مەراسیمی كەماسا (ناسراو بە پیری شالایار" هەموو ساڵێک لە نیوەی مانگی گوڵان بەڕێوەدەچێت . ئەم بۆنەیە لە نێو ریشسپیەکاندا تائێستا گرنگی تایبەتی خۆی هەیە و رێزی لێدەگیرێ.
پێشتر ئەم بۆنەیە دەکرا بە سیمبولێک بۆ کۆبوونەوەی ریشسپیەکان و دانانی پلانی کاری ساڵێک، بەڵام لەگەڵ گۆڕانکارییە شارستانیەتییەكان و بەرەوپێشچوونی جیهان، کەمتر گرنگی بەم ساڵیادە دەدرێ و هەر ئەمەش وایکردووە چیدی ریشسپیەکان نەتوانن لە ئان و زەمانی تایبەت لەدەوری یەک کۆببنەوە.
خەڵكی لە هەموو شارە جیاوازەکانی کوردستانەوە یادی ئەو رۆژە دەکەنەوە و دەچنە سەردانی مەزاری پیری شالیار، هەر لە بەرەبەیانی ئەو ڕۆژەش دەچن بۆ سەردانی مەزاری پیری شالیار و تاوەكو دەستدەکەن بە خوێندنی عیرفان، دەفلێدان، خوێندنەوەی شیعر، گوارنیگوتن و هەڵپەڕکێ.
3/5/2015
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی “ئەلعەرەبیە”، میلشیا شیعەکانی یەمەن لە (سەنعا) ی پایتهختی یەمەن سەرقاڵی خاوێن کردنەوەی گۆڕەپانێکن لەناوچەی (ئەلسەعبینی) ئەو شارە بەمەبەستی نیشتنەوەی فڕۆکە ئێرانییەکانەن.
سەرچاوەکە باسی لە ئهوهش کردووە كه حوسییەکانی یەمەن زۆر بە چڕی سەرقاڵی پێشوازی كردن له فڕۆکە ئێرانییەکانیانن و چەک و تەقەمەنییەکانیان لەو فڕۆکانەوە دابین دەکەن.
چەند رۆژێك پێش ئێستا لە کاتێکدا فڕۆکە ئێرانییەکان ویستبوویان لە فڕۆکەخانەی (سەنعا) بنیشنەوە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سعوودییەوە شوێنەکە بوردومان کرا.
ئەلعەرەبییە ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئێران دهنگۆی ئهوهی بڵاو كردووهتهوه کە ئەو فڕۆکانە بەمەبەستی راگوستنی بریندارەکان ویستوویانە بچنە سەنعا.
بە گوتەی بەرپرسانی سعوودی، ژمارەیەکی بەرچاو لە فەرماندەكانی حوسییەکان لەریزی بریندارهكاندا ههن كه ڕەوانەی وڵاتی ئێران کراون.
سەرچاوەکە ئاشکراشی کردووەوە ئەو گۆڕەپانەی کە لەلایەن حوسییەکانەوە بەمەبەستی نیشتنەوەی فڕۆکە ئێرانیەکان ئامادە دەکرێت شوێنێکی دووره دەستە و لەلایەن چەکدارەکانیشەوە پارێزگاری لێدەکرێ.
٣/٥/٢٠١٥
نەتەوەیەکگرتووەکان نیگەرانە لە پڕچەکردنی لایەنە جیاوازەکان لە عێراق، بەتایبەتی ئەو لایەنانەی کە دەوڵەت نین.
جێگری گوتەبێژی نەتەوەیەکگرتووەکان لە وەڵامی پرسیارێکی (تۆڕی میدیایی رووداو) لە بارەگای سەرەکی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند: "ئێمە نیگەرانین لە زیاتر بە سەربازیکردنی بارودۆخەکە لە رێگەی پڕچەککردنی ئەو لایەنانەی کە دەوڵەت نین. نوێنەرایەتی ئێمە لە عێراق پێشتر نیگەرانی خۆی دەربارەی ئەم بابەتە راگەیاندووە".
فەرهاد هەق، کە جێگری گوتەبێژی فەرمی نەتەوەیەکگرتووەکانە ئەوەی نەشاردەوە، کە نەتەوەیەکگرتووەکان بەگشتی لە دژی زیاتر پڕچەککردنی لایەنە شەڕکەرەکانی عێراقە. هەروەها ئەو، بابەتی پڕچەککردنی لایەنە جیاوازەکانی عێراقی بە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەستەوە. گوتی: "ئێمە زۆر نیگەران دەبین لە پڕچەککردنی هەر لایەنێک کە دەوڵەت نەبێت ئەگەر ئەو کارە ببێتە هۆی پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ".
بەڵام لە هەمانکاتدا، هەق داوای یەکگرتوویی لایەنە عێراقییەکان کرد بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش و گوتی: "ئەوەی لای ئێمە گرینگە ئەوەیە کە هەموو لایەنەکان رێز لە مافی مرۆڤ بگرن و هەروەها کێشە تائیفییەکان زیاتر تەشەنە نەسێنێت. لایەنە جیاوازەکانی عێراق دەبێت وا هەستبکەن کە ئەوان بەشێکن لە عێراق و بەشدارن لە پرۆسەی سیاسی. پێویستە یەکگرتوویی نیشتیمانیی هەبێت لە دژی هەڕەشەی داعش".
جگە لە پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریی لە جیهاندا، پاراستنی یەکگرتوویی خاکی وڵاتانی ئەندام ئامانجێکی سەرەکی راگەیێنراوی نەتەوەیەکگرتووەکانە و هەڵوێستی ئەم رێکخراوە بەرامبەر بە پڕچەککردنی لایەنەکانی شەڕ لە جیهاندا بەگشتی نێگەتیڤە.
ئەم هەڵوێستەی نەتەیەوەیەکگرتووەکان تا رادەیەک دژیەکی هەڵوێستی فەرمی ئەو رێکخراوەیە بەرامبەر بە شەڕی داعش. ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان پێشتر پشتگیریی خۆی بۆ ئەو لایەنانەی کە شەڕی داعش دەکەن راگەیاندووە. هەفتەی رابردوو، ئەنجوومەنی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لە دژی ئایدیۆلۆژیای تووندڕەوی گرووپە چەکدارەکان وەکو داعش ئەنجامدا.
2/5/2015
گوتاربێژی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (ناسراو بە داعش) ژمارەی چەکدارانی رێکخراوەکەی لە عێراق ئاشکراکردو بە گوتەی ئەو زیاترن لە 40 هەزار چەکدار.
ئەبو سەعد ئەنساری ، کە وەک گوتەبێژی رێکخراوی داعش لێدوان دەدات، لە گوتاری نوێژی هەینی ئەمڕۆ 1ی ئایاری 2015دا، کە لە مزگەوتی (خەلافە) لە ناوەندی شاری موسڵ پێشکەشیکرد، رایگەیاند "ژمارەی ئەو خۆبەخشانەی روو لە ریزەکانی دەوڵەتی ئیسلامی دەکەن بەردەوام لەزیادبووندایە و لە هەموو وڵاتانی جیهانەوە دێن". گوتیشی "تەنیا لە عێراق زیاتر لە 40 هەزار شەڕکەرمان هەیە".
بەپێی پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو، کە خۆی یەکێک بووە لە ئامادەبووانی گوتارەکە، نزیکەی 250 کەس ئامادەی نوێژی هەینی مزگەوتی خەلافە بوون. ئاماژەی بەوەشکرد کە رێوشوێنێکی ئەمنیی تووند تاوەکو کۆتایی نوێژ گیراوەتەبەر و چەکدارانی داعش بەدرێژایی شەقامی (الموحیتە) بڵاوەیان پێکراوە.
لەو وتارەدا ئەنساری ئاماژەی بەوەشکردووە، کە تەنیا لەنێو شاری موسڵ 20 هەزار چەکداری داعش هەن.
لە مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوو، چەکدارانی داعش توانییان بەتەواوی شاری موسڵ کۆنترۆڵبکەن، ئەمەش دوای ئەوەی هەموو یەکە سەربازییەکانی سوپای عێراق لەو شارە هەڵاتن. دوای موسڵ داعش هێرشی بۆ پارێزگای سەڵاحەدین و ئەنبار کردو بەشێکی زۆری ئەو پارێزگایانەی کۆنترۆڵکرد. ئەنساری دەڵێ لە پارێزگای نەینەوا 20 هەزار چەکداریان هەیە، هەر بەپێی گوتەی ئەو بێت، 20 هەزارەکەی دیکەش لە سەڵاحەدین و ئەنبارن.
2/5/2015
كۆمپانياى گازپرۆم، بۆ دهستبهكاربوون، كهمپێكى گهورهيان له ههڵهبجه دروستكردووه.
بهرپرسێکى گازپرۆم له باشوورى كوردستان به تۆڕی میدیایی رووداوى گوت "مادام ئێمه له ههڵهبجهين، كهواته نهوت له ناوچهكهدا ههيه"، بهڵام ئهو دڵنيايیەیان به ئيدارهى ناوچهكه نهداوه.
گازپرۆم له بلۆكى ههڵهبجه كاردهكات، كه جگه له سنوورى پارێزگاى ههڵهبجه، سنوورى ههريهكه له ناحيهكانى بهمۆ و مهيدان دهكهونه ئهو بلۆكه. كارى رووپێوى لهوێ بهرهو كۆتایی دهچێت و سهرقاڵى گواستنهوهى ئامێرهكانيانن بۆ ئهوهى له سهرهتاى مانگى داهاتوو له ههڵهبجهش دهستبهكاربن. بۆ ئهم قۆناغه پێويستيان به دامهرزاندنى 200 هاونيشتمانيیه له شۆفێر و پاسهوان.
بهپێى گرێبهستێكيان لهگهڵ گازپرۆم، كۆمپانياى گڵۆباڵى ئهمريكى كارى رووپێوى ناوچهكه دهكات و بڕياره لهماوهى شهش مانگدا ئهو كارهيان تهواو بكهن.
٢/٥/٢٠١٥
پارێزگاری موسڵ رایگەیاند، چەکدارانی داعش سەدان کەسیان لەو کوردە ئێزدییانە لە شاری موسڵ گولـلەبارانکردووە، کە وەک بارمتە لە مانگی ئابی ساڵی رابردووەوە دەستبەسەرکراون.
ئەسیل نوجێفی، پارێزگاری موسڵ، رۆژی هەینی 1 ی ئایاری 2015، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، نووسیویەتی: "ئەمڕۆ سەدان کەسی ئێزدی بەبێ ئەوەی هیچ تاوانێکیان هەبێت، لەکاتێکدا ئەوان کەسانێکی ژێردەستەن، لەلایەن چەکدارانی داعشەوە گولـلەباران کران".
نوجێفی دەشڵێت: "رێکخراوی داعش جارێکی دیکە سەلماندیان، کە ئەوان مرۆڤ نین و هیچ شتێک ناپارێزن، هەروەها مافی خودا نازانن، سەبارەت بەدیلکراوەکان و ژێردەستەکان".
پارێزگاری موسڵ راشیگەیاندووە: "چەکدارانی داعش، جگە لەوەی پیرۆزییاندا بە رشتنی خوێنی بێتاوانان، وێنەیەکی رەشیش بۆ مسوڵمانان دروستدەکەن، ئەگەر بێت و زانایانی ئایینی نەجووڵێن بۆ روونکردنەوەی راستییەکان و بەریبوونی ئایین لە چەکدارانی داعش".
دوای گرتنی شنگال لە رۆژی 3ی ئابی 2014دا لەلایەن داعشەوە ، ژمارەیەكی زۆر لە پیاوانی كوردی ئێزدی كۆمەڵكوژکران و بە سەدان كچ و ژنی كوردی ئێزدیش گیران و خرانە زیندان و بازاڕەكانی فرۆشتنەوە.
2/5/2015
كۆشكی سپی، ههم ماڵ و ههم شوێنی كاری سهرۆكی ئهمریكایه. له ژوورێكی هێلكهییدا كه هیچ سووچێكی نییه، سهرۆك پێشوازی له هاوتاكانی دهكات لهسهراپای جیهانهوه. بهڵام زۆركهم دهبینیت سهرۆكی ئهم زلهێزه چاوی به سیاسهتمهدارێك بكهوێت كه سهرۆكی دهوڵهتێكی دانپێدانراو نییه. یهكێك لهو رووداوه دهگمهنانه ههفتهی داهاتوو روودهدات.
ماری هارف، گوتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی ئەمریکا دەڵێت :"سهرۆك ئۆباما لهگهڵ بایدن-ی جێگری سهرۆك بهخێرهاتنی سهرۆك بارزانی دهكهن بۆ كۆشكی سپی".
هارف ئاماژه بهسهردانێكی یهك ههفتهیی بارزانی دهكات بۆ واشنتن كه یهكشهممه دهستپێدهكات. ئهمه یهكهم سهردانی بارزانییه لهماوهی سێ ساڵدا و له كاتێكدایه پهیوهندییه سیاسی و سهربازییهكانی نێوان باشووری كوردستان و ئهمریكا گهیشتۆته ئاستێك كه هیچ پێشینهیهكی مێژوویی نییه.
گوتهبێژی وهزارهتی دهرهوه دەشڵێت :"لهگهڵ بهرپرسانی ئیدارهدا لهسەر ژمارهیهك پرس گفتوگۆ دهكات لهوانه پاڵپشتی بههێز و بهردهوامی ویلایهته یهكگرتووهكانی ئهمریكا بۆ كوردستانی عێراق و گهلی كورد".
پێشوازیكردنی واشنتن له بارزانی له ئاستێكی هێنده باڵادا، پهیوهندیی بهو گۆڕانكارییانهوه ههیه كه له دوای رووخانی رژێمی سهددام حسێنهوه له عێراق روویانداوه و وایانكردووه كورد خاوهنی كاریگهرییهرییهكی گهورهبێت لە ناوچهكهدا.
بهپێی زانیارییهكانی رووداو، رۆژی چوارشهممه، بارزانی لهگهڵ تۆنی بلینكن، جێگری وهزیری دهرهوهی ئهمریكا كۆدهبێتهوه و هیچ كۆبوونهوهیهكی لهگهڵ وهزیری دهرهوه جۆن كێری نابێت.
گوتهبێژەکەی وهزارهتی دهرهوه، هۆكاری ئەمە رووندهكاتهوه و دەڵێ :" بهداخهوه، ئێمه لێره نابین. ههر ئهمشهو گهشتێكی درێژ دهستپێدهكهین. دهزانم وهزیر حهزیدهكرد خۆی لێرهبێت، بهڵام جێگری وهزیر له جیاتی چاوی به بارزانی دهكهوێ".
دهیڤد ماك، یاریدهری پێشووی وهزیری دهرهوهی ئهمریكایه. ئهو رۆژانهی بیره كه ئهو باڵاترین بهرپرسی ئهمریكابووه كه سهركردایهتی كورد توانیویانه چاویان پێبكهوێت.
“ساڵی ١٩٩١ كاتێك مهسعود بارزانی، وهكو سهركردهیهكی گهنجی كورد، هات بۆ واشنتن، پلهبهرزترین بهرپرس كه چاویپێكهوت من بووم. ئهو كات، من جێگری یاریدهدهری وهزیری دهرهوه بووم. ئهگهر سهیربكهیت لهوكاتهوه چهنده كاریگهری زیادیكردووه، ئهو كاریگهرییهی بهدهستیهێناوه بهشێوهیهكی گهوره هۆكارهكهی سیاسهت پراگماتیكانهی خۆیهتی. ههر كاتێك پێویستبووبێت ڕێككهوتووه لهگهڵ ههردوو حكوومهتی بهغدا و ئهنكهرهشدا".
سهرهڕای ئهم پێشڤهچوونانه له پهیوهندییهكان، ههفتهی داهاتوو لهكۆشی سپی له پشتی بارزانییهو شتێك نابینرێت: ئاڵای كوردستان. دواین خهونی سیاسی كورد ئهوهیه لهسهردانی داهاتووی سهرۆكهكهیاندا بۆ واشنتن ئهو بۆشاییه پڕبكرێتهوه.
1/5/2015
لایەنگرانی رێکخراوی داعش، گرتەیەکی ڤیدیۆیی چەکدارانیان لە یەمەن بڵاوکردەوە، کە لەگرتەکەدا سەری ژمارەیەک کەس دەبڕن و دەڵێن" ئەمانە لە گرووپی حوسییەکانن و لە لیوای دووی پیادەی سوپای یەمەن کاردەکەن".
لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت كە چەند چەکدارێکی دەمامکدار بانگەشەی ئەوە دەکەن سەر بە رێکخراوی داعشن، لە بەردەمیشیان ژمارەیەک کەسیان ریزکردوون بەرلەوەی سەریانببڕن، چەكداران داوایان لێدەکەن یەکە بەیەکە خۆیان بناسێنن، ئەوانیش دەڵێن " ئێمە کارمەندی هێزەکانی لیوای دووی پیادەین لە سوپای یەمەن".
رۆژی 25-4-2015 لایەنگرانی سەر بە رێکخراوی داعش گرتەیەکی ڤیدیۆییان بڵاوکردەوە، لە گرتەکەدا ژمارەیەک چەکداری رێکخراوەکە لە یەمەن پایەمێکی هەڕەشەیان ئاراستەی حوسییەکانی یەمەن کرد
1/5/2015
فەرماندەی هێزی دەریایی ئێران رایدەگەێنێت دوو کەشتی جەنگییان رەوانەی کەنداوی عەدەن کردووە، بۆ پارێزگاری لە کەشتییە بازرگانییەکان، کە ئێستا لە دەروازەی گەرووی بابول مەندەبی ستراتیژی لە نێوان یەمەن و جیوبۆتی جێگیرکراون.
بەپێی ئاژانسی (ئیرنا)ی فەرمی ئێران، ژەنەراڵ حەبیبوڵڵا سیاری، فەرماندەی هێزی دەریایی ئێران دوێنێ پێنجشەممە 30ی نیسان رایگەیاندووە "ئێستا ئێمە لە کەنداوی عەدەنین، کەشتی ئەلبرز و بوشەهر چادوێری دەروازەی بابول مەندەب دەکەن".
سیاری، ئاماژە بەوە دەدات کە وڵاتەکەی بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان لە کەنداوی عەدەنە، لە پێناوی پاراستنی کەشتییە بازرگانییەکان، کە لەلایەن چەتە دەریاییەکانەوە هەڕەشەیان لەسەرە.
هەفتەی رابردوو بەرپرسێکی ئەمریکی رایگەیاندبوو دوای گەڕانەوەی دوو کەشتی ئێرانی، کە واشنتن گومانی ئەوەی لێدەکردن چەکیان هەڵگرتبێت و بۆ حوسییەکانی یەمەن بیگوازنەوە، کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکی و کەشتیەکی مووشەک هەڵگری کەناراوەکانی یەمەنیان بەجێهێشت.
بەڵام فەرماندەی هێزی دەریایی ئێران لەمبارەیەوە دەڵێت "ئەو زانیاریانەی ئاماژە بەوە دەدەن کەشییە ئێرانییەکە هۆشداری پێدرابێت و بەهۆیەوەیەوە ناوچەکەی جێهێشتبێت، دوورە لە راستییەوە"، روونیدەکاتەوە "کەشتییە جەنگییە ئێرانیەکان سنووری ئاوی هیچ وڵاتێکی دیکەی هەرێمیان نەبازاندووە" ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ یەمەن .
سیاری، دەشڵێت "ئەو دوو کەشتییە لەناوبەرە تا 22ی حوزەیران لە ناوچەکە دەمێننەوە، ئەو کاتەش کەشتی دیکە شوێنەکانیان دەگرنەوە".
1/5/2015
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند ئەو پڕۆژە بڕیارەی کۆنگرێسی ئەمریکا لەبارەی پڕچەککردنی کورد و سوننە بەشێکی عێراقییەکانی نیگەرانکردووە و هاوکات ئاماژە بەوەشدەکات ئەمریکا شانازیدەکات بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ کورد و هەرێمی کوردستان.
دوێنێ پێنجشەممە ٣٠-٤-٢٠١٥، ستیوارت جۆنز، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند:"ئەو پڕۆژەیەی ئێستا لە کۆنگرێس بەنیازە بخرێتە دانگدانەوە لەبارەی پێدانی چەک وهاوکاری سەربازی و دارایی بۆ کوردو سوننە، لە قۆناغی سەرەتاییدایەو لەوەناچێت دەنگی لەسەربدرێت، هاوکات ئەوەش دەزانین ئەو پڕۆژەیە لەلای بەشێک لە هاونیشتیمانیانی عێراق نیگەرانی درووستکردووە".
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە:" ئێمە لە باڵیۆزخانە ناتوانین هیچ لەسەر ئەو پڕۆژەیە بڵێین لەبەرئەوەی ئەو بڕیارەی کۆنگرێس پەیوەندی بە سیاسەتی ئەمریکا و سیاسەتەکانی سەرۆک ئۆباماوە هەیەو ئەوان دەزانن چیبکەن و چ بڕیارێک بدەن لەبارەی ئەو پڕۆژەیەوە" .
باڵێۆزی ئەمریکا دەشڵێت:" ئەمریکا شانازی بە پەیوەندییەکانی دەکات لەگەڵ کورد و هەرێمی کوردستان، بە کۆبوونەوەکانی داهاتووی نێوان مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک باراک ئۆباماش بەباشی و گەشبینی دەبینم کە بڕیارە بەمنزیکانە لە واشنتن ئەنجامبدرێت".
1/5/2015
سەرچاوەیەک لە شاری موسڵ رایگەیاند، لە بەرەکانی شەڕ 18 چەکداری داعش هەڵاتوون، دواتر 16 چەكدارییان دەستگیرکراونەتەوە و گوللەبارانکراون، دوو کەسەکەی دیکە لە رێگای سووریاوە خۆیان دەربازكردووە.
سەرچاوەكە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند" ئەو چەکدارانە بە رەگەز پاکستانی بوون، کاتێک بەیعەتیان بە داعش داوە هێنراونەتە بەرەی شەڕی دژ بە کورد و وایان تێگەیاندوون کە کورد کافرن و سەر بە ئیسرائیلن، لە کاتێکدا لە میحوەرەکانی سنووری کەرکووک لە گوندە کوردنشینەکان مزگەوتیان بینیوە و پێشمەرگە دیلەکانیان بینیوە نوێژدەکەن، لەکاتی شەهیدکردنیشیاندا شەهادەدەهێنن، بۆیە بڕیاردەدەن بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان و چیدی شەڕ بۆ داعش نەکەن".
سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت گوتیشی" لە کاتی هەڵاتنیان لە سنووری پارێزگای موسڵ لە نزیک سنووری سووریا، 16 کەسیان دەستگیركراون و ئەمڕۆ چوارشەممە 29/4/2015 لە موسڵ گوللەبارانکران، بەڵام دوو چەکدارەکەی دیکە چوونەتە ناو خاکی سووریاوە و تا ئێستا چارەنووسیان نەزانراوە".
هاوکات سەعید مەموزینی، بەرپرسی راگەیاندنی لقی 14 ی موسڵی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بە رووداوی گوت" دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چەکدارانی داعش مامۆستایەکی کۆلێژی شەریعەی موسڵیان دەستگیرکردووە".
مەموزینی گوتیشی" لەبەرئەوەی داعش کاتی نوێژەکانی گۆڕیوە و ئەو مامۆستایە کە ناوی (مونعیم ساڵح)ە، پابەندنەبووە بەو کاتەی داعش بۆ نوێژەکان دایناوە، دەستگیرکراوە و بەرەو شوێنێکی نادیار بردراوە".
30/4/2015
هەفتەی داهاتوو مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی ئەمریکا دەکات و چەندین پرس لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا تاوتوێ دەکات. یەکێک لەو پرسانە بە گوتەی سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، دەوڵەتی کوردییە.
شەڕی کورد لەگەڵ داعش، شەڕی کۆنتڕۆڵکردنەوەی موسڵ و چەسپاندنی سنووری کوردستان لەنێو دەوڵەتی عێراقدا، پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا مژاری سەردانی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانە بۆ ئەمریکا، کە بڕیارە لە هەفتەی داهاتوو سەردانەکە ئەنجامبدرێ. بەڵام گەورەتر لەو مەلەفانە، مەلەفی دەوڵەتی کوردییە.
فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەڵێ بارزانی ئەمجارە بە روون و ئاشکرا ئەو مەلەفە لەگەڵ خۆی دەباتە کۆشکی سپی و دەیخاتە بەردەم باراک ئۆباما، سەرۆکی ئەمریکا.
بەر لە سەردانەکەی، ئیدارەی ئەمریکا لەسەر داوای بارزانی، ناوی پارتی و یەکێتی لە لیستی رەشدا دەرهێناون، ئەمە مەرجی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بووە لە سەفەرەکەیدا بۆ واشنتن.
رووداو زانیویەتی لە کۆبوونەوەی هەفتەی رابردوویدا لەگەڵ حیزبەکانی باشووری کوردستان، مەسعود بارزانی رایگەیاندووە، ئێستا ئەمریکا سیاسەتی سەبارەت بە دامەزراندنی دەوڵەتێک بۆ کورد گۆڕاوە، بەتایبەت دوای شەڕی داعش. گوتووشیەتی، کە ئەمریکا لاریی نییە و ئەگەر دەوڵەتی کوردی لەسەر سێ مەتریش بێ هەر رایدەگەیێنین.
بارزانی ئەمە چوار جارە لەلایەن کۆشکی سپییەوە پێشوازی لێدەکرێ. بەڵام فوئاد حوسێن دەڵێ "سەردانی ئەمجارە جیاوازەو شەڕی داعش زۆر شتی گۆڕی".
مەحموود عوسمان، سیاسەتمەداری کورد داوادەکات کورد خۆی رێکبخات و پشتگیری سەردانی بارزانی بکەن بۆ ئەمریکا، بەڵام بەبڕوای ئەو، پشتگیری دەوڵەتی کوردی لەلایەن واشنتنەوە ئاسان نییە.
29/4/2015
هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئەمڕۆ بە یەکجاری لە کۆبانێ گەڕایەوە باشووری کوردستان و سوپاسالاری هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەڵێت "لەسەر داوا و رەزامەندی ypg و بەهۆی ئەوەی ئامانجەکەمان هاتە دی لە کۆبانێ کشاینەوە".
لیوا سالار جەباری سوپاسالاری هێزی پێشمەرگە بۆ تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند، سەبارەت بە هۆکاری گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە لە کاتێکدا بە گوتەی پێشمەرگەکان و فەرمەندەکەیان پێویست بوو پێشمەرگە لەوێ بمێنێتەوە گوتی "ئەوە لەسەر داوای ئەو هێزانە بووە لە کۆبانێ، کە کاتێ ئامانجەکانیان بەدیهات هێزەکەی ئێمە لەوێ بکشێتەوە".
سەبارەت بەوەی فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە کۆبانێ دەڵێت پێویست بوو پێشمەرگە بمێنێتەوە، لیوا سالار جەباری گوتی:" ئەو خۆشەویستییە کە لە نێوان پێشمەرگە و خەڵکی کۆبانێ و ئەو هێزانەی لەوێن دروست بووە، ئەگەری هەیە ئەوان پێیانخۆشبێت تاوەکو دەساڵی دیکە لەوێ بمێنینەوە، بەڵام دۆخی پێشمەرگە و پرسی سیاسی وا ناڵێت و رای خۆیان وەرگیراوە، ئەوکاتە ئێمە کشاوینەتەوە و ypg رەزامەند بووە کە هێزی پێشمەرگە بکشێتەوە".
سەبارەت بەوەی ئەگەر لەلایەن هێزەکانی رۆژئاوای کوردستان داوا لە پێشمەرگە بکرێت بڕۆنە ئەو بەشەی کوردستان لیوا سالار جەباری گوتی:" ئەگەر پێویست بکات ئەگەری هەیە ئەوکارە بکرێت و دڵنیام سەرکردایەتی کورد و وەزارەتی پێشمەرگە ئەگەر پێویست بکات رەزامەندی دەردەبڕن بۆ چوونی هێزی پێشمەرگە بۆ رۆژئاوای کوردستان".
سوپاسالاری هێزی پێشمەرگە لە وەڵامی ئەوەی نەدەکرا ئەو چەکانەی پێشمەرگە بردویەتی لە کۆبانێ بمێنێتەوە، گوتی:" ئێمە پێش ئەوەی بڕۆینە کۆبانێ رێککەوتین لەگەڵ تورکیا کە ئەو چەکانەی رەوانەی ئەوێی دەکەین، هەمان جۆری چەک دەبێت بگەڕێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان، پرسی چەک رێککەوتنی نێودەوڵەتی تێدایە و ناتوانین چەک لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی دیکە بنێرین ئەگەر رێککەوتنی نێودەوڵەتی تێدا نەبێت".
بەڵام عەمید تەلعەت زراری فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە کۆبانێ لە کاتی گەییشتنی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو گوتی:" هێزەکانی ypg پێیانخۆش بوو ئێمە بمێنینەوە، بەتایبەتی لەبەر گرێ سپی کە رێگای قامیشلۆ سەرێ کانییە، ئەگەر ئەو رێگایە ببێتەوە رێگای رۆژئاوا بۆ باشووری کوردستان دەکرێتەوە، لەبەر ئەوە پێیانخۆش بوو ئێمە بمێنینەوە و پێویستیش بوو کە بمێنینەوە، بەڵام بڕیار لەدەستی ئێمە نییە بۆ مانەوە و بڕیار لەلای وەزارەتی پێشمەرگەوە دەرکراوە".
29/4/2015
کۆمپانیای "ئیران خۆدرۆ" گەورەترین کۆمپانیای بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبیلە لە ئێران. پێشەسازی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبیل و بە گشتی ئابووری ئێران لە چەند ساڵی رابردوودا بەهۆی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان زیانی گەورەی بەرکەوتووە.
لە ساڵی 2002 وە کە ئێران بەرنامە ئەتۆمییەکەی بەجدیی درێژە پێدا، گەمارۆ بانکی و بازرگانییەکان لەسەر ئەو وڵاتە بەردەوامە. بەڵام هیوایەکی زۆر هەیە پاش رێککەوتنی کۆتایی لەنێوان ئەو وڵاتەو وڵاتە رۆژئاواییەکان، ئەو گەمارۆیانە کۆتاییان پێبێت.
تا کۆتایی مانگی شەش دەرفەت ماوە بۆ ئەوەی ئەو رێککەوتنە بەدیبێت. بەڵام کۆمپانیاکان و کارگەکان خۆیان بۆ سەردەمی پاش لادانی گەمارۆکان ئامادەدەکەن.
فەربۆد زاوە، شرۆڤەکارێکی بازاڕی ئۆتۆمبێلەو دەڵێت گەمارۆکانی سەر ئێران پیشەسازی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی بە تەواوەتی داڕماند.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پیشەسازی ئێران، بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبیل لەو وڵاتە لە ساڵی 2014 گەشەی کردووەو بەگشتی لە بواری بەرهەمهێناندا 19ەمین وڵاتە لەسەر ئاستی جیهان.
پێشبینیدەکرێت بە لادانی گەمارۆکانی سەر ئێران، پیشەسازی ئۆتۆمبیل لەو وڵاتە گەشە بکات.
جگە لە بواری ئۆتۆمبیل، پیشەسازییەکانی دیکەش بەهەمان شێواز خۆیان بۆ قۆناغی پاش لادانی گەمارۆکان ئامادەدەکەن.
بەرهەمەکانی کارگەی ئاسنی ئێران لە رێی لایەنێکی سێیەم هەناردەی وڵاتانی ئەورووپی دەکرێت. سەرەرای گەمارۆی تووندی سەر ئێران کارگەی ئاسنی ئێران توانیویەتی گەشە بکات.
لە پەراوێزی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی ، وەزیری دەرەوەی ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نیویۆرک کۆبوونەتەوە و تاکۆتایی مانگی شەش دەرفەت لەبەردەم ئێران ماوە بۆ ئەوەی لەگەڵ وڵاتە رۆژئاواییەکان بگاتە رێککەوتنێکی کۆتایی.
شارەزایانی ئابووری پێشبینی دەکەن ئابووری ئێران بەلادانی گەمارۆکان پێ بنێتە قۆناغێکی نوێیەوە.
29/4/2015
سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان HDP بە تووندی وەڵامی رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیای دایەوە کە گوتبووی "کێشەیەک نییە بەناوی کێشەی کورد".
دەمیرتاش رۆژی 29-4-2015، لە چوارچێوەی کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ زانایانی ئایینی لە شاری ئیستەنبوڵ گوتی: "کاتێک ئەردۆغان دەڵێت هیچ كێشەیەك بەناوی کێشەی کورد نییە، کێشەکە کۆتایی پێنایەت. ئەگەر بە دڵی ئەردۆغان بێت، کوردیش نییە، بەڵام ناوێرێت ئەو قسەیە بکات".
هاوکات دەمیرتاش گوتی: "کەس نییە لەم وڵاتە کێشەی نەبێت، بەڵام کورد لەهەموویان زیاترە. دەبێت ئەردۆغان واز لە رەنجاندنی دڵی گەلێک بهێنێت، بۆ بەدەستهێنانی دەنگ بۆ ئەو پارتەی خۆی مەبەستییەتی".
هاوسەرۆکی HDP ئەوەشی خستەڕوو کە پارتەکەی لەگەڵ ئەوەیە کێشەکان لە رێگەی دیالۆگەوە چارەسەربکرێن و بەردەوام دەبن لەسەر ئەو هەڵوێستەیان.
30/4/2015