نوری مالیكی جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق و ئه‌مینداری گشتی حزبی ده‌عوه رایگه‌یاند، له‌سێداره‌دانی (شێخ نمر ئه‌لنمر) زانای شیعه‌مه‌زهه‌ب له سعودیه، دووبه‌ره‌كی و فیتنه‌ی تایه‌فه‌گه‌ریی زیاتر له‌نێوان شیعه سوننه له جیهانی ئیسلامی‌دا دروست ده‌كات.
مالیكی به توندی ئه‌و بڕیاره‌ی سعودیه‌ی مه‌حكوم كرد كه بۆ له‌سێداره‌دانی ئه‌و زانا شیعه‌مه‌زهه‌به ده‌ریكردووه.
ئه‌مینداری گشتی حزبی ده‌عوه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمی له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر شێخ نمر ئه‌لنمر زانای شیعه‌مه‌زهه‌بی ده‌ركه‌وتوو له نیمچه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌بی، پێشێلكارییه‌كی ئاشكرایه دژ به مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادی ئاینی و ئازادی راده‌ربڕین.
مالیكی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی سعودیه‌ی به ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر پێگه‌ی زانایانی ئاینی و سوكایه‌تیكردن به مسوڵمانان وه‌سفكرد و هۆشداریدایه ئه‌و وڵاته له ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره و به‌پێویستیشی زانی سعودیه ده‌ست له پشتیوانكردن له گروپه تیرۆریستییه‌كان هه‌ڵبگرێت.
دادگای سزاكان له سعودیه له مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردوودا، به تۆمه‌تی نانه‌وه‌ی فیتنه‌ی تایه‌فه‌گه‌ریی و له‌قكردنی یه‌كێتی نیشتیمانی، سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر شێخ نمر ئهلنمردا سه‌پاند و به‌گويره‌ی هه‌ندێك ئاژانسی هه‌واڵیش، سعودیه به‌نیازه سبه‌ی پێنج شه‌ممه 14ی ئایار، ئه‌و زانا شیعه‌مه‌زهه‌به، له‌سێداره بدات.
14/5/2015
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری و دانانی پلانی ئه‌منی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی یادی كۆچی دوایی ئیمام موسای كازم، له ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا ئه‌نجامدرا و یه‌كێك له بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، رێككه‌وتنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبییه، به‌و پێیه‌ش بۆ له‌مه‌ودوا ئه‌و هێزانه به هه‌ماهه‌نگی یه‌كتر ئۆپه‌راسیۆن و چالاكییه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر روخانی خانووه زیاده‌ڕۆییه‌كانی ئاواره‌كان، درا.
محه‌مه‌د حاجی عومه‌ر لێپرسراوی كۆمیته‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاند: " سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13 ی ئایاری 2015 لیژنه‌ی بالاَی ئه‌منی ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌و نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كورد و عه‌ره‌ب له ناحیه‌كه، به‌مه‌به‌ستی دانانی پلانێكی ئه‌منی توندوتۆڵ بۆ به‌ڕێوه‌چوونی یادی كۆچی دوایی ئیمام موسای كازم كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا".
وتیشی: "لایه‌نه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه رێككه‌وتن له‌سه‌ر : رووخاندنی ئه‌و خانووانه‌ی له‌لایه‌ن ئاواره‌كانی ناحییهكهوه به زیاده‌ڕۆ دروستكراون ، رێگرتن له هاتنه ناوه‌وه‌ی خێزانه ئاواره‌كان بۆ ناحیه‌كه و هه‌روه‌ها رێككه‌وتنی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ئاسایشی ناوچه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌ودوا به بێ ئاگاداری و هه‌ماهه‌نگی پێشمه‌رگه ئه‌و چه‌كدارانه هیچ ئۆپه‌راسیۆن و چالاكییه‌ك ئه‌نجام نه‌ده‌ن".
لێپرسراوی كۆمیته‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، وتیشی: " سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجامدرا و تێیدا نوێنه‌رانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و ئاسایشی گه‌رمیان و نوێنه‌رانی حزبی ده‌عوه و پۆلیسی ناوچه‌كه ئاماده‌ی بوون".
سنوری ناحیه‌ی قهرهتهڵه ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی زیاتر له چل و سێ هه‌زار كه‌سه و 69 گوند له‌خۆ ده‌گرێت كه نۆ گوندیان كوردنشین-ن و نزیكه‌ی 10 حسێنییه‌ی تێدایه و شیعه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش وه‌ك تێكڕای شیعه‌كانی تری عیراق، ئیمام موسای كازم به یه‌كێك له‌و دوانزه ئیمامه‌كه‌ی خۆیان داده‌نێن و سالاَنهش له چه‌ندان چالاكی و مه‌راسیمدا یادی كۆچی دوایی ده‌كه‌نه‌وه.
xendan
14/5/2015
کۆمەڵێک لە چالاکڤانانی سیاسی و مەدەنی رۆژهەڵاتی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا داوا لە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن ئەمڕۆ پێنجشەممە بۆ پشتگیری لە خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکانی شاری مەهاباد مانبگرن و دوکان و بازاڕەکانیان دابخەن.
بەپێی ئەو راگەیەندراوە، مەبەستی سەرەکی مانگرتنەکە داواکارییە بۆ ئازادکردنی ئەو کەسانەی کە لە رۆژانی رابردوودا لە خۆپێشاندانەکانی مەهاباد و سەردەشت دەستگیرکراون.
هاوکات ژمارەیەک لە رێکخراوەکانی سەر بە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش بە دەرکردنی بەیاننامەی جیاواز پشتیوانیان لە ئەنجامدانی ئەو مانگرتنە کردووە، بەڵام حیزبەکان لەو بارەوە هەڵوێستی فەرمییان رانەگەیاندووە.
مانگرتنی گشتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە ئەزموونی شکست و سەرکەوتووبووندا تێپەڕیوە. سەرکەوتووترین مانگرتنی گشتی رۆژهەڵاتی کوردستان لەمساڵانەی دواییدا، داخستنی دوکان و بازاڕەکانی چەندین شاری رۆژهەڵاتی کوردستان بوو لە 13ی ئایاری 2010 بەهۆی ناڕەزایەتی بە لەسێدارەدانی چوار زیندانی سیاسی کورد بەناوەکانی: شیرین عەلەم هولی، فەرزاد کەمانگەر، مەهدی وەکیلی و عەلی حەیدەریان. زۆرجاریش هەبووە، چالاکڤانانی مەدەنی، یان حیزبەکانیش داوایانکردووە مانگرتنی گشتی بەڕێوەبچێت، بەڵام نەکراوە ئەگەریش کرابێ، زۆر بەرچاو نەبووە.
داواکاری بۆ مانگرتنی رۆژی پێنجشەممە، دوای ئەوە دێت کە لە پێنجشەممەی هەفتەی رابردووەوە بەهۆی گیانلەدەستدانی گوماناوی فەریناز خوسرەوانی لە هوتێل تارای شاری مەهاباد، خۆپێشاندان لە مەهاباد و دواتریش لە سەردەشت بەڕێوەچوو. بەهۆی ئەو خۆپێشاندانانە لە مەهاباد دەیان کەس و لە سەردەشتیش 11 کەس دەستگیرکراون.
ئەو چالاکڤانە سیاسی و مەدەنییانەی داوایانکردووە مانگرتن بەڕێوەبچێت دەڵێن مانگرتنی پێنجشەممە نیشانەی پەیوەستبوونی هەموو خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە بە ناڕەزایەتییەکان.
ئەگەرچی ئەو چالاکڤانانە دەیانەوێ رۆژی پێنجشەممە شارەکان چۆڵ بن و دوکان و بازاڕ دابخرێن، بەڵام لەو دیوەوە، دامودەزگا حکومییەکان لە هەندێک شاری وەکو سەقز رایانگەیاندووە، پێنجشەممە فێستیڤاڵی پیاسەکردن بەڕێوە دەبەن بەبۆنەی یادکردنەوەی ئەو کوردانەی کە لە ریزەکانی سوپای پاسداران‌دا کوژراون.
دیاریش نییە حکومەت و سوپای پاسداران دەتوانن خەڵک بۆ پیاسەکردن بێننە سەرشەقام یان چالاکڤانانی سیاسی و مەدەنی دەتوانن بە نیشانەی نارەزایی دوکان و بازاڕەکان بە خەڵک دابخەن. ئەگەر مانگرتنەکە سەربگرێ، خاڵی وەرچەرخانی ناڕەزایەتییەکان دەبێ لە پرسێکی کۆمەڵایەتییەوە بۆ بابەتێکی سیاسی.
rudaw
14/5/2015
هەولێر بووە یەکەم شار لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بە فەرمی ببێتە ئەندام لە تۆڕی جیهانی و نێودەوڵەتی ئەو شارانەی پێکەوەن لە فێربوون و خوێندن و رۆشنبیری و کولتووری جیهانی.
د.شێروان رەحمانە شەل بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند " دوو ساڵ بەر لە ئێستا لە زانکۆی گلاسکۆی بەریتانیا، سیمینارێک لەسەر رەوشی خوێندن و فێرکردن لە شاری هەولێر پێشکەشکرا، دوای سیمینارەکە راستەوخۆ پرۆفیسۆرەکانی ئەو زانکۆیە داوای هەماهەنگییان لەگەڵ شاری هەولێر کرد و داوشیانکرد هەولێر ببێتە ئەندام لە تۆڕی جیهانی و نێودەوڵەتی ئەو شارانەی پێکەوەن لە فێربوون و خوێندن و رۆشنبیری و کولتووری جیهان".
د.شێروان هەروەها گوتی " دوای دوو ساڵ کارکردنمان، ئێستا هەولێر بە فەرمی لەو تۆڕە بووە بە ئەندام و خاوەنی حەوت کورسییە".
سەبارەت بە دیاریکردنی کەسایەتییەکان بۆ ئەندامی ئەو تۆڕە وەکو نوێنەری هەولێر، د.شێروان گوتی "ئەندامەکان بە یەکسانی بەسەر ژن و پیاودا دابەشدەکرێن و 2 ئەندام لە هەولێر، 2 ئەندام لە سلێمانی، 2 ئەندام لە دهۆک و ئەندامەکەی دیکە یان لە کەرکووک دەبێت، یان کەسێک بێت لە رێکخراوە ناحکومییەکان کاربکات و بتوانێت سپۆنسەری بکات".
د.شێروان گوتیشی "هەولێر لەو تۆڕەدا وەکو شارێکی کوردستان دەبێتە ئەندام نەک عێراقی، لەسەرجەم چالاکی و کۆنفرانسەکاندا ئاڵای کوردستان بەرزدەکرێتەوە و ئەگەر لە کۆنفرانسی مانگی 10ی ئەمساڵدا بتوانین سەرکەوتووانە بەشداری بکەین، هەوڵدەدەین کۆنفرانسی 2017 لە شاری هەولێر بەڕێوەبچێت".
وەك د. شێروان باسیدەكات، بەهۆی ئەوەی سکۆتلاندییەکان هەستێکی تایبەتیان بۆ کوردستان هەیە و بەهۆی قەیرانی ئابووری و شەڕی داعشەوە لەو بڕە پارەیە خۆشبوون کە پێویست بوو وەکو ئەندامی نوێ پێشکەشی تۆڕەکە بکرێت کە بڕەکەی 30 هەزار پاوەندبوو.
هاوكات تاهیر عەبدوڵڵا، جێگری پارێزگاری هەولێر بە رووداوی راگەیاند،" ئەو دەستکەوتە بۆ شاری هەولێر کەم نییە و ئاواتی هەموو هەولێرییەکانە، بۆیە ئێمە ئامادەین ئەوەی لە تواناماندا هەبێت هاوکاری بکەین بۆئەوەی بتوانین هەولێر سەربخەین لە ئەندامییەتی ئەو تۆڕە".
14/5/2015
مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە هەڤپەیڤینێکی کورت‌دا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو، لە پراگی پایتەختی چیک رایگەیاند کە لەو سەردانەیاندا زیاتر لەوەی پیشبینیان دەکرد بەدەستهاتووە.
بارزانی روونیکردەوە، کە زۆر لە دەوڵەتان هەمان هەڵوێستی هەنگاریایان هەیە، کە سەرۆک وەزیرانەکەی رایگەیاند پشتگیری سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان دەکەن. بارزانی گوتی " زۆر لە دەوڵەتان پشتگیری ئەوە دەکەن، کە گەلی کوردستان خۆی بڕیاری لەسەر دەدات".
بارزانی کە ئێستا لە چیکە، گوتیشی "ئەزموونی چیک و سلۆڤاکیا دەریدەخات هیچ یەکێتییەکی بەزۆر سەرناگرێت".
رۆژی 2 ی ئەم مانگە مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەیاوەری شاندێک بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت و دوای ئەمریکا چووە هەنگاریا، ئێستاش لە چیکە. ئەم هەڤپەیڤینەی رووداو لەگەڵ بارزانی لە پراگی پایتەختی چیک ئەنجامدراوە و سبەی دەقەکەی بڵاودەکرێتەوە.
13/5/2015
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هەرێمی کوردستان، كه یه‌كێك له یاوه‌رانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بوو له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ واشنتن، رایگەیاند " سه‌رۆك ئۆباما پێزانینێكی گه‌وره‌ی بۆ رۆڵی قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه هه‌یه و گوتی له عێراق و ناوچه‌كه، ئه‌مه‌ریكا دۆستێكی دیكه‌ی وه‌ك كوردی نییه".
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران روونیشیكرده‌وه، له‌م سه‌ردانه‌دا گۆڕانكارییه‌كی زۆر له دید و بۆچوونی دامه‌زراوه سیاسییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر به كوردستان بهدیكراوە و له ئه‌مه‌ریكا زۆر شت به‌رامبه‌ر به كوردستان گۆڕاون، هەروەها گوتیشی " سەرۆک ئۆباما گوتی له ناوچه‌كه و له عێراقیش، ئه‌مه‌ریكا دۆستێكی دیكه‌ی وه‌ك كوردی نییه".
قوباد تاڵەبانی ئەو قسانەی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا کردن. بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکەش تاڵه‌بانی هه‌روه‌ها سه‌ردانه‌كه‌ی به سه‌ردانێكی سه‌ركه‌وتوو له قه‌ڵه‌مداوە و باسی لەوە کردووە، كه " له‌م سه‌ردانه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌رگایه‌كی فراوانی بۆ هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه و ئه‌و مامه‌ڵه و پێشوازییه‌ی له ئه‌مه‌ریكا له سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شانده یاوه‌ره‌كه‌ی كراوه، له سه‌رۆكی هیچ هه‌رێمێكی فیدراڵ، یان سه‌رۆكی كانتۆنێك نه‌كراوه".
رۆژی 2ی ئەم مانگە، بارزانی بە یاوەری شاندێک بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت و لەگەڵ باراک ئۆباما و جێگرەکەی کۆبووەوە. لە دوای كۆبوونەوەكانیش سەرۆكی هەرێمی كوردستان چەنجارێك كۆبوونەوەكانی "بەزۆر سەركەوتوو" وەسفكردن.
13/5/2015
فەرماندەیی هێزی دەریایی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاند '' ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی ئەمریکی لە جۆری F/A-18 F سوپەر هۆرنێت-ی سەر بە کەتیبەی 211 لە دوای فڕینی لەسەر کەشتی فڕۆکەهەڵگری تیودۆر رۆزفیلت، تێکشکاوە و هەردوو فڕۆکەوانەکەش رزگارکراون''.
فەرماندەیی هێزی دەریایی ئەمریکا رەتیکردەوە فڕۆکەکە بە هۆکارێکی دوژمنکارانەوە تێکشکابێت، بەڵکو هۆکارەکەیان گەڕاندووەتەوە بۆ هەڵەیەکی تەکنیکی. لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکە ئاماژە بەوە كراوە، کە فڕۆکەوانەکان پشکنینان بۆ کراوە و لە بارێکی تەندروستی جێگیردان.
بارەگای سەرەکی کەتیبەی 211 ی سەر بە هێزی دەریایی ئەمریکا، لە ویلایەتی ڤیرجینیایە و ژمارەیەک لەو هێزە لەگەڵ کەشتی فڕۆکەهەڵگری تیودۆر رۆزفیلت لە ناوچەی کەنداوی فارس جێگیرکراون، ئەو کەشتییەش بەشدارە لە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی چەکدارانی داعش لە عێراق و سووریا.
13/5/2015
فیلمی دەرهێنەری کورد سەهیم عومەر خەلیفە بەناوی "راوچییەکی خراپ" لە بەشی نمایشی فێستیڤاڵی کان پیشاندەدرێت، هەروەها سەهیم ریکۆردێکی نوێی بۆ سینەمای کوردستان و عێراق تۆماردەکات و 54 خەڵاتی نێودەوڵەتی وەردەگرێت.
سەهیم عومەر، دەرهێنەری ئەم فیلمە لەمباریەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت" فیلمی راوچی خراپ لە فێستیڤاڵی سینەمایی کانی فەرەنسی لە بەشی (Short Film corner)نمایشدەکرێت، کە ئەمە دەستکەوتێکی مەزنە بۆ کورد وەک دەرهێنەرێکی کورد‌و فیلمێکی کوردی دەخرێتە سەرپەردەی سینەمایی کان، چونکە سەدان دەرهێنەر و ئەکتەری بەنێوبانگی جیهانی لەوێ ئامادەدەبن و دەبنە دیدەنی فیلمی کورد و پەیامی کورد لە رێگای ئەم فیلمەوە دەبینن".
سەهیم گوتیشی" لە هەفتەی رابردوودا فیلمەکەم لە دوو فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی لە ئەمریکا و ئیسپانیا بەشداریکرد، کە وەک باشترین فیلم خەڵاتی لە فێستیڤاڵی (West Chester) لە ئەمریکا وەرگرت، هەروەها خەڵاتی لیژنەی دادوەری لە فێستیڤاڵی (BCN) لە بارسلۆنا وەرگرت".
دوای ئەم دوو خەڵاتە کۆی خەڵاتەکانی ئەم فیلمە بووە 54 خەڵات، بەم هۆیەشەوە ریکۆردێکی نوێی لە سینەمای کوردی و عێراقی وبەلجیکی تۆمارکردووە، لەگەڵ ئەوەشدا کۆی خەڵاتی هەموو فیلمەکانی سەهیم بووە 86 خەڵاتی نێودەوڵەتی و جیهانی".
سەهیم عومەر خەلیفە لەدایکبووی شارۆچکەی زاخۆیە، لە وڵاتی بەلجیکا ژیان بەسەردەبات و هەر لەو وڵاتەش بڕوانامەی ماستەری لە بواری سینەمادا بەدەستهێناوە، لە رێگەی کورتە فیلمەکانی "وڵاتی قارەمانان"، "میسیی بەغدا" و "نێچیرڤانی خراپ" 86 خەڵاتی لە فێستیڤاڵە سینەماییەکاندا بەدەستهێناون.
13/5/2015
هێزی ئاسمانی بەریتانیا ئاشکرایدەکات، لە پایزی ساڵی 2014 وە 90 هێرشی ئاسمانیان لە دژی داعش لە عێراق ئەنجامداون، لەو هێرشانەشدا فڕۆکەکانیان نزیکەی 214 مووشەک و بۆمبیان هەڵداون، تێچووی ئەو هێرشانەش دەگاتە سەرووی 20 ملیۆن دۆلار.
ئەو ژمارەیە بەشێکی بچووک لەو هەڵمەتە گشتگیرە پێکدێنێت، کە لەلایەن فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆكایەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنجامدراون، کە زیاتر لە 6 هەزار ئامانجی داعش لە عێراق سووریا بۆردوومانکراون.
رۆژنامەی "The Guardian"ی بەریتانی لە ژمارەی رۆژی دووشەممە 11ی ئایار نووسیویەتی: "فڕۆکەکانی تۆرنادۆی جەنگی سەر بە هێزی ئاسمانی بەریتانیا، نزیکەی 87 بۆمبی جۆری بیفوای IV یان لە هەڵمەتەکانی دژ بە داعش لە عێراق بەکارهێناون، سەرەڕای هەڵدانی زیاتر لە 47 مووشەکی برمستۆن"، ئاماژەی بەوەش داوە "فڕۆکەکانی رێبر شانبەشانی هێرشەکان زیاتر لە 80 مووشەکی جۆری هێل فایەریان لە دژی ئامانجەکانی داعش بەکارهێناون".
گاردیان ئەوەشی خستووەتەڕوو "لەو هێرشانەی فڕۆکە جەنگییەکانی سەر بە هێزی ئاسمانی بەریتانیا ئەنجامیانداون، 20 تەلار و دوو کامیۆن و 65 بارهەڵگری سەر بە داعش کراونەتە ئامانج، لەگەڵ بۆردوومانکردنی 90 گردبوونەوەی چەکدارانی داعش لە هێرشە جیاجیاکاندا، سەرجەم تێچووی ئەو ئۆپەراسیۆنەش لەسەرووی 20 ملیۆن دۆلارەوەیە".
١٢/٥/٢٠١٥
خولێکی فێرکردنی زمانی کوردیی بۆ سەد و یەک پزیشکی عەرەب لەلایەن سەندیکای پزیشکان کراوەتەوە ، بەپێی بڕیاری وەزارەتی تەندروستی و سەندیكای پزیشكانی كوردستان پزیشکانی بیانی كە دێنە هەرێمی کوردستان دەبێت زمانی کوردی بزانن. چونکە لە رابردوودا ئەو پزیشکانەی زمانی کوردی‌یان نەزانیوە کێشەی زۆریان بۆ نەخۆشەکان دروستکردووە و هەوڵی ئەوەیشیان نەداوە خۆیان فێری زمانی کوردی بکەن.
وەزارەتی تەندروستی بڕیاریداوە مۆڵەتی کارکردن بەو پزیشکانە نەدات، کە زمانی کوردی نازانن ، هەر پزیشکێک ئەو خولە نەبینێت و زمانی کوردی نەزانێت، مافی ئەوەی نابێت لە هەرێمی کوردستان نۆڕینگەی پزیشکی هەبێت ، خوولەکەش لەلایەن مامۆستایانی زانکۆ و پسپۆر لە زمانی کوردی‌دا بەڕێوە دەچێت .
لە ١ / ٤ / ٢٠١٥ خولی فێرکردنی زمانی کوردیی دەستی پێکردووە ، بەهۆی زۆری پزیشکە عەرەبەكان سەرەتا خولەکە بۆ ئەوان کراوەتەوە و دواتریش هەوڵدەدرێ خولێک بۆ پزیشکە تورک و فارسەکانیش بکرێتەوە .
بەپێی ئامارەکانی سەندیکای پزیشکان لقی هەولێر ، زیاتر لە ٣ هەزار و ٣٢١ پزیشک ئەندامیان هەیە ، کە ٤٣٧ كەس لەوانە پزیشکی بیانین .
12/5/2015
زیاتر لە یەک هەفتە لە مەرگی گوماناوی فەریناز خوسرەوانی تێپەڕ بوو، بەڵام هەر لایەنەو سازی خۆی دەژەنێت. وەزیری ناوخۆی ئێران، ئەو رووداوە وەک پرسێکی کەسی و تایبەتی لە قەڵەم دەدات. عەبدولڕەزا رەحمانی فەزلی دەڵێ: راگەیاندنە دژبەرەکان دەیانویست رەهەندێکی سیاسی و ئەمنی بەو پرسە بدەن.
قادر سۆهرابی، بەرنوێژی مهاباد، ناڕازییان بە ئاژاوەگێڕ ناودەبات و دەڵێ: ئامانجی سیاسی‌یان نەبووە، چونکە دژی کۆماری ئیسلامی دروشمیان نەدا، بەڵکو هەموو توڕەییان دژی خاوەن هۆتێلەکە بوو.
ناڕازییەکان دەڵێن: تۆمەتبار مۆرەیەکی ئیتڵاعات بووە کە ویستوویەتی دەستدرێژیی بکاتە سەر فەریناز خوسرەوانی. ئەویش بۆ پاراستنی ناموسی خۆی، لە باڵکۆنی هۆتێلەکەوە خۆی بەردەداتەوە.
بەگوتەی وەزیری ناوخۆی ئێران، فەریناز خوسرەوانی لەگەڵ کەسی تۆمەتبار پەیوەندییان بۆ پێکهێنانی ژیانی هاوبەش هەبووە. بەڵام فەریناز لە ئاشکرابوونی ئەو پەیوەندییە ترسی هەبووە، بۆیە بە هاوکاری یەکێک لە هاوکارەکانی لە نهۆمی سێیەم، ویستوویەتی هۆتێلەکە بەجێبێڵێ.
بنەماڵەی فەریناز خوسرەوانی دەڵێن: ئاگاداری وردەکارییەکان نین و دۆسیەکەیان بە دادگا سپاردووە و چاوەڕوانی بڕیاری دادگان. بەڵام مەولوود خوسرەوانی ، برای فەریناز، بوونی پەیوەندیی لەنێوان فەریناز و تۆمەتباردا رەتدەکاتەوە.
رەحمانی فەزلی ئەوە رەتدەکاتەوە کە تۆمەتبار کەسێکی ئیتڵاعاتی بووبێت، بەگوتەی ئەو تۆمەتبار کەسێکی شارەزایە کە راوێژی بە هۆتێلەکە داوە.
وەزیری ناوخۆی ئێران دەڵێ: راگەیاندنەکان رای گشتییان هاندا و زۆرتر لاوەکانی مهاباد کەوتنە ژێر کاریگەریی. بۆیە خەڵکیکی زۆر چوونە بەردەم هۆتێلەکە و ئاگریان تێبەردا. بەرنوێژی مهاباد دەڵێ: کەسانێک کە شاریان نائارام کرد نەک خەڵک و هاوڵاتیانی ئاسایی، "بەڵکو کۆمەڵە کەسێکی هەلپەرست بوون کە ژمارەیان کەمتر لە 100 کەس بوو".
بەگوتەی رەحمانی فەزلی، 21 کەس لە هێزە ئینتزامییەکان بەهۆی فڕێدانی بەردەوە لەلایەن خۆپیشاندەرەکانەوە بریندار بوون، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا وەزیری ناوخۆی ئێران دەڵێ: "لەم دۆخەدا نیگەرانی ئەوە بووین کە دژبەرانی شۆڕش ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە، هەر بۆیە بە هاوکاری خەڵکی جێی متمانە و کەسیاتییە مهابادییەکان دۆخەکە باشتر بوو". ئەو باس لەوە دەکات کە سوپای پاسداران ئامادەیی خۆی دەربڕیبوو، کە ئەگەر دژبەران کارێک بکەن ئەوان بەروڕووی دەبنەوە.
rudaw
12/5/2015
لیژنەی رۆشنبیری و راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق نووسراوێک ئاراستەی ئەمینداریەتی بەغدا دەکات و داوادەکات یەکێک لە شەقامەکانی بەغدای پایتەخت بەناوی مام جەلال بکرێت.
بەگوێرەی نووسراوێكی لیژنەی رۆشنبیری و راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق كە كۆپییەكی دەست ( تۆڕی میدیایی رووداو) کەوتووە، ئەوەی تێدا خراوەتەڕوو كە لیژنەكەیان پێشنیازێكی ئارێز عەبدوڵڵا، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی سەوزی بەدەست گەیشتووە بۆ ناونانی یەكێك لە شەقامەكانی شاری بەغدا بەناوی مام جەلال.
پێشنیازەكە وەک رێز‌و وەفایەکە لە رۆڵی مام جەلال وەک سەرۆککۆماری عێراق کە رۆڵی هەبووە لە قوڵکردنەوە و نزیکردنەوەی پێکهاتەکانی عێراق وەک سەرۆککۆمارێکی کورد .
11/5/2015
چوار پڕۆژەبڕیار لە لیژنە پەیوەندارەکانی پەرلەمان ئامادەکراون کە تایبەتن بە کارەساتەکانی شنگال و کوردانی ئێزدی، لەو چوار پڕۆژەبڕیارەش یەکێکیان دیارکردنی رۆژی 3-8-2014 یە وەک رۆژی جینۆسایدکردنی کوردانی ئێزدی لە شنگال.
رۆژی یەکشەممە 10/5/2015، به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی پڕۆژه‌یاسا و بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به جینۆسایدناساندنی تاوانه‌كانی شنگال، به به‌شداریی مه‌حموود حاجی ساڵح، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و نوێنه‌ری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، هەریەک لە لیژنه‌كانی كاروباری یاسایی، مافه‌كانی مرۆڤ، كاروباری پێشمه‌رگه و شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی، لەگەڵ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی کوردستان له په‌رله‌مان کۆبوونەوە.
ڤالا فەرید، سەرۆکی لیژنەی کاروباری یاسایی پەرلەمانی کوردستان بە ( تۆڕی میدیایی رووداو) ی راگەیاند:" له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕگه و مادده‌كانی پڕۆژه‌یاسا و بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به جینۆسایدناساندنی تاوانه‌كانی شنگال گفتوگۆی له‌سه‌ركرا، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاران و به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كەش ژماره‌یه‌ك تێبینی و پێشنیاز به مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندتركردنی له رووی یاساییه‌وه پێشكه‌شكران و له پڕۆژه‌كه‌ش جێكرانهوه".
سەرۆکی لیژنەی کاروباری یاسایی هەروەها گوتی :" هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا دوای ته‌واوكردنی راپۆرتی هاوبه‌شی هه‌ر چوار لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیدار و یه‌كخستنی پڕۆژه پێشكه‌شكراوه‌كان له چوارچێوه‌ی یه‌ك پڕۆژه‌دا، راپۆرتی هاوبه‌ش ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت، تاوه‌كو رێكاره یاساییه‌كانی بۆ ئه‌نجامبدرێت بۆ جێكردنه‌وه‌ی له‌به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مان بەمەبەستی ده‌نگدان و په‌سندكردنی".
تا ئێستا چوار پڕۆژه لەبارەی شنگال له‌به‌رده‌ستی لیژنه پهیوهندیدارهكاندان بە ناونیشانی بڕیاری دیاریكردنی رۆژی 3/8/2014 وه‌ك رۆژی جینۆسایدكردنی كاره‌ساتی شنگال، پڕۆژه‌بڕیاری جینۆسایدی شنگال و ده‌وروبه‌ری، پڕۆژه‌بڕیاری به جینۆسایدناساندنی تاوانه‌كانی شنگال له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌بڕیاری دانپێدانان به‌و تاوانانه‌ی دژ به‌گه‌لی كورد (كوردانی ئێزدی) ئه‌نجامدراون به تاوانی كۆمه‌ڵكوژی. سه‌رجه‌م پڕۆژەكانیش خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میان بۆ كراوه.
ڤالا فەرید بۆ رووداو گوتیشی:" لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ نەگەیشتینە هیچ ئەنجامێک لەبارەی نووسینەوەی راپۆرتی کۆتایی، بۆیە بڕیارماندا بە دروستکردنی لیژنەیەک لە سەرۆکی لیژنەکانی پەیوەندار بۆ ئەوەی لەگەڵ حکومەت کۆببینەوە بۆ نووسینەوەی راپۆرتی کۆتایی ، لیژنەکە پێکهاتەکانی مەسیحی و تورکمان و ئێزدیشی تێدایە".
11/5/2015
هێزێکی سەربازی مالیزی، بەمەبەستی بەشداریکردن لە هاوپەیمانێتی عەرەبی دژ بە حوسییەکانی یەمەن گەیشتە سعودیە، بڕیاریشە لەلایەن سەرکردایەتی هاوپەیمانێتی عەرەبی کار و ئەرکی ئەو هێزە دیاری‌بکرێت.
ئاژانسی هەواڵی سعودیە، رۆژی یەکشەممە 10 ی ئایاری 2015 بڵاویکردەوە، هێزێکی خۆبەخشی مالیزیا بۆ پەیوەندیکردن بە هاوپەیمانی عەرەبی بە رێبەرایەتی سعودیە و بەشداریکردن لە پرۆسەی گەڕانەوەی هیوا، گەیشتە سعودیە. مالیزیا 12 هەمین وڵاتە لە دوای سەنیگال بەشداریکردنی لە هاوپەیمانێتی عەرەبی دژ بە حوسییەکانی یەمەن راگەیاندووە.
وەزارەتی بەرگرسی سعودیەش روونیکردەوە، بنکەی ئۆپەراسیۆنی هاوپەیمانان دوای پەیوەندیکردنی هێزەکانی مالیزیا و سەنیگال بە هاوپەیمانێتی عەرەبی، بەمەبەستی دیاریکردنی ئەرک و کارەکانی هێزی هەردوو وڵات ئامادەباشی دەکات.
لە 26 ی ئاداری رابردوودا، هێزەکانی هاوپەیمانانی عەرەبی کە سعودیە رێبەرایەتی دەکات، بە بەشداری هەریەک لە وڵاتانی، کوەیت، ئیمارات، قەتەر و بەحرەین لە کەنداو، هەروەها میسر، سودان پاکستان، ئوردن و مەغریب پێکهات، دوای ئەوانیش هەریەک لە مالیزیا و سەنیگال بەشداریکردنی خۆیان لە هاوپەیمانێتییەکەدا دژ بە حوسییەکانی یەمەن راگەیاند.
11/5/2015
لەچوارچێوەی بەهاناوەچوونی گەلی یەمەن، ئێران ئامادەکاری ناردنی کەشتییەکی یارمەتی مرۆیی دەکات بە ناونیشانی "کەشتی رزگاکەر" بۆ وڵاتی یەمەن.
عەلی ئەسغەر ئەحمەدی، ئەمینداری گشتیی مانگی سووری ئێرانی، رۆژی یەکشەممە 10ی ئایاری 2015 رایگەیاند" کەشتییەکە لە بەندەری عەباس لە باشووری ئێرانەوە بەرەو کەناراوەکانی یەمەن دەچێت". راشیكەیاندووە " هەماهەنگی پێویستمان لەگەڵ مانگی سووری یەمەنی و خاچی سووری نێودەوڵەتی و مانگی سووری سعودی لەوبارەیەوە کردووە".
چەند رۆژێک لەمەوبەر، فڕۆکەکانی وڵاتانی عەرەبی، رێگریان لە فڕۆکەیەکی ئێرانی کرد کاتێک ویستی لە فڕۆکەخانەی عەدەن لە یەمەن بنیشێتەوە، فڕۆکەکان بۆردوومانی تاوەری فڕۆکەخانەکەیان کرد و بەوهۆیەوە فڕۆکە ئێرانییەکە نەیتوانی بنیشێتەوە، کە یارمەتی مرۆیی هەڵگرتبوو، بۆیە ئەمجارە بە ناچاری لە رێگەی کەشتییەوە ئێران یارمەتییەکانی دەگەێنێتە گەلی یەمەن.
لەلایەکی دیکەوە تۆڕی سکای نیوز لەسەر زاری سەرچاوەیەکەوە، گەیشتنی پێداویستیی سەربازیی بە حوسییەکان و هێزەکانی ساڵح راگەیاند، لە ناوچەی وەهت و رەئس عومران، وەک ئامادەکارییەک بۆ پەلاماردانی ناوچەی بریقا و کۆنترۆڵکردنی پاڵاوگەی عەدەن.
11/5/2015