گرووپی شانۆی كانی، لە بۆكانی رۆژهەڵاتی كوردستانەوە هاتوونەتە باشووری كوردستان و دەیانەوێت لە نێو شانۆیەكی كراوەدا، شانۆیی ئەنتیگۆنە پێشكەش بە ئازارەكانی شنگال و كۆبانێ بكەن. ئەم گرووپە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی شانۆی سلێمانییەوە بانگهێشتكراون.
شانۆییەكە سێ كارەكتەر رۆڵی تێدا دەبینن. ماوەی سێ ساڵە ئەم گرووپە لە نمایشكردن بەردەوامن و پێشتریش لە فێستیڤاڵی فەجر لە تاران و فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام لە مەریوان نمایشكراوە.
شانۆیی ئەنتیگۆنە لە نووسینی سۆفۆكلیسەو لە دەرهێنانی رەحیم عەبدولرەحیم زادەیە. شانۆكە بەشێوەیەكی گشتی باس لە داگیركاریی دەسەڵات دەكات.
گرووپی شانۆی كانی لەساڵی 1997 دامەزراوە و چەندین نمایشی شانۆییان لە رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران پێشكەشكردووە.
29/4/2015
فڕۆکەكانی سعودیە و هاوپەیمانانی عەرەبی هێرشەکانیان بۆ سەر چەکدارانی حوسی و هێزە یاخییەکانی سەر بە سەرۆکی پێشووی یەمەن زیاددەكەن و لەبەرامبەریشدا چەکدارانی حوسی لە عەدەن ئەو ناوچەیە کۆنترۆڵدەکەن کە ماڵی سەرۆکی ئێستای یەمەن و هەریەک لە کونسوڵخانەکانی رووسیا و ئەڵمانیای لێیە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧-٤-٢٠١٥، فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بە چڕی بنکەکانی چەکدارانی حوسی و هێزەکانی سەر بە عەلی عەبدوڵڵا ساڵحی سەرۆکی پێشووی یەمەنیان بۆردوومانکرد، چەندین هاووڵاتی یەمەنیش لەو بۆردوومانەدا بەهەڵە کرانە ئامانج.
چەکدارانی حوسی و هێزەکانی یاخی سەر بە سەرۆکی پێشووی یەمەن، لە کاتی بۆردوومانەکەدا چەندین هاووڵاتی یەمەنییان کوشت و هێڵی کارەبای دانیشتووانی ناوچەی تەعزیان پچڕاند، لە هەمانکاتیشدا چەکدارانی حوسی بە دەیان کوژراو وبریندارییان هەبووە، بەتایبەت لە پارێزگای بەیزای ناوەڕاستی یەمەن 11 چەکداری حوسی لە بۆسەیەکدا لەناوچەی ئەب غەنیم کوژراون.
هاوکات سەرچاوەیەک رایگەیاندووە، لە عەدەن حوسییەکان دەوروپشتی ماڵی سەرۆکی ئێستای یەمەن عەبد مەنسوور هادی و هەریەک لە کونسوڵخانەی رووسیا و ئەڵمانیایان گرتووە، ناوچەکە لەژێر کۆنترۆڵی حوسییەکاندایە.
سێیەمین فێستیڤاڵی تەپڵلێدان و سەماو کاری هونەری میللی نێودەوڵەتی لە قەڵای سەڵاحەدینی ئەیوبی لە قاهیرە دەستی بەچالاکییەکانی خۆی کرد.
بە ناونیشانی "تەپڵلێدان لە پێناو ئاشتی"، سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی سەماو تەپڵلێدان و هونەری میللی لە میسر بە بەشداری 22 وڵات لە سەرتاسەری جیهان بەڕێوەچوو.
تیپە بەشداربووەکانی ئەم فێستیڤاڵە کولتوور و فەرهەنگ وسەماو شێوازی تەپڵلێدانی میللی خۆیان لە نێو شوێنەواری دێرینی قەڵای سەڵاحەدین پێشکەشکرد، کە هاوکات کاری دەستیی و تابلۆ شێوەکارییە کۆنەكانیانی خۆیان بۆ ئامادەبووان نمایشدەکرد.
ئەم فێستیڤاڵە بە سەرپەرشتی وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزاری میسری بەڕێوەدەچێت، کە مەبەستی سەرەكی ناساندنی کولتوور و هونەری کۆنی نەتەوەکانی جیهانە.
هەروەها ئەم فێستیڤاڵە پەیامێکی دیکەی هەبوو، کە ئاشتکردنەوەی نەتەوەکان و پێکەوەژیانی ئاشتییانەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، دەیانەوێت لە رێگای هونەرەوە خەڵک ئاشتبکەنەوە و خۆشی و خەندە و بزە بخەنەوە سەر لێوی هاووڵاتانی میسر.
28/4/2015
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل HPG، ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند:" سوپای ئێران رۆژی شەممە 25 ی نیسان بۆ ماوەی 10 کاژێر ناوچە کوێستانییەکانی قەندیلی تۆپبارانکردووە".
HPG کە باڵی سەربازی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK یە رایگەیاندووە:" لە کاژێر 8 بەیانی رۆژی شەممەوە سوپای ئێران چەند ناوچەیەکی کوێستانەکانی قەندیلی لە نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان تۆپبارانکردووە و تۆپبارانەكەش تاوەکو کاژێر شەشی ئێوارە بەردەوامبووە".
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی HPG ئاماژەی بەوەش داوە، کاژێر 8:30ی شەوی رابردووش، چەند فڕۆکەیەكی بێفڕۆکەوان بۆ ماوەی کاژێرێک بەسەر هەندێک ناوچەی قەندیلدا سوڕاونەتەوە.
هێشتا بەرپرسان و میدیاکانی ئێران هیچیان لەبارەی تۆپبارانکردنی کوێستانەکانی قەندیل بڵاونەکردووەتەوە. ئەوەش لەکاتێکدایە کە قاسم رزایی، فەرماندەی هێزی پاسەوانی سنووری ئێران رۆژی شەممە رایگەیاندبوو، لەگەڵ عێراق لەبارەی نەهێشتنی بنکە و بارەگای گرووپە دژبەرەکانی حکومەتی ئێران لەسەر سنوورەکان رێککەوتوون.
28/4/2015
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە سنووری پارێزگای نەینەوا، چەند زانیارییەكی پێشتر ڕانەگەیەنراوی سەبارەت بە جێگرە تازەكەی “ئەبوبەكر بەغدادی”، سەرۆكی ڕێكخراوی توندڕەوی داعش ئاشكرا كرد.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە سنووری پارێزگای نەینەوا تایبەت بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، لە هەفتەی ڕابردوودا دەنگۆی ئەوە بڵاو كرایەوە كە “ئەبوبەكر بەغدادی” لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ گەورە سەركردەكانی داعش لە شارۆچكەی (بەعاج)، لە لایەن فڕۆكە جەنگییەكانەوە بۆردومان كراوە و بە سەختی بریندار بووە و دواتر بۆ چارەسەركردن، لە لایەن داعشەوە بۆ شاری (رەققە)ی سووریا كە لە ژێر كۆنتڕۆڵی ئەو ڕێكخراوە توندڕەوە دایە، گواستراوەتەوە. بەڵام ڕێكخراوی توندڕەوی داعش ئەو دەنگۆیە ڕەت دەكاتەوە. گوتیشی: “سەرەڕای ڕەت كردنەوەی دەنگۆكە لە لایەن داعش، بەڵام ئەبوبەكر بەغدادی بریندار بووە و ئێستە ئەو ڕێكخراوە توندڕەوە بۆ ماوەیەكی كاتی، “عەبدولرحەمان مستەفا”ی ناسراو بە “ئەبوعەڵڵا عەفەری” لە جێگەی بەغدادی وەك سەرۆك دیاریی كردووە و سەركردە باڵاكانی داعش بەیعەتیان پێداوە”.
گوتیشی: “ئەبو عەڵڵا عەفەری خەڵكی شارۆچكەی تەلەعفەرە و بۆ ماوەی 3 ساڵ وەكو مامۆستا، وانەی پەروەردەی ئیسلامی لە قوتابخانەی گوندی (بەرزانكێ)ی سنووری شاردەێی زوممار گوتووەتەوە”. ڕوونیشیكردەوە، ناوبراو لە ژێر كاریگەریی فكری تەكفیریی ئیسلامییەوە، لە ساڵی 2011دا پەیوەندیی بە ڕێكخراوە توندڕەوەكان لە سنووری مووسڵ كردووە و دوای دەركەوتنی داعش، پەیوەندیی بەو ڕێكخراوە توندڕەوەوە كردووە. ئەوەشی ئاشكرا كرد: “سەرەتا كراوەتە دادەوەر و فتوای لە سەر بابەتە ئایینییەكان داوە و لە پێنجشەممەی هەفتەی ڕابردووەوە، بە شێوەیەكی كاتی لە جێگەی ئەبوبەكر بەغدادی دانراوە”.
27/4/2015
وهزیرى بهرگرى عێراق ئاماژه بهوه دهكات وهزیرى بهرگرى ئێران مانگى داهاتوو سهردانى عێراق دهكات و ئێران ئامادهى دهربڕیووه به پێدانى چهكى و پێداویستى سهربازى.
له لێدوانێكدا بۆ “سۆمهریه نیوز” “خالید عوبێدى” وهزیرى بهرگرى عێراق رایگهیاند: بڕیاره مانگى داهاتوو وهزیرى بهرگرى ئێران بێته عێراق و باس لهههماههنگى سهربازى نێوان ههردوو وڵات دهكرێت”.
گوتیشى: “لهو سهردانهى بۆ ئێران ئهنجاماندا ئهو وڵاته ئامادهى دهربڕیووه هاوكارى سهربازى عێراق بكات بهتایبهتى له بوارى چهك و كۆگاى سهربازى”.
دهشڵێت: “پشت بهستن بهئێران بۆ پێدانى چهك ئاسانتره، چونكه دهتوانرێت له 72 كاتژمێر پێداویستى سهربازى بگاته عێراق.
27/4/2015
وەزیری دەرەوەی یەمەن رایدەگەیێنێ، ئێران مەشق و راهێنان بە چەکدارانی حوسى دەکات و دەشڵێ:" کێشەکانی یەمەن بەزوویی کۆتاییان دێت".
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦-٤-٢٠١٥، ریاز یاسین، وەزیری دەرەوەی یەمەن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە لەندەن رایگەیاند:" ١٦٠٠ چەکداری حوسی لە لەیەن ئێرانەوە مەشق و راهێنانی سەربازییان لەگەڵ چەکدارانی شۆڕشی ئێران و حیزبوڵڵادا پێدەکرێت، هاوکات چەکدارانی حوسی بەردەوام هێرشدەکەنە سەر هاووڵاتیانی یەمەن و دەست ناپارێزن".
وەزیری دەرەوەی یەمەن لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەیدا ئاماژەی بەوەش کرد، قاعیدە سوودی لە کێشەکانی ناوخۆی ئێستای یەمەن وەرگرتووە و لە بەرژەوەندی خۆی بەکاریدەهێنێت، هەروەها چەکدارانی حوسی هاوکاری تەواویان هەیە لەگەڵ عەلی عەبدوڵڵا ساڵح و بەردەوام پیلانی ئاژاوەگێڕی دادەنێن بۆ ئەوەی كێشەكانی یەمەن زیاتربن و هاووڵاتیان دووربن لە ئارامی.
یاسین گوتیشی:" سەرۆکی پێشووی یەمەن لەگەڵ ئیران رێککەوتووە ئێران مەشق و راهێنانی سەربازی بە چەکدارانی حوسی بکات، بۆئەوەی کێشەی زیاتر بۆ وڵات دروستبکەن، لە بەرامبەریشدا حوسییەکان کار بۆ ئەوە دەکەن سعودیە و هاوپەیمانان هێرشەکانیان رابگرن".
ریاز ئەوەی ئاشکراکرد، بەم زووانە قەیرانەکانی یەمەن کۆتاییان دێت، چونکە لەسەدا 75% ی خاکی یەمەن لەژێر دەسەڵاتی حکومەتدایە.
27/4/2015
ئەنجامی راپرسییەک کە لەسەر راسپاردنی پارتی داد و گەشەپێدان AKP لەلایەن کۆمپانیای Denge وە ئەنجامدراوە، دەریدەخات کە لەسەدا 60 ی دانیشتووانی تورکیا دەیانەوێت دوای هەڵبژاردنەکەی مانگی حوزەیران AKP بەتەنها کابینەی نوێ پێکبهێنێتەوە.
راپرسییەکەی Denge کە رۆژی 26-4-2015 بەشێک لە ئەنجامەکانی بڵاوکرانەوە، دەریدەخات کە رێژەی دەنگی چاوەڕێکراو بۆ پارتی داد و گەشەپێدان AKP لەسەدا 47 ە. بەڵام لەسەدا 60 ی دانیشتووانی تورکیا لەگەڵ ئەوەدان کە ئەو پارتە بەبێ ئەوەی پێویستی بە دامەزراندنی حکومەتی هاوپەیمانی بێت، خۆی بەتەنها بتوانێت کابینەی نوێ پێکبهێنێتەوە.
هەر لەو راپرسییەدا، پارتی دیموکراتی گەلان HDP پێشبینی بۆ رێژەی دەنگەکانی لەسەدا 8.8 و توانای بڕینی بەربەستی هەڵبژاردنی نییە. پێشبینی بۆ دەنگەکانی پارتی گەلی کۆماری CHP لەسەدا 26، پارتی بزووتنەوەی نەژادپەرست MHP ش لەسەدا 14 یە.
27/4/2015
دوای ئەوەی شەڕو پێکدادان لەنێوان هێزی پاسەوانانی سنووری سعودیە و چەکدارانی حوسی روویدا، سعودیە بە فەرمی دەروازەی سنووری لەگەڵ یەمەن داخست.
ئێوارەی رۆژی شەممە ٢٥-٤-٢٠١٥، حکومەتی سعودیە بە فەرمی داخستنی سنووری وڵاتەکەی لەگەڵ یەمەن راگەیاندو ئاماژەیان بەوەکرد، داخستنی سنووری نێوان ئەو دوو وڵاتە لەکاتێکدایە کە چەند رۆژێک بەر لە ئێستا شەڕو پێکدادان لەنێوان پاسەوانانی سنووری سعودیە و چەکدارانی حوسی لە نزیک هێڵی سنووری نێوان هەردوولا روویدا.
لە راگەیاندنەکەی حکومەتی سعودیەدا هاتووە، شەڕو پێکدادانەکانی نێوان پاسەوانانی سنووری سعودیە لەگەڵ چەکدارانی حوسییەکان دەرەنجامی خراپی لێکەوتەوە و بەمەش حکومەتی سعودیە نیگەرانی خۆی لەم رووداوە ناشارێتەوە، بەتایبەت ئەو شەڕو پێکدادانە لە ناوچەی جازانی باکووری سعودیە روویداوە.
دەسەڵاتدارانی سعودیە داخستنی سنووری لەگەڵ یەمەن لەو کاتەدا بەگونجاو دەزانێت و وەک لە راگەیاندنەکەش ئاماژەیان بۆکردووە بۆ زیاتر پاراستنی ئاسایشی سعودیە و هاووڵاتییەکانییەتی.
26/4/2015
تورکیا لە 7 وڵات بەهۆکاری جیاجیا باڵیۆزەکانی کشاندووەتەوە. لەنێو ئەو وڵاتانەشدا چوار وڵاتیان عەرەبین، کە بریتین لە میسر، سووریا، لیبیا و یەمەن. هەروەها وڵاتانی دیکەی وەک ئیسرائیل، ڤاتیکان و نەمسا.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی حورییەت، هۆکاری داخستنی ئەو باڵیۆزخانانە، بەهۆی هەڵوێستی سیاسی و بارودۆخی ئەمنی ئەو وڵاتانەوەیە.
تورکیا باڵیۆزخانەی خۆی لە میسر بەهۆی لەکارلادانی محەممەد مورسی لە میسر داخست، بەهۆی ئەوەی پەیوەندی نێوان ئەو دوو وڵاتە کێشەی تێکەوت. سەبارەت بە هۆکاری کشانەوەی باڵیۆز لە سووریاش، رۆژنامەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، کە لە سەرەتای کێشەی سووریاوە تورکیا باڵیۆزخانەکەی لەو وڵاتە داخستووە، چونکە ئەنقەرە پێیوایە رژێمی سووریا شەرعییەتی لەدەستداوە.
سەبارەت بە باڵیۆزەکەشی لە ئیسرائیل، رۆژنامەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، تورکیا لەدوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کەشتییەکەی مەڕمەڕە، دەستبەجێ باڵیۆزەکەی لە تەلئەبیب کشاندەوە.
لەبارەی کشاندنەوەی باڵیۆزەکەی تورکیا لە لیبیا، رۆژنامەکە نووسیوویەتی، تورکیا لەدوای رووداوی شۆڕشی لیبیا و کەوتنی قەزافی و تێکچوونی بارودۆخی ئەمنی لەو وڵاتە، باڵیۆزی کشاندەوە، دواتر دووبارە باڵیۆزخانەکەی کردەوە و باڵیۆزێکی نوێی ناردە لیبیا، بەڵام بەهۆی تێکچوونی بارودۆخەکە، دیسان تورکیا باڵیۆزی لە لیبیا کشاندەوە. سەبارەت بە یەمەنیش، بەهەمانشێوە دوای تێکچوونی بارودۆخ باڵیۆزخانەکەی داخست و کارمەندەکانی کشاندنەوە.
ڤاتیکان، یەکێکی دیکەیە لەو وڵاتانەی تورکیا باڵیۆزی خۆی لێ کشاندەوە. لێدوانی پاپا سەبارەت بە کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان هۆکاری کشاندنەوەکە بوو، کە تەنیا 11 رۆژ دوای لێدوانەکەی پاپا فرانسیس بوو. سەبارەت بە کشاندنەوەی باڵیۆزەکەشی لە نەمسا بەهۆی هەڵوێستی پەرلەمانی نەمسا بووە سەبارەت بە ئەرمەنەکان و دانپێدانان بە رووداوەکە وەک کۆمەڵکوژی لەسەر دەستی دەوڵەتی عوسمانی.
26/4/2015
24ی نیسانی هەموو ساڵێک یادی کۆمەڵکوژی ئەو 1.5 ملیۆن ئەرمەنییە دەکرێتەوە، کە لە ساڵی 1915 لەلایەن سوپای عوسمانی ئەوکاتەوە کوژران. لە ئەڵمانیاش ئەو یادە کرایەوە.
ئێریاس هاکیمیان، کچە ئەرمەنییەکەو لەیادی سەد ساڵەی کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکاندا، بە زمانی ئەو نەتەوەیەی بنەماڵەکەیانی رزگار کردووە، چیرۆکی رزگاربوونیان دەگێڕێتەوە. ئەو دەڵێ "كاتێك ئهو كۆمهڵكوژییه روویداوە، باپیرم منداڵ بووە، باوك و دایكی كوژراون و چهند رۆژێك لهناو چیا دهبێت بهتهنیا، دواتر خێزانێكی كورد ههڵیانگرتووەتهوه و گهورهیان كردووە، دوای گەورەبوونی ئینجا دەزانێ ئهرمهنییه و مهسیحییه نهك مسوڵمان. باپیرم ههوڵیدا كهسوكاری بدۆزێتهوه، بەڵام نهیتوانی، بۆیە باوكم ئهو كارهی كرد و ههموو كهسوكارمانی دۆزییهوهو زمانی ئەرمهنی فێربوون و چووینهوه سهر ئایینە کۆنەکەمان".
کەنیسەی پالوکیرش، کە بووەتە سیمبولی دیموکراسی لە ئەڵمانیا، لە یادی سەد ساڵەی جینۆسایدی ئەرمەنییەکان، زۆربەی خەڵک و بەرپرسانی ئەرمەنی فرانکفۆرتی لەخۆی کۆکردبووەوە. بەڵام نهك تهنیا له توركیا، له سهرانسهری ئهڵمانیاو تەنانەت له بهردهم كهنیسهی پاولكیرشدا رەوەندی تورک دهنگی ناڕهزاییان بهرزكردووەتهوه دژی وشهی جینۆساید.
26/4/2015
یەکێک لە کوڕە مامەکانی ئەبوبەکر بەغدادی، کە خۆی بە خەلیفەی دەوڵەتی ئیسلامی ناساندووە، لە نزیک پاڵاوگەی بێجی لە پارێزگای سەڵاحەددین، خۆی بە هێزە ئەمنییەکاندا تەقاندووەتەوە.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی رۆژی هەینی 24 ی نیسانی 2015، بڵاویکردەوە "یەکێک لە کوڕە مامەکانی ئەبوبەکر بەغدادی لە یەکێک لە خاڵەکانی پشکنین لە نزیک پاڵاوگەی بێجی لە پارێزگای سەڵاحەددین، خۆی بە هێزە ئەمنییەکانی عێراقدا تەقاندووەتەوە".
رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە "ئەبو حفس ئەلبەدری یەکێک لە کوڕە مامەکانی بەغدادی لەگەڵ یەکێک لە هاوڕێکانی بەناوی ئەبو یەعقوب عێراقی، کە تەمەنیان لە 16 ساڵ تێپەڕی نەکردووە، لە دوایین هێرشی هێزە ئەمنییەکان، بۆ سەر چەکدارانی داعش لە نزیک پاڵاوگەی بێجی لە پارێزگای سەڵاحەددین خۆیان تەقاندووەتەوە".
رۆژنامە بەریتانییەکە ئاماژەی بەوەشداوە، کە چەکدارانی داعش بۆ کردەی خۆکوژی سوود لە کەسانی هەرزەکاری بیانی وەردەگرن. هەروەکو جاک بیلاردی تەمەن 18 ساڵی بەرەگەز ئوسترالی لە نزیک شاری روممادی خۆی تەقاندەوە.
هاوکات سەعد مەعن، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیان، هێزە ئەمنییەکان توانیویانە بەئاراستەی سەنتەری شارەدێی کەرەمەی سەر بە شارۆچکەی فەللوجە پێشڕەوی بکەن، تەنها چەند کیلۆمەترێکی کەمیش ماوە بگەنە نێو شارەدێیەکە، هەروەها توانیویانە 7 چەکداری داعش، کە لە نێویاندا 4 خۆکوژ هەبوون بکوژن.
25/4/2015
بڕیاری مۆڵەتدانی یاریگایەكی شارێكی ئەڵمانیا بە رێكخستنی بۆنەی باڵێكی راستڕەوی توركی ناڕەزایی كورد و جولەكەكانی ئەو شارەی لێدەكەوێتەوە و داوای روونكردنەوە لە ئیدارەی یاریگاكە دەكەن.
كۆبوونەوەی رێكخراوی فیدراسیۆنی توركی كە گرووپێكی رادیكاڵی راستڕەوی توركییە، لە هۆڵی كۆینج پێلسینەری یاریگایەكی ئەڵمانیا لە شاری ئۆبەرهاوزن و لەژێر چاودێریی دەزگای هەواڵگریی ئەڵمانیادا، شەپۆلێك ناڕەزایی لەو وڵاتە لێدەكەوێتەوە.
توركەكانی ئەڵمانیا كە گەورەترین كۆمەڵگەی توركین لە ئەوروپا، لەنێو ئەو كەسانەن كە تووڕەن لە بڕیاری یاریگاكە بۆ پێشوازیكردن لە بۆنەیەكی لەو جۆرە كە بڕیارە 26ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێ.
مارین لودۆكوسكی كە چالاكڤانێكی فەرەنسیە گوتی، تووڕەین لە دووڕوویی بەڕێوەبەرایەتی یاریگاكە "ئەگەر ئەوە باڵێكی راستڕەوی ئەڵمانی بووایە، بەرپرسانی ئەو یاریگایە رێگەیان پێنەدەدان، ئەی بۆچی رێگە بە گرووپی رادیكاڵی دیكە دەدرێ كە ئایدیۆلۆژیاكەیان لەژێر گوماندایە؟''.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو بەرپرسانی هۆڵی یاریگاكە بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوەو تێیدا ئاماژەیان بۆ ئەوە كرد كە رێگەدان بە چالاكیی ئەو فیدراسیۆنە توركییە لە یاریگاكەیان بۆ ئەوەیە بەیەك چاو تەماشای هەموو گرووپ و رێكخراوێكی جیاواز بكەن، بەبێ رەچاوكردنی باكگراوندی ئاینی و كەلتووری و سیاسی. بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە ئەو بۆنەیە هەڵناوەشێتەوە، تەنیا لە حاڵەتێكدا نەبێت كە لەلایەن داواكاری گشتی حكومەتی فیدڕاڵی یان شارەكەوە فەرمانیان پێبكرێت.
مێیك لۆوەر، كە بازرگانێكی ئەڵمانییە، گوتی وەك خاوەن كارێك تێدەگات لە پێویستی پەیداكردنی پارە لە پێناوی هێشتنەوەی بازرگانییەكەی، بەڵام هەندێكجار سنوورێك هەیە كە پێویستە نەبەزێنرێت "كەچی ئەم سنوورە ئەخلاقیە خەریكە لەلایەن یاریگای ئۆبەرهاوزن دەبەزێنرێت.''.
هۆزان موراد، قوتابییەكی كوردە و زانیاری لەبارەی ئەم بۆنەیە هەیە و دەڵێت "وەك كوردێك تووڕەم لە رێكخستنی ئەو بۆنەیە. چونكە لای هەموو كەس ئاشكرایە كە ئەم رێكخراوە پەیوەندی بە گورگە بۆرەكانەوە هەیە. ئەو گرووپە بەرپرسیارن لە كوشتنی ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتیانی كورد. من تێناگەم بۆچی رێگەیان پێدەدرێت لە بڵاوكردنەوەی ئایدیۆلۆژیاكەیان لە یاریگایەكی ئاوها گەورەدا.''
فیدراسیۆنی توركی رێكخراوێكی توركییە لە ئەڵمانیا و پەیوەندی بە گورگە بۆرەكانەوە هەیە كە گرووپێكی توندڕەوی راستڕەوی توركییە. گورگە بۆرەكان كە لەلایەن دەزگای هەواڵگریی ئەڵمانیاوە چاودێری دەكرێن، تۆمەتباركراون بە چەندین تاوانی كوشتن.
وەزیری ناوخۆی هەرێمی نۆردراین ڤێستفاڵن لە ئەڵمانیا دەڵێ گورگە بۆرەكان هەوڵی دروستكردنی دوژمنایەتی دەدەن لەگەڵ نەتەوەكانی وەك كورد و یۆنانی و ئەرمەن و گرووپە ئاینییەكانی دیكەی وەك جولەكە و مەسیحی. بەپێی گوتەی وەزارەتی ناوخۆ "هەڕەشەی گورگە بۆرەكان لەسەر ئەم گرووپ و نەتەوانە، شتێكی ئاشكرایەو تەنانەت گەیشتووەتە هەڕەشەی كوشتن".
لاپەڕەیەكی فەیسبووك كراوەتەوە كە داوا لە خەڵك دەكات خۆپیشاندان بكەن و دەنگیان هەڵبڕن لەدژی رێكخستنی ئەو بۆنەیەی فیدراسیۆنەكە، ئەگەر بەرپرسانی یاریگاكە لە بڕیارەكەیان پەشیمان نەبوونەوە. لەو لاپەڕەیەی فەیسبووكدا وەكو نیشانەی سەرسوڕمان نووسراوە: ''وەرە 10 هەزار رەگەزپەرست كۆببنەوە، بەڵام كەس گوێی پێنەدات".
پۆڵا گەرمیانی
رووداو- ماینز
25/4/2015
پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیێنێ، دەیانەوێ پەیوەندییەكی ئاسایی و باشیان لەگەڵ PKK و سەرجەم حیزب و لایە سیاسییەكانی كوردستان هەبێت. جەختیشدەكاتەوە كە دژی دەستوەردان لە كارەكانی یەكدی و بەزاندنی سیادەی هەرێمی كوردستان دەوەستنەوە.
دوای گرژییەكانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان PDK و پارتی كرێكارانی كوردستان PKK لەسەر لێدوانەكانی دوران كالكان، ئەندامی كۆنسەی بەڕێوەبەری كۆما جڤاكێن كوردستانێ KCK ، سەبارەت بە سیستەمی سیاسی هەرێمی كوردستان، ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دەڵێت:" دەمانەوێ پەیوەندییەكی ئاساییمان لەگەڵ پەكەكە هەبێت لە سەر بنەمای رێزگرتن لە شەرعیەت و تایبەتمەندی پارچەكانی كوردستان".
ئەحمەد كانی، ئەندامی سەكردایەتی پارتی و بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییە كوردستانییەكانی ئەو حیزبە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند:" سیاسەتی پارتی راگرتنی پەیوەندییەكی هاوسەنگە لەگەڵ سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان، لە نێویشیاندا پەكەكە، ئەمەش لە سەر بنەمای رێزگرتن لە دامەزراوە شەرعییەكانی هەرێمی كوردستان و پاراستنی بەرژەوەندی نیشتمانیی و نەتەوەیی كورد لە هەموو پارچەكانی كوردستان، بەڵام ئێمە دژی دەستوەردانین لە كارەكانی یەكدی و بەزاندنی سیادەی هەرێمی كوردستان".
سەبارەت بە بوونی سەردان و پەیوەندی لە نێوان ئەو دوو حیزبە، ئەحمەد كانی گوتی:" تاوەكو ئێستا لەلای ئێمەوە وەكو مەكتەبی پەیوەندییە كوردستانییەكان هیچ شتێك نییە، بەڵكو ئەو پرسە لە ئاستی مەكتەبی سیاسی قسەو هەنگاوی بۆ دەنرێت، بەڵام سیاسەتی پارتی روونە كە كێشەمان لە سەر كوێخایەتییە لە پارچەیەكی كوردستان و دەستوەردانە لەكاروباری هەرێمی كوردستان".
رۆژی 15/4/2015 دوران كالكان ، ئەندامی كۆنسەی بەڕێوەبەری كۆما جڤاكێن كوردستانێ KCK بە تووندی رەخنە لە سیستەمی مەركەزیی باشووری كوردستان گرت و گوتی" نابێت سیستەمی مەركەزی لە كوردستان هەبێت و هەولێر لە باشووری كوردستاندا حوکم بکات". ئەم لێدوانەش كاردانەوەی تووندی پارتی دیموكراتی كوردستانی بە دوای خۆیدا هێنا.
بۆ هێوركردنەوەی بارودۆخەكەش لە كۆبوونەوەی رۆژی 20ی نیسانی 2015 ی هێزە كوردستانییەكان لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشنیازی كۆبوونەوەی حیزبەكانی باشوور لەگەڵ سەركردایەتی پەكەكە كراوە.
24/4/2015
پەرلەمانی هەرێمی فلامییەكان لە بەلجیكا ، دان بە كۆمەڵكوژیی مەسیحییەكاندا دەنێت ، كە لەساڵی 1915 لەلایەن دەوڵەتی عوسمانییەوە كۆمەڵكوژكران.
بەپێی ئەو پڕۆژەیەی كە لەلایەن پارتی هیومۆنیستی دیموكراتی ناوەند پێشكەشی پەرلەمان كرابوو، رۆژی هەینی 24ی نیسان پەسەندكرا، عوسمانییەكان هاوكات لەگەڵ ئەرمەنییەكان گەلانی دیكەی مەسیحیشیان كۆمەڵكوژكردوون.
بەپێی ئەو بڕیارە تازەیە پەرلەمانی فلامییەكان جگە لە پەسەندكردنی بڕیاری ساڵی 1998ی پەرلەمانیی فیدرالیی بەلجیكا بە داننان بە كۆمەڵكوژیی ئەرمەنییەكان ، لە هەمانكاتدا دان بە كۆمەڵكوژیی مەسیحییەكان بەگشتیی دەنێت لەلایەن دەوڵەتی عوسمانییەوە .
فلامییەكان بەشێكی گەلی بەلجیكا پێكدێنن و بە زمانی هۆڵەندی قسە دەكەن ، دوای تێكشكانی ئەڵمانیا لە جەنگی جیهانیی دووەمدا خراونەتە سەر بەلجیكا.
25/4/2015