هەڵبژاردنی هەرێمەکان و شارەوانییەکانی ئیسپانیا شکستی پارتی دەسەڵاتدار و ئۆپۆزیسیۆنی سەرەکی ئەو وڵاتەی لێکەوتەوە، پارتی پۆدیمۆس و چالاکڤانە بێلایەنەکان لەو هەڵبژاردنەدا تونایان لە دوو گرنگترین شاری ئیسپنایا لە مەدرید و بەرسێلۆنا جێ بە هەردوو پارتە سەرەکییەکەی ئیسپانیا چۆڵبکەن.
پێش دەستپێکردنی هەڵبژاردنەکە، میدیاکانی ئیسپانیا باسیان لەوە دەکرد كە پێدەچێت دەنگدەرانی ئیسپانیا لەم هەڵبژاردنەدا سزای هەردوو پارتی سەرەکی، واتە پارتی گەلی دەسەڵاتدار و پارتی کرێکارانی سۆسیالیستی ئۆپۆزیسیۆن بدەن، چونکە هەردووکیان بە گەندەڵی و سکانداڵی جۆراوجۆر تۆمەتبارن، ئەنجامی هەڵبژاردنەکانیش ئەوەیان سەلماند و دوو پارتە سەرەکییەکە پۆستی سەرۆکشارەوانی هەردوو شاری مەدرید و بارسێلۆنایان لەدەستدا.
26/5/2015
نا بۆ شەڕ و ناتەبایی، بەڵێ بۆ ئاشتی و پێکەوە ژیان!
خەڵکی کوردستان لە هەموو بەشەکانی دا ئەزموونی چەندین شەڕی نێۆخۆیی و هەریمایەتی هەیە و لە نێوەدا زەرەرمەندی یەکەم هەر هاوڵاتیانی کوردستان بوون بە هەموو ڕەنگ و ئایینێکەوە!
چاودێری کوردۆساید- چاک و ناوەندی زاگرۆس بۆ مافەکانی مرۆڤ هەڵویستی توندی خۆمان بۆ هەڵگیرساندنەوەی شەڕ و کوشتاری نێوان لایەنە سیاسیەکانی کوردستان دەردەبڕین و داواکارین دەست بە جێ گرژی و ئاڵۆزی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران کۆتا...یی پێ بهێنرێت و لەوە زیاتر هیچ لایەنێکی سیاسی چەکداری کوردستانی ڕێگای ئەوە بە خۆی نەدات کە شەڕ دژ بە لایەنەکانی دیکە هەڵگرسینێ و کار ئاسانی بکات بۆ ڕشتنی خۆێنی هاوڵاتیانی کوردستان و هیچ پاساو و بیانوویەکیش قەبووڵ ناکرێت لە بە کار هێنانی توند و تیژی لە باتی دانیشتن لە سەر مێزی وتو وێژ و چارەسەری ئاشتیانە!
خەڵکی کوردستان هەمیشە قوربانی ناکۆکیە نێۆخۆیەکانی خۆی بووە و ئەوەی لە شەڕی نێۆخۆیی دا سوودی وەرگرتبێت لایەنە دژبەرەکانی خەڵکی کوردستان بوون. هەر بۆیە دەبێت هەموو ڕێکخراو و حیزبە سیاسیەکان، لە هەر کەس باشتر ئەوە بزانن کە تەنیا لە ڕێگای ئاشتی و لێک تێگەیشتن و بە یەکگرتووی دەتوانن لەم سەردەمە ناسکەدا خۆیان و خەڵکەکەیان لە دەستی ناحەزان و نەیارانی خەڵکی کوردستان بپارێزن!
بەڵێ بۆ ئاشتی و پێکەوە ژیان و پیرۆز ڕاگرتنی خۆێن و گیانی مرۆڤی کورد!
چاودێری کوردۆساید ـ چاک ناوەندی زاگرۆس بۆ مافەکانی مرۆڤ
25/05/2015
“حهسهن نهسروڵا” ئهمینداری گشتیی حیزبوڵای لوبنان بۆ یهكهمجار دانی بهوهدانا كه له ههموو كون وقوژبنێكی سوریادا، چهكدارهكانی ئهو، شانبهشانی سوپای سوریا دهجهنگن.
نهسروڵڵا لهوتارێكی تهلهفزیۆنیدا بهبۆنهی 15 ههمین ساڵیادی پاشهكشهی ئیسرائیل لهباشوری لوبنان، بۆ ئاههنگێك لهشاری “نهبهتییه” دهدوا و گوتی: ” ئێمه ئهمڕۆ بهرانبهر مهترسییهك وهستاوین، كهنمونهی لهمێژوودا نیه”. داوایشی كرد: “ههموان لهلوبنان وناوچهكهدا بهرپرسیارێتیی خۆیان ههڵگرن، لهبهرانبهر ئهو مهترسییهدا و، هیچ دڵهڕاوكێیهكیان نهبێت”.
جهختی لهوهش كردهوه كه مهترسیی جیهادییهكان:”تهنها لهسهر مقاوهمهی لوبنان یان حكومهتی سوریا و عێراق نیه، بهڵكو لهسهر ههمووانه بهبێ جیاوازی،بۆیه نابێت هیچ كهسێك سهری خۆی بكات بهژێر خۆڵدا و خۆی بێ ئاگا بكات”. ئاماژهی بهوهش دا: ” شهڕ لهگهڵ پرۆژهی تهكفیر، شهڕه لهسهر مان و نهمان. لهشهڕی مان ونهمانیشدا، شهڕهكانی تر دوادهخرێن. ئهمڕۆش ناوچهكهی ئێمه بهگشتی لهشهڕی مان ونهماندایه”.
پاشان ئاماژهی دا بهشهڕی چهكدارهكانی لهسوریادا و گوتی: “شهڕهكه قۆناغی پلهبهندی تێپهڕاندووه”. گوتیشی: “ئێمه شانبهشانی برا سورییهكانمان شهڕ ئهكهین، شانبهشانی سوپا و گهل و مقاوهمهی میللی، لهدیمهشق و حهلهب و دێرهزوور و قهسیر و حهسهكه و ئیدلبین”.
جگهلهوهش گوتی: “ئێمه ئهمڕۆ لهزۆر شوێندا ئامادهین. لهههموو شوێنێك دهبین كه جهنگهكه پێویست بكات”.
گوتیشی: “ئهگهر سوریا و ئهوانهی لهگهڵیدان سهربكهون، گرهنتی ئهبین بۆ ههموو لوبنانییهكان”. ههروهها گوتی: “لهسهركهوتنی حیزبوڵڵا مهترسن، بهڵكو لهوه بترسن كه شكست بهێنێت”.
ئینجا ههڕهشهی كرد وگوتی: “سهركردایهتیی حیزبوڵڵا بڕیاری داوه لهههموو گۆڕهپانهكانی جهنگ ئامادهبێت. لهداهاتووشدا دهیان ههزار جهنگاوهر دهبینن لهههموو گۆڕهپانهكاندا. سوێند ئهخۆم بهخوای گهوره، لهحوزهیرانی ساڵی 1982هوه كهئهم مقاوهمهیه دروست بووه، هیچ كاتێك وهك ئهمڕۆ كه 24/5/2015یه، مقاوهمه ئهوهنده پڕچهك و پۆشته و، خاوهن جهنگاوهری زۆر وبهلێشاو نهبووه.خاوهنی دڵگهرمی وهك ئێستا نهبووه”.
دووپاتیشی كردهوه: ” پرۆژهی تهكفیر لهناودهبرێت وهیچ ئاسهوارێكی نامێنێت.ئهگهر پشت بهخۆمان ببهستین وبه قارهمانهكانمان”.
25/5/2015
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەدین رایگەیاند، تەواوی سەنتەری شارۆچكەی بێجی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە گەمارۆدراوەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانیش بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی ناوچەكانی دەوروبەری پاڵاوگەی بێجی بەردەوامە.
سەرچاوەیەك لە نووسینگەی راگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەدین بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: "هێزە ئەمنییەكان و هێزەكانی حەشدی شەعبی و چەكدارانی هۆزەكان زۆربەی ناوچەكانی دەوروبەری شارۆچكەی بێجییان كۆنترۆڵكردووەتەوەو لە هەموو لایەكەوە گەمارۆى شارۆچكەكەیانداوە بە ئامانجی دەستپێكردنی شەڕێكی یەكلاكەرەوە بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی سەرجەم ئەو ناوچانەی هێشتا بەدەست چەكدارانی داعشەوەن".
سەرچاوەكە گوتیشی: "پڕۆسە سەربازییەكانی ئێستاش بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی تەواوی پاڵاوگەی بێجیە لەدەست داعش، لەماوەی دوو رۆژی داهاتووش كۆنتڕۆڵكردنەوەی شارۆچكەو پاڵاوگەی بێجی بە تەواوی یەكلایی دەبێتەوە".
شەمەی رابردوو هێزەكانی حەشدی شەعبی لە راگەیێندراوێكدا كۆنترۆڵكردنەوەی چەند ناوچەیەكی لە باكووری شاری تكریت راگەیاند.
هاوكات بزووتنەوەی نوجەبا پوچەڵكردنەوەی بۆمبە چێنداروەكانی دەوروبەری پاڵاوگەی بێجی و ئەو رێگایانەی دەچنەوە نێو پاڵاوگەكەی راگەیاند.
23ی ئەم مانگەش سەرچاوەیەكی ئەمنی گوتی هێزە ئەمنییەكان و هێزەكانی حەشدی شەعبی ناوچەكانی ئەلبۆتوعمە، حەجاج و حاوی و تاڵعی سەربە شارۆچكەی بێجییان كۆنتڕۆڵكردوونەتەوە.
٢٥/٥/٢٠١٥
سێ برینداری ئەو هێزەی حیزبی دیموکراتی کوردستان، کە لە ناوچەی کێلەشین رووبەڕووی هێرشی گەریلاکانی PKK بوونەوە، باسی چۆنێتی سەرهەڵدانی شەڕەکە دەکەن. ئەوان دەڵێن نزیکەی چوار کاژێر بە بیکەیسی و قەناس "بەمەبەستی کوشتن" تەقەیان لێکراوە.
یەکێک لە بریندارەکان بۆ رووداو دەڵێ، ئەوان پێنج کەس بوون، (چوار پێشمەرگەو فەرماندەیەک)، کە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئەو هێزەی پارتی کرێکارانی کوردستان بە چیای کێلەشیندا سەرکەوتوون، بەڵام دوای شەڕەقسەو لەکاتی گەڕانەوەیان لەلایەن هێزەکەی PKK تەقەیان لێکراوە.
یەکێکی دیکە لە بریندارەکان دەڵێ، کە ئەوان مەفرەزەیەک بوون و ویستوویانە بۆ ئەنجامدانی چالاکییەک بچنە رۆژهەڵاتی کوردستان، بەڵام لەلایەن گەریلاکانی PKK رێگرییان لێکراوە.
دوای چەند رۆژێك گەمارۆدانی هێزێكی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە ناوچەی كێلەشینی سنووری باشوور، باكوور و رۆژهەڵاتی كوردستان، رۆژی یەكشەممە 24ی ئایاری 2015، گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان PKK هێرشیان كردە سەریان و بەگوتەی بەرپرسانی حیزبی دیموكرات، جگە لەو سێ بریندارە، پێشمەرگەیەکیشیان لەو شەڕە گیانی لەدەستداوە.
ئەو بریندارانەی بۆ رووداو قسەدەکەن دەڵێن، دوای ئەوەی ئەوانیش هاتوونەتەدەست و تەقەیان کردووە، ژمارەیەک گەریلای PKKش کوژراون و بریندار بوون.
25/5/2015
سەید عەزیزی نیکجویان، فەرماندەی بەشێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە چیای کێلەشین، دەڵێ: لە کاژێر چواری دوانیوەڕۆی رۆژی یەکشەممەوە تەقە لەنێوان هێزەکانی ئەوان و هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستاندا راگیراوە.
ئەو فەرماندەیە بە رووداوی گوت ئەوان توانیویانە بەشێک لە پێشمەرگەکانیان کە لە خنێرە گەمارۆدرابوون رزگاربکەن و ئێستا لەگەڵ ئەوان لە چیای کێلەشین و لە پشت سیدەکانەوە یەکیانگرتووەتەوە.
سەید عەزیز دەڵێ "ئێمە بەهیچ شێوەیەک ئامادەنین پاشەکشێ بکەین، مەگەر سەرکردایەتی بڕیار بە گەڕانەوە و پاشەکشێ بدات".
فەرماندەکەی حدکا باس لەوە دەکات، کە PKK سەنگەرەکانی خۆیان قایمتر کردووە و شەوی رابردوو هێزی زۆریان کۆکردووەتەوە و چەکی نیوە قورسی، وەک دۆشکەیان جێگیرکردووە.
سەید عەزیز نیکجویان لە زاری پێشمەرگەکانیان کە لەگەڵ گەریلاکانی PKK تووشی تێکهەڵچوون هاتوون، گوتی "گەریلاکانی PKK کوژراو و برینداریان هەبووە، بینیویانە ئامبۆلانس هاتووەتە شوێنی تێکهەڵچوونەکە، بەڵام روون نییە، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانیان چەند کەسە".
هێزەکانی ئەو دوو لایەنە لە سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەممەوە لە چیای خنێرە لەسەر سنووری شاری شنۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان تووشی تێکهەڵچوون هاتن و بەو هۆیەوە یەک پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران گیانی لەدەستدا و ێ پێشمەرگەی دیکەشیان برینداربوون.
هەردوو لایەن یەکدییان بە هەڵگیرسێنەری شەڕەکە تۆمەتبار کرد، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران رایگەیاند، کە PKK رێگای نەداوە ئەو هێزەی حیزبەکەیان لەوێ بێت و هەر بۆیە هێرشیان کراوەتە سەر. لە بەرامبەریشدا پێشتر کۆما جڤاکێن کوردستان KCK ، كە پارتی كرێكارانی كوردستان PKK باڵی چەكداریەتی، لە راگەیێندراوێکدا جەختیكردەوە، كە پێشمەرگەکانی حدکا ویستوویانە چەند گەریلایەکیان دەستبەسەر بکەن، گەریلاکانیش هاتوونەتە دەست و تەقەیان کردووە.
25/5/2015
کەسایەتییەکی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان PKK و ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد KNK ئاشکرای دەکات: "
محەممەدەمین پێنجوێنی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: " بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK پێیڕاگەیاندووم کە تاوەکو ئێستا هیچ شەڕێک دەستیپێنەکردووە".
هەروەها گوتیشی: " ئەگەرچی وردەکاریی مەسەلەکە نازانم، بەڵام وەک کەسێکی دۆستی هەردوولا هیوادارم شەڕ روونەدات و ئەو کەسانەی کەوتوونەتە نێوانیان رێگای ئەوە نەدەن شەڕ هەڵبگیرسێ و زانیاریم هەیە ئەمڕۆ بەشێک لە ئەندامانی یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان روویان لە چیا کردووە و سەردانیان دەکەن بۆ ئەوەی کێشەکە بە ئاشتیانە چارەسەربکرێت".
محەممەد ساڵح قادری، نوێنەری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە هەولێر دەڵێ شەڕی نێوان پەکەکە و پێشمەرگەکانی حیزبەکەیان دەستیپێکردووەو دوو پێشمەرگەیان لەلایەن PKKەوە کوژراون، بەڵام پێنجوێنی دەڵێ: "برادەرانی پەکەکە دەڵێن تاوەکو ئێستا شەڕ دەستیپێنەکردووەو تەقە نەکراوە، لەنێوان ئەو دوو رایە نازانم کامەیان راستە، بەڵام بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی PKK پێیگوتم ئەو هەواڵە راست نییە".
پێنجوێنی گوتیشی: "ئێمە وەک KNK و یەکێتی پەرلەمانتاران و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و چەند کەسایەتییەکی کورد نێوەندگیری دەکەین بۆ ئەوەی شەڕ روونەدات". دەشڵێ "ئەو شەڕە لە بەرژەوەندی کورددا نییە و ئێمە لە باشووری کوردستان لە دۆخێکی زۆر هەستیارداین و پەکەکەش لە باکووری کوردستان لە دۆخێکی زۆر هەستیار و مێژووییدایە و دەیانەوێ بە هەڵبژاردن بچنە پەرلەمانی تورکیا و نەخشەی سیاسی لە تورکیا بگۆڕن، بۆیە پێویستە برادەرانی مستەفا هیجری ئەو قۆناخە هەستیارە لەبەرچاو بگرن".
24/5/2015
رۆژی شەممە 23- 5- 2015 لە پەراوێزی كۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی لە دەریای مردووی شانشینی ئوردن، مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ پڕۆفیسۆر كڵاوس شووەب، سەرۆكی كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی كۆبووەوە.
بەپێی راگەیێندراوی ماڵپەری سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆكی كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی سوپاسی بارزانی كردووە بۆ بەشداربوونی لە كۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی لە دەریای مردووی شانشینی ئوردن و هەروەها بە ستاییشەوە باسی رۆڵی هەرێمی كوردستانی كردووە لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر. "ئاماژەشی بە گرنگیی بەردەوامبوونی بارزانی و هەرێمی كوردستان دا لە گێڕانی رۆڵیان بۆ چارەسەركردنی قەیران و كێشەكانی ناوچەكە".
لە بەشێكی ئەو دانیشتنەدا باس لە بارودۆخی ئاوارەكان و هەروەها كێشە ئابوورییەكانی هەرێمی كوردستان كراوە. بەپی راگەیێندراوەکە "سەرۆكی كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی بەڵێنی ئەوەیدا كە لەڕێگەی كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی و ئەو پەیوەندییانەی هەیەتی یارمەتیی هەرێمی كوردستان بدات".
24/5/2015
دوای ئەوەی بۆ چەند رۆژێک لە ناوچەی کێلەشینی سنووری باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان گەمارۆیان دابوون، ئەمڕۆ هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان هێرشیانکردە سەر پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و دوو پێشمەرگەیان لێکوشتن.
گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان PKK لەسەر سنوورەكانی نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی كوردستان لە ناوچەی كێلەشین، لە رۆژی پێنجشەممەوە گەمارۆی هێزێكی (حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران)یان داوە و داوایان لێدەکەن ئەو ناوچەیە جێبهڵن. بەڵام لە کۆبوونەوەکانی سەرکردایەتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێراندا بڕیاردرا، پاشەکشە بەهێزەکانیان نەکەن، لەبەرامبەر ئەوەشدا ئەمڕۆ لەلایەن هێزێکی PKK هێرشکراوەتە سەریان.
سەرچاوەیەک لە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە رووداوی راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ PKK هێرشیکردووەو "بەداخەوە ئەوەی نەمانویست رووبدات، روویدا".
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، کە هێرشەکەی PKK لە ناوچەکانی سەقەر، خنێلە و کێلەشین بووە.
محەممەد ساڵح نوێنەری حیزبی دیموکراتی ئێران لە هەولێر بە رووداوی راگەیاند تاوەکو ئێستا بەهۆی هێرشەکانی پەکەکەوە دوو پێشمەرگەی حیزبی دیموکرات کوژراون.
شەوی رابردوو حەسەن شەرەفی، جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە لێدوانێکدا بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، کە ئەوان لەگەڵ سەرهەڵدانی کێشەکە داوای دانوستاندنیان لە PKK کردووە، بەڵام PKK رەتیکردووەتەوە دانوستاندن بکات. گوتیشی: "ئەگەر ئەو داوایەی ئەوان بەمەبەستی پێشگرتن بە خەباتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەت حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بێت، ئەوە حیزبی دیموکرات بە هیچ شێوەیەک ناچێتە ژێر گوشاری لەو بابەتە".
24/5/2015
رۆژی هەینی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پرۆژەبڕیارێکی دەربارەی بڵابوونەوەی چەکی مامناوەند و سووک دەرکرد. بەگوێرەی بڕیارەکە هەر لایەنێک یان وڵاتێک چەکی مامناوەند و سوک بۆ گرووپە نایاسایی و توندڕەوەکانی وەکو داعش بنێرێت، ئەوە دەبێت ئەو لایەنە لەلایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە سزای ئابووری و گەمارۆی نێودەوڵەتی بخرێتە سەر، هەروەها ناردنی چەکی بۆ لایەنە نادەوڵەتییەکان قەدەخە نەکرد، ئەمەش لەبەرژەوەندی هێزی پێشمەرگەیە.
رەیمۆندە مارمۆکەیدی، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەڵێت "دەبێت ئێمە رێگەبگرین لە گەیشتنی چەکی سووک بە دەست لایەنی هەڵەی وەکو تیرۆرستان، قاچاغچیەکان، گرووپە چەکدارەکان و بە کرێگیراوان. ئەوان شەڕ دەکەن بێ هیچ گرنگیدانێک بە سنوورە نێودەوڵەتییەکان".
بڕیارەکە تەنها دەربارەی داعش و شەڕەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نییە و هەوڵێکی نەتەوەیەکگرتووەکانە بۆ رێگەگرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی چەکی مامناوەند و سووک لە جیهاندا.
بەگوێرەی توێژینەوەیەکی ئینستوتی لێکۆڵینەوە نێودەوڵەتییەکانی سویسری، ئێستا لە جیهاندا ٨٧٥ ملیۆن پارچە چەکی سووک هەیە و ساڵانە نزیکەی ١٢ ملیار فیشەک لەسەرانسەری جیهاندا بەرهەمدەهێنرێت. وڵاتانی ئەندام لە ئەنجوومەنی ئاسایش لەسەر ئەوە کۆکن، کە ئەو چەکە زۆرە نابێت بکەوێتە دەستی هەڵەوە، بەڵام هەر وڵاتێک بەگوێرەی بەرژەوەندی خۆی پێناسەی ئەوە دەکات کە لایەنی هەڵە کێیە.
هەرچەندە رووسیا و چین ڤیتۆی بڕیارەکەیان نەکرد، بەڵام لە هەمانکاتدا پشتگیریشیان نەکرد. ئەوان لەگەڵ وڵاتانی ئەفریقی ئەنگۆلا و چاد و نایجیریا پێشنیاری ئەوەیان کرد، کە پرۆژە بڕیارەکە، ناردنی چەک بۆ هەر لایەنێک کە دەوڵەت نەبێت قەدەغە بکات، بەڵام پێشنیارەکەیان پشتگوێ خرا.
ئسماعیل گاسپەر، باڵوێزی ئەنگۆلا لە نەتەوەیەکگرتووەکان لەو بارەوە دەڵێت "هەرسێ وڵاتی ئەفریقی ئەندام لە ئەنجوومەنی ئاسایش رەتمانکردەوە دەنگ بدەین لەسەر ئەم پرۆژە-بڕیارە . ئەمەش لەبەر ئەوەی لە پرۆژە-بڕیارەکە باسی قەدەغەکردنی پڕچەککردنی بەردەوامی لایەنە نادەوڵەتییەکانی نەکرد".
ئەگەر پێشنیاری وڵاتە ئەفریقییەکان پەسەند بکرایە، ئەوە بە پراکتیکی ناردنی چەک بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای سووریای ئازاد قەدەغە دەکرا. بەڵام پرۆژە بڕیارەکە بە وشەیەکیش دژایەتی ناردنی چەکی نەکرد بۆ لایەنە نادەوڵەتییەکان و تا رادەیەک شەرعیەتی نێودەوڵەتی دا بە ناردنی چەک بۆ هێزە نادەوڵەتییەکانی وەکو پێشمەرگە.
ئەمەش هەڵوێستی نەتەوەیەکگرتووەکانی گۆڕی. پێش دوو هەفتە لە وەڵامی پرسیارێکی رووداو، گوتەبێژی فەرمی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند کە ئەوان لە دژی ناردنی چەکن بەشێوەیەکی راستەخۆ بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و میلیشیا سوننی و شیعیەکانی عێراق، بەڵام رۆژی هەینی دوای یەک کاژێر لە دەرچوونی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش ئەو هەڵوێستەی نەتەوەیەکگرتووەکان گۆڕا.
23/5/2015
پێش کاژێرێک لە دەستپێکردنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەربارەی یەمەن، بان کی مۆن سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بەیانامەیەکدا رایگەیاند لە ٢٨ی ئایار دانوستاندنی لایەنەکانی یەمەن لە شاری جنێفی سویسرا دەستپێدەکات و هەموو لایەنەکان، بە چەکدارانی شیعی حوسیەوە، بانگهێشتکراون بۆ ئەو دانوستاندنانە.
یەمەن لە شەڕێکی نێوخۆیی سەرتاسەرییە لەنێوان چەکدارانی حوسی شیعە مەزهەب و گرووپە سوننییەکانی هاوپەیمان لەگەڵ وڵاتی سعودیەی زۆرینە سوننی. نزیکەی دوو مانگە سعودیە و چەند وڵاتێکی عەرەبی هاوپەیمانی بە فڕۆکە بۆردوومانی حوسییەکان دەکەن و تاوەکو پێش دوو رۆژ بەرپرسانی سعودیە دەیانگوت کە هیچ دانوستاندنێک لەگەڵ حوسیەکان قبوڵ ناکەین ، ئەگەر چەکدارە شیعەکان لە شارە گەورەکانی یەمەن نەکشێنەوە. بەڵام رۆژی سێشەممە سعودیە لەم هەڵوێستەی پەشیمان بووەوە.
عەبدوڵڵا موعەلیمی، باڵیۆزی سعودیە لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو سەبارەت بە بانگهێشتەکەی بان کی مۆن، گوتی "ئێمە باسی هیچ مەرجێک ناکەین، بڕیاری بانگهێشتکردنی لایەنەکان دەگەڕێتەوە بۆ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئێمە رێز لە داوەتنامەکە دەگرین".
سەرچاوەیەک بە رووداوی راگەیاند، کە لە کۆبوونەوە داخراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش چەند وڵاتێک هۆشدارییان داوە ، کە ئەگەر قەیرانی یەمەن چارەسەر نەکرێت بە زووترین کات، ئەوا رێکخراوە تووندڕەوەکانی وەکو قاعیدە و داعش سوود لەم ئاژاوەیە وەردەگرن بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەی زیاتر لە یەمەن و بەم شێوەیە سیناریۆی عێراق و سووریایەکی دیکە لە وڵاتێکی دیکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دووبارە دەبێتەوە.
بەڵام سعودیە و حکومەتی یەمەنی هاوپەیمانی، هەژموونی ئێران و هاوپەیمانە شیعەکانی لە یەمەن بە هەڕەشەیەکی گەورەتر لە چەکدارانی قاعیدە لە یەمەن، دەزانن.
بۆ وڵاتانی کەنداوی عەرەبی لەناوبردنی هەژموونی ئێران ئامانجی سەرەکییە. بەڵام بەگوێرەی سەرچاوەیەکی دیبلۆماسی سعودیە و هاوپەیمانەکانی لە ترسی دروستبوونەوەی عێراق و سووریایەکی دیکە لە نیمچە دوورگەی عەرەبی، دەرفەت بەم دانوستاندنانەی نەتەوەیەکگرتووەکان دەدەن بۆ هێورکردنەوەی شەڕی یەمەن.
23/5/2015
كۆبوونەوەی دەفتەری سیاسی و كۆمیتەی ناوەندی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران كۆتاییهات ، بەبێ راگەیاندنی هیچ هەڵوێست و كاردانەوەیەك بەرامبەر گەمارۆدانی پێشمەرگەكانیان لەلایەن گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان PKK.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست تۆڕی میدیایی رووداو كەوتوون، حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران چاوەڕێی هەوڵێكی نێوخۆیی دەكات ، بۆ ئازادكردنی پێشمەرگەكانی لە گەمارۆی PKK.
گەریلاكانیPKK لەسەر سنووری نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی كوردستان لە ناوچەی كێلەشین، لە دوێنێ پێنجشەممەوە گەمارۆی هێزێكی (حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران)یان داوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی رووداو كەوتوون، ئەو هێزەی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران زیاتر لە 15 رۆژە لە ناوچەی كێلەشین جێگیربوونە و تائێستا چەند جار لەگەڵ گەریلاكانی PKK تووشی كێشە بوونە.
ئەو هێزەی حیزبی دیموكرات بەمەبەستی دانانی بنكەیەك لە ناوچەی كێلەشین ، چوونەتە ناوچەكە ، كە لەساڵانی شەڕی چەكدارییاندا لەو ناوچەیە بوونە . بەپێی زانیارییەكانی رووداو، PKK هەر لەسەرەتاوە داوایكردووە پێشمەرگەكانی حیزبی دیموكرات ناوچەكە چۆڵبكەن و بەبێ رەزامەندی ئەوان لەنێوان سنوورەكان هاتووچۆ نەكەن و مافی دانانی هیچ بنكە و بارەگایەكیان نییە و ناتوانن چالاكی چەكدارییان لەسەر سنوورەكان هەبێت.
لەبەرامبەریشدا، پێشمەرگەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران سووربوونە لەسەر دانانی بنكە و بازگەكەیان و بەوهۆیەوە تائێستا سێ جار لەنێوان پێشمەرگەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و گەریلاكانی PKK كێشە دروستبووە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست تۆڕی میدیایی رووداو كەوتوون ، ئەمشەو دەفتەری سیاسی و كۆمیتەی ناوەندی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ، كۆبووەو، كاژێر 11 كۆبوونەوەكە كۆتاییهات لەسەر گەمارۆدانی ئەو پێشمەرگانەیان لەلایەن گەریلاكانی PKK.
كۆبوونەوەكە هیچ هەڵوێستێكی رانەگەیاند ، چونكە چاوەڕێی ئەنجامی هەوڵێكی نێوخۆیی دەكەن بۆ دەرخستنی پێشمەرگەكانیان لە گەمارۆی PKK.
23/5/2015
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، كە رووسیا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست مەبەستێكی سەرەكی هەیە، ئەویش رێگەگرتنە لە پلانی دامەزراندنی دەوڵەتی خەلافەت و كردەوەی تیرۆریستی، بۆ ئەم مەبەستەش كۆمەڵێك ئامانجی زۆر گرنگیان هەن.
لەكاتی كۆبوونەوەی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی رووسیا و حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق كە رۆژی پێنجشەممە 21ی ئایاری 2015 لە كۆشكی كرملن لە مۆسكۆ بەڕێوەچوو، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا قسەی بۆ خالید حوسێن، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو كرد و لەبارەی پەیوەندی نێوان وڵاتەكەيی و حكومەتی عێراق گوتی :" ئێستا پەیوەندیێكی باش و هاوكاری لەنێوان هەردوو وڵاتدا هەیە، ئەو پەیوەندییەش بۆ چەندین ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە كە بەردەوام هاوڕێیەتی و هاوكاری لە نێوانماندا هەبووە".
وەزیری دەرەوەی رووسیا بۆ رووداو هەروەها گوتی :" ئێمە وەك رووسیا مەبەستێكی گشتیمان هەیە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا، ئەویش رێگەگرتنە لە كردەوەی تیرۆریستی و پلانی دامەزراندنی دەوڵەتی خەلافەت، بۆ ئەم مەبەستەش لە سەرەتاوە هەوڵی سەركەوتن دەدەین و كۆمەڵێك ئامانجی زۆر گرنگمان هەن لەو چوارچێوەیەدا".
دوای كۆبوونەوەكە حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند، كە بەمەبستی سەردانەكەی داواکردنی هاریکاری و پشتیگیری بووە لە سەرۆكی رووسیا بۆ شەڕی چەکدارانی داعش. لە بەرامبەردا ڤلادیمێر پوتین گوتی " پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق بە گرنگ دەزانین و ئامادەیی خۆمان بۆ پەرەپیدانی پەیوەندییەکان دەردەبڕین".
22/5/2015
لە دوا کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و حیزبە سیاسییەکان، بڕیاری دروستکردنی ژووری عەمەلیاتی سیاسی درا، ژوورێک کە ئەرکی یەکلاییکردنەوە و بڕیاردان دەبێ لەسەر ئەو پرسە چارەنووسسازانەی کورد پێیوایە دەبێ لەم قۆناغە سیاسییەی خۆیدا یەکلاییان بکاتەوە. بۆ ئەوەش داوای پڕۆژە لە لایەنە سیاسییەکان کراوە و ئێستا ئەوان خەریكی ئەوەن و دەبێت لە کۆتایی ئەم مانگەدا پڕۆژەکانیان بدەنە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان.
لەدوای سەردانەکەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمریکا، کورد ئێستا بە ئاشکراتر ئیش لەسەر ستراتیژێک دەکات کە سەربەخۆیی ئابووری و سیاسی بۆ مسۆگەربکات، بەڵام دەیەوێت بە پلان و دابەشکرنی رۆڵی سیاسی لەنێوان دەزگا فەرمییەکانی باشووری کوردستان ئەو کارە بکات.
هێشتا بڕیارنەدراوە چوارچێوەی ئەو ژورە عەمەلیاتە سیاسییە چۆندەێت و کێ دەبێتە ئەندامی ژوورەکە، بەڵام ئەوە روونە کە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی دەکات، بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ئەرکەکانی بە جۆرێک دیاریدەکرێن کە تووشی بەریەک کەوتن نەبێت لەگەڵ ئەرک و کارەکانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و حکومەت و پەرلەمان .
22/5/2015
جۆش ئێرنست، گوتهبێژى كۆشكى سپى داواى له ئێران كرد رێز لهسهروهرى عێراق بگرێت و دووپاتيشيكردهوه كه بۆ رووبهڕووبوونهوهى داعش واشنتن ههماههنگى ئهمنى لهگهڵ ئێران نهكردووه.
ئێرنست ئاماژهى بهوهشدا، كه بابهتى رێزگرتنى ئێران لهسهروهرى عێراق، واى له ئهمريكا كرد لهپهيوهندييهكانيدا لهگهڵ عێراق ههنگاوێك بچێته پێشهوه و پشتگيرى حكومهتى عێراقى بكات، كه حهيدهر عهبادى سهرۆكايهتى دهكات، بهتايبهتى دواى ئهوهى پابهندبوونى خۆى نيشاندا، بهوهى كه حكومهتهكهى جێگاى ههموو لايهن و پێكهاتهكان بكاتهوه.
گوتهبێژهكهى كۆشكى سپى راشيگهياند، واشنتن ههماههنگى سهربازى لهگهڵ ئێران نييه، بهڵكو تهنها پشتگيرى ئهو پێكهاتهو لايهنه جياوازانه دهكات، كه لهژێر سهركردايهتى حكومهتى ناوهنديدا شهڕى داعش دهكهن.
پێشتر جۆن كێرى، وهزيرى دهرهوهى ئهمريكا رايگهياندبوو، كه واشنتن بهرژهوهندى هاوبهشى لهگهڵ ئێران ههيه، بهڵام ئهوه نهگهشتووهته قۆناغى هاوكاريكردن.
كێرى گوتيشى، ئێرانييهكان لهههندێك كاردا هاوكارى ئهمريكايان كردووه وهكو: رووبهڕووبوونهوهى داعش، بهڵام دووپاتيكردهوه كه ههماههنگى لهنێوانياندا نييه.
23/5/2015