بان كی مۆن، سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە كۆنفراسێكی رۆژنامەوانیدا لە بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان، هۆشداریدا كە قەیرانی یەمەن لە چەند رۆژی رابردوودا قووڵتربووەتەوە و هاووڵاتیانی ئەم وڵاتە لە پێداویستییە سەرەتاییەكانی وەكو ئاو، خۆراك، سووتەمەنی و دەرمان بێبەشن. بان كی مۆن ئاماژەی بەوەدا، كە لە ئەنجامی قەیرانی یەمەندا سەدان هاوڵاتی كوژراون و نەخۆشخانە و قوتابخانەكان داخراون. جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە، كە هەوڵەكانی حوسییەكان و هاوپەیمانانیان بۆ كۆنترۆڵكردنی ناوچەكان لە رێگەی هێزەوە، هەروەها رووخاندنی حكومەتێك كە مەشروعە، پێشێلكردنی بڕیارنامەكانی ئەنجومەنی ئاسایشە.
سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان هەروەها گوتی:" بارودۆخی یەمەن لە دوای پێشڕەوییە بەراییەكانی حوسییەكان، بە هۆی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی وڵاتانی عەرەبی بە سەركردایەتی سعودیە ئاڵۆزتر بووە".
گوتیشی:" هێرشە ئاسمانییەكانی هاوپەیمانان و هەوڵە بەردەوامەكانی حوسییەكان و گرووپە هاوپەیمانەكانیان بۆ فراوانكردنەوەی دەسەڵاتی خۆیان، قەیرانێكی سیاسی ناوخۆیی بەرەو شەڕ و پێكدادانی ناوخۆیی تووندوتیژ بردووە، كە دەكرێت مەترسی ناڕاستەوخۆ و درێژخایەنی لەسەر ناوچەكە هەبێت. ناوچەكە و جیهان نایەوێت لە پشێوی و تاوانەكانی سووریا و لیبیا، قەیران و پشێوی دیكەی هەبێت".
10/4/2015
ئەگەرچی بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ناوخۆی ئێران فیلتەرکراون، بەڵام ئەو هەوڵەی حکومەت پێشی بەو کەسانەوە نەگرتووە کە لە شوێنەکانی دیکەوە دەیانەوێ پەیوەندییان لەگەڵ رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران هەبێ. چالاکڤانانیش دەڵێن، کەشی سیاسی و ئەمنی ئێران وایکردووە، چەندین رێگە بۆ پەیوەندیکردن بدۆزرێنەوە.
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان جگە لە بچووککردنەوەی جیهان، رەنگی ئەو سنوورانەشی کاڵکردووەتەوە کە بەسەر خاکی کوردستاندا کێشراون.
10/4/2015
بۆ ئەو كردە تووندوتیژييانەی لە ساڵانی نەوەدەكانی سەدەی رابردوو لە ئەڵمانیا روویاندا، پارتی كرێكارانی كوردستان داوای لێبوردن لە ئەڵمانیا دەكات. هاوسەرۆكی كۆنسەی "كۆما جڤاكێن كوردستان KCK" دەڵێت:" نامانەوێت زیاتر شەڕ لە گەڵ توركیا بكەین".
لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ كەناڵەكانی "NDR" و "WDR" فەرمی ئەڵمانیا، كە بڕیارە ئەمشەو كاژێر 10:45 خولەك بڵاوبكرێتەوە، لە بارەی پرۆسەی ئاشتی و شەڕە درێژخایەنەكەی پارتەكەی لەگەڵ توركیا، جەمیل بایك دەڵێت:" چیدی نامانەوێت شەڕ لەگەڵ توركیا بكەین. ئێمە دەڵێین ئیدی بەسە بۆ شەڕكردن و هیچ شتێك نەماوە كە بە شەڕ چارەسەربكرێت".
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی سۆسیال دیموكراتی ئەڵمانیا لە پەرلەمانی فیدراڵی ئەو وڵاتەش لە بارەی ئەم هەڵوێستەی پارتی كرێكارانی كوردستان بەرامبەر توركیا گوتی:"ئەم هەڵوێستانە، تۆنێكی تازەن، ئەگەر PKK راستگۆبێت و بیسەلمێنێت دەستبەرداری تووندوتیژی دەبێت، چانسێكی نوێ بۆ دووبارە پێداچوونەوە بە كەیسی ئەو پارتە دەدات".
لەو هەڤپەیڤینەدا جەمیل بایك، هاوسەرۆكی كۆنسەی كۆما جڤاكێن كوردستان KCK داوای لێبوردن لە گەلی ئەڵمانیا دەكات و دەڵێت:" شتێكی لەوشێوەیە دووبارە نابێتەوە".
هەموو چالاكییەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان PKK و دەزگا و میدیاییەكانی لە 26ـی نوڤێمبەری 1993 ێوە، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی ئەم وڵاتە قەدەغەكران. تا ئێستا بۆ چەندجارێك هەوڵی دەركردنی PKK لە لیستی تیرۆری ئەڵمانیا دراوە، كۆتاجاریش لە سەرەتای ساڵی 2015 بوو، بەڵام تا ئێستا هەموو هەوڵەكان بێ ئاكامبوون.
10/4/2015
كه‌سه نزیكه‌كانی موفتی سعودییه، ره‌تیی ده‌كه‌نه كه شێخ عه‌بدولعه‌زیز ئال شێخ، فه‌توای دابێت كه پیاو ئه‌گه‌ر برسی بوو ده‌توانێت گۆشتی هاوسه‌ره‌كه‌ی بخوات، ته‌ئكیدیش ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه ئه‌و جۆره ده‌نگۆیانه به‌ناوی ئه‌و موفتییه‌وه بڵاو ده‌كرێته‌وه.
دكتۆر خالد شایع، ئه‌مینداری گشتی یاریده‌ده‌ری ده‌سته‌ی جیهانی بۆ ناساندنی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)، كه هاوكات په‌یوه‌ندییه‌كی توندی له‌گه‌ڵ موفتی سعودیه هه‌یه، به CNNی راگه‌یاند :" ئه‌و فه‌توایه‌م خوێنده‌وه كه گوایه شێخ عه‌بدولعه‌زیز كوڕی عه‌بدوڵا كوڕی محه‌ممه‌د ئال شێخ، موفتی گشتی سعودییه و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌وره زانایان و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای رابیته‌ی گشتی ئیسلامی، ده‌ریكردووه، كه كورته‌ی ئه‌و فه‌توایه ئه‌وه‌یه: پیاو ده‌توانێت له كاتی برسییهكی زۆردا گۆشتی هاوسه‌ره‌كه‌ی بخوات".
ئه‌و كه‌سه نزیكه‌ی موفتی سعودیه، وتیشی :" له راستیدا ئه‌م وته‌یه، دروستكراوه و راست نییه، وته‌یه‌كی زۆر ناڕه‌وا و ناگونجاوه، كه ناكرێت له هیچ موسڵمانێكه‌وه ده‌ربچێت، چ جای ئه‌وه‌ی له زانایه‌كی وه‌كو شێخی گه‌وره، كه موسڵمانان له ته‌واوی گۆی زه‌ویدا بۆ لای ئه‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ وه‌رگرتنی وه‌ڵامی پرسیاره ئاینییه‌كانیان، مه‌به‌ستیش له‌و درۆیه، ناوزڕاندن و ناشرینكردنه".
ته‌ئكیدیشكرده‌وه، كه "بێ بایه‌خی وته‌كه" وایلێكردووه شه‌رم بكات بیگه‌یه‌نێت به موفتی سعودییه، هاوكات پێداگریش بووه له‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و درۆیه وه‌ربگرێت كه هه‌ندێك میدیای خاوه‌ن ئایدۆلۆجیای تایبه‌ت له‌سه‌ر رێچكه‌ی پیشه‌یبوونی خۆیان لایانداوه و درۆ و زانیاری نادروست بڵاوده‌كه‌نه‌وه_وه‌كخۆی وتی_.
هاوكات، ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی سعودییه كه ئاژانسێكی فه‌رمییه، له‌سه‌ر زاری ئال شێخ بڵاویكرده‌وه، كه: "ئه‌وه‌ی كراوه به ناوی ئێمه‌وه فه‌توایه‌كی نادروسته و درۆیه‌كی گه‌وره‌یه، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی هه‌وڵدان بۆ ناشرینكردن و له‌كه‌داركردنی ئاینیی پیرۆزی ئیسلام دێت، كه پێگه‌ی مرۆڤی به هه‌ردوو ره‌گه‌ز نێر و مێ به‌رزنرخاندووه".
له عه‌ره‌بییه‌وه: سۆران كه‌ریم
10/4/2015
ئه‌دمیراڵ حه‌بیبوڵڵا سه‌یاری فه‌رمانده‌ی هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئێران رایگه‌یاند، ره‌وانه‌كردنی هه‌ندێك له كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی وڵات بۆ ته‌نگه‌ی بابولمه‌نده‌ب و كه‌نداوی عه‌ده‌ن له یه‌مه‌ن، بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێرانه له ناوچه‌كه.
ئاژانسی دهنگوباسی "فارس"ی ئێران له راپۆرتێكیدا بڵاویكرده‌وه: "ئه‌و كه‌شتییه جه‌نگیانه‌ی تاران ره‌وانه‌ی ته‌نگه‌ی بابولمه‌نده‌ب و كه‌نداوی عه‌ده‌نی كردوون له یه‌مه‌ن، كه‌شتی لۆجستی بوشه‌هر و كه‌شتی سه‌ربازیی هێرشبه‌ری ئه‌لبورز له‌خۆده‌گرن، ئامانجیشیان فه‌راهه‌مكردنی ئاسایشه بۆ هێڵی ده‌ریاوانی ئێرانی و بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه له ناوچه‌كه.
راپۆرته‌كه له زاری ئه‌دمیراڵ حه‌بیبوڵڵا سه‌یاری فه‌رمانده‌ی هێزه ده‌ریاییه‌كانی سوپای ئێرانه‌وه، بڵاویكرده‌وه: "ئه‌ركی ئه‌و ژماره كه‌شتییه، نزیكه‌ی سێ مانگ ده‌خایه‌نێت".
راپۆرته‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: "ئه‌و كه‌شتیانه‌ی ره‌وانه‌كراون، 33 كه‌شتی جه‌نگین و كه‌شتی لۆجستی بوشه‌هر و كه‌شتی هێرشبه‌ری ئه‌لبورز له‌خۆده‌گرن و بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران، ره‌وانه‌ی ته‌نگه‌ی بابولمه‌نده‌ب و كه‌نداوی عه‌ده‌ن كراون".
9/4/2015
راپۆرتی پرۆژە یاسای ئامادەکردنی پرۆژەی دەستووری هەرێمی کوردستان، کە ئیستا هەموو لایەنەکان کۆبوونەوەی بۆ دەکەن و دەیانەوێت لەم ساڵدا گشتپرسی لەسەر بکەن، لەلایەن لیژنەی یاسایی پەرلەمانەوە واژۆکرا و درایە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان.
پرۆژە یاساکە 11 ماددەیە و تێیدا رێگاکانی چۆنیەتی پێداچوونەوە بە پرۆژەی دەستووری هەرێمی کوردستان باسکراوە، یەکەم هەنگاویش دروستکردنی لیژنەیەکی 21 کەسیە بۆ ئەو کارە، کە بە تەوافووقی لایەنەکان دیاریدەکرێن.
ئێستا پرۆژە یاساکە لای سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانە و تەنها فراکسیۆنی پارتی تێبینی لەسەر راپۆرتەکە هەبوو و لەسەرەتادا واژووی نەدەکرد، بەڵام لە دواساتەکاندا ئەویش پرۆژەکەی قبوڵکرد و واژووی ئەندامەکانی خستە سەری.
9/4/2015
پێشبینیدەکرێت دوای بە ئەنجامگەیشتنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەروازەکانی بازرگانی لە باکووری کوردستان بەرووی ئێران و عێراق و سووریا بکرێتەوە.
عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرۆکی بەندکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان مانگی رابردوو رایگەیاند، کە کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بەو شەڕە بێت کە بووەتە هۆکاری گیان لەدەستدانی 400 هەزار هاووڵاتی کورد و تورک.
ئەوەش هیواکانی بەرزکردووەتەوە بۆ گەشەسەندنی ئابووری ناوچە کوردنشینەکان کە بەپێی داتا بڵاوکراوەکان داهاتیان نیوەی داهاتی مامناوەندی بەشەکانی دیکەی تورکیایە.
بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، باکووری کوردستان دەوڵەمەندە بە بەرووبوومی کشتوکاڵی و بەردی مەڕمەڕ و گازی لیتەیی و لەبەر نزیکی ئەو ناوچەیە بە بازاڕی هەناردەکردنی رۆژهەڵاتی ناوەراست، بە بەدیهاتنی ئاشتی دەتوانێت گەشەی ئابووری ئەو ناوچانەی لێبکەوێتەوە.
9/4/2015
پیره‌مێرد ئێستا كۆنترین وێنه‌ی شێوه‌كاری شاری سلێمانییه، كه ماوه‌ی 13 ساڵه له‌گه‌له‌ری زاموا دانراوه و نمایشده‌كرێت، ئه‌و شاعیره‌ی ئه‌گه‌ر له مێژوو و هونه‌ر و رۆشنبیری سلێمانی داببڕێت، ئه‌وا به‌شێك له بۆنه‌و جه‌ژنه كۆمه‌ڵایه‌تی و نیسنمانییهكان ئه‌و شه‌وق و رهوقهی ئێستایان له ده‌ستده‌ده‌ن.
شێوه‌كارێكی خه‌ڵكی قه‌ڵادزێ 57 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، ئه‌و تایلۆیه‌ی دروستكرد و 13 ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش گه‌یشته گه‌له‌ری زاموا، به‌ڵام هێشتا تابلۆكه له‌نێو خه‌ڵكدا ناسراو نیه و له‌سه‌ریشی نوسراوه بۆ فرۆشتن نیه.
رووداو - سلێمانی
9/4/2015
به‌های دۆلار به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو به‌رامبه‌ر به دیناری عیراق بهرزدهبووهتهوه و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش هۆكاری ئه‌و به‌رزبونه‌وه‌یه ده‌خاته‌ڕوو، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات به‌رپرسانی عیراق هه‌وڵی دابه‌زینی به‌های دۆلار ده‌ده‌ن.
نه‌جیبه نه‌جیب ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی و وه‌به‌رهێنان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به خه‌ندانی راگه‌یاند: چه‌ند هۆكارێك هه‌ن بوونه‌ته‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار له به‌رامبه‌ر دیناری عیراقی له‌وانه دابهبزینی نرخی نه‌وت و كه‌مبوونه‌وه‌ی داهات.
نه‌جیبه نه‌جیب وتی: "ئه‌مه‌ش واده‌كات رێژه‌ی دۆلار له‌ناو خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت كه‌مبێته‌وه و به‌هاكه‌ی به‌رزببێته‌وه".
وتیشی: "جگه له‌و هۆكاره، رێژه‌یه‌كی زۆر دۆلار ده‌برێته ده‌ره‌وه‌ی عیراق كه بۆته‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌و دراوه و به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌هاكه‌ی".
نه‌جیبه نه‌جیب روونیشیكرده‌وه كه "مادده‌یه‌كی بودجه‌ی ئه‌مساڵ، بانكی ناوه‌ندی عیراقی ناچاركردووه رۆژانه ته‌نیا 75 ملیۆن دۆلار بفرۆشێت، ئه‌مه له‌كاتێكدا بانكی ناوه‌ندی ده‌ستكراوه بوو له فرۆشتنی دۆلار، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌متر دۆلار بێته بازاڕ".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "به‌رپرسانی عیراق دركیان به‌وه كردوه كه به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار هاوڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن، بۆیه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و بانكی ناوه‌ندی له‌هه‌وڵدان هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار چاره‌سه‌ربكه‌ن.
له ئێستادا له بازاڕه‌كانی عیراقدا به‌های 100 دۆلار، 130 هه‌زار دیناری عیراقی تێپه‌ڕاندووه، ئه‌مه‌ش به‌راورد به چه‌ند ساڵی رابردوو به‌رزترین نرخه، وه‌ك ئابوریناسانیش ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن له‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌دا هاوڵاتیان و مووچه‌خۆران زه‌رمه‌ندی یه‌كه‌من.
8/4/2015
بەرپرسانی هێزی پێشمەرگە لە میحوەرەكانی شەڕەوە باس لە گۆڕانكاریی زۆر دەكەن كە بەسەر شێوازی شەڕدا هاتوون، بەڵام هێشتا كورد لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوایی لەسەر هێڵێكی گەرمی پەیوەندییە تاوەكو چەك و تەقەمەنی زۆرتری بەدەست بگات. داعش‌یش بە ناڕاستەوخۆ داوای ئاگربەست لە پێشمەرگە دەكات و داوا دەكات چیدی پێشمەرگە هێرشیان نەكاتە سەر.
بەرپرسی یەكێك لە میحوەرەكانی پێشمەرگە كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە، دەڵێ چەكدارانی داعش لە تەواوی ئەو میحوەرانەی بەرامبەر پێشمەرگە وەستاونەتەوە، رووبەڕووی شكست بوونەتەوە، ئەوەش وای لێكردوون تەواو لاواز دەربكەون.
لەڕێی موختارەكانەوە داوای ئاگربەست دەكەن
ئەو بەرپرسە هەروەها ئاماژە بە هەوڵێكی نوێی چەكدارانی داعش دەكات لەگەڵ كورد و دەڵێت "لەڕێی موختار و كەسایەتییە عەرەبەكانی ئەو ناوچانەی لەژێر دەستیاندایە و لە سنوورەكانی هێزی پێشمەرگەوە نزیكن، داوا لە پێشمەرگە دەكەن هێرشیان نەكاتە سەر و جۆرێك لە ئاگربەستیان لەگەڵ رابگەیێنرێ".
بەڵام راگرتنی شەڕ یان ئاگربەست لەگەڵ داعش بووەتە وانەیەكی تاڵ و ئازاربەخش بۆ بەرپرسانی هێزی پێشمەرگە. ئەوان هەرگیز ئەو شەوەیان لەبیرناچێتەوە كە چەكدارانی داعش، كتوپڕ ئاراستەی هێرشەكانیان پێچەوانە كردەوە بەرەو كوردستان.
عەمید سەرحەد قادر، لێپرسراوی پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك، چەكدارانی داعش بە "ماری كوێر" پێناسە دەكات و پێیوایە "هەڵەیە گفتوگۆ و دانوستاندن لەگەڵ داعش بكەی".
بەرپرسەكەی میحوەرێكی شەڕ، شكستی داعش لە شەڕی تكریت و ئەو شكستانەش لە دوو مانگی رابردوو بەدەستی پێشمەرگە چەشتوویانە، بەهۆكاری لاوازبوونی داعش دەزانێ "كوێخا و كەسایەتی و ریشسپییەكانی ئەو ناوچەیە بەردەوام دەنێردرێن و داوا دەكەن كورد تەقەیان لێنەكات و لەبەرامبەردا ئەوانیش هێرش نەكەنە سەر كورد، بەڵام ئێمە گوێ لەو جۆرە قسانە ناگرین و ئەزموونمان هەیە".
نزیكەی 9 مانگە، كورد بەدرێژایی هەزار و 50 كیلۆمەتر كەوتووەتە شەڕێكی قورسەوە لەگەڵ چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام.
داعش سەرەتا لەهەموو میحوەرەكانەوە پێشڕەوی كرد. كار گەیشتە ئەوەی مەترسی لەسەر هەولێری پایتەخت و كەركووك و گەرمیان دروست ببێ، بەڵام هێزی پێشمەرگە وەڵامدانەوەی هەڵگرت بۆ دوای تێگەیشتن لە شێواز و پلانی شەڕكردنی داعش. زۆری نەبرد پێشمەرگە بەرچاوی روون بووەوە كە خاڵە لاواز و بەهێزەكانی دوژمنە نوێیەكەی چین؟
جەعفەر شێخ مستەفا، وەزیری پێشووی پێشمەرگە كە بۆخۆی یەكێكە لە بەرپرسە سەربازییەكانی پێشمەرگە لە میحوەرەكانی شەڕ، هەرچەندە دەڵێ نەمبیستووە داعش داوای ئاگربەستی لەگەڵ پێشمەرگە كردبێ، بەڵام دڵنیایە لەوەی "داعش لاواز بووە". ئەو دەڵێ "پێشمەرگە بەردەوام لەم سنوورەوە لاوازی كردوون و دواتریش لە تكریت شكان، ئەو هۆكارانە دیارن و خەڵك و عەشایرەكانی ژێر كۆنترۆڵی داعش بەردەوام پەیوەندیمان پێوە دەكەن و داوای چەكدانان دەكەن".
لە ناوەڕاستی مانگی 12ی ساڵی رابردوو، هێرشێكی گەورەی پێشمەرگە بۆ ئازادكردنەوەی زوممار و سنوونێ و چەند ناوچەیەكی دیكە بەسەرپەرشتی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد. دواتر لە جەلەولا و مەخموور پاشەكشەیان پێكرا و لەوكاتەوە هێرشەكانیان بۆ سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە بەرەوڕووی شكستی یەك لەدوای یەك دەبێتەوە.
95%ی خاكی كوردستانیان لێوەرگیراوەتەوە
لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان، چەند جارێك هەموو میحوەرەكانی شەڕی بەسەركردووەتەوە و لەگەڵ بەرپرسە سەربازییەكان وتوێژیان كردووە و راپۆرتی خۆیان ئامادە كردووە لەبارەی دوایین پەرەسەندنەكانی دۆخی شەڕ.
ئاری هەرسین، سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێ "داعش لەو هەزار و 50 كیلۆمەترە سنوورەی شەڕ، لەڕووی هێرشكردن، چەك و تەقەمەنی، گواستنەوە و هاتوچۆ، لاواز بووە و زیاتر لە 95%ی خاكی كوردستان وەرگیراوەتەوە".
ناوبراو رێگاكانی هاتوچۆ بە گرنگ دەزانێ و دەڵێ رێگای موسڵ - تەلعەفەریان بەدەستەوە ماوە "بەڵام سوودی زۆری لێ نابینن، چونكە رێگەی رەبیعە كۆنتڕۆڵ كراوە لەلایەن پێشمەرگە و رێگای ئاسكی مووسڵیش بە تەواوی بەدەست پێشمەرگەوەیە، ناچارن تەنیا لاڕێیەك بەكاربێنن بۆ هاتوچۆ".
جگە لە شنگال و حەویجە و رەشاد و چەند گوندێكی ئەو دوو قەزایە، پێشمەرگە تەواوی ناوچە كوردستانییەكانی لە دەست چەكدارانی داعش وەرگرتووەتەوە.
فێڵی نوێی داعش لە كەركووك
عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك، زانیاری نوێ لەسەر چەكدارانی داعش لە سنووری كەركووك باسدەكات و دەڵێ "سەرەتا داعش پەلاماری هەر ناوچەیەكیان بدایە زۆر بە بەهێزی دەهاتن، بەڵام ئێستا لە 20 هێرشی گەورە بۆ سەر كەركووك و دەوروبەری تێك‌شكاون، ئێستا ئەوان لە حاڵەتی بەرگریدان".
عەمید سەرحەد هەروەها گوتی "داعش لەم ناوچەیە بەرپرسیارێتی تەنیا بە بیانییەكان دەدا، ئێستا زۆربەی بیانییەكان لەم ناوچەیە نەماون و رۆیشتوون، داعشە كوردەكانیش بەشێكی زۆریان رۆیشتوون، بۆیە بۆ یەكەمینجار بەرپرسیارێتی ناوچەكانیان داوەتەوە بە خەڵكی ناوچەكە و پێیانگوتوون شەڕی كورد و حەشدی شەعبی بكەن بۆ ئەوەی تاڵانتان نەكەن". گوتیشی "دڵنیاین كە لاواز بوون، بەڵام هێشتا نابێ فەرامۆشیان بكەین و ئەوانە مەترسیدارن".
8/4/2015
مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پرسەنامەیەك بەبۆنەی كۆچی دواییكردنی محەممەد بەحرلعلوم ئاراستەی گەلی عێراق و خانەوادەكەی دەكات.
بارزانی لە پرسەنامەكەیدا نووسیویەتی:" خوالێخۆشبوو خەباتكارێكی گەورە و یەكێك بوو لە سەركردەكانی بزووتنەوەی نیشتیمانیی عێراق، دۆستێكی بەئەمەكی گەلی كوردستان بوو. بۆ منیش، بەم كۆچە، برایەكی گەورەم لەدەستدا كە هەردەم پشتیوانمان بوو. ئێمە، ئەمڕۆ مرۆڤێكی مەزن لەدەستدەدەین كە بۆشاییەكی دیار دەخاتە گۆڕەپانی نیشتیمانییەوە".
دەقی پرسەنامەكەی بارزانی:
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
بە داخ و پەژاریەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی زانای گەورە محەمەدبەحرلعلوم – مان پێ گەیشت. خوالێخۆشبوو خەباتكارێكی گەورە و یەكێك بوولە سەركردەكانی بزووتنەوەی نیشتیمانیی عێراق و دۆستێكی بەئەمەكیگەلی كوردستان بوو.بۆ منیش، بەم كۆچە، برایەكی گەورەم لەدەست دا كەهەردەم پشتیوانمان بوو. ئێمە، ئەمڕۆ مرۆڤێكی مەزن لەدەست دەدەین كەبۆشاییەكی دیار دەخاتە گۆڕەپانی نیشتیمانییەوە.
لەم كۆستە بەئازارەدا، هاوخەمیی خۆمان ئاراستەی گەلی عێراق و لە ڕێگەیبرای بەڕێز د.ئیبراهیم بەحرلعلوم، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەیكۆچكردوو دەكەین.
خوای گەورە كۆچكردوو بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و بەبەهەشتی بەرینی شادبكات، ئۆقرەیی و ئارامیش بەهەمووان ببەخشێت.
إنا للە وإنا الیە را‌جعون
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
٧ـی٤ـی٢٠١٥
بەرپرسێكی كوردی ڕۆژئاوای كوردستان ئاشكرای كردووە، ئەو 300 هاووڵاتییە كوردەی شاری عەفرین كە لە لایەن گرووپێكی توندڕەوی ئیسلامییەوە ڕفێنرابوون، ئازاد كراون.
“نەواف خەلیل”، گوتەبێژ بە ناوی پارتی یەكێتی دێموكراتی كوردی لە ئەورووپا بە ئاژانسی (ڕۆیتەرز)ی ڕاگەیاندووە، گرووپە ئیسلامییە توندڕەوەكان ئەو 300 هاووڵاتییە كوردەی خەڵكی عەفرینیان ئازاد كردووە كە بەیانی ئەمڕۆ ڕفاندبوویان.
پێشتر (باس‌نیوز) لە زاری چەند سەرچاوەیەكەوە بڵاوی كردەوە كە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 2015-04-06، زیاتر لە 300 هاووڵاتیی كورد لە لایەن گرووپی (سوپای ئیسلام)ەوە ڕفێنراون و لە نێویاندا ژنان و منداڵان بوونیان هەیە و كە لە نێو 6 پاسدا بوون و بەرەو شارەكانی (حەلەب و دیمەشق) لە ڕێگادا بوون. گرووپەكە دوای دەستگیر كردنی هاووڵاتییەكان، ژنان و منداڵانی ئازاد كردووە، بەڵام گەنجان و پیاوانی بۆ دەستەی شەرعیی گرووپە چەكدارییەكە لە شارۆچكەی (ئەلدانا)ی سنووری پارێزگای ئیدلب گواستبووەوە و مەرجی ئازاد كردنی چەند چەكدارێكی گیراوی خۆی، لە بەرانبەر ئازاد كردنی ئەو هاووڵاتییانە، بۆ بەرپرسانی كوردی شاری عەفرین دانابوو.
basnews
7/4/2015
دوێنێ دووشەممە لە رۆژئاوای کوردستان، خانمە هونەرمەندی کورد ڤیان پەیمان لە شەڕی دژی چەکدارانی رێکخراوی داعش شەهیدبوو.
رۆژنامەنووس عەونی تەلاوی، کە خەڵکی رۆژئاوای کوردستانەو لە شاری هەولێر دادەنیشێت، بە رووداوی راگەیاند، "ئەمڕۆ خانمە هونەرمەندی کورد، ڤیان پەیمان لە جەنگی دژی چەکدارانی داعش، لە ناوچەی سەرێ کانی رۆژئاوای کوردستان شەهیدبوو".
تەلاوی گوتیشی:" ئەم خانمە هونەرمەندە بەشداری لە چەندین پێكدادانی دژ بە چەكدارانی داعشدا کردووە، تەنانەت لە رزگارکردنی کۆبانێش بەشداریکردووە و لە ریزی شەڕڤانانی YPJ جەنگاوە". ڤیان پەیمان خەڵكی رۆژئاوای كوردستانە و چەندین گۆرانی نەتەوایەتی بڵاوكردوونەتەوە.
7/4/2015
ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان رایدەگەیێنێت، هەڵسوکەوتەکانی داعش پێچەوانەی (لا الە الا اللە)یە، دەشڵێت "گومانی تێدانییە داعش کۆمەڵێکی موسڵمان و ئیسلامین، بەڵام لەو کاتەی لەگەڵ کۆمەڵێک رووبەڕوو دەبینەوە كە زوڵممان لێدەکات، موسڵمان بن یان نا، یەک حوکمی هەیە، ئەویش هەرکەسێک دەستدرێژی کردە سەرتان، بەرپەرچی دەستدرێژییەکەی بدەنەوە بەهەمان شێوە".
عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان، لەکاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی رووداو، لەباری پرسی داعش، بەشداریکردنی پێشمەرگە لە کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ و پرۆژەی دەستووی هەرێمی کوردستانەوە بۆچوونی خۆی خستەڕوو.
سەبارەت بە داعش عەلی باپیر گوتی:" ئەوە ئسلام نییە کە داعش نوێنەرایەتی دەکات و بانگەشەی بۆ دەکات، ئەو ئاڵایەی داعش هەڵیکردووە، بەڵێ لەسەری نووسراوە لا الە الا اللە، بەڵام هەڵسوکەوتەکانی داعش پێچەوانەی (لا الە الا اللە)یە "، دەشڵێت "ئەو مۆرەی بەکاریدەهێنن مۆری پێغەمەبەر (د.خ)، پەیامی پێغەمبەری خودا پێچەوانەی هەڵسوکەوتەکانی ئەو رێکخراوەیە، پێغەمبەر خۆی و پەیام و بەرنامەکەی مایەی رەحمەت و ئاسوودەیی و بەختەوەرییە بۆ هەموو جیهان، نەک بەتەنیا بۆ موسڵمانان".
سەبارەت بەوەی داعش لە کام ریز هەژماردەکرێت، موسڵمان یان کافر، جەنگ لە بەرامبەریان واجبە یاخود نا؟ ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی گوتی:" گومان لەوەدانییە داعش کۆمەڵێکی موسڵمان و ئیسلامین".
گوتیشی: "بەڵام لەو کاتەی لەگەڵ کۆمەڵێک رووبەڕوو دەبینەوەو زوڵممان لێدەکات، موسڵمان بن یان نا، یەک حوکمی هەیە، ئەویش هەرکەسێک دەستدرێژی کردە سەرتان، بەرپەرچی دەستدرێژییەکەی بدەنەوە بەهەمانشێوە، خودا دەفەرمووێت، نە زوڵم بکەن نە زوڵمیش قبووڵ بکەن، دەشفەرموێت لەپێناوی خودا جەنگ بکەن لەدژی ئەوانەی شەڕتان پێ دەفرۆشن".
لەبارەی بەشداریکردنی پێشمەرگە لە کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و موسڵ، كە تەوەرێكی دیكەی بەرنامەكە بوو، عەلی باپیر گوتی:" پێویستە بەشداریکردنی پێشمەرگە لە ناوچەکانی دەرەوەی جوگرافیای کوردستان مەرجداربێت"، پێشی وابوو:" بەبێ بەرامبەرێکی زۆر باش، کە قازانجی خەڵکی هەرێمی کوردستانی تێدابێت، نەخێر، بۆ نموونە ئەگەر گفت و بەڵێنێک هەبێت بۆ ئەو ناوچانەی پێیان دەگوترێت ناوچە جێناکۆکەکان، ئەگەر یەکالاببنەوە بە کەرکووکیشەوە، ئەو کاتە هێزی پێشمەرگەی ئێمە ئەگەر لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان شەڕبکات و شەهیدبێت و برینداربێت، هەستناکات هەوڵەکانی بە فیڕۆچووە".
لە بارەی بۆچوونی كۆمەڵی ئیسلامی لە سەر پرۆژەی دەستووری هەرێمی کوردستان، ئەمیری کۆمەڵ گوتی: "زۆر بە پێویستی دەزانم هەرچی زووترە پرۆژەی دەستووری هەرێمی کوردستان قسەی کۆتایی لەسەر بکەین و لەسەری رێکبکەوین، لە پەرلەمانیشدا قسەی لەسەربکرێت و لایەنە سیاسییەکان لەسەری رێکبکەون، دواتر بدرێتە راپرسی گشتی".
7/4/2015
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی ئێران ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه ڕایانگه‌یاند: ” لانی كه‌م 8 سه‌ربازی پاسه‌وانی سنور كوژراون، له هێرشێكدا كه له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات و له نزیك سنوره‌كانی پاكستان ئه‌نجام درا”.
“عه‌لی ئه‌سغه‌ر میر شكاری” یاریده‌ده‌ری پارێزگاری پارێزگای”سیستان و بلوچستان” له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی”ئێرنا” گوتی: “هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنور، له ناوچه‌ی نگور، له‌سه‌ر سنوری پاكستان له‌گه‌ڵ چه‌ند تیرۆریستێكدا پێكدا هه‌ڵپژان كه له خاكی پاكستانه‌وه هاتبوونه ناو وڵاته‌وه”.
هه‌روه‌ها گوتی: “به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 8 سه‌رباز كوژران و، تیرۆریسته‌كانیش به‌ره‌و ناوخاكی پاكستان پاشه‌كشه‌یان كرد”.
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه، داوای له‌حكوومه‌تی پاكستان كرد، ده‌ست پێشخه‌ری بكات بۆ ده‌ستگیركردنی تیرۆریسته‌كان و ڕاده‌ستكردنیان به‌ئێران. هه‌روه‌ها داوای كرد ئه‌و وڵاته ڕێگه نه‌دات به‌وه‌ی خاكه‌كه‌ی ببێته لانكه‌ی تیرۆریسته‌كان و تیایدا بحه‌وێنه‌وه و هاتۆچۆ بكه‌ن”.
شیاوی باسه، هه‌ر ئه‌مڕۆ فه‌رمانده‌یی “قودس”ی سوپای پاسدارانیش له‌ناوبردنی گرووپێكی تری تیرۆریستی ڕاگه‌یاند.
basnews
7/4/2015