مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پێشانگای کتێب لە هەولێر بەشداری کرد و بەڵام نە وتاری دا نەگەڕا لە ناوی پێشانگاکەدا وەک ساڵانی رابردوو.
فوئاد حسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە (رووداو) ی راگەیاند کە :” سەرۆک بارزانی تەندروستی تەواو نەبووە بۆیە وتاریشی نەخوێندەوە و زوو رۆشت.”
2/4/2015
ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌كه له له‌یلا زانا و سڕی سوڕه‌یا ئۆنده‌ر و نیلوفه‌ر كۆچ هاوسه‌رۆكی كه‌نه‌كه سه‌ردانی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان كرد‌و نامه‌كه‌ی ئۆجه‌لانیان گه‌یانده سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.
مه‌سعود بارزانیش رایگه‌یاند " یه‌كڕیزی و برایه‌تی، كاركردنه به‌و پڕه‌نسیپه باڵایانه‌ی كه گه‌لی كوردستان هه‌یه‌تی، له‌م ململانێ تاییفییهی له ناوچه‌كه‌شدا هه‌یه، كوردستان نابێته به‌شێك له كێشه و ململانێیه‌كان."
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وتیشی " سه‌ركه‌وتنی كورد به‌سه‌ر تیرۆریستان‌دا، پێگه و ناوبانگی به‌رزی بۆ گه‌لی كوردستان مسۆگه‌ر كردووه و جێگه‌ی شانازییشه كه كوردستان له كۆبانێ هه‌تا خانه‌قین له یه‌ك سه‌نگه‌ردا ڕووبه‌ڕووی تیرۆریستان بووه‌ته‌وه."
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و شانده‌ی نامه‌كه‌ی ئۆجه‌لانیشیان له ئیمرالیه‌وه گه‌یاندووه‌ته سه‌لاحه‌دین رایانگه‌یاندووه " ئۆجه‌لان ئاگاداری گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه و هاوكێشه ئاڵۆزه‌كان و ئه‌و شه‌ڕه‌یه كه له لایه‌ن تیرۆریستان‌دا به‌سه‌ر كوردستاندا سه‌پێندراوه."
هاوكات سه‌ره‌خۆشیی خۆیان و ئۆجه‌لانیان بۆ ئه‌و پێشمه‌رگانه ده‌ربڕیوه كه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان‌دا گیانی خۆیان به‌خت كردووه و شه‌هیدبوون.
1/4/2015
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایدەدەگەیەنێت لەماوەیەكی نزیكدا پرۆسەی ئاڵۆگۆڕی ژمارەیەك زیندانی ئێرانی لە چاكسازی گەورانی سلێمانی و زیندانیانی خەڵكی كوردستان لەو وڵاتە دەستپێدەكات.
تەلار لەتیف ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان بە خەندانی راگەیاند: " دوای مانگرتن و پێشكەشكردنی داواكاریەك لەلایەن زیندانیانی خەڵكی ئێران لە چاكسازی گەورانی سلێمانی لیژنەیەك بۆ ناردنەوەی ئەو زیندانیانە بۆ وڵاتەكەیان و هێنانەوەی زیندانیانی سلێمانی لە ئێران پێكهێندراوە."
وتیشی " جێبەجێكردنی ئەو داواكاریانە لە رێگای هەردوو حكومەتی عیراق و كونسوڵخانەی ئیرانەوە دەبێت، دوای تەواوبوونی رێوشوێنە یاساییەكان پرۆسەی ئاڵوگۆڕەكە دەست پێدەكات ".
ئەندامەكەی پەرلەمان ئاماژەی بەوەشكرد، هەركاتێك لە چاكسازیەكانی تری هەرێمی كوردستان دوای لەوجۆرە پێشكەشكرا، ئەوا بەهەمانشێوەی سلێمانی زیندانیە بیانیەكان دەنێردرێنەوە وڵاتەكەیان و ئەوانەی هەرێمیش لەو وڵاتانە دەگەڕێنەوە، ئەویش بەرێكەوتنی هەردوولایەن و ئەنجامدانی رێوشوێنی یاسایی.
1/4/2015
ماوەی دوو ساڵە یەکێتی ئەوروپا بە بیانووی پیتاندنی یۆرانیوم لە لایەن ئێرانەوە، کڕینی نەوت و هەناردەکردنی خزمەتگوزاری بیمەی لەو وڵاتەی قەدەخەکردووە. ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی کە وڵاتان لە کڕینی نەوتی ئێران پاشەکشەبکەن. ئەمریکا کڕیاری نەوتی ئێران نەبووە، بەڵام لە رێگەی بانکە دەرەکییەکانی ئەو وڵاتەوە کڕیارانی نەوتی ئێرانی خستووەتە ژێر گوشارە بۆ ئەوەی چیدیکە نەوت لە ئێران نەکڕن.
گەمارۆ و گوشارەکانی سەر ئێران بووە هۆی ئەوەی کە ئەو وڵاتە لەگەڵ وڵاتانی 5 کۆی یەک دانیشتن بکات و ئەگەری ئەوەش لە ئارادایە کە دوولایەن بە رێککەوتن بگەن.
شارەزایانی بواری ئابووری پێیان وایە رێککەوەتنی ناوەکی نێوان ئێران و لایەنی بەرامبەر کاریگەریی لە سەر بازاڕی نەوت دەبێت.
ئێران پێنجەمین وڵاتی بەرهەمهێنەری نەوتی ئۆپیکە، لەو ماوەیەی کە گەمارۆی لە سەر بووە و نەوتەکەی گلداوەتەوە، ئەگەر بێت گرفتی ناوەکی چارەسەربکرێت و گەمارۆکانی لە سەر هەڵبگیردرێت، نەوتی گلدراوی خۆی بۆ بازاری جیهان هەناردە دەکات.
شارەزایانی بواری ئابووری دەڵێن؛ هەڵگرتنەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران، دەبێتە هۆی گەشەیەکی ئابووری بەرتەسک و رێگە خۆشکردن بۆ سەرمایەگوزاریی و بازرگانیکردنی ئەو وڵاتە لەگەڵ وڵاتانی دەرەکی.
1/4/2015
به‌رپرسێكی پاكستانی رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی به‌نیازه هێزی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی سعودیه بكات بۆ ئه‌وه‌ی بچنه پاڵ هاوپه‌یمانی وڵاتانی عه‌ره‌بی دژی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن.
ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری به‌رپرسێكی پاكستانی بڵاویكرده‌وه كه "پاكستان به‌نیازه هێزی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی سعودیه بكات بۆئه‌وه‌ی بچنه پاڵ هاوپه‌یمانی وڵاتانی عه‌ره‌بی دژی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن."
له ئێستادا نۆ وڵاتی عه‌ره‌بی به سه‌رۆكایه‌تی سعودیه پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازییان به‌ناوی "گه‌رده‌لولی حه‌زم" دژی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن ده‌ستپێكردووه و له پێنجشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه پرۆسه سه‌ربازییه‌كانیان دژی چه‌كدارانی میلیشیاكانی حوسییه‌كان و هێزه‌كانی سه‌ر به عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح سه‌رۆكی پێشووی یه‌مه‌ن ده‌ستپێكردووه.
به‌رپرسه‌كه‌ی حكومه‌تی پاكستان وتی: "پاكستان هێز ره‌وانه‌ی سعودیه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی بكه‌ن".
وتیشی: "به‌ڵێنمان داوه پشتیوانی ته‌واو له سعودیه بكه‌ین له پرۆسه‌كانی دژی چه‌كداره‌كان و به‌شداری هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی ده‌كه‌ین".
پێشتر ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه رایانگه‌یاند كه "مه‌شقی هاوبه‌شی سه‌ربازی له نێوان هێزی زه‌مینی سعودیه و یه‌كه‌ی هێزه تایبه‌ته‌كانی پاكستانی له ناوچه‌ی ئهلباحهی باشووری خۆرئاوای شانشینی سعودیه ده‌ستی پێكردووه".
31/3/2015
سوپای پاسدارانی ئێران رایدەگەیێنێت، لە هێرشی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئەمریكیدا، دوو لە راوێژكارەكانیان لە عێراق كوژراون، سەرەڕای ئەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكان ئاماژە بەوە دەدات، لە كاتی هەڵمەتەكانیاندا تەنیا بۆردوومانی رێكخراوی داعش دەكەن.
سوپای پاسدارانی ئێران، لەسەر ماڵپەڕەكەی (سباه نیوز دوت ئەی ئار) رایگەیاندووە:" هێرشە ئاسمانییەكانی رۆژی 23ی مانگی ئادار، راستەوخۆ لە دوای دەستپێكردنی هێرشە ئاسمانییەكانی وڵاتانی هاوپەیمان بە رابەرایەتی ئەمریكا بۆ پاڵپشتی هێزە عێراقییەكان وەك ئامادەكارییەك بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی شاری تكریت لەژێر كۆنترۆڵی رێكخراوی داعش، دوو لە راوێژكارەكانمان كوژراون".
سوپای پاسدارانی ئێران ناوی دوو راوێژكارەكەی ئاشكراكردووە و نووسیویەتی:" هەریەك لە (عەلی یەزدانی و هادی جەعفەری) لە هێرشە ئاسمانییەكانی هاوپەیمانان كوژران".
تۆڕی مەرساد نیوزی ئێرانیش رۆژی هەینی 20ی ئاداری 2015، كوژرانی سادق یاری، فەرماندەی باڵای سەربازی سوپای ئێرانی راگەیاندبوو، یاری یەكێك لە نزیكەكانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران بووە، كە لە ئەنجامی تەقینەوەیەكی خۆكوژی چەكدارانی داعش، لە شاری تكریت-ی باكووری رۆژئاوای بەغدا كوژرا.
31/3/2015
بەرپرسێكی كۆمپانیای وزەی توركی (بۆتاش) پێشبینیدەكات هەناردەكردنی نەوتی خاو لەرێگەی بۆرییەكانی كەركووك - جەیهان بۆ كەنارەكانی بەندەری توركیا، ئەمشەو دەستبەكاربكات.
ئەو بەرپرسە بەئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە " دوای تەواوبوونی كێشە تەكنییەكانی ئەو بۆرییە دەستدەكرێت بەهەناردەكردنی نەوتی خاوی كێڵگەكانی كەركووك".
حكومەتی ناوەندی عێراق لەرێگەی بۆرییە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان رۆژانە 300 هەزار بەرمیل نەوتی كەركووك رەوانەی بەندەری جەیهانی توركی دەكات و هاوكات 250 هەزار بەرمیلی نەوتی كوردستانیش لەرێگەی ئەو بۆرییەوە بۆ بازاڕەكانی توركیا دەنێرێت.
سەرچاوەیەكی دەریاییش لەماوەی رابردوو ئاشكرایكرد، كە "بەهۆی كێشەی تەكنیکیەوە ئەو بۆرییە كە رۆژانەی 425 هەزار بەرمیل بووە، وەستاوە".
31/3/2015
ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی بڵاو كرده‌وه كه تایبه‌ته به رووداوه‌كانی ساڵی 2014 و تیایدا هه‌ڵسه‌نگاندنی كردووه بۆ ره‌وشی مافی مرۆڤ له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا، ووته‌بێژی ده‌سته‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت راپۆرتی ساڵی 2014 به‌هۆی سروشتی رووداوه‌كانه‌وه ناتوانین به‌راورد و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكه‌ین بهساڵهكانی تر.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا زیا بتروس سلێوه، سه‌رۆكی ده‌سته‌كه ته‌واوی ناوه‌رۆكی راپۆرته‌كه‌ی خسته‌ڕوو، ئاماژه‌ی به سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانی راپۆرته‌كه كردووه، له لێدوانێكی تایبه‌تیشدا محه‌مه‌د گۆمه‌شینی وته‌بێژی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ بۆ خه‌ندان وتی: "ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ راپۆرتی نیوه ساڵ و كۆتایی ساڵی هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی رووداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی ساڵی 2014دا له ئاماده‌كردنی هه‌ردوو راپۆرته‌كه‌دا كاتێكی زیاتری ویستووه، بۆیه راپۆرتی ساڵانه كه‌وتۆته ئه‌م كاته‌وه".
له باسكردنی ناوه‌ڕۆكی راپۆرته‌كه گۆمه‌شینی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه "بۆ یه‌كه‌م جاره له راپۆرتی ناوخۆیی كوردستاندا باسی بابه‌تی ئاواره و رفاندن و بازرگانی كردن به مرۆڤه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كان ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و باره ناهه‌مواره‌ی كه هه‌بووه له كوردستاندا و ئه‌و جه‌نگه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی رێكخراوی تیرۆریستی داعش رووی له كوردستان كرد".
وتیشی: "ناتوانین بڵێین راپۆرته‌كه زۆر تێروته‌سه‌له و په‌رده‌ی له‌سه‌ر هه‌موو رووداوه‌كان لاداوه، به‌ڵام ئه‌مساڵ زۆر پرۆفیشناڵانه‌تر كار له‌سه‌ر ئه‌و زانیارییانه كراوه كه تایبه‌ته به ره‌وشی مافی مرۆڤ له كوردستاندا".
ووته‌بێژی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی هه‌رێم رایگه‌یاند كه‌له رێی 12 نوسینگه‌ی ده‌سته‌كه‌یانه‌وه و سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كان و نوسینگه‌كانی تایبه‌ت به توندوتیژی دژ به ئافره‌تان زانیارییه‌كان بۆ راپۆرته‌كه به‌ده‌ست هاتوون و بوون به به‌شێك له سه‌رچاوه‌ی سێكته‌ره‌كانی راپۆرته‌كه كه خۆی ده‌بینێته‌وه له سێكته‌ره‌كانی به‌ندیخانه‌كان و ئاواره‌كان و بابه‌تی ژنان و منداڵان و رۆژنامه‌نووسان و سێكته‌ری په‌روه‌رده و چه‌ند سێكته‌رێكی دیكه .
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا گۆمه‌شینی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه زانیارییه‌كانی راپۆرته‌كه ده‌توانرێت سودیان لێ وه‌ربگیرێت بۆ ئه‌و ده‌سته‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه راپۆرته‌كه پێشنیاری بۆكردوون، هه‌روه‌ها به‌شێكی زۆریش له راسپارده‌كان بۆ په‌رله‌مان و ده‌زگا شه‌رعیه‌كانی كوردستانه تا به‌دواداچونی بۆ بكه‌ن.
له كۆتاییشدا ده‌ڵێت: "به‌داخه‌وه تا ئێستا ئاستی هۆشیاری و رۆشنبیری له ناو ده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستاندا زۆر كه‌مه، زۆر جار رێگری دروست ده‌كرێت بۆ كاره‌كانی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه كارمه‌ندانی ده‌سته‌كه‌یان هه‌رچه‌نده روبه‌رووی رێگری بونه‌ته‌وه، هه‌ر به‌رده‌وام بوون له كاره‌كه‌یان، وتیشی: "له پێناو به‌ده‌ستهێنانی زانیاری له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا دوو كارمه‌ندی سه‌ر بهدهستهكهمان له دهۆك و سلێمانی رووبه‌ڕووی دادگا كراونه‌ته‌وه.
30/3/2015
سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایدەگەیێنێ، پێشمه‌رگه به شانازییه‌وه شه‌ڕی داعش ده‌كات و توانیویەتی ئووستوره‌ی ئەو رێكخراوە بشكێنێ. دەشڵێت:" گه‌لی كوردستان خاوه‌نی كولتووری پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌ییه و به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێته به‌شێك له‌و ململانێ تایفییه‌ی له ناوچه‌كه‌دا له ئارادایه".
ئەمڕۆ یەکشەممە 29 ی ئاداری 2015، ژان ئاسڵ بۆڕن، وەزیری دەرەوەی لۆکسمبۆرگ، لەکاتی کۆبوونەوەیدا لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر، رایگەیاند:" شه‌ڕی داعش به‌ته‌نها شه‌ڕی كورد نییه، بەڵکو شەڕی هەمووانە و دەبێت به هه‌موو لایه‌ك رووبه‌ڕووی ئه‌و هه‌ڕه‌شه جیهانییه ببینه‌وه، لەو ئەرکە قورسەش دەگەین کە پێشمەرگە خستوویەتییە سەرشانی خۆی، ئەگەر پێشمەرگەش نەبووایە داعش تێکنەدەشکا".
سەبارەت بە پێدانی هاوکاریی سەربازی بە هەرێمی کوردستان، بۆڕن گوتی:" وڵاتانی ئەوروپا خوازیاری هاوکاریكردنی هەرێمی کوردستانن لەرووی سەربازیی و مرۆییەوە، بەهەماهەنگیش لەگەڵ وڵاتی ئەڵمانیا ئاماده‌ی چاره‌سه‌ركردنی پێشمه‌رگه برینداره‌كانین ".
وەزیری دەرەوەی لۆکسمبۆرگ ستایشی هەرێمی کوردستانی کرد بە لەخۆگرتنی ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارەکانی هەڵاتووی ژێردەستی داعش، راشیگەیاند:" جیهان به‌ڕێزه‌وه سه‌یری رۆڵی كوردستان له حه‌واندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان و پاراستنی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌كان ده‌كات".
لەبەرامبەردا مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه،" كه پێشمه‌رگه به شانازییه‌وه شه‌ڕی تیرۆریستان ده‌كات و توانیویەتی ئووستوره‌ی داعش بشكێنێ".
بارزانی راشیگەیاند:" داعش هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ هه‌موو لایه‌ك و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌شی ته‌نها به ڕێگەی سه‌ربازی ناكرێ، به‌ڵكو ده‌بێ له‌ڕووی فكریشه‌وه شه‌ڕی داعش بكرێ و سه‌رچاوه داراییه‌كانی وشكبكرێن". ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه نابێ رێگه بدرێ تیرۆریستان له وڵاتانی ئه‌ورووپادا ئازادییه‌كان بۆ مەبەستی ئاسانكاریی كاری تیرۆریستی بەكاربهێنن.
بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه گه‌لی كوردستان خاوه‌نی كولتووری پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌ییه و به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێته به‌شێك له‌و ململانێ تایفییه‌ی له ناوچه‌كه‌دا له ئارادایه.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه رێككه‌وتنێك لە نێوان هەردوولا هه‌یه و لایه‌نی كوردستانی پێوه‌ی پابه‌نده و چاوه‌ڕێی جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه‌یه.
30/3/2015
رۆژی 07-04-2015، دوایین رۆژە بۆ پارتە سیاسییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا بۆ دیاریکردنی لیستی کاندیدەکانیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا کە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت. بەپێی ئەو هەواڵانەش کە رۆژی 29-03-2015 لە میدیاکانی تورکیا بڵاوبوونەتەوە، پارتی دیموکراتی گەلان HDP ژمارەیەک لە کاندیدەکانی، لەگەڵ بازنەی خۆکاندیدکردنیان یەکلایی كردوونەتەوە.
چاوەڕێدەکرێت سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی HDP لە زۆنی یەکەمی ئیستەنبوڵەوە خۆی کاندیدبکات، لە زۆنی دووەمی ئیستەنبوڵیش ردڤان توران، سەرۆکی پارتی سۆسیالیست دیموکرات کە لە هەڵبژاردنەکەدا هاوپەیمانییەتی لەگەڵ HDP کردووە، کاندیددەکرێت.
هەر بەپێی میدیاکانی تورکیا، سرری سورەیا ئۆندەر کە پێشتر رایگەیاندبوو لەم هەڵبژاردنەدا خۆی کاندیدناکات، لەسەر داوای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەرۆکی بەندکراوی PKK بڕیارەکەی گۆڕیوە و لە زۆنی یەکەمی ئەنقەرەوە خۆی کاندیددەکات.
سیاسەتمەداری کورد دەنگیر میر فوراتیش کە پێشتر جێگری سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتداربوو و لەم هەڵبژاردنەدا چووە ریزەکانی HDP، لە شاری مێرسینەوە کاندیددەکرێت.
30/3/2015
رەوشی یەمەن کاریگەریی لەسەر پەیوەندیی وڵاتانی ناوچەکە داناوە. مەودای نێوان جەمسەری سوننە مەزهەب و جەمسەری شیعە مەزهەب خەریکە قووڵتر دەبێتەوە.
رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، رۆژی پێنجشەممە بە فرانس 24ی گوت: ئێران و گرووپە تیرۆریستییەکان دەبێت یەمەن بەجێبهێڵن. ئەم هەڵوێستە ناڕەزایەتی لێکەوتووەتەوە.
محەممەد مەهدی زاهیدی، نوێنەری پەرلەمانی ئێران گوتوویەتی: ئەردۆغان دەبێت لە هەڵوێستەکانی خۆی پاشگەز بێتەوە و دواتر سەردانی ئێران بکات. ئەحمەد تەوەکولی، نوێنەری موحافزەکارانیش، داوای لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران کردووە، سەردانی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ ئێران دوابخات.
پێشتر مەحموود واعزی، وەزیری پەیوەندییەکانی ئێران، ئاشکرای کردبوو کە لە رۆژانی داهاتوودا سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ئێران دەکات.
رەجەب تەییب ئەردۆغان هەروەها کۆماری ئیسلامی ئێرانی تۆمەتبار کرد، کە هەوڵدەدات دەست بەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بگرێ و گوتبووی، ئەم کارەی ئێران، تورکیا، عەرەبستان و وڵاتانی دیکەی عەرەبی ناوچەکەی بەدەنگ هێناوە.
هاوکات لەگەڵ دژکردەوەی ئەو نوێنەرانە، محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێرانیش لە وەڵامی ئەردۆغاندا گوتی: کەسانێک کە بە هەڵە ستراتیژییەکانیان و سیاسەتی بەرزەفڕیان زەرەر و زیانی قەرەبوو نەکراویان گەیاندووە، باشتر وایە بە تواناکانیان سیاسەتێکی بەرپرسانە پێش بگرن و لە راستای هێمنی و پێکەوەسازان لە ناوچەکەدا کەڵک وەربگرن.
سەرۆککۆماری تورکیا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتبووی: ئامانجی ئێران ئەوەیە داعش لە ناوچەکەدا وەدەرنێت و خۆی جێگای بگرێتەوە.
محەممەد مەهدی زاهیدی، ئەندامی پەرلەمانی ئێران، هەڵوێستی ئەردۆغانی بە نادۆستانە لە قەڵەمدا و گوتی: ئەمە کێشەکانی ناوچەکە قووڵتر دەکاتەوە. ئەو نوێنەرە داوای لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران کردووە، لە بەرامبەر لێدوانەکانی ئەردۆغاندا هەڵوێستی شەفافتر و راشکاوانەتری هەبێت.
زاهیدی، تورکیا تۆمەتبار دەکات کە هەوڵیداوە ئیمپراتۆرییەت دروست بکات، بەڵام ئێستا کە سەرکەوتوو نەبوون، بەم قسانە دەیانەوێ پاساو بۆ رای گشتی بهێننەوە.
rudaw
29/3/2015
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عیراق، ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا تۆمه‌تبار ده‌كات به هه‌وڵدان بۆ رزگاركردنی 500 چه‌كداری داعش له تكریت كه به وته‌ی خۆی له‌و شاره‌دا گه‌مارۆ دراون.
حاكم زاملی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، رایگه‌یاند :" سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی له ماوه‌ی رابردوودا توانییان 80% ناوچه‌كانی تكریت له داعش رزگار بكه‌ن، ئێستاش زیاتر له 500 چه‌كداری داعش له ناو شاری تكریت گه‌مارۆ دراون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه ده‌ستوه‌ردانی ئه‌مریكا له شه‌ڕی تكریت بۆ رزگاركردنی ئه‌و 500 چه‌كداره و دزینی سه‌ركه‌وتنه له عیراقییه‌كان.
حاكم زاملی، وتیشی :" هاوكات هه‌ڵمه‌تی ناشرینكردنی حه‌شدی شه‌عبی هه‌یه، ئه‌مه جگه له كه‌میی مووچه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توانییان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن".
له عه‌ره‌بییه‌وه: سۆران كه‌ریم
28/3/2015
بەردەوامی داعش و چوونی گەنجان بۆ ریزەكانیان، بە تایبەتیش چوونی ژمارەیەك گەنجی كورد بۆ نێو داعش، وایكرد ژمارەیەك كەسایەتی ئیسلامی و مامۆستای ئایینی باشووری كوردستان كتێب دژی داعش و فكری داعش بنووسن ، لەوانە عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئسیلامی.
ئەمیرەكەی كۆمەڵ هۆكاری نووسینی كتێبەكەی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی كە داعش پەڵەیەكی رەشە بە نێوچاوانی موسڵمانان و فەشەلهێنانی حكومەتی پێشووی عیراقیش كە نووری مالكی سەرۆكی بوو، بە هۆكاری سەرەكی دروستبوونی داعش دادەنێت .
داعش بۆ كارەكانی پشت دەبەستێت بە چەند دەقێكی ئایینی ، بۆیە ئەو كتێبانەی لە دژی داعش بڵاوكراونەتەوە، لە روانگەی ئایینی ئیسلام نووسراون و داعش بە هەڵە و دەرچوو لە ئایینی ئیسلام ناودەبەن.
مەلا عەبدوڵڵا، سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان لە ژێر رۆشنایی قورئان و فەرموودەكانی پێغەمبەری ئیسلام د.خ لەسەر بێت، لەگەڵ 125مامۆستا و كەسایەتی ئایینی جیهانی لە كتێبێك نامەیەكیان ناردووە بۆ ئەبووبەكر بەغدادی، خەلیفەی داعش كە كارەكانی دژ بە بەها ئایینی و مرۆڤایەتییەكانە .
جگە لە نامیلكەكانی یەكێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان بۆ دوورخستنەوەی بیری تووندڕەوی لە نێو موسڵمانان ، هەریەك لە ئەبوبەكر عەلی، ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی و مەلا جەعفەر گوانی، گوتەبێژی یەكێتی زانایانیش ، كتێبی خۆیان دژ بە داعش و فكری داعش بڵاوكردووەتەوە ، وێڕای رەتكردنەوەی داعش و مەترسییەكانیان ، هۆكارە سیاسی و ئایینی و كۆمەڵایەتییەكانی دروستبوونی داعشیشیان خستووەتەڕوو.
28/3/2015
باسی سەربەخۆیی كوردستان لە وڵاتی سعودیە سەرهەڵدەدات و ، رۆژنامەیەكی نزیك لەشای تازەی سعودیە باسی ئەوە دەكات كە پێویستە سعودیە ئێستا یارمەتیی دارایی باشووری كوردستان بدات ، بۆ ئەوەی پەیوەندییەكی بەردەوام لەنێوان هەردوولادا دروستببێت .
رۆژنامەی (الوطن)ی نیمچە حكومیی سعودی لە ئانالیزێكدا كە رۆژی 25ی ئەو مانگە بڵاویكردووەتەوە دەڵێ ، سەربەخۆیی باشووری كوردستان لە بەرژەوەندی سعودیەیە ، چونكە رۆڵی سعودیە لە عێراق و سووریا بەهێزدەكاتەوە ، هەروەها دەكرێ ببێتە چەقۆیەك لە پشتی ئێران‌دا ، هەروەك رۆژنامە سعودییەكە باسیكردووە . هەروەها دەكرێ ببێتە رێگر لەبەردەم فراوانبوونی هەژموونی توركیا و ئێران لە ناوچەكەدا.
بەڵام بەرپرسانی هەرێمی كوردستان هەمیشە ویستوویانە پەیوەندییەكی بەهێزیان لەگەڵ ئێران هەبێت ، بەهۆی پەیوەندی لەمێژینەی حیزبەكانی باشوور لەگەڵ ئێران و ، رۆڵی كاریگەری ئێران لە ناوچەكەدا .
ئەو رۆژنامەیە سعودیە باسی گرنگیی گرتنی موسڵ دەكات لەلایەن داعشەوەو دەنووسێت " رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی دوای موسڵ ، وەك رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی پێش موسڵی لێنایێتەوە".
بەڵام ئەو رۆژنامە سعودیە، كە نزیكە لە شای ئێستای سعودیە دەنووسێت ، هەرچەندە هەرێمی كوردستان دە ساڵە لە پێشكەوتنێكی بەردەوامدایە، بەڵام تائێستا هەرێمی كوردستان شوێنێكی " نەناسراوە بۆ زۆر لە خەڵكی ناوچەكە".
رۆژنامەی (الوطن)ی سعودی دەنووسێت " كوردەكانی عێراق توانییان هەرێمەكەیان بكەنە باخچەیەك لەنێو بیابانێكی شڵەژاودا"، هەروەها ئەو " سەركەوتنەی ئەزموونی كوردی بەشێوەیەكی زیاتر دوای كەوتنی موسڵ دەركەوت"، هەروەها " هەوڵدانی كورد بۆ دامەزراندنی دەوڵەتەكەیان نەوەستاوە و، لەگەڵ تێپەڕبوونی كاتیش‌دا زیاتر دەبێت ". هەروەها رۆژنامەكە دەنووسێت ، كە مەسعود بارزانی دەستی لە سەربەخۆیی كوردستان هەڵنەگرتووە و ، دەڵێ ریفراندۆمی لەسەر دەكات .
ئەو رۆژنامە سعودیە دەنووسێت ، توركیا دان بە سەربەخۆیی باشووری كوردستان دادەنێت و، ئێستا كورد 90%ی سنووری توركیا لەگەڵ عێراق و سووریا دەپارێزن ، بەوشێوەیەش بوونەتە هێڵی بەرگریی بۆ توركیا بەرامبەر داعش .
هەروەها ئێستا توركیا گەورەترین پاڵاوگەی (ستار)ی بە 5 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار لە ئیزمیر دروستكردووە بۆ نەوتی كوردستان ، هەروەها دەكرێ نەوتەكەشیان لە رێگەی هێڵی TANAP بگوازێتەوە ، كە بڕیارە غازی ئازەربایجان بگەیێنێتە ئەوروپا .
رۆژنامەی (ا الوطن) دەنووسێت ، كورد پشت بە نەوت دەبەستن و ، ئێستا پێویستییان بە دابینكردنی پارەیە بۆ 700 هەزار فەرمانبەر و 200 هەزار سەربازی كوردستان ، جگە لە یەك ملیۆن و پێنج سەت هەزار پەنابەر . هەرچەندە بەپێی بودجەی ئێستا عێراق دەبێ 17% كە مانگانە دەكاتە ملیارێك و 200 ملیۆن دۆلار لەلایەن بەغداوە بدرێتە هەرێمی كوردستان ، بەڵام وەك رۆژنامەكە دەنووسێت ، ئەگەر كورد كەركووك بخەنە سەر هەرێمی كوردستان و جیاببنەوە ، داهاتەكەیان زیاتر دەبێت لەو 17%یە .
بەپێی ئەو رۆژنامەیە لەساڵی 2013دا ، بە ناردنی 180 هەزار بەرمیل رۆژانە ، داهاتی نەوتی كەركووك 6 ملیار دۆلار بووە ، "ئەگەر كورد بتوانن كەركووك بخەنە سەر هەرێمەكەیان و بەرهەمهێنانی نەوتییان بگەیێننە یەك ملیۆن بەرمیل رۆژانە ، داهاتەكەیان سێ ئەوەندە دەبێت كە لە بەغدا بەدەستیدێنن ".
ئەو رۆژنامەیە دەنووسێت ، سەربەخۆیی كوردستان ، رۆڵی سعودیە لە ناوچەكەدا بەهێز دەكاتەوە . ئێستاش كە هەرێمی كوردستان پێویستی بە پارەیە ، پێویستە سعودیە سوود لەو دەرفەتە وەربگرێت " لە رێگەی كردنەوەی دەرگای یارمەتیدانی دارایی بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان ، وەك رێگەیەك بۆ دروستكردنی پەیوەندییەكی بەردەوامی زیندوو لەسەر بەرژەوەندی هاوبەش".
رۆژنامەی(الوطن)ی نزیك لە شای ئێستای سعودیە دەنووسێت : " لەوانەیە هێشتا زووبێت وەڵامی ئەو پرسیارە بدرێتەوە ، ئایا سەربەخۆیی كوردستان لە بەرژەوەندی سعودیە دایە یان نا؟ ، بەڵام هیچ زوو نییە كە بایەخ بە بەهێزكردنی پەیوەندی لەگەڵ ئەو هەرێمە بدەین كە كەوتووەتە سەر رێگەی سەربەخۆیی ، كە ئەگەر ئەمڕۆش بە دڵخوازی ئێمە نەبێت ، ئەوا سبەی ئەوە بەبێ دڵخوازی ئێمەش هەر روودەدات".
27/3/2015
ئه‌م پرده له تكریته و له‌ژێر كۆنترۆڵی داعشدایه. دوای چه‌ند چركه‌یه‌ك فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا به‌مشێوه‌یه تێكیده‌شكێنن. به‌ڵام سێ هه‌فته‌ی پێچوو تا ئه‌مریكا به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنی تكریتی كرد، چونكه تكریت ته‌نیا شه‌ڕێك نه‌بوو بۆ لێدان له داعش، به‌ڵكو ناوه‌ندێكیش بوو بۆ ململانێی ئێران و ئه‌مریكا بۆ دروستكردنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر عێراق.
سه‌ره‌تا عێراقییه‌كان بۆ لای ئێران چوون.
جێفری راتكی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دەڵێ: "بڕیاری ئه‌مریكا بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسمانی دوای گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق هات و هه‌روه‌ها وه‌ڵام بوو بۆ داوایه‌كی عێراق".
به‌ڵام ئه‌مریكا ده‌ڵێت بێ مه‌رج داواكه‌ی عێراقی جێبه‌جێنه‌كرد. به‌رپرسانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن به مه‌رجێك هێرشه ئاسمانییه‌كانیان له تكریت ئه‌نجامدا، كه هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراق- نه‌ك حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌و میلیشیایانه‌ی ئێران پاڵپشتیان ده‌كات- رۆڵی سه‌ره‌كی بگێڕێن له هێرشكردنه سه‌ر شاره‌كه.
به‌لای ئه‌م پسپۆڕه‌ی كاروباری ئێرانه‌وه هۆكاری مه‌رجه‌كه‌ی ئه‌مریكا روونه. ئه‌لێكس ڤهتانكا، پسپۆڕی كاروباری ئێران- په‌یمانگای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دەڵێ "وه‌ڵامی واشنتن ئه‌وه بوو كه باشه به دڵنیاییه‌وه به‌شدار ده‌بین به‌ڵام نامانه‌وێت وا ببینرێین كه بووینه‌ته هێزی ئاسمانی كۆماری ئیسلامی ئێران و میلیشیا شیعه‌كان كه پاڵپشتی ده‌كات".
له كۆڕێكدا بۆ ئه‌مریكییه‌كان له واشنتن، ئه‌م مامۆستایه‌ی زانكۆی هارڤارد ده‌ڵێت كاریگه‌ری ئێران هێنده گه‌وره‌یه له عێراق كه ئه‌مریكای ناچاركردووه سازش له‌و ئامانجه بكات كه چه‌ندین ساڵه بانگه‌شه‌ی بۆده‌كات.
حارس ئهلقهراوی، مامۆستای زانكۆی هارڤارد دەڵێ: "پێموایه ئه‌مریكاش وازی له‌و ئامانجه‌ی هێناوه كه حكومه‌تێكی دۆستی ئه‌مریكا له عێراق دروست بكات، كه له هه‌مانكاتدا دیموكراسی و گشتگیر بێت. ئامانجی ئێستای واقیعیتره و بریتییه له رێگهگرترن له ته‌شه‌نه‌كردنی كاریگه‌ری ئێران."
بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق، ژه‌نه‌راڵه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌م هه‌فته‌یه پێداگرییان له‌سه‌ر رۆڵی گرنگی كورد كرده‌وه.
ژه‌نه‌راڵ لیۆد ئۆستن، فه‌رمانده‌ی هێزی ناوه‌ندی ئه‌مریكا (سێنتكۆم) دەڵێ: "چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و ستافه‌كه‌یدا قسه‌مكردووه و باسی ئه‌و كارانه‌م كردووه كه ده‌یانكه‌ین و پێداویستییه‌كان چین و پێویستییه‌كانیان چییه تا زیاتری بكه‌ن. كه سه‌یر ده‌كه‌یت له‌وێ له باكوور چی زیانێكیان له داعشداوه، پێموایه هه‌وڵه‌كانیان بووەته هۆی ئه‌وه‌ی ته‌واوی شه‌ڕه‌كه به ئاراسته‌یه‌كی پۆزه‌تیڤدا بڕوات."
تێكشكاندنی داعش ده‌كرێت ئامانجی هاوبه‌شی ئه‌مریكا و ئێران بێت، به‌ڵام ئه‌مریكا نایه‌وێت وه‌كو هاوبه‌ره‌ی ئێران ببینرێت.
ره‌ندا سەلیم، پسپۆڕی كاروباری عێراق، په‌یمانگای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دەڵێ "هه‌میشه مه‌ترسی ئه‌وه‌یه كه له‌لایه‌ن سوننه‌كانی عێراق و وڵاتی سوننه‌ی هه‌رێمه‌كه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك ببینرێت كه سه‌نگه‌ری ئێرانت گرتووه."
ئێران نه‌یتوانی تكریت له داعش وه‌ربگرێته‌وه، دیارنییه به‌هاوكاری ئه‌مریكا ئه‌م كاره بكرێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر تكریت رزگاركرا، واشنتن هیواخوازه وه‌كو هاوپه‌یمانێكی گرنگتر له ئێران بۆ عێراقییه‌كان ده‌ربكه‌وێت.
٢٩/٣/٢٠١٥