2015
لەگەڕەکەکانی باشوور و رۆژهەڵاتی حەسەکە، شەڕێکی قورسە و لەشەوی رابردووشەوە داعش هێرشەکانی بۆسەر گەڕەکی عەزیزییە چڕترکردووەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو لەناو حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان، لەگەڕەکەکانی باشوور و رۆژهەڵاتی شاری حەسەکە، شەڕێکی قورسە و لەشەوی رابردووشەوە داعش هێرشەکانی بۆسەر گەڕەکی عەزیزییە چڕترکردووەتەوە و چەند پێگەیەکی سوپای سووریاش دەستی بەسەردا گیراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەناو حەسەکە بە بە(تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند" شەڕی نێوان هێزەکانی داعش لەلایەک و سوپای سووریا و یەپەگەش لەلایەکی دیکە ئەوکاتە قورستربووە، کە بەشێکی گەنجانی گەڕەکە عەرەبنشینەکان چوونەتە نێو داعش".
هاوکات هێزەکانی سوپای سووریا و چەکدارانی داعش لەگەڕەکی غوێران بەچەکی قورس یەکدیکەیان بۆردوومانکردووە و لەئەنجامیشدا داعش توانیوویەتی دەست بەسەر بارەگای کردە تایبەتیەکانی سوپای سووریادا بگرێت".
ئەو سەرچاوەیە لەبارەی بارودۆخی گەڕەکە کوردنشینەکانی حەسەکەش بە روودای راگەیاند " داعش هەردوو گەڕەکەکانی ساڵحییە و موفتیشی لە باکووری حەسەکە هاوەنباران کردووە و چەند ماڵ و خانوێکی گەڕەکەکە زیانیان پێگەیشتووە".
30/6/2015
نوێترین سیناریۆ و پێشنیاز بۆ دەرچوون لە قەیرانی سەرۆكایەتی و مانەوەی بارزانی لە پۆستەكەی لە نێوان پارتی و یەكێتی گفتوگۆی لەسەركراوە. پارتی لێژنەیەكی بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی پێكهێناوە بۆ ئەوەی پڕۆژەی پارتی لەگەڵ لایەنەكان تاوتوێ بكات. گوتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتیش دەڵێت ئامادەین لەگەڵ پارتی بگەینە رێككەوتن.
رۆژی 25/6/2015 مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی كۆبوونەوە بۆ تاوتوێكردنی دانیشتنەكەی رۆژی 23ی حوزەیرانی پەرلەمانی كوردستان كە لەو كۆبوونەوەیەدا چوار پڕۆژە یاسا بۆ هەمواركردنەوەی یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان خوێندنەوەی یەكەمیان بۆ كرا و پارتیش بایكۆتی كۆبوونەوەكەی كرد.
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی كە بەشداری كۆبوونەوەكە بووە، بە (رووداو)ی گوت "ئیدی بزووتنەوەی گۆڕان لای پارتی ئەو هێزە نەماوە كە پێش 23ی حوزەیران مامەڵەی لەگەڵ دەكرا".
هەریەك لە بزووتنەوەی گۆڕان و یەكێتی و كۆمەڵ و یەكگرتووی ئیسلامی پڕۆژەیان پێشكەشی پەرلەمانی كوردستان كرد. پڕۆژەكان داوا دەكەن دەسەڵاتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كەمبكرێتەوە و لە پەرلەمانەوە هەڵبژێردرێ.
ئەو چوار لایەنە رەخنە لە پارتی دەگرن كە تاوەكو ئێستا لەو رووەوە هیچ پڕۆژەیەكی پێشكەش نەكردووە.
بارزانی چۆن دەمێنێتەوە؟
ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی پارتی كە داوای كرد ناوی بڵاونەكرێتەوە، هەندێ زانیاری لەبارەی هەنگاوەكانی داهاتوو ئاشكرا كرد و گوتی "پارتی بڕیاری دا لێژنەیەكی تایبەت بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی و بە ئەندامێتی مەسرور بارزانی و فازڵ میرانی پێكبێت، ئێستا لێژنەكە پێكهاتووە و بڕیارە لەم رۆژانەدا لەگەڵ لایەنەكان دەست بە گفتوگۆ بكات".
سەبارەت بەوەی پارتی پڕۆژەی دەبێ بۆ هەمواری یاساكە یان نا؟ ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی پارتی گوتی "پارتی پڕۆژەیەكی هەیە لە دەرەوەی پەرلەمان دەیخاتە بەردەم حیزبەكان بۆ ئەوەی گفتوگۆی لەسەر بكەن، پڕۆژەكەش قابیلی گفتوگۆیە".
بەڵام بەرپرسێكی باڵای یەكێتی كە ئاگای لە دانوستاندنەكانی نێوان حیزبەكەی و پارتییە، بە (رووداو)ی گوت "هەندێ كۆبوونەوەی تایبەت لەنێوان یەكێتی و بارزانیدا كراوە. كاك كۆسرەت رەسوڵ و دواتریش عەدنان موفتی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی سەردانی بارزانییان كردووە و بەجیا لەگەڵی كۆبوونەتەوە".
دەربارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكان، ئەو بەرپرسە باڵایەی یەكێتی گوتی "بارزانی گوتوویەتی مەبەستی من پۆستەكە نییە، ئەوەندەی مەسەلەی ئایندەی كورد و پرسی دەوڵەتە". گوتیشی "یەكێك لە بەهێزترین سیناریۆكان بۆ مانەوەی بارزانی ئەوەیە كە لەگەڵ ئەم خولەی پەرلەمانی كوردستان ماوەكەی كۆتایی بێت، بەمەرجێك لێژنەیەكی باڵا پێكبهێنرێ بۆ پەیوەندییە سیاسییەكان و چاكسازی بكرێ و نێو ماڵی كوردی پتەوتر بكرێ".
سەبارەت بە هەڵوێستی یەكێتیش گوتی "بڕیارە رۆژی دووشەممە 29/6/2015 مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆببنەوەو دواتر كۆبوونەوەیەكی دیكە لە نێوان كاك مەسعود و كاك كۆسرەتدا دەكرێ".
هاوپەیمانێتی هەڵدەوەشێتەوە
لێرەو لەوێ باس لەوە دەكرێ كە ئەگەر پارتی لەگەڵ لایەنەكان نەگەیشتە رێككەوتن ئەوا هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی حكومەت دەكات.
چنار سەعد، ئەندامی سەركردایەتی پارتی لەوبارەیەوە گوتی "پارتی هەڕەشە نییە بۆ سەر هیچ لایەنێك، بەڵام حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ئیئتیلافی دروستبووە كە چوار لایەنی دیكەی تێدان، كاتێك ئەم لایەنانە پشت لە پارتی دەكەن، مانای هەڵوەشاندنەوەی ئیئتیلافەكەیە".
هەروەها گوتیشی "كە ئیئتیلافەكە هەڵوەشایەوە پۆستەكانیش كە لەسەر بنەمای ئیئتیلافی دابەشكراون، گۆڕانكاری بەسەردا دێ، هیوادارین ناچار نەبین ئەو هەنگاوە بنێین".
هەرچی یەكێتی نیشتمانیی كوردستانە كە پارتی پێیوایە ئێستا دەتوانن لەگەڵی بگەنە رێككەوتن، رەخنەی لە پارتی هەیە و دەڵێن ئەوەی پارتی كردی هەڵە بوو.
عیماد ئەحمەد، ئەندام و گوتەبێژی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە (رووداو)ی گوت "كێشەكە بە سازانی نیشتمانی چارەسەر دەكرێ، دەبێ رێككەوتن بكرێ و یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەم سەردەمە بگونجێنرێ".
عیماد ئەحمەد، داوا لە پارتی دەكات هەنگاوێك بێتە پێش و پڕۆژەی خۆی پێشكەش بكات، رەخنەش لە پارتی دەگرێ كە بایكۆتی كۆبوونەوەی پەرلەمانی كرد "ئەوە كارێكی باش نەبوو، چونكە هیچ قەیرانێك نییە چارەسەری لەگەڵ خۆی نەهێنابێ".
عیماد ئەحمەد گوتیشی "وەكو یەكێتی بڕیارە دیسان لەگەڵ حیزبەكانی دیكە دەست بە جەولەیەكی دیكەی دانوستاندن بكەین و ئامادەین لەگەڵ پارتی رێكبكەوین، چونكە سیاسەت بەبێ رێككەوتن ناكرێ".
گۆڕان: ئەوە كۆتایی دنیا نەبوو
بزووتنەوەی گۆڕان سەری لەوە سوڕماوە كە پارتی بەهۆی خوێندنەوەی یەكەمی پڕۆژەی لایەنەكان لەنێو پەرلەمانی كوردستان رەخنە لە گۆڕان دەگرێ.
كاردۆ محەممەد، پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان داوا دەكات كار بكرێ بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكە و دەڵێ "پێویستە لایەنەكان لەڕووی سیاسییەوە بگەنە رێككەوتنێك لەسەر پرۆژەكان، دواتر لە پەرلەمانی كوردستان كاری لەسەر بكرێ".
پارتی چەندین جار داوای لە گۆڕان كرد لە دەرەوەی پەرلەمان لایەنەكان بگەنە رێككەوتن، دواتر پڕۆژەیەكی هاوبەشی هەموو لایەنەكان پێشكەش بكرێ. بەڵام گۆڕان بەوە رازی نەبوو.
كاردۆ محەممەد كە ئێستا گەورە راوێژكاری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانە، داوا لە پارتی دەكات "بڕیاری كۆتایی نەدات" و دەڵێ "نابێ پارتی ئەوە بەكۆتایی دنیا تێبگات. هیچ حیكمەتێك نابینین لەوەی پارتی بایكۆتی گۆڕان بكات".
بەڵام چنار سەعد بزووتنەوەی گۆڕان بە خەتابار دەزانێ لە تێكچوونی پەیوەندییەكانی نێوانیان "متمانە نەما، بەستەڵەك لەنێوان پارتی و گۆڕان دروستبووە، بەڵام هێشتا باوەڕمان بەوە نییە پەیوەندییەكان بە یەكجارەكی لەگەڵ گۆڕان ببڕین".
ئامانجی بزووتنەوەی گۆڕان لە خوێندنەوەی یەكەمی پڕۆژەی هەمواركردنەوەی یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان وەك پارتییەكان دەڵێن، گەیاندنی هەندێ پەیام بووە بە پارتی كە دەتوانن نیسابی قانونی بەبێ پارتیش لەنێو پەرلەمانی كوردستان تەواو بكەن و یاساكان تێپەڕێنن. بەڵام كاردۆ محەممەد دەڵێ "كەس زۆرینە نییە و هیچ لایەنێك ناتوانێ بە تەنیا هیچ شتێك بكات".
هەر لەو چوارچێوەیەدا یەكگرتووی ئیسلامی داوای كۆبوونەوەی پێنج قۆڵی (یەكگرتوو، گۆڕان، یەكێتی، پارتی و كۆمەڵ) دەكات بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ پرسی پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كە لە 19/8/2015 وادەی یاسایی ویلایەتی بارزانی كۆتایی دێت.
محەممەد رەئووف، سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكگرتوو بە (رووداو)ی گوت "هەر یەك لە یەكێتی و كۆمەڵی ئیسلامی بەو داوایەی یەكگرتوو رازیبوونە، بەڵام هێشتا گۆڕان و پارتی وەڵامیان نەداوەتەوە".
29/6/2015
ئەنجوومەنی ئاسایشی میللی تورکیا رایگەیاند:" نیگەرانین لە هەوڵەکانی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە".
رۆژی دووشەممە 30ی حوزەیرانی 2015 ئەنجوومەنی ئەسایشی میللی تورکیا کۆبووەوە، کۆبوونەوەکە رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا سەرپەرشتی کرد و4 کاژێری خایاند.
لەدوای کۆبوونەوەکە بەیاننامەیەک راگەیێندرا و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە: "ئەو هێرشە تیرۆریستییانەی کە خەڵکی سڤیلی کردووەتە ئامانج و هەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە دەدات مایەی نیگەرانی ئێمەیە".
لە کۆبوونەوەکەدا باس لەو رێوشوێنانە کراوە کە هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی دەوڵەتی تورکیا و جەخت لەسەر "بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کراوە، تیرۆرێک کە سەقامگیری و تەناهی خەڵک ناهێڵێ و بە ئامانجی دەگرێت، بە پێداگرییەوە دژی دەوەستینەوە"، بەڵام ئاماژە بە ناوی هیچ گرووپێکی دیاریکراو نەکراوە.
هەروەها باس لەوە کراوە کە تورکیا سوور دەبێت لە بەرەنگاربوونەوە بزووتنەوەی فەتحوڵلا گولەن کە بە "دەوڵەتی هاوتەریب" ناوی هاتووە، ئاماژە بەوەشکراوە " بەرەنگاری هەموو پێکهاتە نایاساییەکان دەبینەوە".
رەوشی سووریا تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی تورکیا بووە کە لە هەموو لایەکەوە هەڵسەنگێندراوە، هەروەها رەخنەیان لە هەڵوێستی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی گرتووە سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ.
باس لە رەوشی عێراق و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کراوە لەو وڵاتەو ئەوە خراوەتەڕوو کە" رەوشی کەمینە و پێکهاتەکانی نێوخۆی عێراق بە وردی خراوەتەبەرباس".
30/6/2015